Professional Documents
Culture Documents
034 PDF
034 PDF
نزگه‌ر
نوسه‌رو نیگار كێش :نی‌ك باتروورس
له ئینگلیزیه‌و ه بۆ فارسی :حسین ئیبراهیمی
ل ه فارسیه‌وه :كاوان عمر سالمی
1
كاتێك په‌رسی ،پاسه‌وانی پارك ،به‌ره‌و ماڵه‌كه ده‌ڕۆیشت ،كه‌م
كه‌م ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وتن .ئه‌و به‌درێژایی ڕۆژ
کاریكردبوو ،هه‌ر بۆیه ماندوو و برسی بوو.
په‌رسی ده‌یویست دوا ی نانخواردنی شه‌و ،پشوویه‌كی ته‌واو بدات.
2
له‌و كاته‌دا كه په‌رسی به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆیشت،
چاویكه‌وت به ڕێوی هاوڕێی،
كه له الڕێیه‌كه‌وه به‌ره‌وو ڕووی ده‌هات .ڕێویه‌كه‌ش
ده‌یویست به‌ره‌و ماڵه‌وه بڕوات.
كاتێك ئه‌و دوانه به‌الی یه‌كدا تێپه‌ڕبوون ،په‌رسی
وتی« :شه‌وباش».
ڕێوی وتی :شه‌وباش ،هـ ك -په‌رسی.
ڕێوییه‌كه تووشی نزگه‌ره ببوو.
3
ڕێوی له‌كاتی خواردنی شه‌ربه‌تی لیمۆدا ،سمۆره‌ی هاوڕێی نووكته‌یه‌كی بۆ
ده‌گێڕێته‌وه .ڕێوییه‌كه ده‌ستده‌كات به پێكه‌نین ،به‌اڵم دواتر پێی ده‌زانێت كه
نابێت كاتێك خه‌ریكی خواردنی شه‌ربه‌ته پێبكه‌نێت .ڕێویه‌كه به‌درێژای دوای
نیوه‌ڕۆ نزگه‌ره‌ی لێ دابوو.
ڕێوییه‌كه له‌به‌رخۆیه‌وه وتی :نازانم ئایا -هـ ك -په‌رسی ده‌رمانێك -هـ ك – بۆ
نزگه‌ره پێده‌زانێت یان نا.
پێموابێتن -هـ ك – ده‌بێ پرسیاری -هـ ك -لێبكه‌م.
پاشان گه‌ڕایه‌وه‌و به‌دوای په‌رسی كه‌وت.
4
5
6
كاتێك په‌رسی گه‌یشته ماڵه‌وه ،بیریكه‌وته‌وه ده‌بێت یه‌ك دوو كاری تریش بكات.
یه‌كه‌م ئینجانه‌كانی ئاوبدات ،دواتر به‌ده‌م خۆیه‌وه وتی :باشوایه جلوبه‌رگه‌كه‌م
بشۆم .دواتر دوو دانه هێلكه ده‌كوڵێنم و له‌گه‌ڵ نانێكی زۆری بر‌ژاو ده‌یخۆم.
7
8
ڕێوییه‌كه به‌په‌له هه‌نگاویده‌نا .ئه‌و له تاریكیی نه‌ده‌ترسا ،به‌اڵم به
ڕووناك ی زیاتر دڵخۆشده‌بوو.
به‌ڕاستی په‌رسی له كوێیه؟ ڕێوی به ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا ،به‌اڵم
له‌جیاتی په‌رسی جلوبه‌رگه شۆراوه‌كانی دۆزییه‌وه .له‌وكاته‌دا قاچی له شتێ
گیرا ،كه‌وت و ته‌قله‌یه‌كی لێداو پاشان خۆی له‌ناو ژماره‌یه‌كی زۆر ئینجانه‌دا
بینییه‌وه .ده‌نگی هاواری ڕێوییه‌كه به‌رزبۆوه :ئاخ خ خ خ -ئاخ خ!!
9
10
په‌رسی به‌بیستنی ده‌نگی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئینجانه‌كان هاته‌ده‌ره‌و‌ه
سه‌ری سوڕما .له‌په‌نا دیواری ماڵه‌كه‌یه‌وه سه‌یریكرد ،به‌اڵم كاتێك
چاوی به‌و شته‌كه‌وت كه ده‌نگه‌كه‌ی لێبۆته‌وه ،سه‌ری هێنایه دواوه.
په‌رسی كه له‌ترسا هه‌ناس هی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌كێشرا وتی :ئه‌مه خۆ ...ئه‌مه خۆ جنۆکه‌یه!
11
12
په‌رسی پێشتر هیچ كاتێك جنۆک هی نه‌بینیبوو .وای هه‌ستكرد كه ده‌بێت خۆ ی پێ
بناسێنێت ،به‌اڵم به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ جنۆکه‌یه‌کدا؟ په‌رسی به باشی گوێی گرت.
ئه‌و گوێی له ده‌نگی جنۆکه‌كه بوو ،كه به‌ده‌م ناڵه‌ناڵه‌وه خۆی به‌م الوالدا ده‌كێشا.
له‌ناكاو ده‌نگێكی تر هاته گوێی و دواتر بێده‌نگی ئه‌و ناوه‌ی گرته‌وه.
په‌رسی كه‌م كه‌م وای بیرده‌كرده‌وه ،كه جنۆکه‌كه له‌وێ نه‌ماوه ،به‌اڵم له‌وكاته‌دا
ده‌نگێكی تر به‌رزبۆوه ،ده‌نگێكی كز .په‌رسی چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد ده‌نگێكی وه‌ها له
جنۆکه‌كه به‌رزبێته‌وه - .هـ ك ...هـ ك.
بزه‌و پێكه‌نین كه‌وته سه‌ر ڕووخساری په‌رسی.
13
په‌رسی دووباره له ته‌نیشت دیواری ماڵه‌كه‌یه‌وه سه‌یریكرد .ئه‌م
جاره كه چاوی به‌و شته‌كه‌وت هاته پێكه‌نین.
په‌رسی به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه وتی« :مام ڕێوی یارمه‌تیت ناوێت؟»
16