Professional Documents
Culture Documents
محەمەد کابولی
محەمەد کابولی
محەمەد کابولی
1898
سەرچاوە:
ویکیپێدیا
ئامادەکردنی:
میران سەنگەر کاکەمییر
بەش:
IT – G3
محەممەد کابولی ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی
کوردە .بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە .شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی
فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە ،ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا ،کەچی پەیتا
پەیتا خوێنەری شیعرەکانی لە زیادبووندایە.
ژیانی منالی
دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن ،بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو منالی
دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی سالی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن[]١لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو
حالەشەوە کلۆلی دەستی لە یەخەی نەکردەوە ،لە تەمەنی ٤٠ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک
دایکیشی کۆچی دوایی دەکات ،مامەکانی نازی دەکێشن.
له ئهسڵ خهڵکی دۆڵشم ،مهریوان جێگهی ئهژدادم/موحهممهد کابولیم ئهمما تهخهللوس قانعم ناوه
ژیانی ڵوێتی
لە سەرەتای ڵوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش
سەری نایەوە.
ئەو ناکۆکییە خێلەکییانەی نێوان بنەمالەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆلی
فیکری شاعیردا زیادی دەکرد ..ئەمە لە ڵیەک ،لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەوالی پەیوەندی
سیاسییانەی توندوتۆلی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەیباکووری کوردستان و
کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت ..دیسانەوە لە ڵیەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی
ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەلە
خوێندەوارەکاندا ،ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو ،وە پاشگەزبوونەوەی
کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان
(ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی ڵوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.
لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دلداری و
ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی .وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی
کردووە و لە چەند ڵیەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق اڵ اردەڵن)ی دەست
دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵنییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران ،ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە
سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دلداری جێ دەھێلێت و شافیر
دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.
بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی
بڵوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە ڵیەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو ،لەو کاتەدا باس
و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و ڵیەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر
زارەکی باس دەکران .شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەلێت:
با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت
پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت
دەولەمەدن مەلێ ھەولی بۆ خۆیە
نەبوونی ھەژار ،نەبوونی تۆیە
بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی
زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆلۆنیالیزم .ئەو ناکۆکییە خێلەکییانەی نێوان شاعیر و چەند
دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە .ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی
نێوان خاوەن مولک و ڕەعیەتەکان قولتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەلوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو ،لەم
قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.
لەبەر ئەوەی کۆمەلگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەلگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە ،سروشتی کۆمەلگاکەمان لە
وڵتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵتی سەرمایەداران خەلکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ
جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەلستی دەرەبەگەکان دەکات .شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی
سۆشیالیستی ھەبووە ،بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەولی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەلێت:
گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە
ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت
کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ
دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە
شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵتە وەک
یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵیەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵت بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک
بدرێنە قەلەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ ،بۆیە ھەمیشە لە ھەلوێستی سیاسییانەی نەتەوە
سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵتانە سلەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە ڵدێنشینەکان گەیاندووە.
قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە :دلداری ،نیشتمانی ،کۆمەڵیەتی ،نەتەوایەی ،شۆڕشگێرانە ،ئایینی .ئەمانە
ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن:
شیعری دلداری
مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەلێم :ڵچۆ
دلم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی
مەعباد چۆڵ ئەکەم بیلڵ ،ئەچم بۆ کونجی مەیخانە
بەرھەمەکان
• گوڵلەی مەریوان
• باغچەی کوردستان
• چوارباخی پێنجوێن
• شاخی ھەورامان
• دەشتی گەرمیان