Download as pdf or txt
Download as pdf or txt
You are on page 1of 189

‫ڕامانێك له تراژیدیای براكان‬

‫به‌رگی دووه‌م‬

‫ئاماده‌كردن‪ :‬شه‌ریف هه‌ژاری‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪2‬‬

‫ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬


‫ناوی كتێب‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫ئاماده‌كردن‪ :‬شه‌ریف هه‌ژاری‬
‫به‌رگ‪ :‬هێڤی له‌تیف ئاغای یونس ئاغای هه‌مه‌وه‌ند‬
‫به‌رواری چاپ‪2017-08-01 :‬‬
‫چاپی یه‌كه‌م‪ :‬سلێمانی‬
‫ئه‌ركی له چاپدان‪ :‬ئیدریس قادر باالخچی‬
‫دينار‪ )١٩٨٠‬لة بةلَطةنامةكانى بةريتانيادا‬
‫‪-٩٧٩‬‬ ‫نرخ‪4000 :‬‬

‫له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیه‌كان ژماره‬


‫(‪ )1449‬ی پێ دراوه‪.‬‬
‫هه‌موو مافێكی له چاپدانه‌وه و وه‌رگێڕان و باڵوكردنه‌وه‌ی‬
‫بۆ‪ :‬شه‌ریف هه‌ژاری پارێزراوه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪3‬‬

‫پێشكه‌شه به‪:‬‬

‫‪ ‬ڕۆحی به‌رزه‌فڕی هونه‌رمه‌ندی كهرهمدار‪( :‬ئه‌حمه‌د‬


‫كايا)ی مه‌زن‪.‬‬

‫‪ ‬شه‌هید شاسوار جه‌الل ناسراو به (شه‌هيد ئارام)‪.‬‬

‫‪ ‬شێره كچی كورد‪ :‬شه‌هيد لهيال قاسم‪.‬‬

‫‪ ‬تێكۆشه‌ری بێ كێل و مه‌زار‪ :‬شه‌هيد ئه‌سعه‌دی‬


‫خوداياری‪.‬‬

‫خۆرههاڵتی‬ ‫(ڕاسان)ی‬ ‫جوالنهوهی‬ ‫‪ ‬شه‌هیدانی‬


‫كوردستان‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪4‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪5‬‬

‫پێڕست‪:‬‬

‫الپه‌ڕه‬ ‫بابه‌ت‬
‫‪7‬‬ ‫پێشه‌كی‪:‬‬
‫‪14‬‬ ‫مامۆستا بێستون‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫‪40‬‬ ‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫‪46‬‬ ‫سه‌عید كاوه (كوێستانی)‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫‪97‬‬ ‫عه‌بدواڵ عیزه‌ت پور‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫‪153‬‬ ‫محمدی خزری‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫‪176‬‬ ‫موزه‌فه‌ر گودهرزپور‪:‬‬ ‫له‌گه‌ڵ‬ ‫چاوپێكه‌وتن‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪6‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪7‬‬

‫پێشه‌كی‪:‬‬

‫ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌تانه‌وێ ڕاستگۆییانه به حه‌قیقه‌تی ڕوداوه‌كانی ناو‬


‫مێژووی هاوچه‌رخی كورد بگه‌ن‪.‬‬

‫كتێبی‪(( :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان‪ ،‬به‌رگی دووه‌م))‪ ،‬ته‌واوكه‌ری‬


‫پرۆژه‌یه‌كم بوو كه له ساڵی ‪ 2009‬وه پالنم بۆ دانا و‪ ،‬به‌رگی یه‌كه‌می‬
‫ئه‌م به‌رهه‌مه‪( :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان) له ساڵی ‪ 2010‬دا چاپكرا‪.‬‬
‫سوپاس بۆ خوا و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه هاوكاربوون‪( ،‬به‌رگی دووه‌م)یشی‬
‫له مانگی هه‌شتی ساڵی ‪ 2017‬دا چاپ ده‌كرێت‪.‬‬

‫نایابی و پڕ‪-‬زانیاری ئه‌م به‌رهه‌مه له‌وه‌دایه‪ ،‬چۆن (به‌رگی یه‌كه‌م)ی‬


‫چاوپێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ شه‌ش سه‌ركرده‌ی باشور و خۆرههاڵتی‬
‫كوردستان له‌سه‌ر زۆر ڕوداو و سه‌ركرده‌ی گومناوی جوالنهوهی كورد‬
‫له نێوان سااڵنی ‪ ،1970- 1955‬ئاوهاش ئه‌م بهرگهشیان (به‌رگی‬
‫دووه‌م) ده‌قاوده‌ق چاوپێكه‌وتنی منی له‌گه‌ڵ چه‌ندین (سه‌ركرده و‬
‫شاهیدحاڵ)ی سه‌ره‌كی ناو ڕوداوه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول و‬
‫جوالنهوهی خۆرههالت تێدایه و‪ ،‬زانیاریه‌كانیان وه‌ك شایه‌دی دان (به‬
‫بێ ده‌ستكاری) له‌م كتێبه‌دا چاپ ده‌كرێت‪.‬‬

‫ئه‌كرێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م‪ ،‬وه‌ك یه‌كه‌م توێژه‌ری زانستی كورد‪ ،‬پاش‬
‫ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌مم له قۆناغی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست هێنا و له‬
‫ساڵی ‪ 2009‬وه‌ك یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر وه‌رگیرامه‌وه له زانكۆی‬
‫سلێمانی‪ ،‬ئیدی له كتێبخانه و ناوه‌ندی ئینته‌رنێتی زانكۆ هه‌میشه‬
‫توێژینه‌وه جیهانییهكانم ئه‌خوێنده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم زانستی مێژووی‬
‫واڵتانی پێشكه‌وتوو چۆن خۆی نوێ ئه‌كاته‌وه؟‬

‫هه‌ربۆیه له‌و مێژووه زانستیه‌ی كه له زانكۆكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا دا‬


‫ده‌خوێنرێ‪ ،‬فێربووم كه‪ (Oral History):‬واته‪( :‬مێژووی زاره‌كی) له‬
‫زاری شاهیدحاڵهكانی ناو ڕووداوه‌كانه‌وه تۆمار بكرێ و‪ ،‬دواتر وه‌ك‬
‫(كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌نرخ) چاپ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‪ :‬هه‌وێنی مه‌یینی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪8‬‬
‫توێژینه‌وه زانستییه‌كان‪ ،‬به مه‌رجێك ده‌قاوده‌ق به ئه‌مانه‌ته‌وه‬
‫زانیاریه‌كانیان وه‌ك (شایه‌دی دان) تۆمار بكرێ و بالوبكرێنهوه‪.‬‬

‫به‌مه‌ش وه‌ك توێژه‌رێكی زانینگهكانی كوردستان له ساڵی ‪ 2009‬وه‬


‫كارم له‌سه‌ر زانستی )‪ (Oral History‬كردووه‪ .‬بۆ ئه‌وه‌ی‪ :‬له ڕێی‬
‫(مێژووی زاره‌كی)شه‌وه زانیاری ده‌وله‌مه‌ند كۆبكه‌ینه‌وه كه توێژینه‌وه‬
‫زانستییه‌كانی داهاتوو بتوانن هێنده كه‌ره‌سته‌یان له به‌رده‌ست دابێت‬
‫تا له هه‌موو الیه‌نه‌كانی سه‌ركرده و ڕوداوه مێژووییه‌كانی ناو میژووی‬
‫كورد بكۆڵنه‌وه‪ ،‬به‌تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنیی و نهرێنییهكانیشهوه‪.‬‬

‫هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌م زۆر ماندووبووم‪ ،‬كه ئه‌توانم بڵێم‪ :‬زیاتر‬


‫له تویژینه‌وه زانستییهكانم هیالكتری كردووم‪.‬‬

‫چونكه له الیه‌ك‪ :‬گۆڕه‌پانی حیزبایه‌تی كوردستان و ئازادی به‌رته‌سكی‬


‫حیزبیی و به‌حیزبی كردنی زانكۆكانی هه‌رێم‪ ،‬مه‌ترسیی و گه‌مارۆ‬
‫ده‌خاته سه‌ر ژیان و‪ ،‬له الیه‌كی دیكه‌ش‪ :‬دۆزینه‌وه‌ی شاهیدحاڵه‌كان و‬
‫تۆماركردنی چاوپێكه‌وتنه‌كان (ده‌قاوده‌ق‪ :‬بێ ده‌ستكاری) كات و‬
‫پشوودرێژی زۆری پێویست بووه‪.‬‬

‫ئیدی با ئه‌وه بوه‌ستێت ئه‌كرێ له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا ناوی كه‌سانێك و‬


‫هه‌ندێك حیزب خرابنه‌ڕوو له الیه‌ن (شاهیدحاڵهكانی ناو ڕوداوه‌كانه‌وه)‬
‫كه ڕونه باوه‌ڕ و بۆچونی خودی من نین‪ .‬به‌اڵم ناهوشیاری كۆمه‌ڵگای‬
‫كوردی واده‌كات‪ ،‬كه‪ :‬ئه‌و كه‌س و الیه‌نانه ڕق له من هه‌ڵگرن‪ .‬له‌كاتێكا‬
‫من له‌به‌ر په‌رۆشی زۆرم بۆ بهالڕێدانهبردنی حه‌قیقه‌ته‌كانی‬
‫ڕوداوه‌كانی مێژووی كورد و ده‌رخستنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕوداوه‌كان‪ ،‬ئه‌م‬
‫ڕێگا نوێیه جیهانیه‌ی (زانستی مێژووی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان)یشم‬
‫گرته‌به‌ر‪.‬‬

‫ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی (به‌رگی دووه‌م)‪ ،‬له‌گه‌ڵ شاهیدحاڵی سه‌ره‌كی‬


‫ڕوداوه‌كان كراوه و (ده‌قاوده‌ق و بێ ده‌ستكاری) خراوه‌ته‌به‌ر ده‌ست‬
‫ئێوه‌ی خوێنه‌ران و توێژه‌ران و سیاسیه‌كانی كورد‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪9‬‬
‫كه‌سانی وه‌ك (عهبدواڵی عیزهتپور‪ ،‬حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ ،‬سه‌عید‬
‫كوێستانی‪ ،‬مه‌ال محمدی خزری) كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ناو ئه‌م‬
‫ڕوداوانه‌ن و خۆیان تێیدا به‌شداربوون و به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه‪.‬‬
‫هه‌روه‌ها (مامۆستا بێستون)یش ڕابه‌ر سیاسیی باڵی مه‌كته‌بی‬
‫سیاسیی پارتیی بووه و خۆی له شۆڕشه‌كه‌دا به‌شدار بووه‪ .‬به‌اڵم‬
‫بۆیه چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ (موزه‌فه‌ر گودهرزپور) دا كردووه‪ ،‬چونكه له‌و‬
‫حهپسخانهیهدا بووه كه ئه‌حمه‌د تۆفیقی تێدا زیندانی كراوه و‪ ،‬له‌به‌ر‬
‫ئه‌وه‌ی زانیاری ورد له به‌رده‌ست توێژه‌ران دا نیه له باره‌ی دۆخی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له زیندانی به‌عس و چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی‪ ،‬بۆیه ئه‌و‬
‫چاوپێكهوتنهشم له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام داوه‪.‬‬

‫به‌خۆشحاڵیشه‌وه هه‌موو ئه‌م (شاهیدحااڵنه) تائێستا زیندوون و‪،‬‬


‫هه‌ندێك له چاوپێكهوتنهكانیشیان له ڕێی (ته‌سجیل)ه‌وه ئه‌نجامم داوه‬
‫و دهنگهكانیانم تۆماركردون‪ ،‬به‌شێكیشیان له ڕێی ئیمه‌یله‌وه بووه‪ .‬بێ‬
‫گومان كه‌سانێك هه‌بوون كه لینكی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له نێوانمان دا‬
‫دروست كردووه و‪ ،‬نوسخه‌ی ئه‌م پهرتوكهش بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‬
‫چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ دا كردوون‪ ،‬ده‌نێرم‪.‬‬

‫هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رنجێكی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوانه و‬


‫كه‌سایه‌تیه‌كانی نهخهمهڕو و‪ ،‬به‌تایبه‌ت (ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه) وه‌ك‬
‫كه‌ره‌سته‌یه‌كی به نرخ بخه‌مه به‌رده‌ست توێژه‌ران‪ ،‬بۆیه خۆم له‬
‫هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ڕۆكی زانیاریه‌كانی ناو ئه‌م به‌رهه‌مه‌م‪ ،‬به‌دور‬
‫ئه‌گرم‪ .‬ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم‪ :‬ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی كورد له تیرۆركردن و‬
‫ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی (به‌شه‌كانی خۆرههالت و باكور) پێی‬
‫هه‌ستاون له پێناو داگیركارانی (ئێران و توركیا)‪ ،‬له مێژووی هیچ‬
‫نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا نیه كه هێنده سه‌ركرده و شۆڕشگێڕی خۆیان بۆ ده‌وله‌ته‬
‫داگیركه‌ره‌كانیان تیرۆر كردبێت‪ .‬ته‌نانه‌ت تائێستا هیچ حیزبێكی عه‌ره‌بی‬
‫نه‌بووه سه‌ركرده‌كانی فه‌له‌ستین له پێناو ئیسرائیل دا تیرۆر بكات‪،‬‬
‫یاخود سه‌ركرده‌كانی فه‌له‌ستین ته‌سلیمی ئیسرائیل بكاته‌وه‪.‬‬

‫ئه‌م كشتوبڕهی شۆڕشگێڕانی پارچه‌كانی تر له الیه‌ن حیزبه‌كانه‌وه كه‬


‫كراوه و به ئێستاشه‌وه هه‌ر هه‌یه‪ ،‬له مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‬
‫دیكه‌دا وێنه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی نیه!!‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪10‬‬
‫ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تیرۆریشیان كردوون و ته‌رمی‬
‫بهشێكیشیانیان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان كردۆته‌وه‪ ،‬كه‌چی‬
‫به‌ئێستاشه‌وه مێژووهكانیشیان ده‌شێوێنن‪ .‬بۆنمونه‪ :‬ڕوناكبیرێكی‬
‫ده‌گمه‌ن و شۆڕشگێڕێكی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ك (سه‌دیقی ئه‌نجیری)‬
‫تیرۆر ده‌كرێ‪ ،‬ڕونه به‌پێی گه‌واهیده‌ری شاهیدحاڵه‌كان به فه‌رمانی‬
‫پارتیی و ئه‌حمه‌د تۆفیق له الیه‌ن حه‌سه‌نی ئیسحاقی برازای‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه سه‌دیقی ئه‌نجیری شه‌هید ده‌كرێ‪ .‬كه‌چی ئێستا‬
‫(به ئه‌نقه‌ست!!) هه‌ر به پاڵپشتی بكوژه حه‌قیقیه‌كانی ههولهدرێ‬
‫ناوی بكه‌رانی تیرۆركردنهكهشی له مێژوو دا به‌الڕێدا ببرێ‪.‬‬

‫ته‌نانه‌ت خودی حیزبه‌كه‌ی (سه‌دیقی ئه‌نجیری) تائێستا ناوی‬


‫(تیپ)ێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه به ناوی (سه‌دیقی ئه‌نجیری)یه‌وه‪.‬‬
‫له‌كاتێكا (سه‌دیقی ئه‌نجیری) پله‌ی حیزبی و ئاستی ڕوناكبیری له‬
‫(سلێمانی موعێنی و سمایلی شه‌ریفزاده و مه‌ال ئاواره و ئه‌وانی تر)‬
‫زیاتر بووه و‪ ،‬له یه‌ك سه‌رده‌م دا بوون و‪ ،‬شێوازی‬
‫شههیدكردنهكانیشیان له‌یه‌كتره‌وه نزیكن‪.‬‬

‫كه‌س باسی ئه‌وه ناكات بۆ ناوی (تیپ)ێكی پێشمه‌رگه‌یان نه‌كردووه‬


‫به ناوی (سه‌دیقی ئه‌نجیری)یه‌وه‪ ،‬كه‌چی زۆرینه‌ی ئه‌وانی تر ناوی‬
‫(تیپ)ه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌ناوه‌وه كردوون‪ ،‬ڕاسته ئه‌و شه‌هیدانه‌ش‬
‫حه‌قی خۆیانه‪ .‬به‌اڵم ئایا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (سه‌دیقی ئه‌نجیری) بێ‬
‫كه‌سه‪ ،‬ئه‌وه‌ش به ڕۆحیه‌تی مه‌زنی ڕه‌وا نه‌بینراوه!؟‬

‫ئه‌و (سه‌دیقی ئه‌نجیری)یه‌ی كه له كۆنگره‌ی دوو دا‪ ،‬چه‌ندێك له‌و‬


‫سه‌رده‌مه‌دا پارتیی پاڵپشتی سه‌ره‌كی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون و‬
‫سه‌دیقی ئه‌نجیری بێ كه‌سوكار بووه‪ ،‬كه‌چی كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫قسه‌ی نه‌شیاو به (قازی محه‌مه‌د و كۆماری كوردستان) ده‌ڵێ و‬
‫(شه‌هید ئه‌سعه‌دی خودایاری) به‌خیانه‌تكار ده‌ناسێنێت‪ ،‬ئه‌وه ته‌نها‬
‫شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری بووه كه له ناو كۆنگره‌دا دژی وته‌كانی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ستاوه‌ته‌وه و وهالمی داوه‌ته‌وه‪.‬‬

‫پاش چه‌ند ڕۆژێكی كورتیش له دوای كۆنگره‌ی دوو كه ئه‌حمه‌د تۆفیق‬


‫(تاكالیهنه و به پالپشتی پارتیی) به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ستكاری كرا‌و‬
‫له‌سه‌ر كۆنگره‌ی دوو بالوكردۆتهوه‪ ،‬زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی دیموكرات‬
‫له ده‌وری سه‌دیقی ئه‌نجیری كۆبونه‌ته‌وه و مۆری سه‌ركردایه‌تی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪11‬‬
‫دیموكرات به سه‌دیقی ئه‌نجیری ئه‌بێ‪ .‬هه‌موو ئه‌مانه ئه‌بنه هۆی‬
‫ئه‌وه‌ی هه‌ر له ساڵی ‪ 1964‬ه‌وه ئه‌حمه‌د تۆفیق (بۆ هه‌میشه) واز له‬
‫دیموكرات بێنێ و بچێته ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‪ .‬به‌مه‌ش ده‌سه‌لمێت كه‬
‫له دوای كۆنگره‌ی دووی سالی ‪ 1964‬له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به كرده‌وه‬
‫(سه‌دیقی ئه‌نجیری) مۆری سه‌ركردایه‌تی پێ بووه و نه‌فه‌ری‬
‫یه‌كه‌می حیزبی دیموكرات بووه!‬

‫وه‌ك شاهیدحاڵهكانی ناو كۆنگره‌ی دوو جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه له‬


‫كۆنگره‌ی دوو دا سكرتێر هه‌ڵ نهبژێراوه چونكه به‌رنامه‌ی حیزبی‬
‫دیموكرات (سانتراڵیزمی دیموكراتیك) بووه و كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی‬
‫نه‌بووه (سكرتێری گشتی) هه‌ڵببژێرێت‪ ،‬به‌ڵكو ده‌بوو پاش كۆنگره‬
‫ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (سكرتێر) هه‌ڵببژێرن‪ .‬پاش كۆنگره كاتێك‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق زانیویه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دیموكرات‬
‫له ده‌وری سه‌دیقی ئه‌نجیری كۆبونه‌ته‌وه‪ ،‬بۆیه به پشتیوانی پارتیی‬
‫به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراو به‌ناوی (كۆنگره‌ی دوو)وه وه‬
‫باڵوكردۆتهوه و پاشانیش نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی بۆ‬
‫حیزبی دیموكرات نووسیووه و‪ ،‬بۆ هه‌میشه چووه‌ته ڕیزه‌كانی‬
‫پارتییه‌وه‪.‬‬

‫شیاوی خستنه‌ڕووه‪ :‬نمونه هێنانه‌وه‌م له‌سه‌ر (سه‌دیقی ئه‌نجیری)‬


‫ته‌نیا له پێناو خستنه‌ڕوی حه‌قیقه‌تی ڕوداوه‌كانه كه كه‌سانێكی‬
‫ئاڕاسته‌كراو هه‌وڵی گۆڕینی مێژووی سه‌دیقی ئه‌نجیری و بكوژه‌كانی‬
‫ده‌ده‌ن و‪ ،‬خستنه‌ڕوی هه‌ڵوێسته نهتهوهییهكانیی و (حه‌قبێژیی و‬
‫پیشه‌كه‌م و ویژدانمایه) وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ الیه‌ن و‪،‬‬
‫ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی كه له‌و شۆڕشگێڕه ده‌گمه‌نه و مێژووه‌كه‌ی كراوه‪.‬‬

‫وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) له ڕوی مێژوویشه‌وه به پشت به‌ستن به‬


‫هه‌مووی چاوپێكه‌وتنه‌كانی (هه‌ردوو به‌رگی) ئه‌م كتێبه و به‌دواداچونی‬
‫زانستی وردم‪ ،‬ئه‌وه‌ش به ناحه‌قیه‌كی ته‌واوی ناو مێژووی كورد ده‌زانم‬
‫كه زۆرجار نووسراوه‪(( :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق له پێناو مه‌ال مسته‌فا و پارتیی‬
‫دا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووه))‪ .‬بهالم پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‪ ،‬چونكه‬
‫ئه‌وه‌ی مه‌ال مسته‌فا بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیقی كردووه هه‌ر هێنده‌شی بۆ‬
‫كوڕه‌كانی خۆی كردووه‪ .‬به‌اڵم ئه‌وه ئه‌حمه‌د تۆفیق بووه كه كه‌سێكی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪12‬‬
‫ناجێگیر و به ته‌شقه‌ڵه و نه‌حه‌واوه بووه و ته‌نانه‌ت غه‌دری له خودی‬
‫مه‌ال مسته‌فاش كردووه‪ .‬چونكه كاتێك مه‌ال مسته‌فا (بۆ هه‌ندێ ئیش‬
‫و كار) ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ به‌غدا ده‌نێرێ‪ ،‬كه‌چی ئه‌حمه‌د تۆفیق غه‌در‬
‫له مه‌ال مسته‌فا ئه‌كا و به‌نهێنیی دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی‬
‫عێراق ئه‌بێ و‪ ،‬پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی له مه‌ال مسته‌فای ده‌شارێته‌وه‪.‬‬
‫به‌اڵم مه‌ال مسته‌فای بارزانی به‌دواداچونی ورد ئه‌كا و پێی ده‌زانێ و‬
‫فه‌رمان ئه‌كات كه (ئه‌حمه‌د تۆفیق) بۆ گوندی (كانی ماسی)‬
‫دوربخرێته‌وه‪.‬‬

‫ته‌نانه‌ت هێشتر خوێنی (سڵێمانی موعێنی) وشك نه‌بۆته‌وه كه‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق (به زمان و ئه‌ده‌بیاته تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی!) له به‌رواری‬
‫(شه‌وی ‪ 7/ 6‬ی ‪1‬ی ‪ )1969‬نامه‌یه‌ك بۆ (مه‌ال ڕه‌سوڵی پێشنماز)‬
‫ده‌نوسێت و له به‌شێكی نامه‌كه‌ی دا له باره‌ی سلێمانی موعێنی و‬
‫جوالنهوهی ‪ 1967‬بۆ ‪ 1968‬ه‌وه ده‌ڵێت‪( :‬به‌شێوه‌ی بگره و لێ نیشه‬
‫خۆیان و هێندێ الوی ساویلكه‌ی ههڵخهڵهتاویان خسته ناو زنجاوی‬
‫شه‌ڕێكی خۆ تڕێن‪ .‬جنونی قائیدی پاڵه‌وانبازی سلێمانی موعێنی‬
‫سه‌رخۆش كردبوو‪ – ،‬پارتی – خۆیان بیانكوژتبایه هه‌روه‌كو چۆن‬
‫جهاللی و شه‌ست و شه‌شان ئه‌كوژن باشتر بوو له‌وه‌ی ته‌سلیمیان‬
‫بكه‌نه‌وه‪ ،)!!..‬شیاوی باسه نامه‌كه ماوه و به‌رده‌سته‪.‬‬

‫به‌هه‌رحاڵ! جێی خۆیه‌تی لێره‌دا زۆرسوپاسی بێ پایانی هه‌ریه‌ك له‌م‬


‫به‌ڕێزانه بكه‌م كه هاوكاری به چاپ گه‌یاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بوون‪:‬‬

‫‪-1‬مه‌ال ڕه‌سولی پێشنماز كه له ئه‌وروپاوه به‌رهه‌مه‌كانی (مه‌ال‬


‫محمدی خزری) بۆ هێنامه‌وه و‪ ،‬هه‌ر له ماڵ مه‌ال ڕه‌سوڵی‬
‫پێشنمازیش چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار ئه‌نجام دا‪.‬‬

‫‪-2‬به‌ڕێز (ئیدریس قادر باالخچی) له فهیسبووكهوه په‌یوه‌ندی پێوه كردم‬


‫و ئه‌ركی تێچووی چاپكردنه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ‪.‬‬

‫‪ -3‬به‌ڕێز (ڕه‌شید زه‌رواوی) له ئه‌لمانیاوه لینكی نێوان من و یه‌كێك له‬


‫سه‌ركرده دێرینه‌كانی خۆرههالتی كوردستان بوو كه ئێستا له والتی‬
‫ئه‌لمانیادا ئه‌ژی‪ ،‬ئه‌ویش (عهبدواڵی عیزهتپور)ه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪13‬‬
‫‪ -4‬به‌ڕێز (هێڤی له‌تیف ئاغای یونس ئاغای هه‌مه‌وه‌ند) كه دیسانه‌وه‬
‫خۆبه‌خشانه ئه‌ركی دیزاینی ئه‌م كتێبهشمی گرته ئه‌ستۆ‪.‬‬

‫له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و حورمه‌تم بۆ هه‌ر نیشتیمانپه‌روه‌رێكی كورد‬

‫هه‌ربژین به سه‌نگینیی و سه‌ربه‌رزی‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‬

‫سلێمانی‬

‫‪2017-8-1‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪14‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا بێستون‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪15‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا بێستون‪ ،‬ڕابه‌ر سیاسیی باڵی مه‌كته‌بی‬


‫سیاسیی كۆنی پارتیی (ڕابه‌ر سیاسیی باڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‪-‬مام‬
‫جه‌الل ناسراو به بالی جهاللی)‪.‬‬

‫ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش له ڕووی زانستییه‌وه ئه‌كرێت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ‬


‫توێژینه‌وه مێژوویی و سیاسییه‌كان سودی لێ وه‌ربگیردرێت‪ .‬چونكه‬
‫مامۆستا بێستون له زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ڕووداوه‌كان دا وه‌ك‬
‫شاهیدێكی زیندوو به‌شدار بووه تێیاندا و (یادگه)یه‌كی زۆرباشیشی‬
‫هه‌یه له وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕوداوه‌كان‪.‬‬

‫شیاوی باسه له كاتی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه دا‪ ،‬مامۆستا‬


‫بێستون پیشه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌شی (به‌شی خوێندنی ئیسالمی) له‬
‫كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانیی و مامۆستای‬
‫به‌شه‌كانی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان بوو‪.‬‬

‫چاوپێكه‌وتنه‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌مه‪ ،‬كاتژمێر ‪ 10‬ی سه‌ر له به‌یانی‪،‬‬


‫به‌رواری ‪ 9‬ی ‪ 12‬ی ‪ ، 2010‬له سه‌رۆكایه‌تی به‌شی خوێندنی‬
‫ئیسالمی له زانكۆی سلێمانی‪ -‬كه‌مپه كۆنه‌كه‪ -‬ئه‌نجام دراوه و‪ ،‬به‬
‫كاسێتی ده‌نگیش چاوپێكه‌وتنه‌كه تۆماركراوه و المان پارێزراوه‪.‬‬

‫________________‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬له سه‌ره‌تادا ئه‌كرێت باس له چۆنیه‌تی‬


‫به‌شداربوونت له شۆرشی ئه‌یلول و‪ ،‬ئاشنایه‌تیت به شۆرشگێرانی‬
‫خۆرههاڵتی كوردستان بكه‌یت‪ .‬به‌تایبه‌ت وه‌ك پێشتر گفتوگۆمان كرد‬
‫زۆر پێویسته ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه خۆت به‌شداربوویت تێیاندا بۆ مێژوو‬
‫بۆمان بخه‌یته‌ڕوو؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪16‬‬
‫مامۆستا بێستون‪ :‬منیش زۆر سوپاست ئه‌كه‌م‪ ،‬كه ڕێت به ئێمه دا‪،‬‬
‫له‌م فورسه‌ته چاكه‌دا‪ ،‬ئه‌وه‌ی كه دیبێتم و له خه‌یاڵم دا مابێت‪،‬‬
‫به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه بۆ جه‌نابتی بگێڕمه‌وه‪.‬‬

‫ته‌بیعی من كه خۆم ئه‌مخوێند و ماڵیشم له دێی چه‌رمه‌گا بوو‪ ،‬له‬


‫سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول دا‪ ،‬له ڕۆژی ‪ 11‬ی ئه‌یلوولی ‪ 1961‬تێیدا‬
‫به‌شداربووم‪ .‬به‌اڵم دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه ته‌قریبه‌ن وه‌ك ئاش بهتاڵێك‬
‫به‌جێمان هێشت‪ ،‬من گه‌ڕامه‌وه سه‌ر خوێندن تا ساڵی ‪.1962‬‬

‫له مانگی ‪ 8‬ی ساڵی ‪ 1962‬ه‌وه‪ ،‬كه‌وتمه ناو شۆرش له لقی‬


‫میراوه‌یی كه دواتر ناومان لێنا لقی شه‌هید عهبدوال‪ .‬ئه‌و لقه كه‬
‫حاجی مه‌جید رۆسته‌م سه‌رلقی بوو‪ .‬منیش له سه‌ره‌تادا یاریده‌ده‌ری‬
‫ڕابه‌ری سیاسیی بووم و كاتبی ئه‌ویش بووم‪ .‬چونكه ئه‌و خوێنه‌واری‬
‫كه‌م بوو‪ ،‬هه‌روه‌ها منیش تازه پێ ئه‌گه‌شتم و ته‌مه‌نم له ده‌وروبه‌ری‬
‫‪ 18‬ساڵ بوو‪ .‬هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا پله‌یه‌كی وام نه‌بوو كه زۆر پله‌كه‌م‬
‫باال بێت‪ ،‬به‌اڵم حه‌زم ئه‌كرد هه‌میشه ئاگاداری مه‌سه‌له‌كان بم ‪.‬‬

‫ئێمه به زۆری له ناوچه‌كانی سورداش و سه‌رچنار و ئه‌وانه بووین‪.‬‬


‫ناوچه‌ی ئێمه تۆزێك دوربووین له‌و شوێنانه‌ی كه بڵێین مه‌سه‌له‬
‫جه‌ماعه‌تی حیزبی دیموكرات و ئه‌وانه‌ی لێ بێت‪ .‬چونكه ئه‌وان زۆرتر‬
‫له ناوچه سنوورییه‌كان دابوون‪ .‬بهالم المان ڕوون بوو كه گه‌لی كورد له‬
‫خۆرههاڵتی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی شۆرشی گه‌لی‬
‫كورد له باشوری كوردستانیان ده‌دا و‪ ،‬له سالی ‪ 1959‬دا فشارێكی‬
‫زۆرله الیه‌ن ئێرانه‌وه له كوردانی خۆرههالت كرا و خه‌ڵكێكی زۆریان‬
‫هاتنه ئه‌مدیو‪.‬‬

‫ئه‌وانه‌یان كه له ساڵی ‪ 1959‬دا هاتبوونه ئه‌مدیو وه‌كو په‌ناهنده و ئه‌و‬


‫شتانه‪ ،‬هه‌موویان به پێی توانای خۆیان زۆر هاوكاریی و كۆمه‌كی‬
‫شۆرشی باشوری كوردستانیان ده‌كرد و‪ ،‬هه‌ندێكیشیان ده‌وری‬
‫باشیان هه‌بوو‪ .‬به‌ڕاستیش گه‌لی كورد له خۆرههاڵتی كوردستانه‌وه‬
‫ئه‌وه‌ی بۆی كرا له هاوكاری میلله‌تی كورد و شۆڕشی كورد له‬
‫باشوری كوردستان درێخیان نه‌كردووه‪.‬‬

‫به‌اڵم دواتر جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی عیالقاتێكیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا‬


‫په‌یداكرد‪ ،‬ئه‌یانووت بۆ هاوكاری و تیماركردنی برینداره‌كانمان ئه‌و‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪17‬‬
‫عیالقاتهمان به‌ستووه‪ .‬ته‌بعه‌ن من ئاگام لێبووه كه جه‌ماعه‌تی‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیی پێش جه‌ماعه‌تی بارزانی ڕه‌حمه‌تی ئه‌و‬
‫په‌یوه‌ندییه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ستبوو‪ .‬به‌اڵم گه‌للی كورد له‬
‫خۆرههاڵتی كوردستان ئه‌وه‌ی له توانایان دا بێت ئه‌وا درێخیان‬
‫نه‌كردووه‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬تا چه‌ند نزیكایهتیت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و‬


‫فه‌رمانده‌كانی خۆرههاڵتی كوردستان‪ ،‬باتایبه‌ت له‌گه‌ڵ سلێمانی‬
‫موعێنیی و ئه‌حمه‌د تۆفیق و مه‌ال سه‌ید ڕه‌شیدی حوسێنی و ئه‌وانی‬
‫تریان دا هه‌بووه؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬من له مانگی ته‌موزی ساڵی ‪ 1964‬كه بارزانی‬


‫ڕه‌حمه‌تی هێزی هێنا بۆ چوارتا بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسیی‪ ،‬ئێمه له‬
‫دێی باخێ بووین‪ ،‬كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه چووینه خزمه‌تی بارزانی بۆ‬
‫ئه‌وه‌ی كه‌وا وهالئی بۆ بنوێنین و ئه‌وانه‪.‬‬

‫له‌وێ من شهخسێكم دی له ده‌وری بارزانی بوو‪ ،‬وتیان ئه‌وه ئه‌حمه‌د‬


‫تۆفیقه‪ .‬ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبی‬
‫دیموكرات بوو كه له پارتییه‌وه نزیك بوون و بارزانی‌یان به ڕابه‌ری خۆیان‬
‫داده‌نا‪ .‬ئه‌وكاته به‌تایبه‌ت له جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیم‬
‫ئه‌بیست كه گله‌یی زۆریان له ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌بوو‪ .‬گله‌یی زۆریان‬
‫لێ ده‌كرد و بۆ نموونه ئه‌یانووت‪ :‬ئه‌و پیاوه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه‬
‫ده‌ورێكی زۆر بااڵی هه‌یه له تێكدانی به‌ینی مه‌كته‌بی سیاسیی و‬
‫بارزانیی دا‪ .‬چونكه ئه‌حمه‌د تۆفیق بارزانی زۆر خۆشه‌ویست‪ .‬ئه‌وه‌مان‬
‫ئه‌بیست كه ئه‌و ده‌ستی تێكدانی هه‌بووه‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیق له الیه‌ن جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‬


‫تۆمه‌تبار ده‌كرا به‌وه‌ی كه‪ :‬كاژیكه‪ .‬هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی‬
‫سیاسیی تۆمه‌تباریشیان به‌وه‌ش ئه‌كرد كه‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق ته‌نها به‬
‫ڕواڵه‌ت و به حساب حیزبی دیموكراته‪ ،‬به‌اڵم خۆی له ئه‌ساس دا‬
‫سه‌ر به كاژیكه‪ .‬چونكه له‌و كاته‌دا حه‌ره‌كه‌ی كاژیك دروست بوو بوو‪،‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪18‬‬
‫كه مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی و كامیل ژیر و ئه‌وانه بوون‪ .‬ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیقیش ده‌ستی له‌و حه‌ره‌كه‌تا هه‌بوو‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق كه‌یفی به ماركسییه‌ت نه‌ده‌هات‪ .‬ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕقی‬


‫له شوعیه‌ت و ماركسیه‌ت و ئه‌وانه بوو‪.‬‬

‫به‌س چاوم به شه‌هید سلێمانی موعێنی نه‌كه‌وتووه‪ .‬به‌اڵم دواتر هات‬


‫سه‌ردانی جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی له به‌كره‌جۆ كرد‪ ،‬پێش‬
‫ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ میسر و ئه‌وروپا‪ .‬ته‌بعه‌ن پێش ئه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌ی‬
‫ساڵی ‪ 1967‬ی خۆرههاڵتی كوردستان دروست ببێت‪.‬‬

‫من له مه‌ال ڕه‌حمانی سهرشیویم بیست له ئێران‪ ،‬كه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی خۆشه‌ویست‪ ،‬ئه‌وا وتبووی‪:‬‬
‫ناتوانم من له‌گه‌ل ئه‌و جووالنهوهیهتان بم‪ .‬بۆیه سلێمانیی موعێنیی و‬
‫ئه‌وانه لێی جیابووبوونه‌وه‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن مه‌ال سه‌ید ڕه‌شیدی حوسێنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق دا بوو‪.‬‬


‫من پێشتر ناوبانگی مه‌ال سه‌ید ڕه‌شیدم بیستبوو‪ .‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‬
‫خه‌ڵكی گه‌وركی ناوچه‌ی سه‌قز بوو‪ .‬چونكه من خاڵۆكانم و خاڵۆزا و‬
‫پۆرزایهكی زۆرم هه‌یه له ئاواییه‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌قز ‪.‬‬

‫ئینجا مه‌ال سه‌ید ره‌شید خه‌لكی ئه‌وێ بوو‪ .‬من له شه‌سته‌كان نهم‬
‫ئه‌ناسی‪ ،‬بهالم چاكم له بیره كه پایزی سالی ‪ 1972‬دیتم‪ ،‬كه من له‬
‫دوای ‪11‬ی ئازاری ‪ ،1970‬ماوه‌یه‌ك به مه‌الیه‌تی له دێی قازیاوا‬
‫دانیشتبووم‪ .‬مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید هه‌ندێك خزمی هه‌بوو‪ ،‬كه ئێستاش‬
‫هه‌ر ماون ئه‌و جه‌ماعه‌ته‪ .‬خزمایه‌تی له‌گه‌ل قهبهغلوویی و‬
‫بهلهكجاڕیهكان دا هه‌بوو‪ ،‬به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل سه‌یده‌كانی به‌له‌كجار دا‪.‬‬

‫مه‌ال سه‌ید ره‌شید كه هاتبوو‪ ،‬ئیتر باسی منیان بۆ كردبوو‪ .‬ته‌بعه‌ن‬


‫مه‌ال سه‌ید ره‌شید خالۆ و خالۆزاكانی منی له خۆرههالتی كوردستان‬
‫ده‌ناسی‪ .‬بۆیه حه‌زی كرد و هات بۆ ال‌م‪ .‬به‌ره‌حمه‌ت بێت حه‌زی كردبوو‬
‫كه بمبینێت بۆیه خۆی هات بۆ ال‌م‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪19‬‬
‫مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید له‌گه‌ڵ مه‌ال ئه‌حمه‌دی بهلهكجاڕی هاتن بۆ ال‌م‪،‬‬
‫كه ئێستا مه‌ال ئه‌حمه‌د مه‌الیه له ئێران‪ .‬ئه‌وسا ئه‌م مه‌ال ئه‌حمه‌ده‬
‫فه‌قێ بوو‪ ،‬حه‌تا مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید الی من نوێژیشی ئه‌كرد!! یاعنی‬
‫كه من مه‌ال بووم‪ ،‬ئه‌ویش نوێژی ئه‌كرد‪.‬‬

‫هه‌ربۆیه ئه‌و سه‌فه‌ره به خزمه‌ت مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید گه‌شتم و‬


‫زۆریشی پێ خۆش بوو‪ .‬به‌اڵم كاتێك كه دواتر من چوومه‌وه بۆ ئێران‪،‬‬
‫ئهحوالیم پرسی‪ ،‬بهالم ئه‌و شه‌هید بوو بوو‪ .‬چونكه حیزبێكیان دروست‬
‫كردبوو‪ ،‬وابزانم حیزبی جوتیارانیان پێ ده‌وت‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن مه‌ال سه‌ید ره‌شید له سه‌قز دارتاشی ئه‌كرد و دوكانی‬


‫هه‌بوو‪ ،‬له‌وێ شه‌هید بوو‪ .‬جارێك له دوكانه‌كه‌ی مه‌ال ره‌حمانی‬
‫سه‌رشیوی دا بووم‪ ،‬مه‌ال ره‌حمان خێزانه‌كه‌ی مه‌ال سه‌ید ره‌شیدی‬
‫پیشان دام و وتی‪ :‬ئه‌وه خێزانی مامۆستا سه‌ید ره‌شیدی ره‌حمه‌تییه‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ل‬


‫ده‌وله‌تی حه‌مه ره‌زا شای ئێران به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ده‌زگای ساواك چۆن‬
‫ئه‌خه‌یته به‌ر باس؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬وهال له سالی ‪ 1965‬دا جه‌ماعه‌تی ئێمه هه‌ر له‬


‫ده‌ره‌وه بووین‪ ،‬هه‌تا ساڵی ‪ 1966‬كه جیابوونه‌وه‌كه‌مان كرد‪ ،‬من هه‌ر‬
‫له‌گه‌ل بالی مه‌كته‌بی سیاسیی دابووم‪.‬‬

‫ته‌بیعی بارزانی ڕه‌حمه‌تی‪ ،‬له دوای ‪ 1964‬ه‌وه به‌ته‌واوی عهالقهی‬


‫له‌گه‌ل ئێران دا به‌ست‪ .‬ته‌بعه‌ن كه سنورت گیراوه و ئه‌وانه‪ ،‬زۆر‬
‫شتیشت پێویست ئه‌بێت له باره‌ی یارمه‌تیی و ئه‌وانه‌وه‪ .،‬بۆیه گه‌ر‬
‫په‌یوه‌ندیت هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران دا ئه‌وا هه‌ڵه نییه‪ .‬هه‌رچه‌نده كه ئێران‬
‫دوژمنیشه‪ ،‬بهالم هه‌له نییه چونكه تۆ مه‌جبوریت‪ .‬مه‌سه‌له‌ن حیزبی‬
‫دیموكراتیش له‌مدیو عێراق یارمه‌تی ده‌دان‪ .‬بهالم به‌داخه‌وه خۆت‬
‫ئه‌زانیت به‌عزه جارێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا هه‌ڵه‌ش ئه‌كرێت!‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪20‬‬
‫من به حه‌قی ئه‌زانم كه حیزبی دیموكرات له سنوره‌كان دورخرانه‌وه‪.‬‬
‫چونكه با شتێكت عه‌رز بكه‌م‪ ،‬بۆنموونه باسی فهلهستینییهكانت بۆ‬
‫ئه‌كه‌م‪ ،‬ته‌بعه‌ن هه‌رچی ده‌وله‌تی عه‌ره‌بییه خۆیان وا داده‌نا كه‬
‫پشتگیری فهلهستینییهكانن‪ ،‬مه‌سه‌له‌ن سوریا كه چه‌ندین فیدائیی‬
‫هه‌بو و خۆیان به ده‌وڵه‌تێكی وه‌ها و به‌قوه‌ت داده‌نا‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن ئه‌وانه‌ی كه راسته‌وخۆ سنوریان هه‌یه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی‬


‫جووله‌كه‪ ،‬ئه‌م چوار ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیانه‌ن (سوریا‪ ،‬لوبنان‪ ،‬ئه‌رده‌ن و‬
‫میسر)‪ .‬ئه‌مانه‪ ،‬مه‌سه‌له‌ن سوریا كه خۆی به یه‌كێ له ده‌وله‌ی‬
‫مواجه‌هه و قسه‌ی زل زل و ئه‌وانه داده‌نا‪ ،‬باوه‌ڕت هه‌بێت سوریا ڕێی‬
‫نه‌داوه ته‌نها فیداییهكی له سه‌ر سنوره‌كانی هه‌بێت له‌گه‌ل ئیسرائیل‬
‫دا‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌سفی ته‌یاره‌ی ئیسرائیل و ئه‌و بابه‌تانه‬
‫نه‌بێته‌وه‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن له ئه‌رده‌ن كه‌مێك ڕێیان دان‪ .‬به‌اڵم كارێكیان كرد دواتر‬


‫ئه‌رده‌ن لێی دان‪ ،‬ئه‌وه‌ی كه مه‌شهوره به حه‌ره‌كه‌ی ئه‌یلوولی ساڵی‬
‫‪ .1970‬ئه‌رده‌ن له منه‌زه‌مه‌ی ته‌حریری دا و ده‌ری كردن و چوونه‬
‫لوبنان‪.‬‬

‫له لوبنانیش دا‪ ،‬وه‌زعی لوبنان وای لێهات كه جوله‌كه لوبنانی گرت‪.‬‬
‫هه‌تاكو ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك له كۆڵ لوبنان بوونه‌وه كه‬
‫فه‌له‌ستینییه‌كانیان نارد بۆ تونس و‪ ،‬فه‌له‌ستینییه‌كانیان له لوبنان‬
‫دورخستنه‌وه‪ ،‬ئینجا له كۆڵ لوبنان بوونه‌وه ‪.‬‬

‫میسریش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێی نه‌داوه كه فیدائی فه‌له‌ستینییه‌كان‬


‫له مه‌نتیقه‌ی سنوری غه‌زه و ئه‌وانه دا هه‌بێت‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی جووله و‬
‫شتی وا نه‌كه‌ن و ئه‌وانه‪.‬‬

‫جا شۆڕشی كوردیش ئه‌بوایه وا بكا و‪ ،‬ناچاریشه كه به حیزبی‬


‫دیموكرات وا بڵێت‪ .‬ته‌نانه‌ت بۆ ئێستاش حالییه‌ن هه‌ر ڕاسته‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن ئێمه له دوای ساڵی ‪ ،1991‬پارتیش و یه‌كێتیش‪ ،‬كه‬


‫له‌سه‌ر ساحه‌كه‌ن و كاربه‌ده‌ستن‪ ،‬له په‌كه‌كه‌یان دا‪ .‬خۆ من پێم باش‬
‫نه‌بوو‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه جموجوڵێك بكات له توركیا‪ .‬به‌اڵم حیزبی‬
‫دیموكرات له‌سه‌ر قسه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی هاتنه خواره‌وه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪21‬‬
‫مه‌سه‌له‌ن تۆ ته‌ماشاكه‪ ،‬كۆمه‌ڵه له كوێیه؟ له زڕگوێزه‪ ،‬زۆر دووره له‬
‫سنوره‌وه‪.‬‬

‫هه‌روه‌ها ته‌ماشا ئه‌كه‌یت‪ ،‬حیزبی دیموكرات گه‌شتۆته كۆیه‪ .‬ئه‌مه بۆ‬


‫ئه‌وه‌یه كه جموجۆڵێك نه‌بێ و‪ ،‬مه‌سه‌له‌ن به‌ینی نێوان ئێران و ئێره تێك‬
‫نه‌ده‌ن‪.‬‬

‫ئه‌م جۆره حساباتانه هه‌یه له هه‌موو شوێنێك‪ .‬به‌اڵم وه‌ك من بزانم‬


‫ئیمكانه زۆرجار هه‌ندێ حساب بۆنموونه‪ :‬كوشتنی سلێمانی‬
‫موعێنی‪ ،‬كه كوردیش كوشتی‪ ،‬ئه‌وا من پێم خۆش نه‌بوو‪.‬‬

‫به‌ڕاستی شتێكی چاك نه‌بوو‪ ،‬ئینجا ته‌سلیمی ئێرانیش كرایه‌وه‪.‬‬


‫ڕه‌نگه جه‌ماعه‌تی بارزانی به‌شتێك لێكیان داوه‌ته‌وه كه عه‌ال ئه‌ساس‬
‫حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی دا ئه‌مه‌یان‬
‫كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له شۆڕشی كوردی عێراق تێك بده‌ن ‪.‬‬

‫بیل فیعل‪ ،‬ته‌بعه‌ن خۆی ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر حه‌قیقه‌ت‪ ،‬ئه‌بوایه‬


‫سلێمانی موعێنیی و ئه‌وان ئه‌و جمووجوڵه نه‌كه‌ن له‌وكاته‌دا‪ .‬چونكه‬
‫له شوێنی خۆیدا نه‌بوو‪ .‬ئه‌بوایه ئه‌و شۆرشی چه‌كدارییه‌ی مه‌ال ئاواره‬
‫و ئه‌وان نه‌كرایه‪ .‬چونكه هاندانێكیان هه‌بوو له شوێنانی تره‌وه! بهالم‬
‫ئه‌وان له‌به‌ر حسابی شۆرشی كوردی عێراق نه‌ئه‌بوایه ئه‌وه‌یان‬
‫بكردایه !‬

‫هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نیم له كووشتنهكهیان‪ ،‬كه كورد به‬


‫ده‌ستی كورد بكوژرێ‪ .‬بهالم‪ ،‬ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانیش كه له‌و كاته‌دا‬
‫كردیان‪ ،‬له‌به‌ر شۆرشی كوردی عێراق كه وه‌ك دایكێك بوو‪ ،‬نه ئه‌بوو‬
‫جووالنهوهیهكی وا بكه‌ن! هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا من بالی جهاللیی‬
‫بووم و زۆر دژی بالی شۆرش بووم‪ .‬بهالم ئێستا ئه‌زانم كه نه‌ئه‌بوایه‬
‫ئه‌و كاته كوردانی رۆژههالت جووالنهوهیهكی وایان به‌رپا بكردبایه‪.‬‬
‫ئێستا من ئه‌و جووالنهوهی سالی ‪ 1967‬هی كوردانی رۆژههالت به‬
‫هه‌له ده‌زانم و مه‌سه‌له‌كه ئاوها بوو!‬

‫بهالم بارزانی‪ ،‬ئه‌حمه‌د تۆفیقشی دورخسته‌وه‪ .‬مه‌سه‌له‌ن مه‌ال‬


‫سه‌ید ره‌شید پێی وتم‪ :‬كه پێكه‌وه ئه‌و و ئه‌حمه‌د تۆفیق له مه‌نتیقه‌ی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪22‬‬
‫بارزان بوون‪ .‬پێش ئه‌وه‌ی له سالی ‪ 1969‬دا ئه‌حمه‌د تۆفیق بچێت بۆ‬
‫به‌غدا‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬هۆكاری درووستبوونی جووالنهوهی ساالنی ‪- 1967‬‬


‫‪ 1968‬ی خۆرههالتی كوردستان چی بوو؟ به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی‬
‫درووستبوونیان بێت‪ ،‬هۆكاره‌كه‌ی بۆ فشاری پارتیی و كوشتنی كادیر و‬
‫سه‌ركرده‌كانیان له الیه‌ن پارتیی و ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه ده‌گێرنه‌وه‪ .‬چونكه‬
‫پێیان وابووه له به‌رده‌م دوو رێگا دابوون‪ :‬یان ده‌بوو هه‌ڵ بێن له ده‌ست‬
‫پارتیی و ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌هۆی تیرۆركردن و كوشتنیانه‌وه‪ ،‬یاخود‬
‫پێویست بوو كه سه‌ربه‌خۆیی حیزبی دیموكرات بپارێزن‪ .‬به‌پێی‬
‫زۆرینه‌ی سه‌رچاوه ڕهسهنهكانیش زه‌مینه‌سازیان نه‌بووه‪ ،‬به‌اڵم ڕێگای‬
‫دیكه‌شیان هه‌ر نه‌بووه‪ .‬چونكه ئه‌وان پێشتر هاوكاری ته‌واوی‬
‫شۆرشی باشوری كوردستان بوون‪ .‬بهالم له به‌رامبه‌ر دا له الیه‌ن‬
‫پارتیی و ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه به تیرۆركردن و كوشتوبڕ وه‌اڵمی كرداره‬
‫نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وانیان دابوویه‌وه!‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬ته‌بعه‌ن بیل فیعل‪ ،‬خۆی ڕاسته پێش ئه‌و‬


‫جوواڵنهوهیه فشاریان له‌سه‌ر بووه‪ .‬بهالم ئه‌وكاته ده‌ستێكیش هه‌بوو‬
‫كه پاڵی به جه‌ماعه‌تی سلێمانی موعێنیی و مه‌ال ئاواره‌وه نا‬
‫(به‌پێكه‌نینی زۆری مامۆستا بێستون) چونكه ئه‌و كاته كاتی ئه‌وه نه‌بوو‬
‫له ئێرانا شۆرشی چه‌كداری بكرێت‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌و ده‌سته كێ بوو؟!‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬ئه‌و ده‌سته جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی‬


‫پشتیان بو و تهئیدیشیان ئه‌كردن‪ .‬چونكه جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی‬
‫سیاسیی به‌یانیان له‌سه‌ر ده‌ركردن و زۆر پشتیان بوون و‪ ،‬یارمه‌تیان‬
‫ئه‌دان و ئه‌وانیش هاتنه به‌كره‌جۆ‪ .‬ڕه‌نگه حكومه‌تی عێراقیش هانی‬
‫دابێتن كه ئه‌و شته له ئێران دا بكه‌ن‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪23‬‬
‫چونكه هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رده‌مه له عێراق حكومه‌تی عه‌بدول ره‌حمان‬
‫عارف بوو‪ .‬بهالم حكومه‌تی عه‌بدول ره‌حمان عارف بۆ خۆی‬
‫ئیتیجاهاتی سه‌یر سه‌یری له ناودا بوو‪ .‬بۆ نموونه‪ :‬ئیستیخباراتی له‬
‫شوێنێكا بۆ خۆی به ته‌نیا بوو‪ ،‬دیفاع به ته‌نیا بوو‪ ،‬قائید فریقه له‬
‫شوێنێ تر و ئه‌وانه‪ .‬بۆ نموونه‪ :‬ئێستای ئێران چۆنه! كه پاسداران‬
‫به‌جۆرێكه و‪ ،‬ئیتالعات به‌جۆرێكه و‪ ،‬ئه‌رته‌ش به‌جۆرێكه و ئه‌وانه‪،‬‬
‫ئه‌وسای حوكمی عارفیش وابوو‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن‪ ،‬خۆ له‌و كاته‌دا له‌گه‌ل شۆرشی كوردیشا حكومه‌تی عارف‬


‫له شه‌رێكی وادا نه‌بوو‪ ،‬دانیشتن هه‌بوو‪ .‬هه‌رچه‌نده مه‌ال مسته‌فا‬
‫له‌وه‌وپێش ئه‌وه‌نه گوێی به حكوومه‌ت نه‌ئه‌دا و ئه‌وانه‪ .‬بهالم ئێمه كه‬
‫له سالی ‪ 1966‬جیابووینه‌وه‪ ،‬ئه‌وا جیابوونه‌وه‌كه‌مان گه‌وره كرد و‬
‫به‌یانمان نارد كه ئێمه له‌گه‌تان دا ئاماده‌ین‪ .‬ئیتر مه‌ال مسته‌فا زانی‬
‫وه‌زعه‌كه‌ی لێ تێك ده‌چێت‪ ،‬هه‌ربۆیه ته‌نانه‌ت مه‌ال مسته‌فا له به‌یانی‬
‫‪ 29‬ی حوزه‌یراندا وه‌فدی نارد بۆ الی عێراق‪.‬‬

‫ته‌نانه‌ت‪ ،‬قائید فیرقه‌كانی عێراقیش دابه‌ش بووبوون به‌سه‌ر پالپشتی‬


‫له بالی مه‌ال مسته‌فا و بالی مه‌كته‌ب سیاسیی دا‪ .‬مه‌سه‌له‌ن قائید‬
‫فیرقه‌ی یه‌ك له هه‌ولێر (زه‌كی حسێن حیلمی) پاڵپشتی باڵی مه‌ال‬
‫مسته‌فا بوو‪ ،‬كه‌چی قائید فیرقه‌ی پێنج له سلێمانی (محمد نوری‬
‫خه‌لیل) پاڵپشتی جه‌ماعه‌تی جهاللی بوو ‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن قائید فیرقه‌ی دوو له كه‌ركووك (ئیبراهیم فه‌یسه‌ل‬


‫ئه‌نساری) ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا مرد‪ ،‬ئه‌وا مه‌رحه‌بای له هه‌ردووال‬
‫ئه‌كرد‪ ،‬ئاوهابوو دۆخه‌كه‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن له ئیستیخبارات (تاهیر یه‌حیا) كه دواتر بووبه ڕه‌ئیس‬


‫وه‌زه‌را‪ ،‬ڕقی له جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی بوو‪ ،‬چونكه‬
‫دۆستایه‌تی له‌گه‌ل مه‌ال مسته‌فادا هه‌بوو‪.‬‬

‫هه‌روه‌ها وه‌زیری دیفاع (شاكر مه‌حموود شوكری) له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا‬


‫به‌ینی هه‌بوو‪ .‬كه‌چی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ مام جه‌الل دا‬
‫به‌ینی هه‌بوو‪ ،‬دۆخه‌كه ئاوها تێكه‌اڵو بوو!!‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪24‬‬
‫مه‌سه‌له‌ن ڕه‌ئیسی ئه‌ركانی جه‌یش (حه‌مودی مه‌هدی) بوو‪،‬‬
‫مه‌رحه‌بای جه‌ماعه‌تی مه‌ال مسته‌فای ئه‌كرد و ئه‌یوت‪ :‬وا و واتان بۆ‬
‫ئه‌كه‌ین‪.‬‬

‫مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو ئاوهابوو ئه‌وكاته‪ .‬هه‌رچه‌نده عیالقاتی عێراقی‪-‬‬


‫ئێرانیی تۆزێك ساردییه‌كی هه‌ر هه‌بوو له به‌ینیان دا‪ .‬به‌اڵم عه‌بدول‬
‫ڕه‌حمان عارف ده‌یویست سه‌ردانێكی ئێران بكات‪ ،‬ئیتر فریا نه‌كه‌وت‪.‬‬

‫بۆیه ده‌ستێك هه‌بوو له پشت جوواڵنه‌وه‌ی ‪ 1967‬ی ڕۆژهه‌اڵتی‬


‫كوردستان‪ .‬به‌اڵم به‌تایبه‌ت مه‌كته‌بی سیاسیی زۆرتر هانی دان كه‌وا‬
‫بكه‌ن‪ .‬كوردانی ڕۆژههالتیش زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێیان ئه‌گیردرێ و‬
‫دورهخرێنهوه و ئه‌وشتانه‪ ،‬ئیتر ئه‌و حسابه هه‌بوو كه عه‌رزم كردی‪.‬‬

‫مه‌ال ره‌حمانی سه‌رشیوی كه من زۆر هامهشۆم ئه‌كرد و ئه‌وانه‪ ،‬مه‌ال‬


‫ره‌حمان دوكانی خه‌یاتی له سه‌قز هه‌بوو‪ ،‬هه‌ر ئه‌ویش مه‌الیه‌تی له‬
‫دێیه‌ك دا بۆ دۆزیمه‌وه‪ .‬ئیتر دایمه له سه‌قز دا پێكه‌وه بووین‪ .‬مه‌ال‬
‫ڕه‌حمان پێی وتم‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق به سلێمانی موعێنی وتووه‪ :‬ئه‌و‬
‫وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌و جوواڵنهوهیهی پێ خۆش نییه و ئه‌و شتانه‪.‬‬

‫من له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نه‌بووم‪ ،‬كه سلێمانی موعێنی ئه‌و فێڵه‌یان لێ‌كرد و‬
‫گیرا‪ ،‬ته‌بعه‌ن لێره قاله ته‌گه‌رانی به فێڵ بردی‪.‬‬

‫له ‪ ،1968‬سلێمانی موعێنی له‌گه‌ل خه‌لیل شه‌وباش هاتنه به‌كره‌جۆ‬


‫بۆ سه‌ردانی جه‌ماعه‌تی ئێمه‪ ،‬جا سلێمان ئه‌و كاته ناوه حیزبییه‌كه‌ی‬
‫(فایقی ئه‌مینی)یان پێ ئه‌وت‪ .‬ئێمه ئه‌و كاته مه‌قه‌ڕمان له چه‌رمه‌گا‬
‫بو و له‌گه‌ل بالی مه‌كته‌بیی سیاسیی دا بووم‪ .‬فێڵه‌كه‌ی قاله‬
‫ته‌گه‌رانی ئه‌وه بوو كه‪ :‬گوایه قاله ته‌گه‌رانی ڕێگایان بۆ خۆش بكات بۆ‬
‫سه‌ر حدوود! بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی موعێنی البدات الی ئه‌و‪ ،‬كه قاله‬
‫به‌حساب خۆی قاچاخچی بوو‪ ،‬بهالم یه‌كێكیش بوو له دۆسته هه‌ره‬
‫نزیكه‌كانی مه‌ال مسته‌فا‪.‬‬

‫قاله له سالی ‪ 1964‬ه‌وه له‌به‌ر ئیشه قاچاخچییه‌كانی خۆی‪ ،‬زۆر‬


‫دژایه‌تی جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌كرد‪ .‬بهالم دواتر قاله‬
‫ته‌گه‌رانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیشوكاری بڕوات‪ ،‬ئه‌وا له‌گه‌ل بالی مه‌كته‌بی‬
‫سیاسیش دا دۆستایه‌تی په‌یداكرد بوو ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪25‬‬
‫هه‌رچه‌نده قاله وه‌ك په‌رستن مه‌ال مسته‌فای ده‌په‌رست و زۆر‬
‫دۆستی بوو‪ .‬بهالم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی له سلێمانی بو و‪ ،‬قاچاخچیش‬
‫بوو‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی ئیشوكاری بڕوات كه سلێمانی له ژێر ده‌ستی بالی‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیی دا بوو‪ ،‬بۆیه دۆستایه‌تیشی له‌گه‌ل بالی‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیش دا ده‌ست پێ كرد ‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن قاله ته‌گه‌رانی هه‌ستا بوو سدیقه ئه‌فه‌ندی له مه‌سه‌له‌كه‬


‫ئاگادار كردبووه‌وه‪ .‬سدیقه ئه‌فه‌ندی باوكی ئه‌م نهوزادهیه كه ئێستا‬
‫ئه‌ندامی هینه!! سدیقه ئه‌فه‌ندی كارگێری لقی چوار بوو‪ ،‬نه‌فه‌ری‬
‫دووه‌می ناو لق بوو‪ ،‬شێخ محه‌مه‌دی هه‌رسینیش به‌رپرسی لقی‬
‫چوار بوو‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬واته له شه‌هید كردنه‌كه‌ی سلێمانی موعێنی دا‪،‬‬


‫ده‌ستی شێخ محه‌مه‌دی ههرسینیشی تێدابوو!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬ئه‌وه‌م نه‌بیستووه‪ .‬بهالم سدیق ئه‌مین ئه‌فه‌ندی‬


‫ئه‌وانی تری ئاگاداركردبوویه‌وه و سلێمانیان گرتبوو‪ .‬ته‌بعه‌ن دواتر له‬
‫سالی ‪ 1981‬دا جه‌ماعه‌تی حیزبی دیموكرات سدیقه ئه‌مین‬
‫ئه‌فه‌ندیان كوشته‌وه‪ .‬ڕه‌نگه پارتی بلێن كه‪ :‬یه‌كێتیی سدیق ئه‌مین‬
‫ئه‌فه‌ندیان كووشتووه! نه‌خێر ئه‌وه راست نییه و یه‌كێتیی سدیق‬
‫ئه‌مین ئه‌فه‌ندی نه‌كوشتووه‪ ،‬به‌لكو حیزبی دیموكرات كوشتیانهوه‪.‬‬

‫له دوای سالی ‪ 1975‬ه‌وه كه سدیق له شۆرش هاته‌وه و لێره له‬


‫سلێمانی له جاده‌ی مه‌وله‌وی مه‌تعه‌می هه‌بوو‪ ،‬ئه‌و خۆی نائیب‬
‫زابتی خانه‌نشین بوو‪ .‬زۆر له نزیكه‌وه سدیقه ئه‌فه‌ندیم ئه‌ناسی‪ .‬ئیتر‬
‫له سالی ‪ 1981‬دا جه‌ماعه‌تی حیزبی دیموكرات له‌سه‌ر ئه‌و حسابه‬
‫كوشتیانهوه‪ .‬حه‌تا سدیق ئه‌فه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‬
‫سلێمانی موعێنی پاره‌ی وه‌رگرتبو و ئه‌وانه!!‬

‫ئیتر حسابی سلێمانی موعێنی ڕونه‪ .‬حه‌تا پارتی ته‌رمی خه‌لیل‬


‫شه‌وباشیان فڕێ دابوو! بیستمه‌وه له هه‌ندێ خه‌ڵك كه‪ :‬بینیبوویان‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪26‬‬
‫سه‌گ شتێك راده‌كێشێت‪ ،‬كاتێك خه‌لكه‌كه وردبووبوونهوه لێی‪،‬‬
‫دیبوویان ئه‌وه ته‌رمه كه سه‌گ ڕایده‌كێشێت!! بهالم ته‌رمی سلێمانیان‬
‫دابوویه‌وه به حكوومه‌تی ئێرانیی و‪ ،‬ئێرانیش ته‌رمه‌كه‌ی به شار دا‬
‫ڕ‌اكێشا بوو !‬

‫ئیتر لێره جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی ئێمه‌ش به‌یانیان له‌سه‌ر ئه‌و‬


‫مه‌سه‌له ده‌ركرد و ئه‌وانه‪ .‬ته‌بعه‌ن به‌یانه‌كه هی جه‌ماعه‌تی مام‬
‫جه‌الل و جه‌ماعه‌تی ڕابه‌رایه‌تی حیزبی دیموكرات بوو‪ .‬ئه‌و كاته‬
‫جه‌ماعه‌تی ئه‌و جووالنهوهیه ڕابه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتیان ئه‌كرد و‬
‫هه‌ر به ناوی ڕابه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتیش به‌ناوبانگ بوون‪.‬‬

‫ئه‌و كاته حكومه‌تی ئێرانی مه‌یته‌كه‌ی فایقی ئه‌مینی (سلێمانی‬


‫موعێنی)یان به مه‌هابادا ڕ‌اكێشا و هه‌لیشیان واسی بوو‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌ال ئاواره و سمایلی شه‌ریف زاده و ئه‌وانیش‪،‬‬


‫ئه‌وا پێشمه‌رگه‌كانی پارتی لێره‌وه پشتیان لێ گرتبوون و ئه‌وانه‪.‬‬
‫ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ی پارتیش له پشته‌وه له وانه‌ی حیزبی‬
‫دیموكراتیان دابوو‪ .‬ته‌بعه‌ن ئه‌مان بۆیه وایان كرد چونكه ده‌یانوت‪ :‬ئه‌و‬
‫جووالنهوهیه عهالقاتی شۆرشی كوردی عێراق و حكوومه‌تی ئێرانی‬
‫تێك ده‌دات‪ .‬بۆیه ئه‌مان یارمه‌تی ئێرانیان دا بۆ له ناوبردنی ئه‌وان‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌ی تا چه‌ند ئاگاداری تیرۆركردنی هاشمی حه‌ق‬


‫ته‌له‌ب (قادر شه‌ریف) بوویت!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬كوشتنی هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب له سلێمانی بوو‪.‬‬


‫ته‌نانه‌ت وابزانم هاشم له‌گه‌ل ڕێبه‌رایه‌تی جووالنهوهی سالی ‪1967‬‬
‫ی حیزبی دیموكراتیش نه‌بوو‪ ،‬به‌لكو له سلێمانی بوو‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب به ده‌ستی یوسفه لچه تیرۆركرا‪.‬‬


‫یوسفه لچهش پێشمه‌رگه‌ی الی عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی قائیدی‬
‫پارتیی بوو‪ .‬هه‌رچه‌نده ئه‌لێن‪ :‬گوایه عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی دواتر‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪27‬‬
‫وتوویه‌تی من به ئه‌مری سه‌رۆكایه‌تی پارتی وام كردووه‪ .‬بهالم من‬
‫باوه‌ڕ ناكه‌م‪ .‬چونكه خودی عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی په‌یوه‌ندی و‬
‫عیالقاتی تایبه‌تی به ئێران و ساواك ه‌وه هه‌بوو‪.‬‬

‫عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی خۆی ئامر هێزی خه‌بات بوو‪ ،‬پێمان ئه‌وت‪:‬‬
‫ئیمپراتۆریه‌تی ته‌وێڵه –یاخود‪ -‬ئیمپراتۆره‌كه‌ی ته‌وێڵه‪ .‬چونكه مه‌قه‌ڕی‬
‫له ته‌وێڵه بوو‪ ،‬ده‌سه‌اڵتێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌و مه‌نتیقانه‪ ،‬حه‌تا‬
‫زۆر موكافهحهی حیزبی شوعی ئه‌كرد‪ ،‬چونكه به‌حساب ئه‌وسا مه‌ال‬
‫مسته‌فا ڕێی به حیزبی شوعی دابوو‪.‬‬

‫حیزبی شوعیش چه‌ند جارێك الی مه‌ال مسته‌فا گله‌ییان له عه‌بدول‬


‫وه‌هاب ئه‌كرد و‪ ،‬ئه‌یانوت‪ :‬ئه‌و ئامیر هێزه‌ت زۆر دژایه‌تی كادیره‌كانی‬
‫حیزبی شوعی ئه‌كات و ڕێیان لێ ئه‌گرێت و‪ ،‬به سه‌ربه‌خۆییانه‬
‫كادیریان ئه‌گرێت و ئه‌وانه‪ .‬به‌ڕاستیش عه‌بدول وه‌هاب ئه‌و شتانه‌ی‬
‫ئه‌كرد‪ ،‬كه‌چی شۆڕش ڕێشی به حیزبی شوعی داب‌و و ئه‌وانه!!‬

‫به‌اڵم بۆ مه‌سه‌له‌ی كوشتنه‌كه‌ی هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب‪ ،‬من پێم‬


‫وایه‪ :‬به فه‌رمانی ئێران و ساواك بوو‪ ،‬پاره‌یان به یوسفه لچه دابوو‪،‬‬
‫یوسفه لچهش له ته‌والێته‌كانی مزگه‌وتی ههجاجهكان لێره له‬
‫سلێمانی‪ ،‬كه ئه‌وسا بیال مه‌عنا ته‌والێتی مزگه‌وته‌كانی ئێره سه‌ری‬
‫كراوه بوو‪ ،‬واته بۆنموونه دیوار‌یان بۆ ته‌والێت به‌رز كردبووه‌وه به‌اڵم‬
‫سه‌ری كراوه بو و سه‌قفی نه‌بوو‪ ،‬بۆیه ئینسان ئه‌یتوانی له‌مدیوه‌وه‬
‫چی بیه‌وێت هه‌ڵی بدات بۆ ناو ته‌والێته‌كه‪.‬‬

‫یوسفه لچهش كه‌وتبووه شوێنی هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب‪ .‬هاشمیش‬


‫كه خۆی كردبوو به مزگه‌وته‌كه‌دا‪ ،‬بیال مه‌عنا ویستبووی ده‌ست به ئاو‬
‫بگه‌یه‌نێ و ڕۆشتبووه ناو تهوالێتهكهوه‪ .‬یوسفه لچهش ڕۆشتبوو له‬
‫ته‌والێته‌كه‌ی پاڵییه‌وه كه چۆڵ بوو‪ ،‬ئیتر قومبه‌له‌یه‌كی هه‌ڵدابووه ناو‬
‫ته‌والێته‌كه‌ی هاشمی حه‌ق ته‌له‌به‌وه و شه‌هیدی كرد بوو‪.‬‬

‫ئینجا سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه‪ ،‬سه‌یر ئه‌وه‌یه‪ :‬كاتێك من له سه‌قز بووم‪،‬‬


‫یوسفه لچهیش له سه‌قز بوو بۆ خۆی ده‌گه‌ڕا به‌و ناوه‌دا!! حیزبی‬
‫دیموكرات كه به‌وه‌شیان ئه‌زانی‪ ،‬كه‌چی هیچ گوێیان به یوسفه لچه‬
‫نه‌دا و ئه‌وانه !!!‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪28‬‬
‫به‌اڵم له ئاخیر دا كوشتنه‌كه‌ی یوسف زۆر سه‌ربه‌رزانه بوو‪ .‬چونكه‬
‫یوسف ڕۆشتبوو بۆ پاكستان بۆ ئه‌وه‌ی به خێزانه‌وه بچێت بۆ ده‌ره‌وه‪.‬‬
‫ئیتر له ڕێگادا له پاكستان قاچاخچییه‌كان په‌الماری ژنه‌كه‌یان دابوو!‬
‫قاچاخچییه‌كان ویستبوویان ئاڵتوونی ژنه‌كه‌ی لێ بكه‌نه‌وه!! یوسفیش‬
‫خۆی پێ ڕانه‌گیرابوو په‌الماری قاچاخچییه‌كه‌ی دابوو‪ ،‬بۆیه له‌پشته‌وه‬
‫قاچاخچییه‌كانی دیكه یوسفیان كوشتبوو‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬زۆرجار شه‌هیدكردنی ڕووناكبیرترین سه‌ركرده‌ی‬


‫حیزبی دیموكرات یان شوێن بزر ئه‌كرێ یاخود هه‌وڵی به الڕێدابردنی‬
‫بكوژانی شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری ئه‌درێ به‌هۆی مه‌رامی‬
‫تایبه‌تییه‌وه! ئایا تۆ له‌م باره‌یه‌وه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆت له الیه كه بۆ‬
‫مێژوو به ویژدانه‌وه بێ الیه‌نانه و به‌ڕاشكاوی له‌و باره‌یه‌وه بیخه‌یته‌ڕوو؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬عه‌رزت بكه‌م‪ ،‬جارێك به خزمه‌ت مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید‬


‫گه‌شتم‪ .‬چاكم له بیره كه پایزی ساڵی ‪ 1972‬بوو‪ ،‬له نێوان مانگی ‪10‬‬
‫و ‪ 11‬ی ساڵی ‪ 1972‬دا بوو‪ .‬زۆر چاكم له بیره‪ ،‬كه مه‌ال سه‌ید ره‌شید‬
‫پایزی سالی ‪ 1972‬بوو كه له به‌غداوه هاتبووه‌وه‪ .‬هاتبوو سه‌ردانی‬
‫ئه‌و خزمانه‌ی كرد بوو‪ ،‬كه من ئه‌وم دی‪ ،‬ئیتر كه‌وتینه قسه و‬
‫به‌سه‌رهات ‪.‬‬

‫مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌حمه‌د تۆفیقی به جێ‬


‫هێشتووه‪ .‬منیش وتم به مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید‪ :‬چۆن ئه‌حمه‌د تۆفیقت‬
‫به‌جێ هێشتووه!؟‬

‫مه‌ال سه‌ید ڕه‌شیدیش پێی وتم‪ :‬وهالهی من حه‌زم نه‌ئه‌كرد كه له‬


‫ساڵی ‪ 1969‬دا بڕۆم خۆم ته‌سلیمی به‌غدا بكه‌م‪ .‬به‌اڵم له‌به‌ر خاتری‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕۆشتم و هه‌روه‌ها كه له مه‌نتیقه‌ی بادینانیش دابووین‬
‫ئه‌وا فه‌رمانده‌كانی پارتی وه‌ك ئه‌سعه‌د خۆشه‌ویی و ئه‌وانه له‌گه‌لمان‬
‫باش نه‌بوون‪ .‬بۆیه ڕۆشتین خۆمان ته‌سلیمی به‌غدا كرده‌وه ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪29‬‬
‫مه‌ال سه‌ید ره‌شید وتیشی‪ :‬ته‌نانه‌ت بارزانی نامه‌شی بۆ ناردین كه‬
‫ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیق دان به‌خۆیا بگرێت‪ ،‬ئه‌وا له‌و شوێنه التان ده‌به‌م‬
‫و ده‌تان خه‌مه شوێنێكی باشتره‌وه‪.‬‬

‫بهالم ئه‌حمه‌د تۆفیقی ڕه‌حمه‌تی وتبووی‪ :‬نا وه‌اڵ ته‌واو هه‌ر ئه‌بێت‬
‫بڕۆم و‪ ،‬تۆش مه‌ال سه‌ید ره‌شید هه‌ر ئه‌بێت له‌گه‌لم دا بیت و‪ ،‬چوار‬
‫كه‌سی دیكه‌شمان له‌گه‌ل دابوو‪ .‬ئه‌مانه قسه‌ی مه‌ال سه‌ید ڕه‌شیدن‬
‫و چاكم له‌بیره و من بۆ یه‌كه‌مجاره له چاوپێكه‌وتنێكی ئاوهادا بۆ تۆی‬
‫ئه‌گێڕمه‌وه‪ .‬مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتیشی‪ :‬له خۆ تهسلیمكردنهوهكهمان‬
‫به به‌غدا ئه‌وا من و ئه‌حمه‌د تۆفیق و چوار كه‌سی دیكه بووین‪.‬‬

