Professional Documents
Culture Documents
جوگرافیا
جوگرافیا
ئامادەکردنی:
بە سەرپەرشتی
ساڵی خوێندنی
()٢٠٢٠-٢٠١٩
ناوەڕۆک
پێشەکی ٢ .............................................................................................................
گرنگترین ئەو توخمانەی کە بەرگە هەوایان پیک هێناوە 3 ............................................................
سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی4 .....................................................................
پیسبوونی سروشتی هەوا 4 .............................................................................................
سەرچاوە ناسروشتییەکانی پیسبوونی هەوا 6 ...........................................................................
کاریگەری پیسبوونی هەوا لەسەر ژینگە ١٠ .............................................................................
کاریگەری دووکەڵی ئوتومبێل لەسەر هەوا ١١ ..........................................................................
پیسبوونی هەوای ناوخۆیی ١٢ ..........................................................................................
سوودی درەخت ١3 ......................................................................................................
(کەمکردنەوەی) پاراستنی هەوا لە پیسبوون ١4 ........................................................................
سەرچاوە ١5 ............................................................................................................
-1-
پێشەکی
مرۆڤ هەر لەو کاتەوە کە ئاگری بەکار هێناوە دەستی بە پیسکردنی هەوا کردووە شۆڕشی پیشەسازی بە دووکەڵە
خۆڵەمێشییەکەی ئەم پیسبوونەی زیاد کرد ،کاتێک پیسبوونی هەوا ڕوو دەات ئەگەر گۆڕانکاری لە پێکهاتەی
سەرەکی هەوادا ڕوو بدات ئەگەر پیکهاتەی تر تێکەڵ بوو ئەوا زیان بە زیندەواران دەگەیەنیت.
ئەنجومەنی کۆنگرێسی ئەوروپا پێناسەی ئەم جۆرە پیسبوونەی بەم جۆرە شێوازە کردووە" :هەوا پیس دەبێت کاتێک
هەر ماددەیەکی تێدا بێت کە گۆڕانکاری گرنگ لە ڕێژەی ماددە سەرەکییەکاندا بکات کە دەبێتە هۆی کاردانەوە و
جۆرەکانی پیسبوونی هەوا زۆرن و ئەو پێکهاتە زیانبەخشانەی تێکەڵ بە هەوا دەبن ،دەچنە لەشی مرۆڤەوە لە
ڕێگەی هەناسەدان و خواردن و پێستەوە ،خوێنیش ئەوپێکهاتە بە لەشی مرۆڤدا باڵو دەکاتەوە دەبێتە هۆی
تووشبوون بە نەخۆشی ،زۆربەی ئەو پیکهاتانەی کە لە هەوادا هەن لە ئەنجامی چاالکییەکانی مرۆڤ خۆیەتی.
کێشەی پیسبوونی هەوا لە هەموو جیهاندا بووەتە کێشەیەکی سەرەکی و ئاشکرا کە ئێستا ڕووبەڕووی مرۆڤ و
بوونەوەران بووەتەوە ،لەبەر ئەوەی هەوا سەرچاوەی ژیانی مرۆڤە بۆیە پێویستە هەوا پاکژ و خاوێن بێت ،ئاشکرایە
کە پیسبوونی هەوا زۆر زیاترە لە پیسبوونی خاک و ئاو ،شایانی باسە سااڵنە بە هۆی پیسبوونی هەواوە لە جیاندا
