Download as pdf or txt
Download as pdf or txt
You are on page 1of 299

‫گەڕان بە دوای ئەڵاڵ و‬

‫دۆزینەوەی عیسای مەسیح‬

‫نەبیل قوڕەیشی‬

‫‪1‬‬
‫ئەم بەرهەمە وەرگێڕانێکە لە کتێبی‪:‬‬
‫‪Seeking Allah, Finding Jesus‬‬
‫‪Copyright © 2014 by Nabeel A. Qureshi‬‬
‫‪ePub Edition © February 2014: ISBN 978-0-310-51503-6‬‬
‫‪Published in association with the literary agency of Mark Sweeney & Associates, Bonita‬‬
‫‪Springs,‬‬
‫‪Florida 34135‬‬
‫‪Printed in the United States of America‬‬

‫ناوی کتێب‪ :‬گەڕان بەدوای ئەڵاڵ و دۆزینەوەی عیسای مەسیح‬ ‫•‬


‫نووسەر‪ :‬نەبیل قوڕەیشی‬ ‫•‬
‫وەرگێڕ‪ :‬نەریمان تاهیر‬ ‫•‬
‫چاپی یەکەم‪2018 ،‬‬ ‫•‬
‫چاپخانە‪:‬‬ ‫•‬
‫تیراژ‪:‬‬ ‫•‬
‫ژمارەی سپاردن‪:‬‬ ‫•‬

‫هەموو ئایەتەکانی کتێبی پیرۆز لە چاپی کوردیی سۆرانی ستاندەرەوە (‪ )KSS‬وەرگیراوە‪ .‬هەموو مافەکانی پارێزراوە‪.‬‬

‫هەموو ئایەتەکانی قورئان لە تەفسیری ئاسانەوە وەرگیراوە‪.‬‬

‫‪2‬‬
‫پێرست‬
‫دیباچە‬

‫سوپاسگوزاری‬

‫پێشەکی‬

‫پێشوتار‪ :‬گەڕان بە دوای ئەڵاڵدا‬

‫وەرزی یەکەم‪ :‬بانگهێشتکردن بۆ نوێژ‬

‫بەشی یەکەم‪ :‬نوێژی باوباپیرانم‬

‫بەشی دوو‪ :‬باوەڕی دایکێک‬

‫بەشی سێ‪ :‬کۆمەڵەیەکی چوار کەسی‬

‫بەشی چوار‪ :‬کتێبە تەواو و کامڵەکە‬

‫بەشی پێنج‪ :‬چیرۆکەکانی پێغەمبەر‬

‫بەشی شەش‪ :‬ڕاستودروستبوون لە ڕێگەی نوێژکردنەوە‬

‫بەشی حەوت‪ :‬هەمەچەشنی لە ئیسالمدا‬

‫بەشی هەشت‪ :‬ڕێگای شەریعەت‬

‫بەشی نۆ‪ :‬خەونی باوەڕداران‬

‫بەشی دە‪ :‬مانگی خێر و بەرەکەت‬

‫وەرزی دووەم‪ :‬باڵیۆزی ئیسالم‬

‫بەشی یازدە‪ :‬فەرهەنگ و کەلتوری سێیەم‬

‫بەشی دوازدە‪ :‬موسڵمانانی ڕۆژاوا‬

‫بەشی سێزدە‪ :‬بیردۆزی بێهۆشبوون و جێگۆڕکێ‬

‫بەشی چواردە‪ :‬باوک لە عیسا مەزنترە‬

‫بەشی پازدە‪ :‬دەروازەکانی بەهەشت و گڕەکانی دۆزەخ‬

‫‪3‬‬
‫بەشی شازدە‪ :‬گەنجینەی دابونەریت‬

‫بەشی حەڤدە‪ :‬نیشانە ئاسمانییەکان‬

‫بەشی هەژدە‪ :‬ئابڕوو و دەسەاڵت‬

‫بەشی نۆزدە‪ :‬ئایینی ئاشتی‬

‫وەرزی سێیەم‪ :‬هەڵسەنگاندنی پەیمانی نوێ‬

‫بەشی بیست‪ :‬هاوڕێیەتی برایانە‬

‫بەشی بیست و یەک‪ :‬ئەو گەشتەی کە بووە هۆی کردنەوەی چاوم‬

‫بەشی بیست و دوو‪ :‬پەرەسەندنی هەنگاو بە هەنگاوی دەق‬

‫بەشی بیست و سێ‪ :‬هەڵسەنگاندنەوەی سەنگ و قورسایی کتێبی پیرۆز‬

‫وەرزی چوارەم‪ :‬گەیشتن بە گرنگترین خاڵی بابەتەکە‬

‫بەشی بیست و چوار‪ :‬تاقیکردنەوەی لیتموس‬

‫بەشی بیست و پێنج‪ :‬لەخاچدانی بیردۆزی بێهۆشبوون‬

‫بەشی بیست و شەش‪ :‬کڵێسا لە دیدی موسڵمانێکەوە‬

‫بەشی بیست و حەوت‪ :‬دیبەیتێک لەسەر زیندووبوونەوەی مەسیح‬

‫وەرزی پێنجەم‪ :‬عیسا‪ :‬مەسیحێکی مردوو یان کوڕی خودا؟‬

‫بەشی بیست و هەشت‪ :‬زانستی بۆماوەزانی (ژێنێتیک) و عیسا‬

‫بەشی بیست و نۆ‪ :‬عیسا بەدیهێنەری دارتاشەکان‬

‫بەشی سی‪ :‬کوڕی خودایی مرۆڤ‬

‫بەشی سی و یەک‪ :‬ئایینزای پۆڵسی و یەکەمین عیسا‬

‫وەرزی شەشەم‪ :‬بەرگریکردن لە ئینجیل‬

‫بەشی سی و دوو کێشمەکێش لەسەر سێیانە (ثالوث)‬

‫بەشی سی و سێ‪ :‬هاوئاوازبوون لەگەڵ سێیانە‬

‫بەشی سی و چوار‪ :‬یەکالییکردنەوەی ڕزگاری‬


‫‪4‬‬
‫بەشی سی و پێنج‪ :‬هەڵسەنگاندنی ئینجیل‬

‫وەرزی حەوتەم‪ :‬ڕاستیی لەبارەی محەممەدەوە‬

‫بەشی سی و شەش‪ :‬ناسینی دووبارەی محەممەد‬

‫بەشی سی و حەوت‪ :‬وێنەی تەواوی پێغەمبەرێک‬

‫بەشی سی و هەشت‪ :‬توندوتیژی ئەودیو پەردە‬

‫بەشی سی و نۆ‪ :‬محەممەد نێردراوی ئەڵاڵیە؟‬

‫وەرزی هەشتەم‪ :‬پیرۆزبوونی قورئان‬

‫بەشی چل‪ :‬بەرگریکردن لە قورئان‬

‫بەشی چل و یەک‪ :‬قورئان و زانست و بوکاییزم‬

‫بەشی چل و دوو‪ :‬حەدیس و مێژووی قورئان‬

‫بەشی چل و سێ‪ :‬ئەوانەی کە بوونەتە موڵکتان‬

‫وەرزی نۆیەم‪ :‬گومان لە باوەڕ‬

‫بەشی چل و چوار‪ :‬ئەقاڵنی و ئاشکراکردن‬

‫بەشی چل و پێنج‪ :‬نرخ و بەهای قبوڵکردنی خاچ‬

‫بەشی چل و شەش‪ :‬من نزیکم‪ ،‬بگەڕێ دەمدۆزیتەوە‬

‫بەشی چل و حەوت‪ :‬کێڵگەیەکی پڕ لە خاچ‬

‫وەرزی دەیەم‪ :‬ڕێنوێنیکردن بە دەستی خودا‬

‫بەشی چل و هەشت‪ :‬خەونە نهێنی دەرخەرەکان‬

‫بەشی چل و نۆ‪ :‬دەرگای تەسک‬

‫بەشی پەنجا‪ :‬قادرمەی دەرەوەی مزگەوت‬

‫بەشی پەنجا و یەک‪ :‬کاتی شین و دڵتەنگی‬

‫بەشی پەنجا و دوو‪ :‬وشەی خودا دەدوێت‬

‫بەشی پەنجا و سێ‪ :‬دۆزینەوەی عیسا‬


‫‪5‬‬
‫وتەی کۆتایی‬

‫‪6‬‬
‫دیباچە‬
‫چی دەکەیت ئەگەر کەسێک بنەمای باوەڕەکەت بخاتە ژێر پرسیارەوە؟ پەرچەکردارت چۆن‬
‫دەبێت بەرامبەر ئەو کەسەی کە ئەو دابونەریتانەت دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە زۆر بەالتەوە‬
‫جێگەی بایەخ و پەسەند بوون؟‬
‫ئەم کتێبە باسی چیرۆکێكی سەرنجڕاکێشی کەسێک دەکات کە دەگەڕێت بە دوای وەاڵمی‬
‫پرسیارە هەرە گرنگەکانی ژیان و باوەڕدا‪ ،‬سەرەڕای هەبوونی گوشارێکی بێ ئەندازە بۆ‬
‫پاراستنی ئەو بارودۆخەی کە تێیدایەتی‪.‬‬
‫کاتێک جیهانی پۆنتیۆس پیالتۆس بیست سەدە لەمەوپێش دەستی کرد بە لەرزین‪ ،‬پرسیاری‬
‫کرد و گوتی‪" :‬ڕاستی چییە؟" پاشان دەستی شوشت و خۆی لە بابەتەکە بێ بەری کرد‪ .‬بەاڵم‬
‫هاوڕێی ئازیزم نەبیل قوڕەیشی ئەوەندە چاونەترس بوو کە بەوپەڕی ڕاستگۆیی فکری و‬
‫هزرییەوە شوێن پێی ڕاستییەکانی هەڵگرت‪ ،‬بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو باجەی کە دەبێت‬
‫بیدات‪.‬‬
‫بەڕاستی دڵخۆشم کە لە الپەڕەکانی داهاتوودا دەست دەکەن بە ناسینی نەبیل کە باسی ئەو‬
‫گەشتە دورودرێژە سەرووسروشتییەکەی دەکات‪ ،‬کە بووە هۆی تێرکردنی مێشک و ڕۆحی‪.‬‬
‫لەم کتێبەوە پەی بەوە دەبەن کە چی ڕوودەدات ئەگەر کەسێک کە لەنێو کلتورێکی ئیسالمیدا‬
‫هەڵقواڵبێت و هەموو شتێکی خۆی بخاتە مەترسییەوە بۆ دەرخستنی شوناسی ڕاستەقینەی‬
‫یەزدان‪ .‬ئەم کتێب ە لە چیرۆکی خێزان و هاوڕێ و باوەڕ پێکهاتووە لەگەڵ زانیاریگەلێکی زۆر‬
‫لەبارەی ئیسالمەوە کە بە ڕێگای جیاواز هاوکاریت دەکات لە ناسینی جیهانی موسڵمانان‪.‬‬
‫من لە نزیکەوە توانا و زیرەکی نەبیلم بینیوە‪( .‬ئەو پزیشکە‪ ،‬خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە‬
‫و ئێستا ئیش لەسەر دکتۆراکەی دەکات‪ ).‬هەروەها دەزانم کە خاوەنی دڵێکی پڕ لە میهر و‬
‫سۆزە‪ .‬نەبیل توانایەکی پەنهانی سەیری هەیە لە پرسیاری ورد و تیژدا بە جۆرێک کە‬
‫دەتباتەوە سەر بناغەی سەرەکی بابەتەکە‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز نەمیدیتووە کە زیرەکی و‬
‫تواناکەی بۆ ترساندن و ئازاردانی کەسانی دیکە بەکاربهێنێت؛ بە پێچەوانەوە هەمیشە‬
‫ویستوویەتی کە دەستی یارمەتی بۆ ئەو کەسانە درێژ بکات کە دەیانەوێت ڕێگای ڕاستی باوەڕ‬
‫بەرەو خودا بدۆزنەوە‪.‬‬
‫من دەزانم کە هەڵتەکاندنی بنەمای بیروباوەڕ واتای چییە‪ .‬من وەکو بێباوەڕێک‪ ،‬بواری‬
‫ڕۆژنامەگەری و ڕاهێنانە یاساییەکانم بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنینی ڕاستی و چەوتی باوەڕی‬

‫‪7‬‬
‫مەسیحییەت بەکار دەهێنا‪ .‬بەاڵم دەرەنجامی گەڕان و پشکنینەکەم بووە هۆی سەرەوژێرکردنی‬
‫ژیانم‪.‬‬
‫هەر بۆیە باش لە نەبیل تێدەگەم کە پرسیاری ئاڵۆزی کردووە و دژی وەاڵمی سادە و ئاسان‬
‫وەستاوەتەوە‪ .‬نەبیل بەوپەڕی وریایی و شارەزاییەوە بەڵگە مێژووییەکانی هەڵتەکاندووە و‬
‫ڕێگا ئاڵۆز و پێچاوپێچەکانی فەلسەفە و الهوتی بڕیوە‪ .‬نەبیل بەردوام بووە لە هەوڵدان و‬
‫نەترساوە لەوەی کە ڕووبەڕوووی ئەو دۆزینەوە نوێیانە بێت کە کەم کەم دەبوونە هۆی‬
‫کاڵبوونەوەی ئەو بیروباوەڕەی کە لە منداڵییەوە لەسەری پەرەوەردە کرابوو‪.‬‬
‫بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاخۆ تۆ کەسێكی باوەڕداریت یان نە‪ ،‬باوەڕم وایە کە چیرۆکی‬
‫نەبیل سوودێکی زۆری بۆت دەبێت‪ .‬دواتر وات لێدێت کە وەکو هاوڕێیەک چاو لە نەبیل‬
‫دەکەیت‪ ،‬چونکە ئەوەندە تۆی بەالوە گرنگ بووە کە ئەزموونی ژیانی خۆیت لەگەڵ باس‬
‫دەکات و کەم کەم لە بەرەوپێشچوونی گەشتە ڕۆحییەکەتدا هاوکاریت دەکات‪ .‬بەتەواوی‬
‫قەناعەتم بەوە هەیە کە پێویستە هەموو ئەوانەی کە ڕێز لە ڕاستی دەگرن و ڕەنج و ئازاری‬
‫ناسینی یەزدان بە شێوەیەکی کەسیی دەچێژن حەماسەی نەبیل بە وردی بخوێننەوە‪.‬‬
‫فەرموو دەست بکە بە خوێندنەوە و بزانە چۆن یەزدان چیرۆکی نەبیل لە ژیانی تۆدا‬
‫بەکاردەهێنێت‪.‬‬
‫‪ -‬لیی سترۆبڵ‪ ،‬نووسەری کتێبی بەڵگەی هەبوونی مەسیح و بەڵگەی هەبوونی نیعمەت‬

‫‪8‬‬
‫سوپاسگوزاری‬
‫بەڕاستی من شایانی ئەو هەمووە هاوکاری و ڕێنماییە نەبووم کە یەزدان هێنایە نێو ئەم‬
‫پڕۆژەیەوە‪ .‬دیارە دەبێت بە سوپاسکردنی ئەو هاوڕێ ئازیز و خێزانانە دەست پێبکەم کە‬
‫بەشەکانی ئەم کتێبەیان خوێندەوە و تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر نووسی‪ .‬هاندان و‬
‫ئامۆژگارییەکانیان بەڕاستی بەهادار بوون‪ .‬دەمەوێ بە تایبەتی سوپاسی کارسن وایتناوەر و‬
‫خوشکی بەڕێزم باجی بکەم بۆ ئەو هەمووە سەرنجەی کە لە کاتی هەرە پێویستدا پێشکەشیان‬
‫کردم‪.‬‬
‫هەروەها دەبێت سوپاسی بەڕێزان مارک سوینێی و مادیسن ترامێل بکەم کە بەهۆی‬
‫هاوڕێیەتی و شارەزایی تەواویانەوە‪ ،‬دڵسۆزانە هەوڵیان دا کە ئەم کتێبە بهێننە بوون‪.‬‬
‫بێگومان یەکێک لە گەورەترین بەرەکەتەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە بەرهەمی کۆمەڵێک فکر و‬
‫هزری زۆر نایابن‪ .‬من خۆم بە قەرزاری لیی سترۆبڵ‪ ،‬دان واڵس‪ ،‬ئێد کۆمۆسزێوسکی‪ ،‬ڕاب‬
‫باومەن‪ ،‬کەیت سمۆڵ‪ ،‬گێری هابەرماس و جاش مکداوڵ دەزانم‪ ،‬بەهۆی خەمخۆری و‬
‫هاوکارییانەوە‪ .‬تەنها ناسینی ئەو بەڕێزانە مایەی بەرەکەتێکی زۆر گەورەن‪ ،‬هەتا دەگات‬
‫بەوەی کە هەموویان هاوڕێی خۆشەویست و ئازیزی منن‪.‬‬
‫هەروەها پێویستە سوپاسی ئەبدومورای بکەم‪ ،‬نە تەنها بەهۆی هاوکارییەکانییەوە‪ ،‬بەڵكو‬
‫بەهۆی ئەو خزمەت و هاوکارییە ڕۆحییەی کە دوای تەواوکردنی پڕۆژەکە پێشکەشی کردم‪.‬‬
‫بەهۆی ئەوەی کە چەند ساڵێک پێش من شەڕی لە ئیسالم بەرەو مەسیحییەت هاتنی کردبوو‪،‬‬
‫بۆیە دید و ڕوانگەکانی لە دەرەوەی وەسف و باسکردنەوە بوون‪ .‬من ئەبدومورای بەو برا‬
‫گەورەیە دەزانم کە من لە ژیانماندا نەمبووە‪.‬‬
‫سەرپەرشتی کردنم لە الیەن مایک لیکۆناوە بە درێژایی سااڵنی ڕابردوو‪ ،‬یارمەتی دام کە لە‬
‫ڕووی فکری و پەروەردەییەوە گەشە بکەم‪ .‬نە تەنها ئەم کتێبە بەڵكو زۆرێک لە خزمەت و‬
‫کارەکانی دیکەی من بەبێ مایک مەحاڵ دەبوون‪.‬‬
‫پێویستە سوپاسی تایبەتی دەیڤد وود بکەم کە یەکێکە لەو کەسانەی کە خزمەت و‬
‫کاریگەرییەکەی لە دەرەوەی باسکردنە‪ .‬بە تەواوی خۆم بە قەرزاری ئەو پیاوە مەزنە دەزانم‬
‫کە ئەرکی جێبەجێکردنی مزگێنیدانی بە گەنجێکی دڵگەرمی موسڵمان گرتە ئەستۆ (لێرەدا‬
‫نووسەر مەبەستی لە خۆیەتی)‪ .‬نزا دەکەم و دەپاڕێمەوە کە ئەمە دەستپێکی هاوڕێیەتی و‬
‫خزمەتی هاوبەشمان بێت‪.‬‬

‫‪9‬‬
‫ئەگەر مارک میتێڵبێرگ نەبووایە ئەوا ئەم کتێبە نەدەنووسرا‪ .‬مارک هەر لە یەکەم قۆناغی‬
‫پێشنیارکردنی کتێبەکەوە هاوکاری کردم‪ ،‬دواتر لە پەیداکردنی بریکار و باڵوکار و‬
‫ڕیکالمکردنیش یارمەتی دام‪ .‬ئینجا لە نووسین و تێبینی و پێشنیاریشدا دەستی گرتم‪ .‬هەر بۆیە‬
‫بەڕاستی بەالمەوە جێگەی پرسیارە ئاخۆ من خاوەنی چەند بەشی ئەم کتێبەم! مارک‪،‬‬
‫سەرپەرشتیاری و هاوڕێیەتیی تەواو و بێخەوشی تۆ بووەتە مایەی هاندان و پشتگیرییەکی‬
‫ئەوتۆ کە هەوڵ بدەم هەتا دەتوانم باش بم‪ .‬دڵنیا بە کە هەرگیز ناتوانم بەپێی پێویست سوپاست‬
‫بکەم و قەرەبووی چاکییەکەت بکەمەوە‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسی میشێڵی خاتوونم بکەم کە لە پێناو نووسینی ئەم کتێبەدا بەرگەی‬
‫چەندین هەفتەی دابڕان و دووری گرت‪ .‬هەروەها سوپاسی دەکەم کە درەنگانی شەو بەوپەڕی‬
‫دڵسۆزییەوە کتێبەکەی دەخوێندەوە‪ .‬سوپاسی دەکەم کە خۆشەویستیی تەواوی بۆ پیاوێكی‬
‫ناتەواوی وەکو من هەیە‪ ،‬هەروەها زۆر سوپاسی دەکەم کە تەنانەت یەک جاریش کەمترین‬
‫گلەیی لێم نەکردووە‪ .‬میشێڵ‪ ،‬هەرگیز ناتوانم چاکەت بدەمەوە‪ .‬بەڕاستی شتێکی باشە کە‬
‫تەواوی ژیانمان پێکەوەیە بۆ ئەوەی هەوڵ بدەم کە قەرەبووی چاکییەکەت بکەمەوە‪.‬‬
‫سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و خۆشەویستانەی دیکە دەکەم کە لە نووسینی ئەم کتێبەدا‬
‫هاوکارییان کردم‪ ،‬بەڕاستی هەوڵ و تەقەالتان بەرز دەنرخێنم‪ .‬لە یەزدان دەپاڕێمەوە کە‬
‫چاکەی هەمووتان بداتەوە‪.‬‬

‫‪10‬‬
‫پێشەکی‬
‫ئەم نووسینەی کە لە دوو توێی کتێبێکدا بە چاپ گەیەنراوە‪ ،‬بەهێزترین یادەوەری و فکر و‬
‫هزری کەسیی خۆم لەخۆ دەگرێت‪ .‬ئەوەی لە قوواڵیی دڵمدا بووە‪ ،‬لە ڕێگەی نووسینەوە‬
‫باراندوومەتە سەر ئەم الپەڕانە‪ .‬خوێنەری ئازیز‪ ،‬لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم کتێبەوە پێ‬
‫دەنێیتە نێو بازنەی خێزان و هاوڕێکانی منەوە و بەشداری دەکەیت لە خۆشی و شادی‬
‫گەنجێكی موسڵماندا‪ .‬هەروەها لەگەڵ مندا ئەو تەنگەژەیە تاقی دەکەیتەوە کە من وەکو‬
‫ئەمریکییەکی موسڵمان هەمبوو‪ .‬کاتێك لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسینە یاوەریی من‬
‫دەکەیت‪ ،‬بۆت دەردەکەوێت کە موسڵمان چۆن لە مەسیحییەت دەڕوانێت و چەندە تووڕە و‬
‫بێزارە لێی‪ .‬هەروەها بەهۆی بەڵگە مێژووییەکانی ئینجیلەوە بەرپەرچ دەدرێیتەوە و هەست بە‬
‫لەرینەوەی زەوی ژێر پێی من دەکەیت کاتێک کەم کەم پەیم بە ڕاستییە پەنهان و شاراوەکانی‬
‫ئیسالم برد‪ .‬لە ڕێگەی خوێندنەوەی یادەوەرییەکانی تایبەتی منەوە‪ ،‬ڕووبەڕووی ئەو بینین و‬
‫خەونانە دەبیتەوە کە بووە هۆی بەخشینی ئەو متمانە ڕۆحییەی کە پێویستم بوو بۆ ئەوەی وەکو‬
‫وشەی خودا لە کتێبی پیرۆز بڕوانم‪.‬‬
‫بە خوێندنەوەی چیرۆکی ژیانم‪ ،‬لەگەڵ مندا گەشت دەکەیت بەنێو ژیانمدا و بەو هۆیەوە من لە‬
‫نزیکەوە دەناسیت‪ .‬نوێژ و نزا دەکەم کە لە ڕێگەی ڕووبەڕوونەوەت لەگەڵ یەزداندا‬
‫بگۆڕدرێت بەو جۆرەی کە من گۆڕدرام‪.‬‬

‫ئامانجی نووسینی ئەم کتێبە‬


‫بێگومان ئەم کتێبە لە چیرۆک و بەسەرهاتی ژیانم زیاترە‪ .‬سی ئامانجی سەرەکیم لە پشت‬
‫نووسینی ئەم کتێبەوە هەیە‪:‬‬
‫‪ .١‬دەمەوێت دیوارەکان بڕووخێنم و بە خوێنەری ناموسڵمان بڵێم کە دڵ و فکری موسڵمان‬
‫چۆنە‪ .‬تەنها لە ڕێگەی باسکردنی ڕاستییەکانەوە ناتوانیت جوانییە شاراوەکانی ئیسالم باس‬
‫بکەیت کە دڵی ملیۆنان کەسی خۆش کردووە‪ .‬لە ڕێگەی هاتنە نێو دنیای منەوە‪ ،‬ئومێدوارم کە‬
‫شوێنکەوتووانی مەسیح دراوسێ موسڵمانەکانیان خۆشبوێ بەو جۆرەی کە مەسیح‬
‫خۆشیدەوێن‪ .‬دوو بەشی سەرەتای ئەم کتێبە بۆ ئەم الیەنە تەرخان کراوە‪ .‬ئەگەر ئەو دوو بەشە‬
‫وا دەردەکەوێت کە پشگیری ئیسالم دەکەن ئەوا هۆکارەکەی ئەوەیە کە خۆشەویستی‬
‫ڕابردووی من بۆ باوەڕی پێشووم شی دەکاتەوە‪.‬‬

‫‪11‬‬
‫‪ .٢‬دەمەوێت خوێنەر تەیار بکەم لە ڕاستی و زانیاری و هەروەها الیەنی بەهێزی ئینجیل‬
‫دەربخەم لە بەرامبەر ئیسالمدا‪ .‬مێژوو بەوپەڕی هێزییەوە پشتگیری لە پایە بنەڕەتییەکانی‬
‫ئینجیل دەکات‪ :‬مردنی عیسا لەسەر خاچ‪ ،‬هەستانەوەی لەنێو مردووان و بانگەشەی‬
‫خودابوونی‪ .‬بەو هۆیەوە مێژوو باوەڕی ئیسالمیی منی خستە ژێر پرسیارەوە کە لە پایە‬
‫بنەڕەتییەکانی ئیسالمدا ڕەگی داکوتابوو‪ :‬ئاسمانیبوونی قورئان و پێغەمبەربوونی محەممەد‪.‬‬
‫کاتێک بە وردی دەستمکرد بە خوێندن و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئیسالمەوە‪ ،‬ئەوەی کە لە‬
‫ئەنجامدا دەستمکەوت بووە هۆی لەرینەوەی دنیای من‪ :‬هیچ بەڵگەیەکی باش لەبەردەستدا نییە‬
‫کە بیسەلمێنێت محەممەد یان قورئان بە دروستی باسی خودا دەکەن‪ .‬لەبەر ئەوەی ئەم کتێبە‬
‫زۆر لەوە کورتترە کە بتوانم ئەو بابەتانەی بە تێروتەسەلی تیدا باس بکەم‪ ،‬بۆیە کتێبێکی دیکەم‬
‫بە ناوی "تەنها یەک خودا هەیە‪ ،‬ئەڵاڵ یان عیسا؟" نووسیوە بۆ ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن‬
‫لەم بوارەدا زیاتر بخوێننەوە‪ .‬لەم کتێبەدا لە بەشی سێ هەتا هەشتدا بە فراوانی باسی ئەو شتانە‬
‫دەکەم کە لەو بوارەوە تێگەیشتووم‪ ،‬هەروەها باسی ئەوەشم کردووە کە چۆن ئەوە بووە هۆی‬
‫ئەوەی کە لە ئیسالم دوور بکەومەوە و بەرەو عیسا بێم‪.‬‬
‫‪ .٣‬دەمەوێت گەورەیی تەنگەژە و کێشمەکێشی دەروونی موسڵمانتان نیشان بدەم لە هەمبەر‬
‫ئینجیلدا‪ ،‬بە قوربانی و گومانەکانیشەوە‪ .‬لە بەشی نۆ و دەدا‪ ،‬لە نێو ئەم تەنگەژەدایە یەزدان‬
‫ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بینین و خەونەوە قسە لەگەڵ مرۆڤدا دەکات‪.‬‬

‫کۆتا تێبینی پێشەکی‬


‫لە قوواڵیی دڵم ەوە سوپاسگوزارم کە بڕیارت داوە ئەم کتێبە بخوێنیتەوە‪ .‬چەندین بۆچوون و‬
‫ڕوانگەی جیاواز لەسەر خودا هەیە کە شایانی ڕامان و گرنگیپێدانن‪ .‬هیچ شتێک وەکو‬
‫یەزدانی ڕاستەقینەی تاقانە نییە! ئەگەر بمزانیبا کە خۆشەویستی خودا چەندە بێسنوورە‪،‬‬
‫نیعمەت و بەزەییەکەی چۆن ژیان دەگۆڕێت‪ ،‬ژیان و مردنی مەسیح چ نموونەیەکی ناوازەیە‬
‫بۆ ئازادبوونمان‪ ،‬ئەوا چەندین ساڵ زووتر بە هەموو هێز و توانایەکمەوە بەرەو ڕووی‬
‫یەزدان ڕامدەکرد‪ .‬نوێژ و نزای من ئەوەیە کە خوێنەرانی ئەم کتێبە ئازادانە بەرەو ڕووی‬
‫یەزدان بڕۆن و بە باوەشی باوکی ئاسمانییان شاد بن‪ .‬عیسا هات بۆ ئەوەی ئێمە ژیانمان‬
‫هەبێت‪ ،‬ژیانێکی پڕ و تەواو (یۆحەنا ‪ .)١٠ :١٠‬شەرەف و شانازییەکی گەورەیە کە ڕێگە‬
‫دەدەیت چیرۆکی ژیانم ببێتە بەشێک لە گەشتەکەت‪.‬‬

‫‪12‬‬
‫پێشوتار‬
‫گەڕان بە دوای ئەڵاڵدا‬
‫لەنێو مزگەوتێکی گەورەدا‪ ،‬بە زەلیلی کڕنۆشم بۆ خودا بردبوو‪ .‬بیروباوەڕم‪ ،‬ئەوەی کە بە‬
‫درێژایی ژیانم فێری ببووم‪ ،‬کەم کەم لە چەندین ساڵی ڕابردوودا پارچەپارچە ببوو‪ .‬ئەو ڕۆژە‬
‫جیهانی من وردوخاش بوو‪ .‬بە داماوییەوە بەدوای ئەڵاڵدا دەگەڕام‪ .‬لە کاتێکدا عەسری شێداری‬
‫هاوین کۆتایی پێدەهات‪ ،‬دەنگی هەنگاوەکانی پێی نویژکەران کە دوور دەکەوتنەوە لەنێو هۆڵی‬
‫مزگەوتەکەدا دەنگی دەدایەوە‪ .‬نوێژکەران بەرەو ماڵ دەگەڕانەوە بۆ الی خێرانەکانیان‪ ،‬بەاڵم‬
‫فکر و هزری من هێشتا لە سەرمدا بەخێڕایی دەسووڕانەوە‪ .‬هەموو ڕیشاڵێکی بوونی من‬
‫لەگەڵ خۆیدا لە ملمالنێدا بوو‪ .‬لە کاتێکدا لە کڕنۆشدا بووم و دڵم لەنێو سنگمدا خەریک بوو‬
‫دەهاتە دەرەوە‪ ،‬بیر و هزرم ئەو وشانەی بەوردی گەاڵڵە دەکرد کە لە لێومەوە دەمچرپاند بە‬
‫گوێی قاڵییە تۆزاوییەکی بەردەممدا‪.‬‬
‫ئەمانە وشەگەلێکی نوێ نەبوون‪ .‬تەنانەت پێش ئەوەی کە ناوی خۆم بزانم‪ ،‬فێری ئەوەیان‬
‫کردم کە ڕۆژانە سەد و سی و دوو جار ئەم وشە عەرەبیانە دووبارە بکەمەوە‪ .‬من لە سوجدەدا‬
‫(کڕنۆش) بووم کە یەکێکە لە کارەکانی نەریتی نوێژی موسڵمانان کە تێیدا خۆیان بۆ ئەڵاڵ نزم‬
‫دەکەنەوە بۆ ئەوەی پلەبڵندی و شکۆداری خودا ئاشکرا ببێت‪ .‬هەمیشە ئەم وشانەم بە ئاسانی لە‬
‫دەم دەهاتە دەرەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو ڕۆژە جیاواز بوو‪ .‬لە کاتێکدا لێوم وەکو هەمیشە وشەکانی‬
‫دەگوتەوە‪ ،‬مێشکم هەموو ئەو شتانەی دەخستە ژێر پرسیارەوە کە پێموابوو لەبارەی خوداوە‬
‫دەیزانم‪.‬‬
‫سبحان ربي األعلى‬
‫پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵندا‬
‫" پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بااڵ ‪ ...‬پەروەردگار کێیە؟ پەروەردگار‪ ،‬تۆ کێی؟‬
‫ئەڵاڵی‪ ،‬کە خودای باوباپیرانم بووی؟ ئایا تۆ ئەو خودایەی کە من هەمیشە پەرستوومە؟ ئایا‬
‫ئەو خودایەی کە خێزانەکەم هەمیشە پەرستوویانە؟ ئایا بەڕاستی تۆ محمەدت (ص) وەکو کۆتا‬
‫پێغەمبەری مرۆڤایەتی و قورئانت بۆ ڕێنماییمان ناردووە؟ تۆ ئەڵاڵی‪ ،‬خودای ئیسالم‪ ،‬مەگەر‬
‫نە؟ یان تۆ ‪ "...‬دوودڵ بووم و دژی ئەو کفرە ڕاوەستام کە زۆری نەمابوو بیکەم‪ .‬ئەی باشە‬
‫چی دەبێت ئەگەر خودی کفرەکە ڕاستی بێت؟‬
‫"یان تۆ عیسای؟"‬

‫‪13‬‬
‫لەو کاتەدا هەستم کرد کە دڵم لە لێدان کەوت‪ ،‬وەکو ئەوەی کە دڵم بەهۆی ئەو‬
‫نادادپەروەرییەوە لە مێشکم تووڕە بێت کە بۆچی تووشی مەترسی دۆزەخی دەکات‪" .‬ئەی‬
‫ئەڵاڵ‪ ،‬هەرگیز ناڵێم کە مرۆڤێک هاوشانی تۆیە! تکایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە‬
‫ئەگەر ئەوەم گوتبێت‪ ،‬چونکە بەڕاستی مەبەستم ئەوە نەبوو‪ .‬هیچ مرۆڤێک لە ئاستی تۆدا نییە‪.‬‬
‫تۆ لەڕادەبەدەر لە هەموو بەدیهێنراوان مەزنتریت‪ .‬هەموو کەسێک لەبەردەمت کڕنۆش‬
‫دەبەن‪( ،‬هللا سبحانە و تعالی)‪ ،‬ئەڵاڵی شکۆدار و مەزن‪.‬‬
‫"نەخێر‪ ،‬ئەوەی کە مەبەستم بوو بیڵێم ئەوە بوو کە تۆ ئەی ئەڵاڵ‪ ،‬بەتواناترینیت‪ .‬بێگومان‬
‫ئەگەر بتەوێ دەتوانیت بێیتە نێو بەدیهێنراوانتەوە‪ .‬ئایا هاتیتە نێو ئەم دنیایە؟ ئایا بوویت بە‬
‫مرۆڤ؟ ئایا ئەو مرۆڤە عیسا بوو؟"‬
‫"ئای ئەڵاڵ‪ ،‬ناکرێت کتێبی پیرۆز ڕاست بێت‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫بە شێوەیەکی هاوتەریب‪ ،‬لێوم لە کاتی کڕنۆشدا بەردەوام بوو لە نوێژکردن‪ ،‬بەاڵم مێشکم بێ‬
‫باکانە شەڕی بۆ خۆی دەکرد‪ .‬دەبوا ئەو ڕستە عەرەبییەم دوو جاری دیکە بگوتبا‪ ،‬ئینجا‬
‫دەمتوانی هەستمەوە‪.‬‬
‫سبحان ربي األعلى‬
‫پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند‬
‫"بەاڵم چۆن دەکرێت ئەڵاڵی هەرە بەتوانا بێتە نێو ئەم جیهانەوە؟ ئەم دنیایەی ئێمە پیس و پڕ لە‬
‫گوناهە‪ ،‬کەواتە شوێنی خودا نییە کە شایانی هەموو شکۆ و ستایشێکە‪ .‬چۆن دەتوانم تەنانەت‬
‫بیر لەوە بکەمەوە کە خودا‪ ،‬بەدیهێنەری مەزن و بێوێنە‪ ،‬لە ڕێگەی جەستەی کچێکەوە بێتە نێو‬
‫دنیای ئێمەوە؟ أعوذ باهلل (پەنا بە خودا)‪ ،‬بەڕاستی بێ مانا و قێزەونە! نان بخۆیت‪ ،‬شەکەت‬
‫بیت و ئارەقە بکەیتەوە و خوێنت لێ بچۆڕێتەوە و لە کۆتاییدا بە مێخ بتکوتن بە خاچدا‪ .‬ناتوانم‬
‫باوەڕ بەوە بکەم‪ .‬خودا شایانی شتی زۆر لەوە زیاترە‪ .‬شکۆ و مەزنییەکەی زۆر لەوە زیاترە‪".‬‬
‫"ئەی باشە چی دەبێت ئەگەر منداڵەکانی لە شکۆ و مەزنییەکەی زیاتر بەالوە گرنگتر بێت؟"‬
‫سبحان ربي األعلى‬
‫پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند‬
‫"بێگومان خودا ئێمەی بەالوە گرنگە‪ ،‬بەاڵم ئەڵاڵ پێویست بەوە ناکات کە بمرێت‪ ،‬بۆ ئەوەی‬
‫لێمان خۆشبێت‪ .‬دەسەاڵتی ئەڵاڵ بێ سنوورە و ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە ئاسانی لە گوناهمان‬
‫خۆش بێت‪ .‬ئەڵاڵ (الغفور الرحیم)ە (لێخۆشبووە‪ ،‬میهرەبانە)! بەخشین و لێخۆشبوون لە زاتی‬
‫خودی ئەڵاڵوە سەرچاوە دەگرێت‪ .‬تێناگەم هاتنی خودا بۆ نێو ئەم جیهانە بۆ ئەوە لەسەر خاچ‬
‫بمرێت‪ ،‬چ پەیوەندییەکی بە گوناهی منەوە هەیە؟ هیچ مانایەکی نییە کە ئەڵاڵ لەسەر خاچ‬
‫‪14‬‬
‫بمرێت‪ .‬باشە ئەگەر خودا لەسەر خاچ مرد‪ ،‬کەواتە کێ جیهانی بەڕێوە دەبرد؟ سبحان هللا‬
‫(شکۆ بۆ خودا)‪ ،‬ناکرێت ئەڵاڵ بمرێت! ئەوە بەشێکە لە شکۆ و مەزنی ئەڵاڵ‪ .‬پێویست بەم‬
‫یارییە بێ مانایە ناکات‪ .‬زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لە شوێنی خۆیەوە لەسەر تەختی پاشایی لە‬
‫گوناهی مرۆڤەکان خۆشبێت‪".‬‬
‫"بەاڵم ئەڵاڵ چۆن دەتوانێت دادپەروەر بێت ئەگەر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەو خەڵکە‬
‫خۆشبێت؟ خودا کەسێكی هەڕەمەکی و نادادپەروەر نییە‪ .‬ئەو دادەپەرەرێکی موتڵەقە‪ .‬باشە‪،‬‬
‫ئەگەر بە کەیفی خۆی و هەڕەمەکیانە لە گوناهی مرۆڤەکان خۆشبێت‪ ،‬دادپەروەرییەکەی چی‬
‫لێدێت؟ نەخێر‪ ،‬ناکرێت تەنها لەبەر ئەوەی کە بڕیاری داوە‪ ،‬لە گوناهمان خۆشبێت‪ .‬دەبێت‬
‫سزای گوناهەکانم بدرێت‪".‬‬

‫دوای هەستناوەم لە کڕنۆش‪ ،‬سەرم بەرزکردەوە و هێزم دا بەسەر پاژنەی پێمدا و (تەکبیر)م‬
‫گوت‪:‬‬
‫هللا اکبر‬
‫ئەڵاڵ گەورەترینە‬
‫"ئەی خودا‪ ،‬دەزانم لە ڕاستیدا تۆ زۆر گەورە و مەزنیت‪ ،‬بەاڵم هەندێک لەو شتانەی کە لە‬
‫قورئانی پیرۆزدا هاتووە زۆر لە گەورەیی و مەزنیی تۆوە دوورە‪ .‬ئەڵاڵ‪ ،‬کێشەیەکی گەورەم لە‬
‫تێگەیشتنی ئەو شتانەدا هەیە‪ .‬تکایە بەزەییت پێمدا بێتەوە‪ .‬نامەوێت گومانت لێ بکەم‪ ،‬بۆیە لێت‬
‫دەپاڕێمەوە کە بەزەییت بە نەزانیی مندا بێتەوە‪ .‬ئەڵاڵ‪ ،‬نزا دەکەم و دەپاڕێمەوە کە ئەم شتانە‬
‫نەبنە هۆی تووڕەبوونت‪ .‬دەکرێت هەڵە تێگەیشتنێک هەبێت‪ ،‬بەاڵم بێگومان بە هیچ شێوەیەک‬
‫ناکرێت کە تۆ بەو هەموو باشی و خۆشەویستییەوە‪ ،‬ڕێگەت بە هەندێک لە فەرمانەکانی نێو‬
‫قورئان دابێت‪ .‬من لەنێو الپەڕەکانی قورئاندا توندوتیژی و سووکایەتییەکی زۆرم بەدی‬
‫کردووە‪ .‬لە نێو کتێبێکدا ئەمانەم دۆزیوەتەوە کە هەموو ڕۆژێک خۆشم ویستووە و‬
‫خوێندوومەتەوە چونکە پەیام و گوفتاری تۆن‪".‬‬
‫"یان لەوانەیە دەتەوێت پێم بڵێی کە قورئان قسەی تۆ نییە؟ چونکە ئەوەتا زۆرێک لەو شتانەی‬
‫کە لەسەر قورئان بە من گووتراوە‪ ،‬دەرکەوت کە وا نین و ناڕاستن‪ .‬پێمگوترابوو کە قورئان‬
‫هەرگیز دەستکاری نەکراوە‪ ،‬بەاڵم حەدیسەکان و مێژوو نیشانی دەدات کە دەستکاری کراوە‪.‬‬
‫پێمگوترابوو کە قورئان زانیاری سەرووسروشتی لەسەر زانست و داهاتووی تێدایە‪ ،‬بەاڵم‬
‫کاتێک داوام لە تۆ کرد کە هاوکاریم بکەیت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆم ئەوە ببینم‪ ،‬نەمتوانی هیچ‬
‫پەیدا بکەم‪ .‬زۆرێک لەو شتانەی کە پێموابوو لە بارەی قورئانەوە دەیزانم‪ ،‬ڕاست نین‪ .‬ئایا‬
‫بەڕاستی قورئان کتێبی تۆیە؟ ئەڵاڵ‪ ،‬تکایە بەزەییت پێمدا بێتەوە‪".‬‬
‫"ئەڵاڵ‪ ،‬تۆ کێیت؟"‬
‫‪15‬‬
‫التحیاتُ هلل والصلوات والطیبات‪ ،‬السالم علیك أیها النبي ورحمة هللا وبركاتە‪ ،‬السالم علینا‬
‫وعلى عباد هللا الصالحین‪.‬‬
‫سەالم و گەورەیی و پـاکی و بێگەردی و داواکردن و کردەوەی پاک و چاک هەر بۆ ئەڵاڵیە‪.‬‬
‫ساڵو و ڕەحمەت و بەرەکەتی ئەڵاڵ لەسەر پێغەمبەری ئەڵاڵ بێت‪ ،‬ساڵو لەسەر ئێمە و بەندە‬
‫چاکەکانی ئەڵاڵ بێت‪.‬‬
‫"ئەڵاڵ‪ ،‬ستایشت دەکەم‪ .‬بە دڵنیایەوە شایانی هەموو ڕێزێکیت‪ ،‬بەاڵم زۆر شت هەن کە من‬
‫تێناگەم‪ .‬بۆچی لە نوێژدا دەبێت لەگەڵ محەممەد (ص) قسە بکەم؟ ئەو ناتوانێت گوێبیستم بێت‪،‬‬
‫چونکە مردووە ! نابێت نوێژ بۆ هیچ مرۆڤێک بکەم‪ ،‬تەنانەت ئەگەر ئەو مرۆڤە پێغەمبەریش‬
‫بێت‪ .‬هەروەها بۆچی هیوا و ئومێدی ئاشتی بۆ دەخوازم؟ خۆ من نێوانگری ئەو نیم‪ .‬دەزانم‬
‫کاتێ کە محەممەد خۆی زیندوو بوو بۆ یەکەم جار تەحیات خوێنرایەوە‪ ،‬بەاڵم بۆچی‬
‫گەورەترین پێغەمبەرت پێویستی بەوەیە کە ئێمە نوێژی ئاشتی بۆ بکەین؟ نەدەکرا دڵنیایی و‬
‫ئاشتی پێ ببەخشیت؟ ئەگەر ئەو وەکو پێغەمبەر نەتوانێت دڵنیایی و ئاشتی هەبێت‪ ،‬منی مرۆڤی‬
‫ئاسایی دەبێت چ ئومێد و هیوایەکم هەبێت؟‬
‫بەپێی دابونەریتی پێغەمبەر و ڕێنمایی دایک و باوکم‪ ،‬پەنجەی شایەتیمانم بەرز کردەوە و‬
‫گوتم‪:‬‬
‫أشهد أن ال إ ِ َلەَ إ ِ َّال هللا وحده ال شریك لە وأن محمدا عبده و رسولە‪.‬‬
‫من شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە ئەڵاڵ‪ ،‬شایەتیش دەدەم‬
‫کە محەممەد بەندە و نێردراوی ئەڵاڵیە‪.‬‬
‫"ئەی ئەڵاڵ‪ ،‬بەزەییت پێمدا بێتەوە‪ .‬چۆن دەتوانم شایەتی ئەوە بدەم کە محەممەد (ص)‬
‫پەیامبەری تۆیە؟ جاران ئەوە زۆر ئاسان بوو! ئامی (دایکم) فێری کرد کە محەممەدم (ص)‬
‫خۆشبوێت چونکە مەزنترین مرۆڤی سەر زەوی بووە و هیچ کەسێك وەکو ئەو نەبووە‪.‬‬
‫هەروەها فێری کردم کە بێ ئەندازە کەسێکی دڵفراوان و دەستکراوە بووە و خەڵکی‬
‫خۆشویستووە‪ .‬پێیان گوتووم کە محەممەد هەرگیز بەشداری لە جەنگدا نەکردووە مەگەر‬
‫ئەوەی کە بەرگری لە ئومەتەکەی کردبێت‪ ،‬هەروەها شەڕی کردووە بۆ ئەوەی پلەوپایەی ژن‬
‫و خەڵكی مەزڵوم و غەدرلێکراو بەرز بکاتەوە‪ .‬دەڵێن محەممەد باشترین فەرماندەی سەربازی‬
‫بووە‪ ،‬بە ئەزموونترین کەس بووە و شوێنکەوتوویەکی نموونەیی ئەڵاڵ بووە‪ .‬ئەو (اإلنسان‬
‫الکامل) بوو‪ ،‬واتە مرۆڤێكی کامڵ و بێگەرد بوو‪ .‬ئەو (رحمة للعالمین) بوو‪ ،‬واتە بەزەیی خودا‬
‫بۆ هەموو جیهان‪ .‬بەڕاستی لەم حاڵەتەدا ئاسانە کە شایەتی بۆ ئەوە بدەیت کە مرۆڤێکی لەو‬
‫شێوەیە پەیامبەر و نێردراوی خودایە‪".‬‬
‫"بەاڵم ئێستا هەموو ڕاستییەکان لەبارەی محەممەدەوە دەزانم‪ ،‬ڕاستیگەلێک کە ئەوەندە زۆرن‬
‫ناکرێت بە ئاسانی بشاردرێنەوە‪ .‬ئێستا دەزانم کە چی ڕوویدا کە یەکەم جار سروش (وەحی)‬
‫بۆ هات‪ .‬کاتێک هێرشی دەکردە سەر کاروانەکان و تااڵنی دەکردن‪ .‬دەزانم کە کچێکی زۆر‬

‫‪16‬‬
‫منداڵی خواست‪ .‬زەینەبی خواست کە کچی یەکێک لە ژنەکانی بوو‪ ،‬هەروەها دەزانم کە‬
‫جادووی ڕەشی لێ کرا و خەڵكی ژەهرخوارد کردووە و فەرمانی تیرۆرکردن و سزادان و‬
‫چەوسانەوەی خەڵكی دیکەی دەرکردووە‪ ... ،‬هتد‪".‬‬
‫بیر و هزرم خاو بووەوە کاتێک هاتمە سەر ئەو کێشەیەی کە بە ئاسانی نەدەکرا بەسەریدا‬
‫تێبپەڕم‪" .‬پێغەمبەری نازدار‪ ،‬محەممەد (ص)‪ ،‬چۆن ڕێگەی بەوە داوە؟"‬
‫لە کاتێکدا لە هەست و سۆزدا نقوم ببووم‪ ،‬مێشک و هزرم لە نوێژەکە دوور کەوتبووەوە‪.‬‬
‫هێشتا دەرگیری ئەو شتانە بووم کە لە کاتی لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکردنی قورئاندا‬
‫بەدەستمهێنابوو‪ .‬چۆن شتی وای کردووە؟ ترس و تۆقینەکانم لە ڕوانگەیەکی زۆر نزیکی‬
‫قوربانییەکانەوە دەهێنایە پێش چاو‪ .‬چی دەبوو ئەگەر ئەو کەسانە کە محەممەد لەناوی بردوون‬
‫و داگیری کردوون خێزان و کەسی من بوونایە؟ ئەدی ئەو بەزەیی و میهرەبانییەی محەممەد‬
‫لە کوێیە کە هەموو کەسێك باسی دەکرد؟‬
‫هێنامە پێش چاوی خۆم کە من لەو ساتەدا لەوێ بووم‪ ،‬لە ژێر ئاسمانی سووری بیاباندا‪.‬‬
‫ئارەقێکی زۆرم کرد‪ ،‬کاتێک وێرانییەکانی گەلەکەم هێنایە پێش چاوم‪ .‬خوێن و مردن ئەوێی‬
‫تەنیبوو‪ .‬چەند سەربازێکی گەنج بەنێو تەرمەکاندا خۆیان گەیاندە محەممەد‪ .‬کارە‬
‫نامرۆڤانەکانی خۆیان ئاشکرا کرد و چاوەڕێی ڕێنمایی محەممەد بوون‪ .‬ڕووخساری محەممەد‬
‫سوور هەڵگەڕابوو و هەموو گیانی ئارەقی لێ دەچۆڕایەوە‪ ،‬چونکە خەریک بوو سروشی لە‬
‫ئەڵاڵوە وەردەگرت‪ 1.‬کاتێك سروشەکەی بۆ سەربازەکانی باس کرد‪ ،‬خۆشی و شادییەکی‬
‫نەگریسانە هاتە سەر ڕووی هەموویان‪ .‬پاشان بە تامەزرۆی بەردەوامبوونەوە‪ ،‬چوونە نێو‬
‫خێمەکانیان‪ .‬ئەڵاڵ ئیش و کارەکەیانی پەسەند کردبوو‪ .‬بۆ ساتێک هەموویان بێدەنگ بوون‪.‬‬
‫لەناکاو دەنگێکی بەرز بیابان و ڕۆحی منی لێکدابڕی‪ .‬دایکم بوو‪ ،‬دەیقیژاند‪ .‬کاتێک هاتمەوە‬
‫دنیای ڕاستەقینە‪ ،‬چاوم کردەوە‪ .‬هێشتا لە مزگەوت بووم‪ ،‬هێشتا خەریکی نوێژ بووم‪ .‬لەناکاو‬
‫ڕق و کینەی بێ ئەندازەم بەرامبەر محەممەد تۆبەیەکی دەستبەجێی بەدوای خۆیدا هێنا‪.‬‬
‫ببوومە کەسێكی بێ شەرم لەبەردەم ئەڵاڵدا‪ .‬محەممەد (ص) هێشتا پێغەمبەری من بوو‪ .‬هێشتا‬
‫سوێندی وەفاداریم بەرامبەری دەخوارد‪ .‬لە بەڕەی خۆم زیاتر پێم ڕاکێشابوو‪.‬‬
‫چۆن دەتوانم بەم شێوەیە بەردەوام بم؟ استغفر هللا (داواکارم ئەڵاڵ بمبەخشێت)‪.‬‬
‫بەخێرایی باقی نوێژەکەم تەواو کرد و سەرم بەالی چەپ و ڕاستدا سوڕاند‪:‬‬
‫السالم علیكم ورحمة هللا‬
‫سەالم و ڕەحمەت و بەرەکەتی ئەڵاڵتان لەسەر بێت‬

‫‪ 1‬بڕوانە سەحیحی بوخاری ‪ ،٥٠٨ .٦١ .٦‬سەحیحی موسلیم ‪٥٧٦٣ .٣٠‬‬


‫‪17‬‬
‫دوای وچانێكی کورت‪ ،‬دەستم بە ڕوخسارمدا هێنا لە کاتیدا فرمێسک پێش چاومی تار کردبوو‪.‬‬
‫نوێژی تەقلیدی کۆتایی هات‪ ،‬ئێستا کاتی نوێژی دڵە‪.‬‬
‫"خودا‪ ،‬ئاشتی تۆم دەوێت‪ .‬تکایە بەزەییت پێمدا بێتەوە و ئاشتیی ناسینی خۆتم پێببەخشە‪.‬‬
‫چیدیکە نازانم تۆ کێی‪ ،‬بەاڵم دەزانم کە تەنها تۆ گرنگیت‪ .‬تۆ ئەم جیهانەت بەدیهێناوە‪ ،‬واتات‬
‫پێبەخشیوە‪ ،‬هەر بۆیە یان تۆ ئامانج و مەبەستەکانی دیاری دەکەیت یان هیچ واتایەکی نییە‪".‬‬
‫"خودای گەورە‪ ،‬تکایە پێم بڵێ تۆ کێی؟! تەنها لە تۆ دەپاڕێمەوە و داوا لە تۆ دەکەم‪ .‬تەواوی‬
‫ژیانم و ئەوەی هەتا ئێستا فێری بووم‪ ،‬لەبەر پێت دادەنێم‪ .‬بە خۆشحاڵییەوە ئەوەی دەتەوێت بیبە‬
‫بۆ خۆت؛ هاوڕێکانم‪ ،‬خێزانەکەم‪ ،‬تەنانەت تەواوی ژیانم‪ ،‬بەاڵم ڕێگەم بدە کە بتناسم‪ ،‬ئەی‬
‫یەزدان‪".‬‬
‫"ئەو ڕێگایە ڕووناک بکەوە کە دەبێت پێیدا تێبپەڕم‪ .‬گرنگ نییە کە چەندە لەمپەر و ڕێگری‬
‫هەیە و دەبێت بەسەر چەندە چاڵدا بپەڕم و سەربکەوم‪ ،‬یان دەبێت پێ بەسەر چەندە دڕک و‬
‫داڵدا بنێم‪ .‬یەزدان‪ ،‬تکایە بمخە سەر ڕێگای ڕاست‪ .‬ئەگەر ئیسالم ڕێگا ڕاستەکەیە‪ ،‬ئەوا نیشانم‬
‫بدە! ئەگەر مەسیحییەتە‪ ،‬ئەوا چاوی بینینم پێ ببەخشە! خودای ئازیز و خۆشەویست‪ ،‬تەنها پێم‬
‫بڵێ کام ڕێگا هی تۆیە با بەو ڕێگایەدا بڕۆم‪".‬‬
‫هەرچەندە نەمدەزانی بەاڵم ئەو ئاشتی و بەزەییەی یەزدان کە بەوپەڕی پەرۆشییەوە داوام‬
‫دەکرد‪ ،‬بەزوویی دەڕژایە سەرم‪ .‬بەزوویی لە ڕێگەی خەون و بینینەوە ڕێنمایی پێ دەبەخشیم‪،‬‬
‫کە بۆ هەتاهەتایە دڵ و تەواوی ژیانمی دەگۆڕی‪.‬‬

‫‪18‬‬
‫وەرزی یەکەم‬

‫بانگی نوێژ‬

‫‪19‬‬
‫بەشی یەک‬
‫نوێژی باوباپیرانم‬
‫لە جیهانی ئیسالمیدا‪ ،‬لە کاتی بەرەبەیاندا دەنگە بەرزەکان ڕێنمایی بە خۆر دەدەن کە لە‬
‫ئاسۆوە هەڵبێت‪ .‬بنەڕەترین بیروباوەری موسڵمانان بەردەوام لە منارەکانەوە دووبارە دەبێتەوە‬
‫کە بە تەکبیر دەستپێدەکات‪:‬‬
‫هللا أکبر!‬
‫ال ِإلَەَ ِإالَّ هللا!‬
‫أ َ ْش َهدُ ان محمدا ً رسول هللا‬
‫ئەڵاڵ گەورەیە!‬
‫شایەتی دەدەم کە هیچ خودایەک جگە لە ئەڵاڵ بوونی نییە!‬
‫شایەتی دەدەم کە محەممەد پەیامبەری ئەڵاڵیە!‬
‫ئەوە دەستپێکی نوێژە‪ .‬ئەو بانگە وەبیر موسڵمانان دێنێتەوە کە هەرکە دەمەو بەیان چاو‬
‫دەکەنەوە‪ ،‬ژیانیان بۆ ئەڵاڵ تەرخان بکەن‪ .‬لە نوێژی ئەزبەرکراوی تەقلیدی ناوبەناوەوە بۆ‬
‫ڕێوڕەسمێکی ئایینی دووردرێژ‪ ،‬موسڵمانە دیندارەکان لە بیرهێنانەوەی ئەڵاڵ و ئەنجامدانی‬
‫ڕێوڕەسمی ئایینیدا ڕۆدەچن‪ .‬بانگ موسڵمانان بانگهێشت دەکات‪ ،‬توندوتۆڵیان دەکات‪ ،‬ڕێکیان‬
‫دەخات و بەوپەڕی یەکگرتنەوە و بە ڕیزبەندییەوە بە کوڕنۆشەوە دەیانهێنێتە بەردەم ئەڵاڵ‪.‬‬
‫ئەگەر کەسێک شارەزای ئیسالم نەبێت‪ ،‬ئەوا لەوانەیە پێی وابێت کە نوێژ ئەو شتەیە کە‬
‫ئاسمانی تاریک شەق دەکات و تاریکی لە ڕووناکی جودا دەکاتەوە و ژیان بە خاک و گەلی‬
‫موسڵمانان دەبەخشێت‪.‬‬
‫کەواتە جێگەی پرسیار نییە کە موسڵمانان نە تەنها نوێژ بۆ بێدارکردنەوەی یەکتر لە ڕۆژدا‬
‫بەکاردەهێنن‪ ،‬بەڵکو یەکتری لەبارەی ژیانەوە بێدار دەکەنەوە‪ .‬محەممەد لە یەکێک لە‬
‫فەرموودەکانیدا دەڵێت کە دەبێت بانگ بە گوێی منداڵی موسڵماندا بدرێت‪ .‬کاتێک من‬
‫لەدایکبووم ‪ ،‬باوکم بانگی بە گوێمدا چرپاند‪ ،‬هەمان ئەو وشانەی کە باوکی بیست و هەشت‬
‫ساڵ لەوەوپێش بە گوێی ئەودا چرپاندبووی‪ .‬بەپێی دابونەریتی ئیسالمی‪ ،‬بانگ یەکەم‬
‫وشەگەلێک بوو کە درا بە گوێمدا‪.‬‬

‫‪20‬‬
‫دایک و باوکم گرنگییەکی زۆریان بە جێبەجێکردنی فەرموودەکانی محەممەد دەدا‪ .‬ئێمە‬
‫قوڕەیشین‪ ،‬واتە سەربە هۆزی محەممەدین‪ .‬کاتێک کە ئەوەندە گەورە ببووم کە درک بە‬
‫گرنگی و شانازی ئەم نازناوە بکەم‪ ،‬لەالی باوکم ئەوەم دووپات کردەوە کە ئاخۆ ئەم‬
‫نازناوەمان هەر بەڕاستی لە پێغەمبەرەوە بۆ ماوەتەوە یان نە‪.‬‬
‫"بابە‪ ،‬ئایا ئێمە بەڕاستی وەکو محەممەد (ص)‪ ،‬قوڕەیشی ڕاستەقینەین؟‬
‫باوکم بە زمانی ئوردو گوتی‪" :‬جی مەرا بەیتا"‪ ،‬واتە "بەڵێ کوڕم‪ .‬محەممەد (ص) هیچ‬
‫کوڕێکی بە زیندوویی نەمایەوە‪ ،‬بەاڵم ئێمە نەوەی حەزرەتی عومەرین‪ ".‬عومەر یەکێک بوو‬
‫لە چوار خەلیفەکان‪ .‬موسڵمانانی سوننە لەو باوەڕەدان کە خودا عومەری وەکو یەکەم‬
‫شوێنگرەوەی محەممەد دیاری کردووە‪ .‬بێگومان ئێمە خاوەنی ئەسڵ و نەسەبێکی خانەدان‬
‫بووین؛ هەر بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە خێزانەکەم شانازییان بە کەلەپور و کەلتوری‬
‫خۆیانەوە دەکرد‪.‬‬
‫کاتێک باوکم لە سااڵنی هەفتادا پاکستانی بەجێهێشت‪ ،‬خۆشەویستی بۆ خێزان و کەلتور و‬
‫دابونەریتەکەی هاندەری بوو‪ .‬دەیویست کە ژیانێكی باشتر بۆ دایک و باوکی و خوشک و‬
‫براکانی دابین بکات‪ .‬کاتێک باوکم گەیشتە ئەمریکا‪ ،‬لەسەر داوای برا گەورەکەی چووە ڕیزی‬
‫هێزی دەریایی ئەمریکاوە‪ .‬وەکو دەریاوانێک‪ ،‬باوکم هەموو مانگێک لەگەڵ مووچە وەرگرتندا‬
‫پارەی دەناردەوە بۆ خێزانەکەی‪ ،‬تەنانەت هەندێ کات وا ڕێدەکەوت کە تەواوی پارەکەی‬
‫بنێرێتەوە‪ .‬پاش چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە بۆ پاکستان و هەر لەوێش لەگەڵ دایکم ئاشنا دەبێت و‬
‫هاوسەرگیری دەکەن‪.‬‬
‫دایکیشم ژیانی خۆی بۆ خێزان و دینەکەی تەرخان کردبوو‪ .‬دایکم کچی بانگخوازێکی‬
‫ئیسالمی بوو‪ .‬باپیرم و نەنکم (دایک و باوکی دایکم) دوای ماوەیەکی کورت لە‬
‫هاوسەرگیرییان‪ ،‬چووبوون بۆ واڵتی ئەندەنوسیا بۆ ئەوەی خەڵكی بانگهێشت بکەن بۆ ئیسالم‪.‬‬
‫دایکم لە ئەندەنوسیا لەدایک بوو‪ ،‬پاشان دوای خۆی سێ خوشکی دیکەی لەدایک بوو‪ .‬لەبەر‬
‫ئەوەی کە نەنکم ئیشی دەکرد و باپیرم دەڕۆیشت و ئەرکی بانگخوازی ئەنجام دەدا‪ ،‬دایکم‬
‫ئەرکێکی گرنگی لە بەخێوکردنی خوشکە بچووکەکانیدا هەبوو و فێری ڕێگای ئیسالمی‬
‫دەکردن‪.‬‬
‫دایکم لە تەمەنی دە ساڵیدا لەگەڵ نەنکم و خوشکەکانیدا گەڕانەوە بۆ پاکستان‪ .‬خەڵكی بەوپەڕی‬
‫گەرموگوڕییەوە پێشوازی لێیان کرد بەهۆی جێبەجێکردنی ئەرکی بانگخوازییان لە واڵتی‬
‫ئیندۆنۆزیا‪ .‬لەبەر ئەوەی کە باپیرم هێشتا هەر لە واڵتی ئەندەنوسیا خەریکی کاری بانگخوازی‬
‫‪21‬‬
‫بوو و زۆر کەم بە سەردان دەگەڕایەوە پاکسان‪ ،‬بۆیە ئەرک و کاروباری دایکم لە ماڵەوە‬
‫زیادی کرد‪ .‬دەبوا ئاگای لە پێنج خوشک و برا بووایە‪ .‬هەر چەندە لە قوتابخانە بوو بە یەکەم و‬
‫دواتر زەمالەی خوێندنی پزیشکی پێدرا‪ ،‬بەاڵم ڕەتیکردەوە و نەڕۆیشت بۆ زانکۆ‪ .‬نەنکم‬
‫پێویستی بە هاوکاری بوو‪ ،‬چونکە زۆربەی کاتی خۆی خۆبەخشانە لە فەرمانگەی ئەنجومەنی‬
‫ئیسالمیدا بەسەر دەبرد‪.‬‬
‫نەنکم تەواوی ژیانی کردبووە قوربانی خزمەتکردنی ئیسالم‪ .‬ئەو نە تەنها هاوسەری کەسێکی‬
‫بانگخوازی ئیسالمی بوو‪ ،‬بەڵکو ئەویش وەکو دایکم کچی بانگخوازێک بوو‪ .‬نەنکم لە واڵتی‬
‫ئۆگەندا لەدایک ببوو‪ ،‬کاتێک باوکی وەکو دکتۆر ئیشی دەکرد و لە هەمان کاتدا خەڵکی بۆ‬
‫ئیسالم بانگ دەکرد‪ .‬لەبەر ئەوەی وەکو منداڵی بانگخواز گەورە ببوو‪ ،‬دواتر ببووە هاوسەری‬
‫کەسێکی بانگخواز و کۆتا تەمەنی زێڕینیشی لە خزمەتکردنی ئەنجومەنی ئیسالمیدا‬
‫بەسەربر دبوو‪ ،‬ڕێز و شکۆیەکی زۆری لەنێو کۆمەڵگەی پاکستانیدا هەبوو‪ .‬نەنکم گەورەترین‬
‫نموونەی دایکم بووە و پێدەچێت دایکم جگە لە بەردەوامبوونی ئەو ئەفسانەیە لە ڕێگەی‬
‫خێزانەکەی خۆیەوە‪ ،‬هیچی دیکەی نەویستبێت‪.‬‬
‫بەو شێوەیە‪ ،‬هەر چەندە ئەو کات نەمدەزانی‪ ،‬بەاڵم ئەو پیاوەی کە بانگی بە گوێی مندا دا‪،‬‬
‫پیاوێكی لەخۆبردوو و میهرەبان و هەڵگری نازناوی مەزنی قوڕەیشی بووە‪ .‬ئەو ژنەیش کە لە‬
‫کاتی بانگدانەکەدا تماشای کردووە‪ ،‬لە دایک و باوکێکی بانگخوازەوە هاتووە و کەسێکی زۆر‬
‫شارەزا بووە لە گرنگیدان و چاودێری کەسانی دیکەدا‪ ،‬هەروەها ئارەزوویەکی زۆری بۆ‬
‫خزمەتکردنی ئیسالم هەبووە‪ .‬من منداڵی دوومیان بووم و یەکەم کوڕیان بووم‪.‬‬

‫‪22‬‬
‫بەشی دوو‬
‫باوەڕی دایکێک‬
‫لە منداڵیدا لە ڕووی جەستەیی و سۆزداری و کۆمەاڵیەتییەوە بەڕادەیەک لەژێر چاودێریدا‬
‫بووم کە بۆ باسکردن ناشێت‪ .‬بە شێوازگەلێک دەپارێزرام‪ ،‬کە هەتا ئێستا بە تەواوی سەرم لێ‬
‫دەرنەکردووە‪ .‬تەواوی ئاسەوارەکانی ئەو کاتە کە هەتا ئێستاش لەگەڵم ماونەتەوە‪ ،‬هەموویان‬
‫جەستەیی ن‪ ،‬کە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراوەوە ڕوویانداوە کە بە جوانی بیرم نەماون‪.‬‬
‫گەورەترین جێی برین کە بەسەر جەستەمەوە مابێتەوە – لەوانەیە حەز بکەیت بزانیت – هی‬
‫ئەو کاتەیە کە لە تەمەنی سێ ساڵیدا پەنجەرەیەک کەوت بەسەر دەستمدا‪ .‬برینەکە تەنها پێنج‬
‫سانتیمەتر بوو‪ .‬ئەو ڕۆژە لەنێو هزرمدا چەسپاوە چونکە ئەو کاتە بۆم دەرکەوت کە باوەڕی‬
‫دایکم چەندە بەهێزە‪.‬‬
‫لەو کاتەدا باوکم لە شاری نۆرفکی ویالیەتی ڤیرجینیا خەریکی ئیش و کار بوو‪ .‬باوکم حەڤدە‬
‫ساڵ بوو کە لەگەڵ هێزی دەریاییدا ئیشی دەکرد‪ .‬بە ڕۆژ خزمەتی دەکرد و بە مەبەستی‬
‫وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر خەریکی دەرس خوێندن بوو‪ .‬دوای تەواوکردنی کۆلێژی‬
‫سەربازی‪ ،‬پلەکەی لە نەقیبەوە بەرزکرایەوە بۆ مالزمی پلە دوو‪ .‬هەر زوو دوای ئەوە‬
‫گواسترایەوە بۆ کەمپی سەربازی و دەستی بە کار کرد‪ .‬بێگومان لەو کاتەدا من زۆرم لەو‬
‫بارەیەوە نەدەزانی‪ .‬ئەوەی کە دەمزانی ئەوە بوو کە باوکم لەبەر ئێمە زەحمەتێکی زۆر‬
‫دەکێشێت‪ ،‬هەروەها سەرەڕای ئەوەی کە زۆریان خۆشدەویستم و هیچ کەموکوڕییەکم نەبوو‪،‬‬
‫بەاڵم بەپێی پێویست چاوم بە باوکم نەدەکەوت‪.‬‬
‫بەاڵم دایکم‪ ،‬ئەو هێزە نە بڕوا و هاندەرە بوو کە هەموو کاتێک لە ژیانماندا ئامادە بوو‪ .‬هەمیشە‬
‫وا دەردەکەوت کە دایکم دەتوانێت هەموو کارێک بکات‪ .‬هەر چەندە چێشتی بۆ لێدەناین و‬
‫ئێمەی بۆ قوتابخانە ئامادە دەکرد و بنەماکانی ئایینی ئیسالمی پێ دەگوتین‪ ،‬بەاڵم وا دیار بوو‬
‫کە هەرگیز ماندوو نابێت‪ ،‬هەروەها بە هیچ شێوەیەک بۆڵەبۆڵ و گلەیی نەدەکرد‪ .‬دایکم دوو‬
‫یاسای خێرا و سەختی هەبوو کە دەبوا جێبەجێمان کردبا‪ :‬هیچ جۆرە بیانووێک دوای کاتژمێر‬
‫نۆی شەو قابیلی قبوڵ نییە‪ ،‬هەروەها نابێت لە کاتی خواردنەوەی چاییدا بێزار بکرێت‪ ،‬کە‬
‫زوو زوو دەیخواردەوە‪.‬‬
‫کاتێک کەسێک سەردانی دەکردین‪ ،‬دایکم نموونەی میواننەوازی و میوانداری بوو‪ ،‬بە‬
‫جۆرێک کە هاتنی میوان و خزمەتکردنیی بە شەرەف و شانازییەکی گەورەی دەزانی‪.‬‬

‫‪23‬‬
‫خواردنی زیاد لە پێویستی بۆ میوان ئامادە دەکرد‪ ،‬ماڵ لە هەموو ڕۆژێکی دیکە پاک و‬
‫خاوێنتر دەبوو‪ ،‬جلوبەرگێکی زۆر جوان و پاک و خاوێنمان لەبەردەکرا و هیچ جۆرە پالن و‬
‫بەرنامەیەکمان بۆ ئەو ڕۆژە و ڕۆژی دواتریش دانەدەنا‪ ،‬نەوەکو میوانەکە بڕیار بدات لە‬
‫ڕۆژێک زیاتر بمێنێتەوە‪ .‬شتێکی ئاسایی بوو کە بەو هەمووە ئامادەکارییەشەوە‪ ،‬دایکم داوای‬
‫لێبوردن بکات بەهۆی کەمی خواردن و ناڕێکی ئێمەوە‪ .‬لە ڕاستیدا ئەوە بەشێک بوو لە یاسای‬
‫پێشوازیکردن لە میوان‪ .‬میوانەکان دایکمیان لەوە دڵنیا دەکردەوە کە چەندین ساڵیش دەبێت‬
‫خواردنی ئەوەندە خۆشیان نەخواردووە و ماڵەکانی بەهەشتیش هەر دەکرێت بە ئەندازەی ماڵی‬
‫ئێمە جوان بێت و منداڵەکانیش نموونەی نێو مندااڵنن لە پاک و خاوێنی و ڕێکوپێکیدا‪ .‬بەو‬
‫شێوەیە هەموو الیەنێک دڵخۆش و ڕازی بووین‪ :‬میوانەکان بەهۆی ئەوەی کە ئەو هەمووە‬
‫ڕێزەیان لێ گیراوە‪ ،‬دایکم بەهۆی ئەو هەمووە وەسف و ستایشەی کە لێی کراوە‪ ،‬هەروەها‬
‫ئێمەی منداڵیش بەهۆی ئەوەی کە لە گفتوگۆی گەورەکاندا ناومان هاتووە‪.‬‬
‫کاتی وا هەبوو کە میوان بۆ ماوەی چەندین مانگ لەالمان دەمانەوە‪ ،‬میواننەوازی و سیاسەتی‬
‫دایکم بە هیچ شێوەیەک کەمی نەدەکرد و گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات‪ .‬دوان لەوانەی کە‬
‫زۆر لە ماڵمان دەمانەوە بریتی بوون لە نەنکم (دایکی دایکم) و پورم (خوشکی دایکم)‪ .‬پورم‬
‫ژنێکی زۆر خۆشڕوو بوو‪ ،‬هەروەها خاوەنی دڵێکی گەورە و پێکەنینێکی بەرز بوو لەنێو‬
‫جەستەیەکی بچووکدا‪ .‬هەمیشە ئامادەیی ئەوەی تێدابوو کە یاری مار و پەیژەم لەگەڵ بکات‪،‬‬
‫ز ۆر بەباشی لەگەڵ منی سێ سااڵندا دەگونجا‪ ،‬بە جۆرێک کە ئامادە بوو فێڵکردنەکانی من‬
‫پشتگوێ بخات‪.‬‬
‫لە ڕۆژی ڕووداوە ناخۆشەکەدا پورم لە ماڵ ئێمە بوو‪ .‬ئەو و دایکم لە نهۆمی سەرەوە بوون‪،‬‬
‫منیش لە خوارەوە خەریکی یاریکردن بووم بەو ئۆتۆمبێلە مندااڵنەیەی کە پورم بە مەبەستی‬
‫بێزارنەکردنی لەالیەن منەوە‪ ،‬بۆی کڕیبووم‪ .‬من و باجیی خوشکم بەباشی لە یەکتر‬
‫تێدەگەیشتین و نێوانمان خۆش بوو‪ .‬ئەو لەگەڵ من و ئۆتۆمبێلەکانمدا یاری دەکرد‪ ،‬منیش لەگەڵ‬
‫باجی و ئەو ئەسپە بچووکە پالستیکییانەدا – کە هی خۆم بوو – یاریم دەکرد‪ .‬ئەو بە کەیفی‬
‫خۆی ئەو ئۆت ۆمبێلەی هەڵدەبژارد کە حەزی لێبوو‪ ،‬منیش ئەو ئەسپەم هەڵدەبژارد کە حەزم‬
‫لێبوو‪ .‬بەوپەڕی بێشەرمییەوە ئەسپەکەم هەڵدەبژارد و تەواوی کاتەکە هەوڵم دەدا کە قەناعەت‬
‫بە باجی بهێنم کە باشترین ئەسپم هەڵبژاردووە‪ .‬ئەویش ئۆتۆمبێلی المبورگینی هەڵدەبژارد و‬
‫دیسان من تەواوی کاتەکەم بەوە بەسەر دەبرد کە قەناعەتی پێ بهێنم کە ئەو ئۆتۆمبێلە‬
‫پۆناتیکەی کە بۆ من ماوەتەوە باشترە‪.‬‬

‫‪24‬‬
‫تازە باجی وازی لە یاریکردن بە ئۆتۆمبێلەکەی من هێنابوو و ڕۆیشتبوو بۆ ئەوەی ئەسپێک‬
‫بهێنێت و یاری پێبکات‪ .‬منیش بەردەوام بووم لە یاریکردن بە پۆنتیاکەکە و لەسەر زەوی پاڵم‬
‫دەنا و بەنێو قەنەفەکاندا دەمبرد و دەمهێنا‪ .‬لەو کاتەدا سەرم بەرز کردەوە‪ ،‬پەنجەرەیەکم بینی‪،‬‬
‫لەو جۆرەی کە لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەکرێتەوە‪ .‬نازانم چۆن بوو کە لە ناکاو بڕیارم دا کاتی‬
‫پێداکێشانی پۆنتیاک لەگەڵ پەنجەرەکەدا هاتووە‪ .‬بە پۆنتیاکەکە لەسەر بەشی خوارەوەی‬
‫پەنجەرەکەدا دەستم کرد بە پیشبڕکێی ئۆتۆمبێل و بەخێرایی دەڕۆیشتم وەکو ئەوەی کە خەریکم‬
‫دەگەمە کۆتایی پێشبڕکێکە و یەکسەر کێشام بە پەنجەرەکەدا‪.‬‬
‫هەتا ئێستاش بیرم نایەت کە پەنجەرەکە هاتبێتە خوارەوە‪ ،‬بەاڵم ئازاری برینداربوونی دەستم‬
‫بیر دێت‪ ،‬ئەو خوێنە زۆرەشم وەبیر دێت کە لە دەستم دەهات‪ ،‬گریانی پڕ هاوار و هەنسکی‬
‫خۆیشم بۆ دایک م وەبیر ماوە‪ .‬هەروەها بەباشی دەزانم دوای ئەو ڕووداوە چی ڕوویدا‪.‬‬
‫کاتێک دایکم هاتە خوارەوە و بەو شێوەیە منی بینی‪ ،‬زۆری نەمابوو دەست بکاتە گریان‪ ،‬بەاڵم‬
‫خۆی ڕاگرت و بەسەر هەستەکانیدا زاڵ بوو‪ .‬لەبەر ئەوەی هاوسەری کەسێک بوو کە لە‬
‫هێزی دەریاییدا کاری دەکرد‪ ،‬فێری ئەوە ببوو کە هاوکات دەوری دایک و باوکیش بگێڕێت‪،‬‬
‫ئێستا کاتی گریان نەبوو‪ .‬لەو کاتەدا بڕیاری دا کە بە خێرایی دەستبەکاربێت و ترسەکەی بە‬
‫ئەڵاڵ بسپێرێت‪.‬‬
‫پەنجەرەکەی بەرز کردەوە و دەستمی بە خاولییەک بەستەوە و خێرا بورقاکەی پۆشی‪ .‬باجیی‬
‫بە پورم سپارد و منی خستە نێو ئۆتۆمبێل و بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ کەوتین‪ .‬لە تەواوی‬
‫ڕێگامان بۆ نەخۆشخانە‪ ،‬دایکم خەریکی دۆعاکردن بوو‪ .‬دەقی قورئان و وتەی محەممەد و‬
‫هەندێک وشەی خۆشی لە دۆعاکەدا بەکاردەهێنا‪ .‬بەهۆی پشتبەستنی بە هێز و دەسەاڵتی‬
‫ئەڵاڵی مەزن‪ ،‬هەستی دەکرد کە هێز و توانا وەردەگرێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت و ترس‬
‫و دوودڵییەکەی دەڕەوێتەوە‪.‬‬
‫کاتێک گەیشتینە نەخۆشخانە‪ ،‬زۆر بە خراپی لەگەڵ تەقەڵدا ئاشناییم داخست‪ .‬پزیشکەکە‬
‫هەوڵی دا کە دایکم بباتە دەرەوە بۆ ئەوەی سەیری دوورینەوەی برینەکە نەکات‪ ،‬بەاڵم من‬
‫ڕێگەم نەدا کە دایکم لێ داببڕن‪ .‬کاتێک پزیشکەکە خەریکی تەقەڵدانی برینی دەستم بوو‪،‬‬
‫دایکم بەبێ ئەوەی گوێ بە ڕوخساری پڕ لە پرسیار و گومانی پزیشک و پەرستارەکان‪ ،‬بدات‬
‫بەردەوام بوو لە دۆعاکردن بە دەنگی بەرز‪ .‬لەو سەردەمەدا موسڵمانی ئەمریکی زۆر کەم‬
‫بوون‪ ،‬لەوە کەمتر و ناباوتر بریتی بوو لە هاوسەری کەسێکی هێزی دەریایی کە بە بورقای‬
‫تەواو داپۆشراوەوە بەدەنگی بەرز بە زمانی عەرەبی و ئوردو خەریکی منگەمنگکردن بێت‪.‬‬

‫‪25‬‬
‫دۆعای بەردەوام و پشتبەستنی تەواوی بە ئەڵاڵ‪ ،‬تەنانەت لەبەردەم منداڵێکی قیژەقیژکەر و‬
‫چاوی حوکمدەرەوە‪ ،‬شایەتی بەهێزی باوەڕی دایکم بوو کە من هەتا ماوم بیرم ناچێتەوە‪ .‬دایکم‬
‫بە درێژایی تەمەنی منداڵیم چەندین دۆعای لە قورئان و وتەی محەممەد فێر کردم‪ ،‬منیش بە‬
‫جوانی لەبەرم کردن و لە دڵمدا هەڵمدەگرتن چونکە هێزی ئەو وشانەم دەزانی‪ .‬دەمبینی کە ئەو‬
‫دۆعایانە لە کاتی ترس و پێویستیدا دایکم بەهێز دەکەن‪ ،‬ئەوە لە هەر ئاسەوارێکی جەستەیی‬
‫دیکە زیاتر کاریگەری لەسەرم بەجێهێشت‪.‬‬

‫‪26‬‬
‫بەشی سێ‬
‫کۆمەڵەیەکی چوار کەسیی‬
‫کاتێک گەورە بووم‪ ،‬وا هەستم دەکرد کە من و خێزانەکەم هەرگیز لەگەڵ خەڵكی‬
‫دەوروبەرماندا ناگونجێین‪ .‬هەمیشە کاتێك بیرم لەوە دەکردەوە‪ ،‬ناڕەحەت و دڵتەنگ دەبووم‪.‬‬
‫ژیانی من جگە لە دابورنەریت و کەلتوری ئیسالمی‪ ،‬تێکەڵێک بوو لە کارتۆنی مندااڵن و‬
‫کەلوپەلی یاریکردنی پالستیکی سااڵنی هەشتا و قیژەقیژ و گریان‪ .‬دەبوا بەبێ کێشە لەگەڵ‬
‫منداڵەکانی د یکەدا بگونجابام‪ .‬بەداخەوە خەڵکی لەو شتانە دەترسن کە نایزانن‪ ،‬کەلتورە‬
‫ئیسالمییەکەم ڕێگر بوو لەبەردەم خودی خۆیان و خێزانی ئەوانەی کە دەیانویست ببنە هاوڕێم‪.‬‬
‫هەر بۆیە زۆر هەستم بە تەنهایی دەکرد‪.‬‬
‫ئەوەی کە بارودۆخەکەی لەسەر من قورستر کردبوو‪ ،‬بریتی بوو لە بەردەوام گواستنەوەی‬
‫ماڵمان لەالیەن هێزی دەریاییەوە‪ .‬هەرگیز ئەوەندە لە شوێنێکدا نەدەماینەوە کە بتوانین ڕیشە‬
‫دابکوتین و پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەرماندا گەرم بکەین‪ .‬زۆربەی یادەوەری منداڵیم وەکو‬
‫چەند وێنەیەکی خێران لە چوونە دەرەوە لە خانووێک یان چوونە نێو خانووێکی نوێ‪ ،‬یاخود‬
‫جێگیربوون و ئیشکردن لەسەر ئەوەی کە بە شوێنێکی نوێی دیکە بڵێین ماڵ‪ .‬بەاڵم ئەم‬
‫یادەوەرییانە هەمیشە ئازیزن لە الم‪ ،‬ئەوەتا تەنانەت هەتا ئێستاش ئەو کاتەم لەبیرە کە بڕیاربوو‬
‫ویالیەتی ڤیرجینیا بەجێبهێڵین‪.‬‬
‫من لەبەردەم درگای دەرەوەدا دەگریام‪ ،‬کاتێک چەند کەسێكی بێگانە خەریکی گواستنەوەی‬
‫کەلوپەلەکانمان بوون‪ .‬بێوچان دەگریام‪ ،‬چونکە نەمدەزانی کێن و من چ کارێكم کردووە کە‬
‫شایانی ئەم چارەنووسە تاڵە بم‪ ،‬بەالم خۆشبەختانە دایکم لەوێ بوو و دڵنەوایی دەکردم‪ .‬ڕاستە‬
‫کە دایکم ناوبەناو بزەیەکی دەهاتە سەر لێو‪ ،‬هەروەها بیرم دێت کاتێك کەسێكی نەناسراو‬
‫قەنەفە دڵخوازەکانمی برد بۆ خۆی‪ ،‬هەندێک گاڵتەی پێ کردم‪ .‬ئەوەشم لەبیرە کە دڵنەوایی‬
‫دەکردم و دەستی بەسەرمدا دەهێنا و بە دەنگە پڕ هەست و سۆزەکەی ئارامی دەکردمەوە‪.‬‬
‫کاتێک بە هەر دوو دەستی ڕوخساری گرتم‪ ،‬لێی پرسیم‪" :‬چیتە‪ ،‬کوڕم؟"‬
‫"کورسییەکەیان بردم‪ ،‬ئەوەی کە ڕەسمی شلیکی پێوەیە!"‬
‫"ئایا کورسییەکە لە دایکت بەالتەوە گرنگترە؟ من هێشتا لێرەم‪ ،‬هەروەها باوکت و باجی‬
‫لێرەن‪ .‬ئەڵاڵ هەموو شتێكی پێبەخشیویت! لەوە زیاتر چیت دەوێت بیلوو!" بیلوو نازناوێک بوو‬

‫‪27‬‬
‫کە تەنها دایک و باوکم بەکاریاندەهێنا‪ ،‬بە تایبەتی لەو کاتانەدا کە دەیانویست خۆشەوستییان‬
‫بەرامبەرم دەرببڕن‪ .‬بە دەگمەن ڕاستەوخۆ پێیان دەگوتم‪" :‬خۆشمان دەوێی"‪ ،‬چونکە ئەو‬
‫وشەیە بەالی پاکستانییە کۆنەپەرستەکانەوە زۆر ڕەق و وشک بوو‪ .‬خۆشەویستی جێبەجێ‬
‫دەکرا و تێدەگەیەنرا‪ .‬لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستییەکان لەالیەن دایک و باوکەوە‬
‫دەردەبڕدرا و منداڵەکان بەوپەڕی ڕێزەوە وەریاندەگرت‪.‬‬
‫ئەم حاڵیبوون و جێبەجێکردنە یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە ملکەچبوونی منداڵ لە‬
‫کەلتوری ئیسالمیدا لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترە‪ .‬لە تەمەنی مێردمنداڵیمدا‪ ،‬زۆر کات کە‬
‫کەهللڕەقیم دەنواند‪ ،‬دایکم لە ڕێگەی ئەم ڕستەیەوە سەرزەنشتی دەکردم‪" :‬چ سوودێكی هەیە کە‬
‫پێم بڵێیت خۆشمدەوێی‪ ،‬لە کاتێکدا بە قسەم ناکەیت؟" دواتر کە دەمویست ببمە شوێنکەوتووی‬
‫عیسای مەسیح‪ ،‬دەمزانی کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئەم بڕیارەوە زیاتر و گەورەتر لە‬
‫سەرپێچیکردن هەڵدەبژێرم‪ .‬ئەوکات نەک تەنها دایک و باوکم هەست بەوە دەکەن کە ناپاکییان‬
‫لەگەڵ کراوە‪ ،‬بەڵکو بەتەواوی دڵیان دەشکێت‪.‬‬
‫بەاڵم لە تەمەنی چوار ساڵیمدا‪ ،‬بیرم لە هەموو شتێک دەکردەوە جگە لە دڵشکان و کێشە‬
‫دروستکردن بۆ خێزانەکەم‪ .‬تەنها دەمویست کورسییە شلیکییەکەم بدەنەوە‪.‬‬
‫کاتێک هەموو شتێک کۆکرایەوە و ئامادەی ڕۆیشتن بووین‪ ،‬باوکم هەموومانی کۆکردەوە و‬
‫گوتی‪" :‬با دۆعا بکەین‪ ".‬منیش وەکو دایک و باوکم دەستم هەتا ئاستی کەمەرم بەرز کردەوە و‬
‫لە دڵی خۆمەوە دۆعام کرد و داوام لە ئەڵاڵ کرد کە گەشتێکی سەالمەت و خێرامان هەبێت‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا گەیشتینە شاری دەنوونی واڵتی سکۆتلەند‪ ،‬کە کەمپە سەربازییە نوێیەکەی باوکمی‬
‫لێبوو‪ .‬ئێستا کە سەیری ڕابردوو دەکەم‪ ،‬هێشتا وا هەست دەکەم کە شاری دەنوون یەکەم ماڵی‬
‫ڕاستەقینەی من بوو‪ .‬لەبەر ئەوە ناڵێم کە توانیبێتم هاوڕێی قوتابخانە پەیدا بکەم‪ ،‬یان لەگەڵ‬
‫مندااڵنی گەڕەکدا ئاشناییم داخستبێت‪ -‬تەنانەت هەرگیز کورسییە شلیکییەکەشم نەدیتەوە‪ -‬بەڵکو‬
‫بەهۆی ئەوەوە دەڵێم کە لەو سااڵنەی ژیانمان لەوێ‪ ،‬پەیوەندیمان لەگەڵ خێزانەکەمدا تەواو‬
‫توندوتۆڵ بووەوە و گەشەیەکی باشم لە باوەڕەکەمدا کرد‪ .‬باوک و دایک و خوشکم لەگەڵم‬
‫بوون‪ ،‬جگە لەوان پێویستم بە کەس نەبوو‪.‬‬

‫‪28‬‬
‫بەشی چوار‬
‫کتێبە کامڵ و تەواوەکە‬
‫کاتێک گەیشتمە سکۆتلەند‪ ،‬هێشتا بە جوانی فێری ئینگلیزی نەببووم‪ .‬لە ماڵەوە هەمیشە بە‬
‫زمانی ئوردو قسەمان دەکرد‪ ،‬هەروەها ئەگەر بڕیار بووایە فێری نووسینی زمانێکی نوێ‬
‫ببووینایە ئەوا ئەو زمانە عەرەبی دەبوو‪ .‬هۆکاری ئەمەش سادە بوو‪ :‬قورئان بە عەرەبی‬
‫نووسراوە‪ ،‬هەر بۆیە زۆر گرنگ بوو کە من و باجی فێری ببین‪ .‬موسڵمانان باوەڕیان وایە کە‬
‫قورئان ڕاستەوخۆ وشەی خودایە و لەالیەن جبرائیلەوە نێردراوە بۆ محەممەد‪ .‬بەو هۆیەوە‬
‫قورئان نە تەنها لەسەر ئاستی واتاوە سروشی خودایە‪ ،‬بەڵكو لەسەر ئاستی قووڵی‬
‫وشەسازیشەوە‪ .‬هەر لەبەر ئەمەیە کە موسڵمانان باوەڕیان وایە کە ناکرێت قورئان‬
‫وەربگێڕدرێتە سەر زمانەکانی دیکە‪ .‬ئەگەر بێتو جگە لە عەرەبی بە زمانێكی دیکە قورئان‬
‫بخوێنیت‪ ،‬ئەوا لەڕاستیدا قورئانت نەخوێندووە بەڵكو ڕاڤەکەیت خوێندووە‪ .‬تەنها کاتێك‬
‫دەتوانین بە قورئان بڵێین قورئانی ڕاستەقینە کە بە زمانی عەرەبی نووسرابێت‪.‬‬
‫بۆیە با وەڕی موسڵمانان وایە کە قورئان هەمیشە بەو شێوەیە بووە و نەگۆڕاوە‪ -‬وشە بە وشە‪،‬‬
‫خاڵ بە خاڵ‪ .‬ئیمام و وتاربێژەکان بەردەوام ڕایدەگەیەنن کە قورئان بە تەواوی پارێزراوە‪،‬‬
‫وەکو خۆیەتی هەر لەو کاتەوەی کە محەممەد لە جبرائیلی فریشتەوە بیستوویەتی و لە کتێبە‬
‫پیرۆزەکەیدا نووسیویەتییەوە‪ .‬بێگومان محەممەد هیچ پەیوەندییەکی بە نووسینەوەی قورئانەوە‬
‫نەبووە‪ ،‬ئەو تەنها گوێزەرەوەی سروشەکان بوو بۆ مرۆڤایەتی و بەتەواوی شێوەی وردی‬
‫سروشەکانی پاراستووە‪ .‬ئەگەر وای نەکردبا‪ ،‬یان ئەو وشانە تەنانەت کەمێک گۆڕانکاریان‬
‫بەسەردا بهاتبا‪ ،‬ئەوا قورئان بوونی نەدەما‪ .‬بەاڵم دەستکاریکردنی لەو شێوەیەی وشەکان‬
‫مەحاڵ بوو‪ .‬هیچ کەسێک گومانی لە گواستنەوەی بێخەوش و کامڵی قورئان نەبووە‪ .‬کەواتە‬
‫وشەکان دەبێت کامڵ و تەواو بن‪.‬‬
‫لە ڕاستیدا جەختکردن لەسەر خودی وشەکان‪ ،‬وای کردووە کە موسڵمانێکی زۆر واتای ئەو‬
‫وشانە پ شتگوێ بخەن‪ .‬ئەو کەسانەی کە بەردەوام قورئان دەخوێنن‪ ،‬بە لەخواترس و پیاوچاک‬
‫ناسراون‪ ،‬بەاڵم ئەوانەی کە بیر لە واتای وشەکان دەکەنەوە ئینجا دەیخوێنن پێیان دەگوترێت‬
‫فێرکار و مامۆستا‪ .‬پیاوچاکی شانازییەکی گەورەترە‪ .‬زۆرێك لەوانەی کە من دەمناسین و‬
‫لەگەڵیان گەورە ببووم‪ ،‬هەر لە منداڵییەوە دەیانزانی کە چەندین سورەتی قورئان لەبەر بڵێنەوە‪،‬‬
‫بەاڵم زۆر بە زەحمەت ڕێدەکەوت بتوانن واتا یان هەڵوێستی دەقەکان شی بکەنەوە‪.‬‬

‫‪29‬‬
‫دایکم لەبیری ئەوەدا بوو کە هەم خوێندنەوە و هەم وەرگێڕانی قورئانمان پێ بڵێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬
‫خوێندنەوە لەپێشتر بوو‪ .‬ئەوەندەی کە بیرمە هەموو ڕۆژێک دایکم تەقیلەیەکی باوی ئیسالمی‬
‫لەسەرم دەنا و لە تەنیشی خۆی دایدەنیشاندم و فێری خوێندنەوەی عەرەبی دەکردم‪ .‬بە کتێبێک‬
‫دەستمان پێکرد کە ناوی "القاعدة" بوو‪ ،‬کە بە واتای ڕێنمایی دێت‪ .‬ئەو کتێبە فێری پیتە‬
‫جیاوازەکانی عەرەبی و شێوازی خوێندنەوەیان دەکردم‪ .‬ڕێک دوای ڕۆیشتنمان بۆ سکۆتلەند‪،‬‬
‫خوێندنی کتێبی ڕێنماییم (القاعدة) تەواو کرد و چوومە سەر خوێندنی قورئان‪.‬‬
‫ئەو ساتەم زۆر جوان لەبیرە چونکە دڵخۆشییە کاتییەکەم بە ترس و تۆقین کۆتایی هات‪ .‬دوای‬
‫تەواوکردنی کۆتا الپەڕەی کتێبی ڕێنمایی‪ ،‬دایکم هاتە الی کتیبەکە و قورئانێكی هەڵگرت و‬
‫پێشکەشی کردم‪ .‬ئەوە قورئانی من بوو‪ .‬واتە‪ ،‬قورئان یەکەم کتێب بوو کە وەرمگرت‪.‬‬
‫بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ڕامکرد بۆ الی باجی بۆ ئەوەی نیشانی بدەم‪ .‬ئەو لەالی ژووەرەکەی‬
‫دایک و باوکم لەسەر زەوییەکە خەریکی یاریکردن بوو‪ ،‬بۆیە چوومە خوارەوە بۆ الی و‬
‫قورئانەکەم لەسەر زەوی دانا بۆ ئەوەی نیشانی بدەم‪.‬‬
‫لەناکاو‪ ،‬دایکم بە قیژەیەکی بێ ئەندازە بەرزەوە‪ ،‬بە ڕادەیەک کە خەریک بوو دڵم بوەستێت‪،‬‬
‫بەرەو ڕووی من هات‪" .‬نەبیل!" ئەوەندە حەپەسابووم کە نەمتوانی وەاڵمی بدەمەوە‪ .‬هەرگیز‬
‫گوێم لە دایکم نەببوو بەو شێوەیە بقیژێنێت‪ ،‬هەروەها نەمینیبوو ڕابکات‪ .‬لە چاو تروکانێکدا‬
‫قورئانەکەی بەرز کردەوە و گوتی‪" :‬هەرگیز قورئان لەسەر زەوی دامەنێ!"‬
‫"باشە‪".‬‬
‫"هەمیشە بەرز ڕایبگرە‪ .‬لە باشترین شوێنی دابنێ‪ .‬دەستت بشۆ پێش ئەوەی دەستی لێ بدەیت‪.‬‬
‫هەروەها تەنها بە دەستی ڕاستت بەکاریبهێنە‪ .‬ئەمە وەکو کتێبەکانی دیکە نییە‪ ،‬ئەمە وشەی‬
‫ئەڵاڵیە‪ .‬ئەو ڕێزەی لێ بگرە کە شایانیەتی!"‬
‫"باشە‪".‬‬
‫"ئێستاش‪ ،‬بڕۆ‪ ".‬دایکم زۆر تووڕە دیار بوو‪ ،‬هەر بۆیە یەکسەر ڕۆیشتم‪.‬‬
‫لەو ڕۆژە بەوالوە‪ ،‬هەر کاتێك قورئانم هەڵگرتبا‪ ،‬بەرز ڕامدەگرت‪ .‬باجی لە هەڵەکەی منەوە‬
‫پەندی وەرگرتبوو‪ ،‬بۆیە کاتێک دایکم بانگی کردین بۆ ئەوەی دیسان قورئان بخوێنین‪ ،‬پێکەوە‬
‫قورئانەکەمان لە سەرەوەی سەری خۆمانەوە ڕاگرت و قۆڵ و باڵمان بە تەواوی کردبووەوە‪.‬‬

‫‪30‬‬
‫دایکم پێدەکەنی‪ .‬لە ڕاستیدا دایکم مەبەستی ئەوە نەبوو کە ئەوها بکەین‪ ،‬بەاڵم دڵی خۆش بوو‬
‫کە ئێمەی بەو شێوەیە بینی‪.‬‬
‫باجی گەورەتر بوو‪ ،‬بۆیە ئەو یەکەم جار دەستی بە خوێندنەوە کرد‪ .‬دایکم دەستی دەخستە سەر‬
‫ئەو وشانەی کە دەبوا باجی بیخوێندبایەتەوە‪ ،‬لەسەرخۆ لەم سەر بۆ ئەو سەری پەڕەکە‪ ،‬لە‬
‫ڕاستەوە بۆ چەپ دەستی لەسەر وشەکان دەجواڵند‪ .‬ئەوەندەی کە گرنگی بە ئاوازی وشەکان‬
‫دەدا‪ ،‬ئەوەندە گرنگی بە خوێندنەوەی نەدەدا‪ .‬دایکم فێری کردبووین کە لە کاتی خوێندنەوەی‬
‫قورئاندا ئاوازی پێ بدەین و هەتا دەتوانین شێوازی خوێندنەوەی خۆش بکەین‪ .‬هەندێ کەس‬
‫هەن کە تەواوی ژیانیان لەم شێوازی خوێندنەوەی قورئاندا تەرخان دەکەن و هەوڵی‬
‫چاککردنی بەرزی و نزمی و ڕێکخستنی دەنگ و چۆنیەتی خوێندنەوە و دەربڕینی وشەکان و‬
‫ئاوازەکەی دەدەن‪.‬‬
‫بەاڵم من و باجی کەسانێکی شارەزا نەبووین‪ .‬لەگەڵ ئەوەی کە باجی چەند ساڵێک پێش من‬
‫دەستی بە فێربوونی خوێندنەوەی قورئان کردبوو‪ ،‬بەاڵم تازە شێوازی خوێندنەوەکەی پەسەند‬
‫کرابوو‪ .‬کاتێک ئەو لە خوێندنەوە بووەوە‪ ،‬نۆرەی من بوو‪ .‬پێشتر قورئانم نەخوێندبووەوە‪ ،‬بۆیە‬
‫بێ ئەندازە دڵخۆش بووم‪.‬‬
‫"بیلوو‪ ،‬پێش ئەوەی دەست بە خوێندەوە بکەین‪ ،‬چی دەڵێین؟"‬
‫"بسم هللا الرحمن الرحیم‪".‬‬
‫"ئەوە واتای چییە؟"‬
‫"بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان‪".‬‬
‫"بۆچی ئەم دۆعایە دەکەین؟"‬
‫"بۆ ئێمە لەبیرمان بێت کە هەموو شتێک هی ئەڵاڵیە‪ ،‬هەروەها بۆ ئەوەی تەنها کاری باش‬
‫ئەنجام بدەین‪".‬‬
‫"ئافەرین‪ .‬ئایا دەزانیت ئەم دۆعایە لە کوێوە هاتووە؟"‬
‫"نەخێر‪".‬‬
‫"لە سەرەتای هەموو سورەتێكی قورئاندا هەیە‪".‬‬
‫"هەموو سورەتێک؟"‬

‫‪31‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬هەموو سورەتێک‪ ،‬جگە لە یەک سورەت‪".‬‬
‫"دایکە‪ ،‬بۆچی ئەڵاڵ ئەو سورەتەی بەجێهێشتووە؟"‬
‫"ئەڵاڵ لەو سورەتەدا لە دەستی خەڵکی زۆر تووڕەیە‪ ،‬بۆیە لە بەرەکەتی "بسم هللا" بێبەشی‬
‫کردن‪ .‬بەاڵم لەبەر ئەوەی زۆری خۆشدەوێین‪ ،‬دانەیەکی زیادەی دیکەی لە سورەتێكی دیکەدا‬
‫پێداوین‪ .‬باشە‪ ،‬دەزانیت قورئان لە چەندە سورەت پێکهاتووە؟"‬
‫"‪".١١٤‬‬
‫"ئەی ئافەرین‪ .‬ئینشاڵاڵ‪ ،‬بە زوویی هەمووی دەخوێنیتەوە‪ .‬باجی خوشکت لە تەمەنی حەوت‬
‫ساڵیدا هەمووی تەواو کرد‪ ،‬دەمەوێت تۆ لە تەمەنی شەش ساڵیدا هەموویت خوێندبێتەوە‪ .‬دەی‬
‫با دەستپێبکەین‪".‬‬
‫بەپێی تێپەڕبوونی کات‪ ،‬تەواو شارەزای قورئان بووم‪ .‬بۆم دەرکەوت کە قورئان بە دوو شێوە‬
‫دەکرێت دابەش بکرێت‪ :‬یان ئەوەتا دەتوانین بڵێین کە قورئان لە ‪ ١١٤‬سورەت (سورة)‪ ،‬یان لە‬
‫سی جزم (جزء) پێکهاتووە‪ .‬ئەمەی دووەم لەدوای کۆکردنەوەی تەواوی قورئانەوە سەری‬
‫هەڵدا‪ ،‬بۆ ئەوەی کە موسڵمانان بە ئاسانی لە سی ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا بتوانن تەوای‬
‫قورئان بخوێننەوە‪ .‬بەاڵم سی جزمەکە لەبەر هۆکارێكی دیکە بەالی منەوە جێگەی بایەخ بوو‪:‬‬
‫لەگەڵ تەواوکردنی هەر جزمێکدا‪ ،‬دایکم دیارییەکی بۆ دەکڕیم‪ .‬لەنێو ئەو دیارییانەدا کە بۆی‬
‫کڕیم‪ ،‬لە هەمووی زیاتر حەزم لەو زبڵدانە بوو کە وێنەی سوپەر ماریۆی لەسەر بوو‪.‬‬
‫کاتێک گەیشتمە ئاستێكی باش لە خوێندەوەی قورئان‪ ،‬من و دایکم لەسەر شێوازێک‬
‫ڕێکەوتین‪ .‬لەگ ەڵ دایکم دادەنیشتین و قورئانەکەمان دەکردەوە و دەمانخستە ئەو الپەڕەیەی کە‬
‫ڕۆژی پێشتر خوێندبوومانەوە‪ ،‬ئینجا دایکم دەستی دەخستە سەر ئەو شوێنەی کە دەبوا ئەو‬
‫ڕۆژە بمخوێندبایەتەوە‪ .‬نازانم بۆ‪ ،‬بەاڵم حەزم دەکرد کە هەژدە ئایەت بخوێنمەوە‪ .‬ئەگەر دایکم‬
‫ئایەتی زۆرتری ه ەڵبژاردبا‪ ،‬ئەوا دەستم بە بۆڵەبۆڵ دەکرد‪ ،‬ئەگەریش کەمتری هەڵبژاردبا‪،‬‬
‫ئەوا بۆ دڵخۆشکردنی ئەو‪ ،‬چەند ئایەتێک زیاترم دەخوێندەوە‪.‬‬
‫کەم کەم ڕۆژەکان تێپەڕین و لە کۆتاییدا پێش ئەوەی ببم بە شەش ساڵ تەواوی قورئانم‬
‫خوێندەوە‪ .‬دایکم بەوە زۆر دڵخۆش بوو‪ .‬لەگەڵ خوێندەوەی تەواوی قورئاندا‪ ،‬دایکم یارمەتی‬
‫دام کە حەوت سورەتی کۆتایی ئەزبەر بکەم تاکو لە کاتی نوێژەکاندا بەکاریبهێنم‪ .‬بێ ئەندازە‬
‫حەزم لە سورەتی (األخالص) بوو کە سورەتی ‪ ١١٢‬بوو‪ ،‬چونکە کورت بوو و خۆش ئاواز‬
‫بوو‪ ،‬هەروەها بە ئاسانییش ئەزبەر دەکرا‪ .‬جگە لەوانەش‪ ،‬یەکەم سورەت بوو کە ئەزبەرم کرد‬
‫و ڕۆژانە لە کاتی نوێژکردندا چەندین جار دووبارەم دەکردەوە‪ .‬لەڕاستیدا دایکیشم زۆری حەز‬
‫لەو سورەتە بوو‪ ،‬بەاڵم بە هۆکاری جیاواز‪ :‬لە وتەیەکی محەممەدا هاتووە کە بە هاوەاڵنی‬
‫دەڵێت سورەتی (األخالص) ئەوەندە قورس و چارەنووسسازە کە خوێندنی ئەم سورەتە وەکو‬
‫خوێندنی یەک لەسەر سێی تەواوی قورئان وایە‪.‬‬
‫‪32‬‬
‫ئەو پەیامە چی بوو کە محەممەد زۆر بە الیەوە جێگەی بایەخ بوو؟ لە بنەڕەتدا ئەمە بوو‪:‬‬
‫یەزدان باوک نییە و هیچ کوڕێکیشی نییە‪.‬‬

‫‪33‬‬
‫بەشی پێنج‬
‫چیرۆکی پێغەمبەران‬
‫"درەنگ کەوتین‪ ،‬با بڕۆین!"‬
‫ڕۆژی شەممەیە‪ ،‬باوکم لەبەر درگا چاوەڕێی ئێمەی دەکرد‪ .‬هەموو شەممەیەک بە مەبەستی‬
‫بەشداریکردن لە نوێژی هەینی‪ ،‬لە شاری دەنوونەوە دەڕۆیشتین بۆ شاری گالسگۆو‪ .‬شەممە‬
‫خۆشترین ڕۆژی هەفتە بوو بەالمانەوە‪ ،‬چونکە چاومان بە موسڵمانانی دیکە دەکەوت‪ ،‬کە‬
‫زۆربەیان پاکستانی بوون‪ .‬ئەوانیش وەکو ئێمە لەگەڵ بارودۆخەکەدا نەدەگونجان‪ ،‬هەر بۆیە‬
‫زۆر بەباشی لە یەکتر تێدەگەیشتین و هاوخەمی یەکتر بووین‪ .‬وا هەستم دەکرد کە دایکم بۆ ئەو‬
‫ڕۆژەی هەفتە دەژی‪ ،‬چونکە جگە لە ماڵەوە‪ ،‬ئەوێ تاکە شوێنێک بوو کە دایکم دەیتوانی قژی‬
‫دەربخات‪ .‬ژنانی موسڵمان لەالی یەکتردا بورقاکانیان الدەبەن و لەو کاتانەدا زۆر بە خۆیاندا‬
‫ڕادەگەن‪.‬‬
‫لەگەڵ ئەوەی کە دایکم ئارەزووی هاتنی ڕۆژی شەممەی دەکرد‪ ،‬بەاڵم هەمیشە دوادەکەوت‪.‬‬
‫لە کەلتوری پاکستانیدا گرنگیدان بە کات بە ئەندازەی ڕۆژاواییەکان ڕەچاو ناکرێت‪.‬‬
‫گەروموگوڕی پەیوەندییە کۆمەاڵیەتییەکان لە پێش هەموو شتێکی دیکەوەیە‪ .‬لە ڕاستیدا ئەگەر‬
‫کاتناس بیت‪ ،‬ئەوا وەکو کەسێكی تووڕە چاوت لێدەکەن‪ ،‬یان ئەگەر لە کاتی تەواوی خۆیدا‬
‫بڕۆیتە ماڵی کەسێک ئەوا دەکرێت دڵیان بڕەنجێت و بە سووکایەتی تێبگەن‪ .‬تۆ چۆن دەزانیت‬
‫کە سەرقاڵی ئامادەکاری هاتنی تۆ نین؟ ئەگەر پێش خۆ ئامادەکردنیان بڕۆیتە ماڵیان‪ ،‬ئەوا‬
‫میواننەزای و میواندارییەکەیان دەخەیتە ژێر پرسیارەوە‪ .‬چارەک بۆ نیو کاتژمێر دواکەوتن‬
‫هەموو شتێک مسۆگەر دەکات‪.‬‬
‫باوکم لەبەر ئەوەی کەسێکی سەربازی بوو‪ ،‬ئەم تایبەتمەندییەی ئێمەی لەبەرچاو نەدەگرت‪.‬‬
‫هەربۆیە ئەم دواکەوتنەی ئێمە دەبووە هۆی بێزاربوونی‪ .‬هەرچەندە هەوڵی تەواوی خۆی‬
‫دابوو‪ ،‬بەاڵم نەیتوانبوو دایکم بگۆڕێت‪ .‬دایکم هەرشتێکی حەز لێبووایە دەیکرد‪ ،‬باوکیشم‬
‫هەموو جارێک وەبیری دەهێنایەوە کە ئەو پیاوی ماڵە‪ .‬بۆ چەند خولەکێک دایکم گوێی لێ‬
‫دەگرت‪ ،‬بەاڵم دواتر کەم کەم جێی خۆی لە دڵی باوکمدا گەرم دەکردەوە و دەیهێنایەوە سەر‬
‫حاڵەتی خۆشی جارانی‪ .‬دەمەبۆڵەی نێوان ئەم دوو خۆشەویستە جێگەی خۆی لەنێو هەموو‬
‫بەیانییەکی ڕۆژی شەممەدا کردبووەوە‪.‬‬

‫‪34‬‬
‫بەاڵم ئەم شەممە تایبەتە‪ ،‬تەنها یەک جار لە ساڵدا دەهات‪ .‬ئەو ڕۆژە بوو کە جەماعەتی‬
‫مزگەوت باسی (سیرة النبي) ژیانی پێغەمبەریان دەکرد‪ .‬جەژنی لەدایکبوونی محەممەد نەبوو‪،‬‬
‫بەڵكو تەنها ڕۆژێک بوو کە تێیدا خەڵكی بڕیاریان دابوو کۆببنەوە و باسی ڕووداوەکانی ژیانی‬
‫محەممەد بکەن‪.‬‬
‫موسڵمانان ژیانی محەممەد وەکو نموونە چاو لێدەکەن‪ ،‬وە موسڵمانە دیندارەکان هەتا بۆیان‬
‫بکرێت السایی محەممەد دەکەنەوە‪ .‬بۆ ئەوەی بتوانن السایی ژیانی بکەنەوە‪ ،‬دەبێت سوود لە‬
‫کتێبی ژیاننامەی محمد و حەدیس وەربگرن‪ .‬زۆربەیان هەرگیز خۆیان چیرۆکەکانی ژیانی‬
‫محەممەد ناخوێننەوە‪ ،‬بەڵکو لە مزگەوت لە دەمی مەال و وتارخوێنەکانەوە گوێیان لێدەبێت‪.‬‬
‫زۆر باش و گرنگە ئەگەر بێتو فێری حەدیسەکانی محەممەد بیت و توانای ئەوەت هەبێت لە‬
‫کات و زەمەنی گونجاودا بەکاریانبهێنیت‪ .‬هەر بۆیە‪ ،‬ڕۆیشتن بۆ مزگەوت بە هۆی الیەنی‬
‫کۆمەاڵیەتی و ئایینییەوە گرنگی تایبەتی هەبوو‪.‬‬
‫بەاڵم ئێمە دواکەوتبووین‪.‬‬
‫"ساڵو‪ ،‬فەرموون!"‬
‫بەرنامەکانی بەیانی ڕۆژی شەممە هەتا ڕادەیەکی باش بۆ من و دایکم و خوشکەکەم‬
‫دیاریکراو بوو‪ :‬دوای هەستان لە خەو و کردنی نوێژی بەیانی‪ ،‬دایکم‪ ،‬من و خۆشکەکەم‬
‫ئامادە دەکات‪ ،‬نانمان دەداتێ پاشان مکیاژ دەکات‪ .‬ئینجا دوای سپیاوکردن و پێش سووراو‬
‫کردن‪ ،‬بە دەنگی بەرز دەڵێت‪" :‬من ئامادەم!" ئەم شەممەیە‪ ،‬سووراوەکەی لەگەڵ خۆیدا هێنایە‬
‫نێو ئۆتۆمبێلەکە‪ .‬هەر زوو بەرەو شاری گالسکۆو کەوتینە ڕێ‪.‬‬
‫بۆ ئەوەی لە دەنوونەوە بڕۆینە گالسکۆو‪ ،‬دەبوا بەنێو دەریاچەی هۆڵیدا بڕۆیشتباین‪ .‬ئەو‬
‫دەریاچەیە لە جەنگی ساردا لەنگەرگای ژێردەریاییەکانی ئەتۆمی ئەمریکی بوو‪ .‬باوکم‬
‫ئەفسەری بەشی پاراستن و ژینگەی کەشتی چاککەرەوەی هێزی ژێردەریایی بوو‪ .‬بێگومان‬
‫لەو کاتەدا ئەمەم نەدەزانی‪ .‬ئەوەی کە دەمزانی ئەوە بوو کە دوو کەشتی گواستنەوە ئێمەی لە‬
‫دەریاچەکە گواستەوە‪ ،‬کەشتییەکی بچووکی سوور و یەکێکی گەورەی ڕەش‪ ،‬هەروەها‬
‫ڕەشێکی گەورەی دیکە کە چێشتخانە ی تێدا بوو و دەمانتوانی ساندویچی پەنیر بکڕین‪ .‬بە‬
‫گشتی کاتێك دەگەیشتینە نێو کەشتییەکە‪ ،‬باوک و دایکم وازیان لە کێشمەکێش و قسەکردن‬
‫دەهێنا‪ ،‬لەو ڕۆژەدا بڕیاریان دا کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بمێننەوە و بۆ ڕۆژی ژیاننامەی‬
‫محەممەد ئامادەمان بکەن‪.‬‬

‫‪35‬‬
‫دایکم پرسیاری دەکرد و هەر کەسێک (من و باجی) بیزانیبا وەاڵمی دەدایەوە‪" .‬ئادەی پێم‬
‫بڵێن‪ ،‬محمد (ص) کەی لەدایکبووە؟‬
‫"ساڵی ‪٥٧٠‬ی ز‪ .‬لە مەککە‪".‬‬
‫"ئافەرین!" ئەی باشە‪ ،‬ناوی باوکی چی بوو؟"‬
‫"عەبدوڵاڵ‪ ،‬بەاڵم پێش ئەوەی محمد (ص) لەدایکبێت‪ ،‬مرد‪".‬‬
‫"ناوی دایکی؟"‬
‫"ناوی ئامینە بوو‪ ،‬کاتێك محمد بووە شەش ساڵ دایکیشی مرد‪".‬‬
‫"کاتێك دایکی مرد‪ ،‬کێ چاودێری دەکرد؟"‬
‫"عەبدولموتەلیبی باپیری‪ ،‬بەاڵم ئەویش دوای دوو ساڵ مرد‪".‬‬
‫"ئەی دوای ئەو کێ ئاگای لە محمد (ص) بوو؟"‬
‫"ئەبوتاڵبی مامی‪ .‬ئەم کاتێك مرد کە محمد (ص) گەورە ببوو‪".‬‬
‫ئەوانە پرسیارگەلێکی زۆر باو بوون‪ ،‬کە هەمووی بەشێك بوون لە پەروەردەیەکی دروستی‬
‫ئیسالمی بۆ مندااڵن‪ .‬زۆر جار دایک و باوک شانازی بە منداڵەکانیانەوە دەکەن بەهۆی ئەوەی‬
‫کە زانیارییان لەبارەی ئیسالم و حەدیسەکانی پێغەمبەرەوە هەیە؛ باوک و دایکی منیش لەمە‬
‫بەدەر نەبوون‪.‬‬
‫"باشە‪ ،‬ئەمەیان سەختە‪ .‬شتێکم پێ بڵێن کە پێش مردنی دایکی بەسەر محەممەدا (ص) هات‪".‬‬
‫باجی وەاڵمی دایەوە‪" :‬ڕۆژێکیان کاتێك محەممەد (ص) لەگەڵ مندااڵنی دیکەدا خەریکی‬
‫یاریکردن بوو‪ ،‬دوو فریشتە هاتن بۆ الی و قەفەزەی سنگیان کردەوە‪ .‬منداڵەکانی دیکە ترسان‬
‫و وایاندەزانی جنن ‪ ،‬هەر بۆیە ڕایانکرد‪ .‬فریشتەکان دڵی محمدیان (ص) دەرهێنا و پاکیان‬
‫کردەوە هەتا وای لێهات دەدرەوشایەوە‪ .‬پاشان دڵیان خستەوە جێی خۆی و ڕۆیشتن‪.‬‬
‫"ئافەرین‪ ،‬گوریا!" گوریا نازناوی باجی بوو کە بە واتای "بووکەشوشە" دێت‪ .‬مادەم تۆ‬
‫وەاڵمی ئەو پرسیارەت دایەوە‪ ،‬نەبیل پێم بڵێ ناوی یەکەم هاوسەری محەممەد (ص) چی بوو‪،‬‬
‫هەروەها کەی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنا؟"‬

‫‪36‬‬
‫ئەو پرسیارە ئاسان بوو‪" .‬هاوسەری یەکەمی محەممەد (ص) ناوی خەدیجە بوو‪ ،‬کە‬
‫بێوەژنێکی بازرگان بوو‪ .‬محەممەد (ص) وەکو بازرگان ئیشی بۆی دەکرد‪ .‬کاتێک خەدیجە‬
‫بینی کە محەممەد (ص) کەسێكی باشە لە ئیش و کاردا و هەروەها کەسێكی دڵسۆز و‬
‫دەستپاکە‪ ،‬پێشنیاری هاوسەرگیری پێدا‪".‬‬
‫"تەمەنیان چەند بوو؟"‬
‫"محەممەد (ص) بیست و پێنج ساڵ و خەدیجەش چل ساڵ بوو‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬بەاڵم لەوانەیە ئەو پرسیارە بەپێی پێویست سەخت نەبووبێت‪ .‬بیلوو‪ ،‬محەممەد (ص)‬
‫چۆن زانی کە پێغەمبەرە؟"‬
‫"ڕۆژێکیان لە ئەشکەوتێکدا دۆعای دەکرد کە ‪"....‬‬
‫باوکم قسەی پێ بڕیم و گوتی‪" :‬ناوی ئەشکەوتەکە چی بوو؟"‬
‫"ئەشکەوتی حەڕا‪ .‬کاتێک دۆعای دەکرد‪ ،‬فریشتەیەک هات بۆ الی و داوای لێکرد کە‬
‫بخوێنێتەوە‪ .‬بەاڵم محەممەد (ص) نەیدەزانی چۆن بخوێنێتەوە‪ ،‬هەر بۆیە فریشتەکە سێ جار‬
‫داوای لێکرد‪ .‬پاشان فریشتەکە یەکەم ئایەتی قورئانی بە محەممەد (ص) بەخشی‪".‬‬
‫"ئەی ئافەرین!" پاشان دایکم بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬چ سورەتێکی پێدا؟"‬
‫نە من و نە باجی وەاڵمی ئەم پرسیارەمان نەدەزانی‪ .‬لەوە سەختتر بوو کە بیرمان لێ‬
‫دەکردەوە‪ ،‬چونکە قورئان بە پێی ڕیزبەندی ڕووداوەکان نەنووسراون‪ .‬لەبەر ئەوەی لەنێو ئەو‬
‫کتێبەدا کە ئێمە خوێندبوومان‪ ،‬پرسیارێكی جیاواز نەبوو‪ ،‬بۆیە گرنگییەکی ئەوتۆمان پێ‬
‫نەدابوو‪.‬‬
‫"کێشە نییە‪ ،‬نیگەرانیی ناوێت‪ .‬بۆ ئەوەی نەوەک ئەمڕۆ کەسێك پرسیارتان لێبکات‪ ،‬ناوی‬
‫سورەتەکە ئەلعەلەق (العلق) بوو‪.‬‬
‫باوکم هاتە قسە و گوتی‪" :‬ئازیزم‪ ،‬کەس ناوی سورەتەکەیان لێ ناپرسێت‪".‬‬
‫بەاڵم دایکم قسەکەی باوکمی ڕەتکردەوە و گوتی‪" :‬کەواتە دەتەوێ بڵێیت کە ناوی سورەتەکە‬
‫گرنگ نییە‪ ،‬بەاڵم ناوی ئەشکەوتەکە گرنگە؟ باشە‪ ،‬با وا بێت‪ .‬کەواتە با پیاوی ماڵ پرسیار‬
‫بکات!"‬

‫‪37‬‬
‫"باشە‪ ،‬من پرسیار دەکەم‪ .‬یەکەم کەس کێ بوو کە محەممەدی (ص) وەکو پێغەمبەر قبوڵ‬
‫کرد؟"‬
‫"خەدیجەی خێزانی‪".‬‬
‫"ئەی لەنێو پیاوەکان؟"‬
‫"ئەبوبەکر‪ ،‬کە باشترین هاوڕێی بوو‪".‬‬
‫"گرنگیی ئەبوبەکر لە چیدا بوو؟"‬
‫"لەدوای مردنی محەممەد (ص)‪ ،‬ئەبوبەکر بوو بە یەکەم خەلیفەی موسڵمانان‪ ".‬شێعەکان‬
‫کێشەیەکی زۆریان لەم بارەیەوە هەیە‪ ،‬بەاڵم لەو کاتەدا من و باجی خوشکم ئەوەمان نەدەزانی‪.‬‬
‫"زۆر باشە! یەکەم منداڵ کە پێغەمبەربوونی محەممەدی (ص) قبوڵکرد‪ ،‬کێ بوو؟"‬
‫"عەلی ئامۆزای‪".‬‬
‫"گرنگیی عەلی لە چیدا بوو؟‬
‫"بوو بە چوارەم خەلیفە‪".‬‬
‫"زۆربەی خەڵکی مەککە چۆن ئیسالمیان وەرگرت؟"‬
‫" دەستیان کرد بە چەوسانەوەی موسڵمانان و سوکایەتییان پێ دەکردن و بۆ ماوەی چەندین ساڵ‬
‫هێرشیان دەکردنە سەر‪".‬‬
‫"ئەی دواتر چی ڕوویدا؟"‬
‫"محەممەد (ص) ڕایکرد بۆ مەدینە‪".‬‬
‫لەناکاو باوکم بێدەنگ بوو‪ .‬شەپۆلی دەریا بەر لەنگەرگاکە دەکەوت و خۆی بە کەشتییەکەدا‬
‫دەکێشا‪ .‬شەپۆلە توندەکانی دەریا و پرسیارە خێرا و یەک لە دوای یەکەکان بەسەریەکەوە‬
‫ببوونە هۆی سامناککردنی ئەو حاڵەتەی کە تێیدا بووین‪ .‬باوکم بیری لە چی دەکردەوە؟‬
‫کاتێک لە کۆتاییدا باوکم کەوتەوە پرسیارکردن‪ ،‬دەنگی بە جۆرێك بوو کە هەستت بەوە دەکرد‬
‫کە لە فکر و ئەندێشەدا ڕۆچووە‪" .‬بیلوو‪ ،‬یەکەم جەنگ کە محەممەد (ص) بەشداری تێدا کرد‪،‬‬
‫ناوی چی بوو؟ بە وردەکارییەوە پێم بڵێ‪".‬‬

‫‪38‬‬
‫"جەنگی بەدر‪ .‬خەڵكی مەککە هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدینە بۆ ئەوەی موسڵمانان لەناو‬
‫ببەن‪ .‬هەزار سەرباز و ئەسپێکی زۆریشیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو‪ .‬موسڵمانان تەنها ‪٣١٣‬‬
‫کەس بوون‪ ،‬لەگەڵ تفاقێكی زۆر کەم و چەند دانە ئەسپێک‪".‬‬
‫"کێ سەرکەوتوو بوو؟"‬
‫"بێگومان ئێمە‪".‬‬
‫"بۆچی؟"‬
‫"چونکە ئێمە باشتر بووین‪".‬‬
‫"نەخێر لەبەر ئەوە نەبوو‪ .‬دوژمنان لەڕووی سەربازییەوە لە پێشترەوە بوون‪ ،‬بەاڵم ئێمە‬
‫بردمانەوە چونکە ئەڵاڵ هاوکاری کردین‪ .‬ئەگەر جەنگەکە بە ڕەواڵی ئاسایی بڕۆیشتبا‪ ،‬ئەوا‬
‫ئێمە دەماندۆڕاند و خوا پەنامان بدات محەممەد (ص) دەکوژرا‪ .‬خودا هەمیشە یارمەتی‬
‫موسڵمانان دەدات چونکە ئێمە گەلی خوداین‪ .‬باشە ماڵەکەم‪ ،‬ناوی جەنگەکانی دیکەی مەدینەم‬
‫پێ بڵێ‪".‬‬
‫باجی بەوپەڕی خۆشییەوە وەاڵمی دایەوە‪" :‬جەنگی ئوحود و خەندەق‪".‬‬
‫"بۆچی موسڵمانان لەم جەنگانەدا بەشدارییان کرد؟ ئایا ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر هیچ‬
‫کەسێک؟"‬
‫"نەخێر باوکە‪ .‬موسڵمانان تەنها لەپێناو بەرگریکردن لە خۆیان جەنگاون‪ .‬خەڵكی مەککە‬
‫هێرشیان کردە سەر موسڵمانان‪".‬‬
‫"بۆ وەستانی خەڵكی مەککە‪ ،‬موسڵمانان ناچار بوون چی بکەن؟"‬
‫"مەککە داگیر بکەن‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬ئەمە لە کوێ پێشبینی بۆ کراوە؟"‬
‫من خۆم خستە نێو پرسیارەکەوە و گوتم‪" :‬لە کتێبی پیرۆزدا! لە پەڕتووکی دواوتاردا!"‬
‫بوارێکی ئیسالمی تایبەت هەبوو بە ناوی "محەممەد لەنێو کتێبی پیرۆزدا"‪ ،‬هەروەها زۆر‬
‫کتێبی ئیسالمیمان هەبوو کە تێیدا ئاماژەی بۆ پێشبینییەکانی پەیمانی کۆن دەکرد سەبارەت بە‬
‫محەممەد‪ .‬من زۆرم حەز لەو کتێبانە بوو‪ .‬هەروەها حەزم لەوە بوو کە وشەی "دواوتار"‬
‫بەکاربێنم‪ ،‬هەرچەندە نەمدەزانی چییە‪.‬‬
‫‪39‬‬
‫"باشە‪ ،‬پرسیاری کۆتایی‪ .‬کاتێک محەممەد (ص) مەککەی داگیر کرد‪ ،‬چی کرد؟"‬
‫"هەموو خەڵكی مەککەی بەخشی‪".‬‬
‫"بەڵێ ‪ "...‬باوکم دیسان لەسەر هێڵ الیدا و بێدەنگ بووەوە‪ .‬ئەمجارە دەمتوانی بەباشی هەست‬
‫بەوە بکەم کە دەیەوێت ئاماژە با بابەتێکی پڕ هەست و کاریگەر بکات‪ .‬هەندێک کات لەنێو‬
‫خۆشەویستی ئیسالم دا دەتوایەوە‪ ،‬بە جۆرێک کە ئەگەر کەسی لەال نەبووایە بۆ ئەوەی گوێی‬
‫لێ بگرێت‪ ،‬پەیامی ئیسالمی بە باوبۆران ڕادەگەیاند‪ .‬باوکم زۆر کەم ئەم حاڵەی بەسەر‬
‫دەهات‪ ،‬بەاڵم کاتێک بەسەری دەهات‪ ،‬من زۆرم کەیف دەکرد‪ ،‬منیش ڕۆدەچوومە نێو ئەو‬
‫بارودۆخەوە‪.‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬لە هەموو کەسێک خۆشبوو‪ .‬لەو کەسانە خۆشبوو کە مامی محەممەدیان (ص) کوشت‬
‫و لێپرسراوی مردنی خەدیجە بوون و چەندین ساڵ موسڵمانانیان چەوساندبووەوە و دژی‬
‫موسڵمانانی بێدەسەاڵت جەنگابوون‪ .‬لە کاتێکدا کە محەممەد (ص) دەرفەتی ئەوەی هەبوو کە‬
‫لەناویان ببات و مافی ڕەوای خۆیان پێ ببەخشێت‪ ،‬لە هەموویان خۆشبوو‪ .‬کەواتە جێگەی‬
‫پرسیار نییە کە چۆن بە محەممەد (ص) دەڵێن "رحمة هللا"‪ ،‬بەزەیی ئەڵاڵ‪".‬‬
‫باوکم چاوی بڕییە دیمەنی دڵگیری هەاڵتنی خۆر‪ .‬ئێمە هەموومان لە نێو یەک بە یەک‬
‫وشەکاندا ڕۆچووبووین و پڕ بووین لە ڕێز و شانازیکردن بە پێغەمبەرەوە‪.‬‬
‫"زۆرێک لە دانیشتوانی مەککە لەو ڕۆژەدا جگە لە ڕاگەیاندنی جوانی ئیسالم‪ ،‬هیچی دیکەیان‬
‫بۆ نەمایەوە‪ .‬تەواو ناوچەی عەربەستان بەڕادەیەک سەرسامی محەممەد (ص) بوون کە‬
‫هەموویان بوونە موسڵمان‪ .‬هیچ شتێک نەیدەتوانی ببێتە ڕێگر لەبەردەم پەیامبەر و پەیامەکەی‬
‫و بە زوویی ئیمپراتۆریەتی ئیسالمی لە ئیسپانیاوە هەتا هیندسان دەگرێتەوە‪ .‬ئەوە گەورەترین‬
‫شارستانیەت بوو کە هەتا ئێستا مرۆڤایەتی بە خۆیەوە دیویەتی‪ .‬لە کاتێکدا ڕۆژاوا لە‬
‫سەردەمانی تاریکی و نەزانیدا بوون‪ ،‬ئیسالم لە سەردەمی زێڕینیدا بوو‪".‬‬
‫"کۆمەڵگەی ڕۆژاوا لە زۆر الیەنەوە قەرزاری ئیسالمە ‪ ...‬موسڵمانان کاریگەرییەکی‬
‫زۆریان لەسەر زانست‪ ،‬دەرمان‪ ،‬بیرکاری و فەلسەفە هەبووە‪ .‬هەر لەبەر ئەوەشە کە‬
‫وشەگەلی عەرەبی وەکو "ئەلجێبرا و ئەلکێمی" لەنێو ئەو بوارانەدا بەدی دەکەین‪ .‬بەداخەوە‬
‫کاتێک کە ئیمپراتۆریەتی ڕۆژاوا داگیریان کردین‪ ،‬هەموو شتێکیان لەناو برد‪ .‬زانا‬
‫موسڵمانەکان کوژران‪ ،‬کتێبخانەکان سووتێنران‪ ،‬شارەکان وێران کران‪ .‬هێرشی مەسیحییەکان‬

‫‪40‬‬
‫لە ئیسپانیا یەکێک لە نموونەکانی شێوازی هەڵسوکەوتکردنی مەسیحییەکانە لەگەڵ‬
‫موسڵمانان‪".‬‬
‫بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە پرسیم‪" :‬مەسیحییەکان بۆچی وایان لە موسڵمانان کرد؟ مەگەر‬
‫ئەوان شوێنکەوتووی حەزرەتی عیسا نین؟"‬
‫"ئەوان شوێن فەرمایشتەکانی عیسا نەدەکەوتن‪ .‬ماوەیەک زۆر پێش ئەو کارانەیان‪ ،‬وازیان لە‬
‫حەزرەتی عیسا هێنابوو‪ .‬حەزرەتی عیسایان کرد بە خودا و بەو شێوەیە بێڕێزییان بەو و ئەڵاڵ‬
‫کرد! هەر لەبەر ئەوەش بوو کە ئەڵاڵ محەممەد (ص) و ئیسالمی وەکو کۆتا پێغەمبەری‬
‫مرۆڤایەتی نارد‪ .‬پەیامی محەممەد (ص) لە کۆی پەیامی خودا پێکدێت کە لە ڕێگەی ئەم‬
‫پێغەمبەرانەوە ناردبووی‪ :‬ئادەم‪ ،‬نوح‪ ،‬ئیبراهیم‪ ،‬ئیسماعیل‪ ،‬ئیسحاق‪ ،‬موسا‪ ،‬داود‪ ،‬ئیلیاس‪...‬‬
‫هەموویان پەیامی ئەڵاڵیان بۆ گەلەکانیان هێنابوو‪ ،‬بەاڵم هەر چەندە لە سەرەتادا خەڵكی‬
‫پەیامەکانیان قبوڵ دەکردن‪ ،‬بەاڵم نەوەکانی دواتر پەیامەکەیان تەواو دەشێواند و دەستکارییان‬
‫دەکرد‪ .‬هەتا ڕووناکییەکە لە سەرچاوەکەی دوور بکەوتایەتەوە‪ ،‬زیاتر تاریک دەبوو! هەر‬
‫لەبەر ئەمەیە کە ئەمڕۆ ناتوانین باوەڕ بە کتێبی پیرۆز بکەین؛ دەستکاری کراوە‪ .‬تەنها قورئان‬
‫تەواو و کامڵە‪ .‬تەنها ئیسالمی قابیلی دەستکاریکردن و گۆڕانکاری نییە‪ .‬ئەڵاڵ دەیپارێزێت تاکو‬
‫هەموو جیهان دەبنە موسڵمان‪ .‬ئینجا دوای ئەوە ڕۆژی دوایی (ڕۆژی حوکمدان) دێت‪ .‬لەو‬
‫ڕۆژەدا ئیسالم سەرکەوتن بەدەستدێنێت‪".‬‬
‫ئێمە هەموومان بەهۆی وشەکانی باوکمەوە پڕ بووین لە خۆشەویستیی بۆ ئیسالم و باوەشمان‬
‫بۆ خەونی ئەو جیهانە ئیسالمییە کردەوە کە لە داهاتوودا ڕوودەدات‪ .‬هیچ توندوتوژییەک لە‬
‫سەرکەوتنەکەی ئیسالمدا بەدی ناکەیت‪ .‬ئارەزووێکی ناسکی پڕ لە بەرگری و چارەنووس‬
‫بوو‪.‬‬
‫دوای فڕینمان بۆ چەند ساتێک‪ ،‬دایکم ئێمەی هێنایەوە سەر زەوی‪" .‬ئازیزم‪ ،‬ئەوەندە بەسە‪.‬‬
‫دوای چەند خولەکێک دەگەینە مزگەوت‪ .‬با خۆمان ئامادە بکەین‪ ".‬دایکم ڕاستی دەکرد‪،‬‬
‫زۆرمان نەمابوو بۆ مزگەوت‪ .‬وەکو ئەوە وابوو کە کات وەستابێت‪ ،‬وە تەنانەت هەستم بەوەش‬
‫نەکرد کە کەی لەنێو کەشتییەکە هاتبووینە خوارێ‪ .‬زۆرم حەز لە گفتوگۆی ئایینی بوو‪.‬‬
‫قورئان‪ ،‬ئەڵاڵ‪ ،‬محەممەد‪ ،‬بەروارەکان‪ ،‬ناوەکان و شوێنەکان ‪ ...‬هەموویان مایەی سەرنجێکی‬
‫بێ ئەندازە بوون‪ .‬تەنانەت قسەکردن لەسەر عیسا و کتێبی پیرۆزیش بەالمەوە زۆر خۆش‬
‫بوو‪ .‬بۆ من ئەوانە هەمووی بەشێک بوون لە پالنی ئەڵاڵ بۆ مرۆڤایەتی‪ ،‬پالنێک کە لە کۆتاییدا‬

‫‪41‬‬
‫لە ڕێگەی گەورەترین مرۆڤەوە هاتە دی‪ ،‬محەممەد (ص)‪ .‬ئەو خاوەنی دڵ و بەیعەتی ئێمە‬
‫بوو‪.‬‬

