Professional Documents
Culture Documents
چارەنووسی زمانی کوردی
چارەنووسی زمانی کوردی
چارەنووسی زمانی کوردی
تێگەی جۆراوجۆر بۆ لێکدانەوەی زمان هەیە .زمانی ستاندارد ،زمانی ڕەسمی و زمانی نەتەوەیی ،سێ تێگەن کە دەکرێ لە ڕوانگەی
ئەوانەوە بیر لە بارودۆخی ئێستای زمانی کوردی بکرێ و چارەنووسەکەی $پێشبینی بکرێ .زمانی کوردی لە باشوری کوردستان هەم
ڕەسمییە ،هەم خاوەنی دوو ستانداردە ،هەم زمانێکی نەتەوەییە کە نەتەوەیەکی پێ دەناسرێتەوە و تاکی کورد لە جوگرافیای هەرێمی
کوردستاندا بە یارمەتی ئەو زمانە پەیوەندی دەگەڵ یەکتر دەگرێ .دیارە ئەوە بە هۆی جۆری سیاسەت و پالنداڕێژیی زمانی لە ڕێگەی
سیستەمی پەروەردە و خوێندنی بااڵ و میدیا و نوخبە و سیاسەتمەدارانەوە دەتوانێ پەرە بستێنی و جێ گیر بێ یا نا ئەوەیە لەوانەیە
گۆڕانی بەسەردا بێ.
زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران سێ ستانداردی هەیە ،لە ئاستی جوگرافیای کوردستانی ئێران بەشێک لە پەیوەندییەکانی پێ ئەنجام
دەدرێ و بەشێکیتر لە پەیوەندییەکان بە زمانی نەتەوەیی واڵتی ئێران ،واتە بە زمانی فارسی ئەنجام دەدرێن .سیستەمی پەروەردە و
خوێندنی بااڵ و نوخبە و پالنداڕێژەرانی زمانی ئەم واڵتە خزمەتی زمانی کوردی ناکەن و لە درێژەی ئەم جۆرە سیسەت و پالنداڕێژییە
زمانییەی کە لە کوردستانی ئێران لە ئارادایە ،پێشبینی ناکرێ کە زمانی کوردی لەو بەشە لە کوردستاندا گەشە $بکا.