Download as pdf or txt
Download as pdf or txt
You are on page 1of 16

‫ژمارەناسیی‬

‫ژمارەکان بەتەنها ئەو ڕەقەمە ئاساییانە نین‪ ،‬کە ئێمە ڕۆژانە‬


‫دەیانبین‪ ،‬توێژەرانی بواری ژمارەناسی لەالیان وایە‪ ،‬ژمارەکان‬
‫کۆدی گەردونن‪ ،‬بە دەستپێڕاگەیشتن بەم زانستە دەتوانین هەندێ‬
‫دەرگای داخراوی گەردوون بکەینەوە‪ ...‬چۆن؟ لەگەڵم بن لەم‬
‫بەرنامەیەدا ئەم باسە ڕوون دەکەینەوە‪..‬‬

‫ژمارەناسیی ڕێگایەکی فەلسەفیی‪ ،‬عیرفانیی‪ ،‬ماتماتیکییە‪ ،‬بۆ‬


‫تێگەیشتن و لێکۆڵینەوە لە نهێنی ژمارەکان و پەیوەندیان بە ژیان و‬
‫گەردوونەوە‪ ،‬بەپێی پۆلێن‪ :‬زڕەزانستە‪ ،‬واتا نە زانست بە شێوەیەکی‬
‫ڕەها ڕەتیدەکاتەوە‪ ،‬نە دەیسەلمێنێت‪ ...‬سەری گەورەی ئەم زانستە‬
‫زانای ماتماتیکزانی یۆنانی فیساگۆرسە کە ساڵی ‪ ٤٩٥‬پ‪.‬ز‬
‫مردووە‪.‬‬

‫فیساگۆرس دەڵێت (ژمارەکان هیچ نین جگە لە زمانی گەردوون‪،‬‬


‫کە خالیق پێی بەخشیوین بۆ سەلماندنی حەقیقەت)‪.‬‬
‫هەروەها دەڵێت‪:‬‬
‫(من پێم وایە هەموو شتێک لەم ژیانەدا پەیوەندی بە ژمارەکانەوە‬
‫هەیە‪ ،‬تەنها شتێک کە پێویستە بیکەین گەڕان و دۆزینەوە و‬
‫تێگەیشتنە لە نهێنییەکانی ئەم پەیوەندییە)‪.‬‬
‫‪1‬‬
‫میسر و بابل ئەو شوێنانەن کە دەوترێت سەرەتاییترین تۆمارە‬
‫نووسراوەکانی ژمارەناسییان تێدا دۆزراوەتەوە‪.‬‬

‫با بزانین ژمارەناسیی چۆن ئیش دەکات؟‬


‫لەم زانستەدا هەر پیتێک بەهایەکی بە ژمارە هەیە‪ ،‬وەک لەم‬
‫خشتەیەی پیتەکانی زمانی عەرەبیدا دەیبینن‪:‬‬

‫لە ژمارەناسیدا هەر پیتێک لە هەریەک لە زمانەکاندا بۆ نمونە‬


‫عیبری و یۆنانی و بەهایەکی هەیە هەروەک لەم خشتەیەدا دەیبین‪:‬‬

‫با نمونیەک لە زمانی عەرەبی لە قورئاندا وەربگرین‪:‬‬


‫بۆ نمونە ‪:‬كۆی ژمارەی پیتەكانی وشەی هللا لە ڕێگەی ژمارە‬
‫ناسییەوە شیبکەینەوە‬
‫هللا‪ :‬لە چوار پیت پێت پێک دێت‬
‫هەریەک لەم پیتانە بەپێی خشتەی ژمارەناسی حروفی ئەبجەدی‬
‫بەهایەکی بە ژمارە هەیە‪ ،‬با تەماشا بکەین‬
‫ا=‪1‬‬
‫ل=‪23‬‬
‫‪2‬‬
‫دیسان‪ ،‬ل=‪23‬‬
‫ه=‪26‬‬
‫ئێستا با کۆی ژمارەکانی پیتەکانی وشەی هللا کۆبکەینەوە‪:‬‬
‫ا=‪ +1‬ل=‪ +23‬ل=‪ +23‬ه=‪26‬‬
‫دەبینین سەرجەمی کۆی پیتەکانی هللا دەکاتە ژمارە ‪٧٣‬‬
‫ئێستا ئەم ئەنجامەی دەستمان کەوتووە دوو ژمارەیە‪ ،‬ئەم دوو‬
‫ژمارەیە کۆدەکەینەوە‪= ٧+٣ ،‬دەکاتە ‪١٠‬‬
‫ئەم ئەنجامەی دەستمان کەوتووە دیسان دوو ژمارەیە‪ ،‬کۆیان‬
‫دەکەیەنەوە بەم شێوەیە‪:‬‬
‫‪= ١+٠‬دەکاتە ‪١‬‬
‫واتا ژمارەناسی دەیسەلمێنێت کە وشەی هللا واتا ‪١‬‬
‫بۆیە قورئان دەڵێت قل هو هللا احد واتە بڵێ خودا یەكە‪.‬‬