‫‪42‬‬
‫بەشی شەش‬
‫ڕاستودروستبوون لە ڕێگەی نوێژکردنەوە‬
‫کاتێک کە منداڵ بووم‪ ،‬مزگەوتی گالسگۆو یەکێک بوو لە شوێنە دڵخوازەکانم‪ .‬ئەو مزگەوتە‬
‫کەوتبووە سەر چوارڕیانێکی سەیرەوە لە نزیک ڕووباری کاڵید‪ ،‬کە تۆزێک لە ڕێگای‬
‫سەرەکی دوور بوو‪ .‬دیوارەکەی لە بەردی سوور دروستکرابوو‪ ،‬هەروەها گومەزێکی‬
‫سەوزیشی هەبوو‪ .‬لە چەند نهۆمێك پێکهاتبوو لەگەڵ قادرمە و درگار و هۆڵی گەورەی زۆر‬
‫سەیر و نائاسایی‪ .‬باشترین شوێن بوو کە لەگەڵ منداڵە موسڵمانەکانی دیکەدا یاری چاوشاركێی‬
‫تێدا بکەین‪.‬‬
‫سەرەڕای یاری مندااڵنە‪ ،‬چەندین جۆر چاالکی و مەراسیم و سرووتی ئایینی تێدا ئەنجام‬
‫دەدرا‪ .‬لە کاتی ڕۆژە پیرۆزەکان‪ ،‬ئاهەنگەکان‪ ،‬مەراسیمی بەخاکسپاردن‪ ،‬زەماوەند و سەیران‬
‫و گەشتدا لە دەوری یەک کۆدەبووینەوە؛ واتە هەر کاتێک بمانویستبا بە دەستە و کۆمەڵ‬
‫کارێکی تایبەت بکەین‪ ،‬لە دەوری یەک کۆدەبووینەوە‪ .‬مزگەوت شوێنێکی زۆر ئازیزە بەالی‬
‫موسڵمانانەوە‪ ،‬بە تایبەتی ئەوانەی کە لە دەروەی واڵتی خۆیان دەژین و تامەزرۆی کۆبوونەوە‬
‫و خواپەرستی بەکۆمەڵن‪ .‬بەاڵم هیچ کام لەو شتانە ئامانجی سەرەکی مزگەوت نین‪.‬‬
‫لە بنەڕەتدا مزگەوت بۆ ئەوەیە کە نوێژی تێدا بکرێت‪ .‬هەموو موسڵمانێک فەرزە لەسەری کە‬
‫ڕۆژی پێنج جار نوێژ بکات‪ .‬یەکەم جار بە هەستانەوە نوێژ دەکەیت‪ ،‬دواتر خۆت کووڕ‬
‫دەکەیتەوە‪ ،‬پاشان تۆزێک کڕنۆش دەبەیت و ناوچاوت لە زەوییەکە دەدەیت پێش ئەوەی کە‬
‫هەستیتەوە و لەسەر پاژنەی پێت بە جیچکانەوە دەوەستیت‪ .‬موسڵمانان لە نوێژدا داواکاری‬
‫دیاریکراوی دووبارە لە ئەڵاڵ دەکەن‪.‬‬
‫هەر یەک لە پێنج نوێژەکەی ڕۆژانە‪ ،‬ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە‪ :‬بەیانی‪ ،‬نیوەڕۆ‪ ،‬عەسر‪،‬‬
‫مەغریب و عیشا‪ .‬هەرچەندە لە هەموویاندا هەمان کار و هەمان وشە دووپات دەکەیتەوە‪ ،‬بەاڵم‬
‫ژمارەی ڕەکاتەکانی جیاوازن‪ .‬موسڵمانان فەرزە لەسەریان کە ڕۆژانە ‪ ١٧‬ڕەکات نوێژ‬
‫بکەن‪ ،‬ئەگەر یش حەزیان کرد دەتوانن نوێژی زیادەی دیکەش بکەن‪ .‬لە جەماعەتی ئێمەدا‪،‬‬
‫پێمان گوترابوو کە ئەگەر بکرێت ڕۆژانە سی و یەک ڕەکات نوێژ بکەین‪.‬‬
‫بە گشتی کاتی نوێژ وەکو بەرنامەیەکی تایبەتە بۆ موسڵمانان‪ .‬لەگەڵ نوێژی بەیانیدا لە خەو‬
‫هەڵدەستن‪ ،‬نیوەڕوان پشوویەکی کورت لە ئیش وەردەگرن بۆ ئەوەی نوێژی نیوەڕۆ بکەن‪ ،‬بۆ‬
‫نویژی عەسر دەڕۆنەوە ماڵەوە‪ ،‬نانی ئێوارە دەخۆن و نوێژی مەغریب دەکەن و دوای نوێژی‬

‫‪43‬‬
‫عیشا دەنوون‪ .‬لە هەر یەک لەم کاتانەدا لەگەڵ دەنگی بانگدا‪ ،‬موسڵمانان دەستنوێژ دەگرن؛‬
‫دەست و ڕوخسار و پێیان دەشۆن‪ .‬بە گشتی لە کاتی دەستنوێژدا لەسەر لێو هەندێك ئایەتی‬
‫تایبەت دەڵێنەوە‪ .‬ئینجا بەپەلە دەڕۆن و بە کۆمەڵ دەست دەکەن بە نوێژکردن‪.‬‬
‫موسڵمانانی هەموو جیهان بە یەک شێواز نوێژ دەکەن‪ .‬لە ڕاستیدا هەموویان ڕوو دەکەنە‬
‫کەعبە‪ ،‬کە حەڕەمی پیرۆزی موسڵمانانە لە مەککە‪ ،‬لە شێوەی چوارگۆشەدایە‪ .‬بەپێی هەندێك‬
‫گێڕانەوەی ئیسالمی‪ ،‬گوایە ئیبراهیم و ئیسماعیلی کوڕی کەعبەیان دروست کردووە‪ ،‬وە‬
‫کاتێک محەممەد پەنای بە مەدینە هێنا‪ ،‬فەرمانی بە موسڵمانان دا کە لە کاتی نوێژدا ڕوو بکەنە‬
‫کەعبە‪ .‬لەو کاتە بەوالوە موسڵمانان لە کاتی نوێژدا ڕوو دەکەنە کەعبە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر بە‬
‫شێوەی بازنەییش لە مزگەوتی گەورەی مەککەدا نوێژ بکەن کە کەعبەی تێدایە‪ ،‬یان لەوپەڕی‬
‫جیهان‪ .‬لە ڕۆژاوادا لەوانەیە موسڵمانێکی گەرموگوڕ ببینیت کە لە کاتی نوێژدا قیبلەنمایەکی‬
‫پێیە و دەیەوێت ئاراستەی تەواوی نویژکردن بدۆزێتەوە‪ .‬بەاڵم ئێستا بەرماڵی بچووکی تایبەتی‬
‫نوێژ هاتووە کە خۆی قیبلەنمای لەسەرە‪.‬‬
‫کەسێک کە پێی دەگوترێت ئیمام‪ ،‬نوێژەکە بەڕێوە دەبات‪ .‬ژن و پیاو بە جودا نوێژ دەکەن بەاڵم‬
‫دەبێت بە جۆرێك بێت کە ژنەکانیش بتوانن گوێیان لە دەنگی ئیمامەکە بێت کە پێشنوێژییان بۆ‬
‫دەکات‪ .‬کاتێك ئیمامەکە دەست بە نوێژ دەکات‪ ،‬هەندێک بەشی نوێژەکە بە بێدەنگی دەکرێت و‬
‫هەندێكی دیکەش بە دەنگی بەرز‪ .‬ئیمامەکە هەندێك ئایەتی دیاریکراوی قورئان بە ئەزبەری و‬
‫بە دەنگی بەرز دەڵێتەوە‪.‬‬
‫پڕۆسەی گوتنەوەی قورئان لە کاتی نوێژدا شێوازێکی زۆر زیرەکانەیە بۆ باڵوکردنەوەی‬
‫قورئان لەنێو خەڵكی نەخوێنەواری سەدەی حەوتی عەرەبستان‪ ،‬کە لە ڕاستیدا هەتا ئەمڕۆش‬
‫ئیشی خۆی دەکات‪ .‬هەر لەبەر ئەمەشە کە تاکە مەرجی بوون بە ئیمام و پێشنوێژخوێن ئەوەیە‬
‫کە قورئان بزانیت و بتوانیت بە جوانی ئایەتەکانی بڵێیتەوە‪ .‬لەوانەیە ناوبەناویش ڕێبکەوێت کە‬
‫ئیمامەکە لە کاتی گوتنەوەی ئایەتەکاندا هەڵە بکات‪ ،‬ئەرکی موسڵمانانی ڕیزی یەکەمی‬
‫نوێژەکەیە کە هەڵەکەی بۆ چاک بکەنەوە‪ .‬هەر بۆیە بە گشتی لە ڕیزەکانی نوێژدا پلەبەندی‬
‫خواناسانی و دینداری تێدا بەدی دەکەیت؛ ڕیشسپی و پیاوماقواڵنی موسڵمان لە ڕیزی‬
‫پێشەوەی نوێژ دەوەستن‪.‬‬
‫بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە بچووەکەوە‪ ،‬موسڵمانان شانازی بە چۆنیەتی نوێژەوە دەکەن‪.‬‬
‫دەوڵەمەند و هەژار‪ ،‬وەستا و کرێکار‪ ،‬هەموویان لە تەنیشت یەکەوە ڕادەوەستن و وەکو یەک‬

‫‪44‬‬
‫نوێژ دەکەن‪ .‬نوێژکردن تاکە گردبوونەوەیەکە کە هیچ کەسێک قسە ناکات‪ ،‬هیچ کەسێك‬
‫لەبەردەم ئەو کەسانەوە تێناپەڕێت کە نوێژ دەکەن و هیچ کەسێك نوێژەکان نابڕێت‪.‬‬
‫بێگومان هیچ کەسێك جگە لە منداڵێکی هاروهاجی پێنج سااڵنی ئەمریکی‪ .‬چەند جارێک لە‬
‫کاتی ڕاکردن و سووڕانەوەم بەنێو ئەو کۆمەڵە خەڵكەی کە سەرقاڵی نوێژ بوون‪ ،‬کەسێک‬
‫دەهات و زهللیەکی دەکێشا بە قونمدا بۆ ئەوەی ڕێگەکەم بۆ ڕاست بکاتەوە لە نوێژخوێنەکان‬
‫دوورم بخاتەوە‪ .‬دایک و باوکم ئەو لێدانەیان بەالوە ئاسایی بوو؛ مزگەوت دەوری پێگەیاندن و‬
‫گەورەکردنی منداڵی هەبوو‪ ،‬هەروەها نوێژخوێنەکانی کۆمەڵەکەی ئێمە بە تەواوی متمانەیان‬
‫بە یەکتر هەبوو‪.‬‬
‫جارێکیان لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵدا‪ ،‬خەریکی هەڵبەز و دابەز بووم‪ ،‬ئەوەندەم زانی لە ناکاو‬
‫لێدانێک لە قونم درا‪ .‬بە خەیاڵی خۆم خاڵم بووە کە لە تەنیشتمەوە بوو‪ ،‬بۆیە دوای نوێژەکە بە‬
‫گریانەوە تۆمەتبارم کرد بە لێدانەکە‪ .‬یەکەسەر بەبێ هیچ دوودڵییەک دەستی کێشا بۆ ئاسمان و‬
‫گوتی‪" :‬نەخێر‪ ،‬من نەبووم‪ ،‬بەڵکو ئەڵاڵ بوو‪ ".‬چاوم زەق بوو و لە دڵم خۆمەوە گوتم‪" :‬ئەگەر‬
‫یەک تۆز خێراتر ئاوڕم بدایەتەوە‪ ،‬ئەوا دەستی ئەڵاڵم دەدیت‪ ".‬دوای تێپەڕبوونی بیست ساڵ‪،‬‬
‫دانی بەوەدا نا کە ئەو لێدانە کاری ئەو بوو‪ ،‬بەاڵم لەو کاتەدا بەالمەوە مایەی شانازی بوو کە‬
‫ئەڵاڵ لێی دابووم‪ .‬لە دوای ئەو لێدانەوە‪ ،‬لە کاتی نوێژدا بێدەنگ دادەنیشتم و وازم لە هەڵبەز و‬
‫دابەز هێنا‪.‬‬
‫وشەکان و کارەکانی نوێژ پێشوەخت ئەزبەر کراون و هیچ شتێك نییە کە بەبێ ئامادەکاری‬
‫بکرێت‪ .‬زۆربەی موسڵمانان نوێژ وەکو فەرزێک چاو لێدەکەن‪ ،‬واتە وەکو دەربڕینی ناخی‬
‫دڵیان یان وەکو دەربڕینی بۆچوونی کەسیی خۆیان نایبینن‪.‬‬
‫بێگومان ڕاستە کەسێک دەتوانێت بیر لە واتای وشەکان بکاتەوە و بەو شێوەیە نوێژەکە‬
‫هەندێک لە ناخ و دەروونی نزیک بکاتەوە‪ ،‬بەاڵم زۆر بە دەگمەن ڕێدەکەوێت کە کەسێک‬
‫بتوانێت بۆ هەر حەڤدە ڕەکاتەکەی ڕۆژانە وا بکات‪ .‬تەنانەت ئەو کاتیش وشەکان بەالی‬
‫نوێژکەرەوە بێگانەن‪ ،‬چونکە بە زمانی بێگانە دەیانڵێتەوە‪ .‬ئەمە تەنانەت ئەو کەسانەش‬
‫دەگرێتەوە کە عەرەبن‪ .‬عەرەب بە زمانی بازاڕی قسە دەکەن کە بە پێی هەرێم و ناوچەکان‬
‫دەگۆڕێت‪ .‬ئەگەر بیانەوێت عەرەبییەک فێر بن کە نزیک بێت لە زمانی عەرەبی کۆنەوە‪ ،‬ئەوا‬
‫دەبێت بڕۆن لە قوتابخانە فێری بن‪ .‬زمانی نوێژی ڕۆژانە موسڵمانان بەالی هیچ کەسێکەوە‬
‫ئەو زمانە نییە کە ڕۆژانە قسەی پێ دەکات‪.‬‬

‫‪45‬‬
‫ئەمە لەوانەیە بە الی هەندێکەوە جێگەی پرسیار بێت کە بۆچی موسڵمانان ڕۆژی پێنج جار‬
‫نوێژ دەکەن‪ .‬سوودی ڕۆژانە پێنج جار گوتنەوەی هەمان شت چییە‪ ،‬لە کاتێکدا بە هیچ‬
‫شێوەیەک کەسیی و تایبەت نییە؟ منیش کاتێک کە منداڵ بووم‪ ،‬هەمان پرسیارم هەبوو‪ ،‬هەر‬
‫بۆیە لە باوکم پرسی‪ ،‬ئەویش لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬ئێمە لەبەردەم ئەڵاڵدا هەموومان پیسین‬
‫هەر بۆیە پێویستمان بە پاک و خاوێنیی ئەوە‪ .‬ئێستا بیهێنە پێش چاوی خۆت کە ڕۆژانە پێنج‬
‫جار خۆت بشۆی‪ ،‬ئەو کات چەندە پاک و خاوێن دەبیت! نوێژکردن خۆشوشتنی ڕۆحییە کە‬
‫ئەڵاڵ لەسەر موسڵمانانی فەرز کردووە بۆ ئەوەی پاک و خاوێنمان بکات‪ .‬لەبەر ئەمەیە کە‬
‫ڕۆژانە پێنج جار نوێژ دەکەین‪".‬‬
‫دەکرێت نوێژ جیاواز و هەمەچەشن بێت‪ .‬لە ڕۆژی هەینیدا‪ ،‬کە ڕۆژی پشووی موسڵمانانە‪،‬‬
‫ئیمامەکە وتار پێشکەش دەکات و موسڵمانان نوێژێکی جیاواز دەکەن کە پێی دەگوترێت نوێژی‬
‫"جومعە‪ ".‬وشەی جومعە واتە کۆبوونەوە‪ .‬ئەم جۆرە نوێژە تەنها کاتێک دەکرێت کە‬
‫نوێژکەران لە سێ کەس یان زیاتر پێکهاتبێت‪ .‬نوێژی جومعە ئەوەندە گرنگە کە وشەی ڕۆژی‬
‫جومعە لە زمانی عەرەبی و ئوردودا لەوەوە هاتووە‪ .‬باوک و دایکم پێیان گوتین کە ئەگەر بێتو‬
‫سێ نوێژی جومعە لەسەر یەک لەدەست بدەین‪ ،‬ئەوا پەڵەیەکی ڕەش دەنیشێتە سەر دڵمان کە بە‬
‫هیچ شتێک پاک نابێتەوە‪.‬‬
‫بەداخەوە بەهۆی دووری ماڵمان لە مزگەوت و بەرنامەی ئیشیی باوکمەوەب نەماندەتوانی‬
‫بڕۆین بۆ نوێژی جومعە‪ .‬بێگومان بۆ پێنج نوێژی ڕۆژانەش نەماندەتوانی بڕۆین بۆ مزگەوت‪.‬‬
‫هەر بۆیە بە گشتی نوێژی ڕۆژانە و جومعەشمان لە ماڵەوە بە خێزانی دەکرد‪ .‬ئەگەر باوکم‬
‫لەسەر ئیش بووایە و هیچ پیاوێکی دیکە میوانمان نەبووایە‪ ،‬ئەوا من پێشنوێژیم بۆ دایک و‬
‫باجی دەکرد‪ .‬ئەم پێشنوێژییەم لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا دەستی پێکرد‪ ،‬کاتێک دایکم هەستی‬
‫کرد کە من ئیدی بەپێی پێویست گەورە بووم‪.‬‬
‫هەر چەندە چێژم لە پێشنوێژبوون وەردەگرت‪ ،‬هەروەها سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لە‬
‫ئیمامەکانی کۆمەڵەکەی ئێمە دەنگێکی پڕ لە ئاوازیان هەبوو و داواکارییەکی زۆریشیان لەسەر‬
‫بوو‪ ،‬بەاڵم باوکم هەمیشە پێشنوێژی دڵخوازی من بوو‪ .‬نازانم بۆ‪ ،‬بەاڵم دەنگ و ئاواز و‬
‫شێوازی وەستانی باوکم لەبەردەم ئەندامانی دیکەی خێزان‪ ،‬بەالی منەوە شتێکی دروست و‬
‫باش بوو‪ .‬تەنانەت ئێستاش ئەگەر چاوم دابخەم‪ ،‬گوێم لە دەنگی باوکم دەبێت کە خەریکی‬
‫گوتنەوە هەندێک لە ئایەتەکانی قورئانە‪ .‬ئەو ئایەتانەم بە جوانی لەبەرە‪ ،‬چونکە زۆر جار لە‬
‫باوکمەوە گوێم لێ بوون‪ .‬نوێژ پلەوپایەی باوکمی وەکو ڕابەری ڕۆحی لە ناخمدا بەهێز‬
‫دەکرد‪ ،‬هەروەها قورئانی لەنێو دڵمدا چەسپاند‪ .‬ئەوەیە هێز و توانای نوێژ‪.‬‬
‫‪46‬‬
47
‫بەشی حەوت‬
‫هەمەچەشنی لە ئیسالمدا‬
‫ساڵی ‪ ١٩٨٩‬بۆ ئێمە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو‪ ،‬چونکە یادی سەد ساڵەی دروستبوونی‬
‫کۆمەڵەکەمان‪ ،‬کۆمەڵەی ئەحمەدیی بوو‪ .‬هەر بۆیە خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە دەهاتن و‬
‫لە بەریتانیا کۆدە بوونەوە بۆ ئەوەی یادی سەد ساڵە پیرۆز بکەن‪ .‬خێزانەکەی ئێمە ئەمەیان بە‬
‫بەرەکەتێکی تایبەتی ئەڵاڵ دەز انی کە ئەم بۆنەیە کاتێک ڕوویدا کە ئێمە لە بەریتانیادا بووین‪،‬‬
‫چونکە یەکێک دەبووین لەو دەیان هەزار ئامادەبووەی کە کۆدەبوونەوە‪.‬‬
‫ئاهەنگەکە لە ناوچەی تیلفۆردا دەگێڕدرا‪ ،‬کە خێمەی گەورەیان وەکو هۆڵی کۆبوونەوە و‬
‫چیمەنی پانەوەبوو وەکو ڕێگەی هاتوچوون بەکاردەهات‪ .‬لەوێ خێمەی تایبەتی نوێژ‪،‬‬
‫خواردن‪ ،‬پەخشی کەناڵی ئاسمانی و فرۆشتنی کەلوپەلی عەنتیکە هەبوو‪ .‬نوێنەر و میوانی پلە‬
‫بەرز لە سەرتاسەری جیهانەوە بانگهێشت کرابوون کە لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکەن‪،‬‬
‫هەروەها زۆر کەس هاتبوون کە هەڵگری پەیامی لێبوردەیی و فرەکەلتوری بوون‪.‬‬
‫تەنها نوێنەرە ژنەکان بۆیان هەبوو لە شوێنی پیاوەکاندا دابنیشن‪ .‬شوێنی ژنەکانیش ڕێک وەکو‬
‫هی پیاوان بوو‪ ،‬بەاڵم جیا بوون لە یەکتر و تێکەڵی یەکتر نەدەبوون‪ .‬من ئەو کات ئەوەندە‬
‫منداڵ بووم کە بەبێ ئەوەی کەس برۆم لێ هەڵبتەکێنێت‪ ،‬دەمتوانی بچمە نێو بەشی ژنانەوە‪،‬‬
‫هەر بۆیە زۆر کات دەچوومە ئەوێ‪ .‬شوێنی ژنان زیندووتر بوو لە هی پیاوان‪ ،‬چونکە‬
‫جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەر بوو‪ ،‬بە دەنگی بەرز پێدەکەنین‪ ،‬بەردەوام قسەیان دەکرد و‬
‫هەروەها بە تەواوی قسەی وتاربێژ و قسەکەرانی بەشی پیاوانیان پشتگوێ خستبوو‪ .‬ژینگەی‬
‫بەشی پیاوان زۆر ڕەسمی بوو‪ ،‬وە بۆ منداڵێکی شەش سااڵن ڕەسمی‪ ،‬واتە بێزارکەر‪.‬‬
‫لە کاتی یەکێک لە کۆبوونەوە ڕەسمییەکاندا‪ ،‬ویستم لە بەشی ژنانەوە بڕۆمە بەشی پیاوان بۆ‬
‫ئەو شوێنەی کە نیشانەی تایبەتی سەد ساڵەی کۆمەڵەکەمانیان دەفرۆشت‪ .‬کاتێک کە دەڕۆیشتم‪،‬‬
‫ویستم بە تەنیشت پیاوێکی بەتەمەندا تێبپەڕم‪ ،‬بەاڵم ئەو شانی گرتم‪ .‬شان گرتن نیشانەیەکی‬
‫باش نەبوو‪ .‬یەکسەر پیاوەکە منی سووڕاندەوە و دەستی خستە سەر هەر دوو دەفەی شانم و‬
‫بەرەو هۆڵی سەرەکی پیاوانی بردم‪ .‬لەوێ لە نزیک ڕیزی پێشەوە و لە نزیک خۆیەوە داینام‪.‬‬
‫هەموو ئەمانەی کرد بەبێ ئەوەی یەک وشە لە زاری بێتە دەرەوە‪ ،‬بەاڵم ڕووخسارێکی‬
‫ئەوتۆی پێدام کە یاربوو دەڵێت‪" :‬دابنیشە و گوێ لە قسەکان بگرە"‪ .‬هەتا ئێستاش نازانم کێ‬
‫بوو‪ ،‬بەاڵم لە نوێژی بە کۆمەڵی مزگەوتەکەوە ئەوەم تاقی کردبووەوە کە سەرپێچیکردن لە‬

‫‪48‬‬
‫کەسێکی بەتەمەن چۆنە‪ ،‬هەر بۆیە سەرنجم خستە سەر قسەکانی وتاردەر و ئامادەبووانی‬
‫کۆبوونەوەکە‪ .‬نیشانەی شانازییەکە دەبووا چاوەڕێی بکردبا‪.‬‬
‫لەو کاتەدا بانگخوازێکی پاکستانی قسەی دەکرد‪ ،‬کە لەهجەکەی وای کردبوو زۆر بە زەحمەت‬
‫لێی تێدەگەیشتم‪ .‬زمانی دایکیی پونجابی بوو‪ ،‬کە نزیکە لە ئوردووەوە و لە الدێکانی پاکستاندا‬
‫قسەی پێ دەکرێت‪ .‬لەهجە توند و سەخت و ئاڵۆزە پونجابییەکی هێنابوو و کردبوویە ئینگلیزی‪.‬‬
‫لە ئەنجامدا ئینگلیزییەکی ناخۆشی لێ دەرچووبوو‪ .‬بەاڵم بە خۆشحاڵییەوە کە چەندین جار‬
‫پێشتر لەنێو کۆمەڵەکەی خۆماندا بیستبووم‪ ،‬هەر بۆیە زانیاریم لەبارەوە هەبوو‪.‬‬
‫ئەو بانگخوازە بەرگری لەو ڕاستییە دەکرد کە ئێمەش موسڵمانین‪.‬‬
‫"موسڵمانانی دیکە دەڵێن گوایە ئێمە موسڵمان نین‪ ،‬بەاڵم ئەوان خۆیان بە چی دەزانن کە مافی‬
‫قسەیەکی ئەوها بە خۆیان دەدەن؟ بەپێی مالیکی کوڕی ئەنەس‪ ،‬محەممەد (ص) گوتوویەتی‪:‬‬
‫'هەر کەسێک شایەتیمان بهێنێت‪ ،‬موسڵمانە‪ '.‬وەکو دەزانین شایەتیمان ڕوونە و هەموومان‬
‫دەیزانین‪' :‬جگە لە ئەڵاڵ هیچ خودایەکی دیکە بوونی نییە‪ ،‬وە محەممەد (ص) پەیامبەری‬
‫ئەڵاڵیە‪ '.‬تەنانەت ئەمڕۆش تەنها بە گوتنی شایەتیمان دەتوانن ببنە موسڵمان‪".‬‬
‫پێدەچوو ئەم قسانەی بە تایبەتی ئاراستەی نوێنەرەکان کردبێت‪ ،‬کە کەوتبوونە جوڵەجوڵ‪.‬‬
‫"بەپێی ئەو وتە جوانەی پێغەمبەری ئازیزمان محەممەد (ص)‪ ،‬بۆمان دەردەکەوێت کە هەموو‬
‫کەسێک دەبێت شایەتیمان بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە موسڵمان‪ ،‬کە ئەوەش تاکە شتێكە بۆ بوون بە‬
‫موسڵمان دەبێت بیکات‪".‬‬
‫بانگخوازەکە سات لە دوای سات زیاتر هەست دەیگرت و بە جۆش و خرۆشی زیاترەوە‬
‫قسەی دەکرد‪ .‬دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بۆم دەرکەوت کە کەسە ئازیز و‬
‫خۆشەویستیە کانی ئەو بانگخوازە بە دەستی موسڵمانانی دیکەوە ئازارێکی زۆریان چەشتووە‪.‬‬
‫تەنانەت هەندێک لە ئەندامانی کۆمەڵەکەی ئەوان کوژرابوون‪ .‬بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە‬
‫قسەی دەکرد‪ ،‬وەکو ئەوە وابوو کە ئاگر لە قوواڵیی دڵییەوە بەرز ببێتەوە‪.‬‬
‫"شایەتیمان نەهێنان دەبێتە هۆی ناموسڵمانبوونت؛ شایەتیمان هێنان دەبێتە هۆی‬
‫موسڵمانبوونت؛ وەکو دەزانین ئێمە شایەتیمان دێنین‪ .‬تەواو‪ ،‬ئێمە موسڵمانین! بەاڵم ئێستا بۆچی‬
‫من کاتی خۆم و ئێوەش دەگرم و ئەم بابەتە ڕوون دەکەمەوە‪ ،‬بە جۆرێک کە دەڵێی لەسەر‬
‫سنووری ئیسالم خەریکی ئەمبەر و ئەوبەر کردنین؟ ئایا ئێمە هیچ کام لە فەرزەکانی ئیسالم‬
‫ڕەتدەکەینەوە؟ نەخێر!"‬

‫‪49‬‬
‫بانگخوازەکە‪ ،‬وەکو ئاگرێکی خێرا‪ ،‬باسی ئەو کارە سەرەکییانەی کرد کە هەموو موسڵمانێک‬
‫دەبێت باوەڕی پێی هەبێت کە پێیان دەگوترێت پێنج بنەماکەی ئیسالم‪.‬‬
‫"شایەتیمان دێنین‪ ،‬نوێژ دەکەین‪ ،‬زەکات بە هەژاران دەدەین‪ ،‬لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو‬
‫دەبین و بە مەبەستی حەجکردن دەڕۆین بۆ کەعبە! ئەڵاڵ فەرمانی ئەنجامدانی ئەمانەی پێمان‬
‫کردووە و ئێمەش دەیکەین‪ .‬کێ دەتوانێت موسڵمانبوونی ئێمە ڕەت بکاتەوە؟"‬
‫"ئێمە بە بەڵگەی ڕوونی قورئان و حەدیسەکانی محەممەدەوە (ص) ئەم شتانەیان بۆ ڕوون‬
‫دەکەینەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوان بەدوای ڕێگەی دژایەتیکردندا دەگەڕێن‪ ،‬بۆیە ڕەخنەکانیان دەگۆڕن!‬
‫پێمان دەڵێن‪' :‬ئێوە بە کردارەکانتان وا خۆتان دەردەخەن کە موسڵمانن‪ ،‬بەاڵم باوەڕتان بە‬
‫فێرکردنەکانی محەممەد (ص) نییە!' پێم بڵێن‪ ،‬ئێمە باوەڕمان بە کام وتەی نییە؟"‬
‫بانگخوازەکە لە باسی کارە بنەڕەتییەکانەوە چووە سەر باوەڕە بنەڕەتییەکان‪ ،‬کە پێی دەگوترێت‬
‫شەش بنەماکەی باوەڕ‪.‬‬
‫"ئێمە باوەڕمان بە ئەڵاڵ هەیە کە خودای تاک و تەنهایە‪ ،‬باوەڕمان بە فریشتەکان هەیە‪،‬‬
‫باوەڕمان بە پێغەمبەرانی ئەڵاڵ هەیە‪ ،‬باوەڕمان بە کتێبە ئاسمانییەکان هەیە‪ ،‬باوەڕمان بە‬
‫ڕۆژی دوایی هەیە‪ ،‬هەروەها باوەڕمان بەوە هەیە کە فەرمایشتەکانی ئەڵاڵ لە سەرووی‬
‫گەردوونەوەیە! باشە‪ ،‬ئێمە باوەڕمان بە چی نییە؟"‬
‫"ئەوەی کە باوەڕمان پێی نییە بریتییە لە هەڵە و ناڕاستیی! ئێمە باوەڕمان بەو بۆچوونەی‬
‫شێعەکان نییە کە دەڵێن ئەڵاڵ هەڵەی کردووە کە ڕێگەی بە ئەبوبەکردی سدیق داوە ببێتە‬
‫خەلیفەی موسڵمانان‪ .‬هەروەها باوەڕمان بەو کارەی سوننەکان نییە کە پێیان وایە لە پێناو‬
‫ئەڵاڵدا دە توانیت خەڵکی بکوژیت! ئەمانە باوەڕگەلێکی ناشرینن‪ ،‬هەر بۆیە ئەگەر باوەڕمان‬
‫بەم شتانە هەبووایە‪ ،‬ئەوا ئەو کات الدانمان لە ئیسالم دەکرا پشتڕاست بکرێتەوە!"‬
‫بانگخوازە ئەحمەدییەکان بەناوبانگ بوون بەوەی کە لە کاتی بابەتە هەستیارەکاندا و لەو‬
‫کاتەی کە هەست دەیانگرێت بە وریارییەوە هەڵسوکەوت ناکەن‪ .‬ئەو وشانەی کە بەکاریدەهێنا‬
‫دەبووە مایەی تووڕەیی و بێزاری دەوروبەرەکەی‪ ،‬بەاڵم هەندێک ڕاستیی تێدا بوو‪ .‬ئاماژەی‬
‫دەکرد بە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان موسڵمانان‪ ،‬بە تایبەتی سوننە و شێعە‪ .‬شێعە لە سێ‬
‫ئایینزا پێکهاتووە‪ ،‬کە پێکەوە نزیکەی سەدا دە بۆ پازدەی موسڵمانان پێکدەهێنن‪ .‬ئەوان‬
‫باوەڕیان وایە کە لە سەرەتای ئیسالمدا دەسەاڵت لە ڕێگەی خزمی خوێنیی محەممەدەوە‬
‫دەگوازرێتەوە‪ .‬کەواتە کاتێک محەممەد (ص) مرد‪ ،‬کەواتە خزمی نزیکی نێرینەی دەبێت‬

‫‪50‬‬
‫ڕێبەرایەتی ئیسالم بگرێتە ئەستۆ‪ .‬واتە دەبێت عەلی کوڕی ئەبوتالیب ببووایە بە خەلیفەی‬
‫موسڵمانان‪ .‬بەاڵم لە ڕاستیدا کاتێک محەممەد (ص) مرد‪ ،‬هیچ جێگرەوەیەکی بۆ دەستنیشان‬
‫نەکرابوو‪ .‬ئەو کاتە موسڵمانان ئەبوبەکریان وەکو یەکەم خەلیفە دەستنیشان کرد‪ .‬ئەوانەی کە‬
‫دانیان بە خەلیفەبوونی ئەبوبەکردا نا‪ ،‬شوێنکەوتووی یەکێک لە ئایینزاکانی سوننە بوون‪ ،‬کە‬
‫ئێستا لە سەدا هەشتای موسڵمانان پێکدەهێنن‪.‬‬
‫ئەو سەدا پێنج بۆ دەیەی کە دەمێنێتەوە‪ ،‬ئەوانەن کە بە جوانی لەنێو هیچ کام لەو دوو ئایینزایەدا‬
‫جێیان نابێتەوە‪ .‬ئێمە بەشێک بووین لەوانە‪.‬‬
‫"محەممەد (ص) ڕایگەیاند کە ئەگەر شایەتیمان بێنین ئەوا موسڵمانین‪ .‬ئێمە شایەتیمان‬
‫دەهێنین‪ .‬قورئان پێمان دەڵێت کە دەبێت پێنج بنەماکەی ئیسالم جێبەجێ بکەین‪ .‬ئێمە جێبەجێی‬
‫دەکەین‪ .‬ئیسالم فێرمان دەکات کە دەبێت باوەڕمان بە شەش بنەماکەی باوەڕ هەبێت‪ .‬ئێمە‬
‫باوەڕمان پێیەتی! کەواتە بۆچی پێمان دەڵێن کافر؟"‬
‫"ئەوان لە ڕقان پێمان دەڵێن کافر‪ ،‬چونکە ئێمە دوو وشەی نێو قورئان وەکو ئەوان‬
‫لێکنادەینەوە‪ .‬تەنها دوو وشە! 'خاتم النبیین (کۆتایی پێغەمبەران)‪ ".‬لەنێو مێشکی ئەم موسڵمانە‬
‫توندڕەوە نەخوێنەوارانەدا‪ ،‬ناڕازیبوون لەسەر ئەم دوو وشەیە‪ ،‬بیانووی کوشتنی برا‬
‫موسڵمانەکانی دیکەیان داوەتە دەستیان‪ ،‬خودا پەنامان بدات!"‬
‫ئیمامەکە ئاماژەی دەکرد بۆ ئەو بانگەشە ئاڵۆزەی کە دامەزرێنەری کۆمەڵەکەی ئێمە‪ ،‬میرزا‬
‫غوالم ئەحمەد کردی‪ .‬ئەو پێی وابوو کە جێگرەوەی محەممەدە‪ .‬زۆربەی موسڵمانان باوەڕیان‬
‫وایە کە (سوڕەتی األحزاب‪ ،‬ئایەتی ‪ 1)٤٠‬پێغەمبەربوونی دوای محەممەد ڕەت دەکاتەوە‪ ،‬هەر‬
‫بۆیە میرزا غوالم ئەحمەد پێغەمبەر نییە و شوێنکەوتووانیشی موسڵمان نین‪ .‬لەبەر ئەمە‪،‬‬
‫سەدان کەس لە موسڵمانانی ئەحمەدی لە واڵتەکانی وەکو پاکستان و ئەندەنوسیا بە دەستی‬
‫موسڵمانە توندڕەوەکان کوژراون‪.‬‬
‫"ئایینی ئاشتییان هێناوە و کردوویانە بە ئایینی خوێنڕشتن و توندڕەوی‪ .‬بەاڵم ئینشاڵاڵ‪ ،‬ئەڵاڵ لە‬
‫ڕێگەی ئەحمەییەتەوە ئیسالم دەگەڕێنێتەوە سەر ڕێگا ڕاستەکەی‪ .‬ئەڵاڵ پێشوەخت ئیمامی بۆ‬

‫علِی ًما (محەممەد باوکی هیچ یەک لە‬ ‫ٱَّللُ بِ ُك ِل َ‬


‫ش ْىءٍ َ‬ ‫ٱَّلل َوخَات ََم ٱل َّنبِي ِۦنَ َو َكانَ َّ‬ ‫‪َّ 1‬ما َكانَ ُم َح َّمدٌ أَبَا ٓ أ َ َح ٍد ِمن ِر َجا ِل ُك ْم َو َٰلَكِن َّر ُ‬
‫سو َل َّ ِ‬
‫پیاوەکانتان نییە‪ ،‬بەڵكو ئەو نێردراوی خودا و کۆتا پێغەمبەرانە وە خودا بە هەموو شتێک زانایە‪).‬‬

‫‪51‬‬
‫ناردووین‪ ،‬کە مەسیحی چاوەڕوانکراوە‪ ،‬وە شوێنکەوتووانی لە الیەن خوداوە وەکو خەلیفە‬
‫دەستنیشان کراون!"‬
‫ئەمە تەنانەت تاوانی زیاتر دەهێنێتە سەر بانگەشەکانی میرزا غوالم ئەحمەد‪ .‬دوای ئەوەی کە‬
‫بانگەشەی پێغەمبەربوونی کرد و کەوتە نێو کێشمەکێشی (خاتم النبیین)ەوە‪ ،‬ئەحمەد هەتا‬
‫ڕادەیەک بەرگری لە خۆی کرد لە ڕێگەی گوتنی ئەوەی کە ئەو بە هیچ جۆرێک‬
‫پێغەمبەرێکی نوێ نییە‪ .‬باسی ئەوەی کردووە کە زۆربەی ئایینەکان چاوەڕێی ئەوەن کە‬
‫پێغەمبەرەکانیان بگەڕێنەوە‪ .‬جولەکەکان چاوەڕێی ئەلیاسن‪ ،‬هیندۆسەکان چاوەڕێی کریشنان‪،‬‬
‫بووداییەکان چاوەڕێی بوودان و مەسیحییەکانیش چاوەڕێی عیسای مەسیحن‪ .‬ئەحمەد‬
‫بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو کۆکراوەی هەموو ئەو پێغەمبەرانەیە‪ .‬بە کورتی‪،‬‬
‫شوێنکەوتووانی میرزا غواڵم ئەحمەد دەڵێن کە خەالفەتێکی نوێیان دامەزراندووە؛ ئەم‬
‫بانگەشەیە بووە هۆی سووکایەتی بە زۆربەی موسڵمانان کە هێشتا چاوەڕێی هاتنی کۆتا‬
‫خەلیفەن‪.‬‬
‫"کێ دەتوانێت بەسەر ئەڵاڵدا سەربکەویت؟ ئەو باشترین پالندانەرە و لە ڕێگەی ئیسالم و‬
‫ئەحمەدییەتەوە جیهان دەبوژێنێتەوە! تەنانەت شەیتانیش ناتوانێت پێش لەو کارەی خودا‬
‫بگرێت!"‬
‫کاتێك بانگخوازەکە وای گوت‪ ،‬کەسێک لەنێو ئامادەبوواندا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد‪:‬‬
‫"تەکبیر!" هەزاران کەس لە ئامادەبووان بە یەک دەنگ هاواریان کرد‪" :‬هللا أکبر‪( ،‬ئەڵاڵ‬
‫گەورەیە)!" ئەحمەدییەکان چەپڵە لێنادەن‪ ،‬بەڵکو لە جێگەی ئەوە هەموو پێکەوە ستایشی خودا‬
‫دەکەن و داوای بەرەکەت دەکەن‪.‬‬
‫ئەو کەسەی کە بە دەنگی بەرز هاواری کرد "تەکبیر!" بەردەوام بوو لە هاوارەکەی و گوتی‬
‫"ئیسالم!" کە "زیندەباد (بژی)"ی بەدواوە هات‪" .‬ئیسالم!" "زیندەباد!" "ئەحمەدییەت!"‬
‫"زیندەباد!" دەنگی نەناسراوی وەکو هەورەتریشتە بەردەوام و لەسەر یەک‪ ،‬هاواریان دەکرد‬
‫و سوپای موسڵمانانیان لە ستایشکردنی ئەڵاڵدا ڕابەری دەکرد‪ .‬سوپاکە لە موسڵمانی ئاشتیخواز‬
‫پێکهاتبوون کە هیچ شتێکیان نەدەکرد بۆ کەمکردنەوەی ترس و تۆقینی ئامادەبووێکی بێ‬
‫ئەزموونی وەکو من‪.‬‬
‫نەڕە و هاواری هەزار کەس پێکەوە دەبووە مایەتی وەستانی لەناکاوی دڵ‪.‬‬
‫بەبێ ئەوەی بانگخوازەکە هیچ شتێکی دیکە بڵێت‪ ،‬سوپاسی کۆمەڵەکەی کرد و کۆتایی بە‬
‫قسەکانی هێنا‪ .‬ئەگەر ئەمڕۆ لەو بابەتەی ئەو کاتە بڕوانین‪ ،‬بۆمان دەردەکەوێت کە کێشەی‬
‫نێوان زۆرینەی موسڵمانان و بیدعەچییەکان هەمەچەشن و ئاڵۆزە‪ .‬ڕاستە کە زۆرێک لە‬
‫‪52‬‬
‫موسڵمانان بەهۆی کەمترین بێزاربوون و تووڕەییەوە بە یەکتر دەڵێن ناموسڵمان (بێدین)‪ .‬بەاڵم‬
‫نیشانەی کافربوون زۆر بە ئاسانی بەهۆی جیاوازی الوەکییەوە بە سەر هەموواندا‬
‫دەسەپێنرێت‪ .‬گومانم هەیە کە لەنێو دەستە و کۆمەڵە جیاوازەکانی ئیسالمدا هەبێت توانیبێتی‬
‫خۆی لە تۆمەتی بیدعەچییەتی بپارێزێت‪.‬‬
‫دامەرزرێنەری ئەحمەدییەت‪ ،‬بەبێ ترس هەندێک شتی گوتبوو کە زۆرێک بە‬
‫سووکایەتیکردن لێکیان دابووەوە‪ .‬بانگەشەی ئەوەی کە ئەو عیسایە و دووبارە گەڕاوەتەوە‬
‫سەر زەوی‪ ،‬ببووە مایەی سووکایەتیکردن بە مەسیحی و موسڵمانانیش‪ .‬داواکردنی ڕێز و‬
‫شکۆی پێغەمبەرایەتی بانگەشەیەکی کەم نەبوو‪ ،‬هەر بۆیە سەخت نییە کە بتوانین لەو هۆکارە‬
‫تێبگەین کە بۆچی زۆرینەی موسڵمانان ئەحمەدییەت بە گروپێکی ئایینی جیاواز دەزانن‪.‬‬
‫بەاڵم بەڕای من‪ ،‬زۆر شت موسڵمانبوونی ئەحمەدییەتی پشتڕاست دەکردەوە‪ .‬وەکو چۆن‬
‫بانگخوزەکە گوتی‪ ،‬ئەحمەدییەکان هاوڕان لەگەڵ بیروباوەڕ و فەرزە بنەڕەتییەکانی ئیسالمدا‪.‬‬
‫بەپێی ژیانی ڕۆژانە و بیروباوەڕ‪ ،‬ناتوانیت ئەحمەدییەکان لە سوننەکان جودا بکەیتەوە‪ .‬کاتێک‬
‫من ئەحمەدی بووم‪ ،‬من زیاتر لە ئەحمەدییەت بە ئیسالمەوە پەیوەست بووم‪ .‬بەاڵم گرنگتر‬
‫لەوە‪ ،‬لەوانەیە ئەگەر محەممەد ئەمڕۆ زیندوو بووایە‪ ،‬ئەوا ئەحمەدییەکانی بە موسڵمان‬
‫دەزانی‪ ،‬چونکە لە یەکێک لە وتەکانیدا دەڵێت‪" :‬ئەو کەسانە لە کۆمەڵگە دەرمەکەن کە دەڵێن‬
‫‪1‬‬
‫جگە لە ئەڵاڵ هیچ خودایەکی دیکە نییە‪".‬‬
‫ئەوەی کە گرنگە فێری بین ئەوەیە کە ئیسالم لە چەندین دەستە و کۆمەڵەی جیاواز پێکهاتووە‪.‬‬
‫ئەگەر کەسێک ڕایگەیاند کە ئەڵاڵ خودایە و محەممەد پێغەمبەرە ئەوا دەزانیت کە ئەو کەسە‬
‫موسڵمانە‪ .‬جگە لەم خاڵە‪ ،‬هەمەجەشنی و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان دەستە و کۆمەڵەکانی‬
‫ئیسالمدا هەیە‪.‬‬

‫‪ 1‬سونەن ئەبو داود ‪.١٤.٢٥٢٦‬‬


‫‪53‬‬
‫بەشی هەشت‬
‫ڕێگای شەریعەت‬
‫کاتێک کە باسی شەریعەت دەکەین لە ئیسالمدا‪ ،‬هەمەجۆری و هەمەچەشنیی دەتوانێت بیر و‬
‫ڕوانگەی تەواو جیاواز بهێنێتە کایەوە‪ .‬زۆربەی موسڵمانان زانیاریان لەبارەی شەریعەتەوە‬
‫نییە‪ .‬بۆ یەکەم جار لە پێشبڕکێیەکی سااڵنەی کۆمەڵەکەی خۆماندا گوێم لە چەمکی شەریعەت‬
‫بوو‪.‬‬
‫پێشبڕکێکە هەم فکری و هەم جەستەییش بوو‪ .‬بەشە فکرییەکەی ئایینی بوو کە لە ئەزبەکردنی‬
‫قورئان‪ ،‬خوێندنەوەی قورئان‪ ،‬شێوازی بانگدان‪ ،‬خوێندەوەی هۆنراوەی ئیسالمی‪ ،‬پێشبڕكێی‬
‫وتار پێشکەشکردن‪ ،‬ئەزبەرکردنی حەدیسەکانی محەممەد و زانیاری گشتی ئایینی پێکهاتبوو‪.‬‬
‫دڵنیا نیم لەوەی کە پێشبڕكێ جەستەییەکان لە چی پێکهاتبوون‪ ،‬چونکە دایکم منی سەرقاڵی‬
‫پێشبڕكێ ئایینییەکان کردبوو‪ ،‬بە تایبەتی پێشبڕکێی وتار پێشکەشکردن‪.‬‬
‫دایکم بە شێوەیەکی زۆر باش منی ئامادەی پێشبڕكێکە کردبوو‪ .‬نە تەنها تەواوی وتارەکەی بۆ‬
‫نووسیم‪ ،‬بەڵكو ڕاهێنانی لەسەر شێوازی پێشکەشکردنیشی پێ کردم‪ .‬چەند شەوێک پێش ئەو‬
‫پێشبڕکێیە و لە دوای نوێژی عیشا‪ ،‬دایکم منی هەڵدەستاندەوە سەر پێ و ڕاهێنانی تایبەتی پێ‬
‫دەکردم‪ .‬کاتێک قسەم دەکرد‪ ،‬لە پشتەوە دەوەستا و وەکو ئەوەی کە من بووکەشوشەی ئەو بم‪،‬‬
‫دەستمی لە کاتی پێویستدا دەجواڵند بۆ ئەوەی قسەکانم کاریگەری خۆی هەبێت و شوێنی خۆی‬
‫بگرێت‪ .‬پێی دەگوتم کە لە چ کاتێکدا دەبێت بوەستم بۆ ئەوەی وتارەکە کاریگەرییەکی‬
‫بەرچاوی هەبێت‪ ،‬کەی سەرم بەرز بکەمەوە‪ ،‬چۆن دەنگم بەرز بکەمەوە بۆ ئەوەی زۆرترین‬
‫سەرنج بەالی خۆمدا ڕابکێشم‪ .‬دواتر بۆم دەرکەوت کە دایکم سەرپەرشتیاری تیمی‬
‫دیبەیتەکەی خۆی بووە و بەو هۆیەوە لەگەڵ باوکم گفتوگۆیان کردووە‪.‬‬
‫لە ڕۆژی پێشبڕكێکەدا من لە دەستەی شەش بۆ هەشت سااڵن بەشداریم کرد‪ .‬ناونیشانی‬
‫وتارەکەم ئەمە بوو‪" :‬بەبێ لەبەرچاوگرتنی دەرەنجام‪ ،‬هەمیشە ڕاستییەکان بڵێ‪ ".‬بە بۆنەی ئەو‬
‫وتارەوە‪ ،‬دیاریم پێشکەش کرا‪ ،‬لەگەڵ هەندێک دیارییەکی دیکەش‪ .‬باوک و دایکیشم‬
‫بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد‪ ،‬بەاڵم پێشبڕکێی گەورەکان هەمیشە خۆشتربوو لە هی گەنج‬
‫و منداڵەکان‪ .‬وا دیار بوو کە ئامانجی گشتی پێشبڕکێکە بریتی بوو لە ڕاگەیاندن و‬
‫باڵوکردنەوەی ئیسالم لەنێ و جیلی گەنج و الواندا‪ .‬بەم هۆیەوە‪ ،‬پێشبڕکێی گەورکان دوای هی‬
‫گەنج و مندااڵن دەستی پێکرد‪ ،‬بۆ ئەوەی گەنجەکان بتوانن بەشداری تێدا بکەن‪.‬‬
‫بڕیارم دا کە لە پێشبڕکێی گفتوگۆی چاوڕواننەکراوی پیاواندا دابنیشم‪ .‬ئەم پێشبڕکێیە بەشێکی‬
‫زۆر و بەرباڵوی بابەتە جیاوازەکانی لەخۆ دەگرت‪ ،‬لەوانە "مێژووی کۆمەڵەی ئەحمەدی‪،‬‬

‫‪54‬‬
‫دەبێت چی بکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە ڕێگای ئیسالمدا گەورە بن؟" هەروەها "چۆن‬
‫دەزانین کە عیسا کوڕی خودا نییە؟"‬
‫پیاوێک کە من بە مامە فەیزان بانگم دەکرد‪ ،‬کە تەمەنی لە چلەکاندا بوو و وتاربێژێکی‬
‫ئینگلیزیزانی زۆر باش بوو‪ ،‬هەستایەوە و بڕیاری دا کە لەسەر بابەتی "ڕوونکردنەوەی‬
‫شەریعەت‪ ،‬بە سەرچاوە و جێبەجێکردنەوە" قسە بکات‪ .‬بە ساڵوێکی ڕەسمی لە ئامادەبووان‬
‫دەستی بە وتارەکەی کرد‪.‬‬
‫"ئیمام و پێشنوێژخوێنە بەڕێزەکان‪ ،‬پیرانی قەدرگران‪ ،‬میوانانی خۆشەویست و برا ئازیزەکان‪،‬‬
‫(السالم علیکم و رحمة هللا و برکاتە‪ .‬ئاشتی و بەزەیی و بەرەکەتی ئەڵاڵتان لەسەر بێت)‪".‬‬
‫ئامادەبووان بە یەک دەنگ وەاڵمیان دایەوە و گوتیان "و علیکم السالم‪".‬‬
‫بە خێرایی تماشەیەکی بابەتەکەی کرد و دەستی بە وتارەکەی کرد‪" .‬ئەمڕۆ باسی شەریعەتتان‬
‫بۆ دەکەم‪ .‬شەریعەت واتە یاسای ئیسالمی‪ .‬چەمکی شەریعەت واتە "ڕێگاکە‪ "،‬وەکو چۆن‬
‫ئێستا بە ویستی خودا لەسەر ڕێگەی ڕاستین‪".‬‬
‫ئەو پیرانەی کە ڕەخنەیان لە کۆبوونەوە مەراسیمەکە گرتبوو‪ ،‬سەریان سوڕمابوو‪ .‬چونکە‬
‫ئەگەر موسڵمانی غەیرە عەرەب بتوانێت دەستەواژەی عەرەبی بە وردی لێکبداتەوە ئەوا‬
‫شایانی نمرە و خاڵی زیادەیە‪ ،‬جا ئیدی لە پێشبڕێکێدا بێت یان نە‪.‬‬
‫دوای ئەوەی کە کاردانەوەی پیران بووە هۆی هاندانی‪ ،‬بەردەوام بوو لە وتارەکەی‪" .‬هیچ‬
‫کتێبێکمان نییە بە ناوی شەریعەت‪ ،‬بۆیە پێویستە یاسا و ڕێساکان لەو سەرچاوانەوە وەربگرین‬
‫کە پشت بە سیستەمی یاسایی دەبەستن و پێیان دەگوترێت فیقهی ئیسالمی‪ .‬قورئان یەکەم و‬
‫گەورەترین سەرچاوەیە‪ .‬هیچ شتێک لە سەرووی قورئانەوە نییە‪ ،‬چونکە وشەی ئەڵاڵیە‪ .‬بەاڵم‬
‫قورئان ناتەواوە و هەموو شتێک لەخۆ ناگرێت‪ .‬ئێمەی موسڵمان‪ ،‬زۆر شتی دیکە هەیە کە‬
‫دەبێت بیکەین و باوەڕمان پێی هەبێت کە لەنێو قورئاندا ئاماژەی پێ نەکراوە‪ .‬بۆ ئەمە پشت بە‬
‫سەرچاوەی دووەم دەبەستین کە بریتییە لە حەدیس‪".‬‬
‫هەندێک لە ئامادەبووان تووشی شۆک و سەرسوڕمان بوون کاتێک کە باسی ناتەواوی‬
‫قورئانی کرد‪ .‬هەرچەندە قسەکەی ڕاست بوو‪ ،‬بەاڵم نەدەبووا بەو شێوە ڕاستەوخۆ و ئاشکرایە‬
‫بیگوتبا‪ .‬هەتا ڕادیەک هەستمان بە شەرمەزاری کرد‪ ،‬وەکو ئەوەی کە قورئان زۆر لەوە‬
‫کەمترە کە لە ڕاستیدا هەیە‪ .‬بەاڵم چاوی مامە فەیزان لەسەر پیران بوو کە هیچ‬
‫پەچەکردارێکیان لە خۆیان نیشان نەدا‪ ،‬هەر بۆیە بەردەوام بوو‪.‬‬
‫"حەدیسەکان ئەو شتانە ڕوون دەکەنەوە کە لە قورئاندا ئاماژەی پێ کراوە‪ ،‬بەاڵم هەرگیز‬
‫پێچەوانەی یەکتر نین‪ .‬لە ئیسالمدا هیچ دژیەکییەک بوونی نییە‪ .‬ئەگەر بێتو حەدیسێک بە‬
‫جۆرێک دژی قورئان بێت‪ ،‬ئەوا حەدیسێکی الوازە و دەبێت پشتگوێ بخرێت‪ .‬ئەگەر بێتو بۆ‬
‫‪55‬‬
‫ڕوونکردنەوەی بابەتێک هیچ حەدیسێک پەیدا نەبوو‪ ،‬ئەوا دەبێت پەنا ببەینە بەر سەرچاوەی‬
‫سێیەمی شەریعەت کە عولەماکان (شارەزا و زانایانی ئیسالمی) دەگرێتەوە‪ ".‬مامە فەیزان‬
‫بەڕێزەوە بەڕووی ئیمامەکەدا پێکەنی‪ ،‬کە هەمیشە جێگەی پەسەندی بوو‪.‬‬
‫"شەریعەت لەوە وە هاتووە‪ ،‬بەاڵم لە کوێ دەتوانین بیبینین؟ لە تەواوی ژیانی موسڵمانێکی‬
‫دینداردا بەدی د ەکرێت‪ .‬شەریعەت پێمان دەڵێت کەی نوێژ بکەین‪ ،‬کەی ڕۆژوو بگرین‪ ،‬لەگەڵ‬
‫کێ ژیانی هاوبەش دروست بکەین‪ ،‬چ خۆراکێک دەخورێت‪ .‬هەموو ئەم بابەتە سەرەتاییانە‬
‫پەیوەستن بە شەریعەتەوە‪ .‬تەنانەت بابەتی زۆر وردتری دیکەش هەن کە پەیوەندییان بە‬
‫شەریعەتەوە هەیە‪ ،‬بۆ نموونە پێدانی ز ەکات بەپێی خەماڵندنی ماڵ و سامانەکەت‪ ".‬لەو کاتەدا‬
‫پیران بزەیەکیان هات و داوایان لێکرد کە کۆتایی بە بابەتەکە بهێنێت‪.‬‬
‫"ئەوە کورتەیەک بوو لە شەریعەت و سەرچاوە و شێوازی جێبەجێکردنی‪ .‬زۆر سوپاس‪".‬‬
‫پاشان کاتێک پیرەکان سەریان بۆ مامە فەیزان تەکان دا‪ ،‬هات و دانیشت‪.‬‬
‫دوای ماوەیەکی زۆر بۆم دەرکەوت کە ئەو قسانە النی کەم لە ڕوانگەی تاکێکی ئەحمەدییەوە‬
‫وەاڵمی زانستیی ئەو پرسیارە بوو‪ .‬لەبەر ئەوەی کە ئەحمەدییەکان لە پێکهاتەی دەسەاڵتدا‬
‫بژاردەیەکی ئەوتۆیان لەبەردەستدا نییە‪ ،‬هەر بۆیە پیرانی کۆمەڵەکە دەسەاڵتی تەواویان لە‬
‫شرۆڤە و لێکدانەوەی شەریعەتدا هەیە‪ .‬پیرانی کۆمەڵە قسەی سەرەتا و کۆتایی دەکەن‪ .‬بەاڵم‬
‫زۆربەی موسڵمانان بەم شێوەیە نین‪.‬‬
‫موسڵمانانی دیکە چەندین بژاردەیان لەبەردەستە‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬ئەگەر ژنە موسڵمانێکی سوننە‬
‫بیەوێت لە مێردەکەی جیا ببێتەوە‪ ،‬دەبێت ئیزنی الیەنی لێپرسراو وەربگرێت‪ .‬ئەو الیەنەش پێی‬
‫دەگوترێت موفتی کە النی کەم شارەزای بنەما سەرەکییەکانی شەریعەتە‪ .‬کاتێک ژنەکە‬
‫کێشەکەی دەخاتە بەردەست موفتییەکە‪ ،‬ئەویش بڕیارێک دەردەکات کە پێی دەگوترێت فەتوا‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی فەتواکان فەرز نین‪ ،‬کەواتە ئەگەر فەتواکەی بەدڵ نەبوو دەتوانێت بڕوات بۆ الی‬
‫موفتییەکی دیکە کە زیاتر بە قازانجی ئەم بجوڵێنەوە‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی موفتییەکان لە ئایینزای جیاوازەوە هاتوون‪ ،‬بۆیە خاوەنی بۆچوونی جیاوازیشن‪،‬‬
‫بەم پێیە فتواگەلی جیاوازیش دەردەکەن‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬هەندێک لە ئایینزاکانی سوننە پێداگری‬
‫لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کچ دەبێت خۆی ڕازی بێت ئەوجا ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت‪.‬‬
‫ئایینزاکانی دیکە بەو شێوەیە بیر ناکەنەوە و ژنان ناچاری ملکەچبوون بۆ خواستی‬
‫خێزانەکانیان دەکەن‪ .‬لەبەر ئەوەی کە هیچ کەسێک پەیوەست نییە بە ئایینزایەکی تایبەتەوە‪،‬‬
‫هەندێک لە ژنان بەپێی ئەو فەتوایەی کە پەسەندی دەکەن ئایینزاکان هەڵدەبژێرن‪ .‬هەرچەندە‬
‫زانایانی سوننە لەگەڵ ئەم "بازاڕی فەتوایەدا" نین‪ ،‬بەاڵم نموونەیەکی تەواوە لەوەی کە‬
‫ئەحمەدییەکان بەهۆی سنووردرابوونی پێکهاتەی ڕێبەرایەتییان ناتوانن ئەنجامی بدەن‪.‬‬

‫‪56‬‬
‫ڕەهەندێکی دیکەش ه ەیە کە بابەتەکەی ئاڵۆزتر کردووە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە کە هەر گروپ و‬
‫دەستەیەک بەپێی دروستی و تەواویی حەدیسەکان‪ ،‬خاوەنی بۆچوونی جیاوازن‪ .‬لەبەر ئەوەی‬
‫کە حەدیس دووەم پێکهاتەی شەریعەتە‪ ،‬ئەم جیاوازییە لە بۆچووندا دەرەنجامی جدی بەدوای‬
‫خۆیدا هێناوە‪ .‬زۆرێک لە جیاوازییەکانی سوننە و شێعە لە پەیڕەوکردنی ئیسالمدا‪ ،‬بەهۆی ئەم‬
‫بابەتەوەیە‪ .‬بە جۆرێك کە کتێبی حەدیسەکان لەالی شێعە و سوننەکان وەکو یەک نین و‬
‫جیاوازن‪ .‬ئەم جیاوازییە لەگەڵ پلەوپایەی ئیمامەکان لەالی شێعەکاندا‪ ،‬بووەتە هۆی ئەوەی کە‬
‫ڕوانگەی ئەم دوو ئایینزا سەرەکییە لەسەر شەریعەت زۆر جیاواز بێت‪.‬‬
‫جیاوازییەکان بە الیەک‪ ،‬بەاڵم الیەنی هاوبەشی نێوان زۆربەی موسڵمانانیش هیچ نرخ و‬
‫بەهایەکی نییە‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬هەر چوار ئایینزای سەرەکیی سوننە و هەر سێ ئایینزای سەرەکیی‬
‫شێعە دەڵێن کە ئەوانەی واز لە ئیسالم دەهێنن دەبێت بە حوکمی هەڵگەڕانەوە و کافربوونیانەوە‬
‫بکوژرێن‪ .‬تەنها لەسەر وردەکاری بارودۆخ و شێوازی کوشتنەکە جیاوازییان هەیە‪ .‬تەنها‬
‫چەند دەستەیەکی دیاریکراوی وەکو موسڵمانانی ئازاردیخواز و ئەحمەدییەکان لەگەڵ ئەم‬
‫دابونەریتە کۆنەدا نین‪.‬‬
‫من هەموو ئەم زانیارییانە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەکەی خۆماندا فێر نەبووم‪ ،‬وە پێویستیشی‬
‫نەدەکرد فێر بم‪ .‬لە ڕاستیدا زۆربەی موسڵمانان ئەم شتانە نازانن‪ .‬ئەوەندە لە ئیسالم دەزانن کە‬
‫شوێنی بکەون و جێبەجێی بکەن‪ ،‬بابەتی لەو شێوەیە ئیشی ئەوانەیە کە وانە و دەرسی تایبەت‬
‫د ەخوێنن‪ .‬زیاتر لە هەر شتێکی دیکە‪ ،‬کۆبوونەوە و گردبوونەوەکانی دیکەمان دەبووە هۆی‬
‫ئەوەی کە خۆشەویستیمان بۆ ئیسالم زیاتر بکات و پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر توندوتۆڵتر بێت‪.‬‬
‫ئەوان دووبارە دڵنیایان کردینەوە لەوەی کە ئێمە خاوەنی ڕابەرگەلێکین کە وەاڵمی ئەو‬
‫پرسیارانەیان الیە کە لەوانەیە ئێمە المان نەبێت‪ ،‬وە ئێمە لە ڕێگەی کۆبوونەوەی بەردەوام و‬
‫گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە باوەڕمان‪ ،‬هێز و توانامان وەردەگرت و‬
‫دەبووژاینەوە‪.‬‬

‫‪57‬‬
‫بەشی نۆ‬
‫خەونی باوەڕداران‬
‫شەوێکیان لەدوای کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە‪ ،‬کاتێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلدا بووین و لە گالسگۆوە‬
‫دەگەڕاینەوە بۆ دەنوون‪ ،‬بەڕوونی دیار بوو کە باوک و دایکم نیگەرانی شتێک بوون‪ .‬کەسمان‬
‫ئاگامان لە کات نەبوو‪ .‬لەبەر ئەوەی شەو بوو‪ ،‬کەشتییەکانی گواستنەوەی ئوتۆمبێل لە‬
‫دەریاچەی هۆڵی ئیشیان نەدەکرد‪ .‬بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە‪ ،‬دەبوا دەوری‬
‫دەریاچەکەمان بدایەتەوە‪ ،‬کە النی کەم دوو کاتژمێر و نیوی دەخایاند‪.‬‬
‫پێشتریش چەندین جار ئەمە ڕوویدابوو‪ ،‬بەاڵم دایک و باوکم وەکو ئەمجارە نیگەران نەبوون‪.‬‬
‫سبەی یەکشەممە بوو‪ ،‬کەواتە باوکم کێشەی رۆیشتنە سەر ئیشی نەبوو‪ .‬ئەوان لە پێشەوە‬
‫دانیشتبوون و ئەوەندە هێواش قسەیان دەکرد‪ ،‬کە ئێمە گوێمان لێیان نەدەبوو‪ .‬بەاڵم من و باجی‬
‫دەمانتوانی گریمانەی ئەوە بکەین کە قسەکانیان پڕە لە نیگەرانی و سێبەری نیگەرانییەکەش‬
‫هەتا دەهات پەرەی دەسەند‪ .‬کێشەیەک لە ئارادا بوو‪.‬‬
‫یەکەم جار باجی پرسیاری کرد‪" .‬باوکە‪ ،‬چی بووە؟"‬
‫"هیچ نییە‪ ،‬کچم‪ .‬قایشی دڵنیایی ببەستە‪ .‬هەروەها دڵنیا بە لەوەی کە درگاکە داخراوە و پاڵبدەوە‬
‫و بنوو‪ .‬کاتی خەوتنت تێپەڕیوە‪ .‬ئینشاڵاڵ بەزوویی دەگەینەوە ماڵ‪ ".‬دایکم بە دڵتەنگییەوە‬
‫تماشایەکی باوکمی کرد و هیچی نەگوت‪.‬‬
‫دوای تۆزیک‪ ،‬من دووبارە فشارێکم بۆ هێنانەوە و پرسیم‪" :‬دایکە‪ ،‬چی بووە؟"‬
‫"گوێت لێ نەبوو باوکت چی گوت؛ بە قسەی بکە‪ ".‬هەرچییەک بوو باوک و دایکم‬
‫نەیاندەویست بە ئێمەی بڵێن‪ ،‬ئینجا لە نیگەرانیدا خەومان لێ نەدەکەوت‪ .‬بەاڵم لە الیەکی‬
‫دیکەوە نەماندەویست تووشی گرفت بین‪ ،‬بۆیە وا خۆمان نیشان دا کە خەوتووین‪.‬‬
‫دوای چەند خولەکێکی دیکە‪ ،‬دایکم لەبارەی شتێکەوە بڕیاری دابوو‪ .‬ڕووی لە باوکم کرد و‬
‫گوتی‪" :‬بەالی تۆوە هێشتا لە یەک دەچن؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬هاوشێوەیە‪ .‬لەڕاستیدا زۆر لە یەک دەچن‪".‬‬
‫"کەواتە‪ ،‬بسوڕێوە! با بگەڕێینەوە! ئازیزم‪ ،‬بەسە ئیدی!"‬
‫وا دیار بوو کە باوکم تەنها پێویستی بەم داواکارییە بوو‪ .‬سووڕایەوە و بەرەو گالسگۆو‬
‫کەوتەوە ڕێ‪ .‬من و باجی دەمانزانی کە هێشتا نابێت هیچ پرسیارێک بکەین‪.‬‬

‫‪58‬‬
‫کێشمەکێشەکەی نێوانیان کەمی کردبوو‪ ،‬بەاڵم حاڵیان باشتر نەببوو‪.‬‬
‫باوکم گوتی‪" :‬پێویست دەکات بڕۆین بۆ هۆتێل؟"‬
‫"نە‪ ،‬دەتوانین بڕۆین بۆ ماڵی مالیک و ئەوان‪ .‬ئەوان لێمان تێدەگەن‪".‬‬
‫ئەوە تەنها قسەیەک بوو کە دەیتوانی ترسی و ڕاڕاییەکەم بگۆڕێت بۆ خۆشی‪ .‬مالیک و ئەوان‬
‫یەکێک بوون لەو خێزانانەی مزگەوت کە زۆر تێکەڵ بووین لەگەڵیان‪ .‬من خێزانی مالیکم بە‬
‫پور و مامە بانگ دەکرد‪ ،‬نە لەبەر ئەوەی کە لە کەلتوری ئێمەی پاکستانیدا بە گەورەکان وا‬
‫دەڵێین‪ ،‬بەڵکو لەو الیەنەوە کە ئەوان وەکو دایک و باوکی دووەمی من وابوون‪ .‬چ بە ڕێزەوە‬
‫و چ بەوپەڕی هاروهاجییەوە هەڵسوکەوتم بکردبا‪ ،‬ئەوان هەر منیان بە گەرمی و‬
‫خۆشەویستییەوە قبوڵ دەکرد‪.‬‬
‫مام و پورێ خاوەنی پێنج منداڵ بوون کە لەگەڵیاندا زۆر هاوڕێ بووین‪ .‬گەورەترین کوڕی‬
‫خێزانەکەیان تەمەنی سێزدە ساڵ بوو و هەوڵم دەدا کە لە هەڵسوکەوت و ئاکاردا وەکو ئەو بم‪،‬‬
‫واتە ببووە نموونەی کاتی منداڵیم‪ .‬زۆر دڵخۆش و بە شەوق بووم کە بڕیار بوو لەگەڵ ئەودا‬
‫کات بەسەر ببەم‪ .‬ئێستا ئیدی سەفەری نائاسایی بۆ ماڵەوە لەبیرکرابوو‪.‬‬
‫ئەوەی کە ئەم ڕووداوەی ئەوەندەی دیکە سەرنجڕاکێشتر کردبوو‪ ،‬ئەوەبوو کە ئەمە یەکەم‬
‫جارە شەو لە ماڵی هاوڕێیەکمدا دەمێنمەوە‪ .‬ئێمە جگە لە ماڵی خۆمان‪ ،‬بە دەگمەن بە شەودا لە‬
‫ماڵی کەسانی دیکەدا دەماینەوە‪ .‬مەگەر ئەوەی کە گەشتمان بکردبا یان بۆ دیتنی خزم و‬
‫ئاشناکانمان بڕۆیشتباین‪ .‬شتێك بە ناوی بە شەودا مانەوە لە ماڵی کەسانی دیکەدا بوونی نەبوو‪،‬‬
‫نە لەبەر ئەوەی کە دایکم هاوڕێیەکی ئەوتۆی نەبوو‪ ،‬بەڵکو لەبەر ئەوەی کە دایکم هەستی بە‬
‫ئاسوودەیی نەدەکرد ئەگەر بە شەودا لەالی نەبووینایە‪.‬‬
‫بە گشتی شەوێکی خۆشمان بەسەر برد‪ .‬ئەو یارییانەمان کرد کە لەسەر مقەبایە‪ ،‬دواتر تماشای‬
‫فیلممان کرد‪ .‬کاتێك دایک و باوکمان ڕۆیشتن بۆ ئەوەی بنوون‪ ،‬هاوڕێکانم بڕیاریان دا کە‬
‫فیلمێکی ترسناکی نوێ لەنێو ڤیدیۆ کاسێتەکە دابنێن کە ناوی "ڕاوچی" بوو‪.‬‬
‫کاتێک دەڵێم بە منداڵی لەژێر چاودێرییەکی چڕ و پڕدا گەورە ببووم‪ ،‬بەڕاستی وا بووە‪ .‬ئەوەتا‬
‫دوای ئەوە کە چەند خولەکێک لە تماشاکردنی فیلمەکە تێپەڕی‪ ،‬بێ ئەندازە ترسابووم‪ .‬تەنانەت‬
‫گاڵتە و قسە خۆشەکانی هاوڕێکانم منیان نەدەگەڕانەوە سەر تماشاکردنی فیلمەکە‪ .‬هەر بۆیە‬
‫چوومە نێو جێگە و هەوڵمدا بنووم‪ .‬ئەو شەوە خەوی زۆر هەچەڵ و پەچەڵم بینی کە پڕ بوو لە‬
‫ڕاوکردنی مرۆڤ و پەڵەی سوور و لەهجەی نەمسایی بێزارکەر‪ .‬کاتێک لە خەو هەستام لە‬
‫کاتی چوونم بۆ جێگە ماندووتر دیاربووم‪.‬‬
‫بەیانی ڕۆژی دواتر‪ ،‬دوای خواردنی قاوەڵتییەکی شاهانەی پاکستانی سکۆتلەندی‪ ،‬دایکم لە‬
‫کاتێکدا لەالی دەرگاکە ڕاوەستابوو‪ ،‬سوپاسی پورێی کرد‪ .‬چاوەڕێیان کرد کە باوکم و مامم کە‬
‫‪59‬‬
‫بە چپە قسەیان دەکرد‪ ،‬دوور بکەونەوە تاکو گوێیان لە دەنگیان نەبێت‪ .‬دایکم گرنگی بەوە‬
‫نەدەدا کە من لێوەی نزیک بم‪ ،‬چونکە دەیزانی کە دوێنی شەو باش نەخەوتووم و من کاتێک‬
‫حاڵم لەسەر خۆی نەبووایە‪ ،‬هەمیشە لە دەوروبەری دایکم دەبووم‪.‬‬
‫پورێ لە کاتێکدا تەماشای شەقامەکەی دەکرد‪ ،‬بە دەنگێکی بەرز گوتی‪" :‬ئێستا کە ڕۆژ‬
‫بووەتەوە‪ ،‬ئیدی دەتوانیت پێم بڵێیت کە چ خەونێکی دیتووە‪".‬‬
‫"تەنانەت لە ڕۆژیشدا ناتوانیت باسی هەندێک لە خەونەکان بکەیت‪".‬‬
‫کەواتە وەاڵمی مەتەڵەکە ئەمە بوو‪ .‬باوکم خەونی دیتبوو‪ .‬لە کەلتوری ئێمەدا گرنگییەکی زۆر‬
‫بە خەون دەدرێت‪ ،‬چونکە حەدیسێکی باو هەیە کە دەڵێت‪" :‬خەونی باوەڕداران پێشبینی‬
‫داهاتوو دەکەن‪ 1".‬لە ڕاستیدا ئەوەندەی من بزانم خەون تاکە ڕێگایەکە کە زۆربەی موسڵمانان‬
‫چاوڕێی ئەوە دەکەن کە ڕاستەوخۆ گوێیان لە دەنگی خوداوە بێت‪.‬‬
‫هۆکارێكی باش لە پشت ئەم چاوەڕوانییەوە بوو‪ :‬زۆر جار خەون دێنە دی‪ .‬باوکم چەندین‬
‫خەونی بینیبوو کە تێیاندا پێشبینی داهاتوو کرابوون‪ .‬یەکێک لە نموونەکان ئەو کاتە بوو کە‬
‫ب اوکم ناوی بۆ خزمەتی سەربازی نووسیبوو و بۆ ئەوەی پلەی بۆ ئەفسەری پلە یەک بەرز‬
‫بکرێتەوە‪ ،‬دەبوا لە تاقیکردنەوەیەک دەربچووایە‪ .‬لە ڕۆژی تاقیکردنەوەکەیدا خەونی دیت کە‬
‫ئەو و پێنج لە هاوڕێکانی لە مەیدانی جەنگدا بە سەختی تووشی شەڕ ببوون‪ .‬لەو کاتەدا لە‬
‫دوورەوە سیاجێکی بەرز هەبوو‪ ،‬کە بۆ ڕزگاربوونی ژیانیان دەبووا بەسەریدا تێبپەڕن‪ .‬هەر‬
‫شەشیان دەستیان کرد بە ڕاکردن‪ .‬پێش هەموویان باوکم بەسەریدا تێپەڕی‪ ،‬دواتر هاوڕێیەکی‬
‫دیکەی‪ .‬بەاڵم چوارەکەی دیکە نەیانتوانی‪.‬‬
‫چەند هەفتەیەک دوای ئەوە‪ ،‬کاتێک کە نمرەی تاقیکردنەوەکانیان وەرگرتەوە‪ ،‬بۆی دەرکەوت‬
‫کە ئەو پێنج هاوڕێیەشی لە تاقیکردنەوەدا بەشدارییان کردووە و تەنها یەکیان لە تاقیکردنەوەکە‬
‫دەرچووە‪ ،‬ڕێک ئەو کەسەی لە خەونەکەدا بینیبووی‪.‬‬
‫جارێکیان نەنکم (دایکی دایکم) خەونی لەبارەی باوکییەوە دیتبوو کە چەند ڕۆژێک بوو‬
‫کۆچی دوایی کردبوو و نێژرابوو‪ .‬لە خەونیدا‪ ،‬باوکی کە لەبەر باراندا تەواو تەڕ ببوو‪ ،‬لە‬
‫دەرگای دابوو و داوای یارمەتی لە نەنکم کردبوو‪ .‬دوای ئەوە کە نەنکم سێ شەو لەسەر یەک‬
‫ئەم خەونەی د یت‪ ،‬بڕیاری دا کە سەردانی گۆڕەکەی بکات‪ .‬کاتێک گەیشتە الی گۆڕەکەی‬
‫باوکی‪ ،‬بۆی دەرکەوت کە ئاژەڵێک گۆڕەکەی کون کردووە و بەو هۆیەوە باراناو چووەتە نێو‬
‫گۆڕەکە‪.‬‬
‫تەنها لەنێو خێزانەکەی ئێمەدا‪ ،‬زۆر جار زۆر کەسمان خەونی ڕوونیان لەبارەی نەخۆشی‪،‬‬
‫لەبارچوونی منداڵ‪ ،‬لەدایکبوون‪ ،‬مردن و ڕووداوگەلی دیکەوە دیوە‪ ،‬ئیدی با خەونی‬
‫‪ 1‬سەحیحی بوخاری ‪١١٦ .٨٧ .٩‬‬
‫‪60‬‬
‫خێزانەکانی دیکە لەوالوە بوەستێت‪ .‬خەون شتێک نییە کە بکرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت‪،‬‬
‫بە تایبەتی خەونێک کە دەتوانێت پێش لە ڕووداوێكی نەخوازراو بگرێت‪.‬‬
‫پور ێ بە دایکمی گوت کە پێویستە خەونەکەی باوکی بۆ کەسێك بگێڕنەوە‪ ،‬بۆیە دووبارە لێی‬
‫پرسییەوە‪" :‬دەمەوێت خێرتان بۆ بکەم‪ ،‬کەواتە خەونەکەیم پێ بڵێ‪".‬‬
‫دایکم ڕازی بوو‪" .‬باشە‪ ،‬دەیڵێم‪ ،‬بەاڵم دڵنیا نیم کە واتای خەونەکە چییە‪ ،‬هەروەها بە هیچ‬
‫کەسێكی دیکەی مەڵێ‪ .‬دوو شەو لەمەوپێش خەونی دیت‪ .‬ئێمە هەموومان لەنێو ئۆتۆمبێل‬
‫بووین و بەسەر شەقامێکی تاریکدا خەریکی شۆفێری بوو‪ .‬شەقامەکە زۆر تەسک بوو و لەمال‬
‫و لەوالی شەقامەکەوە ئاگر بوو‪ .‬ئاگرەکە تاریک بوو و هیچ ڕووناکەییەکی نەبوو‪ ،‬هەر بۆیە‬
‫نەیدەتوانی هیچ ببینێت‪ .‬کاتێک کە ئاوڕی دایەوە بینی نەبیل و باجی لە کورسی دواوەی‬
‫ئۆتۆمبێلەکە نەماون‪".‬‬
‫دایکم بێدەنگ بوو و تماشای باوکم و مامی دەکرد کە لەالی ئۆتۆمبێلەکە لە دەرەوە‬
‫ڕاوەستابوون‪ .‬پورێ بە کونجکۆڵییەوە پرسی‪" :‬پێت وایە مانای ئەو خەونە دەکرێت چ بێت؟"‬
‫دایکم لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬خوایە تۆبە‪ ،‬نامەوێت بیری لێ بکەمەوە!"‬
‫"دوێنێ شەو دوای ئەوە‪ ،‬لە سەر شەقامەکەدا چی ڕوویدا؟"‬
‫دایکم دوودڵ بوو لەوەی کە بیڵێت‪" ،‬شەقامی دوورودرێژی دەنوون تەنانەت بە ڕۆژی‬
‫ڕووناکیشدا مەترسیدارە‪ .‬لەڕاستیدا هەتا لە نیوەی ڕێگەدا گڵۆپەکانی سەر شەقام نەکوژایەوە‬
‫بیرمان لێ نەکردبووەوە‪ .‬ڕێک بەو جۆرەی کە لە خەوندا بینیبووی‪ ،‬زۆر تاریک بوو‪ .‬ئەو‬
‫کاتە بڕیارمان دا کە بگەڕێینەوە‪ .‬ئەو خەونە هەر واتایەکی هەبووبێت‪ ،‬پێم وایە ئەڵاڵ ئێمەی لە‬
‫ڕووداوێک پاراست‪".‬‬
‫لە ئەنجامدا پورێ بە پێکەنینەوە ڕووی کردە دایکم و گوتی‪" :‬سوپاس بۆ ئەڵاڵ‪ .‬وەرە سوپاسی‬
‫خودا بکەین‪ .‬پێش ئەوەی بەڕێ بکەون‪ ،‬دۆعا بکەین‪ ،‬خێر بکەین و چیتر بیری لێ نەکەینەوە‪.‬‬
‫کاتێکیش گەیشتیتە ماڵەوە تەلەفۆنم بۆ بکە بۆ ئەوەی دڵنیا بم لە سەالمەتیتان‪ ".‬دایکیشم پێکەنی‬
‫و ئامێزی لە پورێ دا‪ .‬پورێ بەڕاستی هاوڕێیەکی باش بوو‪.‬‬
‫کاتێک لە دەوری ئۆتۆمبێلەکە کۆبووینەوە‪ ،‬هەمووان لە دڵ خۆمانەوە دەستمان کرد بە‬
‫دۆعاکردن بۆ ئەوەی بە سەالمەتی و بەبێ کێشە بگەینەوە ماڵەوە‪ .‬هەر چەندە هەمیشە وامان‬
‫دەکرد‪ ،‬بەاڵم ئەم جارە مانایەکی زیاتری هەبوو‪.‬‬
‫کاتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بووین و گەیشتینە دەرەوەی شار‪ ،‬لە باوکمم پرسی بۆ ئەوەی کە‬
‫بزانم خەونێکی خراپی بینیبوو‪ .‬باوکم تماشایەکی دایکمی کرد و گوتی‪" :‬بەڵێ‪ ،‬کوڕم‪".‬‬

‫‪61‬‬
‫"باوکە گیان‪ ،‬منیش دوێنێ شەو خەونێکی خراپم دیت‪ .‬کێشە نییە‪".‬‬
‫باوکم تۆزێک پێکەنی و گوتی‪" :‬ڕۆڵە گیان‪ ،‬خەونەکان جیاوازن‪".‬‬
‫" جیاوازییان چییە؟"‬
‫"کاتێک خەونێک خودایی ببینیت‪ ،‬دەزانیت‪".‬‬
‫"تۆ خەونی زۆر لەالیەن ئەڵاڵوە دەبینیت؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬کوڕم‪ .‬خەونی زۆر دەبینم‪ ".‬ئەوە کۆتا قسەکردن بوو لەسەر خەونەکە‪ .‬دوای چەند‬
‫ڕۆژێک باوکم بڕیاری دا کە دۆعا بکات و داوا لە ئەڵاڵ بکات کە چیتر خەونی پێشبینی‬
‫نەبینێت‪.‬‬
‫ئەوە بیست ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێدەپەڕێت و باوکم خەونێکی ئەوتۆی دیکەی نەبینیوە‪.‬‬
‫بەاڵم لە الیەکی دیکەوە من لە ژیانمدا بە خاڵێک دەگەیشتم کە چەندین کاتژمێر لە مزگەوت لە‬
‫حاڵەتی کڕنۆشدا لە ئەڵاڵ دەپاڕێمەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خەونەوە ڕێنماییم بکات‪ .‬دواتر‬
‫قسەکەی باوکم ڕاست دەرچوو‪ .‬کاتێک خەونم بینی‪ ،‬دەمزانی لە الیەن خوداوەیە‪.‬‬

‫بەشی دە‬
‫مانگی خێر و بەرەکەت‬
‫ئەو سااڵنەی کە لە سکۆتلەند بووم زۆر خۆش تێپەڕی‪ .‬شەیدای خاک و خەڵكەکەی ببووم‪.‬‬
‫ماڵی ئێمە لە دامێنی کێوێکدا بوو کە زۆربەی کات لە بەیانیانی فێنکی ئەوێدا‪ ،‬دەنگی زوڕنای‬
‫سکۆتلەندی کە لە دوورەوە دەژەنرا پێچەوانەوە دەکردەوە‪ .‬بە جۆرێک کە دەتگوت کێوەکانی‬
‫دەوربەری دەنوون بۆ ئەم مەبەستە تاشرابوون‪ .‬بە دەوری حەوشەکەی ئێمە و ڕێک لەوسەری‬
‫پەرژینە سیمخاردارەکان و دوور لە دەستڕەسی مەڕەکان کە تێیدا دەلەوەڕان‪ ،‬توتڕکێکی زۆر‬
‫ڕوابوو‪ .‬خوێندنی ڕەسمیم لە قوتابخانەی بنەڕەتی ساندبانک دەستپێکرد‪ ،‬کە تاکە قوتابخانەی‬
‫ناوچەکەی ئێمە بوو‪ ،‬هەروەها چەند هاوڕێیەکی نزیکیشم لە مزگەوت پەیدا کرد کە چەند‬
‫جارێک لە پشت ترافیک الیتەکانەوە لە الیەن کەسانی نەناسراوەوە داوەتی نانی ئێوارە‬
‫دەکراین‪ .‬من شەیدای سکۆتلەند بووم و لەهجەی توندی سکۆتلەنیدم دەرخەری ئەو ڕاستییە‬
‫بوو‪.‬‬
‫بەاڵم جەنگی سارد بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت‪ ،‬ئەمەش مانای ئەوە بوو کە ژێردەریایی ئەتۆمی‬
‫چیتر لەوێدا پێویست نەبوو‪ .‬دیسان کاتی جێگۆڕکێ هاتبوو؛ بەجێهێشتنی سکۆتلەند تەنها یەک‬
‫الیەنی ئەرێنی هەبوو‪ ،‬ئەوەش ئەوە بوو کە مانگی ڕەمەزان ئاسانتر دەبوو‪.‬‬

‫‪62‬‬
‫ڕەمەزان بۆ موسڵمانان مانگێکی پیرۆزە‪ .‬لەو مانگەدا موسڵمانان لە خۆر هەاڵتنەوە هەتا خۆر‬
‫ئاوابوون بەڕۆژوو دەبن و نابێت بە هیچ شێوەیەک ئاو و نان بخۆن‪ .‬ئەم فەرزە ئایینییە بۆ‬
‫هەموو ئەو کەسانەیە کە لە ڕووی جەستەییەوە کێشەیان نییە‪ .‬هەر لەبەر ئەم گرنگییەیە کە‬
‫چوارەم بنەمای ئیسالمە‪ .‬موسڵمانان لە دوای ئەو سی ڕۆژە جەژنێک دەگێڕن کە پێی‬
‫دەگوترێت "جەژنی ڕەمەزان"‪ ،‬کە یەکێکە لە دوو جەژنە سەرەکەییەکەیان‪.‬‬
‫ڕەمەزان لە سکۆتلەند بێ ئەندازە سەخت بوو چونکە ڕۆژ لەوێ زۆر درێژ بوو‪ .‬سکۆتلەند‬
‫دەکەوێتە جەمسەری باکورەوە‪ ،‬هەروەها دەکەوێتە باشوری ئایسلەندەوە‪ .‬لە سکۆتلەند خۆر لە‬
‫وەرزی هاویندا زۆر زوو‪ ،‬نزیکەی کاتژمێر چوار و نیو‪ ،‬هەڵدەهات و شەوانیش زۆر‬
‫درەنگ‪ ،‬نزیکەی کاتژمێر دە‪ ،‬ئاوا دەبوو‪ .‬کاتێک لەوێ ڕەمەزان دەکەوتە مانگی هاوینەوە‪،‬‬
‫وەکو ئەو کاتەی کە ئێمە لەوێ بووین‪ ،‬خەڵكی ناچار دەبوون ڕۆژانە نزیکە هەژدە کاتژمێر‬
‫بەڕۆژوو بن‪ .‬نەخواردنی نان بۆ ئەو ماوە درێژە بەپێی پێویست سەخت بوو‪ ،‬هەتا دەگەیشت بە‬
‫ئاو نەخواردنەوە‪ .‬بەرگەگرتنی ئەو سەختییە بۆ ماوەی سی ڕۆژی لەسەر یەک‪ ،‬تاقیکردنەوەی‬
‫لێبڕاوەیی و باوەڕە‪.‬‬
‫بەاڵم ئیسالم بەو ئەندازەیەش وشک و سەخت نییە کە باسی لێوە دەکرێت‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬لە‬
‫ڕۆژووگرتنیشدا حاڵەتی تایبەتمان هەیە‪ .‬ئەگەر موسڵمانێک نەخۆش بێت‪ ،‬گەشت بکات یان بە‬
‫جۆرێک توانای ڕۆژووگرتنی نەبێت‪ ،‬ئەوا بژاردەی دیکەمان هەیە‪ .‬یەکێک لەو ڕێگایانە‬
‫بریتییە لە دابینکردنی ژەمێک خۆراک بۆ کەسێکی هەژار‪ ،‬پاشان هەر کاتێک ویستی‬
‫دەتوانێت ئەو ڕۆژووانە بگرێتەوە کە لەدەستی داوە‪.‬‬
‫هەر چەندە ڕۆژوو زۆر گرنگە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر پێمان وابێت کە مانگی ڕەمەزان تەنها بۆ‬
‫ڕۆژووگرتنە‪ ،‬ئەوا لە هەڵەداین‪ .‬واتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ موسڵمانان زیاترە لەوانە‪.‬‬
‫ڕەمەزان واتە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە و پەیوەندییە تێکچووەکان‪ ،‬هەوڵدان بۆ پاکبوونەوە و لە‬
‫سەرووی هەمووشیەوە بەهێزکردنی ئیمان و باوەڕ‪ .‬موسڵمانان لەو مانگەدا خزم و کەسەکان‬
‫داوەت دەکەن و دیاری بۆ یەکتر دەکڕن و ئاهەنگ ساز دەکەن‪ .‬وەکو ئەوەیە کە مانگێک‬
‫جەژنی کریسمەس بێت‪ ،‬مانگی ڕەمەزان جەژنێکی دووردرێژی واڵتە ئیسالمییەکانی جیهانە‪.‬‬
‫ئیسالمییەکان ساڵنامەی مانگی (قمری)‪ 1‬بەکاردێنن‪ ،‬هەر بۆیە پێشبینی وردی یەکەم ڕۆژی‬
‫ڕەمەزان ئاسان نییە‪ .‬هەمیشە شەوی یەکەم نادیارە‪ .‬هەموو ساڵێک من و باوکم لە دەرەوەی‬
‫ماڵ ڕادەوەستیان و بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە چاومان دەبڕیە ئاسمان بە هیوای ئەوەی کە‬
‫هەورەکان زوو البچن و بتوانین مانگ ببینین‪ .‬ئەگەر یەکەم ڕۆژی مانگ بوو ئەوا سەرمان‬
‫دادەخست و دۆعایەکمان دەکرد‪ .‬پاشان باوکم دەچووە چێشتخانە و بڕیارەکەی بە دایکم‬
‫دەگوت‪ .‬هەرگیز بە بیرم نایە کە دایکم لەگەڵ ئێمە لە دەرەوە ڕاوەستابێت‪ ،‬چونکە ئەو هەمیشە‬
‫سەرقاڵی دروستکردنی خواردنی بەیانی دەبوو‪ .‬دایکم زۆر شتی ئامادە دەکرد‪.‬‬
‫‪ 1‬زۆرتر بە مانگی کۆچی ناسراوە‪.‬‬
‫‪63‬‬
‫ئێمە وەکو هەمیشە کاتژمێرێک پێش ڕۆژهەاڵتن لە خەو هەڵدەستاین‪ .‬دوای دەستنوێژ شوشتن‬
‫و پێش نانخواردن‪ ،‬هەشت ڕەکات نوێژی سوننەتمان دەکرد‪ .‬خواردنی پێش خۆرهەاڵتن پێی‬
‫دەگوترێت "سەحەری" و دوو هۆکار لە پشت ئەم ژەمە خواردنەن‪ .‬یەکەم ئەوەی کە وزەمان‬
‫بۆ تەواوی ڕۆژ پێدەدات و هەروەها بۆ ئەوەی ڕۆژەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکتر‬
‫دەستپێبکەین‪ .‬دایکم بە دەم ئامادەکردنی خواردنەوە‪ ،‬گۆڕانی بە بااڵی ئەڵاڵ و محەممەدا‬
‫دەگوت‪ .‬ئەو خواردنەکانی لەسەر مێز دادەنا‪ :‬ماست و هێلکە دوو پێکهاتەی سەرەکی بوون‪،‬‬
‫بەاڵم خواردنی دیکەی وەکو نۆک‪ ،‬کەباب‪ ،‬شیر‪ ،‬دانەوێڵەی برژاو‪ ،‬شەربەت و هەر شتێکی‬
‫دیکە کە بۆ تەواوکردنی ژەمی بەیانی بە مێشکیدا دەهات‪.‬‬
‫کاتێک کە ئێمە دەچووینە نێو چێشتخانەکەوە‪ ،‬دایکم دەستی دەکرد بە دروستکردنی ڕۆتی یان‬
‫پاراتا کە نانی تایبەتی پاکستانین‪ .‬پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە دەبێت نانی تازە و گەرم‬
‫بخۆین‪ .‬دایکم هەمیشە حەزی لە ئامادەکردنی خواردن بوو‪ ،‬بەاڵم هیچ کاتێک بە ئەندازەی‬
‫ئامادەکردنی نانی سەحەری بۆ خێزانەکەی خۆشحاڵ نەبوو‪ .‬دانەدەنیشت نان بخوات هەتا ئەو‬
‫کاتەی ئێمە تێرمان دەخوارد‪ ،‬هەروەها هەتا دڵنیا نەبووایە لەوەی کە بە ئەندازەی پێویست نان‬
‫بۆ هەمووان هەیە‪ ،‬دانەدەنیشت نان بخوات‪.‬‬
‫لە کاتی خواردنی سەحەریدا‪ ،‬چاومان لەسەر کاتژمێر دەبوو‪ .‬ساڵنامەیەکی تایبەت بە‬
‫ڕەمەزانمان بەڕووی بەفرگرەکەمانەوە هەڵواسیبوو کە کاتی خۆرهەاڵتنی لەسەر بوو‪ ،‬بۆ‬
‫ئەوەی بزانین کە دەبێت کەی دەست لە نانخواردن هەڵبگرین‪ .‬ڕێک پێش خۆرهەاڵتن‪،‬‬
‫دەڕۆیشتمە سەر بەرماڵەکەم و بانگم دەدا‪ .‬خێزانەکەم هەتا کۆتایی بانگەکە بەردەوام دەبوون لە‬
‫نان خواردن‪.‬‬
‫بەیانییەکیان لە کاتی بانگدا‪ ،‬دایکم بە گاڵتەوە گوتی‪" :‬بیلوو‪ ،‬ئەمڕۆ هێواش بانگ بدە‪ ،‬بۆ‬
‫ئەوەی کاتی زیاتر م بۆ نانخواردن هەبێت!" هەر چەندە نوێژ هەتا دەکرێت دەبێت جدی بێت‪،‬‬
‫بەاڵم من هەتا توانیم بەخێرایی دەستم پێکرد‪ ،‬چونکە حەزم لێ بوو دایکم لەسەر مێزی‬
‫نانخواردن هەرا و هوریا دابنێتەوە‪" .‬نەبیل‪ ،‬دەبێت هەست بە شەرمەزاری بکەیت کە وا بە‬
‫دایکت دەکەیت!"‬
‫بە ڕۆژدا من و باجی لە قوتابخانە بووین‪ ،‬هەر بۆیە دایکم ئەگەر بیزانیبا ڕۆژوو کەمترین‬
‫کاریگەری لەسەر خوێندنمان دەبێت‪ ،‬ئەوا ڕێگەی نەدەدا بەڕۆژوو بین‪ .‬کاتێک پێمان دەگوت‬
‫کە هاوڕێ موسڵمانەکانمان لە قوتابخانەدا بەڕۆژوو دەبن‪ ،‬پێی دەگوتین‪" :‬ئایا من دایکی‬
‫ئەوانم؟ هەتا نەگەنە تەمەنی ڕۆژووگرتن ناچار نین بە ڕۆژوو بن و ئیوە هێشتا نەگەیشتوون‬
‫بەو تەمەنە‪ .‬ئێوە ئێستا تەنها وەکو ڕاهێنان بەڕۆژوو دەبن‪ .‬لەوانەیە دایکی ئەوان پێیان وابێت‬
‫کە منداڵەکانیان بەپێی پێویست گەورە بوونە‪ ،‬بەاڵم ئێوە هەرگیز خۆتان لەگەڵ مندااڵنی دیکەدا‬
‫بەراورد م ەکەن‪ ".‬هەرچەندە دایکم وا خۆی دەردەخست کە تووڕەیە لێمان‪ ،‬بەاڵم دەمانزانی کە‬
‫هەرگیز لەو شەوق و خۆشییەی کە بەرامبەر ڕۆژووگرتن هەمانە ناڕەحەت نابێت‪.‬‬

‫‪64‬‬
‫دایکم بەڕاستی بوو‪ ،‬چونکە ئەویش وەکو زۆربەی موسڵمانان هەوڵی دەدا کە بە درێژایی‬
‫ڕەمەزان دڵخۆش و شاد بێت و هەر بەو جۆرەش بوو‪ .‬دایکم بە درێژایی مانگی ڕەمەزان بە‬
‫ڕۆژدا قورئانی دەخوێند و دۆعای دەکرد‪ ،‬وە هەمیشە وا دەردەکەوت کە ئەو کارە هێز و‬
‫ژیانی تازەی پێ دەبەخشێت‪ .‬ڕۆژانە دوو جزمی لە قورئان دەخوێند و بەو شێوەیە هەتا کۆتایی‬
‫ڕەمەزان دوو جار تەواوی قورئانی دەخوێندەوە‪.‬‬
‫زۆر بەی کات ئێواران بە خێرانەوە بۆ نانی ئیفتار سەردانی ئەهلی مزگەوتمان دەکرد‪ .‬ئیفتار‬
‫کاتی شکاندنی ڕۆژووە‪ ،‬لەم کاتەدایە کە هەموو خەڵكی لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە و‬
‫دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن‪ .‬لە حەدیسەکاندا هاتووە کە محمەد ڕۆژووەکەی بە دەنکە خورما‬
‫شکاندووە‪ ،‬هەر بۆیە زۆربەی موسڵمانی جیهان هەمان شت دەکەن‪ .‬هەڵبەت ئێمە زۆربەی‬
‫کات لەنێو ئۆتۆمبێلدا و بە ڕێگەوە بۆ ژەمی ئیفتار خورمامان دەخوارد‪ ،‬چونکە درەنگ‬
‫دەکەوتین‪.‬‬
‫دوای شکاندنی ڕۆژوو بە دەنکە خورما‪ ،‬خەڵكی پێش ئەوەی کە پێکەوە نان بخۆن‪ ،‬نوێژی‬
‫مەغریب دەکەن‪ .‬دواتر کەمێک لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن و ئینجا بانگی نوێژی عیشا دەدرێت‪.‬‬
‫دوای نوێژی عیشاش نوێژی سووننەتی تەراویح دێت کە موسڵمانان بە درێژایی مانگی‬
‫ڕەمەزان دەیکەن‪ .‬لە مزگەوتە ناوخۆییەکاندا‪ ،‬ئەو ئیمامەی کە تەراویح بەڕێوە دەبات‪ ،‬حافز‬
‫قورئانە‪ ،‬واتە تەواوی قورئانی لەبەرە‪ .‬ئامانجی ئیمامەکە ئەوەیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ‬
‫نوێژی تەراویحدا تەواوی قورئان بخوێنێت‪ .‬بەم هۆیەوە‪ ،‬هەندێ کات نوێژی شەوان دوو‬
‫کاتژمێر دەخایەنێت‪ .‬لە زۆربەی کاتەکاندا‪ ،‬نوێژکەران بەبێ دەنگ دادەنیشن و گوێ لە قورئان‬
‫دەگرن‪ .‬دوای تەواوبوونی تەراویح‪ ،‬موسڵمانان دەگەڕێنەوە ماڵەوە و بەرنامەڕێژی بۆ‬
‫پارشێویان دەکەن‪.‬‬
‫لە زۆر شوێن‪ ،‬موسڵمانان هەر شەوێک بە مەبەستی خواردنی ژەمی ئیفتار سەردانی ماڵی‬
‫کەسی دیکە دەکەن‪ .‬بە گشتی ئامادەکردنی خواردن ئەرکی خانەخوێیە‪ ،‬ئەمەش واتای ئەوەیە‬
‫کە خواردن لە پێویستی میوانەکان زیاتر ئامادە دەکرێت‪ .‬بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە‪،‬‬
‫خەڵکی لە ڕەمەزا ندا کێشی زیاد دەکات‪ ،‬چونکە لەو مانگەدا موسڵمانان بەیانیان و ئێواران‬
‫لەسەر ئەو مێزانەی کە چەندین جۆر خۆراکی لەسەر ڕازێنراوەتەوە‪ ،‬زیادەخۆری دەکەن‪.‬‬
‫کاتێک کە ڕێگەیان بە من دەدا کە بەردەوام بەڕۆژوو بم‪ ،‬ئێمە لە سکۆتلەند نەمابووین‪ .‬ساڵی‬
‫‪ ١٩٩٠‬ڕۆیشتین بۆ بنکەیەکی ژێردەریایی لە شارۆچکەی گراتنی کۆنیتیکەت‪ .‬گراتن‬
‫مزگەوتی لێ نەبوو و هەرگیز دڵم بەو شارۆچکەیە نەکرایەوە و بە نیشتمانی خۆمم نەدەزانی‪.‬‬
‫لەوێدا هیچ هاوڕێیەکی نزیکم پەیدا نەکرد و تاکە ڕووداوێکی دڵتەزێن کە شایەنی‬
‫ئاماژەپێکردن بێت‪ ،‬لەدەستدانی لەهجە سکۆتلەندییەکەم بوو‪ .‬لە سکۆتلەند من هەموو شتێک‬
‫لەبارەی ئیسالمەوە فێر بووم و ئاشقی ئایینی ئیسالم بووم‪.‬‬

‫‪65‬‬
‫دوای سێ ساڵ دیسان ماڵمان گواستەوە ئەمجارە گەڕاینەو بۆ ویالیەتی ڤیرجینیا و بڕیار وابوو‬
‫کە باوکم ببێتە ئەفسەری فەرماندە قوڕەیشی و چیتر سوپا نایگوازێتەوە بۆ شوێنی دیکە‪ .‬کەنار‬
‫دەریای ڤیرجینیا ئەو شوێنە بوو کە من هاوڕێیەتی هەمیشەییم تێدا دۆزییەوە‪ ،‬لەوێدا گەورە‬
‫بووم و بڕیاری چارەنووسسازم لەسەر داهاتووم دا‪ .‬لەوێ بوو کە بۆ یەکەم جار هەستم کرد‬
‫کەلتوری ئیسالمیم لەگەڵ ژینگەی ئەمریکیدا لە کێشمەکێشدان‪ .‬لەوێدا بوو کە لە کۆتاییدا‬
‫بڕیارم دا ئیسالم و هەمووی ئەوەی کە دەمزانی بەجێبهێڵم‪.‬‬

‫‪66‬‬
‫وەرزی دووەم‬

‫باڵیۆزی ئیسالم‬

‫‪67‬‬
‫بەشی یازدە‬
‫فەرهەنگ و کەلتوری سێیەم‬
‫لە پۆلی حەوتی بنەڕەتیدا‪ ،‬لە ئاکامدا هاوڕێیەتی بەردەوامم بنیات نا‪ .‬دەیڤد و بێن و ڕیک وەکو‬
‫برام وابوون و هەموو شتێکمان پێکەوە ئەنجام دەدا‪ .‬دایکم بە نادڵی گەورەبوونی منی قبوڵ‬
‫کرد و کەم کەم ڕێگەی دەدا کە زیاتر و زیاتر کات لە دەرەوە بەسەر بەرم‪ .‬ناوبەناو لەبەر‬
‫دەرسی زیادە نەدەهاتمەوە ماڵەوە‪ ،‬هەندێک کاتیش دایکم ڕێگەی دەدا کە بۆ چەند کاتژمێرێک‬
‫بڕۆمە ماڵی هاوڕێکانم‪.‬‬
‫بەاڵم پێش ئەوەی کە پێ بنێمە تەمەنی مێردمنداڵی‪ ،‬دایکم گفتوگۆیەکی زۆر جدی لەگەڵ کردم‪.‬‬
‫جارێکیان درەنگانی شەو‪ ،‬ڕێک دوای ئەوەی کە نوێژی عیشامان بە کۆمەڵ کرد‪ ،‬پێش ئەوەی‬
‫کە بەرماڵەکەم الببەم‪ ،‬دایکم هات و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬ساتێک چاوەڕێ بکە‪".‬‬
‫یەکسەر هەستم کرد کە ئەمە گفتوگۆیەکی ئاسایی نابێت‪" .‬کێشە چییە‪ ،‬دایکە؟"‬
‫"کوڕم‪ ،‬خۆزگە چەند کوڕە موسڵمانێکی دیکە لە پۆلەکەتدا بوونایە بۆ ئەوەی لە ناساندن و‬
‫باڵوکردنەوە ی ئیسالمدا تەنها نەبوویتایە و چەند هاوڕێیەکی ڕاستەقینەت هەبووایە‪ .‬بەاڵم وا‬
‫دیارە خواستی خودا ئەوە نییە‪ .‬هەمیشە ئەمەت لەبیر بێت‪ :‬گرنگ نییە لە کوێیت و چی‬
‫دەکەیت‪ ،‬تۆ باڵیۆزی ئیسالمیت‪ .‬تۆ هەمیشە بەرگری لە ئیسالم دەکەیت‪".‬‬
‫من کە شەیدای جدیبوون و توندی قسەکانی دایکم ببووم‪ ،‬زۆر بە وریایی و سەرنجەوە گوێم‬
‫گرتبوو‪" .‬کاتێک کە خەڵكی ڕوخساری تۆ دەبینن‪ ،‬لە بەر خۆیانەوە دەڵێن‪" :‬ئەمە موسڵمانە!"‬
‫گرنگ نییە چ کارێک دەکەیت‪ .‬دەتوانیت قوتابییەکی نایاب بیت‪ ،‬بەاڵم دیسان دەڵێن‪" :‬تماشەی‬
‫ئەو قوتابییە نایابە موسڵمانە بکەن!" دەتوانیت ببیتە سەرۆکی ئەمریکا‪ ،‬بەاڵم ئەوان دیسان‬
‫لەبەر خۆیانەوە دەڵێن‪" :‬سەیرێکی ئەو سەرۆکە موسڵمانە بکەن!" ئیسالم لە ڕۆژاوادا بێگانەیە‬
‫و زۆرێک لە خەڵكی دژی ئیسالمن‪ .‬ئەوان هەمیشە پێش هەموو شتێک یەکەم جار تۆ وەکو‬
‫موسڵمان دەبینن‪ .‬ئەمە ناسنامەی تۆیە و تۆ دەبێت ناسنامەکەت بە ئامێزی کراوەوە قبوڵ‬
‫بکەیت‪".‬‬
‫دایکم بە گشتی بەم شێوەیە قسەی نەدەکرد‪ .‬قسەکانی هەستی بەرپرسیاریەتی پێ دەبەخشیم و لە‬
‫کاتێکدا برۆکانم دابوو بە یەکدا‪ ،‬بەوپەڕی سەرنجەوە گوێم لە قسەکانی دەگرت‪.‬‬
‫دایکم منی توند لە باوەش گرت و گوتی‪" :‬بیلوو‪ ،‬نیگەران مەبە! ئەمە شتێکی باشە‪ .‬ئەمە‬
‫بەرەکەت و دەرفەتە بۆت کە ئیسالم بناسێنیت و یارمەتی خەڵك بدەیت کە پەی بە جوانی‬
‫ئیسالم ببەن‪ .‬ئەگەر ببیتە قوتابییەکی نایاب‪ ،‬خەڵكی دەڵێن‪" :‬زۆر سەیرە‪ ،‬ئیسالم قوتابی‬

‫‪68‬‬
‫زیرەک بەرهەم دێنێت!" ببیتە سەرۆکی واڵت‪ ،‬خەڵكی دەڵێن‪" :‬ئیسالم ڕێبەری باش دروست‬
‫دەکات!" بەاڵم ئەگەر تەنانەت ببیتە دەرکەوانیش ئەوا باشترین بە‪".‬‬
‫بە نیشانەی قبوڵكردنی قسەکانی‪ ،‬سەرم تەکان دا‪ ،‬بەاڵم گومانم هەبوو لەوەی کە دایکم لەگەڵ‬
‫ئیشی دەرکەوانیدا کێشەی نەبێت‪.‬‬
‫"ئافەرین ڕۆڵە گیان‪ .‬هەر کارێک دەکەیت‪ ،‬لەو کارەدا بەڕێزترین و دروسترین و‬
‫وەفادارترین کەس بە‪ ،‬بۆ ئەوەی خەڵكی ستایشی ئیسالم بکەن‪ .‬ڕێزێکی زۆر لە مامۆستاکانت‬
‫بگرە! بەو جۆرە لەگەڵیان ڕەفتار بکە کە لەگەڵ مندا دەیکەیت‪ .‬دەمەوێت کاتێک کە دەیانبینم‪،‬‬
‫لە دەمیانەوە ئەوە ببیستم کە تۆ بەڕێزترین قوتابی پۆلەکەیت‪ .‬مەشروب لە ئیسالمدا حەرامە‪،‬‬
‫بەاڵم نابێت قسەی ناشرین بکەیت و جنێو بدەیت‪ ،‬هەروەها هەرگیز بە تەنها لەگەڵ کچاندا‬
‫کات بەسەر مەبە‪ .‬ئەوەندە کوڕێکی باش و پاک بە‪ ،‬کە هیچ کەسێک نەتوانێت پەنجەت بۆ‬
‫ڕابکێشێت‪ .‬ئەوان لە دڵەوە ستایشت دەکەن چونکە دەزانن کە تۆ مایەی شانازیت‪ .‬یان ئەوەتا‬
‫تۆیان خۆشناوێت‪ ،‬چونکە خۆیان خۆشناوێت‪ .‬بە هەر حاڵ‪ ،‬ئەوان دەزانن کە ئیسالم تۆی‬
‫کردووتە کەسێكی باش‪".‬‬
‫من ڕێک ئەو شتەم کرد کە دایکم گوتی‪ .‬لە قوتابخانەدا باسی ئیسالمم بۆ ئەو کەسانە دەکرد کە‬
‫گوێیان دەگرت؛ لەسەر ئەو شتانە دەهاتمە جواب کە بەالمەوە گرنگ بوون؛ هەروەها هەوڵم‬
‫دەدا و تێدەکۆشام کە ناو و ناوبانگ و ئاکار و ڕەفتارم بەرز ڕابگرم‪ .‬لەنێو هاوتەمەنەکانمدا‪،‬‬
‫کەسانێکم دەناسی کە مەشروبیان دەخواردەوە‪ ،‬مادەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و پەیوەندی‬
‫سێکسییان هەبوو‪ ،‬سەرەڕای ئەوەی کە تازە پۆلی حەوتی بنەڕەتی بووم‪ .‬سوپاس بۆ خودا کە‬
‫هیچ کام لە هاوڕێکانی من ئەم کارانەیان نەدەکرد‪ ،‬هەر بۆیە بەالمەوە سەخت نەبوو وەکو‬
‫هەمیشە نوێنەری ئیسالم بم‪.‬‬
‫بەاڵم هەموو شتێک خەریک بوو دەگۆڕدرا‪.‬‬
‫سااڵنی مێردمنداڵی بۆ هەموو کەسێك سەختە‪ .‬لەو تەمەنەدا شوناسی خۆت بنیات دەنێیت و کەم‬
‫کەم لەو شوناسە دوور دەکەویتەوە کە دایک و باوکت بۆتیان دروست کردووە‪ .‬هەر‬
‫بارودۆخێک سەختی و ناخۆشی خۆی هەیە‪ .‬تەحەدا و تەنگەژەی من و باجی لە خێزانەکەماندا‬
‫ئەوە بوو کە ئەو فشارەی لەسەرمان بوو‪ ،‬نە تەنها بەرەو دوو کەسایەتی جیاوازی دەبردین‬
‫بەڵکو بەتەواوی جیای دەکردینەوە‪ .‬واتە‪ ،‬هەر پێیەکمان چەقیبوووە نێو چالێکی قووڵەوە‪ ،‬لە‬
‫کاتێکدا پێمان لەنێو هیچ کام لەو دوو فەرهەنگەدا نەچەسپابوو‪.‬‬
‫یەکەم گۆڕانکاریم لە کۆبوونەوە خێزانییەکاندا بەدی کرد‪ .‬زۆربەی خوشک و براکانی دایکم‬
‫لە باکوری ڕۆژهەاڵت دەژیان‪ ،‬هەر بۆیە سااڵنە چەندین جار لە دەوری یەکتر کۆدەبووینەوە‪.‬‬
‫کاتێک گەیشتمە تەمەنی مێردمنداڵی‪ ،‬دایک و باوکم و پور و خاڵۆکانم چاوەڕێی ئەوەیان لە من‬
‫دەکرد کە وەکو نەوجەوانێکی باشی پاکستانی ڕەفتار بکەم‪ ،‬وە من دەمویست کە وەکو‬
‫‪69‬‬
‫نەوجە وانێکی باش بم بۆیان‪ .‬بەاڵم کێشەکە ئەوە بوو کە من هەرگیز لە نزیکەوە لەگەڵ‬
‫مێردمنداڵێکی پاکستانیدا هەڵسوکەوتم نەکردبوو‪ ،‬هەر بۆیە نەمدەزانی نەوجەوانێکی پاکستانی‬
‫دەبێت چۆن ڕەفتار بکات‪ .‬ئەمە شتێک نەبوو کە دایکم بتوانێت فێرم بکات‪.‬‬
‫لە ئەنجامدا وای لێهات کە هەوڵم دەدا السایی قسە و گوفتاری پورزا و خاڵۆزا گەورەکان و‬
‫خاڵۆ گەنجەکانم بکەمەوە‪ .‬بەاڵم وا دیار بوو کە بەو ئەندازەیە شارەزا نەبووم کە بتوانم‬
‫جیاوازی بکەم لە نێوان گاڵتە و بێ ئەدەبی لە کەلتوری پاکستانیدا‪ .‬بەاڵم بەباشی و زۆر بە‬
‫خۆشییەوە دەمتوانی جیاوازییەکەیان لە کەلتور و فەرهەنگی ئەمریکاییدا بەدی بکەم‪ .‬هەر بۆیە‬
‫هەر کاتێک لە سەفەر دەگەڕاینەوە لەگەڵ دایک و باوکم دەبووە کێشەمان چونکە بەڕێزەوە‬
‫هەڵسوکەوتم نەکربوو‪.‬‬
‫هەروەها پەیم بەوە برد کە پرسیاری زۆر دەکەم و ئەوەش بەالی خزمەکانمانەوە شتێكی باش‬
‫نەبوو‪ .‬لە کەلتوری ئێمەدا تەنها دەبێت ملکەچ و گوێڕایەڵی گەورەکان بیت‪ .‬گوێڕایەڵی واتە‬
‫ڕێزگرتن لێیان‪ ،‬وە لە هەندێ حاڵەتیشدا بە مانای خۆشویستن دێت‪ .‬پرسیارکردن بە واتای‬
‫خستە ژێر پرسیاری دەسەاڵت و توانایان‪ .‬بەاڵم لە قوتابخانە مامۆستاکانم فێریان کردبووین کە‬
‫لەبارەی هەموو شتێکەوە بیر بکەینەوە و وا باشە کە هەموو شتێک بخەیتە ژێر پرسیارەوە‪.‬‬
‫فکر و هزرم بە جۆرێك پەروەردە کرابوو کە شیکارانە بیر بکەمەوە‪ ،‬بەاڵم ئەم شێوازە لە‬
‫کەلتور و فەرهەنگی ئێمەدا جێی نەدەبووەوە‪.‬‬
‫ئەمە واتای ئەوە نییە کە ڕەفتاری ناپەسەندم نەبوو؛ بێگومان هەمبوو‪ .‬منداڵێكی لووتبەز و‬
‫خۆپەرست بووم‪ ،‬کە بەو هۆیەوە تووشی زۆر کێشە دەبووم‪ .‬دایک و باوکی منیش وەکو دایک‬
‫و باوکە باشەکان هەوڵیان دەدا کە منداڵەکەیان لەم هەڵسوکەوت و ئاکارانە دوور بخەنەوە‪.‬‬
‫بەاڵم هەندێک لەو شتانەی کە دایک و باوکم بە بێ ئەدەبییان دەزانی‪ ،‬لە ڕاستیدا پێکدادانی‬
‫کەلتور و فەرهەنگەکان بوو؛ من لە فەرهەنگێکی جیاواز لەوەی ئەوان شکڵم گرتبوو‪ .‬ئەوان‬
‫پێیان وابوو کە پارچە چنراوێکی پاکسانی ڕەسەنم‪ ،‬بەاڵم لە ڕاستیدا من تێکەڵێکی پەمووی‬
‫ئاسیایی ئەمریکی بووم‪.‬‬
‫لە قوتابخانەشدا بە هەمان شێوە بووم‪ .‬من بێ ئەندازە پاکستانی بووم‪ ،‬هەر بۆیە بەباشی لەگەڵ‬
‫هاوڕێکانمدا نەدەگونجام‪ .‬گرنگ نەبوو کە چەندە لەگەڵ یەکتر دەرسمان دەخوێند و چەندە لە‬
‫یەکتر نزیک بووین‪ ،‬هەمیشە کۆسپێک لە نێوانماندا هەبوو‪ .‬هەرگیز کۆتا ساڵی خوێندنی‬
‫بنەڕەتیم لەبیر ناکەم‪ .‬وا باو بوو کە لەو جەژنەدا باسی دیارترین تایبەتمەندییان لە تەواوی‬
‫ساڵی خوێندندا دەکرد‪ .‬ئەو تایبەتمەندییەی بە من درابوو‪ ،‬زۆرتر وەکو کەسێک بووم کە‬
‫کۆمپیوتەری گیرفانی داهێنابێت و پاشان لە کاتی شوشتنی پانتۆڵەکەیدا‪ ،‬کۆمپیوتەرەکەی لە‬
‫گیرفانیدا بەجێهێشتبێت؛ واتە وریا و زیرەکە‪ ،‬بەاڵم زوو شت لەبیر دەکات‪ .‬هەتا کاتی‬
‫وێنەگرتنەکە‪ ،‬عەسرێکی خۆش بوو‪ .‬کاتێک کە بێنی هاوڕێم ویستی لەگەڵ باشترین‬

‫‪70‬‬
‫هاوڕێکانیدا ڕەسم بگرێت‪ ،‬تەنها لەگەڵ دەیڤد و ڕیکدا ڕەسمی گرت‪ .‬وەکو ئەوە وابوو کە‬
‫چەقۆیەکی سەهۆڵین بدەن لە دڵم‪ .‬لەڕاستیدا ئێستاش کە بیری لێ دەکەمەوە ئازار دەچێژم‪ ،‬بەاڵم‬
‫خۆ هەڵەی ئەو نەبوو‪ .‬من بەتەواوی لە هیچ شوێنێکدا جێگیر نەدەبووم و نەمدەتوانی جێگەی‬
‫خۆم بکەمەوە‪.‬‬
‫هیچ کەسێک درکی بەمە نەدەکرد‪ ،‬تەنانەت خودی خۆشم‪ .‬چیتر نە سەربە فەرهەنگی‬
‫پاکستانی بووم نە ئەمریکی‪ .‬من خاوەنی کەلتور و فەرهەنگی سێیەم بووم کە هیچ کەسێک‬
‫ئاشنای نەبوو‪.‬‬

‫‪71‬‬
‫بەشی دوازدە‬
‫موسڵمانانی ڕۆژاوا‬
‫لە کاتێکدا بەسەر ڕوودا کەوتبووم‪ ،‬لە نێوان نەردەکانەوە بە وریارییەوە تماشای کۆبوونەوەی‬
‫نهێنی خێزانەکەمانم دەکرد کە لە نهۆمی خوارەوە بەڕێوە دەچوو‪ .‬ئەو ڕۆژە خێزانەکەمان بە‬
‫مەبەستی مەراسیمی ماتەمینی باپیرم هەندێك زووتر کۆببوونەوە‪ .‬هەست و سۆز ئەو ناوەی‬
‫داپۆشیبوو‪ ،‬بەاڵم تەواوی ڕۆژ کێشمەکێشێکی شاراوە کە کەس باسی لێوە نەدەکرد‪ ،‬بوونی‬
‫هەبوو‪ .‬هەر چەندە گەورەکان من و منداڵەکانی دیکەیان ناردبوو بۆ ئەوەی بخەوین‪ ،‬بەاڵم من‬
‫بۆنی بابەتەکەم کردبوو و بەدوای وەاڵمدا دەگەڕام‪.‬‬
‫یەکێک لە کچەخاڵەکانم کە لە من گەورەتر بوو‪ ،‬لە کۆتایی ژووری دانیشتنی ماڵی خاڵمدا و لە‬
‫کاتێکدا ڕوخساری لەنێو دەستیدا ون کردبوو‪ ،‬بەبێدەنگ دانیشتبوو‪ .‬گەورەکانیش بەشێوەی‬
‫بازنەیی دەوریان لێدابوو‪ .‬خەم و نیگەرانی کەشوهەوای ژوورەکەی تەواو قورس کردبوو‪.‬‬
‫هیچ کەسێک قسەی نەدەکرد‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا داپیرم بە هێواشی بێدەنگییەکەی شکاند‪" .‬ئایا هێشتا پاکیزەی؟"‬
‫خاڵۆژن وەکو کارەبا گوتی‪" :‬بێگومان پاکیزەیە!" بەاڵم هەمووان چاویان لەسەر خاڵۆزاکەم‬
‫بوو‪ .‬لەسەرخۆ سەری تەکان دا بەبێ ئەوەی لەنێو دەستیدا دەریبهێنێت‪.‬‬
‫دایکم بە شێوەیەک دەستی کرد بە سەرزەنشکردنی خاڵۆزاکەم کە تەنها لە کاتی قسەکردن‬
‫لەگەڵ باجیدا گوێم لێ ببوو‪ ،‬هەرچەندە لە هەندێ حاڵەتی ئاسایی دیکەشدا ئەو شێوازە‬
‫قسەکردنەی بەکارهێنابوو‪" .‬ئەگەر پاکیزەیت‪ ،‬کەواتە لەبیری بکە! لەگەڵ موسڵمانێکی‬
‫ئەحمەدی باشدا هاوسەرگیری بکە‪ ،‬پێش ئەوەی کە ئابڕومان لەمە زیاتر لەکەدار بێت‪ .‬یان‬
‫النی کەم لەگەڵ موسڵمانێکی ئاساییدا‪ ،‬نەک هیندۆسێک؟ ئەڵاڵ بمانبەخشێت!‬
‫کچە خاڵم لە کاتێکدا فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوارەوە و دەستی بە ڕوخساریەوە بوو‪ ،‬بەدەم‬
‫هەنسکدانەوە گوتی‪" :‬خۆشم دەوێت‪".‬‬
‫یەکێک لە پورەکانم بە گاڵتەوە زەردەخەنەیەکی کرد‪ .‬هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و گوتی‪:‬‬
‫"باوەڕ ناکەم مێشکی بەو شێوەیە لە ئیش کەوتووە‪ ".‬ڕووی کردە خاڵۆزاکەم و بە‬
‫سەرزەنشتەوە گوتی‪" :‬تۆ نازانیت خۆشەویستی چییە! بە ئەمریکی مەبە‪ 1.‬گوێ لە کەسە‬
‫گەورەکانت بگرە!"‬

‫‪ 1‬بە ئینگلیزی دەبێتە ‪Americanize‬‬


‫‪72‬‬
‫دیسان گفتوگۆکە کۆتایی پێهات‪ ،‬وە بێدەنگیی ببووە هۆی زیادکردنی هەست و سۆزەکان‪.‬‬
‫پیاوەکان هیچ قسەیەکیان نەدەکرد‪ .‬ئامادەبوونی ئەوان لەو ژوورەدا تەنها بۆ دووپاتکردنەوەی‬
‫گرنگی بابەتەکە و هەستی ژنەکان بوو‪.‬‬
‫دوای چەند خولەکێک‪ ،‬خاڵۆژنم گوتی‪" :‬باپیرت بانگخوازێکی ئیسالمی بوو‪ .‬دەتوانی بیهێنیتە‬
‫پێش چاوی خۆت کە چ هەستێکی دەبوو ئەگەر بیزانیبا کە نەوەی خۆی ئابڕووی کەلەپوری‬
‫ئێمەی بردووە؟ هەروەها ئابڕووی ئیسالمی بردووە؟‬
‫نەنکم لە کاتێکدا ڕێک تماشای خاڵۆزاکەمی دەکرد‪ ،‬گوتی‪" :‬پێویست ناکات بێهێنینە پێش‬
‫چاومان‪ .‬ئەو لەبەر ئەو کارەی کە تۆ کردووتە‪ ،‬چیتر لێرە نییە‪".‬‬
‫ئەمە تاکە تۆمەتێکی کەسیی بوو کە من هەرگیز گوێم لە نەنکم نەببوو بە کەسی بڵێت‪ .‬ئەم‬
‫قسەیەی لە ڕووی خۆشەویستی بە ڕق داپۆشراوی ڕۆژهەاڵتییەوە کرد‪ ،‬بەاڵم هەتا ئەمڕۆش‬
‫کچە خاڵم ئازار دەدات‪ .‬بەاڵم ئەو تەنها کەسێک نەبوو کە لەسەر ڕووداوێكی لەو شێوەیە‬
‫ڕووبەڕووی تەواوی خێزان ببووەوە‪ .‬ئەم هەڵسوکەوتە کەلتورییەی دایک و باوکانی پەنابەر‬
‫لەگەڵ ئەو مندااڵنەیان کە لە ڕۆژاوا لەدایک دەبن‪ ،‬بە تایبەتی لە سااڵنی مێردمنداڵیدا زۆر باوە‬
‫و ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە موسڵمانانی لەدایکبووی ڕۆژهەاڵت جیاوازن لە‬
‫مندااڵنی لەدایکبوونی ڕۆژاوا‪.‬‬
‫ئەوانەی کە لە فەرهەنگی ئیسالمی ڕۆژهەاڵتەوە هاتوون بە گشتی بەپێی ڕیزبەندی هێز و‬
‫دەسەاڵت‪ ،‬ڕاستیی هەڵدەسەنگێنن‪ ،‬نەک لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی کەسیی‪ 1.‬هەڵبەت خەڵكی‬
‫لە ڕۆژهەاڵتدا گفتوگۆی ڕەخنەئامێز ئەنجام دەدەن بەاڵم بە گشتی نرخ و گرنگیییەکەی لە چاو‬
‫ڕۆژاوا کەمترە‪ .‬لە ڕۆژهەاڵتدا زۆرتر ڕابەرەکان لە بابەتە گرنگەکان دەکۆڵنەوە و‬
‫هەڵوەستەیان لەسەر دەکەن‪ ،‬واتە ڕابەران باشتر دەزانن‪ .‬ئەوە شارەزا و زاناکانن نە خەڵكی‬
‫ئاسایی کە هەڵدەستن بە وەرگرتنی داتاکان لە چەندین سەرچاوەوە و پاشان بە وردی بە‬
‫مەبەستی هێنانە دەرە وەی ڕاستی دەیخەنە ژێر تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەوە‪.‬‬
‫ئەم دیاردەیە دووفاقییەکی زۆر سەختی لەنێو بیر و هزری ئەو موسڵمانانەدا دروست کردووە‬
‫کە لەم کەلتورانەدا گەورە بوون‪ .‬وجود و بوونی کەسێک یان سەرچاوەی هێزە یان نە‪ .‬یان‬
‫خاوەن متمانەیە یان گوماناوی‪ .‬یان باشە یان خراپ‪ .‬لەنێو کەلتورە دەسەاڵت سەپێنەرەکاندا‬
‫ئاستی ناوەڕاست کەمتر باوە‪.‬‬
‫لە زۆربەی شوێنەکاندا‪ ،‬مامۆستایانی ڕۆژهەاڵت وایان فێری موسڵمانان کردووە کە‬
‫ڕۆژاواییەکان مەسیحین‪ ،‬وە فەرهەنگی ڕۆژاوا بێسەر و بەریە و هەروەها دژی موسڵمانانن‪.‬‬

‫‪ 1‬لەوانەیە هۆکاری ئەمە بگەڕێتەوە بۆ سروشتی زاڵیی سەرەتای ئیسالم‪ ،‬یان لەوانەیە بەهۆی بەرزی ڕێژەی نەخوێندەواری‬
‫بێت لە کۆمەڵگەی هاوچەرخی ئیسالمیدا کە پشت بە فێرکردنی زارەکی دەبەست کە لە پێکهاتەی هێز و باودا بنیات نراوە‪.‬‬
‫‪73‬‬
‫بەم هۆیەوە نیوەی زۆری موسڵمانان چاوەڕێی ئەوەن کە ڕۆژاواییەکان مەسیحییەکی بێسەر و‬
‫بەرە و دوژمنی موسڵمانان بن‪.‬‬
‫کاتێك ئەو ڕۆهەاڵتییانە دێنە ڕۆژاوا‪ ،‬جیاوازی فەرهەنگی و فکر و هزری پێشوەختیان‬
‫زۆربەی کات دەبێتە هۆی ئەوەی کە خۆیان لە ڕۆژاواییەکان دوور بگرن‪ .‬زۆریان وەکو‬
‫دایکم‪ ،‬تەنها لەگەڵ هاواڵتییانی تاراوگەنیشیندا پەیوەندییان دروست دەکرد‪ ،‬هەر بۆیە هەرگیز‬
‫دید و بۆچوونیان ڕاست نەکرایەوە‪ .‬لەوە خراپتر ئەوەیە کە مەسیحیەکان و ڕۆژاواییەکان‬
‫بەباشی لەگەڵ موسڵماناندا هەڵسوکەوت ناکەن‪ ،‬ئەم بابەتەش تەنها دەبێتە هۆی پەرەسەندنی‬
‫ئەو بیر و بۆچوونەی کە هەموو ڕۆژاوایی و مەسیحییەکان بەو شێوەیەن‪.‬‬
‫ئەگەر بە ڕێکەوتیش کەسێک موسڵمانێک داوەتی ماڵەوە بکات‪ ،‬ئەوا موسڵمانەکە لەوانەیە‬
‫بەهۆی جیاوازی کەلتوری شێوازی میواندارییەکە‪ ،‬هەست بە ئاسوودەیی و ئارامی نەکات‪.‬‬
‫هەر بۆیە خانەخوێ دەبێ پرسیار بکات و فێر ببێت و خۆی لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنیت‬
‫بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە نەمێنێت‪ .‬بەڕادەیەک بەربەست و ڕێگریی لەبەرەم پەنابەری موسڵماندا‬
‫هەیە کە تێگەیشتن لە مەسیحییەکان و دنیای ڕۆژاوا تەواو سەخت و زەحمەتە‪ .‬تەنها هەندێ‬
‫خۆشەویستی‪ ،‬بێ فیزی‪ ،‬خۆ نزمکردنەوە‪ ،‬میواننەوازی و پێداگری دەکرێت ببنە هۆی‬
‫زالبوون بەسەر ئەم لەمپەر و ڕێگرییانەدا؛ بەداخەوە خەڵکێکی کەم هەوڵ بۆ ئەمە دەدەن‪.‬‬
‫هەر لەبەر ئەمەیە کە خێزانەکانمان زۆر هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئێمە لە "بە ئەمریکی بوون"‬
‫بە دوور بگرن‪ .‬ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ناسنامەوە نەبوو؛ بەڵكو پەیوەندی بە قبوڵكردن و‬
‫وەرگرتنی فەرهەنگ و کەلتوری ئەوانەوە بوو‪ .‬بۆ ئەوان بە ئەمریکی بوون بە مانای‬
‫سەرپێچیکردنی فەرمانی گەورەکان‪ ،‬پۆشینی جلی مۆدێرن‪ ،‬زیاتر کات بەسەربردن لەگەڵ‬
‫هاوڕێ هەتاکو خێزان‪ ،‬قسەی ناشرین کردن‪ ،‬مەشروب خواردن و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ‬
‫خۆشەویست دەهات‪.‬‬
‫یەکێک لە گەورەترین سووکایەتییەکان ئەوەیە کە زۆربەی کۆچبەرە موسڵمانەکان بابەتە‬
‫نائەخالقییەکانی ڕۆژاوا بەسەر مەسیحییەکاندا دەدەن‪ ،‬وە لە فکر و هزری ئەوانەی کە توانای‬
‫ڕیخنە و لێکۆڵینەوەیان نییە ئەم تێکەڵییەی ڕۆژاوا و مەسیحییەت بە هۆ و دەرەنجام دەزانن‪.‬‬
‫ڕۆژاواییەکان مەسیحین‪ ،‬ڕۆژاوا بە ئەمریکی کراوە؛ بە پێی ئەمە‪ ،‬ڕۆژاوا بە ئەمریکی‬
‫کراوە‪ ،‬چونکە مەسیحین‪ .‬زۆرێک لە موسڵمانان پێیان وایە کە مەسیحییەت هۆکاری ئەو‬
‫بێسەر و بەرییەی ڕۆژاوایە‪ .‬هەر بۆیە مەسیحییەکان خوانەناسن‪.‬‬
‫بیرمە کاتێک بە دایک و باوکم گوت کە ئەو کەسانەی لە تەلەفزیۆندا جلی نەشیاو لەبەر‬
‫دەکەن‪ ،‬لەوانەیە مەسیحی نەبن‪ ،‬لە وەاڵمدا گوتیان‪" :‬مەبەستت چییە؟ مەگەر خۆیان بە‬
‫مەسیحی نازانن؟ نایابینیت خاچیان لە ملە؟" ئەگەر بهاتبا بەرگریم بکردبا و پێم بگوتابان کە‬
‫زۆربەی ئەوانە تەنها بە ناو مەسیحین و لەوانەیە تەنانەت خوداش نەناسن‪ ،‬ئەوا دەیانگوت‬

‫‪74‬‬
‫ئەوانە مەسیحین بەاڵم باوەڕیان بە خودا نییە‪ .‬ئەوان ئایینیان لەگەڵ باوەڕ هاوپۆل نەدەکرد‪،‬‬
‫بەڵكو لەگەڵ ناسنامەی فەرهەنگیدا هاوپۆلیان دەکرد‪ .‬کارەساتەکەش لەوەدایە کە کەسێک‬
‫نەبووە کە بۆچوونیان بگۆڕێت‪ .‬ئەگەر هاتبا لە نزیکەوە تەنها یەک کەسی مەسیحییان بناسیبا‬
‫کە ژیانێکی جیاوازی هەبووایە‪ ،‬ئەوا لەوانەبوو بۆچوونی هەڵەیان ڕاست بووایەتەوە‪ ،‬وە‬
‫لەوانەبوو ئەو کات مەسیحییەتیان لەژێر ڕووناکییەکی پاک و جواندا ببینیبا‪.‬‬
‫هەموو ئەم بابەتانە بۆ نەوەی دووەمی موسڵمانانی ڕۆژاوا جیاوازە‪ .‬نەوەی دووەم وەکو‬
‫هاوتەمەنەکانی خۆیان جیاواز و هەمەجۆرن‪ .‬تەنها شتێک بکرێت لەبارەیانەوە بڵێین ئەوەیە کە‬
‫بە شیوەیەکی گشتی وەکو ڕۆژاواییەکان چاو لە جیهان دەکەن بەاڵم خۆیان لە ڕیزی‬
‫موسڵمانداندا دادەنێن‪.‬‬
‫لەوانەیە هەندێکیان‪ ،‬وەکو من‪ ،‬بە جۆرێک گەورە بوون کە خاوەنی فکر و هزری‬
‫ڕەخنەگرتنن‪ ،‬بەاڵم هێشتا ئیسالمیان خۆش دەوێت‪ .‬کچگەلێکی زۆر لەنێو خزمەکانماندا هەن‬
‫کە سەرەڕای هەبوونی بڕوانامەی بەرزی خوێندن بورقا دەپۆشن و ئامادەن لەبەرامبەر بە‬
‫هۆکارگەرلی هۆشمەندانە بەرگری لە بڕیارەکەیان بکەن‪ .‬هی دیکەش هەن‪ ،‬وەکو هەندێک لە‬
‫کوڕانی خزمەکانمان‪ ،‬جگە لە نازناوی "ئیسالم"‪ ،‬هەموو شتێکیان لەبارەی ئیسالم و‬
‫فەرهەنگیانەوە ڕەت کردووەتەوە‪.‬‬
‫ئەو گەنجە موسڵمانەی کە فەرهەنگی ئیسالمی خۆی پاراستووە‪ ،‬هەروەها ئەوەیشی کە تەنها‬
‫ناوێکی بۆ ماوەتەوە‪ ،‬زۆر کات پەیوەستە بەو فشارەی کە لەڕێگەی پێکدادانی فەرهەنگەکانەوە‬
‫ڕووبەڕوویان دەبێتەوە‪ .‬ئەگەر دایک و باوک وەکو هی من دیندار بن‪ ،‬ئەوا بە شیمانەیەکی‬
‫زۆر منداڵەکانیان هەوڵ دەدەن ڕێگەی گەورەکانیان بگرنە بەر‪ .‬بەاڵم ئەگەر دایک و باوک‬
‫دیندار نەبن و موسڵمانێکی ئاسایی بن‪ ،‬ئەوا زۆر زەحمەتە کە منداڵەکانیان جگە لە ناونیشانەکە‬
‫گرنگی بە شتێکی دیکە بدەن‪.‬‬
‫هەروەها هاوڕێی ئەو مندااڵنە و شێوازی باوەڕیان لەگەڵ ئەوەی کە لە قوتابخانە فێری دەبن‪،‬‬
‫کاریگەرییەکی زۆری دەبێت‪ .‬باجی لە ژینگەیەکی جیاواز لە من گەورە ببوو‪ .‬ئەو هێشتا‬
‫بورقای دەپۆشی و ئیسالمی زۆر خۆشدەویست‪ ،‬بەاڵم ئەو ئیسالمی تێکەڵ بە فرەالیەنی‬
‫ڕۆژاوا کردبوو‪ .‬ئەو پێی وابوو کە خودا دەتوانێت لە ڕێگەی مەسیحییەت‪ ،‬هیندۆییزم‪،‬‬
‫یەهودییەت‪ ،‬یان هەر دینێکی دیکەوە خەڵکی بخاتە سەر ڕێگەی ڕاست‪ .‬وە شوێنکەوتووانی‬
‫هەر یەک لەو دینانە دەتوانن ڕزگاریان بێت چونکە هەموو ڕێگاکان بەرەو خودایان دەبات‪.‬‬
‫ئەو بەو جۆرە بیری دەکردەوە‪ ،‬هەر چەندە هەردووکمان لە یەک ماڵدا پەروەردە ببووین‪.‬‬
‫ئەزموونەکانی دەرەوەی ماڵ ببوونە هۆی ئەوەی کە جیاواز لە من بیر بکاتەوە‪.‬‬
‫هەروەها لەباری کچی خاڵمەوە کە لە کۆتاییدا "هۆش و فکری هاتەوە سەر خۆی" و لەگەڵ‬
‫کوڕە هیندۆسییەکەدا هاوسەرگیری نەکرد‪ ،‬ئەو گریمانەیە زۆر کەمە کە ئەو بۆ هەمیشە ئەو‬

‫‪75‬‬
‫ڕووداوە لەبیر بکات‪ .‬یەکێک لە ئامۆزاکانم کاتێک کە دەیویست لەگەڵ کچە فیلیپنییەکدا‬
‫هاوسەرگیری بکات‪ ،‬زۆر بە توندی سەرزەنشت و لۆمە کرا‪ ،‬بەاڵم لە کۆتاییدا وازی هێنا و‬
‫لەگەڵ کچە پاکستانیێکدا هاوسەرگیری کرد‪ .‬یەکێکی دیکە لە ئامۆزاکانم دەیویست لەگەڵ کچە‬
‫ئەمریکییەکەدا ژیانی هاوبەش پێکبهێنێت‪ ،‬سەرەڕای ئەوەی کە بە شێوەیەکی ڕەسمی‬
‫سەرزەنشت کرا‪ ،‬بەاڵم هەر لەگەڵ ئەو کچەدا هاوسەرگیری کرد‪.‬‬
‫ئەو نەوەی دووەمی موسڵمانانە‪ ،‬هەموویان لە خزمانی منن‪ .‬ڕەچەڵەکی هەموویان دەگەڕێتەوە‬
‫بۆ شارێکی بچووکی پاکستان‪ .‬هەمووان لە یەک کۆمەڵەدا پەروەردە ببوون و زۆربەیان‬
‫هاوتەمەنن‪ .‬بەو حاڵەشەوە‪ ،‬ئێستا ڕوانگە و هەڵسوکەوتیان زۆر جیاوازە لە یەکتری‪.‬‬
‫لەوانەیە لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوە بێت کە دید و ڕوانگەی هیچ کامیان لە هی دایک و‬
‫باوکیان ناچێت‪ ،‬تەنانەت بۆچوونیشیان لە یەکتر نزیک نییە‪ .‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان هەر‬
‫بە موسڵمان دەزانن و خۆیان بە هاوئایینی باوک و دایکیان دەزانن‪.‬‬
‫کەواتە ئێستا دەپرسین‪ :‬موسڵمانبوون لە ڕۆژاوادا چ واتایەکی هەیە؟ دەکرێت هەر واتایەکی‬
‫هەبێت‪ .‬ئەگەر بتەوێت بەڕاستی بزانیت کە کەسێک چۆنە و باوەڕی بە چی هەیە‪ ،‬ئەوا دەبێت‬
‫بە باشی ئەو کەسە بناسیت و لە خودی خۆی بپرسیت‪ .‬بەاڵم باشترین شت کە پێش ناسینی‬
‫کەسێک دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە بزانین ئایا ئەو موسڵمانە کۆچبەرە (لە ڕۆژهەاڵت‬
‫لەدایکبووە) یان نەوەی دووەمە (لە ڕۆژاوا لەدایکبووە)‪ .‬زۆربەی کات ئەم تاکە هۆکارە‬
‫جیاوازی زۆر دەهێنێتە کایەوە‪.‬‬