‫پاشان مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتی‪ :‬هه‌رچه‌نده پێم خۆش نه‌بوو كه بڕۆم‪،‬‬
‫به‌اڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقم زۆر خۆشه‌ویست‪ ،‬بۆیه‬
‫مهجبووربووم له‌گه‌ڵیدا بڕۆم و قسه‌ی نه‌شكێنم‪ .‬چونكه مه‌ال سه‌ید‬
‫ڕه‌شیدیش وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر ڕقی له ماركسیه‌ت بوو‪ ،‬حه‌تا وه‌ك‬
‫له سه‌ره‌تاوه پێم وتی كه مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید نوێژیشی ئه‌كرد!‬

‫عه‌رزی به خزمه‌تت بكه‌م‪ ،‬مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتی‪ :‬له‌وێ ئه‌حمه‌د‬


‫تۆفیق به‌سه‌رهاتێكی بۆ گێڕامه‌وه‪ ،‬چونكه ئه‌حمه‌د تۆفیق هیچی لێ‬
‫نه‌ده‌شاردمه‌وه و‪ ،‬ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی كه ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆی گێڕامه‌وه‬
‫هێنده كاری لێ كردم كه ئه‌حمه‌د تۆفیقم له به‌رچاو بكه‌وێت!‬

‫مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتی له‌وێ ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ئه‌مه‬


‫بوو بۆم‪ ،‬كه‪ :‬پێش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بڕوات بۆ مه‌نتیقه‌ی بارزان‪،‬‬
‫ئه‌وا له مه‌نتیقه‌ی قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران بووه‪ ،‬له دێی لێوژه‪ ،‬دیێ‬
‫لێوژه هه‌یه له مه‌نتیقه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و ئه‌وانه ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق وتبووی‪ :‬له دێی لێوژه‪ ،‬له‌وێ حه‌سه‌نی برازام ڕۆشت‬
‫سه‌دیقی ئه‌نجیری هێنا‪ ،‬له سه‌رو ژوركهكهی الی دێی وه‌سان‪ ،‬ئه‌وا‬
‫حه‌سه‌نی برازام له دواوه به ده‌مانچه سه‌دیقی ئه‌نجیری كووشت ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪30‬‬
‫پاشان مه‌ال سه‌ید ره‌شید وتیشی‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر‬
‫وانه‌بوایه ماركسییه‌كی وه‌كوو سه‌دیقی ئهنجیریمان له‌كۆڵ‬
‫نه‌ئه‌بوویه‌وه !!‬

‫ئینجا مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید باسی له‌وه كرد كه‪ :‬ڕاسته سه‌دیقی‬
‫ئه‌نجیری ماركسی بوو‪ ،‬به‌اڵم هه‌تا بڵێی پیاوێكی زۆر موسه‌قه‌ف بوو‪،‬‬
‫زۆر زۆریش به توانا بوو!‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌ی مامۆستا مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید نه‌یوت دواتر‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق و حه‌سه‌نی برازای چی‌یان به ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دیقی‬
‫ئه‌نجیری كردووه!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬كاك شه‌ریف‪ ،‬مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتی‪ :‬من خۆم‬
‫له‌و كاره‌ساته دا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق و حه‌سه‌نی برازای دا نه‌بووم‪.‬‬
‫به‌اڵم وتی‪ :‬كه ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وه‌ی بۆ گێرامه‌وه و له خۆیم بیست‪،‬‬
‫ئیتر یه‌كسه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیقم له به‌رچاوم كه‌وت !!‬

‫مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید وتیشی‪ :‬ئه‌و پیاوه خۆشه‌ویسته‌ی كه له ژیانما‬


‫هه‌بووه ته‌نیا ئه‌حمه‌د تۆفیق بووه‪ ،‬بهالم كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م له‬
‫زمانی خۆیه‌وه بیست‪ ،‬ئیتر یه‌كسه‌ر به‌جێم هێشت و له‌به‌ر چاوم‬
‫كه‌وت !!‬

‫له‌به‌ر ئه‌وه مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید ئه‌یوت‪ :‬یه‌كسه‌ر وتوومه ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫ڕۆژێك له‌وانه‌یه شتێكیش له من بكات! چونكه مه‌ال سه‌ید ڕه‌شید‬
‫هه‌میشه ئه‌یوت‪ :‬له ژیانما زۆر زۆر ئه‌حمه‌د تۆفیقم خۆش ویستووه‪،‬‬
‫به‌اڵم به‌ڕاستی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر سه‌دیقی ئه‌نجیری دا‬
‫هێناویه‪ ،‬به‌ته‌واوی ئه‌حمه‌د تۆفیقی له‌به‌ر چاوم خستم‪.‬‬

‫بۆیه كاك شه‌ریف ئه‌وه بۆ مێژووه‪ ،‬وهالهی من خۆم ئه‌وه‌م له مه‌ال‬


‫سه‌ید ره‌شید بیست و یه‌كه‌مجاریشه له چاوپێكهوتنا بۆ تۆی‬
‫باسه‌كه‌م‪ .‬ئه‌وه‌شم بۆ مێژوو خسته‌روو‪ .‬حه‌تا سالی ‪ 1972‬مه‌ال سه‌ید‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪31‬‬
‫ڕه‌شید كه ئه‌وه‌ی بۆ من گێرایه‌وه‪ ،‬ئه‌وا ئه‌حمه‌د تۆفیق له سالی‬
‫‪ 1973‬ش دا تیاچوو‪.‬‬

‫ئینجا با ئه‌وه‌شم له بیرنه‌چێت‪ .‬دواتریش مه‌ال ڕه‌حمانی سهرشیویش‬


‫ئه‌م ڕوداوه‌ی كوشتنی سه‌دیقی ئه‌نجیری‪ ،‬به هه‌مان شێوه بۆ باس‬
‫كردم‪ .‬ته‌نانه‌ت مه‌ال ڕه‌حمان ئه‌مانه‌شی وت‪ :‬گه‌وره‌ترین خه‌له‌لی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وه بوو كه جێگای متمانه نه‌بوو! پیاوێك بوو زۆر ئازا‬
‫بوو‪ ،‬زۆر به توانا و له‌خۆبردو بوو‪ ،‬به‌اڵم یه‌كێك له نه‌خۆشییه‌كانی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وه‌بوو كه به‌كرده‌وه هیچ سهقافهتێكی نه‌بوو!‬
‫هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌د تۆفیق خوێندنیشی كه‌م بوو‪ ،‬بهالم خۆیشی‬
‫ته‌سقیف نه‌ده‌كرد‪ .‬مه‌ال ڕه‌حمان ئه‌وه‌شی باس ئه‌كرد كه‪ :‬ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق هیچ ئه‌مین نه‌بوو‪ ،‬گه‌ر چوار كه‌س پێكه‌وه ببوینایه‪ ،‬ئه‌وا ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق له‌الی خۆیه‌وه حه‌زی ئه‌كرد دوانی بدات به گژی ئه‌و دوانه‌كه‌ی‬
‫دیكه دا ‪.‬‬

‫ئینجا مه‌ال ڕه‌حمانی سه‌رشیوی ده‌شیوت‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق زوو هه‌ڵ‬


‫ئه‌چوو‪ .‬به ڕه‌حمه‌ت بێت مامۆستا مه‌ال ڕه‌حمان زۆر ڕقی له قاسملوو‬
‫بوو كه الی من نه‌یده‌شارده‌وه‪ .‬حه‌تا دواتر كه مه‌ال ڕه‌حمانم دیته‌وه‬
‫ئه‌وا زۆر به‌داخ بوو بۆ كوشتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غداد دا‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌ی له باره‌ی گیرانی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌ده‌ستی‬


‫حكومه‌تی عێراقیی و‪ ،‬دواتریش كوشتنی له زیندانی به‌عس دا‪،‬‬
‫تاچه‌ند زانیاریت هه‌یه!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬مه‌سه‌له‌كه ئاوابوو‪ ،‬ئه‌حمه‌د كه چووه به‌غدا‪،‬‬


‫موخابه‌راتی عێراقیی و ئه‌منی به‌غدا ده‌وریان داب‌و و‪ ،‬ده‌شیانویست‬
‫شوێنی باشی بده‌نێ و ئیستیفاده‌ی لێ بكه‌ن‪ ،‬چونكه كابرایه‌كی‬
‫كه‌م نه‌بوو! به‌راستیش ئه‌حمه‌د تۆفیق چوارپارچه‌یی بۆ كوردستان‬
‫بیری ده‌كرده‌وه‪ ،‬هه‌روه‌ها زۆر مه‌ال مسته‌فای خۆش ئه‌ویست‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪32‬‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق كه له به‌غدا ماوه‌ته‌وه‪ ،‬ئه‌وا ئیشی بۆ موخابه‌راتی‬
‫به‌عس كردووه‪ .‬لهوالیشهوه كه زۆر مه‌ال مسته‌فای خۆش ئه‌ویست‪،‬‬
‫ئه‌وا په‌یوه‌ندی نهێنی هه‌ر به مه‌ال مسته‌فاوه درێژه پێ دابوو‪.‬‬

‫بۆیه زۆر كه‌س له‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون‪ ،‬هه‌مان‬


‫چاره‌نووسی ئه‌حمه‌د تۆفیقیان هه‌بو و به‌عس گشتیانی فه‌وتاندن‪ .‬با‬
‫چه‌ند نموونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه له‌وانه‌ی كه وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ‬
‫هه‌ردوو الی موخابه‌راتی به‌عس و بارزانیش ئیشیان ئه‌كرد كه‬
‫هه‌موویان به‌عس دانه به دانه پێی زانین و‪ ،‬فهوتاندنیی و‪ ،‬له‌ناوی‬
‫بردن‪ .‬بۆ نموونه‪ :‬قاله ته‌گه‌رانی زۆر خۆشه‌ویستی مه‌ال مسته‌فا بوو‪،‬‬
‫ته‌نانه‌ت قاله خۆشی مه‌ال مسته‌فای ئه‌په‌رست‪.‬‬

‫له دوای سااڵنی ‪ 1967‬و ‪ 1968‬كه ده‌ستمان بۆ هه‌ر كه‌لوپه‌لێك ده‌برد‬


‫ئێرانی بوو‪ .‬هه‌رچی كه‌لوپه‌له له‌م سلێمانییهدا ئێرانی بوو‪ .‬مه‌سه‌له‌ن‪:‬‬
‫رۆنی شاپه‌سه‌ندی ئێرانی و په‌تاته‌ی ئێرانی و‪ ،‬پیازی ئێرانی‪،‬‬
‫قاپوقاچاخی ئێرانی و به‌رگی ئێرانی‪ ،‬قوماشی ئێرانی‪ ،‬یاعنی هه‌موو‬
‫شتێكمان ئێرانیی بوو‪ .‬واته قاچاخچێتییهكه له حه‌د به‌ده‌ر بوو‪.‬‬

‫دوای ‪11‬ی ئازاری ‪ ،1970‬كه ته‌بعه‌ن كاك شه‌ریف تۆ ئه‌وكاته له دایك‬


‫نه‌بوویت‪ ،‬حكومه‌تی عێراقی داوایه‌كی له مه‌ال مسته‌فا كرد و به مه‌ال‬
‫مسته‌فای وت‪ :‬كه عه‌ال ئه‌ساس موكافهحهی قاچاخ و قاچاخچێتیی‬
‫بكه‌ن و ئه‌وانه‪ .‬ئیتر مه‌ال مسته‌فاش پێیانی فه‌رموو‪ :‬باشه به‌سه‌رچاو‬
‫موكافهحهی قاچاخچێتی ئه‌كه‌م و له‌و ڕووه‌وه هاوكارتان ئه‌بم‪.‬‬

‫ئه‌وه‌بوو بیل فیعل‪ ،‬مه‌ال مسته‌فا له مه‌سه‌له‌ی قاچاخچێتیی دا‬


‫ته‌عاونی له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراقی كرد‪ .‬مه‌ال مسته‌فا به هه‌موو‬
‫توانایه‌كی كۆمه‌كی حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی موكافهحهی‬
‫قاچاخچێتی بكه‌ن و ئه‌وشتانه‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن له‌و موكافهحهی قاچاخچێتییهدا‪ ،‬ئه‌وه بوو قاله ته‌گه‌رانی‬


‫هه‌رچی ماڵی هه‌بوو گیرا‪ .‬ته‌قریبه‌ن قاله ته‌گه‌رانی له‌و كاته‌دا بای ده‬
‫هه‌زار دینار كه‌لوپه‌لی گیرا‪ .‬ئینجا ده هه‌زار دیناری ئه‌وكاته گالته نه‌بوو‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪33‬‬
‫چونكه له‌و كاته‌دا زۆر زۆر بوو‪.‬‬

‫دیاره قاله ته‌گه‌رانی چووه خزمه‌تی بارزانیی و‪ ،‬به بارزانی وتبوو‪:‬‬


‫فه‌وتاوم و مالم گیراوه‪ ،‬گه‌ر تۆ فریام نه‌كه‌ویت ئه‌وا فهوتاووم‪ .‬بهالم‬
‫مه‌ال مسته‌فا به قاله ته‌گه‌رانی وت‪ :‬ناتوانم ته‌داخول بكه‌م و هیچت بۆ‬
‫بكه‌م چونكه وه‌عدم به حكومه‌تی عێراقیی داوه بۆ مه‌سه‌له‌ی‬
‫موكافهحهی قاچاخچێتیی‪.‬‬

‫ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه قاله ته‌گه‌رانی له تاو ئه‌وه‌دا‪ ،‬په‌یوه‌ندی به‬
‫حكومه‌تی عێراقییه‌وه بكات! ئه‌وه بوو قاله ته‌گه‌رانی هه‌ستا خه‌لكێكی‬
‫زۆری بێ ئیش و كار كه له‌وكاته‌دا هه‌بوو‪ ،‬ئه‌وا كۆیكردنه‌وه‪ .‬كۆیكردنه‌وه‬
‫و به ناوی حه‌ره‌س وه‌ته‌نیی و ئه‌و شتانه‌وه ماوه‌یه‌ك له سلێمانیی و‬
‫كه‌ركووك بوون و دوای چوونه به‌غدا‪.‬‬

‫به‌خوا ڕه‌نگه شه‌ش سه‌د بۆ حه‌وسه‌د كه‌س له كوردی سلێمانیی و‬


‫هه‌ولێر و كه‌ركووكی لێ كۆبووه‌وه‪ .‬چونكه خه‌ڵكی بێ ئیش و كار زۆر‬
‫بوو‪ .‬چونكه هه‌ر كه‌سه و مانگی شانزه دینار و كهڵهشكۆفێكی قۆناخ‬
‫داریان ده‌دانێ‪.‬‬

‫ته‌بعه‌ن له به‌غداوه‪ ،‬بردنیانه سنوری مه‌نتیقه‌ی ئێرانه‌وه الی خانه‌قین‬


‫و زڕباتیه و مه‌نده‌لیی ئه‌و ناوه‌وه‪ .‬چونكه له‌و كاته‌دا حكومه‌تی عێراقی‬
‫شه‌ڕی له‌گه‌ل ئێمه‌ی كورد دا نه‌بوو‪.‬‬

‫ئیتر له‌وێ من بزانم جارێكی دیكه قاله ته‌گه‌رانی په‌یوه‌ندی به‬


‫بارزانییه‌وه كرده‌وه‪ .‬ئه‌وه‌بوو كاغه‌ز و ئه‌سناد و شتی پێوه گیرا له الیه‌ن‬
‫حكومه‌تی عێراقییه‌وه‪ ،‬بۆیه حكومه‌تی عێراقی هه‌موویانی ئیباده كرد‪،‬‬
‫مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئه‌حمه‌د تۆفیقیش هه‌ر به هه‌مان شێوه بوو‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬به‌اڵم مامۆستا بێستون هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی‬


‫مێژوویی پارتی تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن له به كوشتدانی قاله ته‌گه‌رانی!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪34‬‬
‫مامۆستا بێستون‪ :‬به‌ڵێ ده‌یانوت كه پارتی به فێڵ وایكردووه بۆ به‬
‫كوشتدانی قاله ته‌گه‌رانی‪ .‬به‌اڵم ئه‌وه‌ش نابێت له یاد بكه‌ین كه قاله‬
‫ته‌گه‌رانی به‌نهێنی په‌یوه‌ندی به بارزانییه‌وه كرده‌وه‪ ،‬مه‌سه‌له‌ی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیقیش به هه‌مان شێوه بوو‪.‬‬

‫هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ن عه‌بدوڵ ڕه‌حمان زه‌بیحیش هه‌ر هه‌مان شێوه بوو‬


‫له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی دا‪ .‬بۆ نموونه‪ :‬زه‌بیحی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‬
‫حكومه‌تی عێراقی پێیان دا‪ ،‬ئه‌و چه‌كانه‌ی گه‌یانده یه‌كێتیی‪ ،‬بۆیه‬
‫موخابه‌راتی به‌عس پێیان زانیی و‪ ،‬له‌ناویان برد‪ .‬یاعنی حكومه‌تی‬
‫به‌عس بیانزانیایه كه به حساب زهالمێك فێڵێكیان لێ ئه‌كات‪ ،‬یه‌كسه‌ر‬
‫له‌ناویان ئه‌برد‪.‬‬

‫دیاره مه‌سه‌له‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقیش به هه‌مان شێوه بوو‪ ،‬له‌وێ كه‬


‫هاوكاری موخابه‌راتی كردبوو‪ ،‬ئه‌وا ویستبووی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌ال‬
‫مسته‌فاش دا گرێ بداته‌وه‪ ،‬چونكه ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر زۆر مه‌ال‬
‫مسته‌فا په‌رست بوو‪ ،‬یه‌عنی له حه‌د به‌ده‌ر مه‌ال مسته‌فای‬
‫ده‌په‌رست‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی تیرۆركردنی سه‌ید‬


‫ڕه‌سولی بابی گه‌وره چۆن بوو؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬دیاره پارتیی ئه‌یوت سه‌ید ڕه‌سول ده‌ستی هه‌بووه‬


‫له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی مه‌ال مسته‌فا له شاری شنۆ‪ ،‬كه گوایه‬
‫ته‌رمه‌كه‌ی مه‌ال مسته‌فایان ده‌ركرد و ئه‌وانه‪ .‬ئیتر پارتیی ئه‌یوت ئه‌و‬
‫ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكراته و ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌یه‪.‬‬
‫بۆیه پارتی به‌دواوه‌ی بوون‪ ،‬ئیتر لێره له سلێمانی له خانووه قوڕه‌كان‬
‫دا كوشتیان‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪35‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه پارتی سه‌ید ڕه‌سولی بابی‬
‫گه‌وره‌یان تیرۆر كرد!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬به‌ڵێ به‌ڵێ پارتی كوشتیان‪ .‬ئهرهوهال پارتیی‬


‫كوشتیان‪ ،‬هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئاوا موسیڕن! بهالم به بڕوای زۆر كه‌س‬
‫مه‌سه‌له‌ی هه‌لدانه‌وه‌ی گۆره‌كه‌ی مه‌ال مسته‌فا ئه‌وا حكومه‌تی‬
‫ئێرانی ئه‌و كاره‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رێك له نێوان پارتیی و حیزبی‬
‫دیموكرات دا دروست بكه‌ن و‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دوژمنایه‌تی به‌ینی‬
‫هه‌ردووال په‌ره پێ بده‌ن‪.‬‬

‫من له كه‌سێكی زۆر نزیكی سه‌ید ره‌سولم بیست‪ ،‬كه سه‌ید ڕه‌سول‬
‫سوێندی بۆ خواردبوو كه هیچ ئاگاشی له‌و كاره‌دا نه‌بووه و‪ ،‬ته‌نانه‌ت‬
‫ئاگای له‌و حساب و كتابه‌ش نه‌بوو بوو‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ن هه‌ر وه‌ختی خۆیشی پارتی دلشادی رهسولیشیان‬


‫كوشت‪ ،‬خۆ كاك شه‌ریف خۆت ناوبانگی دڵشادی ڕه‌سولی ئه‌زانیت‪.‬‬
‫دڵشادی ڕه‌سولی وه‌ختی خۆی له ژێكاف و حیزبی دیموكرات دا وه‌ك‬
‫زه‌بیحیی و هه‌ژار و ئه‌وان بوو‪.‬‬

‫ئیتر ئه‌وه‌بوو عه‌لی عه‌باس ئاغا ماوه‌یه‌ك له قهالدزێ تۆزێ هین بوو‬
‫له‌گه‌ڵیی دا‪ ،‬بۆیه عه‌لی عه‌باس ئاغا ئه‌یوت‪ :‬ئه‌م دلشاده ده‌ستی‬
‫هه‌بووه له‌وه‌ی كه خه‌لكی كردووه به جاش و ئه‌وانه‪ .‬ڕاستییه‌كه‌ی‬
‫ئه‌وه‌بوو كه كه‌یفیان به دڵشادی ڕه‌سووڵی نه‌بو و ئه‌و شتانه!‬

‫ئیتر ئه‌وه‌بوو كه عه‌لی عه‌باس ئاغا هه‌ستا دلشادی ره‌سوولی كرده‬


‫ده‌سته گوولی خۆی و‪ ،‬هێنایانه ناو شۆڕش و‪ ،‬له سالی ‪ 1965‬یش دا‬
‫دڵشادی ڕهسوولیشیان كوشت‪ .‬دڵشادی ڕه‌سووڵی پیاوێكی گه‌وره‬
‫بوو‪ ،‬زۆر خوێنه‌وار بوو‪ ،‬به‌ڕاستی دڵشادی ڕه‌سووڵیش پیاوێكی پایه‌دار‬
‫بو و زۆر زۆر موسه‌قه‌ف بوو‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪36‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬له شۆرشی ئهیلوول دا و ته‌نانه‌ت گه‌ر له دوای‬
‫سالی ‪ 1991‬یش وردبینه‌وه‪ ،‬ئه‌وا ئه‌م هه‌موو تێكۆشه‌ره‌ی كوردانی‬
‫خۆرههالت كوژراون و تیرۆر‌كراون‪ ،‬چی بوو هه‌ر هه‌موویان به تۆمه‌تی‬
‫ئه‌وه‌ی جاش بوون كوژراون! ئایا ئه‌مه هیچ فاكتێكی لۆژیكی‬
‫(سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی) تێدایه!؟‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬ناوهال جاش نه‌بوون‪ ،‬نهوهال‪ .‬وهالهی ڕاستییه‌كه‌ی‬


‫ئه‌وه‌بوو كه ئێمه به‌داخه‌وه گه‌شتینه حه‌دێك كه ئه‌و شۆرشه‬
‫گه‌وره‌مان‪ ،‬به‌داخه‌وه وا به‌ئاسانیی ته‌سلیمی ئێران بوو بوو‪ .‬ته‌نانه‌ت‬
‫نه‌مانتوانی كه وه‌ختێك ئێران و ئێراق پێك دێن‪ ،‬به ماوه‌یه‌كی كه‌م‬
‫به‌بێ هاوكاری ئێران خۆمان بگرین!! ته‌نانه‌ت ته‌بعه‌ن به هه‌زاران‬
‫گه‌نجیش ئاماده‌بوون بمێننه‌وه!!‬

‫ته‌بعه‌ن هه‌ڵه زۆر كراوه‪ .‬تۆ ته‌ماشا بكه مه‌سه‌له‌ن له جانبی پیاوێكی‬
‫وه‌كوو عه‌لی حه‌مدی‪ ،‬كه ئه‌ندامی لیژنه مه‌ركه‌زی پارتیی بوو‪،‬‬
‫كه‌چی له ماوه‌ت كوشتیان! ئاخر ئه‌و پیاوه چ گوناحێكی هه‌بووه كه نه‬
‫جاش بووه و نه هیچ‪ ،‬بهالم با فیكرهشی جیابێت! من ئه‌وه‌م به‌الوه‬
‫زۆر تاوانێكی گه‌وره بوو‪.‬‬

‫پیاوی وه‌كو مه‌حمودی حاجی تۆفیق‪ ،‬هه‌روه‌ها پیاوی وه‌كو عوسمان‬


‫عوزێری خزمی من‪ ،‬عوسمان عوزێری شاعیر كه پارتی كوشتی ‪.‬‬

‫ئه‌ی مه‌جید شوانیی و هه‌روه‌ها عه‌لی خورشید‪ ،‬هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‬


‫فیكره‌یان جیاواز بوو‪.‬‬

‫ئه‌ی عومه‌ر شه‌ریف! هه‌رچه‌نده عومه‌ر شه‌ریف له الیه‌ن حاجی‬


‫برایمی ئێمه‌وه كوژرا و هه‌ڵه‌ی كرد‪ .‬چونكه ڕاسته عومه‌ر شه‌ریف رقی‬
‫له جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌ب سیاسیی بوو‪ ،‬رقی له ئێمه بوو‪ ،‬به‌س عومه‌ر‬
‫شه‌ریف كادیرێك بوو ئه‌گه‌ر له هه‌شتاكاندا بمایه‪ ،‬ئه‌وا ئه‌بوو به یه‌كێ‬
‫له قائیده گه‌وره‌كانی كۆمه‌له‪ .‬چونكه كابرایه‌كی ماركسی زۆر‬
‫موسه‌قه‌ف بوو‪ ،‬به‌راستی كرێكارێكی ماركسی موسه‌قه‌ف بوو‪ ،‬كه‬
‫پێشتر كرێكاری شه‌ریكه‌ی نه‌وت بوو‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪37‬‬
‫ئه‌وه‌بوو كه عومه‌ر شه‌ریف گیرا و له سجنیش دا بوو‪ ،‬بهالم هه‌ندێ له‬
‫جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بیی سیاسیی پێیان ناخۆش بوو كه كوژرا‪.‬‬
‫مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌له‌ی زۆر گه‌وره گه‌وره له الیه‌ن هه‌ردوو الوه‬
‫ئه‌كرا‪ ،‬چ له الیه‌ن جه‌ماعه‌تی بارزانیی و‪ ،‬چ له الیه‌ن جه‌ماعه‌تی‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیی‪.‬‬

‫به‌راستی كه ئێستا بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و ئینسانانه ئه‌كوژران‪،‬‬


‫ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرێكی دیكه‌یان هه‌بوو‪ ،‬ئه‌وا ده‌یانكوشتن‪ .‬نازانم‬
‫چی بلێم سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‪ .‬به ڕاستی ئه‌و بابه‌تانه زۆر ناخۆش‬
‫بوو‪ ،‬با فیكرهشیان له ئێمه جیابێت‪ ،‬بهالم هه‌ردووال له‌سه‌ر فیكره‬
‫خه‌لكیان ده‌كوشت‪.‬‬

‫مه‌سه‌له‌ی سه‌دیقی ئه‌نجیریش هه‌ر وابوو‪ ،‬ئه‌و پیاوه چاكه‪ ،‬ئه‌و پیاوه‬
‫زۆر موسه‌قه‌فه‪ .‬ئینجا با پێت بڵێم له‌سه‌رخۆیی و میهره‌بانی‬
‫سه‌دیقی ئه‌نجیری وه‌ك په‌پووله وابوو‪ .‬به‌ڕاستی هه‌موو الیه‌ك‬
‫ده‌یانزانی كه سه‌دیقی ئه‌نجیری قه‌ڵه‌م نه‌بێت ئه‌سله‌ن نه‌یزانیوه‬
‫سیالح و ئه‌و شتانه هه‌ڵگرێ‪ .‬ده‌ی باشه ئاخر ئه‌حمه‌د تۆفیق تۆ‬
‫بۆچی كه‌سێكی وا هه‌ڵكه‌وتوو ئه‌كوژیت!؟ چونكه ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫زانیویه‌تی سه‌دیقی ئه‌نجیری كابرایه‌ك بووه له خۆی موسه‌قه‌فتر و‬
‫تێگه‌یشتووتر و خوێنه‌وارتر و زیره‌كتر بووه‪ ،‬بۆیه ئه‌حمه‌د تۆفیق و‬
‫حه‌سه‌نی برازای سه‌دیقی ئهنجیریان شه‌هید كردبوو‪.‬‬

‫یا وه‌ختی خۆی ئه‌حمه‌د تۆفیق دژایه‌تی قاسملووشی ئه‌كرد‪ ،‬ئه‌زانی‬


‫بۆ ده‌یكرد!؟ چونكه قاسملوو له ئه‌حمه‌د تۆفیق موسه‌قه‌فتر و زیره‌كتر‬
‫بوو‪ .‬مه‌به‌ستم ئه‌وكاته‌یه كه قاسملوو نه‌چوو بوو بۆ ئه‌وروپا‪ ،‬كه‌چی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاسملوو له خۆی زیره‌كتر و‬
‫ههڵكهوتووتر بوو ئه‌وا لێره قاسملووی ده‌ركرد‪ .‬هه‌رچه‌نده دواتر‬
‫دهركردنهكه به سودی قاسملوو شكایه‌وه‪ ،‬چونكه كه قاسملوویان‬
‫ده‌ركرد و ڕۆشت بۆ ئه‌وروپا‪ ،‬ئه‌وا قاسملوو له ئه‌وروپاش سودی له‬
‫ده‌ركردنه‌كه‌ی وه‌رگرت و به ته‌واوی پێگه‌یشت‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪38‬‬

‫بۆیه به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد یه‌كتری قبووڵ ناكه‌ین‪ ،‬به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر‬


‫بزانین كه‌سێك ههڵكهوتوتره‪.‬‬

‫زۆرینه‌ی ئه‌و تیرۆرانه‌ش ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن بوو‪.‬‬


‫چونكه حه‌زیان نه‌ده‌كرد كه‌سی زیره‌ك بێنه پێشه‌وه‪ .‬ئیتر وه‌اڵ كاك‬
‫شه‌ریف ته‌ئریخی ئێمه ئاوایه و ئه‌و ڕووداوانه‌ش ئاوهابوون كه بۆم‬
‫باسكردی‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬مامۆستا بێستونی به‌ڕێز‪ ،‬من ئینشا ئهاڵ له‌گه‌ڵ‬


‫چاوپێكه‌وتنی كه‌سانی دیكه‌ی ناو ڕووداوه‌كان‪ ،‬ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش به‬
‫بێ هیچ ده‌ستكاری كردنێك له (به‌رگی دووه‌می) كتێبی ڕامانێك له‬
‫تراژیدیای براكان بالودهكهمهوه‪ .‬ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشنیار و تێبینییه‌كت‬
‫هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ههواڵنهم بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان و‬
‫به‌الڕێدا نه‌بردنیان‪ ،‬له كۆتایدا زۆر سوپاست ده‌كه‌م كه بیخه‌یته‌ڕوو‪.‬‬

‫مامۆستا بێستون‪ :‬بژیت به قوربان‪ ،‬زۆر سوپاست ئه‌كه‌م‪ ،‬وهال كاك‬


‫شه‌ریف من به‌پێی توانای خۆم ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و زانیاریم له‌باره‌یه‌وه‬
‫هه‌بوو‪ ،‬بۆم خستیتهڕوو‪.‬‬

‫من ئینشا ئه‌ال داوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌كه‌م له‌م كارانه‌ت دا‪ .‬ته‌بعه‌ن‬
‫یاعنی به‌ڕاستیش ئه‌م پرۆژه‌یه‌ت زۆر شتێكی گرنگ و به بایه‌خه‪.‬‬
‫چونكه ئینسان گرنگه كه به حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان و واقیعه‬
‫راستییه‌كه‌یان بگات‪.‬‬

‫ئه‌مه‌شی كه تۆ ده‌ستت داوه‌تێ ئه‌وا زۆر گرنگه‪ .‬چونكه ئه‌و پیاوانه‬


‫مرۆڤی گه‌وره‌بوون‪ ،‬بهالم هه‌له‌شیان هه‌بووه و ڕاستیشیان هه‌ر‬
‫هه‌بووه‪ .‬بهالم له هه‌مان كات دا‪ ،‬گه‌وره‌یی پیاوێكی وه‌كوو بارزانی‬
‫قه‌ت ته‌واو نابێت‪ .‬چونكه گه‌وره‌یی ئه‌و پیاوه كه‌م نه‌بووه‪ ،‬ئیتر‬
‫هه‌له‌شی هه‌بووه‪ .‬بهالم ئیمكانیشی وابووه‪ ،‬هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪39‬‬
‫له ناو كوردهواری ئێمه‌دا هه‌ر كه‌سه و خۆی به ڕاست داناوه و زانیووه‪.‬‬
‫له كۆتایدا زۆر سوپاست ئه‌كه‌م به قوربان‪ ،‬سه‌رچاوه‌كانم كاك شه‌ریف‬
‫گیان‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪40‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪41‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار له شارۆچكه‌ی دوكان له ماڵی‬


‫مه‌ال ڕه‌سوڵی پێشنماز له ڕۆژی (‪ ،)4-11-2015‬كاتژمێر‪ 8 :‬ی شه‌و‪.‬‬

‫شیاوی ئاماژه‌یه‪ ،‬له‌به‌ر ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستی حه‌سه‌نی‬


‫ڕه‌ستگار كه تازه له ئه‌وروپا الی پزیشك گه‌ڕابووه‌وه‪ ،‬ئه‌م چه‌ند‬
‫پرسیاره كورته‌م وه‌ك شاهید حاڵێكی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان بۆ مێژوو‬
‫ئاراسته كرد و‪ ،‬وهاڵمهكانی ده‌قاوده‌ق ئه‌مانه بوون‪:‬‬

‫‪--‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئایا ئه‌حمه‌د تۆفیق (عهبدواڵی ئیسحاقی) به‬


‫هه‌ڵبژاردنێكی ڕه‌وا له الیه‌ن نوێنه‌ری ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حیزبی‬
‫دیموكراته‌وه له كۆنگره‌ی دووه‌م دا هه‌ڵبژێردراوه بۆ سكرتێری گشتی‬
‫حیزبی دیموكرات؟‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬له ڕاستیدا ئه‌حمه‌د تۆفیق پیاوی سه‌ركرده‌یی‬


‫نه‌بو و‪ ،‬له ژیانیشی دا سكرتێری گشتی حیزبی دیموكرات نه‌بووه‪.‬‬
‫به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك به هۆی پشتیوانی پارتیی لێی‪ ،‬نه‌فه‌ری یه‌كه‌می‬
‫حیزبی دیموكرات بووه‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ گوندی‬


‫(كانی ماسی) له الیه‌ن مه‌ال مسته‌فاوه چی بوو؟‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬مه‌ال مسته‌فا چه‌ند جارێ ئه‌حمه‌د تۆفیقی‬


‫ناردبوو بۆ به‌غداد‪ .‬له‌وێ ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌ندێ كاری كردبوو له مه‌ال‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪42‬‬
‫مسته‌فای شاردبووه‌وه‪ .‬جارێك ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا له الیه‌ن‬
‫ئیستیخباراتی عێراقه‌وه گیرابوو‪ .‬هه‌واڵه‌كه له مه‌نتیقه‌ی شۆڕشیش‬
‫باڵوبوویه‌وه‪ .‬ئه‌حمه‌د تۆفیق له پڕ ئازاد كرا و هاته‌وه !‬

‫كاتێك مه‌ال مسته‌فا لێی پرسی بوو‪ :‬ئه‌حمه‌د چۆن ئازاد بووی؟‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیقیش ئه‌فسانه‌یه‌كی بۆ مه‌ال مسته‌فا خستبووه‌ڕوو‪ ،‬كه‬
‫گوایه‪ :‬به كونی لوله سۆپا له زیندانی قه‌سری نیهایه هاتۆته ده‌ره‌وه و‬
‫ڕای كردووه له زیندان‪.‬‬

‫مه‌ال مسته‌فاش بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌وه ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراوی‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بووه و‪ ،‬دور بووه له حه‌قیقه‌تی هۆكاری‬
‫ئازادكردنه‌كه‌ی‪ .‬بۆیه هه‌رچه‌نده پێشتر مه‌ال مسته‌فا زۆر سیقه‌ی به‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌كرد و زۆریش پشتی ئه‌حمه‌دی تۆفیقی ئه‌گرت‪.‬‬
‫بهالم ئیدی فه‌رمانی كرد كه ئه‌حمه‌د تۆفیق دوربخرێته‌وه بۆ گوندی‬
‫(كانی ماسی)‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬تۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئاشكراكردن و ده‌رخستنی‬


‫ڕاستیه‌كانی پشت تیرۆركردنی شه‌هید (سه‌دیقی ئه‌نجیری)‬
‫ڕاسپێردراو بوویت‪ .‬كاتێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ت له ڕووداوه‌كه‬
‫كرد‪ ،‬به هیچ ئه‌نجامێكی حه‌قیقی گه‌شتیت؟ ئایا ئه‌نجامه‌كانی‬
‫لێكۆڵینهوهكهتان چی بوون‪ ،‬كێ بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بكوژی‬
‫شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری بوون!؟‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬كاتی خۆی من له‌گه‌ل هه‌ندێ له هاوڕێیان‬


‫به‌دواداچوونی ده‌قیقمان بۆ ڕووداوی تیرۆركردنی شه‌هید (سه‌دیقی‬
‫ئه‌نجیری) كرد‪ .‬ده‌رئه‌نجامه‌كه به ده‌قیق ده‌ری خست كه (حه‌سه‌نی‬
‫ئیسحاقی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق) له‌گه‌ل مراد حاسلی لهیالنی و مراد‬
‫ڕه‌سوڵی لهیالن‪ ،‬هه‌ستابوون به كوشتنی شه‌هید (سه‌دیقی‬
‫ئه‌نجیری)‪ ،‬كه له الیه‌ن پارتیی و ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه فه‌رمانیان پێ‬
‫كرابوو‪ .‬ته‌نانه‌ت به وردی ئه‌و زانیاریانه‌مان ده‌ست كه‌وت كه به چ‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪43‬‬
‫ده‌مانچه‌یه‌ك كاك سه‌دیق شه‌هید كراوه و‪ ،‬ده‌مانچه‌كه‌ش هی كامیان‬
‫بووه!!‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬كاتێك قاسملوو گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غداد و‪ ،‬هه‌وڵی‬


‫ڕێكخستنه‌وه‌ی حیزبی دیموكراتی ده‌دا‪ ،‬ئایا ئێوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان‬
‫كرد به ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه بۆ هاتنه‌وه ڕیزی حیزبی دیموكرات‪ ،‬كه‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له ساڵی ‪ 1964‬ه‌وه وازی هێنا بوو له حیزبی‬
‫دیموكرات!؟‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬من له‌گه‌ڵ د‪ .‬قاسملوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆم‬


‫كرد و‪ ،‬ڕۆشتیشم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق قسه‌م كرد‪ ،‬به‌و مه‌رجه‌ی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌ره‌ڕای ئاشوبیهكانی پێشووی‪ ،‬ئه‌وا واز له پارتیی‬
‫بێنێت و‪ ،‬بگه‌ڕێته‌وه‪.‬‬

‫كاتێك چووم له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د تۆفیق دانیشتم و قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد‪،‬‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕازی بوو كه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی حیزبی دیموكرات و‪،‬‬
‫ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌د وتیشی‪ :‬كه ئه‌و ڕازییه به‌وه‌ی د‪.‬قاسملوو سكرتێری‬
‫بێت و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكرات درێژه به‬
‫خه‌بات بدات‪.‬‬

‫له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌مان ئه‌حمه‌د تۆفیق پێی وتم‪ :‬من چه‌ند‬


‫براده‌رێكم له‌گه‌ڵ دایه با پرسێك به‌وانیش بكه‌م‪ ،‬بهالم من ڕازیم‬
‫بگه‌ڕێمه‌وه و دانیشتنی دیكه‌مان ده‌بێت‪.‬‬

‫كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق قسه‌ی له‌گه‌ل براده‌ره‌كانی دا كردبوو‪،‬‬


‫براده‌ره‌كانی زۆر له ژێر ته‌ئسیری پارتیی دابوون و ئیشیان بۆ پارتیی و‬
‫شه‌خسی ئیدریس بارزانی ده‌كرد‪ .‬بۆیه براده‌ره‌كانی توانیبوویان‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق په‌شیمان بكه‌نه‌وه له‌و بڕیاره‌ی كه له الی من دابووی‪.‬‬

‫ئه‌و قسانه‌شی كه ئه‌كرێت كه گوایه ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌و دانیشتنه‌دا‬


‫جنێوی به د‪.‬قاسملوو دابێت‪ ،‬هیچی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه و‪،‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪44‬‬
‫ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌د تۆفیق دانی به‌وه‌ش دانا كه‪ :‬د‪.‬قاسملوو سكرتێری‬
‫بێت و‪ ،‬ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی حیزبی دیموكرات‪ .‬بهالم دواتر كاتێك پرسی‬
‫به براده‌ره‌كانی كردبوو‪ ،‬براده‌ره‌كانی په‌شیمانیان كردبووه‌وه‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬هه‌ندێ جار به‌شێك له گێرانه‌وه‌كان چیرۆكی سه‌یر‬


‫ده‌گێڕنه‌وه‪ ،‬بۆنمونه‪ :‬ده‌ڵێن ڕۆژێك د‪.‬قاسلو و تۆ له دوره‌وه ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق له به‌غدا ده‌بینن‪ ،‬د‪.‬قاسملوو ڕاده‌كا و له بینایه‌ك خۆی فڕی‬
‫ده‌داته خواره‌وه! ئه‌زانم ڕه‌نگه ئه‌م گێرانه‌وه‌یه شیاوی ئه‌وه نه‌بێت من‬
‫ئه‌م پرسیاره‌ی له‌سه‌ر دروست بكه‌م‪ ،‬به‌اڵم هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره‬
‫گێڕانه‌وه‌یه لێ ده‌ده‌نه‌وه‪ ،‬ئایا حه‌قیقه‌تی ئه‌و ڕوداوه چۆن بوو‪ ،‬وه‌ك‬
‫خۆی بۆ مێژوو بیخهرهڕوو؟‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬به هیچ جۆرێ ئه‌و چیرۆكه داتاشراوه به‌و شێوه‌یه‬
‫ڕوی نه‌داوه‪ .‬نه د‪.‬قاسملو ڕای كردووه و خۆی فڕێ داوه‌ته‌وه خواره‌وه‬
‫و‪ ،‬نه ئه‌حمه‌د تۆفیقیش هیچ شتێكی وتوه و كردووه‪.‬‬

‫ڕوداوه‌كه به‌و جۆره بوو‪ ،‬ڕۆژێك من و د‪.‬قاسملو له سه‌ری كۆالنێكهوه‬


‫ئه‌حمه‌د تۆقیمان له ناو كۆالنهكهدا دی كه به‌ره‌و ڕومان ده‌هات‪ .‬د‪.‬‬
‫قاسملو پێی وتم‪ :‬ئه‌و كابرایه ئاشوب و زار شڕڕه با له‌و كۆالنهكهی‬
‫دیكه‌وه بڕۆین و خۆمانی لێ الدهین‪ .‬منیش وتم به د‪.‬قاسملو‪ :‬وه‌اڵ‬
‫چارمان نیه و تازه ناتوانین ڕێڕه‌وی خۆمان بگۆڕین‪ ،‬گه‌ر ئه‌حمه‌د یه‌ك‬
‫قسان بڵێ ئه‌وا دوو مست له زگی ده‌ده‌م‪.‬‬

‫كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو كۆالنهكه بهالمان دا تێ په‌ڕی‪ ،‬ده‌ستێكی‬


‫به‌رز كرده‌وه و منیش وهالمی سهالمهكهم دایه‌وه‪ .‬ئه‌وه ته‌واوی ئه‌و‬
‫ڕوداوه بوو‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆچی گیرا و‪ ،‬به‌عسی عێراق بۆ‬


‫كوشتیان؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪45‬‬

‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق ئیشی بۆ ئیدریس بارزانی ئه‌كرد‪.‬‬


‫كاتێك به‌عس به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان زانی‪ ،‬به‌عس‬
‫گرتیی و كوشتی‪.‬‬

‫چۆن‬ ‫قاسملوو‬ ‫دیموكراسییه‌وه‬ ‫ڕوی‬ ‫له‬ ‫شه‌ریف هه‌ژاری‪:‬‬


‫ههڵهسهنگێنێت؟‬

‫بوو‪،‬‬ ‫دیموكرات‬ ‫حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار‪ :‬قاسملوو كابرایه‌كی‬


‫دیموكراسیخوازترین سه‌ركرده‌ی كورد بوو‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪46‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌عید كاوه (سه‌عید كوێستانی)‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪47‬‬

‫برای به‌رێزم كاكه شه‌ریف هه‌ژاری وێڕای ساڵوی گه‌رم‪.‬‬

‫به‌ڕێز !‬

‫چه‌ند پرسیارێكتان ناردبوو‪ ،‬منیش به ئه‌ركی خۆمم زانی به كورتی‪،‬‬


‫ئه‌وه‌ی ئاگاداریم له‌سه‌ری هه‌یه و‪ ،‬ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه خۆم له‌گه‌یان‬
‫بووم‪ ،‬بهوهاڵمی دروست ئاگادارت ده‌كه‌م‪ .‬ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌گه‌ڵی‬
‫نه‌بوومه و بیستوومن‪ ،‬به هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی پێم ڕاستن‪ ،‬له‬
‫وهاڵمهكاندا ده‌یگونجێنم‪.‬‬

‫له یه‌كه‌م جاردا پرسیاره‌كانت بریتیه له ‪ 37‬به‌ش (دواتریش ‪3‬‬


‫پرسیاری دیكه‌ت ناردووه) كه هه‌موویان ده‌كاته ‪ 40‬به‌ش‪ ،‬به وردی‪،‬‬
‫وه‌الم وه‌رده‌گریه‌وه‪.‬‬
‫‪----------------‬‬
‫‪-1‬شەریف هەژاری‪ :‬سەرەتا پێم باشە کورتەیەک لە ژیانی سیاسیی‬
‫خۆتمان بۆ باس بکەی‪ ،‬بەتایبەت سەرەتای بەشداریت لە حیزبی‬
‫دیموکراتی كوردستاندا چۆن بو و کەی بوو!؟‬

‫‪1‬ـ به‌ڵێ‪ ،‬واگۆشهیهك له ژیانی سیاسی خۆمتان بۆ باس ده‌كه‌م‪.‬‬

‫من ساڵی ‪ ١٣١٨‬هی هه‌تاوی (‪ ١٩٣٩‬زاینی) له گوندی ئالیاوێی‬


‫شێخان له دایك بوومه‪ .‬به ڕه‌چه‌ڵه‌ك مهالزاده و باب‌و باپیر‌و ته‌نانه‌ت‬
‫باپیرهگهورهشم هه‌ر وه‌ك توێژی مه‌ال و خه‌لیفه و ‪ ...‬بوونه‪.‬‬

‫باوكم له‌گوندی ئاڵیاوێ كۆچی دوایی كردووه و نیژراوه‪ .‬براگه‌وره‌كه‌ی‬


‫من به نێوی مه‌ال سادق‪ ،‬وێڕای مه‌الیه‌تی‪ ،‬وه‌ك ئه‌ندامی ئاكتیو‪ ،‬له‬
‫ناوچه سندوس دا هه‌ڵسووڕاوه و‪ ،‬دوایی بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی‬
‫شارستانی نه‌غه‌ده له حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا ‪.‬‬
‫به هۆی هاتوو چۆی زۆری كه‌سایه‌تی سیاسیی حیزبی‪ ،‬بۆ ئه‌م‬
‫بنه‌ماڵه‌یه‪ ،‬ده‌كرێ بڵێم منیش به بێروبۆچوونی سیاسیی و‬
‫كوردپه‌روه‌ری مێشكم ئاودراوه و‪ ،‬چاوم كراوه‌ته‌وه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪48‬‬
‫هه‌ر له ته‌مه‌نی پازده و شازده سالیه‌وه‪ ،‬وه‌ك الیهنگرێكی چاالك‬
‫ههلسووڕام و كارم پێ ئه‌سپێردراوه‪ .‬دوای ماوه‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‪ ،‬وه‌ك‬
‫كادرێكی پیشه‌یی كه‌ڵكم لێوه‌رگیراوه‪.‬‬

‫ساڵی ‪ ١٣٣٨‬هه تاوی به هۆی گیرانی سمایلی قاسملوو‪ ،‬كادری‬


‫ههلسووری حیزب‪ ،‬كه له الیه‌ن ساواكی ئیران ده‌گیردرێ و له ژێر‬
‫شكنجه‌ی زۆردا تاقه‌ت نایه‌نێ و‪ ،‬هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی ته‌شكیالتی له‬
‫ئیختیاری ساواك ده‌نێ‪ .‬له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان‪،‬‬
‫ئه‌ندامانی شانه و كۆمیته‌كانی حیزب ده‌كه‌ونه به‌ر په‌الماری رژیم و‪،‬‬
‫له یه‌ك شه‌ودا ئه‌وه‌ی گیرا‪ ،‬گیران‪ .‬ده‌نا ئه‌وانی تر یان خۆیان نهێنیی‬
‫كرد‪ ،‬یاخود ڕۆشتنه عێڕاق و بوونه په‌نابه‌ری سیاسیی له ده‌ورانی‬
‫كۆماری دێموكڕاتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم دا‪.‬‬

‫من له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی دا‪ ،‬یه‌كێك له‌و كادرانه بووم له‌گه‌ڵ پترله‬
‫‪ ٢٠٠‬كه‌س ڕام كرد بۆعێڕاق و‪ ،‬له كۆماری دێموكڕاتی عێڕاقدا بوومه‬
‫په‌نابه‌ری سیاسی‪ .‬دوای یه‌ك‪-‬دوو ساڵ وه‌زعی عێڕاق شێوا‪.‬‬

‫له باشوری كوردستان‪ ،‬له ئه‌یلوولی ساڵی ‪ 1962-1961‬شۆرش‬


‫زۆری نه‌خایه‌ند كه كۆده‌تا به‌سه‌ر ژانڕاڵ‬ ‫ده‌ستی پێكرد و‪،‬‬
‫عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا كرا و‪ ،‬رژێمی دڕه‌نده و خوێن ڕێژی حیزبی‬
‫به‌عس هاته‌سه‌ركار‪ .‬ئیترمن نهمتوانێ بمێنمه‌وه خۆم گه‌یانده نێو‬
‫شۆرش‪.‬‬

‫له‌گه‌ڵ كاك سه‌ید عه‌بدوڵاڵ ئیسحاقی و‪ ،‬هاوڕێ له‌گه‌ل كاك‬


‫سوله‌یمان موعینی یه‌كمان گرته‌وه‪.‬‬

‫واته پاش پچڕانی ‪ ٣‬ساڵ پێوه‌ندی ته‌شكیالتی حیزبی‪ ،‬دووباره بڕیارم‬


‫دا ده‌ست به‌كاركردن بكه‌مه‌وه‪.‬‬
‫له هه‌وه‌ڵین دانیشتنی خۆماندا بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی حیزبی دێموكڕات‪،‬‬
‫كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌اڵتی كوردستان دا‬
‫پچڕابوو‪ ،‬به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج كه‌سی‪ ،‬كۆمه‌ڵێك بڕیاراتمان دا و‪،‬‬
‫هه‌روه‌ها كۆمیته‌یه‌كمان پێك هێنا و نیومان له خۆمان نا‪( :‬كۆمیته‌ی‬
‫به‌ڕێوه‌ری كاتی حیزبی دیموكراتی كوردستان)‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪49‬‬
‫ئه‌و كۆمیته كاتیه بڕیاریدا‪ ،‬كاربكرێ بۆ پێك هێنانی كۆنگره‌یه‌ك كه‬
‫شه‌رعیه‌تی هه‌بێت و‪ ،‬بتوانین كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌لبژێرین‪ .‬ئه‌و‬
‫كۆمیته كاتیه پێكهاتبوو‪ ،‬له پێنج كه‌س‪ ،‬كه بریتی بووین له‌م نێوانه‌ی‬
‫خواره‌وه ‪:‬‬

‫سه‌ید عه‌بدوڵاڵ ئیسحاقی( ئهحمهدتۆفیق)‪ ،‬سوله‌یمان موعینی‬


‫(فایق)‪ ،‬سه‌الحه‌دین موهته‌دی (مسته‌فا)‪ ،‬محه‌مه‌د ئێلخانیزاده‬
‫(كاوه) و‪ ،‬سه‌عید كاوه (كوێستانی)‪.‬‬

‫دوای دابه‌شكردنی كار‌و ناوچه‌كانی كوردستان‪ ،‬پاش‪ ٣‬ساڵ قڕوو‬


‫قه‌پی و بێده‌نگی‪ ،‬ئه‌وا وه‌جووڵه كه‌وتینه‌وه و‪ ،‬بڕیار درا من بچمه زینوی‬
‫شێخی و ده‌ست به كار‌و تێكۆشان بكه‌م و‪ ،‬پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و‬
‫شوێنانه‌ی ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان بگرم كه بۆم دیاری كرابوو‪.‬‬

‫دوای شه‌ش مانگ‪ ،‬بۆ دووه‌م جاركۆبووینهوه‪ ،‬به‌اڵم له دانیشتنی‬


‫دووهه‌مدا به جێگوركێ پێكردنی نابه‌جێ و‪ ،‬پشتاو كردنی دووكه‌سی‬
‫به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا‪ ،‬زۆری نیگه‌ران كردم‪ .‬هه‌رچه‌نده‬
‫له‌سه‌ر ئامۆژگاری كاك سولێمان بێده‌نگ دانیشتم‪.‬‬

‫ئه‌وكاره زۆر له شانان گران و‪ ،‬له پله‌ی یه‌كه‌مدا ناخۆشبوو‪.‬‬

‫چونكه مێشكی ده‌ورانی الویهتی من به ته‌بایی یه‌كێتیی‪-‬‬


‫تهشكیالتیی و یه‌ك ڕیزیی و یه‌ك ده‌نگی ئاو درابوو‪ .‬به‌اڵم له‌گه‌ل كاك‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق هیچ نه‌ده‌كرا و‪ ،‬قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوبراو ئاسنی سارد‬
‫كوتان بوو‪.‬‬

‫به‌ڕاستیش هه‌لومه‌رجی ئه‌وكات بۆ ئه‌وه نه ده‌بوو كه خۆم بكێشمه‌وه‬


‫و مه‌یدان چۆل بكه‌م‪ ،‬ته‌نانه‌ت ژیانیش به‌و جۆره حاسته‌م بوو‪.‬‬

‫له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا‪ ،‬زۆرشتی ئاوا ڕوویاندا‪ ،‬هه‌ربۆیه كۆمیته‌ی ساخ‬


‫كه‌ره‌وه ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به نهێنی له‌گه‌ڵ دووهاوڕێ‬
‫واته (شه‌هید قادر شه‌ریف و حوسێن مه‌ده‌نی) دامان مه‌زراند‪ ،‬ئه‌و‬
‫كۆمیته‌یه لهبیرهوهریهكانمدا باسی لێكراوه ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪50‬‬
‫دوای سال و نیو به‌هۆی نهحهوانهوهی ئه‌حمه‌د تۆفیق و‪ ،‬سه‌ختی‬
‫هه‌لومه‌رجی ناله‌بار‪ ،‬ئه‌و دامه‌زراوه له حیزبی دێموكڕات هه‌ڵبڕا‪،‬‬
‫داستانێكی دوور‌و درێژی هه‌یه بۆیه خۆمی لێ ده‌پارێزم‪ .‬بهالم دوای‬
‫زیاترله سال ونیوێك بهشاخانهوه و گیرانی كۆنگره‪ ،‬هاتینه‌وه ناو حیزب‪.‬‬
‫دوایه‌ش كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شێواو و‪ ،‬به‌داخه‌وه بوو به هه‌ركه‌س‬
‫هه‌ركه‌سی‪.‬‬

‫دیسان بێكار دانه نیشتم‪ ،‬كاتێك ده‌مدیت حیزب هه‌روا بێدهرو په‌یكه‌ر‬
‫ماوه‌ته‌وه و مه‌یدان چۆلكراوه‪ .‬بۆیه له‌گه‌ڵ شه‌ش كادری تری حیزبی‪،‬‬
‫پێكه‌وه له‌سه‌ریه‌ك بێروباوهر بۆ پێك هینانی شتێكی نوێ‪ ،‬جارێكی دی‬
‫كۆمیته‌یه‌كمان به نێوی (كۆمیته‌ی شۆرشگێڕی حیزبی دێموكڕاتی‬
‫كوردستان) دامه‌زراند‪.‬‬

‫ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیته‌یه بریتی بووین له ‪ ٧‬كه‌س‪ .‬واته‪( :‬سه‌نار‬


‫مامدی‪ ،‬حه‌مه‌ده‌مین سیراجی‪ ،‬سمایلی شه‌ریفزاده‪ ،‬مه‌ال عه‌واڵی‬
‫عهبدولالهی‪ ،‬مهاڵ ئاواره‪ ،‬ساالرحیدهری و‪ ،‬سه‌عید كوێستانی)‪.‬‬

‫من له بیرهوهریهكانمدا نووسیومه‪ :‬دامه‌زرانی ئه‌و كۆمیتهیهم به هیواو‬


‫هومێدێكی گه‌وره ده‌زانێ‪ .‬به‌اڵم به‌داخه‌وه به هۆی نفوزی ساواك و‬
‫پاراستن و‪ ،‬هه‌روه‌ها به‌شیك له به‌ڕێوه‌به‌رانی شۆرشی كوردستانی‬
‫باشوور‪ ،‬ئه‌وا مه‌یدانی خه‌باتمان لێ ته‌نگ كرایه‌وه‪.‬‬

‫گوشاریكی زۆر‌و ئه‌و بهرنامهڕێژیهی بۆیان كردبووین‪ ،‬به یه‌ك زه‌ڕبه‬


‫ته‌فروتوونایان كردین‪ .‬له ئه‌سه‌ری ئه‌و گوشار‌و ڕاونانه دا‪ ،‬دوو ئه‌ندامی‬
‫به وه‌جی وه‌كوو سمایلی شه‌ریف زاده و مه‌ال ئه‌حمه‌د شه‌ڵماشی‬
‫مان له ده‌ست دا و‪ ،‬شه‌هیدكران‪.‬‬

‫دیاره به گوشارێكی زۆر كه بۆ شه‌هید سوله‌یمان موعێنیان هینا بوو‪،‬‬


‫ناوبراویشیان ناچار كرد كه كوردستانی باشوور به جێ بێڵیێ و‬
‫رووبكاته‌وه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان‪.‬‬

‫دوایه‌ش بۆپێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملو و‪ ،‬دوكتر ڕادمهنیشی‬


‫سكرتێری حیزبی توده و كه‌ریمی حسامی‪ ،‬كه هاتبوونه به‌غدا‪،‬‬
‫كۆبوونهویهكمان كرد و‪ ،‬پاشان هه‌ركام له ته‌ریقی خۆمانه‌وه گه‌ڕاینه‌وه‬
‫شوێنی خۆمان‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪51‬‬

‫كاك سوله‌یمان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی‪ ،‬كاتێك ده‌یه‌وێ‬


‫بگه‌ڕێته‌وه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان‪ ،‬له‌ڕێگای نێوان سلێمانی و ماوه‌ت‬
‫ده‌گیرێ‪.‬‬

‫به گیرانی ناوبراو جوواڵنه‌وه‌ی سااڵنی ‪٤٦‬و‪ ٤٧‬كه له میژووشدا هه‌ر وا‬
‫نێوی هاتووه‪ ،‬ئه‌وا شۆرش و جوواڵنه‌وه نیوه‌چڵ ده‌مێنێته‌وه‪.‬‬

‫هه‌رچه‌ند كۆمیته‌ی ئینقالبی له ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان تهڕمیم‬


‫ده‌كرێته‌وه‪ .‬به‌اڵم داخی گرانم هه‌لوومه‌رجی سه‌خت و دژوار مه‌ودا‬
‫نادات كه ویست و خواستی دڵسۆزانی نیشتمانپه‌روه‌ر‪ ،‬په‌ره بستێنێ‬
‫و بێته جێ‪.‬‬

‫ده‌ستی ناجوانمێران و ناحه‌زانی گه‌ل‪ ،‬ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ی تێكه‌وه‬


‫پێچاو‪ ،‬خۆمان و بهرنامهڕێژیهكانمان له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شا و‪ ،‬له سایه‌ی‬
‫سه‌ری كاربه‌ده‌ستانی شۆرشی ئهیلوول‪ ،‬هه‌ركام تووشی‬
‫چاره‌نووسێكی نه‌خوازراو بووین‪.‬‬

‫دوای شۆرشی گه‌النی ئێران‪ ،‬له‌سه‌رداوای شه‌هید قاسملوو‪ ،‬من‬


‫جارێكی دیكه‌ش هاتمه‌وه مه‌یدان و‪ ،‬له‌گه‌ل حیزبی خۆشه‌ویستی‬
‫خۆم یه‌كمان گرته‌وه ‪.‬‬
‫ده‌ست به‌كار بوومه‌وه و دوای شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌ش‪ ،‬له موهاباد له‬
‫كۆنفرانسێكدا وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد‬
‫ههڵدهبژێردرام و‪ ،‬وه‌ك ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجڕایی كۆمیته كارم ده‌كرد‬
‫و ههڵدهسووڕام‪.‬‬

‫به هۆی دڵسۆزی و چاالك بوونم‪ ،‬له كۆنگره‌ی پێنجه‌می حیزبی‬


‫دیموكڕاتدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ههڵبژیردرام‪ .‬بۆماوه‌ی‬
‫سه‌رده‌شتم‬ ‫شارستانی‬ ‫كۆمیته‌ی‬ ‫به‌رپرسایه‌تی‬ ‫دووساڵ‬
‫پێئهسپیردرا‪.‬‬

‫دوای چوار‪-‬پێنج ساڵ‪ ،‬به هۆی دیسك و نه‌خۆشی دڵ‪ ،‬له كۆنگره‌ی‬
‫شه‌شدا خۆم كاندید نه‌كرده‌وه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪52‬‬
‫شه‌هید دوكتور قاسملوو وه‌ك به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‪،‬‬
‫نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكڕاتی كورستانی ئیرانی بۆ كاروباری حیزبی‬
‫له شاری قهاڵدزهی پێ ئه‌سپاردم‪ .‬دوای هه‌شت بۆ ده مانگ‪ ،‬به‬
‫چه‌ند هۆ داوام كرد كارێكی دیكه‌م پێ بسپیردرێ و له قهاڵدزهم‬
‫البهن‪.‬‬

‫به نامه‌یه‌كی ده‌فته‌ری سیاسی له شاری قهاڵدزی ڕا بانگ كرامه‌وه‬


‫كۆمسیۆنی تهشكیالت ‪.‬‬

‫من له بیرهوهریهكانمدا نووسیومه‪ :‬وێڕای ئه‌وه‌ی دیسكی پشت‪،‬‬


‫تێك‬ ‫نه‌خۆشی دڵ شپرزه‌ی كرد بووم‪ .‬له الیه‌كی دیكه‌وه‬
‫هه‌ڵچونه‌كانی ناوخۆیی حیزب و‪ ،‬شه‌ڕی براكوژی حیزب و كۆمه‌ڵه‪،‬‬
‫هیوا و هومێدی له خه‌بات سارد كرد بوومه‌وه‪ .‬بۆیه داوام له حیزب كرد‬
‫بۆ معاله‌جه یارمه‌تیم بدرێ بۆ ده‌ره‌وه‪ ،‬ته‌نانه‌ت نامه‌یه‌كم له الی مام‬
‫جهاللیش هینا كه به‌ڕێ بكرێم بۆمحالهجه‪ ،‬به‌اڵم گوێم پێ نه‌درا‪.‬‬
‫ناچار ڕێگایه‌كی دیكه‌م هه‌ڵبژارد و هاتمه ده‌رو له واڵتی سوئێد نیشته‬
‫جی بووم‪.‬‬

‫له سوئێدیش بێكار دانه‌نیشتم‪ ،‬وێڕای كاری حیزبی‪ ،‬درێژه‌م به هێندێك‬


‫كاری نووسین دا و‪ ،‬به كورتی بیره‌وه‌ری خۆمم نووسی ‪.‬‬

‫دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌م كه له بیرهوهریهكانمدا باسم‬


‫كردووه‪ ،‬زارای هاوسه‌رم به پشتیوانی خه‌باتی سیاسیی خۆمم نێو‬
‫هێناوه‪ .‬ئێستا به‌و ڕووداوه‪ ،‬زۆر تێك شكاوم و گه‌لێك شتی فیزیكی‬
‫خۆم وه‌ك‪ :‬گوێ گرانبوون‪ ،‬ته‌نانه‌ت بێخه‌وی و‪ ،‬شه‌و بێداری و‪ ،‬شتی‬
‫دیكه‌ی له‌م جۆره‪ ،‬سه‌ری لێ هه‌ڵداوم‪.‬‬

‫ئستا ئه‌گه‌ر وهالمی پرسیاره‌كانت ڕێك‌و پێك نه‌بیت گله‌ییم لێ مه‌كه‪،‬‬


‫لهالیهك پیری‪ ،‬له‌الیه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌خۆشی شپرزه‌ی كردووم‪ .‬به‬
‫ئه‌ركم زانی وه‌اڵمی پرسیاره‌كانت بده‌مه‌وه‪ ،‬ماوه‌ی دووساڵه زۆر‬
‫به‌كه‌می خۆم له‌نووسین داوه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪53‬‬
‫‪-2‬شەریف هەژاری‪ :‬دروستبوونی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکرات و‬
‫حیزبی تودە لە سەرەتا دا چۆن بوو؟ کێ بوون گرنگترین ئەو کەسانەی‬
‫کە پەیوەندییەکانیان ساز کرد‪ ،‬دواتر ڕۆڵی عەبدول ڕەحمان قاسملوو‬
‫لە پرۆسەی سەربەخۆکردنی حیزبی دیموکرات دا چی بوو؟‬

‫‪2‬ـحیزبی تووده له‌و سه‌رده‌مدا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سۆفیه‌ت بوو‪.‬‬


‫گه‌وره‌ترین حیزبی سیاسیی ئێران بوو‪ .‬ته‌نانه‌ت نفوزی حیزبی تووده‬
‫له نێو ئه‌رته‌شی ئێران‌دا ئه‌وه‌نده زۆر بوو‪ ،‬ئه‌گه‌ر محافه‌زه كاریان‬
‫نه‌كردبایه سۆڤیه‌ت ئیزنی دابان‪ ،‬زۆر هاسان ده‌یان توانی حكومه‌ت‬
‫به‌ده‌سته‌وه بگرن‪.‬‬

‫به په‌یڕه‌وی كردن له سیاسه‌تی (مسالهمهت ئامیزی سۆڤیه‌ت)‬


‫هه‌موو حیزبه كومونیستهكانی جیهان به ته‌واوی له داوی دیكتاتۆران‬
‫كه‌وتن و سهرنویشتیان گۆڕا‪.‬‬

‫له‌الیه‌كی دێكهوه‪ ،‬حیزبی توده دژی حیزبی دێموكراتی كوردستان‬


‫نه‌بوو‪ ،‬هه‌ر له ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه خۆی كردبوو به دایكی حیزبه‌كانی‬
‫ناوچه و ئه‌وانیش قبوڵیان بوو ‪.‬‬

‫شتێكی دیكه‌ش كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی به هێز ده‌كرد‪ ،‬تاران بوو‪ .‬له‬


‫كاتێكدا تێكۆشه‌رێكی كورد خۆی له گرتن و زیندان ڕزگار ده‌كرد‪ ،‬حیزبی‬
‫توده ده‌یشارده‌وه و كاری نهێنی بۆ ده‌دۆزیه‌وه‪ .‬ئه‌وه نوخته‌یه‌كی‬
‫به هێزبوو كه حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له حیزبی توده نیزیك‬
‫بێته‌وه‪.‬‬

‫دوكتور قاسملوو هه‌روه‌ك له نوسراوه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی پێده‌كات‪ :‬له‬


‫مه‌هاباد رێكخراوه‌ی الوانی به‌هێز كرده‌وه‪.‬‬

‫پاش ئه‌وه‌ی حیزبی تووده‪ ،‬تووشی چاره ره‌شێكی ره‌ش بوو‪ ،‬زیاتر له‬
‫سه‌دان ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رز گیران و‪ ،‬ئیعدام كران و زیندانیان به‌سه‌ردا‬
‫سه‌پاندن‪ .‬زۆری پێنه‌چوو كه حیزبی دێموكڕات تێ گه‌یشت كه ئیتر‬
‫تاران ده‌ورانی به‌سه‌ر چو و‪ ،‬هه‌روه‌ها شاخ و كێوی كوردستان قایمتره‬
‫له تاران‪ .‬به هۆی كادره‌كانی ئه‌و كاتی حیزب‪ ،‬له شاخ و كێ‌و و دێهاتی‬
‫كوردستان‪ ،‬تێكۆشانی سیاسیان ده‌ست پێكرد و‪ ،‬وازمان له حیزبی‬
‫توده هێنا و‪ ،‬بووین به حیزبێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪54‬‬

‫له‌راستیدا‪ ،‬پاش گیرانی هه‌ندێ له كادیرانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كاتی‪،‬‬


‫كادره‌كانی تر كه له كوردستان بوون‪ ،‬له حیزبی توده دابڕان و په‌ره‌یان‬
‫به به ته‌شكیالتی پته‌وی حیزبی‌دا‪.‬‬

‫ئه‌وانه بریتی بوون‪ :‬ئه‌سعه‌دی خودایار‪ ،‬عبدالره‌حمان قاسملوو‪،‬‬


‫سوله‌یمان موعینی‪ ،‬عه‌بدوڵال ئیسحاقی‪ .‬حهمهدهئهمین راتبی‪،‬‬
‫هاشمی ئهقهلولتولالب‪ ،‬محه‌مه‌د به حرلعلووم كه ئازه‌ری بوو ‪.‬‬

‫ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‪ ،‬ئه‌ركی كۆمیته‌ی كاتی ناوه‌ندیان به‌ڕێوه ده‌برد‪.‬‬

‫‪-3‬شەریف هەژاری‪ :‬لە ساڵی ‪ ١٩٥٥‬دا‪ ،‬حیزبی دیموکرات کۆنفراسی‬


‫یەکەمی خۆی دەبەستێت‪ ،‬ئایا گرنگترین بڕیارەکان لەو کۆنفرانسەدا‬
‫چی بوون!؟ کێ بوون ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارێتیان پێدرا لە‬
‫کۆنفرانسەکەدا!؟ هەڵوێست و ڕۆڵی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە‬
‫''سەربەخۆکردنەوەی حیزبی دیموکرات''دا لە ناو کۆنفرانسی یەکەم دا‬
‫چۆن بوو!؟‬

‫‪3‬ـمن له‌و كۆنفراسه‌دا نه‌بووم‪ ،‬ئه‌وه‌ی بیستبێتم له بڕیاره‌كاندا‪ ،‬پێموایه‬


‫ده‌كری بڵێین؛ گرینگ‌ترینیان ‪ :‬په‌سند كردنی په‌یڕه‌و پڕۆگڕامی حیزبی‬
‫دێموكراتی كوردستان بووه‪ ،‬كه الیه‌ن شه‌هید قاسملووه وه نووسراوه‪.‬‬

‫‪-4‬شەریف هەژاری‪ :‬غەنی بلوریان دەڵێت‪ :‬پێش ئەوەی عەزیز یوسفی‬


‫بگیرێت و پێش ئەوەی زۆرینەی کادیرەکانی حیزبی دیموکرات ڕووبکەنە‬
‫باشوری کوردستان‪ ،‬ناکۆکی توند لە نێوان عەزیز یوسفی و ئەحمەد‬
‫تۆفیق دا هەبووە و‪ ،‬ئێمه كه لە زیندانیش دابووین‪ ،‬کارە بێ‬
‫سەروبەرەییەکانی ئەحمەد تۆفیقمان دەبیستەوە و‪ ،‬زۆر دڵ گرانی‬
‫ئەکردین‪ .‬پرسیار ئه‌وه‌یه‪ :‬ناکۆکیهكانی نێوان عەزیزی یوسفی و‬
‫ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو؟‬

‫‪4‬ـمامه غه‌نی له ئاڵهكۆكدا هه‌ر شتێكی پێیخۆشبووه گه‌وره‌ی‬


‫كردۆته و شتی ڕاستیشی چوككردۆتهوه‪ ،‬واته سیفرو هه‌زار بووه ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪55‬‬
‫بۆ نمونه له ئاڵهكۆكدا ده‌ڵێ‪ :‬چه‌ندین ساڵ له كوردستان خه‌بات‬
‫نه‌كراوه‪ ،‬واته تا خۆی له‌زیندان ئازاد نه‌بووه خه‌باتیش خه‌وتووه‪ .‬كه‌چی‬
‫له ماوه‌ی ئه‌و بیست‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه ناوبراو زیندانی بووه‪ ،‬دووجار‬
‫به كۆمه‌ل خه‌ڵكانی خه‌باتكار گیراون و‪ ،‬حوكمی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا‬
‫سه‌پاوه‪ .‬ته‌نانه‌ت ده بۆ پازده خه‌باتكاری كورد هه‌ر له پادگانی جه‌ڵدیان‬
‫ئێعدام كران‪ ،‬پێموایه نووسینی شتی ئاوا گوناهی نه‌به‌خشراوه‪.‬‬

‫سه‌باره‌ت به ناكۆكی نێوان كاك عه‌زیز یوسفی و ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬كاك‬


‫عهزیزیوسفی به‌رپرسایه‌تی له ئه‌حمه‌د تۆفیق زیاتر بووه‪ .‬هه‌روه‌ها له‬
‫ناردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆعێڕاق و مامووریهتهكهی ئاگاداربووه‪ ،‬بۆیه‬
‫چه‌ند جارێك داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لێكردووه‪ ،‬بهالم كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫وه‌اڵمی نه‌داوه‌ته‌وه‪ .‬له پرسیارێكی تری خوارێدا‪ ،‬دوور‌و درێژتر‬
‫شیده‌كه‌مه‌وه‪.‬‬

‫‪-5‬شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی عەزیزی یوسفی چۆن ڕاڤە ئەکەیت؟‬

‫‪5‬ـ شه‌خسیه‌تی كاك عه‌زیز یوسفی‪ ،‬به‌ڕاشكاوی ده‌توانم بڵێم؛ یه‌كێك‬


‫له‌و شهخسیهتانه بووه كه به پله‌ی به‌رز ده‌ژمێردرێ‪ .‬ڕه‌نگ بێت‬
‫له‌ڕوانگه‌ی كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ری میللی‪ ،‬به كۆمونیستی بزانن و‬
‫به‌ربه‌ره‌كانێ و زیندان و تێكۆشانی ناوبراو له‌دژی داگیركه‌ران به هێند‬
‫نه‌گرن‪ .‬كه‌سانی وه‌ك كاك عه‌زیز‪ ،‬بڕوایان به سوسیالیزم بووه‪ ،‬خۆیان‬
‫به كوردێكی سوسیالیستیی ده‌زانی‪ .‬چونكه له كاتی خۆیدا كه بیری‬
‫چه‌پ رووی له كوردستان كردووه‪ ،‬پهسندتربووه له دژی‬
‫ئاغاودهرهبهگو‪ ...‬له مه‌یدانی خه‌باتدا ڕۆڵیی باشتریان گێڕاوه ‪.‬‬
‫كاتێ ناوبراو كۆچی دوایی كرد‪ ،‬به‌هه‌زاران كورد له شاره‌كانی‬
‫كوردستان بێ‌ترس بۆ ناشتنی كاك عهزیزهاتبوونه‪ ،‬مه‌هاباد ‪.‬‬

‫دوای ناشتن الوهكان به درۆشم و ڕێپیوانی هێمن به‌ره‌و شار وه‌ڕێ‬


‫كه‌وتن‪ .‬ته‌نانه‌ت‪ ،‬خۆشم وێڕای ‪ ٤٣‬كه‌سی دیكه بۆ ماوه‌ی ‪ ٤٥‬ڕۆژ‬
‫گیراین ‪.‬‬

‫‪-6‬شەریف هەژاری‪ :‬لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی مێژووی‬


‫د‪.‬قاسملوو بە پێچەوانە ئاراستە بکرێ‪ ،‬کەسانێک لە ژێر کاریگەری‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪56‬‬
‫نووسینەکانی عیرفان قانعی فەرد دا پێیان وایە‪ :‬قاسملوو تا سااڵنی‬
‫حەفتاکان بڕوای بە دۆزی نەتەوایەتیی کورد نەبووە و ئەو بڕوایەی زۆر‬
‫الواز بووە‪.‬‬
‫بەالم بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەوە‪ ،‬شایەت حاڵ و ئەکادیمستەکانی‬
‫تر بۆچوونەکانیان پێچەوانەن‪ ،‬بۆ نموونە پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز دەڵێت‪:‬‬
‫لە ساڵی ‪ ١٩٥٦‬دا‪ ،‬قاسملوو بە دەستێ کراسی کوردی و جووتێ‬
‫کاڵشی شڕەوە ڕێگەی دورودرێژی بڕی بوو‪ ،‬هاتە ال‌م بۆ قوتابخانەی‬
‫موسەاڵی شاری کەرکووک‪ ،‬هەردووکمان بە نانەسکێ چەند‬
‫ژمارەیەکی ڕۆژنامەی کوردستان‌مان دەرکردەوە‪.‬‬
‫هەروەها گەر بڕوانینە کتێبی ''کوردستان و کورد'' کە لە کۆتایی‬
‫پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا قاسملوو وەک تێزی دکتۆراکەی‬
‫نووسیوو یەتی‪ ،‬تێیدا بە ڕوونی بیروبۆچوون و ڕادەی هەست و هۆش و‬
‫بیریی نەتەوەیی كوردی د‪.‬قاسملوومان بۆ دەردەخات‪ .‬ئەمە‬
‫بەشێوەیەکی زانستی ''مەبەست کتێبەکەیەتی'' ئەو بیروبۆچوونانە‬
‫دەداتە دواوە کە گوایە قاسملوو لەو سااڵنەدا ساواکی بووبێ یان‬
‫بیرووبۆچوونی لە ڕووی نەتەوەییەوە گۆڕانی بەسەردا هاتبێ و کاڵ‬
‫بووبێتەوە‪ .‬بیروڕای بەڕێزتان وه‌ك شاهیدحاڵێكی ناو ڕوداوه‌كان لەو‬
‫بارەیەوە چییە کە ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕینی ئەو مێژووە؟‬