‫لەالیەكیترەوە سەرنجڕاکێش دەبێت بۆتان ئەگەر بزانن لە هەموو‬


‫قورئاندا ‪ 2395‬جار وشەی هللا هاتووە كە كۆی ژمارەکانی ئەم‬
‫ژمارە چوار خانەییە کۆبکەینەوە ئەمیش دەكاتە ‪ ١‬چۆن؟‬
‫با کۆی بکەینەوە‪:‬‬
‫‪2395‬‬
‫‪19 =2+3+9+5‬‬
‫‪3‬‬
‫ئێستا ئەم ژمارە دووخانەیەی دەستمان کەوتووە بەیەکەوە کۆیان‬
‫دەکەینەوە‪:‬‬
‫‪9+1=10‬‬
‫دەکاتە ‪ ،١٠‬دیسان ئەم دووژمارەیەش پێکەوە کۆدەکەینەوە‬
‫‪1+0= 1‬‬
‫دەبینین دەکاتە ‪١‬‬
‫ژمارەناسی دەیسەلمێنێت دانانی وشەی هللا لە قورئاندا دەاللەتە لە ‪١‬‬
‫ئەوەی تەواوی کتێبە پیرۆزەکە جەختی لێدەکاتەوە کە خودا یەکە‪.‬‬
‫وحده و الشریکە لە‬

‫ژمارە ناسی و زنایانی زانست‬


‫كاتێك لە‪ 3‬و ‪ 6‬و ‪ 9‬ی سێپتەمبەری ‪ 1899‬سێجار زەمینلەرزە‬
‫كۆلۆرادۆی هەژاند‪ ،‬یەكێك لە گەورەترین و بەناوبانگترین زاناكانی‬
‫فیزیا و كارەبا و داهێنەری زیاتر لە ‪ 700‬داهێنانی گەورە بەناوی‬
‫(نیكۆال تێسال)‪ ،‬پەی بەوە برد كە دەبێت نهێنیەك لەم سێ ژمارەیەدا‬
‫هەبێت‪ .‬پاش سااڵنێك لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەی زانستی‪ ،‬بڕوای‬
‫ئەو بە نهێنی شاراوەی ژمارەكان وایكرد هەر كاتێك لە ئوتێلێك‬
‫دەمایەوە‪ 3 ،‬جار بە دەوری ئوتێلەكەدا دەسوڕایەوە و هەمیشە لە‬
‫ژووری ژمارە ‪ 9‬دەمایەوە‪ .‬تێسال لەو تەمەنە كەمەی هەیبوو نهێنی‬
‫گەورەی لەسەر ژمارەكان ئاشكراكرد‪ .‬زۆرینەی داهێنانەكانی خۆی‬
‫‪4‬‬
‫لە بواری موگناتیس و كارەبادا لەسەر بنەمای نهێنی ژمارەكان‬
‫بنیات نابوو‪ .‬نەك هەر تێسال بەڵكو كەسانی دیكەی وەكو فیساگۆرس‬
‫و ئۆگەستین و ڕاندی پاول و سێر توماس براون و ماركۆ ڕۆبینیش‬
‫باسیان لە گرنگی و مانای ناوەكی ژمارەكان كردووە بەتایبەت‬
‫ژمارەكانی وەكو ‪ 3‬و ‪ 6‬و ‪ 9‬و پێیان وابووە ژمارە بە گشتی و ئەو‬
‫سێ ژمارەیە بەتایبەتی لە فێڵدەكانی تری وزەی گەردوونیدا كار لە‬
‫وزەی جیهانی ماددی دەكەن و زۆر شت بە مرۆڤ دەڵێن ئەگەر‬
‫مرۆڤ بەڕاستی تێیان بگات و گوێیان لێبگرێت‪.‬‬