‫‪76‬‬
‫بەشی سێزدە‬
‫بیردۆزی بێهۆشبوون و جێگۆڕکێ‬
‫تێکەڵیی تایبەتی منی ڕۆژهەاڵتی لەسەر ڕۆژاوا‪ ،‬لەسەر بنەمای بەرگریکارە ئیسالمییەکان‬
‫‪1‬‬

‫بنیات نرابوو‪ .‬من ناچار نەبووم کە کاتێکی زۆر دەست و پەنجە لەگەڵ ڕێژەگەرایی پۆست‬
‫مۆدێرندا گەرم بکەم کە گاڵتەی بە جیلی من کردبوو‪ .‬من خۆم دەمزانی و بەالمەوە ڕوون بوو‬
‫کە ڕاستیی بوونی هەیە‪ .‬بژاردەکەی دیکە چییە؟ ئەگەر ڕاستیی بوونی نییە‪ ،‬ئەو کات دروستە‬
‫کە بڵێین‪ ،‬ڕاستیی بوونی نییە‪ ،‬ئینجا جارێكی دیکە دەگەینەوە بە ڕاستیی‪ .‬هیچ بژاردەیەکی‬
‫دیکە بوونی نییە؛ ڕاستیی دەبێت بوونی هەبێت‪.‬‬
‫هەر لە سەرەتاوە موسڵمانان و مەسیحییەکان باوەڕیان بەوە هەبووە کە هەر یەکەیان باوەڕیان‬
‫بە ڕاستیی هەیە‪ ،‬کەمتر لەوە نە‪ ،‬چونکە باوەڕیان وایە کە ڕاستیی الی ئەوانە‪ .‬بەاڵم ڕوانگەی‬
‫هاوبەشی ئەو دووانە زۆر لەوە فراوانتر و زیاترە‪ .‬ئەوان کەم تا زۆر لە یەکتاپەرستی‪ ،‬دنیای‬
‫مادی و ڕۆحی‪ ،‬فریشتە و ڕۆحی پیس‪ ،‬باش و خراپە‪ ،‬حوکمی ڕۆژی دوایی‪ ،‬بەهەشت و‬
‫دۆزەخ‪ ،‬ئیلهامی کتێبە پیرۆزەکان و زۆرێک لە بیروبۆچوونە الوەکییەکانی دیکە‪ ،‬خاوەنی‬
‫بۆچوونی هاوبەشن‪.‬‬
‫ئەم الیەنە هاوبەشانە وەکو شمشێری دوودەم وایە‪ .‬زەمینەیەکی هاوبەشی ئەوتۆ بۆ گفتوگۆ‬
‫دێننە کایەوە کە زۆربەی کات یەکتری درک دەکەن و دید و ڕوانگەیەکی هاوبەشیان لەسەر‬
‫جیهان دەبێت‪ .‬بەاڵم لەوانەیە هەر ئەم الیەنە هاوبەشانە‪ ،‬ببنە هۆی تیژکردنەوەی جیاوازییەکان‬
‫لەسەر بابەتە هەستیارەکانی نێوان ئەو دوو باوەڕە‪ ،‬لەوانە‪ ،‬دید و ڕوانگەیان لەسەر عیسا و‬
‫محەممەد‪.‬‬
‫مەسیحییەکان باوەڕیان وایە کە عیسا خودای بەجەستەبووە‪ ،‬ئەمەش یەکێکە لە بنەما‬
‫سەرەکییەکانی باوەڕی مەسیحییەتی ڕاستپەرستی‪ .2‬بەاڵم هەرچی موسڵمانانن‪ ،‬بە پشتبەستن بە‬
‫قورئان پێیان وایە کە عیسا جگە لە پێغەمبەرێکی ئاسایی هیچی دیکە نەبوو‪ ،‬ئەگەر بە خودای‬
‫‪3‬‬
‫بەجەستەبووی بزانیت ئەوا کفرت کردووە و بەو هۆیەوە هەتاهەتایە دەخرێیتەوە دۆزەخەوە‪.‬‬
‫موسڵمانان باوەڕیان وایە کە محەممەد پێغەمبەری خودایە‪ ،‬ئەم باوەڕەش بە ڕادەیەک گرنگە‬
‫کە نیوەی شایەتیمانی پێکهێناوە‪ ،‬کە یەکەم هەنگاوی بە موسڵمان بوونە‪ .‬وە مەسیحییەکان‬

‫‪ 1‬بە ئینگلیزی دەبێتە "‪"Islamic Apologetics‬‬


‫‪ 2‬بڕوانە (ڕۆما ‪)٩ :١٠‬‬
‫‪ 3‬بڕوانە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪)٧٢‬‬
‫‪77‬‬
‫باوەڕیان وایە کە هەموو ئەو کەسانەی فێرکردنێک پێشکەش دەکەن کە دژی پەیامی ڕزگاریی‬
‫‪1‬‬
‫ئینجیلی عیسایە‪ ،‬ئەوا پێغەمبەری درۆزنن‪.‬‬
‫بە هۆی ئەم جیاوازییانەوەیە کە گفتوگۆ و دیبەتی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکان لەسەر‬
‫عیسا و محەممەد ە‪ .‬من وەکو گەنجێكی موسڵمانان‪ ،‬پێموابوو کە بۆ ئەوەی بتوانم باڵیۆزێكی‬
‫کاریگەر بم بۆ ئیسالم‪ ،‬نە تەنها دەبێت ناوبانگێکی باشم هەبێت‪ ،‬بەڵكو دەبێت بەسەر ئەم خاڵە‬
‫جێ ناکۆک و گفتوگۆئامێزانەدا زاڵ بم‪.‬‬
‫ڕۆژاواییەکان زۆر بە کەمی زانیارییان لەبارەی محەممەدەوە هەبوو‪ .‬ئەوەی دەمویست‬
‫دەمتوانی لەبارەیەوە بڵێم و ئەوانیش باوەڕیان پێ دەکردم‪ .‬هەڵبەت نەمدەویست فێڵ لە کەس‬
‫بکەم‪ ،‬بەاڵم گوتنی شتێکی ناڕاست لەسەر محەممەد بە مەسیحییەکی ئاسایی‪ ،‬کارێكی سەخت‬
‫نەبوو‪ ،‬ئەویش تەنها هۆکارەکەی ئەوە بوو کە هیچ شتێكیان لەسەری نەدەزانی‪ .‬ئەوەی کە لە‬
‫منداڵییەوە لەسەر محەممەد فێری ببووم‪ ،‬پێم دەگوتن‪ ،‬بەتایبەتی ئەو بەزەیی و میهرەبانییە‬
‫زۆرەی کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ مەککە نیشانی دا‪ .‬بەو شێوەیە دەمتوانی وا بکەم کە خەڵكی‬
‫لە پێشتر زیاتر بیر و ئەندێشەی ئەرێنییان لەسەر محەممەد و ئیسالم هەبێت‪.‬‬
‫بە گشتی موسڵمانان لەسەر دوو بابەت لەگەڵ مەسیحییەکاندا هاوڕا نین‪ :‬ئەوەی کە عیسا لە‬
‫خاچ دراوە و مردووە‪ ،‬هەروەها ئەوەی کە عیسا بانگەشەی خودایەتی کردووە‪ .‬قورئان بە‬
‫تایبەتی ئەم دوو باوەڕە ڕەتدەکاتەوە‪ 2.‬من بۆ ئەوەی باڵیۆزێكی باش بم‪ ،‬دەبوا بە جوانی فێری‬
‫ئەو دوو بابەتە بوومایە و بە پێداگرییەوە بەڵگەم بهێنابایەوە کە عیسا هەرگیز بانگەشەی‬
‫خودایەتی نەکردووە و لەسەر خاچیش نەمردووە‪ .‬بۆ بابەتی دووەم‪ ،‬سەرۆکی کۆمەڵەکەی‬
‫ئێمە‪ ،‬نامیلکەیەکی بچووکی نووسیبوو بۆ ئەوەی کۆمەڵەکەمان لەو الیەنەوە تەیار بن‪ .‬ناوی‬
‫‪3‬‬
‫نامیلکەکە "عیسا لە هیندستان" بوو‪ ،‬کە من چەندین جار خوێندبوومەوە‪.‬‬
‫یەکەم جار کە توانیم ئەو شتانە باس بکەم کە فێری ببووم‪ ،‬ئەو کاتە بوو کە لەبەردەم‬
‫قوتابخانەی بنەڕەتیدا سواری پاس ببووین و چاوەڕێی ڕۆشتنەوەمان دەکرد‪ .‬زۆری نەمابوو بۆ‬
‫جەژنی هەستانەوەی مەسیح‪ ،‬وە من لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆمدا بە ناوی کریستین‪ ،‬باسی پالن و‬
‫بەرنامەکانی ئەو پشووەمان دەکرد کە بە زوویی دەهات‪ .‬وانەمان زوو تەواو ببوو‪ ،‬هەر بۆیە‬
‫پێش ئەوەی کە پاسەکە پڕ ببێت‪ ،‬ئێمە سوار ببووین‪ .‬ئێمە لە مێژبوو لەو قوتابخانەیە بووین‪،‬‬
‫بۆیە دەمانتوانی کورسییەکانی پشتەوە بگرین بۆ خۆمان‪.‬‬
‫من و کریستین لە دوو کورسی بەرامبەر یەکدا دانیشتبووین لە کاتێکدا ئەو باسی پالنەکانی‬
‫ڕۆژی "هەینی باش"ی دەکرد‪.‬‬

‫‪ 1‬بڕوانە (گەالتیا ‪)٩ -٦ :١‬‬


‫‪ 2‬بڕوانە سورەتی (النساء‪ ،‬ئایەتی ‪١٥٧‬؛ المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪)١١٦‬‬
‫‪ 3‬میرزا غوالم ئەحمەد‪ ،‬عیسا لە هیندستاندا‪( .‬سوریە‪ :‬چاپ و باڵوکردنەوەی ئیسالمی‪ .)٢٠٠٣ ،‬ئەمە چاپی نوێیە‪ .‬چاپی‬
‫یەکەم لە هیندستاندا کراوە‪.‬‬
‫‪78‬‬
‫"هەینی باش؟" هیچ زانیارییەکم لەسەری نەبوو‪.‬‬
‫"هەینی باش‪ ،‬ئەو ڕۆژەیە کە عیسا لەسەر خاچ گیانی سپارد‪".‬‬
‫"ئەمە کوێی باشە؟"‬
‫"ئەو بەو شێوەیە و لە ڕێگەی مردن لەسەر خاچ‪ ،‬گوناهەکانی ئێمەی سڕییەوە‪ ".‬هەر چەندە‬
‫وەاڵمەکەی زۆر ڕاست و ڕێک بوو‪ ،‬بەاڵم من بەدڵم بوو‪ .‬بیستبووم کە مەسیحییەکان باوەڕیان‬
‫بە شتی وا هەیە‪ ،‬بەاڵم پێشتر لە دەمی هیچ کەسێکەوە نەمبیستبوو‪.‬‬
‫"چۆن مردنی ئەو لەسەر خاچ‪ ،‬گوناهەکانی تۆ دەسڕێتەوە؟"‬
‫"نازانم‪ ،‬لە کڵێسا وایان پێ گوتوویین‪ .‬ئێمە زۆر ناڕۆینە کڵێسا‪ .‬من هەرگیز نەمپرسیوە‪".‬‬
‫کریستین بەرگری لە خۆی نەدەکرد؛ ڕاستگۆیانە وەاڵمی دەدایەوە‪ .‬ئەمە یەکێک بوو لەو‬
‫هۆکارانەی کە زۆرم حەز لە گفتوگۆکردن بوو لەگەڵی‪ .‬ئەو بێ ئەندازە ڕاستگۆ و زیرەک و‬
‫وریا بوو‪ .‬پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک‪ ،‬کەمێک دڵم بۆی لێی دەدا‪ ،‬بەاڵم دانم پێدا نەنا‪ .‬بۆ ئەم‬
‫مەبەستە دەبوا فەرهەنگ و کەلتورم بخستایەتە مەترسییەوە‪ ،‬وە ئەوە یەکێک نەبوو لە‬
‫بژاردەکانی بەردەستم‪ .‬من باڵیۆزی ئیسالم بووم‪ .‬بەاڵم دواتر ڕێگەم بە خۆم دا کە لەگەڵ‬
‫خۆشەویستیەکەیدا بەدڕەفتاری بکەم‪.‬‬
‫بڕیارم دا کە ئاراستەی گفتوگۆکە بگۆڕم‪" .‬من پێم وانییە کە عیسا لەسەر خاچ مردبێت‪".‬‬
‫ئەویش بە کونجکۆڵییەوە پرسی‪" :‬بۆچی؟"‪ ،‬ئینجا من کارتی سەرکەوتنم بەکارهێنا‪.‬‬
‫"هۆکارەکەی کتێبی پیرۆزە‪".‬‬
‫"مەبەستت چییە؟"‬
‫"پێش هەموو شتێک دەزانین کە عیسا نەیدەویست لەسەر خاچ بمرێت‪ .‬کاتێک لە باخی‬
‫گەتسیمانی بوو‪ ،‬دۆعای کرد کە خودا ئەو جامە تاڵەی لێ دوور بخاتەوە‪ .‬ڕوونە کە جامە‬
‫تاڵەکە ئەو مردنە بوو کە لەسەر خاچ چاوەڕێی بوو‪ .‬عیسا تەواوی شەو دۆعای کرد کە خودا‬
‫ڕزگاری بکات‪ ،‬بە ڕادەیەک کە دڵۆپی ئارەقی وەکو خوێنی لێ هاتبوو‪ ".‬وەستام و چاوەڕێی‬
‫ئەوە بووم کە قسەکانم پشتڕاست بکاتەوە‪ .‬ئەو سەری تەکان دا‪.‬‬
‫"نازانم تۆ چۆن بیر دەکەیتەوە‪ ،‬بەاڵم من پێم وایە کە خودا عیسای خۆشدەویست‪ ،‬بە هیچ‬
‫جۆرێک دۆعاکانی عیسای پشتگوێ نەخستووە‪ .‬پێم وایە ئەمە ئەو شتەیە کە سیپارەی‬
‫عیبرانییەکان باسی لێوە کردووە‪ .‬بە هەر حاڵ‪ ،‬ئەگەر حیسابی بکەیت دەبینی کە عیسا تەنها‬
‫سێ کاتژمێر بەسەر خاچەوە بووە‪ .‬بە سێ کاتژمێر لەسەر خاچ نامریت‪ .‬کاتی وا هەبووە کە‬
‫خەڵكی بە درێژایی ڕۆژ لەسەر خاچ بە زیندوویی ماونەتەوە‪ .‬زۆر زوو عیسایان هێنایە‬
‫‪79‬‬
‫خوارەوە‪ ".‬وەکو ئەوە وابوو کە خەریک بوو هەموو شتێک لە مێشکیدا لێکدەداتەوە‪ ،‬بۆیە‬
‫ساتێک وەستام بۆ ئەوەی بزانم پرسیار دەکات‪.‬‬
‫"کەواتە بۆچی ئەویان لە خاچ هێنایە خوارەوە؟"‬
‫"ڕێک بەو هۆیەی کە کتێبی پیرۆز دەیڵێت! پیالتۆس فەرمانی کرد کە عیسا لە خاچ بهێننە‬
‫خوارێ‪ .‬هاوسەری پیالتۆس خەونی دیتبوو و داوای لە پیالتۆس کرد کە ڕێگە نەدات عیسا‬
‫بمرێت‪ .‬دوای ئەوەی کە جولەکەکان قەناعەتیان بەوە هات کە عیسا لە خاچ دراوە‪ ،‬کەواتە‬
‫دەبێت توانیبێتی قەناعەت بە مێردەکەی بکات کە نەهێڵێت عیسا بمرێت‪ .‬هەر بۆیە پیالتۆس‬
‫فەرمانی کرد کە عیسا لە خاچ بهێننە خوارێ‪ .‬ئینجا عیسایان خستە نێو گۆڕەوە‪ ".‬ڕاوەستام‪،‬‬
‫چونکە دیار بوو کە کریستین هاوڕا نەبوو‪.‬‬
‫"بەاڵم قوتابییەکانی دوای ئەوە چاویان بە عیسا کەوت و پێیان وابوو کە لەنێو مردووان‬
‫هەستاوەتەوە‪ .‬ئەگەر ئەوان عیسایان لەسەر خاچ هێنابێتە خوارێ‪ ،‬کەواتە بۆچی دەبێت بەو‬
‫جۆرە بیریان کردبێتەوە؟"‬
‫"خۆ من نەمگوت قوتابییەکانی ئەویان هێناوەتە خوارێ‪ .‬یوسفی ڕامە و نیقۆدیمۆس عیسایان‬
‫لەسەر خاچ داگرت‪ .‬نەدەکرا پیالتۆس لەگەڵ قوتابییەکانی عیسادا ببینرێت‪ .‬ئەگەر نا‬
‫دەردەکەوت کە ئەو یارمەتی عیسای داوە‪ .‬هەر بۆیە بە هاوکاری یوسفی ڕامە و نیقۆدیمۆس‬
‫ئەو کارەی کرد‪ .‬یوس ف جەستەی عیسای برد و نایە گۆڕ‪ .‬نیقۆدیمۆس چل و پێنج کیلۆگرام‬
‫گیای ئالوڤێرا و داودەرمانی لەگەڵ کەتاندا هێنا بۆ ئەوەی عیسا چاک بکاتەوە‪ .‬خودا مانەوەی‬
‫عیسای بۆ ماوەی ئەو سێ ڕۆژە لە گۆڕ بەکارهێنا وەکو دەرفەتێک بۆ شیفادان و‬
‫چاککردنەوەی‪".‬‬
‫کریستین بە پرسیارێک کە بیرم لێ نەدەکردەوە‪ ،‬قسەکەمی بڕی‪" .‬بەاڵم بۆچی خودا هەموو‬
‫ئەم کارانەی بۆ ڕزگارکردنی عیسا بەکارهێنا؟ ئەگەر نەیدەویست عیسا لەسەر خاچ بمرێت‪،‬‬
‫ئ ایا نەیدەتوانی پێش چەند ڕۆژێک بەرزی بکاتەوە بۆ ئاسمان؟" ئەو پرسیارە زۆر زیرەکانە‬
‫بوو‪ .‬لەو گۆشەنیگایەوە لە بابەتەکەم نەڕوانیبوو‪ .‬بەاڵم کۆمەڵەکەی خۆمان پێشوەخت وەاڵمی‬
‫ئەو پرسیارەی کە بۆچی ئەڵاڵ دەیویست عیسا بە زیندوویی بمێنێتەوە‪ ،‬پێ گوتبووم‪.‬‬
‫"عیسا خۆی دەڵێت کە بۆ مەڕە ونبووەکانی ئیسرائیل نێردراوە‪ .‬مەڕە ونبووەکان ئەو هۆزانەی‬
‫ئیسرائیل بوون کە لە سەردەمی ڕاپێچکردنی جولەکەکان لە سەرتاسەری ئاسیادا باڵو‬
‫ببوونەوە‪ .‬ئەڵاڵ عیسای لە مەرگی سەر خاچ ڕزگار کرد بۆ ئەوەی بتوانێت بڕوات بۆ الی‬
‫مەڕە ونبووەکان و لەوێوە دووبارە ئایینی جولەکە بنیات بنێتەوە‪ ،‬ڕێک ئەو شتەی کە لە‬
‫ئیسرائیلدا کردی‪".‬‬

‫‪80‬‬
‫بەڕادەیەک سەرقاڵی گفتوگۆ بووین کە ئاگامان لە پڕبوونی پاسەکە نەبوو‪ .‬لە کورسییەکەی‬
‫بەردەم مندا‪ ،‬کوڕێک کە ساڵێک لە دوای ئێمەوە بوو‪ ،‬بە جوانی گوێی بۆ قسەکانمان شل‬
‫دەکرد و پێدەچوو تەواو بێزار بووبێت‪ .‬لەبەر خۆیەوە هەندێ قسەی ناشرینی کرد و بە‬
‫سووکایەتییەوە سەیرێکی کردم و دواتر ڕووی وەرگێڕا و گوتی‪" :‬بەڕاستی قێزەونە‪".‬‬
‫لە دڵ خۆمەوە گوتم‪" :‬ئەگەر قسەیەکی بۆ گوتن هەبووایە‪ ،‬ئەوا دەیگوت‪ .‬ڕاستی درۆ‬
‫دەکوژێنێتەوە‪ ".‬کریستین کە ئەوی بینیبوو‪ ،‬تماشایەکی منی کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە‬
‫دڵم نەڕەنجاوە‪ .‬بە هەڵسوکەوتی ئەو کوڕە دڵتەنگ نەبووم‪ ،‬بەاڵم کریستین وازی نەهێنا و بە‬
‫دەنگی بەرز گوتی‪" :‬بەڕای من بۆچوونێکی زۆر جوان بوو‪ .‬سوپاس کە باست کرد‪".‬‬
‫ئەو بابەتەی کە لەگەڵ کریستیندا باسم کرد‪ ،‬پێی دەگوترێت "بیردۆزی بێهۆشبوون" کە‬
‫موسڵمانانی ئەحمدی و غەیرە ئەحمەدیش بەکاریدەهێنن‪ .‬ئەم بیردۆزە جێگەی پەسەندی‬
‫موسڵمانانی دیبەیتکەری وەکو ئەحمەد دیدات و شەبیر عەلییە‪ .‬ئەم بیردۆزە لە کۆتایی سەدەی‬
‫هەژدەدا سەریهەڵدا‪ ،‬کاتێک کە سەردەمی ڕۆشنگەری دەستیکرد بە وەگەڕخستنی بیردۆزە‬
‫سروشتییەکان بۆ قسەکردن لەسەر زیندووبوونەوەی عیسا لە نێو مردووان‪ .‬موسڵمانانی وەکو‬
‫میرزا غوال م ئەحمەد بەرگێکی خوداپەرستانەیان وەربەر کردبوو بۆ ئەوەی خەڵكی باشتر‬
‫باوەڕ بەوە بکەن کە عیسا لەسەر خاچ نەمردووە‪ .‬ئەوان دەڵێن‪" :‬ئەگەر خودا بتوانێت‬
‫پەرجووێكی مەزنی وەکو هەستانەوەی عیسا لەنێو مردووان ئەنجام بدات‪ ،‬بۆچی نەتوانێت‬
‫پەرجووێكی زۆر بچوکتری وەک زیندووهێشتنەوەی لەسەر خاچ ئەنجام بدات؟"‬
‫بیردۆز ی بێهۆشبوون ڕوونکردنەوەی سەرەکی موسڵمانان نییە بۆ مەرگی ئاشکرای عیسا‪،‬‬
‫هەروەها بۆچوونی هەمووشیان نییە‪ .‬زۆربەی موسڵمانان باوەڕیان بە "بیردۆزی جێگۆڕکێ"‬
‫هەیە‪ .‬لە سەرەتای ئیسالمدا دەیانگوت کە کەسێكی دیکە لە جێگەی عیسا لە خاچ دراوە‪ .‬خودا‬
‫کەسێکی دیکەی وەکو عیسا لێکرد‪ ،‬وە ئەو کەسە لە جێگەی عیسا لە خاچ درا‪ .‬ئەو بیردۆزە لە‬
‫ژێر سێبەری ئەو ئایەتەی قورئاندا سەریهەڵداوە کە دەڵێت‪" :‬عیسا نە کوژراوە و نە‬
‫‪1‬‬
‫هەڵواسراوە‪ ،‬بەڵکو لێیان گۆڕدرا‪".‬‬
‫لە ئەنجامدا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات کە چ کەسێک لە جێگەی عیسا لە خاچ درا؟ لە وەاڵمی‬
‫ئەم پرسیارەدا ئاماژە بە چەند کەسێک کراوە‪ .‬هەندێک دەڵێن خۆبەشێکی دڵسۆز هاتووە و‬
‫ویستوویەتی شەرەفی مردنی لە پێناو عیسادا پێبدرێت‪ .‬هەندێکی دیکە دەڵێن کاتێک کە شیمۆنی‬
‫کورێنی خاچەکەی بۆ عیسا هەڵگرتبوو‪ ،‬ئەویان لە جێگەی عیسا لەخاچداوە‪ .‬لە کاتێکدا زۆر‬
‫کەسی دیکە دەڵێن کە ئەڵاڵ ڕوخساری عیسای خستە سەر یەهودای ئەسخەریوتی بۆ ئەوەی‬
‫دەرەنجامی خراپکارییەکەی بچێژێت‪ .‬وا دیارە لە ئێستادا بۆچوونی کۆتایی باوترینە‪.‬‬

‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی النساء‪ ،‬ئایەتی ‪)١٥٧‬‬


‫‪81‬‬
‫بۆچوونێکی فراوانی دیکە لەمەڕ هەستانەوەی عیسا بوونی هەیە‪ .‬لە قورئاندا هاتووە کە "خودا‬
‫عیسای بردەوە بۆ الی خۆی‪ ".‬هەر بۆیە موسڵمانان پێیان وایە کە عیسا بەرزکراوەتەوە بۆ‬
‫ئاسمان و لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە‪ 1.‬لەم ڕووەوە‪ ،‬زۆربەی موسڵمانان وەکو مەسیحییەکان‬
‫چاوەڕێی گەڕانەوەی مەسیح دەکەن‪ .‬بەاڵم کۆمەڵەکەی ئێمە ئەم بۆچوونەیان خستبووە ژێر‬
‫پرسیارەوە‪ ،‬چونکە غوالم ئەحمەد بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەو مەسیحە‪ .‬ئەو بە پشتبەستن‬
‫بە کتێبی پیرۆز‪ ،‬باوەڕی وابوو کە جولەکەکان بە هەڵە چاوەڕێی ئیلیاس بوون کە لە ئاسمان‬
‫بگەڕێتەوە‪ .‬عیسا گوتی کە یەحیای لەئاوهەڵکێش ئەلیاسە و گەڕاوەتەوە‪ .‬بە هەمان شێوە‪ ،‬دنیا‬
‫چاوەڕێی گەڕانەوەی عیسا بوون‪ ،‬بەاڵم ئەو ئەحمەدەی کە گەڕایەوە عیسا بوو‪.‬‬
‫بێگومان هەموو ئەو شتانەم لە گفتوگۆکاندا بەکاردەهێنا کە کۆمەڵەکەی خۆمان فێری دەکردم‪،‬‬
‫هەر بۆیە بیردۆزی بێهۆشبوونم خستە بەرباس‪ .‬هەروەها بانگەشەی ئەوەم کرد کە عیسا لە‬
‫جێگەی ئەوەی بەرز بکرێتەوە بۆ ئاسمان‪ ،‬ڕۆیشت بۆ هیندستان و هەر لەوێش مرد‪ 2.‬هەتا‬
‫زیاتر باسی بیروباوەڕی خۆمم بکردبا‪ ،‬زیاتر هەستم بە پتەوی باوەڕەکەم دەکرد‪ ،‬وە کاتێک‬
‫کە زانیم کەس شتێکی بنەڕەتی بۆ ڕەتکردنەوەی قسەکانی من پێ نییە‪ ،‬ئەو چەشنە گفتوگۆیانەم‬
‫پەرە پێدا‪ .‬هەستم دەکرد کە نیوەی ئەو گفتوگۆیانەم کۆنترۆڵ کردووە کە پێویست بوو بۆ ئەوەی‬
‫باڵیۆزێکی باشی ئیسالم بم‪ ،‬وە پێموابوو کە نیوەکەی دیکەی زۆر ئاسانترە بۆ قسەکردن‪ .‬لە‬
‫ڕاستیدا ڕاستم دەکرد‪ ،‬هەر وا بوو‪.‬‬

‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی النساء‪ ،‬ئایەتی ‪)١٥٨‬‬


‫‪ 2‬کۆمەڵەی ئەحمەدی باوەڕیان وابوو کە (سورەتی النساء‪ ،‬ئایەتی ‪ )١٥٨‬مەبەستی لە بەرزبوونەوەی ڕۆحییە‪ ،‬نەک‬
‫جەستەیی‪.‬‬
‫‪82‬‬
‫بەشی چواردە‬
‫باوک لە عیسا مەزنترە‬
‫کاتێک گەیشتمە پۆلی دە‪ ،‬ژیانم بە شێوەیەکی بەرچاو لە حاڵەتی گۆڕاندا بوو‪ .‬لە ڕێگەی‬
‫قسەکردن بە تەلەفۆن و چاالکییەکانی قوتابخانەوە‪ ،‬کاتی زیاترم لەگەڵ هاوڕێکانمدا بەسەر‬
‫دەبرد‪ .‬گرنگییەکی زۆرترم بە جلوبەرگەکانم دەدا‪ ،‬کە هێشتا دایکم بۆی هەڵدەبژاردم‪ .‬داوام لە‬
‫دایکم کرد کە لە جێگەی چاویلکە ڕێگەم پێ بدات لێنز دابنێم‪ ،‬بۆ ئەوەی دژی ناوبانگی (کوڕە‬
‫زیرەکە گۆشەگیرەکە) بوەستمەوە کە لە قوتابخانە دابوویان بەسەرمدا‪ .‬بەاڵم سوودی نەبوو‪.‬‬
‫بەرگریکردن لە بەرامبەر کاریگەری فەرهەنگ و کەلتوری ڕۆژاوایی هەتا دەهات زەحمەتتر‬
‫دەبوو‪ .‬هێشتا ئیزنی ئەوەم نەبوو کە شەوان لە ماڵی هاوڕێکانمدا بمێنمەوە‪ ،‬هەروەها‬
‫نەیاندەهێشت لە ئاهەنگەکانی قوتابخانەدا بەشداری بکەم‪ .‬من و هاڕێکانم پەیوەندیمان تەواو‬
‫توندوتۆڵ ببوو‪ ،‬بۆیە بەشدارنەبوونم لەو ئاهەنگانەدا زۆر بەالمەوە ناخۆش بوو‪.‬‬
‫بەاڵم هێشتا بە شانازییەوە نوێنەری ئیسالم بووم‪ ،‬بە تایبەتی کاتێک ڕاستەوخۆ باسی‬
‫بیروباوەڕمیان دەکرد‪ ،‬وەکو ئەو ڕۆژەی کە لە وانەی زمانی التینیدا باسیان کرد‪.‬‬
‫لە قوتابخانەی ئامادەیی پرنسس ئان‪1‬دا‪ ،‬دوو مامۆستا وانەی زمانی التینییان پێ دەگوتینەوە‪.‬‬
‫هەردووکیان بێ ئەندازە دڵخۆش بوون کاتێک دەیانبینی قوتابییەکان چێژ لە وانەکانیان‬
‫وەردەگرن‪ .‬مامۆستا ئێرلز‪ ،‬کە وانەی دووەمی التینی پێ دەگوتینەوە‪ ،‬زیاد لەئاستی پێویست‬
‫لەگەڵم باش و میهرەبان بوو‪ .‬بۆیە‪ ،‬شەیدای زمانی التینی بووم و زۆریشم حەز لە وانەکەی‬
‫دەکرد‪ .‬بەاڵم لەبەر ئەوەی کە هیچیان پێ نەدەگوتم‪ ،‬ڕۆژ بە ڕۆژ هاروهاجتر دەبووم‪ .‬لەو‬
‫جۆرە قوتابییانە بووم کە زۆربەی کات ئەنجامدانی ئەرکی ماڵەوەی بیر دەچێت و لە کۆتا‬
‫دەرفەتدا‪ ،‬واتە لە خولەکی نەوەتدا‪ ،‬هەرچۆنێک بووایە ئەرکەکانی ئەنجام دەدا‪ .‬وانەی مامۆستا‬
‫ئێرڵز ڕێک لە پێش وانەی زمانی ئیسپانییەوە بوو‪ ،‬بۆیە زۆربەی کات مەشقی وانەی ئیسپانیم‬
‫لە کاتێکدا ئەنجام دەدا کە ئەو سە قاڵی وانەگوتنەوە دەبوو‪ .‬کتێبی وانەی ئیسپانیم لەژێر کتێبی‬
‫وانەی التینیدا دەشاردەوە و هەر کاتێک ڕووی بکردایەتە تەختە ڕەشەکە‪ ،‬مەشقەکەم دەنووسی‬
‫و پێموابوو کە ئاگای لێ نییە‪ .‬لە نیوەی ساڵدا‪ ،‬بۆم دەرکەوت کە ئاگای لە کارە نهێنییەکانی من‬
‫بووە‪ ،‬بەاڵم لە بەرامبەر کارە هەڵەکانی مندا‪ ،‬بێ ئەندازە دانبەخۆداگر بووە‪.‬‬
‫لە یەکێک لەم حاڵەتانەدا کە من سەرقاڵی نووسینی مەشقی وانەی ئیسپانی بووم‪ ،‬کچێک کە‬
‫لەبەردەم منەوە دانیشتبوو‪ ،‬ڕووی تێ کردم و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬دەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟"‬
‫ناوی ئەو کچە بێتسی بوو‪ .‬ئەو مەسیحییە ئاشکراکەی پۆلمان بوو‪ .‬هەموومان دەمانزانی کە‬
‫ئەو مەسیحییەکی مزگێنیدەرە و زۆربەی کات بەرگری لە باوەڕەکەی دەکات‪ .‬جیا لە‬

‫‪Princess Anne1‬‬

‫‪83‬‬
‫میهرەبانی و ئارەزووی بۆ یارمەتیدانی کەسانی دیکە‪ ،‬ڕەفتارێکی نەرمونیان بەاڵم چەسپاو و‬
‫جێگیری هەبوو‪ ،‬کە هەموومانی تووشی نیگەرانی کردبوو‪ .‬بە کەسێکی نیمچە شێت و گێژمان‬
‫دەزانی‪.‬‬
‫هەرچەندە نەمدەزانی ئەمە بەرەو کوێ دەڕوات‪ ،‬بەاڵم گوتم‪" :‬بەڵێ‪ ،‬بێگومان!" ئەگەر‬
‫پێویستی بە پێنووس بووایە‪ ،‬ئەوا نەیدەگوت کە دەمەوێت پرسیارێکت لێ بکەم و ڕاستەوخۆ‬
‫داوای پێنووسەکەی دەکرد‪ .‬هەروەها من ئەو کەسە نەبووم کە داوای پێنووسم لێ بکات‪،‬‬
‫چونکە من هەمیشە پێنووسەکانی خۆمم بیر دەچوو‪.‬‬
‫بۆ ساتێک وەستا‪ ،‬ئینجا خۆی ڕێک کردەوە و گوتی‪" :‬هیچ لەسەر عیسا دەزانیت؟"‬
‫ئێستا زانیم کە ئەو بەڕاستی شێتە‪ ،‬ئاخر لە ناوەڕاستی وانەی زمانی التینیدا بووین‪ .‬بەو‬
‫حاڵەشەوە یەکسەر لە بەرامبەریدا هەستم بە ڕێز و گەورەیی کرد‪ .‬بۆچی مەسیحییەکانی دیکە‪،‬‬
‫هەرگیز ئەم پرسیارەیان لە من نەکردبوو؟ ئەوان دەیانزانی کە بۆ ئەوەی بڕۆمە بەهەشت‬
‫پێویستم بە ناسینی عیسایە‪ ،‬مەگەر نە؟ ئایا ئاسوودە بوون بەوەی کە من بڕۆمە دۆزەخ‪ ،‬یان‬
‫ئەوەی کە باوەڕداری ڕاستەقینە نەبوون؟‬
‫هەوڵم دا کە بە وریاییەوە وەاڵم بدەمەوە‪ .‬تماشایەکی مەشقی زمانی ئیسپانییەکەم کرد‪ ،‬بۆ‬
‫ئەوەی بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنم‪ .‬وا دیار بوو کە مامۆستا ئێرڵز چووبووە دەرەوە و زۆربەی‬
‫قوتابییەکانیش دەنگیان دەهات‪ .‬نەمدەزانی کە هەتا کوێ هەنگاو بنێم‪ ،‬بەاڵم دەمزانی کە بە‬
‫خێرایی هەست دەمگرێت و جۆش و خرۆش ڕووم تێدەکات‪ .‬بۆیە بڕیارم دا وەاڵمەکانم کورت‬
‫بن‪.‬‬
‫"بەڵێ‪".‬‬
‫چاوی زەق بووەوە‪ .‬بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەو وەاڵمەی نەدەکرد‪" .‬بە ڕاستی؟ چۆن لە عیسا‬
‫دەڕوانیت؟"‬
‫"دەزانی من موسڵمانم‪ ،‬وایە؟ موسڵمانان باوەڕیان وایە کە عیسا بێ گوناه بووە و لە مریەمی‬
‫پاکیزە لەدایکبووە‪ .‬گەڕ و گولەکانی چاک کردەوە‪ ،‬کوێرەکانی شیفا دا و مردووانی زیندوو‬
‫‪1‬‬
‫کردەوە‪ .‬هەروەها عیسا مەسیحەکەیە و وشەی خودایە‪".‬‬
‫بێتسی واقی وڕمابوو‪ .‬دەبێت لە بابەتەکە دوور کەوتبێتمەوە‪ ،‬چونکە ئەو ون ببوو و نەیدەزانی‬
‫چۆن بەردەوام بێت‪ .‬هەر بۆیە لە جێگەی ئەو دەستم کردەوە بە قسەکردن‪.‬‬

‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی آل عمران‪ ،‬ئایەتی ‪ ٤٩‬و ‪)٤٥‬‬


‫‪84‬‬
‫"بەاڵم عیسا خودا نەبوو‪ .‬ئەو تەنها مرۆڤێکی ئاسایی بوو‪ ".‬من هێڵی جەنگەکەم بۆی کێشا و‬
‫چاوەڕێم کرد بزانم چۆن دەڕوات بۆ جەنگ‪ .‬ئەو دووبارە تایبەتمەندی کەسیی خۆی‬
‫بەکارهێنایەوە و لەسەر خۆ و هاوکات بەوپەڕی بەهێزییەوە گوتی‪" :‬سەیرە‪ ،‬زیاتر لەوەی کە‬
‫چاوەڕ ێم دەکرد لەبارەی عیساوە دەزانی‪ .‬زۆر باشە! من لەگەڵ زۆرێک لە شتەکانی تۆدام‪،‬‬
‫بەاڵم لەگەڵ هەموویدا نیم‪ .‬ئاساییە ئەگەر بۆچوونی خۆمت پێ بڵێم؟"‬
‫"نازانم تۆ دەزانیت یان نە‪ ،‬بەاڵم من مەسیحیم‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬وای بۆ دەچووم کە تۆ مەسیحی بیت‪ ".‬بزەیەکم کرد و لەبەر خۆمەوە گوتم‪" :‬بێتسی‪،‬‬
‫هەموو دنیا دەزانێت تۆ مەسیحیت!" کە زانی من دەمزانی کە ئەو مەسیحییە‪ ،‬ئەوەندە دڵخۆش‬
‫بوو کە ڕوخساری درەوشایەوە‪.‬‬
‫"ئێمە باوەڕمان وایە کە عیسا کوڕی خودایە و ئەم باوەڕەش بەالمەوە زۆر گرنگە‪ .‬لەبەر‬
‫ئەوەی کە عیسا کوڕی خودایە‪ ،‬هیچ گوناهێكی نییە و بەو هۆیەوە دەتوانێت گوناهەکانمان بە‬
‫ئەستۆ بگرێت‪".‬‬
‫من کێشەیەکی زۆرم لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا هەبوو‪ ،‬بەاڵم پێشوەخت هێڵی جەنگەکەم کێشابوو‪،‬‬
‫هەر بۆیە چەسپام بە بابەتی خودابوونی عیساوە و بڕیارم دا کە شێوازێکی تایبەت بەکاربهێنم‪.‬‬
‫"بێتسی‪ ،‬من پێموانییە ئەو کتێبە پیرۆزەی کە ئەمڕۆ لەبەردەستماندایە‪ ،‬وشەی خودا بێت‪ .‬بە‬
‫درێژ ایی مێژوو چەندین جار گۆڕدراوە‪ .‬بەاڵم با وای دابنێین کە لە ئێستادا من وا بیر‬
‫ناکەمەوە‪ .‬پێم بڵێ‪ ،‬عیسا لە کوێی کتێبی پیرۆزدا گوتوویەتی من خودام؟"‬
‫بێتسی بۆ ساتێک بیری کردەوە‪ .‬پێنەدەچوو کێشەی هەبێت‪ ،‬بەاڵم ڕوون بوو بۆ من کە بیری‬
‫نایەت لە شوێنێکدا عیسای وای گوتبێت‪ .‬دوای ئەوەی کە ساتێکی نائارام تێپەڕی‪ ،‬لە کاتێکدا‬
‫ئەو هەر ئارام دیاربوو‪ ،‬گوتی‪" :‬لە ئینجیلی یۆحەنادا عیسا دەڵێت‪" :‬من و باوک یەکین‪".‬‬
‫ئەمە ڕێک ئەو شتە بوو کە من چاوەڕێم دەکرد بیڵێت‪ ،‬چونکە من پێشوەخت خۆم بۆی ئامادە‬
‫کردبوو‪" .‬بەڵێ وایە‪ ،‬بەاڵم لە ئینجیلی یۆحەناشدا عیسا دۆعا دەکات کە قوتابییەکانیشی وەکو‬
‫ئەو لەگەڵ باوکدا ببنە یەک‪ .‬کەواتە‪ ،‬بەڕوونی پێمان دەڵێت مەبەستی لە یەکبوون چییە‪.‬‬
‫مەبەستی لە یەکبوونی ڕۆحی و ویست و ئیرادەیە‪ .‬ئەگەر مەبەستی لە یەک زاتی بووایە‪ ،‬ئایا‬
‫دۆعای دەکرد کە قوتابییەکانیشی وەکو ئەو بن؟ ئەو دۆعای ئەوەی نەکردووە کە هەموو‬
‫قوتابییەکانی ببنە یەک زات‪ .‬مەگەر نە؟"‬
‫بەوپەڕی سەرنجەوە لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬ئاماژەت بە خاڵێکی جوان کرد‪ ".‬خاڵێکی جوان؟ من‬
‫خەریکی وێرانکردنی دنیابینی ئەو بووم‪ ،‬وە ئەو هاوڕایە لەگەڵم؟ ئایا هەرگیز بێزار و‬
‫نائاسوودە دەبێت؟‬

‫‪85‬‬
‫"دەزانیت‪ ،‬ئێس تا هیچ بە بیرمدا نایەت‪ ،‬بەاڵم دڵنیام کە کتێبی پیرۆز وەاڵمی ئەو پرسیارەشی‬
‫الیە‪ .‬دەتوانم پەیدای بکەم و دواتر بۆتی بێنم؟"‬
‫"زۆ حەزدەکەم ئەو کارە بکەیت‪ ،‬بێتسی‪ ،‬بەاڵم دڵنیام کە هیچ شتێک پەیدا ناکەیت‪ .‬عیسا‬
‫هەرگیز نەیگوتووە کە خودایە‪ ".‬بەردەوام بووم لە گفتوگۆکە و گوتم‪" :‬ئەو ڕێک پێچەوانەی‬
‫ئەوەی بۆ ئاشکرا کردووین‪ .‬ئەو ئازاری برسێتی‪ ،‬تینوێتی‪ ،‬تەنهایی و وەسوەسەی چەشت‪.‬‬
‫گریا و خوێنی لێ چۆڕا‪ .‬ئەو خۆی بە 'کوڕی خودا' نەدەزانی‪ ،‬بەڵکو خۆی بە 'کوڕی مرۆڤ'‬
‫دەزانی‪ .‬ڕوونە کە ئەو مرۆڤ بوو‪".‬‬
‫بێتسی بەردەوام سەری تەکان دەدا‪" ،‬بێگومان‪ ،‬هاوڕام‪ .‬عیسای مرۆڤ بوو‪ ،‬هەروەها خوداش‬
‫بوو‪".‬‬
‫"کەسیک چۆن دەتوانێت هاوکات خودا و مرۆڤیش بێت؟ مرۆڤ کاتییە‪ ،‬بەاڵم خودا ئەزەلییە‪.‬‬
‫مرۆڤ سنووردارە‪ ،‬بەاڵم خودا بێکۆتاییە‪ .‬مرۆڤ الوازە‪ ،‬بەاڵم خودا هەرە بەتوانایە‪ .‬ئەگەر‬
‫مرۆڤ بیت‪ ،‬خودا نیت‪ ،‬ئەگەریش خودا بیت‪ ،‬مرۆڤ نیت‪".‬‬
‫ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە کەمێک ڕابوەستێت‪ .‬هاوسەنگی لەدەست دابوو‪ ،‬بۆیە بڕیارم دا‬
‫فشاری زیاتری بخەمە سەر‪.‬‬
‫"ئینجیلی مەرقۆس دەڵێت کاتێک کە عیسا ڕۆیشت بۆ جەلیل‪ ،‬نەیتوانی هیچ پەرجووێک‬
‫ئەنجام بدات‪ .‬نە ئەوەی کە خۆی نەیەوێت‪ ،‬بەڵكو نەیتوانی‪ .‬ئایا خودا ناتوانێت پەرجوو بکات؟‬
‫کاتێک کە لەنێو قەرەباڵغییەکدا ژنێک دەستی لێدا‪ ،‬نەیزانی کێ بوو‪ .‬ئایا خودا شتێکی ئەوها‬
‫سادە نازانێت؟" ساتێک ڕاوەستام بۆ ئەوەی دەرفەتی بیرکردنەوەی هەبێت‪ .‬ئینجا دەستم‬
‫کردەوە بە قسەکردن‪.‬‬
‫"کاتێک کە پیاوێك عیسای بە باش ناوزەد کرد‪ ،‬عیسا گوتی کە ئەو باش نییە‪ ،‬تەنها خودا‬
‫باشە‪ 1.‬عیسا جیاوازی دەکات لە نێوان خۆی و خودادا‪ .‬ئەو پێداگری لەسەر ئەمە دەکاتەوە‬
‫کاتێک کە دەڵێت نازانێت کەی دنیا کۆتایی دێت و تەنها خودا دەزانێت‪ .‬عیسا بەڕوونی پێمان‬
‫دەڵیت کە ئەو خودا نییە‪".‬‬
‫بێتسی لە وەاڵمدا هیچی نەگوت‪ .‬پێشوەخت بیری لەوە نەکردبووەوە‪ .‬بڕیارم دا کە کاتی‬
‫بەکارهێنانی کۆتا چەک هاتووە‪.‬‬

‫‪ 1‬لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکەی هەڵەی (مەرقۆس ‪١٨ :١٠‬؛ لۆقا ‪)١٩ :١٨‬یە کە زۆر جار لەنێو گفتوگۆ ئیسالمییەکاندا‬
‫گوێت لێ دەبیت‪ .‬لە هیچ کام لەو دوو سەرچاوەیەدا عیسا باشبوونی خۆی ڕەت ناکاتەوە‪.‬‬
‫‪86‬‬
‫"بێتسی‪ ،‬بۆ ئەوەی ئیدی هیچ پرسیار و گومانێک نەمێنیت‪ ،‬لە ئینجیلی یۆحەنادا عیسا دەڵێت‪:‬‬
‫"باوک لە من گەورەترە‪ ".‬من هاوڕام لەگەڵ عیسادا‪ .‬خودا لەو گەورەترە‪ .‬پێم وایە باشتر وایە‬
‫کە تۆش لەگەڵ من هاوڕام بیت‪".‬‬
‫بێتسی نەیدەزانی چی بڵێت‪ .‬چاوەڕێم کرد‪.‬‬
‫بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی گوتی‪" :‬لەڕاستیدا نازانم چی بڵێم‪ .‬با پێت بڵێم چی دەکەم‪ .‬ئەم‬
‫بابەتانە دەخەمە ژێر لێکۆڵینەوەی وردەوە‪ .‬بەاڵم‪ ،‬حەز دەکەم بانگهێشتی نمایشێکی‬
‫کڵێساکەمانت بکەم‪ ،‬کە منیش تێیدا بەشدارم‪ .‬حەز دەکەیت لەوێ ئامادە بیت؟"‬
‫"بێگومان‪ ،‬دڵنیام سەرنجڕاکێش دەبێت‪ .‬بەاڵم من هێشتا بڕوانامەی شۆفێریم وەرنەگرتووە‪.‬‬
‫ئاساییە ئەگەر لەگەڵ باوکمدا بێم؟"‬
‫بێگومان‪ ،‬زۆر ئاساییە‪ .‬چەند کەست حەز لێبوو لەگەڵ خۆتدا بیهێنە‪ .‬فەرموو‪ ،‬ئەمەش‬
‫ئاگادارییەکەی‪ .‬هەر کاتێک دەرفەتت بوو‪ ،‬پێم بڵێ کە چ ڕۆژێك دێیت‪ ".‬بێتسی بانگهێشتنامەی‬
‫شانۆکەی پێدام و پێکەنی‪ .‬لە چاوی ئەودا و لە پشت ئەو پێکەنینەوە شتێکم دیت کە پێشتر‬
‫نەمدیتبوو‪ .‬بێزار و ناڕەحەت دیار بوو‪ .‬منیش بە پێکەنینێک وەاڵمم دایەوە‪.‬‬

‫بەشی پازدە‬
‫دەروازەکانی بەهەشت و گڕەکانی دۆزەخ‬
‫بێ ئەندازە دڵم بەوە خۆش بوو کە بانگهێشتی کڵێسا کراوبووم‪ .‬پێشتر جارێک سەردانی‬
‫کڵێسایەکی کاتۆلیکیم کردبوو و بیرمە کە ڕۆژێکی پڕ لە جۆش و خرۆش بوو بە هەوای لێڵ و‬
‫ناڕوونی التینییەوە‪ .‬لە ڕاستیدا ئەوەندە سەرلێشێوێنەر بوو کە نەمدەزانی بۆ چ شتێک‬
‫بانگهێشت کرابووم‪ .‬بیرمە کە هەندێک لە هاوڕێکانم‪ ،‬لەوانە‪ ،‬بێن و خیزانەکەی لەوێ بوون‪.‬‬

‫‪87‬‬
‫ئەوانیش کاتۆلیک نەبوون‪ .‬لە ناکاو هەمووان بە ڕیز وەستان و ڕۆیشتن بۆ الی قەشەکە بۆ‬
‫ئەوەی شتێک وەربگرن‪ .‬من نەمدەزانی چی بکەم‪ ،‬بۆیە لەگەڵ ئەواندا کەوتمە ڕێ‪ .‬بەاڵم‬
‫دایکی بێن دەستی گرتم و خستمییەوە سەر کورسییەکەم‪ .‬بە ترسەوە تماشایم کرد و ئەویش لە‬
‫ڕێگەی چاوییەوە گوتی نەخێر‪ .‬قەشەکەش کە هەتا ئەو کاتە زۆر جدی بوو‪ ،‬ئینجا هەوڵی دەدا‬
‫پێکەنینەکەی بشارێتەوە‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە پێشوەخت کەس پێی نەگوتبووم کڵێسای پرۆتێستانتەکان جیاوزە‪ ،‬بۆیە‬
‫چاوەڕێی شتێکی هاوشێوەم دەکرد‪ .‬بە الی منەوە‪ ،‬کڵێسای فێرست باپتیست نۆرفک‪ 1‬وەکو‬
‫هۆڵێکی کۆنفرانسی ئاسایی دەهاتە پێش چاوم‪ .‬پێموابوو کە ئەو شتانەی پەیوەندی بە كڵێساوە‬
‫هەیە لە شوێنێكی دیکەدا ئەنجامدراوە‪ ،‬بەاڵم نەمدەزانی لە کوێ‪.‬‬
‫من و باوکم لە باڵکۆن ‪ ،‬لە ڕیزەکانی پشتەوە دانیشتین‪ .‬هەر چەندە کە هیچمان نەماندەزانی‬
‫شانۆکە لەبارەی چییەوەیە‪ ،‬بەاڵم باوکم دڵی بەوە خۆشبوو کە داوەتەکەم قبوڵ کردبوو‪ .‬ئەو پێی‬
‫گوتم کە قبوڵنەکردنی داوەتەکە دەچووە چوارچێوەی بێ ئەدەبی و سوکایەتییەوە‪ ،‬هەروەها بەو‬
‫شێوەیەش دەتوانم دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بێتسیدا بە کراوەیی بەجێبهێڵم‪ .‬باوکم شانازی پێوە‬
‫دەکردم کە لە بارەی باوەڕمەوە قسەم کردبوو‪ ،‬وە ئومێدوار بوو کە ئەو شانۆیەم بۆ شی‬
‫بکاتەوە کە بڕیار بوو چاوی لێ بکەین‪.‬‬
‫شانۆکە ناوی "دەروازەکانی بەهەشت و گڕەکانی دۆزەخ" بوو‪ .‬دەرکەوت کە نمایشەکە‬
‫لەبارەی پەیامی ڕزگاری مەسیحەوەیە‪ .‬لە ڕێگەی ئەو نمایشەوە بوو کە بۆم دەرکەوت‬
‫مەسیحییەکان بەو پەیامە دەڵێن "ئینجیل"‪.‬‬
‫من پێموابوو کە ئینجیل تەنها بەو چوار سیپارەیە دەگوترێت کە لەبارەی عیساوە نووسراون‪ .‬لە‬
‫تەواوی نمایشەکەدا‪ ،‬ئەم پەیامە بە ڕوون و ئاشکرایی ڕادەگەیەنرا‪ :‬عیسا وەکو پەروەردگاری‬
‫خۆت قبوڵ بکە بۆ ئەوەی بڕۆیتە بەهەشت‪ ،‬ئەگەر نا دۆزەخ چاوەڕێتە‪.‬‬
‫نمایشەکە چەندین حاڵەت و بارودۆخی جیاوازی لەخۆ گرتبوو کە هەر یەکەیان بە مەرگی‬
‫کەسێک کۆتایی دەهات و پاشان و ئەو کەسە تەنها بەپێی ئەوەی کە عیسای قبوڵ کردووە یان‬
‫نە‪ ،‬دەڕۆیشت بۆ بەهەشت یان دۆزەخ‪ .‬سیستەمی ڕووناکیی شانۆکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا‬
‫نەبوو‪ .‬کاتێك کەسێک دەخرایە دۆزەخەوە‪ ،‬ڕووناکی زەرد و سوور لە تەواوی ژوورەکەدا‬
‫دادەگیرسا‪ ،‬دەنگی بەرزی وەکو هەورە تریشقە لە بڵندگۆکانەوە پەخش دەکرا‪ ،‬وە شەیتان بە‬

‫‪First Baptist Norfolk1‬‬


‫‪88‬‬
‫شێوازێكی ناشرین و ناڕێک لەم سەر بۆ ئەو سەر دەهات و کەسە گوناهبارەکەی لە سەر‬
‫سەکۆی شانۆ الدەبرد‪.‬‬
‫لە الیەکی دیکەوە‪ ،‬ئەگەر کەسێک عیسای قبوڵ بکردبا‪ ،‬ئەوا کاتێک لە خۆشیدا مەست دەبوو‪،‬‬
‫فریشتە نوورانییەکان بەرەو درگایەکی ڕووناک ڕێنماییان دەکرد‪ .‬کۆتا نواندنیش لەبارەی‬
‫سەرنشینێکەوە بوو کە باسی عیسای بۆ شۆفێرێک دەکرد‪ .‬کابرای شۆفێر گوتی‪" :‬کەسێکی‬
‫خراپم و کاری زۆر ناشرین و قێزەونم ئەنجام داوە و لە تەواوی ژیانمدا خودام پێشتگوێ‬
‫خستووە‪ ".‬بەاڵم سەرنشینەکە توانی قەناعەتی پێ بهێنێت کە کەسێكی گوناهبارە و پێویستی بە‬
‫عیسایە‪ .‬پاشان شۆفێرەکە بە مەبەستی قبوڵكردنی عیسا دۆعایەکی کرد‪ .‬هێشتا کاتێکی زۆر‬
‫بەسەر دۆعاکە تێنەپەڕیبوو کە ڕووداوێکی هاتوچۆی زۆر ترسناک ڕوویدا و لە ئەنجامدا‬
‫هەردووکیان مردن‪ ،‬کە لە ڕێگەی کوژاندنەوەی گڵۆپەکان نیشان درا‪ .‬کاتێك کە گڵۆپەکان‬
‫دووبارە هەڵبوونەوە‪ ،‬مۆسیقایەکی زۆر جوان پەخش کرا و کۆمەڵێک کەس شۆفێرەکەیان‬
‫بەرەو بەهەشت ڕێنوێنی دەکرد‪.‬‬
‫نازانم بە ئەنقەست وایان کردبوو یان نە‪ ،‬بەاڵم بیرۆکەیەکی زۆر جوان و زیرەکانە بوو کە‬
‫شانۆکەیان بەو شێوەیە کۆتایی پێ هێنا‪ ،‬ڕێک پێش ئەوەی هەموومان سواری ئۆتۆمبێل بین و‬
‫بەرەو ماڵ بکەوینە ڕێ‪ .‬هەرکە قایشی سەالمەتیمان بەست‪ ،‬دەستمان کرد بە قسەکردن لەسە‬
‫شانۆکە‪.‬‬
‫"نەبیل‪ ،‬ئەو شانۆیەت پێ چۆن بوو؟"‬
‫"باوکە‪ ،‬بەڕاستی بێمانا بوو‪ .‬دیار بوو کە دەیانویست یاری بە هەست و سۆزی خەڵك بکەن‪".‬‬
‫"وایە کوڕم‪ .‬هاوڕام‪ ،‬بەاڵم ئەوە هەندێك کات خراپ نییە‪ .‬دەبێت لە دۆزەخ بترسین‪ ،‬دەبێت لە‬
‫تووڕەیی و غەزەبی ئەڵاڵ بترسین‪".‬‬
‫واقم وڕما‪" .‬کەواتە‪ ،‬شانۆکەت پێ باش بوو؟"‬
‫باوکم پێکەنی‪" .‬نە کوڕم‪ ،‬من شتی وام نەگوتووە! من پێموایە کە جگە لە هەوڵدان بۆ ترساندنی‬
‫خەڵك‪ ،‬شتی زۆر خراپتریش بوونی هەیە‪".‬‬
‫"بیر و هزرم کۆکردەوە و گوتم‪" :‬باشە‪ ،‬پەیامی شانۆکە هەمووی هەڵە بوو‪ .‬ئەوان بە خەڵكی‬
‫دەڵێن کە لە ژیانیاندا هەر شتێکیان دەوێت دەتوانن بیکەن و تەنها بە گوتنی دۆعایەک بڕۆنە‬
‫بەهەشت‪".‬‬

‫‪89‬‬
‫باوکم سەری تەکان دا و گوتی‪" :‬ڕاستە‪ .‬باشە کێشەی ئەوە لەکوێدایە؟ ئامانجی ئایین چییە؟"‬
‫"ئامانجەکەی ئەوەیە کە مرۆڤ و کۆمەڵگەی باش بنیات بنێت‪ .‬ئەگەر مرۆڤەکان ئازاد بن‬
‫لەوەی کە دەیکەن‪ ،‬ئەوا زیادەڕەوی لە ئارەزوو پڕ لە گوناهەکانیاندا دەکەن و بەو شێوەیە‬
‫شیرازەی کۆمەڵگە تێکدەچێت‪ .‬ئەوان بۆیان هەیە بە کەیفی خۆیان گوناه بکەن‪ .‬تەنانەت‬
‫هیتلەریش بە قبوڵكردنی عیسا دەیتوانی بچێتە بەهەشت‪".‬‬
‫باوکم سەرەداوێکی پێدام و گوتی‪" :‬هۆکارەکەی ئەمەیە کە ‪"...‬‬
‫"هۆکارەکەی ئەمەیە کە کۆمەڵگەی ئەمریکی بەم شێوەی ئێستایە‪ .‬مەسحییەکان دەڵێن‬
‫لەبەرامبەر کارەکانتدا هیچ حیسابێک نادەیتەوە‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬زۆر باشە کوڕم‪ .‬کەواتە بیرت بێت کە ئەگەر هاوڕێکەت بۆچوونتی پرسی‪ ،‬هەمان‬
‫شتی پێ بڵێیت‪ .‬بەاڵم تەنها بە گوتنی ئەوە دەستبەردار مەبە‪ .‬تۆ دەبێت لە ڕێگەی ڕاستییەوە‬
‫درۆ لەناوببەیت‪ .‬ڕۆژی لێپرسینەوە لە ڕاستیدا چۆنە؟"‬
‫"خودا بەپێی بژاردە دنیاییەکانمان حوکممان دەدات‪ .‬هەموو کارەکانمان لە الیەن فریشتەکانەوە‬
‫تۆمار دەکرێن‪ :‬فریشتەکانی سەر شانی ڕاستمان‪ ،‬کاری باش و هی شانی چەپمان‪ ،‬کاری‬
‫خراپ تۆمار دەکەن‪ .‬کاتێک کە دەڕۆینە بەردەم ئەڵاڵ‪ ،‬کارەکانمان بە دەنگی بەزر دەخوێننەوە‪.‬‬
‫ئەوکات هیچ کەسێک ناتوانێت شەفاعەتمان بۆ بکات؛ نە خێزان‪ ،‬نە عیسا‪ ،‬تەنانەت‬
‫محەممەدیش (ص) ناتوانێت‪ .‬ئینجا ئەڵاڵ کاری خراپ و باشی ئێمە تەرازوو دەکات و ئەگەر‬
‫کارە باشەکانمان لە خراپەکانمان زۆرتر بێت‪ ،‬ئەوا ئەڵاڵ دەمانخاتە بەهەشتەوە‪".‬‬
‫"بیلوو‪ ،‬ئەدی مەسیحییەکان؟ ئایا ئەوان دەڕۆنە بەهەشت؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬قورئان دەڵێت کە ئەگەر مەسیحی و جولەکەکان باوەڕ بە خودای تاک و تەنها بهێنن و‬
‫‪1‬‬
‫کاری باش بکەن‪ ،‬ئەوا دەڕۆنە بەهەشت‪".‬‬
‫من ئاماژەم بە ئایەتێک کرد کە موسڵمانان کێشەیان لەسەری هەیە‪ .‬هەندێک لە موسڵمانان‬
‫دەڵێن کە ئەم ئایەتە دوای ماوەیەک بە ئایەتێکی دیکە نەسخ کرا‪ ،‬بۆیە چیتر کاری پێ ناکرێت‪.‬‬
‫ئەو ئایەتە دەڵێت‪" :‬هەر کەسێک دوای هەر ئایینێک بکەوێت جگە لە ئایینی ئیسالم‪ ،‬ئەوە لێی‬
‫وەرناگیرێ و ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندانە‪ 2".‬هەندێكی دیکە‪ ،‬بە کۆمەڵەکەی‬
‫ئێمەشەوە‪ ،‬ئەو دوو ئایەتە لەگەڵ یەکتر دەگونجێنن‪ ،‬بەڵگەی ئەوەی کە دەستەواژەی (ئیسالم)‬
‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪)٦٩‬‬
‫‪ 2‬بڕوانە (سورەتی آل عمران‪ ،‬ئایەتی ‪)٨٥‬‬
‫‪90‬‬
‫لێرەدا مەبەستی لە ڕێسا و یاسای ئایینی نییە‪ ،‬بەڵکو ئاماژەیە بۆ واتایەکی فراوانتری وشەی‬
‫"ئاشتی"‪.‬‬
‫تەنها لە حاڵەتێکدا کە ئەو کەسە باوەڕی بە ناسخ و مەنسوخ هەبێت‪ ،‬لێکدانەوەی دووەم‬
‫الوازترە‪( .‬سورەتی البقرة‪ ،‬ئایەتی ‪١٢٦‬؛ سورەتی النحل‪ ،‬ئایەتی ‪ ،)١٠١‬باسی ئەوە دەکەن کە‬
‫خودا دەتوانێت ئایەتە کۆنەکان بە ئایەتی نوێ نەسخ بکات‪ .‬موسڵمانان بەپێی نەریت لقێکیان لە‬
‫تەفسیر و لێکدانەوەی قورئان داهێناوە بە ناوی "ناسخ و مەنسوخ" لە هەوڵی ئەوەی کە بنەما و‬
‫مێژووی نەسخی قورئان ڕوون بکەنەوە‪ .‬هەندێک لە لێکۆڵەرە ئیسالمییەکان پێیان وایە کە‬
‫زیاتر لە ‪ ٥٠٠‬ئایەتی قورئان چیتر بەکارنایەن‪ ،‬چونکە ئایەتی دیکە جێگەی گرتوونەتەوە‪.‬‬
‫بەاڵم کۆمەڵێک لێکۆڵەری دیکەی موسڵمانان دەڵێن کە تەنها پێنج ئایەت نەسخ کراون‪ .‬بەبێ‬
‫گرنگیدان بە ژمارەی ئایەتەکان‪ ،‬بە زۆری دەستە و کۆمەڵەی موسڵمانە ڕاستڕەوەکان‬
‫باوەڕیان بە ناسخ و مەنسوخ هەیە‪.‬‬
‫کۆمەڵێکی کەم لە موسڵمانان دژی ئەو بابەتەن‪ ،‬کە کۆمەڵەی ئەحمەدیش یەکێکن لەوان‪ .‬ئەم‬
‫دەستە لە موسڵمانان دەڵێن‪ ،‬باشە ئەگەر بکرێت هەندێک ئایەت نەسخ بکرێت‪ ،‬ئەوا قورئانی‬
‫چیتر وشەی ئەزەلی خودا نییە‪ .‬بۆیە‪ ،‬لە جێگەی ڕەتکردنەوەی ئایەتەکان‪ ،‬دەستدەکەن بە‬
‫هاواهەنگکردنی ئایەتەکان‪ .‬وەکو ئەو نموونەیەی کە لەسەرەوە باسم کرد‪ .‬کێشەی ئەم‬
‫بۆچوونە ئەوەیە کە حەدیسەکان پڕن لە ناسخ و مەنسوخ‪.‬‬
‫بەاڵم ئەو کاتە من ئەم شتانەم نەدەزانی‪ .‬تاکە شتێک کە دەمزانی ئەو وانانە بوون کە‬
‫کۆمەڵەکەی ئێمە لەبارەی ڕزگارییەوە فێریان دەکردین‪ ،‬ئەوەی کە هەر کەسێک باوەڕی بە‬
‫خودای تاک و تەنها هەبێت دەڕوات بۆ بەهەشت‪ ،‬وەکو چۆن النی کەم ئایەتێکی قورئان‬
‫ئاماژەی بەوە کردبوو‪.‬‬
‫"بیلوو‪ ،‬ئەدی مەسیحییەکان چەند خودا دەپەرستن؟"‬
‫"هەندێکیان یەک خودا و هەندێكی دیکەشیان سێ‪".‬‬
‫"بەڵێ وایە‪ .‬وە قورئان پێمان دەڵێت کە باشترە ئەوان 'واز لە پەرستنی سێ خودا' بهێنن‪ .‬هەر‬
‫بۆیە خۆشحاڵم کە لەگەڵ هاوڕێکانت لەم بارەیەوە گفتوگۆ دەکەیت‪ .‬النی کەم دەبێت بزانن کە‬
‫تەنها یەک خودا بوونی هەیە‪ .‬تەنانەت زۆر باشتر دەبێت ئەگەر بتوانیت کارێک بکەیت باوەڕ‬
‫بە ئیسالم و کۆمەڵی ئەحمەدی بهێنن‪".‬‬

‫‪91‬‬
‫پێش ئەوەی کە قسەکەمان لەبارەی ڕزگارییەوە کۆتایی پێ بهێنین‪ ،‬باوکم بە خێرایی گوتی‪:‬‬
‫"بەاڵم کاتی زۆر لەگەڵ ئەو کچەدا بەسەر مەبە! کچەکان مەترسیدارن بۆت‪ ،‬بە تایبەتی لەم‬
‫تەمەنەدا‪ .‬تۆ وەکو ئاگریت و ئەوانیش وەکو نەوتن‪ .‬تەنانەت ئەگەر دڵتان بۆ یەکتریش لێ‬
‫نەدات‪ ،‬دوای ماوەیەک‪ ،‬تەنها لەبەر نزیکبوون بە یەکتری‪ ،‬دەسووتێن‪ .‬تۆ بەو شێوەیە‬
‫دروستکراوی‪".‬‬
‫"ئەی هاوار! باشە بابە‪ ،‬تێگەیشتم‪ .‬دەکرێت لەبارەی شتێكی دیکەوە قسە بکەین؟"‬
‫دایک و باوکم بێ ئەندازە دەیانویست لەبارەی "ئاگر و نەوتەوە" لەگەڵم قسە بکەن‪ .‬ئەم‬
‫بابەتەیان بۆ ئەوە بەکاردەهێنا کە بیرم بهێننەوە کە لە کاتی گونجای خۆیدا‪ ،‬وەکو خێزان لە‬
‫دەوری یەکتر کۆ دەبینەوە و لەبارەی ئەو کەسەوە قسە دەکەین کە بڕیارە خێزانی لەگەڵ‬
‫دروست بکەم‪ .‬ئەگەر من کچێکم بەدڵ بێت‪ ،‬ئەوا دایک و باوکم قسەی لەگەڵ دەکەن و هەوڵ‬
‫دەدەن کە هاوسەرگیرییەکەمان بۆ ڕێکبخەن‪ .‬ئەگەر نا‪ ،‬دایک و باوکم هاوسەرێكی گونجاوم‬
‫بۆ پەیدا دەکەن‪ .‬نابێت هەرگیز بچمە ژوانی هیچ کچێکەوە‪ ،‬هەتا بە کچی ڕۆژاوایی دەگات‪.‬‬
‫ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە‪ ،‬شکاندنی دابونەریت بوو‪.‬‬

‫‪92‬‬
‫بەشی شازدە‬
‫گەنجینەی دابونەریت‬
‫دابونەریت پێکهاتەی دەرەوەی ئیسالمە‪ ،‬ئەو جەستەیەیە کە لە ڕێنمایی و فێرکردنی‬
‫ئیسالمییەوە هێز و توانا وەردەگرێت‪ .‬دابونەریت بە لەخۆگرتنی شێوازی ئیسالمی لە هەموو‬
‫الیەنەکانی ژیانمانەوە لە ناخماندا نیشتەجێ ببوو؛ هەموو ڕۆژێکی ژیانمان بە دابونەریت‬
‫دەستیپ ێدەکرد‪ .‬هەوڵم دەدا ڕۆژانە پێنج فەرزە نوێژ بکەم‪ ،‬دۆعای دووردرێژم بە لەبەر‬
‫دەگوتەوە‪ ،‬شێوازی ئاڵۆزی یاسا و ڕێساکانی غوسڵم جێبەجێ دەکرد‪ ،‬هەروەها بەردەوام بە‬
‫مەبەستی ڕێنمایی‪ ،‬شوێن نموونەی ژیانی محەممەد دەکەوتم‪ .‬من تەنها کەسێک نەبووم کە‬
‫شوێن دابو نەریت کەوتبووم‪ ،‬زیاتر لە ملیاردێک موسڵمان وەکو من بوون‪ ،‬چ لە دۆعاکردن بە‬
‫مەبەستی پەیدابوونی هاوسەری ژیانیان‪ ،‬دیاریکردنی ئەندازەی درێژی ڕیشیان‪ ،‬یان‬
‫بڕیاردارن لەسەر بەکارهێنانی زێڕ و ئاڵتون‪.‬‬
‫بەاڵم ئەم دابونەریتانە لە قورئانەوە سەرچاوەیان نەگرتبوو‪ ،‬بەڵكو لە حەدیسەکانی محەممەدەوە‬
‫هاتبوون‪ .‬لە مەراسیمی هاوسەرگیرییەوە بگرە هەتا یاساکانی جەنگ‪ ،‬لە یاساکانی‬
‫بازگارنییەوە بگرە هەتا یاسا و ڕێسا مەدەنییەکان‪ ،‬زۆرترین بەشی شەریعەت و شێوازی‬
‫ژیانی ئیسالمی پشت بە حەدیسەکان دەبەستن‪ .‬لە جیهانی ئیسالمیدا بەها و بایەخێكی ئەوتۆ بە‬
‫حەدیس نەدراوە‪.‬‬
‫کاتێک کە من و باجی گەورەتر بووین‪ ،‬دایک و باوکم زۆر گرنگیان بەوە دەدا کە ئێمە فێری‬
‫حەدیس و ڕێسا و یاسا ئیسالمییەکان ببین‪ .‬زۆر جار حەدیسێکیان دەخوێندەوە و هانیان دەداین‬
‫کە بە زمانی عەرەبی ئەزبەری بکەین و فێری مانەکەشی ببین‪ .‬ڕۆژێکیان لە دوای نوێژی‬
‫مەغریب بۆ یەکەم جار داوایان لێ کردین حەدیسێک ئەزبەر بکەین‪ ،‬لە کاتێکدا هێشتا لەسەر‬
‫بەرماڵ بووین‪.‬‬
‫"کچم‪ ،‬کوڕم‪ ،‬داواتان لێدەکەین کە ئەم حەدیسە کورتە لەبەر بکەن؛ حەزرەتی عومەر‬
‫‪1‬‬
‫دەیگێڕێتەوە کە محمد (ص) گوتوویەتی‪' :‬هەڵسوکەوت بەپێی نیەت حوکم دەدرێت‪"'.‬‬
‫دوای ئەوەی کە چەندین جار بە عەرەبی خوێندمانەوە‪ ،‬دایک و باوکم قەناعەتیان هێنا کە‬
‫ئەزبەرمان کردووە‪ .‬دواتر گوتیان ئاخۆ هیچ پرسیارێکمان هەیە‪.‬‬

‫‪ 1‬سەحیحی بوخاری ‪١ .١ .١‬‬


‫‪93‬‬
‫من چەند پرسیارێکم هەبوو‪" .‬بابە‪ ،‬ئەمەیان لە کام کتێبی حەدیسەوە هاتووە؟"‬
‫"ئەم حەدیسە لە کتێبی سەحیحی بوخارییەوە هاتووە‪ .‬لەسەر سەحیحی بوخاری چی دەزانیت؟"‬
‫"سەحیحی بوخاری باوەڕپێکراوترین کتێبی حەدیسە کە لە الیەن ئیمام بوخارییەوە کۆ‬
‫کراوەتەوە‪ .‬ئەم حەدیسانە هەتا چەندین ساڵ دوای مردنی محەممەد (ص) وەکو کتێب کۆ‬
‫نەکرابوون ەوە‪ .‬حەدیسی نادروستی زۆر باڵو ببووەوە‪ ،‬بۆیە جیاکردنەوەی حەدیسی ڕاست و‬
‫هەڵە زۆر زەحمەت بوو‪ .‬ئیمامی بوخاری پێنج سەد هەزار حەدیسی کۆ کردەوە و پێنج‬
‫هەزاریان‪ ،‬کە دروسترین بوون‪ ،‬جیا کردەوە‪".‬‬
‫ئینجا دایکم پرسی‪" :‬باشە چۆن ئەو کارەی کرد؟"‬
‫"کاتێک کە ئیمام بوخاری گوێی لە حەدیسێک دەبوو‪ ،‬ئەو کەسەی هەڵدەسەنگاند کە‬
‫حەدیسەکەی دەگوت‪ ،‬ئاخۆ دەکرێت متمانەی پێ بکرێت یان نە‪ .‬ئەگەر ناوبانگی خراپ‬
‫بووایە‪ ،‬ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان کارێكی خراپی کردبێت‪ ،‬یان ئەگەر تەنانەت لەگەڵ‬
‫ئاژەڵیش خراپ هەڵسوکەوتی کردبێت‪ ،‬ئیمامی بوخاری ئەو حەدیسەی پشتگوێ دەخست‪ .‬بەاڵم‬
‫ئەگەر متمانەی بە کەسێک بکردبا‪ ،‬ئەوا لێی دەپرسی ئاخۆ ئەو حەدیسەی لە دەمی کێ‬
‫بیستووە‪ ،‬وە ئەو کەسەی دیکە لە کێی بیستووە‪ ،‬ئینجا کەسی سێیەم لە کێی بیستووە‪ ،‬بەو‬
‫شێوەیە دەیپرسی هەتا دەگەیشتە خودی محەممەد‪ .‬ئیمامی بوخاری بەو شێوەیە هەر کەسێکی‬
‫لەو زنجیرەیەدا هەڵدەسەنگاند‪ ،‬جا ئەگەر هەموویان ناوبانگ باش و متمانەپێکراو بوونایە‪،‬‬
‫ئینجا ئەو حەدیسەی لە کتێبەکەیدا تۆمار دەکرد‪".‬‬
‫بەم زنجیرە گواستنەوەیە دەگوترێت ئیسناد‪ ،‬وە بێ ئەندازە جێگەی بایەخی زانایانی کۆنی‬
‫ئیسالمی بوو‪ .‬ئیسالم لە کۆمەڵگەیەکی خاوەن هێز و دەسەاڵتەوە سەری هەڵدا‪ .‬کاتێک‬
‫دەیانپرسی‪" :‬ئایا ئەم حەدیسە جێگەی باوەڕە؟" ئەوان لە وەاڵمدا لە هێز و دەسەاڵتی ئەو‬
‫کەسانە سوودیان وەردەگرت کە حەدیسەکەیان گواستبووەوە‪ .‬حەدیس بەبێ ئیسناد هیچ نرخ و‬
‫قورساییەکی نەبوو‪ .‬موسڵمانان بە بەراورد بە حەدیسەکان‪ ،‬گرنگیان بە کتێبی ژیاننامەی محمد‬
‫نەدەدا‪ ،‬بە تایبەتی لەبەر ئەوەی کە لە کتێبی ژیاننامەی محەممەدا ئیسناد تۆمار نەکراوە‪.‬‬
‫دایکم بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬زۆر باشە‪ .‬کچم‪ ،‬دووەم کتێبی باوەڕپێکراوی حەدیس کامەیە؟"‬
‫"نازانم‪ ،‬دایکە‪ ".‬ئەوکات باجی هەژدە ساڵ تەمەنی بوو و قوتابی زانکۆ بوو‪ .‬بە پێچەوانەی‬
‫ڕابردووەوە‪ ،‬حەزی لەو پرسیارە دوورودرێژانە نەبوو‪ ،‬بەاڵم دایکم بە ئاسانی وازی لێ‬
‫نەدەهێنا‪.‬‬

‫‪94‬‬
‫"بێگومان دەزانی‪ .‬تەنها وەاڵمی ئەمە بدەوە‪ ،‬ئیدی پرسیارت لێ ناکەم‪ .‬دووەم کتیبی‬
‫بڕواپێکراوی حەدیس لە دوای سەحیحی بوخاری کامەیە؟"‬
‫"سەحیحی موسلیم؟"‬
‫"ئافەرین‪ .‬نەبیل‪ ،‬تۆ ناوی هیچ کتێبیێکی حەدیسی دیکە دەزانی؟"‬
‫"دەزانم کتێبی سونەن ئەبو داود هەیە‪ ،‬هەروەها دەزانم کە شەش کتێبی حەدیسی دیکە بوونی‬
‫هەیە‪ ،‬کە جێگەی باوەڕن و پشتیان پێ دەبەستین‪ ،‬ئەوەی کە دەمێنێتەوە حەدیسگەلێکن کە‬
‫زۆربەیان جێگەی باوەڕ نین‪ .‬بەو شەش کتێبە دەگوترێت 'سەحیحی ستە'‪ ،‬کە سێ کتێبی‬
‫یەکەمیان لە سەحیحی بوخاری و موسلیم و سونەن ئەبو داود پێکدێت‪".‬‬
‫باوکم لیستەکەی بۆ تەواو کردم و گوتی‪" :‬سێ دانەکەی دیکە‪ ،‬سونەن ترمزی و ئیبن حاجە و‬
‫نیسائییە‪ 1.‬ئەمانە باشترین شەش کتێبی حەدیسن‪ ،‬بەاڵم لەنێو ئەم شەشەشدا سەحیحی بوخاری‬
‫و موسلیم بڕواپێکراوترینن‪".‬‬
‫لەو کاتەدا یەکسەر دایکم بە خێرایی گوتی‪" :‬بەاڵم ئەگەر ئەو حەدیسانە هی خودی محەممەد‬
‫(ص) بن‪ ،‬مەگەر نابێت پەیڕەوییان لێوە بکەین؟"‬
‫باوکم لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬بێگومان! بەاڵم دەبێت ئەوەش بزانین کە محەممەد (ص) خودا نییە و‬
‫قورئان تاکە کتێبێکە کە دەستکاری نەکراوە‪ .‬کتێبەکانی تایبەت بە حەدیس زۆرتر وەکو کتێبی‬
‫پیرۆزی مەسیحییەکانە‪ ،‬چونکە نووسراوی دەستی مرۆڤن‪ .‬ڕاستیی خودایی لەنێو ئەو کتێبانەدا‬
‫هەیە‪ ،‬بەاڵم دەبێت زۆر وریا بین نەوەک دەستکاری کرابێتن‪ .‬هەمیشە دەبێت ئەو ڕاستییانەی‬
‫کە لە سەرچاوەی دیکەوە بەدەستمان دەگات‪ ،‬لەگەڵ قورئاندا بەراوردی بکەین‪ .‬ئازیزم‪،‬‬
‫ئەوەندە بەسە بۆ ئەمشەو‪ .‬ئەو حەدیسەتان بیر نەچێت کە ئەمڕۆ فێری بوون‪ .‬بەیانی داواتان لێ‬
‫دەکەین کە بە لەبەر پێمان بڵێن!"‬
‫من زۆرم حەز لە حەدیس بوو‪ ،‬بەاڵم زیاتر لە ناوەڕۆکەکەی‪ ،‬حەزم لە مێژوو و شێوازی‬
‫هەڵسەنگاندنیان لەالیەن لیکۆڵەرانی ئسیالمییەوە بوو‪ .‬دەمویست شارەزایی پەیدا بکەم لە‬
‫چۆنیەتی جیاکردنەوەی حەدیسی بڕواپێکراو و ساختە‪ .‬لەمەڕ چۆنیەتی شێوازی ڕیزبەندی‬
‫حەدیسەکانەوە‪ ،‬دەستم کرد بە پرسیار و ڕاوێژ لەگەڵ دایک و باوکم‪ ،‬وە هەر زوو بۆم‬
‫دەرکەوت کە زانیارییەکانی دایکم و باوکم لەو الیەنەوە سنووردارە‪ .‬هەر بۆیە بە ناچاری‬

‫‪ 1‬بە گشتی سوننە مەزهەبەکان هاوڕا نین لەگەڵ سێ دانەی کۆتاییدا‪ .‬لە جێگەی ئەو سیانە "مووەتا ئیمام مالیک" دادەنێن‪.‬‬
‫‪95‬‬
‫دەبوا چاوەڕێی کۆبوونەوەی دواتری کۆمەڵەکەمان بوومایە‪ .‬ئەوکات دەمتوانی لە پیران و‬
‫شارەزایان بپرسم کە چ کتێبێک دەبێت بکڕم بۆ ئەوەی فێری زانیاری زیاتر بم‪.‬‬
‫وا ڕێکەوت کە دایک و باوکم بڕیاریان دا هاوینی داهاتوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە‬
‫کۆبوونەوەی کۆمەڵەکەمان سەردانی بەریتانیا بکەین‪ .‬بڕیارم دا کاتێک لەوێ دەبم‪ ،‬هەندێک‬
‫لیکۆڵینەوە بکەم‪ .‬بەاڵم ئەوەی کە پالن و بەرنامەم بۆ دانەنابوو و بیرم لێ نەکردبووەوە‪ ،‬بریتی‬
‫بوو لە بینینی خودا بە شێوەیەکی زۆر تایبەت‪ .‬خودا دەیویست پەرجووێک ئەنجام بدات کە‬
‫دەبووە هۆی گۆڕینی ژیانم بۆ هەتاهەتایە‪.‬‬

‫‪96‬‬
‫بەشی حەڤدە‬
‫نیشانە ئاسمانییەکان‬
‫دوای هەشت ساڵ لە گواستنەوەی ماڵمان بۆ کۆنیتیکەت‪ ،‬ئەوە یەکەم جار بوو کە دەگەڕامەوە‬
‫بۆ بەریتانیا‪ .‬ئەوەندە دڵخۆش بووم کە خەریک بوو لە پێستی خۆم دەهاتمە دەرێ‪ .‬پێش ئەوەی‬
‫کە باوکم دەرفەتی ئەوەی هەبێت ئێمە لە فڕۆکەخانەی هیترۆ‪ 1‬بباتە دەرێ‪ ،‬توانیم شوشەیەک‬
‫ئێرن برو‪ 2‬و پاکەتێک چپسی هوال هوپس‪ 3‬بکڕم‪.‬‬
‫بەرەو هەرێمی تیلفۆرد کەوتینە ڕێ‪ ،‬هەمان ئەو شوێنەی کە نۆ ساڵ لەمەوپێش لە جەژنی سەد‬
‫ساڵەی کۆمەڵەکەماندا بەشداریمان کردبوو‪ .‬کاتێک بەنێو شارە جوان و دڵڕفێنەکانی بەریتانیادا‬
‫تێدەپەڕین‪ ،‬هەستم دەکرد کە خەریکە گەشتێک بەنێو ڕابردوومدا دەکەم‪ .‬شەقامی باریک‪،‬‬
‫بینای بە کۆمەڵ‪ ،‬وە ئۆتۆمبێلی بچووک یادگاری منداڵیمی وەبیر دەهێنایەوە‪ .‬تەنانەت‬
‫بیرکردنەوە لە خواردنی بەریتانی ئازاری نەدەدام‪.‬‬
‫بەم کۆبوونەوەیەی کۆمەڵەی ئەحمەدی دەگوترا "جەلەسە‪ ".‬خێزانەکەمان هەموو ساڵێک‬
‫بەشدارییان لە جەلەسەی کۆمەڵەکەمان لە واشنتن دی‪.‬سی‪ 4.‬دەکرد‪ ،‬وە زۆر کاتیش بەشدارییان‬
‫لە جەلەسەی واڵتی کەنەداش دەکرد‪ .‬بەاڵم جەلەسەی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) شتێکی‬
‫دیکە بوو‪ .‬ڕێبەری کۆمەڵەکەی ئێمە لە بەریتانیا دەژیا‪ ،‬وە لە خزمەتی ئەودا بوون‪ ،‬هەمیشە‬
‫هە ستێکی تایبەتی هەبوو‪ .‬دەیان هەزار کەس لەبەر ئەو بەشدارییان لە جەلەسەی بەریتانیادا‬
‫دەکرد‪.‬‬
‫وەکو چۆن چاوەڕوانی دیداری ئەو بووم‪ ،‬بەاڵم ئەو کەسانەی کە زۆرتر پەرۆشی دیداریان‬
‫بووم هاوڕێ سکۆتلەندییەکانم بوون‪ ،‬خێزانی مالیک‪ .‬جگە لە نامەیەک‪ ،‬کە لە پۆلی حەوتدا لە‬
‫بچووکترین برایان بەدەستم گەیشتبوو‪ ،‬هیچ هەواڵێکم لەبارەیانەوە نەبوو‪ .‬تازە ناردنی ئیمێڵ‬
‫خەریک بوو دەبووە باو‪ ،‬هەروەها تەلەفۆنی نێودەوڵەتی زۆر لەوە گرانتر بوو کە بتوانین‬
‫پەیوەندی بە یەکترەوە بکەین‪.‬‬
‫بەاڵم کاتێک گەیشتمە جەلەسەکە‪ ،‬درکم بەوە کرد کە تەنانەت نازانم هاوڕێکانم لەوێ ئامادە‬
‫دەبن یان نە‪ .‬لەبەر ئەوەی کە کۆبوونەوەکە زۆر تایبەت بوو‪ ،‬هۆکاری زۆر هەبوون کە ڕێگە‬
‫‪1‬‬
‫‪Heathrow Airport‬‬
‫‪2‬‬
‫‪Irn-Bru‬‬
‫‪3‬‬
‫‪Hula Hoops‬‬
‫‪4‬‬
‫‪Washintgon D.C‬‬
‫‪97‬‬
‫بە ئامادەبوونی ئەوان نەدرێت‪ .‬هەروەها دۆزینەوەیان لە ڕێگەی گەڕان بەنێو کۆبوونەوەکەدا‬
‫هەتا ڕادەیەک مەحاڵ بوو‪ .‬جگە لەو قەرەباڵغییە بێ ئەندازەیەی کە هەبوو‪ ،‬ئێمەش لە حەوت‬
‫ساڵی ڕابردوودا تەواو گەورە ببووین‪ ،‬تەنانەت ئەگەر ئەوانیشم ببینیبا‪ ،‬گومانم هەبوو‬
‫بیانناسمەوە‪ .‬لە قوواڵیی دڵمەوە دەمویست بە دیداریان شاد ببمەوە‪ ،‬بەاڵم نەمدەزانی لە کوێوە‬
‫دەستپێبکەم‪ .‬هەر بۆیە هانام بۆ خودا برد‪.‬‬
‫هەر لە سەرەتای سااڵنی ژیانمەوە‪ ،‬دایکم فێری کردبووم کە لە کاتی ناچاریدا دۆعا بکەم‪،‬‬
‫بەاڵم هیچ دۆعایەکم نەدەزانی کە تایبەت بێت بە دۆزینەوەی خەڵکی‪ .‬دۆعایەکم ئەزبەر‬
‫کردبوو کە بۆ گەڕان بە دوای شتی ونبووندا بەکارمدەهێنا‪ .‬بەاڵم دەمزانی کە ئەمە هەمان ئەو‬
‫دۆعایەشە کە لە کاتی بیستنی هەواڵی مەرگی کەسێکدا دەمانکرد‪ ،‬بۆیە گوتم کە ئەم دۆعایە بۆ‬
‫ئەم حاڵەتەی من گونجاو نییە‪ .‬لە جێگەی ئەوە‪ ،‬سەرم دانەواند‪ ،‬چاوم داخست و لە دڵەوە دۆعام‬
‫کرد‪.‬‬
‫"خودا‪ ،‬بێزەحمەت دەکرێت یارمەتیم بدەیت هاوڕێکانم بدۆزمەوە؟" هیچ شتێکی دیکەم بۆ‬
‫گوتم پێ نەبوو‪ ،‬بۆیە هیچی دیکەم نەگوت‪.‬‬
‫کاتێک کە چاوم کردەوە‪ ،‬ئەوەی کە بینیم لە واقوڕماویدا وەکو مێخ چەسپام بە زەوییەوە‪ .‬دوو‬
‫هێڵی ڕەنگی لە ئاسماندا‪ ،‬یەکیان ئاڵتونی و ئەوەی دیکەش زیوی‪ ،‬دەتگوت بە شێوەیەکی‬
‫خەیاڵی و بە فڵچەیەکی ڕۆحی نەخشێنرابوون‪ .‬ئەو دوو هێڵە ئاماژەیان بە شوێنی دوور دەکرد‪،‬‬
‫ڕوون بوو کە دەیانویست بەرەو شوێنێک ڕێنماییم بکەن‪.‬‬
‫هێشتا ئەو قسانەم لەبیرە کە لە سەرسامیدا گوتم‪" :‬گاڵتە دەکەیت‪ .‬بەڕاستی دەبێت شوێن ئەوانە‬
‫بکەوم‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫نەمدەزانی لەگەڵ خۆمدا قسەم دەکرد یان خودا‪ .‬بەاڵم هیچ گومانم لەوە نەبوو کە کەس وەکو‬
‫من ئەو هێڵەی نەدەبینی‪ .‬نەتدەتوانی بڵێی کیلۆمەترێک دوورن‪ ،‬یەک مەتر دوورن یان شتێک‬
‫لەو نێوانەدا‪ .‬هێڵەکان لەوێ بوون و هیچی دیکە‪ .‬وە چاوەڕێی من بوون‪.‬‬
‫جەلەسەکە بێ ئەندازە قەرەباڵغ بوو‪ .‬هەموو خەڵكی لە دەرەوەی خێمەکاندا بوون‪ ،‬چونکە‬
‫هێشتا وتار و گفتوگۆ دەستیپێنەکردبوو‪ .‬من بە دوای هێڵەکاندا کەوتمە نێو خەڵكی‪ ،‬دەتگوت لە‬
‫بازاڕی پاکستاندانیدام‪ ،‬ڕێی خۆم لەنێو خەڵكدا دەکردەوە‪.‬‬
‫لە ڕاستیدا هێڵەکان بەرەو بازاڕچەی جەلەسەکە سووڕانەوە‪ ،‬ئەو شوێنەی کە نزیکەی‬
‫دەیەیەک لەمەوپێش دەمویست بۆ کڕینی نیشانەیەکی شانازی بڕۆم بۆ ئەوێ‪ .‬ئەم جارە‬

‫‪98‬‬
‫پیاوێکی بەسااڵچووی تووڕە پێشی پێ نەگرتم‪ .‬لە جێگەی ئەوە هێڵەکان بەرەو خوار بوونەوە‬
‫و لە شوێنێکی نزیکی خێمەی جلوبەرگدا دیار نەمان‪ .‬کاتێک گژ و گیاکەم لەسەر ڕێگاکەم‬
‫الدایەو ە و چوومە نێو شوێنێکی کراوەوە‪ ،‬دوو پیاوم دیت کە لەوێ ڕاوەستا بوون و قسەیان‬
‫دەکرد و کاڵوی خڕیان تاقی دەکردەوە‪ .‬دوای چەند ساتێك‪ ،‬ئەوانم ناسییەوە‪ :‬دوو برا‬
‫گەورەکەی خێزانی مالیک بوون‪.‬‬
‫بەبێ هیچ دوودڵییەک بەرەو ڕوویان ڕامکرد و قۆڵیانم گرت‪ .‬کاتێک ئەوانیش منیان ناسییەوە‪،‬‬
‫زۆر دڵخۆش بووین‪ .‬باوەڕیان نەدەکرد کە من ئەوەندە گەورە ببووم‪ ،‬وە بەردەوام پێیان‬
‫دەگوتم‪" :‬تۆ منداڵێکی بچووک بوویت!" پاشان منیان بۆ ئەمسەر و ئەوسەر ڕادەکێشا و بەو‬
‫کەسانەیان دەناساندمەوە کە ڕۆژگارێک لە گالسکۆو دەمناسین‪ .‬بێ ئەندازە دڵخۆش بووین‪.‬‬
‫لەو کاتەدا هێڵە ئاسمانییەکانم لەبیرکردبوو‪.‬‬
‫ئەو شەوە کاتێک لەنێو جێدا ڕاکشابووم و بیرم لە ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە دەکردەوە‪،‬‬
‫نەمدەتوانی هێڵە ئاڵتونی و زیوییەکە لەبیر بکەم‪ ،‬ئەوان بەالی منەوە هیچ مانایەکیان نەبوو‪،‬‬
‫جگە لە سەلماندنی هەبوونی خودا‪.‬‬
‫هەڵبەت من پێش ئەوەش باوەڕم بە خودا هەبوو‪ .‬من دۆعای وەاڵمدراوە و خەونی خودایی و‬
‫گفتوگۆی لۆژیکیم لەبارەی بوونی خودا دیتبوو‪ ،‬بەاڵم هەمیشە جێگەیەک بۆ گومان هەبوو‪.‬‬
‫لەوانەیە وەاڵمی دۆعاکان بە ڕێکەوت بێت‪ ،‬یان ئەوەی کە خەونە خوداییەکان بەپێی‬
‫تێپەڕبوونی کات گەورەیان دەکردەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاسیتدا بگونجێن‪ ،‬یان دەکرا‬
‫گفتوگۆیەکان لە ڕووی لۆژیکییەوە هەڵە و گرفتیان هەبووبێت‪ .‬لەڕاستیدا من لە سەدا نەوەد و‬
‫نۆ لە بوونی خودا دڵنیا بووم‪ ،‬بەاڵم هەمیشە سێبەری گومان بوونی هەبوو‪.‬‬
‫بەاڵم ئێستا هیچ بژاردەیەکی دیکە بوونی نەبوو‪ .‬نەمدەتوانی ڕێگەیەکی دیکە بۆ‬
‫ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکەی ئەو ڕۆژە بهێنمەوە‪ .‬بە هیچ جۆرێك نەمدەزانی هاوڕێکانم لە‬
‫کوێن‪ ،‬وە کاتێک دۆعام کرد ئەو ڕووداوە سەرووسروشتییە منی بەرەو الی ئەوان ئاراستە‬
‫کرد‪.‬‬
‫بەدوای بیانووی دیکەدا دەگەڕام‪ .‬لەوانەیە ئەو هێاڵنە وەهم و خەیاڵ بووبێتن‪ .‬بەاڵم شتی وا‬
‫ناگونجێت‪ ،‬چونکە ڕێک منی بەرەو ئەو شوێنە برد کە هاوڕێکانمی لێ بوو‪ .‬لەوانەیە لە‬
‫ڕووی نەستەوە شوێنەکەیانم زانیبێت‪ .‬نەخێر‪ ،‬شتی وا مەحاڵ بوو‪ ،‬چونکە من تەنانەت‬
‫نەمدەزانی ئایا لە جەلەسەکەدا بەشداری دەکەن یان نە‪ ،‬هەتا دەگات بەوەی کە بزانم ئەوان‬
‫ڕێک لەو بەشەی بازارچەکەدا بوون‪ .‬لەوانەیە لە ماوەی ژیانم لە سکۆتلەند‪ ،‬لەگەڵ‬
‫‪99‬‬
‫هاوڕێکانمدا پەیوەندییەکی پارانۆرماڵم دامەزراندبێت کە ناچاالک بووبێت هەتا دوانیوەڕۆی‬
‫ئەو ڕۆژە کە دەمویست بیاندۆزمەوە‪ ،‬لەو کاتەدا پەیوەندییە ڕۆحییەکەمان توانیویانە لە بینایی‬
‫هەستەوەری مندا خۆیان دەربخەن؟ ئەگەر ڕاستیتان دەوێت‪ ،‬ئەوە باشترین ڕوونکردنەوەی‬
‫سروشتی من بوو کە بە مێشکمدا دەهات‪ ،‬بەاڵم نە تەنها لە سنووری ڕاستییەوە دوور بوو‪،‬‬
‫بەڵکو بە هیچ شێوەیەکە لەگەڵ لۆژیک و مەنتیقدا نەدەگونجا‪.‬‬
‫لەبەر خۆمەوە گوتم‪" :‬نەخێر‪ ،‬هیچ بیانووێكی دیکەم نییە‪ .‬خودا بوونی هەیە و گوێی لە‬
‫دۆعاکانی منەوە دەبێت‪ ،‬تەنانەت دۆعای بچووکی وەک ئەوەی کە هاوڕێکانم لە کوێیە‪ ".‬ئەو‬
‫ڕۆژە ڕاستی بوونی خودا تەنها باوەڕ نەبوو‪ ،‬بەڵکو بەڕاستی دەمزانی کە خودا بوونی هەیە‪.‬‬
‫وە خودا گرنگیم پێ دەدات‪.‬‬
‫ئەو ڕووداوە نەدەکرا لە کاتێکی لەوە باشتردا ڕووبدات‪ .‬کاتێک لە قوتابخانەی ئامادەیی‬
‫پرنسس ئاندا بوومە پۆلی یازدە‪ ،‬یەکێک لە وانەکانمان کە ناوی "بیردۆزی زانیاری" بوو‪،‬‬
‫دەرگای بە ڕووی فەلسەفەی گشتی و مەعریفەتناسی‪ 1‬دەکردەوە‪ .‬ئەو کتێبەی کە دەمانخوێند‬
‫ناوی "مرۆڤ پێوەرە"‪ 2‬بوو‪ ،‬وە یەکێک لە یەکەمین گفتوگۆکانی ئەم وانەیە بریتی بوو لە‬
‫"چۆن بزانین خودا بوونی هەیە؟" گفتوگۆکان زۆر قووڵ بوون و باوەڕی زۆرێک لە‬
‫قوتابییەکانی هێنابووە لەرزە‪.‬‬
‫هەر چەندە گفتوگۆکانمان تیشکیان دەخستە سەر بەڵگە و دەلیلی بابەتیانە‪ ،‬لە ڕاستیدا هەر دەبوا‬
‫بەو جۆرەش بوونایە‪ ،‬بەاڵم من بۆم دەرکەوت کە زانیاری نابابەتیی (خۆیی)‪ ،‬دەکرێت زۆر‬
‫بەهێزتر بێت‪ .‬من هەرگیز نەمدەتوانی قەناعەت بە هیچ کەسێک بهێنم کە ئەو هێڵە ڕەنگییانەم‬
‫لە ئاسماندا بینیوە و بەڕاستی منیان بەرەو هاوڕێکانم بردووە‪ ،‬وە ڕاستییەکەی ناچار نەبووم‬
‫ئەو کارەش بکەم‪ .‬ئەوە تەنها نیشانەیەک بوو بۆ من‪ ،‬وە من لە سەدا نەوەد و نۆی باوەڕم بە‬
‫خودا‪ ،‬گەیشتمە سەدا سەد‪.‬‬
‫چوار ساڵ دوای ئەوە‪ ،‬کاتێک جیهانی من دەستی بە ڕووخان کرد‪ ،‬ئەو لە سەدا یەکە هەموو‬
‫شتێكی گۆڕی‪.‬‬

‫بە ئینگلیزی دەبێتە ‪Epistemology‬‬ ‫‪1‬‬


‫‪2‬‬
‫‪Man is the measure‬‬
‫‪100‬‬
‫بەشی هەژدە‬
‫ئابڕوو و دەسەاڵت‬
‫وانەی بیردۆزی زانیاری یەکێک بوو لەو وانانەی کە من و باشترین هاوڕێم‪ ،‬دەیڤد‪ ،‬پێکەوە‬
‫خوێندمان‪ .‬هاوڕێیەتی نێوانمان لە پۆلی حەوتەوە هەتا دەهات بەهێز و بەهێزتر دەبوو‪ ،‬بە‬
‫جۆرێك کە لە کۆتا ساڵی ئامادەییدا لە یەکتر جودا نەدەبووینەوە‪ .‬لەو حەوت وانەیەی کە‬
‫دەمانخوێند‪ ،‬لە شەشیاندا پێکەوە بووین‪ .‬هەردووکمان پێکەوە سەرکاپتنی تیمێکی ئەکادیمی‬
‫بووین‪ ،‬هەروەها وەکو هاوکار چووینە نێو تیمی تاوانناسییەوە‪ .‬ئێمە لە پێشبڕکێکانی پۆلی‬
‫یازدەدا‪ ،‬پلەی پێنجەممان بەدەستهێنا‪ .‬هەمووان سەریان بەو ئەنجامە سوڕما‪ ،‬چونکە ئێمە‬
‫تازەکار بووین‪ .‬لە کۆتا ساڵی ئامادەییدا‪ ،‬واتە لە پۆلی دوزادەدا بووینە پاڵەوان و پلەی‬
‫یەکەممان بەدەستهێنا‪.‬‬
‫من و دەیڤد چەند جارێک لەبارەی ئایین و بوونی خوداوە قسەمان کردبوو‪ .‬ڕوانگەمان جیاواز‬
‫بوو‪ ،‬وە ڕوون بوو کە ئەو جیاوازییە هەتا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی هەبوو بە شێوازی‬
‫پەروەردەی خێزانەکانمانەوە‪ .‬دەیڤد دوودڵ بوو لەوەی کە قۆناغی گومان لە هەبوونی خودا‬
‫تێپەڕێنێت‪ ،‬خاڵی دەستپێکی منیش ئیسالم بوو‪ .‬وا دیار بوو کە گفتوگۆکانی وانەی بیردۆزی‬
‫زانیاری‪ ،‬ببووە هۆی زیادکردنی گومانەکانی دەیڤد لەمەڕ هەبوونی خودا‪ ،‬وە هەرچەندە هیچ‬
‫کاریگەرییەکی لەسەر باوەڕی من بە هەبوونی خودا نەبوو بەاڵم جیاوازی زۆر گرنگی نێوان‬
‫کەلتوری ڕۆژاوا و ڕۆژهەاڵتی بۆ ئاشکرا کردم‪.‬‬
‫کاتێک دایک و باوکم فێری ئەوەیان دەکردم کە بیروباوەڕەکانم تاقی بکەمەوە‪ ،‬لە ڕاستیدا‬
‫چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکردم کە دیوارێکی بەرگری بۆ ئەو شتانە دروست بکەم کە فێریان‬
‫کردبووم‪ .‬ئێمە لە وانەی بیرۆدۆزی زانیاریدا ڕێک وامان دەکرد – بیروباوڕمان خستبووە‬
‫ژێر پرسیار و لێکۆڵینەوەوە – بەاڵم شێوازی ئەنجامدانەکەی تەواو جیاواز بوو‪ .‬ئێمە بە‬
‫شێوەی ڕەخنەگرانە بیروباوەڕمان دەخستە ژێر پرسیارەوە و ڕووبەڕووی تەنگەژەمان‬
‫دەکردنەوە‪ ،‬هەروەها خاڵی الواز و بەرگەگرتن و سنوورەکانیمان تاقی دەکردەوە‪ .‬هەندێک لە‬
‫قوتابییەکان تەنانەت جێگەیان دەگۆڕییەوە‪.‬‬
‫دەتوانین جیاوازی نێوان پەروەردە و فێربوونی ڕۆژاوا و ڕۆژهەاڵت بگەڕێنینەوە بۆ ئەو‬
‫جیاوازییە گەورەیەی کە لە نێوان کۆچبەرانی موسڵمان و منداڵەکانیاندا هەیە‪ :‬لە کەلتوری‬
‫ڕۆژهەاڵتیدا‪ ،‬کەسانی گەورە و خاوەنی پلەوپایە دەسەاڵتیان هەیە و قسەی کۆتایی دەکەن‪ ،‬لە‬

‫‪101‬‬
‫کاتێکدا لە کەلتور و فەرهەنگی ڕۆژاواییدا‪ ،‬هێز و دەسەاڵت لەالی هۆکار و بەڵگەیە‪ .‬ئەم دوو‬
‫جێگەیەی هێز و دەسەاڵت تەواوی مێشک دەتەنێت و ڕوانگەی ئاکار و ڕەفتاری تەواوی‬
‫کۆمەڵگەکان دەستنیشان دەکات‪.‬‬
‫کاتێک هێز و دەسەاڵت لە جێگەی هۆکار و بەڵگە لە پلەوپایەوە سەرچاوە دەگرێت‪ ،‬پرسیار و‬
‫لێپێچینەوە لە ڕێبەرایەتی مەترسیدارە‪ ،‬چونکە دەکرێت ببێتە مایەی لەناوبردنی سیستەم‪.‬‬
‫بۆچوونی جیاواز سزا دەدرێت و گویڕایەڵی پاداشت دەدرێتەوە‪ .‬کاری دروست و نادروست بە‬
‫پێوەری کۆمەاڵیەتی هەڵدەسەنگێنرێت نەک تاکەکەسی‪ .‬دیاریکردنی باش و خراپی کەسێک‬
‫بەستراوەتەوە بەوەی کە هەتا چ ڕادەیەک ئەو کەسە چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە جێبەجێ‬
‫دەکات‪ ،‬نەک ئەوەی کە ئەو کەسە دروست و نادروست لە یەکتر جودا دەکاتەوە‪.‬‬
‫بەو شێوەیە‪ ،‬دەسەاڵتی پلەوپایە کۆمەڵگەیەک بەرهەم دێنیت کە دروست و نادروست بەپێی‬
‫حەیا و ئابڕوو دەستنیشان دەکات‪.‬‬
‫لە الیەکی دیکەوە‪ ،‬کاتێک هێز و دەسەاڵت لە هۆکار و بەڵگەوە سەرچاوەی گرتبێت‪،‬‬
‫پێشوازی لە پرسیار و لێکۆڵینەوە دەکرێت چونکە لیکۆڵینەوی ڕەخنەگرانە بنەماکانی دەسەاڵت‬
‫پتەوتر دەکات‪ .‬هەموو کەسێك چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت کە هەڵسوکەوت و ڕەفتاری خۆی‬
‫بخاتە ژێر چاودێریی و پشکنینەوە‪ .‬هەرکەسێک لە ئاستی خۆیەوە هەڵسوکەوتی دروست و‬
‫چەوتی خۆی هەڵدەسەنگێنێت‪ .‬ئەو کات هۆکاری دیاریکردنی چاکی ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ‬
‫ئەوەی کە ئاخۆ ئەو کەسە ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێی دروستە یان ئەوەی کە پێی هەڵەیە‪.‬‬
‫هێز و دەسەاڵتی ژیر و مەنتقی کۆمەڵگەیەک بەرهەم دێنیت کە ڕاست و هەڵە لەسەر بنەمای‬
‫تاوان و بێتاوانی دەستنیشان دەکات‪.‬‬
‫هۆکاری ئەوەی کە ڕۆژاوا لە ڕۆژهەاڵت تێناگات لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی‬
‫نموونەیی لە نێوان کەلتوری حەیا و ئابڕوو و کەلتوری تاوان و بێتاوانیدا‪ .‬هەڵبەت بابەتەکە‬
‫هەتا ڕادەیەک ئاڵۆزە‪ ،‬وە توخم و تایبەتمەندییەکانی هەر دوو بنەمای بیرکردنەوەکە لە‬
‫ڕۆژ هەاڵت و ڕۆژاواش بوونی هەیە‪ .‬بەاڵم شەبەنگی کەلتوریی حەیا و ئابڕوو نموونەیەکی‬
‫جوڵێنەرە کە ڕۆژهەاڵت بەرەو پێش دەبات‪ ،‬وە ڕۆژاواییەکان زۆر بە زەحمەت لەوە تێدەگەن‪.‬‬
‫ئەم پشتبەستن بە دەسەاڵت و پلەوپایەیە هۆکاری تایبەتمەندییەکانی بەشێک لە جیهانی ئیسالمە‬
‫کە بووەتە هۆی واقوڕمانی زۆرێک لە ڕۆژاواییەکان‪ ،‬لەوانە بەردەوامبوونی کوشتن بە‬
‫بیانووی شەرەف‪ ،‬بە شوودانی مندااڵنی شەش سااڵن و بچووکتریش و جەنگە خوێناوییەکان‪.‬‬

‫‪102‬‬
‫بە هەر هۆکارێك بێت‪ ،‬هەبوونی سەرچاوە کاریگەرەکانی دەسەاڵتی کۆمەاڵیەتی لەم‬
‫هەرێمانەدا وای کردووە کە ئەم دابونەریتانە هەر چۆنێک بێت قبوڵ بکرێن‪ ،‬یان تەنانەت‬
‫بەالیانەوە جێگەی پەسەند بێت‪ .‬هیچ هۆکارێک بۆ گۆڕینی ئەم ڕێسا و کارە بوونی نییە‪ ،‬وە‬
‫هیچ قەدەغەبوونێکی دەرەکی ناتوانێت خۆی بسەپێنێ بەسەریاندا‪ .‬گۆڕانکارییەکە دەبێت‬
‫کۆمەاڵیەتی و ناوخۆیی و خۆڕسک بێت‪.‬‬
‫ئەو مندااڵنەی کە وەکو نەوەی دووەمی موسڵمانان لە ڕۆژاوادا گەورە بوون‪ ،‬دەرگیری‬
‫کوشتن بە بیانووی شەرەف و خوێنڕشتن نین‪ .‬ئێمە دەست و پەنجە لەگەڵ بنەمای حەیا و‬
‫ئابڕوودا نەرم دەکەین کە پێمان دەڵێت‪" :‬ئاساییە‪ ،‬هەتا ئەو کاتەی پێت دەزانن‪ ".‬هەتا ئەو‬
‫کاتەی کە ئابڕووت نەچووە‪ ،‬کارەکەت هەڵە نییە‪.‬‬
‫ئەم بنەمایەم چەندین جار لە ژیانمدا دیوە‪ ،‬هەر چەندە ناچارم تەنها ئەوانە بگێڕمەوە کە‬
‫زیانێکی ئەوتۆیان نییە‪ .‬یەکێک لە بێزیانترین بابەتەکان‪ ،‬بریتییە لە دووبارە پڕکردنەوەی‬
‫خواردنەوە گازییەکان‪ .‬زۆرێک لە هاوڕێ موسڵمانەکانم پێیان وابوو کە ئاساییە ئەگەر لە‬
‫چێشتخانەی خواردنی خێرا و ئامادەدا‪ ،‬پەرداخی ئاو وەربگریت و لە ئامێری خواردنەوەی‬
‫گازییدا پڕی بکەیت لە پیپسی‪ .‬ئێمە ئەم ئیشەمان بەالوە سەیر نەبوو‪ ،‬وە من خۆم چەندین جار‬
‫ئەو کارەم کردبوو‪.‬‬
‫بەاڵم ڕۆژێکیان لە چیشتخانەی خواردنی خێرا و ئامادەی تاکۆ بێڵ‪ 1‬لە کەناراوی ویالیەتی‬
‫ڤیرجینیا‪ ،‬یەکێک لە هاوڕێکانم کاتێک لە جێگەی ئاو سەرقاڵی پڕکردنی پەرداخەکەی بوو بە‬
‫خواردنەوەی ماونتن دوو کۆد ڕێد‪ ،2‬پێیان زانی و ئاشکرا بوو‪ .‬یەکێک لە شاگردەکان لە‬
‫دوورە وە و لەکاتی پڕکردنی خواردنەوەکەدا چاوی بە هاوڕێکەم کەوتبوو‪ .‬بەبێ هیچ‬
‫چاوپۆشییەک دەستی هاوڕێکەمی لە ئامێرەکە دوور خستەوە و بە دەنگی بەرز گوتی‪" :‬تۆ‬
‫داوای ئاوت کردووە‪ ،‬ناتوانیت خواردنەوەی گازی وەربگریت!"‬
‫خەڵكی ئاوڕیان دایەوە تاکو بزانن ئەو دەنگە دەنگە چییە‪ ،‬یەکسەر هاوڕێکەم لە شەرمان‬
‫ڕەنگی سوور هەڵگەڕا‪ .‬هەڵبەت شاگردەکە ڕاستی دەگوت‪ ،‬چونکە پەرداخەکانی ئاو ڕوون‬
‫بوو‪ ،‬بەاڵم هی خواردنەوە گازییەکان تاریک بوو‪ .‬دەتوانم بڵێم هاوڕێکەمیان ڕێک لە کاتی‬
‫ئەنجامی تاواندا گرت‪ .‬هەموو کەسێک دەیتوانی خواردنەوەی نێو پەرداخەکە ببینێت‪.‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Taco Bell‬‬
‫‪2‬‬
‫‪Mountain Dew Code Red‬‬
‫‪103‬‬
‫هاوڕێکەم لەو کاتەدا لە هەڵبژاردنی شێوازی هەڵسوکەوتیدا خراپ هەڵسوکەوتی کرد‪ .‬ئەو لە‬
‫بەردەم زۆر کەسدا شەرمەزار کرا‪ .‬دزینی خواردنەوەی گازی هەتا ئەو کاتە‪ ،‬هیچ کێشەیەکی‬
‫نەبوو‪ .‬لەوانەیە بەالی ڕۆژاواییەکانەوە زۆر سەیر بێت‪ ،‬بەاڵم ئەو زۆرتر بەوە هەستی بە‬
‫شەرمەزاری دەکرد کە شاگردێکی سادە بەسەریدا هاواری کردبوو‪ ،‬نەک ئەوەی کە لە کاتی‬
‫دزیدا گیرابوو‪ .‬هەر بۆیە دانی پێدا نەنا و بە دەنگی بەرز گوتی‪" :‬خەریکم ئاوی تێدەکەم!" وە‬
‫باقی پەرداخەکەی پڕ کرد لە ئاو و لەو ناوە دوور کەوتەوە‪ ،‬وەکو بڵێی زۆر ئاسایی بێت کە‬
‫ئاو ڕەنگی پەمەیی بێت و بڵقی هەبێت‪.‬‬
‫لە نموونەیەکی دیکەدا‪ ،‬ئەندامانی خێزان گاڵتەیان بە ئامۆزایەکم دەکرد‪ ،‬کە لە کاتی فێڵێکی‬
‫بچووک لە کۆمپانیایەکی بیمە و دڵنیایی پێیان زانیبوو‪ .‬ئەویش بە مەبەستی کەمکردنەوەی‬
‫شەرمەزارییەکەی‪ ،‬چیرۆکی ئاشکرابوونەکەی بە شێوەیەکی پێکەنیناوی بۆ تەواوی خێزان‬
‫گێڕایەوە‪.‬‬
‫ئەو بەوە دەستی پێکرد کە کاتێک نرخی بیمەی ئۆتۆمبێلی وەردەگرت‪ ،‬زانیبووی کە ئەگەر‬
‫بڵێت خێزاندارە‪ ،‬ئەوا داشکاندنێکی زۆرتری بۆ دەکەن‪ .‬هەر بۆیە چیرۆکێکی دورودرێژی‬
‫لەبارەی ناسینی خێزانەکەی لە ڕابردوودا داڕشت‪ ،‬هەروەها ئەوەی کە ئیشی چی بووە و چ‬
‫شتێكی بۆ وەربیرهاتنەوەی بەرواری لەدایکبوونی خێزانە ساختەکەی بەکارهێناوە‪ .‬دەیویست‬
‫بە نوێنەری کۆمپانیاکە بڵێت کە بەداخەوە لەبەر ئەوەی لە ئێستادا خێزانەکەی هێشتا لە‬
‫پاکستانە‪ ،‬هیچ وەرەقە و بەڵگەیەکی پێ نییە‪ .‬هەر بۆیە دوای ئەوەی کە بەجوانی و بەپێی‬
‫پێویست شێوازی چیرۆکەکەی داڕشت‪ ،‬تەلەفۆنی بۆ کۆمپانیایەکی بیمە و دڵنیایی کرد و‬
‫قەناعەتی پێ هێنان کە خێزاندارە و داشکاندنێکی زۆری بیمەی وەرگرت‪.‬‬
‫تەنها من و یەکێکی دیکە لە ئەندامانی خێزان ئەم کارەمان بەالوە پەسەند نەبوو‪ ،‬کە‬
‫هەردووکمان لەدایکبووی ئەمریکا بووین‪ .‬کەسە گەورە و بەتەمەنەکانی خێزان پێکەنین و‬
‫پێیان گوتین کە ئەوەندە سەخت نەیگرین و گوتیان کە کۆمپانیاکانی بیمە بەپێی پێویست پارەیان‬
‫هەیە‪ .‬ئامۆزاکەشم بە دەنگێکی بێزارکەرەوە هاوڕابوونی خۆی لەسەر قسەی گەورەکان‬
‫دەربڕی‪.‬‬
‫لە بەردەوامی چیرۆکەکەدا‪ ،‬دوای ساڵێک بەسەر ئەو کارەدا‪ ،‬دوای ئەوەی کە ئەو ئامۆزایەم‬
‫تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆی سادە دەبێت‪ ،‬دەبوا لە کەنار شەقام بوەستابا و کۆمپانیای بیمەی‬
‫لەو ڕووداوە ئاگاد ار بکردایەتەوە‪ .‬لە کاتێکدا سەرقاڵی گێڕانەوەی ڕووداوی هاتوچۆکە بووە‪،‬‬
‫نوێنەری کۆمپانیاکە لێی پرسیوە کە ئاخۆ لەو کاتەدا ژنەکەی لەگەڵی بووە یان نە‪ .‬لەبەر ئەوەی‬

‫‪104‬‬
‫کە لەو کاتەدا فکری دەرگیری ڕووداوەکە بووە‪ ،‬لە وەاڵمدا گوتوویەتی کە ژنی نییە‪ .‬نوێنەری‬
‫کۆمپانیاکەش بەبێ ئەوەی کە هیچ گومانێک ببات‪ ،‬لێی پرسی کە ئایا هەرگیز ژنی هەبووە‪.‬‬
‫ئەویش گووتەیەتی‪" :‬نەخێر!" پاش ماوەیەکی کەم‪ ،‬ڕێژەی پێدانی بیمەکەیان بۆ دووبەرابەر‬
‫کرد‪.‬‬
‫بە درێژایی چیرۆکەکە‪ ،‬تەواوی خێزان قاقایان لێدەدا‪ .‬بە گوتنی چیرۆكێکی لەو شێوەیە‪،‬‬
‫دەیتوانی شەرمەزاریی ئاشکرابوونی درۆکەی بەوە دابپۆشێت کە چیرۆکبێژێکی زۆر باشە‪ .‬لە‬
‫ڕاستیدا دروستی و هەڵەیی ئەو کارەی کە ئامۆزاکەم کردبووی هیچ دەور و ڕۆڵێکی لەو‬
‫هاوکێشەیەدا نەبوو‪ ،‬تەنانەت هەست بە گوناه و تاوانیش جێگەی نەبووەوە‪.‬‬
‫ئەمانەی کە باسم کرد هەتا ڕادەیەک نموونەگەلێكی بێزیان بوون لەوەی کە کەلتور و‬
‫فەرهەنگێک کە لەسەر حەیا و ئابڕوو بنیات نرابێت چەندە جیاوازە لە کەلتوری ڕۆژاوایی کە‬
‫پشت بە تاوان و بێتاوانی دەبەستێت‪ .‬هەڵبەت‪ ،‬بیر و هزرێکی تەواو فراوان و بەرباڵو لە‬
‫ئاکار و ڕەفتار لەنێو ئیسالمدا هەیە‪ ،‬کەواتە دەبێت وریا بین بابەتەکە لە ڕادەبەدەر سادە‬
‫وەرنەگرین و وای دابنێین کە موسڵمانان هەر چییان حەز لێ بێت دەیکەن ئەگەر دڵنیا بن‬
‫لەوەی کە کەس پێیان نازانێت‪ .‬بە هەمان شێوە دەتوانین بڵێین کە لە ڕۆژهەاڵتدا هەستی‬
‫شەرمەزاری زیاتر لە هەستی گوناهکردن هۆکاری دیاریکردنی ئاکار و ڕەفتارە‪.‬‬
‫ئەگەر بگەڕێینەوە سەر نەوەی دووەمی موسڵمانان لە ڕۆژاوا‪ ،‬لەوانەیە ئێستا باشتر لەوە‬
‫تێبگەین چەندە سەختە کە بکەویتە نێوان ئەم دوو کەلتورەوە‪ ،‬لە کاتێکدا پێیەکت لەمسەر و‬
‫پێیەکی دیکەشت لەوسەر بێت‪ .‬کاتێک کە گەنجە موسوڵمانەکان کارێک دەکەن کە جێگەی‬
‫پەسەندی کۆمەڵگە نییە‪ ،‬هاندەدرێن کە بیشارنەوە و بەو هۆیەوە لە ناخەوە لەگەڵ هەستی‬
‫تاوانباربووندا دەست و پەنجە نەرم دەکەن‪ .‬ئارەزووی سروشتیی ڕۆژهەاڵتی بۆ شاردنەوەی‬
‫ڕاستییە شەرمهێنەرەکان‪ ،‬ئارەزووی ڕۆژاوایی بۆ هەستی گوناه لەواندا زیاد دەکات‪.‬‬
‫ئەوە بۆ من بوو بە کێشەیەکی گەورە کاتێک کە قۆناغەکانی ئامادەییم یەک لەدوای یەک‬
‫دەبڕی‪ .‬هەموو هاوڕێکانم دەیانزانی کە من موسڵمانم و بۆم نییە بچمە ژوانی هیچ کچێکەوە‪.‬‬
‫هەوڵی تەواوی خۆم دا کە ببمە باڵیۆزی فەرهەنگ و کەلتوری خۆم لە ڕێگەی گوتنی ئەوەی‬
‫کە من ڕازیم و خۆشحاڵم بە شێوازی ژنهێنانی دابورریتی کە دایک و باوکم ژنم بۆ دەستنیشان‬
‫بکەن‪ .‬لەڕاستیشدا هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوەدا نەبوو‪ ،‬هەتا ئەو کاتەی کە دڵم بۆ کچان لێیدا‪.‬‬
‫لە پۆڵی دوازدەی ئامادەییدا‪ ،‬کەم کەم خەریک بوو ئاشقی کچێک دەبووم‪ .‬ئەویش پێی گوتم کە‬
‫منی خۆشدەوێت‪ .‬بەپێی پێوەری ڕۆژاوا‪ ،‬گرتنی دەستی یەکتر و کردنی قسەی ئاشقانە‪،‬‬
‫‪105‬‬
‫کارێکی بێ زەرە و زیان بوو‪ .‬بەاڵم من هەمیشە ئەوەم دەشاردەوە‪ ،‬چونکە پێچەوانەی‬
‫پێوەرەکانی ڕۆژهەاڵت بوو‪ ،‬وە بەو هۆیەوە هەستم بە گوناه و تاوان دەکرد‪ .‬دوای چەندە‬
‫هەفتەیەک‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا خۆشمدەویست‪ ،‬پەیوەندیم لەگەڵیدا پچڕاند‪ .‬زۆری پێ‬
‫نەچوو کە بووە خۆشەویستی باشترین هاوڕێم‪ ،‬دەیڤد‪ .‬هێشتا هەر ئەوم خۆشدەویست و دوای‬
‫ماوەیەک‪ ،‬بەڕاستی هەستم بە گوناه دەکرد کە دڵم بۆ خۆشەویستی باشترین هاوڕێم لێدەدات‪.‬‬
‫من بە دەیڤدم گوت کە پێشتر بەنهێنی لەگەڵ خۆشەویستییەکەی ئەودا پەیوەندیم هەبووە و‬
‫تەنانەت ئێستاش هەستم بەرامبەری هەیە‪.‬‬
‫هیچ کام لە هاوڕێکانم لەوە تێنەگەیشتن کە بۆچی ئەو پەیوەندییەم لەوان شاردبووەوە‪ ،‬دەیڤدیش‬
‫لە هەمووان زیاتر درکی نەدەکردم‪ .‬ئەو پێی وابوو کە من ناپاکیم بەرامبەری کردووە کە‬
‫لەگەڵیدا ڕووڕاست نەبوومە و لەبەر ئەوەی کە هێشتا هەستم بەرامبەر خۆشەویستییەکەی ئەو‬
‫هەبوو‪ .‬ڕێک پێش کۆتایی قۆناغی ئامادەیی‪ ،‬دەمەبۆڵەیەک کەوتە نێوان من و دەیڤدەوە‪،‬‬
‫هەمووان لە الیەک بوون و منیش بە تەنها لە الیەک‪.‬‬
‫دیسان بێ هاوڕێ مامەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمجارە خراپ دڵم شکابوو و تەواو سەرم لێشێوابوو‪ .‬چی‬
‫ڕوویدابوو؟ بۆچی هەمیشە بە تەنها دەمامەوە؟ دەمزانی کە کارێكی هەڵەم کردووە‪ ،‬بەاڵم ئایا‬
‫هەتا ئەو ڕادە یە هەڵە بوو کە شایانی ئەوە بم هەموو هاوڕێکانم لەدەست بدەم؟ بەشداریم لە هیچ‬
‫کام لە ئاهەنگەکانی تەواوبوونی قوتابخانەدا نەکرد‪ ،‬چیتر بانگهێشت نەدەکرام بۆ ئەو‬
‫گەشتانەی کە پێش کۆلێژ بەرنامەمان بۆ دانابوو‪ ،‬کاتێک هاوڕێکانم چوون بۆ زانکۆ‪ ،‬چیتر‬
‫چاوم پێیان نەکەوتەوە‪ ،‬هەروەها کاتێک لە پشووەکاندا دەگەڕانەوە ماڵەوە و لە دەوری یەک‬
‫کۆدەبوونەوە‪ ،‬نەمدەتوانی بڕۆم بۆ الیان‪.‬‬
‫ئەگەر ئەو کاتە لە شێوازی هەڵسوکەوتم تێبگەیشتبام‪ ،‬لەوانەبوو جیاواز هەڵسوکەوتم بکردبا‪.‬‬
‫ئەگەر ئەوان منیان درک کردبا‪ ،‬لەوانەبوو کەمتر دڵیان لە کارە نهێنییەکەم بشکابا‪ .‬ئەگەر ئەو‬
‫شتانەمان بزانیبا‪ ،‬لەوانەبوو هەتا ئێستا هاوڕێکانی سەردەمی منداڵی هەر هاوڕێم بوونایە‪.‬‬
‫هەندێک باوەڕ ناکەن کە جیاوازی لە نێوان کەلتوری ڕۆژاوا و ڕۆژهەاڵتدا هەبێت‪ ،‬ئەو جۆرە‬
‫مرۆڤانە هەموو جیهان یەکسان دەبینن‪ .‬خەڵکی دیکە نموونەی بیر و هزری ڕۆژهەاڵت و‬
‫ڕۆژاوا تەنها وەکو دید و ڕوانگەیەکی کونجکۆاڵنە چاو لێدەکەن‪ .‬بەاڵم بۆ من و هاوشێوەکانی‬
‫من‪ ،‬بۆشایی نێوان ڕۆژهەاڵت و ڕۆژاوا بووە هۆی دیاریکردنی چارەنووسی ژیانمان‪ .‬بەو‬
‫هۆیەوە بوو کە من لە سەردەمی منداڵیدا هیچ هاوڕێیەکم نەبوو‪ ،‬وە بەو هۆیەوە بوو کە‬
‫جارێکی دیکە بە تەنها پێم نایە نێو قۆناغی گەورەبوونەوە‪.‬‬

‫‪106‬‬
‫خۆشبەختانە‪ ،‬کاتە پڕ لە ئازارەکە تەنها هاوینی خایاند‪ .‬لە مانگی ئابی ‪ ٢٠٠١‬دا‪ ،‬واتە دوای‬
‫تێ پەڕبوونی چەند مانگێک چوومە زانکۆ‪ ،‬بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گۆڕینی خۆم و‬
‫پەیداکردنی هاوڕێی نوێم دەکرد‪ .‬لە کاتێکدا تەنها سێ هەفتە لە دەستپێکی زانکۆ تێپەڕیبوو کە‬
‫قەیران و تەنگژەیەکی نوێ سەریهەڵدا‪ .‬ئەم تەنگژەیە کاری کردە سەر تەواوی گەل‪ .‬چیتر‬
‫جیهان وەکو پێشتری لێ نایەتەوە‪.‬‬

‫‪107‬‬
‫بەشی نۆزدە‬
‫ئایینی ئاشتی‬
‫چوار هەفتە بوو کە لە زانکۆی ئۆڵد دۆمینیەن‪ 1‬دەستم بە خوێندن کردبوو‪ .‬من و باجی‬
‫هەردووکمان بە یەک هۆکار لەو زانکۆیە دەمانخوێند‪ :‬باشترین زانکۆی نزیک ماڵ خۆمان‬
‫بوو‪ ،‬وە دایک و باوکم ڕێگایان نەدەدا لەوە دوورتر بکەوینەوە‪ .‬ئێمە زۆربەی کات پێکەوە‬
‫دەڕۆیشتین بۆ زانکۆ‪ ،‬بەاڵم ڕۆژانی سێشەممە‪ ،‬باجی بۆ ئەوەی خۆی لە قەرەباڵغی شەقام‬
‫‪2‬‬
‫بپارێزێت‪ ،‬دوای من دەهات بۆ زانکۆ‪ .‬من دەبوا کاتژمێر هەشت لە تاقیگەی ئاناتۆمی‬
‫بوومایە‪.‬‬
‫ئەو سێشەممەیەش‪ ،‬وەکو ڕۆژانی دیکە دەستی پێکرد‪ .‬کاتژمێر دە و نیو ئیشم لە تاقیگەی‬
‫ئاناتۆمی تەواو بوو و بەرەو سەنتەری وێب‪ 3‬کەوتمە ڕێ کە سەنتەرێکی تایبەت بە قوتابیانی‬
‫زانکۆکەمان بوو‪ .‬هەتا دوانیوەڕۆ کە گروپی تاوانناسی بە مەبەستی ڕاهێنان کۆدەبووینەوە‪،‬‬
‫هیچ ئیشێکم نەبوو‪ .‬هەفتەی یەکەمی وانەکان چووبوومە نێو ئەو گروپەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی بزانم‬
‫ئاخۆ هەر وەکو قۆناغی ئامادەیی دەتوانم سەرکەوتن بەدەستبهێنم‪.‬‬
‫کاتێک بە دەم پیاسەکردنەوە چوومە نێو سەنتەرەکەوە‪ ،‬لێپرسراوی گروپی تاوانناسی بە‬
‫خێرایی ڕۆیشتە دەرەوە‪ .‬نەمدەزانی چ کێشەیەک هاتووەتە پێش‪ ،‬بۆیە پرسیم‪" :‬چی‬
‫ڕوویداوە؟"‬
‫بەبێ ئەوەی کە ڕابوەستێت‪ ،‬گوتی‪" :‬تاوەری دوومیش ڕووخا‪ ".‬گێژ و سەرلێشێواو‪ ،‬دیتم‬
‫کۆمەڵێکی زۆر قوتابی لە هۆڵی دانیشتن لە پشت لێپرسراوەکە و لەبەردەم تەلەفزیۆن‬
‫دانیشتبوون‪ ،‬هەر بۆیە منیش ڕۆیشتم بۆ ئەوێ‪.‬‬
‫کەناڵەکانی تەلەفزیۆن یەک لە دوای یەک هەواڵی ڕووخانی تاوەرە بازرگانییەکانی باکور و‬
‫باشوریان دووبارە و چەند بارە دەکردەوە‪ .‬چەندین جار لەسەر یەک وێنەی ئەو فڕۆکەیەیان‬
‫نیشان دەدا کە خۆی بە یەکێک لە تاوەرەکاندا دەکێشا و بەو هۆیەوە هەر دوو تاوەرەکە‬
‫دەڕووخا‪ .‬وەکو فیلمی سینەمایی وابوو‪ ،‬بەاڵم هەموومان وەکو مێخ بە زەوییەکەوە‬
‫چەسپابووین‪.‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Old Dominion University‬‬
‫زانستی پێکهاتەی لەش‪ ،‬توێکارزانی‬ ‫‪2‬‬
‫‪3‬‬
‫‪Webb Center‬‬
‫‪108‬‬
‫هیچمان نەدەجواڵینەوە‪ ،‬هەروەها هیچ قسەیەکیشمان نەدەکرد‪ .‬دوای چەند ساتێک تەلەفۆنەکەم‬
‫جەڕەسی لێدا‪ .‬باوکم بوو‪ ،‬لە دەنگییەوە هەستم دەکرد کە بێ ئەندازە نیگەرانە‪" .‬نەبیل‪ ،‬لە‬
‫کوێی؟ بۆچی وەاڵمی تەلەفۆن نادەیتەوە؟"‬
‫"بابە‪ ،‬لە زانکۆم‪ .‬لە تاقیگەی ئاناتۆمی شەبەکە نییە‪".‬‬
‫"هەر ئێستا وەرەوە ماڵەوە‪ ،‬باجی لەگەڵ تۆیە؟"‬
‫"نەخێر‪ ،‬حاڵی باشە؟"‬
‫"ئەویش وەاڵمی تەلەفۆن ناداتەوە‪ .‬پەیدای بکە و زوو وەرنەوە ماڵەوە‪".‬‬
‫هێشتا لە ڕووداوەکەی پێشتر سەرم دەرنەدەچوو‪ ،‬هەوڵم دەدا پارچەکانی مەتەڵەکە بەدەم‬
‫یەکەوە بدەم‪" .‬بابە‪ ،‬چی بووە؟ بۆچی دەبێت بگەڕێمەوە ماڵەوە؟"‬
‫باوکم بە سەرسامییەوە پرسی‪" :‬نازانیت؟ هێرش کراوە‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم بۆچی من دەبێت بێمەوە ماڵەوە؟"‬
‫"نەبیل! ئەوان موسڵمانان بە تاوانبار دەزانن! خەڵكی تووڕە دەبن‪ ،‬لەوانەیە تووڕەیی خۆیان‬
‫بەسەر تۆ و باجیدا بڕێژن‪ .‬دەبێت باجی پەیدا بکەیت و لە سەالمەتیی دڵنیا بیت و پێکەوە بێنەوە‬
‫بۆ ماڵ‪".‬‬
‫"بەاڵم بابە‪ ،‬من ‪"...‬‬
‫باوکم چیتر کاتی بەفیڕۆ نەدا‪" .‬نەبیل! ئەوەی کە دەیڵێم ئەنجامی بدە! دەبێت تەلەفۆن بۆ باجی‬
‫بکەم‪ .‬تەلەفۆنەکەت با لەبەردەست بێت‪ ".‬ئەوەندەی گوت و ئیتر پەیوەندییەکەی پچڕاند‪.‬‬
‫سەیرێکی ئەوانەم کرد کە تماشای تەلەفزیۆنیان دەکرد‪ .‬ئایا ئەم خەڵکە دوژمنی من بوون؟ ئایا‬
‫بەڕاستی دەکرا ئەمانە زیانم پێ بگەیەنن؟ کەم کەم‪ ،‬مەترسی لە تەلەفزیۆنەکەوە بەرەو الی من‬
‫گوازرایەوە‪ .‬ئێستا من بەشێکی ئەو فیلمە ترسناکە بووم‪ ،‬وە دەبوا دەوری خۆم بگیڕابا‪ .‬ئیتر بە‬
‫خێرایی ئەوێم بەجێهێشت و تەلەفۆنم بۆ باجی کرد‪.‬‬
‫دڵم ئاسوودە بوو کە وەاڵمی دایەوە‪" .‬السالم علیکم؟"‬
‫"باجی‪ ،‬دەزانیت چی ڕوویداوە؟ لە کوێی؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬لەنێو ئۆتۆمبێلم‪ ،‬بەرەو ماڵەوە دەڕۆم‪".‬‬
‫‪109‬‬
‫"بۆچی کاتێک بابە تەلەفۆنی کرد‪ ،‬وەاڵمت نەدایەوە؟"‬
‫"چونکە کاتێک لە فرۆشگای ‪ -7‬ئیڵێڤن سەرقاڵی تماشاکردنی تەلەفزیۆن بووم‪ ،‬پۆلیسێک منی‬
‫هێنایە ئەمالوە‪ .‬پێی گوتم لەبەر ئەوەی کە بورقام پۆشیوە‪ ،‬لەوانەیە لە دەرەوە پارێزراو نەبم‪.‬‬
‫دواتر داوای لێکردم کە هەتا نێو ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵم بێت‪ ،‬وە ئێستاش بەڕێوەم بۆ ماڵەوە‪".‬‬
‫"بەڕاستی؟ کارێكی جوانی کردووە ‪ .‬باشە‪ ،‬بە وریارییەوە شۆفێری بکە‪ .‬بە زوویی لە ماڵەوە‬
‫دەتبینم‪".‬‬
‫تەواوی ڕۆژ بە دیار تەلەفزیۆنەوە دانیشتبووم‪ .‬باوکم هەفتەیەک پشووی وەرگرت‪ ،‬داوای لە‬
‫ئێمەش کرد کە هەمان شت بکەین‪ .‬ئێمە تەنها بۆ کڕینی ئااڵی ئەمریکا چووینە دەرەوەی ماڵ‪،‬‬
‫چونکە بە زوویی هەمووی دەفرۆشرا‪ .‬ئااڵکانمان لە حەوشە و سەر ئۆتۆمبێلەکانمان دانا‪ ،‬بە‬
‫جۆرێک کە جوان ببینرێن‪ .‬وە چەند دانەیەکی زیادەشمان لە گەراجەکە هەڵگرت‪.‬‬
‫ئێمە دەمانویست کە خەڵك بزانن‪ ،‬پێچەوانەی ئەوەی کە لە هەواڵەکاندا دەیبیستن‪ ،‬ئێمە‬
‫دوژمنیان نەبووین‪.‬‬
‫باوکم تووشی پارانۆیا‪ 1‬نەببوو‪ .‬بە درێژایی ئۆپراسیۆنی تۆفانی بیابان‪ ،2‬کۆمەڵێک لە خزم و‬
‫کەسەکانمان بە ئامانج گیران و هێرشیان کرابووە سەر‪ .‬لە یەکێک لە وێستەگەکانی بەنزین لە‬
‫نیویۆرک‪ ،‬ڕێگەیان نەدابوو نەنکی خۆشەویست و ئازیزم بەنزین بکاتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە‪،‬‬
‫چونکە بورقای پۆشیبوو‪ .‬یەکێک لە ناسیاوە دوورەکانمان لە کاتی کرینی کەلوپەلی خۆراکیدا‪،‬‬
‫لە گەراجی ئۆتۆم بێلدا هێرشی کرابوو سەر و مشتێکیان لە سکی دابوو‪ .‬لە ڕاستیدا شتێكی وا‬
‫لە یازدەی ئەیلول تێنەپەڕیبوو کە هێرش کرایە سەر مزگەوتێكی نزیک زانکۆکەمان و‬
‫تەواوی پەنجەرەکانیان شکاند و زیانێکی زۆریان بە بیناکە گەیاند‪ .‬من ئەو کەسانەم دەناسی کە‬
‫پارەی چاکبوونەوەی مزگەوتەک ەیان دا‪ .‬ئەو کەسانە مرۆڤگەلێکی باش و ئیشکەر بوون‪.‬‬
‫بەپێی تێپەڕبوونی کات دەرکەوت کە ئەوانەی فڕۆکەکەیان دزیبوو‪ ،‬موسڵمان بوون و ئەم‬
‫هێرشە کە کرایە سەر گەلەکەمان‪ ،‬بە ناوی ئیسالمەوە ئەنجام درا‪ .‬بەاڵم ئەوە چ ئیسالمێک‬
‫بوو؟ بە دڵنیاییەوە ئەو ئیسالمە نەبوو کە من دەمناسی‪ .‬ڕاستە‪ ،‬دەمزانی کە لە واڵتانی‬
‫دوورەدەستەدا موسڵمانان بە ناوی ئەڵاڵ کاری دڕندانەیان دەکرد‪ ،‬بەاڵم ئەو هەوااڵنە لەوە‬

