Professional Documents
Culture Documents
Hatwan Journal June 2023
Hatwan Journal June 2023
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
1
پچرانی
بهستهری خاچی
پێشهوهی ئهژنۆ
د .بهڵین مستهفا رانییهیی
خوێندکاری دکتۆرا لە نەشتەرگەریی ئێسکوشکاوی
توێکاری
ئەژنۆ لە ٤شانەی سەرەکی پێكهاتووە،
کە بریتین لە :ئێسک ،کڕکڕاگە ،بەستەر
(ئێسکەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە) و ژێ
(ماسولکە بە ئێسکەوە ئەبەستێتەوە).
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
2
سێ ئێسک یەکئەگرن و ئەژنۆ پێکئەهێنن
کەبریتین لە ئێسکی ڕان و قامیشە (ئێسکی
الق) و کاڵوەی ئەژنۆ (ئەکەوێتە پێشەوەی
ئەژنۆ و پارێزگاری لە جومگەکە ئەکات).
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
3
- ١بەستەرەکانی التەنیشت (ی ئەژنۆ):
ئەمانەش دوو دانەن کەبریتین لە بەستەری
التەنیشتی ناوەوە و دەرەوە ،ئیشیان
جڵەوکردنی جوڵەیی نائاسایی ئەژنۆیە
بەشێوەی ئاسۆیی واتا چی لەناوەوە بۆ
دەرەوە یان لە دەرەوە بۆ ناوەوە.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
4
لەناو ئەژنۆ دانە .شێوازی هەڵکەوتنیان لەناو
ئەژنۆ دا شێوە خاچییە و بۆیە بەم ناوە
ناسراون .لە ژمارەدا دوو دانەن ،کە بریتین
لە
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
5
ئەگەری پچڕانی زۆرترە بەبەراورد بەبەستەرە
خاچییەکەی دیکەوە .ئەم بەستەرە
سەرهەڵدانەکەی لە پێشەوەی قامیشەیە وە
لە پشتەوەی ئێسکی ڕان ئەگیرسێتەوە.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
6
خاچی پێشەوە .ئەم بەستەرە لە دوماهی
قامیشە سەرهەڵئەدات و لەپێشەوەی ئێسکی
ڕان ئەگیرسێتەوە.
هەر لەناو ئەژنۆ دا دوو کڕکڕاگەی شێوە
دەمەداسمان هەیە ،کە بریتین لە کڕکڕاگەی
ناوەوە و کڕکڕاگەی دەرەوە ،کەڕۆڵی دۆشەک
ئەبینن بۆ دوماهی (کۆتایی) ئێسکەکان.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
7
لەگەڵ پچڕانی ئەم بەستەرە دا کەسەکە
گوێی لە تەپەیەک دەبێت لەناو ئەژنۆی دا،
وە پاشان ئاوسان ڕوودەدات و جومگەکە
ئازاری دەبێت و ناجێگیر دەبێت ،لەمەوە
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
8
نەخۆش ناتوانێت قورسایی بخاتە سەر
ئەژنۆکەی.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
9
بەبەراورد بە پیاوان لەزۆرێک لە وەرزشەکان
دا ئەگەری پچرانی بەستەرەکە لە ژنان دا
زۆرترە.
هەبوونی بەستەرێکی پچڕاو ئەگەری
سووانی جومگە زیاد دەکات بەاڵم مەرج
نییە دانانەوەی بەستەرەکە ئەگەرەکە کەم
بکاتەوە.
پۆلێنکردن
زیاتر لە نیوەی ئەو جارانەی کە بەستەری
خاچی پێشەوە ئەپچڕێت کڕکڕاگەی ناو
جومگەکەش لەگەڵی دا ئەدڕێت یان
بەستەرەکانی التەنیشتی ئەژنۆش ئەپچڕێن.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
10
زیانی بەرکەوتووە لەئەنجامی لێککشانەوە
بەاڵم توانای هەیە کەوا جومگەکە بەجێگیری
بهێڵێتیەوە.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
11
و باوترین دۆخە کەبەسەر بەستەرەکە
دادێت .لەم ڕەوشە دا دەکرێت بەستەرەکە
لەناوەڕاستەوە بپچڕێت یان لە ئێسکەکەوە
هەڵبکێشرێت لەمەوە جومگەکە ناجێگیر
دەبێت.