‫بۆ نمونە ئەگەر باس لە نهێنی ژمارەی نۆ بكەین‪:‬‬


‫ئەگەر ژمارەكان كۆبكەینەوە بۆ یەك ژمارەیی‪ ،‬ئەوا دەبینین ‪:‬‬
‫بازنە كە ‪ 360‬پلەیە دەكاتە ژمارە ‪9‬‬
‫بەو شێوەیەی كە ‪9 =3+6+0‬‬
‫نیو بازنە كە ‪ 180‬پلەیە دەكاتە ‪9‬‬
‫بەو شێوەیەی كە ‪1+8+0=9‬‬
‫یەك لەسەر چواری بازنە كە ‪ 90‬پلەیە دەكاتە ‪9‬‬
‫بەو شێوەیەی كە ‪9+0=9‬‬
‫یەك لەسەر هەشتی بازنە كە ‪45‬پلەیە دەكاتە ‪9‬‬
‫بەو شێوەیەی كە ‪9 =4+5‬‬
‫‪5‬‬
‫یاخود ئەگەر ژمارە ‪ 9‬لەگەڵ خۆی لێكبدرێت هەر ‪ 9‬دەكات‪:‬‬
‫‪81 =9*9‬‬
‫‪ 8+1=9‬وە ئەگەر بەم شێوەیە تا ناكۆتا بەردەوام بین‪ ،‬هەر‬
‫دەكاتەوە ‪ 9‬بۆ نمونە ‪6561=81*81‬‬
‫واتە ‪9 =6+5+6+1‬‬
‫‪6561*6561= 43046721‬‬
‫واتە ‪27 =4+3+0+4+6+7+2+1‬‬
‫دواتر ‪9=7+2‬‬
‫یەكێكی تر لە نهێنیەكانی ژمارە ‪ 9‬ئەوەیە كە لەگەڵ هەر ژمارەیەك‬
‫كۆی بكەیتەوە هەرئەو ژمارەیەی کە ‪٩‬ت لەگەڵ کۆکردۆتەوە‪ ،‬بۆ‬
‫نمونە ‪9+3=12‬‬
‫دواتر ‪9+5=14 3 =2+1‬‬
‫دواتر ‪9+7=16 5 =1+4‬‬
‫دواتر ‪ 7 =1+6‬بەاڵم ئەمە ژمارەكانی دیكە ناگرێتەوە‪ ،‬بۆ نمونە‬
‫‪ 13=5+8‬واتە ‪ 4=1+3‬ئەمەش مانای ئەوەیە نەمانتوانی هەمان‬
‫ژمارەمان دەستبكەوێتەوە و لێرەوەبوو كە تێسال دەیوت ژمارە ‪ 9‬لە‬
‫هەموو شوێنێكە و لە هیچ شوێنێكیش نیە ‪.‬‬

‫‪6‬‬
‫یاخود ‪:‬لە ڕۆژێكدا ‪ 1440‬خولەكمان هەیە كە كۆی ژمارەكانی‬
‫دەكاتەوە ‪ 9‬لە هەفتەیەكدا ‪( 10080‬دە هەزار و هەشتا) خولەكمان‬
‫هەیە كە كۆی ژمارەكانی دەكاتەوە ‪ 9‬لە ساڵێكدا ‪( 525600‬پێنج‬
‫سەد و بیست و پێنج هەزار و شەش سەد) خولەكمان هەیە كە كۆی‬
‫ژمارەكانی دەكاتە ‪ 9‬لە ساڵێكدا ‪( 31536000‬سی و یەک میلیۆن و‬
‫پێنج سەد و سی و شەش هەزار) چركەمان هەیە لە كە كۆی‬
‫ژمارەكانی دەكاتە ‪9‬‬

‫زانستی ژمارەناسی كە لە كۆنەوە تا ئێستاش كەسانێكی زۆر لە‬


‫زانایان و لێكۆڵەران بڕوایان پێیەتی‪ ،‬باس لەوە دەكات كە هەر‬
‫ژمارەیەك مانا و كاریگەری تایبەتی خۆی هەیە و ئەم‬
‫كاریگەریەش لەسەر وزەی مرۆڤ و وزەی گەردوون كار دەكات‪.‬‬
‫مادام هەموو دونیا بە ئێمەشەوە لە وزە و فۆتۆناتی وزە‬
‫دروستبووین‪ ،‬ژمارەش دەتوانێت كار لە جوڵەی وزە و‬
‫ئاڕاستەكردنی بكات‪ .‬كەواتە ژمارە دەتوانێت لە ژیانی ئێمەدا‬
‫سەرسوڕمانی گەورە بخولقێنێت و تەنانەت لێكۆڵەرانی‬
‫نوممەرۆلۆژی دەڵێن ژمارەناسی ڕێگەیەكە بۆ خودناسین‪ .‬هۆكاری‬
‫ئەمەش ئەوەیە كە ژمارە دەتوانێت كۆدەكانی وزەمان بۆ بكاتەوەو‬
‫ئێمەش لەڕێگەی ئەو كۆدانەوە كار لەسەر ئێستا و داهاتوومان‬
‫بكەین‪.‬‬

