Download as pdf or txt
Download as pdf or txt
You are on page 1of 28

‫زانکۆی سەاڵحەدین‬

‫کۆلێژی پەروەردەی شەقاڵوە‬


‫بەشی زمانی کوردی‬

‫پڕۆژەی دەرچوون‪:‬‬

‫((الدانی ڕێزمانی له شیعرهكانی عهباس عهبدوڵاڵ یوسفدا))‬


‫توێژەران‪:‬‬

‫عومەر سمایل غەفور‬ ‫عادل حسن محمد‬


‫سەرپەرشتیار‪:‬‬
‫م‪ .‬خەبات هادی جمیل‬

‫‪۲۰۱۹‬‬
‫پێشەکی‬
‫ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە‪:‬‬

‫ئەم ناونیشانەی‪ ،‬کە بۆ لێکۆڵینەوەکەمان دیاریکردووە‪ ،‬بریتییە لە ‪ :‬الدانی ڕێزمانی لە شیعرەکانی عەباس‬
‫عەبدوڵاڵ یوسفدا‬

‫ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە‪:‬‬
‫ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان ڕێبازێکی وەسفی شیکارییە‪ ،‬کە تێیدا باسی بابەتەکانمان کردووە‪ ،‬پاشان شڕوڤەی‬
‫خۆمانمان بۆ هەریەک لە تەوەرەکان کردووە‪.‬‬

‫هۆی هەڵبژاردنی بابەتەکە‪:‬‬


‫هۆکاری سەرەکی هەڵبژاردنی ئەم بابەتە ‪ ،‬پەیوەستە بە زەوق و سەلیقەی خۆمان‪ ،‬چونکە ئێمە حەزمان لە‬
‫هەردوو بواری زمان و ئەدەب هەبوو ‪ ،‬نەدەکرا تەنیا باسی زمان یان تەنیا باسی ئەدەب بکەین‪ ،‬بۆیە‬
‫بابەتێکمان هەڵبژارد‪ ،‬کە هەردوو الیەنی زمان و ئەدەب لەخۆ دەگرێ‪ ،‬ئەگەرچی لە بنەڕەتدا بابەتەکە‬
‫بابەتێکی زمانەوانییە‪ ،‬بەاڵم پڕاکتیزەکردنی لەسەر شیعرە‪ ،‬شیعریش ژانرێکی ئەدەبییە‪.‬‬

‫گیروگرفتەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە‪:‬‬


‫هیچ لێکۆڵینەوەیەک لە کێشە و کێماسی بەدەر نییە‪ ،‬بۆیە ئێمەش کێشەی کەمی سەرچاوەمان هەبوو‪ ،‬بەدەر‬
‫لە هەر لێکۆڵینەوەیەک الدان کەم ترین سەرچاوەی هەیە‪ .‬هەروەها بەهۆی پابەندبوونمان بە ئەرکی‬
‫ڕاهێنان کاتی کەممان لەبەردەست مابوو‪.‬‬

‫ئامانجی لێکۆڵینەوەکە‪:‬‬
‫ئامانجمان لە لێکۆڵینەوەکە ئەوەیە‪ ،‬کە بسەلمێنین کە زمان و ئەدەب تەواوکەری یەکترن و لە یەکتر‬
‫جیاناکرێنەوە‪ ،‬بەو واتایەی هەمیشە زمان کاری بە ئەدەبە و هەمیشە ئەدەبیش کاری بە زمانە‪ ،‬کارەکەی‬
‫ئێمە سەلماندنی ئەو ڕاستییەیە‪ ،‬کە زمان و ئەدەب پەیوەندییەکی زۆریان بە یەکەوە هەیە‪.‬‬

‫ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەکە‪:‬‬
‫لێکۆڵینەوەکەمان لە پێشەکییەک و دوو بەش پێکهاتووە‪.‬بەشی یەکەم‪ ،‬ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێ‪( :‬چەمک و‬
‫پێناسەی الدا ن‪ ،‬جۆرەکانی الدان‪ ،‬مەرجەکانی الدان)‪.‬بەشی دووەم ‪ ،‬پڕاکتیزەکردنی لێکۆڵینەوەکەیە و‬
‫کۆمەڵێک نموونەمان لە شیعرەکانی عەباس عەبدوڵاڵ یوسف وەردەگرتووە و الدانی ڕێزمانیمان‬
‫دەرخستووە‪.‬‬
‫بەشی یەکەم‬
‫چەمک و پێناسەی الدان‬

‫هەموو لێکۆڵینەویەکی ئەدەبی پێویستی بە الیەنی تیۆری هەیە و هەموو کاتێکیش الیەنی تیۆری پێویستی‬
‫بە باسکردنێکی ورد و چاوتیژییەکی زۆر هەیە ‪ ،‬هەروەها پێناسە و زاراوەکان و پێوەندی بابەتەکە لەگەڵ‬
‫بابەتەکانی دیکە جێگەی گرنگیپێدانی لێکۆڵینەوەی ئەدەبین ‪ .‬ئێمە لێرەدا باس لە الدان دەکەین ‪ ،‬دەتوانین‬
‫بڵێین الدان بریتییە لە گوێنەدان و نافەرمانی کردن و تێکشکاندنی یاسا و ڕێسا دیاریکراوەکان‪ ،‬یان ((الدان‬
‫بریتییە لە نۆرم و یاسا باوەکانی زمانی ئۆتۆماتیک ‪ ،‬یان بە واتایەکی تر شاعیر بە کەمکردنی هەندێک‬
‫ڕێسا کە هەندێ جار لە زمانی ئۆتۆماتیک بەکاردێن شیعرەکەی خۆی دروست دەکات‪)).‬‬
‫[عەبدولسەالم‪ ] ٤٤ ،۲۰۰۸:‬بەو واتایەی ئەوە الدان و جۆرەکانی الدانە زمانی شیعر لە زمانی ئاسایی‬
‫خەڵکی و زمانی ئاخاوتن جیادەکاتەوە و جۆرە ڕیتم و ئاوازێکی جیاواز و دژە باوی پێ دەدات‪.‬‬

