Professional Documents
Culture Documents
محەمەد کابولی
محەمەد کابولی
محەمەد کابولی
1898
سەرچاوە:
ویکیپێدیا
ئامادەکردنی:
میران سەنگەر کاکەمییر
بەش:
IT – G3
محەممەد 6کابولی ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە .بە ھۆی
شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە .شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و
پێشکەوتووخوازانەیە ،ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا ،کەچی پەیتا پەیتا خوێنەری شیعرەکانی
لە زیادبووندایە.
ژیانی مناڵی
دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن ،بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە
ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن[]١لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی
دەستی لە یەخەی نەکردەوە ،لە تەمەنی ٤٠ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات،
مامەکانی نازی دەکێشن.
قانع سهبارهت به زێدی خۆی وا دهڵێت:
له ئهساڵ خهڵکی دۆاڵشم ،مهریوان جێگهی ئهژدادم/موحهممهد کابولیم ئهمما تهخهللوس قانعم ناوه
که دۆاڵش گوندێک بوه له نزیکی شاری مهریواندا.
تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد ،شەرم نییە ئەگەر بڵێین
ڕۆژان لە نێو منااڵندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.
تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە
زەمینەی ژیانێکی ترەوە ،ئاغا سەید دەیباتە الی خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن .بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن
ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.
قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر ،شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی
ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت ،بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.
کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان ،لەبەر ئەوەی کە الیەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو ،زۆربەی ڕۆشنبیرە
ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە 6ڕاستەوخۆ تێکەاڵوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد ..بێ ئەوەی لە
ستراتیژییەتی شەڕەکە و الیەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن .ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە
ئایینیانەی ئەو سەردەمەی 6ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات ..الیەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک
کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە
شیعری ئایینی و خواپەرستی.
کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی
گەالنی ناوچەکە کێشایەوە ،سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا ..دوا ئەوە جارێکی تر دەست
دەکاتەوە بەخوێندن ،ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای ،ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە ،مەھاباد ،شنۆ ،ھەولێر،
کۆیە ،کەرکووک ،سلێمانی و بیارە گەڕاوە .دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.
ژیانی الوێتی
لە سەرەتای الوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.
ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا
زیادی دەکرد ..ئەمە لە الیەک ،لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان
کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە 6سیاسییکانی ئەو سەدەمەیباکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت..
دیسانەوە لە الیەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای باڵوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی
دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا ،ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو ،وە
پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری
کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی الوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.
لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە
گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی .وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند الیەکی
تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق ال اردەالن)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی
ئەردەاڵنییەکان دەکات 6بەرانبەر داگیرکەران ،ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە
لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.
بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی
باڵوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە الیەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو ،لەو کاتەدا باس و
بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و الیەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس
دەکران .شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات 6و دەڵێت:
با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت6
پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت
دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە
نەبوونی ھەژار ،نەبوونی تۆیە
بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە واڵتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی
شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم .ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی
کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە .ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر
بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو ،لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.
لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە ،سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە واڵتێکی
پیشەسازی 6نەچووەکە دەسەاڵتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و
بەرھەڵستی دەرەبەگەکان 6دەکات .شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە ،بۆیە ڕوو دەکاتە
دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:
گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە
ڕۆژی مەرگت 6زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە
نۆکەر و پێش خزمەت 6و کارەکەر و دایانەکەت
کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ
دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە
شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە واڵتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو واڵتە وەک یەک بژین و
لە ڕووی یاسای کۆمەاڵیەتییەوە یەکسان بن و ئابووری واڵت بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک
سەربەستی سیاسییان بدرێتێ ،بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی 6نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە واڵتانە سڵەمیوەتەوە و لە
شیعرەکانیدا ئەمەی بە الدێنشینەکان گەیاندووە.
نموونەی شیعریی قانع
قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە :دڵداری ،نیشتمانی ،کۆمەاڵیەتی ،نەتەوایەی ،شۆڕشگێرانە ،ئایینی .ئەمانە ھەندێک نموونەی
شیعریی قانعن:
شیعری دڵداری
مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم :الچۆ
دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی
مەعباد چۆڵ ئەکەم بیلال ،ئەچم بۆ کونجی مەیخانە
بەرھەمەکان
• گواڵڵەی مەریوان
• باغچەی کوردستان
• چوارباخی پێنجوێن
• شاخی ھەورامان
• دەشتی گەرمیان