Professional Documents
Culture Documents
راپۆرت وەرزش
راپۆرت وەرزش
ئامادەکردنی:
ئاشنا خالید بابکر
(گروپی)A -
بەسەرپەرشتی:
د .بێباک ،م .تەنیا
٢٠٢٠ - ٢٠١٩
لێهاتووی جەستەیی
-١توانای لەشی
توانای لەشی بووە بە هۆیەک بۆ تاقیکردنەوەی مرۆڤی سەرەتایی بۆ مانەوە لە ژیان ئەو
شتانەی کەپابەندی بووە پێی و کردوویەتی کە پشتی پێ بەستووە کە چۆن بتوانێت
بەرەنگاری ئەو ڕووداوە سروشتیانە ببێت وە کە ڕوودەدات کە ئەویش پشتی بەستووەتە
توانای لەشی و هێزی دەست و قاچەکان توانای خێرایی و توانای بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر
ئەو نەخۆشیانەی کەدێتە ڕێگای ،بۆیە گشتی لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکان بایەخیان بەتوانای
لەش و بەهێزکردنی لەشیان ئەدات بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەو مانەوە.
-٣پشودان
گرنگیدان بە پشوودان لەسەردەمی مرۆڤی پێش کەوتوو لەگەڵ مرۆڤی سەرەتایی هەبووە
بەاڵم هەندێ لەم کارانە کەمرۆڤی پێشکەوتوو ئەنجامی ئەدا جۆراوجۆر بووە بەمەبەستی
بەسەربردنی کات بووە لەکاتی بێ کاری وە بووە بە نەریتێک کە ڕۆژانە ئەنجامی ئەدا ،بەاڵم
مرۆڤی سەرەتایی پشوودانی زانیوە لەوکاتەی کەدەستی کردووە بەڕاوکردنی گیانلەبەران
وەهەوڵی داوە بۆ دابینکردنی پشوو لەڕێگای سەماکردن و یاریکردن و پەروەردەکردن
لەکۆمەڵگای سەرەتایی کارێک بووە یان ئیشێک بووە کەباوکان و دایکان سەرپەرشتیان
دەکرد چونکە هیچ قوتابخانەیەکی سەرەتایی نەبووە بەمانای ئێستا ماڵ تاکە شوێن بووە
کەئەم کارانەی تیادا ئەنجام داوە بەمەبەستی فێرکردن و پەروەردە،وەزۆرجار لەکۆمەڵگای
سەرەتایی مرۆڤ توانای لەشی و هێزی خۆی بەدیارکردووە بەمەبەستی بەسەلماندنی
بوونی خۆی ،وەهەروەها هەوڵدان و هەڵەکردن و ڕاست کردنەوەی هەڵەکان و دووبارە
کردنەوە سەرچاوەیەک بووە یان ڕێگایەک بووە بۆ ئەنجامدانی پەروەردە لەشی و ڕاهێنان
کردنیان لەسەری لەناو کۆمەڵگایەکەدا ،وەهەندێ چاالکی کەسی پێویستی بەتوانایەکی
بەهێز بووە بۆیە پێویستە لێرەدا باسی هەندێ پەروەردەی لەش لەسەر هەندێک لەنەتەوە
کۆنەکان باس بکەین.
کەئەمانە ئەگرێتەوە:
ڕۆژهەاڵتیەکان ،یۆنانیەکان ،ڕۆمانیەکان) ،قۆناغەکانی سەدەکانی ناوەڕاست وەقۆناغی
سەرهەڵدان هەتاکو ساڵی .١٨٠٠