‫سەرەتا لێکۆڵینەوە لە هەر زانستێک ‪ ،‬پێویستە ئاماژە بە زاراوە و چەمکەکەی بکرێت ‪ ،‬کە دەبێتە‬
‫ڕێگەخۆشکەر بۆ ئاشنابوون و تێگەیشتنمان بۆ ناوەڕۆکی زانستەکە‪ .‬الدان دیاردەیەکی گشتی گەورەیە ‪،‬‬
‫هەر لە کۆنەوە هەبووە و هەموو گەردوون و مرۆڤایەتی دەگرێتەوە ‪ ،‬چونکە هەر لە سەرەتای‬
‫دروستبوونی دونیاوە ‪ ،‬گەردوون بەمشێوەیەیە ئێستا نەبووە ‪ ،‬گۆڕانی بەسەردا هاتووە ‪ ،‬ئەم گۆڕان و‬
‫الدانەش ناوەستێت و هەر بەردەوام دەبێت ‪ ،‬واتا ژیان بە بەردەوامیی لە گۆڕانکاری و‬
‫بەرەوپێشەوەچووندایە ‪ ،‬کەواتە مەبەست لە الدان شکاندن و گۆڕینی شتە باو و باڵوەکانە لە هەر بوارێکدا‬
‫بێت ‪ ،‬چونکە الدان تایبەت نییە بە یەک بوار‪ ،‬زۆر جار پابەندنەبوونی کەسێک بە داب و نەریتی‬
‫کۆمەڵگەکەی بە کەسێکی الدەر دادەندرێت ‪ ،‬یان ڕازی نەبوونی بە یاسا و فەرمانڕەوایی سیاسی‬
‫واڵتەکەی بە کەسێکی یاخی و الدەر دەناسرێت ‪ ((،‬کەواتە الدان لە (بواری ئاین ‪ ،‬بواری ڕەوشت ‪ ،‬داب‬
‫و نەریت ‪ ،‬سیاسەت ‪ ،‬ئەدەب ‪ ،‬زمان‪ )...‬دا هەیە ‪ ،‬هەر یەکێک لەم بوارانەی سەرەوە ‪ ،‬کە ئاماژەمان‬
‫پێکردووە ‪ ،‬ال بدات ‪ ،‬بە مرۆڤێکی سەرپێچیکەر دادەندرێت ‪ ،‬کۆمەڵگە ئەمانە پەسەند ناکات و هەمیشە بە‬
‫شێوەیەکی نەرێنی و نەشیاو باسیان دەکات ‪ ،‬بە پێچەوانەی الدان لە بواری شیعردا ‪ ،‬کە پەسەند و بە‬
‫داهێنان ناو دەبرێت ‪ ،‬بێگومان ئەو الدانەی ئێمەش مەبەستمانە لەم توێژینەوەیەدا باسی بکەین ‪ ،‬ئەو الدانە‬
‫زمانیانەیە کە لەناو شیعردا ڕوو دەدات‪[.‬ناز‪ ] ۲۱ :۲۰۱۳ :‬واتە شیعر ژمارەیەکی زۆری دەرگا و پەنجەرە‬
‫بەسەر الدان و هونەرەکانی ڕەوانبێژی دەکاتەوە ‪ ،‬چونکە ڕەوانبێژی و الدان تێکەڵبوونە و زۆر جاریش‬
‫ئەوەندە تێکەڵ دەبن بە ئەستەم لە یەکتری جیادەکرێنەوە ‪ ،‬ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆر سیمای‬
‫وەکو یەکیان هەیە و لە زۆر خاڵ و یاسای نووسراو و دیاریکراودا هاوبەشن‪.‬‬

‫‪۱‬‬
‫الدان ((ب ابەتێکی بەرفراوانە و بەکاهێنانی زۆری هەیە ‪ ،‬جۆرە الدانێکە لە شێوازی پێکهاتەکان ‪ ،‬لە‬
‫حاڵەتی مەنتقی و واقعی یاسا ئاساییەکان دەردەچێت ‪ ،‬لە کۆنیشدا لەژێر پەردەی ڕەوانبیژیدا مامەڵەی‬
‫لەگەڵ کراوە‪[ )).‬عەبدالقادر‪ ] ۲۳۱ :۲۰۰۸ :‬چونکە سەرەتا لەنێو ڕەوانبێژیدا هەست بە الدانی زۆر دەکرا‬
‫لە هەموو ڕووێکەوە الدان جێگەی خۆی دەکردەوە و هەوڵی دەدا وەک بابەتێکی جیاواز و سەربەخۆ‬
‫دەرکەوێ‪ ،‬بۆیە دواتر لێکۆڵەرەکان لێکۆڵینەوەی زیاتریان ئەنجامدا و چەندین جۆری الدانیان جیاکردەوە‪،‬‬
‫کە هەموویان لێک جیاوازن و بە شێوازێکی تایبەت بە خۆیان دەردەکەون و جێگەی خۆیان لەنێو ئەدەب و‬
‫دەقە ئەدەبییەکاندا دەکەنەوە‪.‬‬

‫((الدان بەهۆی بەزاندنی سنووری بنەما زمانییەکان و پێدانی مانای نوێ بە وشەکان ‪ ،‬جگە لە مانا‬
‫فەرهەنگیەکەی خۆی ‪ ،‬دروست دەبێت ‪ ،‬ئەم دەرچوون لە ڕێسا و سیستەمی زمانییە ‪ ،‬شیعرییەت و جوانی‬
‫بە دەق دەبەخش ێت ‪ ،‬جگە لەوەی نوێگەرییەک دەدات بە زمان و زمان بە زیندوویی دەهێڵێتەوە ‪ ،‬وشە کۆن‬
‫و سواوەکان دووبارە ناکەنەوە ‪ ،‬ڕاستە ڕەنگە لە ڕووی شێوەوە هەر وشە کۆنەکە بێت ‪ ،‬بەاڵم واتای نوێ‬
‫و لە زەمینەی نوێدا بەکار دێت)) [جەبار‪ ]۲۸۲ :۲۰۰۸ :‬الدان دەتوانێ وشەی کۆن زیندوو بکاتەوە ‪،‬‬
‫نەک وەکو خۆی لە ڕووی واتاییەوە ‪ ،‬بەڵکو دەشتوانێ واتای نوێ و دەاللەتی تازەی وەبەردا بکا و وای‬
‫لێ بکات بە جۆرێکی دیکە لەنێو ئەدەبدا واتا بدات بەدەستەوە و جۆرە گوزارشتێکی تازە و نوێ بخاتەڕوو‬
‫‪ ،‬کە جیاواز بێت لەگەڵ واتا و تێگەیشتنە کۆنەکە ‪ ،‬کەواتە الدان دەتوانێ گۆڕانکاری گەورە بەسەر دەقدا‬
‫بێنێت ‪ ،‬بۆیە بەردەوام شاعیرەکان پەنا بۆ الدان دەبەن ‪ ،‬سەرەڕای ئەوەش الدان باشترین ڕێگەیە کە‬
‫لێیەوە شاعیر بە کەمترین وشە زۆرترین واتا دروست بکا ‪ ،‬بۆ نموونە شاعیر دەتوانێ لە ڕێگای‬
‫کورتبڕی الدان بخاتەڕوو هەروەها پەرە بە ئەزموون و شێوازی زمانی شیعریی خۆی بدا‪ .‬بۆیە (( هەموو‬
‫گۆڕانێک بەسەر شیعردا بێت ‪ ،‬زمانیش دەگرێتەوە ‪ ،‬شاعیری نوێ لە کاتێکدا دەیەوێت بەرهەمی نوێ‬
‫بەدەستەوە بدات ‪ ،‬هەموو کۆت و سنوور و پێوانەیەکی کۆنی ئەدەبی بشکێنێ ‪ ،‬هەوڵیش دەدات بە‬
‫جورێکی نوێ ڕەفتار لەگەڵ زماندا بکات ‪ ،‬لەو شێوە ئاسایی و سواوە و بیرۆکراتیەی جاران دووری‬
‫بخاتەوە‪[ )).‬پیرباڵ‪ ] ٦۳ :۲۰۰٥ :‬کەواتە الدان دەتوانێ وشە کۆنەکان زیندوو بکاتەوە لە لەبیرچوونەوە و‬
‫کۆنبوون بیانپارێزێ و بەرگێکی تازەیان لەبەر بکا و بیانکاتە کەرەستەیەکی نوێ بۆ شیعری نوێ ‪،‬‬
‫بەهۆی پێدانی وا تای نوێوە لە ڕێگەی الدان و جۆرە جیا جیاکانییەوە‪.‬‬