‫‪7‬‬
‫بەم شێوەیە ژمارەكان دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی كۆدەكانی‬
‫ژیانی خۆمان بخوێنینەوە ‪.‬ئەمە تەنها نمونەیەكی زۆر سادەبوو لە‬
‫سەر ژمارەكان ‪.‬هەروەها دەوترێت هەر كەسەو بە پێی ناوەكەی‬
‫یان كاتی لەدایكبوونەكەی ژمارەیەكی هەیە كە ئەو ژمارەیە‬
‫ژمارەی بەختی ئەوە ‪.‬وتراویشە كاتێك ژمارەیەك زۆر لە ژیانتا‬
‫دووبارە دەبێتەوە‪ ،‬دەبێت بزانیت لەم زانستەدا ئەو ژمارەیە مانای‬
‫چیە‪ ،‬كاتێك ماناكەیت بۆ دەركەوت‪ ،‬بزانە كە ئەوە خودا یان‬
‫گەردوونە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە شتێكت پێ بڵێت و دەبێت گوێی‬
‫لێبگریت‪.‬‬

‫ژمارە و ئایینەكان‪:‬‬
‫ئایینەكان لە كۆن و نوێدا زۆریان باس لە گرنگی ژمارەكان كردووە‬
‫و ئەوانیان وەكو كۆد بەكارهێناوە‪ .‬بۆ نمونە میسریە كۆنەكان و‬
‫بابلیەكان و ئاشوری و جووەکان و چینی و هیندیەكان و تەنانەت‬
‫یۆنانیەكانیش بەهەمان شێوە گرنگی زۆریان بە ژمارەكان داوە ‪.‬‬
‫فیساگۆری ژمارە ‪ 5‬ی بە ژمارەی كەماڵ ناساندووە و ژمارە ‪ 8‬ی‬
‫بە ژمارەی عیشق باسكردووە و نازناوی (تێتراچیتس)ی پێداوە‪.‬‬
‫ئەرستۆ پێیوابووە ژمارە ‪ 5‬نوێنەری بۆشاییە كە گەورەترین‬
‫ڕەگەزی دروستكەری گەردوونە‪.‬‬

‫ژمارە لە تەوراتدا‬
‫‪8‬‬
‫ژمارە ‪ 9‬لە پەیمانی كۆن واتە تەوراتدا پیرۆزە و ژمارەی كەماڵ و‬
‫تەواوێتیە ‪.‬ژمارەی ‪ 7‬هێمایە بۆ كەماڵی ڕۆحانی و ژمارە ‪6‬‬
‫ئاماژەیە بۆ ئیگۆ و ژمارە سێ ئاماژەیە بۆ مەعریفەی مرۆڤ ‪.‬بۆ‬
‫نمونە كاتێك چاپتەری یەكی جامیعی سولەیمان دەخوێنینەوە‪ ،‬دەبینی‬
‫لە ‪ 18‬ئایەت پێكهاتووە و كۆی ژمارەكانی دەكاتە ‪ .9‬نۆ ئاماژەیە بۆ‬
‫كەماڵ و تەواوبوون‪ .‬ئەو ‪ 18‬ئایەتەش باس لەوە دەكەن كە چۆن‬
‫ببیتە خاوەنی كەماڵی مەعریفەت‪ .‬شایەنی باسە كە ژمارەی پیتەكانی‬
‫وشەی (ئامین)یش كە وشەیەكی عیبریە هەر دەكاتە ‪ 9‬لەبەرئەوەیە‬
‫لەكۆتایی هەموو نزاكاندا دەوترێت ئامین‪.‬‬