‫‪ :Paranoia 1‬ئەوەی کە تووشی پارانۆیا دەبێت‪ ،‬هەموو کات پێی وایە کە خەڵكی دەیانەوێ ئازاری بدەن و زیانی پێ‬
‫بگەیەنن‪.‬‬
‫‪Operation Desert Storm 2‬‬
‫‪110‬‬
‫دوورتر بوون کە لە ناسینی من بۆ ئیسالم ناهەمواری بەبار بهێنێت‪ .‬زۆری نەمابوو ئەم‬
‫هێرشە بەر ماڵمان بکەوێت‪ .‬ئەمەیان زۆر لە دڵی داین‪.‬‬
‫دوای چەند هەفتەیەک لەو ڕووداوە‪ ،‬هێشتا کەناڵەکان بێ بەزەییانە فیلمی ڕووخان و‬
‫وێرانبوونی تاوەرەکانیان نیشان دەدا‪ .‬چەندین جار بینیم کە خەڵكی بێتاوان بە ناوی خودای‬
‫منەوە کوژران‪ .‬لە ئەنجامدا لە ئاستی خۆی تێپەڕی‪ .‬دەبوا بۆ یەک جار و بۆ هەمیشە ڕاستی‬
‫ئایینەکەم ئاشکرا بکردبا‪ .‬دەبوا ڕێگەیەکم پەیدا بکردبا بۆ ئەوەی هاواهەنگییەکم لە نێوان‬
‫ئیسالمەکەی خۆم‪ ،‬کە ئایینی ئاشتییە‪ ،‬لەگەڵ ئیسالمەکەی تەلەفزیۆن‪ ،‬کە ئایینی توندوتیژی و‬
‫تۆقینە‪ ،‬دروست بکردبا‪.‬‬
‫دوای تێپەڕبوونی دوزادە ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا‪ ،‬بۆم دەرکەوت کە ئەو پرسیارە زۆر‬
‫لەوە ئاڵۆزترە کە لە سەرەتادا دەردەکەوت‪ .‬گرنگترین شت کە دەبێت لەبەرچاو بگیردرێت‪،‬‬
‫پێناسەی ئیسالمە‪ .‬ئەگەر مەبەستی لە ئیسالم بیروباوەڕی موسڵمانان بێت‪ ،‬ئەوا پەیوەستە‬
‫بەوەی کە چی فێری موسڵمانان دەکرێت‪ ،‬ئیسالم دەتوانێت ئایین و ئایینزایێکی ئاشتیخواز یان‬
‫تیرۆر و تۆقین بێت‪.‬‬
‫لە ڕۆژاوادا‪ ،‬بە گشتی دیوە ئاشتیخوازەکەی ئیسالم فێری خەڵكی دەکەن‪ .‬موسڵمانانی ڕۆژاوا‪،‬‬
‫ڕێک وەکو من و باجی وا فێرکراون کە محەممەد تەنها بە مەبەستی بەرگریکردن دەجەنگی‪،‬‬
‫وە ئەو ئایەتانەی قورئان کە ئاماژە بە کوشتن و توندوتیژی دەکەن تەنها لە حاڵەتی تایبەتی‬
‫بەرگریدا بەکاردێن‪ .‬جیهاد لێرەدا وەکو هەوڵێکی ئاشتیخوازانە و کێشمەکێشی تاکی موسڵمان‬
‫لەگەڵ ئارەزووە شەخسی و تایبەتییەکانی ناخیدا پێناسە کراوە‪ .‬کاتێك لە بارەی ئایینەوە پرسیار‬
‫لە موسڵمانانی ڕۆژاوایی دەکەیت‪ ،‬ئەوان ڕاستگۆیانە باسی باوەڕەکەیانت بۆ دەکەن‪ :‬ئیسالم‬
‫ئایینی ئاشتییە‪.‬‬
‫بەاڵم لە ڕۆهەاڵتدا‪ ،‬موسڵمانان بە گشتی بۆچوونی توندیان لەسەر ئیسالم هەیە‪ .‬پێیان‬
‫دەگوترێت کە ئیسالم لە هەموو ئایین و شێوەکانی ژیانی دیکە باشترە و ئەڵاڵ دەیەوێت کە‬
‫ئیسالم سەرتاپای جیهان بگرێتەوە‪ .‬ئەوان بە پلەی یەک‪ ،‬جیهاد وەکو تێکۆشانێکی جەستەیی‬
‫دژی دوژمنانی ئیسالم پێناسە دەکەن‪ .‬کاتێک لە بارەی ئایینەوە لە موسڵمانی ڕۆهەاڵتی‬
‫بپرسی‪ ،‬ڕاستگۆیانە پێت دەڵێن کە باوەڕیان وایە ڕۆژێک دادێت کە ئیسالم حوکمی هەموو‬
‫جیهان دەکات‪.‬‬

‫‪111‬‬
‫کەواتە‪ ،‬ئەگەر ئیسالم بەپێی شوێنکەوتووانی پێناسە بکەین‪ ،‬دەکرێت ئایینی ئاشتی بێت یان‬
‫نەبێت‪ .‬بەاڵم ئەگەر ئیسالم لە ڕوانگەی دابونەریتەوە پێناسە بکەین‪ ،‬واتە بەپێی سیستەمی‬
‫بیروباوەڕ و فێرکردن و ڕێنماییەکانی محەممەد‪ ،‬ئەوا دەکرێت وەاڵمەکە ڕوونتر بێت‪.‬‬
‫تۆمارە مێژووەییەکانی سەرەتای ئیسالم دەریدەخەن کە ئەو جەنگانە محەممەد بەرپای‬
‫کردوون‪ ،‬جەنگی هێرشبەرانە بوون نەک بەرگرییانە‪ 1،‬وە بۆ گەیشتن بە خواست و‬
‫ویستەکانی‪ ،‬دەستی داوەتە توندوتیژی و کوشتن و بڕین‪ 2.‬ئەو دەستەواژەی "جیهاد"ی لە‬
‫چوارچێوەی ڕۆحی و جەستەییشدا بەکارهێنا‪ ،‬بەاڵم پێداگرییەکی زۆری لەسەر جیهادی‬
‫جەستەیی دەکردەوە‪ 3.‬ئیسالمی ئاشتیخواز دەگەڕێتەوە بۆ تەفسیرگەلێک کە دوای ماوەیەکی‬
‫زۆر و زیاتر لە ڕۆژاوادا بۆ گوفتار و فێرکردنەکانی محەممەد کراون‪ ،‬لە کاتێکدا کە گروپە‬
‫‪4‬‬
‫توندوتیژەکانی ئیسالم زۆرتر ڕیشەی لە ئیسالمی ڕاستڕەو و مێژوودا داکوتاوە‪.‬‬
‫هەڵبەت موسڵمانانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەاڵتیش‪ ،‬وەکو هەموو خەڵكی دیکە‪ ،‬تەنها باوەڕ بەو شتە‬
‫دەکەن کە پێیان دەگوترێت و فێر دەکرێن‪ .‬لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە لە ڕووداوە مێژووییەکان‬
‫زۆر کەمن‪ ،‬وە کەسانێکی زۆر کەم هەن کە هەوڵ دەدەن ئەو کارە بکەن کە من لە پۆلی‬
‫بیردۆزی زانیاریدا کردم‪ :‬هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لەوەی کە پێشوەخت باوەڕی پێ هێنراوە‪،‬‬
‫بە تایبەتی بەرگریم لەو بەڵگانە دەکرد کە پێچەوانەی ئەو باوەڕە بوو کە ئەوان پێشتگوێیان‬
‫دەخست یان گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نەدەدا‪ .‬ئەمەش شتێکی سروشتییە‪ ،‬چونکە گۆڕینی ئەو‬
‫بیروباوەڕانەی کە لە دڵدا جێگەیان هەیە‪ ،‬کارێکی زۆر سەخت و دژوارە‪.‬‬

‫‪ 1‬تەنانەت گرنگترین جەنگ لە مێژووی ئیسالمدا کە جەنگی بەدر بوو‪ ،‬بە هۆی ئەوەوە هەڵگیرسا کە محەممەد هێرشی‬
‫دەکردە سەر کاروانەکانی مەککە‪ ،‬کە بە پەالمار و هێرشی نەخلە ناسرابوو‪ .‬بڕوانە (سەحیحی بوخاری ‪٢٨٧ .٥٩ .٥‬؛ لەگەڵ‬
‫ژیاننامەی محەممەد‪ :‬وەرگێڕانێک لە سیرەی پێغەمبەری خودا‪ ،‬بە قەڵەمی ئیبن ئیسحاق‪ ،‬وەرگێڕانی ئالفرێد گیوم (نیویۆرک‪:‬‬
‫دەزگای چاپ و بالوکردنەوەی ئۆکسفۆرد‪.٢٨٩ ،)٢٠٠٢ ،‬‬
‫‪( 2‬سەحیح بوخاری ‪" :)٢٤ .٢ .١‬پەیامبەری خودا گوتی‪' :‬فەرمانم پێکراوە کە دژی خەڵكی بجەنگم هەتا ئەو کاتەی شایەتی‬
‫دەدەن کە جگە لە ئەڵاڵ کەسی شایانی پەرستن نییە و محەممەد نێردراوی ئەڵاڵیە‪ .‬هەروەها بە تەواوی نوێژ بکەن و زەکات‬
‫بدەن‪ .‬ئەگەر ئەو کارانە بکەن ئەوا ژیان و ماڵ و موڵکیان لە دەستی من پارێزراو دەبێت‪ ،‬جگە لە شەریعەتی ئیسالمی‪ .‬پاشان‬
‫ئەڵاڵ بۆیان هەژمار دەکات‪( "'.‬سەحیحی موسلیم ‪" :)٤٣٦٦ .١٩‬عومەر دەگێڕێتەوە کە گوێی لە پەیامبەری ئەڵاڵ بوو کە‬
‫گوتی‪ :‬هەموو مەسیحی و جولەکەکانی نیمچەدورگەی عەرەبی دەردەکەم و جگە لە موسڵمان کەس ناهێڵمەوە‪ " .‬هەروەها‬
‫بڕوانە کتێبەکەی ئیبن کەسیر بە ناوی "جەنگەکانی پێغەمبەر"‪ ،‬وە قورئان‪ ،‬سورەتی توبە‪ ،‬ئایەتەکانی ‪.)١١١ ،٢٩ ،٥‬‬
‫‪ 3‬تەنها بە خوێندنەوەی بەشی جیهاد لە سەحیحی بوخاریدا‪ ،‬ئەم خاڵەت بۆ ڕوون دەبێتەوە‪ :‬بەرگی ‪ ،٤‬کتێبی ‪.٥٢‬‬
‫‪" 4‬لە کاتی خوێندنەوەی ئەدەبی کالسیک و هاوچەرخی ئیسالمیدا‪ ،‬بۆت دەردەکەوێت کە هیچ ئاماژەیەک بە جیهادی ڕۆحی‬
‫نەکراوە‪ .‬ئەمڕۆ ڕوون و ئاشکرایە کە هیچ موسڵمانێک‪ ،‬کە بە زمانی غەیرە ڕۆژاوایی (وەکو فارسی‪ ،‬عەرەبی‪ ،‬ئوردو)‬
‫دەنوسێت‪ ،‬ه ەرگیز بانگەشەی ئەوە ناکات جیهاد لە بنەڕەتدا دوورە لە توندوتیژی‪ ،‬یان جیهادی ڕۆحی جێگرەوەیەتی‪ .‬تەنها‪،‬‬
‫لێکۆڵەرانی ڕۆژاوایی‪ ،‬بە تایبەتی ئەوانەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر سۆفیگەری (ئیسالمی عیرفانی) دەکەن‪ ،‬یان ئیش لەسەر‬
‫گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکەن‪ ،‬یاخود بەرگریکاری ئیسالمن‪ ،‬وە ئەو موسڵمانانەی کە هەتا بتوانن ئیسالم بەبێ ترس نیشان‬
‫دەدەن‪ ،‬بانگەشەیەکی لەو چەشنە دەکەن‪( .‬دەیڤد کوک‪ ،‬ناسینی جیهاد (لەندەن‪ :‬دەزگای چاپ و باڵوکردنەوەی زانکۆی‬
‫کالیفۆڕنیا‪.)١٦٦ -١٦٥( ،)٢٠٠٥ ،‬‬
‫‪112‬‬
‫بۆ منیش هەر وا بوو‪ .‬زانینی ڕاستیی لەبارەی ئیسالمەوە لە هەر شتێکی دیکە بەالمەوە‬
‫گرنگتر بوو‪ ،‬بەاڵم خستنە ژێر پرسیاری بیروباوەڕەکانی منداڵیم تەنها بە گەڕان و لێکۆڵینەوە‬
‫لەبارەیانەوە‪ ،‬هەتا ڕادەیەک مەحاڵ بوو‪ .‬من هەمیشە ڕێگەیەکم بۆ پشتگوێخستنی ڕاستییە‬
‫دژوارەکان دەبینییەوە‪ .‬ئەوەی کە من پێویستم بوو شتێک بوو کە ڕێگە نەدات ڕابکەم لە دەستی‬
‫ئەو حوکمدانە پێشوەختەی کە هەمبوو‪ .‬شتێکم دەویست کە بەردەوام بیر و بۆچوونە هەڵەکانم‬
‫بخاتە بەردەمم‪ ،‬بۆ ئەوەی کە چیتر نەتوانم خۆمیان لێ البدەم‪.‬‬
‫من پێویستم بە هاوڕێیەک بوو‪ ،‬هاوڕێیەکی زیرەک و سازشنەکەری ناموسڵمان کە ئامادەبێت‬
‫بیروباوەڕم ڕووبەڕووی تەنگەژە و کێشمەکێش بکاتەوە‪ .‬هەڵبەت ئەو هاوڕێیەم نە تەنها دەبوا‬
‫ئەوەندە نەترس و کەهللڕەق بوایە کە بتوانێت لەگەڵ مندا هەڵبکات‪ ،‬بەڵكو منیش دەبوا ئەوەندەم‬
‫خۆشبویستبا کە باسی ئەو شتانەی بۆ بکەم کە بەالمەوە لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترە‪.‬‬
‫تەنانەت بیریشم لێ نەدەکردەوە کە خودا پێشوەخت ئێمەی بە یەکتر ناساندبوو‪ ،‬وە لە سەر‬
‫ڕێچکەیەک بووم کە بۆ هەتاهەتایە ژیانم دەگۆڕێت‪.‬‬

‫‪113‬‬
‫وەرزی سێیەم‬

‫هەڵسەنگاندنی پەیمانی نوێ‬

‫‪114‬‬
‫بەشی بیست‬
‫هاوڕێیەتی برایانە‬
‫لەبەر یەک هۆی سادە هەرگیز گوێم لە مزگێنیدەرەکانی سەر شەقام نەدەگرت‪ :‬وا دیار بوو کە‬
‫منیان بەالوە گرنگ نەبوو‪ .‬نە ئەوەی کە بێزارکەر بن‪ ،‬بگرە گەرموگوڕی و دڵسۆزییان بەرز‬
‫دەنرخێنم و ڕێزی ئەو کەسانە دەگرم کە بەرگری لە باوەڕەکەیان دەکەن‪ .‬بەاڵم وەکو ئەوەی کە‬
‫ئامرازی ئەجێندا و بەرنامەیان بم هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردم‪ .‬ئایا بە هیچ شێوەیەک‬
‫دەیانزانی کە پەیامەکەیان چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانم دەبێت؟ ئایا بەڕاستی بەالیانەوە‬
‫گرنگ بوو؟‬
‫هەڵبەت هەندێک لە مژدەبەخشەکانی سەر شەقام لە کاتێكدا پەیامەکەیان دەگەیەنن کە بەوپەڕی‬
‫میهرەبانییەوە ساڵو لە بەرامبەرەکەیان دەکەن‪ ،‬ئاشنای کێشە و گرفتەکانی ژیانی خەڵکی دەبن‪،‬‬
‫وە بۆ کێشە شەخسییەکانیان نوێژ دەکەن‪ ،‬بەاڵم من هەرگیز ئەو جۆرە مژدەگەرانەم نەدیوە‪.‬‬
‫ئەوەی کە من دیومە کەسانێک بوون کە لەسەر شەقامدا دەوەستان و باسی باوەڕەکەیان بۆ ئەو‬
‫کەسانە دەکرد کە بە الیاندا تێدەپەڕین‪ .‬بێگومان کاریگەری لەسەر هەندێک دادەنێن‪ ،‬بەاڵم‬
‫زۆر کەسیش لە خۆیان دوور دەخەنەوە‪.‬‬
‫بەداخەوە بۆم دەرکەوتووە کە زۆرێک لە مەسیحییەکان بەم شێوەیە لە مزگێنیدان دەڕوانن‪.‬‬
‫پێیان وایە کە مزگێنیدان واتە ڕشتنی باوەڕی مەسیحییەت بەسەر ئەو کەسە بێگانانەی کە بە‬
‫ڕێکەوت دێنە سەر ڕێیان‪ .‬کێشەی ئەم شێوازە ئەوەیە کە ئینجیل داوای گۆڕینی تەواوی ژیان‬
‫دەکات‪ ،‬وە خەڵكێکی زۆر کەم ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کە گوێ لەو کەسە بێگانانە بگرن کە‬
‫داوای شێوازی گۆڕینی ژیانیان لێ دەکەن‪ .‬ئەوان چی لەسەر ژیانی خەڵكی دەزانن کە داوای‬
‫گۆڕینی دەکەن؟‬
‫لە الیەکی دیکەوە‪ ،‬ئەگەر هاوڕێیەکی ڕاستەقینە ڕێک هەمان پەیام لە قوواڵیی دڵەوە و‬
‫بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە لە بارودۆخی تایبەت و ئاڵۆز و پڕ لە کێشمەکێشدا ڕابگەیەنێت‪ ،‬ئەو‬
‫کاتە پەیامەکە جێگەی خۆی دەگرێت و کاریگەری دەبێت‪.‬‬
‫مزگێنیدانی کاریگەر پێویستی بە پەیوەندییە‪ .‬باسی حاڵەتی زۆر تایبەت و جیاواز ناکەین‪.‬‬
‫لە حاڵەتی مندا‪ ،‬هیچ مەسیحییەکم نەدەناسی کە بەڕاستی گرنگیم پێ بدات‪ ،‬هیچ کەسێک نەبوو‬
‫کە سەرەڕای لەمپەر و کێشەکانی ژیان‪ ،‬لەگەڵم بێت‪ .‬لەگەڵ مەسیحیگەلێکی زۆردا ئاشنا‬

‫‪115‬‬
‫بووم‪ ،‬وە دڵنیا بووم کە ئەگەر ببمە مەسیحی دەبوونە هاوڕێم‪ ،‬بەاڵم ئەو جۆرە هاوڕێیەتییە‬
‫مەرجیی بوو‪ .‬هیچ کەسێكم نەدەناسی کە بەبێ مەرج گرنگیم پێ بدات‪ .‬لەبەر ئەوەی کە هیچ‬
‫مەسیحییەک گرنگی پێ نەدەدام‪ ،‬منیش گوێم بە پەیامەکەیان نەدەدا‪.‬‬
‫بەاڵم ئەوە بەرەو گۆڕین دەچوو‪.‬‬
‫دوای یازدەی ئەیلول‪ ،‬چەند هەفتەیەکی خایاند هەتا ژیان هاتەوە سەر ڕەواڵی ئاسایی خۆی‪.‬‬
‫من و باجی دووبارە دەڕۆیشتینەوە بۆ زانکۆ‪ ،‬باوکم گەڕابووەوە سەر ئیش و دایکم هەتا‬
‫ڕادەیەک هەستی بە ئارامی و ئاسایش دەکرد و بۆ ئەنجامدانی کارەکانی دەڕۆیشتە دەرەوە‪.‬‬
‫هەر چەندە هێشتا ئیسالم هەواڵی گەرمی تەلەفزیۆنەکان بوو‪ ،‬وە کەشی بێ متمانەیی گشتی‬
‫بەرامبەر موسڵمانان هێشتا بوونی هەبوو‪ ،‬شەپۆلی هێرشکردنە سەر هەست و سۆزی خەڵكی‬
‫بەو ڕادەیەش خراپ نەبوو کە چاوەڕێ بووین‪ .‬ڕاستە کە مزگەوتی گەڕەکەکەی ئێمەیان‬
‫وێران کرد و ناوبەناو لە هەواڵەکانی دژایەتیکردنی موسڵمانان ئاگادار دەکراینەوە‪ ،‬بەاڵم‬
‫هەرگیز نەمانبیست کە هێرشی جەستەیی کرابێتە سەر موسڵمانان‪ .‬ئێمە بۆ گەڕانەوە بە ژیانی‬
‫ئاسایی خۆمان‪ ،‬هەستمان بە ئارامی و ئاسایش دەکرد‪ ،‬وە هەرگیز پێمان وانەبوو کە هێشتا‬
‫زووە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕەواڵی ژیانی پێشترمان‪.‬‬
‫ئەو ساڵە یەکەم پێشبڕکێی تاوانناسی لەسەر شانی ئێمە بوو‪ .‬بە پێچەوانەی پێشبڕکێکانی‬
‫قوتابخانەی ئامادەییەوە‪ ،‬لە زانکۆ ئەم پێشبڕکێیانە چەند ڕۆژێکی دەخایاند‪ ،‬وە زۆرتر لە‬
‫ویالیەتەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرا‪ .‬یەکەم پێشبڕكێی گروپەکەی ئێمە لە شاری وێست چێستەر‬
‫لە ویالیەتی پێنسڵڤانیا‪ 1‬دیاری کرا‪.‬‬
‫ئەو ڕۆژەی کە دەبوا بڕۆشتباین‪ ،‬دایکم بڕیاری دا بمهێنێت بۆ زانکۆی ئۆڵد دۆمینیەن‪ ،‬بۆ‬
‫ئەوەی لە کاتی ڕۆیشتندا بمبینێت‪ .‬کاتێک گەیشتینە بەردەم بینای بەشی هونەر و ئەدەبیات‪،‬‬
‫یەکێک لە قوتابییەکانی دیکەی گروپی تاوانناسی هات بۆ ئەوەی ساڵومان لێ بکات‪ .‬پێشتر لە‬
‫کاتی ڕاهێناندا چەند جارێک قسەم لەگەڵ کردبوو‪ ،‬بەاڵم هێشتا بە تەواوی نەمدەناسی‪ .‬بە‬
‫ڕاکردن هات بۆ المان و لە کاتێکدا خۆی بە دایکم دەناساند‪ ،‬لە هەڵگرتن و بردنی جانتاکانمدا‬
‫یارمەتی دەدام‪.‬‬
‫‪2‬‬
‫"ساڵو خانمی قوڕەیشی‪ .‬من ناوم دەیڤد ودە‪".‬‬

‫‪1‬‬
‫‪West Chester, Pennsylvania‬‬
‫د‪ .‬دەیڤد ود لە ئێستادا یەکێکە لە مزگێنیدەر و بەرگریکارە مەسیحییە بەناوبانگەکان‪ .‬وەرگێڕ‪.‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪116‬‬
‫دایکم خۆشحاڵ بوو لەوەی کە پێش ئەوەی بمنێرێت بۆ ئەو شوێنەی کە نازانێت کوێیە‪ ،‬لەگەڵ‬
‫یەکێک لە ئەندامانی گروپ ئاشنا ببوو‪" .‬ساڵو دەیڤد‪ ،‬خۆشحاڵم بە ناسینت‪ .‬ئایا تۆش لەو‬
‫گەشتەدا لەگەڵ نەبیل دەبیت؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬ئەو پێی گوتم کە لەوانەیە تۆ نیگەران بیت‪ ،‬بەاڵم نیگەرانی ناوێت‪ ،‬ئێمە بەباشی‬
‫ئاگامان لێی دەبێت‪".‬‬
‫دەیڤد بە هیچ قسەیەکی دیکە نەیدەتوانی دایکم بەو ئەندازەیە خۆشحاڵ بکات‪" .‬نەبیل‪ ،‬پێم وایە‬
‫ئەمە کوڕێکی باشە‪ .‬لێی دوور مەکەوە!"‬
‫"بەسەرچاو‪ ،‬دایکە‪ ،‬دوو ناکەومەوە‪".‬‬
‫"با هەمیشە تەلەفۆنت لەال بێت‪ ،‬باشە نەبیل؟ کاتێک کە گەیشتیتە هۆتێل تەلەفۆنم بۆ بکە بۆ‬
‫ئەوەی دڵنیا بم کە سەالمەتیت‪ ،‬وە ژمارەی ژووری هۆتێلەکەتم پێ بدە‪".‬‬
‫"باشە دایکە‪ ،‬تەلەفۆنت بۆ دەکەم‪ .‬نیگەران مەبە‪ ،‬هیچ کێشەیەکم بۆ دروست نابێت‪".‬‬
‫گوتنی نیگەران مەبە بۆ دایکم وەکو ئەوە وابوو کە بڵێی هەناسە مەکێشە‪ ،‬هەر بۆیە گرنگی بە‬
‫قسەکەم نەدا‪.‬‬
‫"وە بیرت نەچێت کە تەلەفۆن بۆ باوکیشت بکەیت‪ ،‬بۆ ئەوەی بزانێت کە باشیت‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬دایکە!"‬
‫ئینجا دایکم تماشای دەیڤدی کرد و گوتی‪" :‬تکایە وەبیر نەبیل بهێنەوە کە تەلەفۆنمان بۆ بکات‪.‬‬
‫ئەو زوو شتی بیر دەچێتەوە‪".‬‬
‫دەیڤد نەیتوانی پێکەنینەکەی بشارێتەوە‪" .‬بە دڵنیاییەوە!"‬
‫لە کۆتاییدا دایکم دڵخۆش بوو‪" .‬سوپاست دەکەم‪ ،‬دەیڤد‪ .‬زۆر خۆشحاڵم کە یەکێک لە‬
‫هاوڕێکانی نەبیل دەناسم‪ .‬لە دوای سەفەر دەبێت بۆ خوانی ئێوارە بێیت بۆ ماڵ ئێمە‪ .‬خواردنی‬
‫پاکستانی ڕەسەنت بۆ چاک دەکەم‪".‬‬
‫هیچ گومانێک لە دەنگی دەیڤدا نەدەبینرا‪" .‬دڵنیا بە کە دێم‪ .‬سوپاست دەکەم خانمی قوڕەیشی!"‬
‫"ز ۆر باشە کوڕینە‪ ،‬کاتێكی خۆش‪ .‬بە سەالمەت! نەبیل‪ ،‬تەلەفۆنم بۆ بکە‪ .‬وە بیرت نەچێت کە‬
‫نوێژ بکەیت!"‬

‫‪117‬‬
‫دایکم هەر دوو ڕومەتی گرتم و گۆنامی ماچ کرد‪ ،‬ڕێک وەکو ئەو کاتەی کە تەمەنم چوار‬
‫سااڵن بوو‪ ،‬تەنها جیاوازییەک لەگەڵ ئەو کاتە ئەوەیە کە ئێستا ئەوە من بووم کە خۆم‬
‫دەچەم اندەوە‪ .‬دەیڤد کە چاوەڕێی ئەوەی دەکرد هەست بە شەرم بکەم لە بەرامبەر سۆز و‬
‫خۆشەویستی دایکمدا‪ ،‬نەیدەتوانی دڵخۆشبوونی بشارێتەوە‪ .‬بەاڵم ئەوە لە خێزانی ئێمەدا شتێكی‬
‫ئاسایی بوو‪ .‬وە بە پێچەوانەوە‪ ،‬لە بەرامبەر ئەو هەمووە خۆشەویستییەی دایکمدا‪ ،‬هەستم بە‬
‫خۆشی و دڵشادییەکی تایبەت دەکرد‪.‬‬
‫کاتێك دایکم خەریک بوو دەڕۆیشتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی‪ ،‬گەڕایەوە و بە دابونەریتی پاکستانی و‬
‫بە دەنگی بەرز گوتی‪" :‬خوداحافیز‪ ،‬ئازیزم‪ .‬خودات لەگەڵ‪".‬‬
‫"خوداحافیز‪ ،‬دایکە‪ .‬خۆشمدەوێی‪".‬‬
‫کاتێك کە دایکم لە گەراجەکەوە بەرەو دەرەوە دەڕۆیشت‪ ،‬دەیڤد چاوی بڕیبووە من و‬
‫پێکەنینێکی گاڵتەئامێز لەسەر ڕوخساری دەبینرا‪.‬‬
‫"چی بووە؟"‬
‫"هیچ‪ .‬تەنها گوتم‪ ،‬دایکت دەزانێت کە تۆ سێ ڕۆژت پێدەچێت‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم من زۆر لە ماڵ دوور ناکەومەوە‪ ".‬چەند دانە لە جانتاکانم هەڵگرت و چوومە نێو‬
‫بیناکەوە بۆ ئەوەی گروپەکەمان بدۆزمەوە‪.‬‬
‫دەیڤد باقی جانتاکانی هەڵگرت و بەدوای مندا هات‪ ،‬لە کاتێکدا پێکەنینە گاڵتەجاڕییەکە هێشتا‬
‫لەسەر ڕوخساری بوو‪ ،‬گوتی‪" :‬دەڵێم‪ ،‬دەزانی چییە؟ دەزانی کە کۆتا جار لەگەڵ دایکتدا‬
‫قسەت کرد زۆری بەسەردا تێپەڕیوە‪ .‬دەبێت تەلەفۆنی بۆ بکەیت‪".‬‬
‫من وەستام و چاوم بڕییە دەیڤد‪ ،‬پاشان گەڕامەوە و تماشایەکی شەقامی سەرەکیم کرد‪ .‬دایکم‬
‫هێشتا لە پشت ترافیک الیتەکانەوە وەستابوو و چاوەڕێی ئەوە بوو کە بەالی چەپدا بسوڕێتەوە‪.‬‬
‫دایکم تماشای دەکردین کاتێک کە دەڕۆیشتینە نێو بیناکەوە‪.‬‬
‫بۆ ئەوەی هەندێك سەر بخەمە سەر دەیڤد‪ ،‬ڕووم تێکرد و گوتم‪" :‬بڵێ چی؟ تەلەفۆن دەکەم‪.‬‬
‫دەیڤد‪ ،‬سوپاست دەکەم کە لە خەمی پەیوەندی من و دایکمدای‪ ".‬تەلەفۆنەکەم دەرهێنا و تەلەفۆنم‬
‫بۆ دایکم کرد‪ .‬لەو کاتەدا دەیڤد لەبەر خۆیەوە پێدەکەنی‪.‬‬
‫بەو شێوەیە هاوڕێیەتی نێوان ئێمە دەستپێکێکی زۆر خێرای هەبوو‪ ،‬وە بە چاوپۆشی لە‬
‫قۆناغی ڕێز و خۆپارێزییەوە یەکسەر پێمان نایە نێو گاڵتە و گەپی برایانەوە‪ .‬وە ڕۆژێک دێت‬
‫‪118‬‬
‫کە من و دەیڤد لەگەڵ ئەوەی خاڵی هاوبەشمان زۆرە‪ ،‬بەاڵم جیاواز و بە پێچەوانەی یەکترەوە‬
‫هەڵسوکەوت دەکەین‪ .‬هەردووکمان هاوبااڵ بووین – ‪ ١٩٠‬سم‪ – .‬بەاڵم من ئەسمەر و قژ ڕەش‬
‫بووم‪ ،‬لە کاتێکدا دەیڤد سپی و قژ زەرد بوو‪ .‬من حەفتا و نۆ کیلۆ بووم و باریک و بەرز بووم‪،‬‬
‫بەاڵم دەیڤد النی کەم هەژدە کیلۆ ماسولکەی لە من زیاتر بوو‪ .‬من سەبارەت بە سەر و شکڵ و‬
‫جلوبەرگ زۆر دوودڵ و وەسواس بووم‪ ،‬لە کاتێکدا دەیڤد کابۆو و تیشێرتی لەبەر دەکرد‪ .‬من‬
‫بە نەستەلە گەورە کرابووم‪ ،‬بەاڵم ئەو لە گەڕەکی ڤاگۆنەکاندا گەورە ببوو‪ ،‬ئەو شوێنەی کە‬
‫زۆرێک لە خەڵكی لەنێو ڤاگۆنی ئۆتۆمبیلدا دەژین‪ .‬دەیڤد خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە ڕووداو‬
‫و کارەسات و بەسەرهاتی سەرنجڕاکێش بوو‪.‬‬
‫بەاڵم دیارترین خاڵی نێوان من و دەیڤد شتێک بوو کە من لە بارەی ئەوەوە نەمدەزانی‪ .‬دەیڤد‬
‫مەسیحییەکی چەسپاو بوو کە پێنج ساڵی ڕابردووی ژیانی لە خوێندن و لێکۆڵینەوەی کتێبی‬
‫پیرۆز و چۆنیەتی شوێنکەوتنی مەسیحدا بەسەر بردبوو‪ .‬هەر چەندە تامەزرۆی ئینجیل بوو و‬
‫بێ ئەندازە قووڵ ببووەوە لە باوەڕەکەیدا‪ ،‬بەاڵم یەکسەر هەموو بیروباوەڕی نەڕشت‬
‫بەسەرمدا‪ .‬دوای ئەوەی کە بووینە هاوڕێی گیانی بە گیانی‪ ،‬گفتوگۆکان بە شێوەیەکی سروشتی‬
‫سەریانهەڵدەدا‪ .‬لەڕاستیدا ئەوە من بووم کە دەستپێشخەریم دەکرد‪.‬‬

‫‪119‬‬
‫بەشی بیست و یەک‬
‫ئەو گەشتەی کە بووە هۆی کردنەوەی چاوم‬
‫گەشتەکەی وێست چێستەر زۆر خۆش بوو‪ .‬تەواوی ئەندامانی گروپ یەکترمان ناسی‪ ،‬پێکەوە‬
‫ئیشمان لەسەر بەشەکانی تاوانناسی دەکرد‪ ،‬چیرۆکی ژیانمان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە و پێکەوە‬
‫دڵخۆش و شاد بوون‪ .‬ئەو گەشتە بێ ئەندازە بەرچاوی ڕوون کردمەوە‪ ،‬چونکە بۆ یەکەم جار‬
‫لە نزیکەوە ئاشنای کەسانێك بووم کە ژیان و بیروباوەڕی زۆر جیاوازیان هەبوو‪ .‬یەکێک لە‬
‫کچەکانی گروپ پێی وابوو کە مادەی هۆشبەر دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەپێدراو بێت‪،‬‬
‫یەکێک لە کوڕەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دەژیا‪ ،‬کوڕێکی دیکەش لەگەڵ خۆشەویستە‬
‫کوڕەکەیدا دەژیا‪.‬‬
‫لە دڵ خۆمەوە گوتم‪" :‬بەخێربێی بۆ زانکۆ!"‬
‫بە مەبەستی خواردنی خوانی ئێوارە‪ ،‬چووین بۆ چێشتخانەیەکی ئیتالی لە ماریلەند‪ 1.‬دوای‬
‫ئەوەی کە ستافی چێشتخانەکە مێزێکی گەورەیان بۆ ئامادە کردین‪ ،‬ئێمەیان لە نزیک ژووری‬
‫ئامادەکردنی خۆراکەکان دانا‪ ،‬کە دەمتوانی بە جوانی هەموو چێشلێنەرەکان ببینم‪ .‬من و دەیڤد‬
‫چەند کاتژمێری ڕابردوومان بە زیاتر ئاشنابوون لەگەڵ یەکتردا بەسەر بردبوو‪ .‬بڕیارمان دا‬
‫کە بۆ نانی ئێوارە پێکەوە دابنیشین و داوای پیتزایەکی گەورە بکەین‪.‬‬
‫دەیڤد بە باشی دەیتوانی بیر و هزری من بخوێنێتەوە‪ ،‬وە هەر زوو بۆی دەرکەوت کە دڵم لە‬
‫قسەی گاڵتەجاڕانە ناڕەنجێت‪ .‬لە ڕاستیدا ڕێک بە پێچەوانەوە‪ ،‬من سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم‬
‫و کارەکەیان بەرز دەنرخێنم کە لە حاڵەتی بەرگرییەوە دێنە دەرەوە و ڕێک و ڕاست هەموو‬
‫شتێکم پێ دەڵێن‪ .‬بە وریاییەوە قسەکردن و ئاخافتنی ژێر پەردە‪ ،‬ئیشی ئاشنا و ناسیاوانە نەک‬
‫هاوڕێ و دۆستان‪.‬‬
‫بۆیە کاتێك تماشای پێرستی خواردنم دەکرد‪ ،‬دەیڤد بە نیگەرانییەکی گاڵتەجاڕانەوە پێی گوتم‪:‬‬
‫"نەبیل‪ ،‬لەبەر ئەوەی دەڵێم نەوەک دڵت بۆ ماڵەوە تەنگ بووبێت‪ ،‬گەڕام بۆ ئەوەی پیتزایەک‬
‫بدۆزمەوە کە دڵخۆشت بکات‪ .‬بەاڵم تەنها پیتزای واڵتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستیان‬
‫هەیە‪ ،‬واتە پیتزای ڕۆهەاڵتی ناوەڕاستییان نەبوو‪".‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Maryland‬‬

‫‪120‬‬
‫منیش بەبێ ڕاوەستان گوتم‪" :‬بەاڵم خۆزگە بە تۆ‪ ،‬ئەوان پیتزای سپیی ڕەنگیان هەیە‪ .‬دڵنیام کە‬
‫بێتام و بێڕەنگ و بۆنە‪ .‬تۆ زۆرت حەز لێ دەبێت‪".‬‬
‫دەیڤد پێکەنی و گوتی‪" :‬باشە‪ ،‬قبوڵمە‪ .‬هیوادارم ئەم شوێنە متمانەپێکراو و ڕەسەن بێت‪.‬‬
‫دەزانیت بە ڕێگەیەک دەتوانین ئەوە تاقی بکەینەوە؟"‬
‫"بەڕاستی؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬تماشا بکە‪ ".‬دەیڤد ئەوەی گوت و ڕووی کردە شوێنی ئامادەکردنی خۆراک و هاورای‬
‫کرد‪" :‬هەی‪ ،‬تۆنیی!"‬
‫یەکسەر سێ کەسی نێو ژووری خواردن ئامادەکردنەکە تماشای ئێمەیان کرد‪ ،‬وە ئێمەش‬
‫دەستمان کرد بە پێکە نین‪" .‬دەیڤد‪ ،‬ئەگەر جارێکی دیکە ویستت ئەوها گاڵتە بەو خەڵکە بکەیت‪،‬‬
‫ئەوا سەرەتا چاوەڕێ بکە کە خواردنەکەمان بۆ بهێنن!"‬
‫ئەوە بوو شەو بە کاری الوەکی و هەندێک ئیشی سادەوە تێپەڕی‪ .‬لە کۆتاییدا کاتێک گەیشتینە‬
‫هۆتێل‪ ،‬لێپرسراوی گروپەکەمان گوتی کە دووان لە ژوورەکان بۆ چوار لە کوڕەکانی‬
‫گروپەکەمان تەرخان کراوە‪ .‬پێویستی نەدەکرد زەحمەتی بیرکردنەوە بدەینە خۆمان‪ ،‬من و‬
‫دەیڤد پێشوەخت بڕیارمان دابوو کە پێکەوە بمێنینەوە‪.‬‬
‫باقی ئەندامانی گروپ دەیانویست بڕۆنە دەرەوە و ئاهەنگ بگێڕن‪ .‬زۆربەیان ڕۆیشتنە باڕێکی‬
‫نزیکی خۆمان تاکو مەشروب بخۆنەوە و هەڵبەز و دابەز بکەن‪ ،‬هەندێکی دیکەشیان ڕۆیشتن‬
‫بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو بۆ کێشانی مادەی هۆشبەر پەیدا بکەن‪ .‬من هەرگیز ئەم جۆرە‬
‫کارانەم نەکردبوو‪ ،‬وە حەزیشم لێ نەبوو‪ .‬دەیڤدیش بڕیاری دا کە لەگەڵ ئەواندا نەڕوات‪ .‬ئەمە‬
‫بووە هۆی ئەوەی کە تەواو کونجکۆڵ بم و حەزمدەکرد هۆکاری مانەوەی لە هۆتێل بزانم‪ .‬لە‬
‫خۆمم پرسی ئاخۆ چ شتێک بووەتە هۆی ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی گروپ جیاوازی‬
‫هەبێت و زۆرتر لە من بچێت‪.‬‬
‫زۆری نەبرد کە هۆکاری ئەو جیاوازییەم بۆ دەرکەوت‪.‬‬
‫لە کاتێکدا خەریکی کردنەوەی کەلوپەلەکانم بووم‪ ،‬دەیڤد لەسەر قەنەفەیەک دانیشت کە لە‬
‫کونجی ژوورەکەدا بوو‪ ،‬ئینجا پێی خستە سەر پێ و کتێبی پیرۆزی دەرهێنا و دەستی کرد بە‬
‫خوێندنەوەی‪.‬‬

‫‪121‬‬
‫دەربڕینی ئەوەی کە هەتا چ ڕادەیەک واقم وڕما بەو کارەی‪ ،‬زۆر زەحمەت و ئەستەمە‪.‬‬
‫هەرگیز لە ژیانمدا کەسێکم نەدیتبوو کە لە کاتی بێ ئیشیدا کتێبی پیرۆز بخوێنێتەوە‪ .‬تەنانەت‬
‫نەمبیستبوو کە کەسێکی لەو شێوەیە هەبێت‪ .‬بەڵێ‪ ،‬هەندێک مەسیحیم دەناسی کە ڕێزیان لە‬
‫کتێبی پیرۆز دەگرت‪ ،‬بەاڵم وام لێکدەدایەوە کە هەموویان دەزانن کە کتێبی پیرۆز بەپێی‬
‫تێپەڕبوونی زەمەن دەستکاری کراوە و خوێندنەوەی هیچ سوودێکی نییە‪.‬‬
‫لەم ڕووەوە‪ ،‬ئەو کاتە پەیم بەوە برد کە دەیڤد مەسیحییە‪ ،‬هەروەها گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە‬
‫دەبێت بەتایبەتی هەڵخڵەتابێت‪ .‬لەبەر ئەوەی کە هیچ لەمپەر و ڕێگرییەک لەبەردەمماندا نەبوو‪،‬‬
‫ڕاستەوخۆ پرسیارم لێکرد‪.‬‬
‫"کەواتە‪ ،‬دەیڤد‪ "،‬لەو کاتەدا دیسان دەستم کردەوە بە ڕێکخستنی کەلوپەلەکانم‪" .‬تۆ‬
‫مەسیحییەکی ‪ ...‬توند و پتەویت؟"‬
‫وا دیار بوو کە حەزی لەو پرسیارە بوو‪" .‬بەڵێ‪ ،‬وا بزانم‪".‬‬
‫"تۆ دەزانیت کتێبی پیرۆز گۆڕدراوە‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫"بەڕاستی؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬هەموومان دەزانین کە بەپێی تێپەڕبوونی کات کتێبی پیرۆز دەستکاری کراوە‪".‬‬
‫دیار بوو کە دەیڤد قەناعەتی نەهات‪ ،‬بەڵکو بە گشتی حەزی لەو قسانە بوو کە دەبوا بمگوتبا‪.‬‬
‫"چۆن دەستکاری کراوە؟"‬
‫"دەی خۆ ڕوونە‪ .‬یەکەم ئەوەی کە بزانە ئەو هەمووە کتێبە پیرۆزە بوونی هەیە‪ .‬وەشانی کینگ‬
‫جەیمز‪ ،1‬نێودەوڵەتی نوێ‪ ،2‬ستاندەری پوختەکراو‪ ،3‬ستاندەری ئەمریکی نوێ‪ ،4‬ستاندەری‬
‫ئینگلیزی نوێ‪ ،5‬وە بەس خودا دەزانێت چەند وەشانی دیکەش هەیە‪ .‬ئەگەر من بمەوێت‬
‫بەڕاستی بزانم چی گوتووە‪ ،‬چۆن بزانم کە دەبێت کام کتێبی پیرۆز بخوێنمەوە؟ ئەو وەشانانە‬
‫جیاوازن لە یەکتری‪".‬‬

‫‪1‬‬
‫‪The King James Version‬‬
‫‪2‬‬
‫‪The New International Version‬‬
‫‪3‬‬
‫‪The Revised Standard Version‬‬
‫‪4‬‬
‫‪New American Standard Version‬‬
‫‪5‬‬
‫‪The New English Standard Version‬‬
‫‪122‬‬
‫"زۆر باشە‪ .‬ئایا ئەوە تاکە هۆکاری ئەوەیە کە تۆ پێت وایە کتێبی پیرۆز بڕواپێکراو نییە؟"‬
‫ئارامی و لەسەرخۆیی و دانبەخۆداگرتنی دەیڤد لە کاتی وەاڵمدا‪ ،‬ببووە مایەی سەرسامیم‪.‬‬
‫خەڵكی زۆرتر دەڕۆنە حاڵەتی بەرگرییەوە‪.‬‬
‫"نەخێر‪ ،‬هەزاران بەڵگەی دیکەش هەن‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬گوێم لێتە‪".‬‬
‫دەستم لە جانتاکانم هەڵگرت و بیر و هزرم کۆ کردەوە‪" .‬چەندین جار پێشهاتووە کە‬
‫مەسیحییەکان بە تەواوی ئەو بەشانەی کتێبی پیرۆزیان البردووە کە حەزیان نەکردووە‬
‫بیخوێننەوە‪ ،‬وە ئەوەی کە خۆیان حەزیان لێی بووە زیاد کردووە‪ .‬تەواو نازانم کام بەشانە‪،‬‬
‫بەاڵم دەزانم کە بابەتی سێیانەیان‪ 1‬بە کتێبی پیرۆز زیاد کردووە‪ .‬بەاڵم دوای ماوەیەک کە‬
‫هۆشدارییان پێدان‪ ،‬الیان برد‪".‬‬
‫"ئەها‪ ،‬دەزانم باسی چی دەکەیت‪ .‬باسی (یەکەم یۆحەنا‪ ،‬بەشی ‪ )٥‬دەکەیت‪".‬‬
‫من نەمدەزانی (یەکەم یۆحەنا‪ ،‬بەشی ‪ )٥‬چ واتایەک دەگەیەنێت‪ ،‬بەاڵم یەکسەر پەالمارم دا کە‬
‫دانی پێدا نا‪" .‬کەواتە‪ ،‬پێشوەخت دەتزانی!"‬
‫"من دەزانم باسی چی دەکەیت‪ ،‬بەاڵم پێم وا نییە کە بە دروستی لێی تێگەیشتبێتیت‪".‬‬
‫"چۆن بە دروستی لێی تێنەگەیشتووم؟"‬
‫"بابەتەکە ئەوە نییە کە مەسیحییەکان شت زیاد دەکەن یان کەمی دەکەن‪ ،‬وەکو بڵێی پیالنێکی‬
‫زۆر گەورە بوونی هەیە و کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو دەستیان بەسەر کتێبی پیرۆزدا‬
‫گرتووە‪ .‬من دەڵێم کە تەنها بۆ ساتێک بیهێنە پێش چاوی خۆت کە کەسێک ویستوویەتی شتێک‬
‫بۆ کتێبی پیرۆز زیاد بکات‪ .‬ئایا پێت وایە دەیتوانی دەستی بە هەموو کتێبە پیرۆزەکانی جیهاندا‬
‫ڕابگات؟"‬
‫قسەکەیم قبوڵ کرد‪ ،‬بەرەو جێگەی خەوەکەم ڕۆیشتم و بەرامبەر دەیڤد دانیشتم و گوتم‪:‬‬
‫"دەزانی‪ ،‬مەرج نییە هەمووی‪ ،‬بەاڵم بە ئەندازەی پێویست‪".‬‬
‫"بە ئەندازەی پێویست چی؟"‬
‫"بە ئەندازەی پێویست کە بتوانێت دەقی کتێبی پیرۆز بگۆڕێت‪".‬‬

‫بە ئینگلیزی پێی دەڵێن ‪Trinity‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪123‬‬
‫وا دیار بوو کە قسەمی بەالوە زۆر گرنگ نەبوو‪" .‬نەبیل‪ ،‬ئایا تۆ دەتەوێت پێم بڵێی کە‬
‫مەسیحییەکانی سەرتاسەری جیهان بەو ئاسانییە ڕێگە دەدەن کەسێک دەقی پیرۆزی ئەوان‬
‫بگۆڕێت ‪ ...‬وە ئەو گۆڕانکارییە گەورە و بەرچاوە لە هیچ شوێنێکی مێژوودا تۆمار نەکرێت؟‬
‫برای من‪ ،‬هەندێک واقیع بین بە‪".‬‬
‫"نەک لە سەرتاسەری جیهاندا‪ ،‬بەاڵم دەتوانم بڵێم بیهێنە پێش چاوم کە کەسێک لە ناوچەیەکی‬
‫دیاریکراودا بتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات‪".‬‬
‫"کەواتە‪ ،‬هاوڕای لەسەر ئەوەی کە ئەگەر لە ناوچەیەکی دیاریکراودا دەستکاری کتێبی پیرۆز‬
‫کرابێت‪ ،‬ئێمە دەتوانین کتێبی پیرۆزی دەستکارینەکراو لە جێگەکانی دیکەی جیهاندا پەیدا‬
‫بکەین؟"‬
‫"هەتا ڕادەیەک هاوڕام‪".‬‬
‫بەاڵم ئەو بە دڵنیاییەوە گوتی‪" :‬باشە‪ ،‬کەواتە وەاڵمەکەت وەرگرت‪ .‬ئەوە هۆکاری هەبوونی‬
‫چەند وەشانێکی کتێبی پیرۆز و کێشەی (یەکەم یۆحەنا‪ ،‬بەشی ‪ )٥‬ڕوون دەکاتەوە‪".‬‬
‫"چیت گوت؟" وام هەستدەکرد کە لەگەڵ دەیڤد یاری شەترەنجم کردووە و لە ناکاودا کیش و‬
‫ماتی کردووم‪".‬‬
‫"لە ڕاستیدا ئەوەی کە دەستنووسەکانی کتێبی پیرۆز لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە واتای ئەوە‬
‫دەگەیەنێت کە دەتوانین بەراوردیان بکەین و بزانین لە کوێدا گۆڕانکاری کراوە‪ .‬ئەمە لقێکە لە‬
‫خوێندنی کتێبی پیرۆز کە پێی دەگوترێت 'ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دەق‪ '.‬ئەگەر هەر‬
‫شتێک بگۆڕدرێت‪ ،‬وەکو ئەو ئایەتەی تایبەت بە سێیانە لە (یەکەم یۆحەنا‪ ،‬ئایەتی ‪ ،)٥‬ئەوا بە‬
‫ئاسانی دەتوانین لە ڕێگەی بەراوردکردنی بە دەستنووسەکانی دیکە‪ ،‬دەستکاریکردنەکە‬
‫بدۆزینەوە‪ .‬ئەم ڕاستییە جیاوازە سەرەکییەکانی نێوان وەشانەکانی کتێبی پیرۆز ڕوون‬
‫دەکاتەوە‪ .‬بەاڵم بە هەڵە تێمەگە؛ جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوانیان بە پەنجەی دەست‬
‫دەژمێردرێن‪".‬‬
‫"ئەدی چی دەکەیت بەو هەمووە جیاوازییە الوەکییانە؟"‬
‫"ئەوانە زۆرتر جیاوازی شێوازی وەرگێڕانەکانە‪ .‬چەندین جۆر وەرگێڕانی قورئانمان هەیە‪،‬‬
‫مەگەر نە؟"‬

‫‪124‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم هەموویان لە دەقی عەرەبییەوە وەرگێڕدراون‪ ،‬واتە لە زمانەکانی دیکەوە‬
‫نەهاتوون‪".‬‬
‫" کتێبی پیرۆزیش ئەوهایە‪ .‬زۆربەی جیاوازییەکانی نێوان وەشانەکانی کتێبی پیرۆز پەیوەندی‬
‫بە وەرگێڕانەوە هەیە‪ ،‬نەک بە دەقی ڕەسەنی عیبری یان یۆنانی‪".‬‬
‫تۆزێک وەستام بۆ ئەوەی ئەو زانیارییانە ڕۆبچنە نێو مێشکمەوە‪ ،‬وە ئێستا دەیڤدم لە ژێر‬
‫ڕووناکییەکی نوێوە دەبینی‪ .‬دەیڤد ئەم زانیارییانەی لە کوێوە هێناوە؟ بۆچی من پێشتر ئەمانەم‬
‫نەبیستبوو؟ باوەڕکردن بەو قسانەی بەالمەوە ئاسان نەبوو‪ .‬وە نەشمدەویست باوەڕ بکەم‪.‬‬
‫"دەیڤد‪ ،‬من باوەڕ بە قسەکانت ناکەم‪ .‬دەبێت خۆم ئەوە ببینم‪".‬‬
‫پێکەنی و گوتی‪" :‬باشە! ئەگەر زیاتر لەسەر ئەم بابەتە نەڕۆیت و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە‬
‫نەکەیت‪ ،‬ئەوا بێ هیوا دەبم لێت‪ .‬بەاڵم ئەگەر دەتەوێت بە دروستی ئەم کارە بکەین‪ ،‬ئەوا‬
‫باشترە مەردانە بیکەیت!"‬
‫هەستام و گەڕامەوە سەر جانتاکانم‪" .‬نیگەران مەبە‪ .‬مەردانە دەبێت‪".‬‬
‫دوای ئەوەی کە دەرهێنانی کەلوپەلەکانم کۆتایی هات‪ ،‬دەستمان کرد بە خۆئامادەکردن بۆ کۆتا‬
‫پێشبڕکێ‪ .‬تەواوی ئەو ماوەیە بیرم لە قسەکانمان دەکردەوە‪.‬‬
‫من هێشتا تەواو باوەڕم بەوە هەبوو کە کتێبی پیرۆز دەستکاری کراوە‪ ،‬بەاڵم ئەمجارە دەست و‬
‫پەنجەم لەگەڵ بابەتی ئاڵۆزتر لە جاران نەرم دەکرد‪ .‬زۆر حەزم دەکرد کە زوو بگەڕێمەوە‬
‫ماڵەوە و زیاتر ڕۆبچمە نێو ئەم بابەتانەوە‪.‬‬

‫‪125‬‬
126
‫بەشی بیست و دوو‬
‫پەرەسەندنی هەنگاو بە هەنگاوی دەق‬
‫ماوەیەکی زۆر بوو کە گەڕابووینەوە بۆ قوتابخانە و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەمان‬
‫دەدا کە دواکەوتبووین تێیاندا‪ .‬دەیڤد لە هەر دوو بەشی بایۆلۆژی و فەلسەفەدا وانەی دەخوێند‪،‬‬
‫وە منیش لە بەشی پزیشکیدا دەمخوێند‪ .‬دواتر بۆمان دەرکەوت کە چەند وانەیەکی هاوبەشمان‬
‫هەیە‪ :‬کیمیا و بایۆلۆژی تەواوکاری‪.‬‬
‫هەندێک جار زۆر باش بوو کە پێکەوە لە یەک پۆل دەبووین‪ .‬کە من و دەیڤد زۆربەی کاتەکان‬
‫پێکەوە کیمیامان دەخوێند‪ ،‬هەردووکمان پێمان وابوو کە لە جەنگێکی تەواودا بەشدارین‪.‬‬
‫هەوڵماندەدا یەکتر شکست بدەین‪ .‬لە دوای هەر تاقیکردنەوەیەک‪ ،‬مامۆستاکەمان نمرەکانی لە‬
‫تابلۆی ئاگادارییەکانی دەرەوەی هۆڵەکانی وانە خوێندن هەڵدەواسی‪ ،‬وە من و دەیڤد بە کۆڵی‬
‫یەکتردا هەڵدەزناین بۆ ئەوەی نمرەکان ببینین‪ .‬من و دەیڤد لەبەر پێشبڕکێی دۆستانەمان‪،‬‬
‫هەمیشە بەرزترین نمرەکانی پۆلمان دەهێنا‪.‬‬
‫هەندێک جاریش باش نەبوو کە پێکەوە لە پۆلێکدا بووین‪ .‬لە وانەی بایۆلۆژی تەواوکاریدا‬
‫زۆر بە دەگمەن دەمانتوانی سەرنج لە وانەکە بدەین‪ .‬مامۆستا هیچ هەوڵێکی نەدەدا بۆ ئەوەی‬
‫بێباوەڕییەکەی بشارێتەوە‪ ،‬وە زۆربەی کات بەهۆی بۆچوونە الوەکییەکانیەوە فکر و هزرمانی‬
‫بەالڕێدا دەبرد‪ .‬لەبەر ئەوەی کە ئێمە باوەڕدارێکی پتەو و چەسپاو بووین‪ ،‬بۆچوون و قسەی‬
‫بێباوەڕانم بەالوە بێ مانا و الواز دەهاتە پێش چاو‪ .‬کاتێک مامۆستاکەمان شتێکی بگوتبا کە‬
‫الیەنی بێباوەڕی لەخۆ گرتبا‪ ،‬ئەوا من و دەیڤد ڕوومان دەکردە یەکتر و گاڵتەمان بە قسەکەی‬
‫یان بە خودی خۆی دەکرد‪ .‬قوتابی زانکۆ هەر وا دەبێت‪ ،‬ئیدی‪.‬‬
‫ڕۆژێکیان‪ ،‬دوای ئەوەی کە مامۆستاکەمان بە کورتی قسەی لەسەر بابەتی بێباوەڕیی کرد‪،‬‬
‫گەڕایەوە سەر وانەکەمان بە ناوی تاکسۆنۆمی‪ ،1‬کە لە پۆلێنی زانستی گیانداران بەسەر‬
‫میران‪ ،‬دەستە‪ ،‬چین‪ ،‬نەزم‪ ،‬تیرە و خێزان و جۆر پێکدێت‪ .‬من تۆزێ خۆم نووشتاندەوە سەر‬
‫دەیڤد و بە چپە پێم گوت‪" :‬دوای سەرنج و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر‪ ،‬گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە‬
‫تاڵ بە تاڵی قژی مامۆستاکەمان گیانی هەیە‪ .‬خەریکم هەوڵ دەدەم بزانم لە کام دەستەدا جێیان‬
‫بکەمەوە‪".‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Taxonomy‬‬
‫‪127‬‬
‫دەیڤد بە دەنگێکی جدییەوە وەاڵمی دامەوە و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬ئەوە کارێکی زۆر سەختە‪ .‬وا‬
‫دەردەکەوێت کە ئەو میکانیزمە بەرگرییەی کە لە خۆیدا دایمەزراندووە‪ ،‬وەکو هی‬
‫دووپشکەکانە‪ .‬ئەی بۆچوونی تۆ چییە؟"‬
‫"زۆر زیرەکانە بوو‪ ،‬دەیڤد‪ .‬ئەگەر من بوومایە دەمگوت زۆرتر لە قەوزەی نێو ئاو و‬
‫سەربەرد دەچن‪ ،‬بەاڵم ئێستا کە تۆ وات گوت‪ ،‬دەبینم کە بە شیمانەیەکی زۆر بوونەوەری‬
‫بەهەستن‪".‬‬
‫بە بێدەنگی چەند خولەکێک پێکەنین‪ ،‬وە ئەم جۆرە گاڵتە و قسە سەیر و سەمەرانە بووە هۆی‬
‫ئەوەی کە چیتر بەشداری لە وانەی بایۆلۆژی تەواوکاریدا نەکەم‪ .‬کاتێک پێکەوە لەوێ‬
‫بووینایە‪ ،‬نەمدەتوانی تیشک بخەمە سەر وانەکە‪.‬‬
‫کاتێک قۆناغ لە دوای قۆناغی زانکۆمان دەبڕی‪ ،‬بۆم دەرکەوت کە بیردۆزی تەواوکاری لە‬
‫چەندین بەشی زانکۆدا بوونی هەیە‪ :‬بایۆلۆژی‪ ،‬کۆمەڵناسی‪ ،‬دەروونناسی‪ ،‬مرۆڤناسی‪،‬‬
‫پەیوەندییەکان‪ ،‬وە تەنانەت بیردۆزی ئایینیش‪ .‬بەدڵنیاییەوە نیشانەگەلێک لە تەواوکاری لەو‬
‫بەڵگە و قسانەدا بەدیدەکرا کە من دژی کتێبی پیرۆز بەکارمدەهێنا‪ .‬من پێداگریم لەسەر ئەوە‬
‫دەکردەوە کە کتێبی پیرۆز بەپێی تێپەڕبوونی زەمەن گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە‪ ،‬وە ئەوانەی‬
‫کە دەسەاڵتیان هەبووە بەپێی قازانجی خۆیان لە کاتی گواستنەوەیدا دەستکارییان کردووە‪.‬‬
‫پاشان کاتێک دێت کە من هەمان شێوازی تەواوکاری لە گفتوگۆکانم لەمەڕ ئینجیلەکاندا‬
‫بەکاردەهێنم‪ ،‬ئەوەی کە یەکەمین ئینجیل‪ ،‬واتە ئینجیلی مەرقۆس‪ ،‬زیاتر لە ئینجیلەکانی دیکە‪،‬‬
‫تیشکی دەخستە سەر الیەنی مرۆڤیی عیسا‪ ،‬وە خودابوونی عیسا بەپێی تێپەڕبوونی کات و‬
‫هەنگاو بە هەنگاو لەنێو ئینجیلەکاندا سەریهەڵداوە‪.‬‬
‫بەاڵم لە ئێستادا‪ ،‬من و دەیڤد زیاتر تیشک دەخەینە سەر خاڵی یەکەم‪ ،‬واتە ڕاست و دروستی‬
‫دەقی کتێبی پیرۆز‪ ،‬بە تایبەتی پەیمانی نوێ‪ .‬منیش وەکو زۆربەی موسڵمانانی دیکە‪ ،‬ئەوەندەی‬
‫کە گرفتم لەگەڵ پەیمانی نوێ هەبوو‪ ،‬نیو هێندە لەگەڵ پەیمانی کۆن نەمبوو‪ .‬ئەو جۆرەی کە‬
‫من دەمبینی‪ ،‬پەیمانی کۆن زۆرتر هاوڕابوو لەگەڵ قورئاندا‪ :‬ئاماژەی بە زۆرێک لە‬
‫پێغەمبەران کردووە‪ ،‬باسی ئەو پێغەمبەرانەی کردووە کە دژی بێباوەڕان جەنگاون‪ ،‬هەروەها‬
‫بە هیچ شێوەیەک باسی خودای سێیانەی نەکردووە‪ .‬ئەوە پەیمانی نوێیە کە دژی بیروباوەڕی‬
‫موسڵمانانە‪ ،‬بۆیە ئەمە ئەو شتە بوو کە ئێمە لەبارەیەوە گفتوگۆمان دەکرد‪.‬‬

‫‪128‬‬
‫ڕۆژێکیان لە دوای وانەی کیمیا‪ ،‬من و دەیڤد پەرەمان بە گفتوگۆکەمان لە بارەی پەیمانی نوێوە‬
‫دا‪" .‬زۆر باشە‪ ،‬دەیڤد‪ ،‬هەندێك زیاتر ڕۆچوومە نێو ڕەخنەی تایبەت بە دەقی کتێبی پیرۆزەوە‪،‬‬
‫وە دەبینم کێشە هەیە‪".‬‬
‫"چ کێشەیەک هەیە؟"‬
‫"وا دیارە من ڕاستم دەکرد کە دەمگوت هەموو بەشەکانی کتێبی پیرۆز دەستکاری کراون‪.‬‬
‫شارەزایان و لیکۆڵەران دەڵێن کە بەشی کۆتایی ئینجیلی مەرقۆس و چیرۆکی ژنە‬
‫داوێنیپیسەکە لە ئینجیلی یۆحەنادا‪ ،‬لە دەقی ئەسڵیدا بوونی نییە‪ .‬هەمان ئەو چیرۆکەی کە عیسا‬
‫دەڵێت‪' :‬کامەتان گوناهتان نییە‪ ،‬با بێت و یەکەم بەردی لێ بدات‪"'.‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬ئەو چیرۆکە دەزانم‪ .‬تۆ ڕاست دەکەیت‪ ،‬ئەوانە لە دەقی ڕەسەندا بوونیان نییە‪ .‬مەبەستی‬
‫سەرەکیت چییە؟"‬
‫بەڕاستی واقم وڕما لەوەی کە ئەوەندە خێرا ئەو خاڵەی قبوڵ کرد‪" .‬لە ڕوانگەی تۆوە ئەوە‬
‫کێشە نییە؟ دەڵێم‪ ،‬لە ڕاستیدا هیچ کام لە بەشەکانی کتێبی پیرۆز قسەی خودا نییە‪".‬‬
‫"دەزانم دەتەوێت بە چی بگەیت‪ ،‬بەاڵم نەخێر‪ ،‬ئەمە کێشە نییە‪ .‬درکی پێ ناکەیت؟ ئەو‬
‫ڕاستییەی کە ئێمە د ەتوانین ئەم بەشە زیادانە بناسینەوە‪ ،‬واتای ئەوەیە کە دەتوانین دەقە‬
‫دەستکاریکراوەکان پەیدا بکەین‪".‬‬
‫"ڕاستە‪ ،‬بەاڵم بەبێ گرنگیدان بەوەی کە دەتوانیت پەیدای بکەیت یان نە‪ ،‬واتای ئەوەیە کە‬
‫کتێبی پیرۆز دەستکاری کراوە‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬ئەو دەستنووسانەی کە دواتر پەیدا بوون‪ .‬بەاڵم‪ ،‬ئەگەر دەستنووکانی دواتر دەستکاری‬
‫کرابێتن‪ ،‬چی ڕوودەدات؟ بەو جۆرە نییە کە دەستنووسەکانی دواتر لەوانەی پێشتر بە دروستر‬
‫بزانین‪ .‬ئەوانەی سەرەتا گرنگن‪ ،‬وە ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە دەستنووسە سەرەتاییەکانی‬
‫پەیمانی نوێمان هەیە بەبێ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەردا هاتبێت‪".‬‬
‫بە باشی بۆچوونەکەیم لێکدایەوە و گوتم‪" :‬چەند دانە‪ ،‬وە چەندە سەرەتایی؟"‬
‫"دەزانی‪ ،‬ئێمە دەستنوسگەلێکی زۆرمان بە زمانی یۆنانی لە سەدەی دووەم هەیە‪ ،‬هەروەها‬
‫ژمارەیەکی زۆترمان لە سەدەی سێیەم هەیە‪ .‬هەروەها ئەمڕۆ دوو نوسخەی تەواوی پەیمانی‬
‫نوێمان لە سەدەی چوارەم هەیە‪ 1.‬بۆ ئەوەی کە بزانیت کتێبی پیرۆز لە سەدەی چوارەمەوە‬

‫نوسخەی سینایی و نوسخەی ڤاتیکان‬ ‫‪1‬‬

‫‪129‬‬
‫هەتا ئێستا چەند گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە‪ ،‬تەنها کارێک کە پێویستە بیکەیت ئەوەیە کە‬
‫دەستنووسەکان بێنێت و بەراوردیان بکەیت‪".‬‬
‫پێشنیارێکی سەرنجڕاکێش بوو‪ .‬تەواوی گریمانە و گومانەکانم لەو گفتوگۆیەدا وەالوە نا‪.‬‬
‫دەمویست دڵنیا بم لەوەی کە قسەکەیم دروست بیستووە‪" .‬کەواتە تۆ دەڵێیت کە هەر بەڕاستی‬
‫تەواوی کتێبی پیرۆزی سەدەی سێیەممان هەیە؟"‬
‫"بەڵێ‪".‬‬
‫"وە هەتا چ ڕادەیەک جیاوازە لە کتێبی پیرۆزی ئێستا؟"‬
‫دەیڤد چاوی بڕییە ناو چاوم و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬ئەو کتێبە پیرۆزەی ئێستا لەبەردەستماندایە‪،‬‬
‫‪1‬‬
‫بەپێی ئەو دەستنووسانە وەرگێڕدراون‪".‬‬
‫من قسەکانی دەیڤدم لەبەرچاو گرت‪ ،‬بەاڵم ئەو ڕاستییەی کە چەندین وەشانی کتێبی پیرۆز‬
‫هەیە‪ ،‬هێشتا ئازاری دەدام‪ .‬واتای ئەوەی دەگەیاند کە هێشتا لەسەر دەستەواژەکانی کتێبی‬
‫پیرۆز گرفت و جیاوازی هەیە‪" .‬دەیڤد‪ ،‬ئایا دەقیقبوونی دەستەواژە و وشەکان گرنگ نییە؟"‬
‫منی موسڵمان باوەڕم وایە کە قورئان ڕێک بەو جۆرەیە کە یەکەم جار بۆ محەممەد هاتووە‪.‬‬
‫تەنانەت یەک وشەش گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە‪ 2.‬لە قسەکانی تۆوە وا دەردەکەوێت کە‬
‫دەقیقبوونی دەستەواژە و وشەکانی کتێبی پیرۆز گرنگ نییە‪".‬‬
‫"وشەکان گرنگن‪ ،‬بەاڵم گرنگن چونکە هەڵگری پەیامن‪ .‬پەیام لە پێش دەستەواژە و وشەوەیە‪.‬‬
‫هەر بۆیە دەتوانین کتێبی پیرۆز وەربگێڕین‪ .‬ئەگەر سروش (وەحی) پەیوەست بووایە بە‬
‫خودی دەستەواژەکەوە لە جێگەی پەیامی نێو ئەو دەستەواژانە‪ ،‬ئەوا هەرگیز نەماندەتوانی‬
‫کتێبی پیرۆز وەربگێڕین‪ ،‬وە ئەگەر نەمانتوانیبا وەریبگێڕین‪ ،‬چۆن دەکرا کتێبی هەموو‬
‫کەسێک بێت؟"‬
‫من نەمدەزانی کە ئاخۆ دەیڤد دەیویست بۆچوونی من لە سروشتی قورئانی بخاتە ژێر‬
‫پرسیارەوە یان نە‪ ،‬بەاڵم ئەوەی کە دەیگوت ڕاست بوو‪.‬‬

‫‪ 1‬وەشانی کینگ جەیمز یەکێک لە نموونەکانی کتێبی پیرۆزە کە وەرگێڕانێکی نوێ نییە‪ .‬ئەم نوسخەیە وەرگێڕانێکە کە‬
‫لەسەر بنەمای دەق پەسەند کراوە؛ دەقی پەسەندکراو دەقی یۆنانی پەیمانی نوێیە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دۆزینەوە دەستنووسە‬
‫گرنگەکانی کتێبی پیرۆز‪ .‬کەواتە‪ ،‬وەرگێڕانەکانی ئەم سەردەمە و ئەوانەی کە لەسەر بنەمای دەق پەسەند کراون‪ ،‬زۆر لە‬
‫یەکترەوە دوور نین و بە دڵنیایەوە هیچ فیرکردنێكی دژیەکیان تێدا نییە‪.‬‬
‫‪ 2‬ئەمە بیروباوەڕێکی هەڵەی دیکەیە کە لەنێو موسڵماناندا باڵو بووەتەوە‪ .‬تکایە بڕوانە بەشی چل و دوو‪ ،‬حەدیس و مێژووی‬
‫قورئان‪.‬‬
‫‪130‬‬
‫لە کاتێکدا من هێشتا بیرم لە بۆچوونەکەی ئەو دەکردەوە‪ ،‬بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬من‬
‫پێم وایە کە دەبێت بۆ ساتێک هەنگاوێک بگەڕێینەوە دواوە و هەندێک فراوانتر لەم بابەتە‬
‫بڕوانین‪ .‬تۆ هەوڵ دەدەیت بیسەلمێنیت کە کتێبی پیرۆز بە شێوەیەکی حاشاهەڵنەگر گۆڕانکاری‬
‫تێدا کراوە‪ .‬بەاڵم یەکەم جار دەبێت بە دیاریکراوی قسە بکەیت‪ .‬کتێبی پیرۆز لە شەست و‬
‫شەش سیپارە پێکهاتووە؛ باسی کامیان دەکەیت؟ چ کاتێک گۆڕانکاری تێدا کراوە و چۆن ئەو‬
‫گۆڕانکارییە کراوە؟ ئایا گۆڕانکارییەکە دیار و بەرچاوە؟‬
‫من هەر بێدەنگ دانیشتبووم‪ .‬مامۆستاکانی من هەرگیز هیچ نموونەیەکی دیاریکراویان فێری‬
‫من نەکردبوو‪ .‬ئەوان بەردەوام بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کتێبی پیرۆز دەستکاری کراوە‪.‬‬
‫بۆیە من هیچم نەگوت‪.‬‬
‫"ئەگەر پێت وایە کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوویداوە‪ ،‬دەبێت بەڵگە بهێنیتەوە‪ .‬گومان و‬
‫گریمانە بەس نییە‪ .‬دەبێت بیسەلمێنیت‪".‬‬
‫هەرچەندە قسەکانی دەیڤد زۆر ڕوون و لۆژیکی بوون‪ ،‬بەاڵم نەمدەویست لە گۆشەیەکدا گیر‬
‫بکەم‪" .‬پێشتریش گوتم‪ ،‬کۆتایی مەرقۆس‪ ،‬چیرۆکێک لە یۆحەنا‪ ،‬وە ئەوەی کە لە یەکەم‬
‫یۆحەنا‪ ،‬بەشی پێنجدا لەبارەی سێیانەوە گوتراوە‪ ،‬نموونەگەلێکن لەوەی کە چۆن کتێبی پیرۆز‬
‫گۆڕ انکاری بەسەردا هاتووە و دەستکاری کراوە‪".‬‬
‫"وە منیش گوتم کە لە بنەڕەتدا هیچ لێکۆڵەر و زانایەک ئەوانە بە بەشێک لە کتێبی پیرۆز‬
‫نازانێت‪ .‬تۆ دەبێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی ئەوهام نیشان بدەیت کە ئێمە بە بەشێک لە کتێبی‬
‫پیرۆزی دەزانین‪".‬‬
‫لەسەر کێشمەکێشەکە بەردەوام بووم و گوتم‪" :‬ئەی چی دەبێت ئەگەر بەشی دیکە هەبوو کە‬
‫وەکو ئەو سێ دانەیە بوون و ئێمە هێشتا پێمان نەزانیبێت؟"‬
‫"نەبیل ئەوە دیسان گومان و گریمانەیە‪" .‬ئەی چی دەبێت ئەگەر ‪ "...‬لە قسە و گفتوگۆدا جێی‬
‫نابێتەوە‪ .‬قسەی تۆ چییە؟ بەڵگەکان کامانەن؟ ئەگەر هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو لەبەردەستدا‬
‫نەبێت‪ ،‬ئەوا هیچ قسە و گفتوگۆیەک هەڵناگرێت‪".‬‬
‫دیار بوو کە خەریک بوو گیانم دەدا‪ .‬دەیڤد کەوتە سەر پشت و خاڵی کۆتایی گوت‪.‬‬
‫"کاتێک کە سیپارەکانی پەیمانی نوێ نووسران‪ ،‬هەر زوو زیادیان کرد‪ .‬چەندین جار لەبەریان‬
‫گیرایەوە و ئەو نوسخانەیان نارد بۆ مەسیحییەکانی دیکە کە دوورەدەست بوون تاکو ئەوانیش‬

‫‪131‬‬
‫بتوانن بیخوێننەوە‪ .‬ئەو مەسیحییانەش دوای خوێندنەوەیان‪ ،‬پێش ئەوەی کە بیاننێرن بۆ کەسانی‬
‫دیکە‪ ،‬نوسخەیان لەبەر دەگرتنەوە‪ .‬بەڕاستی چۆن ئەم جۆرە لە زیادکردنی دەق‪ ،‬بەبێ هیچ‬
‫چاودێرییەکی ناوەندی‪ ،‬دەتوانرا دەستەواژەکان بگۆڕن؟ هەتا سەدان ساڵ دوای مەسیح هیچ‬
‫کەسێک دەسەاڵتی بەسەر قەڵەمڕەوی مەسیحییەتدا نەبوو‪ .‬ئێمە دەستنووسگەلێکی زۆری پێش‬
‫ئەو کاتەمان هەیە کە ڕێک وەکو ئەم کتێبی پیرۆزەیە کە ئێستا لەبەردەستماندایە‪ .‬هیچ‬
‫بەڵگەیەکی ڕوونی بەرچاو بۆ دەستکاریکردنی کتێبی پیرۆز لەبەردەستدا نییە‪ ،‬هیچ بەڵگەیەک‬
‫نییە کە لەگەڵ ڕاستییە مێژووییەکاندا بگونجێت‪ ،‬بە هیچ شێوەیەک‪".‬‬
‫من بۆ ساتێک نەرم بوومەوە‪" .‬زۆر باشە‪ ،‬ڕێگەم پێ بدە ماوەیەک بیر لەو بابەتە بکەمەوە‪".‬‬
‫دەیڤد بیروبۆچوونمی نەگۆڕیبوو‪ ،‬بەڵكو لە ناخەوە باوەڕم وابوو کە کتێبی پیرۆز دەستکاری‬
‫کراوە‪ .‬بەاڵم‪ ،‬بە جۆرێک لە جۆرەکان نەمدەزانی چۆن گۆڕاون‪ .‬بۆیە بەوپەڕی گەرم و‬
‫گوڕییەوە لەو بارەوە دەستم کرد بە گەڕان و پشکنینی ورد‪.‬‬
‫لە هەمان کاتدا‪ ،‬بڕیارم دا کە شێوازێکی جیاواز بگرمە بەر‪ :‬ئەوەی کە کتێبی پیرۆز هەر لە‬
‫سەرەتاوە قابیلی متمانە نییە و بە هیچ شێوەیەک ناکرێت پشتی پێ ببەستین‪.‬‬

‫‪132‬‬
‫بەشی بیست و سێ‬
‫هەڵسەنگاندنەوەی سەنگ و قورسایی کتێبی پیرۆز‬
‫زۆری پێنەچوو کە دەیڤد لە وەاڵمی بانگهێشتەکەی دایکمدا‪ ،‬بۆ نانی ئێوارە هات بۆ ماڵمان‪.‬‬
‫هەرکە درگام بۆ کردەوە‪ ،‬یەکسەر بەرەو بەفرگرەکە ڕۆیشت کە دایکم زۆری بەالوە جوان و‬
‫شیرین بوو‪.‬‬
‫بەاڵم ئەگەر لە سەرەتاوە لووتی وەگەڕ خستبا‪ ،‬ئەوا پێویستی بەوە نەدەکرد بچێتە گیانی‬
‫بەفرگر ەکە‪ .‬دایکم حەزی دەکرد کە خواردن بۆ میوان ئامادە بکات‪ ،‬وە بەو جۆرەی کە عادەتی‬
‫بوو مێزێکی تایبەتی بۆ ڕازاندبووینەوە‪ .‬کۆرمای بەرخ‪ ،‬بریانی بزن‪ ،‬مریشکی ماخانی‪،‬‬
‫نیهاری بە گۆشتی گوێرەکە و زۆر شتی دیکەشی ئامادە کردبوو‪ .‬دڵنیام کە سەوزەجاتیش‬
‫لەسەر مێز بووە‪ ،‬بەاڵم وەکو هەمیشە پشتگوێم خستووە‪.‬‬
‫کاتێک کە چووینە سەر مێزی نانخواردنەکە‪ ،‬دەیڤد لە خۆشیدا سەری لێ شێوابوو‪ .‬ئێمە بە‬
‫نیهاری دەستما ن پێکرد‪ ،‬بەاڵم کەوچک و چەقۆ و چەتاڵ لەسەر مێز نەبوو‪ .‬بۆیە دەیڤدم فێر‬
‫کرد کە چۆن بە ڕۆتی‪ 1‬نان بخوات‪ ،‬بە دەست پارچەیەک لەو نانە ناسک و پانەم لێ کردەوە و‬
‫بڕێک خواردنم تێ کرد و خواردم‪ .‬دەیڤد بە وریارییەوە هەمان شێوازی منی پەیڕەو کرد‪ .‬ئەو‬
‫بەبێ ئەوەی هیچ کەتنێک بنێتەوە‪ ،‬هەتا کۆتایی بەردەوام بوو لە خواردن‪ ،‬کە ئەمە بووە هۆی‬
‫ئەوەی کە وا بیر بکەمەوە کە خودا بە تایبەتی یارمەتی داوە‪.‬‬
‫پاشان چووینە ژووری دانیشتن لەسەر قەنەفەکان بۆ خۆمان پاڵمان دابووەوە‪ .‬دەیڤد بە تەواوی‬
‫پاڵی دابووەوە و تماشای سەقفی ژووەرەکەی دەکرد‪ .‬هەر چەندە ئامادە بوو کە وانەی کیمیا‬
‫بخوێنین‪ ،‬بەاڵم کاتێك کە ئەوم لەو حاڵەتە بێ بەرگرییەدا دیت‪ ،‬بیرم کردەوە کە کاتێکی زۆر‬
‫گونجاوە بۆ ئەوەی کە لە بواری قورسایی و متمانەی کتێبی پیرۆزدا هەندێک فشاری بخەمە‬
‫سەر‪ .‬بەو جۆرەی کە خۆم مات کردبوو‪ ،‬پێم گوت‪" :‬با وای دابنێین کە من هاوڕام لەسەر‬
‫ئەوەی کە پەیمانی نوێ دەستکاری نەکراوە‪".‬‬
‫دەیڤد لە ژێر لێوەوە بەبێ ئەوەی کە لێو و زاری بجوڵێنیت گوتی‪" :‬هەلێلویا‪".‬‬
‫"تەنانەت ئەگەر دەستکاریش نەکرابێت‪ ،‬مانای ئەوە ناگەیەنێت کە یەکسەر متمانەی پێ بکەین‬
‫و بە ڕاستی دابنێین‪ .‬بە واتایەکی دیکە‪ ،‬چۆن بزانم ئەوەی کە دەیڵێت ڕاست و دەقیقە؟"‬

‫جۆرێک نانی پاکستانییە کە پان و ناسکە‪.‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪133‬‬
‫دەیڤد بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و بە سەرسامییەوە ڕووی تێکردم و گوتی‪" :‬بەاڵم‪ ،‬نەبیل!‬
‫چۆن دەتوانیت پرسارێکی لەو شێوەیە بکەیت؟ ئایا قورئان ناڵێت کە ئینجیل وشەی ئەڵاڵیە؟"‬
‫دیار بوو کە دەیڤد زانیاری لەبارەی ئیسالمەوە دەخوێندەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی باشتر لە من تێبگات‪.‬‬
‫ئەو ڕاستی دەکرد‪ .‬بۆچوونی من لەالی موسڵمانان جێگەی پەسەند نەبوو‪ .‬زۆربەی موسڵمانان‬
‫لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ئینجیلەی لە قورئان ئاماژەی پێ کراوە‪ ،‬هەمان ئەو ئینجیالنەی نێو‬
‫پەیمانی نوێیە‪.‬‬
‫"من پێم وا نییە کە قورئان باسی ئینجیلەکانی پەیمانی نوێ بکات‪ .‬لەوانەیە باسی کتێبی دیکە‬
‫بکات کە بە عیسا دراوە‪ ،‬بەاڵم چیتر بەردەست نین‪ ".‬من دید و ڕوانگەیەکم خستە بەردەست‬
‫کە بیستبووم دیبەتکەرانی موسڵمان بەکاریاندەهێنا‪.‬‬
‫دەیڤد ئەم قسەیەی منی لەبەرچاو گرت‪" .‬من دەگەڕێمەوە سەر پرسیارەکەی تۆ‪ ،‬بەاڵم‬
‫هەستدەکەم کە تۆ تەنها بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت کە گومان لە پەیمانی نوێ بکەیت‪ .‬تاکە‬
‫ئینجیلگەلێک کە لە سەردەمی عیسادا پەیدا بوون‪ ،‬هەمان ئینجیلەکانی پەیمانی نوێن‪".‬‬
‫من قسەکەی دیڤدم بڕی و گوتم‪" :‬ڕاوەستە‪ "،‬دەیڤد خەریک بوو بەوپەڕی ئازایەتییەوە قسەی‬
‫دەکرد و منیش دەمویست دڵنیا بم لەوەی کە قسەکانمان ڕوونە‪" .‬دەتەوێت بڵێی کە ئینجیلەکانی‬
‫پەیمانی نوێ لە هەموو گێڕانەوەکانی دیکەی ژیانی عیسا کۆنترن؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬هەموو گێڕانەوەکانی دیکە لەسەر ژیانی عیسا زۆر لەدوای ئەوانەوە هاتوون‪".‬‬
‫"بەاڵم من بیستوومە کە زۆر ئینجیلی دیکەش هەبوون‪ ،‬بەاڵم ئەمانە ئەو ئینجیالنەن کە‬
‫مەسیحییەکان قبوڵیان کردووە کە لەنێو کتێبی پیرۆزدا دابنێرن‪".‬‬
‫"بێگومان‪ ،‬ئینجیلی دیکە هەبوون‪ ،‬بەاڵم هەموویان دوای ماوەیەکی زۆر‪ ،‬لە نیوەی سەدەی‬
‫دووەم یان لەدوای ئەوەش‪ ،‬نووسراون‪ .‬چوار ئینجیلەکەی پەیمانی نوێ‪ ،‬هەموویان لە سەدەی‬
‫یەکەمدا و ڕێک لە دوای عیسا نووسراون‪ .‬ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە مەسیحییە‬
‫سەرەتاییەکان ئەمانەیان هەڵبژاردووە‪".‬‬
‫من هەوڵم دەدا کە قسەکەی خۆم فراوان بکەم‪" .‬بەاڵم ئەی ئەگەر ئینجیلێکی دیکە هەبێت چی‪،‬‬
‫ئینجیلێک کە بە وەحی بە عیسا درابێت و لەدوای مردنی ون بووبێت؟"‬
‫"نەبیل‪ ،‬ئەم قسەیەی تۆ دوو کێشەی هەیە‪ .‬یەکەم‪ ،‬ئەوەی کە ئەو قسەیە تەنها گومان و‬
‫گریمانەیە‪" .‬ئەگەر و لەوانەیە" بەبێ هیچ بەڵگە و شایەتییەک شیاوی قسە لەسەرکردن نییە‪.‬‬

‫‪134‬‬
‫دووەم‪ ،‬تۆ دەزانیت کە قورئان بە مەسیحییەکان دەڵێت کە 'بە ئینجیل دادوەرییان بکەن‪'.‬‬
‫‪1‬‬

‫ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە لە سەردەمی محەممەدا ئینجیلیان هەبووە‪ .‬ئینجیل دەقێكی‬
‫پیرۆزی ونبوو نییە‪".‬‬
‫هەوڵمدا وەاڵم بدەمەوە‪ ،‬بەاڵم نەمتوانی یەکسەر ڕێگایەک بۆ پشتگیری لە بۆچوونەکەم‬
‫بدۆزمەوە‪ .‬هەتا زیاتر بیرم لە بەڵگەکانی دەکردەوە‪ ،‬زیاتر بێزار و بێتاقەت دەبووم‪.‬‬
‫دەیڤد لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬ئەگەر بمانەوێت لێکۆڵینەوەیەکی بابەتییانە‬
‫لەسەر ژیانی مەسیح بکەین‪ ،‬ئەوا دەبێت ڕوو بکەینە ئینجیلەکانی پەیمانی نوێ‪ ،‬چونکە‬
‫ئەگەری دووستبوون و دەقیقبوونیان زۆر بەرزە‪ .‬کوێی دیکە هەیە کە پەنای بۆ ببەین؟"‬
‫هەستامەوە بۆ ئەوەی تیشک بخەمە سەر ئەم خاڵە‪" .‬ئەگەر تەنانەت ئەوانە باشترین‬
‫سەرچاوەش بن‪ ،‬واتای ئەوە ناگەیەنێت کە باش و بەسوودن‪".‬‬
‫" ڕاستە‪ ،‬بەاڵم ئەم کتێبانە کەمێک دوای لەخاچدانی عیسای مەسیح‪ ،‬لە سەردەمی ژیانی‬
‫نێردراوانیدا نووسراون‪ .‬ئەوانە لە زۆربەی ژیاننامەکانی دیکە باشترن‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬دوای‬
‫چوار سەد ساڵ لە مردنی ئیسکەندەری مەکدۆنی‪ ،‬ژیاننامەکەی نووسرایەوە‪ 2.‬ئەگەر دڵنیابین‬
‫لەو زیانیارییانەی کە لەبارەی ئیسکەندەرەوە دەیزانین‪ ،‬ئەوا دەبێت زۆر زیاتر متمانە بەو‬
‫زانیارییانە بکەین کە لەبارەی عیساوە دەیزانین‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم باشتربوون لە ژیاننامەکانی دیکە‪ ،‬مانای ئەوە ناگەیەنێک کە ئینجیلەکان‬
‫قورسایی و متمانەیان هەیە‪".‬‬
‫"تۆ لێم تێناگەیت ‪ .‬مەبەستم تەنها ئەوە نییە کە ئینجیلەکان لە ڕووی کاتەوە بە عیسا نزیکترن‬
‫لەو ژیاننامانەی کە لەسەر کەسانی دیکە نووسراون‪ ،‬بەڵكو من دەڵێم کە ئینجیلەکان ئەوەندە‬
‫نزیکن کە شایەتەکان لەو کاتەدا هێشتا زیندوو بوون‪ .‬بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە‬
‫ئینجیلەکان لەنێوان کۆمەڵی باوەڕدارانی مەسیحیدا لە گەڕاندا بووە‪ ،‬شایەت و گەواهیدەرەکان‬
‫دەبێت بیستبێتیان و لە نووسینەوەیاندا هاوکارییان کردبێت‪".‬‬
‫زەردەیەکم کرد و گوتم‪" :‬بەڕای من ئەمە ئەگەر و گومانە‪ ،‬دەیڤد‪ .‬بەڵگە و شایەتی ئەو قسەیەی‬
‫تۆ لەکوێیە؟"‬

‫بڕوانە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪٤٧ -٤٦‬؛ ‪)٦٨ -٦٦‬‬ ‫‪1‬‬

‫وەکو نووسینەکانی ئاریان و پلوتارک (‪)Arrian and Plutarck‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪135‬‬
‫"باوکانی کڵێسای سەرەتایی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە ڕوویداوە‪.‬‬
‫بەپێی گێڕانەوەی پاپیاس‪ ،‬لە ساڵی سەدی زایینیدا نووسیویەتی کە ئینجیلی مەرقۆس بەپێی‬
‫شایەتیی پەترۆس نووسراوە‪ 1.‬پاپیاس وەکو قوتابی مەسیح ئاماژەشی بە یۆحەنا و مەتا‬
‫کردووە‪ 2.‬کەواتە‪ ،‬لەبەر ئەوەی کە شایەتی و گەواهیدەرەکان لە نووسینەوەی ئینجیلەکاندا‬
‫ئامادە بوون‪ ،‬تەنها ئەگەر و گریمانە نین؛ لە مێژوودا ئاماژە کراوە بەوەی کە ئینجیلەکان‬
‫بەڕاستی لەسەر دەستی ئەوان ئامادە کراون‪".‬‬
‫"ئەدی لۆقا؟"‬
‫"لۆقا هاوسەفەری پۆڵس بوو‪ ،‬واتە یەکێک نەبوو لە قوتابییەکانی عیسا‪ .‬بەاڵم لە سەرەتای‬
‫ئینجیلەکەیەوە دەڵێت کە قسەی لەگەڵ شایەتی و گەواهیدەرەکاندا کردووە و بە لەبەرچاوگرتنی‬
‫ئەو ڕاستییەی کە زۆربەی قسەکانی هاوسازە لەگەڵ مەرقۆس و مەتا‪ ،‬قسەکانی دروست و‬
‫مەنتقین‪".‬‬
‫ئەو بەڵگەیە الواز دەردەکەوت‪" .‬نازانم‪ .‬تۆ قبوڵتە کە لۆقا شایەت و گەواهیدەر نەبووە‪ ،‬وە‬
‫ئەوە کێشەیە‪ .‬هەروەها‪ ،‬بیستوومە کە هەڵەی مێژوویی زۆر لە ئینجیلەکەیدا هەیە‪ ".‬دەیڤد بە‬
‫ئامادەییەوە وەاڵمی دامەوە‪" .‬لۆقا زۆرترین زانیاری مێژووییمان پێشکەش دەکات‪ ،‬کە ئەوەش‬
‫واتەی ئەوە دەگەیەنێت کە دەرفەتی زیاتر بۆ خەڵکی دەڕەخسێنێت کە بیخەنە ژێر پرسیارەوە‪.‬‬
‫بەاڵم لەگەڵ دۆزینەوە نوێیەکانی ئاسەوارناساندا‪ ،‬دروستی و دەقیقی ئەو زیاتر دەسەلمێت‪ .‬بۆ‬
‫نموونە هەندێک لە لێکۆڵەران گەیشتبوونە ئەو ئەنجامەی کە (لۆقا ‪ )١ :٣‬بە هەڵە دەڵێت کە‬
‫لیسانیۆس فەرمانڕهوای ئەبیلینە بووە‪ .‬دەیانگوت کە لیسانیۆس پەنجا ساڵ پێشتر ژیاوە و لۆقا‬
‫بە هەڵە گوتوویەتی کە لە سەردەمی عیسادا ژیاوە‪ .‬بەاڵم هەرچی لێکۆڵەری مەسیحییە دەڵێن‬
‫کە بە شیمانەیەکی زۆر لیسانیۆسی دووەم هەبووە‪ ،‬بەاڵم ئەو لیکۆڵەر و زانایانەی کە گومانیان‬
‫هەیە‪ ،‬ئەو قسەیە بە بەڵگەیەکی بەرگری و دیفاعی ناودەبەن‪.‬‬
‫"بەالم دواتر ئاسەوارناسان لە ڕێگەی دۆزینەوەیەکەوە نووسینێکی هەڵکۆڵراویان دۆزییەوە‬
‫کە کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عیسا و ئاماژەی بە ناوی دووەم لیسانیۆسی کردبوو‪،‬‬
‫ئەوەی کە فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو‪ .‬ئەوە سەلماندی کە گومانکەران و دوودڵەکان هەندێ‬
‫کات زۆر خێرا دەست دەکەن بە ڕەخنەگرتن لە لۆقا و ئەوەی کە لۆقا سەرچاوەیەکی‬
‫بڕواپێکراوە بۆ زانیارییە کۆنەکان‪".‬‬

‫یوسبیوس‪ ،‬مێژووی کڵیسا ‪١٦ -١٥ .٣٩ .٣‬‬ ‫‪1‬‬

‫هەمان سەرچاوەی پێشوو‪٤ .٣٩ .٣ ،‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪136‬‬
‫هەموو ئەوانە بەالی منەوە نوێ و سەرنجڕاکێش بوون‪ .‬بەاڵم تەنانەت نەمدەویست خۆشم‬
‫قبوڵی بکەم کە ئینجیلەکان سەنگ و قورساییان هەیە و دەکرێت پشتیان پێ ببەستیت‪ .‬تەواوی‬
‫ژیانم پێم گوتراوە کە ناکرێت متمانە بە ئینجیلەکان بکەیت‪ ،‬وە بەالمەوە مایەی شەرمەزاری‬
‫بوو کە قبوڵی بکەم مامۆستاکانم هەڵەیان کردووە‪ .‬هەر بۆیە‪ ،‬بەردەوام بوو لەسەر پێداگری‪.‬‬
‫"دەیڤد‪ ،‬ئایا دەتوانین لە هەموو ئەوانە دڵنیا بین؟ مەبەستم ئەوەیە کە من ئەو بەردە نووسراوانەم‬
‫نەدیتوە‪ ،‬وە تەنانەت ئەگەر چاویشم پێیان کەوتبا دیسان ناتوانم ڕاستی و دروستییان‬
‫هەڵبسەنگێنم‪ .‬جگە لەوەش‪ ،‬من نازانم کە هەتا چ ڕادەیەک دەتوانم متمانە بە نووسرا و‬
‫تۆمارەکانی کڵێسا بکەم‪ .‬لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە‪ ،‬ئەوانەی الیەنگری دەکەن‪ .‬لە‬
‫ڕادەبەدەر جێگەی گومانن‪".‬‬
‫وا دیار بوو ئەو قسانەم بووە هۆی بێزاربوون و بێتاقەتکردنی دەیڤد‪" .‬بڕوانە نەبیل‪ ،‬تۆ تیۆری‬
‫زانیاری ماریفەتناسیت خوێندووە‪ .‬دەزانیت کە دەتوانیت تەنانەت گومان لەوەش بکەیت کە ئەم‬
‫گفتوگۆیەمان کردووە‪ ،‬یان تەنانەت دەتوانیت گومان لە بوونی خۆشمان بکەیت! وەکو‬
‫ماتریکس وایە؛ تۆ ناتوانی ئەوە ڕەت بکەیتەوە‪.‬‬
‫"کەواتە ئەمە پەیوەستە بەوەی کە تۆ هەتا چ رادەیەک دەتەوێت گومان بکەیت‪ .‬ئاسوودە بە‪ ،‬بە‬
‫کەیفی خۆت دەتوانیت گومان بکەیت و دوودڵ بیت‪ ،‬بەاڵم ناجێگیر مەبە‪ .‬ئەگەر دەتەوێت بەو‬
‫ڕادە زۆرە گومان لە کتێبی پیرۆز بک ەیت‪ ،‬ئەوا داوات لێدەکەم کە کاتێک تماشای قورئانیش‬
‫دەکەیت‪ ،‬هەمان گومانت هەبێت‪".‬‬
‫بۆ پشتیوانی لە باوەڕەکەم کە خرابووە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬سنگم قیت کردەوە و گوتم‪" :‬قورئان‬
‫دەتوانێت بەرزترین ئاستی گومان قبوڵ بکات‪ .‬زۆر بە سادەیی دەتوانین بیسەلمێنین کە قورئان‬
‫دەستکاری نەکراوە و بە دەستی خودی محەممەد لە الیەن ئەڵاڵوە هاتووە‪".‬‬
‫دەیڤد بە پێداگرییەوە‪ ،‬لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬بەو ئاستە لە گومان کە ئەمڕۆ لە تۆدا دیم‪ ،‬دڵنیا‬
‫نیم کە بتوانیت هیچ باوەڕێک لەخۆ بگریت‪ .‬کاتێک کە بگەینە ئەوێ‪ ،‬دەیبینین‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا‬
‫ئاگات لەوە هەیە کە ئێمە تەنها لەگەڵ ڕێژەی گریمانە و ئەگەر سەروکارمان هەیە؟ هیچ‬
‫شتێک بە ناوی دڵنیایی موتڵەق لە دنیایی ڕاستەقینەدا نییە‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬ڕاستە‪".‬‬

‫‪137‬‬
‫"باشە‪ .‬کەواتە‪ ،‬هەتا ئێرە باشترین ڕوونکردنەوە ئەوەیە کە ئینجیلەکانی پەیمانی نوێ‬
‫سەرچاوەی باوەڕپێکراون بۆ ناسینی ژیانی عیسا‪ ،‬وە لە هەموو سەرچاوەکانی دیکەی‬
‫بەردەست گومانیان کەمترە‪ .‬ئایا النی کەم لەگەڵ ئەمەدا هاوڕای؟"‬
‫خەریک بوو بۆشاییەک لەنێوان دڵ و مێشکمدا دروست دەبوو‪ .‬نەمدەویست جگە لە جەنگ‬
‫لەگەڵ شایەتی و بەڵگەکانی پەیمانی نوێ‪ ،‬شتێکی دیکە قبوڵ بکەم‪ .‬ببووم بە دوو بەشەوە‪.‬‬
‫بۆ ئەوەی خۆم لە بابەتەکە بدزمەوە‪ ،‬تماشایەکی مەشقی وانەی کیمیام کرد کە لەبارەی‬
‫ئەلیکترۆ نێگاتیڤیتی و هێزی پەیوەندییەوە بوو‪" .‬بەداخەوە کە ئایین وەکو زانست نییە‪ .‬ئەگەر نا‬
‫دەمانتوانی لە تاقیگە دەریبخەین کە کام بۆچوون و بانگەشە ڕاستە‪".‬‬
‫"من نازانم‪ ،‬نەبیل‪ .‬تەنانەت زانستیش ڕێژەییە‪ ،‬کە پەیوەستە بە سەرنج و باشترین‬
‫ڕوونکردنەوەکانەوە‪ ،‬وە هەمیشە دەرەنجامی ڕێژەیی بەدەست نایەت‪ .‬من پێموانییە ئەوەی کە‬
‫ئێمە لەبارەیەوە قسە دەکەین لە ڕووی واتاییەوە زۆر جیاوازی هەبێت‪".‬‬
‫بە گومانەوە تماشایەکیم کرد و گوتم‪" :‬تۆ لە ئێستادا تەنها دەتەوێت چەلەحانێم لەگەڵ بکەیت!‬
‫دەتەوێت لە هەموو شتێکدا دژی من بیت‪ .‬مەگەر نە؟"‬
‫دەیڤد دەستی کرد بە پێکەنین‪" .‬حەز ناکەم وا بڵێم‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕا نیم! وەرە با‬
‫هەتا ئێرە ڕێکەوین لەسەر ئەوەی کە ڕێنەکەوتووین‪ ".‬بە مەبەستی هاوڕابوون سەرم تەکان‬
‫دا‪ ،‬وە بەو کارە بۆ باقی شەوەکە خوومان دایە وانەی کیمیاکە‪ .‬بەاڵم کاتێک لە نێوان وانەکە‬
‫بیرم لێ دەکردەوە‪ ،‬دژی بۆچوونەکەی دەیڤد نەبووم ‪ ...‬نەخێر‪ ،‬لە ڕاستیدا دژی نەبووم‪ .‬ئەگەر‬
‫ئەو ڕاستییانەی کە ئەو خستبوویە بەردەست‪ ،‬دروست بووبێتن‪ ،‬ئەوا بەڵگەکانی لۆژیکی و‬
‫مەنتقی بوون‪ .‬هەرچەندە نەمدەتوانی قسەکانی قبوڵ بکەم‪ ،‬چونکە دەبوا باجەکەیم بدابا‪.‬‬
‫ئەوکات ناچار دەبووم کە قبوڵی بکەم و دان بەوەدا بنێم کە دایک و باوک و مامۆستاکانم‬
‫لەبارەی کتێبی پیرۆزەوە هەڵەیان کردووە‪ .‬بەاڵم ئەوان چەسپاو و جێگیر بوون‪ ،‬وەفاداربوون‬
‫بەرام بەر خودا و لە قواڵیی دڵیانەوە خودایان دەپەرست‪ .‬ئایا دەکرێت ڕێگەی هەڵەیان‬
‫گرتبێت؟‬
‫بەم هۆیەوە لەالی دەیڤد دانم بەوەدا نەنا کە بەڵگە و قسەکانی لۆژیکی و مەنتقین‪ .‬لە ڕاستیدا‬
‫لەالی خۆشم دانم پێدا نەنا‪.‬‬

‫‪138‬‬
‫وەرزی چوارەم‬

‫گەیشتن بە گرنگترین خاڵی‬


‫بابەتەکە‬

‫‪139‬‬
‫بەشی بیست و چوار‬
‫تاقیکردنەوەکانی لیتموس‬
‫لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا‪ ،‬ڕیشەیەکی پتەوترم لە زانکۆی ئۆڵد دۆمینیەندا داکوتا‪ .‬بوومە‬
‫ئەندامی ڕێکخراو و کۆمەڵەگەلێكی زۆر‪ ،‬بە ئومێدی ئەوەی کە ئەزموونێکی هەمەچەشن و‬
‫جۆراوجۆرم لە زانکۆ هەبێت و سی ڤییەکەم دەوڵەمەند بێت‪ .‬جگە لە ناونووسین لە چەند‬
‫یانەیەکی بە پەنجەی دەست ژمێردراو‪ ،‬بوومە بەرپرسی گروپی تاوانناسی تاکو سەرپەرشتی‬
‫ڕاهێنانەکانیان بکەم وەکو نوێنەری ئیداری کاروباری قوتابییەکان هەڵسوکەوت بکەم‪ .‬من هەر‬
‫بەردەوام بووم لە ئیشکردن لە بەشی پێشوازی قوتابییاندا و بە پاوەرپۆینت بەرنامەکانی‬
‫زانکۆم نیشان دەدان‪ ،‬هەروەها ئەگەر ڕێوێنیکەری گەشتیاری لەوێ نەبووایە‪ ،‬من لە جێگەی‬
‫دەچووم‪ .‬بەهۆی چاالکبوون لەو هەمووە بوارەدا‪ ،‬هاوڕێی زۆرم پەیدا کردبوو و هەرگیز بێ‬
‫هاوڕێ نەدەمامەوە‪.‬‬
‫بەاڵمی هیچ گومانێک لەوەدا نەبوو کە من و دەیڤد باشترین هاوڕێی سەردەمی زانکۆ بووین‪.‬‬
‫کاتێک لە نێوان وانەکانمدا هیچ کارێکم بۆ ئەنجامدان نەبووایە‪ ،‬یان کاتی نانخواردن بووایە و‬
‫هیچ کەسێکیش بەو ناوەدا نەبووایە‪ ،‬ئەوا دەیڤد یەکەم کەس دەبوو کە دەڕۆیشتم بۆ الی‪ .‬هەر‬
‫چەندە دەمتوانی بە یاری و خۆشی کات لەگەڵ زۆربەی قوتابییەکانی دیکەدا بەسەر ببەم‪ ،‬بەاڵم‬
‫بە ئەندازەی دەیڤد بە هیچ کەسێکەوە پەیوەست نەبووم‪ .‬باوەڕی خۆم بە الوە گرنگ بوو‪ ،‬وەک‬
‫چۆن دەیڤدیش باوەڕی خۆی بەالوە گرنگ بوو‪ .‬ئێمە لەو ئاستەدا پەیوەست بووین بە‬
‫یەکترەوە‪ ،‬ئاستێک کە پتەوتر و نزیکتر بوو لە زۆربەی هاوڕێیەتییەکان‪.‬‬
‫هەروەها‪ ،‬ئەمە دەبووە هۆی ئەوەی کە من و دەیڤد زۆربەی کاتەکەمان لە بینای زانست یان‬
‫هونەر و ئەدەبیات بەسەر ببەین‪ .‬بەردەوام یەکترمان دەدیت و زۆر جار کاتمان دیاری دەکرد‬
‫کە لە وانەی زانستەوە‪ ،‬کە زۆرتر ڕۆژی یەکەم دەخوێنرا‪ ،‬بە پێی پیادە پێکەوە دەڕۆیشتن بۆ‬
‫وانە مرۆییەکان‪.‬‬
‫یەکێک لەم حاڵەتانە لە دوای تاقیگەی کیمایەوە بوو‪ .‬تاقیگەی من و دەیڤد جیاواز بوو‪ ،‬هەر‬
‫بۆیە هەر کاتێک یەکترمان دەدیت‪ ،‬باسی شاکارەکانمان بۆ یەکتر دەکرد‪ .‬ئێمە بە فشە‬
‫ئاشکراکان دەستمان پێ دەکرد‪ ،‬بەاڵم هەر زوو چیرۆکێکی دوور و درێژ و مەحاڵمان‬
‫دادەڕشت بۆ ئەوەی یەکتر شکست بدەین‪ .‬فشەکەری گەورە دەیبردەوە‪.‬‬

‫‪140‬‬
‫جارێکیان‪ ،‬دەمویست باسی شاکاری کاریگەری ئەندازەگیری بنیات ئەسید بکەم‪ .‬بەڕاستی‬
‫زۆرم حەز لەو بابەتە بوو و بەباشی لێی تێگەیشتبووم‪ ،‬لەوانەیە هۆکارەکەشی ئەوە بووبێت کە‬
‫دەمتوانی ئاستی بەروپێشچوونمان بە شێوەیەکی کردەیی تاقی بکەینەوە‪ .‬لە پڕۆسەی‬
‫ئەندازەگیرییەکەدا‪ ،‬ئەگەر نەمانزانیبا کە شلەمەنییەکە ترشە یان تفتە‪ ،‬تاکە شتێک کە دەبوا‬
‫بمانکردبا کردنە ناوی کاغەزی لیتموس بوو‪ .‬ئەگەر کاغەزەکە پەمەیی بووایە‪ ،‬ئەوا‬
‫شلەمەنییەکە ترش بوو‪ .‬ئەگەریش کاغەزەکە مۆر بووایە‪ ،‬تفت بوو‪ .‬کاغەزی لیتموس‬
‫هاوکاری دەکردین کە بزانین لە کۆی گشتی تاقیکردنەوەکە لە چ قۆناغێکداین‪.‬‬
‫لەدوای تاقیگە‪ ،‬لە دەرەوە لە حەوشەکەدا چاوەڕێی دەیڤد بووم‪ .‬درەنگ کەوتبوو‪ .‬لە کۆتاییدا کە‬
‫لە بیناکە هاتە دەرەوە‪ ،‬بەبێ هیچ کات بەفیڕۆدانێک دەستم کرد بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەم‬
‫بۆی‪.‬‬
‫"برادەر‪ ،‬بە پازدە خولەک ئەندازەگیریم کرد‪ .‬تەنانەت پێویستم بە کاغەزی لیتموسیش نەبوو‪.‬‬
‫هەر بە چاو ئەنجامم دا و تەواو! لەو کاتەوە لێرە چاوەڕێت دەکەم‪".‬‬
‫"ئەوە بەڕاستە؟ دەزانی هەرکە گەیشتمە تاقیگە‪ ،‬کەمۆڵەیەک ترش و کەمۆڵەیەک تفتم هێنا و‬
‫لە تەنیشت یەکەوە دامنان و فەرمانم پێدان کە خۆیان ئەندازەگیری خۆیان بکەن‪ .‬ئەوانیش بە‬
‫ترس و لەرزەوە فەرمانەکەیان جێبەجێ کردم‪ .‬کەواتە‪ ،‬بۆ من تەنها یەک خولەکی ویست‪".‬‬
‫"ئەها‪ ،‬تێگەیشتم‪ .‬ئەی باشە بۆ درەنگ کەوتی؟"‬
‫"یەک کاتژمێرە سەرقاڵی واژوودانم بە مامۆستاکان‪".‬‬
‫"لەبەر ئەوە درەنگ کەوتی؟"‬
‫"لەبەر ئەوە درەنگ کەوتم‪".‬‬
‫جانتاکەم هەڵگرت و بەرەو بینای هونەر و ئەدەبیات کەوتینە ڕێ‪ .‬بێوچان دەستمان کرد بە‬
‫فشەکردن‪ ،‬وە هەر یەکەمان هەوڵمان دەدا لەسەر ئەوەی کە کێ لە کیمیادا شارەزاترە و‬
‫ئەفسانەییترە‪ ،‬قسەی کۆتایی بکات‪ .‬ڕێگەیەکی کورت و بێدەنگ بوو‪ ،‬چونکە لە تەنیشت‬
‫کتێبخانەوە تێپەڕین کە شوشەی پەنجەرەکانی زۆر گەورە بوون‪ ،‬هەروەها فوارەیەکی زۆر‬
‫ئاراممان تێپەڕاند کە لە تەنیشت بینای پەخشی ڕادیۆکەوە بوو‪.‬‬
‫"دەیڤد‪ ،‬چی لە مێشکتدا دەگوزەرێت؟"‬

‫‪141‬‬
‫"شتێک مێشکمی ئاڵۆز کردووە‪ .‬دەمەوێت بۆچوونی تۆش بزانم‪ ،‬بەاڵم دەمەوێت کە‬
‫ڕاستگۆیانە وەاڵم بدەیتەوە‪".‬‬
‫لەبەر ئ ەوەی کە دەیڤد زۆر بە کەمی بەم شێوەیە قسەی دەکرد‪ ،‬سەرنجمی ڕاکێشا‪" .‬باشە برای‬
‫من‪ ،‬چی بووە؟"‬
‫"لە حاڵی حازردا خەریکین بە گاڵتەوە باسی ئەوە دەکەین کە کاممان لە کیمیادا باشتر بووین‪.‬‬
‫گاڵتەیەکی بێ ئامانج‪ ،‬خراپ لێم تێمەگە‪ .‬کەیف دەکەین و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین‪ .‬بەاڵم‬
‫ئێمە تەنها بەدوای پێکەنینەوەین و هیچ ئامانجێکمان لە خودی گفتوگۆکە نییە‪".‬‬
‫سەرم تەکان دا‪.‬‬
‫"کاتێكیش کە لەبارەی کتێبی پیرۆز و مەسیحییەتەوە قسە دەکەین‪ ،‬کاتێکی زۆر خۆش بەسەر‬
‫دەبەین‪ ،‬بەاڵم نازانم کە ئەو کاتەش تەنها گاڵتە دەکەین و هەوڵ دەدەین کە یەکتر شکست بدەین‪.‬‬
‫لێم تێدەگەی؟ دڵنیا نیم لەوەی کە گفتوگۆ و قسەی ئێمە لەبارەی باوەڕەوە‪ ،‬زیاتر بێت لە‬
‫بەسەربردنی کاتی خۆش و گاڵتەکردن‪".‬‬
‫"مەبەستت چییە؟ بێگومان لە گاڵتە و گەپ زیاترە‪".‬‬
‫"ڕێگە بدە بەم شێوەیە پێت بڵێم‪ .‬با وای دابنێین کە مەسیحییەت ڕاستە‪ .‬بۆ یەک سات لەگەڵ‬
‫مندا ب یهێنە پێش چاوی خۆت کە بەڕاستی عیسای مەسیح پەروەردگارە و بەڕاستی لەسەر خاچ‬
‫لەبەر گوناهەکانی تۆ گیانی سپاردووە و لەنێو مردوواندا هەستاوەتەوە‪ .‬ئەو تۆی خۆشدەوێت و‬
‫داوات لێدەکات کە ببیت بە شوێنکەوتووی ئەو و مزگێنی ئەو ڕابگەیەنیت‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬ئەوە دێنمە پێش چاوم‪ .‬هەرچەندە بەالمەوە زۆر سەختە‪ ،‬بەاڵم خەریکم هەوڵ دەدەم‪".‬‬
‫"زۆر باشە‪ .‬ئەگەر هاتوو مەسیحییەت ڕاست بوو‪ ،‬ئایا دەتەوێت بیناسیت؟"‬
‫"ببوورە‪ ،‬چیت گوت؟" من تێنەدەگەیشتم کە پرسیارەکەی چ بوو‪.‬‬
‫"ئەگەر مەسیحییەت ڕاست بێت‪ ،‬دەتەوێت بیناسیت؟"‬
‫"بۆچی نابێت بمەوێت؟"‬
‫"بە هۆکاری جۆراوجۆر‪ .‬یەکێک ئەوەی کە ناچار دەبیت دان بەوەدا بنێی کە ئەو هەمووە ساڵە‬
‫لە هەڵەدا بوویی و ئەوەش کارێکی ئاسان نییە‪ .‬هەروەها ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ‬
‫دەبێت لە هەموو ژیانتدا بگەڕێیتەوە دواوە و ئەوەی کە پێتوابوو لە بارەی خودا و ئایینەوە‬
‫‪142‬‬
‫دەتزانی‪ ،‬ڕێک بخەیتەوە‪ .‬برای من‪ ،‬ئەوە کارێكی زۆر سەختە‪ .‬بەالمەوە ئاسانە کە بیهێنمە‬
‫پێش چاوی خۆم کە کەسێک نەیەوێت ئەو کارە بکات‪".‬‬
‫من لەو کاتەدا وەاڵمم نەدایەوە و لەسەرخۆ لەگەڵ دەیڤدا دەڕۆیشتم‪.‬‬
‫کاتێك خەریکبوو لە بینای هونەر و ئەدەبیات نزیک دەبووینەوە‪ ،‬هەتا دەهات درەختەکانی سەر‬
‫ڕێگا کەمتر دەبوونەوە‪ .‬کە لەژێر سێبەری درەختەکان هاتینە ئەمالوە‪ ،‬بە چاوی نیوەکراوەوە‬
‫بڕیارمان دا جانتاکانمان لەالی فوارەکە دابنێین و پشوویەکی کورت بدەین‪.‬لەوێ چاوم بڕییە‬
‫ئاوەکە‪.‬‬
‫پاش ساتێک وەاڵمم دایەوە و گوتم‪" :‬بەڵێ و نەخێر‪".‬‬
‫تماشای دەیڤدم کرد و بینیم کە چاوەڕێیە‪.‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬دەمەوێ بیناسم‪ ،‬چونکە دەمەوێت پەی بە ڕاستیی ببەم‪ ،‬وە دەمەوێت خودا بپەرستم‪.‬‬
‫ئەو لە هەموو کەس و شتێکی دیکە گرنگترە‪ .‬بەاڵم نە‪ ،‬نامەوێت بیناسم چونکە بە بەهای‬
‫لەدەستدانی خێزانەکەم کۆتایی دێت‪ .‬ئەوان ئەو کوڕەیان لەدەستدەدەن کە هەمیشە هیوایان‬
‫دەخواست هەیانبێت‪ ،‬وە تەواوی ڕێز و خۆشەویستییان لە کۆمەڵگەدا لەدەست دەدەن‪ .‬ئەگەر‬
‫من ببمە مەسیحی‪ ،‬خێزانەکەم لەناو دەچێت‪ .‬پێم وا نییە دوای ئەوە بتوانم بژیم‪ .‬دوای ئەو‬
‫هەمووە زەحمەتەی کە کێشاویانە بۆم‪ .‬نە‪".‬‬
‫بێدەنگییەکی سەیر لەدوای ئەو قسەیە ئەو ناوەی داپۆشی‪ .‬دەنگی تەوژمی ئاو‪ ،‬هەموو هەستە‬
‫نامۆکانی لەگەڵ خۆیدا برد و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەبێ دەنگ لەوێ ڕاوەستابووین‪.‬‬
‫لە ئەنجامدا دەیڤد پرسی‪" :‬باشە‪ ،‬پێت وایە کێ سەردەکەوێت‪ :‬خودا یان خێزانەکەت؟"‬
‫پرسیارێکی ڕێک و ڕاست بوو‪ ،‬بەاڵم من پێویستم بەوە بوو کە بەو جۆرە لێم بپرسن‪.‬‬
‫"خودا‪".‬‬
‫هەرکە وام گوت‪ ،‬شەپۆلێک لە بەرگری بەسەر سەرمدا تێپەڕی‪ .‬بەخۆمدا هاتمەوە و ڕووم‬
‫کردە دەیڤد و گوتم‪" :‬بەاڵم ئەمە وەکو ئەو بابەتانە نین کە گریمانە و گومانن‪ .‬مەسیحییەت‬
‫ڕاست نییە‪ .‬ئیسالم ڕاستییە‪ .‬دەیڤد‪ ،‬ئەگەر ڕاستییەکەت بۆ دەرکەوت‪ ،‬ئامادەی دانی پێدا‬
‫بنێیت؟"‬
‫دەیڤد بە گومانەوە تماشای کردم و گوتی‪" :‬ئەوەتا دیسان خەریکی هەمان شت دەکەیتەوە! پێم‬
‫ناخۆشە پێت بڵێم‪ ،‬بەاڵم وا دەردەکەوێت کە هەرکاتێک ئێمە لەبارەی باوەڕەوە قسە دەکەین‪ ،‬تۆ‬
‫‪143‬‬
‫هەوڵی بردنەوەی مشتومڕ و گفتوگۆکان دەدەیت لە جێگەی ئەوەی کە ڕاستگۆیانە بەدوای‬
‫ڕاس تیدا بگەڕێیت‪ .‬وەکو ئەوە وایە کە پێشوەخت بڕیارت لەسەر ئەوە دابێت کە مەسیحییەت‬
‫ڕاست نییە و هەڵەیە‪".‬‬
‫ئەگەر کەسێكی دیکە ئەم تۆمەتەی بخستایەتە پاڵم‪ ،‬لەوانەبوو کە لەوێ بڕۆم و چیتر گفتوگۆ و‬
‫مشتومڕی لەگەڵ نەکەم‪ .‬بەاڵم ئەو باشترین هاوڕێم بوو‪ ،‬وە دەمزانی کە منی خۆشدەوێت‪.‬‬
‫قسەکانم بەتەواوی لەبەرچاو گرت‪.‬‬
‫"لەوانەیە تۆ ڕاست بکەیت‪ .‬من پێم وا نییە کە تەنانەت ئەگەری ڕاستبوونی مەسیحییەت لە‬
‫ئارادا بێت‪".‬‬
‫"نەبیل‪ ،‬بۆچی نە؟ تۆ نەتتوانیوە لە هیچ کام لە قسە و گفتوگۆکانمان بەرگری لە پێگە و پایەت‬
‫بکەیت‪ .‬تۆ پێتوابوو کە کتێبی پیرۆز بەپێی تێپەڕبوونی زەمەن دەستکاری کراوە‪ ،‬بەاڵم توانای‬
‫سەلماندنیت نەبوو‪ .‬پێتوابوو کە پشتی پێ نابەسرێت و جێی متمانە نییە‪ ،‬بەاڵم لەوەشیاندا‬
‫سەرکەوتوو نەبوویت‪".‬‬
‫"لەوانەیە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە لەو بوارانەدا زۆر شارەزاییم نییە‪ .‬من شارەزا و لێکۆڵەر‬
‫نیم‪ ،‬هەر بۆیە وەاڵمی هەموو پرسیارەکانم ال نییە‪ ".‬بە گوتنی ئەم قسەیە‪ ،‬ڕاستییەکی شاراوە‬
‫ئاشکرا بوو‪ :‬هەرچەندە لە نێو کەلتور و فەرهەنگی ڕۆژاوادا گەورە ببووم‪ ،‬بەاڵم لەسەر‬
‫گابەردی هێز و دەسەاڵتی ڕۆژهەاڵتدا بنیات نرابووم‪.‬‬
‫دەیڤد هێشتا پێداگری لەسەر بابەتەکە دەکرد‪" ،‬دەبێت چی بکرێت کە تۆ وا بیر بکەیتەوە کە‬
‫مەسیحییەت دەکرێت ڕاست بێت؟"‬
‫پێش ئەوەی کە وەاڵم بدەمەوە‪ ،‬هەندێک بیرم کردەوە‪" .‬ئەوەی کە لەبارەی ئایینەوە دەیزانم‪،‬‬
‫باوکم فێری کردووم‪ ،‬وە ئەو زۆر لە من شارەزاترە‪ .‬ئەگەر بزانم کە ئەویش ناتوانێت وەاڵمی‬
‫ئەم بابەتانە بداتەوە‪ ،‬ئەوا ئەوکات بە شێوەیەکی زۆر قوڵتر دەڕوانمە بابەتەکان و بە وردی‬
‫لێیان دەکۆڵمەوە‪".‬‬
‫"ئایا ئەو کاتە بیر لەوە دەکەیتەوە کە دەکرێت مەسیحییەت ڕاست بێت؟"‬
‫"لەوانەیە‪".‬‬
‫دەیڤد ئەوەی قبوڵ کرد‪ " .‬پێت وایە کە باوکت ئامادەیی ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵمان‬
‫هەبێت؟"‬

‫‪144‬‬
‫بەبێ هیچ گومان و دوودڵییەک گوتم‪" :‬بێگومان‪".‬‬
‫"هاوڕێیەکم هەیە بە ناوی مایک‪ ،‬کە مانگی جارێک لە ماڵەیەکدا کۆبوونەوەیەک ساز دەکات‬
‫و هەموو کەسێك بە بیروباوەڕی جیاوازەوە کۆدەبنەوە و باسی ئایین دەکەن‪ .‬ئێمە بەو‬
‫کۆبوونەوانە دەڵێن "کۆمەڵەی خەون"‪ .‬من دەزانم کە ئەو حەزدەکات لەگەڵ باوکتدا گفتوگۆ‬
‫بکات‪ .‬پێت وایە بکرێت؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬دڵنیام‪ .‬لێی دەپرسم‪ ،‬هەرچەندە پێم وانییە کە کێشەی لەگەڵیدا هەبێت‪ .‬بێخەم بە و پشتم‬
‫پێ ببەستە‪".‬‬
‫"زۆر باشە‪ .‬وەرە با بابەتێک هەڵبژێرین‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەم جڵ و ئەو چڵ نەکەین‪ .‬لەبارەی چ‬
‫بابەتێکەوە قسە بکەین؟"‬
‫"دەزانی‪ ،‬ئەگەر تاقیکردنەوەیەکی لیتموس لەنێوان ئیسالم و مەسیحییەتدا بکرێت‪ ،‬ئەوا پێم‬
‫وایە کێشەی مردنی عیسا لەسەر خاچ‪ ،‬بابەتی تاقیکردنەوەکەمان دەبێت‪".‬‬
‫"زۆر جوانە‪ ،‬کەواتە بڕیار بوو بەوەی کە لەسەر مەرگی عیسا لەسەر خاچ قسە بکەین‪ ".‬من‬
‫و دەیڤد هەڵگەڕاینەوە بۆ ئەوەی تماشای ئاوەکە بکەین‪ ،‬وە هاوکات بیرمان لەو شتانە دەکردەوە‬
‫کە ڕوویاندابوو‪.‬‬
‫دوای چەندین ساڵ درکم بەوە کرد کە ئەو گفتوگۆیە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو بۆ دەیڤد‪.‬‬
‫ئەگەر بمگوتبا کە نامەوێت بزانم ئاخۆ مەسیحییەت ڕاستە یان نە‪ ،‬ئەوا دەیڤد چیتر قسەی‬
‫لەسەر ئەو بابەتە نەدەکرد‪ .‬ئەو لەمێژبوو کە پەی بەوە بردبوو کە ئەو کەسانەی کە خۆیان لە‬
‫ڕاستیی دەدزنەوە‪ ،‬زۆربەی کات سەردەکەون‪.‬‬
‫بۆ منیش خاڵی وەرچەرخان بوو‪ .‬بە پشتبەستن بەوەی کە باوکم بە هۆی شارەزابوونیەوە‪،‬‬
‫دەتوانێت ڕووبەڕووی هەر پرسیارێک بێتەوە‪ ،‬گفتوگۆکە بەو جۆرە نەچووە پێش کە من‬
‫چاوەڕێی بووم‪.‬‬

‫‪145‬‬
‫بەشی بیست و پێنج‬
‫لەخاچدانی بیردۆزی بێهۆشبوون‬
‫دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر گفتوگۆ ڕێک و ڕاستەکەی تەنیشت فوارەی ئاوەکە‪،‬‬
‫لە باوکمم پرسی ئاخۆ حەزدەکات کە سەردانی مایک بکات و لەبارەی مردنی عیساوە قسەی‬
‫لەگەڵ بکات‪ .‬هەر بەو جۆرەی کە چاوەڕێم دەکرد‪ ،‬باوکم بەوپەڕی خۆشییەوە قبوڵی کرد‪.‬‬
‫ئەویش وەکو من حەزی لە موناقەشەی ئایینی بوو‪ ،‬چونکە دڵنیا بوو کە ئیسالم ڕاستە‪ .‬باوکم‬
‫هەر دەفەرتێکی بۆ ڕاگەیاندنی بیروباوەڕە ئیسالمییەکەی بۆ ڕێکەوتبا‪ ،‬ئەوا وەکو دەرفەتێک‬
‫بۆ شکۆدارکردنی خودا دەیبینی‪.‬‬
‫بەاڵم بەهۆی تاقیکردنەوەی کۆتایی و گەشتی خێزانی و هێندێ کاری گرنگی دیکەوە‪ ،‬لە‬
‫داهات ووێکی نزیکدا بۆمان ڕێنەکەوت کە سەردانی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی مایک بکەین‪.‬‬
‫ئەو دەرفەتە هەتا ساڵی دووەمی زانکۆ ڕێنەکەوت‪.‬‬
‫من و دەیڤد پێکەوە وانەی بۆماوەزانیمان دەخوێند‪ .‬ڕۆژێکیان لە پۆلدا پێی گوتم کە یەکێک لە‬
‫هاوڕێکانی مایک دێت بۆ شارەکەی ئێمە‪ ،‬کەسێک کە لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر "عیسا لە‬
‫ڕووی مێژووییەوە" کردووە‪ .‬گوتی کە ئەگەر حەز بکەین‪ ،‬دەتوانین کۆتایی هەفتە چاومان‬
‫پێیان بکەوێت و پێنج کەسی لە دەوری یەک دابنیشین‪ .‬لە دەرفەتێکی زۆر باش دەچوو‪ ،‬هەر‬
‫بۆیە دەیڤدم دڵنیا کردەوە کە من و باوکم دێین‪ .‬زۆری پێنەچوو کە لە کۆتاییدا ئەو ڕۆژەی بە‬
‫تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی بووین‪ ،‬گەیشت‪.‬‬
‫دەرکەوت کە کۆبوونەوەکە لە ماڵ ئێمەوە دوور نییە‪ ،‬لە ڕاستیدا لە گەڕەکی ئێمەدا بوو‪.‬‬
‫خانەخوێی کۆبوونەوەکە مایک لیکۆنا‪ 1‬بوو کە هاوڕێی دەیڤد بوو‪ .‬مایک لە ڕابردوودا‬
‫مامۆستای وەرزشی تایکواندۆ و فرۆشیاری بیمە بووە‪ ،‬لە چەند ساڵی ڕابردوودا‬
‫لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەبارەی پەیمانی نوێوە کردووە‪ .‬زۆر نییە کە بڕوانامەی ماستەری لە‬
‫خوێندنی ئایینی وەرگرتووە و بیر لە وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆراش دەکاتەوە‪.‬‬
‫کاتێک کە گەیشتینە ماڵی مایک‪ ،‬پێشوازییەکی گەرمی لێ کردین‪ .‬هەر چەندە بە هۆی بااڵی‬
‫بەرزیەوە‪ ،‬کە ‪ ١٩٣‬سم بوو‪ ،‬کەسێکی بە کەڵەگەت و ترسناک دیار بوو‪ ،‬بەاڵم سەرەڕای‬

‫‪ 1‬د‪ .‬مایکڵ ئاڕ لیکۆنا لە ساڵی ‪ ١٩٦١‬لە ویالیەتی جۆرجیای ئەمریکا لەدایکبووە‪ .‬مایک زانا و بەرگریکار و مێژووناس و‬
‫مامۆستای زانکۆیە‪( .‬وەرگێڕ)‪.‬‬
‫‪146‬‬
‫ترسناکی و شارەزایی لە هونەرەکانی بەرگریدا‪ ،‬چاوێکی زۆر میهرەبان و دەنگێکی ناسکی‬
‫هەبوو‪.‬‬
‫مایک ئێمەی بە گێریی هاوڕێی ناساند‪ ،‬کە ئەویش هەتا ڕادەیەک بە سام و هەیبەت بوو‪ .‬ئەو‬
‫چەند ساڵێک لە باوکم گەورەتر دەردەکەوت‪ .‬هەروەها چاوی شین و ڕیشێکی پڕیشی هەبوو‪.‬‬
‫گێری تێکەڵێک بوو لە بابانۆئێل و یاریچی هێڵی هێرشی فوتباڵی ئەمریکی‪ .‬گێری دەستی دێژ‬
‫کرد بۆ ئەوەی دەستی لەگەڵ بدەمەوە‪.‬‬
‫"ساڵو‪ ،‬من ناوم گێری هابەرماسە‪ 1.‬هاوڕێی مایکم و پێشتر مامۆستای بووم‪".‬‬
‫"منیش نەبیل قوڕەیشیم‪ ،‬خۆشحاڵم بە ناسینت‪ .‬سوپاس کە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری‬
‫دەکەیت‪ .‬بیستوومە کە شارەزاییەکی باشت لە عیسای مێژووییدا هەیە؟"‬
‫گێری پێکەنی و گوتی‪" :‬دەکرێت وا بڵێین‪ .‬چەند کتێبێکم لەو بوارەوە نووسیوە‪".‬‬
‫ئەمە یەکەم نیشانەی ئەوە بوو کە تێگەیشتم ئەو شەوە شتەکان بە کەیفی من و باوکم نابێت‪.‬‬
‫بڕیارم دا کە چەند پرسیارێکی دیکە بکەم‪ ،‬بۆ ئەوە بزانم ڕووبەڕووی کێ بووینەتەوە‪" .‬دەیڤد‬
‫پێی گوتبووم کە شارەزاییەکی باشت لە بابەتەکە هەیە‪ ،‬بەاڵم نەمزانیبوو کە لەبارەیەوە کتێبت‬
‫نووسیوە‪ .‬لە کەیەوە لەم بارەوە لێکۆڵینەوە دەکەیت؟"‬
‫"نامەی لێکۆڵینەوەی ماستەرەکەم لەسەر ڕاستیی هەستانەوەی عیسا لە ڕوانگەی مێژووییەوە‬
‫بووە‪ .‬لە ساڵی ‪١٩٧٦‬دا نووسیم‪ ،‬وە لەو کاتە بەوالوە لە بارەی عیسا لە دید و ڕوانگەی‬
‫مێژوویەوە سەرقاڵی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەم‪ ،‬کەواتە ئەوە نزیکە بیست و شەش ساڵ‬
‫دەبێت‪".‬‬
‫لە کاتێکدا پێدەکەنیم و سەرم تەکان دەدا‪ ،‬بڕیارم دا کە ئەو شەوە ڕێگە بدەم باوکم زیاتر قسە‬
‫بکات‪.‬‬
‫لە کاتێکدا لە ژووی دانیشتنی مایکدا کۆببووینەوە‪ ،‬پێنج قۆڵی بەردەوام بووین لەسەر ناسینی‬
‫زیاتری یەکتر‪ .‬مایک پشتی لە پەنجەرە بوو‪ ،‬گێریش لە دەستەچەپیدا دانیشت‪ .‬من لەسەر‬
‫کورسییەکی نەرم لە بەرامبەر مایکدا دانیشتم و باوکیشم لە دەستەڕاستی من دانیشت‪ .‬دەیڤد‪،‬‬
‫هەندێک دوور لە ئێمە‪ ،‬لەسەر قەنەفەیەک لە کونجی ژوورەکەدا دانیشت‪ .‬بۆ ئەوەی دەست بە‬
‫گفتوگۆ بکەین‪ ،‬دەیڤد گوتی‪:‬‬
‫‪ 1‬د‪ .‬گێری ڕابەرت هابەرماس لە ساڵی ‪ ١٩٥٠‬لە ویالیەتی میشیگنی ئەمریکا لەدایکبووە‪ .‬گێری نوسەر و مێژووناس و زانا‬
‫و فەیلەسوفی ئایینی و مامۆستای زانکۆیە‪ .‬وەرگێڕ‪.‬‬
‫‪147‬‬
‫"من بە کورتی باسی پاشخانی بابەتەکە دەکەم و دواتر گفتوگۆکە بە نەبیل و باوکی دەسپێرم‪.‬‬
‫ئێمە دەمانویست لەبارەی هەستانەوەی عیسا قسە بکەین‪ .‬نەبیل و بەڕێز قوڕەیشی باوەڕیان‬
‫وایە کە عیسا لەسەر خاچ نەمردووە‪ ،‬لە کاتێکدا ئەوانەی دیکەمان دەزانین کە ئەوە ڕاست‬
‫نییە‪".‬‬
‫گێری واقی وڕما و منیش تەنها سەرم تەکان دەدا‪ .‬بەاڵم باوکم پێشتر چەند جارێک چاوی بە‬
‫دەیڤد کەوتبوو و دەیزانی کە هەندێک قسەڕووتە‪ ،‬هەر بۆیە لەبەر خۆیەوە هەندێک پێکەنی‪،‬‬
‫وە مایک بە نەرمی سەرزەنشی دەیڤدی کرد‪" .‬دەیڤد‪ ،‬بابەتیانە هەڵسوکەوت بکە!"‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬زۆر باشە‪ .‬بەاڵم بەڕێزان‪ ،‬ئێوە باوەڕتان وایە کە عیسا لە خاچ دراوە‪ ،‬مەگەر نە؟‬
‫لە خاچ درا‪ ،‬بەاڵم لەسەر خاچ نەمرد؟"‬
‫باوکم وەاڵمی دایەوە‪" :‬ڕاستە‪".‬‬
‫مایک هاتە نێو بابەتەکەوە‪" .‬دەی باشە‪ ،‬بۆچی ڕێک لێرەوە دەستپێنەکەین؟ پێمان بڵێ بۆچی‬
‫بەو جۆرە بیر دەکەنەوە؟"‬
‫دوای ئەوە مەیدان لە دەستی من و باوکمدا بوو‪ .‬باوکم بەشە سەخت و گرنگەکەی ئەنجام دا‪،‬‬
‫وە زۆربەی ئەو شتانەی کە لە کتێبەکەی میرزا ئەحمەدا هاتبوو‪ ،‬واتە کتێبی عیسا لە‬
‫هیندستان‪ ،‬خستیە بەرباس‪ .‬هەمان ئەو بابەتەی کە من پێش چەندین ساڵ لەنێو پاسەکەی‬
‫قوتابخانەدا لەگەڵ کریستیندا باسم کردبوو‪ ،‬جگە لەوەی کە باوکم هەندێک بەڵگەی بۆ پشتیوانی‬
‫لەو بۆچوونە لە چیرۆکەکەدا جێ کردبووەوە‪.‬‬
‫مایک و گێری بەوپەڕی سەرنجەوە گوێیان گرتبوو‪ ،‬وە ناوبەناو بۆ ڕوونبوونەوەی بابەتەکە‬
‫پرسیاریان دەکرد‪ .‬ئەوان قسەی باوکمیان نەدەبڕی لەبەر ئەوەی کە بۆچوونی جیاوازی هەیە‪،‬‬
‫ئەو کارەی کە بەالی دەیڤدەوە سەخت بوو‪ .‬دوای نیو کاتژمێر‪ ،‬جێگۆڕکێیەکی جوان لە‬
‫کەشوهەوای ژوورەکەدا ڕوویدا‪ .‬مایک و گێری بە دوای دەرفەتێکەوە دەگەڕان کە دەست بە‬
‫وەاڵمدانەوە بکەن‪.‬‬
‫کاتێک کە باوکم ئاماژەی بە کفنی تورین‪ 1‬کرد‪ ،‬گێری بە دەنگی بەرز گوتی‪" :‬تکایە ڕاوەستە‪،‬‬
‫تۆ پێت وایە کە کفنی تورین ڕاستە؟ پێت وایە کە ئەو وێنەیە لەسەر کفنەکەیە‪ ،‬عیسایە؟"‬