‫‪6‬ـپێشتر باسم كرد‪ ،‬بیری چه‌پ له نێو ڕووناكبیراندا باو بوو‪ .‬كه‌سانێكی‬
‫كه پێیان ده‌ڵێن كۆمونیست‪ ،‬وه‌ك كۆمونیستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا‬
‫نه‌بوون‪ .‬باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی خۆیدا هاتنی دوكتور‬
‫قاسملوو بۆ مه‌هاباد بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه الوانی كوردی فێری‬
‫سیاسه‌ت و خه‌بات كرد‪.‬‬

‫ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملوو بیریی كوردایه‌تی تێدا نه‌بایه‪ ،‬نه ده‌هاته‬


‫كوردستان و ئه‌وێی ههلنهدهبژارد‪.‬‬

‫ده‌كرێ بلێین‪ :‬هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێبازی خه‌باتی خۆی‬
‫هه‌ڵبژێرێ‪.‬‬
‫گوتن و نووسینی قانعی فه‌رده‌كان‪ ،‬ناتوانێ ڕابردووی د قاسملوو‬
‫بشێوێنی و كاریگه‌ری هه‌بێت‪.‬‬

‫مێژووی گه‌لی كورد له ئێستا دا وه‌های شه‌هید قاسلوو ناساندووه و‬


‫ده‌ناسێ‪ ،‬كه ده‌كرێ بڵێین‪ :‬تێكۆشانی ناوبراو له‌ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪57‬‬
‫شاهیدی ڕابردووی ئه‌ون‪ .‬گه‌لی كورد قانعی فهردهكانیش باش‬
‫ده‌ناسن و ده‌زانن كێ ڕۆلی خراپكاری پێ سپاردوون‪.‬‬

‫له پرسیاره‌كه‌ت و له وته‌ی جه‌مال نه‌به‌زدا به ڕوونی دیاره و‬


‫ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن به نانه‌زگێ قاسملوو چه‌ندی بۆكورد فیداكاری‬
‫كردووه‪.‬‬

‫به‌ڵێ منیش بیستوومه و ئه‌زانم كه كه‌سانێك بۆسوودو به‌رژه‌وه‌ندی‬


‫فه‌ردی و دڵ خۆشی كۆماری ئیسالمی تۆمه‌تی ساواكی بوون له‬
‫زۆركه‌سی سیاسی‌یان داوه‪.‬‬

‫له ڕاستیدا كاتێ شه هید دوكتور قاسملوو گیراوه‪ ،‬بۆ رزگاری خۆی و‬
‫خێزانی هێندێك به‌ڵێنی داوه‪ .‬كاتێ تاران به‌ره‌و كوردستان به‌جێ‬
‫دێڵێ‪ ،‬له ورمێ‌ش ده‌یگرنه‌وه و‪ ،‬دیسان پێیان ده‌ڵێ‪ :‬من به‌ڵێنی خۆم‬
‫ده‌به‌مه‌سه‌ر‪ .‬كه ئازاد ده‌كرێ‪ ،‬شه‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانی‪ ،‬به وه‌سیله‌ی‬
‫خزمانی (ده‌ڕڕه‌ی گوندی قاسملوو) ناوبراو هه‌ڵده‌گرن و ده‌یگه‌یه‌ننه‬
‫گوندی چوارگا‪ ،‬قادراغا حیزبیی ده‌بێ‪ ،‬ده‌ربازی ده‌كا و ده‌یگه‌یه‌نێته‬
‫باشوری كوردستانی‪.‬‬

‫دوكتور قاسملوو له باشوری كوردستانیش‪ ،‬له الی براده‌ران رووداوی‬


‫گیران و به‌ڵینی‪ ،‬نه‌ك ههردهگێڕێتهوه‪ ،‬بگره خودی خۆشی ده‌شیان‬
‫نووسێت‪ .‬ده كرێ بڵێین‪ :‬دوكتور قاسملوو بۆ ڕزگاری خۆی و خێزانی‬
‫ماموورانی ساواكی ئێرانی فریوداوه‪.‬‬

‫‪-7‬شەریف هەژاری‪ :‬جەالل تاله‌بانی لە کتێبی 'ژیان و بەسەرهاتی‬


‫عەبدولڕەحمان زەبیحی' دا دەڵێت‪ :‬مەال مستەفا ماوەیەک پشتیوانی‬
‫لە قاسم لوو ئەکرد و‪ ،‬دواتریش لە ئەحمەد تۆفیق! ئایا هۆکاری‬
‫تێکچوونی بەینی قاسملوو و مەال مستەفا چی بوو؟ دواتر هەر جەالل‬
‫تاله بانی ئاماژە بەوەش دەکات کە‪ :‬د‪.‬موراد و مەال مستەفا چوون بۆ‬
‫الی وەزیری ناوخۆی ئەو سەردەمەی عێراق و‪ ،‬شکاتیان لە قاسملوو‬
‫کرد و‪ ،‬توانیان قاسملوو لە عێراق بە دەرکردن بدەن!‪ ،‬دەرکردنەکەی‬
‫قاسملوو لە عێراق چۆن بوو؟ ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لەم دەرکردن و‬
‫پالنەدا چی بوو؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪58‬‬
‫‪7‬ـ ده‌توانم بڵێم‪ ،‬هه‌م ڕۆڵی ئه‌حمه‌د تۆفیق له دژی قاسملوو راسته‪،‬‬
‫هه‌م ناساندنی دكتورقاسملوو‪ ،‬وه‌ك كۆمونیست به مهالمستهفاش‬
‫هه‌ر ڕاسته و‪ ،‬هه‌م چوونی ناوبراو بۆالی وه‌زیری ناوخۆ بۆ ده‌ركردنی‬
‫شه‌هید قاسملووش ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته‪ .‬پاشی چه‌ند سالێك دوكتور‬
‫قاسملوو به‌سه‌ردان هاته‌وه عیراق بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی ده‌ره‌وه‪،‬‬
‫بۆیه هاته الی بارزانی‪ ،‬له‌گه‌ل مه‌ال مسته‌فا ئاشت بوونه‌وه‪.‬‬
‫بۆگه‌یاندنی ئهوپهیامه بوو سه‌ردانی كوردستانی كرد‪.‬‬

‫‪-8‬شەریف هەژاری‪ :‬بە ڕوونی ئەتوانی باس لەو پالنە بکەی کە‬
‫ئەحمەد تۆفیق داینابوو بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی‪ ،‬قاسملوو تیرۆر‬
‫بکات‪ ،‬بەالم قاسملوو هەڵ هاتبوو!؟‬

‫‪8‬ـ هاتنی دوكتور قاسملوو بۆ سله‌یمانی له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك له‌و‬


‫په‌نابه‌رانه بوو كه له سه‌ر چنار نیشته‌جێ بوون‪ ،‬به نێوی كۆمۆنی‬
‫په‌نابه‌ران‪.‬‬
‫قه‌راره‌كه وابوو كه دوكتور بێ و قسه بكات‪ ،‬وێڕای باسكردنی هێندێك‬
‫شتی شاراوه‪ ،‬ئه‌گه‌ر كرا‪ ،‬ئه‌وا لێكتریش نیزیك ببنه‌وه‪ .‬یان باشتره‬
‫بڵێین‪ :‬ههردوكال‪ ،‬واته هه‌م دوكتورقاسملو و‪ ،‬هه‌م ئه‌حمه‌د تۆفیق‪،‬‬
‫حه‌قانیه‌تی خۆیان له‌سه‌ر پێكهاتنی ئه‌و ناته‌باییه كه له‌نێوانیاندا‬
‫پێكهاتبوو‪ ،‬ڕاستگۆیی خۆیان بۆ په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی سه‌رچنار‬
‫بسه‌لمێنن‪ ،‬كه نیزیك به ‪ ٢٠٠‬پهنابهرلهسهر چنار ده‌ژیان‪.‬‬

‫با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین‪ ،‬كه دوو بیری چه‌پ و راست له نێو‬
‫په‌نابه‌راندا خۆی دهنواد‪ .‬بیری میللی به‌هێزتر بوو‪ ،‬بیری چه‌پ‬
‫نه‌یده‌توانی له به‌رانبه‌ری بیری ڕاستدا خۆی بنوێنێ‪.‬‬

‫ده‌بێ بڵێێن به دوو هۆكار‪ ،‬یه‌كه‌م ‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ كاك كه‌ماڵ‬
‫و كاك هاشم حوسێن زاده وه‌ك كۆمیته‌ی كاتی حیزب‪ ،‬هه‌م له الی‬
‫ئه‌من و ئیتسخبارات و‪ ،‬هه‌م له الی پارتیش خۆیان ناساند بوو‪.‬‬

‫حكومه‌تی عێراقیش به‌تایبه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیقی به سه‌رپه‌رشتیاری‬


‫ئه‌و خه‌ڵكه په‌نابه‌ره ده‌ناسی و‪ ،‬بژێوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له‌الیه‌ن‬
‫كۆمیته‌وه دابین ده‌كرا‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪59‬‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌كه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتبوو كه مانگێ ‪٦‬‬
‫دیناری ئه‌وكات كه بۆ په‌نابه‌رێك دیاری كرابوو‪ ،‬وه‌رگرێت‪ .‬هه‌موو‬
‫مانگێك ده‌ستبه‌جێ مانگانه‌كه كه بۆ ژیانی په‌نابه‌ران بوو‪ ،‬ده‌درا به‬
‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ په‌نابه‌ران خه‌رج بكرێت‪.‬‬

‫واته ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق دروستی كرد بوو‪ ،‬له‌باری ژیانه‌وه‬
‫ببوو به قه‌ییومی ئه‌و ‪ ٢٠٠‬په‌نابه‌ره‪.‬‬

‫تاوای لێهات‪ ،‬شه‌وانه ده‌سته ده‌سته خه‌ڵك به دزی هه‌ڵده‌هاتن و‬


‫ده‌چوون خۆیان ته‌سلیمی ساواكی ئێران ده‌دایه‌وه‪ .‬یان كه‌سانێكی‬
‫وه‌ك یوسف ڕیزوانی به پشتیوانی براده‌رانی حیزبی شیوعی په‌نا‬
‫ده‌دران و نهێنیان ده‌كردن‪.‬‬

‫ئه‌وه‌نده‌ش بڵێین؛ كاك كه‌مال و كاك هاشم حوسێن زاده‪ ،‬له‌نێو‬


‫په‌نابه‌راندا‪ ،‬وه‌ك چه‌پ له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانی په‌نابه‌ردا خۆیان هه‌لخستبوو‪،‬‬
‫به‌اڵم له‌ڕاستیدا به‌سوودی ئه‌حمه‌د تۆفیق له دژی په‌نابه‌ران‬
‫هه‌نگاویان هه‌ڵدێناوه ‪.‬‬
‫سه‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان تووشی به‌ندو بگره‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق هاتن‬
‫و‪ ،‬به یارمه‌تی خێرخوازانی خه‌ڵكی سلیمانی له به‌ندی ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق رزگاریان بوو‪ ،‬بۆیه هه‌ڵهاتن و چوونه‌وه ئێران ‪.‬‬

‫داستانی ئه‌وتاوانه گه‌ورانه‌ی كه له كۆمۆنی په‌نابه‌رانی سه‌رچناری‬


‫شاری سلێمانی دا كراون‪ ،‬له مێژوودا به له‌كه‌ی شه‌رمه‌زاری‬
‫به‌رپرسانی وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق دهقهبڵێن‪ ،‬كه به نێوی مه‌سئوول و‬
‫به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دێموكڕاتی كوردستان خۆیان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا‬
‫سه‌پاند بوو‪.‬‬

‫له‌جیاتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و له‌شكره مرۆڤه به بیروباوه‌ره پاكه‬


‫سیاسییه‪ ،‬كه‌چی ئه‌حمه‌د تۆفیق وایكرد بوو ئه‌و هه‌مووه په‌نابه‌ره‬
‫پاكه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانه دووده‌ستی ته‌سلیم به دوژمن كرانه‌وه و‪،‬‬
‫بۆخۆشیان سه‌ریان تێداچوو‪.‬‬

‫دوكتور قاسملوو كه هاته سه‌رچنار‪ ،‬ئه‌حمه‌د تۆفیق و كۆمیته‌كه‌ی‬


‫گڕووپێكیان رێك خستبوو كه كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق قسه‌ی كرد و‬
‫بهقاسملووی گوت‪ :‬تۆ خهیانهتت كردوه‪ ،‬گرووپی ئاماده كراویش به‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪60‬‬
‫دروۆشمدان ده‌ستیان به‌رز كه‌نه‌وه و‪ ،‬به‌سه‌ر دوكتور قاسملوو دا‪،‬‬
‫بنهڕڕێنن و بڵێن‪ :‬خاین‪ ،‬خاین‪.‬‬

‫بۆئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بشێوێنن و‪ ،‬نه‌یه‌ڵن قاسملوو قسه بكات و بۆ‬


‫خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه‪ .‬ئه‌و هه‌ڵاڵ و درۆشمدانه وه‌خت بوو بگاته‬
‫توندوتیژی‪ ،‬بۆیه به پڕووزه پرووز قاسملوویان ده‌رباز كرد بۆ سولێمانی‬
‫و‪ ،‬شیوعیه‌كان گه‌یاندیانه به‌غدا‪.‬‬

‫پاش ڕۆیشتنی ناوبراو‪ ،‬له‌سه‌ر گوشاری هێندێك له په‌نابه‌ران‬


‫هه‌یئه‌تێك پێك هات كه بچن له‌به‌غدا گوێ له قسه‌كانی قاسملوو‬
‫بگرن و بێنه‌وه له سه‌رچنار قسه‌كانی ناوبراو بۆ په‌نابه‌ران بگێرنه‌وه !‬
‫هه‌یئه‌ت سازكراو ڕۆیشتن‪ ،‬به‌گه‌یشتنی هه‌یئه‌ت بۆ به‌غدا‪ ،‬ئه‌وا بۆ‬
‫سبه‌ینێ قه‌رار داده‌ندرێ كۆبوونه‌وه بكه‌ن‪ ،‬به‌اڵم بۆ به‌یانی كه‬
‫قاسملوو مۆڵه‌ته‌كه‌ی له‌الیه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌واو ده‌بێ و ده‌ر ده‌كرێ‪.‬‬
‫هه‌یئه‌تی نێردراویش به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رچناری‬
‫سلێمانی‪.‬‬

‫‪-9‬شەریف هەژاری‪ :‬لە ساڵی ‪ ،١٩٦٣‬چه‌ند كه‌سێك له كادیره‌كانی‬


‫حیزبی دیموكراتی كوردستان کۆمیتەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی‬
‫حیزبی دیموکرات دێننە کایەوە کە بە "کۆمیتەی بەڕێوەبردنی کاتی‬
‫حیزبی دیموکراتی کوردستان" دەناسرێت و‪ ،‬لەم پێنج کەسە پێک‬
‫دێت (سلێمانی موعێنی‪ ،‬سەالحی موهتەدی‪ ،‬ئەحمەد تۆفیق‪،‬‬
‫محەمەدی ئیلخانی زادە و‪ ،‬سەعید کوێستانی)‪.‬‬
‫ئایا کارەکانی ئەم چه‌ند كه‌سه له‌و کۆمیتەیەدا بە کوێ گەشت!؟‬
‫ڕۆڵی پارتی‪-‬باڵی بارزانی چی بوو لە ناکۆکی خستنە ناو‬
‫ئەندامەکانیی و‪ ،‬پشتیوانی لە ئەحمەد تۆفیق لە دژی ئێوە!؟‬

‫‪-9‬سه‌عید كوێستانی‪ :‬له به‌رگی یه‌كی بیره‌وه‌ریه‌كانم دا‪ ،‬نووسیوومه‪:‬‬


‫ئه‌و كۆبوونه‌وه له كۆیه پێكهات‪ ،‬كاته‌كه‌شی هاوزه‌مان بوو به مفاوه‌زه‌ی‬
‫بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه بهسهرعهبدولكهریم قاسمدا‬
‫كۆده‌تای كرد بوو‪.‬‬
‫ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی ئاماژه‌ت پێكردووه‪ ،‬ئه‌وه‌ی له‌بیرم مابێ ته‌نیا ڕۆژێك‬
‫دانیشتین‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪61‬‬
‫چوار مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌مان دیاری كرد كه كۆمیته‌ی لێ دامه‌زرێنینه‌وه‪.‬‬
‫چونكه دوای ده‌ستگیری ‪ ٣٨‬هه‌تاوی‪ ،‬شتێك به نێوی ته‌شكیالتی‬
‫حیزبی نه‌ما بوو‪.‬‬

‫هێندێك ناوچه‌ی نیزیكی ڕۆژههاڵتمان به‌وشێوه‌یه دابه‌شكرد‪ :‬كاك‬


‫سه‌الح بچێته ناوچه‌ی بۆكان و سه‌قز و ده‌ورو به‌ری تا ئه‌و شوێنه‌ی‬
‫كاك سوله‌یمان ناوچه‌كانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت و‬ ‫توانی‪.‬‬
‫ده‌وروبه‌ری تا ئه‌و شوێنه‌ی بڕ ده‌كا‪.‬‬
‫كاك محمه‌د ئێلخانیزاده به‌رپرسی ئه‌و ‪١٢‬پێشمه‌رگانه بێت كه ئه‌وكات‬
‫هه‌مان بوو‪ .‬ناوچه‌ی سندوسی (نه‌غه‌ده) و شنۆ و ده‌شته‌بێڵ و هتد‬
‫بۆ سه‌عید كویستانی دانرا‪ .‬كاك ئه‌حمه‌د تۆفیقیش بۆ په‌یوه‌ندی نێوان‬
‫حیزب و شۆرش بمینێته‌وه‪.‬‬

‫به‌و جۆره‌ی بڕیارماندا‪ :‬دوای شه‌ش مانگ له شوێنێك كۆبینه‌وه و‬


‫ڕاپۆرتی كاری خۆمان بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و تێكۆشانمان بده‌ین‪ .‬من‬
‫به‌ره‌و زینوێ شێخی ڕۆیشتم‪ .‬كچێكم هه‌بوو له‌گه‌ڵ خێزانم له‌و‬
‫شارۆچكهم نیشته‌جێ كردن‪ .‬به‌ته‌نیا به‌ره‌و ناوچه‌كانی پێ سپێردراو‬
‫ڕۆیشتم و ده‌ست به‌كاربووم‪.‬‬
‫دوای چوار سال دووری و پسانی‪ ،‬په‌یوه‌ندی و دینهوهی ناسیارو‬
‫دۆستان‪ ،‬لهززهتیكی تایبه‌تی و خۆش‌بوو‪.‬‬
‫له‌پێشدا ‪ ٣‬كه‌س له خزم و دۆستانم وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی نهێنی ناوخۆ‬
‫دیاری كرد و‪ ،‬پێكه‌وه جه‌وله‌مان ده‌ست پێكرد‪ .‬له بێرم نه‌ماوه له‬
‫ڕۆژهه‌اڵت چه‌ند ڕۆژ به‌نهێنی مامه‌وه و كارم كرد‪.‬‬

‫له نه‌غه‌ده و شنۆ كۆمیته‌ی نوێم دامه‌زراند‪ .‬له دێیه‌كانی‬


‫ده‌وروبه‌ریشی شانه‌ی سێ كه‌سی و پێنج كه‌سی به گوێره‌ی زۆر‌و‬
‫كه‌می ئه‌و گوندانه‌ی كه به‌هۆی چه‌ند كه‌سی ئاكتیو كه یه‌كتریان‬
‫ده‌ناساند‪ ،‬كار كرا‪.‬‬

‫له ناوچه‌ی ده‌شته‌بێل به‌هۆی نه‌بوونی ناسیاو و باش لێك‬


‫تێنه‌گه‌یشتنی دیالۆك (له‌هجه) كارێكی به‌رچاوم بۆ نه‌كرا‪ .‬بۆیه وه‌ك‬
‫په‌یكی ناوچه كه‌سێكم دیاریكرد كه هاتووچۆ بكات تا بزانین له دواییدا‬
‫ده‌بێ چ بكه‌ین‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪62‬‬
‫دواتر‪ ،‬گه‌ڕامه‌وه زینوێ شێخی و چاوه‌روانی قه‌راری كۆبوونه‌وه بووم‪.‬‬
‫له‌و ده‌ورانه‌دا تابڵێی مێدیا الوازو بێهێز بوو‪ .‬له شوێنێك یان الی كه‌سێك‬
‫كارت بووایه‪ ،‬نیو كاتژمێر دووربایه‪ ،‬یان چه‌ندین كاتژمێر بووایه‪ ،‬ده‌بوو‬
‫خۆت وه‌دوای كه‌وی‪ .‬له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌من خه‌ریكی كاربووم‪ ،‬ئاگاداری‬
‫هیچ شتێك نه‌بووم كه بزانم براده‌رانی تر چیان كردووه!؟‬

‫چاوه‌ڕوانی ڕۆژی كۆبوونهوهم ده‌كرد‪ ،‬كه له كوێ شوێنێك دیاری ده‌كه‌ن‬


‫و كه‌نگێ دێن!؟‬
‫ڕۆژی چاوه‌ڕوانی كۆتایی هات و‪ ،‬كاك سوله‌یمان په‌یدا بوو‪ .‬بۆ ئێوارێش‬
‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق گه‌یشته شارۆچكه‌ی زینوێ شێخی‪.‬‬

‫له كاك سه‌الح و كاك محه‌مه‌د ئیلخانی زاده هه‌واڵێك نه‌بوو‪ .‬له كاك‬
‫سوله‌یمانم پرسی‪ :‬ئه‌و دووانه كه‌ی دێن؟‬

‫كاك سوله‌یمان له وه‌اڵمدا گوتی‪ :‬ئه‌وان نایه‌ن‪ ،‬له‌گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌د‬


‫تۆفیق ساردیان هه‌یه و‪ ،‬پێم خۆشه ئه‌وه‌نده پێداگری لهسهرهاتن یان‬
‫نه‌هاتنی ئه‌وان نه‌كه‌ی و‪ ،‬كه‌سانی دیكه دێن‪.‬‬

‫بۆ به‌یانی له نێو داره‌كانی گوندی ئااڵنێ ی باڵه‌كایه‌تی كۆبووینه‌وه و‪،‬‬


‫دوو كه‌سی تر كه بریتی بوون له‪ :‬عومهرنگڵی و مه‌ال باقی‪ .‬وام له‬
‫بیره‪ ،‬كه هه‌ر ئه‌و پێنج كه‌سه بووین كۆبووینه‌وه‪ .‬له‌و به‌شه‌ی‬
‫پرسیاره‌كانت كه له‌سه‌ر (دیسان بارزانی) واڵمم داوه‌ته‌وه‪ ،‬باسی ئه‌م‬
‫كۆبونه‌وه‌ی تێیدایه‪.‬‬

‫‪ -10‬شەریف هەژاری‪ :‬ڕووداوی دیارنەمانی 'ئەسعەدی خودایاری' چۆن‬


‫بوو؟ ئەحمەد تۆفیق چ ڕۆڵێکی لەو پالنەدا هەبوو؟ ڕۆل و کەسایەتی‬
‫ئەسعەدی خودایاری چۆن هەل دەسەنگێنێت؟‬

‫‪-10‬شه‌هید ئه‌سعه‌دی خودایار نموونه‌ی مرۆڤی كامڵ بوو‪ ،‬زیره‌كترین‬


‫و به جورئه‌ت ترینی كادره نه‌هێنیه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو‪.‬‬
‫كادرێكی وریا‌و ماندوو نه‌ناس و به ئێمان بوو‪.‬‬

‫ئه‌سعه‌د ده‌گیردرێ و پاش ماوه‌یه‌ك دوای ئازاد بوون‪ ،‬ناوبراو له بێكاری‬


‫و سه‌رگه‌ردانی‪ ،‬وه‌ك سه‌رمایه‪ ،‬پاره له‌م و له‌و به قه‌رز وه‌رده‌گرێ و‪،‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪63‬‬
‫دێته قهالدزی و كه‌لوپه‌لێك بكڕێ و‪ ،‬به‌قاچاغی بیباته‌وه ڕۆژهه‌اڵت و‬
‫سوودێكی لێ ببینێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری مال و منداڵی خۆی پێ‬
‫ڕابگرێ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌هاتنی ناوبراو ده‌زانێ و ده‌چیته الی له قه‌اڵدزێ‪.‬‬


‫مڕۆڤ نازانێ له نێوانیاندا چ شتێك ڕابردووه كه بۆته هه‌ڵچوونی‬
‫گفتوگۆی نێوانیان ‪.‬‬
‫ئه‌حمه‌د پێیگوتووه‪ :‬تۆ نابێ بگه‌رێیه‌وه‪ .‬چونكه تۆ تازه به‌ربووی ئه‌گه‌ر‬
‫ساواك تۆی نه‌ناردبێ‪ ،‬تۆ ناتوانی بێیته عێڕاق‪.‬‬

‫دیاره شه‌هید ئه‌سعه‌د زۆر به‌ڵگه دێنێته‌وه كه به قاچاغی هاتووه و‪ ،‬به‬


‫گه‌ڕانه‌وه‌ش نایه‌ڵێ ساواك بزانێ‪ .‬به‌اڵم ئه‌و قسانه ناچنه گوێی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬بۆیه ئه‌حمه‌د تۆفیق پێی ده‌چه‌قێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ی‬
‫لێده‌كات كه تۆ نابێ بگه‌ڕێیه‌وه ڕۆژهه‌اڵت‪.‬‬

‫ئه‌سعه‌د ئێوارێ به دره‌نگانێك به‌ره‌و ڕۆژههالت باره‌كه‌ی ده‌بات‪ .‬له‬


‫نێوان گوندی چۆم خڕكه و‪ ،‬گوندی سه‌یده ئه‌حمه‌دان ده‌ستڕێژی‬
‫لێده‌كرێ و‪ ،‬به‌داخی گرانه‌وه شه‌هید ده‌كرێ‪ .‬یادی به‌خێربێ و‬
‫ڕوحی شاد‪.‬‬

‫‪-11‬شەریف هەژاری‪ :‬با بڕۆینە سەر ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لە مەڕ‬


‫کێشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق‪ ،‬جەالل تاله‌بانی‬
‫دەڵێت‪ :‬ئەحمەد تۆفیق عەبدی مەال مستەفا بوو‪ ،‬زوڕنا ژەنی بوو‪ ،‬زۆر‬
‫کۆنەپەرست بوو‪ ،‬پاشان جه‌الل تاله‌بانی دەڵێت‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫شتێکی دەردەکرد بە ناوی 'دیسان بارزانی'‪ ،‬کە هەر بارزانی هەیە‬
‫وادەکا و ئەمە دەکا!! بەاڵم ئەوەی کە گرنگە جەالل تاڵەبانی ئاماژه‬
‫به‌وه‌ش ده‌دات كه‪ :‬ئەحمەد تۆفیق ڕۆڵێکی زۆر خراپی گێڕاوه لە‬
‫فیتنەیی و تێکدانی نێوان باڵی کۆنی مەکتەبی سیاسیی و مەال‬
‫مستەفا دا‪ ،‬ئایا ئەو ڕۆڵەی لەبەر نزیکی ئەحمەد تۆفیق لە مەال‬
‫مستەفاوە بوو؟ یان ئەحمەد تۆفیق هەموو سەربەخۆیی حیزبی‬
‫دیموکراتی تەسلیم بە مەال مستەفا و پارتی کردبوو؟ ڕای ئێوه وه‌ك‬
‫شاهیدحالێكی ناو رووداوه‌كان لەو بارەیەوە چۆنە؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪64‬‬
‫‪ -11‬من پێموایه‪ :‬مام جه‌الل له باره‌ی ڕۆڵی ئه‌حمه‌د تۆفیق زۆر كه‌می‬
‫باسكردووه‪.‬‬

‫پێشموایه‪ :‬ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ خۆی مایه‌ی خراپی تێدا نه‌بێ‪ ،‬نه مه‌ال و نه‬
‫هیچ كه‌س ناتوانی دووزمان و نێوان گرژیی و ناته‌بایی بخاته نێو گروپ‬
‫و حیزب و قه‌ومی خۆی‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق دوژمنكاری له نیوان بارزانیی و پارتیی سه‌رده‌می‬


‫مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دا‪ ،‬كرد بوو به پیشه‌ی سیاسیی حیزبیی‪.‬‬

‫هه‌مووكاتێك له‌مێشكی دا بوو كه بزانێ كێهه ئاغا‪ ،‬یان كێهه ڕه‌یس‬


‫عه‌شیره‌ت‪ ،‬یان چه كه‌سێك الیه‌نگری پارتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی‬
‫ده‌كا‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به هه‌ر پالنێك وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ك توانیبای‪،‬‬
‫وه‌ری ده‌گێڕا و‪ ،‬چه‌ك و چۆڵیی له‌الیه‌ن بارزانیه‌وه بۆ ده نارد‪.‬‬

‫سه‌ربه‌خۆیی حیزب هه‌رباس ناكرێ‪ ،‬من لهبیرهوهریهكانم باسی‬


‫ئه‌وه‌م كردوه كه‪ :‬ئێمه ‪ ٦‬كه‌س له كادرانی حیزب چووینه الی بارزانی‬
‫ڕه‌حمه‌تی‪ ،‬كه ڕێگامان بدات كۆنفراسێك بگرین و كۆمیته‌یه‌ك بۆ حیزب‬
‫هه‌ڵبژێرین ‪.‬‬
‫نه‌ك هه‌ر رێگامان پینه‌درا! ته‌نانه‌ت من كه پێداگریم ده‌كرد له‌وه‌ی كه‬
‫ئیزنمان بدات بۆ رۆژهه‌اڵتی كوردستان‪ ،‬شتێك كه به مافی خۆمانم‬
‫ده‌زانی ڕێگامان پێ بدرێ‪ ،‬نه‌ك هه‌ر ڕیگای نه‌داین‪ ،‬به‌ڵكوو به تاوانی‬
‫ئه‌وه‌ی كه من به بارزانیم سێ جار گوتووه‪( :‬مامۆستا)‪ ،‬ئه‌ویش‬
‫به‌خاتری خۆشه‌ویستیم بۆ مه‌ال مسته‌فا‪ ،‬بۆیه (مامۆستا)م بۆ‬
‫به‌كارهینا‪.‬‬

‫به‌داخه‌وه مه‌ال مسته‌فا به‌هانه‌ی پێگرتم و‪ ،‬ده‌ستووری فه‌رموو‪ :‬به‬


‫تاوانی گووتنی سێ جار (مامۆستا)‪ ،‬ده‌بێ سێ مانگ بچمه زیندان‪،‬‬
‫به‌اڵم له الی حهرهسهكانی گێڕامیهوه و دوای حه‌وتووێك ئه‌و‬
‫گوناههمی به‌خشی كه پێم گووتبوو‪( :‬مامۆستا !؟)‪.‬‬

‫ئا ئه‌وه سه‌ر به‌خۆیی حیزبی دێموكڕات بوو‪ .‬بۆیه له سایه‌ی سه‌ری‬
‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ .‬ئه‌و ‪ ٦‬كه‌سه‌ی كه چووبووینه الی مه‌رحومی‬
‫بارزانی‪ ،‬به نێوه‌كانی (كاك حوسێنی مه‌ده‌نی‪ ،‬كاك مه‌ال حه‌سه‌نی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪65‬‬
‫ڕستگار‪ ،‬كاك قادری قازی و‪ ،)...‬شاهیدن و ئێستا له كۆی سنجاق‬
‫ده‌ژین‪.‬‬

‫‪ -12‬شەریف هەژاری‪ :‬باڵوکراوەی 'دیسان بارزانی' چی بوو؟ ئێوە کە‬


‫حیزبی دیموکرات بوون بۆ باڵوکراوەیەکی واتان باڵودەکردەوە کە نێوانی‬
‫مەال مستەفا و مەکتەبی سیاسیی تێکتر بدەن؟ ناواخنی ئەو‬
‫باڵوکراوەیە چی تێدا دەنووسرا؟‬

‫‪ -12‬له سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلوولدا‪ ،‬مێدیا تا بڵێی الواز بوو‪ ،‬ده‌كرێ‬


‫بڵێێن هه‌ر نه‌بوو‪ ،‬ڕادیو وتهلفیزیۆن خه‌ونی پێوه ده دیترا‪.‬‬

‫كوردان به‌گشتی‪ ،‬چ باكور و چ ڕۆژهه‌اڵت و ڕۆژاوا‪ ،‬له سه‌ركه‌وتنی‬


‫شه‌ڕه‌كانی شۆرشی باشوور دا گوێیان له‌ڕادیۆ ههلدهخست‪ ،‬بۆیه‬
‫شوێنێك كه باسی بكات نه‌بوو‪.‬‬

‫هه‌میشه له‌ناوچه‌كانی كوردستان به ناردنی په‌یك‪ ،‬ته‌نانه‌ت به‌هۆی‬


‫قاچاغچیهكانیش له‌گه‌ڵ بنكهكانهی حیزب كه چوار پێنج شوێن له‬
‫نیزیك سنوره‌كان نیشته‌جێ بوون‪ ،‬په‌یوه‌ندیان ده‌گرت و‪ ،‬داواكاری‬
‫هه‌واڵه‌كانی ڕۆژبوون كه بیبه‌نه‌وه ڕۆژهه‌اڵت‪.‬‬

‫گوشاری كۆمیته‌و شانه نهێنیه‌كانی حیزب له ئه‌ندازه به‌ده‌ر بوو‪.‬‬


‫به‌داخه‌وه ئێمه‌ش وه‌ك حیزب هیچ كه‌ره‌سه‌یه‌كی چاپمان نه‌بوو‪ .‬به‬
‫تازه‌گی ڕۆنیویهك و كه‌لووپه‌لی پێویست بۆ په‌یدا كرابوو‪.‬‬
‫له‌وسه‌روبه‌نده‌دا وه‌ك (دهفتهرچهیهك) له‌چه‌ند لهالپهڕه دا به نێوی‬
‫(دیسان بارزانی) چه‌ند نوسخه‌یه‌ك ده‌رخرا‪.‬‬

‫كۆبوونه‌وه‌مان له گوندی ئااڵنهی باڵه‌كایه‌تی بوو‪ ،‬باسی فشاری‬


‫ئه‌ندام و الیهنگرانی حیزب كرا كه داوای ڕۆژنامه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‬
‫ئاگاداری چۆنیه‌تی هه‌واڵیی شۆرش بن‪ .‬هێشتا به ته‌واوی باسمان‬
‫نه‌كرد بوو‪ ،‬من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم سه‌یر بوو‪ ،‬ده‌ستبه‌جێ كاك‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق گوتی‪ :‬داوایه‌كی به‌جێیه!؟‬

‫ده‌ی هه‌ر چۆن بێ‪ ،‬باس له نێو و قه‌واره‌ی ده‌كرا‪ ،‬ئه‌حمه‌د تۆفیق پاش‬
‫شیكردنه‌وه‌یه‌ك‪ ،‬گووتی‪ :‬ئێمه ئاماده‌گی ده‌رخستنی گۆڤار‌و ڕۆژنامه و‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪66‬‬
‫ئۆرگانی ناوه‌ندیمان نییه‪ ،‬شتێكی بچوكی وه‌ك ده‌فته‌رچه ده‌رده‌خه‌ین‬
‫ته‌نیا هه‌واڵ و رووداوه‌كانی ڕۆژی تیدا ده‌نووسین‪ ،‬نێویشی ده‌نێین‬
‫(دیسان بارزانی)‪.‬‬

‫بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه پێشمان ناخۆش بایه‪ ،‬له‌به‌ر وشه‌ی (بارزانی) نه‌مان‬
‫ده‌توانی دژی ڕاوه‌ستین‪ .‬له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ئه‌و خه‌به‌رنامه‪ ،‬واته‬
‫(دیسان بارزانی) و چه‌ند شتێكی دیكه سه‌پێنران‪.‬‬

‫ئه‌ویش دوو‪-‬سێ جار هه‌رجارێ چه‌ند نووسخه‌یه‌ك لهوههوااڵنهی كه‬


‫له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پارتیی وه‌رده‌گیران‪ ،‬تێیدا چاپ ده‌كرا‪ .‬كه‌چی‬
‫هیچ هه‌واڵێكی له سه‌ركه‌وتنه كانی الی ماوه‌ت و پێنجوێن‪ ،‬كه‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیی سه‌رپه‌رستی ده‌كردن‪ ،‬له‌و خه‌به‌ر نامه‌دا تێی‬
‫نه‌ده‌خرا‪.‬‬

‫خه‌به‌رنامه‌ی (دیسان بارزانی) دوای چه‌ند ژماره‌یه‌ك تووشی‬


‫ئیشكالی هات‪.‬‬
‫ئیتر كه‌سانێك كه به‌شتێكی سیاسیی و گۆڤار‌و ئه‌وانه باسی ده‌كه‌ن‪،‬‬
‫ئه‌وا وانه بوو‪.‬‬

‫هه‌ربۆیه خه‌به‌رنامه‌ی (دیسان بارزانی)‪ ،‬نه ئۆرگانی كۆمیته‌ی‬


‫به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی دیموكرات بوو‪ ،‬نه ڕۆژنامه و گۆڤاری تهشكالتی‬
‫حیزبی دیموكرات بوو‪.‬‬

‫به‌ڵكوو به ڕاشكاوی ده‌توانم بڵێم‪ :‬له بالوكراوهیهكی خه‌به‌ری بهواڵوه‪،‬‬


‫شتێكی دێكه نه بوو‪.‬‬

‫ئێستاش نه‌مزانی كه دواتر له بهراللووتیی و ڕه‌خنه‌ی كادره‌كان بوو كه‬


‫ژماره‌ی تری ده‌رنه‌چوو؟ یاخود ده‌زگای پاراستن به قسه‌ی ساواك‬
‫ئه‌وه‌شیان له‌كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌چاو بوو‪ .‬هه‌ربۆیه له دوو سێ‬
‫ژماره پتر ده‌رنه‌چوو‪.‬‬

‫‪-13‬شەریف هەژاری‪ :‬سەبارەت بە سەاڵحی موهتەدی‪ ،‬هەژاری‬


‫شاعیر لە چێشتی مجێو‌ر دا دەڵێت‪ :‬سەالحی موهتەدی دەهاتە ال‌م و‬
‫گلەیی دەکرد کە پارە و کەلوپەل لە کوردستانی ئێرانەوە بۆ حیزب دێنن‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪67‬‬
‫لێ دەکات!؟ هەر هەژاریش دەڵێت‪:‬‬ ‫و نازانن ئەحمەد تۆفیق چی‬
‫ئەحمەد تۆفیق لە ترسی ساواکیی‬ ‫سەالح پیاوێکی چاک نەبوو!‬
‫و بە کەسێکی دادەنا کە ساواک‬ ‫بوونی پلەوپایەی پێ نەدەدا‬
‫بەینی ئەحمەد تۆفیق و سەالحی‬ ‫ناردبێتی‪ ،‬هۆکاری تێکچوونی‬
‫موهتەدی چی؟‬

‫‪13‬ـ كاتێك سه‌الحه‌دین موهته‌دی هاته نێو شۆرش‪ ،‬ئه‌حمه‌د تۆفیق‬


‫زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێ‌كرد و‪ ،‬وه‌ك نوێنه‌ری خوێندكارانی كورد به‬
‫ئێمه و مانانی ناساند‪.‬‬

‫كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌ڵ له‌كاتی ڕاوه‌ستانی شهڕومفاوهزات‪ ،‬له كۆیه كرا‬


‫و‪ ،‬منیش دووه‌م رۆژ بوو‪ ،‬لهههولێرههاڵتبووم‪ .‬دوای سێ ساڵ‬
‫هه‌وه‌ڵین كۆبوونه‌وه بوو كه بۆ زیندوو بوونه‌وه و‪ ،‬وه جووڵه‌خستنی‬
‫ته‌شكیالتی ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان سازكرد‪.‬‬

‫تۆفیق و‪ ،‬سولیمانی موعینی و‪،‬‬ ‫به‌شداران‪ :‬من و‪ ،‬ئه‌حمه‌د‬


‫سه‌الحه‌دین موهته‌دی و‪ ،‬محمه‌مه‌د ئێلخانی زاده‪ ،‬بووین ‪.‬‬

‫واته ئه‌و پێنج كه‌سه بووین كه بۆ كار‌و تێكۆشان و دامه‌زرانی‬


‫ته‌شكیالتی نوێ بۆ رۆژهه‌اڵتی كوردستان ده‌ست به‌كاربووین‪.‬‬

‫ناوچه‌كانی كوردستان‌مان له‌نێو خۆماندا بهشكرد‪ .‬هه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیق‬


‫بۆخۆی گوتی‪ :‬ئێستا ئێمه تا كۆنگره‌یه‌ك ده‌گرین‪ ،‬كۆمیته‌ی كاتی‬
‫حیزبی دێموكڕاتی كوردستانین !‬

‫كه‌چی دواتر تۆمه‌تی لێده‌دا و ده‌یگوت‪ :‬سهالحی موهته‌دی‬


‫ساواكیه!؟‬

‫نازانم ئه‌وكاتی كه قسه‌یان لێك ههڵنهبهزیبوویهوه‪ ،‬چه‌نده به چه‌ورو‬


‫شیرنی ناوبراوی وه‌ك نوێنه‌ری خوێندكارانی كورد به ئێمه‌ومانان‬
‫ده‌ناساند؟ بۆ ئه‌وكاتی سه‌الح ساواكی نه‌بوو!؟‬

‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق مڕۆڤێكی خۆبه‌زلزان و‪ ،‬بڵیند پهروازو‪ ،‬دێكتاتۆربوو‪.‬‬


‫دوو سێ خوو و خده و خه‌سڵه‌تی تێدابوو‪ ،‬لێی ببووه نه‌خۆشی ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪68‬‬
‫واته‪ :‬ئه‌حمه‌د تۆفیق پێی خۆش نه‌بوو كه‌س قسه له قسه‌ی دا بكات‪،‬‬
‫له‌ریزی تێكۆشاندا كه‌سی زانای خۆش نه‌ده‌ویست‪ ،‬له مهجلییسان‬
‫پێی‌خۆش نه‌بوو له‌خۆی زیاتر‪ ،‬كه‌سێكی له خۆی ئاقڵتری لێ بێت ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق حه‌زی له‌وه بوو هه‌مووكه‌سێك به‌ڵێی بۆ بكات‪ .‬ته‌نانه‌ت‬


‫پێی خۆش نه‌بوو له‌ڕێگاش كه‌س وه‌پێشی كه‌وێته‌وه‪ .‬له‌رێگادا له‬
‫هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان و ئێمه‌و مانان توندڕۆتر بوو‪ .‬له‌عه‌ینی حاڵ‌دا‬
‫دیكتاتۆرێكی ته‌واو بوو‪ .‬له‌وباره‌وه زۆركهمم گوتووه و‪ ،‬كهمیشت بۆ‬
‫ئه‌خه‌مه‌ڕوو‪ .‬چونكه هێندێك شت هه‌یه عه‌یبه بیڵێم له باره‌ی كرده‌وه و‬
‫گوفتاره‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه و‪ ،‬تازه ئه‌و نه‌ماوه و به‌ده‌ستی دوژمن‬
‫كوژراوه و‪ ،‬بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ شه‌هیدی كورده‪.‬‬

‫جا كه‌سێك ئه‌وه خوو و خه‌سڵه‌تی بێت چۆن ده‌توانێ له‌گه‌ڵ‬


‫كه‌سێكی وه‌ك سهالحهدینی نوكتهدان ڕێك بكه‌وێت و بحه‌وێته‌وه؟!‬

‫دیتمان ناوبراو ماوه‌یه‌كی زۆر له شاروچكه‌ی قه‌اڵدزێ و‪ ،‬گوندی هێرۆ‬


‫دانیشت و‪ ،‬هه‌وڵه‌كانی بۆ نیزیك بوونه‌وه‪ ،‬نه له الیه‌ن مهالمستهفا و‬
‫نه له‌الیه‌ن حیزب سه‌ری نه‌گرت كه بمێنێته‌وه و كاریك بكات‪ .‬بۆیه ناچار‬
‫گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێرانی هه‌ڵبژارد‪.‬‬

‫دوای ماوه‌یه‌ك گیرا و زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا‪ ،‬به‌اڵم سه‌روه‌تی زۆر‌و‬


‫به دانی ڕیشوه‌ت له ئێران و‪ ،‬عه‌شیره‌تی ناسراوی نیزێك له ڕژیمی‬
‫شا‪ ،‬ناوبراوی لهسهزا و مانه‌وه‌ی زۆر‪ ،‬له زیندانی رزگار كرد‪.‬‬

‫هه‌ژاری شاعیر له چێشتی مجێوردا زۆر نوكته‌ی ئاوای به‌هه‌ڵه‬


‫نووسیوه‪ ،‬به‌اڵم هیچ پێم خۆش نیه بچمه نێو ئه‌و باسه‌وه‪ .‬چونكه‬
‫له‌باره‌ی منیش‌دا درۆی كردووه‪ .‬ته‌نیا ده‌ڵێم ئێمه‌ی كورد به‌ڕاستی‬
‫زۆرمان ماوه به ده‌لیل و به‌ڵگه‪ ،‬په‌روه‌نده بۆ ئه‌م و ئه‌و ساز‌و دروست‬
‫بكه‌ین‪ .‬به‌سه فیشه‌ك بهڕهشاییهوه بنێین و‪ ،‬تۆمه‌ت دروست كه‌ین‪.‬‬
‫خودا ڕوحمان پێ بكات‪.‬‬

‫‪-14‬شەریف هەژاری‪ :‬هۆکاری دروستکردنی کۆمیتەی ساخکەرەوەی‬


‫حیزبی دیموکرات چی بوو!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪69‬‬
‫‪14‬ـ له سه‌ره‌تاوه ئاماژهێكم پێكرد كه ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌گه‌ڵ كادره‌كان‬
‫نهدهحاواوه و‪ ،‬پێی خۆش‌بوو چه‌كداری نه‌خوێنده‌واری هه‌بێ و‪ ،‬له‬
‫مرۆڤی خوینده‌وار بێزار بوو‪.‬‬

‫بۆ وێنه‪ :‬شه‌هید سمایلی شه‌ریفزاده و‪ ،‬حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و‬


‫ساالر حه‌یده‌ری یه‌كسه‌ر له دانیشگارا هاتبوون‪ .‬ئاواتیان ئه‌وه‌بوو‬
‫كاریان پێ بسپێردرێ‪ .‬به‌اڵم ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌ركامی بهنێویك له‬
‫حیزب دوور ده‌خستنه‌وه‪ ،‬به سمایلی شه‌ریفزاده‌ی ده‌گوت‪ :‬ده‌ست و‬
‫پێ سپیلكهیه و بۆ شاخی نابێ‪ ،‬به سیراجی ده‌گوت‪ :‬چه‌په و له‌گه‌ڵ‬
‫حیزب نایخواته‌وه‪.‬‬

‫بۆیه هه‌موو ئه‌و خوێنده‌وارانه‌ی له‌حیزب دوور ده‌خستنه‌وه‪.‬‬

‫هه‌ر به فشاری ناوبراویش منی مه‌جبوور كرد كه له‌گه‌ڵ شه‌هید‬


‫قادر شه‌ریف‪ ،‬واته له‌گه‌ل (هاشم ئهقهلول توالب) كه پێشتریش‬
‫پێكه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو‪ ،‬هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حوسێینی مه‌ده‌نی‪،‬‬
‫سێ قۆڵیی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه پێك بێنین و ئه‌و كوڕهباشانه‬
‫له‌كیس نه‌ده‌ین كه دێن‪.‬‬

‫دیاره به نهێنی كارمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بتوانین به ده‌ستی پڕ له‬


‫كوبوونهوهیهكدا كۆمیته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێرین و‪ ،‬حیزب له‌و‬
‫پشێوی و ته‌كڕه‌وی و دیكتاتۆرییه ڕزگار بكه‌ین‪.‬‬

‫به‌داخه‌وه نهێنیكاریهكان ئاشكرابو و‪ ،‬نیازه‌كان به‌نیوه چڵیی ده‌ستی‬


‫پێكرا و‪ ،‬بێشك كاری نیوهچڵییش سه‌مه‌ری نابێت ‪.‬‬
‫بێ ئه‌زموونی ئێمه و‪ ،‬بێده‌ره‌تانی مه‌یدانی ماڵیی و‪ ،‬تاقه‌ت نه‌هێنانی‬
‫براده‌ران بۆ خۆ ته‌سلیم كردنه‌وه‌یان به (ڕانیه و باره‌گای بارزانی)‪ ،‬له‬
‫ناچاری بوو‪.‬‬

‫ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌ال ئاواره و كاك قادرشه‌ریف به واسیته‌ی ئه‌م و ئه‌و‬


‫و‪ ،‬ڕێگا كردنه‌وه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك (حه‌سه‌ن ڕستگارو مهالڕهسولی‬
‫پێشنماز و هتد) و‪ ،‬كۆششی شه‌هیدان كاك سه‌دیق ئه‌نجیری و كاك‬
‫سولێمان موعینی‪ ،‬بۆیه پاش كونگره گه‌ڕاینه‌وه نێو حیزب و‪ ،‬ده‌ستمان‬
‫به كار كرده‌وه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪70‬‬
‫هه‌رچه‌ند ئێمه له كۆنگره‌ی ‪ ،٢‬به پێداگری ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫دهركرابووین‪ .‬به‌اڵم براده‌رانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای كۆمیته‌ی‬
‫حوسنی نییه‌ت په‌سندكراوی كۆنگره ‪ ،‬ئه‌وا ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌د كرده‌وه‬
‫و‪ ،‬من و مه‌ال ئاواره‌یان كرد به مشاوری كۆمیته ناوه‌ندی‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق كاتێك ده‌سه‌اڵتی كۆمیته ناوه‌ندی له سه‌رووی‬


‫دهسهالتی خۆیه‌وه دیت‪ ،‬ئیستعفای بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نارد و جێی‬
‫هێشت و ڕۆشت‪.‬‬

‫هه‌ربۆیه كۆمیته‌ی ساخكهرهوه كۆتایی پێهات‪ .‬ئه‌ندامی كۆمیته‬


‫ناوه‌ندی حیزبی دێموكڕاتیش به هه‌ڕه‌شه و ڕاسپارده‌ی ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق‪ ،‬لێكتری دوور كه‌وتنه‌وه و‪( ،‬نحۆی شكاك) له ئێران شه‌هید كرا‬
‫و‪ ،‬مه‌ال ڕه‌حیم وێردی له كاتی ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی به ئێران له‌سه‌ر‬
‫سنوور شه‌هیدی ده‌كه‌ن‪.‬‬

‫باقی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌وپه‌ڕی ناكۆكی دابوون‪.‬‬

‫ناچار دیسان بۆجارێكی دیكه‌ش‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی كادره‌كان باڵوهی لێ‬


‫نه‌كه‌ن‪ .‬كۆمێتهیهكمان دامه‌زراند به نێوی (كۆمیته‌ی ئینقالبی حیزبی‬
‫دێموكڕاتی كوردستان) كه له زۆر شوێن نووسیومه و ده‌ڵێم‪ :‬ئه‌و‬
‫دامه‌زراوه به گه‌وره‌ترین ئاواتی دواڕۆژم ده‌زانی‪ ،‬زۆرم هیوا پێ بوو‪.‬‬
‫به‌اڵم به‌داخه‌وه به‌رپرسانی شۆرشی ئهیلوول به‌هۆی ده‌زگای‬
‫پاراستن كه شه‌به‌كه‌ی ساواكی ئێران بوو‪ ،‬به گوشاری له‌حه‌د‬
‫به‌ده‌ریان‪ ،‬نه‌ك هه‌ر نه‌یان هێشت ئه‌و ئاواته‌مان بێته دێ‪ ،‬به‌ڵكوو‬
‫تهفروتووناشیان كردین‪.‬‬

‫‪-15‬شەریف هەژاری‪ :‬عیسا پژمان ئەڵێت‪ :‬لیستێک له ناوی‬


‫شۆڕش گێڕانی کوردی ئێرانم دا بە پارتی کە بۆمان لەناو بەرن‪ ،‬پارتیش‬
‫وەک خۆی جێ بە جێی کردووە!!‪ ،‬هه‌رچه‌نده به‌تایبه‌ت قسه‌ی‬
‫پیاوانی سه‌ر به ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ده‌بێت هه‌میشه‬
‫به گومانه‌وه ته‌ته‌ڵه‌ی بكه‌ین‪ ،‬به‌اڵم ڕاتان چییە لەو بارەیەوە؟‬

‫‪15‬ـ ئه‌و نووسراوانه‌ی له عیسای پهژمانم دیوه ئیفرات و تهفریتی زۆر‬


‫تێدایه و‪ ،‬پێموانییه وه‌ك شه‌خس‪ ،‬شه‌خسی بارزانی به‌و جۆره‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪71‬‬
‫ده‌ستێوه‌ردانه‌ی ئێران ڕازی بوو بێت‪ .‬وه‌ك بیستوومه‪ ،‬ڕازیش نه‌بووه‬
‫سولێمانی موعینیش به زیندوویی بدرێته‌وه به ئێران‪.‬‬

‫دار‌و ده‌سته‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری بارزانی بوون‪ ،‬به‌ته‌واوی خۆیان‬


‫فرۆشتبوو‪ ،‬ته‌نانه‌ت بارزانی به بێسهرو شوێن بوونی شه‌هید سه‌دیق‬
‫ئه‌نجیریش قه‌ڵس بوو‪.‬‬

‫كاتێك بابی سه‌دیق له گوندی خهاڵنێ چووه الی بارزانی و داوای‬


‫كوره‌كه‌ی لێ‌كرد‪ ،‬بارزانی وێڕای دلخۆشی دانه‌وه‌ی كاك حه‌مه‬
‫ڕه‌سوڵیی بابی كاك سدیق ئه‌نجیری‪ ،‬ڕووی له ئێدریسی كوڕی كرد و‬
‫بێزاری خۆی ده‌ربڕی‪ .‬كه‌سیش نهێنی كه‌س نازانێ!!‬

‫‪-16‬شەریف هەژاری‪ :‬چۆن دەڕوانیتە کۆنگرەی دووەمی حیزبی‬


‫دیموکرات؟ ئایا کۆنگرەیەکی ڕەوا و مەشروع بوو!؟ ئایا ئازادانە هەموو‬
‫کادیرانی حیزبی دیموکرات بەشداربوون و ڕەخنەگرتن لە کۆنگرەدا ئازاد‬
‫بوو؟ ئایا ئازادانە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێران یان فشاری‬
‫پارتی هەبوو لەسەر کۆنگرە؟‬

‫‪16‬ـمن له كۆنگره‌ی دوو به‌شدار نه‌بووم‪ .‬شه‌رعیه‌تیشی نه‌ش بووبێ‪،‬‬


‫به ئه‌ژمار هاتووه و نهكووڵیی لێ ناكرێت‪.‬‬
‫من خۆم به شاخانه‌وه دوور بووم له‌كۆنگره‪ .‬له‌گه‌ڵ مه‌ال ئاواره هاتێنه‬
‫گوندی تووژه‌ڵ كه حه‌سه‌ن ڕستگار و سیڕاجی و سمایلی شه‌ریف‬
‫زاده و كۆمه‌ڵێك له براده‌رانی تر‪ ،‬به حه‌قی خۆیان ده‌زانی به‌شداری‬
‫كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگره بن و‪ ،‬كارێكی وا بكه‌ن كه من و شه‌هید ئاواره و‬
‫شه‌هید قادر شه‌ریف بتوانین به‌شداری كۆنگره بین‪.‬‬

‫به‌اڵم به‌چه‌ك پێشیان پیدهگرن و لهشاخیڕا دایاندهگێرنهوه گوندی‬


‫سونێ و‪ ،‬له‌وێ قسه‌یان بۆ ده‌كه‌ن كه ڕێگا نادرێن بێنه كۆنگره‪.‬‬
‫براده‌ران به ناچاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه قه‌اڵدزێ و‪ ،‬ئێمه‌شیان ئاگادار كرده‌وه‬
‫كه ڕێگایان پێ نه‌دراوه و هیچیان بۆ نه‌كراوه‪.‬‬

‫به فرێكی زۆر باری بوو‪ ،‬ناچار له تووژه‌ڵه ڕا به دوو ڕۆژ گه‌یشتینه‌وه‬
‫گوندی ورچهك كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌مان بوو‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪72‬‬
‫ئه‌وه‌ی بۆیان گێراینه‌وه و بۆ خۆمان له هێندێك شت ئاگاداربوین‪ ،‬ئه‌ندام‬
‫و مه‌سئولی هیچ شار‌و گوندیك له كۆنگره دا‪ ،‬نه به‌شدار بوونه و نه‬
‫هاتوونه‌ته كۆنگره ‪.‬‬
‫جگه له‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوونه ‪ %١‬ی ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌ی‬
‫نیزیكی سنوور بوون به‌شداربوونه‪ .‬كه‌سی دیكه به‌شداری كۆنگره نه‬
‫بووه‪ .‬وتار و بڕیاری كۆنگرهشم به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر بیستووه‪ ،‬باسی‬
‫ناكه‌م‪.‬‬

‫‪ -17‬شەریف هەژاری‪ :‬ڕات چییە لە مەڕ ئەو هێرشانەی کە لە کۆنگرە‬


‫دا ئەحمەد تۆفیق کردوونیەتە سەر 'پێشەوا قازی محەمەد' و‬
‫شەهیدانی کۆماری کوردستان؟ بەتایبەت کە بە کەساس و ترسنۆک‬
‫و كهروێشكهخهو ناوی بردوون و‪ ،‬لە الیەکی دیکەشەوە وەسفێکی‬
‫زۆری مەال مستەفای بارزانی کردووە و بە تاقانه ''پێشەوای کوردان''‬
‫ناوی بردووە!؟‬

‫‪17‬ـلهمهڕ ئه‌و هێرشانه‌ی كه له كۆنگره‌ی دوو دا ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ‬


‫سه‌ر پێشه‌وای كردووه‪ ،‬بۆ پێخۆشبوونی بارزانی بووه‪.‬‬

‫له‌كۆنگره‌دا‪ ،‬كاك سه‌دیق ئه‌نجیری دیفاعی له پێشه‌وا كردووه و‪ ،‬دژی‬


‫ئه‌و بۆچون و قسانه بووه كه ئه‌حمه‌د تۆفیق كردوویه‌تی‪.‬‬

‫دیاره ناوبراو (ئه‌حمه‌د تۆفیق) دژی پێشه‌وا دوواوه‪ ،‬به‌اڵم پێموایه‪:‬‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له سه‌دا سه‌د بڕواشی به‌قسه‌كانی خۆی نه‌بووه‪.‬‬

‫من باش ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌ناسم‪ ،‬ئه‌وه‌ی كه به دژی پێشه‌وای‬


‫نووسیویه و گوتویه‌تی له كۆنگره‌دا‪ ،‬ئه‌وا ده‌گێرنه‌وه و ده‌ڵێن پێشتر‬
‫بارزانی چه‌ند جارێك له الی ئه‌حمه‌د تۆفیق گوتویه‌تی‪ :‬پێشه‌وا‬
‫ده‌ترسا‪ ،‬ده‌نا ئه‌گه‌ر مقاوه‌مه‌تی كردبایه‪ ،‬حكومه‌تی الوازی محه‌مه‌د‬
‫ڕه‌زا شا‪ ،‬نه‌یده‌توانی مه‌هاباد بگرێته‌وه‪.‬‬

‫هه‌ر ئه‌و وه‌سفی بارزانی بووه كه ئه‌حمه‌د تۆفیقی هانداوه‪ .‬به پێی‬
‫ئهوخوو و خه‌سڵه‌ته‌ی كه ئه‌حمه‌د تۆفیق تێیدا بوو‪ ،‬بوختان بۆ پێشه‌وا‬
‫قازی محه‌مه‌دیش هه‌ڵده‌به‌ستێ‪ .‬ته‌نیاش بۆخاتری خۆشیرنكردن له‬
‫الی مه‌رحوم بارزانی ئه‌وه‌ی گوتووه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪73‬‬

‫دوای كۆنگره كاتێك ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌چێته الی هه‌ژاری شاعیر و‪،‬‬
‫ده‌یه‌وێ له‌باره‌ی دانانی هه‌ژاره‌وه بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێی‬
‫ڕابگه‌یه‌نێ‪ ،‬كه‌چی هه‌ژار له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫بكات‪ ،‬پێی پێده‌كه‌نێ و گاڵته‌ی پێده‌كات كه له كۆنگره دا مام هه‌ژاری‬
‫وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندووه‪.‬‬

‫‪-18‬شەریف هەژاری‪ :‬هەژاری شاعیر بە چ پێودانگێک وەک ئەندامی‬


‫کۆمیتەی ناوەندی 'حدک' ده‌ستنیشان كراوه لە کۆنگرەی دوو دا؟ ئایا‬
‫هەژاری موکریانی پارتیی بوو یا دیموکرات بوو؟ ئەگەر دیموکرات نەبوو‬
‫چۆن ده ستنیشان كرا لە کۆنگرەی دوو دا!؟ هەرچەندە هه‌ژاری‬
‫موكریانی خۆی نووسیوویه‌تی‪ :‬من پارتیی بووم کاتێک بەشداری‬
‫کۆنگرەی دیموکراتم کرد!!‬

‫‪18‬ـوهك من ده‌زانم و پێشموایه بۆچوونه‌كه‌م به راستگۆییانه‬


‫ئه‌خه‌مه‌روو‪ ،‬ئه‌وا هه‌ژار به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌كردووه و له‌وێ نه بووه‪.‬‬
‫ئه‌وه‌ی كه پارتی یان دیموكڕات بوو بێ نازانم‪.‬‬

‫له نێو كادره‌كانی حیزب دا باو بوو‪ ،‬به ئه‌حمه‌د تۆفیقیان ده‌گوت‪:‬‬
‫حیزبی دێموكڕات!؟ جاروبار له‌وه‌شیان تێده‌په‌ڕاند و پێیان ده‌گوت؛ كاك‬
‫ئه‌حمه‌د حیزبه و په‌یڕه‌و و پڕۆگڕامه و فه‌رمانده‌یه‪.‬‬

‫واته ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ :‬هه‌رچی بۆخۆی ویستبای ده‌یكرد و هیچ كه‌س‬


‫نه‌ی ده‌توانی پێشی پێ بگرێ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له خۆی به‌والوه كه‌سی به حیزبیی نه‌ده‌زانی‪.‬‬


‫پاشمله كادره‌كان پێكتریان ده‌گوت‪( :‬هۆی كوڕه القت خوار دانه‌نێی‬
‫حیزب ده‌رت ده‌كات!؟)‪ ،‬مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو‪ :‬حیزب یانی ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق‪ .‬ناوبراو الی خۆی (ئهشڕهفولمهخلوقات) بوو‪ .‬ئه‌وانه‌ی وه‌ك‬
‫كادری حزب لێكتری كۆببوونه‌وه‪ ،‬ده‌رگای ڕه‌حمه‌تیان لێ دا خرابوو‪.‬‬
‫هیچ پشتووپهنایهكیان نه‌بوو‪ .‬ته‌نیا ڕێگایه‌كی هه‌یان بوو‪ :‬په‌نابردن بۆ‬
‫بارزانی بوو ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪74‬‬
‫له والمهكانی پێشوودا ئاماژه‌م پێكرد‪ ،‬كه‪ :‬شه‌ش كه‌س به نوێنه‌ری‬
‫به‌شی زۆری كادره‌كان‪ ،‬له سه‌نگه‌سه‌ر چووینه خزمه‌ت بارزانی‪.‬‬

‫كاك شه‌ریف ئه‌وه‌ی پێشوو بخوێنه‌ره‌وه كه نه‌تیجه‌ی چ بوو وچمان‬


‫به‌سه‌رهات!!‬

‫كاتێك ئێره‌ش ده‌خوێننه‌وه‪ ،‬ڕه‌نگبێ‪ ،‬پێتان سه‌یربێت و بڵێن‪ :‬ئه‌وه چۆن‬


‫حیزبێك بووه كه نه‌یتوانیوه هه‌ڵبژاردنێك بكات؟!‪ ،‬ئیتر ئاگاداری ئه‌وه‬
‫نین كه ئه‌و خه‌ڵكه ههاڵتووه بێده‌ره‌تانه چۆن چۆنی سه‌ركوتكراوه‪.‬‬

‫‪-19‬شەریف هەژاری‪ :‬پێش کۆنگرە ئاڵۆزی دروست دەبێت لە نێوان‬


‫(سمایلی شەریف زادە و مەال ڕەسوڵی پێشنماز) لە الیەک و‬
‫(حەسەنی ئیسحاقی برازای ئەحمەد تۆفیق) لە الیەکی ترەوە‪ ،‬کە‬
‫حەسەن ویستوویەتی بە هاوکاری چەکدارانی پارتی نەهێڵێت‬
‫بەشداری کۆنگرە بن‪ .‬ئەو ناکۆکییە چۆن بوو!؟‬

‫‪19‬ـ ته‌نیا شتێكی له‌و تێك هه‌ڵچوونه‌دا بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه‪ ،‬حه‌سه‌نی‬


‫ڕه‌ستگار و‪ ،‬مه‌ال ره‌سولی پێشنه‌ماز و‪ ،‬حه‌مه‌ده‌مینی سیڕاجی و‪،‬‬
‫سمایلی شه‌ریفزاده و‪ ،‬چه‌ند كه‌سێكی تر كه زانیویانه كۆبوونه‌وه‌ێك‬
‫به نێوی كۆنگره له‌سه‌ر چیای مامه‌نده له پشتی سونێ هه‌یه‪ ،‬ده‌چن‬
‫به‌شداری بكه‌ن‪.‬‬

‫بهالم به تفه‌نگ لێیان ڕا دهسێن و دایان ده‌گێرنه‌وه خوارێ‪ .‬پێشتر‬


‫ئاماژه‌م پێكردووه كه له‌گوندی سونێ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن و قانعیان‬
‫ده‌كه‌ن كه رێتان ناده‌ن‪ ،‬بۆیه واز بێنن باشتره‪ .‬ئه‌وانیش له ترسی‬
‫دواڕۆژ به نابه‌دڵی ڕۆیشتوونه‌ته‌وه قه‌اڵدزێ‪.‬‬

‫‪-20‬شەریف هەژاری‪ :‬ئایا ئەحمەد تۆفیق ئازادانە بە تێکڕای دەنگ‬


‫هەڵبژێردرا بە سکرتێر‪ ،‬یان نەخێر فشاری پارتی وایکرد كه‪ :‬بکرێتە‬
‫نەفەری یەکەمی ئه‌و به‌شه‌ی حیزبی دیموکرات!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪75‬‬
‫‪20‬ـ وه‌ك هاورێیان بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه‪ ،‬له‌كۆنگره‌دا كه‌س به سكرتێری‬
‫حیزب هه‌ڵنه‌بژێردراوه‪ .‬به‌ڵكوو دوای كۆنگره‌ش له كۆمیته ناوه‌ندی یان‬
‫ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌وا هه‌ر سكرتێری حیزب هه‌ڵ نهبژێراوه‪.‬‬

‫به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم‪ :‬كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق هیچ كات سكرتێری حیزبی‬


‫دێموكڕاتی كوردستان نه‌بووه‪ .‬ناوبراو نیزیك ساڵیی ‪ ١٣٣٨‬هه‌تاوی‪ ،‬به‬
‫هۆی ئیعتڕافاتی (سمایلی قاسملوو)‪ ،‬پێش گێرانی به كۆمه‌لی كادر و‬
‫ئه‌ندامانی حیزب‪ ،‬ئه‌وا كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌الیه‌ن سه‌ركردایه‌تی‬
‫حیزبه‌وه ده‌نێردرێته عێڕاق بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی سیاسیی‬
‫باشور له‌وانه‌ش پارتیی و شیوعی‪.‬‬

‫له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌گاته عێڕاق‪ ،‬له الیه‌ن ژه‌نراڵ عه‌بدولكه‌ریم‬


‫قاسم به‌سه‌ر مه‌لیكدا ئینقالب كراوه و ئیتر ناوبراو بۆ ئێران ناگه‌ڕێته‌وه‬
‫و‪ ،‬خۆی ده‌كات به هه‌مووشتێكی حیزب و ده‌بێته پاڵه‌وانی مه‌یدان‪.‬‬

‫ئیدی له‌وێڕا به‌پشتیوانی پارتی دێموكڕات و بارزانی‪ ،‬به حكومه‌تی‬


‫عێراق ده‌ناسرێت و‪ ،‬ده‌بێت به خاوه‌نی حیزبی دێموكڕات‪.‬‬

‫سكرتێر‌و كۆمیته ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسیی بۆ خۆی بووه و‪ ،‬به‬


‫ته‌نیایی بۆ هه‌موو بڕیارێك خۆی ده‌نگی له سه‌رداوه و په‌سندی‬
‫كردووه ‪.‬‬

‫دیاره بۆ شه‌رعیه‌ت پێدان هه‌میشه چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك ئێمه‌ومانانی‬


‫به‌ده‌سته‌وه گرتووه و‪ ،‬مه‌شوه‌ڕه‌تی پێكردون‪ ،‬به‌اڵم به‌قسه‌ی‬
‫نه‌كردوون و ته‌نیا ڕه‌ئی خۆی به‌كارهێناوه‪.‬‬

‫له‌كۆنگره‌ی دووش دا‪ ،‬من له‌وێ نه‌بووم‪ ،‬ئه‌وه‌ی بۆیان گێڕاومه‌وه و‬


‫ده‌یزانین ئه‌وه‌بووه كه‪ :‬ده‌نگ نه‌دراوه بۆ سكرتێر‪ .‬ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێیه و‬
‫ده‌شزانم كه مۆری (بۆرۆی سیاسی) به شه‌هید كاك سدیق‬
‫ئه‌نجیری بوو به‌كاری دێنا نه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ .‬به‌داخه‌وه ئه‌وهه‌مووه‬
‫له‌گه‌ڵ كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری پێكه‌وه بووین‪ ،‬نهم پرسی تۆ‬
‫سكرتێری‪ ،‬یان كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪76‬‬
‫‪-21‬شەریف هەژاری‪ :‬ڕات چییە لەسەر ئەوەی لە کۆنگرەی دوو دا بە‬
‫فەرمانی ئەحمەد تۆفیق ئەوا 'قاسملوو‪ ،‬کەریمی حیسامی و‬
‫سەاڵحی موهتەدی' بە ''خیانەتکار'' لە قەڵەم دەدرێن!؟‬

‫‪-21‬من له كۆنگره نه‌بووم‪ .‬له‌ڕاستیدا نهم زانیوه سێ كه‌س ده‌نگیان‬


‫له‌سه‌ر درابێ‪ ،‬وه‌ك بیتستوومه كاك كه‌ریم حیسامی ده‌نگی‬
‫له‌سه‌رنه‌دراوه‪ .‬به‌اڵم له‌الیه‌ن كاك ئه‌حمه‌د هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ‪.‬‬

‫‪-22‬شەریف هەژاری‪ :‬هەژاری شاعیر باس لەوە دەکات کە نەدەبوو‬


‫''سلێمانی موعێنی'' بە شەهیدێکی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران‬
‫حسێب بکرایە!! چونکە بە بڕوای هەژاری موكریانی‪ :‬مێژوو دادپەروەر‬
‫نەبووە لەم ڕو وداوە دا و 'سلێمانی موعێنی' ڕاو ڕووتی لە سنوورەکان‬
‫کردووە !‬
‫ئایا هەر لەبەر ئەوەی سلێمانی موعێنی بە فەرمانی پارتی شەهید‬
‫کراوە و‪ ،‬هەژاری موكریانیش ئاگای لە ڕووداوەکە هەبووە ئیدی نابێت‬
‫بە شەهیدێکی میللی بناسرێ!؟‬

‫‪22‬ـ ئێستاش كه پاش زیاتر له ‪ ٤٠‬ساڵه‪ ،‬لێكۆڵه‌رێك بچێته ده‌روبه‌ری‬


‫ناوچه‌كانی مه‌هاباد و بۆكان و سه‌رده‌شت‪ ،‬ئه‌و الو و خه‌ڵكانه‌ی له‌و‬
‫ناوچه‌یه ده‌ژین‪ ،‬لێیان بپرسێ داخوا شه‌هید سولێمان له ته‌بلیغاتی‬
‫سیاسیی و یه‌كگرتوویی و یه‌ك ڕه‌نگی شتێكی دیكه‌ی كردووه؟‬
‫هه‌رگێز ئه‌و بوختانه به‌و شه‌هیده‌وه نانووسێ ‪.‬‬

‫هه‌ژاری موكریانی‪ ،‬وای گوتبێت یان وای نووسیبت‪ ،‬له‌الی من سه‌یر‬


‫نییه‪ .‬چوونكه ناوبراویش وه‌ك كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق دوا نه‌ده‌كه‌وتن بۆ‬
‫پێداهه‌ڵگوتن به‌سه‌ر مه‌رحومی بارزانی ‪.‬‬

‫قسه و نووسراوه‌ی ناڕاست و درۆ‪ ،‬له نێو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵ دا‬


‫ناگونجێ و‪ ،‬له ناو كۆمه‌ڵگاش دا ڕه‌نگ ناداته‌وه‪.‬‬

‫سولیمانی موعینی به نووسراوه و ده‌نگۆ‪ ،‬چ له‌نێو ئه‌حزابی‬


‫سیاسیی‪ ،‬چ له نووسراوه و كتێبه‌كاندا‪ ،‬له دڵه‌وه به شه‌هیدێكی‬
‫نه‌ته‌وایه‌تی ناسراوه و به كادرێكی نادری حیزبی دیموكڕاتی‬
‫كوردستان ئهژمێركراوه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪77‬‬

‫‪-23‬شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی سلێمانی موعێنی چۆن بوو!؟‬


‫هوشیاریی سیاسیی تا چ ئاستێک بوو‪ ،‬ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد‬
‫تۆفیق هۆکاری چی بوو!؟ لە کاتێکا هەژاری شاعیر بە کەسێکی‬
‫ترسنۆک ناوی ئەبات!‬

‫‪23‬ـ سولێمانی موعینی بۆ حیزبی دێموكڕات مرۆیه‌كی له‌خۆبوردو و‬


‫فیداكار بوو‪ .‬كه‌سێك بوو كه نه‌ترسا و چووه‌وه بۆ خه‌بات بۆ ڕۆژههالتی‬
‫كوردستان‪.‬‬

‫كاك سولیمان له جاری ههوهڵدا بۆ جه‌وله و هه‌ڵسه‌نگاندنی‬


‫هه‌لوومه‌رجی زه‌مان و چۆنیه‌تی ڕوحیه‌ی كۆمهاڵیهتیی و چۆنیه‌تی‬
‫به‌رپاكردنی شۆرشێك‪ ،‬وێڕای گڕوپێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‪ ،‬ئه‌و‬
‫ترسه‌ی كه سه‌رتاپای وجوودی حیزبی دێموكڕاتی داگرتبوو‪ ،‬كه گۆیا‬
‫هه‌ركه‌س به‌بێ ئیزنی سه‌ركردایه‌تی بچێته‌وه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان‪،‬‬
‫ئه‌وا له‌الیه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كوردستانی عێراقه‌وه سه‌زا‬
‫ده‌درێ‪ ،‬ناوبراو ئازایانه‪ ،‬ئه‌و ترسه‌ی شكاند ‪.‬‬

‫هه‌ر له ڕۆژهه‌اڵته‌وه بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ (دوكتور قاسملوو‪ ،‬دوكتور‬


‫رادمهنیش سكرتێری حیزبی تووده و‪ ،‬كه‌رێم حیسامی) ده‌چێته‬
‫به‌غدا‪ .‬له‌وێڕا له‌سه‌ر داوای ناوبراو سێ كه‌س له ئێمه واته‪( :‬مه‌ال‬
‫محه‌مه‌د خزری‪ ،‬چوكهل گه‌وهه‌ری و به‌نده) ڕۆشتینه به‌غدا‪.‬‬

‫كاتێ گه‌یشتینێ‪ ،‬چاومان به هه‌ردووكیان (كاك حه‌مه‌ده‌مینی‬


‫سیراجی و كاك سوله‌یمان) له ئوتێل به‌شار پێتر كه‌وت ‪.‬‬

‫له كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی دا‪ ،‬وێڕای براده‌رانی خۆمان‪ ،‬هه‌یئه‌تی‬