‫ژمارە لە ئیسالمدا‬
‫گەلێك لە نوسەران و لێکۆڵەرانی ئیسالمی باسیان لە ژمارە كردووە‬
‫بە تایبەت لە نێو قورئاندا و یەكێك لەوانە (قورتوبی)ە كە پێش‬
‫سەدان ساڵ باسی لەم بابەتە كردووە ‪ .‬بۆ نمونەی ژمارەی ‪ 7‬لە‬
‫قورئاندا نمونەمان زۆرە‪ ،‬بەاڵم دەتوانین بە كورتی باسی ئەمانە‬
‫بكەین ‪:‬وشەی دونیا ‪ 115‬جار لە قورئاندا هاتووە و وشەی (االخرە)‬
‫بەهەمان شێوە ‪ 115‬جار هاتووە كە كۆی ژمارەكانیان دەكاتە ‪. 7‬‬
‫وشەی عیسا ‪ 25‬جار هاتوە كە كۆی ژمارەكانی دەكاتە ‪ 7‬وشەی‬
‫ئادەمیش ‪ 25‬جار هاتووە كە كۆی ژمارەكانی دەكاتە ‪ 7‬و دەشزانین‬
‫كە ئادەم لە حەوتەم ڕۆژی دروستبوونی جیهاندا دروستكراوە و لە‬
‫قورئانیشدا وتراوە دروستكردنی ئادەم و عیسا وەك یەكن الی خودا ‪.‬‬
‫‪9‬‬
‫وشەی فریشتە و شەیتان لە قورئاندا هەریەكەو ‪88‬جار هاتوون كە‬
‫كۆی ژمارەی هەر یەكێكیان دەكاتە ‪ 7‬وشەی (الجهر) ئەلجەهر و‬
‫(العالنیە) ئەلعەالنییە كە بە مانای نهێنی و ئاشكرادێن‪ ،‬هەر یەكەیان‬
‫لە قورئاندا ‪ 16‬جار هاتوون كە كۆی ژمارەكانیان دەكاتە ‪7‬‬
‫وشەكانی االنجیل‪ ،‬القران‪ ،‬االنسان‪ ،‬ابراهیم‪ ،‬صحف موسی‪ ،‬الشیتان‬
‫و گەلێ وشەی تر هەموو لە ‪ 7‬پیت پێكهاتوون ‪.‬یەكەم سورەتی‬
‫قورئان ‪ 7‬ئایەتە ‪.‬كۆتا سورەتی قورئان ‪ 7‬ئایەتە ‪.‬‬
‫‪ ٧‬دەرگای دۆزەخ هەیە ‪ 7‬ئاسمان و ‪ 7‬تەبەقەی زەوی لە قورئاندا‬
‫باسیان كراوە ‪.‬موسوڵمانەكان لەكاتی حەجكردن ‪ 7‬جار بە دەوری‬
‫كەعبەدا دەسوڕێنەوە و لە سەفا و مەڕواش ‪7‬جار هاتووچۆ دەكەن ‪.‬‬
‫بەم شێوەیەش لێكۆڵینەوەی زۆر كراوە لەسەر ژمارەكان لە نێو‬
‫قورئاندا و هەموویان دەرخەری ئەوەن كە ئیسالمیش وەكو‬
‫ئایینەكانی پێش خۆی گرنگی بە ژمارە داوە و بەالنی كەمەوە‬
‫لێكۆڵینەوە لەسەر ژمارەكان لە قورئاندا بەڵگەی گرنگی ژمارەكانە‬
‫لەو ئاینەدا‪.‬‬

‫ژمارە لە یۆگادا‬
‫یۆگیەكان بەوە ناسراون كەسانی ئارام و پڕ خۆشەویستین و كار‬
‫دەكەن بۆ ناسینی خودی خۆیان‪ .‬ئەوان رۆژانە ‪ 108‬جار ناوی‬
‫خودا دەڵێنەوە كە كۆی ژمارەكانی دەكاتە ‪. 9‬ڕۆژانە ‪ 3‬جار ویستە‬
‫دەروونییەكانی خۆیان دەڵێنەوە و كاتێك داوای شتێك دەكەن سێ جار‬
‫‪10‬‬
‫دووبارەی دەكەنەوە هەروەها ئەوان لەڕێگەی ژمارە و كاتەكانی‬
‫لەدایكبوونیانەوە دەتوانن پێشهاتی ژیانی خۆیان دیاریبكەن و‬
‫ئاستەنگ و كێشەكانیان پێشتر ببینن و ئەمەش لە كردەی خۆناسیندا‬
‫هاوكاریان دەكات‪ .‬یۆگیەكان پێیانوایە ژمارە دەتوانێت كار لە وزەی‬
‫هەر كارێك بكات‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكیان بەهیچ شێوەیەك‬
‫بڕوایان بە ژمارە نییە و هیچ شتێك نابەستنەوە بە ژمارەكانەوە‪.‬‬