‫‪۲‬‬
‫چەمکی الدان بە چوارچێوەیەکی تیۆری بنجی دەژمێردرێت ‪ ،‬بۆ زانینی بۆچوونە بونیادگەرییەکانی شیعر‬
‫‪ ،‬ئەوانەی پەیوەندیدارن بە ڕووە ڕەوانبێژییەکان ‪ ،‬چونکە ((الدان ئەو داڕشتنە تازانەیە ‪ ،‬کە ڕەوانبێژی‬
‫بەرهەمیان دێنێ‪ ،‬بۆیە هەر لە کۆنەوە زانایانی ڕەوانبێژی بە دوور و درێژییەوە تیشکیان خستۆتە سەر‪ ،‬لە‬
‫ئەدەبیاتی ڕۆژئاواش لە سەردەمی نوێوە ‪ ،‬دیسانەوە ئەو چەمکە الی شێوازگەرەکان لە ژێر ناوی‬
‫(شیعرییەت) دا بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەکەوێت ‪( ،‬جۆن کۆهن) بە ئاشکرا باسی لێوە دەکات ‪،‬‬
‫هەندێک جاری دیکەش بە شێوەیەکی شاراوە و لە ژێر ناوی (ئەرکی شیعری) باسی لێوە دەکرێت ‪ ،‬وەکو‬
‫ئەمە الی (یاکبسن) بەدیدەکرێت ‪ ،‬جارێکی دیکەش هەیە ‪ ،‬جۆرێک لە شەفافیەتە و تیشکی دەخرێتە سەر ‪،‬‬
‫وەکو ئەمە الی (تۆدۆڕۆف) هەستی پێدەکەین‪[ )).‬ئیدریس‪.]۷۳ :۲۰۱۳ :‬‬

‫کەوا تە الدان دیاردەیەک نییە ‪ ،‬کە تەنیا تایبەت بێت بە شیعری نوێوە ‪ ،‬بەڵکو تایبەتمەندییەکی هاوبەشە لە‬
‫نێوان کۆن و نوێدا ‪ ،‬بەاڵم ئەوەی هەیە لە شیعری نوێدا ‪ ،‬بۆتە دیاردەیەکی ئاشکرا و سەرەنجڕاکێش ‪ ،‬کە‬
‫وامان لێدەکات لێی وردبینەوە ‪ ،‬وەک دەردەکەوێ ((ڕەوابێژی عەرەبەکان ‪ ،‬لەژێر ناونیشانی جیاوازدا‬
‫مامەڵەیان لەگەڵ ئەم چەمکەدا کردووە ‪ ،‬وەک پێش و پاش خستن ‪ ،‬البردن ‪ ،‬کورتبڕی‪ ... ،‬کە هەموویان‬
‫لە زمانی نوێدا واتای الدان دەگەیەنن‪[ )).‬ناز‪ ]۲٥ :۲۰۱۳ :‬چونکە الدان دەتوانێ جێگەی هەموو‬
‫زمانەکان لەنێو یەک دەقدا بکاتەوە و ئەزموونی شیعرەکەش بەرەو پێشەوە ببات ‪ ،‬چونکە بەکارهێنانی‬
‫وشەی زمانەکانی تر لەنێو شیعری کوردیدا ڕێگەپێدراوە و هونەرێکی ڕەوانبێژی دەگڕێتەوە ‪ ،‬کە ئەویش‬
‫پێی دەگوترێ تێکهەڵکێش ‪ ،‬لە الدانی وشەسازیشدا ئەمە بوونی هەیە‪.‬‬

‫‪۳‬‬
‫الدان هەمیشە لەگەڵ هونەرەکانی ڕەوانبێژیدا دەردەکەوێت ‪ ،‬چونکە الدان هاوشانی ڕەوانبێژی کار دەکات‬
‫بۆ بەهێزکردن و چڕکردنەوەی دەق و جیاکردنەوەی لە زمانی ئاخاوتن و پێدانی جۆرە ڕیتمێکی بەچێژ ‪،‬‬
‫الدان لە شیعردا ڕەوایە و تەنانەت بە جوانکاریش دادەندرێت ‪ ،‬بەاڵم لە ژیانی ڕۆژانە و لە دەرەوەی‬
‫ژانرە ئەدەبییەکانەوە بە پێ چەوانەویە ‪ ،‬بۆ نموونە هەندێک کەس هەسە ڕەخنە و گلەیی لە ژیان و سیستەمی‬
‫بەڕێوەبردن و دام و دەزگاکانی دەوڵەت هەیە ‪ ،‬بۆیە دژیان دەوەستێتەوە و بە هەموو شێوازێک لەو یاسا و‬
‫ڕێسا دیاریکراوانە الدەدات و دەیەوێت بە شێوازێکی دیکە ژیان بەسەر ببات ‪ ،‬هەرچەندە ئەمە لە ژیاندا‬
‫زۆربەی جار ڕێگری لێ دەکرێت و دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی دژی ئەو کەسانە دەوەستێتەوە کەوا‬
‫هەوڵی الدان دەدەن ‪ ،‬بەاڵم ئەگەر سەیری بکەین دەبینین الدان لە شیعردا ڕێگەی پێ دراوە و هیچ‬
‫کەسێک بەهۆی الدانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا ناکرێ و تووشی هیچ جۆرە سزایەک نابێتەوە ‪ ،‬چونکە شیعر‬
‫دنیایەکی ئازادە و مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی شیعرەوە پەیامەکانی خۆی بگەیەنێت و ئەو قسانەی لە دڵ و‬
‫دەروون و مێشکیدان بە کورترین وشە لە ڕێگەی الدان دەریان ببڕێت‪ .‬بۆیە شیعر هەمیشە پێویستی بە‬
‫الدان هەیە و الدانیش تەنیا لە شیعردا ڕێگەپێداوە و ئاساییە ‪ ،‬چونکە الدان شیعر جوان دەکات و لە‬
‫ژانرەکانی دیکەی جودا دەکاتەوە‪ .‬بە چەندین شێواز پێناسەی الدان کراوە ‪ ،‬چونکە چەمکێکی فراوانە و‬
‫قسە و باسی زۆر لە خۆ دەگرێت ‪ ،‬بەاڵم ئێمە لەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین ‪ ،‬کە‬
‫پێموانوایە گرنگن و شایەنی باسکردنن و گوزارشت لە مانای الدان دەکەن‪ .‬بۆ یەکەمجار چەمکی الدان لە‬
‫((لێکۆڵینەوە شێوازگەرییەکان بەکار هێنرا ‪ ،‬بە تایبەت الی "ڕیفاتێر و بالی و سبتزل" ‪ ،‬بەاڵم " جان‬
‫کۆهن" مەودایەکی تری بە چەمکەکەدا و پێشی خ ست تا وای لێهات چەمکی الدان پەیوەست بوو بە ناوی‬
‫"جان کۆهن"ەوە‪[ )).‬ناز‪.]۷۳ :۲۰۱۳ :‬‬