‫ئه‌وروپاییش به‌شدار بوون‪ .‬دوای كۆبوونه‌وه ئێمه هاتینه‌وه‪ .‬كاك‬
‫سوله‌یمان چه‌ند له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‪ ،‬ئه‌وا بۆمان ڕوون نیه‪.‬‬

‫پاش زیاتر له دوو‪ -‬سێ حه‌وتوو‪ ،‬زانیمان به‌ڕێگای اڵی كه‌ركوك دا‬
‫هاتۆته سلێمانی بۆ ماڵی شێخ له‌تیف‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪78‬‬
‫شێخ له‌تیف پێی ده‌ڵێ‪ :‬ده‌توانم بتگه‌یه‌نمه ڕۆژهه‌اڵتی كوردستان‪،‬‬
‫به‌اڵم كاك سلێمان به‌ناسینی پێشتر و خاترجه‌می به قادر ته‌گه‌رانی‪،‬‬
‫له‌گه‌ڵ ناوبراو به ڕێگای سلێمانی‪-‬ماوه‌تدا ده‌یه‌وی بگه‌ڕێته‌وه‬
‫رۆژهه‌اڵت‪.‬‬

‫گۆیا له نزیك ماوه‌ت له الیه‌ن سه‌دیق ئه‌فه‌ندیه‌وه ده‌گیرێ و ته‌سلیم‬


‫به‌سه‌ركردایه‌تی شۆرش‪ ،‬واته‪ :‬شه‌خسی بارزانی ده‌كات‪ .‬له ساباڵغ‬
‫خه‌به‌رمان بۆهات كاك سوله‌یمان شه‌هید كراوه و‪ ،‬له نهردیوانیان‬
‫به‌ستووه و بۆ چاوترساندنی خه‌ڵك بهشارانیدا ده‌گێرن !!‬

‫شه‌هید له مه‌ڕ تێگه‌یشتوویی و هوشیاری سیاسییه‌وه‪ ،‬ده‌كرێ‬


‫نیشاندانی ئازایه‌تی ناوبراو‪ ،‬به نموونه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژ بێنینه‌وه‪.‬‬

‫مهقالهكانی هه‌لسه‌نگێنن كه به ته‌نیایی بۆخۆی نووسیویه و به تایپ‬


‫و روونیۆ كراوی داویه‌ته ده‌ر‪ .‬له سه‌رده‌مانێكدا كه حیزبی دیموكڕات‬
‫مافی ده‌ركردنی الپه‌ڕه نووسراوێكی نه‌بوو‪ .‬كه‌چی شه‌هید‬
‫سوڵه‌یمان ته‌له‌سمی چوونه ڕۆژهه‌اڵت و ته‌له‌سمی ده‌ركردنی به‌یان‬
‫و رۆژنامه‌ی شكاند‪ .‬یادی به‌خێر و روحی هه‌ر شاد بێ‪.‬‬

‫‪ -24‬شەریف هەژاری‪ :‬سەرچاوەکان‪ ،‬وەک خدر مەرەسەنە و هەندێک‬


‫سەرچاوەی دیکەش دەڵێن‪ :‬ناکۆکی هەبووە لە نێوان سەدیقی‬
‫ئەنجیری و ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬بەتایبەت لەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی‬
‫دووەم‪ .‬کێشەش کەوتووەتە نێوانیانەوە‪.‬‬
‫هەر یەک لە ''خدر مەرەسەنە‪ ،‬کەریمی حیسامی‪ ،‬عەبدواڵی‬
‫حەسەن زادە‪ ،‬مەال ڕەسوڵی پێشنماز و حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار'' ئەوا‪:‬‬
‫ئەحمەد تۆفیق و حەسەنی برازای تاوانبار دەکەن بە لە ناوبردنی‬
‫سەدیقی ئەنجیری‪.‬‬
‫یوسفی ڕیزوانیش 'عەبدواڵ شلێر' لە "کتێبی ژیان و بەسەرهاتی‬
‫عەبدول ڕەحمان زەبیحی'' دا دەڵێت‪ :‬لە هەموو شتێک سەیرتر ئەوەیە‬
‫مامۆستا هەژار ئەو تاوانە گەورەیە دەشارێتەوە !!‬
‫بەاڵم هەژاری شاعیر لە کتێبی چێشتی مجێو‌ر دا دەڵێت‪ :‬سەدیقی‬
‫ئەنجیری خۆی دیار نەماوە لە الی ئێمە‪ .‬ئێمە وامان دەزانی چووەتەوە‬
‫بۆ الی هاوەڵە توودەییەکانیی‪ ،‬چونکە کەسێکی چەپ بو و لە خۆیەوە‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪79‬‬
‫دیار نەما!! ئەتوانی بۆ مێژوو بە ڕوونیی چۆنیەتی لەناوبردنی سەدیقی‬
‫ئەنجیریمان بۆ باس بکەیت!؟‬

‫‪-24‬تا ڕۆژی كۆنگره له نێوان كاك سدیق ئه‌نجیری و كاك ئه‌حمه‌د‬


‫تۆفیق دا هیچ ناكۆكی و دژایه‌تیه‌ك نه‌بووه و‪ ،‬ته‌نانه‌ت كاك ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق زۆر خۆشحال بووه كه كاك سلیمان ناوبراوی بۆ كۆنگره‬
‫بانگیشت كردووه‪.‬‬

‫پێش كۆنگره كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق داوای له كاك سدیق كردووه به‌رنامه‬
‫و پڕۆگڕامی حیزب بنووسێ و‪ ،‬ناوبراویش نووسیویه‌تی‪ .‬كاك ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق ده‌ستخۆشی پێگوتووه ‪.‬‬
‫كاتێك چوونه‌ته كۆنگره‪ ،‬له سه‌ر ده‌ركردنی هێندێك كه‌س و به خاین‬
‫زانین و هێرش بۆ سه‌ر پێشه‌وا و‪ ،‬ڕێنه‌دان به ئه‌و كادرانه‌ی كه‬
‫ویستوویانه به‌شداری له كۆنگره دا بكه‌ن‪ ،‬به‌تایبه‌ت كه به تفه‌نگ لێیان‬
‫راساون كه پێشتر باسم كردوه‪ .‬هه‌ربۆیه ناكۆكی كه‌وتۆته نێوانیان و‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌وێڕا ڕقی لێ هه‌ڵگرتووه‪.‬‬

‫دوایی به‌هۆی حه‌سه‌نی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬ئه‌وا كاك سدیق‬


‫شه‌هید كراوه‪.‬‬
‫نووسراوه‌ی یوسفی ڕیزوانی پربه پێستیه‌تی كه ده‌نووسێ‪ :‬هه‌ژار‬
‫ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ی شه‌هیدكردنی كاك سدیقی ئه‌نجیری ده‌یه‌وێت‬
‫بشارێته‌وه‪ .‬بهالم شاردنه‌وه‌كه‌ی كاك هیدی شاعیر واته (خالید‬
‫حیسامی)ش له‌وه‌ش سه‌یرتره‪ ،‬چونكه میوانی ناوبراوبووه و له‬
‫چادری ئه‌ودا بێسهرو شوێنكراوه‪ .‬كه‌چی به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه‬
‫هێدی شاعیر ڕاستیه‌كه‌ی له من و كاك سولێمان موعینی‬
‫شاردووه‌ته‌وه و‪ ،‬به بیری هه‌ڵه‌یدا بردین و‪ ،‬ڕووداوه‌كه‌ی پێ نه‌گوتین‬
‫؟!‬

‫‪-25‬شەریف هەژاری‪ :‬هەرچەندە وەک ئاماژەم پێدا زۆرینەی‬


‫سەرچاوەکان دەڵێن ''ئەحمەد تۆفیق و حەسەنی برازای'' ئەوا‬
‫سەدیقی ئەنجیریان تیرۆرکردووە! بەاڵم دەگوترێ‪ :‬ئەو کاتەی‬
‫سەدیقی ئەنجیری کووژراوە ئەوا ئەحمەد تۆفیق بە ماوەی مانگ و‬
‫نیوێک لەالیەن بارزانییەوە لە ناوچەی باڵەکایەتییەوە دورخراوەتەوە بۆ‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪80‬‬
‫گوندی 'کانی ماسی' و چیرۆكێكی پاکانەئامێزیش بۆ 'حەسەنی‬
‫ئیسحاقی' دێننه‌وه‪.‬‬
‫وه‌ك شاهیدحالێكی سه‌ره‌كیی و نزیك له ڕوداوی تیرۆركردنی‬
‫سه‌دیقی ئه‌نجیری‪ ،‬ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌دا به چ حه‌قیقه‌تێكی‬
‫ئاشكراكردنی تیرۆركارانی پشت ئه‌و ڕوداوه گه‌شتن؟‬

‫‪25‬ـ به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كی كه له‌وسه‌روبه‌نده‌دا ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‬


‫تووندی بۆم باران ده‌كرا‪ ،‬ئێستاش بۆمن ڕوون نییه كه‌كاك ئه‌حمه‌د‬
‫تۆفیق ڕۆی بوو بۆكانی ماسی یان نا‪.‬‬

‫چونكه ناوبراو بنكه‌یه‌كی به دژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكرات‬


‫له پشتی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌گوندی شێخان كردبۆوه و كۆنتڕۆل نه‬
‫ده‌كرا‪ .‬مرۆڤ بزانێ ئایا ناوبراو له‌و بنكه‌یه بووه ‪ ،‬یان ڕۆیشووه بۆ كانی‬
‫ماسیی؟ نێوانی بنكه‌ی ڕادیو و بنكه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬به پێیان له‬
‫ده‌وری دوو بۆ سێ كاتژمێر دایه‪ .‬چۆنیان زانیبوو كاك سدیقی ئه‌نجیری‬
‫میوانی كاك خالید حیسامیه؟ ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی تر بوو!!‬

‫ئه‌وه ی ئاشكرا بووه و كاتی خۆی بۆمان ساغبوه‌وه ئه‌وه‌بوو كه‪:‬‬


‫حه‌سه‌نی ئیسحاقی برازای كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬له‌گه‌ڵ سێ‬
‫كه‌سی تر‪ ،‬واته له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د میرزاعهبدواڵ‪ ،‬مراد حاسلی لهیالنی‬
‫و مراد ڕه‌سوڵی لهیالن) چوونه‌ته چادری كاك خالید حیسامی و‬
‫له‌گه‌ڵ خۆیان كاك سه‌دیقیان بردووه و‪ ،‬كووشتوویانه و‪ ،‬ئینجا سه‌ریان‬
‫بڕیوه و الشهكهشیان له چۆمی هاویشووه‪.‬‬
‫دوایه حیزبی شیوعی به‌و نێو نیشانانه‌ی كه بۆ كاك سلێمانی‬
‫موعێنی باسكراوه‪ ،‬كاك سلێمان به ئیتمینانی سه‌د له‌سه‌د باسی‬
‫ده‌كرد و ده‌ی گوت‪ :‬كاك سه‌دیق خۆیه‌تی و سه‌ربڕاوه‪.‬‬

‫دوكتر یاسین سه‌رده‌شتی نوسراوه‌یه‌كی نوسیوویه و باسی كردووه‪.‬‬


‫یاسین سه‌رده‌شتی له‌و نوسراوه‌یه‌دا ده‌یه‌وێت پووش به‌سه‌ری ئه‌و‬
‫كاره دا بكات‪.‬‬

‫چونكه نیشانه و دهالیلی زیندووی كۆكراوه زۆرن و‪ ،‬نووسراون و‪،‬‬


‫باسیشكراوه كه به ده‌ستووری كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬ئه‌وا حه‌سه‌نی‬
‫برازای به‌و تاوانه مه‌زنه هه‌ستاوه‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪81‬‬
‫هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو‪ ،‬كه حه‌سه‌نی ئیسحاقی له‌گه‌ڵ كاك‬
‫ئیدریس بارزانیدا دیتراوه و‪ ،‬دواتر به‌ره‌و حاجیی ئۆمه‌ران ڕۆیشتوون‪،‬‬
‫دوایی بیستمان حه‌سه‌نی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق چۆته‌وه ئێران !!!‬

‫‪-26‬شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتیی سیاسیی و هوشیاریی ''سەدیقی‬


‫ئەنجیری'' چۆن ڕاڤە ئەکەیت!؟‬

‫‪26‬ـبه كورتی ئه‌م وه‌اڵمه لهمهڕكاك سدیق ئه‌نجیری ده‌ده‌مه‌وه‪،‬‬


‫چونكه كه‌سایه‌تیی و هوشیاری و زانایی شه‌هید سدیق ئه‌نجیری‬
‫باسێكی زۆری گه‌ره‌كه‪ .‬به‌ڕاستی له قه‌واره‌ی یه‌ك كتێب پتره‪.‬‬

‫ناحه‌زانی دژی رووناكبیریی و پێشكه‌وتن خوازی‪ ،‬زۆریان بوختانی ناڕه‌وا‬


‫بۆ شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری هه‌لبه‌ستووه‪ .‬گۆیا ناوبڕاو باوه‌ڕی به‬
‫كورد و مه‌سه‌له‌ی میللی نه‌بووه و توده‌یی بووه‪.‬‬

‫به‌اڵم با نه‌یشارینه‌وه‪ ،‬بیرچهپ له نێو زۆربه‌ی كادره‌كانی حیزب‌دا‬


‫هه‌بووه‪ .‬یه‌كێك له‌وانه خودی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو‪.‬‬

‫له‌كاتی خۆیدا كه كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌هاته گوندی ياڵیاوێ بۆ‬


‫ماڵی ئێمه‪ ،‬له‌جیاتی ساڵ‌و‪ ،‬یان رۆژباش‪ ،‬ده‌یگوت‪( :‬ئیسبه سیبا‬
‫ته‌واریش كاك دێاڵ) ناوبراو تێی گه‌یاندین ئه‌و ڕسته‌یه به زمانی‬
‫ڕووسی به جێگای‪ :‬ساڵ‌و و ڕۆژباشه دێ و‪ ،‬كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫ده‌یووت‪ :‬پێویسته فێری بین!!!‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بێجگه له ته‌بلیغات كردنی ڕێبازی چه‌پایه‌تیی‪ ،‬باسی‬


‫وشه‌ی ڕووسیشی ده‌كرد‪.‬‬

‫دوای سێ‪-‬چوار سال دیتمان كه كه‌وتۆته‪ ،‬سه‌ر ڕێبازی میللی و‪،‬‬


‫له‌وه‌شی تێپه‌ڕاندوه ته‌نانه‌ت له بیری شۆڤینیستی دا نوقم بووه‪.‬‬

‫ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ حیزبی تووده بووین‪ ،‬بێشك خوێندنه‌وه‌ی‬


‫نووسراوه‌كانی ئه‌وان و ئاساره‌كانی چه‌پ‪ ،‬شوێن له‌سه‌ر بیرومێشك‬
‫داده‌نێت و مروڤ ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێبازی چه‌پ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪82‬‬
‫به‌اڵم به‌دوای چه‌ند ساڵێك له جیابوونه‌وه له‌حیزبی توده‪ ،‬ئه‌و بیره‬
‫گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوو‪ ،‬چه‌پگه‌رایی كادرانی حیزبی دێموكڕاتی‬
‫كوردستان‪ ،‬بێجگه له ژمارێكی قامكی ده‌ستان‪ ،‬ئه‌وا بیری تودهگهریان‬
‫وهالنا و‪ ،‬وه‌ك سوسیالیستێكی كورد هه‌نگاویان هه‌ڵدێناوه ‪.‬‬

‫چونكه له به‌رنامه‌ی حیزب و ئامانجی دواڕۆژ دا‪ ،‬سۆسیالیستی‬


‫دێموكڕاتی‪ ،‬گونجاوه‪ .‬ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به به‌رنامه‌ی حیزب نه‌بێت‪ ،‬ئه‌و‬
‫كه‌سه ده‌بێ خۆی سه‌رزه‌نیش بكا‪ ،‬نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه پێشتر چه‌پی‬
‫چه‌پ بوونه‪.‬‬

‫‪-27‬شەریف هەژاری‪ :‬وه‌ك حه‌قیقه‌تی مێژوو‪ ،‬ڕونه كه ئەحمەد تۆفیق‬


‫له سه‌رده‌مێكی تایبه‌ت دا بیرێكی ته‌نگه‌تیله‌ی چەپی زۆر توندی‬
‫هەبووه!‪ ،‬به‌و پێیه‌ی ساغ كردنه‌وه‌ی چۆنێتی تێكۆشان و ئایدیای یه‌ك‬
‫به یه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو جووالنهوهی نه‌ته‌وه‌یی كورد به پێی‬
‫سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی ژیانیی كه‌سه‌كه بۆ مێژوونووسان و لێكۆله‌ران‬
‫گرنگه‪ ،‬ئایا تا چه‌ند وه‌ك شاهیدحاڵێك ئه‌و سهردهمانهت له یاده كه‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بیری زۆر توندی چه‌پی هه‌بووه و ڕه‌فتاره‌كانی له‌و‬
‫ده‌ورانه‌دا چۆن بوو!؟ مه‌به‌ستم ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بێته باشوری كوردستان‪ ،‬كه پارتیش ته‌نها ناوبراوی به‬
‫نه‌فه‌ری یه‌كه‌می حیزبی دیموكرات قه‌بول بووه!‬

‫‪-27‬سه‌عید كوێستانی‪ :‬له‌باره‌ی چه‌پ بوونی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬من‬


‫پێشتر باسم كردبوو كه نابراو له ده‌ورانێكدا كه حیزبی تووده حیزبی‬
‫(ماده‌ر) بوو ‪.‬‬
‫ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاكانی جیابوونه‌وه‌ش له حیزبی تووده ‪ ،‬نه‌ك ههركاك‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌ڵكو له ‪ %٨٠‬ی كادره‌كان چه‌پ بوون‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق كاتێك هاته عێڕاق و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارزانی په‌یدا‬


‫كرد‪ ،‬بوو به ڕاستڕه‌وێكی ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنی‪ ،‬مرۆفی سیاسیی بێزی‬
‫هه‌ڵده‌ستا پێی‪.‬‬

‫یاسین سه‌رده‌شتی كه به قه‌ولی خۆی‪ ،‬خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه و‪،‬‬


‫البهال بێ پرسین له ئه‌وانه‌ی كه له نێو مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌وده‌مدا‬
‫بوون‪ .‬شتهایهك ده‌نووسێ كه مافیان به‌و واقعیه‌ته‌وه نییه‪ .‬من‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪83‬‬
‫له‌وباره‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ یاسین سه‌رده‌شتیش دا كردوه و‪ ،‬مایل و‬
‫ته‌له‌فونمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕیه‌وه‪ .‬به‌اڵم دوایی كه پرسیارم كرد و‬
‫بیستم ئه‌و شتانه‌ی كه به كه‌ڵكی چاپ و باڵوكردنهوه ناشێن‪ ،‬باڵوی‬
‫كردبوونه‌وه‪ .‬ئیتر بۆیه نه‌ده‌بوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرم‪.‬‬

‫یاسین سه‌رده‌شتی‪ ،‬یان به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ مێژوو بشێوێنی و‬


‫بگۆڕێ‪ ،‬یان خزم و كه‌سێكی نزیكیی بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیقه و‪،‬‬
‫به باڵوكردنه‌وه‌ی شتی هه‌ڵه و دوور له‌ڕاستی‪ ،‬ئه‌و شتانه باڵ‌و‬
‫ده‌كاته‌وه‪.‬‬

‫مرۆڤ كه ده‌ستی دایه پێنووس‪ ،‬ده‌بێ ڕاستگۆیانه شت بنووسێ و‬


‫لێكۆڵینه‌وه‌كانی له ڕووی به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د بێت‪ .‬یان بۆ خۆی له نێو‬
‫جه‌رگه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته كانی ئه‌و سه‌رده‌م دا بوو بێت‪.‬‬
‫به خۆشه‌ویستیی و داتاشینی شتێكی خۆی پیی خۆشبێ له خۆڕا‪،‬‬
‫یه‌ك الیه‌نه بیه‌وێ بیچه‌سپێنێ‪ ،‬خه‌ڵك به‌هه‌ڵه دا بردنه‪.‬‬
‫كه‌سی وه‌ك (یاسین سه‌رده‌شتی) دوكتور و پڕفسیۆریش بێت‪،‬‬
‫شتی به ناحه‌ق داتاشراوی لێ ده‌بێته به‌اڵی‬ ‫سه‌رئه‌نجام‪،‬‬
‫سه‌رشان‪.‬‬

‫من نازانم له‌كوێ دا دیتوویه یان له كام په‌رتووك دا خوێندوویه‌ته‌وه كه‬


‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق سكرتێر بوو بێ!؟‬

‫ئه‌و سكرتێره له كام كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌وه هه‌ڵبژێراوه؟! یان به‬


‫ده‌نگی كام كۆبوونه‌وه هه‌ڵبژێردراوه؟! به‌حزوری كام كادر و كۆمیته ئه‌و‬
‫پله‌یه‌ی وه‌رگرتووه؟! ئایا به‌و شێوازه نووسینه‌ی (یاسین سه‌رده‌شتی)‬
‫لێكۆلینه‌وه دروسته؟ خه‌ڵك به‌هه‌ڵه بردن خزمه‌ته یان تاوانه؟!‬

‫‪-28‬شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی حەسەنی ئیسحاقی برازای‬


‫ئەحمەد تۆفیق چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ ڕۆڵی حەسەن لە ملمالنێکاندا‬
‫چی بوو!؟ سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن مرۆڤێکی ئاشوب بووە لە‬
‫ناو شۆڕش دا؟ پاشان خۆتەسلیمکردنەوەکەی بە ساواک چۆن بوو!؟‬
‫لە پێناو چیدا ساواک لێی خۆش بوو!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪84‬‬
‫‪28‬ـئهوهندهی من حه‌سه‌نی ئیسحاقی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫ده‌ناسم‪ ،‬به كه‌سایه‌تی سیاسیی ناناسم‪ .‬حه‌سه‌ن به كه‌سێكی‬
‫كاگه‌ری شاگرد خه‌یات ده‌ناسم‪ ،‬دوایی هاته عێڕاق و چه‌كداری كاك‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو‪.‬‬

‫حه‌سه‌نی ئیسحاقی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬تا بڵێی له‌ناو حیزب‌دا‬


‫كه‌سێكی بێ شه‌خسیه‌ت بوو‪ .‬جاسوسی مامی بوو‪ ،‬كه‌س‬
‫نه‌یده‌وێرا له‌الی ناوبراو باسێكی سیاسیی بكات‪ ،‬یه‌كسه‌ر بۆ مامی‬
‫ده‌گێڕاوه ‪.‬‬

‫هه‌موو ئه‌ندام و كادر و پێشمه‌رگه بێجگه له نهخویندهوارهكان‪،‬‬


‫گاڵته‌یان به حه‌سه‌نی ئیسحاقی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌كرد‪.‬‬

‫هه‌میشه له نێو شۆخی و گالتهجاڕیهكان دا زیره‌كی خۆی‬


‫ده‌شارده‌وه‪ .‬كه‌سێكی دووزمان بوو‪ .‬ناوبراو له نێوشۆرشدا وه‌ك‬
‫پێشمه‌رگه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌ناسرا‪ ،‬مرۆڤێكی وا نه‌بوو ئێمه‌ومانان‬
‫گوێی بده‌ینێ‪.‬‬

‫چوونه‌وه‌شی بۆ ئێران‪ ،‬وه‌ك پێشتر باسم كردووه‪ .‬نه‌مانزانیووه كه‬


‫بێجگه له كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری ئه‌وا كه‌سی تری كوشتبێ‪ .‬ئه‌وه‌ی‬
‫كه تاوانی ڕوون و ئاشكرا بوو ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه‪ :‬كاك سه‌دیقی‬
‫ئه‌نجیری كووشتبوو‪ .‬كه‌سێك تاوانی جینایی و حقوقی لهسهرنهبایه‪،‬‬
‫ئێران ده‌یبه‌خشی‪ .‬ده‌یجا بێ گوومان كه‌سێك ئه‌و تاوانه مه‌زنه بكات‬
‫كه سه‌دیقی ئه‌نجیری بكووژێت‪ ،‬ئه‌وا بێ گوومان ساواك لێشی‬
‫خۆش ده‌بێ و خهاڵتیشی ده‌كات ‪.‬‬

‫‪ -29‬شەریف هەژاری‪ :‬مستەفا ئیسحاقی برا‪-‬بچووکی ئەحمەد تۆفیق‬


‫باڵوکراوەیەکی نووسیوە لەسەر‪ :‬ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لە سااڵنی‬
‫‪ ١٩٦٠‬تا ‪ ١٩٧٢‬دا لە کوردستانی عێراق‪ .‬ئایا مستەفا ئیسحاقی بۆ‬
‫خۆی لە ناو ڕووداوەکاندا بوو لەگەڵتان دا!؟ واتە خۆی بەشدار بوو لە‬
‫جووالنهوهی نه‌ته‌وه‌یی خۆرههالتی كوردستان كه ئێوه لە کوردستانی‬
‫عێراق دابوون تا بتوانێت وه‌ك شاهیدحال ڕووداوه‌كان بۆ مێژوو بگێڕێته‌وه‬
‫و تۆماریان بكات‪ ،‬یاخود نا!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪85‬‬
‫‪-29‬سه‌عید كوێستانی‪ :‬به‌ڕاستی من كاك مسته‌فا ئیسحاقی له‬
‫نیزیكه‌وه ناناسم و نه‌مدیوه‪ .‬بیستوومه كاك ئه‌حمه‌د برایه‌كی له تاران‬
‫هه‌یه‪ ،‬به نێوی مه‌شهوور (قووله) واته هه‌مان ئه‌م كاك مسته‌فا یه‪.‬‬
‫وه‌ك بیستووشمه له الیه‌ن ساواكیشهوه گیراویشه‪ .‬به‌اڵم قه‌ت نهم‬
‫بیستووه و نه‌مبینیووه هاتبێته كوردستانی عێڕاق و هاتبێته ناو‬
‫شۆڕش‪.‬‬

‫چۆن‬ ‫تۆفیق‬ ‫ئەحمەد‬ ‫کەسایەتی‬ ‫هەژاری‪:‬‬ ‫‪-30‬شەریف‬


‫هەڵدەسەنگێنیت!؟ ئایا حیزبی دیموکراتی کردە بەشێک لە پارتیی؟!‬

‫‪30‬ـكاك ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕۆیشتووه و به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس له‬


‫نێوچووه و‪ ،‬له‌ڕیزی شه‌هید ده‌ژمێردرێ‪ .‬چونكه له‌ژێر حوكمی‬
‫دیكتاتۆرێكدا كوژراوه ‪.‬‬
‫له‌باری زانیاری‪ ،‬من جارێك نهم دیت كاك ئه‌حمه‌د كتێبێك بخوێنیته‌وه ‪.‬‬

‫له‌باری سیاسیی و زانایی‪ ،‬به‌شی خۆی شاره‌زایی هه‌بو و‪ ،‬خۆی‬


‫بهڕههبهر ده‌زانی‪ .‬پیاوێكی ڕووخۆش و تابڵێی تووندوتۆڵ و گورج و‬
‫گۆڵبوو‪ ،‬سهحرخیزو ئازا بوو‪ ،‬له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كادره‌كان دا ئه‌وپه‌ڕی‬
‫دیكتاتۆر بوو ‪.‬‬

‫له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیش دا سه‌رخۆش و ڕووخۆشبوو ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیق حیزبی كردبوو بهپلیكانێی خۆی‪ ،‬ده‌یویست له دوا‬


‫ڕۆژدا بهچاولێكهری له مه‌رحومی بارزانی‪ ،‬ڕێگای ئه‌و بگرێته‌به‌ر ‪.‬‬

‫زۆرجار ده‌یگوت‪ :‬جه‌نابی بارزانی ڕێگایه‌كی باشی هه‌ڵبژاردووه و خۆی‬


‫له حیزب و به‌زمی حیزبایه‌تی ده‌ربازكردووه و‪ ،‬كوردایه‌تی ده‌كات ‪.‬‬

‫ئیترئه‌وه‌ی نه ده‌چووه مێشكه‌وه كه بارزانی خاوه‌ن عه‌شیره‌تێكی‬


‫گه‌وره‌یه و‪ ،‬ئه‌و ناتوانێ هێزێكی هه‌بێت و به‌و نیازه بگات‪.‬‬

‫هه‌ر ئه‌و بیره هه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌مێشكیدا بوو‪ ،‬ئه‌وا له ڕێبازی ته‌شكیالتی‬


‫حیزبی دوورخستبووه و‪ ،‬زۆرتر حه‌زی به كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار ده‌هات‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪86‬‬
‫و‪ ،‬دووری له كه‌سایه‌تی سیاسیی و خوێنده‌وار ده‌كرد و‪ ،‬حیزبی‬
‫فیدای خۆی و بۆچوونه هه‌ڵه‌كانی خۆی كرد‪.‬‬

‫‪-31‬شەریف هەژاری‪ :‬بۆ مەال مستەفای بارزانی هه‌ستا ئەحمەد‬


‫تۆفیقی بۆ ناوچەی باڵەکایەتیی و دواتریش بۆ 'کانی ماسی'‬
‫دورخستەوە!؟ هۆکارەکەی چیی بوو!؟‬

‫‪31‬ـ من پێم وانییه مه‌ال مسته‌فا پێشتر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بۆ دیاری‬


‫كردبێت‪ .‬به‌ڵكوو به‌هۆی بنكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی و ته‌نفیزی و‬
‫نیزیكی نیشته‌جێ بوونی بارزانی له دیلمانی‪ ،‬بۆیه خۆی ناوچه‌ی‬
‫باڵه‌كایه‌تی هه‌ڵبژارد بوو‪ .‬كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌یده‌ویست له‬
‫باڵه‌كایه‌تی دوور بكه‌وێته‌وه‪ .‬دوورخستنه‌وه‌شی بۆ كانی ماسی‬
‫ئاگاداریم له‌سه‌ری نییه كه بۆچی دوورخرایه‌وه‪.‬‬

‫بوو!؟‬ ‫چۆن‬ ‫‪32‬ـشەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتیی قادر شەریف‬


‫ملمالنێکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق دا لەسەر چی بوو!؟‬

‫‪32‬ـ هیچ كه‌س نیزكتر له من و قادرشه‌ریف نه‌بوو‪ ،‬چ لهڕۆژههاڵت له‬


‫كاتی نهێنی و په‌ره پێدانی تهشكیاڵتی حیزب‪ ،‬چ له باشور له نێو‬
‫شۆرشدا ‪.‬‬

‫شه‌هید قادر شه‌ریف‪ ،‬مه‌شهووره به‌وه‌ی كه له ده‌ورانی نهێنی دا له‬


‫ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌وه تا ده‌گاته ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ و ته‌رگه‌وه‌ڕ به پێی‬
‫پیاده‪ ،‬به‌شارو ناوچه‌كاندا گه‌ڕا وه و كۆمێته‌ی پێك هێناوه‪.‬‬

‫شاهیدی ئه‌وه‌م كه ناوبراو له هه‌موو كادره‌كانی حیزب ماندووتر و‬


‫كۆشاتر و ماندوو نهناستر بووه ‪.‬‬

‫له‌باری خوێنده‌واریشه‌وه‪ ،‬له بیرم نه‌ماوه تا چ پله‌یه‌كی خوێندووه‪.‬‬


‫ده‌زانم له نووسێنی به‌یاننامه و شتی ئاوادا له كادره‌كانی ئه‌وكاتیدا له‬
‫هێندێكیان باسهوادتر بوو ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪87‬‬
‫دژایه‌تی نێوان ئه‌حمه‌د تۆفیق و قادرشه‌ریف‪ ،‬له‌سه‌ر ته‌كڕه‌وی‬
‫ئه‌حمه‌د بوو‪ .‬ده‌كرێ بڵێێن‪ :‬شه‌هید قادرشه‌ریف له‌و دوایانه‌دا ئه‌وه‌نده‬
‫تێكشكابوو‪ ،‬كه له حیزب دوورخرابۆوه‪.‬‬

‫ئه‌و دووریه‌ی له حیزب‪ ،‬گه‌یشتبووه حاڵه‌تی نه‌حه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ‬


‫ده‌وروبه‌ری خۆی ‪.‬‬

‫شه‌هید قادر شه‌ریف و شه‌هید ئاواره و به‌نده‪ ،‬له‌كۆنگره‌ی ‪٢‬دا‪ ،‬ده‌ر‬


‫كرابووین ‪.‬‬

‫به‌اڵم (كۆمیته‌ی ده‌نگ پێدراوی “حوسنینیهت“) ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌حمه‌د‬


‫تۆفیقی به شتێكی زاڵمانه زانی و‪ ،‬به‌هۆی چه‌ند براده‌رێكه‌وه‪ ،‬له نێو‬
‫بیرهوهریهكانمدا نێوی هه‌موویانم هێناوه‪ ،‬ئه‌وا ئێمه‌یان بۆ نێو حیزب‬
‫بانگكردهوه و‪ ،‬كۆمیته‌ی تازه هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‪ ،‬وێڕای شكاندنی‬
‫ئه‌و بڕیاره زاڵمانه‌یه‪ ،‬شه‌ڕه‌فی ئه‌ندامی مشاوری كۆمیته ناوه‌ندیمان‬
‫درایه و ده‌ست به‌كار بووین‪.‬‬

‫به‌اڵم كاك قادر شه‌ریف نه‌یده‌وێست له نێو حیزب‌دا بمێنێته‌وه‪ ،‬ده‌یگوت‪:‬‬


‫(من له ژێر سێبه‌ری ضوحاكی بیسته‌مدا نامه‌وێ بژیم) كه مه‌به‌ستی‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو‪ .‬بۆیه خوداحافیزی لێكردین و به‌ره‌و به‌كره‌جۆ‬
‫ڕۆیشت ‪.‬‬

‫وه‌ك بۆیان گێڕامه‌وه‪ ،‬له دهستشووی مزگه‌وتی سلێمانی به ده‌ستی‬


‫به‌كرێگیراو (یوسفه لیچه)‪ ،‬به به‌كارهێنانی نارنجهك شه‌هید ده‌كرێ ‪.‬‬

‫قادرشه‌ریف كه ده‌یگه‌ننه نه‌خۆشخانه دوای ماوه‌یه‌ك كۆچی دوایی‬


‫ده‌كات‪ .‬ڕوحی شاد بێ‪.‬‬

‫به‌كرێگیراو (یوسفه لیچه)ش دوای شۆرشی گه‌النی ئێران ده‌چێته‬


‫ئه‌فغانستان و له‌وێ ده‌كوژریت ‪.‬‬

‫ئیتر من نهمزانیومه یوسفه لیچه له‌الیه‌ن كێوه ده‌ستوری كوشتنی‬


‫قادر شه‌ریفی پێدراوه؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪88‬‬
‫‪-33‬شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی سمایلی شەریف زادە چۆن بوو!؟‬
‫ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو!؟‬

‫‪33‬ـ شه‌هید سمایلی شه‌ریفزاده‪ ،‬له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی‬


‫شاری مه‌هاباد چاوی به‌دنیا هه‌ڵێناوه‪ .‬خاوه‌ن بڕوانامه‌ی موهندیسی‬
‫ئه‌له‌كترۆنیكی بوو ‪.‬‬

‫له‌گه‌ڵ كاك حه‌مه دهمین سیڕاجی ئه‌قده‌م و ساالر حه‌یده‌ری دا‪،‬‬


‫خۆیان گه‌یانده نێو شۆرش ‪.‬‬
‫پێشترئاماژهم پێكردووه كه كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ كه‌سانی زانا‌و‬
‫خوێندوار نێوانی نه‌بو و‪ ،‬نه‌یده‌هێشت توخونی حیزب بن ‪.‬‬
‫ئه‌و سێكهسهش كه زانیان ئه‌و حیزبه كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق خۆی‬
‫به‌سه‌را سه‌پاندووه‪ ،‬هه‌ر بۆیه بڕوایان وابوو كه نابێ حه‌ولی بۆ بده‌ن‬
‫و‪ ،‬به شێوه‌ی ( ئاغا‪ :‬به‌ڵێ) به‌كرده‌وه به‌شداری خه‌باتی ئاوا بن ‪.‬‬

‫بۆ خۆیان له گهڵوهڕهزی گوندی سونێ ‪ ،‬له خانوێكدا ده‌ژیان و‪ ،‬له‬


‫الیه‌ن بنه‌ماڵه‌یان یارمه‌تیان پێده‌كرا و‪ ،‬ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد‪ .‬ته‌نانه‌ت‬
‫جارێكیش له‌الیه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه داوای كاریان لێنه‌كرا‪ ،‬هه‌رچه‌ند‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ده‌مینی سیڕاجی خزمیش بوون ‪.‬‬

‫شه‌هید سمایل شه‌ریفزاده الوێكی جوان چاك و‪ ،‬خوێن شیرن و‬


‫لهبهرداڵن بوو ‪.‬‬

‫له باری سیاسیشه‌وه‪ ،‬به گوێره‌ی ته‌مه‌نی خۆی پێگه‌یشتبوو‪ .‬له‌حه‌د‬


‫به‌ده‌ر حاشقی خه‌باتی كوردایه‌تی بوو ‪.‬‬
‫ناوبراو پاش پێكهاتنی (كۆمیته‌ی ئینقالبی حیزبی دێموكڕاتی‬
‫كوردستان) ده‌چێته‌وه گهڵوهڕز و‪ ،‬له‌وێڕا له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك‪،‬‬
‫بۆ خه‌باتی نهێنیو ڕونكردنهوهی ئه‌و خه‌باته‪ ،‬ده‌چێته‌وه ڕۆژهه‌اڵت ‪.‬‬

‫له‌و سه‌فه‌ره‌دا خاینێك به‌نێوی (كوێخا شه‌ریف)‪ ،‬كه وه‌ك پێشمه‌رگه‬


‫له‌گه‌ڵ خۆی دا ده‌بێ و‪ ،‬له نۆبه‌ی كێشكی خۆیدا هه‌ڵدێ و‪ ،‬ده‌ڕوات‬
‫و‪ ،‬جاش و ژاندارمیان وه‌سه‌ر ده‌گێڕێ و شه‌هێد ده‌كرێن‪ .‬یادیان به‬
‫خێر‌و روحیان شاد‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪89‬‬
‫‪-34‬شەریف هەژاری‪ :‬ئه ی کەسایەتی مەال ئەحمەدی شەڵماشی‪-‬‬
‫مه‌ال ئه‌حمه‌دی هه‌مه‌وه‌ندی‪ -‬ناسراو به 'مەال ئاوارە' چۆن‬
‫هەڵدەسەنگێنیت!؟‬

‫‪34‬ـ مه‌ال ئه‌حمه‌د شه‌ڵماشی مرۆڤێكی هێدی و هێمن و تابڵێی‬


‫له‌سه‌ره‌خۆ بوو‪ .‬عاشقی كاروتێكۆشان و خه‌بات بوو‪ .‬نیشتمان‬
‫په‌رست و به‌ڕاستی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو‪ .‬كه‌سێك بوو كه‬
‫خوێندنی له حوجره وه ده‌ست هێنابوو‪ ،‬بهالم له مه‌ال نه‌ده‌چوو ‪.‬‬

‫مرۆڤێكی به‌ته‌واوی جه‌ماهیری و كۆمه‌اڵیه‌تی بوو‪ ،‬له ده‌ورانی خۆیدا‬


‫كه‌م كه‌سی كورد وه‌كوو شه‌هید ئاواره كۆمه‌ڵگای خۆی ناسی بوو‪.‬‬

‫زۆری حه‌ز به یه‌كێتی نێوان ڕیزی ڕێكخراوه‌كانی كوردستان ده‌كرد ‪.‬‬

‫شه‌هید مه‌ال ئاواره له كرداره‌كانی ئه‌حمه‌د تۆفیق ناڕازی بوو‪.‬‬


‫پاشان دووری له‌حیزب ده‌كرد و‪ ،‬پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ‬ ‫هه‌ربۆیه‌ش‬
‫مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دێموكڕاتی كوردستان له ده‌ورانی مامۆستا‬
‫برایم ئه‌حمه‌د دا له عیساوێ گرتبوو ‪.‬‬

‫كاتێك هێرش كرایه سه‌ر جه‌ماعه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی و‬


‫پهڕشووباڵویان كردن‪ ،‬ئێمه‌ش بنكه‌ی كۆمیته‌كه‌مان‪ ،‬واته (كۆمیته‌ی‬
‫ساخكهرهوه) له ناوچه‌ی ماوه‌ت دا په‌رش و باڵ‌و بوو ‪.‬‬

‫من و قادرشه‌ریف له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه به ته‌نیا ماینه‌وه‪ .‬كاتێك له‬


‫ڕۆژهه‌اڵت خه‌رێكی خه‌بات و تێكۆشان بووین‪ ،‬له ناوچه‌ی ئاالن‬
‫تووشی مه‌ال ئاواره بووین و دانیشتین و‪ ،‬تووێژمان له‌گه‌ڵ كرد‪ .‬زۆر‬
‫خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه له‌گه‌ڵمان‬
‫كاربكات‪.‬‬

‫بۆی ده‌گێڕاینه‌وه كه ئه‌ندامی پارتی نه‌بووه و‪ ،‬پێوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ‬


‫مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی‪ ،‬ته‌نیا به‌خاتری به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه بووه و‪،‬‬
‫نه‌یویستووه شت له ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ربگرێ ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪90‬‬
‫مه‌ال ئاواره زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و مه‌ال و فه‌قێ و خوێنده‌وارانه‌وه كردووه تا‬
‫كاتێك كه بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ساخكهرهوه و‪ ،‬دواییش وێڕای ئێمه و‬
‫مانان بۆ پێك هێنانی كۆمیته و شانه تێكۆشاوه ‪.‬‬

‫ناوبراو له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت‪ ،‬وێڕای ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌و ناوچه‌یه‬


‫هه‌بوو‪ ،‬ته‌واوی ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌ناسی كه به ئازاد و قاچاغ دووربوون‬
‫له ژێر چاوه‌دیری دوژمن‪ .‬ناسیاریشی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش‬
‫هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ دوژمن بوون‪ ،‬به‌تایبه‌تی ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه‌ی‬
‫فسۆس و ئاڵقه له گوێی رژیم بوون ‪.‬‬

‫ئه‌ویش پاش پێكهاتنی كۆمیته‌ی ئینقالبی بۆ كار‌و خه‌بات گه‌ڕاوه‬


‫ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و‪ ،‬خه‌یانه‌تی پێكرا و‪ ،‬گیرا و‪ ،‬له شاری‬
‫سه‌رده‌شت ئێعدام كرا‪ .‬به‌ڕاستی مه‌ال ئه‌حمه‌دی شه‌ڵماشی له‬
‫دڵسۆزیدا بۆكورد هاوتای كه‌م بوو‪ .‬روحی هه‌ر شاد بێ‪.‬‬

‫‪-35‬شەریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی حەمە ئەمینی سیراجی چۆن ڕاڤە‬


‫دەکەیت لە ناو حیزبی دیموکرات دا؟ ناکۆکییەکانی نێوان حەمەدەمینی‬
‫سیراجیی و ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو!؟‬

‫‪35‬ـ ڕۆڵی حه‌مه‌ده‌مینی سیڕاجی‪ ،‬له باسه‌كه‌ی شه‌هید سمایلی‬


‫شه‌ریفزاده دا باس كرا كه سێ كه‌سی وێگڕا له‌گه‌ل كاك سمایلی‬
‫شه‌ریفزاده و كاك ساالر حه‌یده‌ری ده‌ژیان‪ .‬هه‌رچه‌نده كاك‬
‫حه‌مه‌ده‌مین له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق خزمایه‌تی نیزیكیان پێكه‌وه هه‌بوو‪،‬‬
‫به‌اڵم ناوبراو ئه‌وشێوه‌یه و چۆنیه‌تی حهڕهكاتی ئه‌حمه‌د تۆفیقی‬
‫پێخۆش نه‌بوو‪.‬‬

‫كاك حه‌مه‌ده‌مین خۆشه‌ویستی هه‌موومان بوو‪ .‬به‌اڵم ئه‌حمه‌د تۆفیق‬


‫به كۆمونیستی ده‌زانی و خۆشی نه‌ده‌وێست‪ .‬له زۆرشوێنی‬
‫واڵمهكاندا ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه ئه‌و تیپانه له باری بیروباوه‌ڕه‌وه‬
‫چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی بوون و‪ ،‬له هه‌ڵس و كه‌وتێك كه بوویان‪ ،‬ئه‌وا كوردی‬
‫نیشتمان په‌روه‌ربوون‪ ،‬ده‌كرێ وه‌ك سوسیالیستی كورد‪ ،‬ئه‌ژمار‬
‫بكرێن ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪91‬‬
‫به‌پێی لێكۆلێنه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی و‬
‫رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورده‪ .‬له خه‌تی مه‌شدا‪ ،‬واته ڕێبازی نه‌ته‌وایه‌تی‬
‫وهكار خرابان كه‌ڵكیان زۆر بوو ‪.‬‬

‫ئێمه‌ی میللی دێموكڕاته‌كان ناوبراومان خۆشده‌ویست و به (خاڵه‬


‫مین) نێودێرمان كردبوو‪ .‬یادی به‌خێر و ڕوحی شاد‪.‬‬

‫‪36‬ـ شه ریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی ئەمیری قازی لە حیزبی دیموکرات دا چۆن‬


‫بوو؟ بۆ دەوترێت ئەمیر ی قازی شوێنکەوتەی پارتیی بووە!؟ بۆ لە‬
‫کتێبەکەیدا دەیەوێت ئاراستەی ڕووداوەکان بگۆڕێت لە قازانجی پارتیی‬
‫و ئەحمەد تۆفیق ڕێکیان بخات!؟‬

‫‪36‬ـ ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌ندامی حیزبی دێموكڕاتم و كاك ئه‌میری قازیم‬


‫دیوه‌و ده‌یناسم‪ ،‬تائێستا نهم دیوه‌و نهم بیستوومه‪ ،‬جارێك له‌جاران له‬
‫سێمنارێك‪ ،‬یا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا قسه‌ی بۆ خه‌ڵك كردبێ‪.‬‬
‫ته‌نانه‌ت ڕوویشی نه‌داوه كه له دێیه‌ك دا خه‌ڵكی كۆكردبێته‌وه و‬
‫باسێكی له‌سه‌ر به‌شێكی كۆمهاڵیهتیی یان سیاسیی بۆ كردبن‪.‬‬

‫ئهڵحه ق ناوبراو تابڵێی پیاوێكی هێدی و هێمن و له‌سه‌ره‌خۆیه و‪ ،‬ڕێز‬


‫له قسه و گوته‌ی الیه‌نی ڕووبه‌ڕوو ده‌گریت و‪ ،‬مرۆڤێكی رووشكێن‬
‫نییه‪ ،‬پاشمله‌ش هه‌مووكه‌س عه‌یب لێكتر ده‌گرێت‪.‬‬

‫له كوردهواری غه‌یبه‌تكردن هاسانه‪ .‬ئه‌وه‌نده‌ی شاهید بم له باره‌ی‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق و ناوبراودا‪ ،‬به زاهیر پڕ به دڵ لێكتری گله‌مه‌ند و نالێك‬
‫بوونه‪ ،‬به‌اڵم هه‌میشه كاك ئه‌میری قازی هاتووچۆی ئه‌و بنكه و‬
‫جێگایانه‌ی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیقی لێبووه‪ ،‬كردووه‪.‬‬

‫له باره‌ی كتێبی بیره‌وه‌ری خۆیه‌وه ئه‌وا خوێندووته‌وه و ئاماژه‌ت به‬


‫چه‌ند شتێك كردووه‪ .‬هه‌ركه‌سه ڕوانگه‌ی خۆی هه‌یه و جێگای ڕێزه ‪.‬‬

‫من پێموایه‪ :‬ئه‌و كه‌سانه‌ی شت ده‌نووسن‪ ،‬شێوه‌ی نووسینه‌كان یه‌ك‬


‫شێوه نین و بێشك جیاوازیان هه‌یه و‪ ،‬به شێوه‌ی جۆراوجۆر‬
‫ده‌نووسرێ ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪92‬‬
‫هێندێك كه‌س له باره‌ی خۆی‪ :‬بۆ خۆبه‌رزكردنه‌وه ده‌نووسێ‪ .‬هێندێك‬
‫كه‌سی تریش بۆ زانیاری كۆمهاڵیهتیی ده‌نووسێ‪ .‬هێندێكی تریش بۆ‬
‫پێهه‌اڵ گوتن ده‌نووسێ‪ .‬زۆر كتێب دهنووسڕێ و نووسراوه بۆ‬
‫شاردنه‌وه‌ی عه‌یب و عاری پاشا و ئه‌میر و سه‌رۆك‪ .‬ئه‌گه‌ر به وردی‬
‫بڕوانیه نووسراوه‌ی كۆن و تازه‪ ،‬ده‌بینی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ خاتری ژیانی‬
‫خۆش و باش‪ ،‬بێڕوحمانه بۆ پاره‪ ،‬حه‌ق ده‌كه‌ن به ناحه‌ق و ناحه‌ق به‬
‫حه‌ق‪ .‬كه‌سێكیش نییه داد وه‌ری بكات و‪ ،‬ڕاست و ناڕاست بۆ‬
‫جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكات‪ .‬به‌وهیوایه وه‌اڵمی پرسیاره‌كه‌ت وه‌رگرتبێته‌وه‪.‬‬

‫‪ -37‬شەریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی کەریمی حیسامی چی بوو لە ناو حیزبی‬


‫دیموکرات دا‪ ،‬هەروەها کەسایەتی سیاسیی کەریمی حیسامی چۆن‬
‫هەڵدەسەنگێنیت!؟ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی‬
‫بوو!؟‬

‫‪-37‬كه‌ریم حیسامی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ست ته‌نگ و هه‌ژار چاوی‬


‫كردۆته‌وه‪ .‬خوێنده‌واری ناوبراو‪ ،‬تا له ئێران و عێڕاق بو و نه‌چوو بووه‬
‫ئوروپا‪ ،‬له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی تێ نه‌په‌ڕی بوو‪.‬‬

‫بۆخۆی ده‌یگووت‪ :‬له ده‌ره‌وه زیاتری خوێندوویه‪ .‬من له منداڵیه‌وه‬


‫ده‌یناسم‪ .‬به‌ڕاستی مرۆڤیكی له حهدبهدهر زیره‌ك و خودساخته بوو‪،‬‬
‫ده‌یتوانی له‌گه‌ل ئاكادمییهك‪ ،‬ته‌نانه‌ت زیاتریش له‌هه‌موو بارێكه‌وه‬
‫به‌رابه‌ری بكات‪.‬‬

‫نووسه‌رێكی ساده نووسی باش بوو‪ .‬له باری بیروباوه‌ڕه‌وه چه‌پ‬


‫بوونی خۆی نه‌ده‌شارده‌وه و‪ ،‬وه‌ك كوردێكی سۆسیالیست خۆی‬
‫ده‌ناساند ‪.‬‬

‫تا كۆچی دوایی كردنیشی‪ ،‬من به مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردی‬


‫ده‌ناسم ‪.‬‬
‫حیزبی تووده ناوبراوی له رێكخراوی الوانی حیزبی دێموكڕاتی‬
‫كوردستان‪ ،‬وه‌ك نوێنه‌ری وه‌رزێرانی كورد‪ ،‬نارده ده‌ره‌وه ‪.‬‬

‫له ده‌ورانی دوكتر محه‌مه‌د موسه‌دیق دا‪ ،‬حیزبی تووده نیزیك بیست و‬
‫چه‌ند كه‌سی به نێوی (فستیوالی الوانی ئێران) بۆ سۆڤیه‌تی ئه‌وكات‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪93‬‬
‫نارد‪ .‬به درێژه‌دانی ئه‌و پێوه‌ندیه‪ ،‬ماوه‌ێكی دوورودرێژ وه‌ك ئه‌ندامی‬
‫حیزبی تووده‪ ،‬له كاروباری ئه‌وان دا نه‌خشی به‌رچاوی هه‌بووه ‪.‬‬

‫كاتێك ناوبراو له‌عێڕاق ده‌رده‌كرا‪ ،‬به‌هاوكاری حیزبی شیوعی ڕۆیشته‬


‫ده‌ره‌وه‪ .‬توودهیهكان به‌شی كوردی ڕادیۆی په‌یكی ئێرانیان پێ سپارد‬
‫و‪ ،‬له باری مادییهوی دابینیان ده‌كرد ‪.‬‬

‫پێموایه‪ :‬له‌و ده‌ورانه‌دا (ڕادیۆ په‌یكی ئێران) كه ده‌نگی كورد به هیچ‬


‫شوێنێك ڕانهدهگهییشت‪ ،‬باشترین خزمه‌تی به‌گه‌لی كورد كرد‪.‬‬

‫پاش شۆرشی ئێرانیش‪ ،‬ناوبراو كاتێ گه‌ڕایه‌وه كوردستان‪ ،‬سه‌ره‌ڕای‬


‫ئه‌وه‌ی ئه‌همیه‌تی پێنه‌ده‌درا‪ ،‬ئه‌وكارانه‌ی پێی ده‌سپێردرا به دڵ و گیان‬
‫به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن ‪.‬‬

‫كاتێك ده‌یوست بچێته‌وه بولغاریا سه‌ری ماڵومنداڵی بدا‪ ،‬له‌به‌غدا‬


‫ده‌گیرێ‪ ،‬پاش شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر‪ ،‬كه بۆخۆی ده‌یگوت‪ :‬شه‌هید‬
‫دوكتور قاسملوو به فریای ده‌گات و‪ ،‬ڕزگاری ده‌كات و ده‌چێته ده‌ره‌وه و‪،‬‬
‫ئێتر ناگه‌ڕێته‌وه كوردستان‪.‬‬

‫له ده‌ره‌وه‌ش به ته‌نیا خه‌ریكی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی (سه‌رده‌می نوێ)‬


‫بووه و‪ ،‬هه‌روه‌ها بێرهوهریهكانی خۆی له‌نیزیك ده به‌رگ دا و‪،‬هێندێك‬
‫كتێبی باش و به كه‌ڵكی باڵوكردۆتهوه‪ .‬له هه‌ر جێگا و شوێنێك‬
‫شتێكی وه‌ده‌ست كه‌وتبایه‪ ،‬یان نووسراوه‌كانی كه ده‌یفرۆشتن‪،‬‬
‫ده‌یكرده خه‌رجی چاپی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی‪.‬‬

‫له‌ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی كه‌سی ڕووناكبیرهوه‪ ،‬كه‌سایه‌تی كه‌ریمی‬


‫حیسامی به‌زمان و كرده‌وه و نووسێن‪ ،‬جێگای ته‌قدیرن‪ .‬یادی به‌خێر و‬
‫ڕوحی شاد‪.‬‬

‫‪-38‬شەریف هەژاری‪ :‬گرتن و کوشتنی ئەحمەد تۆفیق لەالیەن‬


‫عێراقەوە چۆن بوو!؟‬

‫‪38‬ـ ئه‌وه‌ی كه چۆن خۆی ته‌سلیمی حكومه‌تی به‌عس كردووه‪ ،‬ناوبراو‬


‫ترساوه له‌گه‌ڵ ساواكی ئێران محامهلهی پێبكرێت‪ .‬كاتێك چۆته‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪94‬‬
‫به‌غداش له‌سه‌ر ئه‌و (زیره‌كیه‌ی!!!) كه هه‌یبوو‪ ،‬به داخه‌وه‪ ،‬ده‌ڵێن‪:‬‬
‫داعبای زیره‌ك به دندووك پێوه ده‌بێ‪ ،‬ئه‌ویش به‌داوه‌وه بوو‪.‬‬

‫كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق نامه‌كه‌ی به خوارزای خۆیدا بۆ بارزانی ده‌نێرێ‪،‬‬


‫كه‌سانی سیاسیش هه‌میشه‬ ‫دیاره له‌رژێمی به‌عسدا‪،‬‬
‫له‌ژێرچاوه‌دێری دا بوون ‪.‬‬

‫ئه‌حمه‌د تۆفیقیش له ژێر چاوه‌دێری موخابه‌ڕات و ده‌زگای چاوه‌دێری‬


‫دابووه‪ .‬له سهیتهڕهی به‌غدا خوارزای ده‌پشكنن و نامه‌كه ده‌گرن و‬
‫ده‌یبه‌نه‌وه ئیداره و‪ ،‬دوای كۆپیه هه‌ڵگرتن له نامه‌كه‪ ،‬ده‌بێ‬
‫دڵخۆشی نامه‌به‌ر درابێته‌وه و پاره‌شی درابێتێ !!‬
‫چوونكه وا ده‌ر ده‌كه‌وێ له گه‌ڕانه‌وه و دووباره خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی‬
‫بارزانیدا‪ ،‬وێده‌چێت باشیان ترساندبێ و ڕازیشیان كرد بێ‪ .‬له‌به‌ر‬
‫ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و رووداوه زۆر ئاڵۆز و ناخۆشه‌ی كه به‌سه‌ری هاتووه‪،‬‬
‫ئه‌وا خوارزاكه‌ی له الی خاڵی خۆی كه (ئه‌حمه‌د تۆفیق) بووه‪،‬‬
‫نایگێڕێته‌وه و ده‌یشارێته‌وه‪.‬‬

‫دیاره به‌ڵگه له‌وه گه‌وره‌تر نییه بۆ ڕژیمێكی جنایه‌تكاری وه‌كوو به‌عس‪.‬‬


‫من بێجگه له وه‌ی باسكراوه و بیستوومه ئاگاداری شتێكی تر نیم و‪،‬‬
‫له‌وه‌ش زیاتر نه‌شم بیستووه شتی تر ‪.‬‬

‫چۆن‬ ‫د‪.‬قاسملوو‬ ‫سیاسیی‬ ‫کەسایەتیی‬ ‫‪-39‬شەریف هەژاری‪:‬‬


‫هەڵدەسەنگێنیت!؟‬

‫‪-39‬ده‌بوایه ئه‌و پرسیاره له من نه‌كه‌یت‪ ،‬چونكه ئه‌و نووسراوه‌و‬


‫مهقاالنهی كه تائێستا له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌زمانی‬
‫جۆراوجۆر‪ ،‬كه‌سانی سیاسیی و ڕووناكبیر له‌سه‌ر دوكتور قاسملوویان‬
‫گوتووه و نووسیووه‪ .‬له كوردستانیش كه‌سانی ڕووناكبیری سیاسیی‬
‫كه‌م نین‪ ،‬كه پێیان وایه‪ :‬تائێستا له كوردستان ڕێبه‌رێكی وه‌ك‬
‫دوكتورقاسملوو له پاش پێشه‌وا له حیزبی دێموكڕاتی كوردستاندا‬
‫هه‌بووبێ و دیترابێ ‪.‬‬

‫دوكتور قاسملوو له كاروكردهوهدا‪ ،‬به ڕوونی جێ په‌نجه‌ی دیاره ‪.‬‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪95‬‬
‫ڕێبه‌رایه‌تی ڕێكخستنی له حیزبی دێموكڕاتی كوردستان دا هه‌رگیز‬
‫ناشاردرێته‌وه‪ ،‬به‌حه‌ق شوێنه‌واری به ڕوونی دیار و به‌رچاوه ‪.‬‬

‫ئه‌وه نه‌ك هه‌ربه ته‌نیا بڕوای منه‪ ،‬به‌ڵكوو زۆربه‌ی دانیشتوانی كورد و‬
‫ئه‌و ڕووناكبیره سیاسییه‌ی كه ناوبراویان ناسیوه یان لێكۆلینه‌وه‌یان‬
‫له‌سه‌ر كردووه‪ ،‬ئه‌وا دوكتر قاسملوو به ڕێبه‌رێكی بێهاوتای كورد‬
‫ده‌زانن‪ .‬یادی به خێربێ و روحی هه‌ر شاد بێ‪.‬‬

‫‪40‬ـ بیره‌وه‌رییه‌كان و زۆرینه‌ی سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی دیكه ئاماژه‬


‫بەوە دەکەن کە 'مەاڵ جەمیلی مەردۆخی' وه‌ك (پێشمه‌رگه‌یه‌كی‬
‫ساده) تا ساڵی ‪ ١٩٦٣‬لە ڕیزی حیزبی دیموکرات دا بووە و‪ ،‬دواتر‬
‫لەگەڵ سەالحی موهتەدی دا کۆمەڵەی ڕزگارییان دروست کردووە‪.‬‬
‫به ڕێزت وەک شاهید حاڵێکی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە‪ ،‬ئایا مەال‬
‫جەمیلی مەردۆخی تا سالی ‪ 1974‬کارەکتەری ناو ڕووداوەکانی بووه و‬
‫به‌رپرسیارێتیی هه‌بووه؟ یان هەر لە ساڵی ‪ ١٩٦٣‬وە وازی لە حیزبی‬
‫دیموکرات هێنابوو!؟ چونكه ئێستا بیره‌وه‌رییه‌ك به‌ناوییه‌وه ئاماده‌كراوه و‬
‫تێیدا مه‌ال جه‌میلی مه‌ردۆخ باسی ڕوداوه‌كان تا ساڵی ‪ 1974‬ده‌كات!!‬

‫‪-40‬له‌باره‌ی مهالجهمیلی مه‌ردۆخی پرسیارت كردووه‪ .‬ئه‌وه‌نده‌م له‬


‫بیره‪ ،‬تاقه جارێك ناوبراوم له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا دیوه‪ .‬دوایه نهم‬
‫دیتۆته‌وه و نازانم چه‌ند و تاكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حیزبی دێموكڕاتهوه‬
‫هه‌بووه‪ .‬چونكه فاسیله‌ی نیشته‌جێبوونمان بۆكاری ناوچه‌ی هه‌ورامان‬
‫و باڵه‌كایه‌تی بووه‪ .‬ده‌زانم كه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی رزگاریدا بووه‬
‫و‪ ،‬له پاش سالی ‪ 1963‬ه‌وه رۆشتن له حیزبی دیموكرات و‬
‫جیابوونه‌وه‪ .‬ئیتر نازانم دواتر چی كردووه و له كوێ بووه و له ڕیزی چ‬
‫حیزبێك دابووه!!‬

‫‪..................................................................‬‬

‫*كاكه گیان له پرسیارهكانتدا ئه‌وه‌ی پێویست بوو‪ ،‬به‌كورتی وه‌اڵمی‬


‫به‌ڕێزتانم داوه‌ته‌وه‪ .‬پێم‌خۆش بوو زیاتر و هێندێك دوور و درێژتر ئه‌ركی‬
‫وهاڵمدانهوه به‌جێ بێنم‪ .‬به‌اڵم باوه‌ر بفه‌رموو‪ ،‬له باره‌ی توانای‬
‫ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی پیری‪ ،‬نهم توانی له‌وه پتر ڕه‌زایه‌تی به‌ڕێزتان‬
‫به‌جێ بگه‌یه‌نم ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪96‬‬

‫هیوادارم له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تاكوو ئێستا كردووته به ڕاست و دروستی‬


‫وه‌اڵمی پرسیاره كانت بۆ ده‌ركه‌وێ ‪.‬‬

‫برات ‪ :‬سه‌عید كاوه ‪ ،‬مه‌شهور به (كوێستانی)‪.‬‬

‫سوئێد‪ ٢٠١٥-١٢-٢٤ ،‬ی میالدی‪.‬‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪97‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عهبدواڵی عیزهتپور‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪98‬‬

‫ساڵ‌و و ڕێز‪ :‬مامۆستای بەڕێز‪ ،‬فەرموو ئەمانەی خوارەوە پرسیارەکانن‪،‬‬


‫کە وەک خۆی لە بەرگی دووەمی کتێبی ''ڕامانێک لە تراژیدیای براکان"‬
‫باڵوی دەکەمەوە ‪.‬‬
‫چونکە لە بەرگی یەکەمی هەمان کتێب دا کە ساڵی ‪ ٢٠١٠‬چاپ‬
‫کراوە‪ ،‬چاوپیکەوتنەکانم لەگەڵ ''د‪.‬مەحمود عوسمان‪ ،‬عەبدواڵی‬
‫حەسەن زادە‪ ،‬حوسێنی مەدەنی‪ ،‬مەال ڕەسوڵی پێسنماز‪ ،‬عەزیز‬
‫محەمەد و‪ ،‬سەالحی موهتەدی'' دا ئەنجامداوون‪ .‬لەم بەرگهشیان دا‪،‬‬
‫بەڕێزتان و چەندان سەرکردە و شاهیدحالی ناو رووداوه‌كانی‬
‫جووالنهوهی باشور و خۆرهەاڵتی کوردستان‪ ،‬چاوپێکەوتنیان لەگەڵ‬
‫سازدەکرێ و‪ ،‬به‌بێ ده‌ستكاری لە بەرگی دووەمی هەمان کتێب دا‬
‫باڵ‌و دەکرێتەوە ‪.‬‬
‫هیوادارم بە وردیی و زۆر ڕاشکاوانە وەالمی پرسیارەکان ڕوون‬
‫بکەیتەوە و‪ ،‬با وەک شایەت حاڵێكی سەرەکی ناو بەشێکی‬
‫ڕووداوەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنیت‪ .‬چونکە بۆ مێژوو زۆر پێویستە‬
‫ڕووداوەکان وەک خۆی لێی بکۆڵرێتەوە‪ .‬ئاواتەخوازم هەردەم بە‬
‫تەندروستی باشەوە سەالمەت و تەمەن درێژ بیت‪.‬‬
‫شەریف هەژاری‬
‫________________‬
‫شەریف هەژاری‪ :‬پێم باشە لە سەرەتا دا کورتەیەک لە ژیانی‬
‫سیاسیی خۆتمان بۆ باس بکەی‪ ،‬بەتایبەت سەرەتای بەشداریت لە‬
‫حیزبی دیموکرات دا چۆن بوو و کەی بوو!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬ساڵی ‪١٣٣٠‬ی هەتاوی لە کۆبوونەوەکانی‬


‫الوانی دێموکرات لە شاری ورمێ بەشداریم دەکرد‪ ،‬لەزۆربەی‬
‫کۆبوونەوەکان و لەسەر پرسە سیاسییەکانی ئەوسەردەمە بە پێی‬
‫ئاستی تێگەیشتووی و پێگەیشتینی خۆمان لە پرسەکانی ڕۆژ دا‬
‫گفتوگۆ و مناقشەمان دەکرد‪ .‬کتێبی جۆراوجۆرمان بە یەکتری دەناساند‬
‫و دەمانخوێندنەوە‪ .‬هەروەها لە باڵوکردنەوەی نامیلکەکان و نووسینی‬
‫دروشم بەشداریمان دەکرد‪.‬‬

‫لە ساڵی ‪١٣٣١‬ی هەتاوی‪ ،‬دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو (هێشتا‬


‫بڕوانامەی دوکتۆرای وهرنەگرتبو و بە کاک رەحمان بانگمان دەکرد) بۆ‬
‫سەردانی بنەماڵەکەی هاتبووە شاری ورمێ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪99‬‬
‫دوانیوەڕۆیەک پێکەوە بە پیاسەکردن چووینە کەناری چۆمی ورمێ و‬
‫باسمان لە پرسی جۆربەجۆر دەکرد‪ .‬کاک دوکتور چوار ساڵ لە من‬
‫گەورەتر بوو‪.‬‬
‫ئەوەی لەوسەردەمەدا زیاتر مێشکی گەنجەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ‬
‫دەکرد‪،‬چەمکەکانی "سۆسیالیزم‪ ،‬ئیمپریالیزم ‪ ،‬ئاشتی و ئازادی و ‪...‬‬
‫هتد" بوون‪.‬‬
‫من پرسارگەلێکی تایبەت بە کۆمەڵگای سۆسیالیستی کە ئەو‬
‫سەردەمە قسەی زۆری لە بارەوە دەکرا‪ ،‬لە کاک دوکتور دەپرسی و‬
‫ئەویش بەشێوەی گشتی واڵمی دەدامەوە ‪.‬‬
‫بۆ نموونە دەیگوت‪":‬لەکۆمەڵگای سۆسیالیستی دا‪ ،‬سەرمایە‬
‫بەشیوەی مڵکی گشتی لێ دێ و ئیستسمارکردنی مڕۆڤ‬
‫بەدەستی مڕۆڤ لە ناودەچێ و‪ ،‬هەرکەسێک لەسەر زەحمەت و‬
‫تێکۆشانی خۆی دەژی"‪ .‬هەڵبەت ئەو شتانە و تێگەیشتنی دروست‬
‫لەوانە‪ ،‬لە مێشک و نێو ناخی ناشارەزای من‪ ،‬کە شتێکم لە بارەی‬
‫ئابووری‪ ،‬کۆمەاڵیەتی و سیاسەت نەدەزانی‪ ،‬بە زەحمەت جێی‬
‫دەگرت‪ .‬هەربۆیەش پرسیاری زۆر بە مێشکم دا دەهاتن‪.‬‬
‫لەو سەردمەدا و لە شارەکەی ئێمە "ورمێ"‪ ،‬نە کارگا و کارخانەیەکی‬
‫لێ بو و‪ ،‬نە کرێکاریش کە لە ناویدا کار بکەن‪ .‬تەنیا نایەکسانی‬
‫بەرچاو له پێوەندی نێوان دەرەبەگ و جووتیاران لەسەر زێوییەکان‬
‫هه‌بوو‪ ،‬کە من لەگەڵ ژیانی ئەوانە و‪ ،‬بەتایبەت توێژی بەرباڵوی‬
‫جووتیاران‪ ،‬ناسیاوی تەواوم هەبو و‪ ،‬ژیانی پڕ لە چەرمەسەری ئەوانەم‬
‫بە روونی دەبینی و لەگەڵیان گەورە ببووم‪.‬‬
‫کاتێک لە سەر دۆخی جووتیاران و خاوەن ملکەکان پرسیارم دەکرد‪.‬‬
‫وه‌اڵمی ئه‌و دابەشکردنی ملکەکان بوو کە دەمتوانی بەباشی لەوە‬
‫تێبگەم‪ .‬زۆر باس و خواسی تر بە مێشکم دا دەهات‪ ،‬بۆ نموونە‪:‬‬
‫چارەنووسی ئەو هەموو دوکاندار‪ ،‬بەزاز و بەقاڵ و ‪ ...‬هتد چیان لێ‬
‫بەسەردێ؟‬
‫واڵمەکان قەناعەتیان بە من نەدەهێنا و‪ ،‬پێموابوو کە پێویستە لەو‬
‫بارەوە کتێبی زۆر بخوێنمەوە بۆ ئەوەی بتوانم سەر لەو شتانە دەربێنم‪.‬‬
‫باسێکیتر کە سەرنجی منی بە الی خۆی دا ڕادەکێشا‪ ،‬کوردستان‬
‫بوو‪ ،‬کە بۆچی کوردستان جگە لە ئێران لە عێراق و تورکیا و سوریاش‬
‫بوونی هەیە؟‬
‫ئایا هەموو ئەوانە کوردستان نین و بۆچی وای بەسەرهاتووە؟ کاک‬
‫رەحمان( دوکتور قاسملوو) کورتەیەک لە مێژووی کوردستان‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪100‬‬
‫‪،‬بزووتنەوەی کورد و ئەوەی لە چ کاتێکدا کوردستان دابەش بووە‪ ،‬بۆی‬
‫باس کردم‪.‬‬
‫ئەو کاتە نزیک بە شەش ساڵ بەسەر دامەرزانی حکوومەتەکانی‬
‫نەتەوەیی کوردستان و ئازەربایجان و‪ ،‬چۆنیەتی لە ناوچوونیان‬
‫تێدەپەڕی و‪ ،‬زۆر لە بیرەوەرییەکان لە مێشکم دا مابوون‪ .‬بیرەوەریی‬
‫تاڵی وەک لەسێدارەکان و‪ ،‬هەروەها ئێعدامی قازی محەممەد و‬
‫هاورێکانی و‪ ،‬گوڵزاری کۆماری کوردستان‪ ،‬کوشتاری بێرەحمانە و‬
‫بەبێ محاکەمەی الوانی شاری ورمێ‪ .‬هەموو ئەم بەسەرهاتانە‬
‫ڕقێکی قووڵی لە ناخی من دا بە نیسبەت حکوومەت و‬
‫دەسەاڵتدارانی ئێران پێکهێنا بوو‪.‬‬

‫هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا كه تا هاتنی کاک رەحمان‪ ،‬لە گرووپی‬


‫گەنجانی شاری ورمێ چاالکیم دەکرد‪ .‬لەو بارەوە چاالکییەکانی خۆم‬
‫بۆ باس کرد‪ .‬ئەویش پرسی کە‪ :‬تۆ ئەو هەموو چاالکییە دەکەی‪،‬‬
‫ئەندامی کام حیزب و دەستەی؟‬

‫منیش وتم‪ :‬ئەندامی هیچ حیزب و الیەنێک نیم‪ .‬تەنیا لەگەڵ‬


‫گەنجەکانی هاوتەمەنی خۆم کە ئەوانیش لەو هەموو نایەکسانی و‬
‫زوڵم و زۆرە نارازین‪ ،‬هات و چۆم هەیە‪ .‬ئه‌و وتی ‪":‬پێتخۆشە ببی بە‬
‫ئەندامی ڕێکخراوی الوانی دێموکرات؟ ‪".‬‬
‫منیش وتم‪ :‬نازانم چۆن ببمە ئەندامی ڕێکخراوێك‪ .‬وتی پێم‪ :‬داواکاری‬
‫بۆ ئەندامەتی بنووسە و بیدە بە من و‪ ،‬منیش ئاماژەیەک بە تۆ دەدەم‬
‫و‪ ،‬هەرکەس هات و ئەو ئاماژەیەی بە تۆ گووت‪ ،‬پێوەندی پێوە بگرە و‪،‬‬
‫ئەوکات دەبیت بە ئەندامی ڕێکخراوی الوان و لە کۆبوونەوەکانیان‬
‫بەشداری دەکەی و‪ ،‬دەست دەکەی بە چاالکی کردن‪.‬‬

‫لەو کاتەوە من بووم بە ئەندامی ڕێکخراوی الوانی دێموکرات و دەستم‬


‫بە چاالکی کرد‪ .‬درووشم نووسین و بەشداری لە کۆبوونەوەی‬
‫حەوتووانە‪ ،‬باڵوکردنەوەی نامیلکە‪ ،‬بەشداری لە خۆپیشاندانەکان و‬
‫پێکهێنانی ئاکسیۆن لە گەنجان بۆ بانگەشە لەنێو جووتیارانی‬
‫گوندەکان‪ ،‬لە کارە بەرچاو و بنه‌ڕه‌تییەکانی ڕێکخراوی الوان بوو‪ ،‬کە من‬
‫ببووم بە یەکێک لە چاالکانی ئەو ڕێکخراوەیە‪.‬‬

‫کات تێپەڕی‪ .‬بزووتنەوەی گشتی کە لە ئاکامی هەوڵەکانی دوکتور‬


‫موسەدیق لە پێوەندی لە بە خۆماڵی کردنی نەوت و‪ ،‬تۆماری‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪101‬‬
‫گەڕاندنەوەی ‪ %٢٠‬لە سوودی خاوەن کار بۆ جووتیاران و‪ ،‬ئاوەدان‬
‫کردنەوە و کردنەوەی ناوەندی تەندروستی لە گوندەکان‪ ،‬ئازادی بەیان‬
‫و هتد‪ ،‬باس و خواسی سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوەکان بوون‪.‬‬

‫گەورەترین رێکخراوی سیاسیی لەو سەردەمەدا "حیزبی توودە" بوو‪.‬‬


‫حیزبی دێموکراتی کوردستان و فیرقەی ئازەربایەجان بە فەڕمی‬
‫بوونیان هەبوو‪ ،‬بەاڵم بەکردەوە لە نێو حیزبی توودە توابووبوونەوە و‪،‬‬
‫رێبەری بزووتنەوە لە دەستی رێبەری حیزبی توودە دا بوو‪.‬‬

‫حیزبی توودە بە باڵوکردنەوەی بەرباڵوی تەبلیغی و‪ ،‬ڕێکخراو و‬


‫جه‌ماوه‌رێكی بەرباڵو کە لە ئێران دا هەیبوو‪ ،‬شاڕەگی بزووتنەوەی‬
‫بەدەستەوە گرتبوو‪ .‬کەمتر باس لە کوردستان و ئازەربایەجان دەکرا‪.‬‬
‫تەنیا لە ‪٢١‬ی سەرماوەزدا نەبێ کە بە شێوەیەکی کەمڕەنگ باسێک‬
‫لە کۆماری کوردستان یان ئازەربایجان بەرگوێ دەکەوت‪ ،‬ئەویش لە نێو‬
‫کۆڕ و کۆبوونەوەکانی کوردستان و ئازەربایجان کە بۆچەند مانگێک‬
‫تامی ئازادییان چێشتبو و‪ ،‬قوربانی زۆریشیان لەو پێناوە دابوو‪.‬‬