‫ژمارە سیانزە‪ ،‬ژمارە شومەکە ‪:‬‬


‫کاتێک کەسێک کارێکی بە زەحمەت بۆ دەکرێت یان شتێک بە دڵی‬
‫ئەو نابێت دەڵێت‪ ":‬ناوچەوانم ژمارە سیانزەی لێنوسراوە"‪ .‬بۆی‬
‫دەڵێن ژمارە سیانزە شومە؟ ئەم بیروباوەڕە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە‬
‫بۆ ڕۆمانەکان و لەوێشەوە گواستراوەتەوە بۆ زۆر شوێنی دیکەی‬
‫جیهان و ئەمریکا و بەریتانیاش دوانن لەو شوێنانەی کە ژمارە‬
‫سیانزە بە شوم دەبینن و ئەمەش تا ئاستی کەسایەتی زۆر گەورەی‬
‫تەنانەت سیاسی ئەو دوو واڵتە ڕۆشتووە ‪.‬فەیلەسوفانی‬
‫ئیخوانولسەففا (اخوان الصفا) لەبارەی ژمارەکانەوە دەڵێن‪ :‬هیچ‬
‫ڕێگەیەک نیە بۆ چوونە نێو قوتابخانەی حیکمەت و داناییەوە هەتا‬
‫ئەوەی مرۆڤ لە قۆناغی ئاژەڵیەوە سەرنەکەوێت بۆ قوناغی‬
‫رۆحانیی بوون‪ .‬ژمارەکان مانایان نیە بەاڵم لە تێکەڵکردن و‬
‫بەکارهێنانیان‪ ،‬هێزی خۆیان نمایش دەکەن و هاوکاری مرۆڤ‬
‫دەکەن بۆ چوون بەرەو ڕۆحانیی بوون ‪.‬اخوانو سەفاییەکان بڕوایان‬
‫‪11‬‬
‫بە کاریگەری ژمارەکان هەبووە‪ ،‬بەاڵم بڕوایان بەوە نەبووە کە‬
‫ژمارەکان شوم بن یان خراپ وەک ئەوەی کە هەندێ لە خەڵکی تا‬
‫ئێستاش بڕوایان پێیەتی‪ ،‬بۆ نمونە وەکو ژمارە ‪ ١٣‬کە هەندێک‬
‫پێیان وایە شومەو بەتایبەت ئەگەر لە ڕۆژی هەینیدابێت کارەسات‬
‫بەدوای خۆیدا دەهێنێت‪ ،‬یان لەکاتی بۆنەو کۆبوونەوەکاندا بۆ کۆتا‬
‫کەس ساڵ تێناپەڕێت کە کارەسات دەهێنێت‪ .‬بەاڵم ڕاستیەکەی‬
‫ئەوەیە لە زانستی نومەرۆلۆجیدا هیچ شتێک لەم بارایەوە نیە و‬
‫تەنها ئاماژەیەک بوونی هەبێت لە ئەستێرەناسیدایە کە پێیوایە ژمارە‬
‫سیانزە پەیوەستە بە هەسارەی (ئۆرانوس)ەوەو ئەو هەسارەیەش‬
‫هەسارەی گۆڕان و سوپڕایزەکانە و ئەم گۆڕانانەش مەرج نیە‬
‫خراپ بن ‪.‬بەاڵم ئەوەش بزانین لەبەرابەر شومیی ژمارەی سیانزە‪،‬‬
‫لە نومەرۆلۆژیدا باسی ژمارەی خۆشەویستی کراوە ‪.‬فەیلەسوفی‬
‫گەورەی ئیسالمی ئیبن خەلدون باس لە دوو ژمارە دەکات کە بە‬
‫ژمارەکانی خۆشەویستی دەناسرێن‪ .‬دیکارتی فەیلەسوفی ئەڵمانی و‬
‫لێۆناردۆ ئەویڵر و لیۆناردۆ یوجین و فیساگۆرس و ئەفاڵتون گەلێ‬
‫لە بیرکاریزان و پزیشکە کۆنەکانی وەکو ثابت الحرانی کە ‪ ٨٢٦‬ی‬
‫زاینیدا ژیاوە‪ ،‬باسیان لە ژمارەی خۆشەویستی کردووە‪.‬‬