سێ ملیۆن کەس دەمرێ ،سییەکانی مرۆڤی ئاسایی لە ڕۆژێکدا ٢٢٠٠٠جار هەناسە وەردەگریت ،بەمەش الیەنی کەم
پێویستی بە ١5٠٠٠لیتر هەوا هەیە کە بە کێش دەگاتە ١6کگم ئەم وزەیە زۆر زیاترە لە سەرجەمی نان خواردن و
ئاو خواردنەوەی مرۆڤی ئاسایی ،ئەمە لە کاتێکدا لەشی مرۆڤ تەنیا پێویستی بە بڕی ٢،5کگم لە ئاو و ١،5کگم
2
گرنگترین ئەو توخمانەی کە بەرگە هەوایان پیک هێناوە
٧٨،٠٧ نایترۆجین
٢٠،٩5 ئۆکسجین
٠،٩3 ئارگۆن
٠،٠٠١٨ نیۆن
هیلیۆم ٠،٠٠٠5٢
ئۆزۆن ٠،٠٠٠٠6
٠،٠٠٠٠5 هایدرۆجین
میسان ٠،٠٠١5
3
سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی
- ١گڕکان :تەقینەوەی کانە بورکانییەکان بڕێکی یەکجار زۆر لە گازەکان و خۆڵەمێشی بورکانەکان فڕێ دەدات و
کیلۆمەترێک بەرز دەبێتەوە بە جۆرێک دەگاتە ئاستی چینی دووەم و کاریگەرییەکی خراپی دەبیت لەسەر کەش و
هەوا و ژینگەی بەرگە هەوا ،جێی باسە لە هەر تەقینەوەیەکی بورکانیدا ئەم گازانە دەردەپەڕن وەک لەم
٠،33 هایدرۆجین
ئارگۆن ٠،١٨
5،45 نایترۆجین
4
- ٢تۆز و خۆڵ :بە هۆی ڕەشەبا و گێژەڵۆکە دەگوازرێتەوە ،دەبێتە هۆی گواستنەوەی تەنە ڕەقەکان لە خاک و خۆڵ
و لمی ورد کە لە بنەڕەتدا تەنی کانزایی و خوێیی و میکرۆب و سپۆری ڕووەک و بەکتریایە ،ئەم ماددە و
زیندەوارانە کە لە هەوادا هەن دەبنە هۆی لێڵبوون و کزبوونی بینین ،بە باشی نەگەیشتنی تیشکی خۆر بۆ سەر
زەوی کە زیان بە ڕووەکەکان دەگەیەنێت ،هەروەها هەڵمژینی ئەو ماددە و میکرۆبانەی کە لە هەوادا هەن زیانێکی
زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە چەندەها نەخۆشی ترسناک بە تایبەتی
نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەکو تەنگە نەفەسی و هەڵئاوسانی سییەکان و شێرپەنجەی سییەکان و
- 3ئاگرکەوتنەوە :ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و لەوەڕگاکاندا کە بە هۆی بروسکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای
زۆر بەتین لە مانگە گەرم و وشکەکاندا ڕوو دەدات ،وەکو ئەو ئاگرەی کە ساڵی ٢٠٠٠ویالیەتە یەکگرتووەکانی
گرتەوە بە هۆی وشکەساڵییەوە کە چەندان هێکتار زەوی و دارستانی سووتاند ،گرنگترین ئەو پێکاتە و گازانەی لە
ئەنجامی سووتانەوە دەردەچن و تێکەڵ بە هەوا دەبن بریتین لە هەڵمی ئاو ،دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ،ئۆکسیدی
ئۆزۆنەکان ،دیارترین ئاگرکەوتنەوەی ساڵی ٢٠١٠لە ڕووسیا بوو کە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بوو
زەرەر و زیانێکی زۆری لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو واڵتە گەیاندا ،شایانی باسە بە هۆی ئەو ئاگرەی
- 4میکرۆب :بەکتریا و میکرۆب لە هەوادا زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە شارە چڕەکاندا و لە شوێنە شێدارەکان و
جەنجاڵەکاندا ،ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە گشتی هەیە بە هۆی ئەو نەخۆشییە
گواستراوانەی کە لە ڕێگەی هەواوە باڵو دەبێتەوە بە تایبەتی ئەنفلۆزا و چەند نەخۆشییەکی تری بەکتریایی.