‫یاخود ((الدان ڕەنگێکە لە ڕەنگەکانی گوتەی شیعری و دیاردەیەکی سەرەکی زمانی شیعرە ‪ ،‬جیایە لە‬
‫گوتەی زمانی ئاسایی‪[ )).‬ناز‪ ]۲٦ :۲۰۱۳ :‬چونکە ئەوە الدانە زمانی شیعری و زمانی قسەکردن و‬
‫بازاڕی لێک جیا دەکاتەوە ‪ ،‬بۆیە الدان جۆرە چێژێکیش بە خوێنەر دەبەخشێ و ناهێڵێ لە کاتی‬
‫خوێندنەوەدا ماندوو و بێزار ببێ ‪ ،‬چونکە الدان هەوڵ دەدات بە کورترین و کەمترین وشە زۆرترین واتا‬
‫لەنێو دەقێکی شیعریدا بگەیەنێت و پەیامە سەرەکییەکەی خۆی بگەیەنێتە گوێی خوێنەر‪ .‬هەروەها‬
‫دەشتوانین بڵێین الدان ((ئەوەیە لە وشەدا ‪ ،‬یان لە ڕستەدا شتێک الببرێت ‪ ،‬ئەو شتە ئەگەر هەشبووایە مانا‬
‫هەروەکو خۆی بووایە ‪ ،‬واتا بە البردنەکە ‪ ،‬واتاکە کەم ناکات ‪ ،‬دەشێ لە ئاستی تاکە پیتێک بێت لە‬
‫وشەکەدا‪[ )).‬هیوا‪ ]۱۱ :۲۰۱٦ :‬زۆر جار بە البردنی الدانیش واتای دەقەکە هەروەکو خۆی دەمێنێتەوە و‬
‫هیچ گۆڕانکاری و تێک چوونێک بەسەر دەقە شیعرییەکەدا نایەت کە ببێتە نەنگییەکی گەورە بۆ نووسەری‬
‫دەقەکە ‪ ،‬چونکە الدان هونەرێکە بۆ جوانکاری بەکاردەهێنرێت و وەک ئامڕازێکی پێویست بۆ شیعر‬
‫هەژمار دەکرێت‪.‬‬

‫‪٤‬‬
‫جۆرەکانی الدان‬

‫بێگومان الدان یەک جۆری نییە ‪ ،‬بە واتایەکی دیکە بڵێین تایبەت نییە بە یەک بەش یان یەک ئاستەوە ‪،‬‬
‫کەواتە الدان لە هەموو بەش و ئاستەکانی دەقدا ڕوو دەدات ‪ ،‬هەموو بەش و دێڕ و پارچەکانی دەقی‬
‫ئەدەبی تووشی الدان دەبن و بە پێی داهێنان و ئارەزوو و توانای نووسەر ‪ ،‬بەاڵم هەندێکجار جۆر و‬
‫ڕێژەی الدانەکان بە پێی جۆری دەقە ئەدەبییەکە و سەردەمەکەی دەگۆڕێت ‪ ،‬بۆیە هەر الدانێک پەیوەندی‬
‫بە کات و شوێن و ئەو سەردەمەی دەقەکەی تێدا دەنووسرێتەوە هەیە و هەمووشیان بەیەکەوە هونەرێکی‬
‫نوێ لە شیعردا دروست دەکەن و دەبنە هۆی بەرەوپێشەوەبردنی ژانری شیعر و جودا کردنەوەی لە‬
‫ژانرەکانی دیکە ‪ ،‬الدانە کان زۆرن و لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییەوە دەتوانرێت جۆرە جیاجیاکانی لێک‬
‫جودا بکرێتەوە ‪ ،‬بۆیە توێژینەوەش لەم بارەیەوە پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر هەیە ‪ ،‬تاکو‬
‫جۆرەکان لێک جیادەکرێنەوە و هەر یەکەیان بە شێوازێکی تایبەت بەخۆیەوە دەردەکەوێت ‪ ،‬بۆیە کاتێک‬
‫ئەم جۆرە الدانانە دەخوێنینەوە ‪ ،‬ڕێک دەتوانرێت بەسەر هەموو دەقە شیعرییەکانەوە پڕاکتیزە و بەرجەستە‬
‫بکرێت ‪ ،‬چونکە هیچ دەقێک بەدەر نییە لە الدان و هیچ دەقێکیش خاڵی نییە لە هونەر و جۆرەکانی الدان‬

‫لێرەدا چەند جۆرێکی الدان دەخەینە بەر باس‪:‬‬

‫‪ .۱‬الدانی فەرهەنگی (لێکسیکی) ‪:‬‬

‫بە گوێرەی پێوانە و الدان لە ڕێساکانی ڕۆنانی وشەی زمانی خۆکار ‪ ،‬وشەیەکی تازە زیاد دەکات و‬
‫بەکاری دێنێت ‪ ،‬یاخود شاعیر بە سوود وەرگرتن لەو وشەسازییەی لە زماندا هەیە ‪ ،‬بە گشتاندنی و بە‬
‫الدانی لە سنووردارێتی بەکارهێنانیدا وشەی نوێ دروست دەکات ‪ ،‬ئەم جۆرە الدانە ‪ ،‬بە پێچەوانەی‬
‫الدانی وشەسازی ‪ ،‬الدان نییە لە یاسا وشەسازییەکانی زمان ‪ ،‬بەڵکو بە پێی یاسا وشەسازییەکانی زمان و‬
‫بەخۆی زیاد دەکات ‪ ،‬ئەم الدانە زمانییە بۆ مەبەستی جیا بەکاردێت‪[ )).‬دلێر‪]۳۹ :۲۰۰۹ :‬‬

‫هەندێک جار شاعیر بۆ ئەوەی لە درێژبڕی دەرچێت یان بۆ پاراستنی وزە و لکاندنێکی توند و تۆڵ یان‬
‫نەبوونی هەندێک کەرەسەی ئامادە لە زمانەکەدا خۆی وشە دەتاشێت ‪ ،‬ئەمەش لە پێناو کورتبڕی و‬
‫ئافراندنی هونەری لە شیعردا ئەنجام دەدات ‪.‬‬

‫‪٥‬‬
‫‪ .۲‬الدانی واتایی‬

‫الدانی واتایی بە واتای الدان لەو پێوەرانە دێت ‪ ،‬کە بە یەکەوە هاتنی لێکسیکەکان دیاری دەکەن ‪ ،‬یان‬
‫الدان لەو سیما واتاییانە کە زاڵن بەسەر بەکارهێنانی لێکسیکێک لە زمانی خۆکاردا ‪ ،‬واتە ئەرکی‬
‫گەڕانەوەی زمان‪(( .‬الدانی واتایی واتای پێچەوانەی دروستی واتاش دەگەیەنێ‪ .‬دەتوانین بڵێین دوو مەرج‬
‫بۆ دروستکردنی واتایی هەیە‪ ،‬ئەو انیش دروستکردنی لە ڕووی ڕێزمانی و لە ڕووی واتایی‪ .‬سەفەوی‬
‫بەپێی ئەو دوو پەیوەندییەی کە یاکۆبسن ناویان دێنێت ‪ ،‬پەیوەندی هەڵبژاردن و لێکدان ‪ ،‬دی سۆسێر پێیان‬
‫دەڵێ هاونشینی و بیرخستنەوە ‪ ،‬الدانی دابەش دەکات‪[ )).‬هیوا‪ ]۱۲ :۲۰۱٦ :‬ئەم الدانە بە ئاشکرا لە دەقدا‬
‫بە د یار دەکەوێت ‪ ،‬چونکە شاعیر خەسڵەتی شتێک بە شتێکی دیکە دەبەخشێت کە هی خۆی و ئەرکی‬
‫خۆی نییە ‪ ،‬بەڵکو ئەرکێکی جیاوازتری هەیە ‪ ،‬واتە ئەرکی بێ گیان بە گیاندارێک دەبەخشێ ‪ ،‬یان‬
‫ئەرکی گیاندارێک بە شتی بێ گیان دەبەخشێ و الدانی واتایی دروست دەکات ‪ ،‬الدانی واتاییش لە دەقی‬
‫ئەدەبیدا بە دەیان جۆر دەردەکەوێت ‪ ،‬چونکە ئێمە کەل و پەلی بێ گیانمان زۆرە ‪ ،‬بۆیە الدانی واتایی هیچ‬
‫کاتێک یاسا و ڕێسایەکی دیاری نەکردووە یان هیچ وشەیەکی دیاری نەکردووە و ئینجا بڵێ بەدەر لەم‬
‫وشانە هەموو دەربڕینێکی تر الدانی واتایی نییە‪.‬‬