‫ژمارەکانی خۆشەویستی چین؟‬


‫بڕوایەک هەیە دەوترێت ئەگەر ژمارە ‪ ٢٢٠‬کە بە پێی حساباتی‬
‫ئەبجەدی دەبێتە وشەی(ڕەک) و ژمارە ‪ ٢٨٤‬کە بەپێی هەمان‬
‫حسابات دەبێتە وشەی (ڕەفد) لەسەر جلەکانت یان لەسەر لەشت یان‬
‫‪12‬‬
‫هەر کاغەزێک بنوسیت و لەگیرفانتی دابنێیت‪ ،‬ئەوا خۆشەویست‬
‫دەبیت و لەرەی وزەیی ئەو ژمارەیە وا دەکات کارەکانت لەالی ئەو‬
‫کەسەی دەچیتە الی‪ ،‬مەیسەر ببن و کەس دەست نەنێت بە‬
‫ڕووتەوە‪ .‬لەگەڵ ئەوەدا کە هێزی ئەم دوو ژمارەیە تاقیکراوەتەوە‪،‬‬
‫بەاڵم هێشتا هەندێک پێیان وایە کە بڕوای بەهێزی مرۆڤ بەو‬
‫ژمارەیەیە وا دەکات مرۆڤەکە ببێتە خاوەنی متمانەبەخۆبوون و‬
‫هێزێکی دەروونی وا کە بتوانێت بەرامبەرەکەی داگیربکات و ئەمە‬
‫واتە هێزەکە لە خودی مرۆڤەکەدایە نەک لە ژمارەکەدا‪.‬‬

‫ژمارەناسیی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە گەردووندا هەر ژمارەیەک‬


‫لەرەرێکی تایبەتی خۆی هەیە‬

‫بێگومان هەر زانستێک دوو دیوی هەیە بۆ بەکارهێنان‪ ،‬دیوێکی‬


‫باش و دیوێکی خراپ‪ .‬دیوە باشەکەی زانستی تەکنەلۆژیا بۆ‬
‫ئاسانکردنی ژیانی مرۆڤەو دیوە خراپەکەشی بۆ جەنگ و یەکتر‬
‫کوشتنە‪ .‬زانستی ژمارەناسییش بەهەمان شێوە دیوێکی بۆ خۆناسی‬
‫و دیوەکەی تری بۆ ئازاردان و بەکارهێنانی ئەوانی ترە‪ .‬شاراوەیی‬
‫ئەم زانستەش بۆ هەزاران ساڵ هۆکارەکەی ئەوەبووە کە لە دەستی‬
‫کەسانی خراپ بیپارێزن‪.‬‬

‫بەاڵم بە دەرکەوتنی نوسین و باڵوبوونەوەی بۆ نمونە بڕێک کتێب‬


‫لەسەر سیحر و جادوو‪ ،‬وایکردووە هەندێک خەڵک سودی خراپ‬
‫‪13‬‬
‫لەم زانستە وەربگرن‪ .‬لە نمونەی ئەو کتێبانەش زۆرن کە لە‬
‫سەدەکانی ‪ ١٢‬و ‪ ١٣‬ی زایینیدا و بەتایبەت لە کلتوری ڕۆژاوادا‬
‫نوسراون‪ .‬ئەم کتێبانە هەموویان لە جیهانی ئیسالمی و جیهانی‬
‫مەسیحیەتدا قەدەغەن‪ ،‬چونکە گەورەترین سەرچاوەی فێرکردنی‬
‫سیحر و جادوون‪ .‬بەداخەوە ئێستا کەسانێک بێ شارەزایی تەواو لەم‬
‫زانستە دەست دەدەنە کردنی هەندێ کار کە بە زیانی خۆیان و‬
‫خەڵکیش کۆتایی دێت‪ ،‬چونکە ئەم زانستە سااڵنێک شارەزایی‬
‫دەوێت بۆ ئەوەی بتوانیت لە بنەماو وردەکاریەکانی شارەزابیت‪.‬‬
‫دەتوانین پێکەوە هەندێ لەو نوسینە کۆنانە ببینین‪:‬‬

‫بەم جۆرە ئەگەرچی ژمارەناسیی تەنها بەشی سیحر و جادوو نییە‪،‬‬


‫بەاڵم هیچ جادوو و جادووگەرێک نییە بێ فێربوونی ژمارەناسی‬
‫بتوانێت کاربکات‪ ....‬لەوانەیە ڕێکەوتتان کردبێت دوعایەک‪،‬‬
‫نووشتیەک‪ ،‬جادوییەکتان کردبێتەوە و دەبینن لەناویدا ژمارە و پیت‬
‫بەشێوەیەکی تێکەڵ و پێکەڵ هەیە کە ناخوێندرێتەوە‪.‬‬