‫‪1‬‬
‫‪Shroud of Turin‬‬

‫‪148‬‬
‫باوکم بە باشی بیری لە قسەکەی کردەوە و گوتی‪" :‬بەڵێ‪ ،‬پێم وایە عیسایە‪ .‬بۆچی؟ ئەدی تۆ‬
‫چی دەڵێیت؟"‬
‫"من پێم وایە کە هۆکارێکی زۆر باش لەبەردەستە بۆ ئەوەی لەگەڵت هاوڕا بم‪ ،‬بەاڵم ئەوەم‬
‫بەالوە سەیرە کە تۆ پێت وایە ئەو کفنە هی عیسا بووە‪ .‬تەواو ڕوونە کە خاوەنی ئەو کفنە‬
‫مردووە‪".‬‬
‫ئیمامەکانی کۆمەڵەکەی ئێمە ڕایانگەیاندبوو کە کفنەکە متمانەپێکراوە و جێگەی باوەڕە‪ ،‬بەاڵم‬
‫ئەوان دەیانگوت کە کاتێك عیسایان خستووەتە نێو گۆڕەکە‪ ،‬زیندوو بووە‪ .‬باوکم کە گوێی لە‬
‫هەندێک لە بەڵگەکانی ئەوان ببوو‪ ،‬لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬بەاڵم کاتێك کە مرۆڤ دەمرێت‪ ،‬خوێن‬
‫لە جەستەدا دەیبەستێت‪ ،‬وە ئەو کەسەی نێو کفنەکە خوێنڕێژی کردووە‪".‬‬
‫"ڕاست دەکەیت‪ ،‬بەاڵم خوێنڕێژییەکەی سەر کفنەکە دەریدەخات کە خوێناو و خوێنی‬
‫قەتماغەبوو جیاوازن لە یەکتری‪ ،‬کە ئەوەش لە دوای مردن ڕوودەدات‪ .‬نیشانەکانی‬
‫وشکبوونەوەش لەسەر کفنەکە دیارە کە ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ مردنی تەرمە کفنکراوەکە‪".‬‬
‫باوکم کە بەپێی پێویست شارەزای وردەکارییەکانی کفن نەبوو‪ ،‬بڕیاری دا تیشک بخاتە سەر‬
‫ئەوەی کە لە ئینجیلدا هاتووە‪" .‬بەاڵم تەنانەت لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە کە دەڵێت کاتێک ڕمیان‬
‫لە کەلەکەی عیسا دا‪ ،‬ئاو و خوێن فیشقەی کرد‪ .‬ئەمەش مانای ئەوەیە کە دڵی هێشتا کاری‬
‫کردووە‪ .‬ئەگەرنا خوێن چۆن فیشقە دەکات؟"‬
‫گێری سەری شەکاندەوە (وەکو نیشانەی هاوڕانەبوون)‪" .‬ئەگەر دڵی هێشتا ئیشی دەکرد‪ ،‬ئەو‬
‫ئاوە لە کوێوە هات؟ ئەوەی کە نووسەری ئینجیل بە "ئاو" ناوی دەهێنیت‪ ،‬یان ئاوی خوێنە‬
‫دوای جودابوونەوە یان شلەمەنییەکانی دەوری دڵ بووە‪ .‬هەر چۆنێک بووبێت‪ ،‬ئەگەر عیسا‬
‫نەمردبا‪ ،‬ئەوا ئەو ئاو و خوێنەی لێ دەرنەدەچوو‪".‬‬
‫مایک کە کتێبی پەیمانی نوێی بەدەستەوە بوو‪ ،‬بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬ئەو وشەیە یۆنانییەکە‬
‫کە تۆ بە 'فیشقەکردن' وەریدەگێڕیت‪ ،‬لە ڕاستیدا بە واتای 'هاتنە دەرەوە'ش دێت‪ .‬وە واتای ئەوە‬
‫ناگەیەنێت کە دڵ ئیشی کردووە‪ .‬هەروەها‪ ،‬ئەگەر دەتەوێت دەقی یۆحەنا بە نموونە بهێنیتەوە‪،‬‬
‫کێشەیەکی گەورەترت هەیە‪ :‬یۆحەنا بە ڕوونی دەڵێت کە عیسا مردبوو‪ .‬دەبینیت؟ (یۆحەنا ‪:١٩‬‬
‫‪ )٣٣‬دەڵێت‪' :‬پێشوەخت مردبوو‪'.‬‬

‫‪149‬‬
‫باوکم داوای لە مایک کرد کە کتێبی پیرۆزی نیشان بدات‪ ،‬وە مایک ئاماژەی بە ئایەتەکە کرد‪،‬‬
‫بەاڵم بە کەڵکی باوکم نەهات‪ ،‬چونکە یۆنانی بوو‪ .‬بەاڵم باوکم هەر تماشای دەکرد و لە نێوان‬
‫دەقی یۆنانی مایک و نوسخەی کینگ جەیمزی خۆیدا ئەمبەر و ئەوبەری دەکرد‪.‬‬
‫گێری دوای ئەوە کە خولەکێک کاتی بە باوکم دا‪ ،‬گوتی‪" :‬من پێم وانییە کە دوای بەرکەوتنی‬
‫ئەو ڕمەی کە لە عیسا درا‪ ،‬مرۆڤ بتوانێت زیندوو بمێنیتەوە‪ .‬ئەوان ڕمەکەیان لێدا‪ ،‬بۆ ئەوەی‬
‫لە مردنەکە دڵنیا ببنەوە‪ .‬ڕمەکە دەبێت بەر دڵی کەوتبێت و دەستبەجێ کوشتبێتی‪".‬‬
‫باوکم فشاری هێنا و گوتی‪" :‬بەاڵم خۆ کتێبی پیرۆز ناڵێت بەر دڵی کەوتووە‪ ،‬تەنها دەڵێت‬
‫ڕمەکە کرا بە کەلەکەیدا‪ .‬جگە لەوەش‪ ،‬عیسا تەنها چەند کاتژمێرێک لەسەر خاچ بوو؛ زۆر بە‬
‫ئاسانی دەیتوانی بە زیندوویی بمێنێتەوە‪".‬‬
‫"ئەگەر مێژوویەکی تەواو لە شێوازی لەخاچدان لەبەردەست نەبووایە‪ ،‬ئەوا منیش هەتا ئەو‬
‫ڕادەیە دڵنیا نەدەبووم‪ ،‬وە من دەتوانم لەوە دڵنیاتان بکەمەوە کە شێوازی لەخاچدان ئەوەندە توند‬
‫و ترسناک بووە کە زیندوو مانەوە لەژێر دەستیدا مەحاڵ بووە‪ .‬ئەوەندە ئێمە دەزانین‪ ،‬لە‬
‫تەواوی مێژوودا هیچ کەسێک بە زیندوویی لەژێر دەستی شێوازی لەخاچدانی ڕۆمانییەکان‬
‫ڕزگاری نەبووە‪ 1.‬ڕۆمانییەکان لەخاچدانیان بە جۆرێک جێبەجێ دەکرد کە ببێتە مایەی‬
‫ڕسواب وون و ئازاربەخشینێکی بێ ئەندازە‪ ،‬هەروەها بە تەواوی لێی دڵنیا بوون‪ .‬ئایا هیچ‬
‫شتێک لەبارەی لێدانی قامچی و باقی پڕۆسەی لەخاچدان دەزانیت؟"‬
‫"باوکم سەری شەکاندەوە‪".‬‬
‫"ڕۆمانییەکان شتێکیان بەکاردەهێنا کە پێی دەگوترا 'فالگروم'‪ ،2‬قامچییەکی تایبەت بوو کە‬
‫دەبووە هۆی هەڵتەکاندنی پێستی جەستە و خوێنڕێژییەکی زۆر‪ .‬دوای چەند قامچییەک‪ ،‬پێستی‬
‫جەستە پارچەپارچە دەبوو و ماسولکەکانی دەپچڕان‪ .‬ئیتر دوای چەند قامچییەکی دیکە‪،‬‬
‫ماسولکەکان وەکو هەویریان لێدەهات‪ .‬ڕەگ و دەمارەکان دەردەکەوتن‪ .‬هەندێک کات‬
‫قامچییەکە دەگەیشتە دەوروبەری سک و دەبووە هۆی دڕاندنی دیواری سک و ڕیخۆڵەکان‬

‫‪ 1‬پیاوێک کە هاوڕێی یوسیفوس بووە‪ ،‬بەوە ناسراوە کە لە خاچ هێنراوەتە خوارەوە و زیندوو ماوەتەوە‪ .‬بەاڵم ئەمە پێش‬
‫تەواوبوونی تەواوی پڕۆسەی لەخاچدانەکە بووە‪ .‬هیچ لیدانێکی کۆتایی بەکارنەهێنرا و دەسەاڵتداران هەموو کارێکیان کرد بۆ‬
‫ئەوەی لە زیندووبوونی دڵنیا بن‪ .‬ئەو و دوو کەسی دیکەیان لە خاچ هێنایە خوارەوە‪ ،‬وە دا و دەرمانیان بۆ هەر سێکیان بەکار‬
‫هێنا‪ .‬بەو حاڵەشەوە دووانەکەی دیکە مردن‪ .‬کتێبی ژیانی فالڤیۆس یوسیفوس (وەرگێڕ‪ .‬مەیسن) ‪.٤٢١ -٤٢٠‬‬
‫‪2‬‬
‫‪Flagrum‬‬

‫‪150‬‬
‫دەڕژانە دەرەوە‪ .‬ئەو جۆرەی کە دیارە‪ ،‬زۆرێک لە خەڵكی هەر لە ژێر قامچییەکەدا‬
‫‪1‬‬
‫دەمردن‪".‬‬
‫هەموو ئەوانە بەالی منەوە نوێ بوون‪ ،‬وە من تۆقیبووم‪ .‬من دەمزانی کە کتێبی پیرۆز باسی‬
‫ئەوە دەکات کە قامچییان لە عیسا داوە‪ ،‬بەاڵم ئیدی بەو وردەکارییەوە باسی نەکراوە‪ .‬ئەگەر‬
‫عیسا بەڕاستی تووشی شکەنجەیەکی لەو شێوە بووبێت‪ ،‬ئەوا لە بەرگریکردن لەو ڕوانگەیەی‬
‫کە عیسا لەسەر خاچ بە زیندوویی ڕزگاری بووە‪ ،‬تووشی کێشە و گرفت دەبووم‪ .‬بەاڵم گێری‬
‫هێشتا قسەکانی تەواو نەکردبوو‪.‬‬
‫"لە دوای قامچییەکە‪ ،‬دەستی کەسی مەحکومیان بە خاچەوە مێخکوت دەکرد‪ .‬مێخەکان ڕێک‬
‫بەنێو دەماری ناوەڕاستدا تێدەپەڕی‪ ،‬کە دەبووە هۆی ئازارێکی زۆر و دەستەکانی لە کار‬
‫دەخست‪ .‬ئینجا هەردوو پێیان دەخستە سەر یەک و مێخێکی بیست سانتیمەترییان لێدەدا‪ ،‬کە‬
‫کەسی لەخاچدراویان ناچار دەکرد کە پشت بە دەستەکانی ببەستێت‪ ،‬کە لەو حاڵەتەدا‬
‫هەناسەدان هەتا ڕادەیەکی زۆر مەحاڵ دەبوو‪ .‬ئەو ناچار دەبوو کە ئەو تۆزە وزەیەی کە‬
‫ماویەتی بەکاریبهێنیت و فشار بخاتە سەر ئەو مێخەی کە لە پێیەکانی دراوە بۆ ئەوەی بتوانێت‬
‫هەناسە بدات‪ .‬کاتێك بەرەو خوار شۆڕ دەبووەوە‪ ،‬دەیتوانی هەناسە بدات‪ ،‬بەاڵم بۆ ئەوەی کە‬
‫دووبارە هەناسە بداتە دەرەوە‪ ،‬ناچار دەبوو خۆی بەرز بکاتەوە‪ .‬کاتێک کە هیچ توانایەکی‬
‫نەدەما و چیتر نەیدەتوانی فشار بخاتە سەر پێی‪ ،‬ئەوا دەمرد‪".‬‬
‫گێری بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬وە بەو کارە سەربازەکان بە ئاسانی دەیانتوانی بزانن کە‬
‫کەسەکە مرد ووە؛ تاکە کارێک کە دەبووا بیانکردبا ئەوە بوو کە ببینن و بزانن قوربانییەکە‬
‫وازی لە فشار خستنە سەر پێی هێناوە یان نە‪ .‬بەاڵم پاسەوان و سەربازەکان ڕێگەی دیکەیان‬
‫دەگرتە بەر بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە کەسی تاوانبار مردووە‪ .‬جگە لە شکاندنی ئەژنۆیان‪ ،‬هەندێ‬
‫کات سەری کەسەکەیان پان دەکردەوە‪ ،‬هەندێک کات جەستەیان دەکردە خۆراکی سەگ‪ ،‬یان‬
‫وەکو حاڵەتەکەی عیسا‪ ،‬بە توندی ڕمێکیان لە دڵی دەدا‪".‬‬
‫لەگەڵ باسکردنی هەر خاڵێدا‪ ،‬هەستم دەکرد کە حاڵەت و بارودۆخی ئێمە سەخت و سەختر‬
‫دەبووەوە‪ ،‬بەاڵم باوکم هێشتا قسەی بۆ گوتن پێمابوو‪" .‬عیسا لە باخی گەتسیمانی نزای کرد کە‬
‫جامە تاڵەکەی لەسەر البرێت‪ .‬ڕوونە کە نەیدەویست بمرێت! ئایا خودا ڕێزی لە بۆچوونەکەی‬
‫ئەو نەگرتووە؟"‬

‫‪ 1‬بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆسەی لەخاچدان‪ ،‬تکایە کتێبی "لەخاچدان"ی مارتن هێنگڵ (فیالدەلفیا‪ ،‬فۆرترس‪)١٩٧٧ ،‬‬
‫بخوێننەوە‪.‬‬
‫‪151‬‬
‫مایک وەاڵمی دا یەوە و گوتی‪" :‬بەڵێ‪ ،‬بەاڵم لە هەمان کاتدا بە خودای گوت‪' :‬با ویستی تۆ‬
‫بێت‪ ،‬نە هی من‪ '.‬کەواتە‪ ،‬بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی بەرگەگرتنی ئازاری مرۆڤ‪ ،‬بێگومان‬
‫عیسا نەیدەویست لە خاچ بدرێت‪ .‬بەاڵم لە ئاستێکی قووڵتردا‪ ،‬عیسا دەیویست کە ویستی خودا‬
‫بێتە دی‪ ،‬وە بەو هۆیەوە ئامادە بوو کە لە خاچ بدرێت‪ .‬ئەمەش ئەو کاتە ڕوون بووەوە کە عیسا‬
‫لە سەرەتای کار و خزمەتیدا گەڕایەوە ئۆرشەلیم‪ ،‬بە پێشبینیکردنی مردنی خۆی و بەوپەڕی‬
‫ئامادەییەوە چوو بەرەوپیری مردنەوە‪.‬‬
‫ئینجا گێری گوتی‪" :‬وە ئەمە شتێکە کە دەمانەوێت بەپێی حاڵەت و بارودۆخی تۆ ڕوونی‬
‫بکەینەوە‪ .‬ئاشکرایە کە بۆ دروستکردنی الیەنی بەرگریی‪ ،‬ئایەتەکانی یۆحەنا بە نموونە‬
‫دێنیتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو ئایەتانە ناهێنیتەوە کە پێچەوانەی دیدگا و بۆچوونی تۆیە‪ .‬بۆ نموونە‪،‬‬
‫ئاماژەت کرد بەو خەونەی کە ژنەکەی پیالتۆس دیتبووی‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی کە تەنها یەک جار لە‬
‫یە کێک لە ئینجیلەکاندا هاتووە‪ ،‬بەاڵم ئەو شوێنانە لەبەرچاو ناگریت کە عیسا پێشبینی مردنی‬
‫خۆی کردووە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر چەندین جار لە ئینجیلێکدا دووبارە کرابێتەوە‪ 1.‬بۆچی؟"‬
‫باوکم ڕاسگۆیانە گوتی‪" :‬چونکە ناکرێت عیسا لەسەر خاچ مردبێت‪ .‬ئەو خۆشەویستی خودا‬
‫بوو‪ ،‬وە هاواری کرد کە ڕزگار بکرێت‪ .‬ئەگەر ئایەتێگەلێک هەبن کە باسی پێشبینی مردنی‬
‫لەالیەن خۆیەوە بکەن‪ ،‬ئەوا دەبێت ئەم ئایەتانە لەالیەن مەسیحییەکانەوە زیاد کرابێتن‪".‬‬
‫هەستم کرد کە ڕوخسارم سوور هەڵگەڕاوە‪ .‬بەهۆی ئەو گفتوگۆیانەی کە پێشتر لەگەڵ دەیڤدا‬
‫هەمبوو‪ ،‬دەمزانی کە قسەکردن ل ەسەر تەواوێتی دەقی پەیمانی نوێ کارێکی زەحمەتە‪ ،‬بەاڵم‬
‫من لەو الیەنەوە شەرمەزار نەبووم‪ .‬بەڵكو بە هۆی ئەوەوە کە ڕوون و ئاشکرا بوو کە باوکم‬
‫کۆمەڵە ئایەتێکی دیاریکرا و تایبەتی هەڵبژاردبوو تاکو بە هۆیانەوە بەرگری لە بیروڕاکەی‬
‫بکات‪ .‬من بڕیارم دا کە دەنگم هەڵبڕم و قسە بکەم‪".‬‬
‫"باوکە‪ ،‬پێموایە ئەوان دەیانەوێت بڵێن کە ئەگەر بەڵگەیەکی باشمان پێ نەبێت کە بە هۆیەوە‬
‫بتوانین سەنگ و قورسایی ئایەتێکی دیاریکراو ڕەت بکەینەوە‪ ،‬ئەوا نەگونجاوە و ناکرێت‬
‫تەنها ئەو ئایەتانە بەکاربهێنین کە حەزمان لێیەتی و ئەوانەش پشتگوێ بخەین کە حەزمان لێ‬
‫نین‪".‬‬
‫باوکم الی کرد بەالی مندا و تەواو سەری سوڕمابوو لەوەی کە من دەسەاڵتی ئەوم بەزاندبوو‪.‬‬
‫دەتگوت خیانەت و ناپاکی بەرامبەر کراوە‪ ،‬وە من لە قسەکانم پەشیمان بوومەوە‪ .‬لەو کاتە‬

‫(مەتا ‪٢١ :١٦‬؛ ‪٢٣ :١٧‬؛ ‪١٨ :٢٠‬؛ مەرقۆس ‪٣١ :٨‬؛ ‪٣٤ :١٠‬؛ لۆقا ‪٢٢ :٩‬؛ ‪٣٣ :١٨‬؛ یۆحەنا ‪٣٣ :١٢‬؛ ‪)٣٢ :١٨‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪152‬‬
‫بەوالوە‪ ،‬باوکم ئیدی قسەیەکی ئەوهای نەکرد‪ .‬من باقی گفتوگۆکەم ئەنجام دا کە هەتا ڕادەیەک‬
‫کورت بوو‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬بەڕێزان لە بەرگرییەکەی ئێوە تێدەگەم‪ ،‬بەاڵم دیسان دەبینم کە جێگەی گومانە‪.‬‬
‫ئایا لێکۆڵەر و زانگەلێک هەن کە وەکو من و باوکم لەسەر ئەو باوەڕە بن کە عیسا لە خاچ‬
‫نەمردووە؟"‬
‫مایک گوتی‪" :‬لە سەدەی هەژدەیەم هەندێک لە لێکۆڵەران ئەم بۆچوونەیان خستە بەر باس کە‬
‫گوایە عیسا لەسەر خاچ نەمردووە‪ ،‬بەاڵم تەمەنی ئەم بۆچوونە کورت بوو‪ .‬دەیڤد ستراس کە‬
‫زانا و لێکۆڵەرێکی شارەزا و بەناوبانگی نامەسیحی بوو‪ ،‬باسی بابەتێکی کلیلی کرد‪ :‬نە تەنها‬
‫زیندووما نەوەی عیسا لەسەر خاچ کارێکی مەحاڵە‪ ،‬بەڵکو ئەگەر ڕاست بووایە ئەوا‬
‫‪1‬‬
‫مەسیحییەتی لە بنەڕەتەوە خەفە دەکرد‪.‬‬
‫"دەبینی چۆن ئەو قوتابییانەی کە دەترسان لەوەی بڵێن لە باخی گەتسیمانیدا لەگەڵ عیسا بوون‪،‬‬
‫گەیشتن بەو ئاستەی کە ئامادەبوون بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو وەکو پەروەردگاری‬
‫زیندووبووەوە‪ ،‬بمرن‪ .‬ئەگەر عیسا لە جێگەی هەستانەوەی لەنێو مردووان‪ ،‬بە زیندوویی‬
‫ڕزگاری بووایە‪ ،‬ئەوا بەوپەڕی نائومێدی و نیوە مردووەوە دەهات بۆ الیان‪ .‬وە ئەم جۆرە‬
‫دەرکەوتنەی عیسا‪ ،‬ئەو جۆرە نییە کە بتوانێت ببێتە مایەی ئیلهامی گۆڕانکارییەکی تەواو و‬
‫بێباکبوون لە مەرگ و مردن‪ .‬ئەو نەترسی و ئازایەتییە جەوهەری جواڵنەوەی مەسیحییەتی‬
‫سەرەتایی بوو‪ ،‬وە بەبێ ئەوە‪ ،‬هیچ مەسیحییەک بوونی نەدەبوو‪".‬‬
‫گێریش لە زیادەی قسەکانی مایکدا گوتی‪" :‬ئەمە تەنها بەشێکن لەو هۆکارانەی کە بۆچی هیچ‬
‫کام لە لێکۆڵەرانی ئەم بوارە‪ ،‬مردنی عیسا لەسەر خاچ ڕەت ناکەنەوە‪ .‬لە ڕاستیدا ڕێک‬
‫پێچەوانەکەی ڕاستە‪ :‬زۆربەی زانا و لێکۆڵەران هاوڕان لەسەر ئەوەی کە زیاتر لەهەر‬
‫شتێکی دیکە لە ژیانی عیسادا‪ ،‬دەتوانین لە مردنی لەسەر خاچ دڵنیا بین‪".‬‬
‫هەندێك فشارم بۆ هێنان و گوتم‪" :‬ئێوە باسی زانا و لێکۆڵەری مەسیحی دەکەن‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫"مەسیحی‪ ،‬نامەسیحی‪ ،‬تۆ بڵێ‪ .‬بەو جۆرەی کە گوتم‪ ،‬بەڵگەی حاشەهەڵنەگری دیکەش‬
‫لەبەردەستدا هەن‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬زۆرێک لە سەرچاوە نامەسیحییەکانی سەدەی یەکەم‪ ،‬شایەتی بۆ‬
‫مردنی عیسا لەسەر خاچ دەدەن‪ ،‬وە سەرچاوەیەکی زیاتری مەسیحی هەن کە ئەو شایەتییانە‬
‫پشتڕاست دەکەنەوە‪ .‬هەروەها هەتا ماوەیەکی زۆر هیچ ڕا و بۆچوونێکی باو بە پێچەوانەی‬

‫دەیڤد ستراس‪ ،‬ژیانی نوێی عیسا (لەندەن‪ :‬ویلیامز و نۆرگەیت‪.٤١٢ -٤٠٨ :١ ،)١٨٧٩ :‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪153‬‬
‫ئەو بۆچوونەوە‪ ،‬بوونی نەبووە‪ .‬بەاڵم لە وەاڵمی پرسیارەکەی ئێوەدا‪ ،‬من کەم و زۆر مەبەستم‬
‫هەموویانە‪".‬‬
‫مایک کۆتا قسەی کرد و گوتی‪" :‬زۆربەی زانا و لێکۆڵەران هاوڕان لەسەر ئەمە‪ :‬مەرگی‬
‫عیسا لەسەر خاچ یەکێکە لە ڕاستییە مێژووییە حاشاهەڵنەگرەکان‪".‬‬
‫چاوەڕێم کرد کە ئەو قسانە بەباشی لە مێشکمدا بچەسپێت‪ .‬زۆری پێنەچوو کە باوکم ئیشارەی‬
‫کرد کە درەنگ و کاتی هەستانە‪ .‬من دەمویست بمێنمەوە و زیاتر قسە بکەم‪ ،‬بەاڵم باوکم‬
‫پێداگری لەسەر ڕۆیشتنەوە دەکرد‪ .‬بەهۆی بێدەنگبوونمان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە‪،‬‬
‫قسەکانی کۆتایی مایک لەنێو مێشکمدا دووبارە و چەند بارە دەبووەوە‪ .‬وا دیار بوو کە ئەگەر‬
‫بمەوێت دید و بۆچوونی ئیسالمی لەبارەی لەخاچدانی عیساوە بپارێزم – چ لە ڕێگەی‬
‫بیردۆزی جێگۆڕکێ‪ ،‬چ لە ڕێگەی بیردۆزی بێهۆشبوون – ئەوا ناچار بووم کە فێڵ لە مێژوو‬
‫بکەم و پشتگوێی بخەم‪ .‬قورئان دەیویست کە من چاوم لە ئاست شایەتی و بەڵگەکان دابخەم و‬
‫تەنها پشت بە باوەڕ ببەستم‪.‬‬
‫ئەوەبوو دەرەنجام و ئاکامی تاقیکردنەوەی لیتموس‪ .‬هەموو شتێک وەکو ڕۆژی ڕووناک دیار‬
‫بوو‪ :‬بانگەشەی مەسیحییەکان سەد لە سەد هاوتەریبی شایەتی و بەڵگەکان بوو‪.‬‬
‫بەاڵم خراپتر لە هەموو شتێک ئەوە بوو کە دیتم باوکم لە هەڵەدایە‪ .‬بە هەر هۆکارێک‪ ،‬ئەو‬
‫بڕیاری دابوو کە بە درێژایی گفتوگۆکەمان‪ ،‬چاو لە ئاست ڕاستییەکی ئاشکرا دابخات و ئەم‬
‫بابەتە ئازاری دەدام‪ .‬تەواو درکم بەوە کرد کە بەبێ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە‪ ،‬چیتر ناتوانم‬
‫ئەوە قبوڵ بکەم کە دایک و باوکم فێریان کردووم‪ .‬گومانم لە ڕاستگۆیی و دینداری و‬
‫خۆشەویستی ئەوان نەبوو‪ ،‬بەاڵم کەم کەم خەریک بوو گومانم لە تێگەیشتنی ئەوان بەرامبەر‬
‫ڕاستی دەکرد‪.‬‬
‫دەتگوت کە لە ناکاو پەردەی دڵنیایی وەالوە نراوە و من دەمتوانی لەژێر ڕووناکییەکی نوێدا‬
‫ببینم کە لە دنیادا ڕاستی دیکەش دەکرێت هەبێت‪ .‬دەتگوت لە تەواوی ژیانمدا چاویلکەیەکی‬
‫هەمەڕەنگم لە چاودا بووە و دنیام بە ڕەنگێکی دیکە بینیوە‪ ،‬وە بۆ یەکەم جار ئەو چاویلکەیەم‬
‫لەسەر چاوم البردبوو‪ .‬هەموو شتێک جیاواز دەردەکەوت وە من دەمویست دووبارە بە وردی‬
‫لێکۆڵینەوە لە هەموو شتێک بکەم‪.‬‬
‫لەوانەیە‪ ،‬تەنها لەوانەیە کە بە گریمانەیەکی زۆر الواز‪ ،‬بیر لەوە بکەمەوە کە پەیامی‬
‫مەسیحییەت دەکرێت ڕاست بێت‪.‬‬

‫‪154‬‬
155
‫بەشی بیست و شەش‬
‫کڵێسا لە دیدی موسڵمانێکەوە‬
‫کاتێک کە گەیشتینە ماڵەوە‪ ،‬دایکم بە مەبەستی بەخێرهاتنەوەمان هاتە بەر درگا‪ .‬زۆری بەالوە‬
‫گرنگ بوو کە بزانێت کۆبوونەوەکەمان چۆن بەڕێوەچووبوو‪ .‬من کورتەیەکم لە گفتوگۆکەم بۆ‬
‫باس کرد و پێداگریم کرد لەسەر ئەوەی کە ئامانجمان هەتا کۆتایی پێکاوە‪ .‬بەاڵم لەبەر ئەوەی‬
‫کە باوکم هێشتا نەیدەویست قسە بکات و منیش بە نیگەرانییەوە دەمویست ژوورەکە بەجێبهێڵم‪،‬‬
‫گومانم هەبوو کە باوەڕی بە قسەکانم کردبێت‪ .‬هەر زوو داوای لێبوردم کرد و لە‬
‫قادرمەکانەوە چوومە سەرەوە‪.‬‬
‫ئەو ژوورەی کە کەوتبووە کۆتایی پەیژەکان‪ ،‬یەکەم جار بڕیار وابوو کە بکرێت بە‬
‫کەنتۆرێكی گەورەی دیواری یان ژووری جلشۆرین‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە ئەو خانووەیان چاک‬
‫دە کرد‪ ،‬باوکم داوای لە ئەندازیارەکە کردبوو کە ئەو ژوورە بکەن بە ژوورێکی گەورەی‬
‫خەوتن‪ .‬باوکم ئەو ژوورەی کردبوو بە کتێبخانە‪ ،‬دیوارەکانی بە ڕەفەی پڕ لە کتێب پۆشرابوو‪.‬‬
‫هەر کاتێ کە دەمویست بابەتێکی ئایینی بخوێنمەوە‪ ،‬دەڕۆیشتم بۆ کتێبخانەکەی باوکم و چەند‬
‫کتێبێکم دەه ێنا و بە دەمدا دەکەوتم و دەستم دەکرد بە خوێندنەوەیان‪ .‬ئەمەم زۆرتر بۆ کات‬
‫بەسەربردن ئەنجام دەدا‪.‬‬
‫بەاڵم ئەو ڕۆژە بیرم لە کات بەسەربردن نەدەکردەوە‪ .‬هەوڵم دەدا ئەو دوودڵی و گومانە نەهێڵم‬
‫کە لە دڵ و فکرمدا خەریک بوو پەرەی دەسەند‪.‬‬
‫کەم و زۆر هەموو ئەو کتێبانەم هێنایە دەرەوە کە نووسەر و لێکۆڵەرە موسڵمانەکان لەبارەی‬
‫عیساوە نووسیبوویان‪ .‬دواتر بەپێی ناوەڕۆکیان دەستم کرد بە جوداکردنەوەیان‪ ،‬بۆ ئەوەی‬
‫زانیاریگەلێک پەیدا بکەم کە لە وەاڵمی ئەوەی کە ئەو شەوە بیستبووم بەکاریبهێنم‪.‬‬
‫ئەو کاتە بوو کە بۆ یەکەم جار درکم بە شتێک کرد‪ :‬هەموو ئەو کتێبانەی کە باوکم لەسەر‬
‫ژیانی عیسا هەیبوو جێگەی پرسیار و گومان بوون‪ .‬ئەوان یەکەم جار بە دەرەنجامێک بۆ‬
‫ڕەتکردنەوەی مەسیحییەت دەستیان پێدەکرد و پاشان هەوڵیان دەدا کە ڕاستیگەلێک بۆ‬
‫پشتگیری لەو دەرەنجامە پەیدا بکەن و دوای ئەوەی بیروباوەڕەکەیان دەخستە بەر باس‪ .‬بەو‬
‫جۆرەی کە گێری لەبارەی قسەکانی باوکمەوە گوتی‪ ،‬شێوازی جواڵنەوەیان لەگەڵ بابەتەکەدا‬
‫ورد یان دادپەروەرانە نەبوو‪ .‬ئەوان ڕووبەڕووی قسە و بەڵگەکانی خۆیان نەدەبوونەوە‪ ،‬وە‬
‫ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی کە بیروبۆچوونەکەیان تاقینەکراوە و وشک بێت‪.‬‬
‫‪156‬‬
‫هەر چەندە چەندین جار دیتبووم کە قسە و بیروبۆچوونەکانی ئێمە شکستی دەخوارد‪ ،‬بەاڵم‬
‫ئێستا دەزانم کە هۆکارەکەی الوازی شێوازی دەربڕینمان بووە‪ .‬نووسەرانی ڕۆژهەاڵتی‬
‫دەتوانن بانگەشە و قسەی پڕ لە جۆش و خرۆش بهێننە بەر باس‪ ،‬کە دڵنشین و قەناعەتپێکەر‬
‫بێت‪ ،‬بەاڵم نووسەرانی ڕۆژاوایی زۆرتر بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و یەک ئاراستە بیر‬
‫دەکەنەوە‪ ،‬وە بە بەڵگە و بیروبۆچوونی زۆر باش و بەهێزتر خۆیان پڕچەک دەکرد‪ .‬لەوانەیە‬
‫ئەگەر بمانتوانیبا شێوازی ڕۆژاوایی لەگەڵ گەرم و گوڕی ڕۆژهەاڵتی لەیەکبدەین‪ ،‬ئەوا‬
‫باشترین و قایلکەرترین بۆچوون و بیروڕا دروست بکەین‪.‬‬
‫کاتی ئەوە هاتبوو کە شێوازێکی ڕێکوپێکتر بگرمە بەر‪ ،‬بەاڵم نەمدەزانی لە کوێوە‬
‫دەستپێبکەم‪ .‬ڕێک لەو کاتەدا دەیڤد تەلەفۆنی بۆ کردم و وەاڵمم دایەوە‪.‬‬
‫ئەو بە خۆشحاڵییەوە دەستی کرد بە قسە و گوتی‪" :‬نەبیل!‪ ،‬گفتوگۆکەت پێ چۆن بوو؟"‬
‫"من هێشتا خەریکم شیکردنەوەی بۆ دەکەم و لێکی دەدەمەوە‪ .‬پێموایە پێویستم بەوەیە کە فێری‬
‫ڕێکار و شێوازی بەڵگەهێنانەوە ببم‪".‬‬
‫"بەڕاستی؟ چۆن؟"‬
‫"نازانم‪ .‬بۆچوونی تۆ چییە؟"‬
‫"لە ڕاستیدا من بیرۆکەیەکم هەیە‪ .‬دیتم لە کۆتایی گفتوگۆکەدا نەتدەویست بڕۆیتەوە‪ ،‬بۆیە لە‬
‫مایک و گێریم پرسی ئاخۆ دەرفەتێکی دیکەیان بۆ گفتوگۆ هەیە‪ .‬دەرکەوت کە دەیانەوێت بۆ‬
‫نانی نیوەڕۆی سبەینێ دانیشتنێک ڕێک بخەن‪ ،‬ئەوان بەالیانەوە ئاساییە کە ئێمەش لەگەڵیان‬
‫دابنیش ین‪ .‬لە دوای کۆبوونەوەی کڵێساوە دەبێت‪ ،‬ئەو شوێنەی کە گێری بانگهێشت کراوە بۆ‬
‫ئەوەی وتار بدات‪ .‬حەز دەکەیت تۆش بەشدار بیت لەگەڵمان؟ دەتوانی هەموو شتێکیان لەبارەی‬
‫شێوازی مێژوویی گفتوگۆکردنەوە لێ بپرسی‪ ،‬هەروەها ‪"...‬‬
‫"ڕاوەستە برام‪ ".‬لێی تێنەگەیشتم‪" .‬دەتەوێت لەگەڵ تۆدا بێم بۆ كڵێسا؟"‬
‫"ئەگەر دەتەوێت‪".‬‬
‫"وە دەبێت بە خێزانەکەم چی بڵێم؟"‬
‫"مەبەستت چییە؟"‬

‫‪157‬‬
‫هەوڵمدا کە کەمێک بابەتەکەی بۆ ڕوون بکەمەوە‪" .‬پێت وایە کە ئەوان ڕێگەم پێدەدەن لەگەڵ‬
‫تۆدا بڕۆم بۆ کڵێسا‪ ،‬بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ مایک و گێری قسە بکەم؟ ئەویش دوای‬
‫گفتوگۆکەی ئەمڕۆ؟"‬
‫"منداڵ مەبە‪ ،‬هەندێك پیاو بە‪ .‬تەنها ئاگاداریان بکەوە و تەواو‪ .‬بەسە ئیتر‪ ،‬تکایە‪ .‬تۆ چیتر‬
‫منداڵ نیت‪".‬‬
‫بە ناڕەحەتییەوە ئاهێکم هەڵکێشا و گوتم‪" :‬تۆ تێناگەیت‪ .‬بابەتەکە ئالۆزتر لەم شتانەیە‪".‬‬
‫دیداری دووەمم دەکرا لەالی خێزانەکەم مانای ئەوە بگەیەنێت کە من خەریکم کەم کەم‬
‫دەسەاڵت بە مایک و گێری دەدەم کە قسە لەسەر ژیانم بکەن‪ .‬ئەمە بەتایبەتی ئەو کاتە ڕاستتر‬
‫دەبوو کە باوکم لەگەڵ خۆم نەبەم‪ ،‬وەک ئەگەر ئەو لەگەڵم بهاتبا‪ ،‬ئەوا نەمدەتوانی ئازادانە قسە‬
‫بکەم‪.‬‬
‫نەمدەویست لەخۆڕا نیگەرانیان بکەم‪ .‬وە ڕاستیتان پێ بڵێم‪ ،‬لە هەمان کاتدا نەمدەویست ئەو‬
‫دەرفەتە لەدەست بدەم کە پێم بڵێن نامانەوێت بڕۆیت‪ .‬بڕیارم دا کە بە دایک و باوکم بڵێم‬
‫دەمەوێت کات لەگەڵ دەیڤد بەسەر ببەم‪ ،‬کە ڕاست بوو بەاڵم تەواوی ڕاستییەکە نەبوو‪ .‬بە‬
‫درێژایی سااڵنی داهاتوو چەند جارێکی دیکە وا ڕێکەوت کە ڕێنیشاندەری ئەخالقیم بخەمە‬
‫ژێر پرسیارەوە کاتێک لە پێناو قازانج و سوودێکی زیاتردا‪ ،‬هەوڵم دەدا لە جێگەی گوتنی‬
‫تەواوی ڕاستی‪ ،‬نیوەی ڕاستییەکە بڵێم‪ .‬هەرگیز حەزم لەو کارە نەبوو‪ ،‬بەاڵم هەندێک کات‬
‫هەستم دەکرد کە لەنێوان بژاردەی خراپ و خراپتردا گیرم کردووە‪.‬‬
‫ڕۆژێک دوای ئەوە ڕۆیش تم بۆ ماڵی دەیڤد و بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو ڕۆیشتین بۆ کڵێسا‪ .‬کڵێساکە‬
‫لەنێو زانکۆیەکدا بوو‪ ،‬بە ناوی "کامپس ئیمپاکت"‪ .‬ئەوە تەواو ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ من‪.‬‬
‫ئەوان شتێکیان بە ناوی گروپی ستایش لەسەر سەکۆ هەبوو‪ :‬گۆرانیبێژ و دەستەیەک کە تەپڵ‬
‫و گیتار و ئامێرێکی دیکە مۆسیقییان لێدەدا و هاوکات خەڵکی چەپڵەیان بۆ لێدەدان و‬
‫گۆرانییەکانیان لەگەڵ دەگوتنەوە‪ .‬چەند ئاگادارییەکی پێکەنیناوییان خوێندەوە‪ .‬دواتر پشوویەکی‬
‫کورتیان هەبوو کە خەڵكی بتوانن لەگەڵ یەکتر قسە بکەن‪ ،‬دواتر سەتڵێکیان دەگێڕا کە‬
‫ئامادەبووان پارەیان تێدەکرد‪.‬‬
‫هەرگیز شتی وام نەدیتبوو‪ ،‬وە هەموو ئەو ئیشانەم پێ سوکایەتی بوو‪ ،‬هەروەها زۆریشم‬
‫بەالوە ناشرین و ناپەسەند بوو‪ .‬ستایشکردنی خودا دەبێت ڕەسمی و ڕەنگدانەوەی پەیوەندی‬
‫نێوان خودا و مرۆڤ بێت‪ ،‬بەاڵم ئەو خەڵكە تەپڵیان لێدەدا و داوای پارەیان دەکرد‪ .‬لە‬

‫‪158‬‬
‫مزگەوتدا‪ ،‬کاتێک کە نوێژ دەکەیت‪ ،‬هیچ کەسێك بۆی نەبوو لەبەردەمت ڕابوەستێت بۆ ئەوەی‬
‫سەرنجی تەواوت لەسەر خودا بێت‪ .‬وە بوونی کچ لەسەر سەکۆ بە درێژایی کاتی ستایش و‬
‫پەرستن گەورترین سوکایەتی بوو بە پیرۆزییەکان‪.‬‬
‫بەو هۆیەوە ستایش و پەرستشی ئەوانم زۆر پێ ناخۆش و ئازاربەخش بوو‪ .‬لە دڵم خۆمەوە‬
‫گوتم‪" :‬ئەگەر مەسیحییەکان ئەمە بە ستایش بزانن‪ ،‬من نامەوێت لێی نزیک ببمەوە‪".‬‬
‫ئەو بەشەی کە بەالی منەوە گرنگ بوو‪ ،‬بریتی بوو لە وتارەکە‪ .‬کاتێك کە نۆرەی گێری هات‬
‫بۆ ئەوەی قسە بکات‪ ،‬باسی نەمریی و جاویدانیی کرد‪ .‬باسی ئەوەی کرد کە هەستانەوەی عیسا‬
‫لە ڕووی مێژووییەوە ڕووداوێکی باوەڕپێکراوە و کاریگەرییەکانی سەرسامکەرن‪ .‬ئەمەش‬
‫واتای ئەوەیە کە مردن کۆتایی بە ژیانی ئێمە ناهێنیت‪ ،‬چونکە ئێمە ژیانی هەتاهەتاییمان هەیە‪.‬‬
‫ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە دڵخۆش بین یان دڵتەنگ و ناڕەحەت‪ ،‬پەیوەستە بە چۆنیەتی‬
‫ژیانی دوای مەرگەوە‪.‬‬
‫بەاڵم بەپێی وتەکانی گێری‪ ،‬هەستانەوەی عیسا وەاڵمی ئەو پرسیارەش دەداتەوە‪ .‬ئەمە بەو‬
‫مانایە دەهات کە پەیامی مەسیحیەت دروستە و ئەگەر عیسا وەکو پەروەردگار و ڕزگارکاری‬
‫کەسیی خۆمانی قبوڵ بکەین و باوەڕی پێ بهێنین‪ ،‬ئەوا بۆ هەمیشە لە ئاسمان لەگەڵ خودا‬
‫دەژین‪.‬‬
‫ئەمە ئەو شوێنە بوو کە مێشکی منی موسڵمان لەگەڵ گێریدا یەکی نەدەگرتەوە‪ .‬ڕاستە‪ ،‬خودا بە‬
‫جۆرێک ژیانی هەتاهەتاییمان پێ دەبەخشێت‪ ،‬هەر چەندە جەستەمان لەناودەچێت‪ ،‬بەاڵم‬
‫ڕۆحمان بۆ هەمیشە دەمێنیتەوە‪ .‬بەاڵم ئەگەر تەنانەت عیسا لەنێو مردوانیش هەستابێتەوە‪ ،‬ئەمە‬
‫ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو شتێکی دیکە لەبارەی مەسیحیەتەوە خۆبەخۆ ڕاست دەبێت‪.‬‬
‫دوای کۆبوونەوەی کڵێسا ڕۆیشتین بۆ چێشتخانەیەک بە ناوی "ماکس"‪ ،‬وە لەکاتی خواردنی‬
‫سەاڵتەدا‪ ،‬ئاماژەم بە هەمان خاڵ کرد‪.‬‬
‫"گێری‪ ،‬با وایدابنێین کە هەستانەوەی عیسا بەڕاستی ڕوویداوە‪ .‬ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە‬
‫ئێمە دەبێت عیسا وەکو پەروەردگار و ڕزگارکاری خۆمان قبوڵ بکەین‪ ،‬بەڵكو ئەمە تەنها‬
‫مانای ئەوەیە کە زیندوو بووەتەوە و هیچی دیکە‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم تۆ دەبێت بە پرسیاری "بۆچی" دەستپێبکەیت‪ .‬بۆچی عیسا لەسەر خاچ مرد و‬
‫بۆچی زیندوو بووەوە؟" گێری ڕێگەی پێدام کە هەندێک بیر بکەمەوە‪ ،‬ئینجا دەستی پێكردەوە‬

‫‪159‬‬
‫و گوتی‪" :‬جگە لەوەش‪ ،‬تۆ دەبێت لەگەڵ ئەو ڕاستییە ئاشکرایەدا بجەنگیت کە ئەم پیاوە‬
‫بێگومان باسی ڕاستیی خۆی دەکات‪".‬‬
‫لە کاتێکدا دەستم لە خواردن دەکێشایەوە‪ ،‬گوتم‪" :‬کام ڕاستی؟"‬
‫"ئەوەی کە عیسا خودایە‪".‬‬
‫"ڕاوەستە‪ .‬ئەمە بە تەواوی بابەتێکی دیکەیە‪ .‬من پێم وا نییە کە عیسا بانگەشەی خودابوونی‬
‫کردبێت‪".‬‬
‫گێری سەری تەکان دا‪" .‬هەتا ڕادەیەک ڕاستە‪ ،‬بەاڵم تۆ النی کەم هاوڕای لەسەر ئەوەی کە‬
‫ئەگەر عیسا لەنێو مردووان هەستابێتەوە‪ ،‬مانای ئەوەیە کە خودا مۆری پشتگیری خۆی‬
‫لێداوە‪".‬‬
‫"بەڵێ بێگومان‪ ،‬بەاڵم من پێشتریش باوەڕم بەوە هەبووە کە عیسا جێگەی پەسەندی خودا‬
‫بووە‪".‬‬
‫دەیڤد هاتە نێو گفتوگۆکەوە و گوتی‪" :‬دوێنی گوتت دەتەوێت شێواز و ڕێوشوێنی گفتوگۆ فێر‬
‫بیت‪ ،‬واتە‪ ،‬دەتەوێت لە لێکۆڵینەوە و بیروبۆچوونەکانتدا هەتا ڕادەیەکی زۆر بابەتیانە‬
‫هەڵسوکەوت بکەیت‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫"بە دڵنیاییەوە‪".‬‬
‫"کەواتە 'من پێشتریش باوەڕم بەوە هەبووە' هۆکارێکی باش نییە بۆ ئەوەی کە بەردەوام بیت‬
‫لەسەر باوەڕبوون پێی‪ .‬تۆ پێویستت بە هۆکار و بەڵگەی دیکە هەیە‪ ،‬بەڵگەیەک کە پشت بە‬
‫ڕاستییە بێالیەنەکان ببەستێت‪ .‬ئەگەر هەستانەوە ڕوویدابێت‪ ،‬ئەوا هۆکارێكی باشمان هەیە کە‬
‫باوەڕ بکەین خودا عیسای پەسەند کردووە‪ .‬خاڵی مەبەست ئەوەیە‪".‬‬
‫ڕووم کردە گێری و گوتم‪" :‬باشە‪ ،‬تێدەگەم‪.‬بەاڵم کە چی؟ ئەوە چ مانایەکی بۆ من هەیە؟"‬
‫هەر چەندە من پرسیارم لە گێری کرد‪ ،‬بەاڵم دەیڤد وەاڵمی دامەوە‪" .‬ئەمە واتە تۆ تماشا بکەیت‬
‫و بزانیت ئاخۆ عیسا بەڕاستی بانگەشەی خودابوونی کردووە‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬دەمەوێت وا بکەم‪ .‬بەاڵم چۆن؟ وە پرسیاری سەرەکی من لێرەدا ئەمەیە‪ :‬من چۆن‬
‫دەتوانم ئەم شتانە کەم و زۆر بەبێ الیەنگری و بە شێوەیەکی بابەتیانە هەڵبسەنگێنم؟ چۆن‬
‫دەتوانم ئەم کارە بە شێوازێکی دروست ئەنجام بدەم؟"‬

‫‪160‬‬
‫مایک کە هەتا ئێستا گوێگر بوو‪ ،‬سەری بەرز کردەوە و گوتی‪" :‬دەزانی من لەسەر کتێبێک‬
‫ئیش دەکەم کە بڕیار وایە من و گێری چاپی بکەین‪ .‬ئێمە لەو کتێبەدا تیشکمان خستووەتە سەر‬
‫هەمان ئەو پرسیارەی کە تایبەتە بە هەستانەوەی عیسا‪ 1.‬مێژووناسان کە لێکۆڵینەوە لەسەر‬
‫ڕووداوەک انی ڕابردوو دەکەن‪ ،‬زۆر بە وریاییەوە پێوەر و تەکنیک و هونەری تایبەت بەو‬
‫بوارە بەکاردێنن‪ .‬ئەو ڕێبازە سیستەماتیکییەی کە بەکاریدەهێنن بە 'ڕێچکەی مێژوویی' ناوزەد‬
‫دەکرێت‪".‬‬
‫مایک دەستیکرد بە شیکردنەوەی هەندێک لە ئامرازە سەرەتاییەکانی ڕێچکەی مێژوویی‪،‬‬
‫لەوانە پێوەری بەڵگە فراوانەکان‪ 2‬و پێوەری شایەتییە سەرەتاییەکان‪ 3.‬ئەوەی کە بووە مایەی‬
‫سەرنجم ئەوە بوو کە ڕێچکەی مێژوویی بەدوای بەکارهێنانی دادپەروەری و وریایی و ئەقڵ‬
‫‪4‬‬
‫و لۆژیکەوە بوو‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا مایک هەموو بابەتەکەی لە یەک خاڵدا کورت کردەوە‪" .‬نەیبل‪ ،‬گرنگترین شت‬
‫ئەوەیە کە لە کاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەدا بەردەوام بیت و لەسەر یەک شت بڕۆیت‪ .‬دواتر‬
‫هەردوو دیوی بیروبۆچوون و بەڵگەکان بخوێنەوە‪ .‬هەتا چەند بیردۆزێك تاقی نەکەیتەوە‪،‬‬
‫بیردۆزێک قبوڵ مەکە‪ .‬بزانە کام لەو بیروبۆچوونانە زۆترین ڕاستی و بابەت لەخۆ دەگرێت‪،‬‬
‫هەتا چ ڕادەیەکی باش لێیان دەکۆڵێتەوە‪ ،‬وە ئەو ڕاستی و بابەتانە هەتا چ ڕادەیەک بۆ کۆی‬
‫گشتی ئەو بەڵگە و بیروبۆچوونانە گرنگن‪ .‬لە کۆتاییدا‪ ،‬ئێمە بەو شێوەیە باشترین‬
‫ڕوونکردنەوە لەسەر ڕابردوو بەدەستدێنین‪".‬‬
‫ئەو دەستەواژەیە بووە جێگەی پرسیار بۆم‪ .‬بۆیە پرسیم‪" :‬باشترین ڕوونکردنەوە؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬مێژوو هەمووی ئەوەیە‪ .‬هەمیشە بۆچوونی پێچەوانە دەبێت‪ ،‬وە هیچ بۆچوونێک‬
‫لەسەر ڕووداوەکانی ڕابردوو هەرگیز کامڵ نییە‪ .‬بەاڵم هەمیشە باشترین ڕوونکردەوە دەبێت‪،‬‬
‫وە هەندێ کات ئەو ڕوونکردنەوە ئەوانەی دیکە تێدەپەڕێنێت‪ .‬لەبارەی مەرگی عیساوە‪،‬‬
‫باشترین ڕوونکردنەوە ئەوەیە کە ئەو لەنێو مردووان هەستایەوە و زیندوو بووەوە‪ .‬وە ئەم دید‬
‫و بۆچوونە زۆر لەوانەی دیکە فراوانتر و بەرباڵوترە‪".‬‬
‫‪ 1‬گێری ڕابەرت هابرماس و مایکڵ ئاڕ لیکۆنا‪ ،‬بەرگریکردن لە هەستانەوەی عیسا (گراند ڕاپیدز‪ ،‬مزووری؛ گرێگڵ‪،‬‬
‫‪)٢٠٠٤‬‬
‫‪ 2‬پێوەری بەڵگە فراوانەکان‪ :‬پێوەرێکی ڕێچکەی مێژووییە کە پێی وایە ڕووداوێکی تۆمارکراو زیاتر پشتی پێ دەبەسترێت‬
‫کاتێک کە لە چەند سەرچاوەیەکی سەربەخۆدا ئاماژەی پێ کرابێت‪.‬‬
‫‪ 3‬پێوەری شایەتییە سەرەتاییەکان‪ :‬پێوەرێکی ڕێچکەی مێژووییە کە پێی وایە کە ئەگەری ڕاست و دروستبوونی‬
‫نووسراوێکی مێژوویی پێشتر زۆرترە لە نووسراوەکانی دواتر‪.‬‬
‫‪ 4‬بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕێچکەی مێژوویی لە چوارچێوەی زیندووبوونەوەی عیسادا‪ ،‬بڕوانە کتێبی هەستانەوەی عیسا لە‬
‫نوسینی مایکڵ ئاڕ لیکۆنا (داونەرز گرۆڤ‪ ،‬ئیڵینۆی؛ ئینتەرڤاررستی‪.)٢٠١٠ ،‬‬
‫‪161‬‬
‫من خەریک بووم ئەو قسانەم لە مێشکمدا لێکدەدایەوە تاکو بزانم چۆن دەتوانم بەکاریانبهێنم‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬کەم کەم خەریکە تێدەگەم‪ .‬ئەمە ئەو کارەیە کە دەمەوێت بیکەم‪ :‬دەمەوێت لە‬
‫ڕووی مێژووییەوە لێکۆڵینەوە لە کێشە سەرەکییەکانی مەسیحییەت و ئیسالم بکەم‪ ،‬بۆ ئەوەی‬
‫بتوانم بڕیار لەوە بدەم کامیان ئەگەری ڕاستبوونیان هەیە‪ .‬پێم بڵێن‪ ،‬ئایا لەگەڵ ئەمەدا هاوڕان‪:‬‬
‫ئەگەر بتوانین بگەین بەو ئەنجامەی کە عیسا بانگەشەی خودابوونی کردووە و لەسەر خاچ‬
‫گیانی سپاردووە و لەنێو مردووان هەستاوەتەوە‪ ،‬ئەوا ئەوە دەتوانێت بەرگرییەکی باش بێت بۆ‬
‫مەسیحییەت‪".‬‬
‫هەرسێکیان بە جواڵندنی سەریان‪ ،‬ڕازیبوونی خۆیان دەربڕی‪.‬‬
‫من بەردەوام بووم و گوتم‪" :‬بەاڵم ئەگەر بگەینە ئەو ئەنجامەی کە عیسا نەمردووە‪ ،‬وە زیندوو‬
‫نەبووەتەو ە‪ ،‬وە یان بانگەشەی خودابوونی نەکردووە‪ ،‬ئەوکات بەڵگەیەکی باشم بۆ‬
‫بەدرۆخستنەوەی مەسیحییەت هەیە‪ .‬هاوڕان؟"‬
‫بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێتەوە‪ ،‬دەیڤد پرسی‪" :‬ئایا دەڵێی کە بۆ قبوڵنەکردنی مەسیحییەت‪،‬‬
‫دەبێت هەرسێکیان هەڵە بن؟"‬
‫سەرم ڕاوەشاند‪" .‬نەخێر‪ ،‬ئەگەر هەر یەک لەو بابەتانە ڕاست نەبن‪ ،‬ئەوا تەواوی بەرگرییەکە‬
‫قبوڵ نەکراوە‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬ئەگەر عیسا بانگەشەی خودابوونی بکردبا و لەسەر خاچ بمردبا‪،‬‬
‫ئەوا چی ڕوویدەدا؟ کەسانێکی زۆر هەن کە بانگەشەی خودابوونیان کردووە و لە کۆتاییدا‬
‫مردن‪ .‬بەاڵم ئەگەر لەنێو مردووان هەستابێتەوە‪ ،‬ئەوا دەتوانێت شتێکی بۆ گوتن هەبێت‪".‬‬
‫گێری لەو بارەیەوە گوتی‪" :‬ئێمە دوێنێ لەسەر مردنی عیسا لەسەر خاچ قسەمان کرد‪ ،‬مەگەر‬
‫نە؟ پێتوایە کە بەرگرییەکی بەهێز بوو؟"‬
‫"من پێموایە بەو ڕادەیە بەهێزە کە من لە ئێستادا دەمەوێت لێکۆڵینەوە لە هەستانەوە و‬
‫خودابوونی عیسا بکەم‪ .‬لەوانەیە لە داهاتوودا ئیش لەسەر مردنی لەسەر خاچ بکەم‪".‬‬
‫مایک پێکەنی و گوتی‪" :‬من زۆر خۆشحاڵم کە تۆ بیر و هزرت بەکاردێنیت بۆ ئەوەی لە‬
‫بارەی باوەڕتەوە هوشیار و وریا بیت‪ .‬زۆرێك لە خەڵكی لەو شتە النادەن کە لە دایک و‬
‫باوکیانەوە بیستوویانە‪ ،‬یان لەگەڵ عام دەڕۆن بۆ شام‪ ،‬یان خراپتر لە هەمووی‪ ،‬بە الیانەوە‬
‫گرنگ نابێت‪ .‬تۆ ئومێدم پێ دەدەیت‪ ،‬نەبیل‪ .‬خۆشحاڵم بە ناسینت‪".‬‬

‫‪162‬‬
‫منیش پێکەنیم‪ .‬مایک و گێری کەسانێکی باش بوون‪ .‬ئەوان نە فشاریان دەخستە سەرم کە‬
‫باوەڕ بە شتێک بکەم‪ ،‬وە منیان بە بێگانە نەدەزانی‪ ،‬وەکو "ئەو کوڕە موسڵمانە"‪ .‬منیش‬
‫یەکێک بووم لەوان‪ ،‬کەسێک کە بە هەموو دڵ و هزریەوە بەدوای خودا و ڕاستیدا دەگەڕا‪.‬‬
‫وە ئێستا ڕێگەی گەڕان و پشکنینم پەیدا کردبوو‪ :‬مردن و خودایەتی و هەستانەوە عیسام لە‬
‫ڕووی مێژووییەوە دەخستە ژێر پشکنین و لێکۆڵینەوەوە‪ .‬ئەگەر شایەتی و بەڵگەی بەهێز بۆ‬
‫ئەو سێ بابەتە لەبەردەست بن‪ ،‬ئەوکات بەرگریی مەسیحییەت بەهێز دەبێت‪ .‬ئەگەر نا‪ ،‬الواز‬
‫دەبێت‪ .‬هۆکارەکانی دیکەی وەکو بۆچوونی من لەبارەی کۆبوونەوەی کڵێساوە‪ ،‬هیچ‬
‫پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نەبوو‪.‬‬
‫دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ‪ ،‬مااڵواییمان لە یەکتر کرد و جودا بووینەوە‪ .‬من گێری و مایکم‬
‫ئیدی نەدیتەوە هەتا ئەوەی کە دوای ساڵێک دیبەیتکەرێكی گەورەی موسڵمانان هات بۆ‬
‫شارەکەی ئێمە‪ .‬ئامانجی ئەوە بوو کە لە بەردەم سەدان کەسدا هەستانەوەی عیسا بە بەڵگەوە‬
‫ڕەتبکاتەوە‪.‬‬
‫ڕەقیبەکەی کێ بوو؟ هاوڕێی نوێم‪ ،‬مایک‪.‬‬

‫‪163‬‬
164
‫بەشی بیست و حەوت‬
‫دیبەیتێک لەسەر زیندووبوونەوەی مەسیح‬
‫ئەم دیبەیتە لەالیەن ڕێکخراوە موسڵمانەکانەوە پێشنیارکرابوو‪ ،‬بۆیە مزگەوتی نۆرفک زۆر بە‬
‫باشی بانگەشەی بۆ دەکرد‪ .‬چەندین هەفتە ئاگاداری بە دیوارەکانەوە هەڵواسرابوو‪ ،‬کارتیان‬
‫باڵو کردەوە و ببووە قسە و باسی سەر زاری خەڵك‪ .‬ئەوە دەرفەتێكی گەورە بوو بۆ ئەوەی کە‬
‫زانایەکی موسڵمان ببینین کە بیروباوەڕ و بۆچوونی مەسیحییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە‪.‬‬
‫ئەوەی کە مایک دیبەیتکاری بەرامبەر بوو‪ ،‬بە ڕادەیەک هەواڵێکی خۆش بوو کە جێگەی‬
‫باوەڕ نەبوو‪ .‬ئایا ئەو قسە و بەڵگانەی کە مایک لەبارەی هەستانەوەی مەسیحەوە لەگەڵ ئێمەدا‬
‫بەکاریهێنا‪ ،‬دەتوانێت بەرگەی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەکانی زانایەکی موسڵمان بگرێت؟‬
‫دیبەتکارەکە موسڵمانێکی بەرگریکاری ناودار بوو بە ناوی شەبیر عەلی کە لە تۆرنتۆی‬
‫کەنەداوە بانگهێشتکرابوو‪ .‬لەسەر سەکۆ ئەو قورساییەکی تایبەتی هەبوو کە ببوە مایەی ئەوەی‬
‫کە ڕێزێکی تایبەتی بگرم‪ .‬هەڵسوکەوت و ڕەفتاری نەرمونیانی بووە هۆی ئەوەی کە‬
‫توندوتیژییەکانی دوای یازدەی ئەیلول لەسەر موسڵمانان کەم ببێتەوە‪ ،‬کە من ئەوەم بە باشترین‬
‫شێواز دەزانی ‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا‪ ،‬بەوپەڕی بوێرییەوە کاڵوە خڕە ئیسالمەییەکەی لەسەر دەکرد‬
‫و ڕیشێكی درێژی هێشتبووەوە و دشداشەیەکی درێژ و پانیشی لەبەر دەکرد‪ .‬هەر چەندە‬
‫موسڵمانێکی ئەحمەدی نەبوو‪ ،‬بەاڵم بەرگری لە هەندێک لە بیروبۆچوونی ئەحمەدییەکان‬
‫دەکرد و بەو هۆیەوە من بە باشترین دیبەیتکارم دەزانی‪.‬‬
‫دەیڤد شانازی ئەوەی هەبوو کە پێش دیبەیتەکە شەبیر لە شاردا بگەڕێنێت‪ .‬شەبیر پرسیاری لە‬
‫‪1‬‬
‫دەیڤد کردبوو ئاخۆ دەکرێت تماشای فیلمە نوێکەی میڵ گیبسن بە ناوی "ئازاری مەسیح"‬
‫بکەن‪ ،‬بۆیە پێکەوە تماشای فیلمەکەیان کردبوو‪ ،‬پێش ئەوەی کە بیبات بۆ هۆڵی دیبەیتەکە لە‬
‫‪2‬‬
‫زانکۆی ڕیجنت‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە شەبیر دەبوا پشوویەکی بدابا‪ ،‬دەیڤد زۆر زووتر خۆی گەیاندبوو و پێشوەخت‬
‫باشترین کورسییەکانی هۆڵەکەی گرتبوو‪ .‬گێری بۆ ئەو دیبەیتە هاتبوو بۆ شارەکەی ئێمە و من‬
‫لەنێو هۆڵەکەدا و پێش دەستپێکی بەرنامە چاوم پێی کەوت‪ .‬لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ‪٧٠٠‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Mel Gibson, The Passion of Christ‬‬
‫‪2‬‬
‫‪Regent University‬‬
‫‪165‬‬
‫کەس لە هۆڵەکە دانیشتن و منیش لە شوێنی خۆم و دەیڤد لە دەستی ڕاست و گێری لە دەستی‬
‫چەپم بوون‪ .‬کەم کەم دیبەیتەکە خەریک بوو دەستی پێ دەکرد‪.‬‬
‫مایک وتاربێژێکی سەرنجڕاکێش و شارەزا بوو‪ .‬دەستی بە قسە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە‬
‫ماوەیەکی زۆری لە تاقیکردنەوەی باوەڕەکەیدا بەسەر بردووە و تەنها بە سادەیی باوەڕی بەوە‬
‫نەکردووە کە دایک و باوکی پێیان گوتووە‪ .‬بەڵکو کەوتووەتە گەڕان بە دوای ڕاستیی ژیان و‬
‫خودا‪ .‬ئەو زانیارییانەی کە بڕیار بوو بیخاتە بەردەستمان‪ ،‬وای کردبوو کە بێتە سەر ئەو‬
‫قەناعەتەی مەسیحییەت ڕاستە‪ .‬ئەم قسەیەی مایک وای کرد کە تۆزیک بڕۆمە پێشەوە و‬
‫لەسەر لێواری کورسییەکەم دابنیشم و بەباشی گوێ بگرم‪ ،‬چونکە منیش ڕێک لە هەمان شوێن‬
‫و هەمان قۆناغی ئەودا دەژیام‪.‬‬
‫مایک بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و پێداگری لەسەر گرنگی هەستانەوە کرد‪" .‬هەستانەوەی‬
‫عیسا لەنێو مردووان زۆر گرنگە‪ ،‬چونکە ڕاستیی مەسیحییەت پەیوەستە بەو ڕووداوەوە‪.‬‬
‫مردنی کەفارەتئاسا و هەستانەوەی عیسا لەنێو مردووان‪ ،‬هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی‬
‫مەسیحییەتەوە‪ ،‬بەردی بناغەی باوەڕ بوون‪ .‬هەر بۆیە‪ ،‬ئەگەر عیسا زیندوونەبووبێتەوە‪ ،‬بنیاتی‬
‫مەسیحییەت دەڕوخێت و مەسیحییەت هەڵە و ناڕاست دەبێت‪ .‬بەاڵم ئەگەر عیسا لەنێو‬
‫مردووان هەستابێتەوە‪ ،‬ئەوکات ئەوە بەڵگەیەکی باشە کە باوەڕمان هەبێت کە مەسیحییەت‬
‫ڕاستە‪ .‬بەم هۆیەوە‪ ،‬دیبەیتەکە ی ئەمشەو زۆر زیاترە لە گفتوگۆیەکی ئەکادیمی و زانستی‪.‬‬
‫چارەنووسی هەتاهەتایی گیانمان پەیوەستە بەوەی کە چۆن ڕووبەڕووی عیسا و زیندبوونەوە‬
‫لەنێو مردووان دەبین‪".‬‬
‫لە دڵی خۆمەوە گوتم‪" :‬ڕاست دەکەیت‪ ،‬مایک‪ .‬مەسیحییەت پەیوەستە بە هەستانەوەی عیساوە‬
‫و گیانێکی زۆر لە بارمتەیدایە‪ .‬باشترە کە قسەکانت قایلکەر بن!"‬
‫نەتدەوا نی دوو شت لە قسە و بەڵگەکانی مایکدا ئینکار بکەیت‪ :‬یەکەم ئەوەی کە قسەکانی‬
‫پشتبەستراو بوو بە بەڵگەی مێژووییەوە‪ ،‬وە دووەم ئەوەی کە زۆر ورد و دەقیق بوو‪ .‬ئەو‬
‫بەڕوونی قسە و بەڵگەکانی خۆی یەک لە دوای یەک دەردەبڕی‪" .‬ئەمشەو دەمەوێت باسی سێ‬
‫ڕاستیتان بۆ بکەم کە بەڵگەیەکی زۆریان لە پشتە و زۆرێک لە لێکۆڵەران و زانایان‬
‫پشتڕاستیان کردوونەتەوە‪ .‬ئەگەر بەڵگە و بۆچوونی زاناکان لە یەکتر بدەین‪ ،‬ئەوا باشترین‬
‫ڕوونکردنەوە بۆ ئەو سێ ڕاستییە ئەوەیە کە عیسا لەنێو مردووان هەستاوەتەوە‪.‬‬

‫‪166‬‬
‫"ڕاستی ژمارە یەک‪ :‬مردنی عیسا لەسەر خاچ‪ .‬سەدا سەدی ئەو شارەزا و لێکۆڵەرانەی کە‬
‫ئیشیان لەسەر ئەم بوارە کردووە‪ ،‬تەواو قەناعەتیان بەوە هەیە کە عیسا لە خاچ دراوە و لەو‬
‫کاتەدا گیانی سپاردووە و مردووە‪".‬‬
‫وەکو چۆن مایک هەمیشە لەدوای ئاماژەکردن بە هەر ڕاستییەک ئەنجامی دەدا‪ ،‬ئەم جارەش‬
‫بە بەڵگەوە قسەی کرد‪ .‬بۆ ئەو ڕاستییەی کە عیسا بە خاچ مردووە‪ ،‬ئەو باسی ئەو بەڵگانەی‬
‫کرد کە هەژدە مانگ پێشتر لەگەڵ مندا باسی کردبوو‪ ،‬لەوانە شێوازی ئازاربەخشی قامچی‬
‫لێدان و چەند بەڵگە و شایەتییەکی دیکە لەسەر لەخاچدانی عیسا‪ .‬باسی ئەوەشی کرد کە بە‬
‫پشتبەستن بە شێوازی مێژوویی لەخاچدان‪ ،‬پزیشکە شارەزاکان باوەڕیان وایە کە عیسا دەبێت‬
‫لەسەر خاچ گیانی سپاردبێت‪.‬‬
‫دوای هێنانەوەی بەڵگەی پێویست بۆ ڕاستیی یەکەم‪ ،‬مایک چووە سەر ڕاستیێكی دیکە‪.‬‬
‫"ڕاستی ژمارە دوو‪ :‬گۆڕی بەتاڵ‪ .‬مایەی سەرسوڕمانە کە سەدا حەفتا و پێنجی ئەوانەی کە‬
‫لێکۆڵینەوەیان لەم بوارە کردووە‪ ،‬هاوڕان لەسەر بەتاڵبوونی گۆڕەکەی عیسا‪".‬‬
‫مایک ڕوونی کردەوە کە چەندین بەڵگە لەبەردەستن کە دەیسەلمێنن گۆڕی کە عیسا لە دوای‬
‫چەند ڕۆژێک لە لەخاچدانی بەتاڵ بووە‪ .‬یەکەم‪ :‬ئەوەی کە مەسیحییەت لەسەر ئەو بنەمایە‬
‫بنیات نراوە کە عیسا لەنێو مردووان هەستاوەتەوە و زیندووە‪ .‬مەسیحییەت لە ئۆرشەلیمەوە‬
‫دەستی پێکرد و ئەگەر جەستەی عیسا هێشتا لە گۆڕدا بووایە‪ ،‬جولەکەکان بە ئاسانی دەیانتوانی‬
‫بە گەڕانی جەستەی مەسیح بەنێو شاری ئۆرشەلیمدا‪ ،‬کۆتایی بە مەسیحییەت بهێنن‪ .‬ئەوەی کە‬
‫ئەوان شتی وایان نەکردووە‪ ،‬دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە گۆڕەکە بەتاڵ بووە‪.‬‬
‫بەڵگەیەکی دیکە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین گۆڕەکە بەتاڵ بووە‪ ،‬بریتییە لە واتای هەستانەوە لەنێو‬
‫جولەکەکاندا‪ .‬زۆربەی جولەکەکان باوەڕیان بە هەستانەوەی جەستەیی هەبوو‪ ،‬واتە باوەڕیان‬
‫بەوە بوو کە ئەو جەستەیەی کە دەمرد و لە گۆڕ دەنرا‪ ،‬ڕۆژێک هەڵدەستایەوە و دەبووە‬
‫جەستەیەکی نەمر و جاویدانی‪ .‬کەواتە‪ ،‬ئەگەر قوتابییەکان کە هەستانەوەی عیسایان‬
‫ڕادەگەیاند‪ ،‬دەبێت بە چاوی خۆیان بینیبێتیان کە عیسا بە هەمان جەستەی پێشترەوە زیندوو‬
‫بووەتەوە‪ ،‬وە ئەوەش بەتاڵبوونی گۆڕەکە دەردەخات‪.‬‬
‫بەڵگەی کۆتایی پەیوەندی بە بۆچوونی ڕابەرانی جولەکەوە هەبوو‪ .‬کاتێک پرسیاری عیسایان‬
‫لێ کردن‪ ،‬گوتیان کە قوتابییەکانی تەرمەکەیان دزیوە‪ ،‬واتە بەتاڵبوونی گۆڕەکەیان قبوڵ‬
‫کردبوو‪.‬‬

‫‪167‬‬
‫مایک بۆ پوختکردنەوەی ئەو خاڵە‪ ،‬قسەی ویڵیام واندی وەکو نموونە هێنایەوە‪ ،‬کە‬
‫پرۆفیسۆری پیشووی زانکۆی ئۆکسفۆرد بوو‪" :‬تەواوی ئەو بەڵگە و شایەتییە مێژووییانەی کە‬
‫لەبەردەست ئێمەدان‪ ،‬دەیسەلمێنن کە گۆڕەکەی عیسا بەتاڵ بووە‪ ،‬وە ئەو لێکۆڵەر و زانایانەی‬
‫کە ئەوەیان قبوڵ نییە دەبێت بزانن کە ئەو کارەی ئەوان بنەمایەکی دیکەی هەیە و لەسەر‬
‫‪1‬‬
‫بنەمای مێژوویی قسە ناکەن‪".‬‬
‫مایک بە گوتنی ئەو خاڵە‪ ،‬گەیشتە کۆتا بەڵگە‪" :‬ڕاستیی ژمارە سێ‪ :‬شایەتی هەستانەوەی‬
‫عیسا‪ .‬لە چەندین شوێندا دەبینین کە قوتابییەکانی عیسا باوەڕیان بەوە هەیە کە عیسا زیندوو‬
‫بووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە‪ .‬نە تەنها قوتابییەکانی عیسا‪ ،‬بەڵكو دوژمنانی عیساش شایەتیی‬
‫بۆ ئەو ڕاستییە دەدەن‪".‬‬
‫مایک بۆ بەرگریکردن لەو خاڵە‪ ،‬ئاماژەی بە چەند سەرچاوەیەکی سەدەی یەک کرد‪ .‬پێداگری‬
‫لەسەر ئەوە کردەوە کە کڵێسای سەرەتایی لەسەر ئەو فێرکردنە دامەزرابوو کە عیسا زیندوو‬
‫بووەتەوە‪ ،‬هەروەها ئەو ڕاستییەی کە قوتابییەکانی عیسا ئامادە بوون لە پێناو باوەڕەکەیان‬
‫بمرن ‪ ،‬لەسەر زیندووبوونەوەی عیسا لەنێو مردووان بنیات نرابوو‪ .‬لە ڕاستیدا نە تەنها‬
‫قوتاییەکان ئامادە بوون لەپێناو ئەو باوەڕەدا بمرن‪ ،‬بەڵکو دووان لەو کەسانەی کە دژایەتییان‬
‫دەکرد‪ ،‬بە ناوەکانی یاقوب و پۆڵس‪ ،‬بەو شێوەیە بوون‪.‬‬
‫بەڕای من ئەو بۆچوونە کێشەی هەبوو‪ .‬باشە چی لە بابەتەکە دەگۆڕێت کە خەڵكی ئامادەبوون‬
‫بمرن لەپێناو ئەو باوەڕەی کە عیسا بۆیان دەرکەوتبوو؟ ئەمە مانای ئەوەی نەدەگەیاند کە‬
‫بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە‪ .‬بەاڵم مایک چاوەڕێی ئەم پرسیارەی کردبوو و ڕوونی کردەوە‬
‫کە النی کەم‪ ،‬ئەوە بەو مانایە دێت کە ئەوان بەڕاستی باوەڕیان وابووە کە عیسا بۆیان‬
‫دەرکەوتووە‪ ،‬هەروەها لەبارەی باوەڕەکەیانەوە درۆیان نەکردووە‪ .‬ئاماژەی بە خاڵێکی زۆر‬
‫بەهێز و جوان دا‪ :‬درۆزنەکان ئامادە نین گەشمەرگ‪ 2‬بن‪".‬‬
‫بیروبۆچوونی کۆتایی مایک‪ ،‬دوای پێشکەشکردنی سێ ڕاستییەکە‪ ،‬بەمجۆرە بوو‪" :‬ئێستاش با‬
‫بەپێی ئەو سێ ڕاستییە‪ ،‬بەرگرییەک دروست بکەین‪ .‬بینیمان کە ئەو سێ ڕاستییە خاوەنی‬
‫شایەتی و بەڵگەی مێژوویی بەهێزن و ئەگەر نەڵێین هەموو لێکۆڵەران کە توێژینەوەیان‬
‫لەسەر ئەم بابەتە کردووە‪ ،‬بەوانەشەوە کە گومانیان هەیە‪ ،‬دەتوانین بڵێین کە زۆربەی‬
‫لێکۆڵەران و زانایان پشتگیری لەو ڕاستییانە دەکەن‪ .‬ئێمە دەتوانین بەبێ هیچ زەحمەتێک‬

‫ویڵیام واند‪ ،‬مەسیحییەت‪ :‬ئایینێكی مێژوویی؟ (ڤاڵیی فۆرج‪ ،‬پێنسڵڤانیا‪ :‬جەدسن‪٩٤ -٩٣ ،)١٩٧٢ ،‬‬ ‫‪1‬‬

‫واتە "شەهید‪".‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪168‬‬
‫ببینین کە هەستانەوەی عیسا بە ئاسانی هەموو ئەو ڕاستییانە ڕوون دەکاتەوە‪ .‬لەبەر ئەوەی کە‬
‫هیچ بیردۆزێکی پەسەندکراوی دیکە نییە کە ئەم ڕاستییانە لێکبدەنەوە‪ ،‬دەتوانین بە دڵنیاییەوە‬
‫هەستانەوەی عیسا وەکو ڕووداوێکی ڕاستیی یەکالکەرەوە چاو لێبکەین‪".‬‬
‫بە واتایەکی دیکە‪ ،‬مایک دەیگوت کە هەستانەوەی عیسا باشترین ڕوونکردنەوەی ڕاستییە‬
‫بەردەستەکان بوو‪ ،‬وە لە بیردۆز و تیۆرەکانی دیکەدا‪ ،‬لێکۆڵەران ناچارن فشار بخەنە سەر‬
‫بەڵگەکان‪ ،‬بیانگۆڕن یان پشتگوێیان بخەن‪ .‬من پاڵم دابوو بە کورسییەکەمەوە و بیرم لەو‬
‫بەڵگانە دەکردەوە‪ .‬وا دیار بوو کە دەبێت شتێک لەم نێوەندەدا هەڵە بێت‪ .‬ئایا دەکرێت بەو‬
‫ئاسانییە بێت؟‬
‫من بیرم لە ئەگەری ڕوونکردنەوەی دیکە دەکردەوە‪" .‬ئەگەر ئەو خەڵكەی کە پێیان وابووە‬
‫عیسای هەستا وەیان بینیوە‪ ،‬دوچاری وەهم و خەیاڵ بووبێتن چی؟" گۆڕ بەتاڵ نەدەبوو‪ ،‬دەبوو؟‬
‫جگە لەوەش‪ ،‬ئەگەری ئەوەی کە ئەو هەمووە خەڵكە ڕێک لەبارەی هەمان شتەوە‪ ،‬لە چەندین‬
‫حاڵەتدا تووشی وەهم و خەیاڵ بووبێتن‪ ،‬چەندە؟ مایک بە درێژایی دیبەیتەکە باسی (یەکەم‬
‫کۆرنسۆس ‪)١٥‬ی دەکرد‪ ،‬کە دەڵێت پێنج سەد کەس هاوکات عیسای هەستاوەیان دیتووە‪ .‬ئایا‬
‫شتێک بەناوی وەهم و خەیاڵی گشتگیر هەیە؟ هەروەها‪ ،‬ئەوەش نەیدەتوانی ئەوە ڕوون‬
‫بکاتەوە کە بۆچی دوژمنانی عیسای وەکو پۆڵس دەبێت عیسای بە زیندوویی بینیبێت‪ .‬هیچ‬
‫هۆکارێک بوونی نەبوو کە ئەو تووشی وەهم و خەیاڵی گەڕانەوەی عیسا بووبێت‪.‬‬
‫بۆ ساتێک بیرم لەوە کردەوە کە "ئەگەر ئەو کەسەی کە ئەو خەڵکە دیویانە عیسا نەبووبێت و‬
‫کەسێکی دیکە بووبێت‪ ،‬چی؟" بەاڵم ئەوەش ڕێی تێ نەدەچوو‪ .‬وەکو پێشتر‪ ،‬پێش هەموو‬
‫شتێک گۆڕەکە بەتاڵ نەدەبوو‪ .‬جگە لەوەش‪ ،‬ئایا ئەگەری ئەوە هەبووە کە قوتابییەکان کەسێکی‬
‫دیکە لەگەڵ عیسادا تێکەڵ بکەن و نەیناسنەوە؟ ئەوان زیاتر لە هەزار ڕۆژ لەگەڵ عیسا بوون‪.‬‬
‫ئەوەش ڕوونکردنەوەیەکی باش نەبوو‪.‬‬
‫"ئەی ئەگەر عیسا لەسەر خاچ نەمردبێت چی؟" ئەمە بۆچوونی ئەحمەدییەکان بوو‪ ،‬وە مایک‬
‫و گێری هەموو ئەو بیروبۆچوونانەیان ڕەت کردبووەوە‪ .‬بەاڵم ڕوون بوو کە شەبیر دەیویست‬
‫لە سەرەتای قسەکانیدا ئەو بەڵگەیە بێنێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە‪ .‬لەناکاو دڵخۆش و‬
‫گەرموگوڕی یەکی زۆر ڕووی تێکردم؛ ئاخۆ ئەم پاڵەوانە ناودارە سەرەنجام بۆچوونی ئێمە‬
‫پشتڕاست دەکاتەوە؟‬
‫شەبیر دەستی بە قسە کرد‪ ،‬وە هەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە لەسەر سەکۆکە ئاسوودەیە و‬
‫زانیارییەکی باشی هەیە‪" .‬ئەو ڕاستییەی کە من موسڵمانم لەوانەیە ببێتە مایەی ڕێگریکردنم لە‬
‫‪169‬‬
‫د رککردن و تێگەیشتن لە بەڵگە و شایەتییەکان لەسەر هەستانەوەی عیسا‪ .‬من دەمویست هەر‬
‫لە سەرەتاوە دان بەوەدا بنێم‪ ،‬پاشان دەمەوێت ئەو بیروبۆچوونە وەالوە بنێم و بە ڕوونی‬
‫تماشای ڕاستییەکان بکەم‪ .‬بەڕای من شایەتی و بەڵگەکان لەسەر هەستانەوەی عیسا بەپێی‬
‫پێویست قایلکەر نەبوون‪ .‬ئەگەر کەسێك بە من بڵێت کە کەسێک مردووە و دوای سێ ڕۆژ بە‬
‫زیندوویی دیتوویانە‪ ،‬ئەوا دەبێت بپرسم‪' :‬ئایا دڵنیابووی لەوەی کە بەڕاستی مردبوو؟'‬
‫"ئەو زانایانەی کە لێکۆڵینەوەیان لە ئینجیل کردووە‪ ،‬پرسیویانە‪' :‬چی بووە هۆی مردنی عیسا؟‬
‫ئەو پزیشکانەی کە چیرۆکی عیسایان خوێندووەتەوە‪ ،‬نەیانتوانیوە لەسەر هۆکاری مردنی عیسا‬
‫هاودەنگ و هاوڕا بن‪ .‬ئەگەر ئێمە دەقەکان بەو جۆرە قبوڵ بکەین کە نووسراون‪ ،‬کەس‬
‫ناتوانێت متمانەی بەوە هەبێت کە عیسا بەڕاستی لەسەر خاچ مردووە‪".‬‬
‫شەبیر قسەی زۆتری بۆ گوتن پێبوو‪ ،‬بەاڵم ئەمە دڵ و کرۆکی بەرگرییەکەی بوو‪ .‬لەگەڵ‬
‫بەرەوپێشچوونی دیبەیتەکەدا‪ ،‬ڕوون بووەوە کە شەیبر ناچار بوو زیاتر لەوەی کە لێکۆڵەرێکی‬
‫بێ الیەن بێت‪ ،‬ڕاستییەکان ڕەت بکاتەوە و پشتگوێیان بخات‪ .‬ئەو ڕەتی کردەوە کە ڕەوتی‬
‫ئاسایی لەخاچدانیان بۆ عیسا لەبەرچاو گرتبێت‪ ،‬هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی بۆ هۆکارەکەی‬
‫نەهێنایەوە؛ ئەو متمانەی بە قسەکانی یۆحەنا نەبوو کە باسی لەخاچدانی عیسای دەکرد‪،‬‬
‫هەرچەندە قبوڵی کرد کە قسەی یۆحەنا زۆرتر لە ڕووی مێژووییەوە لەگەڵ ڕەوەندی‬
‫لەخاچدانی ئەو سەردەمەدا دەگونجێت‪ .‬هەروەها قبوڵی کرد کە لێکۆڵەرە ناموسڵمانەکان لە‬
‫سەرتاسەری دنیادا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە عیسا لەسەر خاچ گیانی سپاردووە‪ ،‬بەاڵم ئەو‬
‫بەشێوەیەکی نامەنتقی ئەو ڕاستییەی ڕەت دەکردەوە کە لەخاچدان هیچ دەورێکی سەرەکی لە‬
‫هەڵسەنگاندنەکەیاندا دیتبێت؛ چەندین جار هەموو ئەو دەقە ڕوونانەی ئینجیلەکانی ڕەتکردەوە‬
‫کە باسی مردنی عیسایان دەکرد‪ .‬لە پێناو بەرگرییەکەی خۆیدا‪ ،‬هەموو جۆرە زانیارییەکی‬
‫گرنگی پشتگوێ دەخست‪.‬‬
‫ئێمە کە هەموومان لە الیەکەوە سەرسامی شێوازی قسەکردن و ئازایەتی شەبیر بووین‪ ،‬بە‬
‫سەرنجدانی ورد لەسەر قسەکانی‪ ،‬گەیشتینە دوو ئەنجام‪ :‬ئەو بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک‪،‬‬
‫گومانی لە هەموو زانیارییەکان هەبوو‪ ،‬وە ئەوەی کە لە هیچ شوێنێکدا گومانی لەبارەی‬
‫بیروبۆچوونەکانی خۆیەوە نەبوو‪ .‬ئەم جیاوازییە بەهۆی الیەنگرییەکەیەوە بوو‪ ،‬ئەوەی کە‬
‫تەنانەت منی موسڵمان بە جوانی هەستم پێ دەکرد‪ ،‬لە کاتێکدا دەمویست هاوڕا بم لەگەڵی‪.‬‬
‫دوای دیبەیتەکە مایک و شەبیر چوونە ژوورێکی دیکە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئامادەبوواندا‬
‫بکەن و وەاڵمی پرسیارەکانیان بدەنەوە‪ .‬منیش لە کاتێکدا نائومێدانە بیرم لە واتای ئەو شتانە‬

‫‪170‬‬
‫دەکردەوە‪ ،‬لەسەرخۆ لەسەر کورسییەکەم هەستام‪ .‬نزیکەی یەک کاتژمێر لە دەوروبەری‬
‫هۆڵەکەدا پیاسەم دەکرد و بیرم لە دیبەیتەکە دەکردەوە‪ ،‬هەتا لە کۆتاییدا من مایک و دەیڤد و‬
‫گێری پێکەوە بەرەو پارکینگی حەوشەکە بەڕێکەوتین‪ .‬هەوا سارد و تاریک بوو و کاتێک‬
‫قسەمان دەکرد‪ ،‬دەمانتوانی هەڵمی دەممان بە جوانی ببینین‪.‬‬
‫مایک ڕووی کردە من و گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬زۆر حەز دەکەم بزانم دیبەیتەکەت پێ چۆن بوو‪.‬‬
‫ئەگەر بڕیار بوایە کە سەد نمرە لە نێوان من و شەبیردا دابەش بکەیت‪ ،‬بە هەریەکێکمان‬
‫چەندت دەدا؟"‬
‫گوتم‪" :‬پشت بەوە دەبەستێت کە نمرەکان بە چی بدەین‪ ،‬ئەگەر ئامادەبوونی سەر سەکۆ و‬
‫هێزی دەربڕین و زمانپاراوی لەبەرچاو بگرین‪ ،‬دەبێت بە شەبیر هەشتا بدەم و بە تۆش‬
‫بیست‪".‬‬
‫مایک شانی هەڵتەکاند و گوتی‪" :‬باشە‪ ،‬سوپاست دەکەم کە ڕووڕاستی‪ .‬لە هەندێک لە‬
‫دەستەواژەکاندا زمانم گۆی نەدەکرد و هەندێک لە وێناکانی داتاشۆکە بەباشی ئیشی نەدەکرد‪،‬‬
‫کەواتە دەتوانین هۆکاری کەمی نمرەکە بزانین‪ .‬بەاڵم وا بزانم زیاتر حەز دەکەم بۆچوونت‬
‫لەبارەی بەڵگە و بیروبۆچوونەکانەوە بزانم‪ .‬بە گشتی بۆچوونت لەسەر بەرگرییەکە چۆن‬
‫بوو؟"‬
‫بۆ ساتێک بیرم کردەوە و گوتم‪" :‬مایک‪ ،‬پێموایە تۆ لەو بەشەدا براوە بووی‪ ،‬بە تۆ شەست و‬
‫پێنج دەدەم و بە شەبیر سی و پێنج‪".‬‬
‫گێری لە خۆشحاڵیدا هاواری کرد‪" :‬هەی مایک‪ ،‬ئەوە زۆر باشە! ئەمە واتە ڕێژەی دوو بە‬
‫یەک لە دید و بۆچوونی موسڵمانێكی هوشیارەوە‪ .‬کەواتە‪ ،‬نەبیل‪ ،‬تۆ پێت وایە بەڵگە و‬
‫بیروڕایەکی بەسوود بوو‪ ،‬مەگەر نە؟"‬
‫ئەمجارە من شانم هەڵتەکاند‪" .‬هێشتا جێگای گومانە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بێالیەنانە قسە بکەم‪ ،‬ئەوا‬
‫دەتوانم بڵێم کە لە باشترین ڕوونکردنەوە دەچوو‪".‬‬
‫دەیڤد نەیتوانی خۆی ڕابگرێت و قسە نەدات بە تەنگەمدا‪" .‬کەواتە‪ ،‬نەبیل‪ ،‬هێشتا نەبوویی بە‬
‫مەسیحی؟"‬
‫مشتێکم دا لە شانی و بە پێکەنینەوە گوتم‪" :‬مەگەر لە خەونتدا! ئێمە هێشتا تماشای ئەوەمان‬
‫نەکردووە کە بزانین ئایا عیسا بانگەشەی خودابوونی کردووە یان نە‪ ،‬کە بۆ من ئەمە بابەتێكی‬

‫‪171‬‬
‫گرنگترە‪ .‬هەروەها‪ ،‬کە کاتی لێکۆڵینەوەی ئیسالم گەیشت‪ ،‬ئەوکات دەبینیت کە بەڵگە و‬
‫قسەکان چەندە بەهێزن‪ .‬قابیلی شکست نییە‪ .‬تاکە شتێک کە مەسیحییەت لە ئیسالمی‬
‫بردووەتەوە‪ ،‬بریتییە لە هەستانەوەی مەسیح‪".‬‬
‫گێری بە جۆریک تماشای مایکی کرد‪ ،‬وەکو ئەوەی کە باوەڕ نەکات چی بیستووە‪.‬‬
‫"هەستانەوە تاکە شتێکە کە ئێمە هەمانە؟ هاوڕێ‪ ،‬ئەوە تاکە شتێکە کە پێویستمان پێیەتی!"‬
‫هەر چوارمان چەند خولەکێکی دیکە لەنێو پارکینگەکەدا قسەمان کرد‪ ،‬هەتا ئەوەی کە سەرما‬
‫زاڵبوو بەسەر ئارەزووی قسەکردنماندا‪ .‬نەمدەزانی کە کەی دووبارە گێری دەبینمەوە‪ ،‬بۆیە لە‬
‫کاتی مااڵواییدا لە ئامێزم گرت‪ .‬مایک منی بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی ماڵەوە کرد‪ ،‬وە منیش‬
‫گوتم کە هەوڵ دەدەم بەشداری بکەم‪ .‬دەیڤد هەتا الی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵم هات‪ ،‬وە دیسان‬
‫کارمان گەیشتە جێگەیەک کە دوو کاتژمێر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دانیشتین و قسەمان لەسەر‬
‫مەسحییەت و ئیسالم کرد‪.‬‬
‫کاتێک کە زانکۆی ڕێجنتم بەجێهێشت و بەرەو ماڵەوە کەوتمە ڕێ‪ ،‬هەندێک لە خاڵەکانم بۆ‬
‫ڕوون ببووەوە‪ .‬ئەوان یەکەم جار بەهێزترین بەڵگە و قسەیان خستە بەردەستم‪ ،‬وە بەدڵنیاییەوە‬
‫بەهێزبوون‪ .‬شایەتی و بەڵگە مێژووییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک باسی لەخاچدانی عیسایان‬
‫دەکرد‪ ،‬وە باشترین ڕوونکردنەوە بۆ ڕووداوەکانی پەیوەست بە مردنی عیسا ئەوە بوو کە‬
‫عیسا لە مردن هەستاوەتەوە‪.‬‬
‫بەاڵم ئێستا نۆبەتی من بوو‪ .‬من دەمویست باشترین بەڵگە کۆبکەمەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە‬
‫عیسا هەرگیز بانگەشەی خودابوونی نەکردووە‪ .‬لە ناخمەوە دەمزانی کە ئەم بابەتە‪ ،‬جەنگی‬
‫کۆتاییە‪ ،‬وە من ئامادەی ئەو جەنگە بووم‪.‬‬

‫‪172‬‬
‫وەرزی پێنجەم‬

‫عیسا‪ :‬مەسیحێکی مردوو یان‬


‫کوڕی خودا؟‬

‫‪173‬‬
‫بەشی بیست و هەشت‬
‫زانستی بۆماوەزانی (ژێنێتیک) و عیسا‬
‫ئێم جی بی ‪ 1١٠١‬هۆڵێكی بازنەیی کۆنفرانس بوو‪ ،‬کە سێیەم هۆڵی گەورەی زانکۆیەکی بیست‬
‫هەزاری کەسی بوو‪ .‬هەر چەندە زۆر دوور کەوتبووینەوە‪ ،‬بەاڵم من و دەیڤد هۆکارێكی‬
‫باشمان هەبوو کە دوور لە مامۆستا و قوتابییەکانی دیکە دابنیشین‪ :‬شێوازی قسەکردنی‬
‫مامۆستامان زۆر بەالوە پێکەنیناوی بوو‪ ،‬وە زۆر جار بەبێ ئەوەی بمانویستبا دەستمان دەکرد‬
‫بە پێکەنین‪.‬‬
‫دکتۆر ئازگود مامۆستایەکی زۆر باش بوو‪ ،‬ئەوەندە لە گەیاندنی بابەتەکەدا شارەزا بوو کە نە‬
‫من و نە دەیڤدیش بۆ وەرگرتنی نمرە‪ ،‬پێویستمان بەوە نەبوو لە دەرەوەی پۆل دەرس بخوێنین‪.‬‬
‫ئەو دەستەواژەگەلێکی زۆر سەیری بەکاردەهێنا و بەپێی تێپەڕبوونی کات کەم کەم لە‬
‫بەرامبەر ئەو دەستەواژانەی هەڵیدەبژارد هەستیار ببووین‪ .‬بنێشتە خۆشەی سەر زمانی بریتی‬
‫بوو لە وشەی "کارتۆن"‪ ،‬کە ئەو بۆ هەموو شتێكی بەکاردەهێنا‪ ،‬لە خشتەیەکی ئاساییەوە بگرە‬
‫هەتا دەگەیشت بە ڤیدیۆ‪ .‬ئەو وشەیە هەمیشە مایەی پێکەنین بوو‪ ،‬بەاڵم مەنەکە بەرەو پڕبوون‬
‫دەچوو‪.‬‬
‫ئەو دەستی بۆ وێنەی سەر دیواری پێشەوەی هۆڵەکە کێشا و گوتی‪" :‬قوتابییەکان‪ ،‬بابەتی‬
‫دواترتان کە دەبێت زۆر باش فێری ببن بریتییە لە خۆ دروستکردنەوەی دی ئێن ئەی‪ .‬کاتێک‬
‫خانەکان بەرەو نەمان دەچن‪ ،‬سەدان و هەزاران جار دابەش دەبن‪ ،‬کە لە ڕێگەی هەر‬
‫نەوەیەکی خانە دابەشبووەکانەوە‪ ،‬بەناو پڕۆسەیەکی زۆر ورد و دەقیقی لەبەرگرتنەوەی‬
‫زانیارییە بۆماوەییەکاندا تێدەپەڕن‪' .‬خۆ دروستکردنەوەی دی ئێن ئەی' بریتییە لەو پڕۆسەیە‪.‬‬
‫ئەگەر ئەو پڕۆسەیە بە تەواوی بێخەوش نەبووایە‪ ،‬ئەوا بەردەوامیی ژیانی گیاندارە‬
‫هەمەچەشنەکان مەحاڵ دەبوو‪ .‬بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی کاری خۆ دروستکردنەوەی دی ئێن‬
‫ئەی‪ ،‬دەبێ ت سەرێک لە گەردی دی ئێن ئەی بدەین‪ .‬ئێمە لێرەدا کارتۆنێکمان لە دی ئێن ئەی‬
‫هەیە‪".‬‬
‫من بە پاککردنەوەی قوڕگم‪ ،‬ڕێگەم لە پێکەنینەکەم گرت‪.‬‬

‫‪1‬‬
‫‪MGB 101‬‬
‫‪174‬‬
‫"پێشوەخت ئاماژەم بەوە کردووە کە دی ئێن ئەی شێوە پەیژەیەکی خولخواردووە کە لە دوو‬
‫زنجیرەی شەکری فۆسفات پێکهاتووە و لە ڕێگەی بنیادی نیکلیۆتایدەکانەوە‪ 1‬پێکەوە‬
‫بەستراونەتەوە‪ .‬ئێستا سەرنجی ئەوە بدەن کە گرێدانی کاربۆن بۆ فۆسفات لە هەر زنجیرەیەکی‬
‫دی ئێن ئەیدا لە ‪ ٣‬بۆ ‪ ٥‬بەرەو پێش دەڕوات‪ .‬ئەمە پایە و بنیادی ئاراستەیانەی هەر‬
‫زنجیرەیەکی دی ئێن ئەیە‪".‬‬
‫دەیڤد لە کاتێکدا تەواو لێم نزیک ببووەوە‪ ،‬لە ژێر لێوەوە گوتی‪'" :‬ئاراستەیانە؟' ئایا‬
‫دەستەواژەی ئاراستە بۆ ئەو بەپێی پێویست یەک دانە ناو نییە کە ناچارە پاشگرێکی بۆ زیاد‬
‫بکات؟" وە دەستمان کرد بە پێکەنین‪.‬‬
‫بەاڵم قسەی دکتۆر ئازگود هێشتا تەواو نەببوو‪.‬‬
‫"بە پێی خۆگونجاندنی بنیادە نیوکلیۆتایدەکان‪ ،‬هەر زنجیرەیەک بە ئاراستەیەکی پێچەوانەوە‬
‫دەسوڕێتەوە‪ .‬بە لەبەرچاوگرتنی هەر دوو زنجیرەکە پێکەوە‪ ،‬دەبینین دی ئێن ئەی‬
‫ئاراستەیانەیەکی دژی هەیە‪".‬‬
‫من و دەیڤد کە چاومان لە سەرسوڕماندا دەرپەڕیبوو‪ ،‬ڕوومان کردە یەکتر‪ .‬ئەوە لە توانای‬
‫ئێمە بەدەر بوو‪ .‬ساتێكی برد هەتا مێشکمان قبوڵی کرد‪ ،‬بەڵێ‪ ،‬دروست بوو‪ ،‬ئەو گوتی‬
‫ئاراستەیانەیەکی دژ‪ .‬وەکو ئەوە وابوو کە دکتۆر ئازگود قوتویەک گازی پێکەنینڕێژی‬
‫تێگرتبێتین‪ ،‬من و دەیڤد تووشی پێکەنینی بێدەنگ ببووین‪ .‬دیسان بۆ چەند خولەکێک لە‬
‫پێنەکنیندا تەکانمان دەخوارد‪ ،‬لە کۆتاییدا کاتێک قوتابییەکانی دیکە تماشایان کردین‪ ،‬ناچار‬
‫بووین کە ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهاتنی پێکەنینەکەمان بدۆزینەوە‪ .‬من هەتا توانیم گازم لە لێوم‬
‫گرت‪.‬‬
‫کە لە پێکەنین کەوتین و خۆم کۆنترۆڵ کردەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی خۆم لە پێکەنین بەدوور بگرم‪،‬‬
‫لەسەر وەرەقەیەکی دڕوای دەفتەرەکەم‪ ،‬دەستەواژەی "دژە ئاراستەیانەم" نووسی و دام بە‬
‫دەیڤد‪ .‬دوای ئەوەی کە دیسان دەستمان کردەوە بە پێکەنین‪ ،‬دەیڤد خێرا شتێكی لەسەر وەرەقەکە‬
‫نووسی و پێی دامەوە‪ .‬ئێستا ببوو بە دژە ئاراستەیانەی دژ‪ .‬ئینجا پێکەنینەکەمان نوێ کردەوە‪.‬‬
‫دیسان سەرەی من بوو‪ .‬کە دەرفەتم بۆ ڕەخسا‪ ،‬وەرەقەکەم دایەوە بە دەیڤد‪ .‬دوای چەند‬
‫خولەکێک و سەرفکردنی دوو سەد کالۆرییەک وزە‪ ،‬وشەی 'نائاراستەکردنی کراوەبووی‬

‫‪ 1‬بە ئینگلیزی دەبێتە ‪ ،Nucleotide‬کە بریتییە لە یەکەی پێکهاتن لە زنجیرەی دی ئێن ئەیدا‪ ،‬لە شەکر و فۆسفات و تفتێکی‬
‫نایترۆجینی پێکدێت‪.‬‬
‫‪175‬‬
‫وەکو دژە نادژەکان' ئەمسەر بۆ ئەوسەری وەرەقەکەی داپۆشیبوو‪ .‬ئەوەندە پێکەنین کە بورغی‬
‫کورسییەکەی ژێرمان خەریک بوون شل دەبوونەوە‪.‬‬
‫دەرس تازە دەستیپێکردبوو‪ ،‬بەاڵم پێمان باشبوو کە پۆل بەجێبهێڵین‪ .‬هیچ کاممان نەماندەتوانی‬
‫سەرنجی وانەکە بدەین‪ ،‬وە مانەوە لەوێدا هیچ نمرەیەکی لەسەر نەبوو‪ .‬بۆیە لەسەرخۆ لە پۆل‬
‫چووینە دەرەوە‪ .‬ئەوەش یەکێکی دیکە بوو لە بەزمەکانی دانیشن لە کۆتایی پۆلدا‪.‬‬
‫ئێمە بە گاڵتە و پێکەنینەوە بەرەو ڕووی پۆلی تاوانناسی ڕۆیشتین‪ .‬پێش ئەوەی کە بڕۆینە‬
‫پۆلەوە‪ ،‬جانتاکەم لە سەر شانم هێنایە خوارەوە و لە دەرەوەی پۆل دانیشتم تاکو بتوانم‬
‫هەناسەیەک تازە بکەمەوە‪ .‬دەیڤد لەسەر کورسییە هەمیشەییەکەی لە سەرەوەی پۆلەکە دانیشت‪.‬‬
‫ئێمە لە کۆتاییدا پێکهاتین لە سەر ئەوەی کە کاممان بریار بدەین کە باشترین ڕێگەی‬
‫بەفیڕۆدانی کات کە لە بەردەمماندایە چییە‪.‬‬
‫من خەریک بوو بیرم لە خوێندنی بابەتی وانەی بۆماوەزانی دەکردەوە کە تازە پۆلەکەیمان‬
‫بەجێهێشتبوو‪ .‬لە بیرکردنەوەدا بووم کە لە ناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمدا هات‪ :‬دەیڤد دەزانی‬
‫بۆماوەزانی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی سەر ڕێگەی باوەڕی مەسیحییەت؟‬
‫بە ڕوونی دیاربوو کە دەیڤد سەری سوڕمابوو‪" .‬ئۆو‪ ،‬بەڕاستی؟"‬
‫" بەڵێ‪ .‬بیری لێ بکەوە‪ .‬بۆ ئێمە منداڵمان دەبێت؟ لەڕاستیدا بۆ هەموو بوونەوەرێک لە جۆری‬
‫خۆی دروست دەکاتەوە؟"‬
‫دەیڤد بەبێ ئەوی هیچ بڵێت‪ ،‬چاوەڕوانی من بوو‪ .‬ئێستا فێر ببوو کە بۆ دەربڕینی دژە کردەوە‬
‫لە بەرامبەر بیر و بۆچوونەکانی من‪ ،‬باشتر وایە کە من یەکەم جار بیر و بۆچونەکانم دەرببڕم‪.‬‬
‫" وەک خۆ دروستکردن بۆ درێژەدان بە ژیانە‪ .‬دروست بەو جۆرەی کە دکتۆر ئازگود گوتی‪:‬‬
‫خانەکان دەمرن‪ ،‬بۆیە هەتا ئەو جێگەی بتوانن پێش مردنیان‪ ،‬لە جۆری خۆیان درووست‬
‫دەکەن‪ .‬ئێستا کێشەکە ڕوونە‪ :‬ئەگەر خودا ئەزەلی و هەتاهەتاییە بۆ دەبێت پێویستی بە کوڕ‬
‫هەبێت؟"‬
‫کەمێ ڕاوەستام تاکو سەرسوڕمانی دەیڤد ببینم‪ ،‬وادیار بوو دەیڤد هەستی سەرسوڕمانی‬
‫لەدەستدابوو‪ .‬پاشان لە درێژەی قسەکانمدا گوتم‪" :‬جولەکەکان بەباشی لەمە تێدەگەن‪ ،‬هەر بۆیە‬
‫هەرگیز نەیانگوتووە کە خودا کوڕێکی دروست کردووە‪ .‬وە عیساش جولەکە بوو‪ ،‬پاش عیسا‬
‫کڵێسا سەرەتاییەکان دەبێت لەگەڵ کەلتوری رۆمانیدا تێکەڵ بووبێت‪ .‬ڕۆمانییەکان گەلێ‬

‫‪176‬‬
‫چیرۆکیان هەبوو لە بارەی سکپڕبوونی ژنان لە خوداوەندەکان بۆ دروستکردنی خوادایانی‬
‫مرۆیی‪".‬‬
‫دەیڤد بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە پرسیاری کرد‪" :‬تۆ پێتوایە ئەمە ئەو شتەیە کە مەسیحییەت‬
‫باوەڕی پێیەتی و فێرمان دەکات؟"‬
‫"ئایا ئەوەمان فێر ناکات؟ ئێوە دەڵێن ڕۆحی پیرۆز چاوی بە مریەم کەوت و حامیلەی کرد‪.‬‬
‫ئەمە تەنها بۆ مەسیحییەکان ژیربێژانەیە کە عیسا نیوەخودایە‪ ،‬چونکە ئەو لە مرۆڤ و خودا‬
‫دروست بووە‪ .‬ڕێگەم پێ بدە کە ڕوونتری بکەمەوە‪ .‬کتێبی پیرۆز عیسا وەک مرۆڤیکی کامڵ‬
‫و تەواو دەناسێنێت‪ ،‬کەواتە ئەو تینوو و برسی دەبوو‪ ،‬وە هەموو شتێکی نەدەزانی و لە ئاکامدا‬
‫مرد‪".‬‬
‫هەر چەندە لەو گۆڕە ئەم بڕوبیانووانەم پێکەوە نابوو بەاڵم ئەم بۆچوونانە زۆریش نوێ‬
‫نەبوون‪ ،‬تەنانەت قسەی خۆم نەبوون‪ .‬دوو دەیەیە کە وانە و فێرکاریی ئیسالمی‪ ،‬هەموو‬
‫رۆژێک بە دووپاتبوونەوەی وشەکانی قورئان "خودا هیچ کەسی لێ نەبووە و خۆیشی لە کەس‬
‫نەبووە"‪ 1‬لە گەڵ خواستی توند و ئاگرینی مێشکی مندا تێکەڵ ببوون تاکو باوەڕ و ئیمانی‬
‫باوباپیرانم بەرەوپێش ببەن ‪ .‬بەرەنگاربوونەوەی من لە بەرانبەر پەروەردگاربوونی عیسادا‬
‫دەرەنجامی سروشتی دەروون و زاتی من بوو‪ .‬لێرەدا بوو کە من دژی ڕادەوەستام و‬
‫بەرهەڵستیم دەکرد و بەبێ بەرگری ڕانەدەوەستام و پاشگەز نەدەبوومەوە‪.‬‬
‫دەیڤد بە بیانووی دەرگیری فکری‪ ،‬لێدانی بێدارکەرەوە‪ ،‬ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز‪ ،‬وە یان‬
‫نائاشیانی لەگەڵ بابەتەکەدا‪ ،‬وەاڵمی هێرشەکەی منی نەدایەوە‪" .‬نەبیل‪ ،‬هەتا ئێستا هیچ‬
‫کتێبێکت لەبارەی خودابوونی عیسای مەسیحەوە خوێندووەتەوە؟"‬
‫"نەخێر‪ ،‬بەاڵم لەو بارەوە قسەم لەگەڵ زۆرێک لە مەسیحییەکاندا کردووە‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬وەرە با کارێک بکەین‪ .‬سبەی کتێبێکت دەدەمێ و هەر کاتێک دەرفەتت هەبوو‬
‫بیخوێنەوە‪ .‬ئەوکات قسەی لەسەر دەکەین‪".‬‬
‫من واقم وڕمابوو‪ .‬دەیڤد بە دەگمەن خۆی لە موناقەشە و گفتوگۆ دەدزییەوە‪" .‬بۆچی ئێستا‬
‫گفتوگۆ نەکەین؟"‬
‫"چونکە دەبێت ئەو شتانە بخوێنین کە لە وانەی بۆماوەزانی لەدەستمان دا‪".‬‬

‫بڕوانە (سورەتی اإلخالص‪ ،‬ئایەتی ‪.)٣‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪177‬‬
‫"وە ئەوە هەڵەی کێ بوو‪ ،‬دەیڤد؟"‬
‫"تۆش بە ئەندازەی کەسانی دیکە تاوانباری‪ ،‬هاوڕێ!"‬
‫"تماشا‪ ،‬ئەوە تۆ بووی کە ئەو بەزمی پێشگر و پاشگرەت دەست پێکرد!"‬
‫وە بەو شێوەیە ئەو کاتژمێرەمان بە بڵێ و مەڵی تێپەڕاند‪ ،‬نە وانەی بۆماوەزانیمان خوێند و نە‬
‫لەسەر خودا قسەمان کرد‪ .‬بە هەرحاڵ‪ ،‬کاتێکی خۆش بوو‪ .‬شوناسی ئیسالمی من ئەوەندە‬
‫بەهێز وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر خودابوونی عیسادا شکڵی گرتبوو‪ ،‬کە گفتوگۆ‬
‫لەبارەیەوە لەو کاتەدا بێسوود دەبوو و بۆشایی دەخستە نێوانمانەوە‪.‬‬
‫ئەوەی کە لە سەرەتادا پێویستم بوو بریتی بوو لە پێشکەوتنێکی بچووک‪ ،‬ڕێگایەک بۆ زاڵبوون‬
‫بەسەر کاردارنەوەی سروشتیی ئیسالمیی لە بەرامبەر خودابوونی عیسادا‪ .‬ئەو کتێبەی کە‬
‫بڕیار بوو دەیڤد پێمبدات‪ ،‬منی بەرەو شێوازی پرسیارکردنی دروست و هەنگاونان بەرەو ئەو‬
‫ئاراستەیە دەبرد‪ .‬ئەو پێشکەوتنە هەرچەندە زۆر بچووک دەردەکەوت‪ ،‬بەاڵم نیشانی دا کە‬
‫پشکەوتنێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت‪.‬‬

‫‪178‬‬
‫بەشی بیست و نۆ‬
‫عیسا بەدیهێنەری دارتاشەکان‬
‫تماشایەکی ئەو کتێبەم کرد کە دەیڤد لەو سەری مێزەکەوە بەرەو من پاڵی پێوە نا‪ .‬لە ناو و‬
‫قەبارەی کتێبەکە سەرم سوڕما‪ .‬قەرەباڵغی هۆڵەکە بەهۆی خواردنی نانی نیوەڕۆوە ناچاری‬
‫کردم کە سەرنجێكی زۆری بدەمێ‪ .‬ناوچاوم گرژ کرد و بەخێرایی تماشای الپەڕەکانی‬
‫کتێبەکەم کرد و پاشان کتێبەکەم ناردەوە بۆ ئەسەری مێزەکە‪" .‬من پێشوەخت دەمزانی کە عیسا‬
‫لە دارتاشێک زیاترە‪".‬‬
‫دەیڤد ئەمڕۆ زۆر حەزی لە گاڵتەوگەپ بوو‪ .‬ئەو هەموو ڕۆژانێکی هەینی ئەوها بوو‪" .‬بەڵێ‪،‬‬
‫بەاڵم ئەو زۆر زیاتر لە دارتاشێکە‪ .‬لە ڕاستیدا ئەو دروستکەری دارتاشەکانە‪".‬‬
‫دەستم کرد بە پێکەنین‪" .‬دەزانم کە ئەوە قسەی تۆیە‪ ،‬کتێبی پیرۆز شتی وا ناڵێت‪".‬‬
‫"بەڵێ دەیڵێت‪ .‬کتێبی پیرۆز دەڵێت کە هەموو دارتاشەکان لە ڕێگەی عیساوە دروست بوون‪".‬‬
‫"دەیڤد بەسە ئیدی‪ ،‬من بەجدیمە‪ ".‬بۆ ئەوەی زیاتر باوەڕ بکات‪ ،‬ناوچاوم دا بە یەکدا‪.‬‬
‫دەیڤد زیاتر پێکەنی‪" .‬منیش هەروەها‪ .‬پێت وایە کتێبی پیرۆز مەبەستی چییە کە دەڵێت 'هەموو‬
‫شتێك بەو بەدیهاتووە؟'"‬
‫"وا دەڵێت؟" ئەمجارە هەر بەڕاستی ناڕەحەت بووم‪.‬‬
‫"بەڵێ‪".‬‬
‫"بەاڵ م لە ئینجیلەکاندا وا ناڵێت‪ .‬من دەبێت ئەو قسەیە لە ئینجیلەکاندا ببینم‪".‬‬
‫"کۆتا جار کە من بینیم لە ‪ "...‬ئەو پێش ئەوەی کە بە دەنگی بەرز بڵێت 'ئینجیلی یۆحەنا بوو'‪،‬‬
‫کۆکەیەکی ئەنقەستی کرد‪ ،‬کە جوان دیار بوو گاڵتەی دەکرد‪.‬‬
‫"لە ئینجیلی یۆحەنا؟"‬
‫"بەڵێ‪ ".‬دەستی کرد بە پێکەنین و وای خۆی بێتاوان نیشان دا‪.‬‬
‫ئەوە پێچەوانەی هەموو ئەو شتانە بوو کە مامۆستا و فێرکارە موسڵمانەکان لەبارەی عیسا لە‬
‫کتێبی پیرۆزدا فێریان کردبووین‪ .‬ئایا بەڕاستی دەکرێت یەکێک لە ئینجیلەکان بڵێت کە عیسا‬

‫‪179‬‬
‫بەدیهێنەرە؟ بۆچی من پێشتر ئەوەم نەبیستبوو؟ هیچ کام لەو مەسیحییانەی کە من قسە و‬
‫موناقەشەم لەگەڵ کردبوون‪ ،‬ئاماژەیان بەو خاڵە نەکردبوو و من زۆریانم خستبووە ژێر فشار‬
‫و تەنگژەوە‪ .‬کە بیرم لێ کردەوە‪ ،‬دیتم کە جگە لە دەیڤد ئەگەر هەر کەسێكی دیکە شتی وای‬
‫پێ بگوتبام‪ ،‬باوەڕم پێی نەدەکرد و دەمگوت کە قسەی گیرفانی خۆیەتی‪ .‬بەاڵم دەیڤدم زۆر‬
‫باش دەناسی و دەمزانی کە ئەو هەرگیز درۆم لەگەڵ ناکات‪ .‬لەوانەیە دەیڤد شتێکی گۆڕیبێت؟‬
‫نازانم‪ ،‬بەڕاستی کونجکۆڵ ببووم‪.‬‬
‫دەیڤد کە زانی مێشکم تەواو ئاڵۆز بووە‪ ،‬کتێبەکەی خستەوە بەردەمم‪ .‬بەاڵم ئەمجارە بە‬
‫شێوەیەکی زۆر نمایشی‪ ،‬بە هێواشی و لەسەرخۆ خشاندی بەرەو ڕووم‪ .‬کاتێک کە ویستم‬
‫کتێبەکە هەڵبگرم‪ ،‬خێرا دەستی هێنا و هەڵیگرتەوە‪ .‬بە پێکەنینەوە گوتی‪" :‬بەاڵم خۆ تۆ‬
‫پێشتریش دەتزانی کە عیسا لە دارتاشێک زیاترە‪".‬‬
‫خۆم هەندێک نەوی کردەوە و کتێبەکەم لە دەستی وەرگرت‪" .‬خۆت بێتام مەکە‪".‬‬
‫کۆتایی هەفتە‪ ،‬لە کتێبخانەکەی باوکمدا خۆم دا بەسەر زەویدا و دەستم کرد بە پشکنینی‬
‫کتێبەکە‪ .‬کتێبی "زیاتر لە دارتاشێک" زۆر بچووک بوو‪ ،‬بە ئەندازەی ناو دەستم دەبوو و ‪١٠٠‬‬
‫الپەڕە بوو‪ 1.‬جاش مکداوڵ نوسەری ئەو کتێبە بوو‪ ،‬کە پێشتر ناویم بیستبوو‪ .‬باوکم کتێبێکی‬
‫هەبوو بە باوی "دیبەیتی ئیسالم" کە بریتی بوو لە نوسینی گفتوگۆی ساڵی ‪١٩٨١‬ی نێوان‬
‫مکداوڵ و بەرگریکاری بەناوبانگی موسڵمان‪ ،‬ئەحمەد دیدات‪ .‬من هێشتا ئەو کتێبەم‬
‫نەخوێندبووەوە‪ ،‬کە لێکۆڵینەوەیەکی یەک بابەتیی بوو و پێدەچوو کە پشتگیری لە ئیسالم بکات‪.‬‬
‫من زۆرتر لە بیری شکستدانی مەسیحییەتدا بووم‪.‬‬
‫بەاڵم ئەو کتێبە‪ ،‬لە نویسینی جاش مکداوڵ‪ ،‬لەبارەی مەسیحییەتەوە بوو‪ .‬نامیلەکەیەکی ئەوەندە‬
‫بچووک بوو‪ ،‬کە هاواری دەکرد بیخوێنمەوە‪ .‬دەستم کرد بە خوێندنەوەی و بۆ دڵنیابوون لە‬
‫دروستی هەموو ئەو ئایەتانەی کە مکداوڵ ئاماژەی پێکردبوو‪ ،‬لەگەڵ کتێبی پیرۆزدا بەراوردم‬
‫دەکرد‪ .‬باوەڕکردنی سەختە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەی کە ئایەتێکی زۆری کتێبی پیرۆزم بۆ‬
‫ڕەتکردنەوەی مەسیحیەت لەبەر بوو‪ ،‬بەاڵم ئەوە یەکەم جار بوو کە کتێبی پیرۆزم دەکردەوە‪.‬‬
‫هەموو ئەو ئایەتانەی کە پێشتر خوێندبوومەوە‪ ،‬لە کتێبە ئیسالمییەکانەوە وەرمگرتبوو‪.‬‬
‫نامیلەکەکەی مکداوڵم بە چەند کاتژمێرێک هەڵلووشی‪ .‬زۆرترین بەشی کتێبەکە باسی ئەوەی‬
‫دەکرد کە دەبێت گرنگی بە عیسا و باوەڕەکەیان بدەن‪ ،‬بەاڵم من پێش ئەوەش گرنگیم پێدەدا‪.‬‬
‫بەشی دووەم زیاتر لە هەر بەشێکی دیکە کاریگەری لەسەرم دانا‪" ،‬چ شتێک بووەتە هۆی‬
‫جاش مکداوڵ‪ ،‬زیاتر لە دارتاشێک (کارۆڵ ستریم‪ ،‬ئیڵینۆی‪ :‬تیندەیڵ‪)١٩٧٧ ،‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪180‬‬
‫ئەوەی کە عیسا بەو ڕادەیە جیاواز بێت؟" لەو بەشەدا مکداوڵ بەرگری لەو قسەیە دەکات کە‬
‫پەیمانی نوێ عیسا وەکو خودا دەناسێنیت‪ .‬کاتێک کە نامیلکەکە تەواو بوو‪ ،‬بڕیارم دا کە بە‬
‫چاوێکی ڕەخنەئامێزەوە سەرێكی دیکە لەو بەشە بدەم‪.‬‬
‫زۆرێک لە قسە و بەڵگەکانی مکداوڵم بەالوە پەسەند نەبوو‪ .‬ڕوونکردنەوەگەلێکی زۆری‬
‫لەبەرچاو نەگرتبوو‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬باسی (مەتا ‪)١٦ :١٦‬ی کردبوو‪ ،‬ئەو شوێنەی کە پەترۆس‬
‫دەڵێت عیسا کوڕی خودای زیندووە‪ ،‬بۆ ئەوەی کە نیشانی بدات کە عیسا خودایە‪ .‬بەاڵم لە کاتی‬
‫منداڵیدا‪ ،‬بۆچوونی پێچەوانەی ئەوەیان فێری ئێمە کردبوو‪ :‬کەسانێکی زۆر لە کتێبی پیرۆزدا‬
‫بە کوڕی خودا ناویان هاتبوو‪ ،‬وەکو ئادەم و سلێمان و بگرە کەسانی بێگانەش‪ 1.‬لە ڕاستیدا‬
‫کتێبی پیرۆز فێرمان دەکات کە دەتوانین ببینە ڕۆڵەی خودا‪ ،‬تەنانەت هەتا ئەو شوێنەش‬
‫‪2‬‬
‫ڕۆیشتووە کە دەڵێت مرۆڤەکان خوداوەندن‪.‬‬
‫لە شوێنێکی دیکەدا‪ ،‬مکداوڵ چەند ئایەتێکی مەتا و لۆقای وەکو نموونە هێنابووەوە تاکو‬
‫پشتگیری لەو بۆچوونە بکات کە عیسا خاوەنی تایبەتمەندی خوداییە‪ ،‬بۆ نموونە‪ ،‬هەرە بەتوانا‪.‬‬
‫بەاڵم هیچ کام لەوانە نەبوونە هۆی قایلبوونم‪ 3.‬هەموو ئەوانە دەریاندەخست کە عیسا‬
‫بەدڵنیایەوە پەرجووی کردووە‪ ،‬بەاڵم ڕوونکردنەوەی موسڵمانان بۆ پەرجووەکانی عیسا زۆر‬
‫سادە بوو‪ :‬هەموویان بە ئیزنی خودا ئەنجام دراون‪ ،‬نەک بە هێزی خودی عیسا‪ .‬ئەمە شتێک‬
‫بوو کە قورئان دەیگوت‪ 4‬و من ماوەیەک زۆر لەمەوپێش ئایەتگەلێکم لە کتێبی پیرۆز ئەزبەر‬
‫کردبوو کە دەریاندەخست کە کارەکانی عیسا لە ڕاستیدا لە باوکەوە بووە و بەبێ خودا هیچ‬
‫کارێكی نەکردووە‪ 5.‬من وەکو موسڵمانێک کە ڕاهێنرابووم بۆ ئەوەی ڕووبەووی مەسیحییەکان‬
‫ببمەوە‪ ،‬هیچ شتێکی نوێم لە نامیلکەکەی مکداوڵدا نەدۆزییەوە و ماوەیەکی زۆر بوو کە هەمان‬
‫ئەم قسە و باسانەم دژی خودی مەسیحییەکان بەکاردەهێنا‪.‬‬
‫بەاڵم مکداوڵ قەناعەتی پێ هێنام کە لەگەڵ ئەوەی لەنێو کتێبی پیرۆزدا هەندێک ئایەت هەن‬
‫کە من دەمتوانی بۆ ڕەتکردنەوەی خودابوونی عیسا بەکاریبهێنم‪ ،‬بەاڵم ئایەتی دیکەش هەبوون‬
‫کە بە شێوەیەکی حاشاهەڵنەگر خودابوونی عیسایان دەسەلماند‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬عیسا دەڵێت‬
‫"هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن‪ ،‬وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن"‪ 6‬هەروەها یەکێک لە‬

‫(لۆقا ‪٣٨ :٣‬؛ یەکەم پوختەی مێژوو ‪٦ :٢٨‬؛ پەیدابوون ‪٢ :٦‬؛ ئەیوب ‪)٦ :١‬‬ ‫‪1‬‬

‫(ڕۆما ‪١٤ :٨‬؛ گەالتیا ‪٢٦ :٣‬؛ زەبووری ‪)٦ :٨٢‬‬ ‫‪2‬‬

‫(مەتا ‪٢٧ -٢٦ :٨‬؛ لۆقا ‪٤١ -٣٨ :٤‬؛ ‪١٥ -١٤ :٧‬؛ ‪)٢٥ -٢٤ :٨‬‬ ‫‪3‬‬

‫بڕوانە (سورەتی آل عمران‪ ،‬ئایەتی ‪)٤٩‬‬ ‫‪4‬‬

‫(یۆحەنا ‪٣٢ :١٠‬؛ ‪ ،١٩ :٥‬بەدوای یەکدا)‬ ‫‪5‬‬

‫(یۆحەنا ‪)٢٣ :٥‬‬ ‫‪6‬‬

‫‪181‬‬
‫‪1‬‬
‫قوتابییەکان کە عیسای وەکو "خودا" ناوزەد کرد‪ ،‬تەنها لەبەر ئەوەی کە عیسا پێیدا هەڵبدات‪.‬‬
‫من پێشتر ئەم ئایەتانەم بیستبوو و لە بیر و هزری مندا نەدەگونجان‪ .‬لەڕاستیدا نەیاندەتوانی‬
‫بگونجێن‪ .‬بە هیچ شێوەیەک نەدەکرا کە عیسا ئەو قسانەی کردبێت یان ڕێگەی بە گوتنیان‬
‫دابێت‪ ،‬النی کەم ئەو عیسایەی کە من دەمناسی نەدەکرا شتی وا بکات‪.‬‬
‫دەستم کرد بە پشکنین و شیکردنەوەی ئایەتە نوێیەکان‪ .‬هەوڵی تەواوم دەدا کە ڕێکیان بخەم‬
‫لەگەڵ ئەو ئایەتانەی کە لە منداڵیدا ئەزبەرم کردبوون‪ .‬بە هەنگاوی هێواش و لەسەرخۆ لە‬
‫شیکردنەوەکە بەردەوام بووم و بیرم لەوە دەکردەوە کە "چۆن هەموو ئەمانە دەکرێت لە‬
‫تەنیشت یەک دابنرێن؟ من دەزانم کە لە قورئاندا ئایەتگەلێک هەن کە پێدەچوو دژی یەکتر بن‪،‬‬
‫بەاڵم بە گشتی باوکم یان ئیمامێک دەیتوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات‪ .‬ئایا کەسێک لە‬
‫کۆمەڵەکەی ئێمەدا هەیە کە بە ئەندازەی قورئان‪ ،‬شارەزایی لە کتێبی پیرۆزیشدا هەبێت؟"‬
‫لەناکاو سەرم فیکەی لێدا بەهۆی بیر و ئەندێشەیەکەوە کە هەر لەسەرەتای خوێندنی‬
‫نامیلکەکەی مکداوڵدا لە مێشکمدا دەکواڵ‪ .‬وەکو چۆن کەسێک کە لە دوای کەشفکردنی دانە بە‬
‫دانەی بەرهەمێکی موزاییکیدا‪ ،‬لە ئاکامدا هەنگاوێک دەڕواتە دواوە بۆ ئەوەی سەیرێکی‬
‫تەواوی وێنەکە بکات‪ ،‬درکم بەوە کرد کە وێنە گەورەکەم نەبینیبوو‪ :‬کتێبی پیرۆز و قورئان‬
‫هیچ شتێکیان لە یەکتر ناچێت‪ .‬بە هیچ شێوەیەک‪ .‬کەواتە بۆچی هەوڵ دەدەم هەردووکیان بە‬
‫یەک شێوە تەفسیر بکەم؟‬
‫محەممەد بە درێژایی بیست و سێ ساڵ قورئانی بۆ نووسەرەکانی گوتەوە و دوای مردنی لە‬
‫دوو توێی یەک بەر گدا کۆ کرایەوە‪ .‬ئەو ئایەتانەی کە سااڵنێک و بگرە چەندین دەیە جیاواز لە‬
‫یەکتر گوترابوون‪ ،‬زۆربەی کات لە تەنیشت یەکدا دانراون بەبێ ئەوەی کە پەیوەندییەکی‬
‫ئەوتۆیان لەگەڵ یەکتر هەبێت‪ .‬لەبەر ئەوە کاتێک کە موسڵمانان هەوڵ دەدەن ئایەتێکی قورئان‬
‫تەفسیر بکەن‪ ،‬گرنگییەکی ئەوتۆ بە هەڵوێست و بازنەی دەق نادەن‪ ،‬واتە گوێ بە ئایەتەکانی‬
‫پێش و پاشی نادەن‪ .‬لە جێگەی ئەوە پەنا دەبەنە بەر تەفسیرە مێژووییەکان لە کتێبی حەدیسدا‬
‫کە پێی دەگوترێت "أسباب النزول (هۆکارەکانی دابەزین)"‪.‬‬
‫چیرۆک و گێڕانەوەکانی نێو قورئان بەڕادەیەک پەرت و باڵون کە تەنها یەک چیرۆکی نێو‬
‫قورئان سەرەتا و کۆتایی هەیە‪ ،‬کە ئەویش چیرۆکی یوسفە‪ .‬چیرۆکەکانی دیکە هەموویان لە‬
‫ناوەڕاستەوە دەست پێدەکات‪ ،‬یان هەندێکیان هیچ دەرەنجام و کۆتاییەکی نییە‪ .‬کەواتە جێگەی‬
‫پرسیار نییە کە بۆ تێگەیشتن لە قورئان بۆچی دەبوا هانام بۆ مامۆستا و فێرکارەکان ببردبا‪.‬‬

‫(یۆحەنا ‪)٢٨ :٢٠‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪182‬‬
‫بەاڵم کاتێک کە بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بەهۆی نامیلکەکەی مکداوڵەوە‪،‬‬
‫درکم بەوە کرد کە چیرۆکەکانی ئینجیل ئاکامیان هەیە و پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە‪ ،‬لە‬
‫کاتێکدا هەر یەکەیان خاوەنی زەمینەیەکی سەربەخۆ بوون‪ .‬بۆ تیگەیشتن لە ئینجیل پێویستت بە‬
‫تەفسیر نەبوو‪ .‬هەموو کەسێک لە کتێبی پیرۆز تێدەگات‪.‬‬
‫بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆربەی کات بۆ قورئان بەکارماندەهێنا‪ ،‬نەمدەتوانی بە تیشک خستنە‬
‫سەر چەند ئایەتێکی تایبەت لەبارەی یەکێک لە ئینجیلەکانەوە بگەم بە هیچ ئەنجامێک‪ .‬دەبوا‬
‫تەواوی ئینجیلەکەم بخوێندایەتەوە و درکم بە ئامانج و پەیامەکانی نووسەر بکردبا و ڕێگەم‬
‫بدابا کە کتێبەکە خۆی قسە بکات‪.‬‬
‫بۆیە بڕیارم دا کە بەم ڕوانگە نوێیەوە‪ ،‬پێش لە هەر هەوڵێکی شیکردنەوەی‪ ،‬لە سەرەتاوە هەتا‬
‫کۆتایی ئینجیلی یۆحەنا ب خوێنمەوە‪ .‬لەسەر زەوی دانیشتم‪ ،‬پاڵم دایەوە و یەکەم الپەڕەی ئینجیلی‬
‫یۆحەنام لە کتێبی پیرۆزی باوکم کردەوە‪.‬‬
‫نەمدەتوانی خۆم لەگەڵ ئەو شتەدا بگونجێنم کە هەر لە سەرەتاوە پەیدام کرد‪.‬‬
‫"لە سەرهتادا‪ ،‬وشەكە هەبوو‪ ،‬وشەكە لەالی خودا بوو‪ ،‬وشەكە خۆی خودا بوو‪ .‬ئەو لە‬
‫سەرهتاوه لەالی خودا بوو‪ .‬هەموو شتێك بەو بەدیهاتووه‪ ،‬بێ ئەو هیچ شتێك بەدی نەهاتووه‬
‫‪1‬‬
‫لەوانەی كە بەدیهاتوون‪".‬‬
‫بەڵێ‪ ،‬خۆی بوو‪ .‬من چەندین جار ئەم ئایەتانەم خوێندەوە و لێکۆڵینەوەم لەسەر کردن‪ .‬بە هیچ‬
‫شێوەیەکی دیکە نەدەکرا ڕوون بکرێتەوە‪ .‬ئەم ئایەتانە دەیانگوت کە خودا دنیای لە ڕیگەی‬
‫وشەکەوە بەدیهێنا‪ ،‬وشەکە هەر لە ئەزەلەوە لەگەڵ خودا بوو‪ ،‬وە وشەکە خۆی خودا بوو‪ ،‬لە‬
‫کاتێدا بە جۆرێک لە خودا جودا بوو‪.‬‬
‫ڕوون بوو کە "وشەکە" مەبەستی لە عیسا بوو‪ ،‬بەاڵم نەک لەبەر ئەوەی کە ئینجیلی یۆحەنا بە‬
‫‪2‬‬
‫ئاشکرا باسی عیسا دەکات‪ ،‬بەڵکو لەبەر ئەوەی کە قورئان بە عیسا دەڵێت "وشەی خودا"‪.‬‬
‫جگە لەوەش ئایەتی ‪ ،١٤‬گومانێکی ئەوتۆی نەهێشتەوە‪" :‬وشەكەش بوو بە مرۆڤ و‬
‫لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو‪ .‬شكۆی ئەومان بینی‪ ،‬وهك شكۆی تاقانەیەك لە باوكەوه‪ ".‬وشەکە‬
‫دەبێت عیسا بێت‪.‬‬

‫‪( 1‬یۆحەنا ‪)٣ -١ :١‬‬


‫‪ 2‬لە ڕاستیدا دەڵێت "وشەیەک لە خوداوە"‪ ،‬هەرچەندە زۆربەی موسڵمانان هەردووکی ڕەتدەکەنەوە؛ بڕوانە (سورەتی آل‬
‫عمران‪ ،‬ئایەتی ‪.)٤٥‬‬
‫‪183‬‬
‫بە گومانەوە کتێبی پیرۆزم لەسەر زەوی دانا و هەستامەوە و لە ژوورەکەدا دەستم کرد بە‬
‫پیاسەکردن‪ ،‬لە کاتێکدا پارچەکانی مەتەڵەکەم لە مێشکمدا بە دەم یەکەوە دەدا‪ .‬ئەوە یەکەم بەشی‬
‫ئینجیلی یۆحەنا بوو‪ ،‬کە پێشەکی کتێبەکەیەتی‪ .‬وەکو ناساندنی کتێبەکانی ئەمڕۆ‪ ،‬وێنەیەکمان‬
‫دەداتێ کە بەو هۆیەوە دەزانین لە چ ڕوانگەیەکەوە باقی کتێبەکە بخوێنینەوە‪ .‬وەکو ئەوە بوو کە‬
‫بڵێت‪" :‬لە کاتی خوێندنی ئەم ئینجیلەدا‪ ،‬ئەوەت لەبیر بێت کە عیسا‪ ،‬هاوکاری باوک بووە لە‬
‫بەدیهێنان و هەر لە ئەزەلەوە لەگەڵ باوکدا بووە‪".‬‬
‫ئەمە زەمینەیەک بوو کە من بۆ وەالنانی کێشمەکێش لە بەشەکانی دیکەی ئینجیلی یۆحەنادا‬
‫پێویستم پێی بوو‪ .‬ئەگەر هەر کێشەیەکم لەگەڵ تێگەیشتن و هەزمکردنی ئایەتەکاندا هەبووایە‪،‬‬
‫ئە وا دەبوا پێشەکییەکەم وەبیر بهێنایەتەوە‪ :‬عیسا خودایە‪.‬‬
‫کاتێک کە دڵنیایی تەواو لە مێشکمدا پەرەی سەند‪ ،‬وازم لە پیاسەکردن هێنا و چاوم خستە سەر‬
‫کتێبی پیرۆز‪ ،‬هێشتا لەسەر (یۆحەنا‪ ،‬بەشی ‪ )١‬بوو‪ .‬نەمدەتوانی باوەڕ بکەم‪ .‬نەدەکرا ڕاست‬
‫بێت‪ .‬ناکرێت عیسا خودا بێت‪ .‬دەبێت ڕوونکردنەوەی دیکە هەبێت‪ ،‬ئەگەرنا هەڵخەڵەتێنراوم‪.‬‬
‫دەبێت ڕوونکردنەوەی دیکە هەبێت‪ ،‬ئەگەر نا خێزانەکەم و هەموو ئەوانەی من خۆشمدەوێن‬
‫گرفتاری درۆیەک بوون‪.‬‬
‫ئەگەر عیسا بەڕاستی بانگەشەی خودابوونی کردبێت‪ ،‬ئەوا قورئان هەڵەیە و ئیسالم دینێکی‬
‫درۆیە‪.‬‬
‫دەبێت ڕوونکردنەوەیەکی دیکە هەبێت‪ .‬هێشتا نەمدەزانی ئەو ڕوونکردنەوەیە چییە‪ ،‬بەاڵم‬
‫دەبوا هەبووایە‪ .‬باوەڕم بەوە هەبوو کە ڕوونکردنەوەی دیکە هەیە و گومانم لەوە نەبوو کە‬
‫ئەڵاڵ نیشانی دەدام‪.‬‬
‫دوای ئەوە یەکسەر ڕۆیشتم بۆ ژووری دانیشتن‪ ،‬ئەو شوێنەی کە نوێژی جەماعەتمان تێدا‬
‫دەکرد‪ ،‬ڕۆیشتم و لەسەر بەرماڵەکە وەستام‪ .‬دەستم هەتا الی گوێم بردوو و گوتم "هللا اکبر" و‬
‫دوو ڕەکات نوێژی سوننەتم پێشکەش ئەڵاڵ کرد‪ .‬من ئامادە بووم کە خۆم بۆ ئەو نەبەرد و‬
‫جەنگە تەرخان بکەم‪ ،‬وە داوای هاوکاریم لە ئەڵاڵ کرد‪.‬‬