‫الدانی واتایی‪:‬ـــــ >بەگوێرەی هەڵبژاردن ــــ>لێکچوونـــ>خوازە‬

‫بە گوێرەی لێکدان ــــــــ>‪ :‬لێڵی‪ +‬پارادۆکس‪.‬‬

‫((هەرچی سجودییە لە دابەشکردنێکی تر بۆ جۆرەکانی الدانی واتایی دەکات ‪ ،‬ئەمەش بە جەختکردنە‬


‫لەسەر واتاسازی ‪ ،‬بە ئاگابوون لە یاساکانی بەیەکەوەهاتنی لێکسیک ‪ ،‬توانیویەتی دابەشکردنێکی گشتگیر‬
‫لە هەمان کاتدا تێر و تەسەلتر بۆ الدانە واتاییەکاندا بکات‪[ )).‬دلێر‪ ]٤۱-٤۲ :۲۰۰۹ :‬چونکە الدان زیاتر‬
‫پێوەندی بە زمانەوە هەیە بەاڵم هیچ کاتێک لە ئەدەب نابێتەوە و بە ئەدەبەوە وابەستەیە ‪ ،‬چونکە الدان لە‬
‫قسەکردندا دەرناکەوێت و دەرناهێندرێت ‪ ،‬بەاڵ م لێکۆڵەر بۆ ئەنجادانی توێژینەوەکەی و دەستنیشانکردنی‬
‫هونەر و جۆرەکانی الدان ‪ ،‬پەنا بۆ شیعر دەبات ‪ ،‬لێرەوە زمان و ئەدەب تێکەڵ بە یەکتر دەبن و لەنێو‬
‫یەکتردا دەتوێنەوە‪.‬‬

‫‪٦‬‬
‫‪.۳‬الدانی دەنگی‪:‬‬

‫سەفەوی پێی وایە الدانی دەنگی کاتێک ڕوو دەدات ‪ ،‬کە شاعیر لە یاسە دەنگییەکان البدات و فۆڕمێک‬
‫بەکاربهێنیت ‪ ،‬کە لە ڕووی دەنگییەوە لە زمانی خۆکاردا باو نییە ‪ ،‬هەر یەکە لە سەفەوی و سجودی پێیان‬
‫وایە کە الدانی دەنگی زۆربەی کات پێویستییەکن بۆ پاراستنی کێشی شیعر ‪ .‬زۆر جار شاعیر شێوازی‬
‫درکاندنی وشەیەک لە دەقە شیعرییەکەی خۆیدا دەگۆڕێت و خوێنەریش کاتێ دەیخوێنێتەوە هەست دەکات لە‬
‫پێشتر هیچ کاتێک بەر ئەم جۆرە دەنگ و درکاندنی وشانە نەکەوتۆتەوە و پێی شتێکی ئێجگار نامۆیە ‪،‬‬
‫ئەمە هیچ کێشیەک بۆ دەق دروست ناکات ‪ ،‬چونکە ئەمە هونەری الدانە لە ئاستی دەنگسازیدا ‪ ،‬واتا‬
‫شاعیر لە ڕێگەی دەنگەکان ەوە داهێنان ئەنجام دەدات و ئەو داهێنان و ئافراندنەش پێی دەگوترێت الدانی‬
‫دەنگی‪.‬‬

‫بۆ نموونە نالی دەڵێ‪:‬‬

‫مەخەرە هاوییەیی هەوڵی فیراق‬

‫دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی فراق‪[.‬نالی‪]۱۲٦ :۱۹۷۸ :‬‬

‫لێرەدا شاعیر بە زیادکردنی دەنگی (ی) دوای (ی) ی خستنەسەری دوای وشەی (هاوییە) لە زمانی‬
‫خۆکار الیداوە و ئەمەش تەنها بۆ پاراستنی کێشی شیعرە‪[ )).‬دلێر‪ ]٤٦ :۲۰۱۳ :‬واتە شاعیر لەپێناو کێش‬
‫و سەروای دێڕ و وشەکان الدان ئەنجام دەدات ‪ ،‬نەک وەک شتێکی زیادە و بێ هۆکار ‪ ،‬بەڵکو لەپێناو‬
‫یەکڕیزی و جوانکاری لە ڕیتمی وشەکان تاکو لە کاتی گۆکردن و درکاندندا جۆرە چێژێک بە‬
‫خوێنەرەکان ببەخشێت‪.‬‬

‫‪۷‬‬
‫‪ .٤‬الدانی کاتی‪:‬‬

‫بریتییە لە سوود وەرگرتن لە وشە و زاراوەکانی ئاخاوتنی ڕۆژانەی سەردەمێک کە نەماوە ‪ ،‬هەروەها‬
‫بریتییە لەوەی شاعیر یا نووسەر لە بەرهەمی خۆیدا سوود لە وشە کۆچکردوو و ستراکچەرە ڕێزمانییە‬
‫کۆنەکان وەربگرێت ‪ ،‬کەوا ئێستا لە زماندا بەکار نایەن ‪ .‬لیچ پێی وایە الدانی کاتی بریتییە لە بەردەوامی‬
‫ژیانی زمانی ڕابردوو لە دووتوێی زمانی ئەمڕۆدا‪ .‬هەروەها دەڵێ شاعیر دەتوانێ هەم سوود لە زمانی‬
‫هاوچەرخان و هەم لە زمانی پێشینان وەربگرێت‪ .‬ئەمەش دووجۆری هەیە ‪ ،‬کە بریتین لە الدانی کاتیی‬
‫لێکسیکی و الدانی ڕستەسازی‪[.‬دلێر‪]٤۸ :۲۰۱۳ :‬‬