سییانەی ناشاد:
لەئەنجامی هێزێکەوە دروست ئەبێت کە
لەدەرەوەی جومگەکەوە ئەخرێتە سەر ئەژنۆ
لەکاتێکدا پێی نەخۆشەکە چەسپاوە لە
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
12
زەوی.
لەم بارەدا بەستەری خاچی پێشەوە و
کڕکڕاگەی ناوەوە و بەستەری التەنیشتی
ناوەوە زیانیان بەر ئەکەوێت.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
13
-٧ئاوسانی ئەژنۆ (دەستبەجێ ٢٤ -
کاتژمێر) .ئاوساوییەکە ئەکرێت خۆی
نەمێنێت گەر کەسەکە پشوو بدات بە
ئەژنۆکەی .بەاڵم گەر زوو دەست بکاتەوە بە
چاالکی ئەوا بەهۆی ناجێگیری جومگەکەوە
زیانی زیاتر بە کڕکڕاگەی ئەژنۆ ئەکەوێت و
ئاوسانەکە زیاتر دەبێت.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
14
و سکااڵکانی پچڕانی بەستەری خاچی
پێشەوەت هەبوو .وەکو دەزانین جومگەی
ئەژنۆ جومگەیەکی ئاڵۆزە و پێکهاتووە لە:
ئێسک و بەستەر و کڕکڕاگە و ژێ؛ پێویستە
سەرجەمیان تەندروست بن بۆ ئەوەی ئەژنۆ
بە خاسی ئیش بکات .زۆر گرنگە ئاریشەکان
بەزوویی دەستنیشان بکرێن بۆ ئەوەی زیانی
زیاتر ڕوونەدات و چارەسەری تەواوەتی
وەربگیرێت.
هۆکارەکان
پچڕانی ئەم بەستەرە زیاتر لە چاالکییە
وەرزشییەکان دا ڕووئەدات ،وەکو
-١لەناکاوی هێواش کردنەوەی خێرایی و
گۆڕینی ئاڕاستە لەکاتی ڕاکردن دا.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
15
-٢خۆسووڕانەوە لە کاتێک دا پێی کەسەکە
جێگیر بووبێت لەزەوی.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
16
-٣نیشتنەوەی هەڵە لەبازدان.
-٤وەستان لەناکاو.
-٥پێکانی وەرزشی وەکو بەرکەوتنی زەبری
ڕاستەوخۆ بەبەر ئەژنۆ.
هۆکاری مەترسیداری
چەند هۆکارێک هەیە ئەگەری تووشبوون زیاد
ئەکات ،وەکو:
-١جێندهری مێ :بەهۆی جیاوازی توێکاری
و هێزی ماسولکە و کاریگەری هاندەرەکانی
(هۆرمۆن)ی ژنانە.
-٢ئەنجام دانی هەندێک وەرزش وەکو تۆپی
پێ و باسکە و خلیسکانی سەربەفر.
-٣لەپێکردنی پێاڵوی ناڕێک.
-٤وەرزشکردن لەسەر چیمەنی دەستکرد.
لەبەرکردنی بەستەری تایبەتی ئەژنۆ ڕێگری
ناکات لەڕوودانی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ و
دووبارە پچڕانەوەشی پاش نەشتەرگەری.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
17
ئاڵۆزبوونەکان:
پچڕانی بەستەری ئەژنۆ ئەگەری
سووانی جومگە زیاتر ئەکات .سەرەڕای
دروستکردنەوەشی ڕێگری ناکرێت لە
تووشبوون .ئەگەری تووشبوونەکە پشت
بە تووندی یەکەم زەبر و زیان خواردنی
بەشەکانی دیکەی ئەژنۆ (وەکو کڕکڕاگەکان)
و چاالکی دوای نەشتەرگەرییەکە ئەبەستێت.
گەر نەخۆشەکە نەشتەرگەری ئەنجام نەدات،
ئەوا بەهۆی لێکخشانی کۆتاییەکانی ڕان و
الق لەیەکەوە جومگەکە ئەڕوشێت سەرەڕای
ئەمە پچڕانی بەستەرەکە بەتەنیا خۆی
بەسە بۆ سۆی جەمگەکە و هەموو ئەمانەش
ئەگەری سووانی جومگەکە زیاد دەکەن.