5
سەرچاوە ناسروشتییەکانی پیسبوونی هەوا
پیسبوونی هەوا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت بە پێی خێرایی با و جیاوازی پلەی گەرما و ڕێژەی باران
بارین ،لێرەدا هەندێک لە گرنگترین جۆرەکانی پیسبوون لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئەو پیسبوونە لەسەر تەندروستی
یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گازێکی ژەهراوییە ،نە ڕەنگی هەیە نە بۆن ،لە ئەنجامی سووتانی ناتەواوەوە دروست دەبێت
کە زیاتر لە سووتانی بەنزینی ئۆتۆمبێلەوە دروست دەبێت ڕێژەکەشی لە شوێنی نیشتەجێوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت،
لە شوێنە سەوزەکاندا کەمترین ڕێژەیە ،دروستبوونی ئەم گازە زیاتر لە وەستانی ئوتومبێلەکانەوە دەبێت لە
ترافیکەکاندا سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئامێرەکان لە شاردا ،ئەم گازە لە ڕۆژدا زیاترە بە بەراورد بە شەو.
ئەم گازە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەناسەدانەوە تێکەڵ بە خوێنی مرۆڤ دەبێت بە شێوەیەکی زۆر خێرا لەگەڵ
هیمۆگڵۆبینی خوێندا یەک دەگرێت بەمەش هەناسەدانی خانەکانی سست دەکات و دەبێتە هۆی ژەهراوییبوون ئەگەر
-3کزبوونی چاو
6
- ٨بوورانەوە و مردن لە پاش چەندکاتژمێرێک
ئەم گازە لە ئەنجامی هەموو سووتانێکەوە دروست دەبێت لە سووتانی جۆرەکانی نەوت و دار و هەر توخمێکی تر کە
بۆ سووتان بشێت ،ئەم گازە لە گرنگترین توخمە سروشتییەکانە بۆ پیسبوونی ژینگە ،مرۆڤ خۆی خاوەنی
بەرهەمهێنانیەتی کە ڕێژەکەی بەم سااڵنەی دوایی زۆر زیادی کردووە ،بە چەند ڕێگەیەک لەناو دەچێت و نامێنێت
لەوانە لە زەریاکاندا دەتوێتەوە یان بەشێکی زۆری لە الیەن ڕووەک و درەختەکانەوە هەڵدەمژرێت لەگەڵ ئەمانەشدا
ڕێژەیەکی زۆری لە هەوادا دەمێنێتەوە کە هۆکاری سەرەکی دیاردەی (قەتیسبوونی گەرما)یە ،زیادبوونی ئەم گازە لە
گازێکی ترشەڵۆکە بۆنێکی ناخۆشی هەیە سااڵنە ١٠٠ملیۆن تەن لەم گازە دروست دەبێت کە ٪ ٩٠ی ئەم گازە لە نیوە
گۆی باکووردا هەیە بە هۆی بارانی ترشەڵەکەوە (ترشە باران) دروست دەبێت و کاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر
تەندروستی زیندەوەران ،هەروەها نەوتی دەرهاتوو لە زەوی و خەڵووزی کانەکان و گازی سروشتی ڕێژەیەک لە
گۆگرد لەخۆ دەگرێت و لە کاتی سووتانیدا بە شێوەیەکی گاز دەردەچێت بۆ هەوا ،ئەم گازە ڕەنگی نییە و بۆنێکی
ناخۆشی هەیە کاتێک زیانبەخش دەبێت ئەگەر ڕێژەکەی 3بۆ یەک ملیۆن بەش بێت لە هەوادا ،مانەوەی لە هەوادا
کارلێک دەکات و دەبێتە ترشی کبریت و دیسانەوە ئۆکسانی بەسەردا دێت دەبێت بە سێیەم ئۆکسیدی کبریت کە زیانی