‫‪ .٥‬الدانی شێوازی‪:‬‬

‫الدانی شێواز ‪ ،‬یان گەمەکردن بە شێوازە زمانییە دروستەکان و گواستنەوەیان بۆ شێوازێکی دیکەی‬
‫مەجازی‪ ،‬بۆیە الدانی شێوازی ((ئەوەیە کە شاعیر لە دامەزاوە زمانییەکانی خۆی لە شێوازێکەوە‬
‫بگوازێتەوە سەر شێوازێکی دی و لە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە وەچەرخێ بۆ پێکهاتەیەکی شیعری قوول‪)).‬‬
‫[ئیدریس‪ ]۱۲٥ :۲۰۱۳ :‬لەم جۆرە الدانەدا شاعیر گەمە بە کەرەستەکان و جێگای ڕیزبوونی کەرەسەکانی‬
‫شیعر دەکات و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەی دەگوازنەوە ‪ ،‬لەم کاتەدا شێوازەکان گۆڕانکارییان‬
‫بەسەردا دێت و تێکەڵ بە یەکدی دەبن ‪ ،‬لەم کاتەدا الدانی شێوازی دروست دەبێت ‪ ،‬دروستبوونیشی کار‬
‫دەکاتە سەر هونەری الدان و لە الدانەکانی دیکەی جودا دەکاتەوە ‪ ،‬زۆر جار شاعیر پەنا دەباتە بەر‬
‫شێوازی دەربڕینی شیعریی زمانە بیانییەکا نی وەک عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی ‪ ،‬تاکو هەم دەقە‬
‫شیعرییەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند بکات ‪ ،‬هەم الدانی شێوازی بە ڕێکوپێکی دروست بکات‪(( .‬ئەگەر‬
‫شاعیر لە زمانی نووسینەوە بۆ زمانی ئاخاوتن البدات ‪ ،‬جۆرە ئاشنایی سڕینەوەیەک لە دەقی شیعر‬
‫دەخرێتە ڕوو ‪ ،‬الدانی شێواز کاتێک ڕ وو دەدات کە شاعیر فرە شێوازی لە شیعردا لە شێوەی نووسراو‬
‫البدات ‪ ،‬لێرەدا شاعیر هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەکارهێنانی شێوازی ئاخاوتن لە بری شێوەی نووسین لە‬
‫شیعرەکەیدا لە زمانی خۆکار البدات و زمانەکەی بەرجەستە بکات و لە زمانی خۆکار جیا بکاتەوە))‬
‫[دلێر‪ ]٤۹ :۲۰۱۳ :‬هەروەها دەتوانین بڵێین ((الدانی شێوازی بریتییە لەوەی شێواز بۆ واتای دروستی‬
‫خۆی بەکار نەهێنرێ و بۆ واتای شێوازێکی دیکە بەکارهێنرابێ ‪ ،‬بۆ نموونە شێوازگەری هەواڵی بۆ‬
‫فرمان هاتبێ ‪ ،‬یان شێوازی پرسیار بۆ شێوازی هەواڵ بەکار هێنرابێ و ‪...‬هتد‪[ )).‬ئیدریس‪:۲۰۱۳ :‬‬
‫‪]۲۳۱‬‬

‫‪۸‬‬
‫‪ .٦‬الدانی زاری‪:‬‬

‫لیچ پێی وایە لە هەندێ شوێندا شاعیر ڕۆنانگەلێک لە زارێکدا کە لە زمانی خۆکاردا نین ‪ ،‬دێنێتە نێو‬
‫شیعر ‪ .‬شاعیر هەندێک جار هەوڵ دەدات سوود لە زارەکانی تر وەربگرێت و ڕۆنانەکانی ئەو زارە لەنێو‬
‫شیعرەکەی خۆی بەکاربێنێت و بەوەش دەقەکەی بەرجەستە دەبێت ‪ ،‬بەمەش دەگوترێت الدانی زاری‪.‬‬
‫الدانی زاریش پێکچوونێکی زۆری لەگەڵ الدانی شێوازی هەیە ‪ ،‬چونکە هەردووکیان دەتوانن سود لە‬
‫زاراوەکانی تر وەربگرێت ‪ ،‬بۆ نموونە وشەیەکی کرمانجی سەروو و وشەیەکی کرمانی خواروو لە یەک‬
‫دەقدا کۆ دەکاتەوە ‪ ،‬واتە الدانی زاری جێگەی هەموو زارەکانی دیکە دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشەوەبردن و‬
‫داهێنانی شیعری و فراوانکردنی ڕووبەری شیعرییەت و یارمەتی وەرگرتن لە زارەکانی دیکە‪.‬‬

‫بۆ نموونە نالی دەڵێ‪:‬‬

‫ناری سینەم گەر نەبێ ‪ ،‬غەرقم ئەمن‬

‫ئاوی چاوم گەر نەبێ ‪ ،‬سوتاوم ئەز‪[.‬نالی‪]۲۲۲ :۱۹۷۸ :‬‬

‫لێرەدا شاعیر بە ب ەکارهێنانی جێناوی کەسی سەربەخۆی (ئەز) ی زاری کرمانجی سەروو لە شیعرەکەی‬
‫خۆیدا ‪ ،‬الدانی زاری ئەنجام دەدات‪[ )).‬دلێر‪]٥۰ :۲۰۱۳ :‬‬

‫‪ .۷‬الدانی نووسینی‪:‬‬
‫لێرەدا شاعیر هەوڵ دەدات لە زمانی نووسینی باوی زماندا البدات و لەم ڕێگەیەوە دەقەکەی خۆی‬
‫بەرجەستە دەکات ‪ ،‬بەمەش واتایەکی تر دەخاتە سەر واتای دەقەکە ‪ ،‬کە بەر لەم الدانە هەیبوو ‪ .‬ئەم الدانە‬
‫سیمای جیاکەرەوەی نێوان شیعری هاوچەرخ و شیعری کۆنە و بە پێچەوانەی شیعری کۆن چەند قالبێکی‬
‫دیاریکراوی هەبوو ‪ ،‬ئەم الدانە وایکردووه کە شیعری هاوچەرخ سنوورێکی دیاریکراوی نەبێ بۆ‬
‫قاڵبەکان ‪ ،‬یاخود گۆڕینی ڕێسای نووسینی باو ‪ ،‬یان شکانەوەی وشەکانە بۆ تیکەڵکردنی ئاسایی ڕۆنانی‬
‫وشەکان ‪ .‬هەندێک جار شاعیر سوود لە جۆرێک الدان وەردەگرێت لە نووسیندا هاوشانی دەنگی نییە‪ .‬بە‬
‫دەربڕینێکی تر ‪ ،‬شاعیر شێوەیەک لە نووسیندا بەکاردەهێنێت ‪ ،‬کە گۆڕان لە گۆکردنی وشەکەدا ناهێنێتە‬
‫بوون ‪ ،‬بەڵکو چەمکێکی الوەکی دەخاتە سەر چەمکە سەرەکییەکە ‪ ،‬بەمەش ئەم الدانە تەنها بە نووسین‬
‫(بینین)ەوە پەیوەست دەبێ و کار ناکاتە سەر دەنگ (بیستن) ‪.‬‬