‫لەسەردەمی موسەدیق‪ ،‬ئازادییەکی نیسبی هەبو و‪ ،‬حیزبە چەپەکان‬


‫و باقی ڕێکخراوەکانیتر تەقریبەن بە شێوەی ئاشکرا خەباتیان دەکرد ‪.‬‬
‫نووکی تیژی خەباتی بزووتنەوە لە دژی شا و پاشایەتی بوو‪ .‬ئەوە و‬
‫هەروەها بە خۆمالی کردنی سەنعەتی نەوت ببوە هۆی نیگەرانی‬
‫قووڵی شا و پشتیوانەکانی واتە ئەمریکا و بریتانیا ‪.‬‬
‫بەو هۆکارە لە بیری رووخانی حکوومەتی د‪ .‬موسەدیق دا بوون‪ .‬لەو‬
‫پێوەندییەدا‪ ،‬داتا و بەلگە و کتێبی زۆر نووسراون و باڵ‌و کراونەته‌وە و‪،‬‬
‫بۆیه پێویست ناکات سەرلەنوێ بیاننووسمەوە ‪.‬‬

‫تەنیا ئاماژە بەو خاڵە دەکەم کە چاالکی الیەنگرانی شای ئێران کە‬
‫بریتی بوون لە‪ :‬سوپا و هێزی سەربازی بە پشتیوانی ئەمریکا و‬
‫بریتانیا‪ ،‬لە ڕێکەوتی ‪٢٨‬ی گەالوێژی ساڵی ‪١٣٢٨‬ی هەتاوی بە ئاکام‬
‫گەیشت و‪ ،‬بە کۆدەتای سەربازی بە فەرماندەیی جنراڵ زاهدی (‬
‫سپهبد زادی)‪ ،‬توانیان حکوومەتی یاسایی دوکتور موسەدیق‬
‫برووخێنن و‪ ،‬خودی دوکتوریش دەستگیر بکەن و لە بەندیخانەی کەن‪.‬‬
‫لەو رۆژە بەدواوە گیران و ڕاودوونان لەسەرانسەری ئێران دەستی‬
‫پێ‌کرد‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪102‬‬
‫حیزبی توودە هەرچەند گەورەترین هێزی جه‌ماوه‌ری بە شێوەی‬
‫ڕێکخراوەیی هەبو و‪ ،‬ئاگاداری پێشوەختی کۆدەتاکەش بوو‪ ،‬بەاڵم‬
‫دەستی لەسەر دەست دانا و‪ ،‬بۆ پشتیوانی لە موسەدیق و بەرەو‬
‫رووبوونەوە لەگەڵ کۆدەتاچییەکان‪ ،‬هیچ جۆرە هەوڵێکی جیددی نەدا ‪.‬‬
‫سوپا‪ ،‬فەرماندە سەربازییەکان و باقی ڕێکخراوە نیزامییەکانی تری‬
‫وەک ژاندارم و شارەوانی‪ ،‬دەستیان بە ڕاو کردنی هێزە دژبەرەکان و‪،‬‬
‫بەتایبەت حیزبی توودە و‪ ،‬باقی هێزە چەپ و دێموکراتەکان کرد‪.‬‬

‫حیزبی توودە بۆ پاساودانەوەی هەڵبژاردنی بێدەنگییەکەی لە بەرانبەر‬


‫کۆدەتاچییەکان دا‪ ،‬نووسراوەگەلێکی باڵ‌و کردەوە کە یەکێک لەوانە‬
‫نامیلکەیەک بوو لە بارەی ‪٢٨‬ی گەالوێژەوە‪ .‬نووسراوەکە پاش‬
‫ئاشکرابوونی ڕێکخراوی ئەفسەرانی حیزبی توودە کە پتر لە شەش‬
‫سەد ئەفسەر دەبوون و‪ ،‬لە پێگەی حەساسی سوپا‪،‬ژاندارم و‬
‫شارەبانی دابوون‪ .‬کاردانەوەی زۆری لە نێوخۆی ئەندامان و کادرەکانی‬
‫حیزبی توودەی لێکەوتەوە (چ لە نێو زیندانەکان و چ لە ناو ئەو‬
‫کەسانەدا کە دەستگیر نەکرابوون ‪).‬‬
‫لەم پێوەندیەش دا نووسراو و کتێب و نامیلکەی زۆر باڵ‌و بوونه‌ته‌وە و‪،‬‬
‫پێویست بە دووپات کردنەوەیان ناکات‪ .‬بەاڵم ئاشکرابوونی ڕێکخراوی‬
‫ئەفسەران گەورەترین زەربە بوو کە بەر پەیکەری حیزبی توودە کەوت‬
‫و‪ ،‬هۆکاری سەرەکی ئەو زەربەیەش دیسان ناکارامەیی رێبەرانی‬
‫حیزبی توودە بوو‪.‬‬

‫باشترین ئەفسەرەکانی ئەو رێکخراوەیە ڕاسپاردەی پای سێدارە کران‪.‬‬


‫ئەو رووداوانە دڵساردی و بێ هیوایی زۆری لە نێو پاشماوەی‬
‫رێکخراوی حیزبی توودە پێکهێنا‪ .‬ژمارەیەک کشانەوە و ژمارەیەکیش‬
‫کەوتنە داوی دەزگا ئەمنیتییەکانی حکوومەت‪ ،‬تەنانەت هاوکاریشیان‬
‫کردن و ئەوەش بوو بە هۆی الواز بوونی زیاتری ڕێکخراوەکانی سەربە‬
‫حیزبی توودە‪.‬‬

‫پاش کۆدەتا کە هێشتا ڕێکخراوی ئەفسەران ئاشکرا نەببوو‪ .‬لە شاری‬


‫ئێمە "ورمێ" ڕاگەیەندرا کەوا شا بە تەمایە سەردانی شاری ورمێ‬
‫بکات‪ .‬هەربۆیە شارەداری ورمێ دەستیکرد بە سپیکردنی ئەو‬
‫دیوارانەی لەسەر رێی گەڕان و پشکنینی شا دا بوون‪ .‬یەکێک لەو‬
‫شوێنانە قوتابخانەی کچانی دواناوەندی "شادۆست" بوو‪.‬‬
‫مەسیرەکەی لە شەقامی سەرەکی شار "شەقامی پەهلەوی"‪ ،‬لە‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪103‬‬
‫کەنار ئیدارەی پۆست و تیلگرافەوە دەستی پێ دەکرد و لە قوتابخانەی‬
‫دواناوەندی (شادۆست) کۆتایی پێ دەهات‪.‬‬

‫لە نێو رێکخراوی الوانی شاری ئێمە و‪ ،‬پاش کۆدەتای ‪٢٨‬ی گەالوێژ‪،‬‬
‫ژمارەیەکی زۆرتر ترسا بوون و لە کۆڕ و کۆبوونەوە و باڵوکردنەوەی‬
‫نووسراوە و‪ ،‬دروشم نووسین بەشداریان نە دەکرد‪ .‬بەو پێیەش‬
‫سەرجەم ئەو کارانە بەسەر شانی ژمارەیەکی زۆر کەمەوە بوون ‪.‬‬
‫لە کومیتەی الوانی شار کە کومیتەیەکی پێنج کەسی بوو‪ ،‬تەنیا دوو‬
‫کەس مابووینەوە کە دانه‌یه‌کیان بەرپرسی کومیتە "حوسێن پڕکار" و‬
‫کەسەکەی تریش من بووم‪.‬‬

‫حوسێن کە گەنجێکی زۆر ژیر بو و‪ ،‬شتی زیاتری لە پێوەندی بە‬


‫ئابووری‪ ،‬فەلسەفە و مێژوو بە نیسبەت تەمەنی خۆیەوە دەزانی‪ ،‬الی‬
‫من زۆر خۆشەویست و لەبەر داڵن بوو‪.‬‬
‫بە هاتنی شا بۆ شاری ورمێ‪ ،‬کاری نووسینی دروشم لەسەر‬
‫دیوارەکانی سەر رێگای تێپەڕێنی شا‪ ،‬کەوتە سەرشانی من و‬
‫حوسێن ‪.‬‬
‫شەوانە پاسەوانێکی زۆر لە نێو کۆاڵن و شەقامەکان دانرابوو‪ .‬هەربۆیە‬
‫نووسینی درووشم لە سەرەتای شەودا زۆر زەحمەت بوو‪ .‬بۆیه‬
‫بریارمان دا سەرەتا زانیاری لەسەر مانەوەی پاسەوانەکان‪ ،‬كه چەند‬
‫کاتژمێر له شوێنه‌كان دا دەمێننەوە‪ ،‬بەدەست بێنین‪ .‬بۆمان دەرکەوت‬
‫کە تا نیوەشەو دەمێننەوە و‪ ،‬لە کاتێکدا هیشتا دونیا تاریکە‪ ،‬بۆ‬
‫سەربازخانەکان دەگەڕێنەوە ‪.‬‬

‫شەوی پێش هاتنی شا‪ ،‬نووسراوەکانمان کە بەشێوەی چوارقات‬


‫نووشتانبۆوە‪ ،‬بەسەر دیوار و درگاکاندا فەرێماندایە حەوشەی ماڵەکان‬
‫و‪ ،‬پاشان بۆ نووسینی درووشمەکان شەو نەخەوتین و‪ ،‬لەکاتی خۆیدا‬
‫کە هێشتا دونیا تاریک بوو‪ ،‬مەسیری سپیکاریکراوی سەر رێگای (شا)‬
‫مان هەموو بە دروشمی "مردن بۆ شا" پڕ کردەوە‪ .‬بەجۆرێک کە‬
‫رۆژەکەی نەیانتوانی بوو ئاسەواری درووشمەکان بسڕنەوە‪.‬‬

‫دوای کۆدەتا‪ ،‬بڕیارێک هاتبوو کە بەنیازن شانەی چەکداری بۆ‬


‫بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی حکوومەتی کۆدەتاچییەکان پێێک بێنن‪.‬‬
‫ئێمەش بە خۆشحاڵی و شوور و شۆقێکی زۆرەوە‪ ،‬چەند دەستەیەکی‬
‫پێنج‪ -‬شەش کەسیمان لە ڕێکخراوی یەکیەتی الوان پێک هێنا‪ .‬کاتی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪104‬‬
‫ناو نووسین‪ ،‬قوتابخانەکانی دواناوەندیش کرابوونەوە‪ .‬بەاڵم بە تێفکرین‬
‫لەوەی کە دەچینە نێو خەبات و‪ ،‬به بەرەنگاربوونەوەیەکی سەخت و‬
‫گەرم لەو ناوەندانە‪ ،‬خۆمان لە ناونووسین پاراست ‪.‬‬
‫ماوەیەک بەسەرچوو‪ ،‬ئێمەش بە تامەزڕۆیی چاوەروانیمان دەکرد و‪،‬‬
‫دەرەئهنجام بریارێک هات و گوترا کە بریاری خەباتی چەکداری‬
‫هەڵوەشایەوە‪.‬‬

‫کاتی ناونووسین بەسەرچوو بو و‪ ،‬قوتابخانەکانی دواناوەندی‬


‫کرابوونەوە و‪ ،‬لەکاتی وانە گوتنەوەدا بوون‪ .‬بە پەلە پرووزە خۆمان‬
‫گەیاندەوە قوتابخانەکان و پرسیارمان لێ‌کرا کە‪ :‬چۆنە تا ئێستا‬
‫ناونووسیتان نەکردووە؟ هەرکامێکمان پاساوێکی وەک "نەخۆش بووم‪،‬‬
‫دایکم نەخۆش بوو" و بنەماڵەکەمان لە دێهات دەژین و‪ ،‬کاروباری‬
‫باوکمان تەواو نەببو و‪ ،‬بە پاساوی جیاجیا و هەرچۆنێک بوو‪ ،‬ناویان‬
‫نووسین و بۆ سەر وانەکانمان گەراینەوە‪.‬‬

‫لە دوای کۆدەتای ‪٢٨‬ی گەالوێژ‪ ،‬کاک رەحمان قاسملوو لەگەڵ‬


‫رەوانشاد عەزیزی یووسفی و عەبدواڵ ئێسحاقی هاتنە شاری ورمێ‪.‬‬
‫بەشوێن کاک عەزیز یووسفیەوە بوون‪ .‬لەبەر ئەوە دەیانویست لە‬
‫شاری ورمێ ماڵێک به‌کرێ بگرن کە بتوانێ دوور لە شاری مەهاباد‬
‫کە خۆی خەڵکی ئەوێ بوو‪ ،‬ژیان بەسەر ببات‪ .‬سەرئەنجام ژوورێکیان‬
‫لە پاساژی "سوڵتی" لەنێو کۆاڵنێکی داخراو بۆ بەکرێ گرت‪.‬‬

‫ژوورەکە لە نزیک کۆتایی دەربەندێکی بەرانبەر بە قوتابخانەی‬


‫سەرەتایی کچان بوو‪ .‬لە دەستی چەپییەوە ئەنبارێکی ئاردی‬
‫نانەواخانە و‪ ،‬لە دەستی راستی ژوورەکەشەوە تەوالیتێک کە‬
‫دەوروبەرەکەی لە تەختەدار درووستکرابوو‪ ،‬درگایەکیشیان پێوە‬
‫هەڵواسیبوو ‪.‬‬
‫دەرگای ژووری کاک عەزیز هاوتەراز لەسەر رێرەوەی قوتابخانە و‪ ،‬چەند‬
‫پلیکانەیەک بەرەو سەرتر دەچووەوە بەردەم ماڵێکی بچووک و‪ ،‬لە‬
‫پێشەوەی ژوورەکەش‪ ،‬بەرانبەر بە قوتابخانەکە پەنجەرەیەکی تێدا بوو‪.‬‬
‫دیوارەکانی لەگڵ بوون و‪ ،‬گەچکاری نەکرابوو‪ ،‬عەرزەکەشی هەروا گڵ‬
‫بوو ‪.‬‬
‫کەل و پەلی نێو ماڵکە بریتیبوون لە‪" :‬گلێمێکی کۆنە‪ ،‬سۆپەیەکی‬
‫نەوتی‪،‬قابلەمەیەک‪ ،‬چەند دانه دەوری و کەوچک‪ ،‬کترییەکی ئاوی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪105‬‬
‫گەرم‪ ،‬قۆرییەک و جەند دانە پیاڵە و ژێرپیاڵە‪ .‬دۆشەکێک و یەک پەتوو‬
‫(بەتانی) و سەرین و جانتایەکی پڕ لە کتێب و نووسراوە‪.‬‬
‫کاک عەزیزیان ڕادەستی من کرد و‪ ،‬وتیان‪ :‬شوێنی مانەوەی ئەو‪ ،‬تەنیا‬
‫تۆ و براکەی (کاک عوسمان کە جاروبار لە مەهابادەوە دەهاتە‬
‫سەردانی) دەیزانن‪.‬‬
‫وابزانم کاک رەحمان قاسملوو و کاک عەبدوال ئێسحاقی‪ ،‬پاش چەند‬
‫رۆژ بۆ تاران سەفەریان کرد‪.‬‬
‫من هەموو رۆژێک پاش کاتژمێر ‪٤‬ی دوانیوەڕۆ کە لە قوتابخانە‬
‫دەگەرامەوە‪ ،‬سەردانی کاک عەزیزم دەکرد و‪ ،‬ئەو کەل و پەالنەی کە‬
‫پێویستی پێی هەبوو‪ ،‬دەچووم لە بازار بۆم دەکڕی و‪ ،‬دوایە پێکەوە‬
‫دادەنیشتین و لەزۆر بارەوە قسە و گفتوگۆمان دەکرد‪.‬‬
‫کاک عەزیز مرۆڤێکی شۆڕشگێر و زانا بوو‪ ،‬تا ئەو کاتە چوار ساڵ‬
‫زیندانی کێشا بوو ‪.‬‬

‫هێندێک رۆژ کە بازار قەرەباڵغ دەبوو‪ ،‬من بەهۆی شارەزاییەک کە لە‬


‫بازار و شەقام و کۆاڵنەکان هەمبوو‪ ،‬کاک عەزیزم لەگەڵ خۆم دەبردە‬
‫دەرەوە کە هەناسەیەک بدات و‪ ،‬خۆڕ ببینێ و‪ ،‬نزیک بە تاریک داهاتنی‬
‫رۆژیش بەناو بۆ ماڵەوە دەگەراینەوە‪.‬‬
‫پاش ماوەیەک بریار ئەوەبوو کە کاک عەزیز بۆ شارێکی گەورەتر بچێ‪.‬‬
‫هەڵبەت من لەو بارەوە پرسیارم لێ نەکرد‪ ،‬چوونکە لە حاڵەتی ژیانی‬
‫نەهێنی و چاالکی کردن‪ ،‬لەو بارەوە پرسیار کردن دروست نییە‪،‬‬
‫سەرئەنجام سەفەری کرد‪.‬‬
‫ماوەیەک بەسەرچوو کاک عەبدواڵ ئێسحاقی سەری هەڵدایەوە و‬
‫وتی‪ :‬پێویستە ماڵێک لە نێو شار پەیا بکەین و‪ ،‬وەک بنکەیەک بۆ‬
‫چاالکی حیزبی ئیستفادەی لێ بکەین‪.‬‬
‫کاک عەبدواڵ ئێسحاقی بنەماڵەیەکی ئاسووری دۆزیبۆوە کە‬
‫کلیلەکەی لە دەستی کابرایەک بە ناوی "مسیۆ ویلیا‌م" مامۆستای‬
‫زمانی فەرانسی لە قوتابخانەکانی دواناوەندی شاری ورمێ دا بوو‪.‬‬
‫خانووەکە لە کۆتایی دەربەندێکی بچووک‪ ،‬رێک بەرانبەر بە ماڵی‬
‫باوکی عەبدولرحمان قاسملوو (محەممەد ئاغای وسووق) و مامی‬
‫باوکی من لە کۆاڵنی خانباباخان هەڵکەوتبوو‪.‬‬

‫خزمانی ئێمە کە زۆربەیان لەو دەوروبەرە ماڵیان هەبوو‪ ،‬مسیۆ‬


‫ویلیامیان دەناسی‪ .‬کوڕ و کجێکی هەبوو کە هاویاری ئێمە بوون‪ .‬کاک‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪106‬‬
‫عەبدواڵ ئێسحاقی دەیگوت‪" :‬لە مەهاباد مامۆستای زمانی فەرانسی‬
‫ئێمە بووە و دەیناسم و‪ ،‬بەو جۆرە خانووکەم لێ بەکرێ گرتووە‪".‬‬
‫لەو سەردەمەدا رۆژنامەی کوردستان کە تازە چەند ژمارەیەکی لێ‬
‫دەرچوو بوو‪ ،‬لە شاری تەورێز چاپ دەکرا و‪ ،‬بەرێگای ئەندامێکی‬
‫تایبەتی حیزب کە ناوی کاک مەحموود مەنگوری بوو‪ ،‬دەهاتە شاری‬
‫‪1‬‬
‫ورمێ و‪ ،‬لەوێشەوە بۆ مەهاباد بەرێ دەکران‪.‬‬

‫کاک مەحموود مەنگوڕی لە سەفەرەکانی دا رۆژنامەکانی دەکردە نێو‬


‫گوێنی (تەلیس)ێکەوە و دەیهێنانە خانووه بە ئیجارە گیراوەکە و‪ ،‬هه‌ر‬
‫جاره‌ی چەند ژمارەیەکی الی ئێمە بەجێ دەهێشت و‪ ،‬ئەوانیتریشی‬
‫بە رێگای پاس لە مەیدانی شار دەیدایە ئەو پاسانەی کە نەفەریان لە‬
‫مەهابادەوە بۆ ورمێ دەهێنا و‪ ،‬سوار دەبوو لەسەر بانی پاسەکە و لە‬
‫نێو کەل و پەلەکان دەیشاردنەوە ‪.‬‬

‫لە دوایین سەفەری کاک مەحموود مەنگوڕی دا و‪ ،‬سەرلەنوێ بە بارە‬


‫رۆژنامەوە هاتەوە ماڵ و‪ ،‬رۆژی دواتر‪ ،‬بەیانی زوو تا ناوەندی شار‬

‫‪- 1‬روونکردنەوەیەكی پێویست بۆ مێژوو‪:‬‬


‫پاش ئەوەی چاپخانەی "ظفر" کە حیزبی توودە خاوەنی بوو لە الیەن هێزەکانی حکوومەتەوه دەستیان‬
‫بەسەردا گرت‪ ،‬رۆژنامەی کوردستان ئورگانی کومیتە ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لە باڵ‌و‬
‫کرانەوە کەوت‪.‬‬

‫رەوانشاد کاک عەبدولرحمان قاسملوو پەنای بۆ خزم و کەس و کار برد‪ ،‬تا دەزگایەک بۆ چاپی‬
‫باڵوکراوەکانی حیزبی دیموكراتی بۆ بکڕن‪ .‬بەداخەوە هیچ کەسێک ئامادەی هاوکاری و دابینکردنی‬
‫پووڵەکەی نەبوو‪.‬‬

‫سەرئەنجام داوای لە باوکی "محەممەد ئاغای وسووق" کرد‪.‬‬

‫باوکیشی بە رەوانشاد کاک عەبدولرحمان قاسملووی وت‪ :‬من پووڵی نەقدیم نییە‪ ،‬بەاڵم مولکێکم هەیە‪ .‬پاش‬
‫گفتوگۆیەکی زۆر لە نیهایەتدا رەوانشاد کاک عەبدولرحمان قاسملوو ‪ ،‬باوکی خۆی رازی دەکا کە بەشێک‬
‫لە موڵکەکەی وەک میراتی بنەماڵەیی خودی پێ ببەخشێ‪.‬‬

‫کاک رەحمان زێویەکەی کە مولکێکی زۆر بەنرخیش بوو‪ ،‬لە گوندی خزرئاوا هەڵکەوتبوو‪ ،‬بە بەهایەکی‬
‫کەم فڕۆشت و‪ ،‬ئامێرێکی بۆ چاپکردنی باڵوکراوە و پێداویستییەکانی تری حیزبی دیموكرات لێ کری‪.‬‬
‫بە نهێنێ ئامێرەکەیان لە تارانەوە بۆ کوردستان هێنایەوە‪ .‬دواتر پاش کۆدەتاکەی عێراق کە عەبدواڵ‬
‫ئێسحاقی چووە عێراق‪ ،‬ئامێرەکەشی لەگەڵ خۆی برد بۆ کوردستانی عێراق و ئەویش لە ناو برا! (عەبدواڵ‬
‫عیزهتپوور)‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪107‬‬
‫(مەرکەز) کە مەیدانێکی گەورە بو و‪ ،‬خەڵکیش مەرکەزیان پێ دەگوت‪،‬‬
‫هاوراییم کرد تا سواری ماشین بو و‪ ،‬بەرەو مەهاباد ڕۆیشت‪.‬‬
‫من ئەو کاتە قۆناغی سێی دواناوەندیم تەواوکردبو و‪ ،‬خۆم بۆ تاقیکاری‬
‫چوونە بەشی دانشسەرا (مەعهەد)ی کشتوکاڵی ورمێ ئامادە‬
‫دەکرد‪ ،‬تا لەو بوارەدا درێژە بە خوێندن بدەم‪.‬‬

‫زۆرترین کاتەکانم لە ماڵەکەی حیزب بەسەر دەبرد و‪ ،‬بەکارەکانی‬


‫تایبەت بە پێوەندیگرتن لەگەڵ ئەو کەسانەی کەوا پێویست بوو‬
‫رۆژنامەی کوردستان بەدەستیان بگات و‪ ،‬باقی کارەکانی تایبەت بە‬
‫رێکخراوی الوانی دێموکرات سەرقاڵ دەبووم‪.‬‬
‫پاش ڕۆیشتنی کاک مەحموود مەنگوری بۆ مەهاباد‪ ،‬من و کاک‬
‫عەبدواڵ ئێسحاقی‪ ،‬دوای خواردنی نانی شەو‪ ،‬لە بارەی رووداو و‬
‫پرسەکانی رۆژەوە قسەمان کرد و دواتر خەوتین ‪.‬‬
‫هێشتا هەوا تاریک بوو کە بە دەنگێک خەبەرم هاتەوە‪ .‬بینیم کەوا کاک‬
‫عەبدواڵ ئێسحاقی لەسەر پەنجەرەکە لەگەڵ کەسێکیتر قسە دەکات‬
‫و دەڵێ‪" :‬ئێرە نییە"‪.‬‬

‫هەستام و بۆ الی پەنجەرەکە ڕۆیشتم کە بەرەو کۆاڵنەکە دەکرایەوە‪،‬‬


‫لە تەنیشت کاک عەبدواڵ ڕاوەستام‪ .‬لە نێو کۆاڵنەکە ئیستوارێکم بینی‬
‫کەوا بەرگی تەواو فەڕمی لەبەردایە و دەپرسی‪" :‬ماڵی عەبدواڵ‬
‫ئێسحاقی ئێرەیە؟ ‪".‬‬
‫کاک عەبدواڵ دووپاتی کردەوە کە لێرە کەسێک بەو ناوەی لێ نییە‪،‬‬
‫پاش ئەو گفتوگۆ کورتە‪ ،‬ئیستوارەکە ڕۆیشت و کاک عەبدواڵ وتی‪:‬‬
‫ماڵەکە ئاشکرا بووە ‪.‬‬
‫بۆیه بە گورجی جلەکانمان لەبەر کرد‪ .‬هێشتا دونیا تاریک بوو‪ .‬وتم‪:‬‬
‫خێرا وەرە با تۆ لە شار ببەمە دەرەوە‪ .‬بەخێرایی لە ماڵەکە هاتینەدەر‬
‫و‪ ،‬ئەوم بۆ نێو باخە توویەکی گەورە لەدەرەوەی شار برد‪ .‬ئەو‬
‫سەردەمە‪ ،‬دەوروبەری شار پڕ بوو لەم جۆرە باخانە‪ .‬وتم‪ :‬دەگەرێمەوە‬
‫و کەمێک نان و پەنیرت بۆ دەکڕم و دەیهێنم‪.‬‬

‫بۆ ماڵەوە هاتمەوە و بچووکترین کاغەز یان نووسراوەیەک جگە لە‬


‫کتێبە دەرسییەکانی خۆم لە نێو ژوورەکهم و له نێو سەتڵی خۆڵی‬
‫حەوشهكهش دا نەمهێشت ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪108‬‬
‫دونیا رووناک دەبووەوە‪ ،‬هێندێک لە دووکانەکان کرابوونەوە‪ .‬چوومە‬
‫دووکانێک و هێندێک نان‪ ،‬پەنیر و خورمام کری و‪ ،‬بەخێرایی بەرەوە‬
‫دەرەوەی شار ڕامکرد و‪ ،‬گەیاندمە دەستی کاک عەبدواڵ ئێسحاقی ‪.‬‬
‫پێمگوت ‪:‬هەر کە لە باخەکان تێپەڕیت‪ ،‬ڕێگاکە بەرەو ناوچەی مەرگەوەر‬
‫دەست پێ دەکات‪ .‬تا دەتوانی بە ال ڕێدا بڕۆ و‪ ،‬سواری ئۆتۆمبیل مەبە‬
‫تا خۆت دەگەیەنیتە شوێنێک‪ .‬ماڵئاواییمان لە یەکتر کرد‪ ،‬بەاڵم بە منی‬
‫نەگوت کە من چ کارێک ئەنجام بدەم‪.‬‬

‫بیرم کردەوە کەوا هەرکەسێک ناوی عەبدواڵ ئێسحاقی برد بێ‪،‬‬


‫لەوانەیە منی هەر نەناسیبێ‪ .‬بەو تێڕوانینەوە چووم بۆ ماڵی مسیۆ‬
‫ویلیا‌م و لە درگام دا‪ .‬تازە دەیانویست ناشتا بکەن (نانی بەیانی ‪).‬‬
‫بەسەر سووڕمانەوە سەیریان کردم‪ ،‬پاش ساڵوکردن‪ ،‬پرسیم‪ :‬مسیۆ‬
‫تۆ عەبدواڵ ئێسحاقی دەناسی و ئەو ماڵەی کە لەم نزیکانەیە‪ ،‬تۆ بە‬
‫کرێ پێت داوە؟‬
‫وتی‪ :‬بەڵێ ‪.‬‬
‫وتم‪ :‬کیشەیەک بۆ ئاغای ئێسحاقی پێش هاتووە‪ .‬من تکا لە ئێوە‬
‫دەکەم کە ئەگەر لێتیان پرسی ماڵت بە کێ داوە‪ ،‬تکایە بلێن بە من‬
‫کە ناوم عەبدواڵ عێزەت پوورە‪ .‬من لە بنەماڵەی قاسملووەکانم کە ئێوە‬
‫هەموویان دەناسن و‪ ،‬مناڵەکانی ئیوەش من دەناسن ‪.‬‬
‫ئه‌ویش له وهالمدا وتی‪ :‬زۆر چاکە‪.‬‬

‫تەقریبەن بە خەیاڵی ڕاحەتەوە لەوێ دوور کەوتمەوە و‪ ،‬دیسان بۆ‬


‫دەرەوەی شار گەرامەوە‪ ،‬بەاڵم کاک عەبدواڵ ئێسحاقی ڕۆیشتبوو‪.‬‬
‫بۆیه دوبارە بۆ کۆاڵنی خانباباخان گەڕامەوە کە ماڵەکەی تێدابوو ‪.‬‬
‫هەر کە گەیشتمە نێوەراستی کۆاڵنەکە‪ ،‬چەند ماشینی جیبی‬
‫ژاندارمری و ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی شارەوانی و دەستەیەکی‬
‫دیکەم بینی کە لەبەردەم درگای ماڵەکە کۆبوونەوە و هات و چۆیان‬
‫بوو ‪.‬‬
‫بیرم کردەوە کە واباشترە لە ڕێگە البدەم و‪ ،‬لەوێ دوور کەومەوە ‪.‬‬
‫لە کۆاڵنەکەوە رێگایەکی نزیک بۆ سەر شەقامی سەرەکی شار بە‬
‫ناوی شەقامی پەهلەوی هەبوو‪ ،‬لەوێوە چوومە سەر شەقامەکە و‬
‫شەقامی پەهلەویشتم تێپەڕاند و‪ ،‬گەیشتمە شەقامی خەیام و‪،‬‬
‫راست ئەو شەقامەم گرت تا لە شار چوومەدەر‪ ،‬ئیدی الڕێیەکم‬
‫گرتەبەر تا گەیشتمە سەر جادەی نێوان ورمێ‪-‬مەهاباد ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪109‬‬
‫پاشان بیرم کردەوە کە واباشترە بچمە گوندی قاسملوو کە ماڵی باوک‬
‫و دایکم و باقی کەس و کارم لەوێیە ‪.‬‬
‫کەمێک بە پێ ڕووه‌و مەهاباد بەسەر جادەکەدا ڕۆیشتم‪ .‬ماشێنێکی‬
‫باری لە ورمێوە هات‪ ،‬خۆشبەختانە هاوپۆلییەکی قوتابخانەم كه لەو‬
‫ماشینەدا بوو‪ .‬هەر کە منی بینی‪ ،‬ماشینەی ڕاگرت و پرسی کە بۆ‬
‫کوێ دەچم؟‬
‫وتم‪ :‬بۆ گوندهکەی خۆمان دەچمەوە‪ .‬چونکە زوو رێکەوتووم و هێشتا‬
‫زووە تا پاسەکان بێن‪ ،‬لەبەر ئەوە بە پێ تا ئێرە هاتووم تا پاسەکان‬
‫دێن ‪.‬‬
‫وتی‪ :‬ئێمە بۆ گوندی قەرەئاغاج دەچین و‪ ،‬لەوێ تەختە بەرد بار‬
‫دەکەین‪ ،‬سەرکەوە و لەوێ سواری پاس بە ‪.‬‬
‫سوار بووم‪ ،‬لە بارەی قوتابخانە و زۆر شتیترەوە قسەمان کرد‪ ،‬تا‬
‫گەیشتینە ئاوایی قەرەئاغاچ‪ ،‬ئیتر ئەوان بە الڕێیەک دا و بەرەو دۆڵێک‬
‫چوون‪.‬‬
‫گوندی قەرەئاغاچ لە نیوان گوندەکەی ئیمە و شاری ورمێ‬
‫هەڵکەوتووە‪ ،‬لەوێوە الرێم گرتەبەر تا گەیشتمەوە گوندەکەی خۆمان‪.‬‬

‫ئەو رووداوانەم بۆ کەس باس نەکرد و‪ ،‬چاوەرێ بووم تا چ شتێك‬


‫روودەدات‪ .‬شەو خەوتم و تا نیوەڕۆکەشی چ خەبەرێک نەبوو‪ .‬نیوەڕۆ‬
‫هەستام و چوومە سەر چۆمی گوندەکە کە کەمێک مەلە بکەم‪.‬‬
‫لەسەر چۆمەکە دوو لق دار لەتەنیشت یەکەوە وەک پرد دانرابوون‪ ،‬لە‬
‫هەردوو الی چۆمەکە قۆڕغەداری تەورێزی لێ بوون و لەوبەری‬
‫پردەکەشەوە غەڵفی تەقریبەن بە درێژی یەک میتر ڕووابوون‪ .‬هەرکە‬
‫گەیشتمە ئەوسەری پردەکە‪ ،‬تفەنگێکم بینی‪ ،‬زانیم کە هێزی‬
‫حکوومەتن و‪ ،‬منیان بینیوە کە بەرەو ئەوان دەڕۆم‪ ،‬خۆیان حەشار داوە ‪.‬‬

‫هێواش‪ ،‬وەک ئەوەی کە هیچم نەدیبێ‪ ،‬بە فیکە لێدان خۆم خزاندە نێو‬
‫گژوگیاکەی پەنای دەستم و‪ ،‬پاش چەند هەنگاو‪ ،‬بەره‌و ئاوایی ڕامکرد‬
‫و‪ ،‬لە باریکە رێیەکەوە‪ ،‬بە تەنیشت ئاوایی بەرەو سەرەوە کە‬
‫شوێنێکی چڕی گژوگیا بوو‪ ،‬خۆم دوور خستەوە و‪ ،‬خۆم گەیاندە بناری‬
‫کێوێکی بەرانبەرم و سەرکەوتم ‪.‬‬
‫لە نێوەراستی کێوەکە‪ ،‬کانییەکی لێ بوو بە ناوی "کوڕەکانی" و لە‬
‫سەروو ئەویشەوە چەند شاخە بەردێکی لێ بوو‪ .‬لەسەر‬
‫شاخەبەردێک کە ماڵی ئێمەی بەباشی لێوە دیار بوو‪ ،‬دانیشتم ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪110‬‬
‫بینیم کە چەند ژاندارمێک چوونە نێو حەوشەی ماڵی ئێمە‪ ،‬هێندەی‬
‫نەبرد کە دیسانه‌وه دههاتنەوە و دەڕۆیشتن‪.‬‬
‫لە بناری ئەو کێوە‪ ،‬زێویە نۆکێک هەبوو‪ ،‬خاوەنەکەییم دەناسی‪ .‬ئەو‬
‫سەردەمە و لەو ناوە ڕەوە بەرازی زۆری لێ بو و‪ ،‬شەوانە هێرشیان بۆ‬
‫سەر نۆک و چەوەندەری جووتیاران دەبرد و‪ ،‬دەیانخوارد و هەموویان لە‬
‫ناو دەبرد ‪.‬‬
‫هەر بۆیە جووتیارەکان چرایان هەڵدەکرد و شەوانە پاسەوانیان دەکرد‪.‬‬
‫لە کێو هاتمە خوار و چوومە نێو پەڵە نۆکەکەوه‪ .‬با‌نگم کرد‪ ،‬کورێکی‬
‫بچووکی عەبدولحەمید بە ناوی‪ :‬عەباس (یادی بەخیر‪ ،‬هەر بە‬
‫گەنجی مرد) واڵمی دایەوە و بۆ الی چووم و ئەحواڵیم پرسی ‪.‬‬
‫لێم پرسی‪ :‬دەتوانی بۆ ماڵی خۆتان بچییەوە و‪ ،‬کەمێک نان‪ ،‬قەند و‬
‫چایی و قۆرییەک بێنی؟‬
‫ئه‌ویش پێی وتم‪ :‬ئه‌ی بۆچی بۆ ماڵی خۆتان ناچی؟‬
‫وتم‪ :‬کارت بە ئەم شتانەوە نەبێ‪ .‬بچۆ بۆ ماڵی خۆتان‪ ،‬هیچ بە باوکت‬
‫مەڵێ‪ ،‬بە ماڵی ئێمەش هیچ مەڵێ‪ .‬تەنیا ئەو شتانەی داوامکرد‪ ،‬بۆم‬
‫بێنە‪.‬‬

‫وتی‪" :‬بەسەر چاو‪ ،‬دەچم و دەیانهێنم"‪ .‬ئەوەی گوت و ڕۆیشت‪.‬‬

‫پێموایە کاتژمێرێک زیاتر تێنەپەڕی بوو‪ ،‬دونیا تاریک بو و شەو داهات‪ ،‬لە‬
‫نیزیک خۆمەوە لەجیاتی عەباس‪ ،‬سێ کەسی ترم بینین‪ ،‬کە هاتنە‬
‫پێشه‌وه باوکم و عەبدولحەمید (رەوانیشاد‪ ،‬مرۆڤێکی زۆر باش بوو)‬
‫ناسیمنەوە‪.‬‬
‫باوکم پرسی‪ :‬کورەکەم لێرە چی ئەکەی‪ ،‬بۆ نەهاتییهوە ماڵ‪ ،‬چ رووی‬
‫داوە؟‬
‫وتم‪ :‬ژاندارمەکان بۆ گرتنم هاتبوون‪ ،‬من هیچم نەکردووە‪ ،‬هاوڕێیەکم‬
‫هەبوو کە پێکەوە دەرسمان دەخوێند و‪ ،‬خۆمان بۆ تاقی کردنەوەی‬
‫چوونە زانکۆ ئامادە دەکرد‪ ،‬نازانم چی لێی رووداوە‪ ،‬هاتن من بگرن‪.‬‬

‫باوكم وتی‪ :‬ژاندارمەکان لەسەر چۆم تۆیان بینیبوو‪ ،‬گوتیان‪ :‬بۆ‬


‫ڕایکردووە؟ ئێمە هیچمان لێ نەدەکرد‪ .‬تەنیا لە پاسگای ژاندارمری‬
‫ناوچەوە هاتووین کە پێی ڕاگەیەنین‪ :‬بچی بۆ شار و خۆی بە ناوەندی‬
‫ژاندارمری ئەوێ بناسێنێ‪ ،‬تەنانەت بە ئێمەیان نەگوتووە کە‬
‫قۆلبەستی بکەن و بۆمان بێنن‪ .‬بۆیه ژاندارمه‌كان بە منیان گوت‪ :‬ئەگەر‬
‫هاتەوە‪ ،‬بەیانی لەگەڵ خۆت بیبە بێ ئەوەی بۆ ژاندارمری ناوچەش‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪111‬‬
‫بێن‪ ،‬یەکسەر بۆ شار بڕۆن و‪ ،‬خۆتان بە ناوەندی ژاندارمری ورمێ‬
‫بناسێنن‪ ،‬تەنیا چەند پرسیارێکی لێ دەکەن و بگەرێنەوە بۆ ماڵی‬
‫خۆتان‪.‬‬

‫تۆزێک بەو قسانە خۆشحاڵ بووم و وتم‪ :‬وادیارە مسیۆ ویلیا‌م پێی‬
‫گوتوون ماڵەکەی بە من بەکرێ داوە و‪ ،‬دەیانهەوێ لەو بارەوە پرسیارم‬
‫لێ بکەن‪.‬‬

‫لەگەڵ باوکم و عەبدولحەمید بۆ ماڵەوە گەراینەوە‪ ،‬نە پیاوێکی‬


‫حکوومی لێ بو و نەژاندارمێک‪ .‬شەو خەوتم و بەیانی لەگەڵ باوکم بە‬
‫پاس چووین بۆ ورمێ‪ .‬بە بەردەم پایەگای ژاندارمری ناوچەدا تێپەرین‬
‫و‪ ،‬گەیشتینە شار و‪ ،‬راستەوخۆ بۆ نێو ناوەندی ژاندارمری شار چووین‬
‫و خۆمان ناساند ‪.‬‬
‫منیان بۆ ژووریک ڕێنوێنی کرد‪ .‬سەرگوردێک لەوێ دانیشتبوو‪ ،‬بە‬
‫لەسەرخۆیەوە وتی‪ :‬فەرموو‪ ،‬دانیشە ‪.‬‬
‫بانگی لە سەربازێک کرد چایی بێنن‪ .‬پاشان کاغه‌ز و قەڵەمی‬
‫بەدەستەوە گرت و لەوەی کە ماڵم لە کوێیە‪ ،‬ناو و نازاناوم چییە‪ ،‬ئیش‬
‫و کارم چییە‪ ،‬پرسی ‪.‬‬
‫دواتر پرسیاری لێکردم کە ئایا کەسێک بە ناوی عەبدواڵ ئێسحاقی‬
‫دەناسم یان نا؟‬
‫وتم‪ :‬کەسێکی وا ناناسم‪ .‬نووسراوەکەی خستە بەردم دەمم و واژۆم‬
‫کرد و‪ ،‬چاکەشم خواردەوە‪ .‬پاشان زۆر بەرێزەوە وتی‪ :‬بڕۆ!‬

‫به خۆشحاڵییەوە لە ژوورەکە هاتمەدەر‪ .‬لەو کاتەدا سەرۆکی دەزگای‬


‫زانیاری شارەوانی لەگەڵ یەک دوو کەسی تر لە پیاوەکانی بەو‬
‫ژاندارمەی كه لەگەڵم بوو‪ ،‬گوتیان‪ :‬ئێمەش بە نیازین چەند پرسیارێکی‬
‫لێ بکەین‪ .‬منیان بۆ ژوورێک برد‪.‬‬

‫ورد و دریشتی خەڵکی شار سەرۆکی دەزگای زانیاری شارەوانیان‬


‫دەناسی‪ ،‬منیش دەمناسی‪ .‬بەرانبەرم لەسەر کورسییەک دانیشت‪.‬‬
‫دیسان پرسیاری ماڵت لە کوێ و ئەوانەی لێپرسیمەوە‪.‬‬
‫سەرئەنجام وتی‪ :‬ماڵەکەت لە کێ بەکرێ گرتووە؟ وتم‪ :‬لە مسیۆ‬
‫ویلیا‌م ‪.‬‬
‫وتی‪ :‬تەنیا بووی؟ ‪ ،‬وتم ‪:‬بەڵێ ‪.‬‬
‫وتی‪ :‬عهبدواڵی ئیسحاقی دەناسی؟ ‪ ،‬وتم‪ :‬کەسێکی وا ناناسم ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪112‬‬
‫بە یەکێک لە پیاوەکانی گوت‪ :‬بیهێنن ‪.‬‬
‫پاشان درگاکەی کردەوە‪ ،‬مسیۆ ویلیا‌م و هاوژینه‌كه‌ی هاتنە ژووره‌وه و‪،‬‬
‫وەک مناڵی تاوانبار الی سەرۆکی زانیاری کە ناوی بەهادوری بوو‪،‬‬
‫ڕاوەستان‪.‬‬
‫لێی پرسیمه‌وه‪ :‬ماڵەکەت لەمانە بە کرێ گرتووە؟ ‪ ،‬وتم‪ :‬بەڵێ ‪.‬‬
‫وتی‪ :‬ئەگەر ئەمانە بلێن کە ماڵەکەیان بە عهبدواڵی ئێسحاقی بەکرێ‬
‫داوە نەوەک بە تۆ‪ ،‬چی دەڵێی؟‬
‫وتم‪ :‬ئەوان شتی وا ناڵێن‪ ،‬چونکە ماڵەکەیان بە من بەکرێ داوە‪،‬‬
‫رووی لە مسیۆ ویلیا‌م کرد و پرسی‪ :‬ئیوە ماڵەکەتان بە ئەم کەسە‬
‫بەکرێ داوە؟‬
‫مسیۆ ویلیا‌م وتی‪ :‬نەخێر ‪.‬‬
‫دیسان رووی لە من کردەوە و وتێ‪ :‬ئێستا چی دەڵێی؟‬
‫دیار بوو کە مسیۆ ویلیا‌م ترسابو و‪ ،‬راستییەکەی پێ گوتوون‪ .‬ئیتر رێگە‬
‫چارەیەک جگە لە ئینکاری کردن بۆ من نەمایەوە‪.‬‬
‫پێم گوت‪" :‬ئەو بەرێزه ماڵەکەی بە من داوە‪ ،‬بەاڵم ئێوە هەرەشەتان‬
‫لێکردووە و لە ترسان ئینکاری راستییەکان دەکات و‪ ،‬بەمجۆرە بە نیازن‬
‫پەروەندەم بۆ سازکەن ‪.‬‬
‫بە تووڕەییهوه وتی‪ :‬ئێستا کە راستییەکەت نەگوت‪ ،‬دەبێ سێ ساڵ‬
‫لە بەندیخانە بمێنییەوە!‬

‫منیش خۆم توورە کرد و وتم‪ :‬ئایا کەسێکم کوشتووە کە دەبێ سێ‬
‫ساڵ لە بەندیخانە بمێنمەوە؟ من سەرپێچییەکم نەکردووە و‪ ،‬تۆش‬
‫ناتوانی من مەحکووم بە بەند کردن بکەی‪.‬‬
‫دیسانه‌وه بە توورەیی وتی‪ :‬بیبەن!‬

‫منیان بۆ ژووری پاسەوانی کە لە بەردەم دەرکەی بازگەی شارەوانی‬


‫بوو‪ ،‬برد‪.‬‬
‫و چاوەروان مامەوە‪ .‬بە دیواری‬ ‫لەسەر کورسییەک دانیشتم‬
‫ژوورەکەوە تەختە رەشێکی قوتابخانە هەوڵواسرابوو‪ .‬ژاندارمێک‬
‫خەریکی خۆ فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی فارسی بوو‪.‬‬
‫پاش کەمێک ڕووی لە من کرد و وتی‪ :‬بەرێز دیارە کە کەسێکی‬
‫خوێنەواری‪ .‬دەتوانی یارمەتیم بدەی و لە رووی کتێبەکەمەوە ئیمالم‬
‫لێ بگری و‪ ،‬منیش لەسەر تەختەکەی بنووسمەوە؟‬
‫منیش وتم‪ :‬بۆ نا ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪113‬‬
‫کتێبی قۆناغی سەرەتاییم لێوەرگرت و دەستم پێ‌کرد‪ .‬پاش چەند‬
‫دێرێک‪ ،‬پێداچوونەوەم بۆ نووسراوەکەی کرد و هەڵەکانم بۆ راست‬
‫کردەوە‪ .‬لەو نێوەدا ژاندارمێک (نازانم دەرەجەی گرووبان بوو یان‬
‫ئیستوار) هاتە ژوور و لەسەر کورسییەک دانیشت ‪.‬‬
‫لێمی پرسی‪ :‬چا دەخۆیتەوە یان تینووتە و ئاوت بۆ بێنم؟‬
‫وتم‪ :‬ئەگەر ئاو هەبێ‪ ،‬دەیخۆمەوە‪ .‬چووە دەر و سەربازێک ئاوی هێنا و‬
‫خواردمەوە و پەرداخەکەم پێ دایەوە ‪.‬‬
‫دیسان پیاوەکەی پێشوو هاتەوە و لەسەر شوێنەکەی دانیشتەوە‪ .‬بە‬
‫کەسێکی رووخۆش و مێهرەبان بەرچاوم دەهات‪ .‬لە بارەی ئەوەی کە‬
‫بۆ لەوێم و چی دەکەم‪ ،‬هیچی نەپرسی‪ .‬وەک شتێک دەیزانی بۆ‬
‫لەوێم‪.‬‬
‫چەند دێڕێکی ئەدەبی خوێندەوە‪ ،‬لەوانەی کە وورە بە کەسێک‬
‫دەبەخشن‪ .‬پێشتر بیستبووم کە لە ناو ژاندارمەکان دا کەسی باش‬
‫لەناو ئەو کەسانەدا‪ ،‬نەکەسم بە ناو و نە بە‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم‬
‫ڕوخساریش دەناسی‪ .‬هەربۆیە شیمانەی ئەوەم کرد کە پێدەچێ ئەم‬
‫کەسە‪ ،‬یەکێک لەوانە بێ ‪.‬‬
‫هەستم کرد ئەو رۆژەی کە ئیستوارێک بە بەرگی فەڕمی و بە تەنیا‬
‫هاتە بەر ماڵ و‪ ،‬لە عەبدواڵ ئێسحاقی پرسی‪ ،‬لە راستی دا بۆ ئاگادار‬
‫کردنەوە بوو بێ‪ .‬لەبەر ئەوەی ئەگەر کەسێک یان ماڵێک لە الیەن‬
‫مەئموورەکانەوە ئاشکرا بووبێ‪ ،‬مەئموورێک بە بەرگی فەرمی و‬
‫لەکاتێکدا کە هێشتا دونیا تاریکە و‪ ،‬بە بێ چەک و‪ ،‬تاکوتەنیا بۆ ئەو‬
‫شوێنە ناچێ‪.‬‬

‫تا دەمەو عەسر لەوێ مامەوە‪ .‬پاشان کەسێک هات و وەرەقەیەکی‬


‫دایە دەستی ژاندارمەکان‪ .‬وەرەقەکە بڕیاری بەندکردنی من بوو‪.‬‬
‫سەرئەنجام لەگەڵ چەند ژاندارم منیان لەو شوێنە بۆ دەرەوە بردە‪.‬‬
‫باوکم لەبەردەم دەرکەی دەرەوە چاوەرێی دەکرد‪ .‬پێم گوت‪":‬باوكه‪ ،‬من‬
‫بۆ بەندیخانەی شارەوانی دەبەن‪ .‬پێداویستی وەک فڵچە و خەمیر‬
‫دیان و بەتانیم بۆ بێنن‪".‬‬
‫باوکم لەوێ بە خەمباری مایەوە و‪ ،‬منیشیان بۆ بەندیخانە برد‪.‬‬

‫چۆنیەتی ئاشکرابوونی ماڵەکە و ناوی عەبدواڵ ئێسحاقی بەم شێوەیە‬


‫بوو‪:‬‬
‫هەروەک پێشتر باسم کرد‪ ،‬مەحموود مەنگوری بە تەلیسێکی پڕ لە‬
‫رۆژنامەی کوردستان و بەڵگەی ترەوە بەرەو مەهاباد حەرەکەتی کرد ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪114‬‬
‫ناوبراو لە نزیک مەهاباد لە ماشین دادەبەزێ و‪ ،‬بەتەما دەبێ لە الڕێوە‬
‫بجێتە نێو شاری مەهاباد‪ .‬لە نێوان شاری مەهاباد و گوندی قوم قەاڵ‬
‫تووشی هێزێکی ژاندارمەکان دەبێ‪.‬‬
‫ئەوانیش لێی بە گومان دەبن و دەست بە پشکنینی شتەکانی‬
‫دەکەن و‪ ،‬دەیبەن بۆ پاسگا و لەوێ ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن ‪.‬‬
‫مەحموود مەنگوری لە ژێر ئەشکەنجەدا خۆناگرێ و پێیان دەڵێ‪ :‬ئەم‬
‫شتانە لە شاری ورمێ عەبدواڵ ئێسحاقی پێمی داوە تا بۆ مەهابادیان‬
‫بەرم و‪ ،‬شوێنی نیشتەجێی بە ژاندارمەکان دەڵێ‪.‬‬
‫بەاڵم هیچ باسی ئەوە نەکات کە رۆژنامەکانی لە تەورێزەوە هێناوە‪.‬‬
‫سه‌باره‌ت بەوەش کە رۆژنامەکانی لە تەورێزەوە ده‌هێنا و‪ ،‬بەنیاز بووە‬
‫لە مەهاباد ڕادەستی چ کەسێکیان بکات و چیان لێ بکات‪ ،‬لەو بارەوە‬
‫منیش چ زانیارییەکم نییە‪ .‬هەرئەوەندەم دەزانی کە یەکێک لە‬
‫چاالکانی حیزبی دیموكرات لەو سەردەمە کاک "چوگلی‬
‫گەوهەری"بوو‪ ،‬هەم مرۆڤێکی ئێجگار چاالک و هەمیش خەڵک زۆر‬
‫رێزیان دەگرت‪ ،‬باڵوکراوەکانی حیزبی دیموكرات لە مەهاباد لە الیەن‬
‫ئەوەوە باڵ‌و دەکرانەوە ‪.‬‬
‫بەاڵم ئەو لەم پێوەندییەدا دەستگیر نەکرا و‪ ،‬تاوانی تەلیسە‬
‫رۆژنامەکان لە شاری ورمێ یان خستە سەر پەروەندەکەی من‪.‬‬
‫لەوانەشه گوتبێتیشی کە عهبدوال ئێسحاقی خۆی دەهات و ئەم‬
‫تەلیسەی بە ناوبراو تەحویل دەكرد‪ .‬بەهەرحاڵ بەجۆرێک شتەکان رێک‬
‫خرابوون‪.‬‬

‫تەنانەت تا ئەو کاتە بۆ یەک بنکەی پۆلیسیش نەچوو بووم‪ .‬هەر بۆیە‬
‫لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ لێ پێچینەوە و ئەم جۆرە شتانە‪ ،‬نە‬
‫ئەزموون و نە ئاشنایەتیم هەبو و‪ ،‬نه هەڵەیەکی گەورەشم کردبوو‪.‬‬
‫بۆ نموونە‪ :‬من کە عەبدواڵ ئێسحاقیم لە شار بردبووە دەرەوە و‬
‫ماڵەکەم بە جوانی خاوێن کردەوە‪ ،‬دەبوایە کتێبەکانم هەڵگرتبایە و‬
‫بچمەدەر و بۆ الی مسیۆ ویلیامیش نەچم‪ .‬چونکی ناوبراو نەیدەزانی‬
‫کە کێ لەگەڵ عەبدوال ئێسحاقی دەژی و‪ ،‬هاتوچۆی کێش دەکات ‪.‬‬
‫هەروەها دیاریش نەبوو ئەو کەسەی ماڵەکەی ئاشکرا کردووە‪ ،‬جگە‬
‫لە ناوی عه‌بدواڵ ئێسحاقی‪ ،‬ناوی کێی تری بردووە‪ .‬تەنانەت ئەگەر‬
‫ناوی منیشی بردبێ‪ ،‬دەمتوانی بە ئاسانی بڵێم کە عەبدوال‬
‫ئێسحاقی دەناسم‪ ،‬ئەو بەنیاز بووه لە زانستگای کشتوکاڵی ورمێ‬
‫بخوێنێ و‪ ،‬منیش لەگەڵ ئەو دەرسم دەخوێند و‪ ،‬ئاگاداری کاری تری‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪115‬‬
‫نەبووم‪ .‬بەمجۆرە دەمتوانی خۆم لەو رووداوە دەرباز بکەم‪ .‬ئیتر هەڵە لە‬
‫دوای هەڵە ڕووی دابوو‪.‬‬

‫بەندیخانەی شارەوانی ورمێ ( بەندیخانەی تۆپخانە)‪.‬‬

‫بەندیخانەی ورمێ کە بە بەندیخانەی تۆپخانە مەشهوور بوو‪،‬‬


‫بەندیخانەیەکی قەدیمی بوو‪ .‬دیوارەکان پان و بەرز بوون‪ .‬دەرکەی‬
‫گەورەی چوونە ژوورەوەی بەندیخانەکە لەسەر حەوشەیەک بوو کە‬
‫ژووری ئەفسەری پاسەوانی‪ ،‬ئەمباری خواردەمەنی سەربازەکان و‬
‫کادری ئیداری‪ ،‬بەشی تەندروستی‪ ،‬ژووری پەنجە مۆڕکردن و‪ ،‬ژووری‬
‫پاسەوانی‪ ،‬لێبوون‪.‬‬
‫لەپشت ئەوانیشەوە درگایەکی ئاسن لەسەر حەوشەیەکی بجووک‬
‫هه‌بوو‪ ،‬پاشانیش درگایەکی تری ئاسن لەسەر رێرەوەی چوونە‬
‫ژوورەوە بۆ بەشی بەندییەکان هەبوو‪.‬‬
‫لە دیوی ناوەوە ‪ ،‬بەدەستی چەپ دا حەوشەیەکی لێ‌بوو کە چەند‬
‫ژووری تێدابوون و لە دەستی راستیش حەوشەیەکی تر هەبوو‪،‬‬
‫لەوێشدا چەند ژووری تری لێ بوون‪.‬‬
‫لە نێوانی دوو حەوشەکەدا‪ ،‬ڕێرەوێکی درێژ هەبوو کە ئەمالوالكهی‬
‫ژووری گەورە و بچووک بوون‪ ،‬تایبەت بە بەندییەکان ‪.‬‬
‫لە نێوەراستی بەندیخانەی گشتی دا‪ ،‬سارداوێک هەبوو‪ .‬ئەو سارداوە‬
‫لەسەر رێرەوی بەندیخانەکە و‪ ،‬بە چەند قادرمە دەچوویتە خوارەوە‪.‬‬
‫درگایەکی بچووکی پێوە نابوو‪ .‬داییم ئاوی سارد لە نێو سارداوەکەدا‬
‫هه‌بوو‪ ،‬بەندییەکان لەو ئاوەیان دەخواردەوە ‪.‬‬
‫دیواری سارداوەکە بە بەردی گەورە و چوارگۆشە دروست کرابوو‪.‬‬
‫لەسەر رێرەوەکە کە سەرێکی بەرەو درگای سەرەکی هاتنە‬
‫ژوورەوەی بەندیخانە و‪ ،‬سەرەکەی تری کۆتایی زیندانەکە بوو‪ ،‬دیسان‬
‫درگایەکی گەورەی ئاسنی لەسەر بوو کە بەرەو حەوشەیەکی گەورە‬
‫دەکرایەوە ‪.‬‬
‫زیندانییەکان هەموو بەیانییەک پاش سەرژمێری‪ ،‬دەچوونە نێو‬
‫حەوشەکە بۆ پیاسە و تازە کردنەوەی هەوایەک و‪ ،‬تا ئێوارە دیسان‬
‫سەرژمێری دەکرانەوە و‪ ،‬دەهاتنەوە ژوور و دەرکەیان قەپات دەکردەوە ‪.‬‬
‫حەوشەی دەستی چەپیان بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخان کرد بوو‪.‬‬
‫من پاش چوونە ژوورەوەم بۆ زیندان‪ ،‬بە رۆژانە دەچوومە نێو حەوشەکە‬
‫و‪ ،‬زۆرێك لە زیندانییەکان تەنانەت ئه‌توانم بڵێم هەموویانم دەناسی‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪116‬‬
‫ئەو کات بەرێزان "یووسف عەلیاری‪ ،‬سادق عەلیاری‪ ،‬حەمزە ئەسل‬
‫دامەنچی (حه‌مزە نووری ئێستا)‪ ،‬کەریم حیسامی‪ ،‬حوسێن فرووهەر‬
‫(حوسێن زێرنگەران)‪ ،‬عەبدوال تەئیدی‪ ،‬مەقسوود ئینتزاری‪ ،‬سالم‬
‫فەخار (خەڵکی عێراق)‪ ،‬ئیسماعیل ئارش‪ ،‬ئەکبەر یاوەرزادە‪ ،‬عەبدواڵ‬
‫حەکیم زادە‪ ،‬سدیق خاتمی‪ ،‬محەممەد شێخانی‪ ،‬یووسف ڕەزوانی‪،‬‬
‫حەسەن ئارووهالی‪ ،‬ئا‌لبێرت بنیامین‪ ،‬مەال ئاسووری خەڵکی گوندی‬
‫ساعەتلوو‪ ،‬عەباس خانشانی‪ ،‬لەدوای منیش مەحموود مەنگوری"‬
‫شیان بۆ ئێرە هێنا و‪ ،‬ژمارەیەکی تریش هه‌بون کە ناوەکانم فەرامۆش‬
‫کردوون‪ .‬هێندێک جار ژمارەمان زۆر دەبوو‪ .‬هێندێکجاریش کەم دەمانەوە‬
‫و ئازاد دەبوون‪ ،‬به‌اڵم دیسان دەستەیەکی تریان دەستگیر دەکرد و‬
‫رەوانەی زیندانیان دەکردن‪.‬‬

‫پەنجەرەی ژووری چەند کەس لە بەندکراوانی ئاسایی کە تەلبەند‬


‫کرابوون‪ ،‬بەرەو حەوشەی بەندکراوانی سیاسی دەکرایەوە ‪.‬‬
‫لە یەکێک لەو ژوورانە بەرێز سەفەرخان قارەمانی تێدابوو ‪.‬‬
‫ئەو سەردەمە سەفەرخانیان وەک بەندکراوی سیاسی قبووڵ‬
‫نەدەکرد‪ ،‬هەرچەند پەروەندەکەی سیاسیی بو و‪ ،‬پێوەندیشی بە‬
‫حکوومەتی دێموکراتی ئازەربایەجانەوە هەبوو‪ .‬جاروبار بەرپرسانی‬
‫بەندیخانە دەڕژانە نێو ژوورەکان و دەیان پشکنین‪ .‬بۆیە ئەو کتێبانەی کە‬
‫کەم کەم بۆ بەندیخانە هێنرابوون‪ ،‬دەبوایە حەشار بدرێن ‪.‬‬
‫هەر بۆ ئەوەش سەفەرخان بەردێکی لە دیواری سارداوەکە کە پێشتر‬
‫ئاماژەم پێدا‪ ،‬دەرهێنابو و لە پشتەوەی بەردەکە جێگایەکی کردبۆوە و‬
‫کتێبەکانی بەشی سیاسیی بەندیخانەی له نێو تەلیسێک (گوێنی)‬
‫کردبوون و‪ ،‬لە پشت بەردەکەوە شاردبوونیەوە ‪.‬‬
‫هەرکاتێک کتێبێک پێویست بوایە‪ ،‬سەفەرخان دەیهێنا و لە‬
‫پەنجەرەکەوە ڕادەستی بەندکراوانی سیاسیی دەکرد و‪ ،‬پاش‬
‫خوێندنەوەی‪ ،‬دیسان ڕادەستی سەفەر خان دەکرایەوە و‪ ،‬ئەویش لە‬
‫شوێنی خۆی دایدەنا ‪.‬‬

‫لە نێو بەشی سیاسیی بەندیخانەکەدا‪ ،‬کومیتەی حیزب هەبو و‬


‫بەندکراوانی جێگای متمانەی کومیتەی لە نێو زیندان ڕێک دەخست و‪،‬‬
‫خودی کومیتەش لەگەڵ ئەندامانی حیزبی لە دەرەوە پێوەندی هەبوو‪.‬‬
‫جەنابی کەریم حیسامی یەکێک لە ئەندامانی ئەو کومیتەیە بوو‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪117‬‬
‫هەموو رۆژێک بەرنامەی وەرزش‪ ،‬گفتوگۆی سیاسیی و‪ ،‬شەوانەش‬
‫کاتژمێرێک بەرنامەی بەسەربردنی کاتێکی خۆشمان هەبوو ‪.‬‬
‫هەمووشمان لە ژوورێک کە لە باقی ژوورەکانی تر گەورەتر بو و‬
‫کومۆنمان پێ دەگوت‪ ،‬پێکەوە نانمان دەخوارد‪ .‬هەر پازدە رۆژ جارێک‬
‫بەرنامەی گۆرانی‪ ،‬هەڵپەرکێ و‪ ،‬پەروەردەمان هەبوو ‪.‬‬

‫رەوانشاد عەبدواڵ حەکیم زادە مرۆڤێکی ژیر و تێگەیشتوو‪ ،‬مێهرەبان و‬


‫خۆش مەشرەف بو و ورەی بە هەموومان دەبەخشی ‪.‬‬
‫بۆ بەرنامەی ئاواز و هەڵپەرکێ کەڵکمان لە مەالفە (سەرچەف) و‬
‫کراسی رەنگاورەنگ‪ ،‬جل و بەرگی ژنانی عەرەب کە خۆمان‬
‫دروستمان دەکردن‪ ،‬وەردەگرت و‪ ،‬زیندانییەکانیش بە لێدانی تەپڵ‬
‫لەسەر تەنەکە و ‪ ...‬هتد مۆسیقای عەرەبیان لێ دەدا و‪ ،‬کاک عەبدواڵ‬
‫حه‌كیم زاده‌ش وەها بە لێهاتوویی سەمای عەرەبی دەکرد و‪،‬‬
‫سەروچاوی بە نەریتی عەرەبەکان دادەپۆشی کە پاسەوانەکانیش بۆ‬
‫سەیرکردنی دەهاتن ‪.‬‬
‫ماوەیەک لە زیندان مامەوە‪ ،‬رۆژێک کەسێک هاتە سەردانم و پێی وتم‪:‬‬
‫لە الیەن کەسوکارمەوە هەوڵێک دراوە بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێم‪.‬‬
‫رۆژه‌کان تێپەرین‪ ،‬لەو سات و کاتەدا ڕێکخراوی ئەفسەرانی حیزبی‬
‫توودەش ئاشکرا بوو‪ ،‬دۆخەکە خرابتری بەسەر هات‪ .‬ئیتر کەسانی‬
‫وەک منیان بە کەفیل ئازاد نەکرد و گوشار بۆ سەر بەندکراوانی‬
‫سیاسیش زۆرتر بوو‪.‬‬
‫هێندێک جار هەواڵی مەحکەمەکردنی ئەفسەرەکان و جاری واشبوو‬
‫کە هەواڵی لەسێدارەدانی پۆل پۆلی ئەفسەرە دەستگیرکراوەکان بۆ‬
‫نێو زیندان دەهات‪ .‬هەروەها هەواڵی ئاشکرابوون و دەستگیر کردنی‬
‫هێندێک لە ڕێکخراوەکانی حیزبی توودە و رێبەرانی وەک دوکتور‬
‫مورتەزا نەبەوی و هیتریشمان بۆ دەهات‪.‬‬

‫لە نێو زیندان‪ ،‬زۆربەی هاوڕێیان شێوەی دەستگیر کردنی ڕێکخراوی‬


‫ئەفسەرانی حیزبی توودە‪ ،‬بۆ عەمەلکردی نابەجی و ناکارامەیی‬
‫رێبەرانی حیزبی توودەیان دەگێڕایەوە‪ ،‬نارەزایەتیان دەردەبڕی و متمانە‬
‫و باوەریان پێیان نەدەما ‪.‬‬
‫پاش پشکنین و لێپرسینەوە‪ ،‬نۆبەی پێکهێنانی دادگا هات و پارێزەری‬
‫من کە هەڵبەت پارێزەری دەست نیشان کراو "سەرگورد حەساس"‬
‫بوو‪ ،‬پێموایە خەڵکی شاری سنە بوو‪ ،‬مرۆڤێکی چاک و مێهرەبان بوو ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪118‬‬
‫ئەوکات ئامادە نەبووم لە ژێر گوشاری دادگا کە لەالیەن‬
‫مەئموورەکانەوە دەخرایە سەرم بۆ نووسینەوەی تۆبەنامە و نەفرەت لە‬
‫دژی بیروبڕواکانی خۆم بنووسم‪ .‬چونکە ئەو کارە بە واتای‬
‫سەردانه‌واندن‪ ،‬تەسلیم بوون و‪ ،‬خۆڕاگر نەبوون‪ ،‬بە ئەژمار دەهات‪.‬‬

‫سەرئەنجام رۆژی دادگا هات و‪ ،‬سەرگورد حەساس تەمەنای زۆری‬


‫لێکردم کە شتێک تەنانەت چەند وشەیەک لە ژێر الپەرەی‬
‫داکۆکییەکەم بنووسم‪ ،‬تاکوو بتوانێ لە مەحکەمە سەزای کەمترم بۆ‬
‫وەرگرێ ‪.‬‬
‫بەاڵم من ژێر بار نەچووم و وتم‪ :‬ئەندامی هیچ حیزبێک نیم و‬
‫قوتابییەکم و‪ ،‬هیچ لە باری سیاسەتەوە نازانم و‪ ،‬بژی و بمرێ بە‬
‫واتای ئەوەیە من شتێک بووم‪ ،‬کەواتە شتێک لەو بارەوە نانووسم‪.‬‬
‫دادگای سەربازی پێکهات‪ ،‬بە هەستان و داشتنێک بە پێنج ساڵ‬
‫زیندانی مەحکووم کرام‪ .‬منیش داوای پێداچوونەوەم بۆ حوکمەکەم کرد‬
‫و‪ ،‬ئیتر منیان بۆ بەندیخانە گێرایەوە‪.‬‬

‫رۆژ لەدوای رۆژ گوشار بۆ سەر بەندکراوان زیاتر دەبوو‪ .‬کومیتەی‬


‫بەندیخانە بە پرس و راوێژکردن لەگەڵ بەندکراوان‪ ،‬بریاری مانگرتنمان‬
‫دا ‪.‬‬
‫داواکارییەکانمان پۆلێن بەندی کرد‪ .‬یەکێک لە خواستەکانمان پێدانی‬
‫وشکەمەنی (خواردن) بە ئێمە بوو‪ .‬هەروەها ڕاکێشانی بڵیندگۆیەک‬
‫(موکەبەرە) لە ژووری پاسەوانییەوە بۆ یەکێک لە ژووره‌كانی بەندکراوان‬
‫و‪ ،‬ڕاگواستنی سەفەرخان قارەمانی وەک بەندکراوی سیاسیی بۆ‬
‫بەشی سیاسییەکان و‪ ،‬کۆمەڵێک داواکاری تر‪.‬‬
‫رۆژی یازدەیەم بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە مانگرتن هات‪ .‬چەند‬
‫رۆژێک تێپەڕی بەاڵم هەواڵێک لە جێبەجێ کردنی داواکارییەکانمان‬
‫نەبوو‪ .‬سەرئەنجام پاش نووسین و ناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسان‪،‬‬
‫بۆ چەند رۆژێکی تر درێژەی کێشا‪ .‬سەرجەم‬ ‫مانگرتنەکە‬
‫داواکارییەکانمان جگە لە هێنانی سەفەرخان قارەمانی بۆ بەندی‬
‫سیاسییەکان‪ ،‬جێ بەجێ کران‪.‬‬

‫لە دوایی مانگرتنەکە‪ ،‬رۆژێک منیان بۆ ژووری ئەفسەری پاسەوانی‬


‫بانگ کرد‪ .‬کەسێک کە پیش‌تر دەمناسی و لە بنەماڵەیەکی کوردی‬
‫ورمێ بوو بە ناوی (میرزا شەنگە) لە ژوورەکە دانیشتبوو‪.‬‬
‫ساڵوی کرد و هەستایە سەر پێ و دەستمان لێک دایەوە ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪119‬‬
‫بە منی گوت‪" :‬جەنابی ئاغا منی ناردووە قسەت لەگەڵ بکەم ‪".‬‬
‫ئاغا مامی باوکی من و گەورەی بنەمالەکانی قاسملوو بوو‪ .‬ناوی‬
‫محەممەد ئاغای قاسملوو بوو و‪ ،‬هەموان بە ئاغا بانگیان دەکرد ‪.‬‬
‫پاشان وتی‪" :‬ئاغا دەڵێ بەهۆی ناسیاوییەک کە لەگەڵ سەرتیپ‬
‫کەماڵی هەمە‪ ،‬چوومە الی و داوای ئازادکردنی تۆم لێکردووە‪.‬‬
‫سەرتیپ کەمالیش پێی گوتووە‪ :‬شتێک بنووسێ و منیش دەستوور‬
‫دەدەم ئازادی بکەن‪".‬‬

‫لە واڵمی (میرزا شەنگە) دا هەر ئەوەم گوت‪ :‬پێشتر بە پارێزەرەکەم‬


‫گووتووه کە من کارێکم نەکردووە تا شتێک بنووسم ‪.‬‬
‫میرزا شەنگەش وتی‪ :‬من هاتووم تا قسەکانی ئاغا بە تۆ بڵێم و‪،‬‬
‫واڵمی تۆش بۆ ئەو ببەمەوە‪ ،‬بەاڵم هیوادارم کە قسەی ئاغا لە عەرز‬
‫نەدەی تا بەزوویی ئازاد بکرێی‪ .‬سەرئەنجام ناوبراو ماڵئاوایی کرد و‬
‫ڕۆیشت ‪.‬‬

‫پاش ماوەیەک هەواڵ هات کە ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکیەتی الوان‬


‫دەستگیر کراون‪ .‬ناوی هاورێیەکی من کە ئەندامی یەکیەتی الوان و‬
‫بەرپرسی کومیتەش بوو‪ ،‬لە نێو دەستگیر کراوان دابوو ‪.‬‬
‫زۆربەی ئەو کەسانە کەم تەمەن و قوتابی بوون‪ .‬تەنیا هاورێکەی من‬
‫تەمەنی لەسەرتر بو و لە قۆناغی دوای‪ ،‬دواناوەندی دەیخوێند ‪.‬‬
‫ناوبراویان لە بەندی تاکە کەسی کردبوو‪ ،‬ئازار و شکەنجەی زۆریان‬
‫دەدا‪ ،‬بەاڵم ئەو خۆڕاگری کرد و‪ ،‬دیانی بە هیچ شتێکدا نەنا و‪ ،‬خۆی لە‬
‫شێتی دا‪ .‬هێندێک حەرەکاتی لە خۆی نیشان دەدا‪ ،‬هەموان پێیان‬
‫وابوو کە شێت بووە‪.‬‬

‫هاوکات جگە لە کۆمەڵێک لە گەنجەکان‪ ،‬ژمارەیەک ئەندامانی‬


‫حیزبیش دەستگیر کرابوون و ناوی ئەو کەسانەشیان ئاشکرا کردبوو‬
‫کە لە بەندیخانەدا بوون‪ .‬هەربۆیە رۆژانە ناوی یەکێکیان دەخوێندەوە و‬
‫بۆ بەندی تاکە کەسی لە لەشکری چواری ورمێ بەرێیان دەکرد‪ .‬پاش‬
‫خوێندنەوەی ناوی چەند کەس‪ ،‬ناوی بەرێز کەریمی حیسامیش‬
‫خوێندرایەوە و رەوانەی بەندی تاکە کەسی لەشکریان کرد‪.‬‬

‫ئەوکات سەرگورد وەکیلی بەرپرسی زیندان بوو‪ .‬یەکێک لە ئەفسەرە‬


‫مێهرەبان و خاوەنڕەوشتە پاکەکان بوو‪ ،‬ئەهلی بەرتیل وەرگرتن و دزی‬
‫کردن نەبوو‪ .‬رۆژانە لە کاتی بێ کاری دا سەردانی بەندی زیندانیانی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪120‬‬
‫سیاسی دەکرد‪ .‬لەگەڵ زیندانییەکان یاری واڵیباڵی دەکرد‪ .‬لەگەڵ‬
‫بنەماڵەی ئێمە ناسیاوی هەبو و زۆری لێ دەناسین‪ .‬هەربۆیەش بە‬
‫رۆژانە کاتێک بەندکراوێکیان بۆ زیندانی پاسەوانی دەبرد‪ ،‬وەکیلی‬
‫وەک هەمیشە بۆ زیندان دەهات و لەحەوشەی زیندانەکە قسەی‬
‫لەگەڵ من دەکرد و لێمی دەپرسی‪ :‬نازناوی تۆ قاسملووە یان عێزەت‬
‫پوور؟‬

‫وتم‪ :‬نازناوی من عێزەتپوورە ‪.‬‬


‫سه‌رگورد وه‌كیلیش گوتی‪ :‬یەک دوو جار لە زیندانەوە بۆ لێپرسینەوە‪،‬‬
‫داوای عەبدواڵ قاسملوویان کردووە و‪ ،‬من واڵمم داوەتەوە کە لێرە‬
‫کەسێکمان بەو ناوە نییە ‪.‬‬
‫سەرئەنجام رۆژێکی تر پاسەوانەکان ناوی منیان خوێندەوە و وتیان‬
‫خۆت ئامادە بکە‪ ،‬لێکۆلەری سوپا داوات دەکات‪ .‬جلوبەرگم پۆشی و‬
‫پاسەوانەکان منیان بۆ الی ناوبراو برد‪.‬‬

‫ئەگەر هەڵە نەبم ناوی سەرگورد" ارجع" بوو‪ .‬چوومە ژوورەوە‪ .‬لێکۆلەر‬
‫ناو و نازناوی لێ پرسیم ‪.‬‬
‫وتم‪ :‬ناوم عەبدواڵ عیزەت پوورە‪ .‬ئەویش پرسی باشە پێشتر ناو و‬
‫نازناوی ترت نەبووە؟‬
‫گوتم‪ :‬نەخێر‪.‬‬
‫گوتی کەسێک بە ناوی سڵێمان دەناسی؟ وتم‪ :‬کامە سلێمان؟‬
‫تەلەفوونی کرد و سلێمان هاتە ژوور‪.‬‬

‫من بە باشی سلێمانم دەناسی‪ .‬تەقریبەن حەوتووی جارێک لە‬


‫گوندی "دیزەج سیاوەش" لە نزیک شاری ورمێ‪ ،‬لەگەڵ سلێمان و‬
‫چەند کەسی تر لە گوندییەکان‪ ،‬کۆبوونەوەمان پێک دەهێنا‪.‬‬
‫تێگەیشتم کە سلێمان لەسەر من ئێعترافی کردووە ‪.‬‬
‫لێکۆلەر‪ :‬ئەم کەسە دەناسی؟‬
‫منیش گوتم‪ :‬نازانم کێیە و نایناسم‪.‬‬
‫رووی لە سلێمان کرد و لێی پرسی‪ :‬باشە ئەتۆ ئەم کەسە دەناسی؟‬
‫سلێمان گوتی‪ :‬بەلێ‪ ،‬ئەوە عەبدواڵ قاسملووە ‪.‬‬
‫من خۆم توورە کرد و لە شوێنەکەم هەستام و بە دەنگی بەرز هاوارام‬
‫کرد و وتم‪ :‬بێ شەرەف تۆ کە بە باشی ناوی من نازانی‪ ،‬چۆنم‬
‫دەناسی؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪121‬‬
‫لێکۆلەر بە لەسەرخۆیی وتی‪ :‬تووڕە مەبە و دانیشە‪ .‬ئەمری کرد‬
‫سلێمان ببەنە دەرەوە‪.‬‬