7
- 4چاوەکان و کزبوونی
ئۆکسیدەکانی نایترۆجین لە باڵوترین گازەکانە کە بە هۆی سووتانەوە دروست دەبێت ئەمەش کاتێک پلەی گەرما
بەرز دەبێتەوە بە تایبەتی لە ئامێری گەورە و بنکەکانی دروستکردنی کارەبا و کارگە گەورەکان و زیان بە بۆری
لە کانزا قورس و ژەهراوییەکانە و زۆر باڵوە لە هەوادا ،لە سەرچاوە سروشتی و ناسروشتییەکانەوە دروست دەبێت
کە ٪ ٢٠ی ئەو قوڕقوشمەی لە هەوادا هەیە ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە مرۆییەکان ،ئەم توخمە دەکرێتە بەنزینی
ئامێرەکانەوە بۆ باشترکردنی سووتان و باشترکردنی بەرگریکردنی مەکینەی ئوتومبێلەکان ،ئەم توخمە لە ئەنجامی
سووتانەوە دێتە دەرەوە و دەبێتە هۆی پیسبوون بە تایبەتی لە شارە گەورە و جەنجاڵەکاندا کە کاریگەری لەسەر
- 3دڵەڕاوکێ
ئەم ئاوێتەیە زیاتر لە ناو ماڵەکانماندا هەیە وەکو جۆرەکانی کاربۆن و بۆنبڕەکان یا پاشکۆی فرێزەری فرێزەری
سەالجە و سپلێتەکان ،ئەم گازە زۆر سووکە بەرز دەبێتەوە بۆ دوا چینەکانی هەوا ،لە ڕاستیدا زیانی ڕاستەوخۆی بۆ
8
مرۆڤ زۆر کەمە بەاڵم کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر چینی ئۆزۆن کە زیانی گشتی هەیە بۆ سەرجەم
مرۆڤایەتی ،زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان لە هەوڵی ئەوەدان ئاوێتەیەکی نوێ دروست بکەن کە زیان بە ژینگە
نەگەیەنێت.
ئەمانەش چەند جۆرە ئاوێتەیەکن وەکو زرنیخ ،سلینیۆم ،جیوە ،کادمیۆم و ...هتد کە ڕێژەیان زۆر کەمە و دووکەڵی
کارگە گەورەکان دروستی دەکەن و تێکەڵی هەوا دەبن پاشان بە هۆی بارانەوە دەچنەوە ناو زەوی و ئەگەر ڕێژەیان
لە هەوادا ملیۆنەها جۆری زیندەوەری ورد هەیە لە بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو ...کە بە ڕێژەیەکی سورشتی هەیە
ئەگەر ئەم ڕێژەیە زیادی کرد بە هۆی مرۆڤەوە ئەوا پیسبوون دروست دەبێت ،ژینگە پیس دەکات ئەمەش لە کاتی
جەنگدا زیاتر ڕوو دەدات بە تایبەتی بەکارهێنانی چەکی بایەلۆجی ،لە ناسراوترین ئەو پیسبوونانەی کە ئێستا
نۆیەم :هایدرۆکاربۆنات
سادەترین پێکهاتەی ئەندامییە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی ناتەواوی سووتەمەنییەکان لە هۆکاری هاتوچۆدا دروست
دەبێت بە هۆی پەیدابوونی ٪ 5٠ی ئەو هایدرۆکاربۆنانەی دێنە هەواوە هەروەها بە هۆی سووتانی ناتەواوی
سووتەمەنییەکانی پیشەسازییەکانەوە دروست دەبێت ئەم گازە هاوبەشی دەکات لە پێکهاتنی تەم و دووکەڵی
کیمۆڕووناکی هەروەها پێی دەوترێت نیترۆبیرین بە گرنگترین پێکهێنەری نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت.