‫‪۹‬‬
‫لە شیعری کۆندا زیاتر بە شێوەی ڕەگەزدۆزی ئۆرسۆگرافی و دەرکەوتنی جۆراوجۆری (موشع و مدرج)‬
‫ئاشکرا دەبن و چێژ الی خوێنەر دەخولقێنێت و لە شیعری هاوچەرخیشدا کورت و درێژی نیوه دێڕەکان‬
‫فۆڕمی پەیژەیی نووسینی نیوە دێڕەکان و تەنانەت پیتەکانی وشەیەک ‪ ،‬دەبنە هۆی الدانی ئۆسۆگرافی ‪ .‬لە‬
‫شیعری کالسیکدا دێڕەکان بە سەروای یەکێتی سەروا و پێڕەوکردنی عروزی عەرەبی دەنووسران و بڕگە‬
‫و هەنگاوەکان ڕێک و تەبا بوون ‪ ،‬چونکە ئەوکات کالسیک و کێشی عەروزی عەرەبی یاسای تایبەت‬
‫بەخۆی هەبوو و بەحری پێ دەگوترا‪ .‬بەاڵم لە شیعری نوێدا هەموو یاساکان شکێنران و شاعیر بە ئازادی‬
‫دێڕە شیعرەکان کورت و درێژ دەکات ‪ ،‬بەبێ گوێدانە کێش و سەروا ‪ ،‬ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە‬
‫شیعری بیانی سەریهەڵدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو شاعیرانە زیاد دەبن کە بە شێوەی کێش و سەروای‬
‫ئازاد شیعر دەنووسن ((ل ەم جۆرە الدانەدا شاعیر شێوەی نووسینی لێکسیک دەگوڕێت ‪ ،‬واتا بە سوود‬
‫وەرگرتن لە هێماکانی تایپکردن ‪ ،‬گۆڕینی سپەیسی هێڵەکانی شیعر و فەزای نێوانیان ‪ ،‬هەواڵ دەدات‬
‫چەمکێک سەرەڕای چەمکی خودی لێکسیکەکە بۆ شیعرەکە زیاد بکات‪[ )).‬دلێر‪]٥۰-٥۱ :۲۰۱۳ :‬‬
‫ئەمەش گۆڕانکاری لە یەکێتی دەقە شیعرییەکەدا دروست دەکات و لە شیعرەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە ‪،‬‬
‫جاری وا هەیە شاعیر شێوازی نووسینی بە تەواوی دەگۆڕێت و پەنا دەباتە بەر شێوازێکی دیکەی نوێ و‬
‫جیاواز ‪ ،‬تاکو دەقە شیعرییەکانی خۆی بنیات بنێ و زمانێکی سەربەخۆی شیعریی بئافرێنێت‪.‬‬

‫‪ .۸‬الدانی ناوکی‪:‬‬

‫کاتێک ڕوو دەدات کە نووسەر لەو ئاسایی و لۆژیکەی کە زاڵن بەسەر بەرهەمی خۆی البدات ‪ ،‬بۆ‬
‫نموونە کاتێک بانگەشەی شتێک دەکات و دواجار لێی پەشیمان دەبێتەوە ‪ ،‬ئەمەش لەخۆڕا و بەبێ ئامانج و‬
‫بەبێ هۆکار نییە ‪ ،‬بەڵکو لەپێناو داهێنان و دروستکردنی بیرکردنەوەی شیعرییە ‪ ،‬چونکە شیعری نوێ‬
‫دروستکردنی فکر و بیرکردنەوەیە نەک تەنیا هەست و سۆز و چێژی کاتی ‪ ،‬هەست و سۆز دەمێکە و لە‬
‫ساتێکەوە بۆ ساتێکی دیکە دەگۆڕێت ‪ ،‬وەلێ بیرکردنەوە هەموو کاتێک پێویستە ‪ ،‬بۆیە باشترین دەقی‬
‫شیعریی ئەو شیعرەیە کەوا زۆرترین بیرکردنەوە دروست دەکات و مێشکی خوێنەر دەجوڵێنی نەک تەنیا‬
‫هەستی ببزوێنێ بۆ چێژێکی کاتی‪.‬‬

‫‪۱۰‬‬
‫وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم‬

‫حەنایی چی؟ هەمووی هەر خوێنە قوربان‪[.‬نالی‪]۳۱٥ :۱۹۸۷ :‬‬

‫لەم دێڕەدا دوای ئەوەی کە شاعیر لە نیوە دێڕی یەکەمدا دەڵێ (دوو دەستی حەنایی) ‪ ،‬لە نیوە دێڕی‬
‫دووەمدا پەش یمان دەبێتەوە و دەڵێ (حەنایی چی؟) الدانی ناوکی ئەنجام داوە‪[ )).‬دلێر‪ ]٥۲ :۲۰۱۳ :‬دوای‬
‫ئەوەی کە شاعیر پرسیارێک دەکات یان بابەتێک دەورووژێنێ ‪ ،‬لە دوای ئەوە خۆی وەاڵمی پرسیارەکەی‬
‫خۆی دەداتەوە ‪ ،‬یان لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە ‪ ،‬لێرەوە الدانی ناوکی سەر هەڵدەدات‪.‬‬

‫‪ .۹‬الدانی ڕێزمانی‪:‬‬

‫ئەم الدانە بابەتی باسەکەمانە و بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیک لەسەری دەوەستین ‪ ،‬الدانی ڕێزمانی پێوەندی‬
‫بە کەرەستەکانی ڕستە و وشەکانەوە هەیە ‪ ،‬چونکە ئەم الدانە دوو جۆرە و ئێمەش باسی هەردووکیان‬
‫دەکەین ‪ ،‬واتە الدانی وشەسازی و الدانی ڕستەسازی‪ .‬لێرەدا باس لە هەردووکیان دەکەین‪ ،‬بەاڵم لە بەشی‬
‫پڕاکتیکدا کاتێک ئیش لەسەر دەقەکان دەکەین‪ ،‬بە فراوانی باسیان دەکەین ‪ ،‬چونکە ئەوکات دەقەکە لەبەر‬
‫دەستمان دەبێ و بۆ تێگەیشتنی خوێنەریش ئاسانتر و بەرچاوتر دەبێت‪ .‬هەروەک پێشتر وتمان الدانی‬
‫ڕێزمانی دوو جۆر ە ئەوانیش (الدانی ڕستەسازی و الدانی وشەسازین) ناوەکانیان کلیلی واتاکانمان دەخەنە‬
‫بەردەست‪ ،‬بەو واتایەی هەر شتێک لە ڕێزماندا البدات و یاسا و ڕێساکانی ڕستەسازی بشێوێنێ و‬
‫ڕێزبەندی کەرەستەکانی ڕستەسازی تێک بدا پێی دەگوترێ الدانی ڕستەسازی‪ ،‬الدانی وشەسازیش‬
‫دەتوان رێ بناسرێتەوە بەهۆی گۆڕینی وشە و دەستکاریکردنی وشەی کوردی بەهۆی سوود وەرگرتن لە‬
‫هونەری ڕەوانبێژی و تێکەڵکردنی لەگەڵ وشەکانی زمانێکی دیکە‪.‬‬

‫‪۱۱‬‬
‫بۆ قسەکردن لەسەر الدانی ڕێزمانی دەتوانین لێرەدا دوو نمووەی شیعری وەرگرین‪ ،‬عەباس عەبدوڵاڵ‬
‫یوسف لە دەقێکدا دەڵێ‪:‬‬

‫ئەویش ژنیش‬

‫بە سەلکە سابوونیش دەیکاتە بتیش‬

‫[یوسف‪]۱۲٦ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لەم نموونەی سەرەوەدا الدانی ڕێزمانی ڕوویداوە ‪ ،‬لەبەر ئەوەی ڕستەکە تەواونەکراوە و کەرەستەکانیش‬
‫لە شوێنی خۆیان نەهاتوون ‪ ،‬بەو واتایەی بکەر و بەرکار و کار لە شوێنی دیاریکراو و یاسایی و ئاسایی‬
‫خۆیاندا نەهاتوون‪ .‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە دەقێکی دیکەدا دەڵێ‪:‬‬

‫هەیهوو ‪ ...‬هەیهوو!‬

‫لە زەمانی دەقنانووسەوە‬

‫ئەژ نەفتبوو بوو بوو بووم بووم‬

‫[عەباس‪]٤۱ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لەم دەقەشدا بەهەمانشێوەی دەقەکەی دیکە الدانی ڕێزمانی ڕوویداوە ‪ ،‬لەبەر ئەوەی لە ڕووی یاسا زمانی‬
‫و ڕێزمانییەکانەوە ناگونجێت کارێکی ناتەواو چەند جارێک بەدوای یەکدا بێت‪.‬‬