‫لێکۆلەر وتی‪ :‬سلێمان دەلێ کە تۆ بۆ گوندەکەی ئەوان دەچووی‪،‬‬


‫تەبلیغت دەکرد و لە دۆخی ژنانی زەیستانیشت پرسیوە کە دۆخی‬
‫بنکەی تەندروستی و حاڵ و وەزعی ئەوان چۆنە ‪.‬‬
‫واڵمم دایەوە‪ :‬مەگەر کارمەندی ئیدارەی تەندروستیم یان دوکتوری‬
‫ژنان بووم تا ئەو پرسیارانە بکەم؟ ئەو قسانەی کردوویەتی‪ ،‬هەمووی‬
‫درۆیە و چ پێوەندییەکی بە منەوە نییە‪.‬‬
‫هەڵبەت هەموو ئەم پرسیار و واڵمدانەوانە بە شێوەی نووسراوە تۆمار‬
‫دەکران‪ .‬سەرئەنجام لێکۆلەر وەرەقەی پرسیار و واڵمەکانی خستە‬
‫بەردەمم کە واژۆی بکەم و‪ ،‬دواتر ئەمری بە پاسەوانەکان کرد تا بۆ‬
‫بەندیخانەم بگێرنەوە‪ .‬دیارە چاوەروان بووم بۆ بەندیخانەی پاسەوانیم‬
‫ببەن‪ ،‬بەاڵم خۆشبەختانە منیان بۆ بەندیخانەی شارەوانی گێڕایەوە‪.‬‬

‫پاش چەندین رۆژ سلێمانیان بۆ بەندیخانە هێنا‪ .‬بە پێی ئەو‬


‫هەلومەرجە بە نیسبەت ئەو کەسانەی كه لەسەر هاورێکانیان‬
‫ئێعترافیان کردووە‪ ،‬بریاردرا كه‪ :‬کاتێک ئه‌و كه‌سانه بۆ زیندان دێنن‪،‬‬
‫هیچ کەس بۆی نیه تانە و تەشەریان لێ دا و بێڕیزیان پێ بکات‪،‬‬
‫بۆوەی زیاتر نەشکێن و دۆخەکە لەوە خرابتر نەبێ ‪.‬‬
‫هەر لەبەر ئەوەش کاتێک مەحموود مەنگوری و سلێمانیان بۆ‬
‫بەندیخانە هێنا‪ ،‬بە رووخۆشییەوە هەلسوکەوتم لەگەڵ دەکردن ‪.‬‬
‫مەحموود مەنگوری لە یەکەم رۆژی هاتن بۆ زیندان بە منی گوت‪:‬‬
‫زۆریان ئازار و ئەزیەت داوە‪ ،‬نەیتوانیوە خۆڕاگر بێ ‪.‬‬
‫لە واڵمدا پێم گوت‪ :‬هەرچی بوو‪ ،‬رووی دا و تێپەری‪ .‬نیگەرانی‬
‫سوودێکی نییە‪ ،‬بەالم خۆزگە ئەوە ڕووی نەدەدا‪.‬‬

‫رۆژگار تێپەری و دادگای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی من نزیک دەبۆوە‪.‬‬


‫رۆژێک کومیتەی بەندیخانە لەگەڵ ئەو هاورێیانەی کە خۆڕاگر بوون و‬
‫تۆبەنامە و پەشیمانیان واژۆ نەکردبوو‪ ،‬کۆبوونەوەیەکی پێک هینا و‪،‬‬
‫مەسەلەیەکی خستە بەر باس کە تا ئەو کاتە‪ ،‬شتێکی زۆر نوێ بوو ‪.‬‬
‫پێیان گوتین‪ :‬حیزب بریاری داوە ئەو کەسانەی کە لە بەندیخانەدا‬
‫خۆڕاگر بوون و لە نێو تەشکیالتی بەندیخانەدان و‪ ،‬بەنیازن پاش ئازاد‬
‫بوونیش‪ ،‬درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان بدەن‪ ،‬دەتوانن لە‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪122‬‬
‫پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان دا کەمێک نەرمی بنوێنن بەجۆرێک‬
‫بتوانن دادگا رازی بکەن و سەزای کەمتر وەرگرن‪.‬‬
‫ئێمە"گەنجەکان" کە تەقریبەن هەموومان هاو تەمەن بووین و‪ ،‬لە نێو‬
‫ئێمەشدا‪ ،‬من و یووسف رەزوانی لە یەکەم جەلەسەی مەحکەمە بە‬
‫پێنج ساڵ بەندکران مەحکووم کرابووین و‪ ،‬ئەوانیتریش چاوەروانی‬
‫حوکمێکی لەو جۆرەیان دەکرد و‪ ،‬لە بەرانبەر خواستی دادگا و‬
‫پاریزەرەکان بەرهەڵستیمان دەکرد‪ ،‬هەموومان سوور بووین لەسەر‬
‫ئەوەی کە ئازاد کراین درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدەین ‪.‬‬
‫ئەوەندەی من بزانم ‪ ،‬لەو ژمارەیە كه پاش ئازادبوونمان وەفادار بە بیر و‬
‫باوەرەکەمان ماینەوە و درێژەمان بە خەبات دا‪ ،‬من بووم‪ ،‬عەباس‬
‫خانشانی بوو‪ ،‬یووسف رزوانی و حەسەن ئارووهاڵی بوون‪.‬‬

‫پێویست بە بیرهێنانەوەیە کە یووسف رزوانی لەگەڵ ئەوەی لە دادگا‬


‫بە پێنج ساڵ حوکم درابوو‪ ،‬نەچووە ژێر باری بریاری حیزب و‪ ،‬لە‬
‫دادگای پێداچوونەوەش حوکمی پێنج ساڵ بەندکردنی پەسند کرا و‪،‬‬
‫ماوەیەکی زۆر لە بەندیخانە مایەوە ‪.‬‬
‫بەاڵم پاش ئازاد بوونیشی‪ ،‬لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی‬
‫کوردستانی ئێران درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی خۆی دا ‪.‬‬
‫عەباس خانشانی ئەندامی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان لەنێو ئەو‬
‫رێکخراوەیە و‪ ،‬حەسەن ئارووهاڵیش لە نێو حیزبی دێموکراتی‬
‫کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە‪ ،‬درێژەیان بە خەبات و تێکۆشانی‬
‫خۆیان دا‪.‬‬

‫پاش ئەو رووداوانە منیان بۆ نووسینگەی دادگای سەربازی بۆ‬


‫پێذاچوونەوە بە حوکمەکەم‪ ،‬بانگ کرد ‪.‬‬
‫لە ژووری چاوەروانی دادگای لەشکری ‪٤‬ی ورمێ‪ ،‬هاورێکەم کە خۆی‬
‫لە شێتی داب‌و و لە بەندی تاکەکەسی ڕایانگرتبوو‪ ،‬پێموایە ئەویشیان‬
‫هه‌ر بۆ پێداچوونەوە بە حوکمەکەی هێنا بوو‪ ،‬ئیدی بینیم‪.‬‬
‫کەمێک لە یەکتر نزیک بووینەوە‪ ،‬بەسەر ساڵومان لەیەک کرد‪ ،‬بە منی‬
‫وت‪ :‬نیگەران نەبم‪.‬‬
‫منیش پێم گوت‪ :‬تۆش نیگەران مەبە ‪.‬‬
‫بە زەردەخەنەیەکی هاورێیانەوه لەیەکتر دوور کەوتینەوە ‪.‬‬
‫منیان بۆ ژووری سکرتێری دادگا برد ‪.‬‬
‫پارێزەرەکەم "سەرگورد حەساس وەکیل"یش لەوێ بوو‪ .‬پاش ساڵ‌و و‬
‫ئەحواڵپرسی لە تەنیشتم دانیشت و وتی‪" :‬چەند رۆژێکی تر‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪123‬‬
‫مەحکەمە دەست پێ دەکات و بانگی تۆم کردووە کە پێش ئەوەی‬
‫مەحکەمە دەست پێ بکات‪ ،‬قسەت لەگەڵ بکەم و ئەگەر داکۆکی‬
‫نامەت نووسیوە بیخوێنمەوە ‪".‬‬
‫پاش خوێندنەوەی داکۆکینامەکەی من‪ ،‬پێی گوتم‪ ":‬بەداخم لەوەی‬
‫گەنجێکی وەک تۆ پێنج ساڵ لە بەندیخانە بمێنێتەوە و‪ ،‬واباشە بە‬
‫جوانی بیر کەیتەوە‪ ،‬هەر بیروباوەڕێکی كه هەشتە‪ ،‬لە ئازادبوونیش دا‬
‫دەتوانی هەتبێ‪ ،‬وەرە و شتێک بە کورتی بنووسە‪ ،‬بەڵێنیت پێ دەدەم‬
‫کە لە دادگا حوکمەکەت بۆ داشکێنم"‪ .‬من ئەو کاتە تەمەنم نزیک‬
‫بیست سااڵن بوو‪.‬‬

‫لە واڵم دا پێم گوت‪" :‬پێشتریش باسی ئەوەم کردووە‪ .‬من ئەهلی‬
‫دروشمی بمرێ و بژی بە کەسێک نیم‪ ،‬من قوتابیەکی بێ تاوانم و‬
‫دەمهەوێ درێژە بە خوێندنەکەم بدەم ‪".‬‬
‫ئەویش پێمی گوت‪" :‬پەروەندەکەت زۆر خاوین نییە‪ .‬ئێعترافیشیان‬
‫لەسەر کردووی و ئەو خانوەش کە دەلێی بە کرێ پێیان داوی‪ ،‬خاوەن‬
‫ماڵەکە لە بەرانبەر بە سەرۆکی شارەوانی گوتوویەتی کە بەتۆی‬
‫نەداوە و تەلیسێکیش رۆژنامە و بەڵگەیتریان خستۆتە سەر‬
‫پەروەندەکەت‪ .‬تۆش هەموو ئەمانە ئینکار دەکەی‪ ،‬بەاڵم حاکمی دادگا‬
‫پشت بەو بەڵگانەی لە سەر پەروەندەکەت هەیە دەبەستێ و‪،‬‬
‫حوکمی خۆی دەدا‪ .‬بەم دۆخەی کە ئێستا هەیە‪ ،‬بە نووسینی‬
‫شتێک دەتوانم حوکمی یەکەمی دادگات بۆ بشکێنم‪".‬‬

‫پاشان‪ ،‬سەیری کرد کە وا هیچ ناڵێم‪ ،‬وتی‪ :‬وەرە لە ژێر داکۆکی‬


‫نامەکەی خۆت‪ ،‬ئەوەی پێت دەڵێم‪ ،‬بینووسە ‪.‬‬
‫وتم‪ :‬ئەوە چییە کە دەبێ بینووسم؟‬
‫وتی بنووسە‪ :‬چو ایران نباشد تن ما مباد‪ /‬بدین بوم و پر زندە یک تن‬
‫مباد (واتە ‪ :‬ئەگەر ئێران نەبێ كه‌س له ئێمەش نامێنێ‪ /‬ئەگەر وابێ‪،‬‬
‫لەسەر ئەم واڵت و جیهانە کەس نامێنێ‪).‬‬

‫وتم‪ :‬باشە ئەوەی دەنووسم ‪.‬‬


‫وتی‪ :‬بەاڵم هەر ئەوەندە بەس نییە و شێعرێکی تریشی پێ زیاد بکە‪.‬‬
‫وتم‪ :‬ئەوەی تر چییە؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪124‬‬
‫وتی‪ :‬بنووسە‪ :‬شاه مهر تو دین و آیین ماست‪ /‬در راە تو اگر جان‬
‫فشانیم رواست (واتە‪ :‬شای شاهان خۆشەویستی تۆ دین و ئایینی‬
‫ئێمەی‪ /‬لە رێگای تۆ دا گه‌ر گیان ببەخشین‪ ،‬رەوایە‪).‬‬

‫پاش کەمێک مینگە مینگ کردن‪ ،‬وتم‪ :‬ئێستا کە ئێوە ئاوا دەڵێن‪ ،‬باشە‪،‬‬
‫ئەویش دەنووسم‪.‬‬
‫سەرگورد حەساس زۆر خۆشحاڵ بوو ‪.‬‬
‫وتی‪ :‬بە دڵنیایەوە حوکمی یەکەم دەشکێنم‪ .‬پاشان ماڵئاوایی لێکردم‬
‫و‪ ،‬ڕۆیشت و‪ ،‬منیشیان بۆ بەندیخانە گێرایەوە‪.‬‬

‫پاش چەند رۆژ ئاگاداریان کردمەوە کە خۆم ئامادە بکەم و منیان بۆ‬
‫دادگا برد‪ .‬سەرگورد حەساس داکۆکی نامەیەکی جوانی نووسیبوو‪،‬‬
‫پاشان من خوێندمەوە لەگەڵ ئەو شێعرانەی بەرێز حەساس پێمی‬
‫گوتبوو کە بیان نووسم‪.‬‬
‫مەحکەمە دەستی پێ‌کرد و پاش کۆتایی‪ ،‬بریاری مەحکەمەیان‬
‫خوێندەوە و حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانم بۆ ساڵ و نیوێک کەم‬
‫کرایەوە‪ .‬منیان بۆ بەندیخانە گێرایەوە و‪ ،‬بەسەرهاتەکەم بۆ هاوڕێکانم‬
‫گێرایەوە و‪ ،‬هەموو خۆشحاڵ بوون و‪ ،‬چەپڵەیان بۆ لیدام ‪.‬‬

‫چەند رۆژێکی مابوو کە سەزای ساڵ و نیوێک بەندکرانم کۆتایی پێ‬


‫بێ‪ .‬ئەوەی کە سەرگورد حەساس داوای لە من کردبوو تا لە ژێر‬
‫داکۆکینامەکەم دا بینووسم‪ ،‬لەگەڵ کومیتە خستمە بەر باس‪.‬‬
‫پێیان وتم‪ :‬کارێکی زۆر باشم کردووە و‪ ،‬شانست هێناوە کە بەو‬
‫نووسینە کورتە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانم بۆ کەمترین ئاستی خۆی‬
‫داشکاندووە‪ .‬هیواشیان خواست کە دوای ئازاد بوونم درێژە بە خەبات‬
‫بدەم‪.‬‬
‫پاش چەند رۆژ بانگیان کردم و وتیان‪ :‬تۆ ئازادی و‪ ،‬کەل و پەلەکانم‬
‫بپێچەوە‪.‬‬

‫خێرا بۆ ژووری بەندی گشتی چووم و‪ ،‬لە (سەفەرخان قارەمانی) و‬


‫هاوڕێکانی ماڵ ئاواییم کرد ‪.‬‬
‫هاورێکانم لە نێو حەوشە کۆ ببوونەوە‪ .‬پاش لە ئامێز گرتن و ماچ‬
‫کردنی یەکتر و‪ ،‬ماڵ ئاوایی‪ ،‬بە چەپڵە لێدان بەرێیان کردم ‪.‬‬
‫ئەوەش بلێم‪ :‬کچی مامم "ئەشرەف شەتەوەی" کە لە هەموو‬
‫مناڵەکانی مامم گەورەتر و‪ ،‬دوکتوری ژنان و مامانی بوو‪ .‬مڕۆڤێکی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪125‬‬
‫رەوشنبیریش بوو‪ ،‬بە هۆی بیروباوەڕی منەوە زۆری خۆشدەویستم‪.‬‬
‫کاتێک هەواڵی زانیبوو کە وا ئازاد دەکرێم‪ ،‬سەد تمەنی بۆم لە‬
‫نووسینگەی پاسەوانی دانابوو‪ ،‬پوولەکەم وەرگرت و‪ ،‬کەمێکیشم لێدا‬
‫بە کۆمۆنی بەشی گشتی بەندیخانە‪ .‬یادی بەرێز بێ‪.‬‬

‫پاش ئەوەی ئازاد کرام‪ ،‬چوومە شاری ورمێ‪ .‬هێشتا دەزگای‬


‫هەواڵگری ساواک پێک نەهاتبوو‪ .‬دەزگای زانیاری شارەوانی‪ ،‬کاری‬
‫هەواڵگری و شوێنکەوتنی چاالکانی سیاسی و دەستگیرکردنیانی لە‬
‫ئەستۆ بوو ‪.‬‬
‫شار هێندە بەرباڵو نەبوو‪ .‬ئەو کەسانەی بە تاوانی سیاسیی‬
‫دەستگیر دەکران و‪ ،‬دواتر ئازاد دەبوون‪ ،‬دەکەوتنە ژێر چاودێری‬
‫پیاوەکانی شارەوانی کە جلی مەدهنیان لەبەر داب‌و و ئێمەش‬
‫زۆربەیانمان دەناسین‪ .‬لە شەقام و کۆاڵنەکان دەیان خستینە ژێر‬
‫چاودێری بۆوەی بزانن هات و چۆی کێ دەکەین و‪ ،‬پێوەندی بە کێوە‬
‫دەگرین‪.‬‬

‫من بە شوێن پەیا کردنی کارەوە بووم‪ ،‬دەچوومە هەر شوێنێک‬


‫دەیانگوت‪ :‬پێویستە وەرەقەی ڕابردووی خاوێنی خۆت لە دەزگای‬
‫شارەوانی بێنی‪ ،‬له‌به‌ر ئەوەشی کە پێشتر زیندانی کرابووم‪ ،‬بۆیه‬
‫کارێکی نامومکین بوو ‪.‬‬
‫چەند مانگێک بەو شێوەیە تێپەڕی‪ ،‬تا سەرئەنجام هاوڕێیانی حیزبی لە‬
‫تارانەوە هەواڵیان نارد کە بچمە سەردانیان ‪.‬‬
‫کاک عەبدولرحمان قاسملوو ئەو کاتە بە نهێنی لە تاران دەژیا‪ .‬بۆ تاران‬
‫چووم و ماڵەکەیانم دۆزییەوە‪ .‬لە شەقامی بەهار خانوویەکیان لە‬
‫کابرایەک بەکرێ گرتبو و‪ ،‬لەگەڵ هاوسەرەکەیان خاتوون هیلێن و‬
‫کجەکەیان خاتوو مینا دەژیان‪.‬‬
‫کاتێک چووم‪ ،‬کاک عەبدوال ئێسحاقیشم لەوێ بینی‪ ،‬ئیتر نازانم پاش‬
‫ئەوەی لە ورمێ هەاڵت‪ ،‬کەی و چۆن خۆی گەیاندبۆوە تاران‪.‬‬
‫پاش قسە و باس و دوو رۆژ مانەوە‪ ،‬لە سەر ژیان و گوزەران و بریارم‬
‫بۆ داهاتوو چییە‪ ،‬پرسیاریان کرد‪ .‬دۆخی شاری ورمێ کە لە ژێر‬
‫چاودێری و کۆنتڕۆلی شارەوانی دایە‪ ،‬بۆم باس کردن‪.‬‬
‫کاک رەحمان قاسملوو پرسی‪ :‬ئایا دەتوانی درێژە بە خوێندنەکەت‬
‫بدەی؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪126‬‬
‫واڵمم دایەوە کە‪ :‬لەو هەل و مەرجەی ئێستادا تەنیا دوو رێگام لەبەر‬
‫دەمە ‪.‬‬
‫یەکەمیان ئەوەیە کە درێژە بە خوێندن بدەم و‪ ،‬هیچ جۆرە چاالکییەکی‬
‫سیاسیی ئەنجام نەدەم‪ .‬لەبەر ئەوەی چاالکی کردن و پێوەندی گرتن‬
‫بە خەڵکی سیاسییەوە‪ ،‬جگە لە دوبارە دەستگیر کردنەوەم‪ ،‬ئاکامێکی‬
‫تری نەدەبوو‪ .‬ئەگەر درێژە بە کاری سیاسیی بدەم‪ ،‬نازانم بەو دۆخەی‬
‫کە حیزبی توودە پێکی هێناوە و زۆربەی ڕێکخراوەکان کەوتوونەتە بەر‬
‫هێڕش و‪ ،‬منیش متمانەم بە رێبەری توودە پاش ئاشکرا بوونی‬
‫ڕێکخراوی سەربازی ئەو حیزبە و بێدەنگ بوونیان لەسەر کۆدەتای‬
‫بیست و هەشتی گەالوێژ و رووداوەکانی دوای ئەوە‪،‬نەماوە‪ .‬هەر‬
‫لەبەر ئەوە نازانم چۆن درێژە بە خەبات بدەم‪ .‬هەرچەند باوەرم وایە کە‪:‬‬
‫پێویستە خەبات درێژەی هەبێ‪ ،‬ئەگەر دەرفەتی خەبات کردنیش‬
‫هەبێ‪ ،‬بێ گومان درێژە بە خەبات و تێکۆشان ئەدەم ‪.‬‬

‫شەهید دوکتور قاسملوو وتی‪" :‬ئێمە ئێستا لە کوردستان‪ ،‬چ لە نێو‬


‫شارەکان و چ لە نیو گوندەکان و بەتایبەت لە گوندەکان رێکخراوی‬
‫نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان پێکهێناوە و‪ ،‬هیچ‬
‫پێوەندییەکی بە حیزبی توودەوە نییە‪ .‬ئەگەر پێتخۆشە‪ ،‬دەتوانی لەگەڵ‬
‫هاورێکانمان لە دێهات و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان درێژە بە خەبات‬
‫و تێکۆشان بدەی‪".‬‬
‫وتم‪ :‬من ئامادەم لە کوردستان درێژە بە خەبات بدەم ‪.‬‬
‫کاک عەبدواڵ ئێسحاقی پێمی وت‪ :‬لە ناسیاوییەک کە لە تۆم هەیە‪،‬‬
‫دەمزانی کە وەها بڕیارێک دەدەی‪.‬‬

‫پرسیاریان کرد کەی بە تەمای بۆ کوردستان بگەرێیتەوە؟‬


‫وتم‪ :‬ئەگەر ئیمکانی هەبێ‪ ،‬هەر ئێستا ئامادەم بگەرێمەوە‪ ،‬چونکە لە‬
‫ورمێ هیچ کارێکم نییە تا سەرلەنوێ بۆ ئەوێ بگەرێمەوە‪.‬‬

‫دواتر رۆژێ‪ ،‬دەستێک ڕا‌نک و چۆغە‪ ،‬جامەدانەیەک‪ ،‬پشتێنێک و دوو‬


‫نامەی پێچراو بە شێوەی کەپسوول (حەب)یان پێ دام و وتیان‪" :‬بڕۆ بۆ‬
‫ماڵی پوورە تووبا لە مەهاباد‪ ،‬تۆ پوورە تووبا باش دەناسی‪ ،‬کورەکەی‬
‫"کاک ئیسماعیل"یش بە باشی دەناسی‪ ،‬ئەوان رێگای سەیدئاوا بە‬
‫تۆ نیشان دەدەن‪ .‬کاتێک گەیشتییە سەیداوا (کەڵەکورکە) یەکێک لە‬
‫نامەکان بده به دەستی سەید رەسووڵ کە گەنجێکی وەک خۆتە‪،‬‬
‫لەوانەیە کەمێک لە تۆ گەنجتر بێ‪ .‬ئەوانە ئەو هاوڕییانەن کە پێت‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪127‬‬
‫دەڵێن چۆن دەست بە خەبات و تێکۆشان بکەی‪ ،‬هەڵبەت ئەو‬
‫هاوڕێیانە شوێنی سابتیان نییە و‪ ،‬داییم لە گەڕاندان‪ ،‬بەاڵم بە‬
‫دڵنیاییەوە سەردانی سەیداوا دەکەن و تۆ لەگەڵ خۆیان دەبەن‪".‬‬

‫پاش خۆ ئامادەکردن‪ ،‬ماڵئاواییم لێکردن و بە قەتاری تاران‪ -‬مەراغە‬


‫گەرامەوە و‪ ،‬لە مەراغەشەوە بە پاس بۆ مەهاباد ڕۆشتم و‪ ،‬چوومە‬
‫ماڵی پوورە تووبا‪.‬‬

‫پوورە تووبا دوو کور و کچێکی هەبوو‪ .‬لەگەڵ کورە گەورەکەی‬


‫"ئیسماعیل" جاروبار بۆ شاری ورمێ دەهاتن و لە ماڵی مام‬
‫"محەممەدئەمین شەتەوی" میوان دەبوون‪ .‬پوورە تووبا خاتوونێکی‬
‫سەرسپی و تاڕادەیەک قەڵەو بوو‪ ،‬مام و ئامۆژنم و هەموو ئەندامانی‬
‫بنەماڵە زۆر رێزیان دەگرت‪.‬‬

‫سەید رەسووڵ کوری سەید حەسەن بوو‪ ،‬هەموو خەڵکی مەهاباد‬


‫بابەگەورەیان دەناسی و دەچوونە زیارەتی و بە ناوی "سەید بابی‬
‫گەورە" بانگیان دەکرد‪.‬‬
‫سەید رەسووڵ کە نازناوی "دێهقان "بوو‪ ،‬خەڵک بە ناوی سەید‬
‫رەسووڵی بابی گەورە بانگیان دەکرد ‪.‬‬
‫کاک ئیسماعیل کە ئەوکاتە دەرسی دەخوێند‪ ،‬وتم پێی‪ :‬بە تەمام بۆ‬
‫گوندی سەیداوا بچم‪ ،‬بەاڵم شارەزای ناوچەکە نیم و نازانم چۆن بچم؟‬
‫وتی‪ :‬حەتمەن بەتەمای چوون بۆ الی سەید رەسووڵی!‬
‫وتم‪ :‬بەڵێ ‪.‬‬

‫کاک ئیسماعیل وتی‪ :‬زۆر چاکە‪ ،‬ئێستا بۆ ناوشار دەچم و‪ ،‬بزانم کێ‬
‫بۆ گوندی سەیدئاوا دەچێ‪.‬‬
‫کاک ئیسماعیل ڕۆیشت‪ ،‬نزیک نیوەڕۆ هاتەوە و وتی‪ :‬کەسێک لە‬
‫ئاوایی سەیداوا کاروباری کرینی پێداویستی ماڵی ئەوان ئەنجام‬
‫ئەدات‪ ،‬ئێستاش بۆ شت کرین لە نێو شارە و دوانیوەڕۆ دەگەرێتەوە‪.‬‬
‫گوێدرێژێکی سپی پێیە‪ ،‬هێندەی ئیسترێک گەورەیە‪ .‬لەم ناوە بە تەنیا‬
‫ئەو گوێدرێژیکی ئاوا گەورەی هەیە‪ ،‬ناوی "شەختۆ"یە‪.‬‬

‫پاش خواردنی نانی نیوەڕۆ بهڕێکەوە‪ .‬لە پردە سوور کە تێپەڕیت‪،‬‬


‫هەروا درێژە بە ڕێگاکەت بدە تا دەگەیتە گوندێکی قه‌راغ جادەکە بە‬
‫ناوی" قازی ئاوا ‪".‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪128‬‬
‫ئەو گوندەش تێپەڕێنە‪ ،‬پاش کەمێک ڕێگا ڕۆیشتن لە قه‌راغ جادەکە‪،‬‬
‫تووشی چاخانەیەک دەبی‪ .‬لە چاخانەکە چاوەڕێ بکە تا (شەختۆ)‬
‫دێت‪ .‬بە شەختۆ بڵێ‪ :‬بە نیازی زیارەت دەچیت بۆ ئاوایی سەیداوا‪.‬‬
‫ئیتر جل و بەرگم گۆڕی و‪ ،‬سەرئەنجام پاشنیوەڕۆ ماڵئاواییم لە پوورە‬
‫تووبا و مناڵەکانی کرد و‪ ،‬بەرەو سەیداوا ڕێکەوتم‪.‬‬

‫گوندی قازی ئاوا لەدەستی راستی ڕێگاکەوە‪ ،‬کەمێک دوورتر لە‬


‫چۆمێک کە ئەم الو و ئەوالکەی بە درختی "بی" داپۆشرا بوو‪،‬‬
‫هەڵکەوتووە و‪ ،‬منیش بە ژێر درختەکاندا تێپەڕیم‪ ،‬کاتێك سوارێک‬
‫رووبەرووم قوت بۆوە‪ ،‬وتی‪ :‬ماندوو نەبی و‪ ،‬ئینجا لە سەروچاو و جل و‬
‫بەرگەکەم وڕد بۆوە و وتی‪ :‬بۆ کوێ ئەچی؟‬
‫وتم‪ :‬دەچم بۆ سەیداوا‪ ،‬بۆ زیارەتی سەید بابی گەورە ‪.‬‬
‫پرسی جگەرەت پێیە؟ ‪ ،‬وتم‪ :‬بەڵێ ‪.‬‬
‫جگەرەم پێدا و ئەویش پێی کرد و‪ ،‬پاشان وتی‪ :‬بە ساڵمەت و بەرەو‬
‫قازی ئاوا لێی دا‌و ڕۆیشت‪.‬‬
‫گوندی قازی ئاوا هەروەک لە ناوەکەشی دیارە‪ ،‬گوندی بنەماڵەی‬
‫شەهید پێشەوا قازی محەممەد بوو‪ ،‬بەاڵم ئەو کاتە من ئەو خاوەنه‬
‫یان خاوەنەکانی ئەو گوندەم نەدەناسی!‬

‫پاش کەمێک رێگابڕین‪ ،‬گەیشتمە چاخانەکە‪ ،‬لە نێو چاخانەکەدا‬


‫کەسانێک دانیشتبوون‪ .‬بە باشم نەزانی بچمە نێویان‪ ،‬هەر لە دەرەوە‬
‫چاوەروان مامەوە‪.‬‬
‫درێنگانێکی دوانیوەڕۆ‪ ،‬سەروکەلەی "شەختۆ" و گوێدرێژەکەی‬
‫دەرکەوتن‪ .‬بەاڵم بەتەنیا نەبوو‪ .‬دوو خاتوونی تری لەگەڵ بوو‪ ،‬جل و‬
‫بەرگێکی جوانی رەنگاورەنگیان لەبەردابوو‪ ،‬پشتوێنی سەوزیان‬
‫بەستبو و‪ ،‬هەرکام بەسەر ئەسپێکەوە بە دوای شهختۆ دا دەهاتن ‪.‬‬
‫دابەزین و چوونە نێو چاخانەکە‪ .‬پاش خواردن و خواردنەوە هاتنەوە دەر‬
‫و سوار ئەسپەکانیان بوونەوە‪ .‬چوومە پێش و بە شەختۆم گوت‪ :‬منیش‬
‫بۆ گوندی سەیداوا دێم و دەمهەوێ بچمە دیداری سەید رەسووڵ ‪.‬‬
‫شەختۆ بە هۆی ئەو دوو ژنەوە لە پێستی خۆی دا نەدەگونجا‪ ،‬دوو‬
‫ژنەکانی سوار کرد و خۆشی سوار کەرەکەی بو و‪ ،‬بە منیشی گوت‪:‬‬
‫شوێنمان کەوە! بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە گوێدرێژەکەی لە‬
‫ئەسبەکان کەمتر نییە ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪129‬‬
‫پێش کەوتەوە و بە خێرایی هەورازی بەرزی کێوەکەی گرتەبەر‪ .‬پاش‬
‫ماوەیەک لەبەر چاوم ون بوون‪ ،‬بەاڵم ڕێگاکە باریکە رێیەک بوو کە‬
‫بەشێوەی مارپێچ بەرەو سەرەوە هەڵدەکشا‪.‬‬
‫زۆرم برسی بوو‪ ،‬وەرزی بەهاریش بوو‪ ،‬ئەگەر هەڵە نەبم بەهاری‬
‫ساڵی ‪١٣٣٤‬ی هەتاوی بوو‪ .‬لە قه‌راغ ڕێگاکە گژوگیای وەک "کەنگر و‬
‫شنگ"ی زۆری لێ ڕوا بوون ‪.‬‬
‫بەدەم رێگاوە ملم لە گیا خواردن نا ‪.‬‬
‫لە تەنیشت ڕێگاکە‪ ،‬پیاوێک لە زێوییەکی بچووک دا خەریکی‬
‫ئاوداشتن بوو‪ .‬لێم پرسی‪" :‬سەیداوا لێرەوە دوورە؟ ‪".‬‬
‫وتی‪ :‬ئەم سەرەوژوورییەت کە بڕی‪ ،‬دەگەیتە مەیدانان (دیاربوو کە‬
‫کۆتایی ئەو باریکە رێگایە‪ ،‬شوێنێکە خەڵک پێی دەلێن‪ :‬مەیدانان)‪.‬‬
‫لەوێوە سەرەوژێر دەبیتەوە‪ .‬یەکەم گوندێک کە دەیبینی "سەیداوا"یە ‪.‬‬
‫رێگاکەم بڕی‪ .‬هەوا تاریکی کردبوو‪ ،‬کە گەیشتمە شوێنێکی تەقریبەن‬
‫تەخت و بەرفراوان کە هەر ئەو "مەیدانان"بوو‪ .‬لە دەستی چەپەوە‬
‫کێوێکی بەرز و بەدەستی راستیشدا دۆڵێکی قووڵ بوو‪ .‬کەمێک بەرەو‬
‫خوارەوە ڕۆیشتم‪ .‬لە دوورەوە رووناکایی چەند چرایەکم بینین کە‬
‫لەبەری ئەوبەری دۆڵەکەوە بوو‪ .‬بەهەرحاڵ لە دۆڵەکە تێپەریم و‬
‫گەیشتمە نێو ئاوایی ‪.‬‬
‫گوندێکی بچووکی شەش حەوت ماڵی بوو‪ .‬لەیەکهم درگام دا‪ .‬ژنێک‬
‫دەرکەی کردەوە‪ .‬ساڵوم کرد و پرسیارم لێکرد ئەمە ماڵی کێیە؟‬
‫وتی‪ :‬ماڵی عەلییە و من هاوسەری ئەوم ‪،‬بەالم بۆخۆی لە ماڵەوە‬
‫نییە و‪ ،‬لە سەفەرە‪ .‬پرسیارم لێکرد کە ئایا کاک سەید رەسووڵ لە‬
‫ماڵەوەیە؟ وتی‪ :‬بەڵێ!‬
‫بەپێی عادەتی کوردەواری‪ ،‬فەرمووی کردم و وتی بەخێر بێن‪ ،‬فەرموون‬
‫وەرنە ژوور!‬
‫پێم گوت‪ :‬من دەمهەوێ کاک سەید رەسووڵ ببینم‪ .‬دەتوانی بۆمی‬
‫بانگ بکەی؟‬
‫وتی‪ :‬فەرموو دانیشە‪ .‬دەچم پێی دەڵێم بێت بۆ ئێرە!‬
‫چوومە ژوور‪ ،‬ماڵێکی گەلێک هەژارانە بوو‪ .‬لەنێوەراستی ژوورەکەدا‬
‫تەندوورێکی لێ بوو‪ ،‬پارچە حەسیرێکیش لە تەنیشتیەوه ڕاخرابوو ‪.‬‬
‫منداڵێک لەسەر حەسیرەکە خەوتبوو‪ .‬کەمێک ئەوالتریش گوێلکەیەک‬
‫بەسترابۆوە‪ .‬لەسەر حەسیرەکە دانیشتم و‪ ،‬جگەرەیەکم پێ کرد ‪.‬‬
‫پاش کەمێک دەرکەی ماڵ کرایەوە و‪ ،‬گەنجێکی جوان و ڕێک و پێک‬
‫لەگەڵ خاوەن ماڵ وەژوور کەوتن‪ .‬پاش تەوقە و ساڵ‌و و ئەحواڵپرسی‪،‬‬
‫نامەیەک کە بۆویم هێنابوو‪ ،‬دامە دەستی ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪130‬‬
‫كاتێك نامەکەی خوێندەوە‪ ،‬دیسان بەخێرهاتنی کردمەوە و وتی‪ :‬با‬
‫بڕۆینە ماڵەوە ‪.‬‬
‫ماڵەکەی چەند هەنگاوێک دوورتر لەو شوێنە بوو‪ .‬تاقانە ماڵێک بوو لەو‬
‫ئاواییەدا کە دیوارەکانی لە خشت دروست کرابوون‪ ،‬چونكه ماڵەکانی‬
‫دی هەمووی لە قوڕ دروستکرابوون ‪.‬‬
‫بۆم دەرکەوت کە ئاواییەکە موڵکی بابی ئەو گەنجەیە‪ .‬ماڵێکی ڕێک و‬
‫پێک و خۆشی هەبوو‪ .‬دانیشتین و‪ ،‬دەستمان بە قسان کرد‪.‬‬
‫گەنجێکی خۆش مەشرەف و مێهرەبان بوو‪.‬‬

‫شەو خەوتین و بەیانی دوای قاوتکردن‪ ،‬دەستم بە گیرفاندا کرد و‬


‫چەند وێنەی خۆم کە بە کۆت و شەلواری عەجەمییەوە گرتبوومن‪،‬‬
‫دامە دەستی و وتم‪ :‬باش نییە کە ئەم وێنانەم پێ بن‪ .‬دەمەو‬
‫رۆژئاوابوون لەگەڵ سەید رەسوول لە ماڵ وەدەر کەوتین ‪.‬‬
‫لە پشت الدیوارێکی نزمەوە دوو زەالم سەرەتاتکەیان دەکرد‪،‬‬
‫بەرەوپیریانەوە چووین‪ .‬سەید رەسووڵ وتی‪" :‬ئەو هاوڕێیانەی کە دەبوو‬
‫بێن‪ ،‬ئەمانەن‪ .‬لە کاتێکی باش دا هاتن "‪.‬‬

‫پێشتر هیچکام لەو کەسانەم نەدیتبوو‪ .‬چاک و چۆنیمان کرد و پاش‬


‫ئەم الو و ئەوالی یەکتر ماچکردن‪ ،‬نامەکەی ئەوانیشم ڕادەست کردن ‪.‬‬
‫پاش خوێندنەوەی گەلێک خۆشحاڵ بوون و‪ ،‬زوو زوو بەخێرهاتنیان‬
‫دەکردم‪ .‬پێکەوە چووینە ماڵێکی نزیک ئەو شوێنە‪ .‬خانوویەک لە قوڕ‪.‬‬
‫وەک زۆربەی ماڵەکانی تری ئاوایی لە نێوەراستی ژوورەکەدا‬
‫تەندوورێک و‪ ،‬تێکرای دیوارەکانیش لە دووکەڵ دا رەش ببوون ‪.‬‬
‫پیرەمێردێک بەخێرهاتنی کردین‪ .‬پێشتر ناوی کاک هاشم و ئەسعەد‬
‫خودایاریم بیستبوو‪ .‬زۆر خۆمانە لە دەوری تەندوورەکە دانیشتین‪ .‬پاش‬
‫کەمێک گەنجێک و کچێکی بااڵبەرزی جوانی روومەت سوورهەڵگەراوی‬
‫ژێر هەتاو‪ ،‬کار وەژوور کەوتن و پێکەوە تەوقەیان کرد و‪ ،‬بەخێرهاتنی‬
‫یەکتریان کرد‪.‬‬

‫هاوڕێیان بە منیان گوت‪ :‬ئێرە وەک ماڵی خۆمان وایە‪ ،‬ئێمە و باقی‬
‫هاورێیانی حیزبی هەمیشە دێینە ئەم ماڵە ‪.‬‬
‫ئەو گەنجە کورەکەی "ئەحمەد"ه و ئەوەش کچیەتی و ناوی عایشەیە‬
‫کە لە مەزرا هاتوونەوە‪ .‬ناوی خۆشی "کاک عەلی"یە‪ .‬خەڵکی ئاوایی‬
‫"عەلیەکە"ی پێ دەڵێن ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪131‬‬
‫کاک عەلی ژنی نەبوو‪ .‬عایشە سەرپەرستی مال و باقی ئیش و‬
‫کارەکانی تری دەکرد‪ .‬کچی بچووکتریشی نەبوو‪ .‬عایشە وەک‬
‫پیاوێکی گەنج لەگەڵ ئەحمەدی برای مووچە و مەزرای بەرێوەدەبرد‪.‬‬
‫ناوچەیەکی کوێستانی بوو‪ ،‬زەوی کشتوکاڵی زۆری نەبوو‪ .‬ئەوه‌ی‬
‫هەشبوو بە دەم کانییەکانەوە بوو کە دەکرانە تووتن‪ .‬جۆرە تووتنێک بە‬
‫تووتنی بۆنداری کوردی مەشهوور بو و لە جۆرە شوێنانە بەرهەم‬
‫دەهات ‪.‬‬
‫سەروەت و سامانی ئەو خەڵکە تەنیا چەند سەر مانگا‪ ،‬گوێرەکە‪،‬‬
‫واڵخەبەرزە و ژمارەیەکی کەم مریشک و کەڵەشێر بوون‪ ،‬کە بە‬
‫زەحمەت ژیانی پێ بەرێوە دەبردرا‪.‬‬

‫خەڵکی ئەو ئاواییە وەک یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان‬


‫سەیری سەید رەسووڵیان دەکرد و خۆشیان دەویست ‪.‬‬
‫شەوەکەی خواردنێکی سادەمان خوارد‪ ،‬سەید رەسووڵ هۆنراوه‌ی‬
‫خۆشی کوردی زۆر دەزانین‪ ،‬دانە دانە بۆی دەخوێندینەوە ‪.‬‬
‫پاش قسە و باسێکی زۆر‪ ،‬ئەو ڕۆیشت و کاتی خەو هات‪ .‬رهفیقەکان‬
‫خۆیان ناساند‪ .‬ناوی یەکێکیان کاک (ئەسعەد خودایاری) و ئەویتریان‬
‫کاک (هاشم اقل طالب) بوو‪ .‬لە نامەکەدا ناوی منیان بۆ نووسیبوون ‪.‬‬
‫پێیان گوتم‪ :‬لەبەر ئەوەی لە زیندان ئازاد کراوم‪ ،‬من کەسێکی فەراری‬
‫نیم‪ ،‬بەاڵم چونکە کاری حیزبی دەکەم‪ ،‬واباشترە ناوێکی ترم هەبێ ‪.‬‬
‫سەرئەنجام لەو رۆژەوە ناوی من بوو بە "رەشید"‪ .‬کاک هاشم بوو بە‬
‫"هەڵمەت" و کاک ئەسعەدیش بوو بە "مەال عەلی ‪".‬‬
‫بەیانی کاک هاشم بۆ ناوچەیەکی تر سەفەری کرد و‪ ،‬منی بە مەال‬
‫عەلی سپارد و‪ ،‬ئێمەش لە ناوچەی الجانەوە کە دێهاتەکانی‬
‫دەوروبەری پیرانشاری لە خۆ دەگرت‪ ،‬دەستمان پێ‌کرد‪.‬‬

‫لە زۆربەی دێهاتەکان ئەندامانی حیزبی لێ بوون ‪.‬‬


‫مەال عەلی (ئه‌سعه‌دی خودایاری) سەردانی دەکردن و‪ ،‬کۆبوونەوەی‬
‫بۆ دەگرتن و‪ ،‬هیندێک جاریش کەسانێکی بە تەنیا دەدیت ‪.‬‬
‫منیش ناسیاویم لەگەڵ پەیدا دەکردن و‪ ،‬لە گفتوگۆ و باسەکان دا‪،‬‬
‫ئەوەندەی پێوەندی بە منەوە هەبوو‪ ،‬بەشداریم دەکرد‪.‬‬

‫سەرئەنجام ئەو ناوچەیەمان تەواو کرد و‪ ،‬گوند بە گوند گەڕاین‪ .‬پاش‬


‫ئەوەش ماوەیەکی دەویست کە ئەو ناوچەیە تەواو بکەین‪ .‬دواتر‬
‫سەردانی ناوچەی "پیران"نمان کرد‪ .‬لەو ناوچەیەش کاک مەال‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪132‬‬
‫عەلی(ئه‌سعه‌دی خودایاری) کارەکانی ڕاپەراند‪ .‬پاشان بۆ گوندی‬
‫سەیداوا گەڕاینەوە‪ .‬ماوەیەک تێپەڕی بوو‪ ،‬کاتی ئەوە هاتبوو کاک‬
‫هاشم بگەرێتەوە‪ .‬رۆژی دواتر کاک هاشم‪-‬یش گەرایەوە‪.‬‬

‫ماڵی کاک عەلی کە وەک مقەڕی کادری حیزبی لێهاتبوو‪ .‬هەرکەس‬


‫بۆ ناوچەیەک دەچو و کارەکانی تەواو دەکرد و دەگەرایەوە‪ .‬دواتر‬
‫یەکڕاست بۆ ماڵی کاک عەلی دەهاتەوە و چاوەروانی گەڕانەوەی‬
‫ره فیقەکانی دەکرد و‪ ،‬سەرلەنوێ بۆ ناوچەیەکی تر سەفەری‬
‫دەکردەوە‪ ،‬بەاڵم هیچ کەسێک لە هیچ گوند و دێهاتێک شوێنێکی‬
‫سابت و دیاری نەبو و‪ ،‬هیچ هاوڕێیەکیش شوێنی هاورێیەکی تری لە‬
‫ناوچەکان پێ نەدەزانی‪( .‬تا ئەم شوێنە من لە بەندیخانە ئازاد کراوم‪،‬‬
‫بە شێوەی مەخفی دەستم کردووە بە کاری حیزبی و سەردانی‬
‫ناوچەکانی کوردستانم کردووە‪ .‬لێرە بەدواوە چاالکی من لە نەغەدە‪،‬‬
‫ورمێ و سەڵماس دەست پێ دەکات و‪ ،‬دەچمە سەر باسێکی تر کە‬
‫دەبێتە هۆی ڕاکردنەوەم‪).‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬دروستبوونی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکرات و‬


‫حیزبی تودە لە سەرەتا دا چۆن بوو؟ کێ بوون گرنگترین ئەو کەسانەی‬
‫کە پەیوەندییەکانیان ساز کرد‪ ،‬دواتر ڕۆڵی عەبدول ڕەحمان قاسملوو‬
‫لە پرۆسەی سەربەخۆکردنی حیزبی دیموکرات دا چی بوو؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬لە الپەرەی ‪١٧٩/١٧٨‬ی کتێبی "چل ساڵ خەبات‬
‫لە پێناو ئازادی" لە نووسینی دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو‪ .‬بە روونی‬
‫واڵمی پرسیارەکانی سەرەوە و زۆر پرسیاری تری تیدایە‪ .‬واباشترە‬
‫کە هەم راستی‬ ‫جارێکی‌تر ئەم کتێبە بە باشی بخوێندریتەوە‬
‫رووداوەکان و بەشێک لە مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی تێدایه‬
‫و‪ ،‬هەم کەسایەتی و هزری نووسەری ئەو کتێبەش له خۆ ده‌گرێت‪.‬‬

‫لە ساڵی ‪ ١٩٥٥‬دا‪ ،‬حیزبی دیموکرات کۆنفراسی‬ ‫شەریف هەژاری‪:‬‬


‫دەبەستێت‪ ،‬بەڕێزتان بەشداربوویەکی ناو ئەو‬ ‫یەکەمی خۆی‬
‫گرنگترین بڕیارەکان لەو کۆنفرانسەدا چی بوون!؟‬ ‫کۆنفرانسەن‪ ،‬ئایا‬
‫کەسانەی کە بەرپرسیارێتێکانیان پێدرا لە‬ ‫کێ بوون ئەو‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪133‬‬
‫کۆنفرانسەکەدا!؟ هەڵوێست و ڕۆڵی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە‬
‫''بەسەربەخۆیکردنەوەی حیزبی دیموکرات''دا لە ناو کۆنفرانسی‬
‫یەکەم دا چۆن بوو!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬ساڵی ‪ ١٣٣٣‬هەتاوی کۆنفرانسی یەکەمی‬


‫حیزب لە ناوچەی مەنگور و لە گوندێکی هەڵکەوتوو لە نێو دۆڵێکی‬
‫بچووک بەناوی (کەوتەر) پێک هات‪.‬‬
‫لەم کۆنفرانسەدا و‪ ،‬ئەوەندەی لە یادم ماوە‪(( :‬د‪.‬عەبدولرحمان‬
‫قاسملوو‪ ،‬قادر شەریف (هاشم اقل طالب)‪،‬ئەحمەد تۆفیق (عەبدواڵ‬
‫ئێسحاقی)‪ ،‬هاشم حوسێنزادە لە مەهابادەوە‪ ،‬ئەسعەد خودایاری‪،‬‬
‫سەید رەسوول بابی گەورە و‪ ،‬من ( عەبدواڵ عیزەت پوور) لە ورمێ وە‬
‫و‪ ،‬وابزانم حەمە رەش سیاقوڵی لە چاالکانی حیزبی ناوچەی مەنگوڕ‬
‫و‪ ،‬ژمارەیەکی دیکەی تریش کە یان ناوەکانم لە یاد نەماون و یاخود‬
‫نەمدەناسین))‪ ،‬بەشدار بوون ‪.‬‬
‫ئەوەی لە کۆنفرانسەکەدا باسی لێوەدەکرا‪ :‬سەربەخۆیی حیزبی‬
‫دێموکرات و‪ ،‬هه‌بوونی خاوەن بەرنامە و پەیڕەوی تایبەت بەخۆی و‪،‬‬
‫جیابوونەوە لە حیزبی توودە بوو‪.‬‬

‫دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو بەرنامەیەکی وەک بەرنامەی حیزبی‬


‫دێموکرات گەاڵلە کرد‌و‪ ،‬ڕادەستی کادرەکانی نێو کۆنفرانسی کرد و‪،‬‬
‫خستییە بەردەم کۆنفرانسی حیزب‪ .‬بەم شێوەیە بوو‪:‬‬

‫‪-١‬خەبات لە پێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی دێموکراتیک لە ئێران کە‬


‫تێیدا حکوومەتی خودموختاری کوردستان بە فەرمی بناسێ و‪ ،‬یەکێک‬
‫لە جێگرەکانی سەرۆک کۆماریش کورد بێ‪.‬‬
‫‪ - ٢‬سەرجەم حیزبە سیاسییەکان لە ئێران دا ئازاد بن و‪ ،‬چاالکیان‬
‫هەبێ‪.‬‬
‫‪- ٣‬لە کوردستان قوتابخانەکان بە زمانی کوردی بکرێنەوە و‪ ،‬لە‬
‫تەنیشت زمانی فارسیش دا‪ ،‬بە زمانی کوردیش وانە بە قوتابییەکان‬
‫بگوترێتەوە‪.‬‬
‫‪- ٤‬زێوی کشتوکاڵ بەسەر جووتیاران دا دابەش بکرێ و‪ ،‬سیستمی‬
‫"ئاغا و مسکێن" لە ناو بچێت‪.‬‬
‫‪- ٥‬لە کوردستان بەرنامەی پێشکەوتووی کشتوکاڵ و سەنعەت‬
‫جێبەجێ بکرێ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪134‬‬
‫‪- ٦‬کادری حکوومی لە خەڵکی کوردستان پێک بێت و‪ ،‬کاروباری‬
‫دەوڵەتی بەرێوە ببەن‪.‬‬
‫‪- ٧‬پالن و بەرنامەی دەزگای تەندروستی بە دەستی کارمەند و‬
‫بەرپرسی کوردییەوە بێ (له‌گه‌ل ژمارەیەک خاڵی تری بەرنامەکە‪ ،‬كه‬
‫هه‌ندێكیانم لە یاد نەماون)‪.‬‬

‫شیاوی ئاماژه‌یه لە داڕشتنی ئەو گەاڵڵە نامەیەی ناو كۆنفرانسی‬


‫یه‌كه م دا‪ ،‬دوکتور قاسملوو ڕۆڵی سەرەکی هەبوو ‪.‬‬
‫بە تێڕوانین و سەرنجدان لە نێوەڕۆکی ئەم گەاڵلە نامەیە‪ ،‬مڕۆڤ‬
‫له‌و‬ ‫کەسایەتی و ئایدیاکانی دوکتور قاسملوو‬ ‫دەتوانێ لە‬
‫سه‌رده‌مه‌دا بە باشی تێبگات و دوکتور قاسملوو بناسێ‪.‬‬

‫لە پێوەندی بەوەی کە بەرپرسیارەتییەکان بە چ کەسانێک سپێردران‪،‬‬


‫ئەوەندەی لە یادم ماوه‪ ،‬ئه‌وا‪:‬‬
‫هاشم حوسێن زادە وەک بەرپرسی کومیتەی مەهاباد و‪ ،‬من وەک‬
‫بەرپرسی نەغەدە و‪ ،‬کاک هاشم اقل طالب بە بەرپرسی کومیتەی‬
‫بلباس کە سەرجەم کومیتە و ناوچەکانی جووتیارانی لە کوردستان لە‬
‫خۆ دەگرت‪ ،‬دیاری کرا و‪ ،‬ناوبراو پاش کۆدەتای ‪٢٨‬ی گەالوێژ ی ساڵی‬
‫‪ ١٣٣٨‬ی هەتاوی تا کاتی مردنی گوند بە گوند و ناوچە بە ناوچە گەڕا و‬
‫لە کۆبوونەوەی کومیتەکاندا بەشداری کرد و هەرگیز پشووی نەدا ‪.‬‬
‫ئەوەش کە دەیانگوت ئەحمەد تۆفیق بەرپرسی ڕێکخستنەکانی‬
‫حیزبه‪ ،‬بەاڵم هەرگیز بۆ ته‌نها جارێکیش لە ماوەی ئەو سااڵنەدا‬
‫نەمبینی ئەحمەد تۆفیق سەردانی ناوچەکان بکات و‪ ،‬سەر لە‬
‫ڕێکخراوەکانی حیزب بدات‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬غەنی بلوریان دەڵێت‪ :‬پێش ئەوەی عەزیز یوسفی‬


‫بگیرێت و پێش ئەوەی زۆرینەی کادیرەکانی حیزبی دیموکرات ڕووبکەنە‬
‫باشوری کوردستان‪ ،‬ناکۆکی توند لە نێوان عەزیزی یوسفی و ئەحمەد‬
‫تۆفیق دا هەبووە‪ ،‬لە زیندانیش کارە بێ سەروبەرەییەکانی ئەحمەد‬
‫تۆفیقمان دەبیستەوە و زۆر دڵ گرانی ئەکردین‪ ،‬ناکۆکی نێوان عەزیزی‬
‫یوسفی و ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪135‬‬
‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬رەوان شاد کاک عەزیز یوسفی پاش ئەوەی لە‬
‫ورمێ ڕۆیشت و دواتر عەبدواڵ ئێسحاقی هاتە ورمێ (بە وردی‬
‫چۆنیەتی هاتن و ڕاکردنەکەی عەبدواڵ ئێسحاقیم لە والمهكانی‬
‫سه‌ره تادا باسم کردووە)‪ ،‬دوای ئەوەی من گیرام و ساڵ و نیوێک لە‬
‫بەندیخانە مامەوە ‪.‬‬
‫پاش بەندیخانە هێشتا لە ورمێ بووم کە کاک عەزیز یووسفی هات و‬
‫منی دۆزییەوە و وتی‪" :‬سەردانی کوردستانی عێراق دەکەم بۆ‬
‫پێوەندی لەگەڵ حیزبەکانی ئەوێ"‪ .‬جل و بەرگی کوردیشی پۆشی‬
‫بوو‪.‬‬

‫لە مەودای نێوان ڕۆیشتنی کاک عەزیز لە ورمێ و دواتر ڕاکردنی‬


‫ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬لەو ماوەیەدا لە کوێ بوون‪ ،‬من نازانم و ناشزانم چ‬
‫شتێکیش لە نێوانیان دا رووی دابوو‪ ،‬دیسان من نازانم ‪.‬‬
‫کاک عەزیزی پاش ماڵ ئاوایی لە من سواری پاس دەبێ و بەرەو‬
‫مەهاباد دەروات‪ ،‬کە لە چەند کیڵۆمتری شاری ورمێ و‪ ،‬لە پاسگای‬
‫بااڵنش پاسەکە ڕادەگرن و دەڵێن‪" :‬عەزیز یووسفی بێتە خوارەوە‪".‬‬

‫کاک عەزیز پارچە کاغەزێکی بچووکی پێدەبێ‪ .‬پارچە کاغەزەی قووت‬


‫ئەدا‪ ،‬مەئموورەکان بە لێدان و پێدانی شلەمەنی‪ ،‬کاغەزەکە لە‬
‫گەدەی کاک عەزیز دەهێننە دەر ‪.‬‬
‫بەم جۆرە کاک عەزیز دەستگیر دەکرێ‪ .‬بەو شێوەیەی کە لە چۆنیەتی‬
‫گیرانی کاک عەزیز دەردەکەوێ‪ ،‬دەبێ کەسێک پێشتر لە شوێنێک‬
‫کاک عەزیزی بە مەئموورەکانی دەوڵەت پیشان دابێ ‪.‬‬

‫لەو ماوەیەدا‪ ،‬واتە مەودای فیراری بوونی لە شاری ورمێ‪ ،‬ئەحمەد‬


‫تۆفیق لە تاران یان شارێکی تر لەگەڵ کاک عەزیز یوسفی لە پێوەندی‬
‫دا بووە‪.‬‬

‫پاش ماوەیەکی زۆر کەم ئەحمەد تۆفیق هاتە شاری ورمێ و پێوەندی‬
‫بە منەوە گرت‬
‫جل و بەرگی عەجەمی "کوت و شەرواڵ" ی لەبەردا بوو‪ .‬ئەویش منی‬
‫بۆ هەمان ئەو گا راژە برد کە کاک عەزیز لێی سوار ببوو و وتی‪" :‬من لە‬
‫دوای کاک عەزیز یوسفی بۆ عێراق دەچم و ئەگەر پێشنیارێکت هەیە‪،‬‬
‫پێمی بڵێ ‪".‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪136‬‬
‫منیش باسی هێندێک شت کە پێوەندی بە دۆخی خۆمانەوە هەبوو‬
‫لەگەڵیم باس کرد‪ .‬ئەویش سوار پاس بو و‪ ،‬بەرەو مەهاباد حەرەکەتی‬
‫کرد و چووە کوردستانی عێراق‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی عەزیزی یوسفی چۆن ڕاڤە ئەکەیت؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬کاک عەزیز یووسفی خوێنەوارترین و خۆڕاگرترین‬


‫ئەندامانی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بو و‪ ،‬تەواوی‬
‫ژیانی خۆی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسالمی و حەشارگاکان‬
‫بەسەر برد‪ .‬گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بۆ هەمیشە شانازی بە‬
‫کەسێکی ئاوا دەکات‪.‬‬

‫من كاتێك كه لە بەندیخانەی شیراز بووم‪ ،‬کە لە بەندیخانەی ورمێ وە‬


‫بۆ ئەو شوێنە دووریان خستبوومه‌وه‪ .‬کاک عەزیز‪-‬یان لە بەندیخانەی‬
‫"برازجان"ەوە بۆ بەندیخانەی شیراز و بۆ چارەسەری هێنا و ماوەیەک‬
‫لەوێ مایەوە ‪.‬‬

‫من بە بیانووی چوون بۆ بنکەی ته‌داوی بەندیخانە‪ ،‬سەردانم دەکرد و‬


‫لە چارەنووسی بەندکراوانی بەندیخانەی (برازجانم) لێ پرسی‪ ،‬لە‬
‫کاک غەنی بلووریان و جەلیل گادانی‪ .‬کاک عەزیز وتی‪ :‬دەیانویست‬
‫کاک جەلیل بۆ خاتری ئەو واڵمانەی لە کاتی لێپرسینەوە دابوونی‪،‬‬
‫ئازادی بکەن‪ ،‬بەاڵم لە بەندیخانە دەستی بە چەپرەوەی کرد و‪ ،‬بەو‬
‫هۆیەشەوە نۆ ساڵ حوکم درا‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬جەالل تاله‌بانی لە کتێبی 'ژیان و بەسەرهاتی‬


‫عەبدولڕەحمان زەبیحی' دا دەڵێت‪ :‬مەال مستەفا ماوەیەک پشتیوانی‬
‫لە قاسملوو ئەکرد و‪ ،‬دواتریش لە ئەحمەد تۆفیق !‬
‫ئ ایا هۆکاری تێکچوونی بەینی قاسملوو و مەال مستەفا چی بوو؟‬
‫پاشان هەر جەالل تاله‌بانی ئاماژە بەوەش دەکات کە‪ :‬د‪.‬موراد و مەال‬
‫مستەفا چوون بۆ الی وەزیری ناوخۆی ئەو سەردەمەی عێراق و‪،‬‬
‫شکاتیان لە قاسملوو کرد و توانیان قاسملوو لە عێراق بە دەرکردن‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪137‬‬
‫بدەن!‪ ،‬چۆنیەتی دەرکردنەکەی قاسملوو لە عێراق چۆن بوو؟ ڕۆڵی‬
‫ئەحمەد تۆفیق لەم دەرکردن و پالنەدا چی بوو؟‬

‫عەبدوال عێزەت پوور‪ :‬ئەوەی مام جەالل لەو کتێبە دا باسی دەکات‪،‬‬
‫من نەمخوێندۆتەوە‪ .‬ئەگەر سەردەمانێک مەال مستەفا پشتیوانی لە‬
‫دوکتور قاسملوو دەکرد‪ ،‬دەیزانی کە ئەو پارێزەری مافی کورده لە‬
‫کوردستانی ئێران دا‪.‬‬

‫تا ئەو کاتەی رێگە بۆ چوونی ئەحمەد تۆفیق بۆ کوردستانی عێراق‬


‫هەموار بو و‪ ،‬خۆی بە ناوی نه‌فه‌ری یه‌كه‌می حیزبی دێموکرات بە ئەم‬
‫و بە ئەو ناساند و‪ ،‬دوکتور قاسملووشی وەک کەسێکی توودەیی بە‬
‫مەال مستەفا ناساند‪ .‬ئه‌حمه‌د تۆفیق الی حکوومەتی عێراقیش هەر‬
‫بە توودەیی ناوی دوكتور قاسملووی برد و‪ ،‬هەر ئەوەش بوو کە‬
‫حکوومەتی عێراق دوکتوری قاسملووی دەرکرد‪.‬‬

‫له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی كه مەال مستەفا و د‪ .‬موراد الی وەزیری ناوخۆی عێراق‬


‫شکایەتیان لە دوکتور قاسملوو کردووە‪ ،‬من نازانم‪ ،‬بەاڵم لە پێوەندی‬
‫بە عەمەلکرد و كرده‌وه‌كانی ئەحمەد تۆفیق هیچ گومانێکم نییە‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬بە ڕوونی ئەتوانی باس لەو پالنە بکەی کە ئەحمەد‬
‫تۆفیق داینابوو بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی قاسملوو تیرۆر بکات‪،‬‬
‫بەالم قاسملوو هەڵ هاتبوو!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەتپوور‪ :‬من بە باشی ئاگاداری ئەم بابەتە هەم و بۆتان‬


‫شی ئەکەمەوە ‪.‬‬
‫کاتێک ڕێکخراوەکانی حیزبی دیموكرات لە ئێران ئاشکرا بوون و‪،‬‬
‫ژمارەیەکی زۆر دەستگیر کران و‪ ،‬ژمارەیەکیش لە کادری حیزبی کە لە‬
‫ناوچە جیاجیاکان بەرپرسیارەتیان هەبوو بۆ کوردستانی عێراق ڕایان‬
‫کرد و چوونە شاری سلێمانی‪ .‬ژمارەیان کەم نەبوو‪ ،‬زۆربەیان خاوەنی‬
‫ماڵ و منداڵ بوون و لە گوندەکان جێگیر ببوون و چاالکیان دەکرد ‪.‬‬
‫زۆر لەو کەسانە‪ ،‬کاتێک من لەگەڵ هاورێیان لە ناوچە خەریکی‬
‫چاالکی سیاسیی بووم‪ ،‬بە باشی دەمناسین‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪138‬‬
‫من لە ورمێ ڕامکردبوو کە ئەوە خۆی رووداوێکی دوور و درێژە‪ .‬لە‬
‫شاری سلێمانی کاک قادر شەریف (هاشم اقل تالب) م بینی کە‬
‫ماوەیەکی کەم بوو لە ناوچەی مەنگورایەتی لێی جودا ببوومەوە ‪.‬‬
‫هەروەها هاورێیانی تری وەک یووسف ریزوانی و ئەوانی تریشم‬
‫بینین‪ .‬هەموو ئەو کەسانەیان لە حەوشەیەکی گەورەدا کە‬
‫ژمارەیەکی زۆری ژووری تێدابوو‪ ،‬جێ کردبۆوە و پێداویستی رۆژانەیان‬
‫بۆ دابین دەکردن‪.‬‬

‫کاک قادر شەریف‪ ،‬یووسف ریزوانی‪ ،‬کاک رەشید خانی کیوەرۆ و من‪،‬‬
‫پێکەوە بریارمان دا کە هۆدەیەکی بچووک لەو نزیکانە بە کرێ بگرین و‬
‫شەوانە لەوێ بمێنینەوە ‪.‬‬
‫لەبەر ئەوە کومیتەیەکمان لە خۆمان پێکهێنابوو تا سەرپەرستی ئەو‬
‫خەڵکە بکەین و‪ ،‬پێداویستی رۆژانەیان بۆ دابین بکەین و‪ ،‬ڕێوشوێنی‬
‫ئەمنی خۆشمان لەبەر چاو بگرین ‪.‬‬
‫باقی کارەکان لە ئەستۆی ئەحمەد تۆفیق کە هەمەکارەی ئەوێ بوو‪،‬‬
‫بوون ‪.‬‬
‫ئەویش کاک قاسم سوڵتانی کە لە ناوچە نازناوی کەماڵ بوو‪ ،‬بە‬
‫نوێنەرایەتی خۆی بۆ الی حیزبەکان و بەرپرسانی ئیداری دەنارد ‪.‬‬

‫ئەحمەد تۆفیق ما وە ماوە دەردەکەوت و‪ ،‬دیسان بۆ ماوەیەکی تر ون‬


‫دەبوو‪ .‬هەر جارێکیش لێم دەپرسی کەوا بۆ کوێ دەچی؟ پێویستە تۆ و‬
‫کاک دوکتور قاسملوو کە لە حیزب دا بەرپرسیارەتی بااڵتان هەیە‪ ،‬بێن‬
‫و لە بارەی چۆنیەتی ئاشکرابوونی ڕێکخراوەکانی حیزبی روونکردنەوە‬
‫بدەن‪ ،‬چونكه ئەو هەموو خەڵکەی کە هاتوونە ئێرە و ماڵ و منداڵیان‬
‫هەیە ئێستا نازانن چی بەسەر چارەنووسی خۆیان و ماڵ و منداڵیان‬
‫دێ‪.‬‬

‫دوکتور قاسملوو لە بەغدا بو و‪ ،‬ئەحمەد تۆفیق‪ -‬یش خۆی وەک‬


‫هەمەکارەی حیزب بە خەڵک و حیزبەکان دەناساند ‪.‬‬
‫بەهەرحاڵ ئەحمەد تۆفیق ئامادە نەبوو بێت و لەو بارەوە هیچ‬
‫روونکردنەوەیەک بدات‪.‬‬
‫سەرئەنجام داواکاری و باسی من زۆربەی هاورێیانی قانع کرد کە داوا‬
‫لەو دوو کەسە بکەن تا بێن و روونی بکەنەوە کە پێویستە چ بکەین‪.‬‬
‫سەرئەنجام دوکتور قاسملوو لە بەغدا گەرایەوە و وتی کە من ئامادەم‬
‫و‪ ،‬کۆبوونەوە بە بەشداری هەموان پێک هات ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪139‬‬

‫ئەحمەد تۆفیق بە دوور لە هەموو پرنسیبێکی حیزبی و بە نهێنی‬


‫میکرۆفۆن و زەبتێکی (تەجیل) لە ژووری کۆبوونەوەکە دانابوو ‪.‬‬

‫کۆبوونەوە دەستی پێ‌کرد‪ ،‬ئەحمەد تۆفیق تاوانەکەی خستە ئەستۆی‬


‫دوکتور قاسملوو‪ .‬دوکتور قاسملووش ئەحمەد تۆفیقی بە هۆکاری‬
‫هەموو ئەو بێ سەرەوبەرییانە ناساند ‪.‬‬

‫ئەحمەد تۆفیق دەیگوت‪ :‬که‌وا بەڵگەی پێیە و پێویستە پیشانی‬


‫هەیئەتی دیاریکراوی کۆبوونەوەکەی بدات ‪.‬‬
‫دوکتور قاسملووش دەیگوت‪ :‬منیش بەڵگەی پێویستم الیە و دەیخەمە‬
‫بەردەم هەیئەتی هەڵبژێردراوی کۆبوونەوە با لە بارەی هەرکامێکیانەوە‬
‫قەزاوەت بکەن‪.‬‬

‫بریاردرا کە سانێک لە الیەن هەردووکیانەوە دەستنیشان بکرێن و وەک‬


‫کومیتەی لێکۆڵینەوە دەست بەکار ببن و بەڵگەکانیش ڕادەستیان‬
‫بکرێ‪.‬‬

‫لە الیەن ئەحمەد تۆفیقەوە (قادر شەریف‪ ،‬سولێمان موعینی و‪،‬‬


‫رەشید خانی کیوەڕۆ) دیاری کران‪.‬‬

‫دوکتور قاسملووش وتی‪ :‬منیش (یوسف ریزوانی و عەبدواڵ عێزەتپوور)‬


‫هەڵدەبژێرم‪ .‬بەم شێوەیە ئەندامانی کومیتەی لێکۆلینەوە دیاری کران‬
‫و‪ ،‬بریاردرا سبەی ماشینێک بە کرێ بگرن و لە ژێر سەرپەرستی‬
‫ئەحمەد تۆفیق دا بچنە بەغدا‪-‬یە‪.‬‬

‫ئێستا باسی چۆنیەتی هاتنە ژوورەوەی دوکتور قاسملوو بۆ نێو‬


‫حەوشە گەورەکە دەکەم‪.‬‬

‫کاتێک دوکتور قاسملوو هاتە نێو حەوشە گه‌وره‌كه‪ ،‬گەنجێکی مل‬


‫ئەستوور کە ڕاسپێردرابوو هێرش بکاتە سەر دوکتور قاسملوو و‬
‫بیکوژێت‪ ،‬هاتە نێو حەوشەکە‪.‬‬

‫هاوڕێکانمان کە یەکێکیان کاک (رەحمان کابانی) خەڵکی مەهاباد بوو‪،‬‬


‫ئاگاداری رووداوەکە دەبێ و هاورێکانی تریش کە هێندێکیان خەڵکی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪140‬‬
‫سلێمانی بوون و لە هاوڕێیانی دوکتور قاسملوو بوون‪ ،‬بەو گەنجە کە‬
‫ناوی (نەوزاد) بو و مەشرووبیشی خواردبۆوە‪ ،‬دەڵێن‪" :‬خێڕا لێرە بڕۆ‪،‬‬
‫ئەگەر بچووکترین حەرەکەتێک لە دژی دوکتور قاسملوو ئەنجام بدەی‪،‬‬
‫لەت و پەتت دەکەین ‪".‬‬

‫نەوزاد کاتێک زانی دۆخەکە باش نییە‪ ،‬لە حەوشە چووەدەر و ئیتر‬
‫نەگەرایەوە‪.‬‬

‫دوکتور قاسملوو دوای کۆتایی کۆبوونەوە چووە دەر و کەسانێکیش لە‬


‫هاورێکانی پارێزگاریان لێ دەکرد تا بە ساڵمەت بچێتە دەر ‪.‬‬
‫رۆژی دوایی تاکسییەکمان بەکرێ گرت و‪ ،‬ئێمە بۆ بەغدا رۆیشتین و‪،‬‬
‫چووینە ئەو موسافیرخانەیەی کە بریار بوو دوکتور قاسملوو و ئەحمەد‬
‫تۆفیق لە کاتی دیاریکراودا ئامادە ببن و‪ ،‬بەڵگەکانیان ڕادەستی‬
‫کومیتەی لێکۆڵینەوە بکەن‪.‬‬

‫لە موسافیرخانەکە دانیشتین و لە کاتی خۆی دا دوکتور قاسملوو‬


‫گەیشت‪ .‬کیفێکی بەدەستەوە بوو‪ .‬پاش ساڵ‌و و چاک و چۆنی‪،‬‬
‫کیفەکەی لەسەر مێزێک دانا و چوو بۆ تەوالیت‪.‬‬

‫لەو ماوەیەدا سولەیمان موعینی هەستا کە کیفەکە هەڵگرێ و‬


‫بیکاتەوە‪ ،‬ڕێگریمان لێکرد و پێمانگوت‪ :‬ئەوە کارێکی ناشرینە کە‬
‫ئەنجامی دەدەی‪.‬‬

‫دانیشتین و‪ ،‬کات تێپەڕی و‪ ،‬چاوەروان ماینەوە و‪ ،‬هیچ هەواڵێک لە‬


‫ئەحمەد تۆفیقەوە نەبو و نەهات‪.‬‬

‫سەرئەنجام دوکتور قاسملوو وتی‪ :‬من هاتم و ماوەیەک زۆر بەسەر‬


‫کاتی دیدارەکەمان تێپەڕیووە‪ ،‬بەاڵم ئەحمەد تۆفیق لە ترسان نەهات‬
‫و‪ ،‬من ئیتر دەبێ بڕۆم ‪.‬‬

‫بەڵگەکانیشم هێناون‪ ،‬بەاڵم لەبەر ئەوەی نەهاتووە‪ ،‬هیچ‬


‫بەڵگەیەکیش نادەمە دەستی ئێوە‪ .‬لەوانەیە کاتێکی تر کە ئەگەر‬
‫ناوبراو بەڵگەکانی ڕادەستی ئێوە کرد‪ ،‬منیش ڕادەستان دەکەم ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪141‬‬
‫بەو جۆرە هیچ لە کۆبوونەوەکە وەگیر نەکەوت و‪ ،‬رۆژی دوایە ئەحمەد‬
‫تۆفیق سەری هەڵدا و وتی‪ :‬کاری هەبووە و نەیتوانیوە ئامادە ببێ و‬
‫پێویستە ئێستا ئێوەش بۆ شوێنێک ببەم ‪.‬‬

‫یەکەم شوێن کە ئێمەی بۆ برد‪ ،‬الی مام جەالل تاڵەبانی بوو کە لەو‬
‫سەردەمەدا سەرنووسەری رۆژنامەی"خەبات" بوو ‪.‬‬
‫مام جەالل بەخێرهاتنی کردین و هێندێک شتی باس کرد کە چ‬
‫پێوەندی بە پرسی ئێمەوە نەبوو ‪.‬‬
‫لەوێ ڕۆیشتین و ئێمەی بۆ نووسینگەی پارتی دێموکراتی کوردستان‬
‫برد ‪.‬‬
‫لەوێ کەسێک هه‌بوو بە ناوی عەلی عەبدواڵ و لە بەرپرسانی حیزبی‬
‫بوو‪ ،‬دیار بوو کە لەگەڵ قسە و بیرکردنەوەی ئەحمەد تۆفیق هاوڕا‬
‫نییە ‪.‬‬
‫ئێمەی کە بینی‪ ،‬وتی‪ :‬بە زۆر کوردستان بە ئێرانەوە لکاوە ‪.‬‬
‫ئەم دێرەی لە قسەکانی ئەحمەد تۆفیق کە پێشتر لێی بیستبوو‪،‬‬
‫دووپات کردەوە ‪.‬‬
‫سەرلەنوێ ئەو دێرەی دووپات کردەوە و بە سەرسووڕمانەوە لە ئێمەی‬
‫دەڕوانی ‪.‬‬

‫ئەو دێرە کۆڵەک ەی گوفتاری ئەحمەد تۆفیق بوو کە لە هەموو شوێنێک‬


‫و بەتایبەتیش لە نێو کۆبوونەوەکان و لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژ بە‬
‫زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی هاورێکانمان‪ ،‬ڕێکمان دەخست‪،‬‬
‫دووپاتی دەکردەوە ‪.‬‬
‫لە سەرووی هەموانیشەوە دروشمی "سەربەخۆیی بۆ کوردستان"ی‬
‫وەک دروشم دووپات دەکردەوە ‪.‬‬
‫روون نەبوو کە ئەو دروشمە کام لە حیزبەکانی کورد لە ئێران یان لە‬
‫عێراق خستبوویانە بەرنامەی کاریانەوە؟‬

‫حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرنامەی کاری خۆی دا داوای‬


‫خودموختاری دەکرد ‪.‬‬
‫مەال مستەفای بارزانی و هاورێکانی بەو هەموو هێزەوە کە بوویان‪،‬‬
‫داوای سەربەخۆییان نەدەکرد ‪.‬‬
‫هەربۆیە ئەحمەد تۆفیق کەوتبووە بەر گاڵتەی کاک عەلی عەبدواڵ‪.‬‬
‫لەم سەردانەش هیچمان دەست نەکەوت‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪142‬‬
‫مەال مستەفا بارزانی لەو کاتەدا لە بەغدا‪ ،‬لە هوتێل "سەالم"‬
‫نیشتەجێ بوو ‪.‬‬
‫ئەحمەد تۆفیق وتی‪ :‬شەو دەتانبەم بۆ الی مەال مستەفا بارزانی‪،‬‬
‫پێموایە ئەوە دوایین هیوای بوو‪ .‬ئێمە زۆر شادومان بووین کە مەال‬
‫مستەفا ببینین و گوێ لە قسەکانی بگرین ‪.‬‬