ئامار
سااڵنە لە ئەمریکا ٢٠٠ .هەزار کەس
دووچاری پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوە
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
18
ئەبن .بەنزیکەیی لەهەر ١٠٠هەزار کەسێک
٦٩کەس دوچار ئەبن .ئەگەری تووشبوون
لەتەمەنی هەرزەکاری و گەنجی زۆرترە،
بەشێوەیەک لەجێندهری نێردا زیاتر
لەتەمەنی ٢٤-١٩ساڵی زیاتر ڕووئەدات و
لەڕەگەزی مێ دا زیاتر لەتەمەنی ١٨-١٤
ساڵی ڕووئەدات.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
19
چەند هۆکارێک ئاماژەی پێدراوە ،وەکو
پشکنینی پزیشکی
لەکاتی سەردانی پزیشک ،زۆربەی کات
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
20
لەگەڵ دیرۆکی نەخۆشییەکە و پشکنینی
سەرجێیی ئەتوانرێت دۆخەکە دەستنیشان
بکرێت .لەکاتی پشکنینەکە دا ئەژنۆ
زیانخواردووەکە بەراورد ئەکرێت بە ئەژنۆ
ساغەکە .لەنموونەی پشکنینە سەرجێیەکان
کەبۆ ئەژنۆ دەکرێن وەکو:
ا -پشکنینی الخمان کە وردترین پشکنینە بۆ
پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوە.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
21
ب -پشکنینی پێشەوەی چەکمەجی.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
22
ئێکسسبهرداری و تیشکهوێنه
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
23
تیشکە ئەتوانێت ناو جومگەکە پیشان بدات
و بەرچاوڕوونمان بکات لەوەی بزانین دۆخی
بەستەرەکان و کڕکڕاگەکانی ناو ئەژنۆکە
چۆنن.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
24
نەگیرێت.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
25
نەزۆکاندن لەناو ژنە وەرزشوانەکان ئەگەری
پچڕانی بەستەرەکە کەم بکاتەوە.
چارەسەر
چارەسەری ئەم بارە جۆراو جۆرە و پشت
بە پێداویستی نەخۆشەکە دەبەستێت ،بۆ
نموونە لە کەسانی گەنج دا کەوەرزشی
توند ئەنجام ئەدەن ئەوا پێویستیان
بەنەشتەرگەری ئەبێت بۆ ئەوەی
بەتەندروستی بگەڕێنەوە بۆ وەرزشەکەیان.
بەاڵم کەسانی بەتەمەن و ناچاالک
ئەکرێت نەشتەرگەری نەکەن بەمەرجێک
دووربکەونەوە لەچاالکی زۆر.
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
26
-٢پێدانەوەی متمانە بەنەخۆش لەوەی
کەدەتوانێت جومگەکە ئاسایی بەکاربهێنێت.
-٣ڕێگری لەوەی جومگەکە زیانی زیاتری
بەربکەوێت و تووشی سووانی جومگە ببێت.
چارەسەری نانەشتەرگری
ئەم چارەسەرە زیاتر بۆ کەسانی بەتەمەنە
کەئاستی چاالکیان کەمترە بەبەراورد
بەگەنجان و کەسانی پێگەیشتوو .لەم بارەدا
نەخۆشەکە ئەخرێتە ناو چارەسەرێکی
سرووشتی تۆکمەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی
هێزی ماسولکەکان و جوڵەی ئەژنۆکە و
متمانەی دەروونی کەسەکە بە ئەژنۆکەی.
لەژمارەیەکی کەمی نەخۆشدا ئەکرێت
بەستەرەکە تەواو نەپچڕابێت و ئەو چەند
ڕیشاڵە کەمەی بەستەرەکە کەپچڕاون
بەرەبەرە یەکبگرنەوە .مەودای کاتی
چارەسەری نانەشتەرگەری ٦-٣مانگە و
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
27
کاتەکە پشت بەو زیانەی کەیەکەم جار بەر
بەستەرەکە کەوتووە ئەبەستێت .ئەکرێت
هەندێک نەخۆش هەبێت بەئەنجامی ئەم
چارەسەرە قایل نەبێت و بەرەو چارەسەری
نەشتەرگەری بچێت.