9
کاریگەری پیسبوونی هەوا لەسەر ژینگە
ڕێخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە لەو شوێنانەی کە ژمارەی دانیشتوانی زۆرە دەرکەوتووە
کە تووشی جۆرەها نەخۆشی بوونەتەوە و کاریگەری هەبووە لەسەر کۆئەندامی هەناسە و دڵ و توشبوون بە
شێرپەنجە ،لە شاری مەکسیکۆ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی وا دانراوە کە مرۆڤێک کە ڕۆژانە بە ڕێژەی دوو پاکەت
جگەرە هەوای پیس هەڵئەمژێت کە خۆیشی جگەرە کێش نەبێ ،لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە شاری تارانی پایتەختی ئێران
بە نزیکەیی 4٠هەزار مرۆڤ بە هۆی پیسبوونی هەواوە مردوون ،هەروەها لە چین بڕیاری داخستنی ٢٠٠٠کارگە
دراوە بە هۆی کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە ،وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند تەنها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٠دا
نزیکەی ٧هەزار کەس بە هۆی توشبوونیانەوە بە نەخۆشی شێرپەنجە مردوون ،هەروەک کاریگەری لەسەر ڕێژەی
کورتی و درێژی تەمەنی مرۆڤەکان هەیە بۆ نموونە تێکڕای تمەنی تاکی عێراقیی 5٨ساڵە لە کاتێکدا ئەو تێکڕایە
کاریگەری پیسبوونی هەوا لەسەر ئاژەڵ بە هۆی خواردنی ئەو ڕووەکانەوە دەبێت کە پیسبوونی هەوا کاریگەری
لێکردوون ،بۆ نموونە مەڕ و مانگا کاتێک ئەو ڕووەکانە دەخۆن کە کلۆر لەسەر گەاڵکانی نیشتوون دەبێتە هۆی
کەمبوونی بڕی شیر بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە پیشەسازی ئەلەمنیۆمی لێیە یان کاریگەری پەیینی کیمیایی و
ئەو پیسکەرانەی زیان بە ڕووەک دەگەیەنن وەک ئۆزۆن و ئۆکسیدەکانی گۆگرد و ئۆکسیدەکانی نایترۆجین و گازە
نزمکردنەوەی کرداری ڕۆشتنەپێکهاتن ،دروستبوونی نیشتووە ترشە ڵۆکەکان کە ئەبێتە هۆی شتنەوە خوێ
کانزاییەکان لە خاکدا و گۆڕینی ترش و تفتی خاک و کوشتنی زیندەوەرە سوودبەخشەکان ،زەرەر و زیانەکانی
پیسبوونی هەوا لە ئەوروپا و ئەمریکادا بە دەیان ملیار دۆالر مەزەندە کراوە لە ناوچە دارستانییە فراوانەکاندا.
10
زیادبوونی گازەکان و خۆڵ و تۆز لە هەوادا کاریگەری لەسەر کەش و هەوا هەیە .وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و
تواندنەوەی سەهۆڵبەندەکان و ژێرئاوکەوتنی کەناراوە نزمەکان ،پیسبوونی هەوا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر
ڕێژەی بارانبارین ،زانراوە ڕێژەی بارانبارین لە شارە جەنجاڵەکان بە ڕێژەی ( )٪ ١٠ – ٪ 5لە ناوچە
گوندنشینەکان زیاترە ،ئەمەش بە هۆی چڕی دانیشتووان و ئاسەواری کارگەکان کە دەبنە هۆی دەرهاویشتنی گەردیلە
ڕەقەکان.
پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی داخورانی بینا و کانزاکان و پیسبوونیان و گۆڕانی ڕەنگەکانیان کە پاککردنەوەیان زۆری
تێدەچێت ،هەروەها زیانی زۆری هەیە بۆ سەر بەروبوومە پێستییەکان و کاغەز و بۆیاغ و جلوبەرگ ،وەک مەزەندە
کراوە لە واڵتە یەکگرتووەکاندا زیانی پیسبوونی هەوا سااڵنە نزیکەی ١١ملیار دۆالرە.