‫‪184‬‬
‫بەشی سی‬
‫کوڕی خودایی مرۆڤ‬
‫"ناتوانین پشت بە ئینجیلی یۆحەنا ببەستین‪".‬‬
‫"دەمزانی وا دەڵێیت‪".‬‬
‫ئێمە دووبارە لە بینای ناوەندی وێبدا بووین‪ .‬لەسەر هەمان مێز‪ .‬ئەو شوێنەی کە دەیڤد کتێبی‬
‫زیاتر لە دارتاشێكی پێدابووم‪ .‬هەموو کۆتایی ئەو هەفتەیەم بە خوێندنەوەی ئینجیلی یۆحەنا‬
‫لەسەر ئەنتەرنێت بەسەربردبوو و زۆر بە تەماحەوە لە نزا و پاڕانەوەدا بووم‪.‬‬
‫وا نەبوو کە دڵەراوکێم هەبێت‪ .‬هەڵوێستگرتن لە سەر ئەم بابەتە سادە وساکارە بەو مانایە بوو‬
‫کە من بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداری خۆم بۆ ئیسالم دووپات دەکەمەوە و بەو هۆیەوە‬
‫باوەڕەکەم پتەوتر دەبوو‪ .‬هەروەها دڵنیا بووم لەوەی کە ئەڵاڵ بە وەاڵمدانەوەی نزا و‬
‫پارانەوەکانم و تەیارکردنی من بۆ بەرەنگاری ڕوانگەکانی دەیڤد‪ ،‬وەاڵمی هەوڵ و‬
‫تێکوشینەکانم دەداتەوە‪ .‬من زۆرترین بەڵگە و بیروبۆچوونم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاست و‬
‫دروستی ئینجیلی یۆحەنا دۆزیبووەوە‪ .‬بە تێپەڕاندنی چەند ڕۆژی رابردوو لە خۆ‬
‫ڕێکخستنەوەی دووبارەدا‪ ،‬خۆم تەیار کردبوو کە دووبارە بۆ بەرنگاربوونەوە پالن و‬
‫بەرنامەی تایبەت دابڕێژم‪ .‬ئێستا چەک و چۆڵە گەورەکانم هێنابووە دەرەرەوە‪.‬‬
‫دەیڤد پرسیاری کرد ‪" :‬بڵی بزانم بۆ نابێ پشتی پێ ببەستین؟"‬
‫" چونکە کۆتا ئی نجیل بوو کە هەفتا ساڵ پاش عیسا نووسرا و هیچ لێکچونێکی لەگەڵ‬
‫ئینجیلەکانی دیکەدا کە پێشتر نووسران نییە‪".‬‬
‫" نەبیل‪ ،‬بەاڵم ئێمە لەوەمان کۆڵیوەتەوە‪ ،‬ئینجیلی یۆحەنا لە الیەن یەکێک لە قوتابییانەوە‪ ،‬یان‬
‫النی کەم لە کات و سەردەمی و ژیانی قوتابییاندا نووسراوە و هەر چی دەڵێت ڕاست و‬
‫دروستە‪".‬‬
‫"من بە ڕادەی تو دڵنیا نیم‪ ،‬دەیڤد‪ .‬هەفتا ساڵ پاش عیسا ماوەیەکی کەم نییە ‪ .‬ئێمە ناتوانین لەوە‬
‫دڵنیا بین کە قوتابییەکان لەو هەمووە ساڵەدا هێشتا هەر زیندوو بوونە‪ .‬بەاڵم گرفتێکی گەورەتر‬
‫هەیە‪ .‬بۆچی ئینجیلی یۆحەنا هەتا ئەو ڕادەیە لەگەڵ ئینجیلەکانی دیکەدا فەرق و جیاوازی‬
‫هەیە؟ عیسا تەنانەت یەک دانە پەند و نموونە ی لە ئینجیلی یۆحەنادا بەکار نەهێناوە و لە چاو‬
‫ئینجیلەکانی دیکە‪ ،‬زۆرتر باس لە خۆی دەکات‪ .‬هەروەها تەنیا یەک پەرجوو هەیە کە لە هەر‬
‫‪185‬‬
‫چوار ئینجیلەکەدا باسی لێوە کراوە‪ 1.‬وەک بڵێی یۆحەنا لەبارەی عیسای تایبەت بە خۆی قسە‬
‫دەکات‪ :‬عیسایەکی دیکە ‪ .‬عیسایەکی جیاواز‪".‬‬
‫جۆر و شێوازی دەنگ هەڵبڕینی دەیڤد وای پیشان دەدا کە وەڕەس و بێزار بووە‪" .‬ئەمەت لە‬
‫کوێ هێناوە؟" زۆر بە دەگمەن قسەی وام لێ بیستبوو‪ ،‬وە من داکۆکییەکەم بەدڵ بوو‪ .‬وێڕای‬
‫هەموو ئەمانە من تەنها بۆ شکۆی خۆم شەڕ ناکەم بەڵکو بۆ بنەماڵە و باوەڕەکەم شەڕ دەکەم و‬
‫دەستم داوەتە بەرگری‪.‬‬
‫" لە گوگڵدا دۆزیومەتەوە‪".‬‬
‫دەیڤد لەڕووی کونجکۆڵییەوە و بە پێداگرییەوە پرسیاری کرد "نە‪ .‬مەبەستم ئەوە بوو کە چ‬
‫کەسێک ئەمەی گوتووە؟ هەر کەس ئەمەی گوتووە‪ ،‬پێم وا نییە موسڵمان بووبێت‪".‬‬
‫‪2‬‬
‫"شەبیر عەلی ئەمەی لە دیبەیتێکدا لە زمانی لێکۆڵەرێکی مەسیحی بە ناوی بارت ئێهرمەن‬
‫گوتووە‪".‬‬
‫بەم قسەی من ڕوخساری دەیڤد گۆڕا و گوتی ‪" :‬بارت ئێهرمەن مەسیحی نییە‪".‬‬
‫"ئەوها؟ من پێم وابوو مەسیحییە‪ ".‬پێکەنیم و گوتم "ئەو بەشداری لە قوتابخانەی الهوت‬
‫کردووە‪".‬‬
‫"بەڵێ‪ ،‬بەاڵم پاش ماوەیەک دەستی لە باوەڕەکەی بەردا‪".‬‬
‫" دەتوانم هۆکارەکەی بزانم!" کەمێک بە گاڵتەوە وەاڵمم دایەوە‪ .‬هەڵبەت نیوە گاڵتە‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬ئێستا با بگەرێینەوە بۆ سەر بابەتی خودابوونی عیسا‪ .‬لە کتێبی مکداوڵدا هیچ‬
‫شتێکت نەدۆزییەوە کە قەناعەتت پێ بکا؟"‬
‫"شتێکم لە دەرەوەی ئینجیلی یۆحەنا نەدۆزییەوە‪ ".‬نەمدەویست بەو زووانە و بەو ئاسانییە‬
‫یۆحەنا لە چنگم بڕوات‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ .‬ئێستا ڕات لە سەر ئەمە چییە؟ من لە کتێبی یۆحەنا دەکۆڵمەوە و دواتر قسەی‬
‫لەسەر دەکەین‪ .‬هاوکات‪ ،‬کتێبێکی دیکەت دەدەمێ و دواتر ڕای خۆتم لە بارەوە پێ بڵێ‪".‬‬

‫‪ 1‬پەرجووی ناندانی پێنج هەزار کەسەکە‬


‫‪ 2‬بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەڵگە و گفتوگۆیانە‪ ،‬بڕوانە بارت ئێهرمەن‪ ،‬پەیمانی نوێ‪ :‬ناساندنێکی مێژوویی لەسەر‬
‫نووسینەکانی مەسیحییە سەرەتاییەکان‪ ،‬چاپی پێنجەم‪( .‬نیویۆرک‪ :‬دەزگای چاپ و پەخشی زانکۆی ئۆکسفۆرد‪.)٢٠١١ ،‬‬
‫‪186‬‬
‫"باشە‪ .‬بەاڵم دەبێت باشتر لە کتێبی "زیاتر لە دارتاشیک" بێت‪ .‬دەیڤد ڕەنگە باشتر وابێت کە‬
‫بۆ جاری داهاتوو کتێبێکی گەورەتر هەڵبژێریت‪".‬‬
‫دەیڤد پێکەنی "خۆت ویستت!"‬
‫دوو ڕۆژ پاش ئەمە بۆ جارێکی دیکە لە کتێبخانەی باوکمدا دانیشتم و دەستم کرد بە‬
‫خوێندنەوەی کتێبێکی ڕەنگ زێڕینی گەورە‪ .‬کتێبێک بوو بە ناوی "بەڵگەیەکی نوێ کە‬
‫خوازیاری بڕیار و حوکمی یەکالکەرەوەیە"‪ ،‬وە هەرچەندە نووسەری ئەم کتێبەش هەر‬
‫مکداوڵ بوو بەاڵم بە گشتی لە ئاستێکی دیکەدا بوو‪ .‬ئەو کتێبە ‪ ٨٠٠‬الپەڕە بوو لە دەسنووسە‬
‫دەرسییەکانی مکداوڵ کە بە درێژایی ئەو سااڵنەی کە لە سەر بنەما و ڕیشەی مەسیحییەت‬
‫لێکۆڵینەوەی دەکرد‪ ،‬کۆی کردبووەوە‪.‬‬
‫من شاگەشکە ببووم‪ .‬سەرکەوتنی نوێی من بەسەر قسە و بەڵگەکانی دەیڤد لە ئینجیلی یۆحەنادا‬
‫وزەیەکی دیکەی پێبەخشیم‪ .‬زۆرتر لە ڕ ابردوو دڵنیا بووم کە ئەڵاڵ الیەنگری منە و هیچ بەڵگە‬
‫و بیروڕایەک ناتوانێ بەسەر ئەڵاڵدا سەر بکەوێت‪ .‬وە لەوەش زور دڵشاد بووم کە خودابوونی‬
‫عیسا داهێنراوێکی نوێ بووە کە دواتر هێنراوەتە نێو مەسیحییەتەوە‪.‬‬
‫ئەگەر بەڕاستی عیسا بانگەشەی خودابوونی کردووە‪ ،‬دەتوانین چاوەڕێی ئەوە بین کە نەک‬
‫تەنها لە ئینجیلەکانی کۆتاییدا‪ ،‬بەڵکو لەوانەی پێشتریشدا بیبینین‪ .‬من دەبوا بانگەشەی‬
‫خودابوونی عیسام لە ئینجیلی مەرقۆسدا ببینیبا‪ .‬بەبێ هیچ کات بەفیڕۆدانێک‪ ،‬ئەو بەشەی کە‬
‫پەیوەندی بە خودابوونی عیساوە بوو کردمەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی‪.‬‬
‫وەک ئەوەی کە مکداوڵ مێشکی منی خوێندبێتەوە‪ ،‬ڕێک یەکەم شایەتی عیسا کە ئاماژەی پێ‬
‫کردبوو‪" ،‬شایەتی یاسایی عیسا لەبارەی خۆی" لە ئینجیلی مەرقۆس بوو‪ .‬کاتێک کاهینی بااڵ‬
‫لێی پرسی کە ئایا ئەو مەسیحەکەیە و کوڕی خودایە‪ ،‬عیساش لە بەرامبەر سەنهەدرین شایەتی‬
‫دا و گوتی‪" :‬من ئەوم‪ ،‬لە داهاتوودا دەبینن کوڕی مرۆڤ لە دەستە ڕاستی توانادار دادەنیشێت‬
‫‪1‬‬
‫و لەگەڵ هەوری ئاسماندا دێتەوە‪".‬‬
‫جگە لە "من ئەوم"‪ ،‬ئەو ڕستەم زۆر لەال ڕوون نەبوو‪ ،‬وە نەمدەتوانی لەو ساتەدا تێبگەم‬
‫بۆچی مکداوڵ ئەوەی بە یەکەم بەڵگە خۆی هەڵبژاردوە‪ .‬مەبەستی عیسا لە گوتنی ئەمە چی‬
‫بوو؟‬

‫(مەرقۆس ‪)٦١ :١٤‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪187‬‬
‫مەبەستی هەرچی بووبێت‪ .‬شتێک زۆر ڕوون بوو‪ .‬ئەو شتێکی لەبارەی ناسنامەی خۆی‬
‫دەربڕی کە بە الی کاهینەکانی سەنهەدرینەوە کفر بوو و کوشتنی ئەویان مسۆگەر کردبوو‪.‬‬
‫تەنها یەک بانگەشە شایانی سزایەکی سەختی لەو جۆرە بوو‪ :‬بانگەشەی خودابوون‪ .‬تەنها‬
‫بانگەشەی مەسیحبوون بەس نەبوو‪ 1‬بەاڵم عیسا ڕێک چ وەاڵمێکی بە سەنهەدرین دایەوە کە‬
‫بووە هۆی ئەوەی پێیان وابێت کە عیسا بانگەشەی خودابووون دەکات؟‬
‫مکداوڵ لە زمانی لێکۆڵەرێکی پەیمانی نوێ بە ناوی کرێگ باڵمبێرگەوە ئەمە دەگێرێتەوە کە‬
‫لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت‪'' :‬ئەم وەاڵمەی عیسا ئاماژەیە بە (دانیال ‪ ١٣ :٧‬؛ زەبووری ‪:١١٠‬‬
‫‪ .)١‬لەو بازنەی دەقەدا چەمکی 'کوڕی مرۆڤ' زۆر بەرزترە لە مرۆڤی تەنها‪ .‬عیسا بەم‬
‫شێوەیە باسی خۆی دەکات‪' :‬یەكێكی وهك كوڕی مرۆڤ لەگەڵ هەوری ئاسماندا هات' کە‬
‫'گەیشتە الی خودای جاویدانی و بردیانە بەردهمی' ئینجا دهسەاڵت و شكۆ و پاشایەتی پێدرا‪ ،‬بۆ‬
‫ئەوهی هەموو گەالن و نەتەوهكان و خەڵكی بە هەموو زمانەكانەوە بیپەرستن‪ .‬دهسەاڵتەكەی‬
‫دهسەاڵتێكی هەتاهەتاییە كە بەسەرناچێت‪ ،‬پاشایەتییەكەی لەناو ناچێت‪ .‬وادیار بوو ئەم‬
‫بانگەشەیە نیشانی دەدات کە ئەو زۆر بەرفراوانتر و گەورەتر بوو لە بونەوەرێکی لەناوچوو‪،‬‬
‫‪2‬‬
‫ئەمە ئەو شتە بوو کە بووە هۆی ئەوەی ئەنجومەنی بااڵی جولەکە فتوای کفر دەربکات‪.‬‬
‫من سەرم لێشیوابوو و نەمدەزانی ئایا باڵمبێرگ دەیویست بڵێت کە کوڕی مرۆڤ بە واتای‬
‫خودا دێت؟ ئەمە مەحاڵە‪.‬‬
‫من ئەو وتارەم بەبیر هاتەوە کە لە مزگەوتێکی واشنتن دی سی گوێم لێ ببوو‪ ،‬کە ئیمامەکە لە‬
‫پێش هەمووانەوە لە مینبەرەکەوە گوتی‪" :‬عیسا خۆی چەندین جار گوتویەتی کە من خودا نیم‪.‬‬
‫ئەو هەمیشە خۆی بە کوڕی مرۆڤ زانیوە بۆ ئەوەی کە ئەم خاڵە جوان ڕوونکاتەوە! ئەو‬
‫مرۆڤە و هەرگیز خۆی بە 'کوڕی خودا' نەزانیوە‪ .‬هەر بۆیە دەزانین کە ئەگەر چی چەندین‬
‫جار لەالیەن کەسانی دیکەوە بە 'کوڕی خودا' ناوزاند کراوە‪ ،‬بەاڵم ئەوە بەو مانا نییە کە ئەو‬
‫بەراستی کوڕی خودایە‪ ،‬عیسا کوڕی مرۆڤە‪ ،‬ئەو مرۆڤە‪".‬‬
‫ئایا دەکرێت دەستەواژەی کوڕی مرۆڤ مانایەکی زیاتری هەبێت؟‬

‫‪" 1‬گوتنی "بەڵێ‪ ،‬من مەسیحم" لە الیەن عیساوە‪ ،‬نەدەچووە قاڵبی کفرەوە؛ من مەسیحم وەکو ئەوە وایە کە بڵێی "من سەرۆکی‬
‫ئەمریکام"‪ ،‬یان "من سەرۆکی کڵێسای باپتیستەکانی باشوورم"‪ ،‬وە بە هیچ شێویەک کفر نییە‪ .‬لەوانەیە من ئەو پلەیەم نەبێت‪،‬‬
‫بەاڵم کفر نییە کە بڵێم هەم‪ ،‬هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە‪ .‬دەزانین کە جولەکەی وا هەبوو کە خۆی بە مەسیح دەزانی و‬
‫هەروەها جولەکەش هەبوو کە پێشەوا ئایینییەکانی جولەکە بە مەسیحیان دەزانی‪" .‬مەسیح" واتە فەرمانڕەوای داهاتووی گەل؛‬
‫ئەم جۆرە بانگەشەیە کفر نییە‪( ".‬بارت ئێهرمەن‪ ،‬عیسای مێژوویی‪ ،‬خولە سەرەکییەکان‪ ،‬خولی ‪ ،٦٣٤‬وانەی ‪-٤٢ :٢٤ ،٢١‬‬
‫‪.)٦ :٢٩‬‬
‫‪ 2‬کرێگ باڵمبێرگ‪ ،‬عیسا و ئینجیلەکان (ناشڤێڵ‪ :‬ئەکادیمی بی و ئێچ‪.٣٤٣ -٣٤٢ ،)١٩٩٧ ،‬‬
‫‪188‬‬
‫من خۆم دەبوایە بەشی حەوتی سیپارەی دانیالم بخوێندبایەتەوە‪ .‬کتێبی پیرۆزی باوکمم لە ناو‬
‫ڕەفەکەدا هەڵگرت و دانیالم لە ناو پێرستی کتێبەکەدا دۆزییەوە و خستمە سەر بەشی حەوت‪.‬‬
‫هەر بەو جۆرەی کە باڵمبێرگ گوتبووی‪ ،‬بەڕاستی بینین و ئاشکراکردنێکی خوداییانە بوو‬
‫لەبارەی کەسێک وەکو کوڕی مرۆڤ کە لەالیەن هەموو خەڵکەوە بە هەموو زمانێک‬
‫ستایشکراوە و هێز و دەسەاڵتی هەتاهەتایی پێدراوە‪.‬‬
‫دڵم بە توندی لێیدەدا‪ .‬ئەمە دەبێت چ واتایەکی هەبێت؟ بەبیرم هاتەوە کە باڵمبێرگ گوتی کە‬
‫وەاڵمی عیسا ئاماژە بە (زەبووری ‪ )١١٠‬دەکات‪ ،‬ڕەنگە لەوێدا هەموو شتێکم بۆ ڕوون‬
‫ببێتەوە‪( .‬زەبووری ‪)١١٠‬م دۆزیتەوە و یەکەم ئایەتم خوێندەوە‪" :‬یەزدان بە خاوهن شكۆی‬
‫(پەروەردگار) منی فەرموو‪ :‬لە دهستەڕاستم دابنیشە‪ ،‬هەتا دوژمنانت دهكەمە تەختەپێ بۆ‬
‫پێیەكانت‪".‬‬
‫بەاڵم ئەمە چ واتایەک دەگەیەنێت؟ چۆن یەزدان بە پەوروەردگار شتێک دەڵێت؟ خودا کێ‬
‫بانگێشت دەکات کە لەدەستە ڕاستییەوە دابنیشێت؟ چووم و دەستم کرد بە گەڕان بەنێو‬
‫ئینتەرنێتدا بۆ ئەوەی هەتا ئەو جێگەیەی دەتوانم زانیاری لە بارەی (دانیال ‪ ٧‬و زەبووری‬
‫‪ )١١٠‬بدۆزمەوە‪ .‬پاش چەند کاتژمێرێک بابەتەکەم بۆ ڕوون بووەوە‪( .‬دانیال ‪ )٧‬باسی کوڕی‬
‫مرۆڤێک دەکات کە لە ئاسمان لەگەڵ خودا لە تەختی پاشایەتیدا دانیشتووە و لە الیەن هەموو‬
‫مرۆڤەکانەوە بەو ڕێز و ئێحترامەوە کە شایانیەتی دەپەرستریت‪( .‬زەبووری ‪)١١٠‬ش باس لە‬
‫پەروەردگارێکی دیکە دەکات کە لەگەڵ خودا لەسە تەخت دانیشتووە و پاشایەتییەکەی بە‬
‫میرات بۆ ماوەتەوە‪.‬‬
‫لە (مەرقۆس ‪)٦٢ :١٤‬دا عیسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کوڕی خودایی مرۆڤە و تەختی‬
‫‪1‬‬
‫پاشایەتی باوک بەو دەگات‪ .‬ئەو بەڕوونی بانگەشەی خودایەتی دەکات‪.‬‬
‫بەاڵم چۆن شتی وا دەبێت؟ لەوانەیە ئەم بەشە لە مەرقۆس وەکو ئینجیلی یۆحەنا بە تەواوەتی و‬
‫بە دروستی ئەو شتەی کە عیسا بانگەشەی بۆ دەکات‪ ،‬نەگەیەنێت‪ .‬بە تامەزرۆییەوە لە‬
‫ئینتەرنێتدا بەدوای ڕێگەی هەاڵتندا دەگەڕام‪ .‬بەاڵم هیچ ڕێگەیەک نەبوو‪ .‬عیسا لە هەر چوار‬
‫ئینجیلەکەدا پتر لە هەشتا جار خۆی بە کوڕی مرۆڤ ناوزەد دەکات؛ ناتوانم ئەوە ڕەت‬
‫بکەمەوە کە بەڕاستی ئەو دەستەواژەیەی بەکارنەهێناوە‪ .‬جێگە و پێگەی عیسا وەکو کەسێك کە‬
‫لە دەستەڕاستی یەزدانەوە دانیشتووە‪ ،‬لە فێرکردنەکانی کڵێسادا‪ ،‬تەنانەت لە ئاستی سەرەتاییشدا‬

‫‪ 1‬بە ڕای جولەکەکان خودا تاک و تەنهایە‪ .‬کاتێک کە عیسا بانگەشەی خودابوونی کرد‪ ،‬کە لە ڕاستیدا دەیەوێت بڵێت کە‬
‫خاوەنی بەشێک لە تایبەتمەندی یەهوەیە (واتە خودا بە زمانی عیبری)‪ .‬بۆ زانیاری زیاتر‪ ،‬ئەم کتێبە بخوێننەوە‪ :‬خودای‬
‫لەخاچدراو؛ یەکتاپەرستی و مەسیحناسی لە پەیمانی نوێدا‪ ،‬ڕیچارد بۆکهەم (گراند ڕاپیدز‪ ،‬مزووری‪ :‬ئێردمەنز‪.)١٩٩٩ ،‬‬
‫‪189‬‬
‫ڕەگ و ڕیشەی قووڵی داکوتاوە‪ .‬ئەگەر ئەمانە بانگەشەی خودایەتییە‪ ،‬ئەوا خودابوونی عیسا‬
‫لەگەڵ ئینجیلەکان و مێژووی کڵێسا سەرەتاییەکاندا گرێی خواردووە‪.‬‬
‫شەو داهات‪ .‬من بەوپەڕی بێزارییەوە کۆمپیوتەرەکەم کوژاندەوە و کتێبەکەی مکداوڵم خستە‬
‫ئەوالوە و دەرفەتم بە خۆم دا کە ئەو زانیارییە نوێیانە لە مێشکمدا بچەسپن‪ .‬من زۆر بێتاقەت‬
‫بووم‪ ،‬نەمدەتوانی قەناعەت بە خۆم بێنم کە یەکەم ئینجیل و لە ڕاستیدا هەموو ئینجیلەکانی پاش‬
‫ئەویش لە چوارچێوەی خودابوونی عیسادا شکڵ و شێوەی گرتووە‪ ،‬بەاڵم لە هەمان کاتدا‬
‫نەمدەتوانی لەبەرچاویشی نەگرم‪ .‬لە الیەکەوە باجەکە زۆر قورس بوو‪ ،‬لە الیەکی دیکەشەوە‬
‫شایەتی و بەڵگەکان زۆر بەهێز و حاشاهەڵنەگر بوون‪.‬‬
‫خودا بەزەیی پێمدا هاتەوە و سەرەڕای ناونیشانی کتێبەکە (بەڵگەیەکی نوێ کە خوازیاری‬
‫بڕیار و حوکمی یەکالکەرەوەیە)‪ ،‬بەڵگەکە خوازیاری دەرکردنی حوکم و بڕیاری‬
‫یەکالکەرەوە نەبوو‪ .‬النیکەم لەو کاتەدا نە‪ .‬پێویستی نەدەکرد کە ئاگایانە ئاماژە بە پێکەوە‬
‫نەگونجانی بەڵگە و بیروباوەڕەکانم بکەم‪ .‬بەاڵم بەبێ ئەوەی کە بمەوێت گەرم و گوڕی و‬
‫فشار و کێشمەکێشێکی زۆر لە ڕێگەی حەزێكی تووندەوە بۆ ئیسالم لە ژیانمدا دەرکەوت‪.‬‬
‫دڵگەرمی و گوڕێکی تازەم بۆ نوێژ پەیدا کرد‪ .‬کاتێکی زۆترم بە خوێندنەوەی حەدیسەکان‬
‫تێپەڕ دەکرد‪ .‬لە قسە و وتاری ڕۆژانەمدا دەستەواژەی ئیسالمیم زۆرتر بەکاردەهێنا‪ .‬هەر‬
‫ئیشێک کە پێویست بوو بۆ لەبیرکردنی ئەو شایەتییە ئەنجامم دا‪ ،‬بەاڵم نەمتوانی بۆ هەمیشە‬
‫لێی دوور بکەومەوە‪ .‬پاش چەند مانگێک کاتێک کە بۆ جاری دووەم ئەو کێشمەکێشە سەری‬
‫هەڵدایەوە‪ ،‬هاوڕێیەتی من و دەیڤد کەوتە ژێر تاقیکردنەوەوە‪.‬‬

‫‪190‬‬
‫بەشی سی و یەک‬
‫ئایینزای پۆڵسی و یەکەمین عیسا‬
‫بارانێکی بەخوڕ دەیدا بەسەر ئۆتۆمێلەکەمدا‪ .‬ئەو بارانەی کە لە دەمەوبەیانەوە هەتا چەند‬
‫ساتێک لەمەوپێش نم نم دەباری‪ ،‬ئێستا بووە بە الفاوێ کە هەتاوی دوانیوەڕۆی داپۆشیوە‪.‬‬
‫نیوەی ساڵی خوێندنی نوێ‪ ،‬واتە کێشمەکێشی نوێ لەگەڵ بەشی تۆمارکردنی ناو و یارمەتی‬
‫دارایی دەستی پێکردبوو‪ .‬ئۆفیسەکانی بەڕێوەبەریی لە هۆڵی ڕاڵینز‪ ،‬لەوسەری زانکۆدا بوو‪،‬‬
‫وە دەیڤد ناچار بوو ئەو ڕێگەیە ببڕێت‪ .‬من پێشنیارم پێدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەم بیگەیەنم تاکو تەڕ‬
‫نەبێت‪ ،‬بەاڵم باران ئەوەندە بەخوڕ دەباری کە تەنانەت بە دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەم بێگومان‬
‫هەموو کتێب و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی ناو جانتاکەی خراپ دەبوو‪ .‬هەر بەو هۆیەوە لە‬
‫ئۆتۆمبێلکەی من دانیشتین و چاوەڕێمان کرد کە تۆفانەکە هێور بێتەوە‪.‬‬
‫هەرگیز لەوە تێناگەم کە بۆچی ئێمە ئەو ساتەمان بۆ وتووێژ لەبارەی هەستیارترین بابەتی‬
‫نێوانمان هەڵبژاردبوو‪ .‬بارانی بەخوڕ و تۆفانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەچاو ئەو تۆفانەی کە لە‬
‫ناو ئۆتۆمبێلەکەدا خەریک بوو هەڵدەگیرسا هیچ نەبوو‪.‬‬
‫دەیڤد دەستی بە قسە کرد و گوتی‪" :‬من بە باشی لێکۆڵینەوەم لەسەر ئینجیلی یۆحەنا کرد‪".‬‬
‫"ئۆو! چیت دۆزییەوە؟" تەنانەت ئەگەر چی کێشەی من لەگەڵ ئینجیلی یۆحەنادا بۆ ئەوە‬
‫نەدەبوو کە قسە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت‪ ،‬چونکە گەلێ بابەتی مەسیحناسیم لە ئینجیلەکانی‬
‫دیکەدا دۆزیبووەوە‪ ،‬بەاڵم هیچ کات لەالی دەیڤدا دانم بەوەدا نەنا‪.‬‬
‫"پێش هەموو شتێك هاوڕام لەگەڵت کە دەڵێیت ئینجیلی یۆحەنا لەگەڵ ئینجیلەکانی دیکەدا‬
‫جیاوازی پێوە دیارە‪ ،‬بەاڵم هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە قوتابییەکی خاوەن‬
‫تێڕوانینێکی جیاوازەوە گەیشتووە بە ئێمە‪ .‬دروست بەو شێوەی کە دوو کەس یەک چیرۆک‬
‫بگێڕنەوە‪ ،‬دیارە هەر یەکەیان بە شێوازێکی جیاواز باسی دەکەن‪ ،‬بەاڵم ئەمە ئەوە ناگەیەنێت‬
‫کە یەک لەو دوو کەسە لە هەڵەدان‪".‬‬
‫هەر چەندە بە دڵ حەزم نەدەکرد‪ ،‬بەاڵم بڕیارم دا بیخەمە ناو تەنگژەوە‪" .‬بەاڵم ئینجیلی یۆحەنا‬
‫جیاوازییەکی زۆرتری لە چاو ئینجیلەکانی دیکە پێوە دیارە‪".‬‬

‫‪191‬‬
‫"بەاڵم جیاوازییەکە بەو ڕادەیە نییە کە دژ بەیەک بن‪ ".‬دەیڤد چاوەڕێی وەاڵمی من بوو بەاڵم‬
‫من هیچم بۆ گوتن پێ نەبوو‪ .‬ئینجا ئەو درێژەی پێدا و گوتی‪" :‬پاشان‪ ،‬ئەوەی کە ئێمە ناتوانین‬
‫بەدڵنیاییەوە بڵێین کە یۆحەنا لە دەوروبەری سااڵنی (‪١٠٠ – ٩٠‬ی ز‪ ).‬نووسراوە‪".‬‬
‫"بۆ ناتوانین؟"‬
‫"ئەو جۆرەی کە لێ کۆڵەران مێژووی نووسینی ئینجیلی یۆحەنایان دیاری کردووە‪ ،‬هەتا‬
‫ڕادەیەکی زۆر بە هەڕەمەکی دیاری کراوە‪ .‬بەشێکی زۆریان ئەو مێژووە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو‬
‫شتەی کە عیسا فێر قوتابییەکانی کردووە‪ .‬ئەوان پێیان وایە ئەو بابەتانەی کە خاوەنی‬
‫مەسیحناسی بەرزتر و بەپێزتر و پڕترە‪ ،‬درەنگتر نووسراون‪".‬‬
‫فشاری زیاترم هێنا و گوتم‪" :‬مەگەر وا نییە؟ مەسیحییەکان هەتا پاش نووسینی ئینجیلەکانی‬
‫دیکە بە مەسیحناسییەکی بەپێز و پڕ نەگەیشتبوون‪".‬‬
‫"من پێموایە مەسیحناسی لە ئینجیلەکانی دیکەدا زۆر بەپێز و پڕە‪ .‬بەاڵم گریمان وا نییە‪ .‬بەو‬
‫حاڵەشەوە هێشتا تۆ لەگەڵ کێشەیەکدا دەست و پەنجە نەرم دەکەیت‪ .‬گەلێ نوسراومان هەیە کە‬
‫پێش لە ئینجیل هاتوون و نیشان دەدەن کە مەسیحییەکان عیسایان بە خودا دەزانی‪".‬‬
‫دەیڤد وتووێژەکەمانی بە الڕێدا برد‪ .‬منی زیاتر کونجکۆڵ کرد و گوتم‪" :‬چ نووسراوگەلێک؟"‬
‫"نامەکانی پۆڵس‪".‬‬
‫دەیڤد بە گوتنی ئەم قسەیە بەبێ ئەوەی ئاگای لێ بێت پڵیتەیەکی بچووکی لەسەر بەرمیلێکی‬
‫شاراوەی پڕ لە بارووت داگیرساند‪ .‬زۆربەی موسڵمانان پێیان گوتراوە کە پۆڵس وەکو‬
‫ڕفێنەری مەسیحییەت چاو لێ بکەن‪ ،‬هەر بۆیە بە مرۆڤێکی باشی نازانن و بە چاوێکی‬
‫سووکەوە لێی دەڕوانن‪ .‬لە گەورەترین ئیمامەوە بگرە هەتا نزمترینیان کە دایک و باوکی منن‪،‬‬
‫لەسەر ئەو باوەڕەن و بەو جۆرە منیان پەروەردە کردووە کە پۆڵس پەیامی عیسای دەستکاری‬
‫کردووە و ملیاردان کەسی بەرەو پەرستنی عیسایەکی لەناوچوو بەالڕێدا بردووە‪.‬‬
‫بەپێی ئەو شتەی کە قورئان پێمان دەڵێت‪ ،‬موسڵمانان دەبێت ڕێزێكی تایبەت بۆ عیسا و‬
‫قوتابییەکانی دابنێن‪ .‬ئەوان کەسانێکن کە لە الیەن خوداوە هەڵبژێردراون بۆ ئەوەی پەیامی‬
‫ڕاستەقینەی خودا‪ ،‬کە بریتی بوو لەو ڕاستییەی کە عیسا مرۆڤێکی ئاسایی بوو‪ ،‬بگەیەنن بە‬
‫خەڵك و پەرەی پێ بدەن‪ .‬بەاڵم زۆر زوو لە بەشێک لە مێژووی مەسیحییەتدا خەڵك دەستیان‬
‫کرد بە پەرستنی عیسا‪ .‬کاری ئەمانە کفر بوو‪ .‬هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکە بۆ موسڵمانان‬

‫‪192‬‬
‫نەمایەوە جگە لەوەی کە یەکێک لە مەسیحییە دەسەاڵتدارە سەرەتاییەکان‪ ،‬کە لە دەرەوەی‬
‫بازنەی قوتابییەکان بوو‪ ،‬بە تاوانبار بزانن‪ ،‬ئەو مەسیحییەش پۆڵس بوو‪.‬‬
‫دەیڤد بەبێ ئاگاداربوونی ئەوە‪ ،‬لە درێژەدا گوتی‪" :‬نووسراوەکانی پۆڵس ئەوەمان بۆ ڕوون‬
‫دەکەنەوە کە مەسیحیە سەرەتاییەکان عیسایان بە خودا دەزانی‪ .‬پۆڵس لە چلەکاندا دەستی بە‬
‫نووسین کرد‪ .‬نزیک بە یەک دەیە پێش لەوەی کە ئینجیلی مەرقۆس بنووسرێت‪ .‬بۆ نموونە‪ :‬لە‬
‫یەکێک لە سەرەتاییترین نووسراوەکانیدا دەڵێت عیسا 'کە بە سروشتی خۆی خودایە' و خۆی‬
‫کردە هیچ' بۆ ئەوەی شێوەی مرۆڤ وەربگرێت‪ 1.‬پۆڵس لە یەکێکی دیکە لە یەکەمین‬
‫‪2‬‬
‫نامەکانیدا‪ ،‬تایبەتمەندییەکانی یەهوە دەگەڕێنێتەوە بۆ عیسا و باوک‪.‬‬
‫کەمێک بە دڵتەنگییەوە گوتم‪" :‬باشە‪ ،‬کە چی؟"‬
‫"ئەمە ڕوونە‪ .‬ئەگەر کۆمەڵگایەک پێشوەخت ڕایگەیاندبێت کە عیسا خودی خودایە لە‬
‫جەستەی مرۆڤدا‪ ،‬کەواتە دەتوانین ئەمە قبوڵ بکەین و ئەو ئینجیلە کە لەالیەن ئەو کۆمەڵگایەوە‬
‫نووسراوە‪ ،‬خاوەنی هەمان باوەڕە‪ .‬ئێمە دەبێت ئینجیلەکان بە لەبەرچاوگرتنی پاشخانی باوەڕی‬
‫مەسیحییە سەرەتاییەکان بخوێنینەوە‪ ،‬کە دەتوانین لە ڕێگەی نامەکانی پۆڵسەوە ئەم‬
‫تێڕوانینەمان هەبێت‪".‬‬
‫هەتا ئێرە بۆ من بەس بوو‪ .‬زۆر بە زیرەکییەوە بە مەبەستی وەاڵمدانەوە‪ ،‬السایی قسەکانی‬
‫دەیڤدم کردەوە‪.‬‬
‫"دەی‪ ،‬بێگومان ئەم قسانە لە ئینجیلی مەرقۆسدا نییە‪ .‬پۆڵس دەبێت هەر ئەو کەسە بێت کە‬
‫داهێنانی کردووە و بۆ یەکەم جار باسی لە خودایەتی عیسا کردووە‪ .‬پۆڵس ئەو کەسەیە کە‬
‫پەیامی مەسیحییەتی بە الڕێدا بردووە‪".‬‬
‫دەیڤد سەری لێ شێوابوو‪ .‬گوتی‪" :‬من تێناگەم‪ .‬بۆ خاتری خودا باسی چی دەکەیت؟"‬
‫من ئەو بەڵگە و بیروڕایانە دژ بە پۆڵس‪ ،‬کە لە وتارەکانی نوێژی هەینی و کتێبە ئایینییەکانەوە‬
‫فێر ببووم‪ ،‬بە شێوازێکی دیکە بەکارهێنا و گوتم‪" :‬عیسا گوتی کە نەهاتووە شەریعەت‬
‫ڕەتبکاتەوە‪ ،‬بەڵکو هاتووە تەواوی بکات‪ 3".‬بەاڵم لەم نێوانەدا پۆڵس سەری هەڵدا و گوتی‬
‫عیسا شەریعەتی ڕەت کردووەتەوە‪ .‬عیسا بە خەڵكی گوت‪' ،‬خودای من و خودای خۆتان‬

‫‪( 1‬فیلیپی ‪)٧ -٦ :٢‬‬


‫‪( 2‬یەکەم کۆرنسۆس ‪٦ :٨‬؛ دواوتار ‪ .)٤ :٦‬بۆ زانیاری زیاتر‪ ،‬بڕوانە کتێبی خودای لەخاچدراو‪ ،‬لە نووسینی ڕیچارد‬
‫بۆکهەم‪.‬‬
‫‪( 3‬مەتا ‪)١٧ :٥‬‬
‫‪193‬‬
‫بپەرستن'‪ ،‬بەاڵم پاشان پۆڵس هات و گوتی عیسا خۆی خودا بوو‪ 1.‬پۆڵس ئەو ئایینەی لە الیەن‬
‫عیساوە فێر خەڵك کرابوو‪ ،‬وەریگرت و گۆڕی بە ئایینێک لەبارەی خودی عیساوە‪".‬‬
‫دەیڤدیش لە بەرامبەر هەڵچوونەکەی مندا هاتە وەاڵم‪" .‬بۆچی دەبوا خودابوونی عیسای‬
‫دابهێنابا؟ ئەو کەسێكی جولەکە بوو‪ .‬لە ڕاستیدا‪ ،‬ئەو باشترین قوتابی گاماالئێل بوو کە‬
‫نموونەی جولەکەکان بوو‪ .‬چی بەدەستدەهێنا ئەگەر بیروباوەڕی خودابوونی عیسای‬
‫داهێنابێت؟"‬
‫"دەیڤد‪ ،‬هۆکارەکەی ڕوون نییە؟ پۆڵس شوێنێکی بەتاڵی بۆ هێز و دەسەاڵت دۆزییەوە‪ .‬دیتی کە‬
‫ع یسا چیتر لەوێ نییە و قوتابییەکانیش بە ئەندازەی پێویست سەریانلێشێوا بوو کە نەتوانن‬
‫جڵەویی دەسەاڵت بگرنە دەست‪ .‬ئەو حەزی لە دەسەاڵت و سەرۆکایەتی بوو‪ ،‬هەر بۆیە خۆی‬
‫وەکو "قوتابی" عیسا ناوزەد کرد‪ ،‬هەر چەندە زۆر کەم عیسای بینیبوو‪ .‬بەو شێوەیە دەستی‬
‫گرت بەسەر کڵێسا ی سەرەتاییدا و ئینجیلەکەی خۆی زاڵ کرد بەسەر ئینجیلەکانی دیکەدا‪ ،‬واتە‬
‫‪2‬‬
‫بەسەر ئینجیلی عیسادا‪".‬‬
‫دەیڤد دیار بوو کە باوەڕی بە قسەکەم نەکرد‪ ،‬دەستی کرد بە پێکەنین‪" .‬ئەوە بەڕاستە؟ پێش‬
‫هەموو شتێک‪ ،‬ئەوەی کە گوتت هێشتا هۆکاری ئەوە ڕوون ناکاتەوە کە بۆچی جولەکەیەکی‬
‫دیندار دەبێت عیسا بکات بە خودا‪ .‬ئەگەر تەنانەت پۆڵس بەو ڕادەیە تینووی دەسەاڵت بووبێت‪،‬‬
‫پێویستی بە کارێکی لەو شێوەیە نەبووە‪ .‬پاشان‪ ،‬ئێمە دەزانین کە ئەو بەدوای هێز و دەسەاڵتەوە‬
‫وێڵ نەبوو‪ ،‬چونک ە چەندین جار ئامادە بوو ژیانی خۆی لە پێناوی مزگێنی عیسادا بخاتە‬
‫‪3‬‬
‫مەترسییەوە‪".‬‬
‫دەنگی دەیڤد خەریک بوو توندتر دەبوو و تۆنی دەنگی بەرەو بەرزبوونەوە دەچوو‪.‬‬
‫من قسەکەیم بڕی و گوتم‪" :‬دەیڤد‪ ،‬هەندێک کات مرۆڤەکان ناتوانن دەستبەرداری درۆکانیان‬
‫بن‪ ،‬ئەگەر بێتو پێشوەخت لە ناویدا نقوم بووبێتن‪".‬‬
‫"دەستبەرداری درۆکانیان بن؟ بە چ هۆکارێک دەڵێی کە پۆڵس درۆزن بووە؟"‬
‫"پێم گوتی‪ ،‬حەزی لە دەسەاڵت بوو‪".‬‬

‫بەکارهێنانێکی نادروستی وشەکانی عێسا لە (یۆحەنا ‪.)١٧ :٢٠‬‬ ‫‪1‬‬

‫ئەوە قسەیەکی باوە کە دەگوترێت گوایە (گەالتیا ‪ )٨ :١‬دەریدەخات کە پۆڵس خاوەنی ئینجیلی تایبەت بە خۆیەتی‪.‬‬ ‫‪2‬‬

‫(دووەم کۆرنسۆس ‪)٢٧ -٢٣ :١١‬‬ ‫‪3‬‬

‫‪194‬‬
‫دەیڤد تەواو شێوا‪" .‬دەسەاڵت!؟ ئەگەر ئەو دەسەاڵتی بویستبا‪ ،‬دەیتوانی لە شوێنی خۆی‬
‫بمێنیتەوە‪ .‬ئەو باشترین قوتابی گاماالئێل بوو‪ ،‬کە گەورەترین مامۆستای ئەو سەردەمە بوو؛‬
‫واتە دەسەاڵت لەسەر ڕێگەی بوو‪ .‬بەاڵم ئەو ڕێک بە پێچەوانەی ئاراستەوە ڕۆیشت؛ ژیانی‬
‫هەژاری و بێفیزیی هەڵبژارد‪ .‬مەسیحییە سەرەتاییەکان دەبێت سوپاسی پۆڵس و قوربانییەکانی‬
‫بکەن کە زیندوو مانەوە!"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬وە هەموو مەسیحییەکان دەبێت سوپاسگوزاری پۆڵس بن کاتێک لە بەردەم یەزدان‬
‫ڕادەوەستن و لەبەر ئەوەی کە لە جێگەی ئەو مرۆڤێکیان پەرستووە‪ ،‬حوکم دەدرێن!" هەر کە‬
‫ئەو قسەیە لە دەمم دەرپەڕی‪ ،‬یەکسەر درکم بەوە کرد کە زیادەڕەویم کردووە‪ .‬بەاڵم تازە کار‬
‫لە کار ترازابوو‪ ،‬وە من لەوە لووتبەرزتر بووم کە داوای لێبوردن بکەم‪ .‬تەنها چاوم خستە‬
‫سەر دەیڤد و چاوەڕێی وەاڵمی ئەوم کرد‪.‬‬
‫دەیڤد لە ناکاو بێدەنگ بوو‪ .‬بۆ چەند ساتێک هیچی نەگوت‪ .‬وە کاتێک کە زاری کردەوە‪،‬‬
‫قسەکانی ئارام و لەسەرخۆ بوو‪ ،‬هەروەها پێداگری لەسەر وشەکان دەکرد و بە حونجە قسەی‬
‫دەکرد‪ .‬دەتگوت قسەکانی بە فشارێکی زۆر لە ڕێگەی فیلتەرێکەوە دێنە دەرێ‪" .‬نەبیل‪ ،‬لە‬
‫دوای عیسا‪ ،‬بە ڕای من پۆڵس پیرۆزترین کەسە‪ .‬من نامەوێ لێرە دانیشم و تەنها لەبەر ئەوەی‬
‫کە بۆچوونەکانت ڕاست دەربچن‪ ،‬دەست بکەین بە سووکایەتیکردن پێی‪ .‬هاوڕێیەتییەکەمانم‬
‫بەالوە گرنگە‪ ،‬بۆیە پێم وایە وا باشە کە چیتر لەسەر ئەم بابەتە قسە نەکەین‪ ".‬دیسان ڕاوەستا‪،‬‬
‫ئینجا گوتی‪" :‬ڕازیت؟"‬
‫"ڕازیم‪".‬‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬دواتر دەتبینمەوە‪ ".‬یەکسەر دوای ئەم قسەیە‪ ،‬درگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و بەو‬
‫باران و تۆفانەوە ڕۆیشتە دەرەوە‪.‬‬

‫‪195‬‬
‫وەرزی شەشەم‬

‫بەرگریکردن لە ئینجیل‬

‫‪196‬‬
‫بەشی سی و دوو‬
‫کێشمەکێش لەسەر سێیانە (ثالوث)‬
‫قسە و گفتوگۆی ئێمە لەسەر پۆڵس تەنها ئەو کاتە نەبوو کە من و دەیڤد ڕووبەڕووی یەکتر‬
‫بووینەوە‪ .‬زۆربەی ئەو کاتانەی کە باسی بنەمای باوەڕمان دەکرد‪ ،‬گەرموگوڕ و بەجۆش‬
‫دەبووین‪ .‬هەتا ئەو بابەتانە کە لەسەریان هاوڕا نەبووین‪ ،‬گرنگتر بوونایە‪ ،‬زیاتر ئەگەری ئەوە‬
‫هەبوو کە یەکێکمان قسەی توند و تاڵ بەوەی دیکە بڵگوتبا‪ .‬جیاوازییە توندەکان دەبووە هۆی‬
‫سەرهەڵدانی گەرموگوڕی و جۆش و خرۆشێکی زیاتر‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ یەکتر دەژیاین‪ ،‬بۆیە گرنگ نەبوو کە هاوڕێیەتی ئێمە‬
‫چەندە توند و سەخت دەبووەوە‪ .‬تەنانەت ئەگەر بە هێڵی کۆتایی بگەیشتباین‪ ،‬وە لە کاتی‬
‫تووڕەبووندا بەڵێنمان دەدا کە ئیدی حەقمان بەسەر یەکترەوە نەبێت‪ ،‬کاتێک کە دوای‬
‫هەفتەیەک لە ڕاهێنانەکانی تاوانناسیدا‪ ،‬یان ڕۆژی دواتر لە پۆلدا‪ ،‬یەکترمان دەدیت‪ ،‬ناچار‬
‫دەبووین نەرم و نیان بینەوە‪ .‬یان لەو حاڵەتەی کە لەگەڵ دەیڤد باسی پۆڵسمان کرد‪ ،‬تەنها بیست‬
‫خولەکی خایاند‪ ،‬چونکە دەیڤد پێویستی بە ئۆتۆمبێلەکەی من بوو‪.‬‬
‫ئەمە تەنها یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی پەیوەندی هاوڕێیەتی گەرموگوڕ‬
‫زۆر گرنگە‪ .‬پەیوەندی ڕووکاری و سەرزارەکی لە پاش کێشەیەکی سادە تێکدەچێت و‬
‫دەشێوێت‪ ،‬بەاڵم ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ یەکتر دەژیاین‪ ،‬بۆیە ناچار بووین کە ئاشت بینەوە‪.‬‬
‫هەڵبەت ئێمە زیاتر بوون لە هاوڕێی نزیک‪ ،‬چونکە بەڕاستی یەکترمان خۆشدەویست و‬
‫گرنگیمان بە یەکتر دەدا‪ .‬وەکو برای ڕاستەقینە‪ ،‬تەنانەت لەدوای گەورەترین موناقەشە و‬
‫گفتوگۆی زبر و توند‪ ،‬ئێمە هێشتا برای یەکتر بووین‪ .‬خۆشەیستی زۆرێک لە چەوتی و‬
‫هەڵەکانی دادەپۆشی‪.‬‬
‫جێگەی سەرسوڕمان بوو کە گفتوگۆکانمان بەسوود دەبوون‪ ،‬چونکە بە هۆیانەوە دەمانزانی کە‬
‫خاڵە ناکۆک و گرژەکان لە کوێ خۆیان مەاڵس داوە کە دەبوا پەنجەمان بخستبایەتە سەری‪.‬‬
‫بابەتی سێیانە یەكێک بوو لەوانە‪ .‬وەکو چۆن دژایەتی خودابوونی عیسام دەکرد‪ ،‬بە هەمان‬
‫شێوە دژایەتییەکی توندی سێیانە لەگەڵ شوناسی موسڵمانیی مندا گرێی خواردبوو کە وەکو‬
‫مینێکی شاراوە وابوو‪.‬‬

‫‪197‬‬
‫کرۆک و ناوەڕۆکی بیروباوەڕی ئیسالم بریتییە لە تەوحید‪ .‬بەشێکی تەواو لە خوداناسی‬
‫ئیسالمی تایبەتە بەم بوارە‪ ،‬هەر بۆیە بە کورتی باسکردنی کارێكی ئاسان نییە‪ ،‬بەاڵم لە‬
‫بنەڕەتدا تەوحید بیروباوەڕی تاک و تەنهابوونی خودایە‪ .‬ئەو چەمکە تەنها پشتگیریکردن نییە‬
‫لە یەکتاپەرستی‪ ،‬بەڵکو بە تەواوی واتای تاک و تەنهابوونی خودا دەگەیەنێت‪ .‬جەوهەریی‬
‫خودا و ئەوەی کە وا دەکات کە ئەو خودا بێت‪ ،‬تاک و تەنهابوونیەتی‪ :‬سەربەخۆ‪ ،‬بێ هاوتا‪،‬‬
‫هەرە بەتوانا‪ ،‬پاک و پیرۆز و بە تەواوی تاک و تەنها‪ .‬بە هیچ جۆرێك نەدەکرا لە دانەیەک‬
‫زیاتر بێت‪.‬‬
‫ئەم بابەتە الهوتییە لە زەمینەی گفتوگۆی ئیسالمی و مەسیحیدا ئەمەیە‪ :‬تەوحید‪ ،‬سەرەکترین‬
‫بنەمای ئیسالمە کە دژی سێیانەیە‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە لەنێو گەلێکی بە ڕواڵەت مەسیحیدا گەورە دەبووم‪ ،‬موسڵمانانی دەوروبەرم‬
‫منیان لە بەرامبەر بابەتی سێیانەدا پڕ چەک کردبوو‪ .‬لەبیرمە کە زۆرێک لە وتاری‬
‫هەینییەکان‪ ،‬وانەکانی کەمپی گەنجان‪ ،‬کتێبە فێرکارییە ئایینییەکان و خولی خوێندنەوەی‬
‫قورئان‪ ،‬تایبەتکرابوون بە دژایەتیکردنی سێیانە‪ .‬هەموو ئەوانە یەک پەیامیان هەبوو‪ :‬سێیانە‬
‫ئەو چەندتاپەرستییەیە کە لەژێر پەردەیەکی ناسکدا خۆی حەشار داوە‪.‬‬
‫هەتا ڕادەیەکی زۆر فێریان دەکردم کە بەم شێوەیە تماشای سێیانە بکەم‪ :‬مەسیحییەکان‬
‫دەیانەوێت کە عیساش لەگەڵ خودا بپەرستن‪ ،‬هەرچەندە دەزانن کە تەنها یەک خودا بوونی‬
‫هەیە‪ .‬هەر بۆیە دەڵێن کە خودا هاوکات هەم سێیە و هەم یەکیشە و پێی دەڵێن سێیانە‪ .‬هەرچەندە‬
‫ئەمە هیچ ژیربێژی و مەنتقێکی تێدا نییە‪ ،‬بەاڵم مەسیحییەکان پێداگری لەسەر دەکەنەوە‪.‬‬
‫کاتێک کە داوایان لێدەکەیت سێیانەت بۆ ڕوون بکەنەوە‪ ،‬لە وەاڵمدا دەڵێن ئەوە ڕاز و نهێنییە و‬
‫دەبێت بە باوەڕەوە قبوڵی بکەیت‪.‬‬
‫وەکو گەنجێكی موسڵمان لە ڕۆژاوادا‪ ،‬بڕیارم دا کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکەم‪ .‬هەر‬
‫کاتێک لەگەڵ مەسیحییەکدا قسەم دەکرد‪ ،‬یەکەم پرسیارم ئەمە دەبوو‪" ،‬ئایا سێیانەت بەالوە‬
‫گرنگە؟" کاتێک وەاڵمەکەی بە بەڵێ بوایە‪ ،‬ئەوا دەمپرسی‪" :‬هەتا چ ڕادەیەک بەالتەوە‬
‫گرنگە؟" وە چاوەڕێی ئەوە بووم کە بڵێت باوەڕنەبوون بە سێیانە کفرە‪ .‬پرسیاری سێیەم‬
‫ڕەوەندی ئامادەکارییەکەی تەواو دەکرد‪ .‬ئینجا دەمپرسی‪" :‬باشە‪ ،‬سێیانە چییە؟" وە هەمان‬
‫وەاڵمی هەمیشەییم وەردەگرت‪ ،‬خودا سێیە لە یەکدا‪ .‬ئینجا گوهللی کۆتاییم دەتەقاند‪" :‬ئەوە‬
‫واتای چییە؟" زۆربەی کاتەکان گێژ و سەرلێشێواو تماشایان دەکردم‪ .‬هەندێک کەس باسی‬

‫‪198‬‬
‫هێلکە و ئاویان بۆ دەکردم‪ ،‬بەاڵم ه ەرگیز کەس نەیدەتوانی بەدروستی بیروباوەڕی سێیانەم بۆ‬
‫ڕوون بکاتەوە‪ .‬سێ چی لە یەک چی؟ وە ئەمە چۆن دژی خۆی نییە؟‬
‫پرسیارەکانی من پرسیارگەلێکی ئاڵۆز لەسەر بابەتێکی ناڕوون نەبوو‪ ،‬بەڵکو پرسیارگەلێکی‬
‫سادە بوون کە بە هۆیانەوە هەوڵم دەدا فێرکردنە سەرەکییەکانی مەسیحییەتم بۆ ڕوون ببێتەوە‪،‬‬
‫بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی تەمەنم هیچ مەسیحییەکم نەدیت کە بتوانێت وەاڵمی ئەو‬
‫پرسیارە بداتەوە‪ .‬ئەمەش واتای ئەوەی دەگەیاند کە تووشی هەر مەسیحییەک دەبووم‪ ،‬وای‬
‫دەکرد کە ئەو شتەی لە قورئان لەسەر سێیانە خوێندبووم‪ ،‬بەهێزتر بێت‪ :‬سێیانە بیروباوەڕێکی‬
‫‪1‬‬
‫بێ بنەمایە کە شایانی سزای خودایە‪.‬‬
‫لە ئیمامە بەڕێزەکانەوە بگرە هەتا دەگاتە ڕێبەرە زاناکان و دایک و باوکم و نەنک و باپیرم‪،‬‬
‫هەمووان فێریان کردبووم کە بەم دید و ڕوانگەیەوە بڕوانمە سێیانە‪ .‬هەموو ئەوانەی کە‬
‫خۆشمدەویستن و ڕێزم دەگرتن‪ ،‬فێریان کردبووم کە سێیانە ڕەت بکەمەوە‪ ،‬وە بە‬
‫لەبەرچاوگرتنی ئەمە و بێتوانایی مەسیحییەکان لە ڕوونکردنەوەی سێیانەدا‪ ،‬بە ئاسانی دەتوانی‬
‫درک بەوە بکەیت کە بۆچی ڕقلێبوونەوە لە سێیانە بەشێکە لە شوناس و ناسنامەی ئیسالمیی‬
‫من‪ .‬ئەمە هەموو موسڵمانە دیندارەکان دەگرێتەوە‪.‬‬
‫من و دەیڤد چە ند جارێک لەسەر سێیانە قسەمان کردبوو‪ ،‬وە لەگەڵ ئەوەی کە ئەو لە زۆرێک‬
‫لە مەسیحییەکانی دیکەی ڕوونتر و قووڵتر وەاڵمی دابووەوە‪ ،‬بەاڵم مێشکی من پێش ئەوەی کە‬
‫ئەو بناسێت گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی کە سێیانە جێگەی متمانە نییە و ناکرێت باوەڕی پێ‬
‫بکەیت‪ .‬هەر بۆیە ڕووبەڕووی یەکتر بووینەوە‪ ،‬وە بە هەمان شێوەی بابەتەکەی پۆڵس‪،‬‬
‫بڕیارمان دا کە هەتا ماوەیەکی نادیار قسەی لەسەر نەکەینەوە‪.‬‬
‫لە یەکێک لەو شوێنانەی کە هیچ ئەگەر و شیمانەیەکم شک نەدەبرد‪ ،‬لە کاتێکدا لە تەنیشتیدا‬
‫دانیشتبووم‪ ،‬لەناکاو چارەسەرەکەی هات بە مێشکمدا‪.‬‬

‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪ .)١١٦ ،٧٣‬هەرچەندە بەپێی ئایەتی ‪ ،١١٦‬سێیانە لە باوک و کوڕ و مریەمی دایک‬
‫پێکهاتووە‪.‬‬
‫‪199‬‬
‫بەشی سی و سێ‬
‫هاوئاوازبوون لەگەڵ سێیانە‬
‫مانگی حوزەیرانی ساڵی ‪ ٢٠٠٣‬بوو‪ ،‬هاوینی دووەم ساڵی زانکۆم بوو‪ ،‬وە گۆڕانکارییەکی‬
‫گەورە خەریک بوو لە ژیانمدا ڕوویدەدا‪ .‬بڕیارمدابوو ساڵێک زووتر زانکۆ تەواو بکەم‪ ،‬کە‬
‫ئەوەش واتە بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی قۆناغی دواتری ژیانم‪ .‬هەروەها ئەو بڕیارە مانای‬
‫ئەوەی دەگەیاند کە دەبوا خۆم بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی کۆلێژی پزیشکی لە مانگی ئابدا‬
‫ئامادە کردبا‪ .‬ئەو تاقیکردنەوەیە پێویستی بە هەبوونی کیمیای ئۆرگانیک بوو‪ ،‬هەر بۆیە‬
‫هاوینەکەم کردە قوربانی و هەفتەیەک پێنج ڕۆژ دەستم کرد بە خوێندنی وانەی کیمیا‪ .‬هیچ‬
‫جێگەی سەرسوڕمان نەبوو کە دەیڤدیش ئەو وانانەی هەڵگرتبوو‪ ،‬کە ئەوەش واتە هەفتانە پێنج‬
‫ڕۆژ لەگەڵ دەیڤد کاتم بەسەر دەبرد‪.‬‬
‫بەاڵم ئەوە تەنها من نەبووم کە بڕیار بوو گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانیدا ڕووبدات‪.‬‬
‫ماوەیەک پێشتر‪ ،‬بەر لەوەی کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی تاوانناسی سواری‬
‫فڕۆکە بین‪ ،‬من و دەیڤد لەبارەی هەستانەوەی عیسا سەرقاڵی گفتوگۆ بووین‪ .‬من بە مەبەستی‬
‫پشتگیریکردن لە بیردۆزی بێهۆشبوون بەڵگەیەکم هێنابووەوە‪ ،‬کە دەیڤد بەم جۆرە وەاڵمی‬
‫دامەوە‪" :‬کوڕی باش‪ ،‬ئەو بەڵگە الوازە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر من نییە‪ ،‬من لە گەڕەکی‬
‫ڤاگۆن و تڕێلەنشینەکانەوە هاتووم‪ ،‬من مێشکم ئیش دەکات!"‬
‫بەبێ ئەوەی کە ئێمە بزانین‪ ،‬کچێک کە تازە هاتبووە نێو گروپی تاوانناسییەوە‪ ،‬گوێی لە‬
‫قسەکانی ئێمە گرتبوو‪ .‬ئەویش هاتە مەیدانەوە و گوتی‪" :‬ئەوە بەڕاستە؟ باشە‪ ،‬منیش لە‬
‫زیندەوەری یەکخانەییەوە هاتووم‪ ".‬من و دەیڤد یەکسەر بە گومانەوە ئاوڕمان لێی دایەوە‪ .‬هەر‬
‫چەندە ئێمە بەتەواوی نەماندەزانی ئەو کچە کێیە‪ ،‬بەاڵم ئەو دەیویست کە گفتوگۆمان لەگەڵ‬
‫بکات! من و دەیڤد لەسەر شتێک هاوڕابووین‪ ،‬ئەوەیش ئەوەی کە بیردۆزی پەرەسەندنی بێ‬
‫ئامانج لە ڕووی ئامارییەوە مەحاڵە‪ .‬ئێمە پێکەوە هێرشمان کردە سەر بیروبۆچونەکانی ئەو‪،‬‬
‫ئەویش وەاڵمی هێرشەکانی ئێمەی دایەوە‪ .‬ئێمە بە درێژایی ڕۆژانی پشوو لەگەڵ ئەو کچەدا‬
‫باسی ڕاستی‪ ،‬ڕێژەیی‪ ،‬خودا‪ ،‬پەرەسەندن و زانستمان کرد‪ .‬ئەو کەسێكی زۆر گەرموگوڕ بوو‬
‫و بە ئاسانی کۆڵی نەدەدا‪.‬‬
‫دوای سێ ڕۆژ‪ ،‬مێریی باوەڕی بە خودا هێنا و دەیڤدیش ئاشقی مێریی ببوو‪ .‬دوای تێپەڕبوونی‬
‫دوو مانگ ئەو دوانە ئەڵقەی دەزگیراندارییان گۆڕییەوە‪ .‬هاوینی ‪ ،٢٠٠٣‬ساڵێک بەسەر ژیانی‬

‫‪200‬‬
‫هاوبەشی دەیڤد و مێریدا تێپەڕیبوو‪ ،‬وە هەموومان بە تامەزرۆییەوە چاوڕێی یەکەم منداڵیان‬
‫بووین‪ .‬من و دەیڤد لە پۆلی کیمیای ئۆرگانیکدا چاوڕێی لێدانی زەنگی تەلەفۆنەکە بووین و‬
‫تەواو خۆمان ئا مادەی ئەوە کردبوو کە وەاڵم بدەینەوە و بە ڕاکردن بڕۆین بۆ نەخۆشخانە‪.‬‬
‫ساتێكی پڕ لە جۆش و خرۆش بوو‪.‬‬
‫لەگەڵ ئەوەی کە لە هەر ئان و ساتێکدا دەبوا پۆلمان بەجێبهێشتبا‪ ،‬هەروەها لەگەڵ ئەوەی کە‬
‫بەردەوام دەفتەرمان ئەمدەست و ئەودەست دەکرد و بە هێواشی پێدەکەنین‪ ،‬ڕێک لە ناوەڕاستی‬
‫پۆلەکەدا و لە ڕیزی یەکەمدا لە پۆلی مامۆستا ئادەمسکی دانیشتبووین و تەنها یەک مەتر لە‬
‫مامۆستا دوور بووین‪ ،‬کە سەرقاڵی وانەگوتنەوە بوو‪ .‬زۆر بە جوانی شوێنی دانیشتنەکەمانم‬
‫لەبیرە چونکە لەوێدا بوو کە بۆ یەکەم جار مێشکم سەبارەت بە بابەتی سێیانە کرایەوە‪ ،‬ئەو‬
‫ساتەم هەرگیز بیر ناچێت و لە مێشکمدا چەسپاوە‪.‬‬
‫سێ خشتەی گەورە لە نیترات بە رەنگێکی گەورەی رەش و سپی لە سەر دیواری پێشەوەی‬
‫پۆلەکە نیشان درابوو‪ .‬وانەکەمان سەبارەت بە رەزونانس بوو‪ ،‬واتە رێکخستی ئەلکترۆن لە‬
‫گەردیلەیەکی دیاریکراودا‪ .‬چەمکی سەرەتایی رەزونانس ئەوەندە سادە و ساکارە کە تەنانەت‬
‫بەبێ هیچ جۆرە زانیارییەکی سەرەتایی لە سەر کیمیا دەتوانین لێی تێبگەین‪ .‬لە ڕاستیدا‬
‫گەردیلەکان یەکەی سەرەکی تەنەکانن‪ .‬گەردیلە ناوکێکە کە ئەلیکترۆنەکان بە دەوریدا‬
‫دەسوڕێنەوە‪ .‬گەردیلەکان لە پێکهاتەی یەک گەرددا بەهۆی ئەلەکترۆنەکانەوە پێکەوە‬
‫بەستراونەتەوە‪ .‬ڕێکخستنی جیاوازی ئەلیکترۆنەکان لە گەردێكی دیاریکراودا پێی دەگوترێت‬
‫پێکهانی ڕێزۆنانسی‪ .‬هەندێک لە گەردەکان وەکو گەردی ئاو هیچ ڕێزۆنانسێكیان نییە‪ .‬لە‬
‫حاڵێکدا‪ ،‬هەندێك گەردی دیکە هەن کە خاوەن سێ پێکهاتەی ڕێزۆنانسین یان زۆترن‪ ،‬وەک‬
‫نیترات کە لەسەر دیواری پێشەوەی پۆلەکەماندا نیشاندرابوو‪.‬‬
‫ئەگەرچی ئەم چەمکە ئەوەندە سادە و ساکار بوو کە بتوانین لێی تێبگەین و لێشی تێگەیشتین‪،‬‬
‫بەاڵم لە ڕاستیدا وا دەردەکەوت کە زۆر زەحمەت و ئاڵۆزە‪ .‬خانمی ئادامسکی بەم‬
‫ڕوونکردنەوەیە دەرنجامی وانەکەی پێداین‪" :‬ئەم خشتانە باشترین شێوازی نیشاندانی‬
‫پێکهاتەکانی ڕێزۆناسن لەسەر کاغەز‪ ،‬بەاڵم لە ڕاستیدا زۆر لەمە ئالۆزترن‪ .‬بەاڵم بە کردەوە‬
‫گەردێکی خاوەن ڕێزۆنانس لە هەر سات و ئانێک لە زەمەندا هەموو پێکهاتەکانی خۆیەتی‪،‬‬
‫لەگەڵ ئەوەی کە هیچ کام لە پێکهاتەکانی خۆی لە یەک ئان و ساتێکی زەمەندا نییە‪.‬‬
‫ڕوخساری قوتابییەکانی دیکەش دەبێت وەکو هی من بێت‪ ،‬چونکە خانمی ئادامسکی قسەکەی‬
‫دووبارە کردەوە‪" .‬گەرد هاوکات هەموو پێکهاتەکانی هەیە‪ ،‬هەرگیز تەنها تەنها یەک دانە‬

‫‪201‬‬
‫نییە‪ ".‬دوای وەستانێکی کورت دووبارە دڵنەوایی داینەوە و گوتی‪" :‬نیگەران مەبن‪ .‬لە‬
‫تاقیکردنەوەدا تەنها ئەو پێکهاتانەتان لێ داوا دەکرێت کە لەسەر کاغەز دەکێشرێن‪ ".‬بەو‬
‫قسەیەی ئەو تەواوی پۆل پێکەوە هەناسەیەکی ئارامیان هەڵکێشا‪.‬‬
‫بەاڵم من ئارامیم لێ بڕابوو‪ .‬ڕووم کردە دەیڤد‪ ،‬نەمدەتوانی بەسەر ئەو شتەدا تێبپەڕم کە هەر‬
‫ئێستا خانمی ئادامسکی گوتی‪ .‬دەیڤد بە نەرمی شانێکی هەڵتەکاند و دووبارە ڕووی کردەوە‬
‫مامۆستا‪ ،‬چو نکە ڕۆیشتبووە سەر بابەتی دواتر‪ .‬وا دیار بوو من تەنها کەسێک بووم کە بیرم‬
‫لەو بۆمبە دەکردەوە کە مامۆستا تەقاندبووی‪.‬‬
‫چۆن دەکرێت شتێک لە یەک ساتدا چەندین شتی جیاواز بێت؟ ئێمە باسی شتی وەکو‬
‫پارچەیەک گۆشتێکمان نەدەکرد کە دەکرێت هاوکات گەرم و ئاودار و ئەستوور و نەرم بێت‪.‬‬
‫ئێمە لەبارەی ڕێکخستنی ئەلیکتریکی و بۆشایی نێوان گەردەکانەوە قسەمان دەکرد‪ .‬ئەوەی کە‬
‫مامۆستاکەم گوتی ڕێک وەکو ئەو وابوو کە بڵێت نەبیل لە تێکساس خەریکی گۆشت خواردنە‬
‫لە کاتێکدا لە هەمان سات و ئاندا لە دوورگەکانی کاریبی لەسەر جۆالنە سەرخەوێک‬
‫دەشکێنێت‪ .‬بەو ڕادەیەی کە ئەنجامدانی هەر یەک لەو کارانە بە تەنها چێژبەخش بوو‪ ،‬بەاڵم‬
‫لۆژیکی و ژیربێژی نییە کە بڵێی من دەمتوانی هاوکات هەردووکی ئەنجام بدەم‪.‬‬
‫تەواو سەرم لێ شێوابوو‪ ،‬وە ئەوەی کە بارودۆخەکەی خراپتر دەکرد ئەوە بوو کە وا پێدەچوو‬
‫ئەوانەی دەوروبەرم بە هیچ شێوەیەک بیر و هزریان نەجوواڵبوو‪ .‬تماشایەکی ژوورەکەم کرد‪،‬‬
‫واقم وڕما و دەمم کرایەوە کە بینیم ئەو هەمووە قوتابییە کوێرانە هەموو شتێكیان قبوڵ کردووە‪.‬‬
‫بەاڵم ئایا بەڕاستی کوێرانە قبوڵیان کردووە؟ مامۆستاکەمان وانەی زانستەکانی دەگوتەوە و‬
‫باسی دنیای ناوەوەی گەردەکانی دەکرد‪ .‬ئەو شتانەی کە لەو ئاستەدا ڕوویدەدا بۆ ئێمە کە‬
‫دنیامان لە ئاستی مرۆڤانەوە دەبینی‪ ،‬لەگەڵ مێشکماندا نەدەگونجا‪ .‬تەنانەت کاتێک کە بیر لە‬
‫بیرۆکەی بە ڕووکار سادەی گەردیلەکان دەکەینەوە‪ ،‬سەرمان لێ دەشێوێت و زۆر ئاڵۆز‬
‫دەردەکەوێت‪ .‬بیرکردنەوە لە گەردیلە واتە ئەو کورسییەی کە من لەسەری دانیشتووم‪ ،‬لە‬
‫ڕاستیدا تەنێکی ناوپڕ نییە‪ ،‬کە تەنها کێش و قورسایی من هەڵبگرێت‪ .‬بەڵکو بۆشاییەکی تەواو‬
‫بەتاڵە کە تەنها بەشێکی بچووک لەو تەنۆلکانەی لە خۆدا جێ کردووەتەوە کە بە خێراییەکی‬
‫خەیاڵی دەجوڵێتەوە‪ .‬کاتێک کە بیری لێ دەکەینەوە‪ ،‬ناتوانین قبوڵی بکەین‪ ،‬بەاڵم بوونی هەموو‬
‫شتێك لە جیهاندا ڕێک بەو جۆرەیە‪ .‬قسە و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە هیچ سوودێکی نییە‪.‬‬

‫‪202‬‬
‫کاتێک گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە قوتابییەکانی دیکە کوێرانە بیروبۆچوونە پووچەکانیان قبوڵ‬
‫نەکردووە‪ ،‬بیر و هزرم لەسەر ئەوان نەما‪ .‬ئەوان پێش من درکیان بەوە کردبوو کە هەندێک‬
‫ڕاستیی لەسەر جیهانی ئێمە هەن کە ناتوانیت بە ئاسانی لە مێشکتدا جێگەی بکەیتەوە‪.‬‬
‫لە کاتێکدا مێشکم پارچەکانی مەتەڵەکەی پێکەوە دەبەستەوە‪ ،‬چاوم لەسەر وێنەی پێکهاتە‬
‫جیاوازەکانی نیترات بوو کە لەسەر شاشەی دیوارەکە نیشان درابوو‪ .‬گەردێکی نیترات‬
‫هەمیشە و هاوکات هەر سێ پێکهاتە ڕێزۆنانسییەکەیە و هەرگیز تەنها یەکێکیان نییە‪ .‬هەر‬
‫سێکیان جیاوازن‪ ،‬بەاڵم هەموویان یەکسانن و لە بنەڕەتدا یەکن‪ .‬واتە‪ ،‬سێ لە یەکن‪.‬‬
‫ڕێک ئەو کاتە بوو کە بابەتەکە جێی خۆی کردەوە‪ :‬ئەگەر شتێک لەم جیهانەدا هەبێت کە‬
‫بتوانێت سێ لە یەکدا بێت‪ ،‬ئەگەر تەنانەت بە تەواویش لێی تێبگەین‪ ،‬ئەوا بۆچی خودا ناتوانێت‬
‫سێ لە یەکدا بێت؟ وە ڕێک لەو کاتەدا بوو کە سێیانەش ئەو شوێنەی لە مێشکی مندا پەیدا کرد‬
‫کە دەکرێت دروست و ڕاست بێت‪ .‬تماشایەکی دەیڤدم کرد و بڕیارم دا کە هیچ نەڵێم‪.‬‬
‫دوای ماویەک‪ ،‬بە دید و ڕوانگەیەکی جیاوازەوە سەرێکی دیکەم لە بیروباوەڕی سێیانە دایەوە‪.‬‬
‫مەسیحییەکان مەبەستیان چییە کە دەڵێن خودا سێیە لە یەکدا؟ سێ شت لە یەک شتدا؟ لە کتێبی‬
‫"سێیانەی فەرامۆشکراو" لە نووسینی "جەیمز وایت"دا دوای ئەو پرسیارە کەوتم‪ ،‬وە هەموو‬
‫شتێک زیاتر ڕێی تێ دەچوو و ڕوونتر دەردەکەوت کە زانیم خودای سێیانە دەکرێت ڕاست‬
‫بێت‪.‬‬
‫بیروباوەڕی سێیانە دەڵێت کە خودا سێ کەسە لە یەک زات و بووندا‪" .‬زات‪ ،‬بوون" لەگەڵ‬
‫"کەس" هەمان شت نین‪ ،‬کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە سێیانە دژیەکی تێدا نییە‪ .‬بۆ‬
‫ئەوەی کە بتوانیت بیهێنیتە پێش چاوت‪ ،‬بیر لەمە بکەوە‪ :‬من زاتێکم‪ ،‬مرۆڤم‪ .‬هەروەها کەسم‪،‬‬
‫کە ئەویش نەبیل قوڕەیشییە‪ .‬کەواتە من زاتێک و کەسێکم‪ ،‬مرۆڤێک کە نەبیل قوڕەیشییە‪.‬‬
‫بیروباوەڕی سێیانە پێمان دەڵێت کە خودا یەک زات و سێ کەسە‪ ،‬باوک و کوڕ و ڕۆحی‬
‫پیرۆز‪.‬‬
‫لە کاتی تەواوی خۆیدا و بەبێ هیچ گفتوگۆیەکی باش لەگەڵ دەیڤد‪ ،‬بەپێی شێوازی خۆم لە‬
‫سێیانە تێگەیشتم و بۆم دەرکەوت کە دەکرێت سروشتی خودا بەو شێوەیە بێت‪ .‬تەواو قەناعەتم‬
‫بەوە نەهاتبوو کە دەکرێت ڕاست بێت‪ ،‬چونکە تەوحیدی پێشێل دەکرد‪ ،‬بەاڵم ناچار بووم ئەوە‬
‫قبوڵ بکەم کە لە ڕووی لۆژیکی و مەنتقییەوە ڕێی تێدەچوو‪ .‬وە بەو هۆیەوە‪ ،‬بیروباوەڕم‬
‫لەسەر خودا فراوانتر و دەوڵەمەندتر بووەوە‪.‬‬

‫‪203‬‬
‫بەاڵم هیشتا فێرکردنێکی مەسیحی هەبوو کە ڕێگەی نەدەدا لە ئینجیل تێبگەم‪ .‬مردنی عیسا‬
‫چۆن باجی گوناهەکانی ئێمە دەدات؟ هەتا ئەو کاتەی من و دەیڤد قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین‪،‬‬
‫کۆمەڵە دوو کەسییەکەمان دەبووە سێ کەس‪.‬‬

‫‪204‬‬
‫بەشی سی و چوار‬
‫یەکالییکردنەوەی ڕزگاری‬
‫کۆتا ساڵم لە زانکۆی ئۆڵد دۆمینیەن نائاسایی بوو‪ .‬جودا لەوەی کە سێیەم ساڵم بوو‪ ،‬بەاڵم‬
‫یەکەم ساڵ بوو کە لە بەشی ناوخۆیی زانکۆدا دەژیام‪ .‬دایک و باوکم جگە لە ناڕازیبوونیان‪،‬‬
‫پێداگرییان لەسەر ئەوەش دەکردەوەکە ژیانم لە بەشە ناوخۆییدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە‬
‫هەڵسوکەوت و ئاکارم خراپ بێت‪ .‬هەتا ساڵی سێیەم نەمتوانی قەناعەتیان پێ بهێنم کە ئەرک و‬
‫بەرپرسیارییەتییەکانم ئەوەندە زۆرن کە چیتر ناتوانم هاتوچۆ بکەم‪.‬‬
‫یەکێک لەو ئەرکانەم بریتی بوو لە سەرۆکایەتیکردنی کۆلێژی شانازییەکان‪ ،1‬وە کاتێک کە‬
‫دایک و باوکم ڕێگەیان دا ماڵ بەجێبهێڵم‪ ،‬بۆ هەڵبژاردنی ژوورەکەم لە بەشە ناوخۆییدا سوودم‬
‫لەو ئەرکە بینی‪ .‬ژوورەکەی من کەوتبووە بەشی باشوری ڕۆژوای هۆڵی وایت هێرست لە‬
‫نهۆمی کۆتایی‪ .‬پەنجەرەکەی بە ڕووی دەریاچەی ئێلیزابێتدا دەکرایەوە کە دیمەنێکی بێ‬
‫وێنەی هەبوو‪ ،‬هەروەها لە جوانیدا دووەم دیمەنی تەواوی زانکۆکەی هەبوو‪ .‬ژوورەکەی‬
‫ت ەنیشتی جوانترین دیمەنی هەبوو‪ ،‬بەاڵم نەچوومە ئەو ژوورە چونکە سیستەمی گەرمییەکەی‬
‫کێشەی هەبوو‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا ئەو ژوورە درا بە کوڕێکی بودایی بە ناوی زاک‪ ،‬کە بە زوویی دەبووینە هاوڕێی‬
‫یەکتر‪ .‬زاک قوتابی بەشی فەلسەفە بوو‪ .‬ئەو خاوەنی هەڵسوکەوتیكی نەرم و نیان و‬
‫بیروهز رێکی کراوە بوو‪ ،‬کە ببووە هۆی ئەوەی کەسێكی زۆر گونجاو بێت بۆ گفتوگۆ و‬
‫موناقەشەکردن لەسەر بابەتە فکری و هزرییەکان‪ .‬چەند هەفتەیەک لە سەرەتای ساڵ‬
‫تێپەڕیبوو کە ئێمە ببووینە هاوڕێیەکی نزیکی یەکتر و تەنانەت چەند جارێکیش باسی ئیسالمم‬
‫بۆ کردبوو‪.‬‬
‫دەڵێی چارەنووس ڕێکی خستبوو کە زاک بەشداری لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی بەشی‬
‫فەلسەفەی بکات کە دەیڤد سەرۆکی بوو و بەو هۆیەوە ئەو دووانەش ببوونە هاوڕێ‪ .‬واتە‪ ،‬من‬
‫و دەیڤد هەر یەکەمان بە جیا ببووینە هاوڕێی نزیکی زاک‪ .‬کاتێک کە بە پەیوەندیی یەکترمان‬
‫زانی‪ ،‬هەر سێکمان لە دەوری یەک کۆدەبووینەوە و کاتی خۆشمان بەسەر دەبرد‪ .‬ئێمە‬
‫کۆمەڵەیەکەی سێ کەسی هەمەچەشن بووین کە جگە لە گاڵتەکردن هیچ ئیشێکی دیکەمان‬
‫نەبوو‪.‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Honors College‬‬
‫‪205‬‬
‫یەکێک لەو ڕۆژانە کە موسڵمانێک و مەسیحییەک و بوداییەک لە شەربەت فرۆشییەکدا‬
‫دانیشتبووین‪ ،‬من سەری قسەم دەرهێنا و باسی کۆتا فێرکردنی مەسیحییەتم کرد کە هێشتا پێی‬
‫بێزار دەبووم‪ :‬کەفارەتی جێگرەوە‪ .‬لە هەندێک لە هەوڵە بەردەوامەکانم بۆ بانگهێشتکردنی‬
‫زاک بۆ ئیسالم‪ ،‬بە مەبەستی گاڵتە و پێکەنین ئاماژەم بەو دەستەواژەیە کردبوو‪ .‬لێرەدا‬
‫ئومێدوار بووم کە لە ڕێگەی ڕەخنەگرتن لە دەیڤد کە مزگێنی بە هەردووکمان دەدا‪ ،‬بە‬
‫شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زاک بهێنمە نێو ئیسالمەوە‪ .‬واتە‪ ،‬زاک لەو نێوانەدا گیری کردبوو کە‬
‫بەدوای پووچییەوە بوو‪ .‬هەر بەڕاستی ئەو وەکو بوداییەک ئامانجی ئەوە بوو کە بگات بە‬
‫پووچی‪.‬‬
‫لە کاتێکدا بە شەربەتەکەی دەستم ئاماژەم پێی کرد‪ ،‬بە خۆهەڵکێشانەوە گوتم‪" :‬دەبینی زاک‪،‬‬
‫ئیسالم دینێکی دادوەرانەیە‪ .‬هیچ کام لەم شتە بێمانایانەی تێدا نییە کە کەسێك لە کتوپڕدا بێت و‬
‫گوناهەکان بە ئەستۆ بگرێت‪".‬‬
‫شەربەتەکە لە دەمی دەیڤد دەرپەڕی و هاتەوە نێو پەرداخەکەی‪ ،‬ویستی خۆی بخاتە نێو‬
‫بابەتەکەوە‪" .‬چەند ساتێک بوەستە!" من یەکسەر نەمهێشت قسەکەی بکات‪.‬‬
‫"تۆ بوەستە‪ ،‬قسەکەی من هێشتا تەواو نەبووە! خەریکبوو دەمگوت‪ ،‬بەپێی ڕێنماییەکانی‬
‫ئیسالم‪ ،‬ئێمە هەموومان ڕۆژێک لە بەردەم خودا ڕادەوەستین و هەر کەسێک باجی‬
‫گوناهەکانی خۆی دەدات‪ .‬هیچ کەسێک ناتوانێت ببێتە تکاکار و نێوانگرمان‪ .‬خۆمان‬
‫بەرپرسیارین بەرامبەر ژیانی ڕۆحیمان‪ ،‬وە ئەگەر کارە باشەکانمان لە گوناهەکانمان زۆرتر‬
‫بێت‪ ،‬ئەوا دەڕۆین بۆ بەهەشت‪ .‬بەاڵم ئەگەر گوناهەکانمان لە کارە باشەکانمان قورستر بێت‪،‬‬
‫دەڕۆین بۆ دۆزەخ‪ .‬ئەوە دادوەرانە و مەنتقییە‪ .‬دەزانیت دەڵێم چی؟"‬
‫زاک کە تەواو لەسەرخۆ بوو‪ ،‬گوتی‪" :‬تێدەگەم‪".‬‬
‫"هەڵبەت ئەگەر خودا بیەوێت نیعمەتمان بداتێ‪ ،‬ئەوا دەمانداتێ‪ .‬لەبیرمان نەچێت کە ئەو‬
‫خودایە‪ .‬بەاڵم ناکرێت و ڕێی تێ ناچێت کە خودا گوناهەکانی تۆ الببات و بیخاتە سەر‬
‫مرۆڤێکی بێ گوناه‪ ،‬وەک بڵێی ئەو مرۆڤە دەتوانێت لەبەر تاوانەکانی تۆ سزا بدرێت و تۆش‬
‫بەبێ تاوان ڕزگارت بێت‪ .‬ئەمە چ جۆرە دادپەروەرییەکە؟"‬
‫دەیڤد پێکەنی بەاڵم ئامادە بوو کە خۆی بخاتە نێو بابەتەکەوە‪" .‬تۆ بە شێوەیەکی دادوەرانە باسی‬
‫ناکەیت‪".‬‬

‫‪206‬‬
‫"کاتێك کە خەڵكی دادپەروەر نین‪ ،‬نیشانەکانی دەبینیت‪ .‬مەگەر نە؟ ئێستا کەمێک لەسەرخۆ بە‬
‫و قومێک لە شەربەتەکەت بدە‪ .‬شتێکی دیکە هەیە کە دەمەوێت بیڵێم‪".‬‬
‫هەموومان دەستمان کرد بە پێکەنین و چێژمان لەو کاتە خۆشە وەردەگرت‪ ،‬هەرچەندە‬
‫بابەتەکە زۆر جدی بوو‪ .‬پێش ئەوەی کە دەرفەتی قسەکردن بە دەیڤد بدەم‪ ،‬کە دیاربوو قسەی‬
‫زۆری بۆ کردن هەبوو‪ ،‬من دەمویست بەسوێترین ڕوونکردنەوەی خۆم بدەم‪.‬‬
‫" قەرزی نیشتیمانی ئێمە لە ئێستادا چەندە‪ ،‬حەوت تریلیۆن دۆالر؟ بیهێنە پێش چاوی خۆت من‬
‫دەڕۆمە الی سەرۆک بۆش و دەڵێم‪" :‬ساڵو دەبلیو‪ ،‬من دەزانم کە قەرزی ئێمە حەوت تریلیۆن‬
‫دۆالرە بەاڵم من دەتوانم ئەو پارەیە بدەم‪ .‬ئەم یەک دۆالرە بگرە‪ ،‬ئەمە دەبێت بەشی قەرزەکە‬
‫بکات‪ .‬پێت وایە لەو کاتەدا بۆش چی دەڵێت؟"‬
‫زاک دەرفەتەکەی لەدەست نەدا و گوتی‪" :‬دەڵێت تۆ کەسێكی گەمژەیت‪".‬‬
‫لە کاتێکدا بە هەر بەشێکی وشەکە بە پەرداخی شەربەتەکە لە دەیڤدم دەدا‪ ،‬بە دەنگی بەرز‬
‫گوتم‪" ،‬ڕێک – بەو – جۆ – رە – یە!"‬
‫زاک دەیویست بابەتەکە ڕوونتر بکەمەوە‪" .‬مەبەستت چییە؟"‬
‫"دەڵێم ئەم بۆچوونە لە ڕووی حیساباتی بیرکارییەوە باش نییە‪ .‬ڕێک بەو جۆرەی کە دۆالرێك‬
‫ناتوانێت قەرزی یەک ترلیۆن دۆالر بدات‪ ،‬مردنی عیساش لەسەر خاچ ناتوانێت بەهای‬
‫گوناهی هەموو کەسێک دابپۆشێت‪ .‬تەنانەت ئەگەر بکرابا مرۆڤێک باجی گوناهی مرۆڤێکی‬
‫دیکە بدات‪ ،‬دیسان لەگەڵ مەنتق و لۆژیکدا ناگونجێت کە تەنها یەک مرۆڤ باج و تاوانی‬
‫گوناهی ملیاران مرۆڤ بدات‪ .‬بەم هۆیەوە‪ ،‬نە تەنها ڕزگاریناسیی مەسیحییەت دادوەرانە نییە‪،‬‬
‫بەڵكو حیساب و کتابێکی باشیش نییە‪ .‬لە الیەکی دیکەوە ئیسالم؟ سادەیە‪ ،‬بە ئاسانی لێی‬
‫تێدەگەیت و درکی دەکەیت‪ ،‬تەواو دادوەرانەیە‪ ".‬بە گوتنی ئەو چەند وشەیە‪ ،‬لە کاتێکدا هەستم‬
‫دەکرد سەرکەوتووانە کارەکەم تەواو کردووە‪ ،‬گەڕامەوە سەر خواردنەوەی شەربەتەکە‪.‬‬
‫زاک لە کاتێکدا تماشای دەرەوەی دەکرد‪ ،‬گوتی‪" :‬پێم وایە‪ ،‬ئەوە بە الی منەوە ڕێی تێدەچێت‪".‬‬
‫دەیڤد بە هیچ شێوەیەک بابەتەکەی قبوڵ نەکردبوو‪ .‬لە کاتێکدا بزەیەک لەسەر لێوی بوو و‬
‫تەواو گەرم ببوو‪ ،‬بە پەلە گوتی‪" :‬تەواو بووی؟"‬
‫"نەخێر‪ ،‬تازە دەستم کردووە بە خواردنەوەی شەربەتەکە‪".‬‬
‫"مەبەستم لە قسە بێ ماناکانت بوو‪".‬‬

‫‪207‬‬
‫"مەیدان هی تۆیە‪ ".‬من جارێكی دیکە ئەو قسە و بەڵگانەم دژی مەسیحییەت بەکارهێنایەوە کە‬
‫هەر لە منداڵییەوە دەمزانی‪ ،‬وە لە بەهێزبوونیان دڵنیا بووم‪ .‬تەنانەت شانازیم بە خۆوە دەکرد‪.‬‬
‫"نەبیل‪ ،‬تۆ خەریکیت بۆ دروستکردنی بەرگری لە بیروباوەڕی خۆت‪ ،‬بە شێوەیەکی نەشیاو و‬
‫ناڕێک فێرکردن و بیروباوەڕەکانی مەسیحییەت ڕێک دەخەیت‪".‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە نەمدەزانی باسی چی دەکات‪ ،‬بۆیە نیگەران نەبووم‪ .‬گوتم‪" :‬بەردەوام بە‪".‬‬
‫"تۆ زۆر باش دەزانیت کە مەسیحییەت دەڵێت عیسا خودایە‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە تۆ ڕەخنە لە‬
‫خودانا سی دەگریت‪ ،‬ئەو بەشە لە هاوکێشەکەدا دەسڕیتەوە‪ .‬خودا "کەسێكی نەناسراو" ناچار‬
‫ناکات کە باج و بەهای گوناهەکانی ئێمە بە ئەستۆ بگرێت‪ .‬ئەو خۆی باجەکە دەدات‪.‬‬
‫"باشتر وایە بەم شێوەیە ڕوونی بکەینەوە‪ .‬وای دابنێ کوڕێک هەندێک لە کااڵ و کەلوپەلی‬
‫بازرگانی باوکی دەدزێت‪ .‬ئەگەر کوڕەکە دوای بەفیڕۆدانی کەلوپەلەکان بگەڕێتەوە بۆ الی‬
‫باوکی و ڕاستگۆیانە داوای لێخۆشبوون بکات‪ ،‬ئەو کاتە بە دەست باوکیەتی کە لێی خۆشبێت‪.‬‬
‫بەاڵم هێشتا هەموو شتێک وەکو خۆی لێ نایەتەوە‪ ،‬هێشتا حیساب و کتاب نەکراوە‪ .‬کەسێک‬
‫دەبێت باجی کااڵ و کەلوپەلە دزراوەکان بدات‪ .‬ئەگەر باوکەکە بیەوێت کە لە گیرفان و حیسابی‬
‫خۆی ئەو پارەیە بدات‪ ،‬ئەوا ئەو ماف و ئیمتیازەی هەیە و کارێکی دادپەروەرانەشە‪".‬‬
‫من سەرم لێ شێوابوو‪" .‬کوڕەکە کێیە؟"‬
‫"کوڕەکە ئێمەین‪ ،‬وە خودا باوکەکەیە‪ .‬ئێمە قەرزاری خوداین و ناتوانین قەرزەکەی بدەینەوە‪.‬‬
‫هەر بۆیە ئە و لە بەزەیی و میهرەبانی خۆیدا بەها و باجی گوناهەکانمان دەدات‪ .‬کرێی‬
‫گوناهەکانی ئێمە بریتییە لە مردن و ئەو لە جێگەی ئێمە مرد بۆ ئەوەی حیسابەکە پاک‬
‫ببێتەوە‪".‬‬
‫من بێدەنگ دانیشتم و خەریکی خواردنەوەی شەربەتەکەم بوو‪ .‬زاک هاتە ناو بابەتەکەوە‪.‬‬
‫"باشە‪ ،‬دەیڤد من پێم وا یە لە مەبەستت تێدەگەم‪ .‬لەبەر ئەوەی کە گوناهمان بەرامبەر خودا‬
‫کردووە‪ ،‬خودا مافی ئەوەی هەیە کە بمانبەخشێت‪ .‬وە ئەگەر عیسا خودایە‪ ،‬کەواتە عیسا‬
‫دەتوانێت باجی گوناهەکانی ئێمە بدات‪".‬‬
‫دەیڤد بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە گوتی‪" ،‬بەڵێ‪ ،‬پێم وایە دەتوانیت بەو شێوەیەش دەریببڕی‪".‬‬
‫من هێشتا قایل نەببووم‪" .‬بەاڵم ئەم ڕوونکردنەوەیە هێشتا ناڵێت کە کەسێک چۆن دەتوانێت‬
‫نرخ و بەهای گوناهەکانی تەواوی مرۆڤایەتی بدات‪".‬‬

‫‪208‬‬
‫" نەبیل‪ ،‬تۆ هەر لە بیرت دەچێت کە ئەو کەسە‪ ،‬هەر کەسێک نییە‪ .‬ئەو کەسە خودایە! ئەمە‬
‫وەکو پێدانی قەرزی یەک ترلیۆنی بە یەک دۆالری نییە‪ .‬بەڵکو پێدانی ترلیۆنێک دۆالرە لە‬
‫حیسابێکی بێسنوور! ژیانی خودا زۆر بەهادارترە لە ژیانی هەموو بەدیهێنراوانی جیهان‪.‬‬
‫بەهای مەرگی خودا زیاترە لەو بەهایەی کە لە پێناو ئێمەدا دەبێت بدرێت‪".‬‬
‫تماشایەکی زاکم کرد بۆ ئەوەی بزانم چ بۆچوونێکی هەیە‪ .‬ئومێدی ئەوەم دەخواست کە‬
‫بەرگری بکات‪ .‬ئەویش ئاوڕێکی بێ الیەنانەی لە من دایەوە‪ ،‬وەکو ئەوە بوو کە بڵێت‪،‬‬
‫"سەرەی تۆیە بجوڵێی‪ ".‬من بیر و هزرم کۆ کردەوە‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ .‬دەیڤد‪ ،‬کیشەیەکی دیکەمان هەیە‪ .‬تۆ تەواوی ئەم کاتە لەسەر ئەوە قسەکانت‬
‫داڕشتبوو کە ئەگەر کەسێک گوناه بکات‪ ،‬دەبێت بمرێت‪ .‬من ئەوەم قبوڵ نییە‪".‬‬
‫"کتێبی پیرۆز وا دەڵێت‪ .‬بڕوانە (ڕۆما ‪ ".)٢٣ :٦‬هەموو کاتێک سەرسام دەبووم کاتێک دەیڤد‬
‫ئاماژەی بە سەرچاوەکانی کتێبی پیرۆز دەکرد‪ ،‬بەاڵم لە هەمان کاتدا ئازاری دەدام‪ .‬من زۆر بە‬
‫دەگمەن سەرچاوەی بیروباوەڕەکانی قورئانم دەزانی‪ ،‬چونکە زۆربەی ئەو شتانەی کە فێربووم‬
‫لە مامۆستاکانمەوە بوو کە خۆشیان هەرگیز ناونیشانی ئایەتەکانیان نەدەزانی‪ .‬لەو حاڵەتەدا‪،‬‬
‫ئاماژەکردن بە ئایەتی کتێبی پیرۆز‪ ،‬جیاوازییەکانی ئێمەی توندتر دەکردەوە‪.‬‬
‫"لە ڕاستیدا من بە المەوە گرنگ نییە کە کتێبی پیرۆز وا دەڵێت؛ ئەوە لەگەڵ ژیربێژی و‬
‫مەنتقدا ناگونجێت‪ .‬ئەمە چ جۆرە حوکمدانێکە کە گوناهێکی زۆر بچووک بە هەمان ئاستی‬
‫ناشرینترین گوناە سزا بدرێت؟ بیری لێ بکەوە‪ .‬کەسێک پێش تۆ لە دادگا بە تاوانی‬
‫دەستدرێژی و کوشتن سزای مردنی بەسەردا دەسەپێنرێت‪ .‬ئینجا تۆش بە تاوانی‬
‫سەرپێچیکردنی یاساکانی هاتوچۆ سزای مەرگت بەسەردا دەسەپێنرێت‪ .‬لەوە گەڕێ کە‬
‫دادپەروەرانە نییە‪ ،‬ئەو دادوەرە دەبێت ستەمکار یاخود شێت بێت کە چێژ لە ئازاردانی کەسانی‬
‫دیکە وەربگرێت!"‬
‫ئەم گفتوگۆ و بەڵگانە کاریگەری ڕاستەقینەی لەسەر دڵم هەبوو‪ .‬من دەمزانی کە کەسێکی‬
‫گوناهبارم و سەرپێچی فەرمانی خودام کردووە و بەپێچەوانی ڕێنماییەکانی ئەو دەجوڵێمەوە‪.‬‬
‫بەاڵم لەبەر ئەوەی کە موسڵمانان پێیان وایە کە ڕزگاری پەیوەندی بە ئەنجامدانی زیاتری‬
‫کاری باشە بەسەر خراپەدا هەیە‪ ،‬هەرگیز بەڕاستی نیگەرانی گوناهەکانم نەببووم چونکە‬
‫پێموابوو کە من لەسەر تای تەرازووە ئەرێنییەکەم‪ .‬بەڕای من گوناه خراپ بوو‪ ،‬بەاڵم‬
‫ئەوەندەش خراپ نە‪.‬‬

‫‪209‬‬
‫بەاڵم ئەگەر ئەوە ڕاست بێت کە هەموو گوناهەکان بەو ڕادەیە وێرانکەر بێت کە بەرەو‬
‫دۆزەخمان ببات‪ ،‬من چ شانسێکم هەیە؟ هەڵبەت ئەڵاڵ دەیتوانی بەزەیی خۆیمان بۆ دەربخات‪،‬‬
‫بەاڵم قورئان دەڵێت کە ئەڵاڵ گوناهکارانی خۆشناوێت‪ .‬ئەو چ هۆکارێكی بۆ بەخشینی من‬
‫هەیە؟‬
‫دەیڤد دەبێت سروشێکی خودایی وەرگرتێبت کە ڕێک لەو کاتەدا لەسەر کرۆکی بابەتەکە‬
‫قسەی کرد ‪ .‬سەرێكی تەکان دا و بە جدییەوە گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬تۆ هێشتا بیروباوەڕی مەسیحییەت‬
‫لە ڕوانگەی ئیسالمەوە دەبینی‪ .‬مەسیحییەت دەڵێت کە گوناه بە ڕادەیەک وێرانکەرە کە گیانی‬
‫مرۆڤەکان ورد و خاش دەکات و جیهان کاول و وێران دەکات‪ .‬گوناه وەکو شێرپەنجەیەکە کە‬
‫بەپێی تێپەڕبوونی کات هەموو شتێک لەگەڵ خۆی لەناودەبات‪ .‬هەر لەبەر ئەوەیە کە ئەم دنیایە‬
‫لەو کامڵ و تەواوییەی باخی عەدەنەوە گەیشت بەم نەخۆشی و نەهامەتی و خەم و خەفەتەی‬
‫ئەمڕۆ‪ .‬ئایا پێت وایە کە خودا ڕێگە دەدات هیچ شتێکی خراپ و گەندەڵ بێتە نێو بەهەشتەوە؟‬
‫بێگومان ناهێڵێت‪ .‬ئەگەر بڕیار بێت کە بەهەشت شوێنێکی کامڵ و تەواو بێت‪ ،‬ئەوا بەپێی‬
‫پێناسەکەی هیچ گوناهبارێک ناتوانێت بڕواتە ئەوێ‪ .‬بە هیچ شێوەیەک‪".‬‬
‫قسە کانی کۆتایی دەیڤد لە ئاسماندا هاتوچۆیان دەکرد‪ ،‬وە گرنگییەکەی کەم کەم دەردەکەوت‪.‬‬
‫دوای چەند ساتێک‪ ،‬من قسەم کرد و گوتم‪" :‬کەواتە ئێمە چ ئومێدێکمان هەیە‪ ،‬دەیڤد؟"‬
‫دەیڤد بە پێکەنینێکی پڕ لە متمانەوە گوتی‪":‬تەنها نیعمەتی خودا‪".‬‬
‫"بەاڵم بۆچی ئەو نیعمەتی خۆیمان دەبێت بداتێ؟"‬
‫"چونکە تۆی خۆشدەوێت‪".‬‬
‫"بۆچی دەبێت منی گوناهباری خۆشبوێت؟"‬
‫"چونکە ئەو باوکی تۆیە‪".‬‬
‫قسەکانی دەیڤد وەکو ئەوە وابوو کە چەکوشێكی لەسەر دابێتم‪ .‬من بیستبووم کە مەسیحییەکان بە‬
‫خودا دەڵێن "باوک"‪ ،‬بەاڵم هەرگیز لە مێشکمدا جێگەی نەگرتبوو‪ .‬تەنها ئەو کاتەی کە هەوڵم‬
‫دەدا پەی بەوە ببەم کە بۆچی خودا دەبێت نیعمەت و بەزەیی خۆیم پێ ببەخشێت لە کاتێکدا بە‬
‫هیچ شێوەیەک شایانی نیم‪ ،‬مێشکم کەوتە ئیش‪.‬‬
‫نەمدەتوانی قسە بکەم‪ .‬هەموو شتێک خەریک بوو پێکەوە پەیوەست دەبوون‪ .‬ئایا من هەرگیز‬
‫دەمپرسی کە بۆچی باوکم منی خۆشدەوێت؟ ئەو منی لەو ڕۆژەوە کە لەدایکبووم خۆشدەوێت‪،‬‬

‫‪210‬‬
‫ئەو ڕۆژەی کە بۆ یەکەم جار بانگی بە گوێمدا خوێند‪ ،‬نەک لەبەر ئەوەی کە من کارێكی باشم‬
‫کردبێت‪ ،‬بەڵکو لەبەر ئەوەی کە ئەو باوکمە‪ .‬من هەرگیز گومانم لە خۆشەیستی و بەخشندەیی‬
‫ئەو نەکردبوو‪ ،‬نەک لەبەر ئەوەی کە بە جۆرێك ببوومە جێگەی پەسەندی ئەو‪ ،‬بەڵكو لەبەر‬
‫ئەوەی کە من کوڕی ئەو بووم‪.‬‬
‫ئایا بەڕاستی خودا هەتا ئەو ئاستە منی خۆشدەوێت؟ ئایا خودا دەیتوانی هەتا ئەم ئاستە پڕ لە‬
‫خۆشەویستی و میهرەبانی بێت؟ ئایا دەکرا بەو ڕادەیە سەرسامکەر و سەرسوڕهێنەر بێت؟‬
‫وەکو ئەوە وابوو کە بۆ یەکەم جار خەریکبووم لەگەڵ باوکی ئاسمانیم ئاشنا دەبووم‪ .‬دوای‬
‫ئەوەی کە ڕووبەڕووی خراپی و گەندەڵی گوناهەکانم بوومەوە‪ ،‬لێخۆشبوون و خۆشەویستیی‬
‫خودا زۆر شی رینتر بوو‪ .‬ئەم خودایە‪ ،‬خودای کتێبی پیرۆز‪ ،‬جوان بوو‪ .‬پەیامەکەی تەواو‬
‫سەرسامی کردبووم‪ .‬دڵ و هزرم گرفتاری شۆڕشێکی نوێ بوون‪.‬‬

‫‪211‬‬
‫بەشی سی و پێنج‬
‫هەڵسەنگاندنی ئینجیل‬
‫سێ قۆڵی کافێی ترۆپیکاڵمان بەجێهێشت و سواری ئۆتۆمبێل بووین و بەرەو زانکۆ کەوتینە‬
‫ڕێ‪ .‬لە کاتی شۆفێریدا بیرم لەو شتە دەکردەوە کە تازە درکم پێ کردبوو‪ .‬دەتگوت کۆتا ددانی‬
‫کلیلێک جێی خۆی گرتووە‪ ،‬وە مێشکم دەستی کردبوو بە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی‬
‫پەیامەکە‪.‬‬
‫دەیڤد هەستی کردبوو کە من هێشتا بیر دەکەمەوە‪ ،‬بۆیە بڕیاری دا لەگەڵ زاکدا قسە بکات بۆ‬
‫ئەوەی دەرفەت بە من بدات‪ ،‬هەروەها لە هەمان کاتدا دەرفەتی بەشداریکردنم لە گفتوگۆکەیاندا‬
‫بۆ بڕەخسێت‪" .‬زاک‪ ،‬بە ڕای تۆ بەڵگەی مەسیحییەت لە چاو هی بودایی چۆنە؟"‬
‫لەبەر ئەوەی کە زاک پێشتر لەگەڵ دەیڤدا بەشداری کردبوو لە دانیشتنەکانی کۆمەڵەی خەون‬
‫لە ماڵی مایک‪ ،‬بۆیە لەگەڵ ئەم جۆرە پرسیارانەدا ئاشنایی هەبوو‪ .‬لە کوشنی پشتەوە وەاڵمی‬
‫دایەوە‪" :‬لە ڕاستیدا هیچ بەرگری و بەڵگەیەک بۆ ئایینی بودایی نییە‪ .‬ئەم ئایینە ڕێگەیەکە کە‬
‫دەتوانی دوای بکەویت‪ .‬من بۆ پاراستن و گەشەپێدانی بیر و هزرم هەڵمبژاردووە‪ ،‬بەاڵم بە‬
‫هیچ کەسێکی دیکە ناڵێم کە پەیڕەوی لێوە بکەن‪ ،‬یاخود ڕێگەیەکی ڕاستە‪ .‬لەڕاستیدا‬
‫مەسیحییەت بێهاوتایە‪ .‬لە مەسیحییەتدا‪ ،‬ئەوەی کە ئاخۆ عیسا مردوو و هەستایەوە یان نە‪،‬‬
‫شتێکە کە دەتوانیت بەرگری لێوە بکەیت‪".‬‬
‫ئە و قسەیە سەرنجی ڕاکێشام و جگە لە وەاڵمدانەوە ڕێگەچارەی دیکەم نەبوو‪" .‬زاک‪ ،‬پێموایە‬
‫لەم الیەنەوە ڕاست دەکەیت کە دەتوانیت بەرگری لە مەسیحییەت بکەیت‪ ،‬بەاڵم دەتوانی‬
‫هەمان شت بۆ ئیسالمیش بکەیت‪".‬‬
‫ئەمە ڕێک ئەو درگایە بوو کە دەیڤد دەیویست بکرێتەوە‪" .‬زۆر باشە نەبیل‪ ،‬کاتی ئەوە هاتووە‬
‫کە مەردبوونی خۆت دەربخەیت‪ .‬تۆ گوتت لە بەرگریکردن لە مەسیحییەت لەسەر سێ شت‬
‫بەندە‪ :‬ئاخۆ عیسا بانگەشەی خودابوونی کردووە‪ ،‬لەسەر خاچ مردووە و لەنێو مردووان‬
‫هەستاوەتەوە‪ .‬ئێمە باسی هەموو ئەو بابەتانەمان کردووە‪ .‬لە سفرەوە بۆ سەد‪ ،‬سفر بۆ‬
‫بێبنەمابوون‪ ،‬وە سەد بۆ باشترین ڕوونکردنەوە‪ ،‬پێت وایە کە لە ڕووی مێژووەییەوە ڕاستی‬
‫ئەو بانگەشانە هەتا چ ڕادەیەکە؟"‬

‫‪212‬‬
‫کاتی گوتنی ڕاستییەکان بوو‪ .‬گفتوگۆکەمان لە کافێکەدا دیوار و لەمپەرەکانی منی تەواو نەرم‬
‫کردبووەوە‪ ،‬وە چیتر من لە حاڵەتی بەرگریدا نەبووم‪ .‬پێش ئەوەی کە وەاڵم بدەمەوە‪ ،‬بە باشی‬
‫بیرم لە پرسیارەکەی کردەوە‪" .‬هەشتا هەتا هەشتا و پێنج‪ .‬بەرگری و بەڵگەکان هەتا ڕادەیەکی‬
‫باش بەهێزن‪ ".‬پێویستی نەدەکرد کە تماشای دەیڤد بکەم‪ ،‬چونکە دەزانم تووشی سەرسامی و‬
‫شۆک ببوو‪" .‬ئەی باشە‪ ،‬چەند بە ئیسالم دەدەیت؟"‬
‫لەناکاو چوومە حاڵەتی بەرگرییەوە و بەرگری ناخوداگایانە لە باوەڕەکەم کەوتە ئیش‪" .‬دەیڤد‪،‬‬
‫ئیسالم سەد لە سەدە‪ .‬بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت هەڵە یان کەموکوڕییەک لە ئیسالمدا‬
‫بدۆزیتەوە‪ .‬هەر کەسێک بە ڕاستی ژیانی محەممەد بخوێنێتەوە‪ ،‬ئەوا بۆی دەردەکەوێت کە‬
‫ئەو پێغەمبەری خودا بوو‪ ،‬هەروەها ئەوەی کە بابەتیانە لێکۆڵینەوە لە قورئان بکات ئەوا بە‬
‫ڕاستییە زانستییەکان و فێرکردنە جوانەکانی سەرسام دەبێت‪".‬‬
‫هەموومان دەمانزانی کە من ئیسالمم بە ئەندازەی مەسیحییەت بە وردی نەخستووەتە ژێر‬
‫ڕەخنە و لێکۆڵینەوەوە‪ .‬بەاڵم بۆ من و زۆرێک لە موسڵمانانیش‪ ،‬سروشتی ڕەخنەهەڵنەگر و‬
‫هەڵسەنگاندنی تەواوی ئیسالم پێشوەخت بڕیاری لەسەر درابوو‪ .‬ئەوە ڕێک وەکو هەر‬
‫زمانێک کە موسڵمانان قسەی پێدەکەن‪ ،‬بەشێکە لە فەرهەنگ و کەلەپوری ئیسالمییان و ڕێک‬
‫بەو شێوەیە ڕۆچووە‪ .‬هەموو ئەوانەی کە بە دەوری ئێمەوەن‪ ،‬بەو شێوەیە دەجوڵێنەوە‪ .‬هەر‬
‫بۆیە وەاڵمی ئازایانەی من لە ڕووی کەهللڕەقییەوە نەبوو‪ ،‬ئەوە ئەو فیلتەرە بوو کە من بە‬
‫هۆیەوە تماشای دنیام دەکرد‪.‬‬
‫دەیڤد بە وەاڵمە توندەکەی منەوە نەوەستایەوە‪" .‬ئایا ئەوانە دوو بنەماکەی تۆن؟ محەممەد و‬
‫قورئان؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬وا بزانم‪ .‬ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بتوانم دەریبخەم کە محەممەد پێغەمبەری خودایە‪،‬‬
‫ئەوا دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو پەیامەی کە ئەو هێناویەتی ڕاست و دروستە‪ .‬یان ئەگەر‬
‫بتوانم نیشانی بدەم کە قورئان سروشی خوایە‪ ،‬ئەوا دەگەم بەو دەرەنجامەی کە پەیامی قورئان‬
‫دروستە و پشتی پێ دەبەسترێت‪".‬‬
‫هەرچەندە دەیڤد هەندێك بەرامبەر من نەرمی نواند‪ ،‬بەاڵم زاک شتی وای نەکرد‪ .‬بەزەیی پێمدا‬
‫نەهاتەوە و بە قاقایەکی بەرز و باوەڕنەکراوەوە گوتی‪" :‬ئایا بەڕاستی پێتوایە کە بەڵگەکانی‬
‫ئیسالم سەد لە سەد بەهێزن؟ واتە دەمەوێ بڵێم‪ ،‬بەسی بکە‪ .‬هیچ شتێک بەو ڕادەیە بەهێز‬
‫نییە!"‬

‫‪213‬‬
‫"زاک‪ ،‬من پێموایە لەبارەی ئیسالمەوە بەو جۆرەیە‪ .‬باوەڕکردنی سەختە‪ ،‬دەزانم‪ .‬بەاڵم ئەگەر‬
‫لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر بکەیت‪ ،‬لە مەبەستم تێدەگەیت‪".‬‬
‫زاک بە ئاسانی دەستبەردارم نەدەبوو‪" .‬ئەگەر بەڕاستی ئەوها بیر دەکەیتەوە‪ ،‬بۆچی جاری‬
‫داهاتوو نایی بۆ ماڵ مایک و لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی خەوندا قسەکەت ناسەلمێنیت؟"‬
‫"بەرگری لە ئیسالم بکەم؟"‬
‫"دەتوانی بە محەممەد یان قورئان دەست پێ بکەیت‪ ،‬وە لەوێوە دەڕۆینە سەر بابەتەکانی دیکە‪.‬‬
‫دڵنیام مایک کێشەی لەگەڵیدا نابێت‪ .‬ئێمە تازە قسەمان لەسەر بوداییزم تەواو کردووە‪ ،‬هەر‬
‫بۆیە بەدوای بابەتی نوێدا دەگەڕێین‪".‬‬
‫هەتا زیاتر بیرم لەو پێشنیارە دەکردەوە‪ ،‬حەزم زیاتر بۆی دەچوو‪ .‬ئەوەم بە دەرفەتێكی باش بۆ‬
‫بانگەوازی ئیسالم دەبینی و لەبەر ئەوەی بڕیار بوو کە باسی مەسیحییەت نەکەین‪ ،‬هەستم‬
‫دەکرد کە ئەمجارە زیاتر لەو کاتە کە من و باوکم پێکەوە لەسەر مەرگی عیسا قسەمان کرد‬
‫بەسەر بابەتەکەدا زاڵ دەبم‪" .‬زۆر باشە‪ .‬ئەمجارە با قسە لەسەر محەممەد بکەین‪ ،‬جاری‬
‫داهاتووش باسی قورئان دەکەین‪ ".‬دەیڤد تماشای ڕۆژمێرەکەی کرد و دەرکەوت کە‬
‫کۆبوونەوەی داهاتووی گروپی خەون دوو هەفتەی دیکە دەبێت‪ .‬بڕیارەکە درا و هەر کەسێک‬
‫بە هۆکاری تایبەتی خۆی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەی دەکرد‪.‬‬
‫لە تەواوی ئەو ماوەیەدا نەمدەزانی کە خەریکم دەگەمە کۆتایی سەردەمێک‪ .‬من بە سادەیی ئەو‬
‫جیهانەم قبوڵ کردبوو کە دایک و باوک و کەلتور و فەرهەنگەکەم بۆیان دروست کردبووم‪.‬‬
‫دنیایەک کە تێیدا ئیسالم قابیلی گفتوگۆ و ڕەخنەگرتن نەبوو‪ .‬ئەوەی کە بڕیاربوو بەسەرم بێت‪،‬‬
‫پارچەپارچەکردنێکی ڕەخنەئامێزانەی ئەو بناغەیەیە کە تەواوی بیروباوەڕەکانمی لەسەری‬
‫بنیات نرابوو‪.‬‬

‫‪214‬‬
‫وەرزی حەوتەم‬

‫ڕاستیی لەبارەی محەممەدەوە‬

‫‪215‬‬
‫بەشی سی و شەش‬
‫ناسینی دووبارەی محەممەد‬
‫پەیامی ئیسالم لەگەڵ پەیامبەرەکەیدا پێکەوە گرێ دراون‪ .‬وەفاداربوون بەرامبەر یەکێکیان‬
‫واتە وەفاداربوونی زیاتر بەرامبەر ئەوی دیکەیان؛ زۆربەی کات بەوە شێوە پێناسەی دەکەن‪.‬‬
‫بەاڵم ئەوەی کە جێگەی پرسیار و سەرسامییە ئەوەیە کە کاتێک بابەتەکە دێتە سەر ئەڵاڵ‪ ،‬بەو‬
‫شێوەی ە نییە‪ .‬موسڵمانان بە گشتی لەگەڵ ئەو موسڵمانانەدا دەگونجێن کە ئەڵاڵ دەخەنە ژێر‬
‫پرسیار و گومانەوە‪ ،‬بەاڵم قسەکردن و گومانکردن لە محەممەد‪ ،‬بە کافر لە قەڵەمدان و بگرە‬
‫شتی خراپتریشی بە دواوە دێت‪.‬‬
‫لەگەڵ ئەوەی کە موسڵمانان هەر زوو قبوڵی دەکەن کە محەممەد مرۆڤ بووە و وەکو هەر‬
‫مرۆڤێکی دیکە دەتوانێت هەڵە بکات‪ ،‬بەاڵم زۆربەی کات بە ڕادەیەک گەورەی دەکەنەوە کە‬
‫دەڵێن کەسێکی بێگوناه بووە‪ .‬بە ڕادەیەک کە خوداناسی ئیسالمی نازناوی "اإلنسان الكامل"یان‬
‫پێ بەخشیوە کە بە واتای مرۆڤە تەواو و کامڵەکە دێت‪.‬‬
‫بەاڵم موسڵمانان زۆرتر لەسەر ئەو باوەڕەن کە محەممەد نموونەی ئیسالم و نیشانەی تەواوی‬
‫شارستانیەتی ئیسالمییە‪ .‬دین‪ ،‬فەرهەنگ و کەلتور‪ ،‬کەلەپور و ناسنامەی ئیسالمی‪ ،‬تەواوی‬
‫بنەما و کرۆکی خۆی لە ڕێگەی حەدیس و سووننەت لە کەسایەتی محەممەدا دەبینێتەوە‪ .‬لەبەر‬
‫ئەمەیە کە موسڵمانان هێرش بۆ سەر کەسایەتی محەممەد وەکو هێرش بۆ سەر کەسایەتی و‬
‫بیروباوەڕی خۆیان چاو لێدەکەن‪.‬‬
‫هەر لەبەر ئەوەشە کە بە گشتی موسڵمانان ناتوانن بەبێ گەرموگوڕی و جۆش و خرۆشێکی‬
‫فراوانەوە لەبارەی محەممەد ەوە گفتوگۆ بکەن‪ .‬ئەوان کۆڵەپشتییەکی گەورە دێننە سەر مێز‪ ،‬وە‬
‫گفتوگۆ و موناقەشەکەیان ڕەنگاوڕەنگ و هەمەچەشن دەکەن بە بابەتی دوور و ناهاوتا لەسەر‬
‫نەتەوە و خێزانەکەیان و بگرە کێشەی ئێستای ئیسرائیل و فەلەستین‪.‬‬
‫هەر بۆیە کاتێک کە دیسان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر محەممەد لە ماڵی مایکدا و لە ژووری‬
‫میوان دانیشتبووم‪ ،‬هیچ کەسێک وەکو خۆم بەڕاستی درکی بە قووڵی ویست و ئامانجەکانم‬
‫نەدەکرد‪ .‬من جۆش و خرۆشێکی زۆرم هەبوو و ئومێدم دەخواست کە بە باشی بەرگری لە‬
‫محەممەد بکەم و لە ڕێگەی بەهێزەوە نوێنەرایەتیکردنی محەممەدەوە ئیسالم شکۆدار بکەم‪.‬‬
‫هەندێک کەسی دیکەش لەوێ بوون کە فێری شتی نوێ ببن و ئامادەبوون کە قسەکانی من بە‬
‫باشی بخەنە ژێر پرسیار و لێکۆڵینەوەی وردەوە‪.‬‬
‫‪216‬‬
‫ئەگەر کاریگەری پرسیارەکانیان بزانیبا‪ ،‬ئەوا لەوانەبوو کە نەرمتر بوونایە‪ .‬بەپێی ئەو‬
‫ئەزموونەی کە هەمبوو‪ ،‬خۆشحاڵ بووم کە کاریگەرییەکەیان نەدەزانی‪.‬‬
‫کۆبوونەوەکە لەوە هەمەچەشنتر بوو کە من چاوەڕێم دەکرد‪ .‬بێگومان‪ ،‬مایک و دەیڤد و چەند‬
‫مەسیحییەکی دیکە لەوێ بوون‪ ،‬هەروەها زاک نوێنەرایەتی بودیزیمی دەکرد‪ ،‬بەاڵم بێباوەڕان‬
‫و ئەوانەی کە دوودڵن لە هەبوونی خودا لە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەوە‪ ،‬لەوێ ئامادە بوون‪:‬‬
‫پشکنەرێکی پۆلیس و فەلەکناس و دوو مامۆستای قوتابخانە‪.‬‬
‫لە دوای پێشەکی‪ ،‬مەیدان بە دەست من بوو‪ .‬بۆ بەرگریکردن لە محەممەد سوودم لە سێپایەی‬
‫وێنەکێشان و کاغەزە گەورەکانی سەری وەرگرت تاکو ئەو زانیارییانەیان بو بخەمە بەر باس‬
‫کە لە منداڵییەوە کاریگەرییان لەسەر من دانابوو‪ .‬دەرەنجامی گوفتارەکانی من‪ ،‬وەسفکردنی‬
‫ئیسالم و مێژووی ئیسالمی بوو کە موسڵمانان زۆربەی کات لەگەڵ ناموسڵمانانی ڕۆژاوادا‬
‫بەکاریدێنن بە ئومێدی ئەوەی کە بتوانن پردێکی پەیوەندی دروست بکەن و بەو هۆیەوە چەندە‬
‫کەسێک ببنە موسڵمان‪.‬‬
‫گەورەترین نیگەرانی بۆ زۆربەی موسڵمانانی ڕۆژاوا لە دوای یازدەی ئەیلولەوە‬
‫دوورکەوتنەوە بوو لە وێنەی توندڕەوانەی ئیسالم‪ ،‬وە ئەوە بە تایبەتی بۆ من‪ ،‬وەکو‬
‫موسڵمانێکی ئەحمەدی زۆر جێگەی بایەخ بوو‪ .‬دەستم کرد بە قسەکردن و بە پیداگرییەوە گوتم‬
‫کە ئیسالم ئایینی ئاشتی و ئاسوودەییە و محەممەد بەخشندەترین و ئاشتیخوازترین مرۆڤ بووە‬
‫لە مێژوودا‪ .‬هەمووانم لەوە دڵنیا کردەوە کە هێرشەکانی سەر تاوەری بازرگانی و بینای‬
‫پێنتاگۆن نوێنەرایەتی ئیسالم ناکات‪ ،‬وە بۆ ئەوەی کە مەبەستەکەم بەباشی جێ بکەمەوە‪ ،‬بە‬
‫کورتی قسەیەکم کرد کە بە تازەیی لە دەمی ئیمامێکەوە بیستبووم‪" :‬ئەو تیرۆرستانەی کە لە‬
‫یازدەی ئەیلولدا ئەو فڕۆکەیەیان ڕفاند‪ ،‬لە ڕاستیدا ئیسالمیشیان ڕفاند‪".‬‬
‫بۆ هەمووانم ڕوون کردەوە کە دەستەواژەی ئیسالم لە عەرەبیدا بە مانای "ئاشتی و ئارامی"‬
‫دێت و ژیانی محەممەد نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە‪ .‬من چیرۆکی بەزەیی و میهرەبانیی‬
‫محەممەدم لە ڕۆژی ئازادکردنی مەککەدا بۆ گێڕانەوە‪ ،‬کاتێک کە محەممەد خەڵکی مەککەی‬
‫بەخشی سەرەڕای ئەوەی کە زۆر بە خراپی لەگەڵ موسڵماناندا هەڵسوکەوتیان کردبوو‪ .‬من‬
‫باسی جەنگەکانی دیکەی محەممەدم کرد و پێداگریم لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموویان جەنگی‬
‫بەرگریکردن بوون و خودا لە ڕێگەی پەرجووەوە بەشداری تێیاندا کردووە بۆ ئەوەی مۆری‬
‫پشتڕاستکردنەوەی خوداییانەی خۆی لە محەممەد بدات‪.‬‬

‫‪217‬‬
‫پاشان لە ڕێگەیەکی دیکەوە بەڵگە و بیروڕاکانی خۆمم خستە بەر باس‪ ،‬وەکو تێگەیشتن و‬
‫هۆشیاری پەرجووئاسای محەممەد لە زانست و زانیاری‪ .‬ئەوە هەنگاوێكی باوی بەرگریکارە‬
‫ئیسالمییەکان بوو‪ .‬گوتم کە محەممەد زانیاری هەبووە لەسەر زانستی کۆرپەلەزانی و‬
‫ئەستێرەناسی و زەویناسی‪ ،‬وە تەنها لە حاڵەتێکدا دەیتوانی زانیاری لەسەر ئەو شتانە هەبێت‬
‫کە خودا بۆی ئاشکرا کردبێت‪ .‬وە ئەوە دیسان دەریدەخست کە محەممەد بەڕاستی پێغەمبەری‬
‫خودایە و خودا محەممەدی بەرەکەتدار کردووە‪.‬‬
‫یەکێکی دیکە لە ڕێگە باوەکانی بانگەشەکردنی ئیسالم لە نێو بەرگریکارە ئیسالمییەکاندا‬
‫بریتی بوو لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ کتێبی پیرۆزدا‪ .‬ئەوان لە ڕێگەی‬
‫ئاماژەکردن بە کتێبی پیرۆزەوە دەیانویست ئەو الیەنە بسەلمێنن کە ئیسالم خاڵی کۆتایی‬
‫پەیمانی کۆن و نوێیە‪ .‬بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەم ئامانجە‪ ،‬ئاماژە بە دوو دەقی پەیمانی کۆن و‬
‫نوێ دەکرد وەکو پێشبینی بۆ هاتنی محەممەد‪ .‬یەکەمیان (دواوتار ‪ )١٨ :١٨‬بوو کە باسی‬
‫هاتنی پێغەمبەرێکی وەکو موسا دەکات‪ .‬من گوتم کە ئەو پێغەمبەرە دەبێت محەممەد بێت‪،‬‬
‫چونکە عیسا بە هیچ شێوەیەک لە موسا نەدەچوو‪ .‬ئینجا ئاماژەم کرد بە (یۆحەنا ‪-١٢ :١٦‬‬
‫‪ .)١٣‬بەڵگەی من ئەوە بوو کە عیسا لەو دەقەدا بەڵێنی هاتنی دڵنەواییکەر و ڕێنماییکەرێک‬
‫دەدات کە لە دوای ئەوەوە دێت و خەڵکی بەرەو ڕاستی ڕێنمایی دەکات‪ .‬ئەو کەسە دەبێت‬
‫محەممەد بێت‪ ،‬چونکە هیچ کەسایەتییەکەی بەرجەستەیی ئایینی دیکە وەکو محەممەد لە دوای‬
‫عیسا نەهاتووە‪.‬‬
‫لەسەر قسەکانم بەردەوام بووم و گوتم کە ئیسالم پەیامی کۆتایی بووە و محەممەد نەهاتووە کە‬
‫جولەکە و مەسیحییەت لەناو ببات بەڵكو هات کە بەهیزیان بکات و بەرەو خودای تاک و تەنها‬
‫و ڕاستەقینە ڕێنماییان بکات‪ .‬پەیامی محەممەد کە تێکەڵێک بوو لە "چاو بە چاو"ی موسا و‬
‫"ڕوومەتەکەی دیکەشت وەرگێڕە"ی عیسا‪ ،‬پەیامی کۆتایی بوو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و دڵی‬
‫ئیسالمیش بوو‪ .‬لە دوای ئەو خاڵەی کۆتایی‪ ،‬ئەوەشم ڕوون کردەوە کە موسڵمانان هەمان ئەو‬
‫خودایە دەپەرستن کە جولەکە و مەسیحییەکان دەیپەرستن‪.‬‬
‫من چل و پێنج خولەک قسەم کرد و هەستم کرد کە ئیسالمم بە باشی ناساندووە و بەوپەڕی‬
‫نەترسی و ئازایەتییەوە بەرگریم لە محەممەد کردووە‪.‬‬
‫بەاڵم دوای ئەوە سەرەی پرسیارەکان بوو‪.‬‬

‫‪218‬‬
‫ئەو پرسیارە سادە و بێ پێچ و پەنایانە بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بوو‪ ،‬ڕێک وەکو ئەو‬
‫پرسیارەی کە من سەبارەت بە خودای سێیانە لە مەسیحییەکانم دەپرسی‪ .‬بەاڵم ئەوە یەکەم جارم‬
‫بوو کە ڕووبەڕووی ئەو پرسیارانە ببمەوە‪.‬‬
‫مایک دەستی پێکرد‪" .‬نەبیل‪ ،‬پرسیارێکم هەیە‪ .‬من بیستوومە کە ئیسالم بە زەبری شمشێر باڵو‬
‫بووەتەوە‪ ،‬بەاڵم تۆ دەڵێی ئەو جەنگانەی محەممەد بۆ بەرگریکردن بوون‪ .‬دەکرێت پێم بڵێی‬
‫بۆچی بۆچوونی تۆ دروسترە؟"‬
‫ئەوە پرسیارێکی زۆر باو بوو‪ ،‬هەر بۆیە خێرا وەاڵمم دایەوە و گوتم‪" :‬قورئان دەڵێت 'ال ِإکراه‬
‫فی الدین'‪ 1.‬ئیمامەکان زۆرتر بە عەرەبی دەیڵێن بۆ ئەوەی هێزێکی زیاتری پێ ببەخشن‪،‬‬
‫منیش هەر وام کرد‪ .‬وەرگێڕانی ئەو ئایەتە دەبێتە ئەمە‪" :‬لە دیندا زۆرەملێ و سەپاندن نییە‪".‬‬
‫وە محەممەد بە ڕادەیەک قورئانی جێبەجێ دەکرد کە بە شێوەیەکی کردەیی نوسخەی زیندووی‬
‫قورئانەکە بوو‪ .‬کاتێک کە محەممەد دەڵێت سەپاندن لە دیندا نییە‪ ،‬لۆژیکی و مەنتقی نییە کە‬
‫بڵێین ئیسالم بە زەبری شمشێر باڵو بووەتەوە‪".‬‬
‫لە ڕابردوودا هەر کاتێک لە بارەی ئیسالمەوە قسەم کردبێت‪ ،‬خەڵکی ئەو وەاڵمەیان بەالوە‬
‫پەسەند بوو‪ ،‬بەاڵم دیار بوو کە مایک لە کاتی دیبەیتەکەی لەگەڵ شەبیردا هەندێک شتی‬
‫لەبارەی ئیسالمەوە خوێندبووەوە و ئامادە بوو کە بە پرسیارێكی دیکە بەردەوامی بە بابەتەکە‬
‫بدات‪" .‬بەاڵم ئایەتی دیکە لە قورئان هەیە کە دەڵێت‪" ،‬لە هەر شوێنێک دەستتان کەوتن‪،‬‬
‫هاوبەش ڕەوادەرەکان بکوژن‪ 2".‬چۆن بزانین ئەو ئایەتەی کە تۆ گوتت لەپێشترە؟"‬
‫خۆشبەختانە زۆر نەبوو کە گوێم لە وتارێک بوو کە باسی ئەم بابەتەی دەکرد‪ ،‬بۆیە ئامادەی‬
‫وەاڵم بووم‪" .‬ئەوە باسی بارودۆخێکی زۆر تایبەت دەکات‪ .‬باسی ئەو کاتە دەکات کە‬
‫بێباوەڕانی مەککە بەڵێننامەیان لەگەڵ موسڵمانان شکاندبوو‪ .‬ئەوە بنەمایەکی گشتی نییە‪ .‬بنەما‬
‫گشتییەکە بریتییە لە ئاشتی و ئارامی‪".‬‬
‫ئینجا مایک سادەترین و هاوکات وێرانترین پرسیاری خۆی کرد‪" :‬لە کوێوە دەزانیت؟"‬
‫"ببوورە؟"‬
‫"ئەو هەڵوێستە مێژووییەی قورئان لە کوێوە دەزانیت؟"‬
‫"لە حەدیس و ئەو کتێبانەی کە باسی سوننەتەکانی محەممەد دەکەن‪".‬‬
‫‪ 1‬بڕوانە (سورەتی البقرة‪ ،‬ئایەتی ‪.)٢٥٦‬‬
‫‪( 2‬سورەتی التوبة‪ ،‬ئایەتی ‪)٥‬‬
‫‪219‬‬
‫"بەاڵم لە کوێوە دەزانیت کە ئەو کتێبانە متمانەپێکراون و دروستن؟ نەبیل‪ ،‬بیرت نەچێت کە‬
‫من مێژووناسم‪ .‬ئەمانە پرسیارگەلێکن کە من تەنانەت لە کاتی لێکۆڵینەوەی ڕەخنەئامێزانە لە‬
‫مەسیحییەت لە بارەی بەڵگە مێژووییەکانەوە دەمپرسی‪ .‬من دەتوانم متمانە بە ئینجیلەکان بکەم‪،‬‬
‫چونکە ماوەیەکی کەم دوای عیسا و بە بەرچاوی شایەتحاڵەکانەوە نووسراون‪ .‬چۆن بزانین کە‬
‫حەدیسەکان جێگەی باوەڕن؟ ئایا زوو نوسراون؟ ئایا شایەتحاڵەکان نووسیویانە؟"‬
‫پێچەوانبوونەوەی دەورەکان ئیشی منی سەخت کردبوو‪ .‬من هەرگیز کەسم نەدیبوو کە بەو‬
‫شێوەیەی کە ئێمە مەسیحییەت دەخەینە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬سوننەتی ئیسالمی بخاتە ژێر‬
‫پرسیارەوە‪ .‬ئەوە کارێکی نوێ بوو و پێشتر ڕووینەدابوو‪ .‬ئامادەبووانی دیکە لە ژوورەکەدا‬
‫لەسەر کورسییەکەیان خۆیان بەرەو پێشەوە دانەواندبوو و حەزیان دەکرد بزانن ئەم پرسیار و‬
‫وەاڵمە چۆن دەڕوات‪ .‬من هەموو ئەو زانیارییانەم کۆکردەوە کە لە تەواوی ژیانمدا فێرببووم‪.‬‬
‫"مایک‪ ،‬شایەتحاڵەکان لە سەردەمی محەممەدا چیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی زارەکی‬
‫دەگواستەوە هەتا ئەو کاتەی کە نووسرانەوە‪ .‬ئەوانەی کە نووسیویانەتەوە کەسانێکی زۆر‬
‫بەڕێز و زیرەک و ڕەخنەگر بوون و دڵنیا بوون لەوەی کە زنجیرەی گواستنەوەی ئەو‬
‫چیرۆکانە بەهێزن‪ .‬لەو ڕووەوە دەتوانین متمانە بە حەدیسەکان بکەین‪".‬‬
‫ئەوە باشترین وەاڵم بوو کە هەمبوو‪ ،‬بەاڵم مایک قایل نەبوو‪" .‬تێدەگەم دەڵێی چی‪ ،‬بەاڵم چۆن‬
‫بزانین‪ ،‬نەبیل؟ لە کۆتایید لە کام سەردەمدا کۆ کرانەوە؟"‬
‫بە پێداگرییەکی زۆر لەسەر ئەو الفاو و تۆفانە بەهێزە کە دەمزانی بەڕێوەیە‪ ،‬گوتم‪" :‬نزیکەی‬
‫دووسەد بۆ دووسەد پەنجا ساڵ دوای محەممەد‪".‬‬
‫لە یەک ساتدا‪ ،‬هەموو ئامادەبووانی ژوورەکەدا پێکەوە لەسەر کورسییەکەیان پاڵیان دایەوە‪.‬‬
‫دەتگوت بابەتەکە چارەسەر بووە‪ .‬لەوانەیە تەنها چەند کەسێک بووبێتن‪ ،‬بەاڵم من گومانم لەوە‬
‫نەبوو کە تەواوی ئامادەبووانی ژوورەکە دژی بۆچوونەکەی من بوون‪.‬‬
‫مایک خاڵەکەی ئامادە کرد و لە کاتێکدا کە تەواوی هەوڵی خۆی دەدا‪ ،‬وەاڵمەکەی من بێ نرخ‬
‫نەکات‪ ،‬بە تۆنێکی ئارامەوە گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬دووسەد و پەنجا ساڵ هەتا کاتی نووسینی‬
‫ماوەیەکی زۆرە‪ .‬لەو ماوە زەمەنییەدا ئەفسانەگەلێکی زۆر خۆبەخۆ سەرهەڵدەدەن‪ .‬خراپکاران‬
‫خراپکارتر و پاڵەوانان پاڵەوانتر دەبن‪ ،‬ڕاستییە ناشرینەکان فەرامۆش دەکرێن و زۆر‬
‫چیرۆکی ناڕاست دروست دەبن‪".‬‬

‫‪220‬‬
‫من لە مەبەستی مایک تێدەگەیشتم‪ ،‬بەاڵم ئەو خەریک بوو هێز و دەسەاڵتی کەلتور و‬
‫فەرهەنگی ئێمەی دەهێنایە خوارەوە کە ئەوەش جۆرێک بوو لە سووکایەتی پێکردن‪ .‬مایک‬
‫چۆن مافی ئەوە بە خۆی دەدات ئیمامە گەورەکانی وەکو بوخاری و موسلیم دەخاتە ژێر‬
‫پرسیارەوە؟ یاخود ئەو قسەیەی ئەو مانای ئەوەیە کە ئەو کەسە مەزنانەی سووننەتیان دەم بە‬
‫دەم گواستووەتەوە‪ ،‬کەسایەتییە مەزنەکانی وەکو حەزرەتی عەلی و عایشە جێگەی متمانە نین؟‬
‫مایک خەریکبوو متمانە و ئێعتباری موسڵمانانی سەرەتای دەخستە ژێر گومان و پرسیارەوە‪،‬‬
‫وە ئەو بابەتە بە ڕادەیەک بە الی موسڵمانانەوە نامۆیە کە تەنانەت باسیشی لێوە ناکرێت‪.‬‬
‫پرسیارەکانی مایک هەتا ڕادەیەکی زۆر کاری کردە سەرم‪.‬‬
‫"مایک‪ ،‬تۆ کەسانێک دەخەیتە ژێر پرسیارەوە کە نایانناسیت‪ .‬ئەوانە کەسانێکی مەزن و بێ‬
‫ئەندازە زیرەک و وەفادار بوون‪ .‬بە هۆی خوداناسی و پاکی کەسایەتییانەوە حەدیسەکان‬
‫متمانەیان پێ دەکرێت‪".‬‬
‫"تۆ ڕاست دەکەیت‪ ،‬نەبیل‪ "،‬دەیڤد هاتە نێو بابەتەکەوە‪" .‬مایک ئەم کەسانە ناناسێت‪ .‬بەاڵم‬
‫ئەوەی کە ئەو دەیڵێت ئەوەیە کە تۆش نایانناسیت‪ .‬ئەم سەرچاوانە زۆر درەنگ سەریانهەڵداوە‪.‬‬
‫وە هیچ ڕێگەیەکی دڵنیا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نییە کە قسە و وتەکانی‬
‫محەممەدیان گواستووەتەوە‪".‬‬
‫مایک سەری شەکاندەوە و گوتی‪" :‬نە‪ ،‬هەرچەندە ئەوە خاڵێکی دروستە‪ ،‬بەاڵم من مەبەستم‬
‫ئەوە نەبوو‪ .‬من دەڵێم تەنانەت ئەگەر بەڕێزترین و پاکترین مرۆڤەکان ئەم سووننەتانەیان‬
‫نووسیبێتەوە‪ ،‬بەاڵم هێشتا مرۆڤن‪ .‬مرۆڤەکان بە پێی تێپەڕبوونی کات چیرۆکەکان گەورە‬
‫دەکەنەوە‪ ،‬بە تایبەت ئەگەر نەوە دوای نەوە بگوازرێتەوە و لە سەرچاوە سەرەکییەکەی دوور‬
‫بکەوێتەوە‪ .‬بە تایبەتی ئەمە کاتێك زەق دەبێتەوە کە ئەو چیرۆکانە پەیوەست بێت بە‬
‫کەسایەتیێکەوە کە بۆ ناسنامەی فەرهەنگ و کەلتورێک گرنگ بێت‪ ،‬وکو محەممەد کە بەالی‬
‫موسڵمانانی سەرەتاییەوە زۆر گرنگ بوو‪ .‬ئێمە ناتوانین لە ئاستی دروستی ئەم چیرۆک و‬
‫باسانە دڵنیا بین‪".‬‬
‫دەیڤد و مایک بەردەوام بوون لە قسە و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتردا و بە زوویی دەنگی زیاتر‬
‫دەهاتە نێو بابەتەکەوە کە زۆرتر قسەیان لەسەر ئەو خاڵە جیاوازانە دەکرد کە من خستبوومە‬
‫بەر باس‪ .‬مەسیحییەکانی ژوورەکە دەتگوت سەرمایەگوزارییان لە گفتوگۆکەدا کردووە‪ ،‬بە‬
‫تایبەتی کە باس هاتە سەر پێشبینی هاتنی محەممەد لە کتێبی پیرۆزدا‪ .‬ئەوان دەیانگوت کە‬