نەشتەرگەری
نەشتەرگەرییەکە لەڕێگەی ناوئهژنۆبینەوە
ئەکرێت ،چەند کونێکی بچوک لەدەوری
ئەژنۆوە ئەکرێت بۆ بەڕێکردنی کامێرا و
ئامێرە پێویستەکان .بەستەرە کۆنەکە
الئەبردرێت و بەستەرێکی نوێ لە شوێنی
دائەنرەێت .موتوربەی بەستەرە نوێیەکە
لەخودی نەخۆشەکە لەهەمان الق یان
پەلەکەی تری وەربگیرێت .دەشکرێت لە
کەسێکی ترەوە وەربگیرێت (سەرچاوەی
مرۆیی مردوو یان زیندوو).
ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکە لەڕێگەی
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
28
ناوبینەوە یارمەتی نەخۆشەکە ئەدات لەوەی
کەمترین برینی هەبێت و ئەگەری سۆکردن
کەم ببێتەوە و بەزوویی بگەڕێتەوە سەر کار.
لەپاش نەشتەرگەییەکەوە نەخۆشەکە
ئەخرێتە ناو ڕاهێنانێکی توند و تۆڵەوە
بەمەبەستی بەهێزکردنەوەی ماسولکەکانی
دەوری ئەژنۆی و فراوانکردنەوەی مەودای
جوڵەی ئەژنۆکە.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
29
سەبارەت بە کاتی ئەنجام دانی
نەشتەرگەرییەکە ڕاجیایی هەیە ،هەندێک لە
توێژنەوەکان ئەڵێن نەشتەرگەری ڕاستەوخۆ
پاش تووشبوون بەپچڕانەکە زیان بە
جومگەکە ئەگەیەنێت ،لەکاتێکدا بەشێکی
دیکە لە توێژینەوەکان ئەڵێن جیاوازی نییە
چ کاتێک نەشتەرگەرییەکە ئەکرێت .لەالی
زانستگەی ئەمریکیی پزیشکانی شکاوی
بەڵگەی مامناوەند هەیە کەباشترین
کات بۆ نەشتەرگەرییەکە
لەماوەی ٥مانگی دوای
پچڕانەکەیە ،ئەمەش بۆ ئەوەی
جومگەکە زیانی زیاتر نەخوات و ئیشکردنی
جومگەی نەخۆشەکە بەرەو پێشەوە بچێت.
ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکە لەکاتێکی
زوودا لە توێژی نەخۆشانی گەنج دا
یاریدەدەر ئەبێت لەوەی نەخۆشەکە زووتر
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
30
بگەڕێتەوە بۆ ئاستی چاالکی پێش پچڕانەکە
گەر بەراورد بکرێت بەو نەخۆشانەی کە
درەنگ نەشتەرگەری ئەکەن یان چارەسەری
نانەشتەرگەری هەڵئەبژێرن.
ڕاهێنانەو ه
ڕاهێنانەوەی پاش نەشتەرگەری لەبەراییدا
بۆ ئەوەیە کەمەودای جوڵەی ئەژنۆ زیاد
بکات لەپاشتردا بۆ ئەوەیە کە ماسولکەکانی
دەوری ئەژنۆ بەهێزبکات بەمەبەستی
پارێزگاری لە بەستەرە چێنراوە نوێیەکە
و جێگیرکردنی جومگەکە .ئەم وەرزشانە
ئەبیت بۆ ماوەی ٦مانگ یان زیاتر بەردەوام
بن بۆ ئەوەی نەخۆشەکە یاخود وەرزشوانەکە
بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن ،ئەم ماوەیە
پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و جڵەو
بۆسەر ئەژنۆکە بەمەبەستی ڕێگری لەوەی بۆ
دووەم جار زەبر بەر جومگەکە بکەوێت.
هةتوان َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز
31
دەرەنجامی ڕەوتی نەخۆشییەکە
َ
سالي بيست ودوو /ذمارة /259ثووشثةري/2723جوني 2023ز هةتوان
32