Professional Documents
Culture Documents
هەڵە لە زماندا
هەڵە لە زماندا
هەڵە لە زماندا
سەعد قازی
هەڵە کردن لە هەر بابەتێکدا ،یا نیشانەی نەزانییە یا نیشانەی کەمتەرخەمییە .بوونی هەڵە لە جەستەی زمانی
کتێبی وانەییدا ،ئەویش بەو ڕێژە زۆرە ،بەتایبەتی لە واڵتێک کە زمانی کوردی زمانی یەکەمە و یەکێک لە
شوناسە گرنگەکانی نەتەوەی سەر بە زمانەکەیە و بە پلەی یەکەم کاری پەروەردەیی پێدەکرێت ،دەبێتە
هۆی تێکچوونی ئاسایشی زمانی و نائەمنی زمانی بەرهەمدێتنێت .هەستی نائەمنی زمانی لە الیەن نرمینە
موعینیان (معینیان ،١٣٨٨ ،ل )١٧٩بەکارهێندراوە .ئەو دەڵێت" :هەڵە نوێنەڕایەتی ،نەزانی،
کەمتەرخەمی ،پشتگوێ خستن و ڕەنگە گەمژەیی بکات و ،دەبێتە هۆی بەرهەم هاتنی نائەمنی زمانی" بەو
پێودانە دەکرێت بگوترێ ،بوونی هەڵە لە جەستەی زمانی کوردیدا ،بەرهەمی هەر کام لەو هۆیانە بێ،
لەوانەیە ،نائەمنی زمانی و دواتر نائەمنی سیاسی و کۆمەاڵیەتی بەرهەم بێنێت .چونکە ،دەبێتە هۆی ئەوەی
زمانی کوردی لە الی ئاخێوەرانی کەم بایەخ بێ و لە ئەنجامدا هەست بکەن کێشەکە لە ماهییەتی
زمانەکەدایە و لە ئاکامدا ،بۆ ڕاپەڕاندنی کاری پەروەردەیی پشت بە زمانێکیتر ببەستن .هەڵبەت ،ڕەنگە لە
سەرەتادا مرۆڤ زۆر هەست بە قوواڵیی گرفتەکانی هەڵەی زمانی نەکات ،بەاڵم ،کاتێک بە وردی بیر لە
ئاکامی بوونی هەڵە لە جەستەی زمانی کتێبە وانەییەکانی سیستەمی پەروەردەدا دەکرێتەوە ،هەست دەکرێت،
سووکایەتی بە زمانەکە کراوە و لە ئاکامدا بۆی هەیە ،تاکی سەر بە زمانەکە تۆڕهەڵداتە دەرەوەی نیشتمانی
زمانەکەی خۆی .بۆ وردبوونەوە لە هۆی ئەم گرفتە دەکرێت باسی ئەوە بکرێت ،کە زمانی کوردی لە
قۆناخی بە ستاندارد بووندایە و هێشتا نەیتوانیوە ئەرکی زمانێکی گەشە کردووی مودێرن لە ڕاپەڕاندنی
ئەرکی پەروەردەیی ببینێت .بۆیە پێویستی بە تێپەڕاندنی هەموو قۆناخەکانی ستاندارد سازی هەیە .بۆ
نموونە ،پێوەرسازی و پااڵوتنی هەڵەی ڕێنووسیی و ڕێزمانی و خاڵبەندی و مانایی و هەتا دوایی .ڕادەی
سەرکەوتنی سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە پێداچوونەوە بە هەڵەکانی جەستەی زمانی ناو
کتێبە وانەییەکان و نوێ کردنەوە و پەرەپێدان و پااڵوتنی زمانی کوردی کتێبە وانەییەکان ،پێشاندەری
ڕادەی گەشەی تکنیکی ئەو سیستەمەیە کە خۆی لە ژێر کاریگەری گەشەی فەرهەنگی و کۆمەاڵیەتی و
.ئابووریدا بەرهەمدێت
زمان جگە لە کەرەستەی ڕاگواستنی زانیاری ،خاوەنی مانای سیاسی و کۆمەاڵیەتی و ڕۆشنبیرییە (سادق
.عوسمان ،٢٠١٤ ،ل)٨٣
وەک ئەمیر حەسەنپوور باس دەکات ،ئایدیۆلۆژی زمان بریتییە لە بڕوای خەڵک سەبارەت بە ئەوەی ،زمان
.چییە و چۆن دەبێت دەکاتر بکرێت (ئەمیر حەسەنپوور ،٢٠١١ ،ل)٨
فەرهەنگی زمانی بریتییە لە تێروانینی ئاخێوەرانی زمانێک ،کە بە شێوەی دیار و نادیار ،کاریگەری لە
.سەر چۆنییەتی سیاسەتی زمانی واڵتەکە دادەنێن
...
مافی زمانی و مافی مرۆڤ
ئەو هەواڵنەی لە پێناو پاراستنی زم انی خ ەڵکی خۆجێ یی پرس تۆریکا دەدرێت ،وەک ه ەوڵێک ل ە
پێناو دابین کردنی مافی مرۆڤدا ناسراوە (سپاڵسکی ،١٣٩١،ل.)٢٠٠
دوایین نموونە سەبارەت بە وەی کە مافی زمانی لە مابەقی مافەکانیتری مرۆڤ جیا نییە ،ئەوەیە ک ە
وارینز( )٢٠٠١باسی دەکات .ئەو ڕای وایە کە مافی زمانی لە نێو مافی مرۆڤدا گونجاوە و دەتوانین ل ە ن او
دەقەکانی ماڤی مرۆڤدا بیانبینینەوە .لە نێو ئەو مافانەی کە تاکەکانی کۆمەڵگە لێی بەهرەمەندن و یەک ل ەوان
بریتییە لە ئەسلی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هەاڵواردن (هەمان ،ل.)١٦٣