تەنیا لە ئەمریکا سااڵنە 3٠هەزار کەس بە هۆی دووکەڵی ئوتومبێلەوە گیان لە دەست دەدەن ،هەروەها مەزەندە
دەگرێت کە دووکەڵی ئەگزۆزی ئوتومبێل بە ڕێژەی ( )٪ 3٠ - ٪ ٢٠بەشدار بێت لە گەرمبوونی هەوادا ،بە
سووتاندنی ٧٠لیتر بەنزین ١٨٠ – ١4٠کگم دوانۆکسیدی کاربۆن دەکاتە هەواوە ،چونکە لە یەک کاتژمێردا
ئوتومبێلێکی بەنزین ٢٠مەتر سێجا لە هەوا پیس دەکات کە بەشی ٢٠مرۆڤ بۆ کاتژمێرێک دەکات ،کە هەر مرۆڤێک
لە کاتژمێرێکدا پێویستی بە ٠،٩مەتر سێجا ئۆکسجین هەیە .تەکنەلۆژیا دەورێکی گەورەی هەبوو لە کەمکردنەوەی
پیسکەرەکانی ئوتومبێل ،بەاڵم زۆری ژمارەی ئوتومبێل ئەو سوودەی کەم کردەوە بەڵکو تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٠دا
پیسبوونی هەوا بە ئوتومبێل ٪ 63زیادی کرد لە چاو ساڵی ١٩٧١دا ،پسپۆڕان ئاماژە بە چڕی گازی دوانۆکسیدی
کاربۆن دەکەن کە خەستیەکەی زیادی کردووە لە ٠،٠٢6بۆ ٠،٠345لە ساڵی ١٩٧4دا ،لەسەر ئاستی جیهان زانایان
پەیدابوونی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە دەستی مرۆڤ بە ٪ 5٠دەخەمڵێنن ئەوی تری بە هۆی سووتانی
کەرەستەی ئەندامییەوە دەبێت ،ڕێژەی ئوتومبێل لە ساڵی ٢٠٠٨دا گەیشتە ٨3٠ملیۆن لە سەرانسەری جیهاندا ،وە
ئوتومبێل بە سەرچاوەی یەکەم دێت لە تەنکبوونی چینی ئۆزۆن بۆ نموونە ئەگەر وامان دانا سااڵنە هەر ئوتومبێلێک
11
5تەن لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن فڕێ دەدات ،ئەی ئەگەر ٨3٠ملیۆن ئوتومبێل لە چیهاندا هەبن چی؟ ئایا ڕووبەرە
پێویستە سەرنجتان بۆ مەسەلەی پیسبوونی هەوای ناو ماڵ و بیناکان ڕاکێشین و جیاکردنەوەی لە پیسبوونی دەرەکی
بەکارهێنانی دار و خەڵوز بە مەبەستی گەرمکردنەوە و چێشت لێنان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پیسبوونی هەوای
ژوورەوە ،پیسبوونی ناوخۆیی لە زیادبووندایە بە هۆی کەرەستەی کیمیایی و جگەرە و بەکتریاوە ،لە ئامارێکدا کە
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێدەکات خەستی تەنە هەڵواسراوەکان لە هەندێ دووکەڵی ناوخۆدا دەگاتە ١٠٠
پیسبوونی هەوای دەرەکی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی مردن لەو ناوچانەی کە سووتەمەنی ڕەق بەکار دەهێنن و
قوربانییەکانی بە ملیۆنێک مەزەندە دەکرێت لە ساڵێکدا واتە :قوربانییەک لە هەر چرکەیەکدا ،سووتانی دار و
خەڵوز هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و هەناسەتەنگی بە تایبەتی لە نێوان کەسانی تەمەن 3٠
ساڵدا ،هەروەها هەندێ لێکۆڵینەوە دەیسەلمێنن کە مداڵی کەم کێش لە دایک دەبن لەو شوێنانەدا ،شایەنی وتنە
کە ڕێخراوی تەندروستی جیهانی بەرپرسە لە بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی سااڵنە سەبارەت بە ژمارەی بەکارهێنانی
خەڵوز و پاشەڕۆی ئاژەڵ بۆ گەرمکردنەوەی مااڵن ،هەروەها ڕێخراوەکە لە هەوڵی چاککردنی جۆری سۆپا و تەباغی
ئەو ناوچانە و هانیان دەدات بەرەو بەکارهێنانی سووتەمەنی گاز یان شل.
12
سوودی درەخت
ڕووەک و دارستانەکان پاککەرەوەی هەوان لە گازەکان وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن چونکە ڕووەک بە هۆی کرداری
ڕۆشتنەپێکهاتن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ ماددەی کاربۆهیدراتییەکان و هەروەها ئۆکسجین دەردەپەڕێنێت
*بڕی ئۆکسجینی بەرهەمهاتوو لە هێکتارێک دارستاندا لە یەک ساڵدا هەمان بڕە بۆ پێداویستی ئۆکسجینی ١٨
کەس لە ساڵێکدا.
