Professional Documents
Culture Documents
بە بەڕێوەبەرایەتی کردنی کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی
بە بەڕێوەبەرایەتی کردنی کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی
بەرهەمی ناوخۆی.
ئامادەکردنی لە الیەن
پێشەوا محمود حسین
فیزیاوی
لێپرسراوی کۆنتڕۆڵی جۆری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی
٢٠٢١ \ ٠٨ \ ٣٠
0
کۆنتڕۆڵی جۆری:
میکانیزمێکی زانستیە کاردەکات بۆ سەپاندنی پێوانەییە +باوەڕپێکراوەکان لە سەر بەرهەمی کارگەکان لە ڕێگای وەرگرتنی
نموونە و پشکنین بۆیان لە تاقیگە باوەڕپێکراوەکاندا.
هەر وەک ئاگادارن لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ژمارەیەکی زۆر کارگە هەن بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمی جیاواز بە
سەرمایەی بچوک و مامناوەند و گەورە کە الیەنەکانی وەک ژووری بازرگانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی
پیشەسازی سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوەو ئێستا لە کاردان و بەرهەمەکانیان دەگاتە دەستی
بەکارهێنەرانی ،وە هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بە شێوەیەکی
زانیستی و بەرنامە داڕێژراو سەردانی کارگەکان دەکات جگە لە کارگەکانی کە لە الیەن ژووری بازرگانی سلێمانیەوە
مۆڵەتیان پێدراوە بە مەبەستی بەدواداچون و وەرگرتنی نموونەی بەرهەمەکانیان و پاشان پشکنین بۆ کردنیان لە تاقەگەی
خۆی یاخود لە تاقیگە باوەڕپێکراوەکان ،بەم ڕێگایەش توانراوە بەشێکی زۆری کارگەکان پابەند بکەن بە ڕەوشی عێڕاقی و
باوەڕ پێکراو لە بەرهەمەکانیاندا کە دڵنیای تەواو دەدات بە بەکارهێنەران.
لەبەر زیادبوونی ژمارە و جۆرێتی کارگەکان بە شێوەیەکی بەردەوام پێمان باشە ئەم گۆڕانکاریانەی الی خوارەوە لە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانیدا بکرێت تاکو بتوانرێت مەبەستی کۆنتڕۆڵی جۆری بەسەر
کارگەکاندا بسەپێنرێت لە ئاستێکی بەرزتر.
گرنگترین و سەرەکیترین گۆڕانکاری لە ئێستادا پێویستە هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆری بگۆڕدرێت بۆ -1
بەڕێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ژێر فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی
پیشەسازیدا بێت.
داڕشتنی پەیکەرێکی تاقیگەی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی کە تیایدا گشت تاقیگە و بەشەکان جیاکرابێتنەوە -2
بۆ زیاتر تایبەتمەندیکردنی بەشەکان بە جۆری بەرهەمی کارگەکانەوە.
1
دانانی ڕێنامی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی جۆری بە ئامادەبونی ئەندامی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە کە لەگەڵ کاتی ئێستادا -3
بگونجێت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی جۆری سەربەستانە هەڵس و کەوت لەگەڵ کارگەکاندا نەکات بەڵک و گشت
پەیوەندیەکان لە سنوری ڕێنمایدابێت.
لە کاتی دانانی ڕێنمایەکانی وەزارەتی دارای هەرێم تایبەت بە کرێی پشکنین پێویستە ئەندامی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە -4
ئامادەبێت بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی لە کرێی پشکنین و دانانی ڕێنمای دروست بە کرێی پشکنین .
دروستکرنی هەمەئاهەنگی تایبەت لەگەڵ دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم لە ڕێگای -5
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیەوە بۆ نوێکردنەوە و دانانی ڕەوشی عێڕاقی و کارگەی تایبەت بە
بەرهەمی ناوخۆ.
دابینکردنی پێداویستی لۆجستیکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ زیاتر بەڕێوەچونی کارەکان. -6
دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت بەو لیژنانەی کە سەردانی کارگەکان دەکات تاکو بتوانرێت ئەو بەرنامەیەی کە -7
دادڕێژرێت بۆ سەردانیکرندیان لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێت.
دیاریکردنی بودجەی تایبەت بە کڕینی ئامێری پشکنین و دابینکردنی خولی کاریگەر بۆ تاقیگە و کارمەندانی -8
تاقیگە بۆ بە هاوچەرخبونی تاقیگەکانمان و نوێکردنەوەی زانیاری سەردەمیانە تاکو بتوانرێت هەمەئاهەنگی تەواو
لەگەڵ کارگەکاندا بکرێت لە کاتی پشکنینی بەرهەمەکانیاندا.
لە کاتی ئێستادا دەسەاڵتەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری تەنها بۆ ئەو کارگانەیە کە مۆڵەتیان لە الیەن بەڕێوەبەرایەتی -9
گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانیەوە پێدراوە ،تاکو ئێستا ئەو کارگانەی کە لەالین
ژووری بازرگانی سلێمانیەوە مۆڵەتیان پێدراوە نەخراونەتە ژێر دەسەاڵتەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری بە تێستکردنی
بەرهەمەکانیان ،وە هۆبەکە لە توانایدا نیە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات لەبەر نەبونی مۆڵەتی کارکردنیان
لە الیەن گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانیەوە ،بۆیە بە بونی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەسەاڵتەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری
زیاتر دەبێت دەتوانرێت هەمەئاهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانیدا دروست بکرێت بۆ تێستکردن و
بەدواداچونی کارگە بچوکەکان کە بەشێکی زۆریان کارگەی خۆراکین و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە
تەندروستی هاواڵتیانەوە.
