Professional Documents
Culture Documents
023 PDF
023 PDF
023 PDF
ل ه عهرهبییهو ه
سهرههنگ عهبدولڕهحمان
1
کورالى گەلێک دڵخۆشە ،چونکە چەند ڕۆژێکە
لەالى (بڵند)ى خزمیەتى!
(بڵند) پێیوت« :دەت��ب��ەم بۆ شوێنێکى
جیاوازو تایبەت ،لەوێ چاومان بە کەسێکى
نائاسایى دەکەوێت»!
کورالى پێیوت« :من دەزانم هەرگیز لەگەڵ
تۆدا بێتاقەت نابم».
2 2
کۆرالى چرپاندى بەگوێى سەگەکەیدا و وتى:
«پێویستە لەبیرمان نەچێت ئەو شوێنەى بەتەماین بۆى بچین زۆر تایبەتە ،کەسى نامۆ نەچۆتە
ئەو شوێنە ،جگە لەم سێیانەمان» .بڵند گوێى لێ بوو ،لێى پرسى« :سێیەمیان کێیە؟».
-سەگە بچوکەکەمە( ،مندریان) ،کە هەرگیز لێم دوورناکەوێتەوە.
3 3
(بڵند) وتى« :ئەوا ئێمە
گەیشتین».
ئەو خانوە کۆنەیە کە لە
داروتەختە دروستکراوەو درەختێکى
بەرز لەتەنیشتیەوەیەتى .بەداخەوە
دەرگاکەى داخراوەو کەسى لێ نییە.
کورالى پرسى« :خاوەنى ئەم خانوە
لەکوێیە؟ ئایا بیرى چۆتەوە کە ژوانى
لەگەڵ ئێمەدا هەیە؟».
-بڕواناکەم بیریچووبێت ،پێموایە
کەمێک دوابکەوێت.
-ئەى (مندریان) کوا؟ ئەو
بچوکه هەڵەشەیە خۆى شاردۆتەوە!!
4 4
(مندریان) دەوەڕێ و دەڵێ فریام بکەون! دەرکەوت کە پێویستى بە یارمەتییە.
کورالى هاواریکرد« :فریام بکەوە(بڵند)»!
-سەگەکەت السارە ،ئەمڕۆ خۆى ئەزیەتدەدا ،ئەگەر ئامۆژگارى نەکەیت!
5 5
(مندریان) قسەکەى (بڵند)ى پێ ناخۆش بوو ،بەتەنها لە الیەکەوە
لێى دانیشت و هەر پرتەوبۆڵەى بوو.
کورالى وت��ى« :من چ��اوم لە پۆلێ مراوییە دەگەڕێنەوە بۆ
دەریاچەکە ،بەڵکو هاوڕێکەى تۆش بگەڕێتەوە»!
6 6
بۆچوونەکەى کۆرالى هاتەدى ،ئا ئەوە
(زرنگ)ە لەبەر دەرگاى ماڵەکەیدا
ڕاوەستاوەو دەڵێت« :هێى ،من
چاوەڕێتاندەکەم».
(بڵند) وەاڵمیدایەوە« :ئەوا هاتم لەگەڵ
ئامۆزا خۆشەویستەکەم (کۆرالى)و
سەگە بچووکەکەى «مندریان».
دەتوانیت متمانەى پێ بکەیت ،کەوا
تواناى پاراستنى نهێنییەکانى
هەیە»!
7 7
8 8
هەموویان چوونە ناو ماڵەکەوەو (زرنگ) پێشوازییەکى گەرمى لێ کردن و وتى« :بەخێربێن»!
کۆرالى سەیرى ژوورەکەى کردو سەرسامبوو کاتێ ژمارەیەک ئاژەڵ و باڵندەى بینى ،زانى کەوا
(زرنگ) پەروەردەیاندەکات و ڕایاندەهێنێت! لەسەر داواى (بڵند) زرنگ یاریى بە کەروێشکە
کێوییەکان کرد ،تایە یەکى بە بەرزى بەدەستەوەگرت و کەروێشکەکە بازیدەدا بەناویداو
بەچکەکەشى بەدوایدا.
کۆرالى چەپڵەى لێ داو وتى« :ئافەرین! وابزانم من لەژیانمدا
کەروێشکى ڕاهێنراوم نەبینیوە».
