Professional Documents
Culture Documents
005 PDF
005 PDF
ئیمڕۆ ڕۆژى پشووە ،پێکەوە یاریدەکەین ،دەڵێن چى؟!
1 1
-با ژوورە خنجیالنەکەى خۆمتان پیشانبدەم ..ئەمەیە! فەرموون.
2 2
-ئاهـ! ئاى کە بوکەڵەیەکى جوانە کامیلیا!!
وادەکەم چەند هەنگاوێک بە پێیەکانى خۆى ڕێبکات.
3 3
-ئاى ئەم موکەعەبانە چەند جوانن!! وەرە با پێکەوە
شارێک دروستبکەین ،بێگومان ئەوە زۆر خۆش دەبێت.
4 4
-کامیلیا لە سوچێکى ژورەکەدا دانیشتبوو و سەیرى هەردوو هاوڕێکەى
دەکرد ،کە گەمەیان بە یارییەکانى دەکرد ،دەستیکردە گریان.
5 5
-بینیت ورچە گیان؟ ئەوان بەبێ ڕەزامەندى من گەمە بە
یارییەکانم دەکەن .بوکەڵەکەم حەزى نەدەکرد هەڵسێت و
خۆیشم موکەعەبەکانم زۆر بەچاکى ڕێکخستبوو.
6 6
-کەمیلیا گەمەمان لەگەڵ ناکەیت ؟!
سەیربکە چ باڵەخانەیەکى بەرزم بنیاتناوە.
-نەخێر نامەوێت.
7 7
-کەواتە وەرە با یاریى بە
بوکەڵەکە بکەین!
-نەخێر ..نامەوێت.
8 8
-چیتە ئازیزەکەم؟ هێشتا کاتى نانخواردنى نیوەڕۆ نەهاتوە؟
-ئەوە سارا و ساالرن ...گەمە بە یارییەکانم دەکەن.
9 9
ئەوە تۆى هێناوە بۆ الم؟ -
باشە ،من ..من نامەوێت یارییەکانى خۆمیان بدەمێ. -
حەزدەکەیت بەتەنیا یاریى بکەیت؟ -
نا ،چونکە یاریکردن لەگەڵ ئەوانیتر خۆشترە. -
10 10
-کەواتە دەبێت ڕێگەیان بدەی گەمە بە یارییەکانت بکەن ،چونکە بەوە
خۆشەویستى خۆت و بڕوابوونت پێیان پیشاندەدەیت ،لەبیرتە من کاتى
ئامادەکردنى کێکەکە کەلوپەلى چێشتخانەکەم پێداى یارییان پێ بکەیت.
11 11
-تۆ سارا و ساالرى هاوڕێت خۆشدەوێت ،وانییە؟!
-بەڵێ ،ئەوان باشترین هاوڕێى منن.
-کەواتە بچۆ بۆ ژورەکەت و یارییان لەگەڵ
بکە .دوودڵ مەبەو ڕێگەیان پێ بدە با گەمە
بە یارییەکانت بکەن ..خێراکە.
12 12
-پاش ماوهیهکی کورت دایکی
کامیلیا منداڵهکانی بانگکرد؟!
-ئهوه چییه؟ ئهوه جلهکانی کامیلیایه!!
-کامیلیا جلهکانی پێداین ههتاکو خۆمانی پێ بگۆڕین.
13 13
-ئەوەش خشڵ و زێڕەکەى کامیلیایە؟!
-بەڵێ ...حەزمکرد بەکاریان بهێنم و
کامیلیاش ڕازیبوو بەکاریانبهێنم.
14 14
-بڕاونە دایکە وەک شازادە خۆم گۆڕیوە.
15 15
-ئاهـ!! کراسە جوانەکەم ،ملوانکە مروارییەکەم؟!
-بێگومان دایکە تۆ منت خۆشتردەوێت ،بۆیە
زۆر دڵخۆشی بەوەى جلوبەرگى تۆم پۆشیوە!.
16 16