دروستکردنی لۆگۆی باوەڕپێکراوی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی جۆری لەسەر بڕوانامەی پشکنین ،وە ناساندنی ئەو -10
لۆگۆیە بە گشت الینی پەیوەندیدار و هاواڵتیان بۆ زیاتر دڵنیایی لە جۆرێتی بەرهەمی کارگەکاندا.
پاش دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەکە پێویستە گشت الیەنەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی پیشەسازی لە سنوری -11
پارێزگای سلێمانی ئاگاداربکرێنەوە لە بونی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە+.
2
کولێتی بەرهەمەی ناوخۆی و بەراوردکردنیان بە بەرهەمی هاوردە بە تایبەتی لە بواری خۆراکیدا کە پەیوەندی
ڕاستەوخۆی هەیە بە باری تەندروستی هاواڵتیانەوە.
بە فراوانبونی دەسەاڵتەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ سەر کارگەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی بڕی داهاتی سااڵنە -2
زیاد دەکات لە ڕێی کرێی پشکنین و سەردانیکردنی کارگەکانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە دەتوانێت سەربەستبێت لە هەڵبژاردنی ئەو کارمەندانەی کە ئارەزووی گوستنەوەیان هەیە لە -3
بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکانی تروە بە پێی شارەزای و بڕوانامە و پێشینەی کارکردنیان بۆ دەسنیشانکردنی
کارمەندی شیاو بۆ تاقیگەکان.
بە زیادکردنی تاقیگەکان و کارمەندان و پێویستیەکانی لۆجیستیکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە +بڕی داهاتی سااڵنە بە -4
شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات ،چونکە دەتوانرێت بەشێکی زۆری پشکنینەکان ئەنجام بدەن بێ ئەوەی پەناببرێت
بۆ تاقیگەکانی تری دەرەوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
لە کاتی بونی پێویستیەکان و ئامێری تاقیگەدا بەڕێوەبەرایەتیەکە +دەتوانێت گونجاوترین جۆر و شێوازی ئامێرەکان -5
دیاری بکات کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بڕی تێچوو ئامێرەکان و بەهەدەرنەدانی داهاتی گشتی و
گەڕاندنەوەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بە دامەزراندنی بەڕێوەبەڕایەتیەکە گەشەسەندنی تاقیگەکان کارێکی ئاسان دەبێت ئەویش لە ڕێگەی دروستکرنی -6
پەیوەندی لەگەڵ تاقیگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و زانکۆ و ناوندی لێکۆڵنەوە زانستیەکان.
تێبینی :
گرنگیەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری زۆرن بەاڵم لەبەر نەبونی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە کاتی ئێستادا هەموو ئەو خااڵنەی کە
باسکراوەن ڕێژەیەکی ئێجگار کەمی جێ بەجێ دەکرێت کارەکانی لەبەرچاو نین لەبەر پابەندبونی بەڕێوەبەرایەتی
گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی تەنها بە پێدانی مۆڵێتی کارگە بە داواکەران پشتگوێخستنی ئەرکەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری.
3
لە کاتی هەبوونی ئامێر و کارمەندی تایبەت بە پشکنینەکان دەتوانرێت زۆرێک لە پشکنینەکان لە تاقیگەکانی -3
خۆمان ئەنجام بدرێن نەک لە تاقیگەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان بە تایبەت تاقیگەکانی کەرتی تایبەت ،بەمەش
داهاتی پشکنینەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیمان.
ناچارکردنی گشت کارگەکانی کە مۆڵەتیان وەرگرتوە لە ژووری بازرگانی سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنانی -4
سلێمانی بە هەبوونی پشکنینی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام لە الیەن تاقیگەکانی هۆبەکەمانەوە.
لە کاتی ئێستادا کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بەم شێوازەی الی خوارەوەیە.
4
ژمارەی شۆفێر ٢ :شۆفێر -6
ژمارەی کارگوزار ١ :کارگوزار -7
لیژنەکانی هۆبەکەمان بە پێی بەرنمای تایبەتی سەردانی کارگەکان ،سەردانی کارگەکان دەکەن بە بێ ئاگاداریان بۆ زیاتر
درووستی لە وەرگرتنی نموونە ،نموونە وەردەگیرێت لە بەرهەمەکەیان وە بڕی ئەو بەرهەمەی لە هەمان ڕۆژدایە حجز
دەکرێت تا ئەنجامی کۆتای پشکنینەکان بۆی ،لە کاتی دەرچوون و یان دەرنەچوون کارگە ئاگادار دەکرێتەوە و ڕێکاری
یاسایی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی سلێمانی دەگیرێتە +بەر ،بەم جۆرە دڵنیای تەواو دەدرێت بە بەرهەمی کارگەکان لە ڕێگەی
پێدانی بڕوانەمەی پشکنینەوە.
5
6
پێویستیەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری لە کاتی ئێستادا:
لە کاتی ئێستادا ئەرک و چاالکیەکانی هۆبەکە زۆر زیاترە لەو پێکهاتەیەی کە ئێستا هەیەتی ،بەاڵم ماندوو نەناسانە گشت
کارەکان بەشێوەی زانستی و ئیداری بەڕێوە چووە ئامانجمان فراوانترکردنی پێکهاتەی هۆبەکەیە بۆ زیاتر ئەنجامدانی کاری
باشتر و وردتر بە پێی کات ،پێویستیەکانی هۆبەکە پێکهاتوە لەم جۆرانەی الی خوارەوە.
7