Download as pdf or txt
Download as pdf or txt
You are on page 1of 1

‫ناو ‪ :‬شڤان بەختیار هیدایت‬

‫وەاڵمی پرسیاری یەکەم ‪:‬‬


‫تیگەیشتنم بۆ کوردبوون ئەوەیە کە یەکەم جار پرسیار لە خۆم بکەم چی وام لیدەکات من بە خۆم بڵێم کوردم‪ .‬سەرەتا زمان‪،‬‬
‫ئەوەی کە بە ئاسانی من جیا دەکاتەوە لە نەتەوەیەکی دیکە وەک عەرەب‪،‬فارس یان هەر نەتەوەیەکی دیکە زمانەکەمە‪،‬‬
‫چونکە یەکەم شت کە منی بتوانرێ کوردێکی پێ بناسیتەوە جوانی ئاخاوتنیتی بە زمانی کوردی‪ ،‬دووەم کولتور یەکێکە لەو‬
‫شتانەی کە وا دەکات کوردێکی پێ بناسیتەوە نمونە وەک جلی ڕەسەنی کوردی و مامەڵەکردنی کوردی و هەر لە شێوازی‬
‫ساڵو کردنەوە هەتاوەکو میوانداری و تا کۆتایی‪ .‬زۆر خاڵی دیکە هەن کە بتوانین کوردبوونی کەسێکی پێ بسەلمێنی‪ ،‬نمونە‬
‫وەک خۆ بەخت کردن بۆ زمان و نەتەوەو خاکەکەمان‪ ،‬یان کاتێ بیانیەک قسە بە نەتەوەکەمان دەکات و دەبینیت هەستی‬
‫کورد بوونی دەرەکەوێت و بە زەبری وەاڵمی دەداتەوە‪ ،‬یان کەسەکە هەمووکات ئااڵی کوردستان دەبینیت هەست بە شانازی‬
‫دەکات دەڵێ ئەوە ئااڵکەمە! یان چەن خۆشە لە دەرەوەی واڵت چاوت بە ئااڵی نەتەوەکەت بکەوێت یەکسەرهەست بە‬
‫کوردایەتی زۆر دەکەیت لە ناخەوە!‪ .‬کورد بوونی خۆم بەوە دەبینم بەوە دەیناسمەوە کە کەم نەتەوە وەک نەتەوەی کورد‬
‫دووچاری سەختی و دەربەدەری و ئاڵەنگاری بووەتەوە‪ ،‬هەشە بۆ نمونە خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ دەرەوەی واڵت‬
‫مناڵەکەیان فێری زمان و کەلتوری و نەتەوەیە تر کردووە بەس هەندێ جار ئەو مندااڵنە وەک بڵێی پەیوەندیەکی ڕۆحی بە‬
‫کورد بوونەوە هەبێت و هەمیشە شانازی بە کوردەوە بکات و هەستی کوردایەتی تیایدا زیندوو بیت‪ ،‬ڕەنگە زمانی کوردیش‬
‫بەباشی نەزانێت یان کوردستانی نەبینیبێت بەاڵم ئەو هەست بو کورد بوونەوەی وای لیدەکات کە کورد بێت‪ .‬وە بابەتێ دیکە‬
‫هەیە بەداخەوە کە زۆر دەبینرێ لەناو خەلکیدا ئەوەیە کە سەختی گوزەران یان دەسەاڵتی خراپ یان هەر هۆکارێکی الواز‬
‫وایان لێدەکات هەستی کورد بوونیان الوازبێت‪ ،‬باکیان نیە واڵت و خاکیان لەناوبچێ و دەڵێن کوردایەتی سوودی نەبووە‬
‫بۆم! یان باکی نیە لە خاکی خۆیدا بە زمانی بیانی بخوێنێت و بگرە زیاتر شانازی بەو زمانە بیانیە دەکات کە فێری بووە! ‪،‬‬
‫وەک خۆم کورد بوون الی من ئەوەیە شانازی بە زمانی خۆمەوە بکەم کو کوردیە‪ ،‬هەمیشە باشە خاک و واڵتەکەم بوێت و‬
‫خەون بە دەوڵەت بوونە ببینم و بە کرداری هەنگاوی بۆ بنێم و هەر داگیرکاریەک ڕەت بکەمەوەو پێم ناخۆش بێت کە‬
‫دوچاری نەتەوەکەم دەبیتەوە‪ ،‬وە ڕێگربم لە کاڵبوونەوەی هەستی کوردایەتی خۆم خێزانەکەم و هاوڕێ و نزیکەکانم‪.‬‬

‫وەاڵمی پرسیاری دووەم‪:‬‬


‫سەبارەت بەو دێرەی کە ئاماژەت پێکردووە بەڕای من ڕاستە چونکە ئێستا دەبینیت گەلی عێراق زۆر بە ئاسوودەی دێنە کوردستان و‬
‫کار دەکەن و بگرە ماڵ و حاڵیشمان داگیر دەکەن وەک لەوەی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بینرا کە ماڵە کوردەکان کە چۆڵ‬
‫کرابوون لە ترای هەڕەشە عەرەبەکان داگیران دەکرد‪ ،‬بێ دەولەتی وای کردووە نەتوانین مافی خۆمان هەبێت و بتوانین ئازادی و‬
‫ئاسوودەی لە خاکی خۆمان بژین وەک کوردێک‪ ،‬وەک دەبینی داهاتی خاکەم دەگەڕێتەوە بۆ عێراق و لەوێ بەسەر هەموو عێراقدا‬
‫دابەش دەکرێت‪ ،‬یان کوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبینیت هەموو ئازادی کورد بوونێکیان لێ زەوت کراوە‪ ،‬ماڵیان داگیر‬
‫دەکرێ نابێ قسە بکەن! زمانی کوردیان لێ قەدەغە دەکرێ نابێ قسە بکەن! نابی داوای مافی خۆیان بکەن!‬

‫کورد بوون سەختە بەس شانازییە‪..‬‬

‫سوپاس بۆ خوێندنەوەی وەاڵمەکانم مامۆستا گیان‪.‬‬

You might also like