9 9
ئینجا نۆبەى توتى هات ،کە بە لەخۆبایبوون و بە پەڕە ڕەنگاوڕەنگە جوانەکان و دەنوکە
خوارەکەیەوە هەڵنیشتبوو( .زرنگ) هەندێ وشەى فێرکردبوو ،ئینجا داواى لێ کرد بەخێرهاتنى
کورالى بکات .ئەویش وتى« :کورالى بەخێربێیت .یەک ،دوو ،سێ ،چوار( .مندریان) لەکوێیە؟
حەوت .من حەزم لە فسـتقە». پاشان ژماردنەکەى تەواوکرد«:پێنج ،شەش،
کورالى دایە قاقاى پێکەنین و خەریکبوو
بە پشتدا بکەوێت.
10 10
تا ئەم ساتەش کورالى هەر سەرسامبوو
بەوەى بینیبووى ،دیارە (زرنگ) چەندین
بەهرەى تێدایەو زانیاریى زۆرى هەیە.
ئینجا کتێبێکى کۆنى هێنا ،کە باسى
چارەسەرکردنى دەکرد بە گژوگیا ،پاشان
ناوەڕۆکەکەى خوێندەوە :ئەو ڕووەکە
بۆ کۆکە باشە ،ئەوەیان ئازارى ددان
ناهێڵێت ...هتر.
کۆرالى وتى« :بڕوام نەدەکرد ،تۆ بایەخ
بە زانستى پزیشکیش دەدەیت»!؟
(بڵند) پرسیاریکرد« :ئەو کتێبەت
لەکوێ بوو»؟
-ئەوە کتێبێکى بەنرخ و نایابەو
باپیرم پێشکەشیکردووم!
11 11
بەپێچەوانەى نەریتى خۆیەوە (مندریان) بە بێدەنگى دانیشتبوو چاودێرى بارودۆخەکەى دەکردو بە
ئاگاییهوە سەیریدەکردن ،بەاڵم هەر کاتێ (زرنگ) نمایشێکى تازەى پێشکەشبکردایە ،کۆرالى زیاتر
پێى سەرسام دەبوو .زرنگ وتى« :باپیرم سەفەر زۆر دەکات .لە دواى هەموو گەشتێک ،شتى نایاب
و جوان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەوە! ئەمە کۆمەڵێکە
لەو پەپوالنەى لە کیشوهری ئاسیاوە هێناویەتى.
12 12
ئەوە تاجى شازادەیەکى ڕۆژهەاڵتییە ،کە ڕاستەوخۆ لە قاڕەى خۆرهەاڵتەوە هاتووە»!
کورالى پرسى« :لەوانەیە هى کۆشکى شەهریار پاشاى پاڵەوانى چیرۆکى «هەزارو یەک شەوە» بێت»؟
(زرنگ) وتى« :من تۆ وەکو شازادەى ئەم واڵتە تایبەتیەى خۆمان دەبینم».
کۆرالى ئەم قسەیەى بە بێدەنگى و شەرمەوە وەرگرت.
13 13
(بڵند) و کورالى و (مندریان) لەپشت
درەختێکەوە خۆیان شاردەوەو چاودێریى
(زرنگ)یان دەکرد لەسەر دوانمایشى
بەهێزى لە ڕاهێنانى ئاژەاڵندا .ئەو
کەروێشک و سمۆرانەى کە دەورى
(زرنگ)یان دابوو دەنگێکى نەرم و
ناسکیان لێ دەهاتە دەر ،یەکێکیان
لەسەر قاچى وەستابوو ،یەکێکى
تریان لەسەر شانى .ئەى هاوار کە
سەیرە ،ئەوە چى دەکات؟ ئەو بەزمانى
ئەم ئاژەڵ و باڵندانە قسەدەکات و
تێیاندەگات!
14 14
15 15
ئەو سێ هاوڕێیە نهێنیەکى
جوانیان لەگەڵ خۆیاندا هێنایەوەو
پەیمانیان دا کە ئەو نهێنیە بۆ
کەس باس نەکەن .ئینجا گەڕانەوە
بۆ ماڵەوەو خواحافیزییان لە هاوڕێ
خۆشەویستەکەیان ،ڕاهێنەرى لێهاتوو
(زرنگ) کرد.
کورالى لەخەونێکى تازەدا بوو،
بەاڵم زوو ڕەوییەوە ،هەروەکو هەموو
جارەکانى تر .ئەو کات بەفیڕۆنادات
بۆ پرسیارکردن ،بەس بیردەکاتەوە!
16 16