Professional Documents
Culture Documents
029 PDF
029 PDF
2
3
ده‌بێت هه‌موومــان پارێزبکــه‌ین ،چیتــر کێک
ناخۆین ،پسکیت و چپسیش ناخۆین ،ئیتر هه‌موو
ڕۆژه‌که‌ش ب ه دانیشتن به‌سه‌رنابه‌ین ،له‌ئێستاو ه
ئیتر ژیانێکی ته‌ندروست ده‌ستپێده‌که‌ین».
4
5
ک ه هاتنــه‌و ه ل ه قوتابخانــه ،لێسته‌ر وتی:
«ده‌توانین ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن بکه‌ین؟»
دایکیان وتی« :نه‌خێر نابێت ،ئێستا ده‌ڕۆین
بۆ ڕاکردن ل ه پارکه‌که» و ڕۆیشتن.
6
7
ک ه گه‌ییشــتن ه ماڵه‌وه ،لۆرا وتی« :دایکــه،
ئه‌ی نابێت چا بخۆینه‌وه؟»
دایکه‌فیل وتی« :شۆربایه‌کی ته‌ندروست
ده‌خۆین ،پاشان په‌رداخێک ئاو ده‌خۆینه‌وه».
لۆرا وتی« :ئۆی! ئه‌وه ...خۆش دیاره».
8
9
باوکه‌فیل ،ک ه هاته‌و ه ل ه ئیش ،وتی« :ئازیزه‌که‌م
ده‌چم ته‌ماشای هه‌واڵه‌کان ده‌که‌م».
دایکه‌فیل وتی« :نه‌خێر ناچیت ئازیزم ،ئێستا بچۆ
بۆ ڕاکردن ل ه پارکه‌که ،دوای ئه‌وه‌ش چا بخۆره‌وه،
پاشان پارچه‌یه‌ک ماسی و گوێزه‌ر بخۆ».
باوکه‌فیل وتی« :ناتوانم چاوه‌ڕێبکه‌م».
10
11
زۆر ناخۆش بوو ،هه‌موو به‌یانییه‌ک
نانخواردنی به‌یانی ته‌ندروست ،دوای
ئه‌وه‌ش وه‌رزشکردن ،پاشان چایه‌کی
ته‌ندروست ،دوای ئه‌وه‌ش ڕاکردن،
کاتێکیش ک ه ئێوار ه ده‌هات هه‌موو
هیالک و ماندووبوون.
12
13
باوکه‌فیل وتی« :ئێم ه هیچ الوازنابین
ئازیزه‌که‌م».
لوک وتی« :له‌وانه‌ی ه فیله‌کان هه‌روا
دروستکرابن که قه‌ڵه‌وبن»
دایکه‌فیل وتی« :قسه‌ی بێ‌مانا مه‌که‌ن!
نابێت ئێستا وازبهێنین».
14
15
به‌یانییه‌کیان دیارییه‌کیان به‌ده‌ست گه‌ییشت،
کێکێک بوو داپیر ه بۆی ناردبوون ،هه‌موو
به‌خۆشــییه‌و ه ته‌ماشــایانده‌کرد ،دایکه‌فیل
کێکه‌که‌ی خســت ه نــاو دۆاڵبێکی بــه‌رزی
که‌وانته‌ره‌که‌و ه و وتی:
«بۆ کاتێک که میوانمان هات».
16
17
هه‌موو به‌رده‌وام بیریان ل ه کێکه‌ک ه ده‌کرده‌وه،
کاتی چا خواردنه‌و ه بیریان لێ ده‌کرده‌وه ،کاتی
ڕاکردنیش هه‌ر بیریان لێ ده‌کرده‌وه .شه‌ویش له‌ناو
جێگا هه‌ر بیریان له کێکه‌ک ه ده‌کرده‌وه.
دایکه‌فیل هه‌ستاو به‌خۆی وت« :ناتوانم ،چیتر ئارامم
نه‌ما ،ده‌بێت پارچه‌یه‌ک له‌و کێکه بخۆم»
18
19
دایکه‌فیل ب ه ئه‌سپایی ل ه جێگه‌که‌ی هاته‌ده‌ره‌وه‌و
چــوو ه خــواره‌و ه بــۆ ژووری چێشتخانه‌که،
چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا ل ه چه‌کمه‌جه‌که‌و دۆاڵبی
که‌وانته‌ره‌کــه‌ی کــرده‌وه ،ته‌نهــا پارچه‌یــه‌ک
کێکی لێ مابوو.
20
21
باوکه‌فیل که چه‌قۆکه‌ی بینی وتی« :ئه‌ها! گیرایت!»
دایکه‌فیل گڵۆپه‌که‌ی هه‌ڵکرد و باوکه‌فیل و منداڵه‌کانی
بینی ل ه ژێر مێزه‌که‌دا خۆیان شاردبۆوه.
لۆرا وتی« :یه‌ک پارچ ه ماوه».
22
23
دایکه‌فیل ده‌ستیکرد ب ه پێکه‌نین و وتی« :هه‌موومان وه‌ک
یه‌ک خراپین» و پارچه کێکه‌که‌ی خوارد.
لوک وتی« :وابزانم فیله‌کان هه‌روا دروستبوون ک ه قه‌ڵه‌وبن»
دایکه‌فیلیش وتی« :ئازیزه‌که‌م وابزانم تۆ ڕاستده‌که‌یت».
24