‫دوای نانخواردنی شەو‪ ،‬بۆ هوتێل سەالم چووین‪ .‬هوتێلەکە‬


‫حەوشەیەکی گەورەی هەبو و لە بن هەر درختێک دا چەند‬
‫پێشمەرگەیەک بە چەکەوە‪ ،‬به ئامادەییه‌وه دانیشتبوون ‪.‬‬
‫ئ ێمەیان بۆ ژوورێک ڕێنوێنی کرد‪ .‬مێز و کورسی تێدابوو‪ ،‬دانیشتین و‬
‫مەال مستەفا هاتەژوور و ساڵ‌و و ئەحواڵ پرسیمان کرد و دانیشتینەوە ‪.‬‬
‫مەال مستەفا قتووی تووتنەکەی دەرهێنا کە لە قتووی "حەبی‬
‫ئاسپرین بوو" و دار سیگارەکەشی کە خۆی دروستی دەکرد‪ ،‬لە داری‬
‫بەاڵڵووک بوو‪ .‬جگ ەرەیەکی پێچایەوە و پێی کرد و دەستی بە قسە‬
‫کردن کرد‪.‬‬

‫قسەکانی لە کاتێکەوە دەست پێ‌کرد کە لەگەڵ حکوومەتی ئێران و‪،‬‬


‫پاش حکوومەتی کۆماری کوردستان و لەناوچوونی‪ ،‬کەوتبوونە‬
‫شەڕەوە و لە دۆخێکی زۆر دژوار دا ژیاون و‪ ،‬لە باری ئازووقە و‪ ،‬جل و‬
‫بەرگ و شتی ترەوە‪ ،‬لە نارەحەتی دا بوون‪.‬‬

‫مه‌ال مسته فا وتی‪" :‬بەو دۆخەوە و بە برسیەتی پێشمەرگەکان‪،‬‬


‫گەیشتینە رەزێک کە ترێکەی تازە پێگەیشتو بوو‪ .‬پێشمەرگەکان‬
‫هێرشیان بۆ باخە ترێکە کرد‪ ،‬من ڕێگریم لێکردن و وتم‪ :‬کەس مافی‬
‫ئەوەی نییە بچیتە نێو ئەو باخەوە و‪ ،‬ڕاوەستن با خاوەن باخەکە بێت ‪.‬‬
‫خاو ەن باخەکە هات و بینی کە ئەو هەمو خەڵکە بە چەکەوە لە کەنار‬
‫رەزەکەی ڕاوەستاون‪ .‬پرسیاری کرد کە ئێوە کێن؟‬
‫من خۆم پێ ناساند‪ ،‬هەر کە ناوی منی بیست‪ ،‬بە روخۆشییەوە‬
‫وتی‪" :‬ئێوەن خاوەن باخن‪ ،‬وەرن‪ ،‬هەرچی دەخۆن یان دەبەن‪ ،‬ئازادن"‪.‬‬

‫مه‌ال مسته‌فا وتیشی به خاوه‌ن باخه‌كه‌م گوت‪ :‬ئەگەر ئەو هەموو‬


‫خەڵکە بچنە نێو باخەکەت‪ ،‬وێرانی دەکەن‪ .‬ئەمانە پێشمەرگەن و‬
‫زۆریش برسین و باشترە ئەوەندەی کە خۆت دەتهەوێ‪ ،‬ترێیان پێ‬
‫بدەی‪ ،‬بەاڵم هیچ کام لەمانە مافی چوونە ژووره‌وه بۆ نێو باخەکەیان‬
‫نییە ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪143‬‬
‫ئیتر خاوەن باخ ڕۆیشت و سەوەتە سەوەتە ترێی لێکردەوە و بۆ‬
‫پێشمەرگەکانی هێنا و پێشمەرگە تێر ترێیان خوارد‪.‬‬

‫پاشان مه‌ال مسته فا وتی‪ :‬دوای ماوەیەک لە پێشمەرگەکانم پرسی‬


‫ئەگەر کەسێک تێری نەخواردووە‪ ،‬قسە بکات تا ترێی تری بۆ بێنن‪،‬‬
‫هەموو وتیان کە تێرمان خواردووە ‪.‬‬
‫ئینجا هەستامە سەر پێ و پێموتن‪ " :‬ئێستا کە هەمووتان تێرتان‬
‫خواردووە‪ ،‬کەس هەقی نییە هێشووە ترێیەک لە گەڵ خۆی بەرێ‪،‬‬
‫ئەگەر کەسێک سەرپێچی بکات‪ ،‬سەزای قورس دەدرێ‪ .‬خێرا‬
‫فەرمانی حەرەکەتم پێ دان و زۆر سوپاسی خاوەن باخەکەم کرد و‬
‫داوای لێ بوردنیشم لێ کرد کە هیچ پووڵێکم پێ نییە پێی بدەم ‪.‬‬
‫ئەویش سوپاسی کرد کە وا ئێمە لە پێناو کوردستان دا تەحەمولی‬
‫دۆخێکی ئاوا دەکەین ‪.‬‬
‫سەرئەنجام بەرێکەوتین‪ .‬پاش ماوەیەک و بە بەهانەیەک خۆم خستە‬
‫دوای پێشمەرگەکان و دەمزانی کە ئەگەر کەسێک هێشووە ترێیەکی‬
‫لەگەڵ خۆی بردبێ‪ ،‬بێ گومان بێڵووە ترێیەک لەسەر ڕێگاکە فڕێ‬
‫دەدات‪ .‬دواتر چەند بێڵووە ترێیەکم لەسەر ڕێگاکە بینی و دەستووری‬
‫ڕاوەستانی پێشمەرگەکانم دا‪ .‬چوومە سەر بەردێکی گەورە و بێڵووە‬
‫ترێکانم لە دەست دا گرت و وتم‪" :‬هەرکەسێک ترێی لەگەڵ خۆی‬
‫هێناوە‪ ،‬بێتە ئێرە و خۆی بناسێنێ‪.‬‬
‫كه‌چی کەس دەنگی لێوە نەهات ‪.‬‬
‫دوبارە گوتم‪ :‬تا ئەو کەسە خۆی نەناسێنێ‪ ،‬ئەگەر بۆ دەڕۆژیش لێرە‬
‫بمێنینەوە‪ ،‬ڕادەوەستین‪ ،‬هەرچەند کە دوژمنیش بە شوێنمانەوەیە ‪.‬‬
‫سرتە سرت لە نێوان پێشمەرگەکان پەیا بوو و ئەو کەسەی کە‬
‫سەرپێچی کردبوو‪ ،‬دۆزیانەوە و هاتن و تکایان کرد کە لە تاوانەکەی‬
‫خۆش ببم ‪.‬‬
‫بەاڵم من پێم گوتن‪" :‬کەسێکی وا شایانی پێشمەرگایەتی نییە‪،‬‬
‫چەکی بکەن و وازی لێ بێنن‪ ،‬بۆ کوێ دەروا با بڕوات"‪.‬‬
‫سەرئەنجام چەکیان کرد و پێیان گوت‪ :‬بڕۆ‪ .‬بەاڵم ئەو کەسە‬
‫نەرۆیشت‪ .‬بۆ هەرشوێنێک دەچووین‪ ،‬بە شوێنمانەوە بوو‪ .‬تا گەیشتینە‬
‫کەنارەکانی چۆمی "ئاراس"‪.‬‬

‫سەرلەنوێ پێشمەرگەکان هاتنەوە و تکایان کرد کە لێی خۆش ببم و‬


‫چەک ەکەی پێ بدەمەوە‪ .‬وتم‪ :‬چەکی پێ مەدەنەوە‪ ،‬بەاڵم خۆی کە‬
‫ئەو هەموو ڕێگایە لەگەڵمان هاتووە‪ ،‬بەبێ چەک با لەگەڵتان بێت‪ ،‬بۆ‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪144‬‬
‫ئەوەی هەم خۆی و هەم هەموو پێشمەرگەکان بزانن کە پێشمەرگە‬
‫بەبێ نەزم و دیسیپلین بە کەڵکی پێشمەرگایەتی ناخوات‪ .‬چونكه بێ‬
‫نەزمی کەسێک لە دۆخێکی مەترسیدار دا‪ ،‬لەوانەیە سەدان یان‬
‫هەزاران کەس لە هاورێکانی بە کوشتن بدات‪ ،‬بۆ نموونە لە کاتی‬
‫پاسەوانی دا خەوی لێ بکەوێ‪.‬‬
‫پاش گێرانەوەی ئەو باسە‪ ،‬مەال مستەفا زۆر شتی تری لە بارەی‬
‫رووسیا و ئەو مانۆرانەی لەوێ ئەنجامیان دابوون‪ ،‬بۆ ئێمەی گێرایەوە‪.‬‬

‫لەو ماوەیەدا ئ ەحمەد تۆفیق هیچ دەنگی لێوە نەهات‪ ،‬تا ئەو کاتەی‬
‫سولەیمان موعینی پرسی‪" :‬ئێمە هاتووین لە پێوەندی بە دوکتور‬
‫قاسملووەوە لە جەنابت بپرسین؟"‪.‬‬

‫مەال مستەفا تەنانەت یەک وشەش لەو بارەوە قسەی نەکرد‪.‬‬

‫دیسان چووەوە سەر باسی خۆیان و پێشمەرگەکانی و‪ ،‬ئەوەی پێ‬


‫زیاد کرد کە رێبەری هەر میللەتێک پێویستە لە نێو خەڵکی خۆی دا‬
‫بێت‪ .‬کۆتایی بە قسەکانی هێنا و بریاری وابوو کە بەیانی بۆ بارزان‬
‫بگەرێتەوە و‪ ،‬ئێمەش بەیانی بێین و ماڵ ئاوایی لێ بکەین و‪ ،‬رۆژی‬
‫دواتر هاتین و بە گەرمی ماڵ ئاوایمان لێ کرد‪ .‬نازانم بۆ خەڵکی تر‪،‬‬
‫بەاڵم من داییم مەال مستەفا بارزانیم خۆش ویستووە‪.‬‬

‫لێرەش الی مه‌ال مسته فا‪ ،‬ئەحمەد تۆفیق هیچی دەست نەکەوت ‪.‬‬

‫بۆیه رۆژی دواتر ئێمەی هەڵگرت و بۆ مەنزڵەگهكەی دوکتور قاسملووی‬


‫بردین و‪ ،‬لە درگای دا و‪ ،‬کەسێک دەرکەی کردەوە کە شادرەوان‬
‫"پەرویز حیکمەت جوو" بوو ‪.‬‬

‫پەرویز حیکمەت جوو لە ئەندامانی ڕێکخراوی ئەفسەرانی حیزبی‬


‫توودە و هێزی ئاسمانی ئێران بوو‪ .‬پاش ئاشکرا بوونی ڕێکخراوی‬
‫ئەفسەران‪ ،‬بە نهێنی لە تاران دەژیا و لەگەڵ هاورێیانی حیزبی‬
‫دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک‪( :‬کاک غەنی بلووریان‪،‬کاک سدیق‬
‫ئەنجیری و دوکتور قاسملوو) هاتوچۆی هەبوو‪.‬‬

‫لەو کاتەشدا لە بەغدا بو و سەرپەرستی بەشی فارسی ڕادیۆ‬


‫بەغدای دەکرد‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪145‬‬

‫ئەحمەد تۆفیق بەبێ پرسیار و خواست دەمانچەکەی هەڵکێشا و‬


‫وتی‪ :‬دەبێ بیکوژم‪.‬‬

‫په رویز حیکمەت جوو کە زانی مەبەستی كووشتنی دوکتور‬


‫قاسملووە‪ ،‬به ئه‌حمه‌د تۆفیقی گوت‪" :‬ئەم کارانە چین کە دەیکەی‪،‬‬
‫کارێکی لەو جۆرە نه‌ده‌بوو له ئێوه بوه‌شێته‌وه‪ ،‬باشترە بگەرێننەوە و‬
‫لێرە بڕۆن"‪.‬‬

‫پاشان حیكمه‌ت جوو دەرکەی لێگرت و ئەحمەد تۆفیقیش ناچار بوو‬


‫بگەرێتەوە و‪ ،‬ئێمەش کە تووشی سەرسووڕمان ببووین‪ ،‬لەگەڵ خۆیدا‬
‫بردینیەوە‪.‬‬

‫ڕۆژی دواتر و پاش ئەم رووداوانە بۆ سلێمانی گەڕاینەوە و‪ ،‬ئەحمەد‬


‫تۆفیقیش وەک هەمیشە کە پێویستە سەردانی (شوێنێک!!!) بکات‪،‬‬
‫ڕۆیشت‪.‬‬

‫لە سلێمانی تەنیا کەسێک کە هاتە ال‌م و لێی پرسیم کە سەرئەنجام‬


‫چی رووی دا‪ ،‬یادی بەخێر (مەال رەحیم وێردی) بوو‪ ،‬کە مرۆڤێکی‬
‫ئێجگار ژیر و تێگەیشتوو بوو ‪.‬‬
‫پێم گوت کە بە دەستی بەتاڵ چووین و بە دەستی بەتاڵیش هاتینەوە‬
‫و‪ ،‬واباشترە کە درێژەی رووداوەکان لە هاورێکانی تر بپرسی‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ڕووداوی دیارنەمانی 'ئەسعەدی خودایاری' چۆن‬


‫بوو؟ ئەحمەد تۆفیق چ ڕۆڵێکی لەو پالنەدا هەبوو؟ ڕۆل و کەسایەتی‬
‫ئەسعەدی خودایاری چۆن هەل دەسەنگێنێت؟‬

‫عەبدواڵ عێز ەت پوور‪ :‬هیچ گومانێک نییە کە ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬ئەسعەد‬


‫خودایاری تیڕۆر کرد ‪.‬‬
‫لە سلێمانی کومیتەیەکمان دروست کردبوو‪ ،‬رۆژێک ئەحمەد تۆفیق‬
‫هات و وتی‪ :‬ئەسعەد خودایاری سیخوڕی ئێرانە و هاتوچۆی عێراق‬
‫دەکات‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪146‬‬
‫من لێم پرسی‪ :‬ئەسعەد خودایاری کادری حیزب بووە و زۆربەی‬
‫کومیتەکانی حیزبی دیموكرات لە ناوچە جیاجیاکان دەناسێ و‪ ،‬تا‬
‫ئێستا و هەرگیز لە پێوەندی بە ناوبراوەوە‪ ،‬تەنانەت یەک نەفەریش لە‬
‫ئەندامانی حیزبی ئاشکرا نه‌بووه و دەستگیر نەکراوە‪.‬‬

‫ئەحمەد تۆفیقیش هیچ نموونەیەکی بەدەستەوە نەبوو‪ ،‬پێمان بدات‪.‬‬

‫پاش لێکۆڵنەوەیەک کە کردمان‪ ،‬بۆمان دەرکەوت کەوا ئەسعەد‬


‫خودایاری کاتێک لە ئێران دەستگیر کراوە‪ ،‬بەڵێنی هاوکاری بە دەزگای‬
‫زانیاری رێژیم داوە و پاش ئازاد بوونیشی‪ ،‬ئەو رووداوە الی (قادر‬
‫شەریف و ئەحمەد تۆفیق) باس دەکات و‪ ،‬بە تەمای هەاڵتن دەبێت ‪.‬‬
‫بەاڵم هاورێیانی حیزبی داوای لێ دەکەن کە باشترە لە نێو دەزگای‬
‫زانیاری رێژیم بمێنێتەوە‪ ،‬هەواڵی ناڕاستیان پێ بدات و‪ ،‬ئێمەش لە‬
‫بەرنامەی ئەوان بە نیسبەت حیزبەوە ئاگادار بکاتەوە‪.‬‬

‫سەرئەنجام ناوبراو ناچاردەبێ کە بە پێچەوانەی مەیلی خۆی‬


‫بمێنێتەوە و‪ ،‬هەر هەواڵێک کە پێوەندی بە حیزبەوە هەبێ‪ ،‬ئەحمەد‬
‫تۆفیق یان یەکێک لە بەرپرسانی بااڵی حیزبی لێ ئاگادار بکاتەوە ‪.‬‬

‫بەو جۆرە ڕاپۆرتەکانی خۆی بۆ ئەحمەد تۆفیق کە لە عێراق بوو‪ ،‬ڕەوانە‬


‫دەکرد تا ئەو کاتەی کە ڕێکخراوەکانی حیزب ئاشکرا دەبن و‪،‬‬
‫ژمارەیەکی زۆر پەنا بۆ کوردستانی عێراق دێن و لەوە بەدواوه ئەسعەد‬
‫خودایاری بریار دەدات ڕاپۆرتەکانی بۆ دوکتور قاسملوو ڕەوانە بکات‪.‬‬
‫ئەحمەد تۆفیق لەم رووداوە زۆر نیگەران بوو‪ ،‬بە جۆرێک کە الی ئێمە‬
‫وتی‪ :‬پێویستە لە ناو بچێ!!!‬

‫پاش تێپەرینی ماوەیەکی کەم بەسەر ئەم رووداوەدا‪ ،‬ئەسعەد‬


‫خودایاری هەمیشه ڕاپۆرتەکانی خۆی بۆ دوکتور قاسملوو بەرێ‬
‫دەکرد‪ .‬هه‌ر بۆیه ئەحمەد تۆفیق دوو نەفەری پیاوکوژی ڕاسپارد و لە‬
‫کاتی گەرانەوە بۆ ئێران و‪ ،‬لە دەوروبەری قەاڵدزێ و لە شوێنێک بە‬
‫ناوی "قەبری حوسێن" نا جوامێرانە دەیکوژن ‪.‬‬
‫ئەسعەد خودایاری مرۆڤێکی پاک و نەترس بوو‪ ،‬کە لە خەبات و‬
‫تێکۆشان لە پێناو مافی گەلی کورد‪ ،‬ماندوویەتی نەدەناسی‪ .‬بە هیچ‬
‫جۆرێک پەڵەی ریسوای هاوکاری دوژمن لەو مڕۆڤە نەدەهات‪.‬‬
‫جینایەتێک کە ئەحمەد تۆفیق دەرهەق بەو ئینسانە کردی‪ ،‬لە یاد‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪147‬‬
‫ناچێت و وەک پەڵەیەکی رەش بەسەر پەروەندەی جینایەتەکانی‬
‫ئەحمەد تۆفیق دەمێنێتەوە‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬با بڕۆینە سەر ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لە مەڕ‬


‫کێشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق‪ ،‬جەالل تاله‌بانی‬
‫دەڵێت‪ :‬ئەحمەد تۆفیق عەبدی مەال مستەفا بوو‪ ،‬زوڕنا ژەنی بوو‪ ،‬زۆر‬
‫کۆنەپەرست بوو‪ ،‬پاشان جالل تاله‌بانی دەڵێت‪ :‬شتێکی دەردەکرد بە‬
‫ناوی 'دیسان بارزانی'‪ ،‬کە هەر بارزانی هەیە وادەکا و ئەمە دەکا !!‬
‫بەاڵم ئە وەی کە گرنگە جەالل تاڵەبانی دەڵێت‪ :‬ئەحمەد تۆفیق ڕۆڵێکی‬
‫زۆر خراپی گێڕا لە فیتنەیی و تێکدانی نێوان باڵی کۆنی مەکتەبی‬
‫سیاسیی و مەال مستەفا دا‪.‬‬
‫پرسیار ئه‌وه‌یه‪ :‬ئایا ئەو ڕۆڵەی ئه‌حمه‌د تۆفیق لەبەر نزیکی لە مەال‬
‫مستەفاوە بوو؟ یان ئەحمەد تۆفیق هەموو سەربەخۆیی حیزبی‬
‫دیموکراتی تەسلیم بە مەال مستەفا و پارتی کردبوو؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور ‪ :‬مەال مستەفا بارزانی لە ناو خەڵکی کوردستان‬


‫دا ئەوەندە خۆشەویست بوو کە نیازی بە زوڕنا ژەنی ئەحمەد تۆفیق‬
‫نەبوو‪ .‬ئه‌وه‌ی كه لە نێوان مەکتەبی سیاسی کۆنی پارتی لەگەڵ‬
‫مەال مستەفا چ ڕۆڵێکی تێکدەرانەی گێراوە‪ ،‬من ئاگادار نیم ‪.‬‬
‫لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش جگە لەو کەسانەی کە‬
‫هەاڵتبوون‪ ،‬شتێکی ڕێکخراو نەمابوو تا ڕادەستی مەال مستەفا یان‬
‫پارتی بکات‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬باڵوکراوەی 'دیسان بارزانی' چی بوو؟ ئێوە کە‬


‫حیزبی دیموکرات بوون بۆ باڵوکراوەیەکی واتان باڵودەکردەوە کە نێوانی‬
‫مەال مستەفا و مەکتەبی سیاسی تێکتر بدەن؟ ناواخنی ئەو‬
‫باڵوکراوەیە چی تێدا دەنووسرا؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬بڕوا بکەن تا ئێستا باڵوکراوەی "دیسان بارزانی"م‬


‫نەخوێندۆتەوە‪ ،‬بڕواش ناکەم نووسینه‌كانی هی ئەحمەد تۆفیق بێ‪،‬‬
‫پێ دەچێ مام هەژار نووسیبنی‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪148‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬سەبارەت بە سەاڵحی موهتەدی‪ ،‬هەژاری شاعیر‬


‫لە چێشتی مجێو‌ر دا دەڵێت‪ :‬سەالحی موهتەدی دەهاتە ال‌م و گلەیی‬
‫دەکرد کە پارە و کەلوپەل لە کوردستانی ئێرانەوە بۆ حیزب دێنن و‬
‫نازانن ئەحمەد تۆفیق چی لێ دەکات!؟‬
‫هەر هەژاری موكریانیش دەڵێت‪ :‬سەالح پیاوێکی چاک نەبوو! ئەحمەد‬
‫تۆفیق لە ترسی ساواکیی بوونی پلەوپایەی پێ نەدەدا و بە‬
‫کەسێکی دادەنا کە ساواک ناردبێتی‪ ،‬هۆکاری تێکچوونی بەینی‬
‫ئەحمەد تۆفیق و سەالحی موهتەدی چی بوو؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬ئەوەندەی دەزانم کاک سەالح موهتەدی‬


‫مرۆڤێکی خراب نەبوو‪ ،‬پ یاوی ساواکیش نەبوو‪ .‬مام هەژار لە زمانی‬
‫ئەحمەد تۆفیقەوە ئەو تۆمەتانەی بۆ سه‌الح لێ ئەدا ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬هۆکاری دروستکردنی کۆمیتەی ساخکەرەوەی‬


‫حیزبی دیموکرات چی بوو!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬لەسەردەمی پێکهێنانی کومیتەیەکی لەوجۆرە‪،‬‬


‫من لە گەڵ ئەوانە نەبووم‪ .‬بۆیه بە شێوەی نهێنی و بۆ ئەوەی لە تیڕۆر‬
‫کردنم پارێزراو بمێنم بۆ نێوخۆی ئێران گەرابوومەوە کە بتوانم درێژە بە‬
‫خەبات و تێکۆشانم بدەم‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬هەژاری شاعیر باس لەوە دەکات کە نەدەبوو‬


‫''سلێمانی موعێنی'' بە شەهیدێکی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران‬
‫حسێب بکرایە!! چونکە بە بڕوای هەژار‪ :‬مێژوو دادپەروەر نەبووە لەم‬
‫ڕووداوە دا و 'سلێمانی موعێنی' ڕاو ڕووتی لە سنوورەکان کردووە !!‬
‫ئایا هەر لەبەر ئەوەی سلێمانی موعێنی بە فەرمانی پارتی شەهید‬
‫کراوە و هەژاریش ئاگای لە ڕووداوەکە هەبووە ئەوا نابێت بە‬
‫شەهیدێکی میللی بناسرێ!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬لە پێوەندی بە شەهید سلێمان موعینی‪-‬یەوە‪،‬‬


‫ئەو هۆکارەی کە مام هەژار باسی لێوە دەکات‪ ،‬تەنانەت ئەگەر واشی‬
‫دابنێین کە راست بێ‪ ،‬مەگەر سلێمانی موعینی لەدەستی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪149‬‬
‫حکوومەتی ئێران ڕای نەکردبو و سااڵنێک هاوکار و هاوڕێی ئەحمەد‬
‫تۆفیق لە کوردستانی عێراق نەبوو؟ !‬
‫ئێستا ئەگەر لەگەڵ کەس یان کەسانێک جیاوازی ڕاوبۆچوونی‬
‫هەبووبێ و‪ ،‬رێگایەکی تری بۆ خۆی هەڵبژاردبێ کە بە دڵی ئەوان‬
‫نەبووبێ‪ ،‬ئایا شایانی ئەوە بوو کە بیکوژن و جەنازەکەی ڕادەستی‬
‫حکوومەتی جینایەتکاری پاشایەتی ئێرانی بکەنەوە و‪ ،‬ئەوانیش‬
‫تەرمەکەی لە شاری مەهاباد و‪ ،‬لە پەیژەیەکی ببەستن و بە نێو شار‬
‫دا بیگێڕن؟ ئایا ئەوەیە دادپەروەری مام هه‌ژار بۆ مێژوو؟ حاشا لەو‬
‫دادپەروەرییەی!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتیی سیاسیی و هوشیاریی ''شەهید‬


‫سەدیقی ئەنجیری'' چۆن ڕاڤە ئەکەیت!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬شەهید سدیق ئەنجیری یەکێک لە روخسارە‬


‫درەوشاوەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو ‪.‬‬
‫مڕۆڤێک بە زانیاری و خوێنەواری بەرباڵوی سیاسیی و‪ ،‬پاک و بێگەرد‬
‫بە باوەرەکانی‪ ،‬کە پاش سەرپێچی و بە بادانی فیداکاری و زەحمەت و‬
‫تێکۆشانی چەند دەیەی شۆڕشی ئێران لە الیەن حیزبی توودەوە‪،‬‬
‫وازی لەو حیزبە هێنا و لە نێو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی‬
‫ئێران درێژەی بە خەبات و تێکۆشان دا و‪ ،‬بە دەستی کەسی بیرکورت‬
‫و مرۆڤکوژی ئەحمەد تۆفیق لە ناو چوو ‪.‬‬
‫من هەواڵی کوشتنی کاک سدیقم لە بەندیخانە بیست‪ ،‬کاتێک کە لە‬
‫بەندیخانە لەگەڵ چەند مەالیەک کە بەیەکەوە دەستگیر کرابووین و‪،‬‬
‫یەک لەوان مەال رەحمان الجانی بوو كه من لە سااڵنێکی پێشترەوە‬
‫دەمناسی‪ ،‬به‌ڕوونی هه‌مووان ئهیانزانیی و باسیان ئه‌كرد کە چۆن بە‬
‫پیالنی ئەحمەد تۆفیق کوژراوە‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتیی قادر شەریف چۆن بوو!؟ ملمالنێکانی‬


‫لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق دا لەسەر چی بوو!؟‬

‫عەبدواڵ عێزەت پوور‪ :‬قادر شەریف ( هاشم اقل الطالب) کەسێکی‬


‫پاک‪ ،‬سادق و ماندووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو‪ .‬پاش‬
‫کۆدەتای ‪٢٨‬ی گەالوێژی ساڵی ‪١٣٣٢‬ی هەتاوی لە گوندەکانی ناوچە‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪150‬‬
‫جیاجیاکانی کوردستان شەو و رۆژ خەریکی چاالکی بوو و هەرگیز‬
‫پشووی نەبوو‪.‬‬
‫خەڵکی چاک و خرابی ئاواییەکانی دەناسی تا لە رۆژانی کۆتاییدا‬
‫ڕێکخراوەکانی حیزبی دیموکرات ئاشکرا بوون‪ ،‬ئه‌و هەمیشه لە‬
‫ناوچەدا بوو‪.‬‬
‫هەرچەند جەلیل گادانی لە کتێبی "‪ ٥٠‬ساڵ خەبات" بەپێچەوانەوە زۆر‬
‫لە راستییەکانی نیشان داوە و‪ ،‬نووسیویەتی‪(( :‬قادر شەریف لەبەر‬
‫ئەوەی لە کوردستانی عێراق وەزعێکی باشی هەبووە بۆیه بە زۆری‬
‫لەوێ ماوەتەوە))‪.‬‬
‫لە کاتێکدا وا نەبوو‪ .‬من خۆم‪ ،‬کاتێک ڕێکخراوەکان ئاشکرا بوون‪،‬‬
‫حەوتوویەک پێشتر لە ناوچە و لەگەڵ کەماڵ (قاسم سولتانی) بۆ الی‬
‫قادر شەریف چووین و کۆبوونەوەمان پێک هێنا‪.‬‬
‫چونکە جەلیل گادانی دە ڕۆژ له دوای ئەوه‌وه (هاشم جەاللی) کە‬
‫ئەویش کادری حیزبی بە نازناوی"محەممەد" بوو‪ ،‬دەستگیر کرابوون‪.‬‬
‫لە حاڵێک دا هەرکام لە ناوچەیەک چاالکیان دەکرد‪.‬‬
‫جەلیل گادانی له ‪٢٧‬ی گەالوێژی ساڵی ‪ ٣٨‬لە ناوچەی بۆکان و‪،‬‬
‫هاشم جەاللی لە ناوچەی فەیزواڵبەگی لە ئاوایی قەدیم دەستگیر‬
‫کرابوون‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی لە ماوەی دە رۆژ دا كه دوو کەس و هەرکام لە ناوچەیەک‬
‫دەستگیر کرابوون هەستمان بە مەترسی کرد و بریارمان دا کە‬
‫تهشكیالتهكان و ناوچەکانی حیزبی ئاگادار بکەینەوە ‪.‬‬
‫بەوپێیە‪ ،‬من کە فیراری بووم‪ ،‬پێویست بوو بۆ ناوچەکەی خۆم "ورمێ"‬
‫بگەرێمەوە‪ .‬سوار ی ئەسپ بووم و پاش دەربازبوونم لە ناوچەی‬
‫نەغەدە و دواتر "دۆڵ"‪ ،‬رۆژێک دواتر گەیشتمە دۆڵی قاسملوو و‬
‫ئەسپەکەم لەوێ جێ هێشت‪.‬‬

‫پاشان بەرەو مەرگەوەر کە کومیتەیەکی چاکمان لەوێ هەبوو بەرێ‬


‫کەوتم‪ .‬نیوەڕۆ بوو کە گەیشتمە گوندی "میراوا" و چوومە ماڵی‬
‫عەبدواڵ عەبدواڵیی‪ .‬نانی نیوەڕۆیەم دەخوارد کە خوشکی بچووکی‬
‫عەبواڵ هاتەوە و وتی‪ :‬کوێخام دەڵێ کە عەجەمەکان هاتوون و لە‬
‫کەسێک دەگەرێن بە ناوی عەبدواڵ و نازناوەکەی شتێکی ترە ‪.‬‬
‫خێرا هەستاین و عەبدواڵ منی بۆ گوندیکی سەرووی گوندەکەی‬
‫خۆیان کە کەمێک دوور بوو‪ ،‬برد‪ .‬شەوەکەشی لەگەڵ هاورێیەک‪ ،‬دوو‬
‫نەفەری سواری ئەسپێک بووین و تەفنگێکیشی لەگەڵ خۆی هەڵ‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪151‬‬
‫گرت و چووین بۆ گوندی "دیزە" لە ناوچەی مەرگەوەر کە زۆربەی‬
‫بەرپرسانی ناوچەکە لەوێ دەمانەوە و چووین بۆ الی ئەوان ‪.‬‬
‫بینیم کە ئەوانیش ئاگاداری رووداوەکە بوون و وتیان‪ :‬مەئموورەکانی‬
‫گوندەکەی ئەو‪ ،‬ئێستا پاش ئەو گوندە بەرەو سەرەوە دێن‪.‬‬

‫پێم گوتن‪ :‬هەمووتان لە مەترسی دان و ئێستا ئەوانەی کە‬


‫بەرپرسیارەتیان هەیە خۆتان حەشار بدەن و‪ ،‬بەر لەوەش هەمووتان چ‬
‫ئەوانەی ئەندامی سادەن و چ ئەوانەی بەرپرسیارەتیتان هەیە‪ ،‬بە‬
‫باشی ماڵەکانتان بپشکنن و‪ ،‬بچووکترین نووسراوی کوردی یان‬
‫هەرشتێکی لەو جۆرە لە ناو بەرن‪.‬‬

‫ئەگەر بەرپرسانی شانه‌یه‌ك دەستگیر کران‪ ،‬با ئەوانەی خوارتر یانی‬


‫ئەندامانی حیزبی بپارێزن و ناوی کەس نەبهن و‪ ،‬ئەگەر زۆر گوشاریان‬
‫هێنا‪ ،‬بڵێن‪ :‬ئەوەی دەزانین ئەوەیە کە کەسێک بەم ناوە‪ ،‬واتە ناوی من‬
‫ببەن و بڵێن‪ :‬جار و بار دێت و هێندێک شتمان لە بارەی دابەش کردنی‬
‫زەوی و زار و قوتابخانەی کوردییەوە بۆ باس دەکات و دەروات و‪ ،‬شتێک‬
‫لەوە زیاتر نازانین‪ .‬منیش ئێستا دەمهەوێ بگەرێمەوە و بەرەو ناوچەی‬
‫سەردەشت بڕۆم ‪.‬‬

‫وتیان‪ :‬ئەگەر لەو ڕێگایەی کە پێیدا هاتووی‪ ،‬بگەرێیتەوە‪ ،‬حەتمەن‬


‫دەستگیرت دەکەن‪.‬‬
‫بۆیه وتیان‪ :‬واباشترە لێرەوە کە نزیکی سنورە تۆ ببەین و‪ ،‬بچیتە دیانا و‬
‫لەوێشەوە بە ماشین تا قەاڵدزە بچی و‪ ،‬پاشتریش لەوێشەوە بچیتە‬
‫ناوچەی سەردەشت و‪ ،‬هاوڕێکانتان بدۆزیتەوە‪.‬‬

‫ئێستا ئێمە نامەیەک بۆ هاورێکانمان لە دیانا دەنووسین کە تۆ بەرەو‬


‫قەاڵدزە ڕێنوێنی بکەن‪ ،‬تۆ نامەکە نیشانی ئەوان بدە‪ .‬زانیم کە‬
‫قسەکەیان حیسابییە‪ .‬نامەکەیان نووسی و ناوی دوو نەفەریشیان‬
‫پێ دام و وتیان‪ :‬ئێستا تۆ بۆ دوایین گوندی سەرسنوور بە ناوی‬
‫"خوراسب" دەنێرین و‪ ،‬لەوێش ژمارەیەک قاچاخچی لێن و‪ ،‬تازە‬
‫چوونەته ئەوێ و‪ ،‬دەچنە عێراق‪ .‬بۆیه ئێستاش هەرچی زووترە‬
‫حەرەکەت بکە و‪ ،‬بۆ ماڵی حاجی عەزیز کە هاورێمانە و مرۆڤکی زۆر‬
‫شەریفە‪ ،‬بچۆ‪ .‬تا ئەویش سەفەرەکەت لەگەڵ قاچاخچییەکان بۆ‬
‫عێراق ڕێک بخات‪ .‬بەم شێوەیە من بۆ عێراق چووم کە تازە لە کاک‬
‫قادر شەریف و قاسم سوڵتانی جودا ببوومەوە‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪152‬‬
‫چوونم بۆ دیانا و لەوێشەوە بۆ سلێمانی داستانێکی دوور و درێژە و‪،‬‬
‫هیوادارم لە دەرفەتێکی تر دا بینووسمەوە‪.‬‬

‫هەر ئەو کاتەی كه من لە کاک قادر شەریف و هاشم سوڵتانی جودا‬


‫ببوومەوە‪ ،‬ئەوانیش لەو ماوەیەدا ناچار ببوون پاش گیرانی ژمارەیەکی‬
‫زۆر لە ئەندامانی حیزبی‪ ،‬بۆ شاری سلێمانی بێن‪ .‬مەبەست لە‬
‫گێران ەوەی ئەم باسەش ئەوەیە کە بڵێم‪ :‬کاک قادر شەریف تا کۆتایی‬
‫لە ناوچەدا بوو کە ئێمە دوو کەس لەگەڵی دابووین و‪ ،‬نووسینەکانی‬
‫جەلیل گادانی لەم بارەوە زیاتر موزایەدەیە و دوورن لە راستییەوە‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کۆتا پرسیارم ئەوەیە‪ :‬ئایا کەسایەتیی سیاسیی‬


‫د‪.‬قاسملوو چۆن هەڵدەسەنگێنیت!؟‬

‫عەبدوال عێزەت پوور‪ :‬دوکتور قاسملوو کەسایەتییەکی زانا و خوێندەوار‬


‫بوو‪ .‬هەر لە سەرەتایی الوییەوە ناخی پڕاوپڕ بوو لە شۆڕشگێڕی و‪ ،‬بە‬
‫زوڵمێک کە بە درێژایی مێژوو لە پارچەکانی کوردستان و ناوچە‬
‫جاجیاکان لە گەلی کورد کرا بوو‪ ،‬بە تەواوەتی ئاگادار بوو‪.‬‬
‫داییم بە بیری نه‌جاتی نەتەوەی کورد دەژیا‪ .‬نه‌جاتی نەتەوەیی کوردی‬
‫لە ئێران بە ئەرکی هەر کەسێک دەزانی‪ .‬لەم رووەشەوە و لە‬
‫سەرەتایی الوییەوە له خزمەت بە نەتەوەی کورد بو و‪ ،‬خەبات و‬
‫تێکۆشانی بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانی‪.‬‬
‫هەرکام لە بەشەکانی کوردستان ڕێبەرانی تایبەت بە خۆی هەبووە‪.‬‬
‫لە کوردستانی ئێران رێبەرانێکیت ر سەریان هەڵداوە‪ ،‬بەاڵم لە دوای‬
‫پێشەوا قازی محەممەدەوە‪ ،‬شادرەوان رەحمان قاسملوو‬
‫شایستەترین ڕێبەری کورد لە کوردستانی ئێران بوو‪.‬‬

‫عەبدوال عێزەت پوور‬

‫‪27-03-2016‬‬

‫************‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪153‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی خزری (مه‌ال محمدی خزری)‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪154‬‬

‫ساڵ‌و و ڕێز‪ ،‬مامۆستای بەڕێز فەرموو ئەمانەی خوارەوە پرسیارەکانن‪،‬‬


‫کە وەک خۆی و به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك لە بەرگی دووەمی کتێبی‬
‫''ڕامانێک لە تراژیدیای براکان" باڵوی دەکەمەوە ‪.‬‬

‫هیوادارم بە وردی و زۆر ڕاشکاوانە ڕونیان کەیتەوە و‪ ،‬هەر ڕووداوێک کە‬


‫تا ئێستا ئاماژەت پێ نەداوە لە ناواخنی پرسیارەکان دا ئاماژەی پێ‬
‫بدەی‪ .‬چونکە بۆ مێژوو زۆر پێویستە ڕووداوەکان وەک خۆی لێی‬
‫بکۆڵرێتەوە‪ .‬ئاواتەخوازم هەردەم بە تەندروستی باشەوە سەالمەت و‬
‫تەمەن درێژ بیت‪.‬‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‬
‫‪-----‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬له سه‌ره‌تادا ئه‌كرێ کورتەیەک لە ژیانی سیاسیی‬


‫خۆتمان بۆ باس بکەی‪ ،‬بەتایبەت سەرەتای بەشداریت لە حیزبی‬
‫دیموکرات دا چۆن بوو؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬برای بەڕێز مامۆستا شەریف !‬

‫بۆ وەالمی خۆ ناساندنی خۆم‪ :‬ئەمن لەسالی ‪1337‬ی هەتاوی وەک‬


‫ئەندامی حیزب‪ ،‬لە ڕیزەکانی خوارەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان‬
‫وەرگیرام‪ .‬ساڵی ‪ 1341‬بووم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی شاروێران‬
‫و‪ ،‬ساڵی ‪ 1342‬چوومە کوردستانی گەرمێن و‪ ،‬لە ‪ 1343‬لە الیەن‬
‫کۆمیتەی ناوچەی شاروێران بە نوێنەری کۆنگرەی ‪ 2‬هەلبژێرام و‪ ،‬لە‬
‫کۆنگرەی ‪ 2‬دا وەک نوێنەری کۆمیتەی شاروێران‪ ،‬هاوبەشی کۆنگرەی‬
‫‪ 2‬م کرد‪.‬‬

‫دوایی کۆنگرەی ‪ ،2‬وەک کادری تەشکیالتی لکی سێی حیزب‬


‫دێموکراتی کودستان بۆ ناوچەکانی شامات و شاروێران‪ ،‬دیاری کرام ‪.‬‬
‫هه‌ر دوای کۆنگرەی ‪ 2‬ش لە مانگی ئاگوستی ‪ 1344‬دا‪ ،‬گەڕاینەوە بۆ‬
‫ناخۆی واڵت‪ ،‬بۆ کاری تەشکیالتی‪ ،‬ئەگەر پێویستی زۆرترتان بە‬
‫چوونیەتی رووداکانی هەبێ و‪ ،‬لە هەمان کات دا بڕواتان بە‬
‫نووسراوەکەی من هەبێ؟ دەتوانی سەیری ئەو نووسراوەیە بکەی لە‬
‫ژێر سەردێڕی‪" :‬الپەڕەیەک لە تێکۆشان و جۆاڵنەوەی ساڵەکانی ‪-42‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪155‬‬
‫‪ 47‬ی حیزبی دێموکراتی کوردستان" و‪ ،‬کەم و زۆر لە نووسراوەکەمدا‬
‫خۆم ناساندووە!‬

‫نووسراوەکەی من ته‌نها بیرەوەری خۆم نییە كه پایە و پلە بۆ خۆم‬


‫دەستەبەر بکەم‪ .‬ئەو نووسراوەیە روونکردنەوەی تەمو مژی‬
‫رووداوەکانن‪ .‬زۆرێک لە کەسایەتیەکان وەک سەرچاوە چاوی لێدەکەن‪،‬‬
‫بابەتێکی دوور لە راستی لەو نووسراوەیەدا بەرچاو ناکەوێ! ئەمن‬
‫تەبلیغ بۆ نووسر اوەکە ناکەم‪ ،‬گوتن و نەگووتن هیچ لە واقعییەتەکە‬
‫ناگۆڕێ! هیودارم بە وردی بەسەر نووسراوەکانی ئێمەدا بچیەوە ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی شەهید عەزیزی یوسفی چۆن ڕاڤە‬


‫ئەکەیت؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن هاوکاریم دەگەڵ زیندوو یاد‪ ،‬کاک عەزیزی‬


‫یوسفی نەبووە‪ .‬ئەودەم ئەمن هاتوومە نێو ڕیزەکانی حیزب‪ ،‬ناوبراو‪ ،‬لە‬
‫زیندانی شای ئێران دابووە‪.‬‬

‫کاک عەزیز لە نیو کۆمەڵگای ڕۆژهەاڵتی کوردستان دا کەسایەتییەکی‬


‫ناسراوەوە و‪ ،‬جیگە و پێگەیەکی قایمی پڕ لە رێز و خۆشەویستی‬
‫هەیە لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەاڵنی‬
‫نیشتیمانپەروەری رۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬بەتایبەت لە نێو الوانی‬
‫شوڕشگێری مهابادی دا بە کەسێکی خاوەن ورە و خۆڕاگر پێناسە‬
‫دەکرێ لە زیندانی شای ئێران‌دا ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬جەالل تالەبانی لە کتێبی (مامۆستا عوله‌ما) دا‬


‫دەڵێت‪ :‬مەال مستەفا ماوەیەک پشتیوانی لە قاسملوو ئەکرد و‪،‬‬
‫دواتریش لە ئەحمەد تۆفیق! ئایا هۆکاری تێکچوونی بەینی قاسملوو و‬
‫مەال مستەفا چی بوو؟ دواتر جەالل تاڵەبانی ئاماژە بەوەش دەکات‬
‫کە‪ :‬د‪.‬موراد و مەال مستەفا چوون بۆ الی وەزیری ناوخۆی ئەو‬
‫سەردەمەی عێراق و‪ ،‬شکاتیان لە قاسملوو کرد و‪ ،‬توانیان قاسملوو‬
‫لە عێراق بە دەرکردن بدەن!‪ ،‬ئەو تۆمەتانەی چی بوون کە د‪.‬موراد و‬
‫مەال مستەفا الی حکوومەتی عێراق دایانەپاڵ قاسملو و چۆنیەتی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪156‬‬
‫دەرکردنەکەی لە عێراق چۆن بوو؟ ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لەم دەرکردن‬
‫و پیالنەدا چی بوو؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬دەبێ دیسان عەرزتان بکەم‪ ،‬ئەوەی ئەمن لە‬


‫گۆڕغه‌ریب کاک کەریمی حیسامی زانیومە‪ :‬دوکتور مرادی بە‬
‫کەسایەتێکی الوازی سەر وە دەزگای پۆلیسی ئەمنییەتی عێڕاقی‬
‫ناوزەد دەکرد و بە باش باسی دوکتور مرادی نەدەکرد؟ تەنیا ئەوەندە‬
‫دەزانم و بەس !‬

‫کاک کەریمی حیسامی پێی وتم‪ :‬پۆلیسی ئەمنییەتی بەغدا‪،‬‬


‫ماوەیەکی بۆ دوکتور قاسملو و من دیاری کرد کە تا ئەو ماوەیە عیراق‬
‫بەجێ بێڵین‪ .‬ناوبراو نەیشاردۆتەوە كه‪ :‬بە دەستوری بارزانی لە عیراق‬
‫دەریان کردین‪ !...‬بۆ زیاتریش ئه‌شتوانیت بڕوانیتە کەریمی حێسامی‬
‫لە بیرەوەریەکانم‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬لە شۆڕشی ئەیلوولی ‪ ١٩٦١‬ی باشوری‬


‫کوردستان‪ ،‬حیزبی دیموکرات بەشێکی زۆر لە کار‌و تێکۆشانی خۆی بۆ‬
‫یارمەتی و پالپشتی ئەو جواڵنهوهیه خستۆتەکار‪ ،‬چ یارمەتی گیانیی و‬
‫چ هێنانی کۆمەک و پیتاک لە ڕێکخستنەکانی ناوەوەی خۆرهەالتی‬
‫کوردستان بۆ باشور‪ .‬وەک یەکێک لە کادیر و بەشدارانی ئەو‬
‫سه‌رده‌مه ‪ ،‬دەکرێ چۆنیەتی ئەو بەشداریی و کۆمەک هێنانەمان بۆ‬
‫باس بکەیت؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬کاک ئەحمەد تۆفیق و کاک سولەیمانی موعینی‬


‫ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە یارمەتی دانی شۆڕشی ئەیلول ‪.‬‬
‫چەند مانگ دوای هەڵگیرسانی شۆرش‪ ،‬کاک سولەیمانی موعینی‬
‫دەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک دەگەڕێتەوە ناوچەی موکریان‪ .‬وێرای‬
‫زیندوو کردنەوەی کۆمیتەکانی مهاباد و بۆکان و ناوچەکان‪ ،‬پێتاکێکی‬
‫بەرچاو‪ ،‬لە جلک و خواردەمەنی و پارە و پێوستیەکانی شۆڕش لەو‬
‫سەردەمەدا کۆ دەکاتەوە و بە شۆڕ‌شیان دەگەیەنێ‪.‬‬

‫ئەو جارە یارمەتی خەڵکی رۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬بۆ شۆڕشی‬


‫گەرمێن‪ ،‬هەر له ناوچەی موکریان نەبوو‪ ،‬بەڵکوو ناوچەکانی‬
‫سەردەشت‪ ،‬بانە‪ ،‬نەغەد ە‪ ،‬شنۆ‪ ،‬پیرانشار‪ ،‬ورمی‪ ،‬سەڵماس‪ ،‬ماکۆ‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪157‬‬
‫و‪ ،‬بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی رۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬یارمەتی‬
‫شۆڕشی ئەیلول یان داوە ‪.‬‬
‫کاک ئەحمەد تۆفیق نەخشی بەرچاوی هەبووە بۆ پێوەندی دەگەڵ‬
‫کەسایەتییەکانی رۆژهەاڵتی کوردستان‪ .‬کاک ئەحمەد تۆفیق‬
‫کەسایەتێکی ناسراو بوو‪ .‬لە نێۆ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئەو دەم بێ‬
‫نفوز نەبوو !‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ڕووداوی دیارنەمانی 'ئەسعەدی خودایاری' چۆن‬


‫بوو؟ ڕۆل و کەسایەتی ئەسعەدی خودایاری چۆن هەل دەسەنگێنێت؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەسعەد کە دەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە‬


‫سلێمانی بوو دەیهەوێ بە نهێنی بچێتەوە مهاباد‪ ،‬سەری‬
‫هاوسەرەکەی و کچەکەی بدا‪ .‬کاک ئەحمەد تۆفیق دەڵێ‪ :‬نابێ‬
‫بگەرێیەوە بۆ ئێران ‪.‬‬
‫ئەسعەدیش گوێی ناداتێ و دەگەڕێتەوە بۆ قەاڵدزێ‪ .‬ئەو شەوەی کە‬
‫لە قەاڵدزە‪ ،‬وەڕێدەکەوێ لە نێوان چۆم خڕکە و سەید ئەحمەدان‪ ،‬بێ‬
‫دادگا و لێپرسینەووە دەکەوێتە بەرهێرشی تیرۆر و شەهید دەکرێ ‪.‬‬
‫ئەو تاوانە لە بیر کراوە؟ لە کۆنگرەی ‪ 2‬دا‪،‬هاتە بەرباس‪.‬‬
‫زیندوو یاد مونتەقیمی قازی باسی تیرۆرەکەی وروژاند‪ .‬بەالم بەداخەوە‬
‫کەس جورئەتی ئەوەی نەبوو ڕاشکاوانە‪ ،‬خۆی لێ‌بکا بە خاوەن؟‬
‫بەکورتی ئەمن لەنووسراوەکەم دا ئاماژەم پێداوە‪.‬‬

‫دواتر کاک ئەحمەد تۆفیق لە کۆنگرەی ‪ 2‬دا پێی لەسەر بە خایین‬


‫ناساندنی ناوبراو (ئه‌سعه‌دی خودایاری) داگرت و‪ ،‬کەسانی زۆری بێ‬
‫ئاگا و بێ بەرپرسایەتی‪ ،‬ڕەئییان پێدا و خۆیان کردە هاوبەشی ئەو‬
‫جینایەتە؟‬
‫ئیدی دوای کۆنگرەی ‪ ، 2‬ئەوانەی کەمترین شعوریان هەبوو‪ ،‬زەینیان بۆ‬
‫ئەوە چوو کە بە دەست‪ ،‬یان بە دەستوری کاک ئەحمەد تۆفیق ئەو‬
‫جینایەتە ئەنجام دراوە‪ .‬ئەگەر خۆدی کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬لە کۆنگرە‬
‫دا‪ ،‬لە سەر بە خایین ناساندنی ناوبراو پێی دانەگرتبا‪ ،‬لەوانە بوو جێی‬
‫دەستی وا بەهاسانی دیار‌و بەرچاو نەکەوتبا ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪158‬‬
‫ئەسعەدی خودایاری یەکێک له کادرە فیداکار و دڵسۆزەکان بوو‪ .‬لە‬
‫پێناو نەتەوەی خۆی دا گەلێک سااڵن زیندان و چەرمەسەری دی و‪،‬‬
‫ماڵومنداڵەکهی زۆریان نەداری و بێ سەرپەرستی چێشت !‬
‫بە ناهەق و ناڕەوا‪ ،‬بێ دادگا و لێ پرسینەوە‪ ،‬بەتاوانی گوناهی‬
‫نەکردوو‪ ،‬بەڕەشەکوژی‪ -‬تیڕۆر کرا و‪ ،‬بێ کێل و گۆر‪ ،‬دوور لە زێد و‬
‫کەس و کاری خۆی‪ ،‬سەری نایەوە و‪ ،‬کەس نەبوو تەنانەت شەمێکی‬
‫بۆ داگیرسێنێ و‪ ،‬فرمێسکێکی بۆ بڕێژێ؟‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬چ ئەحمەد تۆفیق لەو سه‌رده‌مانه‌دا و چ کەسانێک‬


‫له ئێستادا‪ ،‬هه‌وله‌ده‌ن حه‌قیقه‌تی ڕووداوه مێژووییه‌كان بشێوێنن و‪،‬‬
‫ئەسعەدی خودایاری بە خائین بناسێنن‪ ،‬ڕای مێژووییتان لەو بارەیەوە‬
‫چییە؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن نازانم ئەو کەسانەی ئەسعەدی خودایاری بە‬


‫خایین دەناسێنن و خایینی ناو دەبه‌ن کێن و چ کەسن؟ و چ‬
‫ڕابردووێکیان لە خەباتی رزگاریخوازی رۆژهەاڵتی کوردستان دا هەیە؟‬
‫بێ شک ئەو کەسانەی به بێ ئاگاداری و بە داوەری بزۆزانە خۆیان‬
‫تیوە دەگلێنن‪ :‬ئەو کەسانەن کە لە مەیدانی ئەخالقی مرۆڤایەتیدا‪،‬‬
‫چارە ڕەشانە هیچیان پێ نەبڕاوە! به کام عورف و ئەخالق بێ ئەوەی‬
‫لەسەر ئەسعەدی خودایاری شارەزاییان هەبێ! چۆن داوەری‬
‫ناعاداڵنە لەسەر ڕابردووی ناوبراو دەکەن؟!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬با بڕۆینە سەر ڕۆڵی ئەحمەد تۆفیق لە مەڕ‬


‫کێشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق‪ .‬جەالل تالەبانی‬
‫دەڵێت‪ :‬ئەحمەد تۆفیق عەبدی مەال مستەفا بوو‪ ،‬زوڕنا ژەنی بوو‪ ،‬زۆر‬
‫کۆنەپەرست بوو‪ .‬پاشان لەم شێوازە قسەکردنەی بەردەوام دەبێ و‬
‫دەڵێت‪ :‬شتێکی دەردەکرد بە ناوی 'دیسان بارزانی'‪ ،‬کە هەر بارزانی‬
‫هەیە وادەکا و ئەمە دەکا !!‬
‫بەاڵم ئەوەی کە گرنگە جەالل تاڵەبانی دەڵێت‪ :‬ئەحمەد تۆفیق ڕۆڵێکی‬
‫زۆر خراپی گێڕا لە فیتنەیی و تێکدانی نێوان باڵی کۆنی مەکتەبی‬
‫سیاسیی و مەال مستەفا دا‪ ،‬ئایا ئەو ڕۆڵەی لەبەر نزیکی ئەحمەد‬
‫تۆفیق لە مەال مستەفاوە بوو؟ یان ئەحمەد تۆفیق هەموو‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪159‬‬
‫سەربەخۆیی حیزبی دیموکراتی تەسلیم بە مەال مستەفا و پارتیی‬
‫کردبوو؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن ئاگاداری بنج و بنەوانی ناکۆکی نێوان پارتی‬


‫دێموکراتی کوردستان و کاک ئەحمەد تۆفیق نیم‪ .‬ئەوەی ئەمن‬
‫کەمێکی لێی دەزانم زۆرتر لە خودی کاک ئەحمەد تۆفیقم زانیوە ‪.‬‬

‫کاک ئە حمەد تۆفیق‪ ،‬هەتا مەال مستەفا لە سۆڤیەت نەگهرابۆوە‪،‬‬


‫دۆستی نزیکی پارتیی بووە‪ .‬دوای گەرانەوەی مەالمستەفا لە‬
‫سۆڤیەتیش‪ ،‬بوو بە جێگای متمانەی سەرۆک بارزانیی و‪ ،‬لە هەمان‬
‫حالیش دا کەوتە دژایەتی کردنی مامۆستا برایم ئەحمەدو مام جەالل‬
‫و مەکتەبی سیاسیی پارتیی بەگشتی !‬
‫ئیتر لە کوێ‌ڕا ئەو دژایەتییە سەری هەڵدا و‪ ،‬چۆن بۆتە "عەبدی‬
‫بارزانی" یان هاوڕای! ئەمن ئەوە نازانم؟ بەاڵم بێ‌شک سەرۆک‬
‫بارزانی سەردەمێک‪ ،‬زۆری حیساب بۆ دەکرد! لەسەر ئالۆزی نێوان‬
‫بارزانی و پارتیی‪ ،‬بێ ته‌ئسیر نەبوە‪ .‬بۆ زیاتر بڕوانە‪ ،‬بەیاننامە‬
‫جۆربەجۆرەکانی کاک ئەحمەد تۆفیق هەتا دەگاتە کۆنگرەی ‪!2‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬باڵوکراوەی 'دیسان بارزانی' چی بوو؟ ئێوە کە‬


‫حیزبی دیموکرات بوون بۆ باڵ‌و کراوەیەکی واتان باڵ‌و دەکردەوە کە‬
‫نێوانی مەال مستەفا و مەکتەبی سیاسیی تێکتر بدەن؟ ناواخنی ئەو‬
‫باڵوکراوەیە چی تێدا دەنووسرا؟‬

‫محمدی خزری‪" :‬دیسان بارزانی" نووسراوەیەکی دوو الپەڕە بوو‪ ،‬کە‬


‫کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬چەند ژمارەیەکی لێ کۆپی ده‌كرد‪ ،‬وەک هەواڵ‬
‫و‪ ،‬ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی شۆڕشی تێدا باڵ‌و دەکردەوە ‪.‬‬
‫رۆژنامەیەک نەبوو کە له ناواخنهكهیدا تەحلیلی سیاسی تێدا‬
‫بنووسرێ و‪ !!...‬خودی کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬توانایەکی فكری ئەوەندە‬
‫بەهیزی نەبوو كه رۆژنامە دەربکا‪ .‬ئەگەر بە هەڵکەوت یان بە‬
‫بۆنەیەکەوە‪ ،‬بەیانییەکی دابا‪ ،‬بە زمانێکی زۆر زبر‌و زار شڕڕانە دەدوا‪.‬‬
‫هیچ ئاوڕی لە شیاوی و نەشیاوی ئەدەبیاتی بەیاننەکە نەدەدایهوە‪.‬‬

‫ئەو کەسەی دەکەوتە بەر هێرشی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‪ ،‬لە هیچ‬
‫وشە و زاراوەیەکی دزێو بێ بەش نەدەبوو! ناوبراو خۆی لە وشەی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪160‬‬
‫دزێو سەبارەت بە نەیارانی نە دەپاراست و هیچ مەنزوری نەبوو خەڵک‬
‫دەڵێ چی؟ بەتایبەتی بە زمانێکی زۆر تووند لە دژی مەکتەبی‬
‫سیاسیی دوانی ده‌دا و بەیانییەی لەسەر باڵ‌و دهکردنەوە ‪.‬‬
‫بە بۆچو ونی خۆم‪ ،‬دۆستەکانی ئێستێی کاک ئەحمەد تۆفیق وەک‬
‫کاک یاسین سەردەشتی و ئه‌وانه‪ ،‬بێ‌شک بەیانییە و نووسراوەی لەو‬
‫بابەتەی کاک ئەحمەد تۆفیقیان‪ ،‬ال دەست دەکەوێ‪ ،‬ئیتر نازانم ئه‌و‬
‫بابه‌تانه‌ی بۆ چی باڵ‌و ناکەنەوە؟ !‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬دروست کردنی 'کۆمەڵەی ڕزگاری' لە ساڵی ‪١٩٦٣‬‬


‫دا لە الیەن (سەالحودینی موهتەدی و محەمەدی ئیلخانی زادە)وە‬
‫هۆکاری چی بوو؟ ئایا پەیڕەو و پرۆگرامی دانراوی هەبو و‪ ،‬ئەو گروپە‬
‫هیچ کاریگەرییەکیان هەبوو؟ ئایا لە الیەن باڵی مەکتەبی سیاسیی‬
‫پارتییەوە هاوکاری دەکران؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن هەر ئەوەندە لەسەر کاک سەالحی موهتەدی‬


‫و کاک محەمەد ئیلخانیزاده (کاوە) دەزانم کە‪ :‬کاتێ لەگەل ئەحمەد‬
‫تۆفیق پێکەوە نەحهوانەوە‪ ،‬چوون لە گوندی هیرۆی ناوچەی پشدەر‪،‬‬
‫دانیشتن و خەریکی کاری سیاسیی خۆیان بوون ‪.‬‬

‫کاک سەالح کوردی زانێکی خاوەن قەڵەم و ئەدەبیاتێکی ڕەوان و‬


‫خۆشنووسە‪ .‬لەبوار ی سیاسیشەوە کەسایەتێکی خاوەن نەزهرە‪،‬‬
‫لەبۆچوونی خۆیدا‪.‬‬
‫هەروەها بە کەسایەتێکی بە توانا و ئاگادار لە سەر مێژووی خەباتی‬
‫ڕزگاریخوازی دەزانم و‪ ،‬فرە ئەهلی موتااڵیە‪ .‬جا بۆچی دەستی لە‬
‫کاری سیاسیی لە شێوەی ڕێکخراو دا کێشاوە؟ ئەمن ئاگاداری ئەو‬
‫بەشەی نیم‪ .‬خۆی ئێستێ لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە پەنا‬
‫دەستی خۆتانە‪ .‬زۆریش کەسایەتێکی ماڵ خۆش و قسە خۆشە‪ ،‬مرۆ‬
‫لە دانیشتن لەگەڵیدا وەڕەز نابێ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬هه‌ر سەبارەت بە سەاڵحی موهتەدی‪ ،‬هەژاری‬


‫موكریانی لە چێشتی مجێو‌ر دا دەڵێت‪ :‬سەالحی موهتەدی دەهاتە‬
‫ال‌م و گلەیی دەکرد کە پارە و کەلوپەل لە کوردستانی ئێرانەوە بۆ‬
‫حیزب دێنن و نازانن ئەحمەد تۆفیق چی لێ دەکات!؟ هەر هەژاریش‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪161‬‬
‫دەڵێت‪ :‬سەالح پیاوێکی چاک نەبوو! ئەحمەد تۆفیق لە ترسی‬
‫ساواکیی بوونی پلەوپایەی پێ نەدەدا و‪ ،‬بە کەسێکی دادەنا کە‬
‫ساواک ناردبێتی‪ .‬هۆکاری تێکچوونی بەینی ئەحمەد تۆفیق و‬
‫سەالحی موهتەدی چی بوو؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬لەسەرەوە ئاماژەم بەوە کردووە کە ئەمن لەمەر‬


‫دروست بوون و دەست کێشانەوەی کاک سەالح لە "کۆمەڵەی‬
‫ڕزگاری" ئاگاداریم نیە!‬
‫مامۆستا هەژار‪ ،‬ئەو کاتەی دۆستی نزیکی کاک سەالح بوو‪ ،‬کاک‬
‫ئەحمەد تۆفیقی بە "ستالینی بێ هێز و قودرەتی کوردستان" پێناسە‬
‫دەکرد‪ ...‬جێگای خۆیەتی لێرەدا بگوترێ‪ :‬کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬لەبواری‬
‫دەسپاکیی و داوین پاکی وێنەی زۆر کەم بوو‪.‬‬
‫ئەو دەمەی کاک سەالح هاتبووە نێو شۆڕش‪ ،‬کەس ناتوانێ ئیتیهامی‬
‫ساواکی بوونی بداتە پال!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬چۆن دەڕوانیتە کۆنگرەی دووەمی حیزبی دیموکرات؟‬


‫ئایا کۆنگرەیەکی ڕەوا و مەشروع بوو!؟ ئایا ئازادانە هەموو کادیرانی‬
‫حیزبی دیموکرات بەشداربوون و ڕەخنەگرتن لە کۆنگرەدا ئازاد بوو؟ ئایا‬
‫ئازادانە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێران یان فشار هەبوو؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن وەک نوێنەر لەو کۆنگرەیەدا هاوبەش بووم‪.‬‬


‫کۆنگرەی دوو‪ ،‬کۆنگرەیەکی بێ دەنگ‪ ،‬مردوو‪ ،‬الواز‪ ،‬بێ ڕەخنە و‬
‫پێشنیار‪ ،‬جگە لە چەند کادرێکی حیزبی‪ ،‬لە ساکارترین ئەندامانی‬
‫حیزب پێکهاتبوو ‪.‬‬

‫بەشی هەره زۆری نوێنەرەکان کەسانی نەخوێندەوار و ناشارەزای‬


‫بواری سیاسیی و لێکدانەوە بوون ‪.‬‬

‫بەالم دیسان چوونکە کۆنگرەی ‪ ،2‬دوای کۆنگرەی یەکەمی حێزبی‬


‫دێموکراتی کوردستان بووە و بۆ جاری یەکەم دوای ڕۆخانی کۆماری‬
‫کوردستان‪ ،‬بەشێک لە کادر و ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی‬
‫کوردستان خۆیان لەنیودا دەدیتەوە‪ .‬وێڕای هەموو کەموکوڕییەک‪ ،‬بە‬
‫کۆنگرەیەکی شەرعیی و قانونی دەزانم‪ .‬ئەوەی کە بەشێک لە کادر و‬
‫ئەندامانی حیزب لە هاوبەشی کردن بێ بەشکرا بوون‪ ،‬بە کارێکی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪162‬‬
‫ناتەواو و‪ ،‬بغز و کینه ی شەخسی تێدا بەکار بوو‪ .‬ئەمن ناتوانم بڵێم ئەو‬
‫کارە دروست بووە‪ .‬ئەمن لەسەر کۆنگرەی ‪ 2‬لەنووسراوەکەی خۆمدا‬
‫دواوم و ئامادە نیم بە هیچ جۆر‪،‬لە دیڕێکی پاشەگەز ببمەوە`!‬

‫شە ریف هەژاری‪ :‬ئەو هێرشانە چی بوون کە لە کۆنگرەی دوو دا‬


‫ئەحمەد تۆفیق کردوونیەتە سەر 'پێشەوا قازی محەمەد' و شەهیدانی‬
‫کۆماری کوردستان؟ بەتایبەت کە بە کەساس و ترسنۆک و‬
‫كهروێشكهخهوه ناوی بردوون و‪ ،‬لە الیەکی دیکەشەوە وەسفێکی‬
‫زۆری مەال مستەفای بارزانی کردووە و بە تاقانه ''پێشەوای کوردان''‬
‫ناوی بردووە!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬من ئاماژەم بە قسەکردنی کاک سەدیقی ئه‌نجیری‬


‫داوە‪ .‬قسەکانی کاک سەدیق زۆرتر بەرپەرچ دانەوەی ئەو ئەدەبیاتە‬
‫نەشیاوە بوون کە کاک ئەحمەد تۆفیق سەبارەت به کابینەی پێشەوا‬
‫قازی محەمەد‪ ،‬پێشتر دوانی لەسەردا له كۆنگره‌دا ‪.‬‬

‫تا ئێستا ‪ 51‬ساڵ بەسەر گرتنی کۆنگرەی ‪ 2‬دا تێدەپەڕی‪ .‬کەس هەتا‬
‫ئێستێ لە سەر ئەو بابەتە نەدوواوە‪ .‬ئەوەی راستی بێ ‪ 51‬ساڵ‬
‫زەمانێکی دوور‌و درێژە‪ .‬بە داخەوە بە وردی لەبیرم نەماوە! جا بۆیە‬
‫ئەمن دەخوم ڕانابینم لەو باره‌یەوە جگە لەوەی لە نووسراوەکەی‬
‫خۆمدا نووسیومە زۆرتر بدوێم‪ .‬ئەوه‌ی ئەمن لەبیرم ماوە‪ :‬کاک‬
‫ئەحمەد‪ ،‬کابینەی کۆماری کوردستانی به کابینەیەکی جەبوون‪،‬‬
‫ترسنووک و بەزیو نێو برد!‬

‫بێ ئەوەی کەسایەتی پێشەوای نەمر و دامودەزگا مودێرن و‬


‫پێشکەوتووەکەی کۆماری کوردستان زەق کاتەوە؟ به‌بێ کاک ئەحمەد‬
‫تۆفیقیش میژوو داوەری خۆی کردوە و لەسەری نووسیوە‪ .‬ئیتر ئێمە‬
‫لەوە زۆرتر لەسەری ناڕۆین!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ئایا هەژاری شاعیر به‌شداری كۆنگره‌ی دوو بوو؟‬


‫یاخود به چ پێودانگ و هه‌ڵبژاردنێك كرایه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‬
‫حیزبی دیموكرات له کۆنگرەی دوو دا؟ ئایا کۆنگرە کاریگەریی و نفوزی‬
‫پارتیی و بارزانی لەسەر بوو!؟ پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه‪ :‬ئایا‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪163‬‬
‫هەژاری موکریانی پارتیی بوو یا دیموکرات بوو؟ ئەگەر دیموکرات نەبوو‬
‫چۆن ده یتوانی بەشداری کۆنگرەی دووی دیموکرات بكات و بشكرێته‬
‫ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی!؟ هەرچەندە هه‌ژار له چێشتی مجێوردا خۆی‬
‫نووسیوویه تی‪ :‬من پارتیی بووم کاتێک بەشداری کۆنگرەی دیموکراتم‬
‫کرد !!‬

‫محمدی خزری‪ :‬مامۆستا هەژار‪ ،‬بەشداری کۆنگرەی دووی نەکردووە!‬


‫ئەویش وەک زۆربەی ئەندامانی کۆنگرە‪ ،‬پاشملە هەلبژێردراوە و‪،‬‬
‫خۆشی نە بڕوای بە حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو‪ ،‬نە هەرگیز‬
‫قبولێشی بوو !‬

‫مامۆستا هەژار بە وتەی خۆی دەڵێ كه‪ :‬ئەندامی حیزبی دێموکراتی‬


‫کوردستان نەبووە‪ .‬هیچ کەس و الیەنی پارتی دێموکراتی کوردستانی‬
‫عیراق‪ ،‬تەنانەت وەک میوانیش لە کۆنگرەی ‪ 2‬بەشداریان نەبووە‪.‬‬
‫هەروەها‪ ،‬هیچ کام لە حیزبەکانی کوردستان‪ ،‬بۆ کۆنگرە دەعوەت‬
‫نەکرا بوون ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬پێش کۆنگرە ئاڵۆزی دروست دەبێت لە نێوان‬


‫سمایلی شەریف زادە و مەال ڕەسوڵی پێشنماز لەالیەک و‪،‬‬
‫حەسەنی ئیسحاقی برازای ئەحمەد تۆفیق لە الیەکی ترەوە‪ ،‬کە‬
‫حەسەنی ئیسحاقی ویستوویەتی بەهاوکاری چەکدارانی پارتی‬
‫نەهێڵێت بەشداری کۆنگرە بن‪ ،‬ئەو ناکۆکییە چۆن چۆنی بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬هیچ ئالۆزیەک لەکۆنگرە دا رووی نەداوە! هێندێ‬


‫برادەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کە ئەو دەم وەک ناڕازی و دژی‬
‫کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬الیەنگری کۆمیتەی ساخکهرەوە بوون‪ ،‬دەگەڵ‬
‫کاک حەمەدەمینی سیراجی و کاک سمایل شەریفزادە و ساالری‬
‫حەیدەر ی‪ ،‬کە گشتیان لە قەالدزە نشتەجێ بوون‪ ،‬ویستبوویان بێن بۆ‬
‫کۆنگرە؟ بەاڵم لەڕێگا‪ ،‬پێشمەرگە کێشکچیەکان ڕێگریان لیکردبوون و‬
‫ڕێگایان نەدان بێن و‪ ،‬لە چادرەکانی کۆنگرە نزیک بنەوە‪ .‬ئیتر لەوە زۆرتر‬
‫رووداوێک رووی نەداوە و بەشدارانی کۆنگرەش ئاگاداری ئەوە هەر‬
‫نەبوون!‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪164‬‬
‫شەریف هەژاری‪ :‬ئایا ئەحمەد تۆفیق له كۆنگره‌ی ‪ 2‬دا بووبە سکرتێری‬
‫گشتی حیزبی دیموكرات‪ ،‬یان نەخێر فشاری پارتی وایکرد بکرێتە‬
‫نەفەری یەکەمی حیزبی دیموکرات!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬له كۆنگره‌ی ‪ ،2‬بەرنامەی حیزبی دێموکراتی‬


‫کوردستان‪ ،‬سانترالیزمی دیموکراتیک بوو‪ ،‬ئەرکی ئەندامانی کومیتەی‬
‫ناوەندی بوو كه بە پێی بەرنامەی حیزب‪ ،‬سکرتێرێ هەلبژێرێ‪ ،‬نەک له‬
‫کۆنگرەدا سكرتێر هه‌ڵبژێرین ‪.‬‬

‫دیارە کاک ئەحمەد تۆفیق هێندێ کەسی لە نوێنەرانی کۆنگرە‪ ،‬کە‬


‫بەشی هەرە زۆریان‪ ،‬الیەنگرانی خۆی بوون‪ ،‬به دیاریكراوی‬
‫ڕایسپاردبوون کە ئەو باسە بوروژێنن‪ .‬ئاکامەکهشی ئەوەی لێکەوتەوە‬
‫كه‪ :‬له دوای کۆنگرەی ‪ 2‬ش‪،‬کاک ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬نەک هەر نەبوو بە‬
‫سکرتیر!! بەڵکوو‪ ،‬هه‌ر له ساڵی ‪ 1964‬و به ماوه‌یه‌كی كورت دوای‬
‫كۆنگره‌ی ‪ ، 2‬ناوبراو حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هەمیشە بەجێ‬
‫هێشت و نەگەڕایهوە !‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ئایا لە کۆنگرەدا بە تێکڕای دەنگ ''قاسملوو‪،‬‬


‫کەریمی حیسامی و سەالحی موهتەدی'' لە حیزبی دیموکرات دا‬
‫دەرکران!؟ یان بە فشاری ئەحمەد تۆفیق ئەو بڕیارە درا؟ تاوانی ئەو‬
‫سیانە چی بوو کە لە کۆنگرە دا بە ''خیانەتکار'' لە قەڵەم بدرێن!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬بەتێکرای دەنگ نا‪ ،‬بەاڵم زۆربەی دەنگ دەران‪،‬‬


‫لەسەر دوکتور قاسملو‪ ،‬کاک سەالحی موهتەدی دەنگی دەرکردنیان‬
‫داوە! بەاڵم کاک کەیمی حیسامی لە کۆنگرەی ‪ 2‬دا لەحیزب دەر‬
‫نەکراوە‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کاتێک لە سالی ‪ ١٩٦٥‬تەشکیالتی کۆمیتەی‬


‫ساخکەرەوە دەچنەوە خۆرهەاڵتی کوردستان بۆ کار و چاالکی‪ ،‬بۆچی‬
‫حوسێنی مەدەنی تەسلیم بە دامودەزگاکانی ڕژێمی شاهەنشایی‬
‫بوویه‌وه ؟ کەسایەتی سیاسیی حوسێنی مەدەنی چۆن بوو؟‬
‫ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو!؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪165‬‬
‫محمدی خزری‪ :‬کۆمیتەی ساخکەرەوە‪ ،‬لەسالی ‪ 1964‬دەچنەوە‬
‫کوردستانی ئێران‪ .‬جگە لە قادر شەریف و مەال ئاوارە و سەعید‬
‫کوێستانی‪ ،‬کەسی تر بە نێوی کۆمیتەی ساخکەرەوە لە دیوی ئێران‬
‫نەماوه تەوە و‪ ،‬هیچ جۆرە چاالکیان لە دیوی رۆژهەاڵتی کوردستان‬
‫ئەنجام نەداوە‪.‬‬

‫دوای ئەوەی کە دەفتەری سیاسیی مامۆستا برایم ئەحمەد‪ ،‬ئاوای‬


‫دیوی ئێران بوون‪ .‬ئەندامانی کۆمیتەی ساخکەرەوەش دوای ماوەیەک‬
‫هەموویان گەڕانەوە کوردستانی گەرمێن‪ ،‬لە رانیە و قەاڵدزە‬
‫نیشتەجی بوون!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کوشتنی سلێمانی موعێنی چۆن ڕوویدا!؟ ئایا بە‬


‫فەرمانی سەرۆکایەتی پارتی شەهید کرا!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬کوشتنی کاک سولەیمانی موعینی‪ ،‬لەالیەن‬


‫ڕێبەرایەتی شۆڕش و بە دەستوری خودی مەال مستەفا بڕیاری‬
‫کوشتنی لەسەر دراوە‪ .‬دوای شەهید کردنیشی‪ ،‬کاربەدەستانی‬
‫شۆڕشی ئەیلول‪ ،‬تەسلیمی ڕژێمی شای ئیران یان کردەوە و‬
‫لەشاری پیرانشار‪ ،‬لە پێش دەرگای ژاندارمەری لە نەردوان (پەیژە)‬
‫شریت پێچیان کرد و‪ ،‬کردیان به پێشانگا و‪ ،‬ئەوەی لێکەوتەوە کە مێژوو‬
‫لەسەری نووسیوە‪...‬؟‬