*یەک هێکتار لە ڕووەک بڕی 6،٢تەن گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژێت.
*کاتێک چڕی گازی ئۆزۆنی زەوی زیاد دەکات بە هۆی کارلێکی هایدرۆکاربۆناتی بە هەوادا چوو لەگەڵ
ئۆکسیدەکانی نایترۆجیندا و بە بوونی تیشکی ڕۆژ و گەرمی چاالکی ڕووەک بۆ هەڵمژینی گازی دووەم ئۆکسیدی
*سێبەری درەختەکان توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی خانووەکانی هەیە بۆ ٢٠پلەی سەدی ،هەروەها دەبێتە هۆی
*دارستانەکان یارمەتیدەرن بۆ پاشەکەوتکردن و باشکردنی جۆری ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی بە هۆی
*لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ڕووەک دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبێت لەسەر ئەو ژینگەیەی کە تێیدا
دەژین بە تایبەتی لەسەر جۆری ئەو هەوایەی هەڵی دەمژین کە یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی ژینگە ،ئەمە
سەرەڕای ئەوەی کە بوونی ڕووەک و ڕووبەری سەوزیی کار دەکاتە سەر دەروون و بەخشینی ژیانێکی خۆش و
تەندروست بە مرۆڤ.
13
(کەمکردنەوەی) پاراستنی هەوا لە پیسبوون
باشترین ڕێگە بۆ پاراستنی هەوا لە پیسبوون کەمکردنەوەی دەردانی پیسکەرەکانە لە سەرچاوە پیسەکانەوە و لەگەڵ
- ١دانانی یاسا و دەستوور لە ڕێگای زانیاری و تەندروستی بەجێ بۆ سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا بە هەموو
جۆرەکانییەوە.
- ٢باڵوکردنەوەی ئاگاداری و ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی پیسکەرەکان و هەژاندنی هاواڵتیان بۆ بەکارهێنانی هۆی
هاتوچۆی گشتی لە هەندێک ڕۆژدا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا زیادکردنی وزە ،ئەم ڕێگەیەش بە زۆری لە شارە
- 3بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی پاک و وزە نوێبووەکان وەک وزەی خۆر و با و هەڵکشان و داکشانی ئاوی
زەریاکان.
- 4داڕشتنی پالنی شارەکان بە شێوەیەکی زانستی ئامادەکراو و هێڵکاری شەقامەکان بە شێوەیەک کە هاتوچۆی
- 5ڕواندنی نەمام و ڕووەک لە شەقام و شوێنە گشتی و شارەکاندا بە تایبەتی ڕووەکە هەمیشە سەوزەکان و ئەو
- 6بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئەو پیسکەرانە کە
- ٢ئامێری جیاکەرەوە لوولەکییەکان کە دەنکۆڵە مامناوەندەکان دەپاڵێوێت بە ڕێژەی (.)٪ ٩٠ – ٪ 5٠
- 3پاڵێوەری کیسەییەکان کە دەتوانرێت نزیکەی ٪ ٩٩ی دەنکۆڵە بچووکە زەرەرمەندەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ لەناو
بەرن بەاڵم لە هۆکاری گواستنەوەدا دەتوانرێت ئامێرێک بەکار بهێنرێت کە ئۆکسیدی کاربۆن و هایدرۆکاربۆنات و
14
یەکەم ئۆکسیدی نایترۆجین بگۆڕێت بۆ گازی دوانۆکسیدی کاربۆن و هەڵمی ئاو بە مەرجێ ئەو سووتەمەنییانەی
-4بەکارهێنانی ئامێری فێنککەرەوەی نوێ کە کاریگەری کەمی هەبێت لەسەر پیسبوونی هەوا.
سەرچاوە
-بنەمای جوگرافیای گشتی و جوگرافیای کوردستان ،نەشوان شوکری هرۆری.
-ویبسایتی ویکیپیدیای کوردی .WWW.WIKIPDIA.COM
-کۆمەاڵیەتی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ،نووسینی لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە.
Physical Geography, Richard H. Bryant 7th edition. -
15