‫‪221‬‬
‫الیەنە گرنگەکانی ئایەتەکانم پشتگوێ خستووە‪ ،‬وەکو ئەو ڕاستییەی کە لە دواوتار ئەو کەسەی‬
‫کە دێت خەڵکی ئیسرائیلە‪ ،‬وە لە یۆحەناشدا دڵنەواییەکەرەکە وەکو ڕۆحی پیرۆز ناسێنراوە‪.‬‬
‫لە الیەکی دیکەوە‪ ،‬زاک و ئەوانەی کە گومانیان لە هەبوونی خودا هەبوو زۆرتر تماشاکەر‬
‫بوون‪ ،‬بەاڵم چەند پرسارێکیان لەبارەی محەممەد و زانستەوە پرسی و بە ئاماژەکردن بەوەی‬
‫کە زانستی کۆرپەلەزانی و ئەستێرەناسی لە سەردەمی محەممەدا هێشتا نەناسراوبوو‪ ،‬ئەو‬
‫بیروباوەڕەیان خستە ژێر پرسیار و گومانەوە‪ .‬بەاڵم من بەڕاستی نەمدەتوانی بیر لە‬
‫بۆچوونەکانی ئەوان بکەمەوە‪ .‬چونکە بە ڕادەیەک بیر و فکرم دەرگیری پرسیارەکانی سەرەتا‬
‫بوو کە چووبوومەوە حاڵەتێکی بەرگرییەوە و نەمدەتوانی زۆربەی گفتوگۆ و پرسیارەکان لە‬
‫مێشکمدا جێ بکەمەوە‪.‬‬
‫لە ڕاستیدا ئەو شەوە هیچ شێک لە بۆچوون و دیدگای من نەگۆڕا‪ .‬تەنها یەک شت بەالمەوە‬
‫گرنگ بوو‪ ،‬وە لە ڕادەبەدەریش گرنگ بوو‪ :‬من نەمتوانی دڵ و هزری هیچ کامیان بەرەو‬
‫ئیسالم بێنم ‪ .‬تەواوی گەرموگوڕی و ئامادەیی و دۆعاکانم بێ سوود بوو‪ .‬نەک ئەوەی کە بە‬
‫ئامانجەکەم نەگەیشتم‪ ،‬بەڵكو بە هەستێكی دۆڕاوەوە ئەوێم بەجێهێشت‪ .‬بۆ نەمتوانی بەرگری لە‬
‫محەممەد بکەم‪ ،‬پیاوێک کە پێویستی بە هیچ بەرگرییەک نییە؟ بۆچی لە گفتوگۆکانمدا هیچ‬
‫بەرەوپێشچوونێکم لە گفتوگۆکەمدا بەدەستنەهێنا؟‬
‫هەتا کۆتایی ڕۆژ هاوڕێکانم قەناعەتیان پێ هێنام کە بۆ دۆزینەوەی ڕاستی لەسەر محەممەد‬
‫دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی باشتر و وردتر بکەم‪ .‬ئەوەی کە جێگەی سەرسامی بوو ئەوەیە کە‬
‫ئەوان بەبێ ئەوەی کە هیچ شتێکی تایبەت لەبارەی کەسایەتی یان کارەکانی محەممەدەوە بڵێن‪،‬‬
‫ئەو کارەیان کرد‪ ،‬هەتا دەگات بەوەی کە شتێکی نەرێنی بڵێن کە ناچارم بکات بڕۆمە حاڵەتی‬
‫بەرگرییەوە‪.‬‬
‫من بڕیارم دا کە بە دید و ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە و هەبوونی ئەم پرسیارە لە مێشکمدا‬
‫"چۆن دەزانین؟" لە سەرەتاوە دەست بکەم بە لێکۆڵینەوە لەسەر محەممەد‪ .‬ڕێکەوتین لەسەر‬
‫ئەوەی کە پێش چوونە سەر باسی قورئان‪ ،‬جارێکی دیکە بۆ قسە و گفتوگۆکردن لەسەر‬
‫محەممەد بەشداری لە دانیشتنێکی دیکەی گروپی خەون بکەم‪.‬‬
‫بەاڵم ئەو گفتوگۆیانە هەرگیز ڕوویان نەدا‪ .‬ئەوەی کە من لەسەر محەممەد فێربووم پالن و‬
‫بەرنامەگەلێکی زۆر زیاتری لەسەر ڕێگەمان الدا‪.‬‬

‫‪222‬‬
223
‫بەشی سی و حەوت‬
‫وێنەی تەواوی پێغەمبەرێک‬
‫کەم و زۆر ئەوەی کە موسڵمانان لەبارەی محەممەدەوە دەیزانن زارەکییە و زۆر بە دەگمەن لە‬
‫سەرچاوە بنەڕەتییەکانەوەیە‪ .‬بەپێچەوانەی مەسیحییەکان کە هەموو شتێک لەبارەی عیساوە لە‬
‫کتێبی پیرۆزەوە فێر دەبن‪ ،‬قورئان لەبارەی محەممەدەوە شتێكی ئەوتۆی بۆ گوتن پێ نییە‪ .‬لە‬
‫ڕۆژهەاڵت و لە ڕۆژاواش‪ ،‬موسڵمانان زۆرتر تەنها چیرۆک لەبارەی محەممەدەوە دەبیستن‪.‬‬
‫ئەوان هیچ شتێک لەسەر ئەو زانیارییانە نازانن کە دەکرێت بە ئەنقەست یان ئاگایانە‬
‫دەستکاری کرابێتن‪ .‬ئەوانیش وەکو من سەرسام دەبن و واقیان وڕ دەمێنێت کاتێک بۆیان‬
‫دەردەکەوێت تەنانەت تۆمارە سەرەتاییەکانی ژیانی محەممەد بە ڕوونی دەریدەخەن کە ئاگایانە‬
‫دەستکاری کراون‪.‬‬
‫یەکەمین ژیاننامەی محەممەد (سیرەی پێغەمبەری خودا)‪ ،‬لە نووسینی ئیبن ئیسحاق‪ ،‬لە‬
‫ڕێگەی ژیاننامە نووسێکی دیکە بە ناوی ئیبن هیشامەوە دەست بە دەست هاتووە و گەیشتووەتە‬
‫دەستی ئێمە‪ .‬ئیبن هیشام لە پێشەکییەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە کە ژیاننامەی محەممەدی‬
‫دەستکاری کردووە‪.‬‬
‫"ئەوەی کە گوتنی دەبووە هۆی شەرمەزاری‪ ،‬بابەتگەلێک کە دەبوونە مایەی پەشێوی‬
‫هەندێک لە خەڵکی‪ ،‬وە ئەو بابەتانەی کە (مامۆستاکەم) دەیگوت ناکرێت پشتیان پێ ببەستین و‬
‫‪1‬‬
‫جێگەی متمانە نین – هەموو ئەم شتانەم سڕییەوە‪".‬‬
‫ئەمە دەریدەخات کە تەنانەت یەکەم تۆماری ژیانی محەممەد نوسخەی دەستکاریکراوی‬
‫ژیان نامەکانی پێشترە کە ئەوانیش خۆیان دەستکاری کراون‪ .‬من گومانم لەوە نییە کە ئیبن هیشام‬
‫مەبەستێکی باشی هەبووە‪ ،‬بەاڵم مەبەستی باش هیچ شتێک لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە‬
‫دەستکاری ژیاننامەی محەممەدی کردووە بۆ ئەوەی جوانتری بکات و ئەو شتانەی کە‬
‫بەالیەوە جێگەی باوەڕ نەبووە‪ ،‬البردووە‪ .‬خێزان و مامۆستاکانیشمان کاتێک کە سووننەتەکانی‬
‫محەممەدمان بۆ دەگوازنەوە‪ ،‬هەمان پاکسازی ئەنجام دەدەن‪.‬‬
‫ئەوەی کە موسڵمانان لە کاتی منداڵیدا لەبارەی محەممەدەوە فێری دەبن‪ ،‬ڕوخساری‬
‫دەستکاریکراویەتی – ئەو پەڵەیە پاک بکەوە و ئەو تایبەتمەندییە گەورەتر بکەوە – بەو شێوەیە‬

‫لە نووسینەکانی ئیبن هیشامدا هاتووە؛ گیوم‪ ،‬ژیانی محەممەد‪.٦٩١ ،‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪224‬‬
‫ڕوخسارێکی جێپەسەندی لێ دروست دەکەن‪ .‬گوتنەوەی کۆمەڵێکی دیاریکراو لە وتەکانی‪ ،‬وا‬
‫دەکات وەکو پێغەمبەرێکی تەواو دەربکەوێت‪.‬‬
‫کۆمەڵەی زۆر و فراوانی حەدیس و ئەدەبیاتی ژیاننەمەکەی‪ ،‬بە تایبەتی پشتگیری لە دیاردەی‬
‫وەک پێغەمبەر دەرکەوتنی دەکات‪ .‬ئەگەر موسڵمانێکی ڕۆژاوایی بیەوێت وێنەی‬
‫ئاشتیخوازانەی محەممەد نیشان بدات‪ ،‬تەنها کارێک کە دەبێت بیکات ئەوەیە کە ئاماژە بە‬
‫حەدیس و ئایەتە ئاشتیخوازەکانی بکات و ئایەتە توندوتیژەکان پشتگوێ بخات‪ .‬ئەگەر‬
‫موسڵمانێکی توندڕەویش بیەوێت داوا لە شوێنکەوتووانی بکات کاری تیرۆرستی بکەن‪ ،‬ئەوا‬
‫‪1‬‬
‫باسی ئایەتە توندوتیژەکان دەکات‪ ،‬بەبێ ئاماژەکردن بە ئایەتە ئاشتیخوازەکان‪.‬‬
‫ئەم شێوازی هەڵبژاردنی ئایەتانە شێوازێكی بەرباڵو و زۆر کاتیش خراپ و مەترسیدارە‪ .‬بۆ‬
‫نموونە‪ ،‬ئایەتێک لە قورئان کە من سەرنجمداوە زیاتر لە هەر ئایەتێکی دیکە بۆ نیشاندانی‬
‫ڕووە ئاشتخوازەکەی ئیسالم دەهێنرێتەوە بریتییە لە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی ‪ .) ٣٢‬من دیومە‬
‫کە ئەو ئایەتەیان لە کەناڵی سی ئێن ئێن‪ ،‬ئێم سی ئێن بی سی و ئەی بی سی و بەرنامەگەلێکی‬
‫تایبەت بە بانگهێشتی ئیسالم بەکارهێناوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە قورئان لەگەڵ قەتڵ و‬
‫کوشتندا نییە‪ .‬ئەوەی لە هەموو ئەو حاڵەتانەدا پشتگوێ دەخرێت یەکەم دێڕی ئایەتەکەیە‪ ،‬کە‬
‫ڕوونی دەکاتەوە ڕێنمایی پێشگیریکردن لە کوشتنەکە تایبەتە بە جولەکەکان؛ واتە فێرکردنێکی‬
‫تایبەت بە موسڵمانان نییە‪ .‬ئایەتەکەی دواتر تایبەتە بە ئیسالم و موسڵمانان‪ ،‬کە دەڵێت‪:‬‬
‫" بێگومان پاداشتی ئەوانەی کە دەجەنگن و دوژمنایەتی لەگەڵ خودا و پێغەمبەرەکەی دەکەن و‬
‫بەگەرمی هەوڵ دەدەن بۆ باڵوکردنەوەی فەساد و بەدڕەوشتی لە زەویدا هەر ئەوەیە‪ :‬دەبێت‬
‫بکوژرێن ‪ ،‬دەبێت لە خاچ بدرێن‪ ،‬دەست و قاچێکیان بە پێچەوانەوە ببڕدرێت و دوور بخرێنەوە‬
‫لە واڵت‪ ".‬کە بەداخەوە ئەم ئایەتەش لە ڕەوەندی گوتنەوەی ئایەتە هەڵبژێردراوەکاندا‬
‫لەبەرچاو ناگیردرێت‪.‬‬
‫من هیچ کام لەو بابەتانەم نەدەزانی هەتا ئەو کاتەی خۆم بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕاستی دەستم‬
‫کرد بە گەڕان و پشکنینێکی ورد‪ .‬بڕیارم دا کە بۆ دەستپێکی لێکۆڵینەوە لە ژیانی محەممەد‪،‬‬

‫‪ 1‬ئەمە جیاوازە لە ئاماژەدان بە ئایەتی دیاریکراوی کتێبی پیرۆز‪ .‬مەسیحییەکان بە گشتی تەواوی کتێبی پیرۆزیان بەالوە‬
‫دروست و دەقیقە‪ ،‬لە کاتێكدا زۆربەی موسڵمانان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە زۆربەی حەدیسەکان سەحیح و دەقیق نین‪.‬‬
‫بەم شێوەیە‪ ،‬پێویستیی تەفسیری هەڵبژێردراو لە ئایەتەکانی کتێبی پیرۆز ئەوەیە کە هیچ دژیەکییەک لەگەڵ بەش و ئایەتەکانی‬
‫دیکەی کتێبی پیرۆزدا نەبێت‪ ،‬لە کاتێکدا ئەمە بەسەر کتێبەکانی حەدیسدا جێبەجێ ناکرێت‪ .‬هەروەها‪ ،‬تەواوی حەدیسەکان‪،‬‬
‫لەگەڵ کۆکردنەوەی هەر یەکێکیان لە کتێبێكی نۆ بەرگی یان زیاتر‪ ،‬چەسپاو و جێگیر نییە‪ .‬بەم پێیە‪ ،‬هەڵبژاردنی چەند‬
‫حەدیسێکی دیاریکراو لەنێو ئەو هەمووە حەدیسەدا بە مەبەستی تەفسیر‪ ،‬زیاتر لە هەڵبژاردنی ئایەتی دیاریکراو لە کتێبی‬
‫پیرۆز دەکرێت تەفسیری کەسیی و الیەنگرانەی هەبێت‪.‬‬
‫‪225‬‬
‫هەتا پێم بکرێت زانیاری کۆ بکەمەوە‪ .‬کاتێک کە زانیارییەکەم بەدەستهێنا‪ ،‬باشتر دەتوانم‬
‫شێوازی گەیشتن بە ڕاستییە مێژووییەکەی دەستنیشان بکەم‪.‬‬
‫داوای هاوکاریم لە دەیڤد کرد و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنم‬
‫دەربڕی‪ .‬ئەو لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە سەرەتای زانکۆدا محەممەدی وەکو ڕێبەرێکی مەزن‬
‫و کاریگەر ناوزەد کردبوو‪ ،‬وە تامەزرۆی ئەوە بوو کە دووبارە بە دید و ڕوانگەیەکی‬
‫ڕەخنەگرانەوە لێکۆڵینەوە لەو شتانە بکات کە فێر ببوو‪ .‬ئەو بەڵێنی پێدام کە لە داهاتوویەکی‬
‫نزیکدا بێت بۆ الم و لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ بکەین‪.‬‬
‫لەو کاتەدا منیش بڕیارم دا کە هەموو حەدیسە بەردەستبووەکان بخوێنمەوە‪ .‬کتێبخانەکەی باوکم‬
‫نوسخەیەکی تەواو‪ ،‬واتە هەر نۆ بەشەکەی سەحیحی بوخاری لێبوو‪ ،‬هەر بۆیە بە دەمدا کەوتم‬
‫و دەستم کرد بە خوێندنەوەیان‪ .‬زۆربەی موسڵمانان لە ڕووی مێژووییەوە ئەو کۆمەڵە کتێبە بە‬
‫باشترین و متمانە پێکراوترین حەدیسەکان چاو لێدەکەن‪ .‬هەر بۆیە چاوەڕێی ئەوە بووم کە‬
‫هەمان ئەو وێنەیە لە محەممەد نیشان بدەن کە من هەمیشە ناسیبووم‪.‬‬
‫بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا لە جێگەی ئەوەی کە حەدیسم پێ بڵێنەوە‪ ،‬خۆم ڕاستەوخۆ لە‬
‫سەرچاوەی سەرەکییەوە دەمخوێندەوە‪ .‬زۆری نەخایاند کە درکم بەوە کرد کە ئەو محەممەدەی‬
‫من ناسیبووم‪ ،‬نوسخە پاکسازییەکەی بوو‪ .‬لە ڕاستیدا‪ ،‬تەنها سی چرکەی خایاند‪.‬‬
‫لە بەرگی یەکەم حەدیسی سێ‪ ،‬باسی چیرۆکی هاتنی یەکەم سروش بۆ محەممەد لە ئەشکەوتی‬
‫حەڕا دەکات‪ .‬باسی هەموو ئەو زانیارییانەی دەکرد کە من لە منداڵییەوە بیستبووم‪ ،‬بەاڵم لێرەدا‬
‫وردەکاری زیاتری لەخۆ گرتبوو کە من پێشتر نەمبیستبوو‪ .‬لەم حەدیسەدا لە جێگەی ئەوەی کە‬
‫بڵێت فریشتەکە داوای لە محەممەد کرد کە بخوێنێتەوە‪ ،‬محەممەد دەڵێت کە "فریشتەکە منی بە‬
‫زۆر گرت و ئەوەندە توند فشاری دام کە ئیدی نەمتوانی بەرگە بگرم‪ ".‬هەر کاتێک فریشتەکە‬
‫داوای لە محەممەد کردووە کە بخوێنێتەوە‪ ،‬فریشتەکە محەممەدی توند "فشارداوە" کە ئەو‬
‫نەیدەتوانی بەرگەی فشارەکە بگرێت‪ .‬محەممەد دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ فریشتەکە‪،‬‬
‫بە ترس و لەرزەوە گەڕاوەتەوە بۆ الی ژنەکەی لە کاتێکدا "دڵی بە توندی لێی دەدا‪ ".‬دوای‬
‫ئەوە فریشتەکە هەتا ماوەیەک نەگەڕایەوە و "سروشتی خودایی ڕاوەستا‪".‬‬
‫ئەمە وێنەی ئەو محەممەدە نەبوو کە من دەمناسی‪ .‬زۆر ئازاربەخش بوو‪ ،‬وە بۆ باسکردن‬
‫نەدەشیا‪ .‬ئەوە نوسخەی پاکسازیی نەبوو‪ ،‬یان النی کەم کەمتر پاکسازیکراو بوو‪ .‬جگە لەوەش‪،‬‬
‫بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر ئاماژە بە حەدیسێكی سەحیحی بوخاری کرابوو‪ ،‬بەرگی ‪ ،٩‬حەدیسی‬

‫‪226‬‬
‫‪ .١١١‬بەرگی نۆیەمم لە کتێبخانەکە دەرکێشا و حەدیسی ‪١١١‬م پەیدا کرد و هەموویم‬
‫خوێندەوە‪.‬‬
‫ئەو حەدیسە لە یەک چرکەساتدا وەهمی ئاشناییمی لەگەڵ محەممەدا وردوخاش کرد‪.‬‬
‫حەدیسەکە دەڵێت کە محەممەد چاوی بە جبرائیل کەوت‪" ،‬ماسولکەی ملی لە ترساندا تووشی‬
‫کۆڵنج ببوو"‪ ،‬وە کاتێک کە جبرائیل بۆ ماوەیەک ڕۆیشت‪ ،‬پێغەمبەر بە ڕادەیەک بێهیوا ببوو‬
‫کە "چەندین جار دەیویست خۆی لەسەر شاخێکی بڵندەوە بخاتە خوارەوە و هەر کاتێک کە‬
‫دەڕۆیشتە سەر کێوەکە بۆ ئەوەی خۆی بخاتە خوارەوە‪ ،‬جبرائیل بۆی دەردەکەوت و پێی‬
‫دەگوت‪' ،‬ئەی محەممەد ! تۆ بەڕاستی نێردراوی ئەڵاڵی‪ '.‬کە لە ئەنجامدا دڵی ئارام دەبێتەوە و‬
‫واز لە خۆکوژی دێنێت‪".‬‬
‫بە ڕادەیەک واقم وڕمابوو کە لە جێگەی خۆم وشک بووم‪ .‬ئایا بەڕاستی ئەوە سەحیحی‬
‫بوخارییە کە دەڵێت محەممەد بیری لە خۆکوژی کردووەتەوە؟‬
‫حەدیسەکە بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە دەڵێت کە هەر کاتێك ماوەی نێوان هاتنی‬
‫سروشەکان زۆری پێدەچوو‪" ،‬وەکو پێشتر‪ ،‬محەممەد هەمان کاری دەکردەوە‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە‬
‫دەگەیشتە سەر کێوەکە‪ ،‬جبرائیلی بۆ دەردەکەوت‪".‬‬
‫بە گومان و دوودڵییەکی تەواوەوە سەرنجی کتێبەکەم دەدا‪ .‬ئەمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ‬
‫بانگکردنێکی مەزن و شکۆداری وەکو پێغەمبەربوون نەدەگونجا‪ ،‬ڕۆحێکی توندوتیژ‬
‫بەڕادەیەک توند ڕووبەڕووی محەممەد ببووەوە کە تۆقاندبووی و ناچاری کردبوو کە چەندین‬
‫جار بیر لە خۆکوژی بکاتەوە‪ .‬وە ئەوە تەنها کتێبێكی ئاسایی نەبوو‪ ،‬بەڵکو سەحیحی بوخاری‬
‫بوو کە بڕواپێکراوترین کتێبی حەدیس بوو‪.‬‬
‫لەوێدا بوو کە بۆم دەرکەوت کە وێنەی سبوخکراوی محەممەدم بە میرات بۆ مابووەوە‪.‬‬
‫هەڵبەت محەممەد ی ڕاستەقینە وێنە نەبوو‪ .‬ئەو پیاوێک بوو بە ڕابردوویەکی مێژووییەوە‪ .‬ئەو‬
‫محەممەدە بوو کە من بڕیارم دابوو بیناسم‪ ،‬کە هەڵبەت ئەگەر بمتوانیبا لە الپەڕەکانی مێژوودا‬
‫پەیدای بکەم‪ .‬بەاڵم وا دیار بوو کە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوە و فێربوونی زیاتر‪ ،‬کەوتنی‬
‫بۆمبێکی دیکەی بەدواوەیە‪.‬‬

‫‪227‬‬
228
‫بەشی سی و هەشت‬
‫توندوتیژی ئەودیو پەردە‬
‫کاتێک کە بەردەوام بووم لەسەر خوێندنەوەی بەرگی یەکەم‪ ،‬حەدیسی ژمارە سێ‪ ،‬زۆر‬
‫حەدیسم دیتەوە کە باسی ئەو شتانەی دەکرد کە پێشتر گوێم لێ ببوون و دەمزانین‪ ،‬بە تایبەتی‬
‫ئەوەی کە دەبێت موسڵمانان خۆیان لە زیان گەیاندن بە کەسانی دیکە بپارێزن (‪،)١٠ ،١‬‬
‫خۆراک بە هەژاران بدەن و لەگەڵ بێگانەکاندا بە جوانی هەڵسوکەوت بکەن (‪.)١٢ ،١‬‬
‫بێگومان ئەمە هەمان ئەو ئیسالمە ئاشتیخواز و پڕ لە خۆشەویستییە بوو کە من هەمیشە‬
‫دەمناسی‪.‬‬
‫بەاڵم کاتێک کە گەیشتمە حەدیسی (‪ ،)٢٤ ،١‬لە سەرسوڕماندا دەمم کرایەوە‪.‬‬
‫لەو حەدیسەدا محەممەد دەڵێت‪" :‬لە الیەن ئەڵاڵوە فەرمانم پێ کراوە کە لەگەڵ خەڵكدا بجەنگم‬
‫هەتا ئەو کاتەی شایەتیمان دێنن کە هیچ کەسێک جگە لە ئەڵاڵ شایانی پەرەستن نییە و‬
‫محەممەد نێردراوی ئەڵاڵیە‪ ،‬وە بە تەواوی نوێژ بکەن و زەکاتی ئیجباری بدەن ‪ ...‬لەو‬
‫حاڵەتەدا گیان و ماڵ و سامانیان لە دەستی من ڕزگاریان دەبێت‪".‬‬
‫ئایا چاوەکانم فێڵیان لێ دەکردم؟ محەممەد دەیگوت کە لەگەڵ خەڵك دەجەنگم هەتا ئەو کاتەی‬
‫دەبنە موسڵمان‪ ،‬ئەگەر نا دەیانکوژێت و ماڵ و داراییەکەیان دەبات بۆ خۆی‪ .‬شتی وا مەحاڵ‬
‫بوو! ئەوە ڕێک پێچەوانەی هەموو ئەو شتانە بوون کە من لەبارەی محەممەدەوە دەمزانی‪ ،‬وە‬
‫دژی ئەو ئایەتە ڕوونە ی قورئانە کە دەڵێت "لە دیندا زۆرەملێ و سەپاندن نییە‪".‬‬
‫من نەمدەتوانی بەو ئاسانییە باوەڕ بکەم‪ ،‬هەر بۆیە خێرا ڕۆیشتمە سەر حەدیسەکەی دواتر‪.‬‬
‫بەاڵم حەدیسی (‪ )٢٥ ،١‬دەیگوت گەورەترین کار کە تاکێکی موسڵمان بتوانێت بیکات‬
‫پەیوەستبوونە بە جیهادەوە‪ .‬وە بۆ ڕوون کردنەوەی جۆری جیهادەکە‪ ،‬سەحیحی بوخاری دەڵێت‬
‫"جەنگی ئایینی‪".‬‬
‫ئەوەندە مێشکم ئاڵۆز ببوو کە نەمدەتوانی بەرگە بگرم‪ .‬نەمدەتوانی قبوڵی بکەم‪ ،‬نەمدەتوانی بیر‬
‫بکەمەوە‪ ،‬لە ڕاستیدا تەنانەت نەمدەتوانی لە جێی خۆم بجوڵێم‪ .‬ڕێک بەو جۆرەی کە لە‬
‫کتێبخانەکەی باوکم لەسەر دەم ڕاکشابووم‪ ،‬باوکم بانگ کرد کە یارمەتیم بدات‪" .‬باوکە‪،‬‬
‫پێویستم بە هاوکاریتە!" لە کەلتوری ئێمەدا گونجاو نییە کە منداڵەکان باوکیان بۆ الی خۆیان‬

‫‪229‬‬
‫بانگ بکەن‪ ،‬بەاڵم باوکم ئاگای لە هاوارەکەی من بوو و خێرا هات بۆ الم‪ .‬هەر چۆنێک بێت‬
‫ئەو باوکمە‪.‬‬
‫کاتێک کە بە ڕاکردن هات بۆ الم‪ ،‬بە دەنگێکی پڕ لە نیگەرانییەوە پرسی‪" :‬چی بووە‪ ،‬ڕۆڵە‬
‫گیان؟"‬
‫"نازانم چی بکەم بەمانە‪ .‬بڕوانە‪ ".‬هەر دوو کتێبەکەم پێدا‪ ،‬لە کاتێکدا ئاماژەم دەکرد بەو‬
‫حەدیسانەی کە باسی خۆکوژی محەممەدیان دەکرد لەگەڵ بەڵێنی محەممەد بۆ کوشتی ئەوانەی‬
‫کە باوەڕ بە ئیسال م ناهێنن‪ .‬باوکم بۆ چەند ساتێک لە بێدەنگی تەواودا بیری کردەوە‪ .‬هەوڵی‬
‫دەدا کە سەرسامیی خۆی بشارێتەوە‪ ،‬بەاڵم من بە باشی دەمتوانی بیر و هزری بخوێنمەوە‪.‬‬
‫هەروەها‪ ،‬بەبێ ئەوەی کە بیەوێت‪ ،‬لە ڕێگەی تماشاکردنی بەرگی کتێبەکە تاکو دڵنیا بێت‬
‫سەحیحی بوخارییە‪ ،‬سەرسوڕماوییەکەی بە تەواوی ئاشکرا کرد‪.‬‬
‫لەگەڵ ئەوەشدا‪ ،‬کاتێک کە لە ئاکامدا دەستی کرد بە قسەکردن‪ ،‬نیگەرانییەکەی بە هیچ‬
‫شێوەیەک ئاشکرا نەکرد‪" .‬نەبیل‪ ،‬هەندێک شت هەن کە ئێمە لێی تێناگەین‪ ،‬چونکە ئێمە‬
‫لێکۆڵەر و شارەزا نین‪ .‬نووسینی لێکۆڵەر و ڕاڤەکاران بخوێنەوە‪ ،‬ئینجا دەزانیت کە هەموو‬
‫ئەو حەدیسانە مەنتقی و لۆژیکین‪".‬‬
‫کاتێک کە باوکم بەنێو ڕەفەی کتێبەکاندا دەگەڕا‪ ،‬من بە دەنگێکی ناڕازییەوە گوتم‪" :‬بەاڵم‬
‫باوکە‪ ،‬ئەگەر حەدیسەکان بڕواپێکراوترین سەرچاوەن‪ ،‬من پێم باشترە کە ئەوانە بخوێنمەوە‪".‬‬
‫باوکم ئەو شتەی دیتەوە کە بە دوایدا دەگەڕا‪" .‬کوڕم‪ ،‬چەندین ساڵ دەخایەنێت هەتا بە جوانی‬
‫فێری هەموو ئەم زانیارییانە بیت و بتوانیت دەرەنجامێکی دروستیان لێ وەربگریت‪ .‬زۆر‬
‫باشە کە تۆ دەستت پێکردووە ‪ ،‬بەاڵم ئەم لێکۆڵەر و ڕاڤەکارانە‪ ،‬زۆر لە پێش ئێمەوە‬
‫گەیشتوونەتە کۆتایی‪ .‬ئەوان ئەو پرسیارانەیان کردووە کە تۆ هەتە‪ ،‬وە وەاڵمەکەیان پەیدا‬
‫کردووە‪ .‬کاری ژیرانە و دروست ئەوەیە کە لە جێگەی ئەوەی تۆش هەمان ڕێگە ببڕیت‪،‬‬
‫هەوڵ بدە سوود لە ماندووبوون و کۆششەکانی ئەوان وەربگریت‪ ".‬ئەو بە نەرمونیانی و‬
‫هاوکات بە پێداگرییەوە‪ ،‬کتێبەکەی لەبەردەمم دانا‪.‬‬
‫تماشایەکی بەرگە سەوز و زێڕینەکەیم کرد‪ .‬نووسەری ئەو کتێبە کەسێکی ڕۆژاوایی بوو بە‬
‫ناوی "مارتن لینگز"‪ ،‬و ناوی کتێبەکە ئەمە بوو‪" :‬ژیاننامەی محەممەد بەپێی سەرچاوە‬
‫سەرەتاییەکان"‪ .‬بیرم کردەوە کە لەوانەیە باوکم ڕاست بکات؛ ئەمە ئەو شتەیە کە بەدوایدا‬
‫دەگەڕام‪ ،‬ژیاننامەی محەممەد بەپێی سەرچاوە بنەڕەتییەکان‪.‬‬

‫‪230‬‬
‫سوپاسی باوکمم کرد و بڕیارم دا پێش خوێندنەوەی کتێبەکە‪ ،‬لەبارەی نووسەرەکەیەوە هەندێک‬
‫زانیاری وەربگرم‪ .‬هەر زوو بۆم دەرکەوت کە مارتن لینگز خەڵكی بەریتانیایە و لە زانکۆی‬
‫ئۆکسفۆرد دەرسی خوێندووە و یەکێک بووە لە هاوڕێ نزیک و قوتابییەکانی سی ئێس لویس‪.‬‬
‫بەاڵم لەگەڵ ئەوەی کە ڕۆچووبوو لە نەریتی پرۆتستانی بەریتانیدا‪ ،‬بەاڵم ببووە سۆفیگەرێکی‬
‫موسڵمان‪.‬‬
‫موسڵمانبوونی لینگز و پاشان ئەو کتێبەی کە نووسی‪ ،‬شەپۆلێک لە خۆشی و شادی هێنایە نێو‬
‫جیهانی ئیسالمییەوە وە بووە ناوێكی ئاشنا لەنێو خوێنەرانی موسڵماندا‪ .‬کتێبەکەی کە لەسەر‬
‫ژیاننامەی محەممەد بوو‪ ،‬وەکو کتێبێکی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی ناسێنرا و بوو بە نموونەیەکی‬
‫بەرزی ڕاستی و کەسایەتی حاشاهەڵنەگری محەممەد‪ .‬بۆ من ئەوە نیشانەی دڵنیایی بوو کە ئەو‬
‫ڕەخنەگرە ڕۆژاواییانەی کە بە ڕاستگۆییەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئیسالم دەکەن‪ ،‬ئیسالم قبوڵ‬
‫دەکەن‪.‬‬
‫من بە جۆش و خرۆشێکی نوێوە‪ ،‬گەڕامەوە سەر کتێبەکەی لینگز ڕاستەوخۆ چوومە سەر ئەو‬
‫بەشەی کە باسی یەکەم سروشی محەممەد دەکات‪ .‬بەاڵم بەداخەوە کە خۆشحاڵییەکەم تەمەنی‬
‫کورت بوو‪ .‬دیسان لێرەدا وێنەیەکی ناتەواوم دیتەوە‪ .‬لینگز ئاماژەی بە ترسەکەی محەممەد‬
‫کردبوو‪ ،‬بەاڵم بە هیچ جۆرێک باسی ئەوەی نەکردبوو کە ویستوویەتی خۆی بکوژێت‪ .‬بە هیچ‬
‫جۆرێک ئاماژەی پێ نەکرابوو‪ ،‬تەنانەت هیچ ڕوونکردەوەیەکیشی بۆ البردنی ئەو بەشە‬
‫نەدابوو‪ .‬وەکو بڵێی مارتن لینگز نەیزانیوە یاخود نەیویستووە کە ئێمە بزانین تەنانەت شتی لەو‬
‫بابەتە بوونی هەیە‪ .‬دوای ئەوەی یەکسەر دەستم کرد بە گەڕان بەدوای فەرمانەکەی ئەڵاڵ بە‬
‫محەممەد بۆ موسڵمانکردنی بێباوەڕان یان کوشتنیان‪ ،‬ئەوەشم نەدیتەوە‪.‬‬
‫گومان لەوەدا نییە کە لینگز بۆ نووسینی کتێبەکەی سوودی لە سەرچاوە سەرەتاییەکان‬
‫وەرگرتووە‪ ،‬بەاڵم هێشتا ژیاننامەیەکی فیلتەرکراوی نووسیوە‪ .‬ئەو کتێبە لە جێگەی ئەوەی کە‬
‫سووننەتە کێشە لەسەرەکان ڕوون بکاتەوە‪ ،‬تەواو پشتگوێی خستبوون‪ .‬بەو هۆیەوە‪ ،‬لەگەڵ‬
‫ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر بە بەرهەمێکی ئەکادیمییان لەسەر ژیانی محەممەد دەزانی‪ ،‬بەاڵم‬
‫هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو چیرۆکانەدا نەبوو کە دایک و باوکم بۆیان گێڕابوومەوە‪.‬‬
‫ڕاستییەکە لە کوێ بوو؟ بۆچی هیچ کەسێک خۆی لە قەرەی بابەتە حەساس و دژوارەکانی‬
‫ژیانی محەممەد نەدەدا؟‬
‫کاتێک کە بەردەوام بووم لەسەر خوێندنەوەی کتێبەکە‪ ،‬گەیشتمە بەشێک کە ئەو شتەی دەخستە‬
‫ژێر پرسیارەوە کە من لەبارەی ئیسالمەوە دەمزانی‪ .‬ئەو بەشە ناوی "سەرەتای جەنگ" بوو‪،‬‬

‫‪231‬‬
‫کە نووسەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەوە موسڵمانان بوون کە دوای کۆچکردنی محەممەد بۆ‬
‫مەدینە‪ ،‬یەکەم جار هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی مەککە‪ .‬محەممەد لە مانگی پیرۆزدا‬
‫هەشت کەس لە موسڵمانان دەنێرێت بۆ ئەوەی بۆسە و کەمین لە کاروانی بازرگانی خەڵکی‬
‫مەککە بگرن‪ .‬ئەگەر چی مانگی ئاگربەستی پیرۆز بوو بۆ عەرەبەکان‪ ،‬بەاڵم موسڵمانان‬
‫پیاوێکیان کوشت‪ ،‬دوانی دیکەیان بە دیل گرت و کااڵ و کەلوپەلەکەیان بە تااڵنی برد بۆ‬
‫خۆیان‪.‬‬
‫لینگز هەوڵی زۆری دا کە موسڵمانان ڕووسپی بکات‪ ،‬بەاڵم ئەوە هیچ یارمەتییەکی بە‬
‫کەمکردنەوەی نیگەرانییە ڕوو لە زیادەکەی من نەکرد‪ .‬مامۆستاکانی من بەردەوام بانگەشەی‬
‫ئەوەیان دەکرد کە موسڵمانان هەمیشە الیەنی بێ گوناه بوون و ئەوان قوربانی دەستی ئازار و‬
‫ئەشکەنجەی دانیشتوانی مەککە بوون‪ .‬هەر بۆیە بە ناچاری هێرشیان کردە سەر مەککە‪ .‬بەاڵم‬
‫ئایا دەکرا و ڕێی تێ دەچوو کە محەممەد و موسڵمانان دوای ئەوەی کە لە کۆتاییدا توانییان‬
‫ئازادی و ئارامی بەدەستبێنن‪ ،‬کەسانێک بووبن کە یەکەم خوێنیان ڕشتبێت؟‬
‫تاکە شتێك کە لە گەڕان و پشکنینە نوێیەکانمەوە وەرمگرتبێت ئەوە بوو کە من تەواوی‬
‫بابەتەکەم نەدەزانی و ژیاننامەنووسەکانی ئەمڕۆش نەیاندەویست باسی ئەو ڕاستییانە بکەن کە‬
‫لەگەڵ بۆچوونی ئەواندا نەدەگونجا‪ .‬ئایا لینگز هەندێک شتی بە ئەنقەست نەنووسیوە؟‬
‫دوای ئەوە لە ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئەم بابەتانەم خستە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی‬
‫وردەوە‪ .‬گەڕانی ئینتەرنێتی خەریک بوو کەم کەم منی لە پێ دەخست‪ .‬زانیاریگەرلێکی زۆر‬
‫نوێ لەبارەی محەممەد ەوە فێر بووم‪ .‬دەتگوت ئاخۆ هەر خاڵێک خرابووە ژێر زەڕەبینی‬
‫لێکۆڵینەوەی نەناسراوانی سەرهێڵ کە یان ڕەخنەیان لە محەممەد دەگرت یان بەرگرییان لێ‬
‫دەکرد‪ .‬گفتوگۆکانی هەر دوو ال پڕبوون لە سووکایەتی و قسەی نەشیاو‪.‬‬
‫ناموسڵمانان لە الیەکەوە سەرزەنشتی چیرۆکە توندڕەوەکانی ژیانی محەممەدیان دەکرد‪ ،‬کە‬
‫هەندێک کات لە ئاکامدا میهرەبانییان دەنواند‪ ،‬بەاڵم زۆرتر قسەی سووک و ناشرینیان بە‬
‫پێغەمبەری نازدار دەگوت‪ .‬موسڵمانانیش لە وەاڵمدا بەوپەڕی گەرموگوڕییەوە لە ڕێگەی‬
‫نکۆڵیکردن یان بیانووهێنانەوە بۆ ئەو چیرۆکانە‪ ،‬بەرگرییان لە محەممەد دەکرد‪.‬‬
‫چەندین نموونەی نکۆڵیکردنی لەبەردەستدان‪ .‬یەکێک لەو حاڵەتانە ئەو کاتەیە کە محەممەد‬
‫فەرمان بە جەنگاوەرێک دەدا کە ئەسمای کچی مەڕوان تیرۆر بکات کە دایکی پێنج منداڵ‬
‫بوو‪ .‬ئەسما لە کاتی شیردان بە یەکێک لە منداڵەکانی کوژرا و خوێنەکەی بەسەر منداڵەکانیدا‬

‫‪232‬‬
‫ڕژا‪ .‬کاتێک کە جەنگاوەرەکە بە محەممەد دەڵێت کە ناڕەحەت و دڵتەنگە لەو کارەی کە‬
‫‪1‬‬
‫کردوویەتی‪ ،‬محەممەد بە هیچ شێوەیەک هەست بە پەشیمانی ناکات‪.‬‬
‫هەرچەندە ئەم گێڕانەوەیە لە یەکەمین ژیاننامەکانی محەممەدا هاتووە‪ ،‬موسڵمانانی نێو‬
‫ئینتەرنێت ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەوە لەنێو سەحیح بوخاری یان کتێبە بڕواپێکراوەکانی‬
‫دیکەی حەدیسدا نییە‪ .‬هەر بۆیە بەتەواوی ئەوەیان ڕەت دەکردەوە‪ .‬وەکو موسڵمانێک کە تەواو‬
‫متمانەم بە میهرەبانی محەممەد هەبوو‪ ،‬زۆر حەزم دەکرد کە باوەڕ بە قسەکانیان بکەم‪.‬‬
‫بەاڵم هەندێ کات موسڵمانانی نێو ئینتەرنێت هەوڵیان دەدا کە بیانوو بۆ ڕووداوێكی ترسناک‬
‫بهێننەوە کە من نەمدەتوانی خۆم لەگەڵیدا بگونجێنم‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬لە دوای جەنگی خەندەق‪،‬‬
‫محەممەد زیاتر لە پێنج سەد پیاو و کوڕی گەنجی لە هۆزی بنی قورەیزەی جولەکە بە دیل‬
‫گرت و سەری هەموویانی بڕی‪ .‬دوای ئەوەی کە نێرینەکانیان کوشتن‪ ،‬ژن و منداڵەکانیان بە‬
‫‪2‬‬
‫کۆیلەیی فرۆشت و کەلوپەل و ماڵ و سامانیان لەنێوان خۆیان دابەش کرد‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە ئەم گێڕانەوەیە لە ژیاننامەی محەممەد و حەدیسەکانیشدا هەبوو‪ ،‬موسڵمانانی‬
‫نێو ئینتەرنێت نەیاندەتوانی بڵێن کە ئەو گێڕانەوەیە هەڵبەستراو و درۆیە‪ .‬لە جێگەی ئەوە‬
‫بەدوای بیانووهێنانەوە بوون‪ ،‬وە زۆربەی کات بیانووی ئەوەیان دەهێنایەوە کە جولەکەکان‬
‫ناپاک بوون و شایانی ئەوە بوون کە بەسەریان هاتووە‪.‬‬
‫بەاڵم من نەمدەتوانی ئەو ڕوونکردەوانە قبوڵ بکەم‪ .‬ئەو محەممەدە میهرەبان و بەخشندەیەی‬
‫کە من وەکو پێغەمبەری خۆم دەمناسی هەرگیز فەرمانی نەدەدا سەری پیاو و کوڕی گەنج‬
‫ببڕدرێت‪ .‬ئەو پەیامبەری ئاشتی و بەرەکەت بوو‪ .‬یان ژن و منداڵی وەکو کۆیلە نەدەفرۆشت‪.‬‬
‫ئەو بەرگریکاری مافی ژن و منداڵ بوو‪.‬‬
‫من یەک لە دوای یەک گێڕانەوە توندوتیژەکانی محەممەدم پەیدا دەکرد‪ .‬منیش ڕێک وەکو‬
‫موسڵمانانی دیکەی سەر ئینتەرنێت‪ ،‬ئاگایانە هەوڵم دەدا ئەو گیڕانەوانە ڕەت بکەمەوە‪ ،‬بەاڵم‬
‫نەستم فشاری بۆ دەهێنام‪ .‬دەمتوانی چاو لە چەند دانەیان بکەم؟ هەتا کوێ دەمتوانی ئەوها‬
‫بەردەوام بم؟‬

‫گیوم‪ ،‬ژیانی محەممەد‪ .٦٧٦ ،‬هەروها بڕوانە (کتاب الطبقات)ی ئیبن سەعد‪.‬‬ ‫‪1‬‬

‫گیوم‪ ،‬ژیانی محەممەد‪.٤٦٤ ،‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪233‬‬
‫بەشی سی و نۆ‬
‫محەممەد نێردراوی ئەڵاڵیە؟‬
‫دوای چەند هەفتەیەک دەیڤد لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی محەممەدەوە هات بۆ الم‪ .‬هەتا‬
‫باسی کامڵبوونی کارەکەی بکەم‪ ،‬کەمم گوتووە‪.‬‬
‫ئێمە بڕیارمان دابوو کە لەسەر ئەم پرسیارە لێکۆڵینەوە بکەین‪" :‬ئایا محەممەد پێغەمبەری‬
‫خودایە؟" دەیڤد لە ڕێگەی خوێندنی وردی سیرەی پێغەمبەری خودا و سەحیحی بوخاری و‬
‫موسلیمەوە‪ ،‬چەندین سووننەتی پەیدا کردبوو کە دژی پێغەمبەربوونی محەممەد بەکاریدەهێنا‪.‬‬
‫هەموویان لەنێو دۆسیەکی گەورەدا کۆکردبووەوە و بە منی دا‪ .‬دەیڤد لەدووی وەاڵمی ئەم‬
‫پرسیارە بوو‪" :‬ئایا لێکۆڵەرێكی بێالیەن بەپێی کەسایەتی و ژیانی محەممەد‪ ،‬دەگاتە ئەو‬
‫ئەنجامەی کە محەممەد پێغەمبەری خودا بوو؟"‬
‫لەو دۆسیەدا‪ ،‬کۆمەڵێکی تەواو لەو کێشانەی لێبوو کە من ڕووبەڕووی نەببوومەوە‪ .‬بۆ‬
‫نموونە‪ ،‬ئیسالم فەرمانی بە موسڵمانان داوە کە هاوکات زیاتر لە چوار ژنیان نەبێت‪ ،‬لە‬
‫کاتێکدا محەممەد هاوکات النی کەم حەوت ژنی هەبووە‪ .‬من بە دەیڤدم گوت کە خودا لە‬
‫قورئاندا ڕێگەی پێدابوو کە ژنی زۆری هەبێت‪ ،‬بۆیە لە ڕاستیدا ئەوە کێشە نەبوو‪ 1.‬دەیڤد لە‬
‫وەاڵمدا گوتی‪" :‬ئایا پێت وا نییە کە ئەم بابەتە گوماناوییە؟ تەنانەت تۆزێك؟" کاردانەوەی‬
‫سروشتی من ئەوە بوو کە بڵێم‪ ،‬نە‪ ،‬گوماناوی نییە‪.‬‬
‫دەیڤد لەگەڵ هاوسەرگیری محەممەد لەگەڵ عایشەشدا کێشەیەکی جدی هەبوو‪ .‬بەپێی چەند‬
‫حەدیسێک‪ ،‬کاتێک کە عایشە تەمەنی شەش ساڵ بوو‪ ،‬محەممەد مارەی بڕی و سێ ساڵ دوای‬
‫‪2‬‬
‫ئەوە‪ ،‬واتە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا و لە کاتێکدا محەممەد پەنجا و سێ ساڵی بوو‪ ،‬گواستییەوە‪.‬‬
‫قسە و بەرگری دەیڤد ئەوە بوو کە بەهۆی پەیڕەویکردن لە نموونەکەی محەممەد‪ ،‬لە‬
‫سەرتاسەری جیهانی ئیسالمیدا کچان لە تەمەنێکی زۆر کەمدا ناچار دەبن هاوسەرگیری بکەن‬
‫کە بەو هۆیەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە‪ 3.‬بەاڵم کۆمەڵەکەی ئێمە پێیان گوتبووم کە ئەو‬
‫حەدیسانە ڕاست نین‪ ،‬بۆیە ئەوانەش ئازاریان نەدەدام‪.‬‬

‫بڕوانە (سورەتی األحزاب‪ ،‬ئایەتی ‪)٥٠‬‬ ‫‪1‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٦٤ .٦٢ .٧‬؛ ‪٦٥ .٦٢ .٧‬؛ ‪٨٨ .٦٢ .٧‬؛ سەحیحی موسلیم ‪٣٣١٠ .٨‬؛ ‪.٣٣١١ .٨‬‬ ‫‪2‬‬

‫بڕوانە نوجود عەلی‪ ،‬من نوجودم‪ ،‬تەاڵق لە تەمەنی دە ساڵیدا (نیویۆرک‪ :‬چاپ و باڵوکردنەوەی سری ڕیڤەرز‪)٢٠١٠ ،‬‬ ‫‪3‬‬

‫‪234‬‬
‫دەیڤد یەک یەک سوونەتی زیاتری دەخستە بەردەست کە هەر یەکەیان زیاتر لەوەی پێشتر‬
‫مایەی سوکایەتی بوو و باوەڕ بە پێغەمبەربوونی محەممەدی زەحمەت و زەحەمتتر دەکرد‪.‬‬
‫‪2‬‬
‫محەممەد ژەهراوی ببوو؛‪ 1‬لە سەرەمەرگدا هەستی کرد کە ژەهر خەریکبوو دەیکوشت؛‬
‫جادوی ڕەشی بۆ خۆی کردبوو؛‪ 3‬هەروەها ئایەتگەلێکی هێنایەوە کە دوای ماوەیەک دانی‬
‫بەوەدا نا کە لە الیەن شەیتانەوە بوون؛‪ 4‬لەبەر پارە ئەشکەنجەی خەڵكی دەدا؛‪ 5‬ڕێبەرایەتی‬
‫هێرشێکی بۆ سەر جولەکە بێدەسەاڵتەکان کرد؛‪ 6‬زڕکوڕەکەی ناچار کرد کە زەینەبی ژنی‬
‫تەاڵق بدات بۆ ئەوەی خۆی بتوانێت بیخوازێت؛‪ 7‬داوای لە خەڵكی دەکرد کە میزی حوشتر‬
‫بخۆنەوە‪ 8.‬ئەم لیستە بەو شێوەیە بەردەوام بوو‪.‬‬
‫لە سەرەتادا هەوڵم دا کە بەپێی تایبەتمەندی هەر سوونەتێک قسە بکەم‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ هێنانەوەی‬
‫هەر چیرۆكێکی زیادەدا‪ ،‬ڕوون دەبووەوە کە من بابەتیانە کار ناکەم و الیەنگری دەکەم‪ .‬بۆیە‬
‫بە ناچاری دەستم کرد بە خوێندنی کتێب لە بارەی شێوازناسی حەدیسەکانەوە کە نوسەرگەلیی‬
‫ناودار و بەرچاو نووسیبوویان‪ ،‬هەروەها گوێم لە وانەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە دەگرت و یەک‬
‫لە دوای کتێبی تایبەت بە تەفسیرم دەخوێندەوە‪ .‬لە هەوڵی ئەوەدا بووم کە چۆن بتوانم ئەو‬
‫گێڕانەوانە بە درۆ بخەمەوە کە کەسایەتی محەممەدیان خراپ دەردەخست و بەرگری لەو‬
‫حەدیسانە بکەم کە محەممەد بەو جۆرە دەردەخات کە من خۆشم دەویست‪ .‬بەاڵم هیچ شتێک‬
‫بەردەست نەبوو کە بۆ جیاکردنەوەی ئەو دووانە بکرێت بەکاربێت‪ .‬هیچ شتێک جگە لەو‬
‫بیرەی کە "محەمم ەد دەبێت پێغەمبەر بێت‪ ،‬بەو هۆیەوە ئەو گێڕانەوانە هەڵە و ناڕاستن‪".‬‬
‫بەاڵم گێڕانەوەکان بێ ئەندازە زۆر بوون‪ ،‬تەنانەت لە سەرچاوە سەرەکییەکانی حەدیس زۆرتر‬
‫بوون‪.‬‬
‫بەپێی تێپەڕبوونی کات‪ ،‬ژمارەیان زیادی دەکرد‪ ،‬دوای ئەوە تەنها کارێک کە دەمتوانی بیکەم‬
‫بریتی بوو لە ڕەتکردنەوەیان و نکۆڵیم دەکرد لەسەر ئەوەی کە ناتوانین پشتیان پێ ببەستین‬
‫چونکە جێگەی متمانە نین‪ .‬ئەگەر وام نەکردبا ئەوا شکستم دەخوارد‪ .‬من تازە خەریک بوو‬
‫درکم بەوە دەکرد کە بۆچی ژیاننامەنووسەکان و مامۆستاکانم هەموویان هەمان شتیان کردبوو‪.‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٧٨٦ .٤٧ .٣‬‬ ‫‪1‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٧١٣ .٥٩ .٥‬‬ ‫‪2‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٤٩٠ .٥٤ .٤‬‬ ‫‪3‬‬

‫گیوم‪ ،‬ژیانی محەممەد‪١٦٦ -١٦٥ ،‬‬ ‫‪4‬‬

‫هەمان سەرچاوی پێشتر‪٥١٥ ،‬‬ ‫‪5‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٥٨٤ .١١ .١‬‬ ‫‪6‬‬

‫قورئان‪ ،‬سورەتی األحزاب‪ ،‬ئایەتی ‪٣٧‬؛ سەحیحی موسلیم ‪٣٣٣٠ .٨‬؛ تەبەری‪ ،‬بەرگی ‪ ،٨‬الپەڕە ‪.٣ -٢‬‬ ‫‪7‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪٧٩٤ .٨٢ .٨‬؛ سەحیحی موسلیم ‪.٤١٣٠ .١٦‬‬ ‫‪8‬‬

‫‪235‬‬
‫کاتێک کە زانیم خەریکم هەوڵ دەدەم نزیکەی سەد دانە لەو گێڕانەوانە ڕەتدەکەمەوە‪ ،‬چیتر‬
‫نەمدەتوانی خۆم لە ڕاستییەکی تاڵ بدزمەوە‪ :‬ئەو چیرۆکانە لە سەرچاوەگەلێکەوە هاتوون کە‬
‫دروستکەری بناغە و بنەمای ئیسالمن‪ .‬دەکرا چەند دانە لەم چیرۆکانە ڕەتبکەمەوە کە نەبنە‬
‫مایەی ڕووخانی پایە و بناغەی ئیسالم؟‬
‫بە واتایەکی دیکە‪ ،‬بۆم دەرکەوت کە بەم شێوەیە بەردەوام بم لە ڕەتکردنەوەی ئەو گێڕانەوانە‪،‬‬
‫ئیتر پێش هەر شتێک‪ ،‬بەپێی چ بنەمایەک دەمویست محەممەد بە پێغەمبەر بزانم‪ .‬چیتر‬
‫نەدەکرا باوەڕ بە شایەتیمان بکەم‪ ،‬مەگەر ئەوەی کە شتێکی دیکە بوونی هەبێت‪ ،‬شتێک‬
‫جیاواز لە مێژوو‪ ،‬کە بتوانێت بەرگری لە محەممەد بکات‪.‬‬
‫بۆ هاتنە دەرەوە لەو بارودۆخە قورس و دژوارە‪ ،‬تەنها یەک ڕێگە هەبوو کە بریتی بوو لە‬
‫پەنابردن بۆ قورئان‪.‬‬

‫‪236‬‬
‫وەرزی هەشتەم‬

‫پیرۆزبوونی قورئان‬

‫‪237‬‬
‫بەشی چل‬
‫بەرگریکردن لە قورئان‬
‫ئەگەر بتوانیت بیهێنیتە پێش چاوی خۆت کە نهێنی و دانایی خودا‪ ،‬هێز و توانا و کامڵی و‬
‫تەواوی ئەو‪ ،‬فەرمان و پێشبینییەکانی‪ ،‬هەموویان بە هەمان هێزەوە لە الپەڕەکانی‬
‫پەڕتووکێکدا نیشتەجێ بووبێت و ڕۆحێک لە هەمان زاتی خوداوە پێی ببەخشێت‪ ،‬ئینجا کەم‬
‫کەم لەوە تێدەگەیت کە چۆن و بۆچی موسڵمانان ئەوەندە ڕێز لە قورئان دەگرن‪.‬‬
‫نابێت پێتوابێت کە قورئان لە ئیسالمدا وەکو کتێبی پیرۆزە لە مەسیحییەتدا‪ .‬چونکە وا نییە‪.‬‬
‫قورئان بۆ موسڵمانان بەرزترین دەرکەوتنی جەستەیی ئەڵاڵیە‪ ،‬وە تەواوی ئەو بەڵگەیەیە کە‬
‫بۆ نیشاندانی ڕاستیی ئیسالم بەکاریدێنن‪ .‬باشترین هاوتەریبی ئەوە لە مەسیحییەتدا بریتیە لە‬
‫خودی عیسای مەسیح‪ ،‬کە وشەی خودایەوە و جەستەی پۆشی و لە نێوان مردووان هەستایەوە‪.‬‬
‫‪1‬‬
‫قورئان بەو ڕادەیە دەوری لە خوداناسی ئیسالمیدا هەیە‪.‬‬
‫ئێستا قورئان بنیاتی باوەڕی من بوو‪ .‬محەممەد لە ڕووی مێژووییەوە کە سەردەمانێک دووەم‬
‫پایەی جیهانبینی من بوو‪ ،‬ئێستا ئەویش پشت دەبەستێت بە ڕاستی و دروستیی قورئانەوە‪.‬‬
‫کاتێک کە دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە و خوێندنی قورئان‪ ،‬زۆر باش ئاگاداری بایەخ و‬
‫گرنگییەکەی بووم‪.‬‬
‫باوەڕیی ئیسالم‪ ،‬هەموو ئەوەی کە محەممەد پشتی پێ دەبەست و ئەو ژیانەی کە ناسیبووم‪،‬‬
‫هەمووی پشت ئەستوور بوو بە سروشتی خوداییانەی قورئان‪.‬‬
‫وەکو چۆن ئەو کاتەی کە دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لە ژیانی محەممەد‪ ،‬دڵنیا بووم لەوەی کە‬
‫قورئان لەم لێکۆڵینەوە و خوێندنە سەرکەوتووانە دەردەچێت‪ .‬هیچ موسڵمانێک گومانی لەوە‬
‫نییە کە قورئان سروشی خود ایە‪ .‬بە پێچەوانەوە‪ ،‬ئێمە دەمانزانی کە قورئان بە ڕادەیەک تەواو‬
‫و پەرجووئاسایە کە هیچ کەسێک‪ ،‬تەنانەت لێکۆڵەرە ڕۆژاواییەکانیش‪ ،‬نەیاندەوێرا بیخەنە ژێر‬
‫پرسیارەوە‪ .‬لە دید و ڕوانگەی ئێمەوە‪ ،‬بەڵگە و بۆچوونەکانمان حاشاهەڵنەگر و یەکالکەرەوە‬
‫بوو‪.‬‬

‫‪ 1‬هەر لەبەر ئەوەشە کە قورئان بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر مەسیحییەت کتێبی پیرۆز بەکارناهێنیت‪ ،‬بۆیە هەندێک‬
‫لەوانەیە وا بیر بکەنەوە کە زیاتر لە کتێبی پیرۆز‪ ،‬گرنگی بە قورئان دراوە‪ .‬کەواتە‪ ،‬ئەمە دووفاقیی پێوەر نییە‪ ،‬چونکە دەبێت‬
‫بەراورد لە نێوان قورئان و خودابوون و هەستانەوەی عیسادا بکرێت‪ .‬خودابوون و هەستانەوەی عیسا بە هەمان ئەندازەی‬
‫قورئان و بگرە بە وردەکارییەکی زۆرترەوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە‪.‬‬
‫‪238‬‬
‫بوێرانەترین بەڵگە بۆ سروشی خودایی قورئان ئەوە بوو کە پێش هەر شێک خاوەنی‬
‫بەرزترین ئاستی وێژە و ئەدەبیات بوو‪ ،‬بە جۆرێک کە کەس ناتوانێت نموونەیەکی وەکو ئەو‬
‫بهێنێتەوە‪ .‬تەواوی موسڵمانان یەکدەنگ لەگەڵ من دەڵێن‪" ،‬هیچ کەسێک ناتوانێت بەرامبەر‬
‫ڕەوانبێژیی قورئان بوەستێتەوە‪ ".‬ئەم بەرگرییەی ئێمە ڕیشەکەی دەگەڕایەوە بۆ خودی‬
‫قورئان‪ .‬کاتێک کە لە سەردەمی محەممەدا‪ ،‬خەڵکی محەممەدیان بە ساختەکردنی قورئان‬
‫تۆمەتبار کرد‪ ،‬قورئان چەندین جار لە وەاڵمدا گوتی کە ئەوانەی گومان دەکەن باشترە هەوڵ‬
‫بدەن شتێك وەکو قوئان بنووسن‪ 1.‬کاتێک کە هەوڵیان دا‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی کە داوای یارمەتییان لە‬
‫مرۆڤ و جنەکانیش کردبوو‪ ،‬بەاڵم هەر شتکستیان خوارد و نەیانتوانی‪.‬‬
‫تەحەدا و بێمنەتیی قورئان ئەمەیە‪ :‬هیچ کەسێک ناتوانێت شتێكی وەکو قورئان بنووسێت‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی هەر لە منداڵینەوە ئەم بێمنەتی و تەحادایانەم لە قورئاندا دەخوێندەوە‪ ،‬وە بێگومان‬
‫بەهێزکردنی جیهانبینی من لە الیەن ئەو مامۆستایانەوە کە بەردەوام ڕایاندەگەیاند کە قورئان‬
‫جوانترین و بەهێزترین نووسینی جیهانە‪ ،‬ببووە هۆی ئەوەی کە من و زۆرێک لە موسڵمانانی‬
‫دیکەش زۆر پێش لەوە دڵنیا بووین کە قورئان بەڕاستیی بێ هاوتایە و نموونەی نییە‪.‬‬
‫بیر لە بارودۆخی من بکەنەوە ئەو کاتەی کە وەاڵمی ئەو تەحەدایەی قورئانم دیتەوە‪.‬‬
‫وەاڵمەکەی بریتی بوو لە کتێبی "الفرقان الحق" کە بە کوردی دەبێتە "ڕێژەی دروستیی درک‬
‫و بینین"‪ .‬ئەو کتێبە لە ڕێگەی نووسینی فێرکردنەکانی مەسحییەتەوە لە شێوەی قورئاندا‪،‬‬
‫وەاڵمی ئەو تەحەدا و بێنمنەتییەی قورئان دەداتەوە‪ 2.‬دەگوترێت ئەو کتێبە شێوەی قورئانی بە‬
‫جۆرێكی ئەوەندە کاریگەر بەکارهێنابوو کە موسڵمانانی عەرەب سوپاسی ئەو کەسانەیان‬
‫دەکرد کە بە دەنگی بەرز دەیانخوێندەوە‪ ،‬چونکە پێیانوابوو کە خودی قورئان دەخوێننەوە‪.‬‬
‫ئەوەی کە ناکرێت شتێكی وەکو قورئان بنووسرێت‪ ،‬تاکە بەرگرییە کە قورئان لە خۆی دەکات‪،‬‬
‫بەاڵم ئەوەتا کتێبێک هەیە کە بە تەواوی وەاڵمی ئەو تەحەدایەی داوەتەوە‪ .‬ئەو هەواڵە وەکو‬
‫تەقینەوەیەک وابوو‪.‬‬
‫من تاکە کەس نەبووم کە پێم وابوو کتێبی "الفرقان الحق" کتێبێکی مەترسیدار بوو‪ .‬النی کەم‬
‫گەلێک بەو شێوەیە بیریان دەکردەوە‪" ،‬بۆ پاراستنی ئاسایش ‪ ...‬بەم شێوەیە هێنانی کتێبی ‪...‬‬

‫‪ 1‬سورەتی البقره‪ ،‬ئایەتی ‪٢٣‬؛ یونس‪ ،‬ئایەتی ‪٣٨‬؛ هود‪ ،‬ئایەتی ‪١٣‬؛ اإلسراء ‪٨٨‬؛ الطور ‪٣٤‬‬
‫‪ 2‬یەکێکی لە ناوەکانی دیکەی قورئان بریتییە لە "الفرقان"‪ .‬بە ناونانی "الفرقان الحق" بۆ کتێبێک کە لە وەاڵمی ئەو‬
‫تەحەدایەدا نووسرا‪ ،‬خودی ناوەکە بانگەشەی بێهاوتابوونی قورئان دەخاتە ژێر پرسیارەوە‪.‬‬
‫‪239‬‬
‫قەدەغەیە‪ ،‬کە بەکارهێنانی دەق‪ ،‬چاپ یان وەرگێڕانی و بەکارهێنانی هەموو جۆرە بابەتێكی‬
‫‪1‬‬
‫پەیوەیست بەو کتێبە لەخۆ دەگرێت‪".‬‬
‫ئەوەندە باوەڕم بە قورئان بوو کە لە دید و ڕوانگەی منەوە وەاڵمی ئەو تەحەدایەی قورئان‬
‫مەحاڵ بوو‪ .‬من گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەو تەحەدایە دەبێت واتایەکی دیکەی هەبێت‪ .‬هەر‬
‫بۆیە هەوڵی تەواوم دا کە لە ڕێگەی پەیداکردنی بەڵگە و بیروڕای دیکەوە‪ ،‬ئەو کێشەیە‬
‫پشتگوێ بخەم‪.‬‬
‫بەرگریکارانی ئیسالمی تەنها پشت بەو بەرگرییەکی خودی قورئان نابەستن کە دەڵێت قورئان‬
‫سروشی خودایە‪ ،‬وە بەو هۆیەوە دەستیان وااڵتر دەبێت‪ .‬ئەوان پشت بەم چوار بەرگرییە‬
‫باوەش دەبەستن‪ :‬پێشبینییە بەدیهێنراوەکان‪ ،‬بەڵگەی ماتماتیکی‪ ،‬ڕاستیی زانستی و پاراستن و‬
‫نەگۆڕینی دەق‪ .‬من بۆ تاقیکردنەوەی هەریەک لەوانە دەستبەرکار بووم‪ ،‬نە بۆ ئەوەی بزانم‬
‫ئا یا ڕاستن یانە بە‪ ،‬بەڵكو بۆ ئەوەی بەرگرییەکەی ئەرێنی بۆ ئیسالم بەرهەم بێنم‪ ،‬تاکو ڕاستیی‬
‫ئیسالم بەو ڕادەیەی کە بۆ ئۆمەتی ئیسالمی ڕوونە‪ ،‬بۆ لێکۆڵەرە بێالیەنەکانیش ڕوون‬
‫بکەمەوە‪ .‬وەکو چۆن بە الی منەوە ڕوون بوو‪.‬‬
‫دوو بەرگرییەکەی یەکەم هەر زوو لە پێ کەوتن‪ .‬هیچ پێشبینییەکی قایلکەر لە قورئاندا بوونی‬
‫نییە‪ .‬هەندێ ئایەتی تێدایە کە دەکرێت وەکو پێشبینی تماشایان بکەین‪ ،‬بەاڵم قورئان ناڵێت کە‬
‫ئەوانە پێشبینی داهاتوون‪ .‬بەبێ لەبەرچاوگرتنی وردەکارییەکان‪ ،‬بە دڵنیاییەوە ئەوەندە ڕوون‬
‫نەبوون کە بتوانم بە هۆیەوە بەرگرییەکی بابەتییانە و بەهێز دروست بکەم‪.‬‬
‫بە هەمان شێوە نەمدەتوانی قبوڵی بکەم کە پەیوەندی ژمارەکان دەرخەری سروشی خودایی‬
‫قورئان بێت‪ .‬زۆرێک لە ژمارەکان تەنها کۆمەڵە داتا و ژمارەیەکی بێ بنەما بوون‪ ،‬وە‬
‫باقییەکەی دیکەی لەوانە بوون کە دەتتوانی لە کتێبی پیرۆز‪ ،‬لە کارەکانی ئێدگار ئاڵن پۆو‪ ،‬وە‬
‫تەنانەت لە ئینتەرنێتدا لە ژوورەکانی گفتوگۆ پەیدای بکەیت‪.‬‬
‫سوپاس بۆ خودا کە ئەو بەرگرییە بە درێژایی ژیانم بەشێک نەبوون لە بنیاتی جیهانبینیم‪ .‬بەاڵم‬
‫دوو بەرگرییەکەی دیکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕوانگەم بەرامبەر قورئان هەبوو‪ .‬هەر‬
‫لە منداڵییەوە پێموابوو کە قورئان خاوەنی پێشکەوتنی زانستی ئەوتۆیە کە ناکرێت محەممەد‬
‫بەبێ سروشی خودایی پەی بە شتی وا بردبێت‪ .‬ئەو ڕاستییە زانستییانە بەس بوو بۆ ئەوەی کە‬
‫بیسەلمێنن خودا نوسەری قورئانە‪.‬‬

‫ئاگاداری ژمارە ‪ ،٢٠٠٥/٩/٧ ،٧٨‬ئانوپاکام براکاش‪ ،‬نوێنەری دەوڵەتی هیندستان‪.‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪240‬‬
‫تەنانەت زیاتر لە بەڵگەی زانستی‪ ،‬زۆربەی موسڵمانان باوەڕیان وایە کە قورئان بە هیچ‬
‫شێوەیەک دەستکاری ن ەکراوە‪ .‬ئەوان لەسەر ئەو باوەڕەن کە هیچ شتێکی‪ ،‬تەنانەت خاڵێکیشی‬
‫دەستکاری نەکراوە‪ .‬ئەڵاڵ لە (سورەتی الحجر‪ ،‬ئایەتی ‪)٩‬دا بەڵێن دەدات کە قورئان‬
‫دەپارێزێت‪ .‬بۆیە موسڵمانان پێیان وایە کە دەستکارینەکردنی قورئان‪ ،‬بەڵێنی خودایە بۆ‬
‫پاراستنی پەیامەکەی‪.‬‬
‫بەڵگە زانستییەک ان و بە تایبەتی پاراستنی تەواوی قورئان‪ ،‬سەرەکیترین بەردی بناغەی‬
‫باوەڕی منیان پێکدەهێنا‪ .‬من بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد لەو بەردی بناغەیە دەست بەکار‬
‫بووم‪ ،‬بەو متمانەیەی کە دەتوانێت تەواوی باری دۆسیەی بەرگریکردن لە قورئان بە ئەسۆت‬
‫بگرێت‪ ،‬وە لە ڕاستیدا تەواوی بناغەی باوەڕی من دەستەبەر بکات‪.‬‬
‫تەواوی ئەو ماوەیە هەوڵم دا کە خۆم لەگەڵ ئەو پرسیارە ئازاربەخشەدا کە "ئەگەر ئەم بەردی‬
‫بناغەیە ڕەتبکرێتەوە‪ ،‬چی ڕوودەدات؟" ئازاری خۆم نەدەم‪ ،‬بەڵكو لە جێگەی ئەوە‪ ،‬ئەو بابەتە‬
‫منی خستە سەر ئەژنۆ و دەستم کرد بە نزاکردن بۆ ئەڵاڵ بۆ ئەوەی بمکات بە ئااڵهەڵگری‬
‫ئیسالم‪ .‬من زیاتر لە ڕابردوو خووم دایە کەلتوری ئیسالمی و بۆ پۆشینی کەسایەتی ئیسالمی‬
‫بەپێی توانا وتارەکانی ڕۆژی هەینیم بەڕێوە دەبرد و وانەی عەقیدەم دەگوتەوە‪ .‬بەو کارانە‬
‫هەوڵی تەواوم دەدا کە بە نیشاندانی حەز و ئارەزووی زیاتر بۆ بەهابەرزەکانی ئیسالمی‪ ،‬ئەو‬
‫ناهەموارییە وەالوە بنێم‪.‬‬
‫دوو هێزی دژە ئاراستە بەو مانایە دەهات کە ئەگەر بناغەکە بڕوخێت ئەوا ڕووخانێکی‬
‫وێرانکەر ڕوودەدات‪.‬‬

‫‪241‬‬
‫بەشی چل و یەک‬
‫قورئان و زانست و بوکاییزم‬
‫بانگەوازکردن بۆ ئیسالم هەر لە کاتی محەممەدەوە هاندەرێکی بەهێز بووە بۆ موسڵمانان‪،‬‬
‫بەاڵم لە سەدەی بیستەمدا دەبینین کە دابونەریت و کەلتوری بانگەشەکردن بۆ ئیسالم لە‬
‫هێزێکی پاڵنەری چاوەڕواننەکراوەوە هێز و توانا وەردەگرێت‪ ،‬واتە زانستی هاوچەرخ‪.‬‬
‫تەنانەت سەیرتر لەوە ئەوەیە کە ئەم دابونەریتە ئیسالمییە کەتووەتە دەست پیاوێكی بێباوڕی‬
‫فەڕەنسییەوە‪.‬‬
‫مویس بوکای پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و گەدە و پزیشکی تایبەتی یەکێک لە پاشاکانی‬
‫عەرەبستانی سعودی بوو‪ .‬کاتێک لە ساڵی ‪ ١٩٧٦‬کتێبێکی بە ناو "کتێبی پیرۆز و قورئان و‬
‫زانست" نووسی‪ ،‬هەل و دەرفەتێكی نوێی لە بەرگریکردن لە ئیسالمدا بەدیهێنا‪ .‬ئەو کارە‬
‫نوێیە دەڵێت کە کتێبی پیرۆز پڕە لە هەڵەی زانستی‪ ،‬لە کاتێکدا قورئان بە سەرسوڕهێنەر و‬
‫پەرجووئاسایانە بێخەوش و دروست ناوی دەبات‪ .‬بۆیە لە ئاکامدا دەڵێت کە قورئان لە ڕووی‬
‫زانستییە وە ئەوەندە بێخەوش و بێگەردە و پێشکەوتووە کە دەبێت ئیشی خودا بێت‪.‬‬
‫کاریگەری ئەم کتێبە لە بانگەوازی ئیسالمدا بەرەو لووتکە دەڕۆیشت‪ ،‬هەر وەک‬
‫بەرهەمەکەی مارتن لینگز‪ .‬الیەنگریی یەکێک لە ڕووناکبیرانی ڕۆژاوایی لە ئیسالم پاش‬
‫ڕەخنەیەکی ورد لە بەڵگەکان‪ ،‬بووە هۆکاری دەنگهەڵبڕینی موسڵمانانی ئەهلی دەعوە‪ .‬ئەمە‬
‫زۆر دڵخۆشکەرتر بوو‪ ،‬چونکە بوکای کتێبی پیرۆزی لەو پڕۆسەیەدا بە تەواوی ڕەت‬
‫کردبووەوە‪.‬‬
‫بە خێرایی بەستنەوەی ڕاستییە زانستییەکان بە پەرجووەکانی قورئانەوە‪ ،‬ئەوەندە بە خێرایی لە‬
‫الی خەڵكدا بوو بە باو کە دەستەواژەیەکی تایبەتیان بۆ ئەوە کارە نەدۆزییەوە‪ ،‬بۆیە بە ناچاری‬
‫ناویان نا بوکاییزم‪.‬‬
‫یەکێک لە نموونەکانی ئەو جۆرە بەڵگەهێنانەوەیە‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی دروستبوونی مرۆڤ‪.‬‬
‫بوکای دەڵێت‪" :‬وەسفی قورئان لە قۆناغەکانی گەشەکردنی مرۆڤ ڕێک لەگەڵ ئەو شتانەدا کە‬
‫ئێمە لەبارەیەوە دەزانین یەکدەگرنەوە‪ .‬لە قورئاندا تەنانەت یەک ڕستەش نییە کە زانستی‬
‫ئەمڕۆ بتوانێت ڕەخنەی لێ بگرێت‪ 1".‬دەرەنجامەکەی ڕوونە‪ :‬کاتێک کە قورئان بە سروش‬

‫‪ 1‬موریس بوکای‪ ،‬کتێبی پیرۆز‪ ،‬قورئان و زانست‪ :‬لێكۆڵینەوە لە کتێبە پیرۆزەکان لەژێر ڕووناکی زانستی سەردەم‪ ،‬چاپی‬
‫حەوتەم (ئەلمهێرست‪ ،‬نیۆیۆرک‪ ،‬دەزگای چاپ و باڵوکردنەوەی قورئان‪.٢١٨ ،)٢٠٠٢ ،‬‬
‫‪242‬‬
‫درا بە محەممەد ‪ ،‬تەنها خودا هەموو شتێکی لەبارەی کۆرپەلەناسییەوە دەزانی‪ .‬کەواتە‪ ،‬دەبێت‬
‫خودا نوسەری قورئان بێت‪.‬‬
‫بەڵگەکانی بوکای دوای چەندین ساڵ لە باڵوکردنەوەی بووە هۆی ئەوەی کە لە دنیای ئیسالم‬
‫کە من تێیدا لەدایکبووم‪ ،‬موسڵمانان زۆرتر لە جاران بیروباوەڕی بەرگرییانە پەیدابکەن‪ .‬لە‬
‫دانیشتن و وتووێژە ئایینییەکانی ئێمەدا‪ ،‬چ لە کاتی نانخواردن یان لەگەڵ میوان‪ ،‬یان‬
‫خوێندنەوە ی کتێبی یەکێک لە ڕابەرانی کۆمەڵەکەمان‪ ،‬هەمیشە باس لە بەڵگە و بۆچوونەکانی‬
‫بوکای کراوە‪ .‬ئێمە خۆمان کردبوو بە خاوەنی جوانی و هێز و توانای بەڵگەکانی بوکای‪ .‬وە‬
‫دروست وەکو زۆربەی شتەکانی دیکە‪ ،‬من وەک موسڵمانێک دەمزانی وەرگرتن و قبوڵکردنی‬
‫تەواوی بوکاییزم ببوو بە بەشێک لە کەلتوری ئێمە‪ .‬ئێمە لەوە دڵنیا ببووینەوە کە زانست دان‬
‫بەوەدا دەنێت کە قورئان لەالیەن خوداوە هاتووە‪ .‬ئەو خاڵە لە الی موسڵمانان ئەوەندە‬
‫شانازییەکی گەورە بوو کە هیچ کەسێک دروست و ناردروستبوونی هەڵنەسەنگاندبوو‪ .‬کاتێک‬
‫کە لە ئاکامدا من لەسەر ئەو خاڵە لێکۆڵینەوەیەکی وردم کرد‪ ،‬یەکێکی دیکە لە کۆڵەکەکانی‬
‫دنیابینییە ئیسالمییەکەم هەرەسی هێنا‪ .‬من لە ڕوانگەی قوتابییەکی بەشی پزیشکی و قوتابییەکی‬
‫ئایینییەوە بەڵگەکانی بوکایم زۆر بە وردی هەڵدەسەنگاند‪ .‬وە گەلێک هەڵەم لە تەفسیر و‬
‫ژیربێژی و لێکۆڵینەوەکانی بوکایدا دۆزییەوە‪.‬‬
‫با جارێکی دیکە سەر بدەینەوە لە لێکۆڵینەوەکانی بوکای لەمەڕ پەرەسەندنی مرۆڤەوە‪ .‬زۆبەی‬
‫زانایانی زانستی ئەم پێداهەڵگوتنە بێسنوورە لە بوکای‪ ،‬النی کەم بەپێی بنەما ڕۆژاواییەکان‪ ،‬بە‬
‫زیادەڕەوییەکی لەڕادەبەدەر چاو لێدەکەن نەک بە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی‪ .‬بەاڵم وێڕای ئەم‬
‫پێداهەڵگوتنە لەڕادەبەدەرە‪ ،‬هەموو ئەو ئایەتانەی قورئان کە بوکای وەکو پەرجوو چاوی‬
‫لێدەکات‪ ،‬لە ڕوانگەی زانستییەوە هەڵەیە‪ ،‬کە هەندێک لەو هەاڵنە زۆرتر بۆ پزیشکەکان و‬
‫باقییەکەی بۆ هەمووان ئاشکرا کراوە‪ .‬بۆ نمونە (سورەتی المؤمنون‪ ،‬ئایەتی ‪ )١٤ ،١٣‬دەڵێت‪:‬‬
‫"پاشان ئ ەومان کرد بە نوتفەیەک لە ئارامگەیەکی قایمدا‪ ،‬دواتر نوفتەکەمان کرد بە خوێنی‬
‫مەییو‪ ،‬ئینجا خوێنە مەییوەکەشمان کرد بە پارچە گۆشتێکی جوواو‪ .‬ئینجا ئەویشمان کرد بە‬
‫ئێسقان‪ ،‬ئینجا بە گۆشت ئێسکەکەمان داپۆشی‪ .‬پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێكی دیکە‪ .‬جا‬
‫گەورە و پیرۆزە ئەو خوایەی کە چاکترینی بەدیهێنەرانە‪".‬‬
‫ئەو ئایەتە لە ڕوانگەی قوتابییەکی بایۆلۆژی گەشەندنەوە‪ 1‬بە هیچ شێوەیەک تایبەت و جێگەی‬
‫سەرسامی نییە‪ .‬تەنانەت بوکای لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا دەڵێت کە "ئەم بابەتە لە‬

‫‪1‬‬
‫‪Developmental Biology‬‬
‫‪243‬‬
‫ڕوانگەی زانایانی پسپۆڕی ئەم بوارە جێگەی قبوڵ نییە و ڕەتکراوەتەوە‪ 1".‬بەاڵم لەگەڵ‬
‫ئەوەشدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی بەکارهێنانی ئەو‬
‫وشانەی کە لە سەدەی حەوتەمدا بە ناچاری لە قورئاندا بەکارهێنراوە‪ .‬ئێمە هەر کاتێک بەپێی‬
‫زانستی ئەمڕۆ وشەی منداڵدان لە جێگەی ئارامگەی قایم کە لە قورئاندا هاتووە‪ ،‬بەکاربهێنین‪،‬‬
‫‪2‬‬
‫ئەوا کێشەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت‪.‬‬
‫من وەکو موسڵمانێک کە لەگەڵ تەفسیرگەلێکی بێبنەما و الواز گەورە ببووم‪ ،‬ئەم خاڵەی‬
‫بوکایم قبوڵ کرد‪ ،‬بەاڵم وەکو قوتابییەکی پزیشکی بەوە گەیشتم کە بە هەر جۆر و شێوازێکیش‬
‫جێگۆڕکێ بە وشەکان بکەین‪ ،‬ئەو ئایەتە لە بوارێکەوە هەڵەیە‪ .‬ئەو ئایەتە باسی پڕۆسەی‬
‫دوابەدوای گەشەسەندنی کۆرپەلەیەک دەکات‪ ،‬بەاڵم ڕیزبەندی پڕۆسەکە هەڵەیە‪ .‬کۆرپەلە لە‬
‫سکی دایکدا‪ ،‬سەرەتا ئێسک نییە‪ ،‬کە پاشان بە گۆشت دابپۆشرێت‪ .‬لە ڕاستیدا توێژێکی‬
‫کۆرپەلە‪ ،‬کە پێی دەگوترێت مێسۆدێرم‪ 3،‬هاوکات دەگۆڕدرێت بۆ گۆشت و ئیسقانیش‪.‬‬
‫من لێکۆڵینەوەم لە وەاڵمەکانی ئەم ڕەخنەیە کردووە‪ .‬وەاڵمی زۆربەیان ئەوەیە کە ئەمە هەڵە‬
‫نییە و غەدرێكی نابەجێیە کە لە قورئان کراوە‪ .‬بەاڵم تەنانەت من وەکو موساڵنێک‪ ،‬ئەو‬
‫وەاڵمانە بە دروست نازانم‪ .‬خاڵی سەرەکی کە بوکای بە ئاماژە بەم ئایەتە باسی دەکات ئەوەیە‬
‫کە پڕۆسەی دوابەدوای گەشەسەندنی کۆرپەلە بە شێوەیەکی پەرجووئاسا لەم ئایەتەدا دروستە‪.‬‬
‫بەاڵم ئەم ڕیزبەندییە هەڵەیە‪ .‬ئەو کێشەیە زۆر جدی بوو‪ ،‬هەرچەندە کە بوکای تێدەکۆشی هەتا‬
‫ڕادەیەکی باش بە قووڵی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم ئایەتەدا بکات بەاڵم زۆر بە ئاسانی‬
‫چاوپۆشی لەو کێشەیە کرد‪.‬‬
‫دەرکەوتنی ئەو ناڕاستییە لە ڕوونترین بەشی ئایەتەکەدا کە بە ئاسانی دەتوانی لێی تێگەیت‪،‬‬
‫تەنها کێشەکەی زیاتر کرد‪ .‬بەشی یەکەمی ئایەتەکە پێویستی بەوەیە کە دەستەواژە نادروستە‬
‫عەرەبییەکان لەگەڵ دەستەواژەی زانستی گونجاو جێگۆڕکێی پێ بکرێت‪ .‬بۆیە ئەگەر پێویست‬
‫بکات نیوەی یەکەمی ئایەتەکە چاک بکەین و نیوەکەی دیکە پشتگوێ بخەین‪ ،‬ئەوا ئیدی چ‬
‫شتێک دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی کە پێی بگوترێت پەرجووێكی گەورە و بەرچاو؟‬
‫ئینجا بۆم دەرکەوت ک ە ئەو ئایەتە ناتوانێت بەرگری لەوە بکات کە قورئان وەک سروشی‬
‫خودایی هاتووەتە خوارەوە‪ ،‬بەڵكو ڕێک بە پێچەوانەوە‪ ،‬دەبێت وای دابنێین کە قورئان بە‬
‫سر وش لە الیەن خوداوە هاتووە بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لە ئایەتەکە بکەین‪.‬‬

‫بوکای‪ ،‬کتێبی پیرۆزو قورئان و زانست‪.٢١٤ ،‬‬ ‫‪1‬‬

‫هەمان سەرچاوە‪.٢١٥ ،‬‬ ‫‪2‬‬


‫‪3‬‬
‫‪Mesoderm‬‬
‫‪244‬‬
‫کاتێك کە بەردەوام بووم لەسەر لێکۆڵینەوە‪ ،‬تەنانەت لە بابەتێکی ساکاری وەک دروستبوونی‬
‫مرۆڤ‪ ،‬زۆر هەڵەی ئاشکرای دیکەم لە قورئان دیتەوە‪ .‬لە (سورەتی الطارق‪ ،‬ئایەتی ‪)٧ ،٦‬دا‬
‫هاتووە کە سپێرم لە "بڕبڕەکانی پشتی پیاو و ئێسکەکانی سنگی ژن"ەوە دەردەچێت‪.‬‬
‫بەو باوەڕەی کە مەحاڵە قورئان شتێک بڵێت کە هەتا ئەو ڕادە ئاشکرایە هەڵە بێت‪ ،‬دەستم کرد‬
‫بە گەڕانی وەاڵمی پرسیارەکان لە ئینتەرنێت‪ .‬دیسان هەمان ڕێوشوێنی بەرگریم لەسەر ئەو‬
‫ئایەتەش بەدی کرد‪ :‬تەفسیری دەستەواژەکان و داپۆشینی کێشە و گرفتەکان‪.‬‬
‫ئەو شێوازە بەرگرییە وەکو شێوازێکی نموونەیی سەریهەڵدا‪ .‬چ لە بانگەشەی پەرجووە‬
‫زانستییەکان‪ ،‬چ بەرگری لە هەڵە زانستییەکانی قورئان‪ ،‬هەمیشە بڕیار ئەوە بوو کە ئایەتە‬
‫ڕوونەکانی قورئان بەو شتە تەفسیر بکرێت کە نەیگوتووە و پاشان بە تەواوی کێشەکان‬
‫دابپۆشرێت و پشتگوێ بخرێت‪.‬‬
‫دوای ئەوەی کە پەیم بەو شێوازە نموونەییە برد‪ ،‬بۆم دەرکەوت کە بوکاییزمیش وەکو‬
‫لێکۆڵینەوە لە ژیانی محەممەد بوو‪ .‬تەنها لە حاڵەتێکدا دەمتوانی بەرگری لە بیروباوەڕە‬
‫ئیسالمییەکەم بکەم کە وەکو موسڵمانێکی دەمارگرژ‪ ،‬ئامادە بم بە قازانجی دید و بۆچوونی خۆم‬
‫دەستەواژەکان تەفسیر بکەم و پێداگری لەسەر هەندێك لە خاڵەکان بکەم‪ .‬بەاڵم ئەگەر بمویستبا‬
‫وەکو لێکۆڵەرێکی بێالیەن بە خوێندنی دەق بە هەمان واتای ڕوونیانەوە‪ ،‬دۆسیەیەک بۆ‬
‫بەرگری لە قورئان دروست بکەم‪ ،‬بە سادەیی دەتوانم بڵێم کە هیچ زانیارییەکی پەرجووئاسا لە‬
‫قورئاندا بوونی نەبوو‪.‬‬
‫لەو کاتەدا‪ ،‬من لە ئەگەری هەبوونی زانیاری زانستی لە قورئان کۆڵم نەدا‪ ،‬بەاڵم گەیشتمە ئەو‬
‫ئەنجامەی کە بۆ ئەوەی کە بتوانم بەرگرییەکی بەهێز لە سروشی خودایی قورئان بکەم‪،‬‬
‫پێویستم بە شتی بەهێزترە‪ .‬من ئێستا بە دڵنیاییەکی تەواوەوە گەڕامەوە بۆ قووڵترین ڕیشەی‬
‫باوەڕم‪ :‬باوەڕم بەوەی کە دەقی قورئان هەرگیز دەستکاری نەکراوە‪.‬‬

‫‪245‬‬
‫بەشی چل و دوو‬
‫حەدیس و مێژووی قورئان‬
‫النی کەم دوو هێزی پڕتوانا یەکدەگرن بۆ ئەوەی لە دەستکارینەکردنی تەواوی دەقی قورئان‪،‬‬
‫سەنگەرێكی دڵنیا و پتەو بۆ موسڵمانان دروست بکەن‪.‬‬
‫لە الیەکەوە‪ ،‬هەتا ڕادەیەکی زۆر وەکو بانگەشە پڕ لە شانازییەکانی دیکە‪ ،‬وەکو ڕاستییەکی‬
‫ئاشکرا و هەمیشە ئامادە چاوی لێ دەکەن کە لە دەروون و ناخی موسڵمانانداندا چەسپاوە‪.‬‬
‫"بێگومان هەر ئێمە قورئانمان ناردووەتە خوارەوە و بەڕاستی ئێمەش دەیپارێزین" (سورەتی‬
‫الحجر‪ ،‬ئایەتی ‪.)٩‬‬
‫لە الیەکی دیکەوە‪ ،‬باوەڕی ئەوەی کە قورئان بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکراوە‪ ،‬بنەمای‬
‫مەحکومبوونی جولەکە و مەسیحییەکانی ئەمڕۆ پێکدێنێت‪ .‬یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکانی‬
‫بانگەشەی ئیسالمی لە ئەمریکا کە ناوی "بۆچی ئیسالم؟"ە‪ ،‬ئەم بۆچوونە بە کورتی بەم جۆرە‬
‫دەردەبڕێت‪" :‬بەپێی ئیسالم‪ ،‬زەبوورەکان و تەورات و ئینجیل چیدیکە وەکو یەکەم جار نین‪.‬‬
‫هەندێ شتیان پێ زیاد کراوە‪ ،‬ناکرێت ڕاستەوخۆ بگەڕێنرێتەوە بۆ پێغەمبەرەکانیان‪ ،‬یان زۆر‬
‫بە سادەیی دەتوانین بڵێین کە دەستکاری کراون‪ .‬تەنها قورئان وەکو خۆی ماوەتەوە و ڕێک‬
‫‪1‬‬
‫بەو جۆرەیە کە بۆ محەممەد دابەزیوە‪".‬‬
‫دەستکارینەکردنی قورئان وەکو بنەمای قبوڵكردنی ئیسالم و ڕەتکردنەوەی ئایینەکانی دیکە‪،‬‬
‫بۆ بەرگریکارانی ئیسالمی زۆر گرنگ بوو‪ .‬بەاڵم تەنانەت بۆ الهوتی ئیسالمی گرنگییەکی‬
‫زیاتری هەبوو‪ .‬قورئان بەردی قولینچکی جیهانبینیی ئیسالمییە‪ ،‬بناغەی تەواوی شەریعەتە‪،‬‬
‫بنەمای دۆعا و نزاکانی ڕۆژانەیە‪ ،‬وە سەرچاوەی ناسنامەی ئیسالمی دەستەبەر دەکات‪ .‬لە بیر‬
‫و زەینی زۆربەی موسڵماناندا ئەگەر قورئان بە تەواوی نەپارێزرابێت‪ ،‬دنیای ئەوان دەکەوێتە‬
‫مەترسییەوە‪ .‬لەبەر ئەوەی بابەتەکە بەو جۆرە نییە‪ ،‬ئەوان ئەوپەڕی متمانەیان ئایینی خۆیانە‪.‬‬
‫بەو شێوەیە‪ ،‬باوەڕی دەستکارینەکردنی قورئان‪ ،‬بنەمای بەخشینی هێز و توانایە بە متمانە و‬
‫دڵنیایی ناسازی موسڵمانانی ئەمڕۆ‪ .‬لە بیر و هزری موسڵماناندا هیچ ئەگەرێک لە ئارادا نییە‬
‫کە ئەو قورئانەی ئەمڕۆ لەبەردەستمانە دەکرێت لە قورئانی سەردەمی محەممەد جیاواز بێت‪.‬‬

‫‪" 1‬باوەڕ بە کتێبە ئاسمانییەکان"‪ ،‬تایبەت بە پێگەی ئینتەرنێتی ‪.٢٠١٣/٧/١ ،WhyIslam.org‬‬


‫‪246‬‬
‫بەاڵم زۆرێک لە موسڵمانان خۆیان حەدیسەکانیان نەخوێندووەتەوە‪ .‬جارێکی دیکە‪ ،‬ئەوە‬
‫متمانەپێکراوترین سووننەت و گێڕانەوەی ئیسالمی بوو کە باوەڕی منی سەروژێر کرد‪.‬‬
‫بەرگی شەشەمی سەحیحی بوخاری‪ ،‬ئەو بەشەی کە باسی قورئان دەکات‪ ،‬ڕەوەند و ڕەواڵی‬
‫کۆکردنەوەی قورئانی لە کتێبی ‪٦١‬دا باسکردووە‪ 1.‬دەبینین کە قورئان لە سەرەتادا بە شێوەی‬
‫نووسراو نەبوو‪ ،‬بەڵکو محەممەد بە شێوەی زارەکی بۆ موسڵمانانی دەگوتەوە‪ .‬هەر جارەو‬
‫چەند ئایەتێک بۆ موسڵمانان دەهات و هەندێ کات محەممەد هەمان ئەو ئایەتانە‪ ،‬بەاڵم بە‬
‫شێوەیەکی جیاواز‪ ،‬بۆ موسڵمانانی دیکەی دەگوتەوە‪.‬‬
‫لەم ڕووەوە‪ ،‬تەنانەت خەڵكی لە سەردەمی محەممەدا قورئانیان بە ڕادەیەک جیاواز دەخوێندەوە‬
‫کە گفتوگۆ و دووبەرەکییەکی توند لەسەر ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی قورئان لەنێوان موسڵمانانی‬
‫دینداردا سەریهەڵدابوو‪ .‬لەبەر ئەوەی کە محەممەد خۆی ئەو کاتە هێشتا زیندوو بوو‪ ،‬بۆ‬
‫چارەسەرکردنی کێشمەکێش و دووبەرەکی‪ ،‬ڕاستەوخۆ بە هەر دوو الیەنی دەگوت‪:‬‬
‫"خوێندنەوەی هەردووکتان ڕاستە‪ ،‬کەواتە بەردەوام بن لە خوێندنەوەی قورئان‪ ".‬ئەو فێری‬
‫دەکردن کە بەهۆی جیاوازییەوە ئاژاوە نەنێنەوە‪ ،‬دەیگوت "گەلەکانی پێش ئێوە لەناوچوون‪،‬‬
‫چونکە دووبەرەکی و ئاژاوە لەنێوانیاندا هەبووە‪".‬‬
‫کاتێک کە محەممەد مرد‪ ،‬زۆرێک لە خەڵكی هەستیان دەکرد کە چیتر موسڵمانان پێویست‬
‫ناکات بوونیان هەبێت‪ .‬ئەبوبەکر موسڵمانانی هاندا کە بڕۆنە جەنگی دژ بە مونافیق و‬
‫هەڵگەڕاوەکانەوە و بەو شێوەیە فەرزە ئیسالمییەکەیان بەجێبگەیەنن‪ 2.‬موسڵمانان لەگەڵ‬
‫موسڵمانانی پێشتر جەنگان هەتا ئەو ڕادەیەی کە زۆرێک لەوانەی کە قورئانیان ئەزبەر بوو‬
‫کوژران‪ .‬ئەبوبەکر نیگەر ان بوو کە ئەگەر جەنگەکان بەو شێوەیە بەردەوام بن‪ ،‬بەشێکی زۆر‬
‫لە قورئان لەناودەچێت‪ .‬هە بۆیە فەرمانێكی ڕەسمی دەرکرد کە قورئان لەژێر چاودێری‬
‫کەسێک بە ناوی "زید بن ثابت" کۆ بکرێتەوە‪.‬‬
‫سەحیحی بوخاری پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە موسڵمانان بە ئاسانی ئایەتەکانی قورئانیان‬
‫لەبیر دەچووەوە‪ ،‬بۆیە زەید کاری کۆکردنەوەی ئایەتەکانی قورئانی بەالوە زۆر سەخت و‬
‫زەحم ەت بوو‪ .‬زەید ئایەتەکانی لەو کەسانە وەردەگرت کە ئەزبەریان بوو لەگەڵ پارچە‬
‫نووسراوەکاندا‪ .‬لە زیاتر لە حاڵەتێکدا‪ ،‬تەنها یەک کەس دەیتوانی شایەتی لەبارەی هەندێک لە‬

‫‪ 1‬هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە چەند پاراگرافی داهاتوودا هاتوون و ئاماژە بە سەرچاوەکەیان نەکراوە‪ ،‬لەم کتێبەی‬
‫سەحیحی بوخاریدا دەتوانیت بیدۆزیتەوە‪.‬‬
‫‪ 2‬سەحیحی بوخاری ‪.٥٩ .٨٤ .٩‬‬
‫‪247‬‬
‫ئایەتەکا نەوە بدات‪ .‬دوای ئەوەی کە زەید کاری کۆکردنەوەکەی تەواو کرد‪ ،‬لە ئاکامدا‬
‫قورئانیان دا بە یەکێک لە بێوەژنەکانی محەممەد تاکو چاودێری بکات‪.‬‬
‫هەرچەندە ئامانجی سەرەکی ئەم کۆکردنەوەیەی قورئان بریتی بوو لە پاراستنی ئایەتەکان‪،‬‬
‫بەاڵم دەرکەوت کە زەید بەبێ ئەوەی کە بیەوێت بەشێكی بچووکی لە قورئان کۆنەکردبووەوە‪.‬‬
‫هەروەها لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی دنیای ئیسالمیدا ئەو قورئانەی کە دەیانخوێند بە ڕادەیەک‬
‫جیاواز بوو کە داوایان لە ڕابەرانی ئیسالمی کرد کە "ئەم گەلە ڕزگار بکەن پێش ئەوەی کە‬
‫بەهۆی قورئانەوە ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان‪".‬‬
‫جیاواز لەو داواکارییەی محەممەد کە بە سادەیی داوای لە خەڵکی کردبوو گوێ بە‬
‫جیاوازییەکان نەدەن‪ ،‬خەلیفە عوسمان فەرمانی دا کە هەموو قورئانەکان ڕێکبخەن و وەکو‬
‫یەکیان لێ بکەن‪ .‬ئەوان داوای نوسخەکەی پێشتریان لە بێوەژنەکەی محەممەد کرد و‬
‫پێداچوونەوە و هەڵەچنینیان بۆ کرد و ژمارەیەکی زۆریان لەبەر گرتەوە و لە هەرێمە‬
‫ئیسالمییەکاندا دابەشیان کرد‪.‬‬
‫ئینجا بۆ کۆتاییهێنانی ناکۆکییەکانی قورئان‪ ،‬جارێک بۆ هەمیشە‪ ،‬عوسمان "فەرمانی دا کە‬
‫هەموو بابەتە قورئانییەکانی دیکە‪ ،‬چ پارچە دەستنووسی ناتەواو یان نوسخەی تەواو‪،‬‬
‫هەمووی بسووتێنرێن‪".‬‬
‫ئەمە چیرۆکی کۆکردنەوەی قورئان بوو کە لە سەحیحی بوخاریدا ئاماژەی پێکراوە‪ .‬وەکو‬
‫ژیانی محەممەد‪ ،‬سەحیحی بوخاری چیرۆکێكی ڕەسەن و زۆر ڕاستتر لەوەی کە موسڵمانان‬
‫فێری یەکتری دەکەن‪ ،‬ڕوون کردووەتەوە‪ .‬هەر لە منداڵییەوە بە منیان گوتبوو کە محەممەد‬
‫قورئانی بۆ نووسەرەکان بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە و هاوکات موسڵمانان ئایەتەکانیان‬
‫ئەزبەر دەکرد‪ ،‬وە لە دوای مردنی محەممەد زۆرێک لە موسڵمانان نوسخەی نوسراو و‬
‫ئەزبەرکراوی قورئانیان هەبوو‪" .‬زید بن ثابت" یەکەم کەس بوو کە قورئانی بە شێوەیەکی‬
‫ڕەسمی نووسییەوە‪ .‬نووسینەوەی قورئان بۆ زەید کاریكی سەخت نەبوو چونکە قورئانی‬
‫ئەزبەر بوو‪ .‬ئینجا قورئانەکەی زەید لەالیەن ڕابەرە موسڵمانەکانی دیکەوە پشتڕاست کرایەوە‬
‫چونکە ئەوانیش ئەزبەریان بوو‪.‬‬
‫هەمووی هەر ئەوەندە بوو‪ .‬بەپێی ئەوەی کە هەمووان دەیانزانی و قبوڵیان کردبوو‪ ،‬هیچ‬
‫گفتوگۆیەک لەسەر ناوەڕۆکەکەی‪ ،‬هیچ ئاماژەیەک بە یادگەی الواز‪ ،‬هیچ ترسێک لە دەقە‬
‫ونبووەکان‪ ،‬هیچ شایەتییەکی یەک کەسی‪ ،‬هیچ ئایەتێكی فەرامۆشکراو‪ ،‬وە بێگومان و بە‬
‫دڵنیاییەوە هیچ لەناوبردنێکی كۆمەڵی نوسخە جیاوازەکان بوونی نەبوو‪ .‬ئەو شێوازی‬
‫‪248‬‬
‫کۆکردنەوەیەی قورئان کە لە سەحیحی بوخاریدا ئاماژەی پێکراوە‪ ،‬بەڕادەیەک ناڕێکە کە‬
‫ڕێگەی بۆ ونبوونی بەشێک لە قورئان کردبووەوە‪ .‬لە ڕاستیدا سەحیحی بوخاری شایەتی‬
‫لەسەر ئەو ڕاستییە دەدات‪.‬‬
‫کاتێک کە قورئانی کۆکراوەی زەید باڵوکرایەوە‪ ،‬ئەو بەشانەی کە هەمیشە "أُبي بن كعب"‬
‫دەیخوێندەوە لەبیرکرابوو‪ .‬ئۆبەی پێداگری لەسەر ئەوە دەکردەوە کە لەگەڵ هەبوونی‬
‫قورئانەکەی زەید‪ ،‬بەاڵم ئەو هەر بەردەوام دەبێت لە گوتنەوەی ئەو ئایەتانەی کە خۆی‬
‫دەیزانی‪ .‬چونکە ئەو ئایەتانەی لە خودی محەممەد بیستبوو‪.‬‬
‫من واقم لە گێڕانەوەکەی سەحیحی بوخاری وڕمابوو و تەواو سەرسام ببووم‪ .‬بۆچی‬
‫مامۆس تاکان تەواوی چیرۆکەکەیان پێ نەگوتبووین؟ چی دیکە هەیە کە من نایزانم؟‬
‫دەستم کرد بە گەڕان بەنێو کتێبەکانی دیکەی حەدیسدا بۆ ئەوەی گێڕانەوەکانی ئەوانیش بزانم‪.‬‬
‫سەحیحی موسلیم کە لە دوای سەحیحی بوخاری بڕواپێکراوترین سەرچاوە بوو‪ ،‬ئاماژەی بە‬
‫کێشەی گەورەتر کردبوو‪ .‬ئە و بە بەڵگەوە باسی ئەوە دەکات کە سورەتێکی تەواو لە قورئاندا‬
‫دیار نەماوە‪ ،‬وە النی کەم ئایەتێک لە کاتی مردنی محەممەدا لەناو چووە‪ 1.‬سونەن ئیبن ماجە‬
‫یەکێکی دیکەیە لەو کتێبە بڕواپێکراوانەی دیکە کە ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو ئایەتە‬
‫‪2‬‬
‫لەناوچووە چونکە بزنێک ئەو گەاڵیەی خواردووە کە ئایەتەکەی لەسەر نووسرابوو‪.‬‬
‫کاتێک کە لەسەر گەڕان و لێکۆڵینەوە بەردەوام بووم‪ ،‬گێڕانەوەکان یەک لە دوای یەک‬
‫دەستکارینەکردنی قورئانیان زیاتر دەخستە ژێر پرسیار و گومانەوە‪ .‬ڕێک وەک ئەو کاتەی کە‬
‫محەممەدم لە ڕووی مێژووییەوە هەڵدەسەنگاند‪ ،‬زۆر بە سادەیی ئەو حەدیسانەم لە مێشکمدا‬
‫جێ نەدەکردەوە و لە ڕێگەی قبوڵكردنی ڕوونکردنەوەی دوور لە بیر و هزری بەرگریکارانی‬
‫موسڵمان یان لە ڕێگەی داهێنانی هەندێک لەو ڕوونکردنەوانە‪ ،‬ئەو حەدیسانەم لە خۆم دوور‬
‫دەخستەوە و پێشتگوێم دەخستن‪ .‬بەاڵم ئەوەی کە لە کۆتاییدا منی تەواو تەنگاو کرد ئەو کاتە‬
‫بوو کە من ڕووبەڕووی حەدیسێکی دیکەی سەحیحی بوخاری بوومەوە‪.‬‬
‫بەپێی ئەو حەدیسە محەممەد وەکو باشترین مامۆستایانی قورئان ئاماژەی بە چوار پیاو‬
‫کردبوو‪ .‬یەکەم پیاو "عبدهللا بن مسعود" بوو‪ ،‬کە محەممەد ئەوی بە شارەزاترین کەسی‬
‫قورئان دەزانی‪ .‬وە چوارەم کەسیش "أُبي بن كعب" بوو‪ ،‬کە سەحیحی بوخاری ئەوی وەکو‬
‫باشترین قورئان خوێن ناوزەد کردووە‪.‬‬

‫سەحیحی موسلیم ‪.٢٢٨٦ :٥‬‬ ‫‪1‬‬

‫سونەن ئیبن ماجە ‪.١٩٤٤‬‬ ‫‪2‬‬

‫‪249‬‬
‫ئەو پیاوانە کەسانێک بوون کە محەممەد بە دەستی خۆی وەکو باشترین مامۆستایانی قورئان‬
‫دەستنیشانی کردبوون‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە لێکۆڵینەوەم لە سەرچاوە سەرەتاییەکان دەکرد‪ ،‬بۆم‬
‫دەرکەوت کە ئەوان بە قورئانی کۆتایی‪ ،‬هەمان ئەو نوسخەیەی کە ئەمڕۆ لەبەردەستماندایە‪،‬‬
‫ڕازی نەبوون‪ .‬ئەوان تەنانەت لەگەڵ یەکتریشدا ناکۆک بوون‪.‬‬
‫جگە لەو حەدیسەی پێشتر کە تێیدا ئۆبەی ڕەتیکردەوە واز لە خوێندنەوەی هەندێک ئایەتی‬
‫دیاریکراو بهێنێت‪ ،‬ئۆبەی بەوە ناسراوە کە ئەو لە قورئانەکەی خۆیدا ‪ ١١٦‬سورەت‪ ،‬دوو‬
‫سورەت زیاتر لە نوسخەکەی زیدی هەبووە‪ .‬بن مەسعود کە تەنها ‪ ١١١‬سورەتی لەنێو‬
‫قورئانەکەی خۆیدا هەبوو‪ ،‬پێداگری لەسەر ئەوە دەکردەوە کە سورەتە زیادەکانی نێو‬
‫‪1‬‬
‫قورئانەکەی زەید و ئۆبەی ئایەتی قورئانی نەبوون‪ ،‬بەڵكو تەنها دۆعا و نزا بوون‪.‬‬
‫زۆرێک لە موسڵمانانی سەرەتایی‪ ،‬جیاوازیی نێوان قورئانەکانیان لە سەرەتای سەرهەڵدانی‬
‫ئیسالمدا وەکو بەڵگەو و دۆکیومێنت پاراستووە‪ .‬هەر چەندە گومان دەکرا کە ئەو بەڵگانە‬
‫لەناوچووبێتن‪ ،‬بەاڵم یەکێکیان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەرکەوت‪ 2.‬ئەو بەڵگەیە‬
‫دەریدەخست کە لە زۆر شوێندا قورئانی "أُبي بن كعب" و "عبدهللا بن مسعود" وەکو یەکتر‬
‫بوون‪ ،‬بەاڵم قورئانەکەی زەید جیاواز بوو لە هی ئەوان‪.‬‬
‫من هەموو بەشەکانم لە مێشکمدا کورت کردەوە‪ :‬خوێندنەوەی جیاوازی ئایەتێک‪ ،‬ئایەتی‬
‫ونبوو‪ ،‬سورەتی ونبوو‪ ،‬جیاوازی نێوان کۆی گشتی کتێبەکان‪ ،‬بە ئامانجەوە لەناوبردنی‬
‫تەواوی نوسخە جیاوازەکان‪ .‬ئێمە ئیدی چۆن دەمانتوانی بەرگری لە نەگۆڕین و‬
‫دەستکارینەکردنی قورئان بکەین؟‬
‫بەرگرییەکانی نێو ئینتەرنێتم خوێندەوە و چەندە کتێبی لێکۆڵینەوەی ئیسالمیم دەستکەوت‪،‬‬
‫هەموویم خوێندەوە‪ .‬وەکو هەمیشە‪ ،‬هەوڵدرابوو کە هەتا ئەوپەڕی مەجال ئەو سەرچاوانە ڕەت‬
‫بکرێنەوە‪ .‬هێشتا دوای هەموو ئەو هەوڵ و کۆششەی کە بۆ پێدانی ڕوونکردنەوەی مەنتقی و‬
‫لۆژیکی درابوو‪ ،‬لێکۆڵەرە موسڵمانەکان بەرگرییان لە دید و بیروبۆچوونی زۆر ترسناک‬
‫دەکرد‪ :‬ویستی ئەڵاڵ بوو کە بەشە ونبووەکان ون ببن‪ ،‬خواستی ئەو بوو کە نوسخە جیاوازەکان‬
‫لەناو ببرێن‪ ،‬وە خواستی ئەو بوو کە نوسخەکەی زەید پەسەند بکرێت‪.‬‬

‫‪ 1‬السیوطي‪ ،‬االتقان في علوم القرآن؛ أبن ابي داود‪ ،‬کتاب المصاحف‬


‫‪ 2‬أبن ابي داود‪ ،‬کتاب المصاحف‪ ،‬کە لە الیەن ئارتەر جێفرییەوە دۆزرایەوە و لە یەکێک لە کارەکانیدا بە ناوی "بابەتی‬
‫پەیوەست بە مێژووی دەقی قورئان" ئاماژەی پێکردووە‪.‬‬
‫‪250‬‬
‫هەر بۆیە‪ ،‬لە ڕاستیدا لێکۆڵەران بەرگرییان لەوە نەدەکرد کە قورئان دەستکاری نەکراوە‪،‬‬
‫بەڵکو ئەو دەیانگوت کە هەموو ئەو گۆڕانکارییانە بە ویستی ئەڵاڵ ئەنجام دراوە‪ .‬ئەوە باشترین‬
‫ڕوانگەی بەرگری ئاسا بوو‪ ،‬بەاڵم ڕوانگەیەک نەبوو کە بتوانێت کۆڵ و باری تەواوی‬
‫دۆسیەی ئیسالم بگرێتە ئەستۆ‪.‬‬
‫جارێکی دیکە ناچار بووم لە ئەنجامدا بڵێم کە سەرچاوە ئیسالمییە سەرەتاییەکان بیروباوەڕی‬
‫منی لەبارەی ئیسالمەوە دەخستە ژێر پرسیار و گومانەوە‪ .‬بەڵگەی دەستکارینەکردنی قورئان‪،‬‬
‫زۆر دوورە لەوەی کە بتوانێت بەرگری لە باوەڕ و ئیمان بکات‪ ،‬خۆی لە ڕاستیدا پێویستی‬
‫بەوەیە بەرگری لێ بکرێت‪.‬‬
‫بە هۆی ئەم لێکۆڵینەوەی کۆتاییەوە‪ ،‬بەردی قولینچکی باوەڕ و ئیمانم وردوخاش بوو‪ .‬تەواوی‬
‫بیناکە بێ بناغەبوو‪ ،‬وە ئامادە بوو کە بە بچووکترین فشار بڕوخێت‪.‬‬
‫ئەوەی کە لەدوای ئەمەوە دێت‪ ،‬دەکرێت تەقینەوەیەکی دیکە بێت‪.‬‬

‫‪251‬‬
‫بەشی چل و سێ‬
‫ئەوانەی کە بوونەتە موڵکتان‬
‫ئەو وشانەم لە منداڵییەوە چەندین جار خوێندبووەوە‪ ،‬بەاڵم هەرگیز بیرم لە واتاکەی‬
‫نەکردبووەوە‪ .‬بەاڵم لەبەر ئەوەی دەیڤد ئەوانەی بە دۆسیەکەی زیاد کردبوو‪ ،‬بۆیە ناچار بووم‬
‫بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەم‪.‬‬
‫نیمچەڕستەی "ئەوانەی کە بوونەتە موڵکتان" لە چەندین ئایەتی قورئاندا ئاماژەی پێ کراوە‪.‬‬
‫ئەو سێ ئایەتەی کە دەیڤد هێنابوویەوە‪" ،‬النساء‪ ،‬ئایەتی ‪٢٤‬؛ المؤمنون‪ ،‬ئایەتی ‪٦‬؛ المعارج‪،‬‬
‫ئایەتی ‪ ،"٣٠‬لە نیگای یەکەمدا هیچ واتایەکی ئەوتۆیان نەبوو‪.‬‬
‫النساء‪ ،‬ئایەتی ‪ : ٢٤‬حەرام کراوە لێتان ئەوانەی کە مێردیان هەیە لە ئافرەتان جگە لەوانەی کە‬
‫بوونەتە موڵکتان‪ .‬پێویست کراو و نوسراوی خودایە لەسەرتان‪.‬‬
‫المؤمنون‪ ،‬ئایەتی ‪( : ٦‬ئەو باوەڕدارانە ڕزگار دەبن کە پارێزەری داوێنیانن) مەگەر بۆ خێزانی‬
‫خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کە بووبن بە خاوەنیان‪.‬‬
‫المعارج‪ ،‬ئایەتی ‪( :٣٠‬ئەوانەی کە ئاگاداری داوێنی خۆیان دەکەن) مەگەر لەگەڵ ژنانی‬
‫خۆیان یان کەنیزەکێک کە بووبن بە خاوەنیان‪.‬‬
‫من ئەو ئایەتانەم برد بۆ الی دایکم و داوام لێکردن کە واتای ئەو نیمەچەڕستەیەم پێ بڵێت‪ .‬پێی‬
‫گوتم کە ئاماژە بەو کەنیزانە دەکات کە پیاوە موسڵمانەکان هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردوون‪.‬‬
‫بەاڵم ئەوە لەگەڵ دەقەکەدا نەدەگونجا‪ .‬کاتێک کە دووبارە داوای تەفسیرەکەیم لێ کرد‪ ،‬پێی‬
‫گوتم کە جارێ واز بهێنم هەتا ئەو کاتەی کە لە دەرفەتێکدا لە لێکۆڵەرانی کۆمەڵەکەی خۆمان‬
‫دەپرسێت‪ .‬منیش قبوڵم کرد کە لە دەرفەتێکدا لێیان بپرسم و وازم لە دایکم هێنا‪.‬‬
‫لەو کاتەدا دەمزانی کە دەبێت خۆم ئەو بابەتە ڕوون بکەمەوە‪ .‬پێشوەخت لێکۆڵەران‬
‫دەریانخستبوو کە کارەکانیان ناتەواوە‪ ،‬وە هیچ هۆکارێک نەبوو کە وا بیر بکەمەوە ئەمجارە‬
‫ناتەواو نابێت‪.‬‬
‫هەڵبەت دەیڤد تەفسیری خۆی بۆ نووسیبووم‪ ،‬بەاڵم من دەمزانی کە هەڵەیە‪ .‬دەبوا هەڵە بووایە‪.‬‬
‫دەیڤد دەیگوت‪" :‬ئەوانەی کە بوونەتە موڵکتان" ژنە کۆیلەکان بوون‪ ،‬کە بە دەستی‬
‫داگیرکەرانی موسڵمانەوە دەستگیر کرابوون‪ .‬بە قسەی ئەو (المؤمنون‪ ،‬ئایەتی ‪٦‬؛ المعارج‪،‬‬
‫ئایەتی ‪ ) ٣٠‬مەبەستیان ئەوە بوو کە پیاوانی موسڵمان دەیانتوانی لەگەڵ ژنە کۆیلەکاندا کە وەکو‬
‫‪252‬‬
‫دەستکەوتی جەنگ بە دیلیان گرتبوون‪ ،‬جووت ببن‪ .‬تەنها هەر ئەوە نەبوو‪ ،‬بەڵکو دەیڤد‬
‫دەیگوت کە "النساء ‪ ،)٢٤‬هاوسەرگیری ژنانی بە دیل گیراوی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی‬
‫موسڵمانان بتوانن لەگەڵیاندا جووت بن تەنانەت لە کاتێکدا مێردەکانیان هێشتا زیندوون‪.‬‬
‫تەنانەت تەنها بیرکردنەوە لێشی زۆر خراپ و قێزەون بوو‪ .‬دەیڤد دەیویست بڵێت کە قورئان‬
‫چاوپۆشی لە القەکردن و دەستدرێژی سێکسی کردووە‪ .‬باشە دەکرێت چ واتایەکی دیکەی‬
‫هە بێت؟ ئەگەر ژنێک لە جەنگدا بە دیل گیرابێت کە لەوانەیە باوک‪ ،‬هاوسەر‪ ،‬برا یان‬
‫کوڕەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئەو تازە کوژرابێت‪ ،‬ئایا ژنێکی لەو شێوەیە ئامادەیە لەگەڵ‬
‫جەنگاوەرێکدا جووت ببێت کە بە تازەیی خۆشەویسترین پیاوانی خێزانەکەی کوشتووە؟‬
‫ئەمە ئەو ئیسالمە نەبوو کە من دەمناسی‪ ،‬أستغفر هللا! محەممەدەکەی من ڕزگاکاری کۆیلەکان‬
‫و فەرماندەی پیاوە پیرۆزەکان بوو نەک داگیرکەرێك کە پێشەوای سوپایەکی دەستدرێژیکەر‬
‫بکات کە ئیشیان بە دیلگرتنی خەڵك بێت‪ .‬ئیسالم ڕێگەی بە کارێكی بێبەزەییانەی لەو شێوەیە‬
‫نادات‪ .‬ناکرێت ڕێگە بدات‪ .‬هەر چەندە من لە چەند مانگی ڕابردوودا فێری شتگەلێکی زۆر‬
‫ببووم کە تەواو زانیارییەکانمی خستبووە ژێر پرسیار و گومانەوە‪ ،‬بەاڵم ئەم یەکە تەواو‬
‫جیاواز بوو‪ .‬دەیڤد محەممەدی وەکو دڕەندەیەکی گەندەڵ ناوزەد کردبوو‪ ،‬دەیویست بڵێت کە‬
‫ئیسالم بێویژدان و ستەمکارە‪.‬‬
‫من بە درێژایی گفتوگۆکەمان‪ ،‬هێرشم دەکردە سەر دەیڤد و تۆمەتی ناوزڕاندنی محەممەدم‬
‫دەدایە پاڵی و بەو هۆیەوە سەرزەنشتم دەکرد‪ .‬ئەوە لە پەست پەستتر بوو‪ .‬یەکەم جار لە ڕێگەی‬
‫ئاماژەدان بە گێڕانەوە ئیسالمییەکانەوە وەاڵمی دامەوە‪ ،‬ئینجا بینی کە لەگەڵ هەر قسەیەکیدا‬
‫زیاتر دەبێتە هۆی ڕەنجان و دڵتەنگی‪ ،‬پاشەکشەی کرد‪ .‬وازی لەو بابەتە هێنا و داوای لێ‬
‫کردم کە تەنها بیر لەوە بکەمەوە کە بۆچی بەو ڕادەیە دڵتەنگ بووم و قورئان لەڕاستیدا چیمان‬
‫فێر دەکات‪.‬‬
‫کاتێک کە تەنها بووم‪ ،‬ئەو کاتەی کە پێویستی نەدەکرد بەرگری لە پەیامبەرەکەم بکەم‪ ،‬ئیتر‬
‫دەمتوانی لەگەڵ خۆمدا ڕاستگۆ بم و دیسان چاوێک بەو بەڵگەیەدا بخشێنمەوە‪.‬‬
‫سەحیحی موسلیم هەڵوێستی مێژوویی سروشی (النساء ‪)٢٤‬ی ڕوون کردبووەوە‪ .‬حەدیسەکە‬
‫دەڵێت‪" :‬پێغەمبەری خودا لە جەنگی حونەیندا سوپایەکی نارد بۆ ئۆتاس و لەگەڵ دوژمندا‬
‫جەنگان‪ .‬دوای ئەوەی کە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا‪ ،‬کەسانێكی زۆریان بە دیل گرت‪ .‬بەاڵم‬
‫پێدەچوو کە جەنگاوەرانی پێغەمبەری ئەڵاڵ دوودڵ بووبن لەوەی کە لەبەر هاوسەرە‬
‫بتپەرستەکانیان لەگەڵ ژنە بە دیل گیراوەکاندا جووت ببن‪ .‬ئینجا ئەڵاڵی شکۆدار و مەزن ئەم‬
‫‪253‬‬
‫ئایەتەی ناردە خوارەوە‪' ،‬حەرام کراوە لێتان ئەوانەی کە مێردیان هەیە لە ئافرەتان جگە‬
‫‪1‬‬
‫لەوانەی کە بوونەتە موڵکتان‪ .‬قورئان‪ ،‬سورەتی النساء‪ ،‬ئایەتی ‪"'.٢٤‬‬
‫ئەو حەدیسەم چەندین جار خوێندەوە‪ .‬هیچ گومانێک لەوەدا نەبوو کە ئەم حەدیسە قسەکەی‬
‫دەیڤد پشتڕاست دەکاتەوە‪ .‬لە ڕاستیدا بۆم دەرکەوت کە دەیڤد لە قسەکانیدا هێشتا نەرمی‬
‫نواندووە ‪ .‬حەدیسەکە دەڵێت کە ئەو ئایەتە نەک ڕێگەی بە جەنگاوەران دا کە لەگەڵ ژنە تازە‬
‫بە دیل گیراوەکاندا جووت ببن‪ ،‬بەڵكو کاتێک کە گومانیان لە ئەنجامدانی ئەو کارە هەبوو‪،‬‬
‫ئازایەتی و بوێری پێدان‪.‬‬
‫نەمدەتوانی باوەڕ بەوە بکەم کە دەمخوێندەوە‪ ،‬هەستم دەکرد کە دنیا بە دەور سەرمدا‬
‫دەسووڕێتەوە‪ .‬من خێرا ئەو کارەم کرد کە دیتبووم ئیمام و مەالکان دەیانکرد‪ :‬گەیشتمە ئەو‬
‫ئەنجامەی کە ئەو حەد یسە زەعیف و الوازە‪ .‬دەکرا تەنها حەدیسێكی سەحیحی موسلیم پشتگوێ‬
‫بخرێت‪.‬‬
‫بەاڵم دووبارە ئەوە سونەن ئەبو داود بوو کە ڕوونکردنەوەی زیاتری دابوو‪ .‬شەڕکەرانی‬
‫سوپای ئیسالم گومانیان هەبوو لەگەڵ ئەو ژنانەدا جووت بن کە هێشتا هاوسەرەکانیان زیندوو‬
‫بوون و لەالیان بوون‪ 2.‬یەکێک لە تەفسیرە کۆنەکانیش ڕوونی کردبووەوە کە کاتێ ئایەتی ‪٢٤‬‬
‫دابەزی‪ ،‬لەگەڵ ئە وەی کە هێشتا هاوسەری ژنە بە دیل گیراوەکان زیندوو بوون و لەوێ‬
‫‪3‬‬
‫بوون‪ ،‬بەاڵم ئەو پیاوانە لەگەڵیان جووت بوون‪.‬‬
‫سەحیحی بوخاری ئاماژەی بە حەدیسێکی هاوشێوە کردبوو‪ .‬ئەو حەدیسەش ڕوونی‬
‫کردبووەوە کە جەنگاوەرانی سوپای ئیسالم بۆ هەبوونی پەیوەندی جنسی لەگەڵ ژنە بە دیل‬
‫گیراوەکاندا دوودڵ بوون بەاڵم بە هۆکارێکی جیاواز‪ :‬جەنگاوەران نیگەران بوون کە نەوەک‬
‫ژنەکان حامیلە بن‪ .‬محەممەد بە گوتنی ئەوەی کە ئەوە خواستی ئەڵاڵیە کە ئەوان حامیلە بن‬
‫یان نەبن‪ ،‬نیگەرانییەکەیانی ڕەواندەوە‪ 4.‬سەحیحی موسلیم بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەم‬
‫حەدیسە دەڵێت کە جەنگاوەرە موسڵمانەکان نەیاندەویست ئەو ژنانە حامیلە بکەن چونکە‬
‫‪5‬‬
‫دەیانویست بیانفرۆشن‪.‬‬

‫سەحیحی موسلیم ‪.٣٤٢٣ .٨‬‬ ‫‪1‬‬

‫سونەن ئەبو داود ‪.٢١٥٠ .١١‬‬ ‫‪2‬‬

‫تەفسیری ئیبن کەسیر‪.‬‬ ‫‪3‬‬

‫سەحیحی بوخاری ‪.٥.٥٩.٤٥٩‬‬ ‫‪4‬‬

‫سەحیحی موسلیم ‪.٨.٣٣٧١‬‬ ‫‪5‬‬

‫‪254‬‬
‫ئەوەندە بەس بوو‪ .‬نە تەنها دەیڤد لەبارەی واتای نیمچەڕستەی "ئەوانەی کە بوونەتە موڵکتان"‬
‫ڕاستی دەکرد بەڵكو ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگر بوو‪ .‬ئەو ڕاستییە لە قورئان‪ ،‬سەحیحی‬
‫بوخاری‪ ،‬سەحیحی موسلیم‪ ،‬سونەن ئەبو داود و لە تەفسیرەکانیشدا هاتبوو؛ لە هەموو شوێنێک‬
‫ئاماژەی بۆ کرابوو‪.‬‬
‫چۆن شتی وا دەبێت؟ قورئان ڕێگەی دابوو کە پیاوانی موسڵمانان لەگەڵ ژنانێکدا جووت بن‬
‫کە تازە ژیانیان وێران ببوو‪ ،‬تەنانەت لەبەرچاوی هاوسەرەکانیان کە بە دیل گیرابوون؟ ئەڵاڵ‬
‫و محەممەد بە هیچ شێوەیەک نیگەرانی حامیلەبوون یان فرۆشتنی ئەو ژنانە نەبوون؟ چۆن‬
‫شتی وا دەبێت؟‬
‫ئەی ئەگەر ئەو کەسە بە دیل گیراوانە کە موسڵمانان شکستیان داوە‪ ،‬کەسوکار و ئاشنای من‬
‫بوونایە چی؟ ئەگەر من بۆ پاراستنی خێزانەکەم شەڕم کردبا‪ ،‬وە باوکم لە پێش چاوم‬
‫بکوژرابا‪ ،‬هەروەها دایکم و باجی خوشکم ‪...‬‬
‫ئەوە لە بەس بەستر بوو‪ .‬گەیشتبوومە هێڵی کۆتایی‪ .‬چیتر نەمدەتوانی لەبارەیەوە بیر بکەمەوە‪.‬‬
‫حاڵ تێکدەر بوو و بیرکردنەوە لەبارەیەوە وای دەکرد کە نەفرەت لە پێغەمبەر و باوەڕەکەم‬
‫بکەم‪.‬‬
‫ڕێگە بە خۆم نادەم کە نەفرەتیان لێ بکەم و ڕقم لێیان بێت‪ ،‬بەاڵم هیچ ڕێگەیەکم بۆ بیانووی‬
‫ئەو کارانەیان نەدۆزییەوە‪ .‬ئیدی کۆڵم دا‪ .‬وازم لە شەڕکردن هێنا و لە پێ کەوتم‪.‬‬

‫وەرزی نۆیەم‬

‫گومان لە باوەڕ‬
‫‪255‬‬
‫بەشی چل و چوار‬
‫ئەقاڵنی و ئاشکراکردن‬
‫سێ ساڵ بوو کە بە هزر و بیر زۆرانبازیمان لەگەڵ یەکتر دەکرد‪ ،‬وە ئەوەی کە یەکەم مانگی‬
‫ساڵی یەکەمی زانکۆ دەستی پێ کردبوو‪ ،‬ڕۆژێک پێش ئاهەنگی دەرچوونمان لە زانکۆ‪،‬‬
‫گەیشتبووە هێڵی کۆتایی‪ .‬من خەریک بوو کۆڵم دەدا‪.‬‬
‫بەاڵم نە لە ئیسالم‪ ،‬هێشتا نە‪ .‬خەریک بوو وازم لە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەهێنا‪.‬‬
‫ئێمە لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی مندا دانیشتبووین و تازە لە ئاهەنگێكی ڕێزلێنانی قوتابییان‬
‫دەگەڕاینەوە‪ .‬لەنێوان هەزاران قوتابی دەرچوودا‪ ،‬شەش قوتابی بەپێی نمرە و توانای‬
‫ڕابەرایەتی و خزمەتی کۆمەاڵیەتی هەڵبژێردرابوون بۆ ئەوەی گەورەترین خەاڵتی ڕێزلێنانی‬
‫زانکۆی ئۆڵد دۆمینیەن و بڕوانامەی شانازی کۆفمەن وەربگرن‪ .‬دوان لەو شەش کەسە من و‬
‫دەیڤد بووین‪ .‬ئەو ڕێزلێنانە دەرخەری ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشانی زانکۆم بوو‪.‬‬
‫بەاڵم بەبێ هیچ گرنگیدانێک لەسەر کورسی پشتەوە پەرش و باڵو ببووەوە‪.‬‬
‫هیچ گرنگییەکم بەو ڕێزلێنان و بڕوانامەیە نەدەدا‪ .‬هەروەها زۆر شتی دیکەش بەالمەوە هیچ‬
‫نرخ و بەهایەکیان نەمابوو‪ .‬من تەواوی ژیانم بەوپەڕی دڵنیاییەوە بەسەر بردبوو‪ .‬ئیسالم‪،‬‬
‫بیروباوەڕەکانم‪ ،‬خێزانەکەم‪ ،‬گوفتار و ئاکارم‪ ،‬هەر هەموویان گەیشتبوونە یەک خاڵ‪ :‬ئەو‬
‫خاڵەش بریتی بوو لە خودی خۆم‪ .‬من هەمیشە کەسێکی دروست و ڕاستگۆ بووم‪ ،‬دەمتوانی‬
‫بیر و بۆچوونم دەرببڕم و ئەوەی کە باوەڕم پێیەتی ئازادانە و بە تەواوی لە ژیانماندا جێبەجێ‬
‫بکەم‪ .‬بەاڵم ئەی ئێستا؟ ئێستا توێکڵێک بوو کە لە دەرەوە جێگیر و چەسپاو لە ئیسالم و لە‬
‫ناوەوە الفاوی سەرلێشێوان و ونبوون‪ .‬نموونەی حەیا و ئابڕووی کەلتوری ڕۆژهەاڵت‬
‫ڕێگەی نەدەدا کە باسی ناهەمواری دەروونیم بکەم‪ ،‬وە توانای قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ یان‬
‫خێزانەکەم لەبارەی ئەو کێشمەکێشەی کە دەست و پەنجەم لەگەڵ نەرم دەکرد‪ ،‬بەبێ‬
‫سەرهەڵدانی نیگەرانیی زیاتر لە ژیانمدا‪ ،‬لە منی وەرگرتبوو‪.‬‬
‫نەمدەزانی خودا کێیە‪ ،‬نەمدەزانی دنیا چییە‪ ،‬نەمدەزانی من کێم‪ ،‬وە نەمدەزانی دەبێت چی‬
‫بکەم‪ .‬وەکو ئەوە وابوو کەوتبێتمە نێو گەردەلوولێکی بەهێزەوە و پەالماری هەموو الیەکم دەدا‬
‫تەنها بۆ ئەوەی دەست بە شتێکەوە بگرم و ڕزگارم بێت‪ .‬کۆتا هەوڵی نائومێدانەی خۆم دا بۆ‬
‫ئەوەی لەو ژیانەدا جێگیر بم کە هەمیشە هەمبووە‪.‬‬

‫‪256‬‬
‫"دەیڤد‪ ،‬بە هیچ شێوەیەک ناتوانم پەیامی مەسیحییەت قبوڵ بکەم‪".‬‬
‫من چاوم بڕیبووە سوکانی ئۆتۆمبێلەکە لە کاتێکدا دەیڤد لە جامی پێشەوەدا چاوی بڕیبووە‬
‫دەرەوە‪ .‬دەرفەتی پێدام کە قسە بکەم‪.‬‬
‫بەردەوام بووم لە قسەکەم‪" .‬خودای مەسیحییەت دەیەوێت دان بە ڕاستییەکدا بنێم‪ ،‬ئەو دەیەوێت‬
‫باوەڕم بەوە بهێنم کە عیسا خودایە‪ .‬بەاڵم من کە لەوێ نەبووم‪ ،‬لە کوێوە بزانم کە بانگەشەی‬
‫پەروەردگاربوونەکەی عیسا ڕاستە‪ .‬من موسڵمانم؛ من هەمیشە بە چاوی موسڵمانێک تماشای‬
‫جیهانم کردووە‪ .‬ئاگایی و توانای وەرگرتنی من بە جۆرێك شکڵی گرتووە کە تەنانەت ئەگەر‬
‫عیسا خوداش بێت‪ ،‬لەوانەیە نەمتوانیبا لێی تێبگەم و درکی پێ بکەم‪ .‬خودا چۆن دەتوانێت بۆ‬
‫تێنگەیەشتن لە ڕاستییەکی سنووردار هەتاهەتایە بە بەرپرسیارم بزانێت‪ ،‬کە هەر لە سەرەتاوە‬
‫دەستم پێی نەگەیشتووە؟"‬
‫ئەوە کۆتا هەوڵم بوو بۆ پاراستنی باوەڕم بە ئیسالم؛ توانای خۆم بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکی‬
‫بابەتییانە پێشگوێ دەخست‪.‬‬
‫دەیڤد هەر چاوی بڕیبووە شوێنێکی دوور و زۆر جوان بیری لە قسەکانی من دەکردەوە‪ .‬لە‬
‫کۆتاییدا کە زاری کردەوە‪ ،‬بە کورتی قسەی کرد‪" .‬نەبیل‪ ،‬تۆ دەزانیت کە ئەوە ڕاست نییە‪.‬‬
‫دایک و باوکی تۆ خەریکن خەو دەبینن‪ ،‬وە خودا تۆی بە نیشانە سەرووسروشتییەکان ڕێنمایی‬
‫کردووە‪ .‬تۆ زۆر باش دەزانیت کە ئەگەر داوای لێ بکەیت‪ ،‬ڕاستییەکەت بۆ ئاشکرا دەکات‪".‬‬
‫هەرکە دەیڤد قسەی کرد‪ ،‬زانیم کە ڕاست دەکات‪ .‬قسەکەی دەیڤد هێزێکی نوێی پێ بەخشیم‪،‬‬
‫هێزێک کە تازە سەریهەڵدابوو‪ .‬ئەگەر من بەڕاستی باوەڕم بە بوونی خودا هەبوو‪ ،‬بۆچی زۆر‬
‫بە سادەیی لێم نەدەپرسی کە ئەو کێیە؟ ئایا نەیدەتوانی ئەو ڕاستییەم بۆ ئاشکرا بکات؟‬
‫ئەو کاتە بوو کە پەیم برد بە نرخ و بەهای هونەری بەرگریکردن لە ئایین و ئەوەی کە بەڵگە‬
‫و زانیارییەکان بۆیان ئەنجام دابووم‪ .‬بە درێژایی تەمەنم کۆمەڵێک کۆسپ و تەگەرە‬
‫لەبەردممدا دروست دەبوون کە ڕێگەیان نەدەدا بەوپەڕی بێفیزییەوە لە خودا نزیک ببمەوە و‬
‫داوای لێ بکەم کە خۆیم بۆ ئاشکرا بکات‪ .‬موناقەشە و هونەری بەرگریی لە ئایین‪ ،‬ئەو‬
‫ڕێگری و کۆسپانەی لەناو برد و منی لە بارودۆخێكدا دانا کە بڕیار بدەم ئاخۆ شوێن خودا‬
‫بکەوم یان نە‪.‬‬
‫ئیدی ئیشی بیر و هزرم کۆتایی پێهاتبوو‪ .‬وە خودا ڕێگەی بەرەو قوربانگاکەی کردبووەوە‪،‬‬
‫بەاڵم دەبوا بڕیارم دابا کە لێی نزیک دەبمەوە یان نە‪ .‬ئەگەر نزیک بکەوتمایەوە‪ ،‬وە ئەگەر‬

‫‪257‬‬
‫بەڕ استی بمویستبا خودا بناسم‪ ،‬دەبوا خۆم بە بەزەیی و خۆشەویستی ئەو بسپاردبا‪ ،‬دەبوا بە‬
‫تەواوی پشتم بە خۆی و ویست و خواستی بسپاردبا تاکو خۆیم بۆ ئاشکرا بکات‪.‬‬
‫بەاڵم بە چ نرخ و بەهایەک؟‬

‫‪258‬‬
‫بەشی چل و پێنج‬
‫نرخ و بەهای قبوڵکردنی خاچ‬
‫بەهای قبوڵكردنی ئینجیل بۆ موسڵمان دەکرێت زۆر قورس بێت‪.‬‬
‫هەڵبەت ئەگەر من ببوایەم بە شوێنکەوتووی عیسا‪ ،‬ئەوا یەکسەر لە کۆمەڵگەکەم دەردەکرام‪.‬‬
‫بۆ هەموو موسڵمانانی دیندار‪ ،‬ئەمە بە واتای قوربانیکردنی هاوڕێیەتی و پەیوەندییە‬
‫کۆمەاڵیەتییەکان دێت کە لە سەردەمی منداڵییەوە پێکەوەت ناوە‪ .‬هەروەها دەکرێت بە واتای‬
‫ڕەتکردنەوەی کەسەکە لە الیەن دایک و باوک و خوشک و برا و هاوسەر و منداڵەکانیشەوە‬
‫بێت‪.‬‬
‫ڕوونە کە بارودۆخەکە زۆر سەختتر دەبێت ئەگەر بێتو تاکی موسڵمان هیچ کەسێكی نەبێت‬
‫تاکو دوای ئەوەی کە باوەڕ بە مەسیح دێنێت پەنای بۆ ببات‪ ،‬هەروەها هیچ مەسیحییەک‬
‫نەناسێت کە پەیوەندی پێوە بکات‪ .‬دەزانم زۆرێک لە ژنە موسڵمانەکان بەباشی ئاگاداری ئەوە‬
‫هەن کە پێویستیان بە مەسیحە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر هاوسەرەکانیان دەریان بکەن‪ ،‬هیچ شوێنێکیان بۆ‬
‫ڕۆیشتن نییە‪ .‬لەوە خراپتریش ئەوەیە کە زۆربەیان ئەوەندە پارەیان نییە کە ڕۆژی دواتر‬
‫بتوانن بە زیندوویی بمێننەوە‪ ،‬هەتا دەگات بەوەی کە بۆ وەرگرتنەوەی منداڵەکانیان بڕۆن بۆ‬
‫دادگا‪.‬‬
‫ئەوان چۆن دەتوانن هەموو ئەم کارانە بکەن لە کاتێکدا بەوپەڕی بێڕێزییەوە لە الیەن تەواوی‬
‫ئەندامانی خێزان و خزمەکانیەوە دەرکراون و لە ڕووی هەست و سۆزدارییەوە تەواو‬
‫پشتگوێ خراون‪.‬‬
‫ئەوەی کە زۆر کەس ناتوانێت لێی تێبگات – ئەوەی کە من لە کاتی ئەم بڕیارانەدا لێی‬
‫تێنەدەگەیشتم – ئەوەیە کە ئەوان ئاگایانە بیر لەو نرخ و بەهایانە ناکەنەوە‪ .‬ئەو نرخ و بەهایانە‬
‫بەشێکن لە کاردانەوە دژی ئینجیل‪ .‬من هەرگیز نەمگوتووە‪" ،‬من دەمەوێت بە موسڵمانی‬
‫بمێنمەوە چونکە ئەگەر شوێن عیسا بکەوم دەبێت خێزانەکەم لەدەست بدەم"‪ .‬بە پێچەوانەوە‪،‬‬
‫من نائاگایانە ڕێگەگەلێکم بۆ قبوڵنەکردنی ئینجیل دەدۆزییەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی بەو شێوەیە‬
‫ڕووبەڕووی ئەو نرخ و باجە نەبمەوە کە دەبوا بمدابا‪.‬‬
‫بەاڵم من تاکە کەسێک نەبووم کە دەبوا باجی بڕیارەکەی منی قبوڵ کردبا‪ .‬خێزانەکەم لەنێو‬
‫کۆمەڵگەی موسڵمانانی ئێمەدا بەم تایبەتمەندییانە ناسرابوون‪ :‬دڵخۆشی دایک و باوکم‪،‬‬