‫دڕێژەی ئەو ڕووداوە ناڕەوا و تراژیدیەم لە توێی پەرتووکێک دا بە نێوی‬


‫"الپەڕەیەک لە تیکۆشانو جووالنەی ساڵەکانی ‪ 47-42‬حیزبی‬
‫دێموکراتی کوردستان" نووسیوە‪.‬‬

‫ئەوەی لەو ماوەیەدا بەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان هاتووە‪ ،‬تا‬


‫ئەو جێگایەی ئاگاداریم لەسەری هەبووبێ؛ لەو پەرتووکەدا بەرچاو‬
‫دەکەوێ‪ .‬ئەگەر بڕوات بەڕاستیی و دروستی رووداوەکان هەبێ‪،‬‬
‫دەتوانی کەڵک لەو نووسراوەیە وەرگری! هەتا ئێستا کەس نەیتوانیوە‬
‫دێڕێک لەو کتێبە لە بواری زیدەوێژ و نادروستی رووداوەکانی بێنێتە ژیر‬
‫پرسیارەوە‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪166‬‬
‫شەریف هەژاری‪ :‬هەژاری شاعیر باس لەوە دەکات کە نەدەبوو‬
‫''سلێمانی موعێنی'' بە شەهیدێکی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران‬
‫حسێب بکرایە!! چونکە بە بڕوای هەژاری موكریانی‪ :‬مێژوو دادپەروەر‬
‫نەبووە لەم ڕووداوە دا و 'سلێمانی موعێنی' ڕاو ڕووتی لە سنوورەکان‬
‫کردووە !!‬
‫هه‌روه ها‪ ،‬بە پێی بەیاننامەی کۆمیتەی ساخکەرەوەی حیزبی‬
‫دیموکراتیش 'سلێمانی موعێنی' بە بەشێک لە شەریکی تاوانەکانی‬
‫ئەحمەد تۆفیق ناودەبرێت‪ .‬پرسیارەکە ئەوەیە‪ :‬ئایا هەر لەبەر ئەوەی‬
‫سلێمانی موعێنی له الیه‌ن پارتییه‌وه شەهید کراوە و‪ ،‬هەژاری‬
‫شاعیریش ئاگای لە ڕووداوەکە هەبووە‪ ،‬ئیدی نابێت بە شەهیدێکی‬
‫میللی بناسرێ!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬بەخۆشیەوە‪ ،‬ئاواتەکەی مامۆستا هەژار‪ ،‬نەهاتە دی‬


‫و‪ ،‬سولەیمانی موعینی بوو بە قارەمانی نەتەوەی خۆی و‪ ،‬هاتەڕیزی‬
‫ڕێڕەوانی پێشەوای نەمر‪ .‬بێ ئەوەی ئەمن لەسەر مامۆستا هەژار و‬
‫بۆچوونەکانی لێدوان بدەم‪ ،‬دەبێ کەسایەتی مامۆستا هەژار لە‬
‫نووسین و زمانی کوڕەکەیەوە‪ :‬شێرکۆ هەژار‪ ،‬هەڵسەنگێنن!؟‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی سلێمانی موعێنی چۆن بوو!؟‬


‫هوشیاریی سیاسیی تا چ ئاستێک بوو‪ ،‬ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد‬
‫تۆفیق هۆکاری چی بوو!؟ لە کاتێکا هەژاری شاعیر بە کەسێکی‬
‫ترسنۆک ناوی ئەبات!!‬

‫محمدی خزری‪ :‬وتەکەی مامۆستا هەژار‪ ،‬ئەوەندە بێ ناوه‌رۆک و پڕ لە‬


‫قین و تووڕەییە‪ ،‬بۆیه بۆ وەاڵمی ئەو فەرمایشتهی‪ ،‬وشەی وەها الی‬
‫من دەست ناکەوێ کە بارتەقای ئەو وتە سووک و چروکانەی ناوبراو‬
‫بێ!‬

‫هەر دەتوانم ئەوە بڵێم‪ :‬پاداشی ئەو فەرمایشتەی مامۆستا هه‌ژار‪،‬‬


‫ئەو ماڵەیە کە لە کەرەج وەریگرت و تێیدا سەری نایەوه !!‬

‫ترسنۆکی سولەیمانی موعینیش ئەوە بوو کە ‪ 18‬مانگ لە‬


‫کوردستانی ئێران‪ ،‬لە سەنگەری حیزبی دێموکراتی کوردستان دا‪ ،‬لە‬
‫دژی رژێمی پاشایەتی ئیران بێ ترس و دڵەڕاوکی‪ ،‬بە خۆڕاگری و‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪167‬‬
‫سەربەرزی‪ ،‬بێ ئەوەی پەنا بۆ هیچ داگیرکەرێکی کوردستان بەرێ‪،‬‬
‫یا ن ڕوو بکاتە واڵتی دەرەوە‪ ،‬لەگەڵ هاوڕێیانی خۆی لە نێو نەتەوەی‬
‫خۆیدا درێژەی بەخەبات دا !‬

‫سولەیمان وەکوو کەسانی تر‪ ،‬چاوی نەبڕیە کیسە و مەنجەڵی داگیر‬


‫کەران و‪ ،‬ئەوە بوو دواتر‪ ،‬بەو پەڕی ئازایەتی و شەرەفەوە‪ ،‬مالئاوایی لە‬
‫نەتەوە و هاوڕێیانی کرد ‪.‬‬

‫ئەو پەلە پڕ ل ە شەرم و شوورەییە‪ ،‬هەرگیز و بە هیچ پاساوێک‬


‫ناشۆرێتەوە‪ .‬مێژووی خەباتی خوێناوی کوردستان چاوی لە حاند‬
‫نانووقێنێ!؟ هەروەک گوترا سولەیمان‪ ،‬بووه قارەمانی نەتەوەی خۆی‬
‫و‪ ،‬کەس ناتوانێ لەو پلەو پایە سولەیمان دابەزێنێ !‬

‫مامۆستا هه‌ژاریش بە ویژدانێکی پڕ لە ئێش و عەزاب و ناکامەوە‬


‫سه ری نایەوە و‪ ،‬مێژوو ئەوەندە بێ بەزەیە هیچ لە تاوان و سوچ‬
‫نابوێرێ و‪ ،‬حوکمی خۆی لەسەر دەدا !‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬سەرچاوەکان‪ ،‬وەک‪ :‬خدر مەرەسەنە و هەندێک‬


‫سەرچاوەی دیکەش دەڵێن‪ :‬ناکۆکی هەبووە لە نێوان سەدیقی‬
‫ئەنجیری و ئەحمەد تۆفیق بەتایبەت لەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی‬
‫دووەم‪ ،‬کێشەش کەوتووەتە نێوانیانەوە ‪.‬‬
‫هەر یەک لە (خدر مەرەسەنە‪ ،‬کەریمی حیسامی‪ ،‬عەبدواڵی‬
‫حەسەن زادە ‪ ،‬حه‌سه‌نی ره‌ستگار‪ ،‬مەال ڕەسوڵی پێشنماز و سه‌عید‬
‫كوێستانی)‪ ،‬ده ڵێن‪ :‬ئەحمەد تۆفیق و حەسەنی برازای تاوانبارن و‬
‫سەدیقی ئەنجیریان له‌ناو بردووه‪.‬‬

‫یوسفی ڕیزوانیش 'عەبدواڵ شلێر' لە "کتێبی ژیان و بەسەرهاتی‬


‫عەبدول ڕەحمان زەبیحی'' دا‪ ،‬دەڵێت‪ :‬لە هەموو شتێک سەیرتر‬
‫ئەوەیە‪ :‬مامۆستا هەژار ئەو تاوانە گەورەیە دەشارێتەوە !!‬

‫بەاڵم هەژاری شاعیر لە کتێبی چێشتی مجێو‌ر دا دەڵێت‪(( :‬سەدیقی‬


‫ئەنجیری خۆی دیار نەماوە لە الی ئێمە‪ .‬ئێمە وامان دەزانی چووەتەوە‬
‫بۆ الی هاوەڵە توودەییەکانیی‪ .‬چونکە سه‌دیق کەسێکی چەپ بوو و‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪168‬‬
‫لە خۆیەوە دیار نەما!!))‪ .‬ئەتوانی بۆ مێژوو بە ڕوونیی چۆنیەتی‬
‫لەناوبردنی سەدیقی ئەنجیریمان بۆ باس بکەیت!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬هەموو ئەو کەسانەی کاک سەدیقیان ناسیبێ‪،‬‬


‫په‌ڕۆشی بێ سەرو شوێن و تێرورکردنی ناوبراو بوون و‪ ،‬هەر کەسەی‬
‫بەشێوەیەک کەوتۆتە شوێن جەرەیانی بێ سەرو شوینی‬
‫کردنهكهیهوه و‪ ،‬وەک ئەمەگ و وەفایەک بەدوایدا چوون و لەسەریان‬
‫نووسیوە ‪.‬‬

‫زانیاری من ئەوەندەیە کە وەک یەکەم کەس لە سەرنەمانی کاک‬


‫سەدیقی ئەنجیری‪ ،‬بەنووسراوە لەسەریم نووسیوە‪ ،‬و بڕوانە‬
‫"الپەرەیەک لە تێکۆشان و ‪." ....‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬هەرچەندە وەک ئاماژەم پێدا زۆرینەی سەرچاوەکان‬


‫دەڵێن‪ :‬ئەحمەد تۆفیق و حەسەنی برازای تاوانبارن و سەدیقی‬
‫ئەنجیریان تیرۆرکردووە! بەڕێزیشتان لە کتێبەکەتاندا ئاماژەتان بەوە‬
‫داوە کە حەسەنی ئیسحاقی جێ بەجێکاری پالنەکەیە و‪ ،‬تەنانەت له‬
‫چاوپێكهوتنێكیشم دا له‌گه‌ل حەسەنی ڕەستگار كه سه‌رپه‌رشتی‬
‫لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه له تیرۆركردنی سه‌دیقی ئه‌نجیری كردووه له كاتی‬
‫ڕودانی ڕووداوه‌كه‌دا (كه له ماڵی مه‌ال ڕه‌سوڵی پێشنماز له دوكان‬
‫چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م لههل ئه‌نجام دا له ‪ ،)2015-11-4‬ئه‌وا حه‌سه‌نی‬
‫ره ستگار ناوی خاوەنی ڕەسەنی ئەو دەمانچەیەشی ده‌زانی کە‬
‫حەسەنی ئیسحاقی برازای ئه‌حمه‌د تۆفیق هەڵگری دەمانچەکە بووە‬
‫و‪ ،‬سه‌دیقی ئه‌نجیری پێ کووشتووە‪ .‬ئه‌و بۆچونه‌ی حه‌سه‌نی‬
‫ره‌ستگار وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی رووداوه‌كه كه له‌و‬
‫سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجامه‌كانی بۆ ساغبووه‌ته‌وه‪ ،‬به ته‌واوی له‌گه‌ل‬
‫بۆچوونه‌كه‌ی ناو نووسراوه‌كه‌ی تۆ یه‌ك ده‌گرێته‌وه!‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەوە من هه‌ر به ته‌نها وا ناڵیم! بەڵكوو بەڵگە و‬


‫ڕیوایەتەکان ئەوە دەسەلمێنن! بە دروستی چاو بە نووسراوەکەی من‬
‫دا بخشێنە‪ .‬ئەمن هیچ کەسم تاوانبار نەکردووە! ئەوەی زانیوومە‪،‬‬
‫گێراومەتەوە‪ ،‬بۆ نموونه ‪ :‬وەک ئیعترافاتی محەمەدی میرزا عەواڵی کە‬
‫لە ده‌زگای ساواک دا دانی پێدا هێناوە‪ ،‬ئه‌وا‪ :‬حەسەنی ئیسحاقی‬
‫ئەو جینایەتەی ئەنجام داوە !‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪169‬‬
‫هەروەها کاک ح ەمەدەمینی سیراجی لە نامەکەی خۆیدا بۆ کاک‬
‫کەریمی حیسامی دەنووسێ‪ :‬کە خودی ئەحمەد تۆفیق‪ ،‬بە حزوری‬
‫هەژاری شاعیر‪ ،‬هەڕەشەی لە دوکتور قاسملوو کردووە‪ !...‬و‪ ،‬ئینجا‬
‫ئه‌حمه‌د تۆفیق گووتوویه‌تی كه‪" :‬چۆنی سەدیقی ئه‌نجیری تۆپاندووە‬
‫ئه‌وا به هه‌مان شێوه‌ش دوكتور قاسملووش دهتۆپێنێت‪".‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬حەسەنی برازای ئەحمەد تۆفیق چۆن‬


‫هەڵدەسەنگێنیت؟ ڕۆڵی حەسەن لە ملمالنێکاندا چی بوو!؟‬
‫سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن مرۆڤێکی ئاشوب بووە لە ناو شۆڕش‬
‫دا؟ پاشان خۆ تەسلیم کردنەوەکەی بە ساواک چۆن بوو!؟ چۆن و لە‬
‫پێناو چی دا ساواک لێی خۆش بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬حەسەنی ئیسحاقی تەنیا برازای ئەحمەد تۆفیق بوو‪،‬‬


‫ناسراوبوونی خۆی لە کاک ئەحمەد تۆفیقه‌وه وەرگرتووە!!! ئەگینا‬
‫ناوبراو هیچ پێگە و ڕۆڵێکی سیاسیی نەبووە‪.‬‬

‫حەسەن وەک دەشگوترا و خۆشم چەند ڕۆژێک یان حەوتوویەک دوای‬


‫تیرۆر کردنی کاک سەدیقی ئه‌نجیری لە چۆمان چاوم پێی کەوت و‪ ،‬لە‬
‫پێداوە‪ ،‬كه دوای ڕوداوی‬ ‫نووسراوەکەی خۆشم دا ئاماژەم‬
‫تیرۆركردنه‌كه‌ی كاك سه‌دیق‪ ،‬کاک ئیدرس بارزانی بردیەوە تەسلیمی‬
‫ساواکی کردەوە و‪ ،‬هیچیان پێ نەگووت‪ .‬ئیدی ئەمن پەروەندەکەی‬
‫ساواکی حەسەنی ئیسحاقیم بە چاو نەدیووە! حەسەنی ئیسحاقی‬
‫بە تیرۆر کردنی کاک سەدیقی ئه‌نجیری ئیدی ناوی هاتە نێو ناوان‪،‬‬
‫ئەگینا الوێکی شاگرد خەیات بو و هیچی تر!!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کووشتنی قادر شەریف چۆن بوو‪ ،‬هۆکارەکەی چی‬


‫بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬هیچ ئاگاداری ئه‌و تراژیدیایه نیم!‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪170‬‬
‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی سمایلی شەریف زادە چۆن بوو!؟‬
‫ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق و حەسەنی ئیسحاقی دا‬
‫لەسەر چی بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬عه‌رزم كردی‪ :‬حه‌سه‌نی ئیسحاقی هه‌رگیز ده‌گه‌ل‬


‫سمایل شه‌ریفزاده‪ ،‬نه باسیان بووه و نه هاوڕێیه‌تیی‪.‬‬

‫سمایل شه‌ریفزاده الوێكی خوێنده‌واری ڕووناكبیر و‪ ،‬موهه‌ندیسی‬


‫ئه‌لیكترۆنیك و‪ ،‬كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی بوو‪ .‬حه‌سه‌نی ئیسحاقی‬
‫الوێكی نه‌خوێنده‌واری شاگرد خه‌یات بووه ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬کەسایەتی مەال ئەحمەدی شەڵماشی –مه‌ال‬


‫ئه‌حمه‌دی هه‌مه‌وه‌ندی‪ -‬ناسراو به (مەال ئاوارە) چۆن بوو!؟‬
‫ملمالنێکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق هۆکاری چی بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئاواره‪ ،‬كادیرێكی به پره‌نسیپی خاوه‌ن ئه‌خالقی به‬


‫ئیمان و نهێنیكار و ماندووی نه‌ناسی پێناسه ده‌كه‌م ‪.‬‬
‫ئاواره له نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا پێگه‌یه‌كی قایمی پڕ له ڕێز و‬
‫خۆشه‌ویستیی و‪ ،‬نفوزی كه‌المی هه‌بوو له نێو جه‌ماوه‌ر دا !‬
‫ده‌توانم بلێم له نێو هه‌موو كادره‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا‪،‬‬
‫كه‌سی وا نه‌بووه به ئه‌ندازه‌ی ئاواره‪ ،‬ڕه‌وشت پاك و بێ ئیدیعا و قسه‬
‫خۆش و ڕۆح سووك و داوێن پاك و ‪ ...‬بێ!!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی حەمە ئەمینی سیراجی چۆن هەڵ‬


‫دەسەنگێنیت لە ناو حیزبی دیموکرات دا؟ ناکۆکییەکانی نێوان‬
‫حەمەدەمینی سیراجیی و ئەحمەد تۆفیق لەسەر چی بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬كاك حه‌مه‌ده‌مین بۆ كتێب خوێندنه‌وه هاوتای نه‌بوو! به‬


‫ڕای خۆم‪ ،‬كاك حه‌مه‌ده‌مین كوڕی كاری سیاسیی نه‌بوو‪ .‬دنیای‬
‫تایبه‌تی خۆی هه‌بوو‪ .‬درۆزن نه‌بوو‪ ،‬پاره‌په‌رست نه‌بوو‪ ،‬مرۆڤێكی له‬
‫ڕاده‌به‌ده‌ر پاكداوێن و خاوێن بوو‪ .‬ئه‌گه‌ر كاری سیاسیی و سیاسه‌تی‬
‫نه‌كردبا‪ ،‬قازانجی زۆرتر ده‌بوو بۆ خۆی‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪171‬‬
‫كاك حه‌مه‌ده‌مین الی من گه‌لێك خۆشه‌ویست بوو! به‌داخه‌وه‪ ،‬چوونه‬
‫حیزبی توده زۆری له كه‌سایه‌تی ناوبراو دابه‌زاند‪ ،‬یادی به‌خێر!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی ئەمیری قازی لە حیزبی دیموکرات دا چۆن‬


‫بوو؟ بۆ دەوترێت ئەمیری قازی شوێنکەوتەی پارتیی بووە!؟ بۆ لە‬
‫کتێبەکەی دا دەیەوێت ئاراستەی ڕووداوەکان بگۆڕێت لە قازانجی‬
‫پارتیی و ئەحمەد تۆفیق ڕێکیان بخات!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن لەسەر کاک ئەمیر قازی لێدوان نادەم‪ .‬لە‬
‫نامیلکەیەکی سەرئاوهالدا‪ ،‬لەسەر نووسینی بیرەوەریەکانی‪ ،‬تا‬
‫ڕادەیەک لە چەند الپەڕە دا لەسەری دواوم‪ .‬نامەکەم بۆ خودی خۆی‬
‫ناردووە‪ .‬کاتێ ناوبراو وەاڵمی نەداوەتەوە‪ ،‬ئەمنیش لەوە زۆرتر هیچ‬
‫نالێم ‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬ڕۆڵی کەریمی حیسامی چی بوو لە ناو حیزبی‬


‫دیموکرات دا؟ هەروەها کەسایەتی سیاسیی کەریمی حیسامی‬
‫چۆن هەڵدەسەنگێنیت!؟ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق لەسەر‬
‫چی بوو!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬كاك كه‌ریمی حیسامی كادرێكی وریا و خاوه‌ن‬


‫موتاالی زۆر‪ ،‬خاوه‌ن توانا‪ ،‬نه‌ترس و خاوه‌ن وره و به دهسهالت بوو له‬
‫بواری سیاسییه‌وه‪ .‬ئه‌و ده‌م كه ناوبراو ده‌گه‌ل كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق‬
‫ناته‌باییان هه‌بووه‪ ،‬ئه‌من له‌وێ نه‌بووم‪ ،‬ده‌زانم دوو شێوه بۆچوونی‬
‫جیاوازیان هه‌بوو‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬پەیوەندییەکانی ئەحمەد تۆفیق لەگەڵ کاربەدەستە‬


‫ئیستیخباراتییەکانی حکومەتی عێراق دا چۆن بوو؟ بۆ مەال مستەفا بۆ‬
‫'کانی ماسی' دوریخستەوە!؟ سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن کە‬
‫کاتێک مەال مستەفا وه‌ك متمانه‌پێكراوی خۆی ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ‬
‫بەغداد ده‌نێرێت‪ ،‬ئه وا دواتر بۆ مەال مستەفا دەرکەوتووە کە ئەحمەد‬
‫تۆفیق بە نهێنی پەیوەندی بە دوو دەرەجەداری ئیستیخباراتی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪172‬‬
‫عێراقیەوە هەبووە و‪ ،‬له مه‌ال مسته‌فای شاردۆته‌وه!؟ تا چه‌ند‬
‫زانیاریتان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬به داوای لێبوردنه‌وه له‌و بوواره‌وه شاره‌زاییم نیه!‬

‫شەریف هەژاری‪ :‬گرتن و کوشتنی ئەحمەد تۆفیق لەالیەن عێراقەوە‬


‫چۆن بوو!؟ سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن کەسێکی مەهابادی‬
‫نامه‌به‌ر (كه خوشكه‌زای ئه‌حمه‌د تۆفیق بووه) بە چەند نامەیەکی‬
‫نێوان ئەحمەد تۆفیق و پارتییه‌وه گیراوه!! واتە ئەحمەد تۆفیق دووسەرە‬
‫بووە‪ ،‬هەم بۆ حکومەتی عێراق و هەم بۆ پارتیش کاری کردووە!؟‬
‫هەروەها پێشتر ئه‌حمه‌د تۆفیق پەیوەندیشی له‌گه‌ل نازم گوزاری‬
‫ئه‌فسه‌ری باالی به‌عسیش دا هه‌بووه! ئایا ئەحمەد تۆفیق پاش ئەو‬
‫هەموو تاوانە کە پارتی لە کوشتن و تەسلیمکردنەوەی سەرکردەکانی‬
‫حیزبی دیموکرات دا کردی‪ ،‬هەر له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی‬
‫كوردستان به‌رده‌وامی ده‌دا!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬هیچ لەو بوارەوە نازانم و ئاگاداری من زۆرلەوە کەمترە‬


‫کە ببێتە سەرچاوە!‬

‫چۆن‬ ‫قاسملوو‬ ‫سیاسیی‬ ‫کەسایەتیی‬ ‫شەریف هەژاری‪:‬‬


‫هەڵدەسەنگێنیت!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬بەبۆچوونی خۆم‪ ،‬لە دوای کۆمار و کەسایەتی‬


‫پێشەوای نەمر‪ ،‬حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕیبەرێکی ئاوا لێزان و‬
‫زانا و دیپلوماتی نەبووە و‪ ،‬لەوانەیە زۆری زەمان پێویستبێ هەتا کورد‬
‫ڕۆڵەیەکی دیکەی وەهای دەبێتەوه‪ !...‬یادی هەمیشە زیندووی‬
‫بەخێر!‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئایا ڕۆڵی مستەفای ئیسحاقی (برا بچوكی‬


‫ئه‌حمه‌د تۆفیق) چی بوو لە ڕووداوەکانی ناو شۆڕش دا؟‪ ،‬له كاتێكدا له‬
‫هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دا ناوی ئه‌وی تێدا نیه كه‬
‫كاراكته‌رێك بێت به‌شدار بووبێ!! كه‌چی خودی خۆی هه‌ستاوه‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪173‬‬
‫بیره‌وه‌ری له باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌وه نووسیوه!؟ ئایا مسته‌فای‬
‫ئیسحاقی شاهید حالی ناو رووداوه‌كانی شۆرش بووه و‪ ،‬به‌شداری‬
‫كردووه‪ ،‬هه‌تا بتوانرێ له ڕوی زانستیه‌وه گێڕانه‌وه‌كانی بكرێته‬
‫سه‌رچاوه و كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬ئەمن کاک مستەفای ئیسحاقیم لەنزیکەوه نەدیووە‬


‫و‪ ،‬ئاشنایەتیم دەگەڵ نابراو نییە و‪ ،‬هەر ئەوەندە ده‌زانم کە برا‬
‫چووکەی کاک ئەحمەد تۆفیقە‪ .‬ناوبراو زۆربه‌ی تەمەنی الویەتی لە‬
‫تاران بردۆتە سەر‪ .‬لە نێو شۆڕش دا نەبووە‪ .‬ئەگەر بەرسیاریەتی بوو‬
‫بێ ئەمن خۆم ئاگاداری نیم و‪ ،‬لە هیچ کەسیشم نەبیستووە کە‬
‫ناوبراو بەرپرسایەتی حیزبی بوو بێ!!‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬جەمیلی مەردۆخ ڕۆڵی چی بوو لە حیزبی‬


‫دیموكرات دا و کەی هاتە ناو شۆڕش و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی چی بوو؟‬
‫پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق دا چۆن بوو؟ چونکە‬
‫بیرەوەرییەك به ناوی ناوبراوه‌وه ئاماده‌كراوه و‪ ،‬تێیدا زۆر وەسفی‬
‫ئەحمەد تۆفیق دەکا و‪ ،‬ڕووداوەکان بە جۆرێکی دیکە دەگێڕێتەوە؟ ئایا‬
‫جه‌میلی مه‌ردۆخ تا ساڵی ‪ 1974‬له ناو ڕوداوه‌كان دا چ به‌رپرسیارێتیی‬
‫هه‌بووه تا بتوانرێ له ڕوی زانستییه‌وه وه‌ك شاهیدحاڵێك سود له‌و‬
‫بیره‌وه‌رییه وه‌ربگیردرێ كه به ناوییه‌وه ئاماده‌كراوه‪ .‬چونكه له‌و‬
‫بیره‌وه‌ریانه‌ی كه به ناویه‌وه ئاماده‌كراوه تا ڕوداوه‌كانی ساڵی ‪ 1974‬ی‬
‫باس كردووه!؟‬

‫محمدی خزری‪ :‬مەال جەمیلی مەردۆخـم تەنیا جارێک چاو پێکەوتووە‬


‫لە سەنگەسەر‪ .‬ئەویش سەرەتای بەهاری ‪ 1964‬بوو کە دەگەڵ مەال‬
‫ڕەحمانی سیوەتالی‪ ،‬کاک ئەحمەد بۆ لێ پرسینەوە بانگی کردبوون‬
‫بۆ سەنگەسەر ‪.‬‬
‫مەال جەمیلی مه‌ردۆخ و مەال ڕەحمان‪ ،‬کاک ئەحمەد تۆفیق تاوانباری‬
‫کردبوون بەوەی کە دەگەڵ عومەر سادق نگلی‪ ،‬ئەندامی کۆمەلەی‬
‫رزگارین و‪ ،‬هاوکاری کاک سەالحی موهتەدین كه له سالی ‪1963‬‬
‫جودابووبوونهوه‪ .‬شەو بۆ خەوتن بردیانین بۆ ماڵێک لێی خەوتین‪.‬‬
‫پرسیاریان لە من کرد کە کێم و لە کویوە هاتووم؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪174‬‬
‫ئەمن ڕاستیم پی نەگووتن و خۆم وەک الوێکی نەخوێندەواری خەڵکی‬
‫مهاباد ناساند !‬
‫دیار بوو دەگەڵ مەال ڕەحمان لەالیەن کاک ئەحمەدوە کەوتبوونە ژێر‬
‫گوشار؟ نازانم چیان لە ال بوو‪ ،‬وەک ئوتوماتیک و سیالح ؟ دایانەوە و بۆ‬
‫هەمیشە لە کاک ئەحمەد تۆفیق دوور کەوتنەوە ‪.‬‬
‫ئیتر ئەوەی دوای نەمانی ئه‌حمه‌د تۆفیق ئێستێ شینی بۆ دەگێڕن!؟‬
‫ئاگاداری من هەر ئەوەندەیە لە سەر ناسینی مەال جەمیل یان شیخ‬
‫جەمیل !!‬
‫ئەوەی من دەیزانم و له ناو رووداوه‌كان بووم‪ ،‬مه‌ال جه‌میلی مه‌ردۆخ له‬
‫ساڵی ‪ 1964‬په‌یوەندی بەحیزبەوە نەماوه و‪ ،‬لە سلێمانی خەریکی‬
‫کار‌و خۆ ژیاندنی خۆی بووە‪.‬‬

‫له كۆتاییدا زۆر سوپاست ده‌كه‌م و هیوام‬ ‫شەریف هەژاری‪:‬‬


‫تەمەندرێژیی و سەالمەتی بەڕێزتانە‪ .‬ئه‌گه‌ر شتێكتان نه‌مابێت‪ ،‬به‬
‫دڵنییاییه‌وه ئینشا ئه‌ال ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له به‌رگی دووه‌می كتێبی‬
‫(ڕامانێك له تراژیدیای براكان) دا به‌بێ ده‌سكاری و وه‌ك خۆی‬
‫بالودهكهمهوه‪ .‬بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی مێژوویی له زاری‬
‫شاهید حاڵێكی ناو ڕووداوه‌كانه‌وه سودی لێ وه‌ربگیردرێت بۆ توێژینه‌وه‬
‫مێژووییه‌كان و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو‪.‬‬

‫محمدی خزری‪ :‬مامۆستا شه‌ریفی به‌ڕێز! بۆ مێژوو ئه‌مه‌وێت منیش له‬


‫كۆتایدا ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو‪ ،‬مرۆ كاتێ ده‌یهه‌وێ (نقلی قه‌ول) له زمان‬
‫كه‌سێكه‌وه بیگوازێته‌وه و‪ ،‬بیكاته شایه‌د‪ .‬هه‌ق وایه نووسراوه‌كه‌ی‬
‫وه‌ك خۆی باڵوبكاتهوه‪ .‬نه‌ك ته‌نیا (مبتدا)كه‌ی بێ خه‌به‌ر دابه‌زێنێ!؟‬
‫كاك یاسین سه‌رده‌شتی به نه‌قلی له نووسراوه‌كه‌ی من‪ ،‬ده‌ڵێ‪:‬‬
‫باوكی كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری چۆته الی مه‌ال مسته‌فا‪ ...‬قسه‌كانی‬
‫مه‌ال مسته‌فای به وردی نووسیوه‪ ،‬به‌اڵم كاك یاسین سه‌رده‌شتی‬
‫ئاماژه‌ی به وته‌كانی باوكی كاك سه‌دیق نه‌كردوه كه ناوبراو چی به‬
‫مه‌ال مسته‌فا گووتووه و ئه‌وه‌ی په‌ڕاندوه‪.....‬؟‬

‫كه‌سێك كه نووسراوه‌كه‌ی یاسین سه‌رده‌شتی ده‌خوێنێته‌وه‪ ،‬هیچ‬


‫نازانێ كه كاك حه‌مه ڕه‌سوڵی له‌مه‌ڕ كوژرانی كوڕه‌كه‌ی چی به مه‌ال‬
‫مسته‌فا گوتووه و هیچی ده‌سگیر نابێ؟! بڕوانه نووسراوه‌كه‌ی كاك‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪175‬‬
‫یاسین سه‌رده‌شتی "گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی بێسهروشوێنكراوێكی‬
‫بێ گڵكۆومهزار (سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر) الپه‌ڕه‌ی ‪ 109‬و ‪."110‬‬

‫هه‌روه‌ها سه‌یری نووسراوه‌كه‌ی منیش بكه له الپه‌ڕه‌ی ‪ 116‬و‬


‫‪117‬هه‌تا كۆتایی باسه‌كه‪.‬‬

‫كاك یاسین سه‌رده‌شتی له ساییتی دیمانه دا‪ ،‬كه له‌سه‌ر‬


‫كه‌سایه‌تی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیقی نووسیوه و ئه‌من ته‌واوی‬
‫نووسینهكهیم فتۆكۆپی كردوه‪ ،‬له‌و نووسراوه پڕ له ناوهڕۆكهدا!!!!!‪،‬‬
‫ده‌نووسێ‪ ..... :‬محه‌مه‌دی خزری‪ ،‬كاك ئه‌حمه‌د به كوشتنی كاك‬
‫سه‌دیقی ئه‌نجیری‪ ،‬تاوانبار ده‌كا (؟)‪ ،‬جا ئه‌مجاره تۆ جارێكی دیكه‬
‫كتێبه‌كه‌ی من به حه‌وسه‌ڵه‌وه به له‌سه‌رخۆیی بخوێنه‌وه‪ ،‬جا ده‌زانی‬
‫ئه‌و مامۆستایه له بواری ئه‌خالقی ئه‌مانه‌تدار و گواستنه‌وه‪ ،‬چه‌نده پڕ‬
‫پڕ و ده‌وڵه‌مه‌نده؟!‬

‫هه‌رچه‌نده كاك یاسین سه‌رده‌شتی و مامۆستا هه‌ژار چی ده‌ڵێن با‬


‫بیڵێن‪ ،‬خۆ قسه پاره‌ی تێناچێ؟‬

‫ئه‌من ئاسیستێنهكهم –یارمهتیدهرهكهم‪ ،‬له ماڵ نییه‪ .‬خۆشم ناتوانم‬


‫له‌سه‌ر قه‌فه‌سه‌ی كتێبه‌كان دایانگرمه خواره‌وه! ئیشااڵ بگه‌ڕێته‌وه‪،‬‬
‫كتێبێك له كتێبه‌كانی خۆمت‪ ،‬به كاك مه‌ال ڕه‌سوڵی پێشنماز دا بۆ‬
‫ده‌نێرم‪ .‬هیوادارم بتوانی وهالمی زیاتری پرسیاره‌كانت له‌و نووسراوه‌یه‬
‫دا ده‌ست كه‌وێ‪ .‬بێشك‪ ،‬به‌شی هه‌ره زۆری وهاڵمهكانی ئێوه‌ی‬
‫تێدایه‪.‬‬

‫محمدی خزری‬

‫‪2015-11-10‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪176‬‬

‫چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر گودهرزپور‬


‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪177‬‬

‫بە ڕێز مامۆستا شه‌ریف‪:‬‬

‫بە هیوام ساغ و سەالمەت بیت‪ .‬ئەبێ ببوریت وەاڵمەکانت کەوتنە‬


‫دواوە‪.‬‬
‫پێش ئەوەی پرسیارەکانت وەرام بدەمەوە‪ ،‬پێویستە پێشەکێک‬
‫تەقدیمی جەنابتان بەکەم‪.‬‬

‫کاتێ کە لە زندانی ئەبو غرێب ئازاد بووم و گەڕامەوە بۆ ئێران‪ .‬زۆر جار‬
‫بیرم لەوە دەکەردەوە کە ئەحمەد توفیق کێیە؟ هەر ئەم پرسیارە‬
‫هانی دام تا دەیان نوسراوەی جۆراوجۆر و کتیبی جۆراوجۆرم سەبارەت‬
‫بە میژووی کورد و بزوتنەوە جۆراوجۆرەکانی کورد له هەموو بەشەکانی‬
‫کوردستان بخوێنمەوە‪.‬‬

‫تەمه‌ن درێژی‪ ،‬نەخوشی شێرپنجەوە و دەیان گیروگرفتی تر‬


‫هەناسەیان بڕیوم و‪ ،‬بەاڵم سەرەڕای ئەمانە هێشتا ئەپهرممۆ به خۆما‬
‫کە باسی بڕێک شت بکەم‪.‬‬

‫لە پەیامی یەکەمدا کە لە فەیسبووک بۆ منتان نارد بوو‪ ،‬ئامانجتان‬


‫ئەوە بوو کە سەبارەت بە ئەحمەد توفیق پرسیارم لێ بکەن‪ .‬لە‬
‫وەالمدا من نوسیومە "من لە سجنی القصرالنهایە ئەو کارەساتەم بە‬
‫بێ بەڵگە‪ ،‬لە ژورێکی تاریک‌دا بیستوە"‪ .‬دیارە نوسینەکانم پڕن لە‬
‫هەڵەی نوسینی (ئیمالی)ی‪ ،‬بەاڵم ئەگەر جوان سه‌رنجیان بدەی‬
‫مەبەستەکانم ڕۆنن‪.‬‬

‫بە هەر حاڵ من بە بیروبۆچۆنی خۆم وەاڵمی پرسیارەکان ئەدەمەوە‪.‬‬


‫ڕەنگە وەاڵمی پرسیاری ئێوەی بەڕێز نەبێت‪ .‬بەاڵم من هەر ئەو‬
‫وەاڵمەم پێیە‪.‬‬
‫‪----‬‬
‫شه‌ریف هه ژاری‪ :‬ئەتوانیت باسێکی دەورانی الوێتیی و بنەماڵەکەت و‬
‫چۆنیه تی بەشداری سیاسیتان بکەیت لە خۆرهەاڵتی کوردستاندا؟‬

‫وەاڵم‪ :‬من ناوم مزەفەرە‪ ،‬لە بنەماڵەیه‌کی فەقیری ناوچەی بێڵه‌واری‬


‫سەر بە قەزای سنەم‪ .‬سێ مانگ دوای مردنی باوکم هاتومەتە دنیا‪.‬‬
‫بە هەتیوی گەورە بوگم‪ .‬تا پۆلی پێنجی سەره‌تایی خوێندومە‪ .‬لە‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪178‬‬
‫تەمەنی ‪ 9‬ساڵیدا بە شوین کاردا ئاوارەی شارەکانی ئێران بووم و‪،‬‬
‫لەسەر ئەنجامدا بە ڕەسمی بوم بە کرێکاریکی ڕەنجدەر و تا تەمەنی‬
‫په نجا و دوو ساڵی کرێکاریم کردووە‪ .‬جگە لە بڕێ جار کە بە هەڵکەوت‬
‫کارێکی ترم کرد بێت‪ .‬ئیستا نیشتەجێی لەندەنم و تەمەن ئەوساڵ‬
‫ئەبێتە حه‌فتا ساڵ‪.‬‬

‫لە تاران لەگەڵ خوێنکارێکی زانکۆ کە سیاسیی بوو بە ڕێکەوت بوم بە‬
‫هاوڕێ‪ .‬ئەو هاوڕێیە ناوی (بهروزی نابت) بوو‪ .‬هاوڕێ بهروز بۆ هیندێک‬
‫زانیاری کرێکاری بە ڕێکەوت لە من چەن پرسیاری کرد و‪ ،‬ئیتر بوین بە‬
‫هاوڕێ‪ .‬هاوڕێ بهروز لە زه‌مانی شادا گیرا‪ .‬ده ساڵ حوکمی بۆ دەرچو‬
‫و لە کاتی ئینقالبی ‪ ١٩٧٩‬دا بەر بوو‪ .‬دوای ڕژێمی ئیسالمی گرتیان و‬
‫ئێعدام‌یان کرد‪.‬‬
‫گروپی بهروزی نابت سەر بە هیچ سازمانێکی تر نەبوو‪ .‬واتە لەوکاتەدا‬
‫سازمانی موجاهدین و فدایی هێشتا دروست نه‌بووبوون‪ .‬ئەو گروپە‬
‫زیاتر تەنانەت دوای ئینقالبی ‪ ٥٧‬هەر ئەو ڕێبازه‌یان هەڵبژارد‪ .‬بەاڵم‬
‫دوای ئێعدامی هاوڕی بهروز و هجومی ڕەژیم بۆ سەر حیزب و‬
‫گروپەکان ئێتر ئەو گروپە نەمان‪.‬‬
‫ژیانی ئاساییم وەک کرێکاری نیشتەجی بوو لە تاران و دوری لە‬
‫کوردستان‪ ،‬مەودای هیچ چەشنە بەشداریه‌کی سیاسیی کوردی‬
‫نەداوم‪.‬‬

‫شه‌ریف هه ژاری‪ :‬بەڕێزت لە نامەیەکت دا کە لە ڕێی فەیسبووکەوە‬


‫بۆت ناردووم‪ ،‬ئاماژەت بەوە داوە کە تۆ کەسێکی ناسیۆنالیست نیت و‬
‫مارک سیت‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا کورد و کوردستانت خۆش ئەوێت‪،‬‬
‫ئەکرێت هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بیریی مارکسیزم و تێكهاڵوبون‬
‫له‌گه‌ل گروپه فارسه ماركسیه‌كان ئاماژە پێ بدەیت‪ ،‬لەکاتێکدا‬
‫نەتەوەکەت سه‌دانجار خوێنیاوی بووه بە دەست سیاسەتیی‬
‫فاشیستانەی ''تورک و فارس و عەرەب''ەوە و‪ ،‬تەنانەت ڕێكخراوه‬
‫مارکسیزمە عەجەمەکانیش بڕوایان بە مافی نەتەوەیی نەتەوەکەی تۆ‬
‫کە کوردە نه‌بووه و نییه ! کام ڕێکخراوە مارکسیزمەی فارس بوو کە‬
‫سەرەتا خەبات و تێکۆشانی سیاسیت لەوێوە دەستی پی کرد‪ :‬ئایا‬
‫بیروڕایان لە بارەی دۆزی کورد لە خۆرهەاڵتی کوردستان چۆن بوو؟‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪179‬‬
‫وەاڵم‪ :‬زۆر سەیرە و جێی سەرسوڕمانە کە مێژوونوسێک پرسیارێکی‬
‫ئاوا داڕژێنێت و بیەوێت لە کتێبکی مێژوویی‌دا وەاڵمەکەی بنوسیتەوە ‪.‬‬

‫کاتێ کە باسی سیاسەت ئەنووسیت "تورک و فارس و عەرەب"‪،‬‬


‫کاتێ باسی مارکسیزم ئەنوسی وشەی عەجەم بە کار دەبێت‪.‬‬
‫جه‌نابتان باش ئه زانن کە وشەی 'عەجەم' عەرەبیە و بۆ تەحقیر بە‬
‫خەڵکی ناعەرەبی ئێرانی ئەڵین؟ ئایا ئەو ئیدعایە کە "ڕێكخراوه‬
‫مارکسیزمە عه جەمەکان بڕوایان بە مافی نەتەوەی کورد نیە" چەندە‬
‫مێژوییە و ڕاستە؟ ئایا دروستە تاوانێکی ئاوا بدرێتە پاڵ تێکۆشەرانێک‬
‫کە لە هەموو کاتێکدا پێوەندی خۆیان لەگەڵ بزوتنەوەی کوردی‬
‫نەپچڕاندووە‪ .‬یان بدرێتە پاڵ خەڵکی فارس کە هەزاران خۆپیشاندانیان‬
‫لە پشتیوانی کورد و کوردستان لە شارەکانی ئێران بە تایبەت تاران‬
‫ڕێکخستووە‪.‬‬

‫کاتێ کە بزوتنەوه‌ی کوردی ساالنی ‪ ١٣٤٧-١٣٤٦‬دەستی پێ‌کرد‪،‬‬


‫سازمانی چپ یان مارکسیزم لە ئێران‌دا زۆر الواز بوو‪ .‬سازمانی چریکە‬
‫فەدایەکان و سازمانی مجاهدین هێشتا نە بوون‪ .‬تێکۆشەرە‬
‫مارکسیستەکان یا لە زیندانا بوون یان خەریکی یەک گرتن بوون‪ .‬چۆن‬
‫ئەتوانین تاوانێک بدەینە پاڵ ئەوجۆرە کەسانە کە لە زندان و ژێر‬
‫ئەشکنجەدا بوون و‪ ،‬لە کاتێکدا نەیان ئەتوانی خۆیان ڕێکخەن‪ ،‬بڵێین بۆ‬
‫لە بزوتنەوەی کوردی پشتیوانیان نەکردەوە‪.‬‬

‫سەرەڕای ئەمەش‪ ،‬ئەو کاتانە من لە تاران ئەژیام‪ .‬هەموو ژیانم لە‬


‫تاران ژیاوم ((پێش ئینقالبی ‪ 79‬ی ئێران))‪ .‬لەو کاتانەدا کە له‬
‫بزوتنەوەی کوردی بە ده‌یان تێکۆشەری مارکسیست‪ ،‬یارمەتی ئەو‬
‫بزوتنەوەیان ئەدا‪ .‬ئێسمایل شەریفزادە‪ ،‬سولیمانی معینی و‬
‫مهتدیەکان هەموو لە زانکوکانی ئێرانی له‌گەڵ دەیان تێکۆشەری‬
‫مارکسیست هاوڕێ بوون‪.‬‬

‫دواتریش سازمانی زەحمتکێشانی کوردستان مشهور بە کومەڵە‪،‬‬


‫هەموو ئەندامەکانی مارکسیست و سۆسیالیست بوون‪ .‬چۆن‬
‫ئەتوانین بڵێین مارکسیستە عه‌جه‌مه‌کان "بڕوایان بە مافی‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪180‬‬
‫نەتەوەکەی 'من' كه کوردە نیە"!! بە سەدان پێشمەرگەی فارس و‬
‫‪2‬‬
‫تورک لە ناو کومەڵە لە کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە‪.‬‬

‫جگە لەمانەش‪ ،‬شێوەی پرسیارەکە جۆرێکە کە من خەریکم مەحکەمە‬


‫دەکرێم‪ .‬هەر لە بەر ئەوە هەست دەکەم لە مەحکەمەیکدا وەاڵم‬
‫ئەدەمەو ە‪ ،‬ئاسایی نیم و وەاڵمەکەم بۆ بەشی ئاخری پرسیارەکەت‬
‫ئەمەیە‪( :‬کاتێ کە من دەستم کردووە بە کاری سیاسیی‪ ،‬هیچ‬
‫ڕێکخراوەیەک نەبوو‪ .‬من و چەند کەس گروپێکی بچوک بووین‪ .‬کەوابوو‪:‬‬
‫نەخێر‪ ،‬نەمان ئەتوانی کارێ بۆ بزوتنەوەی کوردی کە مال مصطفی و‬
‫غەییرە دوو قبضەیان کرد بوو بکەین‪ .‬وە باوەڕ ناکەم ئەمە تاوانێکی‬
‫گەورەتر لە تاوانی حیزبە کوردەیەکان بێت!!)‪.‬‬

‫شه‌ریف هه ژاری‪ :‬بەڕێزت هەر لە نامەکەی فەیسبووکت دا باست‬


‫لەوە کردووە کە لە ساڵی ‪ ١٩٧١‬بۆ کارێکی سیاسیی لە تارانەوە‬
‫هاتوویتە عێراق و‪ ،‬عاقیبەت لە ئەمنی عامی عێراق گیراویت‪ .‬تۆ بۆ چ‬

‫‪ 2‬لێره‌دا لەبەر پاراستنی ڕه‌وشتی ئەكادیمیم نەمویست بكەومە مشت‌ومڕ لەگەڵ (موزهفەری گودهرزپور) دا‪.‬‬
‫ئەگینا مێژوو زۆر نمونەی تێدایە كە هەم ڕوسیا و هەم حیزبە شیوعیی و كۆمۆنیستەكان هەڵوێستی‬
‫نەرێنیان بەرانبەر جواڵنەوهی نەتەوه‌یی كورد هەبووه‪.‬‬
‫هەر لە ڕێكەوتنامەی نێوان لینین و كەمال ئەتاتورك‪ ،‬تا پشتێكردنی ڕوس لە كۆماری كوردستان لە‬
‫مەهاباد‪.‬‬
‫ئیدی با هەڵوێستیی نەرێنی حیزبی شیوعی عێراقی بەرانبەر پارتیی بووه‌ستێت لەباره‌ی داخوازی نەتەوه‌یی‬
‫كورده‌وه لە سااڵنی پەنجاكان‪.‬‬
‫هەروه‌ها هەڵوێستی حیزبی توده بەرانبەر داخوازیەكانی كورد لە خۆرهەالتی كوردستان لە ساڵی ‪ 1979‬و‬
‫دواتریش جیاكردنەوهی بەشێك لە سەركردهكانی دیموكرات لە ساڵی ‪ 1980‬دا‪.‬‬
‫سەره‌ڕای ئەوانەش‪ ،‬سەركردهكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زهحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بوونە‬
‫شوێنكەوتەی فارسیست‪-‬ماركسیست (مەنسور حیكمەت) و دژی بزاڤی نەتەوه‌یی‪-‬دیموكراسیخوازی‬
‫خۆرهەاڵتی كوردستان بە ڕیبەرایەتی قاسملوو وه‌ستانەوه و شەڕیان لە دژی ڕاگەیاند‪.‬‬
‫ئەو چەكداره فارس و توركانەی كۆمەڵەش كە لە خۆرهەالتی كوردستان شەڕیان ده‌كرد ئەوانەبوون كە‬
‫شەڕی قاسملوویان ده‌كرد لە ژێرناوی كۆنخوازی مافی نەتەوه‌یی و الیەنگری بۆرجوازی و شوێنكەوتەی‬
‫ئیمپریالیزمەوه‪.‬‬
‫سەیرئەوهیە‪ :‬پاش نزیكەی چل ساڵ تازهبەتازه سەركردهكانی كۆمەڵە ده‌چنە ئەمریكا و شاگەشكە ئەبن‬
‫ئەگەر ئەفسەرێكی ئاسایی ئەمریكا تەوقەیان لەگەڵ دا بكات‪ ،‬كەچی پێشتر بەهۆی شوێنكەوتەییان بۆ‬
‫(مەنسور حیكمەت و چەكدارهكانی تری فارس و توركی ڕیزه‌كانی كۆمەڵە) شەڕكردنیان لە دژی قاسملوو‬
‫بە ڕه‌واتر و لە پێشتر ئەزانی لە شەڕكردن لە دژی كۆماری ئیسالمی‪.‬‬

‫شەریف هەژاری‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪181‬‬
‫چا الکییەکی سیاسیی هاتیتە عێراق؟ هۆکار چی بوو کە تۆ بۆ ئەم‬
‫چاالکییە هەڵبژێردرایت و تۆیان نارد !؟‬

‫وەاڵم‪ :‬بە بڕوای من خوێن لە لوت هاتنی پێشمەرگەیه‌ک‪ ،‬ئازادی‬


‫خوازێک‪ ،‬شۆڕشگێرێک ئەرکێکی سیاسییە‪ .‬خەبەر هات کە ناسراوێکم‬
‫کە لە سولێمانی پێشمەرگە بوو‪ ،‬لەگەڵ چەند پێشمەرگەیه‌كی دیكه‬
‫کەوتونه‌تە کەمینی بەعث و کوژراوە‪ .‬چەن هاوڕێیه‌کم ئەناسی کە لە‬
‫کانی ژاڵه‌ی پشتی بەمۆ ئەژیان‪.‬‬

‫لە کانی ژاڵە وتیان نەکوژراوە و بریندارە‪ ،‬ئەگەر ئەتەوێت بیبینی بڕۆ بۆ‬
‫بانیخیاڵن و خزمەکانی مەال ئەحمەد بانی خێاڵنی یارمەتیت ئەده‌ن‬
‫بیدۆزیتەوە‪ .‬کاتێ ک ە سواری کەڵەک بووم لە سیروان بکەمە‬
‫ئه وبەرەوە‪ ،‬جاشە کوردیکی بەعثی منی گرت و تەحویلی جێشی‬
‫عیراقی کردم‪ .‬من بۆ ئەوه ی کە لەوێ نەکەومە خەتەری کوردبوونەوە‬
‫خۆمم کرد بە (فارس) و وتم‪ :‬هاتووم بۆ پەنابەری‪ .‬هەر لەبەر ئەمە‬
‫منیان ناردە خانه‌قین و ڕۆژی دوایش ناردمیانە بەغدا‪ .‬دوای یەک ساڵ‬
‫اتحادیەی کمونیست های ایران کە ئەو کاتە لە بەغداد ئیستگەی‬
‫ڕادیویان هەبوو‪ ،‬منیان بەردا‪ .‬دوای چەن ڕۆژێك منیان هێنا دەربهندی‬
‫خان و‪ ،‬ڕۆیشتمەوە بۆ کانی ژاڵە و ئەو هەواڵەی خۆمم بینی کە بە‬
‫خۆشیەوە نەکوژرا بوو‪ ،‬بەاڵم زۆر بە سه‌ختی بریندار کرا بوو‪.‬‬
‫بەعثیەکان نەیان توانی بوو بیبەن یاخود وایان زانی بوو مردووە‪ ،‬بۆیه بە‬
‫جیان هێشتبوو‪ ،‬پێشمەرگەکانی هاوڕێی گەڕابوونە دواوە و نەجاتیان‬
‫دا بوو‪.‬‬

‫شه‌ریف هه ژاری‪ :‬هەر لەو نامەیەدا کە بۆ منت ناردووە ئاماژەت بەوە‬


‫داوە پاش ئەوەی سێ مانگ لە ئەمنی عامی عێراق زیندانی‬
‫دەکرێیت‪ ،‬دەتگوازنەوە بۆ زیندانی ''قصر النهاية'' و‪ ،‬لەو زیندانەش دا کە‬
‫خۆت بە کورد نەداوەتە قەڵەم بەڵکو بە خوێندکاری زانکۆی تاران و‬
‫خەڵکی کەرەج‪ ،‬لە ژوورەکەی تەنیشتت دا ئەحمەد تۆفیق‬
‫''عەبدوواڵی ئیسحاقی'' تێدا بووه‪ .‬چۆن بوو ئەو ڕووداوەی كه لە‬
‫سەرەتا دا زانیت ئه‌وه ئەحمەد تۆفیقه؟‬

‫وەاڵم‪ :‬ئەحمەد توفیق‪ ،‬له یەکەمین کەسه‌كان بووە کە پێوەندی بە‬


‫شۆڕشی مه‌ال مصطهفاوه کردەوه‪ .‬یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئەوەی كه‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪182‬‬
‫مەال مصطفی خۆشی ویستوە (ئەو خۆشه‌ویستیه‌ش ته‌نیا بۆ‬
‫ماوەیەک)بووه‪ .‬ئەوە بووە کە ئەحمەد توفیق ڕۆژنامەوان [دانا ئادام‬
‫شمدت ]‪ Dana Adam Schmidt‬ی ئەمریکی لە سوریە هێنا بۆ الی‬
‫مەال مصطفی و بە سەالمەتهوه گەڕانیەوە ‪.‬‬

‫هۆکاری دووه م کە مەال مصطفی ئەحمەد توفیقی خۆش ویستوە‪،‬‬


‫بەشداری کردنی چاالکانەی ئەحمەد توفیق لە شەڕی یەکەمی‬
‫مەکتەبی سیاسیی و پارتیدا له ساڵی ‪ ١٩٦٤‬بووە‪.‬‬

‫پێش ئەو شەڕە جەماعەتێک چەکداری كوردی ئێرانی چەند جارێك‬


‫ناڕەزایه تی خویان لە دژی ئەحمەد توفیق بردە الی مەال مصطفی‪،‬‬
‫ئاخرین جوابێ کە وەریان گرتبوو ئەوە بوو کە مەال مصطه‌فا وتوبووی‪:‬‬
‫من ئەحمەد توفیق بە ئێوە ناگۆڕمەوە‪ .‬شه‌هید مەال ئاوارە‪ ،‬عبداللە‬
‫صدیق‪ ،‬مال ئەبوبەکری فلسفی و چه‌ند كه‌سێكی تر ڕۆیشتبونە الی‬
‫ناوچه‌كانی مەکتەبی سیاسیی پارتیی باره‌گایان دانابوو‪.‬‬

‫لەو شەڕەی كه ئه‌حمه‌د تۆفیق له دژی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌شدار‬


‫بووه‪ ،‬ئەحمەد توفیق بە تایبەت ویستویه‌تی کە ئەوانە لە ناوببات‪ ،‬بە‬
‫تایبەت چەند پێشمەرگەی ناردوتە سەر ئەوان‪ .‬پێشمەرگەکانی‬
‫ئەحمەد توفیق لەالیه‌ن ئەو جەماعەتەوە چەک دەکرێن و ئه‌یان‬
‫گێڕنەوە بۆ الی ئەحمەد توفیق ‪.‬‬
‫ئەحمەد توفیق بەم دوو هۆكاره‌ی كه له پێشه‌وه باسم كرد جێی خۆی‬
‫الی مەال مصطفی کردەوە‪.‬‬

‫عەبدواللەی اسحاقی (ئەحمەد توفیق) ئەگەر سه‌د چاکەیان ناو‬


‫بردوە‪ ،‬دوو سه‌د خراپەشیان ناو بردوە‪ .‬من نازانم ئەم بیرەوەری منە‬
‫چۆن گەیشته الی ئێوە‪ .‬تەنیا شتێک کە من باسم کردەوە ئەم چه‌ند‬
‫دێڕەی خوارەوەیە نە زیاتر و نە کەمتر‪ .‬ڕەنگە دوای نزیکەی پەنجا ساڵ‪،‬‬
‫زۆر شت بووبێت یان لەم بیرەوەری من دا غەڵەت بێت‪ ،‬ئه‌مه‌ی كه‬
‫باسی ئه‌كه‌م بۆ جەنابت له‌وه زیاتر لێ نازانم‪.‬‬

‫ئه‌وكاته له‌به ر کودەتای نازم گزار هەموو بەندیەکانی قسرالنهایە بران‬


‫بۆ ئەبۆ غرێب‪ ،‬من لە گەڵ ئەمانە بووم‪ .‬ئەگەر كه‌سانێك له‌و زیندانیانه‬
‫مابن ڕەنگە یارمەتیتان بدەن بۆ ده‌ستخستنی زانیاری زیاتر‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪183‬‬
‫یه‌كێك له‌و كه‌سانه (جەالل جاف) مامۆی ساالر جاف بوو‪ .‬هۆی‬
‫گیرانەکەشی ئەوە بوو کە خوێنکارێکی کەرکوکی کە لە ڕۆمانیا‬
‫هاتبوەوە پیوندی پێوە کرد بوو‪ ،‬بەڵکو جەالل جاف ببێتە دەاڵڵی توتن و‪،‬‬
‫ئیزن وەرگرێ کە توتنی عیراق بفرۆشێت بە ڕۆمانیا‪ .‬ئیستخبارات‬
‫بەمەی زانیبوو بۆیه هەردوکیانی گرتبو و‪ ،‬ماوەیکی زۆر لە قصرالنهایە‬
‫و‪ ،‬ماوه‌یەکی زۆر کورتیش لە ئەبوو غرێب بوون‪.‬‬

‫عبدالرحمان بابان‪ :‬خەڵکی سولیمانیە‪ ،‬کارمەندی بانکێک بوو لە کوێت‪.‬‬


‫بەعث لە کوێت دزییان بو و زۆریان لێ دابوو‪ ،‬تەمەنی ئەوکاتە لە‬
‫دهوربەری ‪ 35‬تا ‪ 40‬سال ده‌بوو‪ ،‬ئەویش هەر لە قصرالنهایە بوو ‪.‬‬
‫ماموستا گیان‪ ،‬وەاڵمی من بەڵگەیەکی مێژویی نیە‪ ،‬بەڵکو‬
‫کارەساتێکە کە تەنیا له زیندان یا بە گوێ بستومه یاخود به چاو‬
‫بینویمه‪ .‬بە هەر حاڵ وەاڵمەکەی من ئەمەی خوارەوەیە‪:‬‬

‫دوای سێ مانگ دوبارە لە الیەن استخباراتەوە گیرام‪ .‬یەکسەر منیان‬


‫بردە قصرالنهایە‪ .‬ماوەیەک به نزیكه‌ی شه‌ش مانگ لەوێ بوم‪ .‬تەنیا لە‬
‫ژورێکدا بووم‪ .‬خەڵکی تری لێ بوو‪ ،‬بەاڵم زۆر بێ دەنگ و سەرسام‬
‫هێنەر بوو ‪.‬‬
‫لە پڕ ڕۆژێک جەماعەتکیان هێنا ناو ژورەکانی تەنیشتی منەوە‪ .‬ئەم‬
‫جەماعەتە چەن ڕۆژ بێ دەنگ بوون‪ .‬هەر لە هاتوچۆی تەحقیق کردن‬
‫دا بوون‪ .‬کار گەیشتە لێدان و ئەشکهنجە کردنیان (من بە ئاهو ناڵەیاندا‬
‫زانیم لێان دراوە و کوردن‪ .‬چونكه من لە ئیفادەکەمدا نەم ووت بوو‬
‫(کوردم)‪ ،‬وە وتوبووم خوینکاری زانکۆی تارانم و‪ ،‬خەڵکی کەرهجم‪ ،‬زۆر‬
‫بە ترس و لەرزەوە بە فارسی‪ :‬چاک و چۆنیی و به‌یانیت باشم لە‬
‫گه‌ڵیان ئەکرد)‪.‬‬

‫نزیک مانگێ هه‌ر وا بوو‪ .‬تا ڕۆژێک یەکێکیان دوای ئەوە لە تحقیق‬
‫ئەهاتەوە دەنگی هەڵبڕی و هاواری کرد کە‪ " :‬من ئەحمەد توفیقم‬
‫کوردی ئێرانیم‪ ،‬لە کاتێکدا خۆم و پیشمهرگەکانم ویستومانە لە سنور‬
‫تێپەڕێن و‪ ،‬بڕۆین بۆ سوریا‪ ،‬بارزانی ڕاپورتیان لێداوین و ئیستا به‌عث‬
‫ئەیەو ێت هەموومان بکوژێت"‪ .‬ئەمە بەڵگەیەکی مێژووی نیە‪ ،‬چونكه‬
‫لەو کاتەدا ڕەنگە ئه‌حمه‌د تۆفیق بە بۆنەی زۆر شتەوە‪ ،‬ئەمەی بە‬
‫قازانجی خۆی زانی بێت و وتبێتیی و درۆی کرد بێت‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪184‬‬
‫چەندین ڕۆژ ئەمەی دووپات ئەکردەوە‪ .‬جارێکیان بە فارسی هه‌مان‬
‫شتی ووت و‪ ،‬چەن جار بە عەرهبیش قسەی کرد ‪.‬‬

‫هەموو جارێک ئەیان برد‪ .‬نازانم ئەو ماوەیە چەن مانگ بوو‪ ،‬بەاڵم لەوە‬
‫ئەچێت ده‌وروبەری چوار تا پێنج مانگ بوو بێت‪.‬‬

‫شەوێک نزیكه ی سەعاتی سێی بەیانی هەموویانیان برد‪ .‬چونكه لە‬


‫وکاتەدا سەربازێکی زۆریان هێنا بو و بردنیان (بە ڕمەی پوتینەکانیاندا‬
‫لەوە ئەچو بیست سەرباز ئەبوون) و‪ ،‬هیچ شتێکیان نەووت‪ .‬زیاتر لە‬
‫بیست دەقیقەی پێ نەچو کە هاڕەی مسهلسهل هات‪ .‬من لەو‬
‫بڕوایەدام کە ئەحمەد توفیق و هاوڕێکانی لە حەوشی قصرالنهایە‬
‫ڕەمی کران و‪ ،‬ئەمه ی کە خەڵک ئەڵێن‪ :‬لە ابوغرێب کوژراون‪ ،‬دڵنیابه‬
‫ڕاست نیە ‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی من و هەموو ئەو کەسانه‌ی کە لە زیندانی قصرالنهایە‬
‫بووین لە شەوی کودەتاکەی ناظم گزاردا براین بۆ ابو غریب‪ .‬من چوار‬
‫مانگ لە ابوغرێب بووم و‪ ،‬کۆنتاکم بە چەندین ئێرانیەوە کرد‪ .‬کەس‬
‫باسی ئەوەی نەکرد کە کەسێکی وەک ئه‌حمه‌د توفیق یا (عبداللە‬
‫ئیسحاقی) لەوێیە‪ .‬تا ئێره هەموو بیرەوەرێکی منە لە بارەی ئه‌حمد‬
‫توفیقهوە‪.‬‬

‫شه‌ریف هه ژاری‪ :‬لە نامەکەت دا بۆم‪ ،‬باست لە ئەشکەنجە و ئازاری‬


‫توندی جەالدانی عێراقی کردووە دژ بە ئەحمەد تۆفیق‪ .‬ئەتوانیت بە‬
‫وردی شێوازی ئەشکەنجەدانی ئەحمەد تۆفیقمان بۆ باس بکەیت‪.‬‬
‫هۆکار چی بوو کە بەو شێوە توندە ئەشکەنجە دەدرا؟ ئایا‬
‫ئیستیخبارات چی‌یان بە ئەحمەد تۆفیق دەوت وا هێندە دڕنده‌ئاسا‬
‫ئازارییان دەدا!؟‬
‫وه‌اڵم‪ :‬لەو بڕوایەدام کە ئێوە ئەبێ بگەڕێن کەسانێک کە لە سجنی‬
‫قصرالنهایە بوگن‪ ،‬بدۆزیتەوە و‪ ،‬باسی قصرالنهایەیان لێ بپرسی ‪.‬‬
‫ئه‌و زندانە‪ ،‬زندان نەبوو‪ ،‬کوشتارگا بوو ‪.‬‬
‫بۆ کۆکینێک‪ ،‬بۆ پژمینێک‪ ،‬بۆ یا اللە وتنێک‪ ،‬ئینسانیان تا ڕادەی مەرگ‬
‫ئەشکەنجە ده‌کرد ‪.‬‬

‫ئاویان بەر ئەدا ناو ژورەکەت کە سی تا چل سانتیمیتر قوڵتر لە‬


‫دااڵنەکەی بوو‪ .‬لە بیست و چوار کاتژمێردا‪ ،‬یەکجار زندانیهكانیان بە‬
‫زۆری سۆندە ئەبردە ئاودەستخانە و‪ ،‬لە سەر سەرمان ڕائەوستان و‪،‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪185‬‬
‫ئەیان ووت‪ (( :‬واحد‪ ،‬تنین‪ ،‬ثالثە‪ ،‬یااللە ابن قەحبە))‪ .‬تا ئەهاتینهوە ناو‬
‫ژۆرەکە به چوار تا پێنج سۆندە ناوشانمانیان هەڵئەکزان‪.‬‬

‫هەموو ئەم ئهشكهنجهدانانه بەشێک نه‌بوون لە تەحقیق و لێ‬


‫پرسینه‌وه‪ ،‬به‌لكو یاسای قصرالنهایە بوو كه سەربازەکان جێ به جێیان‬
‫ئه کرد‪ .‬لە شوێنێکی وادا‪ ،‬چۆن زندانی وەاڵمی ئەو هەموو پرسیارەی‬
‫جەنابتان ئەبێ بزانێت؟‬

‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ئایا له ئه‌حمه‌د تۆفیقت نه‌بیست كه چۆن گیرا و‬


‫له‌به‌ر چی گیرا له الیه‌ن به‌عسه‌وه؟‬

‫وه‌اڵم‪ :‬شا و ئامریکا زیاتر خوازیاری ئەوە بوون کە ڕابەرانی شۆرشی‬


‫کوردی فریو بدەن‪ .‬ساڵەکانی ‪1968‬تا ئاشبەتاڵ‪ .‬لۆری لۆری ئارد‪،‬‬
‫برنج‪ ،‬گۆشت و فیشەک و تانک و تۆپ بەر ئەبوونەوە بۆ یارمەتی‬
‫شورشی کوردی دژ بە حکومەتی عێراقی‪ .‬کاتێ کە قراردادی‬
‫ئەلجزایر بەسرا‪ .‬بەری هەموو ئەمانە بەسترا و ڕاوێژکارانی ئامریکایی‪-‬‬
‫ئێرانی‪ ،‬ئەمریان "فەرمو" بە مەال مسته‌فا ئاش بەتاڵ بکات‪.‬‬
‫بەاڵم سەرەڕای ئەمانە هەمووی‪ ،‬ریکخستی [پارستن] هه‌بوو‪ .‬ئەو‬
‫پاراستنە کە بە سەرکردایەتی ئیدرس بارزانی دروست بوو تا چە‬
‫ئێرانی و چە هەرکەس کە لە ناو شٶڕشدا بڵێت‪ :‬بانی چاوتان برۆیە‪،‬‬
‫بە دوژمنی کورد لە قەڵەم ده‌دران ‪.‬‬
‫ده‌زگا ی پارستن دروست بوو بۆ گیانی ئەو الوە گەنجانەی کە‬
‫دەستیان لە ژیانی خۆ بەردا و بزوتنەوه‌ی ساڵەکانی چل‌و دوو و چل‌و‬
‫حەوتیان دروست کرد‪ .‬بە داخەوە هەموویان کوژران و تەرمەکانیان لە‬
‫شارەکانی کوردستانی ئێران‌دا گه‌ڕاند‪.‬‬

‫پێش ئەم بزوتنەوەیە‪ ،‬له یەکەمین کەسه‌كان کە هاتە ناو شورشهوه‬


‫ئەحمەد توفیق [عبداللە اسحاقی] بوو‪ .‬خۆی و چەن خزمێکی بوون بە‬
‫پێشمەرگه ی شۆرش و‪ ،‬قەت لە فکری ئەوەدا نەبوون کە لەو کاتەدا‬
‫باسی کورستانی ئێران بکات‪ .‬بڕوای ئه‌حمه‌د تۆفیق ئەمە بوو کە‪ :‬بە‬
‫سەرکەوتنی شۆڕشی كوردستانی عێراق‪ ،‬ئینجا ئەو کاتە شۆڕش‬
‫یارمەتی کوردستانی ئێرانیش ئەدا‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪186‬‬
‫ئەحمەد توفیق چەند پێشمەرگەیه‌کی لەگەڵ بوو‪ ،‬زۆرینه‌یان خزمی‬
‫خۆی بوون‪ ،‬هه ندێکی تریان خەڵکێک بوون کە لە ئێران مەودای ژیانیان‬
‫نەبووە ‪.‬‬
‫بەاڵم ساڵی (چل و یەک) کۆمەڵێکی تر خەڵکی دلسۆز و خەباتگێڕ‬
‫وەک‪ :‬صالح مهتدی‪ ،‬محەمەدی ئیلخانی زادە‪ ،‬ئیسماعیلی‬
‫شەریفزادە‪ ،‬معینی و هتد هاتن و پێوندیان کرد بە شۆڕشەوە‪ .‬ئەحمەد‬
‫توفیق بۆ ئەوەی جێگا پێی خۆی خۆش کات‪ ،‬داوای لێیان کرد کە‬
‫کۆنگرەی دوهەمی حیزبی دیمکراتی كوردستانی ئێران دامەرزێنن‪.‬‬
‫هەموو کاروباری ئەو کۆنگرەیە لە ژێر چاودیری مەال مصطفی بارزانیدا‬
‫بو و‪ ،‬ئەحمەد توفیقیش بەیاننامه‌ی کۆنگرەی دووی بە مه‌یل و لە‬
‫قازانجی خۆی نوسی و بەاڵوی کردەوە‪.‬‬

‫ئەحمەد توفیق وەک کابرایەکی تەک ڕۆ‪ ،‬خۆ بە زل زان‪ ،‬گوێ لە‬
‫مشتی بارزانی‪ ،‬حازر نەبوو کە ئەم جەماعەتە بە هیچ جورێک خاوەن‬
‫ئارا بن و‪ ،‬بە گوێرەی عه قڵی خۆی فەرمانەکانی حزبی ئەبردە ڕێوە‪.‬‬
‫چەندین جار سکااڵیان بردە الی مەال مصطفی کە ناتوانن لە گەڵ‬
‫ئەحمەد توفیق کار بکەن‪ ،‬به‌لكو مەال مصطفی ڕازی ببێت كه‬
‫سه‌رپرشتی كردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق له حیزب ال ببات‪ ،‬یاخود‬
‫کۆنگره یەک دامەرزێنن و هەڵبژاردن بە ڕەئی بێت‪ .‬ئاخر جار مەال‬
‫مصطفی پێیان ئەڵێت‪ :‬من ئەحمەد توفیق بە ئێوە ناگۆڕمەوە‪.‬‬
‫هەر لەم سااڵنەدا ده‌زگای پاراستن چاالکیەکانی خۆی دەر ئەبڕێت و‬
‫ئه‌م ده‌زایه ئەیهوێت لە هەموو جموجۆڵێک سەر دەربێنێت‪.‬‬
‫هەمووانیش ئەزانن کە ده‌زگای پاراستن بە بووجەی ئامریکا لە ژێر‬
‫چاودێری ساواکی ئێران‌دا کاریان ئەکرد ‪.‬‬
‫ئێران ناڕەزایهتی خۆی لە بوونی خەباتگێڕانی ئیرانی لە ناو شورشدا‬
‫بە هەڕەشە و گوڕەشە و وەعدە پێدان بە شورشی كوردی عێراق‬
‫ڕاگەیاند‪ .‬ئهوجارە شورش (ده‌زگای پاراستن) گەورهترین زەڕبەی لە‬
‫بزوتنەوەی چهکدارانەی کوردستانی ئێران‌دا‪.‬‬

‫کاتێک کە خەباتگێڕانی ئێرانی هیوایان نەما بە شۆرشی كوردی عێراق‬


‫و نەشیان ئەتوانی حیزبێکی تر دامەزرێنن‪ ،‬چونكه جگە لە حیزبی‬
‫دیموکرات هەر ناوێکی تریان هەڵبژاردایە دووبەرەکیان ئەخستە ناو‬
‫گەڵەوە‪ .‬بۆیه کۆمیتەی ئینقالبیان بە نهێنیی له ده‌زگای پارستن‬
‫دروست کرد بۆ کاروباری ناوخۆی کوردستانی ئێران‪ .‬ئەندامەکانی ئەم‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪187‬‬
‫کۆمیتەیە بریەتی بوون لە حەمە ئەمینی سیراجی‪ ،‬ئیسماعیلی‬
‫شریفزادە‪ ،‬مەال ئاوارە و چەند کەسی دلسوزی تر ‪.‬‬

‫دواتر دۆستایەتی شای ئێران و شورش گەیشتە ئاخرین حەدی خوی‬


‫و‪ ،‬کاری شۆرش گەیشتە ئەو ڕادەیە کە لەگەڵ ئەرتشی ئێران و‬
‫جاشی ئێرانی ئەیان کوتایه سەر پێشمەرگە كورده ئێرانیەکان‪.‬‬

‫مێژوو ئەوەی لە بیر ناچێت کە لە نزیک حاجی ئومەران چەند‬


‫پێشمەرگهیهكی كوردی ئێرانی شەهید بوون و‪ ،‬هۆکارهكهشی‬
‫بەشداری کردنی شۆرشی كوردی عێراق بوو لە سەرکوت کردنیاندا‪.‬‬
‫دەستە دەستە پێشمەرگە هەورامیەکان بە دەستی عبدالوهاب‬
‫ئه‌تروشی تەحویلی ئێران دران و هەموویان دوای ئەشکەنجهدان‪،‬‬
‫ئێعدام کران‪ .‬کێیه بە دلسوزی و فداکاری و لێهاتووی مەال ڕەحیم‬
‫ویردی نەزانی بێ‪ .‬ئەم ئینسانە شەریفە بە دەست عبدالوهاب‬
‫ئه تروشی گیرا و دواتر کوشتیان‪ .‬لەم جەنایەتانە کەم نین‪.‬‬

‫ده‌زگای پاراستن و جاش و ژاندارمەی ئێران قەلەمارەیان خستە ناو‬


‫کوردە ئازادیخوازەکانی ئێران و کەسیان نەمان‪ .‬ئەحمەد توفیق مابوو‪.‬‬
‫بۆیه بە فڕو فێڵ ناردیانە بەغدا و لە کوردستان دوریان خستوەتەوە‪.‬‬
‫لەو سەردەمەدا‪ ،‬چەند تاقم و گروپی ئێرانی لە بەغدا خەریکی‬
‫کاروباری سیاسیی بوون‪ .‬وەک‪ :‬سەرتیپ بەختیار دامەرزێنەری‬
‫ساواک (شا ویستبوی لە ناوی ببات بۆیه ڕۆیشتە ئه‌وروپا و دواتر‬
‫ڕۆیشتۆ بەغدا) و‪ ،‬جەماعەتی ئیتحادیەی کمونیستها و بزوتنەوەی‬
‫ئیسالمی و مەحموودی پناهیان‪.‬‬

‫پیاوێکی وەک ئەحمەد توفیق لە بەغدا بێت و پێوەندی نەکات به‌م‬


‫گروپه ئێرانیانه‌وه‪ ،‬لە کاتێکدا ئەزانێ کە ئیتر ناتوانێ لە کوردستان به‬
‫هیچ شێوەیەک بزوتنەوە بکات؟ پێوەندی کردنی ئەحمەد توفیق بەم‬
‫جەماعەتانەوە‪ ،‬الی سیخوری ئێرانی ناشاریتەوە‪ .‬ئیتر بۆ وا نەزانین کە‬
‫هەر ئەو نامەیە کە پارتیی ناردویە بۆ ئەحمەد توفیق بەڵگەیەک نەبوو‬
‫کە بەعث قەناعەت پێ بکات کە ئەحمەد توفیق لە ناو به‌رن!!‬

‫بە هیوام کە لە کارەکەتاندا سەر کەوتوو بن‪ .‬بە هیوام کە کتێبێكی‬


‫مێژوی بێ الیەن بنوسن و جیڵی داهاتوو کەڵکی لێ وەرگرێ‪.‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪188‬‬
‫ئەمەش باوه‌ڕه‌كانم بوو بەرانبەر بە مێژوو‪ :‬چونكه (مێژوو بەیانی‬
‫ڕاستی ڕوداوەکانە‪ ،‬نەک قازی)‪.‬‬

‫مظفر گودهرزپور‪،‬‬

‫له‌نده‌ن‪،‬‬

‫‪ ٢٩‬مارچی ‪٢٠١٦‬‬
‫شه‌ریف هه‌ژاری‪ :‬ڕامانێك له تراژیدیای براكان – به‌رگی دووه‌م‬
‫‪189‬‬

You might also like