‫ئەو ژمارە و پیتانە بە پێی زانستی ژمارەناسیی بۆ ڕاکێشان یان‬


‫دوورخستنەوەی کەسێک‪ ،‬شتێک‪ ،‬خواست و ئاواتێک نووسراوە‪،‬‬
‫کە باوەڕ وایە دەتوانێت کار لە وزەی گەردوونی بکات بۆ سەر‬
‫ماددە‪ ،‬بەو شێوەیەی لە مەبەستی جادووگەرەکە و جادوودۆستەکەدا‬
‫هەی‪ .‬شارەزایانی ژمارەناسیی پێشنیار دەکەن‪ ،‬خۆتان بپارێزن لە‬
‫هەوڵی خوێندنەوەی ئەو پیت و ژمارانەی بەڕێکەوت لە‬
‫جادووەکاندا دەیانبینن‪ ،‬چونکە ڕەنگە کۆدێکی گەردوونی بەسەرتدا‬
‫بکاتەوە کە ببێتە سەریەشەی گەورەت بۆت‪.‬‬
‫‪14‬‬
‫ناو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی ئینسان هەیە‪ ،‬تەنانەت‬
‫هەندێک لە ڕۆحانییە گەورەکان‪ ،‬پێشنیاری گۆڕینی ناو بۆ هەندێ‬
‫کەس لە بارودۆخە چارەسەرنەکراوەکاندا دەکەن‪ ،‬چونکە دەزانن‬
‫ناوەکان لە پیت پێکهاتوون و پیتەکان بەهای ژمارەییان هەیە و ئەم‬
‫ژمارانە لەگەڵ کۆدەکانی گەردووندا لە پەیوەندیدان‪،‬‬
‫لە کۆتایی هەشتاکاندا کچێکی کورد نەخۆشییەکی سەیر و بێ پێشینە‬
‫دەگرێت‪ ،‬سەریەشەیەکی زۆری هەبوو‪ ،‬تەنانەت ئەوکاتە دەیبەنە‬
‫بەغداد چارەسەری نابێت! ئەم کچە نەخۆشە دەبەنە الی زانای‬
‫گەورەی کوردی تەریقەتی نەقشبەندی شێخ عوسمانی بیارە‪ ،‬ئەو‬
‫دەستبەجێ لەدوای پرسینی ناوەکەی داوای کرد ناوەکەی بگۆڕن بۆ‬
‫ناوێکی تر کە خۆی پێشنیاری کرد‪ ،‬بە گۆڕینی ناوەکەی‪ ،‬دوای‬
‫ماوەیەک کچەکە سەریەشەکەی نامێنێت و بەتەواوی چاک دەبێتەوە‪،‬‬
‫ڕەنگە زانست بە شێوەیەکی کۆنکرێتی ئەمە نەسەلمێنێت‪ ،‬بەاڵم ئەم‬
‫ڕووداێک بوو کە من بە چاوی خۆم بینیم!‬

‫ماوەتەوە بپرسین ‪.....‬ئایە هەر بە ڕاستی ژمارە چیە؟ ئایە ژمارە‬


‫كۆدە؟ ئەم كۆدانە دەتوانین ڕێنوێنی ئێمە بكەن بۆ ناسینی خۆمان و‬
‫تەنگو چەلەمەكانی سەر ڕێگەمان؟ ئایا ژمارە كاریگەری هەیە‬
‫لەسەر وزەی لەشی مرۆڤ و وزەی ئەم گەردوونە گەورەیەی كە‬
‫‪15‬‬
‫ئێمەی تێدا دەژین؟ ئەگەر هەیەتی بۆچی زانستی نومەرۆلۆجی‬
‫وەكو زانستێكی تەواو ناسەلمێنرێت و دانی پێدانانرێت لەالیەن‬
‫زانستی نوێوە‪ .‬ئەگەر كاریگەریشی نیە‪ ،‬بۆچی فەیلەسوف و‬
‫زاناگەلێكی گەورە لە جیهاندا باسیدەكەن و كاری پێدەكەن و ژیانی‬
‫خۆیانی لەسەر بنیات دەنێن؟ باشترە لە خۆمان بپرسین ئایا شتگەلێك‬
‫هەیە لەسەر ژمارە كە ئێمە نەیزانین و بمانەوێت بیزانین؟ ئایە ئێمە‬
‫هەموو شتێك لەم گەردوونەدا دەزانین‪..‬؟!‬

‫بەرنامەی داهاتوو‪ ،‬شتێکی سەرنجڕاکێشترم بۆ ئامادەکردوون‪.‬‬

‫‪16‬‬

You might also like