‫‪259‬‬
‫توندوتۆڵی پەیوەندی نێوانمان‪ ،‬وە ئەو ڕێز و خۆشەویستییەی کە بەهۆی دڵسۆزانە پاراستنی‬
‫ئیسالمەوە بە دەستمان هێنابوو‪ .‬بڕیاری من بۆ شوێنکەوتنی عیسا بە واتای سڕینەوەی هەموو‬
‫ئەوانە دەهات‪.‬‬
‫ئەو بێڕێزی و شەرمەزارییەی کە بڕیارەکەی من بۆ خێزانەکەمی بەبار دەهێنا‪ ،‬لەوە زیاتر‬
‫بوو کە بیری لێ دەکەیتەوە‪ .‬ئەگەر تەنانەت بۆچوونی من لەبارەی عیساوە ڕاست بووایە‪ ،‬ئایا‬
‫دەمتوا نی بەاڵیەکی ئەوها خراپ بەسەر خێزانەکەمدا بهێنم‪ ،‬دوای هەموو ئەو چاکەیەی کە‬
‫بۆیان ئەنجام دابووم؟‬
‫شەرمەزاریی خێزانیی لەو شێوەیە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬دەبێتە مایەی هاندانی زۆر کەس‬
‫کە بە بیانووی شەرەفەوە دەست بکەن بە کوشتنی کەسانی دیکە‪ .‬هەرچەندە لە قورئاندا هیچ‬
‫ئایەتێک لەسەر "کوشتن بە بیانووی شەرەف"ەوە نەهاتووە‪ ،‬بەاڵم فەرمانگەلێک لەبارەی‬
‫کوشتی خراپەکاران‪ 1‬و هەروەها فەرمانگەلێکی زۆر لەبارەی کوشتنی هەڵگەڕاوەکانەوە‬
‫(مورتد)‪ 2‬هاتووە‪.‬‬
‫ئەم جۆرە کوشتنانە تەنها لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا ڕوونادەن‪ .‬چەند مانگێک پێش تەواوبوونی‬
‫زانکۆ‪ ،‬مایک پەیوەندی پێوە کردم بۆ ئەوەی ئاگادارم بکاتەوە لەوەی کە ماوەیەکی کەم‬
‫لەمەوپێش خێزانێكی ڕۆژهەاڵتی لە نیو جێرزی ئەمریکا هەموویان سەربڕدراون‪ ،‬چونکە‬
‫بب وونە مایەی نەنگی و شەرمەزاری بۆ ئیسالم‪ .‬ئەو لێی پرسیم ئاخۆ پێموایە سەالمەت دەبم‬
‫ئەگەر بێتو ڕۆژێک باوەڕ بە عیسای مەسیح بهێنم‪ .‬من سوپاسی خەم و گرنگیدانەکەیم کرد و‬
‫پێم گوت کە من هیچ نیگەرانییەکم لەو بارەیەوە نییە‪ .‬خێزانەکەی من هەرگیز کاری لەو‬
‫شێوەیە ناکەن‪ ،‬وە لە ڕاستیدا کوشتنەکان بە ئەندازەی ترس لە کوشتن بەرباڵو و باو نین‪ .‬جگە‬
‫لەوەش‪ ،‬بە ڕای من گەشمەرگبوون‪ 3‬مایەی شانازی و شەرەفێكی گەورەیە‪.‬‬
‫گەورەترین نیگەرانی من لە قبوڵكردنی عیسا وەکو پەروەردگار‪ ،‬ئەوە بوو کە دەترسام هەڵە‬
‫بم‪ .‬ئەگەر عیسا خودا نەبێت چی؟ ئەوا ئەوکات مرۆڤێکم دەپەرست‪ .‬وە بەو هۆیەوە خودا‬
‫غەزەبی لێ دەگرتم‪ ،‬وە زیاتر لە هەر شتێكی دیکە پێگەی منی لە دۆزەخدا بەهێز دەکرد‪.‬‬
‫هەڵبەت ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە لە قورئاندا هاتووە‪ .‬لە ئیسالمدا‪ ،‬تەنها یەک گوناه‬
‫نابەخشرێت کە بریتییە لە هاوبەش پەیداکردن بۆ ئەڵاڵ (شرک)‪ .‬لە (سورەتی المائدة‪ ،‬ئایەتی‬

‫‪( 1‬سورەتی المائده‪ ،‬ئایەتی ‪ .)٣٣‬دەستەواژە عەرەبییەکە لێرەدا بریتییە لە "فَ َ‬


‫سادًا" کە لە زمانی کوردیدا بە "خراپە‪ ،‬گەندەڵی"‬
‫وەرگێڕانی بۆ کراوە‪.‬‬
‫‪ 2‬بڕوانە سەحیحی بوخاری ‪.٧٢ ،٦٤ ،٥٨ – ٥٧ .٨٤ .٩‬‬
‫‪ 3‬گەشمەرگ واتە شەهید‪.‬‬
‫‪260‬‬
‫‪ ،)٧٢‬هاوبەش پەیداکردن بۆ ئەڵاڵ بە تایبەتی لە بارودۆخی عیسادا بەکارهاتووە‪ .‬هەر کەسێک‬
‫باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا خودایە‪" ،‬ئەوا بێگومان ئەڵاڵ بەهەشتی لێ حەرام کردووە وە‬
‫جێ و شوێنی ئاگر دەبێت‪".‬‬
‫کاتێک ک ە موسڵمانان بیر لە ئینجیل دەکەنەوە‪ ،‬دەبێت ئەم باجانە لەبەرچاو بگرن‪ :‬لەدەستدانی‬
‫ئەو پەیوەندییانەی کە لەم ژیانەدا هەیانبووە و دروستیان کردووە‪ ،‬ئەگەری لەدەستدانی خودی‬
‫ژیانەکە‪ ،‬وە ئەگەر بڕیارەکەیان هەڵە بێت‪ ،‬لەدەستدانی ژیانی نێو بەهەشت دوای ڕۆیشتنیان‬
‫لەم دنیای ە‪ .‬بۆیە زیادەڕەویم نەکردووە ئەگەر بڵێم کە موسڵمانان زۆبەی کات لەپێناو لە‬
‫ئامێزگرتنی خاچدا‪ ،‬هەموو شتێکیان دەخەنە مەترسییەوە‪.‬‬
‫بەاڵم هەر چی بێت هەر خاچە‪ .‬بێ هۆکار نییە کە عیسا فەرموویەتی‪" :‬ئەگەر یەكێك ویستی‬
‫دوام بكەوێت‪ ،‬با نكۆڵی لە خۆی بكات و خاچەكەی هەڵبگرێت و دوام بكەوێت‪ .‬ئەوهی بیەوێت‬
‫ژیانی خۆی ڕزگار بكات‪ ،‬ژیانی دهدۆڕێنێت‪ ،‬بەاڵم ئەوهی لە پێناوی من و مزگێنییەكەم ژیانی‬
‫خۆی بدۆڕێنێت‪ ،‬ژیانی ڕزگار دهكات‪( ".‬مەرقۆس ‪)٣٥ -٣٤ :٨‬‬
‫ئایا ئەوەندە دێنێت کە خاچەکەم هەڵبگرم و لە تەنیشت عیسا لە خاچ بدرێم؟ ئەگەر خودا نەبێت‪،‬‬
‫ئەوا شایانی نییە‪ .‬ئەوەی کە خۆشمدەوێت لە پێناو پەرستنی خودایەکی ناڕاستدا لەدەست بدەم؟‬
‫ملیۆنان جار نەخێر!‬
‫بەاڵم ئەگەر خودا بێت‪ ،‬ئەو کات بەڵێ‪ .‬پەیوەستن بوون بە پەروەردگارمەوە لە ڕێگەی شان بە‬
‫شان ڕەنجکێشان لەگەڵی؟ ملیۆنان جار بەڵێ!‬
‫ئێستا بارودۆخەکان لە هەمیشە ڕوونتر بوون‪ ،‬وە دەبوا بمزانیبا کە ئەو کێیە‪ .‬هەموو شتێک‬
‫پەیوەست بوو بە ناسنامەی ئەوەوە‪ .‬دەستم کرد بە پاڕانەوە لێی بۆ ئەوەی خۆی ئاشکرا بکات‪.‬‬
‫بە پێوە‪ ،‬لە کاتی پیاسەکردن‪ ،‬لە کاتی دۆعا و نزاکردن‪ ،‬بە ڕاکشانەوە لەنێو تەختی خەودا‪ ،‬لێی‬
‫د ەپاڕامەوە کە ڕاستی خۆیم بۆ ئاشکرا بکات‪ .‬لەبەر ئەوەی پێشتر بە شێوەیەکی نائاسایی‬
‫ڕێنمایی کردبووم‪ ،‬دڵنیا بووم لەوەی کە جارێکی دیکە ڕێنماییم دەکاتەوە‪.‬‬
‫بەاڵم لەو ماوەیەدا ئازارم دەچەشت‪ .‬من لە مزگەوتێکەوە دەچوومە مزگەوتێکی دیکە و داوام‬
‫لە ئیمام و لێکۆڵەران دەکرد کە لەو کێشمەکێشەدا یارمەتیم بدەن‪ .‬بەاڵم هیچ کامیان نەیانتوانی‬
‫بە بەڵگەوە بەرگری لە محەممەد یان قورئان بکەن‪ .‬هەموویان بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو ئەو‬
‫گێڕانەوانەیان ڕەتدەکردەوە کە کێشەیان هەبوو و ئەو گێڕانەوانەی کە لەگەڵ بیروبۆچوونی‬
‫ئەواندا دەگونجا گوڵبژێر دەکرد‪ ،‬بۆیە نەیانتوانی یارمەتیم بدەن‪.‬‬

‫‪261‬‬
‫ئەو کاتەی کە چاوەڕێی گفتوگۆکردن دەبووم لەگەڵیان‪ ،‬یەک لە دوای یەک ئەوەندە کتێب و‬
‫نووسراوی لێکۆڵەرانی موسڵمانم دەخوێندەوە کە لەبارەی شێوازی ناسینی حەدیس‪ ،‬ژیاننامە و‬
‫مێژووی قورئانەوە بوو کە چاوم سوور دەبووەوە‪ .‬ئینجا لە کاتی نوێژدا کە داوای بەزەیی و‬
‫میهرەبانیم لە خودا دەکرد‪ ،‬کانیاوی فرمێسک لە چاومەوە هەڵدەقواڵ‪.‬‬

‫‪262‬‬
‫بەشی چل و شەش‬
‫من نزیکم‪ ،‬بگەڕێ دەمدۆزیتەوە‬
‫لە مزگەوتێکی گەورەدا بە دڵێکی شکاوەوە لە بەردەم یەزداندا کڕنۆشم بردبوو‪ .‬کۆشکی‬
‫جیهانبینیم و ئەوەی کە بە درێژایی سااڵنی ژیانم دەمزانی‪ ،‬لە چەند ساڵی ڕابردوودا‬
‫ڕووخابوو‪ .‬من لەنێوان ئەو وێرانییەدا لە ئەڵاڵ دەپاڕامەوە‪ .‬ئەوەندە فرمێسک لە چاومدا قەتیس‬
‫مابوو‪ ،‬کە چاوم بە ڕوونی نەیدەبینی‪ .‬نوێژکردن تەواو ببوو‪ ،‬وە ئێستا کاتی دۆعا و نزای نێو‬
‫دڵم بوو‪.‬‬
‫"تکات لێ دەکەم ئەی خودی هەرە بەتوانا‪ ،‬پێم بڵێ تۆ کێی؟ من تەنها و تەنها بە دوای تۆدا‬
‫دەگەڕێم‪ .‬تەنها تۆ دەتوانیت ڕزگارم بکەیت‪ .‬هەموو ئەو شتانە دەخەمە بەر پێت کە فێری بووم‬
‫وە ژیانم تەنها بە تۆ دەبەخشم‪ .‬ئەوەی کە دەتەوێت پێشکەشت بێت‪ ،‬جا هەر چییەک بێت‪،‬‬
‫خۆشی و دڵشادیم‪ ،‬هاوڕێکانم‪ ،‬خێزانەکەم‪ ،‬تەنانەت ژیانیشم‪ .‬بەاڵم تکایە ڕێگە بدە کە تۆ‬
‫بەدەست بێنم‪ ،‬خودایە‪.‬‬
‫"ئەو ڕێگایە ڕوون بکەوە کە دەبێت بیگرمە بەر‪ .‬گرنگ نییە کە چەند ڕێگریی لەبەردەمم‬
‫هەیە‪ ،‬چەندە چاڵ و چۆڵ هەیە کە دەبێت بەسەریاندا باز بدەم یان لێیان بێمە دەرەوە‪ ،‬یاخود‬
‫چەندە دڕکوداڵ هەیە کە دەبێت بە نێویاندا تێپەڕم‪ .‬تکایە بمخە سەر ڕێگەی ڕاست‪ .‬ئەگەر‬
‫ئیسالمە پێم نیشان بدە کە چۆن ڕاستە‪ ،‬ئەگەر مەسیحییەتە‪ ،‬چاوی بینینم پێ ببەخشە‪ .‬ئەی‬
‫خودای ئازیز و خۆشەویست‪ ،‬پێم بڵێ کە کام ڕێگایە هی تۆیە‪ ،‬تاکو بیگرمە بەر‪.‬‬
‫"خودای ئازیز‪ ،‬دەزانم کە تۆ دەتوانیت گوێبیستی دۆعا و پاڕانەوەکانم بیت! دەزانم کە تۆ‬
‫لێرەیت و گوێیەکانت کەڕ نییە کە نەتوانیت گوێت لێم بێت‪ .‬تکایە خۆتم لێ مەشارەوە‪ .‬تۆ پێشتر‬
‫منت لە ڕێگەی بینینەوە ڕێنمایی کردووە‪ .‬تۆ لە ڕێگەی خەونەوە داهاتووت نیشان باوکم داوە‪.‬‬
‫تکات لێ دەکەم‪ ،‬ڕاستیی خۆتم بۆ دەربخە‪ .‬بینینێکم پێ ببەخشە‪ ،‬خەونگەلێک کە لە ناسینی‬
‫تۆدا هاوکاریم بکات‪".‬‬
‫تەواو دڵنیا بووم لەوەی کە خودا هاوار و پاڕانەوەکانی منی بیستووە و ڕزگاریی منی‬
‫گرتووەتە دەست و لە هەر ئان و ساتێکدا دەروازەی ڕاستی خۆیم بۆ ئاشکرا دەکات‪ .‬من‬
‫دەمزانی کە ئەگەری ڕاستبوونی مەسیحییەت زیاترە‪ :‬بۆم دەرکەوتبوو کە عیسا بانگەشەی‬
‫خودابوونی کردبوو‪ ،‬پاشان لە ڕێگەی مردن لەسەر خاچ و هەستانەوەی لە نێو مردووان‬
‫خودابوونەکەی سەلماندبوو‪ .‬ئەگەر خودی ئەڵاڵ پشتڕاستی بکردایەتەوە کە ئەو بەڕاستی‬

‫‪263‬‬
‫خودای کتێبی پیرۆزە‪ ،‬ئەوا عیسام وەکو پەروەردگاری خۆم قبوڵ دەکرد‪ .‬بەاڵم بە‬
‫نیگەرانییەوە تەواوی ئومێدم ئەوە بوو کە ئەڵاڵ خۆی وەکو خودای ئیسالم دەربخات‪ .‬ئەگەر نا‪،‬‬
‫دەبوا باج و بەهایەکی زۆرم بدابا‪.‬‬
‫ڕۆژانە‪ ،‬لە هەر نوێژێکدا ئەم دوو ئایەتەم دەگوتەوە‪:‬‬
‫(سورەتی البقرة‪ ،‬ئایەتی ‪" :)١٨٦‬هەر دەمێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی‬
‫من‪ ،‬ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم‪ .‬گیرا دەکەم نزای نزاکاران هەر کاتێک هاوار و نزام لێ‬
‫بکەن‪ .‬دەی با ئەوانیش بە دەنگ منەوە بێن وە بڕوام پێ بهێنن بەڵكو ڕێی ڕاست بدۆزنەوە‪".‬‬
‫(مەتا ‪" :)٨ -٧ :٧‬داوا بكەن‪ ،‬پێتان دهدرێت‪ .‬بگەڕێن‪ ،‬دهدۆزنەوه‪ .‬لە دهرگا بدهن‪ ،‬لێتان‬
‫دهكرێتەوه‪ ،‬چونكە هەركەسێك داوا بكات‪ ،‬وهردهگرێت‪ .‬ئەوهی بگەڕێت‪ ،‬دهدۆزێتەوه‪ .‬ئەوهش‬
‫لە دهرگا دهدات‪ ،‬لێی دهكرێتەوه‪".‬‬
‫بەپێی ئەو دوو ئایەتە‪ ،‬باوەڕی تەواوم هەبوو کە خودا – چی ئەڵال یان عیسا‪ ،‬خودای قورئان‬
‫یان خودای کتێبی پیرۆز – وەاڵمی نزا و دۆعاکانی دڵم دەداتەوە‪ .‬پرسیارەکە ئەوە بوو کە لە چ‬
‫کاتێکدا وە ئایا من دەمتوانی هەتا ئەو کاتە ڕووبەڕووی ئەم تۆفان و الفاوە بوەستمەوە؟‬
‫دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ وەاڵمی دامەوە‪.‬‬

‫‪264‬‬
‫بەشی چل و حەوت‬
‫کێڵگەیەکی پڕ لە خاچ‬
‫‪١٩‬ی کانوونی یەکەمی ‪ ٢٠٠٤‬بوو کە من و باوکم لە ئۆرالندۆ‪ ،‬ویالیەتی فلۆریدا بووین‪ .‬تازە‬
‫نیوەی ساڵی یەکەمی زانکۆی پزیشکیم تەواو کردبوو‪ ،‬وە جارێكی دیکە نزیکترین زانکۆم بە‬
‫ماڵەوە هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی بتوانم لە الی خێزانەکەم بم‪ .‬دایک و باوکم بینیبوویان کە من‬
‫زۆر بە باشی وانەم دەخوێند و ئەوپەڕی هەوڵی خۆم خستبووە گەڕ‪ ،‬ویستیان پاداشتم بدەنەوە‪،‬‬
‫بۆیە کاتێک کە باوکم دەیویست لە کاتی پشووی زستانەی زانکۆدا‪ ،‬بڕوات بۆ کۆنفرانسێک لە‬
‫فلۆریدا‪ ،‬داوای لێکردم کە لەگەڵی بڕۆم‪ .‬منیش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵم کرد‪ ،‬نەک تەنها لەبەر‬
‫ئەوەی کە ئەوە یەکەم جار بوو دەڕۆیشتمە فلۆریدا‪ ،‬بەڵكو لەبەر ئەوەی کە یەکەم جار بوو من‬
‫و باوکم بە تەنها سەفەرمان دەکرد‪.‬‬
‫لە ڕێگەی سەفەرەکەدا کاتێكی زۆر خۆشمان بەسەر برد‪ ،‬گاڵتەمان دەکرد و چیرۆکمان بۆ‬
‫یەکتر دەگێڕایەوە‪ .‬من باسی گاڵتەی قوتابییەکانم لە تاقیگەی ئاناتۆمی بۆ دەکرد و ئەویش باسی‬
‫ڕووداوە پێکەنیناوییەکانی سااڵنی یەکەمی هێزی دەریایی دەکرد‪ ،‬ئەو کاتەی کە لە گروپی‬
‫پزیشکیدا ئیشی دەکرد‪ .‬جگە لە لێکۆڵینەوەی فڕۆکەخانە کە هێشتا ئێمەیان لەژێر زەڕەبینی‬
‫دوای یازدەی ئەیلولدا دانابوو‪ ،‬تەواوی ڕێگەکە هەتا فلۆریدا هیچ کارێكمان بۆ ئەنجامدان‬
‫نەبوو‪ .‬پەیوەندی ئێمە خەریکبوو شکڵ و شێوەیەکی نوێی لەخۆ دەگرت‪ :‬پەیوەندی هاوڕێیانەی‬
‫باوک و کوڕ‪.‬‬
‫ئەو شەوە لە هۆتێل‪ ،‬دوای ئەوەی کە پێکەوە نوێژی عیشامان کرد‪ ،‬لە کاتێکدا دەڕۆیشتینە نێو‬
‫جێگەی نووستنەکەمان‪ ،‬باسی بەرنامە و پالنی سبەینێمان کرد‪.‬‬
‫"کوڕم‪ ،‬تۆ دەتوانیت سبەی بە کەیفی خۆت بنوویت و باش پشوو بدەیت‪ .‬من بەیانی زوو دەبێت‬
‫بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا بکەم‪ .‬کاتێک دوانیوەڕۆ ئیشم تەواو بوو‪ ،‬پێکەوە دەڕۆینە پارکی‬
‫ئەپکات‪".‬‬
‫"بابە‪ ،‬من بیرۆکەیەکم هەیە‪ .‬ئەگەر بەیانی من تۆ بگەیەنم بۆ ئەوەی ئوتۆمبێلە کرێیەکەم البێت‬
‫چی؟ بەو شێوەیە دەتوانم کاتێک کە پارکی ئەپکات کرایەوە بڕۆم بۆ ئەوێ و تۆش دواتر‬
‫دەتوانیت بێیت بۆ الم‪".‬‬
‫"باشە‪ ،‬بەاڵم تۆ سبەی زوو دەبێت لە خەو هەستیت و من بگەیەنیت‪".‬‬

‫‪265‬‬
‫"کێشە نییە‪ ،‬بابە‪".‬‬
‫‪1‬‬
‫"کوڕم‪ ،‬دۆعای خەوتن بکە‪" :‬اللهم باسمك أموت وأحیا‪".‬‬
‫ئەمە دۆعایەکەی شەوانە بوو کە باوکم لەو کاتەوەی کە سێ ساڵ تەمەنم بوو‪ ،‬هەر کاتێک منی‬
‫دەخستە نێو جێگەی خەوەکەم‪ ،‬داوای لێدەکردم بیخوێنم‪ .‬منداڵ هەمیشە بە الی دایک و باوکەوە‬
‫هەر منداڵن‪.‬‬
‫دۆعاکەم کرد و ماچی گۆنای باوکمم کرد‪" .‬خۆشمدەوێی باوکە گیان‪".‬‬
‫"بێگومان خۆشتدەوێم؛ تۆ کوڕی منی‪ ".‬باوکم بەم شێوەیە دەیگوت‪" :‬منیش تۆم خۆشدەوێت‪".‬‬
‫بە دەم وەاڵمەکەوە‪ ،‬گڵۆپەکەی کوژاندەوە‪.‬‬
‫ژوورەکە تاریک بوو‪ ،‬بەاڵم لەمال و لەوالوە ئەوەندە ڕووناکی دەهاتە ژوورەوە کە بتوانم‬
‫شتەکانی ناو ژوورەکە لە یەکتر جودا بکەمەوە‪ .‬ڕۆژێكی پڕ لە پێکەنین و خۆشیمان‬
‫بەسەربرد‪ ،‬بەاڵم مێشک و دڵم ئارامییان لێ بڕا بوو‪ .‬کاتێک کە گڵۆپەکان لە فلۆریدا ڕێک‬
‫وەکو هەموو شەوانی ڤیرجینیا کوژانەوە‪ ،‬یەکسەر دڵم پڕ بوو لە زانینی ڕاستیی لەبارەی‬
‫خوداوە‪.‬‬
‫هەرکە دڵنیا بووم لەوەی کە باوکم خەوی لێ کەوتووە‪ ،‬لە ژێر بەتانییە گەرم و نەرمەکەوە‬
‫هاتمە دەرەوە و لەسەر لێواری تەختی خەوەکە دانیشم‪ .‬ناجێگیری چارەنووسم لەنێو مێشک و‬
‫هزرمدا خۆی دەرخستبوو‪ .‬دووبارە بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ڕووبەڕووی خودا بوومەوە بۆ‬
‫ئەوەی لێی بپاڕێمەوە کە ڕاستیی خۆی ئاشکرا بکات‪ .‬من دانم بەوەدا نابوو کە سەرەڕای‬
‫هەموو ئەو شتانەی کە پێموابوو دەیزانم‪ ،‬لە ڕاستیدا هیچم نەدەزانی‪ .‬من دەمویست خودا‬
‫ڕاستییم بۆ دەربخات‪ .‬بەبێ ئەو نەمدەتوانی ئەو کارە بکەم‪ ،‬وە چیتر نەمدەتوانی لەگەڵ‬
‫فرمێسک و گومان و دوودڵییەکانمدا خۆم بگونجێنم‪ .‬لەوانەیە ئەو ساتە بێفیزترن ساتی ژیانم‬
‫بووبێت‪ ،‬وە بەوپەڕی بێچارەییەوە داوای خەون یان بینینێکی خوداییانەم کرد‪.‬‬
‫لە ناکاو ژوورەکەم بە تەواوی تاریک بوو‪ .‬تماشای تاریکایی بەردەمم کرد‪ .‬پێشتر لە دووری‬
‫چەند مەترێک لە تەختی خەوەکەم دیوارێک هەبوو‪ ،‬بەاڵم لەو کاتەدا دیوارەکە بوونی نەمابوو‪.‬‬
‫لە جێگەی ئەوە دەشتێکم بینی سەدان خاچی تێدابوو‪ ،‬کە دەوروبەری ڕووناک دەکردەوە‪.‬‬

‫واتە‪ :‬ئەی ئەڵاڵ‪ ،‬بە ناوی تۆ من دەمرم و دەژیم‪.‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪266‬‬
‫فرمێسکەکانم ڕاوەستان‪ .‬جەستەم لە جووڵە کەوت‪ ،‬هەروەها زەمەن وەستا‪ .‬چاوم بە خاچەکاندا‬
‫دەخشاند‪ ،‬بەاڵم لە ژمارە نەدەهاتن‪ ،‬بێ ئەندازە زۆر بوون‪ .‬ئەو بینینە خوداییە بەو خێراییەی‬
‫کە هات‪ ،‬بە هەمان خێراییش ڕۆیشت و نەما و دووبارە لە هۆتێلەکەدا لە لێواری تەختەکەمدا‬
‫دانیشتبووم‪.‬‬
‫لەوپەڕی سەرسامیدا و بێدەنگ بیرم لەو شتە دەکردەوە کە تازە بینیبووم‪ .‬دوای چەند ساتێک‪،‬‬
‫سەیرێکی ئاسمانم کرد و گوتم‪" :‬خودایە‪ ،‬ئەمە حیساب نییە!"‬
‫لە الیەکەوە بیر و هزرم دەیپرسی‪" :‬مەگەر هەر ئێستا خودا خۆی نیشانت نەدا؟ مەگەر لە‬
‫ئاکامدا وەاڵمی دۆعا و نزاکانتی نەدایەوە؟ من دەشتێکی پڕ لە خاچم بینی‪ .‬ئەمە دەبێت واتای‬
‫ئەوە بێت کە خودا دەیەوێت ئینجیل قبوڵ بکەم‪".‬‬
‫بەاڵم لە الیەکی دیکەوە بیر و هزرم دەوری پارێزەری شەیتانی دەبینی و دەیگوت‪" :‬نەبیل‪،‬‬
‫ئەگەر تۆ لە هەڵەدا بیت چی؟ ئەوکات ئەڵاڵ بۆ هەمیشە دەتخاتە دۆزەخەوە‪ .‬دەکرێت ئەمە‬
‫شەیتان بێت کە هەوڵ دەدات سەرت لێ بشێوێنێت چونکە تۆ خەریکیت لەگەڵ شیرکدا دەست‬
‫و پەنجە نەرم دەکەیت‪ ،‬کە بریتییە لە فرەخودایی لە مەسیحییەتدا‪".‬‬
‫وە جێگەیەک لە مێشکم‪ ،‬ئەو بەشەی کە بە شێوەیەکی لۆژیکی بیری دەکردەوە‪ ،‬پێی گوتم‪:‬‬
‫"لەوانەیە بە هۆی دورودرێژی گەشتە هەواییەکەوە تووشی ماندوویی و ئاڵۆزی بووبیت و بەو‬
‫هۆیەوە شتی سەیر و سەمەرە دێتە پێش چاوت‪ .‬ئایا بەڕاستی دەتەوێت گرنگترین بڕیاری‬
‫ژیانت بەپێی ساتێكی سۆزداری و خەواڵوویی بدەیت؟ ئایا ئامادەی هەموو شتێک لەبەر ئەوە‬
‫لەدەست بدەیت؟"‬
‫ڕووم کردە باوکم کە لە بەرامبەرم لەو سەری ژوورەکەدا بە نەرمی دەیپرخاند‪ .‬لە کۆتاییدا‬
‫بڕیارم دا و گوتم‪" :‬نەخێر‪ ،‬ناتوانم تەنها بەهۆی ئەوەوە دەستبەرداری باوکم بم‪ .‬خودا لەوە‬
‫تێدەگات و دەزانێت کە پێویستە شتی لەوە زیاتر ببینم‪".‬‬
‫ڕووم کردە خودا‪ ،‬هەستم بە شەرمەزاری دەکرد بەاڵم ئازایانە نزام کرد و گوتم‪" :‬خودایە‪،‬‬
‫ئەوە حیساب نییە! من نازانم کە ئاخۆ ئەوەی بینیم بەڕاستی ئەو شتە بوو کە بیرم لێ دەکردەوە‪.‬‬
‫لەوانەیە بێمەبەست ویستبێتم کە ببمە مەسیحی‪ ،‬وە دەکرێت مێشکم ویستبێتی فێڵم لێ بکات‪.‬‬
‫کەواتە ببوورە کە داوای بینینی خوداییم کرد‪ .‬تکا دەکەم خەونێکم پێ ببەخشە‪ ،‬وە ئەگەر ئەو‬
‫خەونە پێشتگیری بینینە خوداییەکە بکات ئەوا دەبمە مەسیحی‪".‬‬

‫‪267‬‬
‫لەوانەیە بێمەبەست ویستبێتم لە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ڕابکەم‪ ،‬بەاڵم خودا ڕێگە نادات‪.‬‬
‫ڕێک ئەو شەوە خەونێکی پێ بەخشیم‪.‬‬

‫‪268‬‬
‫وەرزی دەیەم‬

‫ڕێنوێنیکردن بە دەستی خودا‬

‫‪269‬‬
‫بەشی چل و هەشت‬
‫خەونە نهێنی دەرخەرەکان‬
‫کاتێک کە باوکمم گەیاندە کۆبوونەوەکە‪ ،‬هێشتا دنیا تاریک بوو‪ .‬چەند کاتژمێرێک بە‬
‫کردنەوەی پارکی ئەپکات مابوو‪ ،‬بۆیە بڕیارم دا کە بگەڕێمەوە بۆ هۆتێل و بخەومەوە‪ .‬چەند‬
‫کاتژمێرێک دوای ئەوە کاتێک کە بەخەبەر هاتم‪ ،‬چاوم زەق ببوو و دڵم بە توندی لێی دەدا‪.‬‬
‫خودا خەونێکی پێ بەخشیبووم کە واتاکەیم نەدەزانی‪.‬‬
‫ئەو خەونە جیاواز بوو لە هەموو ئەوانەی کە پێشتر بینیبووم‪ .‬تەنانەت کاتێک کە خەونەکەم‬
‫دەدیت‪ ،‬دەمزانی کە ئەوە پەیامێکی خوداییە‪ .‬نازانم چۆن؛ بەاڵم بە جۆرێک لە جۆرەکان‬
‫دەمزانی‪ .‬بەاڵم خەونەکەم پڕ بوو لە هێما و ڕەمز و نیشانە کە من لێیان تێنەدەگەیشتم‪.‬‬
‫دوای بەخەبەر هاتن‪ ،‬بە پێچەوانەی خەونەکانی پێشترم کە ناڕوون بوون‪ ،‬ئەو خەونەم جوان‬
‫لەبیر مابوو‪ .‬هەر چەندە ئەو خەونە لە مێشکمدا جێگیر ببوو‪ ،‬نەمدەزانی هەتا چ ماوەیەک‬
‫وەبیرم دەمێنێت‪ ،‬بۆیە هەموویم نووسییەوە‪ .‬بەهۆی ئەو ئاشکراکردنە خوداییەوە سەرم دەسوڕا‬
‫و سەرسام و حەیران مابوومەوە‪ .‬لەو ڕۆژەدا ئەمەم نووسییەوە‪:‬‬
‫لە سەرەتای خەونەکەدا مارێکی ژەهراوی هەبوو کە ڕەنگی ڕەش و سوور بوو‪ .‬تاکە کارێک‬
‫کە دەیکرد ئە وە بوو لە کاتی هاتنە ژوورەوەی خەڵكی بۆ نێو باخچەیەک هوشەی لێ دەکردن‪.‬‬
‫خەڵکی نێو باخچەکە نەیاندەتوانی مارەکە ببینن – مارەکە لە دوورەوە لەسەر ستوونێکی بەرد‬
‫تماشای ئەو خەڵکەی دەکرد‪ .‬ئەو ستوونە دەیڕوانییە سەر قوواڵییەکی گەورە و فراوان‪ .‬ئینجا‬
‫ستوونەکە بووە شوێنێک کە من لەوێوە لە نیوەی یەکەمی خەونەکەمدا هەموو شتێکم دەدیت‪.‬‬
‫لە شوێنێکی وەکو باخچە کە بە گرد و دار و درەخت و گژوگیای سەوز دەورە درابوو‪،‬‬
‫مارمێلکەیەکی وەکو ئەژدیهای لێبوو‪ .‬مارمێلکەکە جووڵەی لە خۆی دەبڕی و بە مەبەستی‬
‫خۆحەشاردانەوە وەکو گردۆڵکەیەکی لێ دەهات‪ .‬ئەوانەی کە بەسەریدا تێپەڕ دەبوون‪،‬‬
‫نەیاندەزانی کە مارمێلکەیە‪ .‬ئەگەر بیانزانیبا‪ ،‬دەترسان‪ ،‬بەاڵم ئەو خۆی حەزی نەدەکرد کە‬
‫کەس پێی بزانێت‪ .‬ئینجا کوڕێکی زۆر زەبەالح هات کە دەیزانی ئەو گردۆڵکەیە مارمێلکەیە‪.‬‬
‫پاشان پێی لێ نا و بەهۆی مارمێلکەبوونیەوە تاوانباری کرد‪ .‬بەو هۆیەوە مارمێلکەکە تووڕە‬
‫بوو و هەوڵی دا بە کوڕە زەبەالحەکەوە بدات‪.‬‬
‫کاتێک کە دەیویست بە کوڕەکەوە بدات‪ ،‬کوڕەکەش سیسرکەیەکی زۆر گەورەی هێنا بۆ‬
‫ئەوەی مارمێلکەکە بانگهێشی شەڕ بکات‪ .‬ئێستا ئەو جێگەیە گۆڕابوو کە تێیدا هەموو شتێکم‬

‫‪270‬‬
‫دەدیت‪ ،‬وە من ڕێک لەژێر مارمێلکەکەوە تماشای سەری ئەوم دەکرد‪ .‬مارمێلکەکە بە‬
‫جواڵندنی سەری‪ ،‬شەڕەکەی قبوڵ کرد‪ .‬وە کاتێک کە سیسرکەکە فڕی و چوو بۆ مەیدانی‬
‫جەنگ‪ ،‬مارمێلکەکە بەرەو ڕووی من هات و هەوڵی دا کە هێرشم بکاتە سەر و بمکوژێت‪.‬‬
‫بۆیە‪ ،‬هەر کە سیسرکەکە بینی کە مارمێلکەکە خەریکە هێرش دەکاتە سەرم‪ ،‬گەڕایەوە و قەپی‬
‫لە سەری گرت و لە جەستەی جودای کردەوە‪.‬‬
‫کاتی بەیانییەکەی بیر و هزرم تەواو دەرگیری ئەو خەونە بوو‪ .‬چ واتایەکی هەبوو؟ هێما و‬
‫نیشانەکان چی بوون و چۆن پێکەوە دەگونجێن‪.‬‬
‫یەکسەر هەوڵمدا ئەو مەتەڵە چارەسەر بکەم‪:‬‬
‫ماری سەر ستوونەکە دەبێت هێمای خراپە بێت‪ .‬دەکرێت چ شتێکی دیکە بێت؟ باخچەکە ئەم‬
‫جیهانەیە‪ .‬ئەوەی کە من لە سەرەتادا لە چاوی مارەکەوە جیهانم دەدیت واتای ئەوەیە کە لە‬
‫سەرەتای لەدایکبوونمەوە هەندێک خراپە لە ناخمدا خۆی حەشار داوە‪ .‬ئەوە یەکێک لە‬
‫بیروباوەڕەکانی مەسیحییەتی وەبیر هێنامەوە‪ :‬یەکەمین گوناه‪ .‬یاخود واتای ئەوەیە ئیسالم کە لە‬
‫سەرەتادا لە ناخمدا بوو‪ ،‬خراپە؟ دڵنیا نیم‪ .‬بەاڵم وا دیار بوو کە هەردووکیان ئاماژەیان بە‬
‫مەسیحییەت دەکرد‪.‬‬
‫کاتێک کە تماشای جیهانم کرد‪ ،‬ئەوەی کە لە بەشێک لە دیمەنی سروشتی دەچوو بریتی بوو لە‬
‫خشۆکێکی دیکە‪ ،‬کە مارت وەبیر دێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەوەندە گەورە بوو کە خەڵكی بەسەریدا‬
‫تێپەڕ دەبوون چونکە بە گردۆڵکەیان دەزانی‪ .‬ئینجا کوڕێک هات و بە دەنگی بەرز ڕووی‬
‫ڕاستەقینەی مارمێلکەکەی دەرخست و بانگهێشتی جەنگی کرد‪ .‬ئەگەر ئەم هێما و نیشانانە‬
‫پەیوەست بکەین بە یەکترەوە‪ ،‬تەنها یەک ڕوونکردنەوەمان دەداتێ‪ :‬ئەو کوڕە داودی پاشا‬
‫بوو‪ ،‬کە ڕووی ڕاستەقینەی مارمێلکە (ئیسالمی)ی وەکو ئایینی درۆ ئاشکرا کرد‪ .‬مارمێلکە‬
‫(ئیسالم) کە لە بنەڕەتدا هەڵخڵەتێنەر بوو و فێڵی لە خەڵکی دەکرد بۆ ئەوەی پێیان وابێت کە‬
‫بەشێکە لە سروشتی جیهان‪.‬‬
‫سیسرکی کوڕەکە‪ ،‬دەبێت مەبەستی لە مەسیحییەت بێت‪ ،‬کە مارمێلکەکەی بانگهێشی جەنگ‬
‫کرد‪ .‬ئەوەی کە سیسرکەکە دەیتوانی قسە بکات‪ ،‬بەاڵم مارمێلکەکە نەیدەتوانی‪ ،‬واتای ئەوەیە‬
‫کە مەسیحییەت دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات‪ ،‬یاخود بە واتایەکی دیکە‪ ،‬بەڵگەی بەهێزی‬
‫هەیە‪ .‬ئەوەی کە مارمێلکەکە نەیدەتوانی قسە بکات واتە ناتوانێت شتێک بۆ سەلماندنی خۆی‬
‫بخاتە بەردەست‪ .‬وە ئەوەی کە کاتێک سیسرکەکە مارمێلکەکەی بانگهێشی جەنگ کرد‪،‬‬

‫‪271‬‬
‫مارمێلکەکە لە جێگەی ئەوەی کە دەست بکات بە شەڕکردن‪ ،‬هەوڵی دەدا من بکوژێت‪ ،‬ئەو‬
‫بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە‪.‬‬
‫کاتێک کە مارمێلکەکە هەوڵی دەدا من بکوژێت‪ ،‬سیسرکەکە هات و ڕزگاری کردم‪ .‬ئەوە من‬
‫وەبیر ڕزگاریی هەتاهەتایی دەهێنێتەوە کە بە هیچ شێوەیەک من شیاوی نیم – یەکێکی دیکە لە‬
‫بیروباوەڕەکانی مەسیحییەت‪.‬‬
‫چەندین جار ئەو خەونەم لە مێشکمدا گەنگەشە کرد بە ئومێدی ئەوەی کە ڕوونکردنەوەیەکی‬
‫باشتری بۆ پەیدا بکەم‪ ،‬بەاڵم ئەوە باشترین ڕوونکردنەوە بوو کە بە مێشکمدا دەهات‪ .‬لەبەر‬
‫ئەوەی کە ئەو لێکدانەوەیە بە قازانجی مەسیحییەت بوو‪ ،‬بۆیە زۆر متمانەم بە لێکدانەوەکەی‬
‫خۆم نەکرد‪ .‬دەستم کرد بە پەیداکردنی ڕێگەگەلێک تاکو خەونەکە لێک بدەمەوە بەبێ ئەوەی‬
‫کە کێشمەکێشە دەروونییەکانم ئاشکرا بکەم‪.‬‬
‫بڕیارم دا کە داوای یارمەتی لە کەسانی دیکە بکەم‪ .‬هەرکە چوومە نێو پارکی ئەپکاتەوە و‬
‫چاوم بە کەشتی ئاسمانییە شێوە گۆی زەوییەکە کەوت‪ ،‬پەیوەندیم کرد بە دەیڤدەوە‪.‬‬
‫"نەبیل‪ ،‬کوڕی چاک! دەنگوباس؟ فلۆریدا چۆنە؟"‬
‫کاتی قسەی خۆش نەبوو‪" .‬خراپ نییە‪ .‬خۆش دەگوزەرێ‪ .‬دەمەوێت پرسیارێكت لێ بکەم‪ .‬ئایا‬
‫خودا خەون بە مەسیحییەکان دەبەخشێت؟"‬
‫یەکسەر دەیڤد گوتی‪" :‬بۆچی‪ ،‬چ خەونێکت دیوە؟"‬
‫"من نەمگوتووە خەونم دیتوە‪ .‬وەاڵمی پرسیارەکەم بدەوە‪".‬‬
‫پێش ئەوەی کە دەیڤد وەاڵم بداتەوە‪ ،‬بۆ ساتێک بیری کردەوە‪" .‬کتێبی پیرۆز پڕە لە چیرۆکی‬
‫ئەو کەسانەی کە خودا خەونی پێ بەخشیوین‪ .‬بۆ نموونە‪ ،‬یوسف‪".‬‬
‫"یوسفی پێغەمبەر یان یوسفی باوکی عیسا؟"‬
‫دەیڤد پێکەنی و گوتی‪" :‬لە ڕاستیدا‪ ،‬هەر دووکیان‪ .‬لە پەیمانی نوێدا‪ ،‬یوسفی باوکی عیسا پێنج‬
‫جار خەونی دیتووە کە تێیدا بە ڕوونی خودا ڕێنمایی کردووە‪ .‬بەاڵم من مەبەستم یوسفی‬
‫پەیمانی کۆن بوو کە دەیتوانی خەونی پڕ لە ڕەمز و هێما شی بکاتەوە‪ .‬وە خودا بەو شێوەیە‬
‫ئەوی لە زیندان ئازاد کرد‪".‬‬

‫‪272‬‬
‫کتێبی پیرۆز باسی لێکدانەوەی خەونی پڕ لە ڕەمز و هێما دەکات؟ ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە‬
‫من بەدوایدا دەگەڕێم‪" .‬باشە‪ ،‬یوسف چۆن ئەو خەونانەی لێک دەدایەوە؟ مەسیحییەکان ئەمڕۆ‬
‫چۆن خەون شی دەکەنەوە؟"‬
‫"ئەو بەهرەی شیکردنەوەی خەونی لە الیەن خوداوە پێ بەخشرابوو‪ .‬من هیچ مەسیحییەک‬
‫ناناسم کە لەم ڕۆژگارەدا بتوانێت خەون لێکبداتەوە‪ ،‬بەاڵم گومانم لەوە نییە کە ئەگەر خودا‬
‫خەون بە کەسێک بدات کە پێویستی بە لێکدانەوە بێت‪ ،‬ئەوا ڕێگەی لێکدانەوەشی بۆ دەستەبەر‬
‫دەکات‪".‬‬
‫ئەو قسەیەی دەیڤد‪ ،‬یادەوەرییەکی لە مێشکمدا زیندوو کردەوە‪ .‬دایکم هەندێک جار ئاماژەی بە‬
‫خەونامەیەک دەکرد کە هی خەون لێکدەرەوەیەکی کۆنە بە ناوی ئیبن سیرین‪ .‬بڵێی خودا لە‬
‫ڕێگەی ئەو کتێبەوە ڕێنماییم بکات؟‬
‫بیرم لەوە دەکردەوە کە پەیوەندی بە دایکمەوە بکەم‪ ،‬بۆیە خێرا پەیوەندییەکەم لەگەڵ دەیڤد بە‬
‫کۆتا هێنا‪" .‬زۆر باشە‪ ،‬سوپاست دەکەم برام‪ .‬دواتر پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە‪".‬‬
‫"کاکە‪ ،‬دەتەوێت بڵێی چ خەونێکت دیوە یان نە؟"‬
‫"من نەمگوت کە خەونم دیوە‪".‬‬
‫"من نەمگوتووە کە تۆ گوتووتە‪ .‬بەاڵم ناتەوێت بیڵێی؟"‬
‫"بەڵێ‪ ،‬دەیڵێم‪ .‬بەاڵم لە ئێستادا ڕێگە بدە بیری لێ بکەمەوە‪".‬‬
‫پەیوەندییەکەم لەگەڵ دەیڤد پچڕاند و یەکسەر تەلەفۆنم بۆ دایکم کرد‪ .‬دەبوا ئەو ئیشەم هەندێک‬
‫زیرەکانە ئەنجام بدابا‪ .‬دەمویست هێما و نیشانەکانی پێ بڵێم‪ ،‬بەبێ ئەوەی کە تەواوی‬
‫چیرۆکەکەی بۆ باس بکەم‪.‬‬
‫"ئەلۆ؟"‬
‫"السالم علیكم‪ ،‬دایکە‪".‬‬
‫"و علیکم السالم‪ .‬لەگەڵ باوکتدای؟"‬
‫"من لە پارکی ئەپکاتم‪ .‬باوکم دوای ئیشەکەی دێت بۆ الم‪ .‬من ئێستا زۆر ناتوانم قسە بکەم‪.‬‬
‫دەمەوێت زۆرترین سوود لەو کاتە وەربگرم کە هەمە‪ .‬دوێنێ شەو خەونێکم دیت‪.‬‬
‫خەونامەکەی ئیبن سیرینت لەبەردەستە؟"‬
‫‪273‬‬
‫"لە نهۆمی سەرەوەیە‪ .‬چ خەونێکت دیتووە؟" دایکم نیگەران دەردەکەوت‪ ،‬کە بەالمەوە زۆر‬
‫ناخۆش بوو‪ .‬ئەوە بۆچی هەموو کەسێك دەتوانێت یەکسەر بیر و هزری من بخوێنێتەوە؟‬
‫"دایکە‪ ،‬دوور و درێژ و ئاڵۆز بوو‪ ،‬پێویست بە نیگەرانبوون ناکات‪ .‬کاتێک کە گەڕامەوە‬
‫ماڵەوە‪ ،‬هەموویت بۆ دەگێڕمەوە‪ .‬تەنها ویستم واتای هەندێک لە هێما و ڕەمزەکان بزانم بۆ‬
‫ئەوەی بتوانم لە ئێستادا بیری لێ بکەمەوە‪".‬‬
‫"کوڕم ئەوها نابێت‪ .‬پێویستە هەموو شتێكم پێ بڵێیت بۆ ئەوەی بتوانم بۆت لێک بدەمەوە‪".‬‬
‫"بەاڵم دایکە‪ ،‬ناتوانیت تەنها ئەو شتەم بۆ بخوێنیتەوە کە کتێبەکە ئاماژەی پێ کردووە؟ من‬
‫دەمەوێت خۆم لێکی بدەمەوە‪".‬‬
‫"ئازیزم‪ ،‬کتێبەکە زۆر شت دەڵێت‪ .‬واتای هێما و نیشانەکان پەیوەستە بە شێوازی‬
‫بەکارهێنانیان لەنێو خەونەکەدا‪ .‬کوڕم‪ ،‬ئادەی یەکەم هێمام پێ بڵێ‪".‬‬
‫"مار‪".‬‬
‫دایکم هەناسەیەکی هەڵکێشا و گوتی‪" :‬أستغفر هللا! ئەوە چ جۆرە خەونێکە؟!"‬
‫"دایکە!"‬
‫"زۆر باشە‪ .‬مارەکە لەنێو ئاودا بوو؟ خەوتبوو؟ شتی دەخوارد؟ چی دەکرد؟"‬
‫"گرنگە کە خەریکی چی بوو؟"‬
‫"خەونامەکە باسی زۆر شتی جیاواز دەکات‪ .‬تەنها مار بە واتای دوژمنێکی فێڵباز یان ئاشکرا‬
‫دێت‪ ،‬بەاڵم ئەگەر مارەکە کەسێک بخوات یان کەسێك ببێت بە مار‪ ،‬دەکرێت واتایەکی دیکەی‬
‫هەبێت‪".‬‬
‫قسەی کۆتایی دایکم سەرنجمی ڕاکێشا‪ .‬کەمێک دوای ئەوەی کە خەونم بە مارەکەوە دیت‪ ،‬من‬
‫یەکەم جار لە شوێنی ئەوەوە هەموو شتەکانم دەدیت‪ .‬ئایا من ببووم بە مار؟ هەتا ئەو ڕادەیەی‬
‫کە پێم دەکرا‪ ،‬بابەتەکەم ژیرانە گەنگەشە دەکرد‪.‬‬
‫"باشە‪ ،‬ئەوە ناتوانێت هیچ شتێک لە دوژمنبوونەکەی بگۆڕێت‪ ،‬وایە؟ بۆ نموونە ئەگەر کەسێك‬
‫ببێت بە مار‪ ،‬چ واتایەکی هەیە؟"‬
‫دایکم لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬واتە‪ ،‬ئەو کەسە گومانی لە ئایینەکەی خۆی هەیە‪".‬‬

‫‪274‬‬
‫"دڵم لە لێدان کەوت‪ .‬ئایا دروست ئەوەم بیست کە گوتی؟"‬
‫کەمێک زیاتر لەسەری ڕۆیشتم‪" .‬مارەکە لەسەر ستوونێک بوو‪ ،‬ئەوە چ واتایەکی هەیە؟"‬
‫واتای ئەوەشی لە خەونامەکە دیتەوە و گوتی‪" :‬ستوون بە واتای دین و ئایینی ئەو کەسە دێت‪".‬‬
‫ئیدی بابەتەکە خەریک بوو لە ڕادەی خۆی تێدەپەڕی‪ .‬ئایا بیری منی دەخوێندەوە؟ بەردەوام‬
‫بوو‪" ،‬بیرتە کە ستوونەکە لە چی دروست کرابوو؟"‬
‫"بەرد‪".‬‬
‫دیسان بۆ ساتێک ڕاوەستا‪" ،‬سەیرە ‪ ...‬چاوەڕێی ئەوە نەبووم‪ .‬خەونامەکە دەڵێت کە ستوونی‬
‫بەردین واتە ئایینی ئەو کەسە یاخود جیهانبینییەکەی بە زوویی دەگۆڕدرێت‪".‬‬
‫نەمدەتوانی باوەڕ بەوە بکەم کە دەمبیست‪ .‬دەتگوت نیشانە و هێماکان ڕێک باسی بارودۆخی‬
‫من دەکەن‪ .‬من زۆر زوو دڵنیا بووم کە خودا دەیویست من ئەو نیشانە و هێمایانە بەپێی ئەو‬
‫کتێبە لێک بدەمەوە‪.‬‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬دایکە‪ .‬هەتا ئێرە باشە‪ .‬ئەدی مارمێلکەی گەورە واتای چییە؟"‬
‫دوای تۆزێک گەڕان بەنێو خەونامەکەدا‪ ،‬گوتی‪" :‬بە واتای دوژمنی شاراوە و دڵڕەق دێت کە‬
‫لە ڕواڵەتدا زۆر گەورە و ترسناکە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بانگهێشتی جەنگ بکرێت‪ ،‬خۆی دەدزێتەوە‬
‫چونکە ناتوانێت بەپێی پێویستی بەڵگە بهێنێتەوە‪".‬‬
‫سەرس ام ببووم‪ .‬ئایا بەڕاستی دەکرێت هەموو ئەمانە لەنێو ئەو خەونامەدا هاتبێت؟ ئەوە ڕێک‬
‫نیگەرانییەکانی من بوون لەبارەی ئیسالمەوە‪ ،‬کە لە ڕێگەی هەمان ئەو هۆکارانەوە کە لە‬
‫هێماکان تێگەیشتبووم‪ .‬جگە لەوەش‪ ،‬لە خەونەکەدا‪ ،‬مارمێلکەکە لە سەرەتادا بە فێڵ و تەڵەکە‬
‫خۆی دەشارد ەوە‪ ،‬وە لە ئاکامدا نەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات‪" .‬ئەدی کوڕ؟"‬
‫"چ کوڕێک؟ کۆرپەلە‪ ،‬منداڵ‪ ،‬گەنج؟"‬
‫بەپەلە گوتم‪" :‬کوڕێکی بچووک‪ ".‬بەوپەڕی تامەزرۆییەوە دەمویست مەتەڵەکە هەڵبێنم تاکو‬
‫بزانم خودا دەیەوێت چیم پێ بڵێت‪" .‬کوڕێک کە لە ڕووی تەمەنەوە بچووکە نەک بااڵ‪".‬‬
‫"کوڕی بچووک لە خەوندا هاوڕێیە کە هاوکاریت دەکات تاکو بەسەر دوژمنەکەتدا‬
‫سەربکەویت‪ .‬ئەو هەڵگری هەواڵی خۆشە‪".‬‬

‫‪275‬‬
‫هەواڵی خۆش؟ ئەوە ڕێک واتای وشەی ئینجیلە‪ .‬دەیڤدی هاوڕێمە کە بە ئینجیلەوە هاتووە‪ .‬وە‬
‫سەرکەوتن بەسەر دوژمنانمدا؟ لە خەونەکەدا کوڕەکە یارمەتی دام کە بەسەر مارمێلکەکەدا‬
‫زاڵ بم‪ .‬سەرم دەستی بە سووڕان کرد‪.‬‬
‫دایکم بەردەوام بوو و گوتی‪" :‬ڕاوەستە‪ ،‬ئەو کوڕە جوان بوو؟"‬
‫"لە ڕاستیدا‪ ،‬بەڵێ‪ .‬هەتا ڕادەیەک کەشخە بوو‪".‬‬
‫"لەو حاڵەتەدا‪ ،‬ئەو هاوڕێیە نە تەنها هاوکاریت دەکات کە بەسەر دوژمنەکانتدا زاڵ بیت بەڵكو‬
‫ئەو شتەت بۆ دەستەبەر دەکات کە بەدوایدا دەگەڕێیت‪ ،‬شتێک کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی‬
‫ژیانێكی پڕ و تەواو‪".‬‬
‫لەگەڵ گوتنی ئەوەدا‪ ،‬ئیدی بە زەحمەت دەمتوانی قسە بکەم‪" .‬کۆتا شت دایکە‪ ،‬ئەدی سیسرکە؟‬
‫(بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت کریکێت‪ ،‬کە بە واتای یاری کریکێت و سیسرکەش دێت‪").‬‬
‫"تۆپی کریکێت‪ ،‬یان داری کریکێت؟"‬
‫"نە‪ ،‬یاری کریکێت نە‪ .‬سیسرکێکە وەکو کولە وایە‪".‬‬
‫ئەو هێمایەش وەکو مارمێلکە ڕاستەوخۆ لەنێو خەونامەکەدا نەبوو‪ ،‬بەاڵم شتێکی پەیوەست‬
‫بەوە دۆزییەوە کە جۆرێک لە کولە بوو‪" .‬ئەو جۆرە کولەیەش شەڕکەرە‪ ".‬کە لێکدانەوەکەی‬
‫ڕێک لەگەڵ خەونەکەی مندا دەگونجا‪" .‬هیچ زیانێکی بە تۆ گەیاند؟"‬
‫"نە‪ ،‬زیانی بە دوژمنەکەم گەیاند‪".‬‬
‫"ئەگەر زیانی بە تۆ نەگەیاندبێت‪ ،‬ئەوا واتە ئەو شەڕە خۆشی و دڵشادیت بۆ دەهێنێت‪ .‬وە‬
‫لێرەدا دووبارە دەڵێت کە یارمەتیت دەدات تاکو بەسەر دوژمنەکەتدا زاڵ بیت‪ .‬ئازیزم‪ ،‬نازانم‬
‫چ خەونێکت دیتووە‪ ،‬بەاڵم هێما و نیشاکان پەیوەندییان پێکەوە هەیە‪ .‬پێم وایە ئەوم خەونە‬
‫لەالیەن ئەڵاڵوە پێت بەخشراوە‪".‬‬
‫"بەڵێ دایکە‪ .‬من خەونەکەم نووسیوەتەوە‪ .‬کاتێک کە گەڕامەوە ماڵەوە دەتوانیت بۆم لێک‬
‫بدەیتەوە‪ .‬دایکە‪ ،‬پێش ئەوەی کە پارکەکە قەرەباڵغ بێت‪ ،‬دەبێت بڕۆم!"‬
‫"زۆر باشە‪ ،‬ڕۆڵە گیان‪ .‬کاتێك کە باوکت هات‪ ،‬تەلەفۆنم بۆ بکە‪".‬‬
‫"بەسەرچاو‪".‬‬

‫‪276‬‬
‫"یان ئەگەر زۆر درەنگ کەوت‪ ،‬تەلەفۆنم بۆ بکە‪".‬‬
‫"بەسەرچاو‪".‬‬
‫"دەزانی چی‪ .‬تەلەفۆنم بۆ بکە‪".‬‬
‫"باشە دایکە گیان‪ .‬تەلەفۆنت بۆ دەکەم! خۆشمدەوێی‪ ،‬خوداحافیز‪".‬‬
‫کاتێک کە مۆبایلەکەم داخستەوە‪ ،‬زۆر بە زەحمەت دەمتوانی باوەڕ بەوە بکەم کە ڕوویدابوو‪.‬‬
‫هەموو نیشانە و هێماکان بە تەواوی لەگەڵ یەکتردا دەگونجان‪ ،‬هەموویان ڕێک ئاماژەیان بەو‬
‫لێکدانەوەیە دەکرد کە من لە دوای خەونەکە هەمبوو‪ .‬ئەوە نەبوو کە تۆزێك لەگەڵ یەکتر‬
‫بگونجێن‪ ،‬بەڵكو لە ڕادەبەدەر پێکەوە دەگونجان‪.‬‬
‫بەاڵم پارێزەری شەیتان دەستی کرد بە چپەچپکردن‪ .‬من تیشکم خستە سەر دوو هێما و نیشانە‬
‫کە بە باشی لەگەڵ یەکتردا نەدەگونجان‪ :‬ئەوەی کە خەونامەکە باسی دەکرد مارمێلکە و‬
‫سیسرکەی تەواو نەبوون‪ .‬بۆچی هێما و نیشانەکانی دیکە بەو ڕادەیە پەیوەستن بە یەکترەوە‪،‬‬
‫بەاڵم ئەم دووانە تەنها نزیکن و وەکو یەک نین؟‬
‫من لە مێشکمدا دەستم کرد بە سووڕانەوەی دەستەواژەکان‪ .‬سیسرک‪ .‬مارمێلک‪ .‬سیسرک‪.‬‬
‫مارمێلک‪ .‬مار ‪ ...‬سی ‪ ...‬مار ‪ ...‬سی ‪ ...‬مەسیحییەت‪ ،‬ئیسالم (لە زمانی ئینگلیزیدا یەکەم پیتی‬
‫ئەو دوو وشەیە وەکو یەکەم پیتی مەسیحییەت و ئیسالم وایە)‪.‬‬
‫نە‪ ،‬ئەوە ئیتر لەڕادەبەدەر بوو‪ .‬هەمووی لەڕادەبەدەر بوو‪ .‬پێویستم بە هەندێک کات بوو کە‬
‫بیری لێ بکەمەوە‪.‬‬

‫‪277‬‬
‫بەشی چل و نۆ‬
‫دەرگای تەسک‬
‫پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ‪ ،‬هێشتا بیرم لە خەونەکە دەکردەوە‪ .‬ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەتا دەهات‬
‫دەنگی پارێزەرەکەی شەیتان لەنێو مێشکمدا بەرز و بەرزتر دەبووەوە‪ .‬ئایا بەڕاستی دەمتوانی‬
‫ژیان و چارەنووسی جاویدانی خۆم بە خەونێک بسپێرم؟ تەنها یەک خەون؟ وە ئەو خەونەش‬
‫بەڕادەیەک هێما و نیشانە لەخۆ بگرێت کە بۆ لێکدانەوەی پێویستم بە خەونامەی ئیبن سیرین‬
‫یان یوسف بێت؟‬
‫لەوانەیە نائاگایانە خەونەکەم بە قازانجی مەسیحییەت لێکدابێتەوە‪ ،‬چونکە ویستوومە کە‬
‫مەسیحییەت ڕاست بێت؟ یاخود لەوانەیە نائاگایانە دەمویست ئیسالم ڕاست بێت‪ ،‬بۆیە شەیتان‬
‫ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدا کە من لە فێڵ و تەڵەکەی نەفرەتدا بهێڵێتەوە؟ یان وەکو ئەو بینینە‬
‫خوداییەی کە لە هۆتێلەکەدا بۆم دەرکەوت‪ ،‬بە ڕادەیەک ناڕوون بوو کە دەمتوانی بە ڕێگەی‬
‫جۆراوجۆر لێکی بدەمەوە‪.‬‬
‫لە ڕاستیدا تەواوی ڕووداوەکە ئەوە بوو‪ .‬من باسی خەونەکەم بۆ دایکم کرد‪ ،‬ئەویش پێی گوتم‬
‫کە نازانێت ئەو هەمووە نیشانە و هێمایانە چۆن پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەوە‬
‫نیشانەیەک بوو لە الیەن ئەڵاڵوە بۆ ئەوەی دڵنابوونی من لە ئیسالم پشتڕاست بکاتەوە‪ .‬بەاڵم‬
‫کاتێک کە بینین و خەونەکەم بۆ دەیڤد باس کرد‪ ،‬گوتی کە هیچ گومانی لەوە نییە کە ئەو بینینە‬
‫خوداییە منی بەرەو مەسیحییەت ڕێنمایی کردووە‪.‬‬
‫ئەو بیروڕ ایانە هەمووی لە مێشکمدا کەوتبوونە سەر یەک‪ ،‬وە نەمدەوێرا داوای بینین یان‬
‫خەونی دیکە لە خودا بکەم‪ .‬لە قوواڵیی دڵمەوە دەمزانی کە بینین و خەونێکیشی پێ بەخشیوم‪،‬‬
‫بەاڵم من بە ڕادەیەک پەرێشان بووم کە نەمدەتوانی لە واتاکەیان دڵنیا بم‪ .‬هەتا ڕادەیەک هێزە‬
‫پێچەوانەکان و دوودڵی و ئەو نرخ و بەهایەی کە دەبوا بمدابا‪ ،‬ببوونە هۆی ئیفلیجبوونم‪.‬‬
‫هەتا ڕادیەک‪.‬‬
‫ئەوەم بیر کەوتەوە کە دەیڤد لەبارەی خەونی یوسف لە پەیمانی نوێ باسی کرد‪ .‬خودا یوسفی لە‬
‫ڕێگەی خەونەوە "بەڕوونی ڕێنمایی" کردبوو‪ .‬ئەوە ڕێک ئەو شتە بوو کە من پێویستم پێی‬
‫بوو‪ .‬وە دڵنیا بووم لەوەی کە ئەگەر خودا بیویستبا ڕێنمایی کەسێکی بێچارە و دوودڵی وەکو‬
‫من بکات‪ ،‬ئەوا دەیزانی کە من پێویستم بە یارمەتی زیاترە‪.‬‬

‫‪278‬‬
‫"سێ‪ "،‬لەبەر خۆمەوە گوتم‪" ،‬ئەڵاڵ ژمارەی تاکی خۆشدەوێت‪ ،‬وە خودای مەسیحییەت خودای‬
‫سێیانەیە‪ 1.‬بۆچی نابێت داوا بکەم کە سێ خەونم پێ ببەخشێت؟" بۆیە بە داواکارییەکی زۆر‬
‫ڕوونەوە لە ئەڵاڵ پاڕامەوە و نزام کرد‪.‬‬
‫" تاکە داواکاریم ئەوەیە کە لە جێگەی یەک خەون‪ ،‬سێ خەونم پێ ببەخشیت‪ .‬ئەگەر هەموویان‬
‫بەرەو مەسیحییەت ڕێنوێنیم بکەن‪ ،‬ئەوا دەبمە مەسیحی‪ .‬ئەی خودایە‪ ،‬تکات لێ دەکەم‪،‬‬
‫بەزەییت پێمدا بێتەوە‪ .‬لێت دەپاڕێمەوە کە خەونی دووەم ئەوەندە ئاسان بێت کە پێویست بە هیچ‬
‫لێکدانەوەیەک نەکات‪".‬‬
‫ڕۆژی یازدەی ئاداری ‪ ،٢٠٠٥‬خەونێکی نوێم بینی کە خێرا بە دەستخەتێکی ناشرین لەسەر‬
‫پارچە کاغەزێک نووسیمەوە‪.‬‬
‫لەبەردەم درگایەکی تەسک ڕاوەستابووم کە دیوارەکانی لە خشت دروست کرابوو‪ .‬لەناو‬
‫درگاکەدا نەبووم‪ ،‬بەڵكو لەبەردەمیدا بووم‪ .‬درگاکە شێوە گومەزە‪ .‬دەبێت بڵێم کە درگاکە‬
‫نزیکەی دوو مەتر و سی سانیتیمەتر بەرزە‪ ،‬کە نزیکەی دوو مەتری لە زەوییەوە هەتا‬
‫سەرەوە ڕێکە و شێوە گۆمەزییەکەشی نزیکەی سی سانتیمێک دەبێت‪ .‬بەاڵم پانی درگاکە‬
‫کەمترە ل ە نەوەد سانتیم‪ ،‬هەروەها ڕووی ناوەوەی درگاکە نزیکەی نەوەد بۆ سەد و بیست‬
‫سانتیم درێژە کە ئەویش هەمووی لە خشت دروستکرابوو‪ .‬درگاکە دەڕۆیشتە سەر ژوورێك کە‬
‫خەڵكێکی زۆر لەسەر مێزی پڕ لە خواردنی خۆش و بەتام دانیشتبوون‪ .‬وا بزانم زەاڵتەکەیم‬
‫لەبیرە‪ ،‬بەاڵم زۆر دڵنیا ن یم‪ .‬ئەوان نانیان نەدەخوارد بەاڵم ئامادەی خواردن بوون‪ .‬لەو کاتەدا‬
‫تماشای الی چەپی منیان دەکرد‪ ،‬دەتگوت چاوەڕێی ئەوەن کە یەکێک پێش نانخواردنەکە‬
‫قسەیان بۆ بکات‪ .‬یەکێک لەو میوانانەی کە لەنێو ژوورەکەدا ڕێک لەوسەری درگاکە‬
‫دانیشتووە‪ ،‬دەیڤد وودە‪ .‬من ناتوانم بڕۆمە نێو ژوورەکەوە‪ ،‬چونکە دەیڤد ئەوسەری درگاکەی‬
‫گرتبوو‪ .‬ئەویش لەسەر کورسییەک دانیشتووە و تماشای الی چەپی من دەکات‪ .‬لێم پرسی‪:‬‬
‫"وام دەزانی کە پێکەوە نان دەخۆین؟" ئەویش بەبێ ئەوەی کە چاو لە بەشی پێشەوەی‬
‫ژوورەکە هەڵبڕێت‪ ،‬گوتی‪" :‬تۆ هەرگیز وەاڵمت نەدایەوە‪".‬‬
‫هەرکە لە خەو هەستام‪ ،‬یەکسەر لێکدانەوەیەکم بۆ کرد‪ :‬ئەو ژوورە ئاسمان بوو‪ ،‬وە ئەو‬
‫میوانییەش‪ ،‬میوانی پاشایەتی ئاسمان بوو‪ ،‬وە جۆریک بوو لە زەماوەند‪ .‬بۆ چوونە ژوورەوە‪،‬‬
‫دەبوا بانگهێشی دەیڤدم قبوڵ بکردبا‪.‬‬

‫سەحیحی موسلیم ‪.٦٤٧٥ .٣٤‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪279‬‬
‫تاکە شتێکی ئەو خەونە کە لێی تێنەگەیەشتبێتم بریتی بوو لە درگاکە‪ .‬درگا بەرجەستەترین‬
‫هێمای نێو خەونەکە بوو‪ ،‬بەاڵم چ واتایەکی هەبوو؟ بۆچی درگا زەقترین وێنەی نێو خەونەکە‬
‫بوو؟ وە بۆچی ئەوەندە تەسک بوو؟‬
‫لەو ماوەیەدا دایکم خەریک بوو گومانی لە پرسیارەکانی من لەبارەی خەونەوە پەیدا دەکرد‪ ،‬وە‬
‫لەبەر ئەوەی کە دەیڤد لەم خەونەدا بوو‪ ،‬بە هیچ شێوەیەک نەدەکرا بۆچوونیی بپرسم‪ .‬بەاڵم‬
‫تەلەفۆنم بۆ دەیڤد کرد بۆ ئەوەی بزانم لەو بارەوە چی دەڵێت‪.‬‬
‫لە وەاڵمدا گوتی‪" :‬نەبیل‪ ،‬ئەو خەونە ئەوەندە ڕوونە کە لێکدانەوەی ناوێت‪ ".‬ئەم قسەیەی ئەو‬
‫ڕێک ئەو شتەی وەبیر هێنامەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە خودام گوتبوو‪ .‬کاتێک کە‬
‫داوای ڕوونکردنەوەم لێکرد‪ ،‬گوتی کە (لۆقا ‪ )٢٢ :١٣‬بخوێنمەوە‪.‬‬
‫لە جێگەی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزی وەشانی "پاشا جەیمز" کە هی باوکم بوو‪ ،‬ڕۆیشتم و‬
‫دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزی شیکاری (تەفسیری)‪ ،‬کە دەیڤد چەند ساڵێک‬
‫لەمەوپێش بە دیاری پێی بەخشیبووم‪ .‬پێشتر تەنانەت نەمکردبووەوە‪ .‬کاتێک کە ئایەتەکەم‬
‫دیتەوە‪ ،‬ناونیشانەکەی بە گەورەیی نووسرابوو "درگای تەسک‪".‬‬
‫لە ناکاو دڵم لە لێدان کەوت‪ .‬من پێشتر هەرگیز ئەو بەشەی کتێبی پیرۆزم نەبینیبوو‪ .‬بە‬
‫وریاییەوە چەندین جار خوێندمەوە‪.‬‬
‫"كاتێك عیسا دهچووه ئۆرشەلیم‪ ،‬بە شار و گوندهكاندا تێدهپەڕی و خەڵكی فێردهكرد‪ .‬یەكێك پێی‬
‫گوت‪ :‬گەورهم‪ ،‬ئایا كەمن ئەوانەی ڕزگاریان دهبێت؟‬
‫ئەویش پێی فەرموون‪ :‬كۆشش بكەن تاكو لە دهرگای تەسك بچنە ژوورهوه‪ ،‬چونكە‪ ،‬پێتان‬
‫دهڵێم‪ ،‬زۆر كەس هەوڵدهدهن بچنە ژوورهوه و ناتوانن‪ .‬لەو دهمەی خاوهن ماڵ هەڵدهستێت و‬
‫دهرگا دادهخات‪ ،‬ئێوه لە دهرهوه دهوهستن‪ ،‬لە دهرگا دهدهن و تكا دهكەن‪ :‬گەورهم‪ ،‬لێمان بكەوه‬
‫‪...‬‬
‫كاتێك دهبینن ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب و هەموو پێغەمبەران لە شانشینی خودان‪ ،‬بەاڵم ئێوه‬
‫دهركراون‪ ،‬جا گریان و جیڕهی ددان لەوێ دهبێت‪ .‬لە ڕۆژهەاڵت و ڕۆژئاوا‪ ،‬لە باكوور و‬
‫‪1‬‬
‫باشوورهوه دێن و لە شانشینی خودا لەسەر خوان دادهنیشن‪".‬‬

‫لۆقا ‪٢٩ -٢٨ ،٢٥ -٢٢ :١٣‬‬ ‫‪1‬‬

‫‪280‬‬
‫وازم لە خوێندنەوە هێنا و کتێبەکەم داخست‪ .‬مات و حەیران مابووم‪ .‬خودا خەونێكی ئەوەندە‬
‫ڕوونی پێ بەخشیبووم کە پێویستی بە لێکدانەوە نەدەکرد‪ .‬لێکدانەوە و واتاکەی دوو هەزار‬
‫ساڵ لەمەوپێش لەنێو کتێبی پیرۆزدا تۆمار کراوە‪.‬‬
‫درگای تەسک‪ ،‬درگای ڕزگاریی بوو‪ .‬عیسا پێی دەگوتم کە هەر چۆنێک بووە دەبێت بڕۆمە‬
‫ژوورەوە‪ ،‬وە لە خەونەکەوە دەمزانی کە دەبێت وەاڵمی بانگهێشتەکەی دەیڤد بدەمەوە بۆ ئەوەی‬
‫بتوانم بڕۆمە ژوورەوە و شوێنی خۆم لەنێو ئاهەنگی پاشایەتی ئاسماندا بدۆزمەوە‪ .‬ئەگەر‬
‫نەڕۆیشتبامە ژوورێ‪ ،‬ئەوا لە دەرەوە دەمامەوە و داوای ڕۆیشتنە ژوورەوەم دەکرد‪.‬‬
‫ئەوە هەمان ئەو شوێنەیە کە تێیدا ڕاوەستابووم‪ ،‬ڕێک لە دەرەوەی درگای تەسکی ڕزگاری‪،‬‬
‫وە لە خۆم دەپرسی کە بۆچی ڕێگەیان نەدەدا بڕۆمە ژوورێ‪ .‬باش بوو کە خاوەنماڵ هێشتا‬
‫نەهاتبوو بۆ ئەوەی درگاکە ببەستێت‪.‬‬
‫ئیدی هیچ شتێک نەمابوو کە بیخەمە ژێر پرسیار و گومانەوە‪ .‬من دەمزانی کە دەبێت چی‬
‫بکەم‪ .‬پێویستە بانگهێشتەکە قبوڵ بکەم‪.‬‬

‫‪281‬‬
‫بەشی پەنجا‬
‫قادرمەی دەرەوەی مزگەوت‬
‫من داوای سێ خەونم کردبوو‪ ،‬وە خودا لەڕادەبەدەر بەخشندە بوو‪ .‬لە سەرەتای ڕۆژی بیست‬
‫و چواری مانگی نیسانی ‪ ،٢٠٠٥‬خەونی سێیەمم دیت‪.‬‬
‫لەسەر یەکەم پلەی قادرمەیەکی سپی مزگەوتێک دانیشتووم کە بەرەو سەرەوە دەڕوات‪ ،‬وە‬
‫یەکەمین پلەی تیرەیەکی ڕازاوەی هەیە لەگەڵ نەردەیەک کە بۆ سەرەوە بەالی چەپدا دەڕوات‪.‬‬
‫دڵنیا نیم لەوەی کە قادرمەکە لە چی دروستکراوە‪ ،‬بەاڵم پێموابێت لە بەرد یان مەڕمەڕ یاخود‬
‫لە دار دروستکراوە‪ .‬من لەسەرووی قادرمەکەوە ڕوو بە دەرەوە دانیشتووم‪ .‬لە خەونەکەدا‬
‫دەتوانم خۆم ببینم‪ ،‬هەروەها دەستەڕاستی خۆم دەبینم کە لەسەر قادرمەکە دانیشتووم و تماشای‬
‫ڕووبەڕووی خۆم دەکەم؛ چاوەڕێی ئەوەم کە بەڵكو کەسێک لەسەر مینبەرێکی ڕەنگ قاوەیی‬
‫قسەم لەگەڵ بکات‪ ،‬هەر چەندە دڵنیا نیم‪ .‬ژوورەکە فەرشی سەوزی تێدا ڕاخراوە‪ ،‬وە خەڵكی‬
‫دەبوا لەسەر فەرشەکان دابنیشتبان‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەی کە من لەسەر یەکەمین پلەم بەاڵم‬
‫هەستم بەوە نەدەکرد کە دانیشتنی من لەوێ کێشە بێت‪ .‬چاوەڕێی ئەوەم کە خەڵکی الی چەپی‬
‫من پڕ بکەنەوە کە دەکاتە الی چەپی قادرمەکەش‪ .‬لە الی ڕاستی ژوورەکە هیچ شتێک‬
‫ڕوونادات‪.‬‬
‫لە کاتێکدا ژوورەکە کەم کەم پڕ دەبێتەوە‪ ،‬ئیمامەکە لە پشتەسەری من کەمێک بە دەستی چەپدا‬
‫لەسەر زەوی دانیشتووە‪ .‬سەرتاپا جلی سپی پۆشیوە و ڕووی لەو شوێنەیە کە کەسانی دیکەش‬
‫ڕوویان تێکردووە‪ .‬لەبەر ئەوەی کە چاوەڕێم ئەو قسە بکات‪ ،‬وە ئەو کەسێكی ئایینی و ئیمامە‪،‬‬
‫سەرسام بووم و سەرم لێ شێوابوو کە بۆچی لەسەر زەوی و لە پشتەوەی من دانیشتووە‪ .‬وەک‬
‫ڕێزێك‪ ،‬هەوڵم دەدا کە لەسەر قادرمەکە هەستم و بڕۆم و لە پشتەسەر ئەو دانیشم‪ ،‬بەاڵم ناتوانم‬
‫هەستم‪ .‬دەتگوت هێزێکی نادیار من لەوێ دەهێڵێتەوە‪ .‬هەستم دەکرد کە هێزێكی نە توندوتیژە‬
‫وە نە میهرەبانە‪ ،‬بەاڵم تەنها نەیدەهێشت لەسەر قادرمەکە هەستم‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە نەمدەزانی دەبێت چی بکەم‪ ،‬وە نەمدەزانی کەسانی دیکە چاوەڕێی چین‪ ،‬وە لە‬
‫سەرووی هەمووشیەوە نەمدەزانی کە بڕیارە کێ قسە بکات‪ ،‬خەونەکە بە هەستێكی‬
‫سەرلێشێواوی کۆتایی هات‪.‬‬
‫خەونەکە هەتا ڕادەیەک بەالی منەوە ڕوون بوو‪ .‬من لەسەر قادرمەیەک بووم کە بەرەو‬
‫دەرەوەی مزگەوت د ەڕۆیشت‪ .‬ئەو موسڵمانانەی کە هەمیشە جێگەی ڕێز بوون بۆم‪ ،‬ئێستا لە‬

‫‪282‬‬
‫پشتەسەرم و لە خوارەوەی من دانیشتوون‪ .‬هەرچەندە کە دەمویست ڕێزیان بگرم‪ ،‬بەاڵم چیتر‬
‫نەمدەتوانی لە دوای ئەوانەوە دابنیشم‪ .‬ئێستا من لە پێش ئەوان و لە دەرەوەی مزگەوت بووم‪.‬‬
‫وە خودا دەیویست کە من لەوە دڵنیا بکاتەوە‪.‬‬
‫هەروەها‪ ،‬ئیمام ئەو کەسە نەبوو کە ئێمە هەموومان چاوەڕێی بووین‪ ،‬بەڵكو چاوەڕێی‬
‫کەسێکی دیکەمان دەکرد‪ ،‬کەسێک کە پلەی زۆر بەرزتر بوو‪ .‬لەوانەیە ئەو کەسە بە تەما‬
‫نەبووە بێت بۆ مزگەوت‪ .‬ئەم خەونەش وەکو خەونی دووەم‪ ،‬لە کۆتاییدا دەریدەخست کە من‬
‫لەکوێ بووم‪ ،‬بەاڵم نیشانی نەدەدا کە سەرەنجام چی دەکەم‪ .‬من چاوەڕێی هاتنی کەسێکم‬
‫دەکرد‪ ،‬بەاڵم ئەم جارە سەرم لێشێوابوو چونکە لە شوێنێكی هەڵەدا بووم‪.‬‬
‫لەبەر ئەوەی کە ئەم خەونە وێنەی مزگەوت و ئیمامی تێدا بوو‪ ،‬زۆر بە ئاسانی دەمتوانی داوا‬
‫لە دایکم بکەم کە بۆم لێکبداتەوە‪ .‬جارێکی دیکە بە سوود وەرگرتن لە خەونامەی ئیبن سیرین‬
‫گوتی کە پەیژەکان هێمای بەرزبوونەوەی پێگە و پایەی منە‪ ،‬هەم لەم دنیایە و لەو دنیاش؛‬
‫پێگەی من لە پلەی یەکەمی قادرمەکە واتای ئەوەیە کە من لە سەرەتای ڕێگەم؛ ئەو مزگەوتەی‬
‫کە لە سەرەتادا بەتاڵ بوو دەریدەخات کە من خەریکی لێکۆڵینەوەی ئایینیم؛ وە کاتێک کە‬
‫مزگەوت پڕ بوو‪ ،‬مانای ئەوەیە کە من دەبمە مامۆستایەکی دانا و ڕاوێژکارێکی شارەزا؛ ئیمام‬
‫نیشانەی تەوا وی ئۆمەتی موسڵمانانە؛ وە ئەوەی کە جلی سپی پۆشیبوو‪ ،‬دەرخەری ئەوەیە کە‬
‫دڵێکی باشیان هەیە‪.‬‬
‫بەاڵم دایکم نەیدەتوانی ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی ئیمامەکە لە پشتەسەری من و لە خوار‬
‫منەوە دانیشتبوو‪ ،‬وە نەیدەتوانی ئەوەش لێکبداتەوە کە بۆچی لەسەر فەرشەکە دانیشتبوو‪ .‬بینینی‬
‫کەسێک لەسەر فەرش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە گومڕا بووە و ئەگەری ئەوە هەیە‬
‫کە هەواڵ و بابەتی درۆ باڵو بکاتەوە‪ .‬دایکم لە کۆتاییدا گوتی کە واتای ڕاستی خەونەکە‬
‫بەالیەوە ڕوون و ئاشکرا نییە‪ ،‬بەاڵم دڵنیاییە لەوەی کە دەبێتە مایەی خۆشی و دڵشادی بۆم‪.‬‬
‫کاتێک کە باسی خەونەکەم بۆ دەیڤد کرد‪ ،‬وەاڵمەکەی ئەو زۆر ڕوونتر و دەقیقتر بوو‪:‬‬
‫"پەیژەیەک کە بەرەو دەرەوەی مزگەوت دەڕۆیشت؟ ئەوە بەڕاستە‪ ،‬برای من! ئایا دەبێت خودا‬
‫بە تەڕک و کوتەک بتکات بە مەسیحی؟"‬
‫دەیڤد مەبەستی ئەوە بوو کە ئێستا چاوڕێی چیم؟ سێ خەون و بینینێکی خوداییم دیتبوو‪ .‬بە‬
‫شێوەیەکی دیاریکراو‪ ،‬دوانی کۆتایی ڕوون و ئاشکرا بوون‪ .‬وە هەر چواریان بەهێز و‬
‫واتادار بوون‪ .‬بە گشتی‪ ،‬جێگەی هیچ پرسیارێک نەمابووەوە‪.‬‬

‫‪283‬‬
‫من ئێستا ڕاستییەکە دەزانم‪ :‬خودا بانگم دەکات کە ئینجیل قبوڵ بکەم‪.‬‬
‫من لەالی خۆم دانم بە ڕاستییەکەدا نا‪ ،‬بەاڵم لە الی هیچ کەسێكی دیکە و بگرە لەالی خوداش‬
‫دانم پێدا نەنا‪ .‬لەوانەیە ئێستا هەندێک کەس بڵێن کە ئەو هەڵسوکەوتەم لەو کاتەدا بۆ‬
‫ڕوونکردنەوە و بیانووهێنانەوە نەدەشیا‪ .‬لەوانەیە بەڕاستی وابووبێت‪ .‬خەونی سێیەم نیشانی‬
‫نادات کە من پێ دەنێمە نێو مەسیحییەتەوە‪ ،‬بەڵکو دەستپێکی ماوەیەکی پڕ لە خەم و دڵتەنگی‬
‫دەردەخات کە کەم کەم دەبێتە هۆی بەئازارترین کاتی ژیانم‪.‬‬

‫‪284‬‬
‫بەشی پەنجا و یەک‬
‫کاتی شین و دڵتەنگی‬
‫بە درێژایی هاوینی ‪ ،٢٠٠٥‬بەردەوام بووم لە وەستان دژی ئینجیل‪ .‬سەردانی مزگەوتی‬
‫زیاترم دەکرد و قسەم لەگەڵ ئیمام و مەالی زیاتردا دەکرد و بەدوای وەاڵمی پرسیارەکانمادا‬
‫دەگەڕام‪ ،‬بەاڵم هیچ وەاڵمێکم دەست نەکەوت‪ .‬تەنانەت لەگەڵ باوکم سەردانی چەند‬
‫مزگەوتێکی ئەوروپاییم کرد‪ ،‬وە بەوپەڕی بێهیواییەوە هەوڵم دەدا کە پێچەوانەی ئەو شتەی کە‬
‫لە چوار ساڵی ڕابردوودا فێر ببووم‪ ،‬پەیدا بکەم‪ ،‬بەاڵم سوودی نەبوو‪ .‬لە ناکاو‪ ،‬لە خودا‬
‫پاڕامەوە کە خەونی زیاترم پێ ببەخشێت‪ ،‬بەاڵم ئەو هیچ خەونێكی پێ نەدام‪ .‬من پێشتر ئەوەی‬
‫کە پێویستم بوو‪ ،‬وەرمگرتبوو‪.‬‬
‫بەاڵم دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ ئەو ئازار و ناخۆشییەدا کە بڕیار بوو ڕووبدات‪،‬‬
‫کارێکی ئاسان نەبوو‪ .‬دەمزانی کە دەبێت چ نرخ و باجێک بدەم‪ ،‬بەاڵم نەمدەزانی کە چۆن‬
‫دەبێت‪ .‬ئایا دایک و باوکم ڕقیان لێم دەبێتەوە؟ ئایا لە خێزانەکەی خۆیان بێبەریم دەکەن؟ ئایا‬
‫سەکتە لێیان دەدات و دەمردن؟ بە ڕای من شیمانەی ڕوودانی ئەوەی کۆتایی‪ ،‬لە هەمووی‬
‫زیاتر بوو‪.‬‬
‫ڕاستت دەوێت نەمدەزانی کە چی ڕوودەدات‪ .‬تەنها شتێک کە دەمزانی ئەوە بوو کە ژیانم چیتر‬
‫وەکو پێشتری لێ نایەتەوە‪.‬‬
‫لە کۆتایی وەرزی هاویندا‪ ،‬بۆ دەستپێکی ساڵی دواتری کۆلێژی پزیشکی ئامادە بووم‪ .‬بڕیارم‬
‫دابوو کە لەوێ ببمە هاوژووری کەسێک‪ ،‬بۆیە شەوی پێش ڕۆژی یەکەمی کۆلێژ بە جۆرێک‬
‫لە جۆرەکان کاتی مااڵواییکردن لە خێزانەکەم بوو‪ .‬لە الیەکەوە ئەو شوێنەی کە بۆی دەچووم‬
‫تەنها بیست و پێنج خولەک لە ماڵەوە دوور بوو‪ ،‬بۆیە بە الی ئەوانەوە شتێکی ئەوەندە گرنگ‬
‫نەبوو‪ .‬بەاڵم لە الیەکی دیکەوە دەمزانی کە ئەو ساتە دەبێتە یەکێک لە کۆتاترین ئەو ساتە پڕ لە‬
‫خۆشەویستی و گەرم و گوڕییەی کە وەکو خێزان دەمانبێت‪ .‬بۆیە تامی هەموو پێکەنینێکی تاڵ‬
‫و شیرینم کرد و ئەوپەڕی چێژ و خۆشیم لە هەموو میلیچرکەیەکی باوەش و ئامێز وەرگرت‪.‬‬
‫دایکم و باوکم بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەوە نەبوون کە بڕیاربوو من چییان بەسەربێنم؛‬
‫نەیاندەزانی کە من بیر لە ئەنجامدانی چی دەکەمەوە‪ .‬بە هۆی هەستکردن بەو گوناهە شاراوەیە‬
‫تووشی نائارامی هاتبووم‪ .‬من چۆن دەتوانم ببمە هۆکاری لەناوبردنی ئەم خێزانە؟ بەتەمابووم‬
‫چی بکەم؟‬
‫‪285‬‬
‫ڕۆژی داهاتوو لە کاتی ڕۆیشتنم بۆ زانکۆ‪ ،‬زۆر بە زەحمەت دەمتوانی شۆفێری بکەم‪.‬‬
‫فرمێسکەکانم ڕۆحمی تەواو داگیر کردبوو و لە چاومدا قەتیس مابوو‪ .‬لە کاتێکدا زۆر بە‬
‫زحمەت ماڵێم بەجێهێشت‪ ،‬بەردەوام گرنگی ئەو ڕۆژەم وەبیر خۆم دەهێنایەوە وە هەروەها‬
‫ئەوەی کە من دەبێت بەسەر خۆمدا زاڵ بم‪ .‬دەتوانم بڵێم کە دووەم ساڵی کۆلێژی پزیشکی لە‬
‫ڕووی زانستییەوە سەخترین ساڵە کە پزیشکێک دەکرێت ڕووبەڕووی ببێتەوە و یەکەمین ڕۆژ‬
‫یەکێكە لە گرنگترین ڕۆژەکان‪ .‬دەبوا خۆم کۆبکردایەتەوە‪.‬‬
‫بەاڵم ئاسان نەبوو و نەمدەتوانی‪ .‬لە جێگەی ئەوە بە دەنگی بەرز داوام لە خودا کرد و گوتم‪:‬‬
‫"ئەی ئەڵاڵ! ئەی خودا! دەرفەتی شین و ڕۆڕۆم پێ بدە‪ .‬دەرفەتێكی زیاتر بۆ شین و‬
‫ڕۆڕۆکردن بەهۆی لەدەستدانی خێزانەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا‪ ،‬وە دەرفەتی زیاتر بۆ شین‬
‫و ڕۆڕۆکردن بۆ ئەو ژیانەی کە هەمیشە خۆشم ویستووە‪".‬‬
‫کاتێک کە لە زانکۆ نزیک دەبوومەوە‪ ،‬دەمزانی بارودۆخم بە جۆرێک نییە کە بتوانم بڕۆمە‬
‫ژوورێ‪ .‬بۆیە‪ ،‬سووڕام ەوە و بەرەو شوقە نوێیەکەم ڕۆیشتم کە لەوبەری کۆلێژەکەوە بوو‪،‬‬
‫هەمان ئەو شوێنەی کە من و باوکم چەند ڕۆژێک پێشتر کەلوپەلەکەمان هێنابووە ناوی‪ .‬لەو‬
‫کاتەدا دوو پەڕتووک هەبوو کە من بە تایبەتی ئومێدوار بووم کە بە گەڕان بە نێویاندا هەندێک‬
‫ئارامی و ئاسوودەیی لە الیەن خوداوە بەدەست بێنم‪.‬‬
‫هەرکە چوومە نێو شوقەکەمەوە‪ ،‬ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی ڕەفەی کتێبەکانم ڕۆیشتم و کتێبە‬
‫قورئانە کۆنەکەم و کتێبی پیرۆزی تەفسیریم هێنایە دەرەوە‪ .‬لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و یەکەم‬
‫جار قورئانەکەم کردەوە‪ .‬الپەڕە بە الپەڕە بەدوای ئایەتی تایبەت بە دڵدانەوە و ئارامیدا‬
‫دەگەڕام‪ .‬یەکەم جار بەوپەڕی سەرنجەوە بابەتی هەر پەڕێکم دەخوێندەوە و پاشان بەخێرایی‬
‫تماشای پێرستەکەم دەکرد‪ ،‬ئینجا شێتانە پەڕ بە پەڕ دەگەڕام بە هیوای ئەوەی کە بابەتێک‪،‬‬
‫شتێک بدۆزمەوە کە هەندێک ئارامم بکاتەوە‪.‬‬
‫هیچ شتێکم لەوێ نەدۆزییەوە‪ .‬قورئان خودایەکی نیشان دەدا کە بە مەرج گرنگی پێ دەدای‪.‬‬
‫خودایەک کە ئەگەر من زۆرترین هەوڵی خۆم بۆ ڕازیکردن و دڵشادکردنی ئەو نەدابا‪ ،‬ئەوا‬
‫منی خۆشنەدەویست‪ ،‬خودایەک کە چێژی لە ناردنی دوژمنەکانی بۆ نێو ئاگری دۆزەخ‬
‫وەردەگرت‪ .‬قورئان قسەی لەگەڵ سروشتی شکستخواردووی مرۆڤ نەدەکرد‪ ،‬هەتا دەگات‬
‫بەو پیاوە کەوتووەی کە پێویستی بە خۆشەویستی خودا بوو‪ .‬قورئان ئەو پەڕتووکە یاساییەیە‬
‫کە بۆ سەدەی حەوتەم نووسراوە‪.‬‬
‫لە گەڕان بە دوای وشەی زیندوودا‪ ،‬قورئانەکەم دانا و کتێبی پیرۆزم بەرز کردەوە‪.‬‬
‫‪286‬‬
‫پێشتر هەرگیز کتێبی پیرۆزم بۆ ڕێنمایی تایبەتیی خۆم نەخوێندبووەوە‪ .‬تەنانەت نەمدەزانی لە‬
‫کوێوە دەست پێ بکەم‪ .‬پێموابوو کە پەیمانی نوێ شوێنێکی باش بێت بۆ دەستپێک‪ ،‬بۆیە‬
‫سەرەتای ئینجیلی مەتام کردەوە‪ .‬بە یەک خولەک ئەم وتەیەم دیتەوە‪" :‬خۆزگە دهخوازرێت‬
‫بەوانەی كە ماتەمدارن‪ ،‬چونكە دڵنەوایی دهكرێن‪".‬‬
‫ئەو وشانە وەکو شۆکی کارەبایی لە نێوان دڵی مردوومەوە تێپەڕی و جارێکی دیکە دڵمی‬
‫بووژاندەوە‪ .‬ئەوە ڕێک ئەو شتە بوو کە بەدوایدا دەگەڕام‪ .‬دەتگوت خودا بە تایبەتی دوو‬
‫هەزار ساڵ لەمەوپێش ئەو وشانەی لەنێو کتێبی پیرۆزدا بۆ من نووسیوە‪.‬‬
‫ئەوەندە سەرسامکەر بوو کە باوەڕپێکردنی سەخت بوو‪ .‬ئەو پەیامە بۆ کەسێک کە تەواوی‬
‫ژیانی لە دید و ڕوانگەیەکی ئیسالمییەوە تماشای جیهانی کردبوو‪ ،‬زۆر نایاب بوو‪" .‬خۆزگە‬
‫بە من دەخوازرێت چونکە ماتەمدارم؟ بۆچی؟ چۆن؟ من کەسێکی تەواو و کامڵ نیم‪ .‬بەپێی‬
‫بەها و بنەماکانی ئەو ناجوڵێمەوە‪ .‬بۆچی ئەو دەبێت خۆزگەم پێ بخوازێت؟ بۆچی لەگەڵ‬
‫ئەوەی کە ماتەمدارم‪ ،‬بۆچی؟‬
‫بەوپەڕی تامەزرۆییەوە بەردەوام بووم لە خوێندنەوە‪" .‬خۆزگە دهخوازرێت بەوانەی كە برسی‬
‫و تینوون بۆ ڕاستودروستی‪ ".‬خۆزگە بە ڕاستودروستان ناخوازرێت‪ ،‬بەڵكو خۆزگە بەوانەی‬
‫کە برسی و تینووی ڕاستودروستین؟ من برسی و تینووی ڕاستودروستیم‪ ،‬بەڵێ وام‪ ،‬بەاڵم‬
‫هەرگیز ناتوانم پێی بگەم‪ .‬خودا لە هەموو حاڵەتەکاندا خۆزگەم پێ دەخوازێت؟ ئەم خودایە‬
‫کێیە کە بەو ئەندازەیە خۆشی دەوێم‪ ،‬تەنانەت لە کاتی شکستخواردنیشدا؟‬
‫جارێکی دیکە فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمجارە فرمێسکی خۆشی بوو‪ ،‬چونکە‬
‫دەمزانی ئەوەی کە بە دەستمەوەیە خودی ژیان بوو‪ .‬ئەوە بەڕاستی وشە و فەرمایشتی یەزدان‬
‫بوو‪ ،‬دەتگوت کە یەکەم جارە پێی ئاشنا دەبووم‪.‬‬
‫ئینجا بەنێو کتێبی پیرۆز کەوتم و هەموو وشەیەکم ڕادەکێشا وەکو ئەوەی کە ئاو بێت بۆ ڕۆحی‬
‫وشکم‪ ،‬ڕۆحێک کە پێش ئەوە هەرگیز لە سەرچاوەی ئاوی ژیانی نەخواردبووەوە‪ .‬لە کاتی‬
‫خوێندنەوەیدا‪ ،‬پەراوێزەکانی خوارەوە و سەرچاوەی دەقە هاوتاکانی تەنیشتی کتێبەکەشم‬
‫دەخوێندەوە و نەمدەویست کە تەنانەت یەک گۆشەنیگای ئەو ئایەتانە لەدەست بدەم‪ .‬هەندێک‬
‫پرسیار بە مێشکمدا دەهات‪ ،‬بە چەند ساتێک‪ ،‬ئەو دەقانە یان پەراوێزەکان منیان بە وەاڵم‬
‫دەگەیاند‪ .‬ئەمە چەندین جار دووپات بووەوە‪ ،‬زیاتر لەوەی کە بتوانم بیانژمێرم‪.‬‬

‫‪287‬‬
‫نەمدەتوانی واز لە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بهێنم‪ ،‬بەڕاستی نەمدەتوانی‪ .‬وەکو ئەوە بوو کە‬
‫ئەگەر وازی لێ بهێنم ئەوا دڵم لە لێدان دەکەوێت یان سەکتە لێی دەدام‪ .‬لە ئاکامدا تەواوی ڕۆژ‬
‫سەردانی کۆلێژم نەکرد‪ ،‬بەاڵم بەڕاستی بەدەست خۆم نەبوو‪ .‬کتێبی پیرۆز چارەنووسی‬
‫ژیانمی دیاری دەکرد‪.‬‬

‫‪288‬‬
‫بەشی پەنجا و دوو‬
‫وشەی خودا دەدوێت‬
‫بە درێژایی چەند ڕۆژی دواتر‪ ،‬دڵم پڕ لە خۆشییەکی نوێ بوو‪ ،‬خۆشیی ناسینی خودا‪ .‬لە‬
‫تەواوی ژیانمدا پێم وابوو کە دەیناسم‪ ،‬بەاڵم ئێستا بەڕاستی دەزانم ئەو کێیە‪ .‬بۆ بەراورد‬
‫نەدەشیا‪ .‬هیچ شتێک لەگەڵ خودای تاقانەی ڕاستەقینەدا بەراورد ناکرێت‪.‬‬
‫لەوانەیە هەندێک بپرسن و بڵێن بۆچی هەنگاوێکت نەدەنا و نوێژی تۆبەکردنت نەدەکرد‪.‬‬
‫وەاڵمەکەی زۆر ئاسانە‪ :‬چونکە هەرگیز شتێکم بە ناوی نوێژی تۆبەکردنەوە نەبیستبوو‪ .‬تاکە‬
‫شتێک کە دەمزانی ئەوە بوو کە من خودای کتێبی پیرۆزم خۆشدەویست‪ ،‬وە بەو هۆیەوە‬
‫ئەوەندەی کە دەمتوانی لە ڕێگەی خوێندنەوەی وشەکەیەوە خۆشەویستی زیاترم بۆی‬
‫دەردەبڕی‪.‬‬
‫ماندوونەناسانە کتێبی پیرۆزم دەخوێندەوە‪ ،‬چێژم لە هەموو وشە و دەستەواژەیەکی‬
‫وەردەگرت‪ ،‬هەموو پەراوێز و دەقە هاوتاکانم دەخوێندەوە‪ ،‬تەنها ئەو کاتە دەگەڕامەوە سەر‬
‫ئینجیلی مەتا کە هیچ شێک بۆ لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە نەمابا‪ .‬نزیکەی هەفتەیەک کاتی‬
‫خایاند تاکو مەتا بەشی پێنج هەتا بەشی دەم خوێندەوە‪.‬‬
‫نیوەشەوێک لە کاتێکدا هێشتا سەرخۆشی ئەو شکۆ تازە پەیدابووە بووم کە ئەم وشانەم لە (مەتا‬
‫‪)٣٣ – ٣٢ :١٠‬دا بەرچاو کەوت‪" :‬بۆیە ئەوهی لەبەردهم خەڵك دانم پێدا بنێت‪ ،‬منیش لەالی‬
‫باوكم كە لە ئاسمانە‪ ،‬دانی پێدا دهنێم‪ .‬بەاڵم ئەوهی لەالی خەڵك نكۆڵی لە ناسینی من بكات‪،‬‬
‫منیش لەالی باوكم كە لە ئاسمانە‪ ،‬نكۆڵی لێ دهكەم‪".‬‬
‫دڵە خورپەیەکی زۆر سەیر ڕووی تێکردم‪ .‬من تەنانەت لەالی خودی عیسا دانم بە عیسادا‬
‫نەنابوو هەتا دەگات بە خەڵک‪ .‬بەاڵم داننان بە عیسادا یەکسان بوو بە لەناوچوونی خێزانەکەم‪.‬‬
‫ئایا بەڕاستی ئەو فەرمانی شتێکی لەو شێوەیەم پێدەکات؟‬
‫لەبەر ئەوەی کە وشەی زیندووی کتێبی پیرۆز لەگەڵ مندا قسەی دەکرد‪ ،‬عیسا ئایەت بە ئایەت‬
‫وەاڵمی پرسیارەکانی نێو دڵمی دەدایەوە‪" .‬وا مەزانن كە هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمە سەر‬
‫زهوی‪ .‬نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی‪ ،‬بەڵكو شمشێر! چونكە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوهی كوڕ‬
‫لە باوكی و كچ لە دایكی و بووك لە خەسووی‪ ،‬دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادهكەی خۆی‬
‫دهبێت‪".‬‬

‫‪289‬‬
‫بەاڵم چۆن شتی وا دەبێت؟ عیسا چۆن دەتوانێت من بکاتە دوژمنی باوک و دایکم؟ ئەوان‬
‫کەسانێکی زۆر باشن‪ .‬بۆچی خودا کارێكی لەو شێوەیە دەکات؟‬
‫عیسا لە ئایەتی دواتردا وەاڵمی دامەوە‪" :‬ئەوهی باوك یان دایكی لە من زیاتر خۆشبوێت‪،‬‬
‫شایانی من نییە‪ .‬ئەوهی كوڕ یان كچی لە من زیاتر خۆشبوێت‪ ،‬شایانی من نییە‪".‬‬
‫عیسا نەیدەویست من بکاتە دوژمنی دایک و باوکم‪ ،‬بەڵكو ئەگەر خێزانەکەم لە بەرامبەر‬
‫خودادا بوەستابا ن‪ ،‬من دەبوا یان ئەوانم هەڵبژاردبا یان خودا‪ .‬ڕوون و ئاشکرایە کە خودا‬
‫باشترینە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر پێویست بکات دژی خێزانەکەم بوەستمەوە‪ .‬بەاڵم چۆن؟ من چۆن‬
‫دەتوانم بەرگەی ئەو هەمووە ڕەنج و ئازارە بگرم؟‬
‫عیسا دڵنیای کردمەوە کە ڕەنج و ئازاری لەڕادەبەدەر و دەرکردن لە کۆمەڵگە‪ ،‬بەشێکە لە‬
‫ڕێگەی مەسیح‪" :‬ئەوهی خاچەكەی هەڵنەگرێت و دوام نەكەوێت شایانی من نییە‪".‬‬
‫مەسیحیبوون واتە هەر بەڕاستی ئازارچەشتن لەپێناوی خودا‪ .‬نەک بەو جۆرەی کە‬
‫موسڵمانێک لە پێناوی خودادا ڕەنج دەکێشێت‪ ،‬چونکە ئەڵاڵ فەرمانی توندی بەسەردا دەدات‪،‬‬
‫بەڵکو وەکو ڕۆڵەیەکی وەفادار کە لە ناخی دڵیەوە بۆ خودای خۆی کە یەکەم جار ڕەنج و‬
‫سزای چەشت‪ ،‬ڕەنج دەکێشێت‪.‬‬
‫پاڕامەوە و گوتم‪" :‬بەاڵم ئەی پەروەردگار‪ ،‬داننان بە باوەڕەکەمدا بە واتای کۆتاییهاتنی ژیانم‬
‫دێت‪ .‬ئەگەر بەهۆی خەم و ئازاری هەست و سۆزەوە نەمرم‪ ،‬یان ئەگەر بە دەستی‬
‫موسڵمانێکی توندڕەو نەکوژرێم‪ ،‬ئەوا النی کەم تەواوی ئەو ژیانەی کە هەمبووە کۆتایی‬
‫دێت‪".‬‬
‫من دەمتوانی هەست بەوە بکەم کە پێم دەڵێت‪" :‬نەبیل‪ ،‬ڕۆڵە گیان‪ ،‬ئەوهی دهست بە ژیانییەوه‬
‫بگرێت دهیدۆڕێنێت‪ ،‬بەاڵم ئەوهی ژیانی خۆی لەبەر من بدۆڕێنێت دهیدۆزێتەوه‪".‬‬
‫بۆ بەدەستهێنانی ژیانی مەسیح‪ ،‬دەبوا وازم لە ژیانی خۆم بهێنابا‪ .‬ئەوە وتەیەکی جوان یان‬
‫قسەیەکی کڵێشەیی نەبوو‪ ،‬چونکە هەر بەڕاستی ئینجیل منی بانگهێشتی مەرگ دەکرد‪.‬‬
‫لە کاتێکدا بە هۆی ئەم وتانەوە خەریک بوو دەسووتام و دەتوامەوە‪ ،‬ئەو شەوە بە هیچ جۆرێک‬
‫نەخەوت م‪ .‬نە ئەوەی کە من نەمەوێت بخەوم‪ ،‬بەڵکو خەویش لە هاتنی بۆ نێو چاوم تەریق‬
‫دەبووەوە‪ .‬ماوەیەک زۆر بوو کە نکۆڵیم لە خودا دەکرد‪ ،‬بەس بوو ئیدی‪ .‬لە بیست و چواری‬
‫ئابی ‪٢٠٠٥‬دا‪ ،‬کاتژمێر سێی بەیانی کەوتمە سەر ئەژنۆ و ناوچاوم خستە سەر پایەی تەختی‬
‫خەوەکەم و دەستم کرد بە نوێژ و نزا کردن‪.‬‬

‫‪290‬‬
‫"دان دەنێم‪ ،‬دان بەوەدا دەنێم کە عیسای مەسیح پەروەدگاری ئاسمان و زەوییە‪ .‬ئەو هاتە سەر‬
‫زەوی بۆ ئەوەی لە پێناو گوناهەکانی مندا بمرێت‪ ،‬وە خودابوونی خۆی بە هەستانەوەی لەنێو‬
‫مردوواندا ئاشکرا بکات‪ .‬من کەسێکی گوناهبارم و بۆ ڕزگاربوون پێویستم بەوە‪ .‬ئەی مەسیح‪،‬‬
‫بەخێرهاتنت دەکەم بۆ نێو ژیانم‪".‬‬
‫پاش ماوەیەکی کورت یەکسەر خەوم لێکەوت و ئەو شەوە دژوار و سەختە کە ئارامی و‬
‫ئاسوودەیی لێ وەرگرتبووم بە زوویی دیار نەما‪ .‬لە ئاکامدا ڕاستیی ئینجیلم ڕاگەیاندبوو‪ .‬لە‬
‫کۆتاییدا بووم بە شوێنکەوتووی عیسای مەسیح‪.‬‬
‫هەر چەندە باوەڕدار بووم‪ ،‬بەاڵم هێشتا ئاگاداری هێز و دەسەاڵتی ئینجیل نەبووم‪ .‬خودا بۆ‬
‫ئەوەی فێری ئەوەم بکات‪ ،‬بە تەما بوو بە تەواوی بمشکێنێت‪.‬‬

‫‪291‬‬
‫بەشی پەنجا و سێ‬
‫دۆزینەوەی عیسا‬
‫لەسەر زەوی کەوتبووم و لەبەردەم یەزداندا دەلەرزیم‪ .‬دوو هەفتە بەسەر قبوڵكردنی‬
‫پەروەردگاردا تێپەڕ ببوو‪ ،‬لە کاتی ناڵین و شیوەنکردندا بە لەرزەلەرز هەوڵم دەدا لێی‬
‫بپاڕێمەوە‪.‬‬
‫"ئەی خودایە‪ ،‬بۆچی ‪...‬؟" بەاڵم نەمدەتوانی وشەکان تەواو بکەم‪ .‬لەرزینەکەم کۆنترۆڵنەکراو‬
‫بوو‪.‬‬
‫شەوی پێشتر کاتێک کە تماشای چاوی باوکمم کرد‪ ،‬پڕ فرمێسک ببوو‪ .‬ئەو چاوانەی کە هەر‬
‫لەو ڕۆژەوەی کە بانگی دا بە گوێمدا‪ ،‬بەوپەڕی هەست و سۆز و خۆشەویستییەوە چاودێری‬
‫منی پێکردبوو‪ .‬ئەو چاوانەی کە هەموو شەوێک بە نەرمی لە کاتی دۆعا و پاڕانەوە لە خودا‬
‫دادەخران تاکو داوای پاراستنی خودایی بکەن‪ .‬چاوانێک کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سەفەرە‬
‫دەریاییە دوورەکانی بە مەبەستی خزمەت بە گەل و خێزانەکەی‪ ،‬پڕ لە خۆشەویستی و ئەڤین‬
‫بوو‪ .‬نەمدەتوانی بەرگەی ئەوە بگرم کە من هۆکاری ڕشتنی یەکەم فرمێسکێکم کە لەو‬
‫چاوانەوە هاتووەتە خوارەوە‪.‬‬
‫"ئەی خودایە‪ ،‬بۆچی ‪...‬؟"‬
‫هەر چەندە باوکم شتێكی ئەوتۆی نەگوت‪ ،‬بەاڵم ئەوەی کە گوتی هەتا ئێستاش هەر ئازارم‬
‫دەدات‪ .‬ئەو پیاوەی کە مەزنترین کەسی ژیانم بوو‪ ،‬نموونەی من لە جێگیری و پاپەیداری‪ ،‬لە‬
‫کاتێکدا بە ئاشکرا دیاربوو کە ئازار دەچێژێت‪ ،‬ئەم وشانەی بە زاردا هێنا‪" :‬نەبیل‪ ،‬ئەمڕۆ وا‬
‫هەستدەکەم کە بڕبڕەی پشتمت لە بنەوە ورد و خاش کرد‪ ".‬ئەو قسەیەی باوکم منی کرد بە‬
‫دوو پارچەوە‪ .‬هەستم بە باوک کوژی دەکرد‪ .‬من بۆ پەیڕەویکردن لە عیسای مەسیح تەنها‬
‫دەستبەرداری ژیانی خۆم نەببووم‪ ،‬بەڵکو خەریکی کوشتنی باوکیشم بووم‪.‬‬
‫لە پاش ئەو ڕووداوە‪ ،‬باوکم چیتر سەری بەرز نەکردەوە‪ .‬من غرور و شانازی ئەوم‬
‫شکاندبوو‪.‬‬
‫"ئەی خودایە‪ ،‬بۆچی ‪...‬؟"‬
‫دایکم تەنانەت لە باوکم قسەی کەمتری بۆ گوتن هەبوو‪ ،‬بەاڵم چاوەکانی زۆر شتیان دەگوت‪.‬‬
‫"تۆ تاکە کوڕی منیت‪ .‬تۆ لە ڕەحمی منەوە هاتوویتە دنیا‪ .‬هەر لەو ڕۆژەی لەدایکبوویی‪ ،‬بە‬
‫‪292‬‬
‫پارچەیەک لە دڵم ناوم هێناوی‪ .‬تۆم لەنێو بێشکەدا خەواند‪ ،‬گۆرانیم بۆ گوتی‪ ،‬ڕێگای خودام پێ‬
‫ناسا ندی‪ .‬لەو ڕۆژەوەی کە لەدایکبوویی‪ ،‬هەموو ڕۆژێک بە تەواوی بوونمەوە‬
‫خۆشمویستووی‪ ،‬بە جۆرێك کە هیچ کەسێکم بەو ئەندازەیە خۆشنەویستووە‪ .‬کوڕم‪ ،‬بۆچی‬
‫خیانەتت پێکردم؟"‬
‫"چاوەکانی گیانمی سوتاند و بۆ هەمیشە لە یادەوەریمدا جێگەی خۆی گرت‪ .‬ئەوان کۆتا وێنە‬
‫بوون کە من دیتم پێش ئەوەی کە باوکم‪ ،‬دایکم بەرەو دەرەوەی شوقەکەم ڕێنمایی بکات و‬
‫بیباتە نەخۆشخانەکەی ئەوبەری شەقام‪ .‬هیچ کاممان لەوە دڵنیا نەبووین کە دایکم هەتا بەیانی‬
‫زیندوو دەمێنێت یان نە‪ .‬ئەو بە زیندوویی مایەوە‪ ،‬بەاڵم چاوەکانی لەو ڕۆژە بەوالوە هەرگیز‬
‫درەوشاوییەکەی پێشتری نەما‪.‬‬
‫لەبەردەم یەزداندا‪ ،‬بەوپەڕی وێرانییەوە و لە کاتێکدا فرمێسک بە چاومدا دەهاتە خوارەوە و‬
‫دەنگی ناڵە و پاڕانەوە لە زار و لووتم نەدەبڕایەوە‪ ،‬لە کۆتاییدا لەگەڵ تێکەڵبوونی فرمێسک و‬
‫ئاوی لوتمدا توانیم بە تووڕەییەوە پرسیارەکەم لە خودا بکەم‪" :‬خودایە ئەو کاتە کە باوەڕم هێنا‪،‬‬
‫بۆچی یەکسەر گیانی منت نەکێشا؟ بۆچی لێرەدا بەجێتهێشتم؟ بۆچی بەجێتهشتم کە بە جۆرێک‬
‫ئازاری دایک و باوکم بدەم کە هیچ کەسێک بەو شێوەیە ئازاری نەداون؟ ئەوان هەرگیز‬
‫شایانی ئەوە نەبوون! هەموویم وێران کرد! هیچ شتێكم بۆ نەماوەتەوە!"‬
‫من بەوپەڕی نائومێدییەوە لە خودا دەپاڕامەوە‪ ،‬چونکە ئیدی کار لە کار ترازابوو‪" .‬بۆچی‬
‫منت نەکوشت؟ باشتر بوو کە لە کاتی باوەڕهێنانمدا منت بکوشتبا‪ ،‬تاکو خێزانەکەم هەرگیز‬
‫تامی خیانەتیان نەکردبا‪ .‬بۆ ئەوان ئەوە زۆر لە مردن خراپتر بوو‪ ،‬النی کەم خۆشەویستی‬
‫نێوانمان نەدەمرد‪ .‬النی کەم خێزانەکەم هەتاهەتایە بە یەکگرتوویی دەمایەوە‪".‬‬
‫"خودایە بۆچی؟"‬
‫لەو کاتەدا کە خەمناکترین ساتی ژیانم بوو‪ ،‬شتێک ڕوویدا کە لەسەرووی خەیاڵ و خوداناسی‬
‫منەوە بوو‪ .‬دەتگوت خودا بڵندگۆیەکی هێنا و لە ناخمدا قسەی دەکرد‪ ،‬من ئەم وشانەم لە هەست‬
‫و نەست و بوونمدا هەست پێ کرد‪" :‬بابەتەکە تۆ نیت!"‬
‫لە سەرسامیدا دەمم کرایەوە‪ .‬فرمێسک و هەنسک و لەرزین کۆتایی پێهات‪ .‬چەسپابووم بە‬
‫زەوییەوە‪ ،‬وەکو ئەوەی کە کارەبا لێی دابێتم و فەلەجی کردبێتم‪ .‬نزیکە دە خولەک بەبێ جوڵە‬
‫دانیشتم‪ ،‬تەنانەت نەمدەتوانی دەمم ببەستم‪ .‬ئەو خەریک بوو دووبارە منی دەخستەوە ئیش‪.‬‬
‫کاتێک کە توانیم بجوڵێمەوە‪ ،‬چیتر نە هەستم بە خەم و خەفەت دەکرد‪ ،‬وە نە هیچ شتێکی دیکە‪.‬‬

‫‪293‬‬
‫وەکو ئەوە بوو کە ئەو دۆعا و نزایانەی کە لە کاتی شین و هاوار و گریاندا کردبووم‪،‬‬
‫دەستەواژەگەلێک بوون کە لە ژیانی ڕابردوومدا بەسەر زارمدا هاتبوون‪ .‬هەستامەوە و‬
‫چوومە دەرەوەی شوقەکەم و بەباشی سەرنجم لە هەموو شتێک دەدا – درەختەکان و ئاسمان و‬
‫تەنانەت ئەو قادرمەیەی کە لەسەری وەستابووم‪.‬‬
‫ئێستا دیسان ڕاستییەکانی ژیانم بە ڕووناکییەکی نوێوە دەبینی‪ .‬تەواوی ژیانم چاویلکەی ڕەنگیم‬
‫لە چاودا بوو‪ ،‬وە ئێستا البرابوو‪ .‬هەموو شتێک جیاواز دەردەکەوت و دەمویست هەموو‬
‫شتێک بە سەرنجێکی وردترەوە تاقی بکەمەوە‪.‬‬
‫پاشان چاوم بە شتێک کەوت کە پێشتر چەندین جار‪ ،‬زیاتر لەوەی کە بژمێردرێت‪ ،‬دیتبووم‪:‬‬
‫پیاوێك کە لەسەر شۆستە بەرەو کۆلێژی پزیشکی دەڕۆیشت‪.‬‬
‫بەاڵم ئەوە تەنها شتێک نەبوو کە دیتم‪ .‬گەرچی نەمدەزانی ئەو پیاوە کێە‪ ،‬بەاڵم دەمزانی کە‬
‫خاوەنی چیرۆکێكی خەمناکە‪ ،‬پڕ لە کێشمەکێشی کەسیی و تایبەتی‪ ،‬پەیوەندی شکستخواردوو و‬
‫کەسایەتییەکی وردوخاشکراو‪ .‬لە ڕوانگەی دنیاوە ئەو دەرەنجامی پەرەسەندنێکی بێ ئامانج‬
‫بوو‪ ،‬ئەو نائاگایانە ڕێک خۆی بەم شێوەیە هەڵدەسەنگاند‪ :‬دیاردەیەکی الوەکی ڕووداوێك‪ ،‬بێ‬
‫ئامانج و بێهیوا و پووچ‪ ،‬جگە لەو چێژەی کە دەیتوانی ڕۆژانە دەریبکێشێت‪ .‬لە کاتێکدا شوێن‬
‫ئەم چێژانە دەکەوت کە دەرەنجامەکەی بە گوناه و ئازار کۆتایی دەهات‪ ،‬ڕایدەکرد‪ ،‬چێژگەلێک‬
‫کە دەبوونە ه ۆی ئەوەی کە شوێن چێژی زیاتر بکەوێت کە ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی کە‬
‫هەست بە گوناه و ئازاری زۆرتر بکات‪ .‬بە شاردنەوەی هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی کە بزانێت‬
‫چۆن دەتوانێت ئەم بازنەیە بشکێنێت و چۆن ئومێدی ڕاستەقینە پەیدا بکات‪ ،‬ڕۆژانە ژیانی‬
‫خۆی بەسەر دەبات‪.‬‬
‫ئەوەی کە من بینیم پیاوێك بوو کە پێویستی بەوە بوو کە بزانێت خودا دەتوانێت ڕزگاری‬
‫بکات‪ ،‬وە ئەوەی کە خودا ڕزگاری کردووە‪ .‬ئەم پیاوە پێویستی بەوە بوو کە خودا بناسێت و‬
‫پەی بە هێز و دەسەاڵتەکەی ببات‪.‬‬
‫ئایا ئەو دەیزانی؟‬
‫ئایا ئەو دەیزانی خودا هەر لە سەرەتای بەدیهێنانی زەوییەوە ئەوی خۆشویستووە؟ بە هێزێکی‬
‫زۆر زیاتر لە مەزنیەتی گەردوون تەواوی سەرنجی خستە سەر بەدیهێنانی ئەو پیاوە و‬
‫فەرمووی‪" :‬تۆ کوڕی منیت‪ .‬تۆم خۆشدەوێت‪".‬‬

‫‪294‬‬
‫ئایا دەیزانی کە خودا ئەوی ڕێک بەو جۆرە بەدیهێناوە کە دەیەوێت‪ ،‬تەواوی مووی سەری‬
‫ژمێردراوە و چرک ە بە چرکەی ژیانی دەزانێت؟ خودا بە باشی دەیزانی کە ئەو دەستانەی‬
‫دەیدات بەم پیاوە بۆ کاری خراپ بەکاردێت‪ ،‬ئەو پێیانەی کە بەم پیاوەی دەدات بۆ‬
‫دوورکەوتنەوە لە خودا بەکاردێت‪ .‬بەو حاڵەشەوە‪ ،‬لە جێگەی وەرگرتنەوەی ئەم دیارییانە لێی‪،‬‬
‫بەهاداترین دیاری خۆی پێ بەخشی‪ :‬کوڕەکەی خۆی‪.‬‬
‫ئایا دەیزانی کە خودا لەبەر ئەو هاتە ئەم جیهانە بۆ ئەوەی لە جێگەی ئەو ئازار بچێژێت؟ لە‬
‫الیەن هەمان ئەو کەسانەی کە هاتبوو بۆ ڕزگارکردنیان‪ ،‬مشت و زهللی خوارد‪ ،‬ئەوەندە‬
‫قامچی لێ درا هەتا پێستی لە جەستەی جوودا بووەوە‪ ،‬ڕووتیان کردەوە و مێخیان لە دەست و‬
‫پێی دا و لەسەر دار هەڵیانواسی تاکو هەموو کەسێک گاڵتەی پێ بکات‪ .‬ئەو لەگەڵ هەر‬
‫هەناسەیەکدا پشتی هەڵتەکاوی خۆی ساوی بە تەڵەزمەکانی خاچەکە و ئازاری چەشت‪ ،‬وە‬
‫کۆتا هەناسەی ئەو بە کۆتاهاتنی کارەکەی بۆ ڕزگارکردنی ئێمە و دەستەبەرکردنی ژیانی‬
‫هەتاهەتایی لەگەڵ ئەودا بوو‪.‬‬
‫ئایا دەیزانی؟‬
‫بێگومان کە نەیدەزانی‪.‬‬
‫دەبێت ئێمە پێی بڵێین‪.‬‬
‫لە کاتێکدا بیرم لە خۆم دەکردەوە و پەرێشان بووم و هەستی بەزەیی بە خۆدا هاتنەوە تەواو‬
‫وێرانی کردبووم‪ ،‬دنیا پڕ لە ملیاردان کەس بوو کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر خودا نەبوو‪،‬‬
‫نەیاندەزانی کە هەتا چ ئەندازەیەک سەرسامکەر و مەزنە‪ ،‬وە چ کارێکی گەورە و‬
‫سەرسوڕهێنەری بۆ ئەنجام داوین‪ .‬ئەوان کەسانێکن کە بەڕاستی ئازار دەچێژن‪ ،‬ئەوان ئاگایان‬
‫لە هیوا و ئارامی و خۆشەویستی و ئەڤینی خودایی نییە کە لەسەرووی هەموو‬
‫تێگەیشتنێکەوەیە‪ ،‬ئەوان ئاگاداری پەیامی ئینجیل نین‪ .‬عیسا دوای ئەوەی کە لە ڕێگەی‬
‫بێفیزترین ژیان و ترسناکترین مردنەوە خۆشەویستی خۆی بەرامبەرمان دەربڕی‪ ،‬فەرمووی‪:‬‬
‫"یەكتریتان خۆشبوێ‪ .‬وهك خۆشمویستن‪ ،‬ئێوهش بەو جۆره یەكتریتان خۆشبوێ‪ ".‬من چۆن‬
‫دەمتوانی خۆم بە شوێنکەوتووی مەسیح بزانم ئەگەر ئامادە نەبم وەکو ئەو بژیم؟ وەکو ئەو‬
‫بمرم؟ خۆشەویستی بۆ پشتگوێخراوان دەرببڕم و ئومێد بە بێهیواکان ببەخشم؟‬
‫بابەتەکە من نیم‪ ،‬بابەتەکە ئەو و خۆشەویستییەکەیەتی بەرامبەر ڕۆڵەکانی‪.‬‬

‫‪295‬‬
‫ئێستا واتای پەیڕەویکردن لە خودام دەزانی‪ .‬واتە‪ ،‬ئازا و دلێرانە بە ڕۆحی نیعمەت و‬
‫خۆشەویستییەکەی‪ ،‬بە دڵناییەکی تەواو لە ژیانی هەتاهەتایی کە لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە دراوە‪،‬‬
‫بۆ ڕاگەیاندنی و شکۆدارکردنی باوک بەرەوپێش بڕۆین‪.‬‬
‫من ئێستا عیسام دۆزیبووەوە‪.‬‬

‫‪296‬‬
‫وتەی کۆتایی‬
‫هاوڕێیانی ئازیز‪،‬‬
‫سوپاستان دەکەم کە چیرۆکەکەی منتان خوێندەوە‪ .‬نوێژ و نزا دەکەم کە یەزدان لە ڕێگەی ئەم‬
‫پەڕتووکەوە بەهۆی بەخشینی زانیارییەکی زیاتر لەسەر ئیسالم و خۆشەویستییەکی زۆرترت‬
‫بۆ عیسا و ڕاستییەکەی‪ ،‬بەرکەتدرات بکات‪ .‬چەند پرسیارێک هەیە کە لە کاتی باسکردنی‬
‫چیرۆکی ژیانمدا دێنە بەر باس‪ .‬حەز دەکەم لێرەدا باسی هەندێکیان بکەم‪ ،‬پێش ئەوەی کە‬
‫لەگەڵ کۆتا هانداندا بەجێتان بهێڵم‪.‬‬
‫پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر قبوڵكردنی عیسا وەکو پەروەردگارم‪ ،‬دەیڤد بۆ‬
‫دەستپێکی دکتۆرا لە بەشی فەلسەفە ڕۆیشت بۆ نیویۆرک‪ .‬بەداخەوە کڵێساکەی ئەو لە‬
‫ڤیرجینیا‪ ،‬لە پاش رۆیشتنی قەشەکەی بۆ شارێکی دیکە‪ ،‬داخرا و من بە تەنها مامەوە‪ .‬زاک‪،‬‬
‫تاکە هاوڕێی مەسیحیم بوو کە لەو کاتەدا هەمبوو‪ .‬ئەو چەند مانگێک پێش من باوەڕی بە‬
‫مەسیح هێنابوو‪ .‬ئێمە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەدا پەیوەندیمان هەبوو کە تازە باوەڕیان هێنابوو‪،‬‬
‫وە هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لە دەوری یەکتر کۆ دەبووینەوە‪ .‬کاتژمێری یەکەمی‬
‫کۆبوونەوەکەمان بە خوێندنەوەی پەڕتووکی "کەواتە‪ ،‬تۆ دەتەوێت وەکو مەسیح بیت؟ لە‬
‫نووسینی چاڵز سوینداڵ"مان بەسەردەبرد‪ ،‬ئینجا چەند کاتژمێرێک بە وردی سەرنج و‬
‫تیشکمان دەخستە سەر کتێبی پیرۆز‪ .‬کاتی وا بوو لە گەرموگوڕیمان بۆ خودا و ڕاستی‬
‫وشەکانی‪ ،‬هەتا چواری بەیانی بەبێ ئەوەی سەرقاڵی هیچ شتێكی دیکە بین‪ ،‬بەوپەڕی‬
‫تامەزرۆییەوە بەردەوام دەبووین لەسەر خوێندنی کتێبی پیرۆز‪ .‬پێکەوە نزامان دەکرد‪،‬‬
‫ڕۆژوومان دەگرت‪ ،‬پێکەوە ئایەتەکانمان ئەزبەر دەکرد‪ ،‬لەالی یەکتر دانمان بە گوناهەکانماندا‬
‫دەنا‪ ،‬وە ئەوەندەی کە لە تواناماندا بوو‪ ،‬چوارقۆڵی شوێن یەزدان دەکەوتین‪ .‬لەو ماوەیەدا‪،‬‬
‫پەرجوو‪ ،‬پێشبینیی خودایی‪ ،‬بینین و دەرکردنی ڕۆحی پیسیشمان تاقی کردەوە‪.‬‬
‫ئەم ماوە ئاڵتوونییە لە سەرەتای پەیوەندیم لەگەڵ مەسیح‪ ،‬دوای حەوت مانگ کۆتایی پێهات‪.‬‬
‫دوای تەواوکردنی کتێبی پیرۆز‪ ،‬زۆرتر سەرنجم خستبووە سەر وانەکانی زانکۆ و کەمتر‬
‫کتێبی پیرۆزم دەخوێندەوە‪ .‬دوای ئەوەی کە بووینە ئەندامی کڵێسایەک و لە کۆبوونەوەکانی‬
‫ئەوێدا بەشداریمان دەکرد‪ ،‬کۆبوونەوەی چوارشەممانی خۆمان تەواو کەم بووەوە‪ .‬کاتێک کە‬
‫جارێکی دیکە لە دنیای دەوروبەرمدا ڕۆچووم‪ ،‬زۆربەی ڕووداوە سەروسروشتییەکان‬
‫ڕاوەستان و چیتر وەکو پێشتر پەرجوومان نەدەبینی‪.‬‬

‫‪297‬‬
‫کاتێک کە دەیڤد لە پشووی هاویندا گەڕایەوە‪ ،‬ئێمەش دەستمان کرد بە خزمەتکردن‪ .‬لە‬
‫‪ ،٢٠٠٦/٥/٢١‬من و دەیڤد ڕۆژی یەکشەمە لە کڵێسای ناوەندیی باپتیست‪ 1‬لە نۆرنفکی‬
‫ڤیرجینیا‪ ،‬وتارێکمان لەسەر کتێبی "کۆدەکەی داڤینشی‪ ،‬لە نووسینی دان بڕوان" پێشکەش کرد‬
‫کە زۆر نەبوو فیلمەکەی لە سینەمادا پەخش کرابوو‪ .‬لە کۆتایی وتارەکەدا‪ ،‬دوو کەسی بێباوەڕ‬
‫باوەڕیان بە مەسیح هێنا‪ .‬لەو کاتەدا بۆمان ڕوون بووەوە کە بەڕاستی ئێمە بۆ خزمەت‬
‫‪2‬‬
‫بانگکرا وین‪ .‬ئێمە خزمەتێکی مەسیحیمان دامەزراند و ناومان نا "بەرگرییەکانی ئەناستاسیا"‬
‫کە ناوەکەیمان لە دەستەواژەیەکی یۆنانییەوە وەرگرتبوو کە ئاماژە بوو بۆ ناوەڕۆک و کرۆکی‬
‫بابەتەکەی ئێمە‪ ،‬واتە هەستانەوە و زیندووبوونەوەی عیسا‪ .‬بەاڵم دوای ئەوەی کە زانیمان‬
‫ناوی خزمەتەکەمان هەندێک سەختە و ئاسان بەسەر زاردا نایەت‪ ،‬گۆڕیمان بۆ‬
‫‪3‬‬
‫"بەرگرییەکانی کردار ‪".١٧‬‬
‫لەبارەی خێزانەکەشمەوە‪ ،‬دوای ئەوەی کە لە یەکەمین لێدانی لەناکاو ڕزگاریان بوو‪ ،‬دایک و‬
‫باوکم دوو شتیان لەسەر من یەکالیی کردەوە‪ :‬ئەوان هەستیان دەکرد کە بە تەواوی ناپاکییان‬
‫بەرامبەر کراوە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوە‪ ،‬منیان هەر خۆشدەویست‪.‬‬
‫تووڕە بووین و قسە و گفتوگۆی زۆر توند و خراپ گوترا‪ ،‬بەاڵم منیان لە منداڵی بێبەری‬
‫نەکرد و هەر وەکو منداڵی خۆیان قبوڵیان کردم‪ .‬ئەمە لە الیەکەوە بەرەکەت بوو‪ ،‬بەاڵم لە‬
‫الیەکی دیکەوە زۆر بە ئازار و بەسوێ بوو‪ ،‬چونکە دەبوا بەردەوام بەرگەی تۆفان و ڕەهێڵە‬
‫سۆزدارییەکانم بگرتبا‪ .‬دایکم هەتا دوو ساڵیش‪ ،‬هەر کاتێک ڕووبەڕووی دەبوومەوە‪ ،‬دەستی‬
‫دەکردە گریان‪ ،‬وە زۆر جاریش منی بە تاوانی بەئازاری لەناوبردنی خۆشیی خێزانەکەمان‬
‫تۆمەتبار دەکرد‪ .‬بە درێژایی ئەو ماوەیە پشتم بە دەقی وەکو (فیلیپی ‪ ،٧ -٦ :٤‬لۆقا ‪٨ -١ :١٨‬؛‬
‫مەتا ‪ )٣٤ -٢٥ :٦‬دەبەست‪.‬‬
‫لە ساڵی ‪ ،٢٠٠٧‬هاوسەری داهاتووم ناسی و دوای یەک ساڵ چوومە داوای‪ ،‬وە پاش کەمتر‬
‫لە چوار مانگ زەماوەندمان کرد‪ .‬جگە لە پێنج کوڕ و کچی خزم و خاڵێکم‪ ،‬هیچ کام لە‬
‫ئەندامانی خێزانەکەم بەشدارییان لە زەماوەندەکەماندا نەکرد‪ .‬ئەو تاقیکردنەوەیە زۆر بەالمەوە‬
‫سەخت و ناخۆش بوو‪ ،‬وە هەتا ئێستاش هەر کاتێک بیری لێ دەکەمەوە ئازارم دەدات‪ .‬لە ساڵی‬
‫‪ ،٢٠٠٩‬دوای تەواوکردنی بەشی پزیشکی‪ ،‬لە جێگەی ئیشکردن وەکو پزیشک‪ ،‬بڕیارم دا کە‬
‫بەتەواوی خۆم بۆ خزمەتکردنی مەسیح تەرخان بکەم‪ .‬کاتێک کە خێزانەکەم بەوەیان زانی‪،‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Central Baptist Church‬‬
‫‪2‬‬
‫‪Anastasia Apologetics‬‬
‫‪3‬‬
‫‪Acts 17 Apologetics‬‬
‫‪298‬‬
‫بەتەواوی پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاندم‪ .‬نزیکەی ساڵێک دوای ئەوە‪ ،‬دیسان ئاشت بووینەوە‪ .‬وە‬
‫لەو کاتە بەوالوە بەردەوام پەیوەندیمان لە بەرزی و نزمیدا بووە‪.‬‬
‫لە مانگی حوزەیرانی ‪ ،٢٠١١‬خزمەتی بەرگرییەکانی کردار ‪ ،١٧‬ماوەی دوو ساڵ بوو کە‬
‫بەهۆی چەند هۆکارێكی پێشبینی نەکراوەوە تەنها تیشکی خستبووە سەر وتاری ئازاد‪،‬‬
‫شەریعەت لە ڕۆژاوا لەگەڵ ئیسالم‪ .‬بۆیە لەو کاتەدا هەستم کرد کە دەبێت خزمەتێكی تایبەت‬
‫دابمەزرێنم کە تیشک بخاتە سەر مزگێنیدان‪ ،‬بۆیە وازم لە خزمەتەکەی پێشتر هێنا و خزمەتی‬
‫"باوەڕی ‪"٦ :٢‬م‪ 1‬دامەزراند‪ .‬لە کۆتایی ساڵی ‪٢٠١١‬دا لەگەڵ بەڕێز ڕاڤی زاکرایاس ئاشنا‬
‫بووم و لە مانگی ئابی ‪ ٢٠١٣‬چوومە نێو گروپەکەی ئەوەوە‪.‬‬
‫لە کۆتاییدا حەز دەکەم کە پێشنیارێکم بۆ ئەو کەسانە هەبێت کە دەیانەوێت شوێن عیسای‬
‫مەسیح بکەون‪ ،‬بە تایبەتی ئەوانەی کە بەو هۆیەوە دەبێت قوربانییەکی زۆر بدەن‪.‬‬
‫ڕاستییەکەی‪ ،‬ساڵی یەکەمی باوەڕداربوونم بێ ئەندازە سەخت و دژوار بوو‪ .‬بێگومان‬
‫ئازاربەخشترین ماوەی ژیانم بوو‪ .‬هەر ڕۆژێک بۆ خۆی بەرەنگاربوونەوەیەکی تایبەت بوو‪،‬‬
‫وە قوواڵیی ئەو دەرد و ڕەنجە سۆزدارییانەم تاقی کردەوە کە هەرگیز بیرم لێ نەدەکردنەوە‪.‬‬
‫بەاڵم دەبێت ڕاستگۆ بم و ئاماژەش بەوە بکەم کە ئێستا دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ کاتێک‬
‫بیر لەو ڕۆژگارە دەکەمەوە‪ ،‬وەکو بەهێزترین ڕۆژانی ژیانم چاوی لێدەکەم‪ .‬ئەو ماوەیە منیان‬
‫نەرم کرد و دروستیان کردم و کردمیانە قوتابی عیسای مەسیح‪ .‬ڕۆحی پیرۆز ئارامکەرەوەی‬
‫من بوو‪ ،‬و شەکانی خۆراکی ڕۆژانەم بوون‪ ،‬بۆیە ئەو ڕۆژانە بە هیچ شتێکی دیکە ناگۆڕمەوە‪.‬‬
‫رەنج و ئازار منیان گۆڕی و کردمیانە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی مەسیح‪ .‬ئێستا ژیانم‪ ،‬بە‬
‫هەبوونی پەیوەندیم لەگەڵ خودا و پەیوەندیم لەگەڵ هاوسەرەکەم‪ ،‬بەڕاستی مایەی بەختەوەرییە‬
‫و زۆر خۆشتر و سەر سوڕهێنەرترە لەوەی کە هەگیز بتوانم لەکاتی موسڵمانبوونمدا بیری لێ‬
‫بکەمەوە‪.‬‬
‫پەیڕەویکردن لە عیسا شایانی هەموو ڕەنج و ئازارێکە‪ ،‬ئەو زۆر سەرسامکەر و تایبەتە‪ .‬نوێژ‬
‫و نزای من ئەوەیە کە ڕۆژێک بێت بتوانم تۆی خوێنەری ئازیز لە نزیکەوە ببینم و پێکەوە‬
‫لەبەر خۆشی و دەرد و ئازارەکانمان‪ ،‬دڵشاد بین و سوپاس و ستایشی خوا بکەین‪.‬‬

‫‪1‬‬
‫‪Creed 2: 6 ministries‬‬
‫‪299‬‬

You might also like