‫‪۱۲‬‬
‫مەرجەکانی الدان‬

‫لێرەدا سێ مەرجی سنووردارکردن بۆ الدان دادەنێین ‪ ،‬کە زانایان پێیان وایە بەدەر لە ڕەچاوکردنی ئەو‬
‫سێ مەرجە ‪ ،‬الدان سوود ناگەیەنێت ‪ ،‬ئەوانیش بریتین لە‪:‬‬

‫‪ .۱‬الدانەکە بە شێوەیەک بێت لە چوارچێوەی ڕێگەپێدراوی ڕێزماندا ئەنجام بدرێت ‪ ،‬بۆ نموونە‪ :‬دەکرێ‬
‫ڕستە بە شێوەیەکی جیا لە یاسای ڕیزبوونی بەشە ئاخاوتنەکانی زمانی نەتەوەیی دروست بکرێت ‪ ،‬ئەو‬
‫بەشە جێگەی پێشەوەی ڕستەیە ‪ ،‬بخرێتە کۆتایی و ئەوەی جێگەی دواوەیە بخرێتە پێشەوە و بەو شێوەیە ‪،‬‬
‫بەاڵم ناکرێ بەشە ئاخاوتنە سەرەکییەکانی ڕستە ‪ ،‬یەکیان ‪ ،‬یان هەر دووکیان ‪ ،‬وەکو بکەر و فەرمان ‪،‬‬
‫نیهاد و گوزارە ‪ ،‬شاڕستە و پاڕستەی ئاڵۆز ‪ ،‬بەبێ هیچ هۆیەک الببرێن و نەهێڵدرێن ‪ ،‬چونکە ئەو کاتە‬
‫ڕستە لە گەیاندنی پەیامی خۆی دەکەوێت و دەبێتە شتێکی بێ مانا ‪ ،‬بە واتایەکی تر ئەوەی نێرەر دەێنێرێت‬
‫پەیامێکە بۆ خوێنەر ‪ ،‬جا ئەگەر بە شێوازێکی وا دایبڕێژێت ‪ ،‬پەیوەندی نێوانیان ‪ ،‬نێوان بەشەکانی‬
‫نەمێنێت ‪ ،‬واتە خوێنەر‪ :‬ناتوانێت هیچ ڕاڤە و لێکدانەوەیەک بۆ الدانەکە بکات ‪ ،‬ئەمە بە‬

‫الدانێکی دروست داناندرێت ‪ ،‬چونکە دە بێتە شتێکی بێ بنەما و بێزاریی دروست دەکات‪ .‬بۆ نموونە‪:‬‬

‫کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە ‪ ،‬خۆکردییە‬

‫هەر کەسێ نادان نەبێ ‪ ،‬خۆی تالیبی مەعنا دەکا‪...‬نالی‬

‫لەم دێڕەی سەرەوەدا ‪ ،‬نیوە دێڕێ یەکەم ‪( ،‬کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە ‪ ،‬خۆکردییە) ‪ ،‬ڕستەیەکی‬
‫ناسادەیە ‪( ،‬کەس بە ئەلف ازم نەڵێ) شاڕستەیە ‪( ،‬خۆ کوردییە ‪ ،‬خۆکردییە) پاڕستەی ئاوڵناوییە ‪ ،‬وەسفی‬
‫(ئالفاز)ی نێو شاڕستە دەکات ‪ ،‬باشە ئەگەر هات و وەها خرایە ڕوو‪( :‬کەس بە ئەلفازم نەڵێ) واتە‬
‫پاڕستەکە البرا و نەهێڵرا ؟ ئایا ئەوکات واتا تەواو دەبێ؟! ئایا کەس تێ دەگات مەبەستی شاعیر چییە؟‬
‫بێگومان نەخێر ‪ ،‬کەوابێ ئەو البردنە ‪ ،‬الدانی هونەری نییە ‪ ،‬بەڵکو بەزۆر کراوە بە الدان ‪ ،‬ئەگینا‬
‫تێکدانە و هەرچی جوانی دێڕەکە هەیە دەیشێوێنێت‪.‬‬

‫‪۱۳‬‬
‫‪ .۲‬د ەبێت الدانەکە سوودێک بگەیەنێت ‪ ،‬چونکە الدان لە خودی خۆیدا ئامانج نییە ‪ ،‬بەڵکو ئامانج لە الدان‬
‫دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر خوێنەر ‪ ،‬بۆ ئەوەیە خوێنەر بەو شێوەیە ئاڕاستە ببێ ‪ ،‬کە واقیع و‬
‫خەونی نووسەرەکە دایخوازێ‪ ...‬بۆ نموونە‪:‬‬

‫با ئەم جارە‬

‫ماچی دەشتی قەراج بکەم‬

‫دەست لە مالنێی‬

‫قەرەچووغی سەرکەش بکەم‪ ...‬موحسین شوانی‬

‫لەم کۆپلەیەدا شاعیر باسی ماچکردنی دەشتی قەراج و دەستلەمکردنی چیای قەرەچووغ دەکات ‪ ،‬بەاڵم ئایا‬
‫ماچکردن هی دەشتی قەراجە؟! ئایا قەرەچووغ ملی هەیە و دەشێ مرۆڤێک دەست لەمالنێی بکات؟!‬

‫لە وەاڵمدا دەبێ بڵێین‪ :‬نەخێر ‪ ،‬چونکە ماچکردن بۆ هاوڕەگەزانە بۆ ئادەمیزاد و دواتر بۆ شتی دیکەش‬
‫خواستراوە ‪ ،‬ماچکردنی دەشتی قەراج بەو شێوەیە و بە سوود وەرگرتن لە لێکچوواندنەوە بەرهەمهاتووە ‪،‬‬
‫واتە‪ :‬ڕستەکە لە بنەڕەتدا بەم شێوەیە بووە‪( :‬با ئەم جارە وەک دەستی باوکە بە سۆزەکەم ماچی دەشتی‬
‫قەراج بکەم)‪.‬‬

‫قەرەچووغیش وەکو کێوێک (مل)ی نییە ‪ ،‬مل هی ئادەمیزادە و گیاندارەکانی دیکەیە ‪ ،‬بە الدان دراوەتە‬
‫کێوی قەرەچووغ ‪ ،‬دەست لە مالنێش هی مرۆڤە بۆ مرۆڤێکی دیکە ‪ ،‬ئەویش بە الدان دراوەتە کێوی‬
‫قەرەچووغ ‪ ،‬ئەگینا کەس ناتوانێت دەست لە مالنێی ئەو کێوە بکات ‪ ،‬کەوا بێ لێرەشدا ڕستەکە لە بنەڕەتدا‬
‫بەم جۆرە بووە‪( :‬با ئەمجارە وەکو دەست لە مالنێی ڕۆڵە ئازیزەکەم دەکەم ‪ ،‬دەست لە مالنێی قەرەچووغی‬
‫سەرکەش بکەم)‪ .‬کەواتە ئەم کۆپلەیە زیاتر لە الدانێکی تێدا کراوە ‪ ،‬ئەو الدانانەش سوودیان گەیاندووە ‪،‬‬
‫کوڕتبڕییان بەرهەمهێناوە و گوتارەکەیان کاریگەرتر و بەجۆشتر کردووە‪.‬‬

‫‪۱٤‬‬
‫‪ .۳‬دەربڕینە ئەدەبییە (الدراوەکان) واتای مەبەستی بە تەواوی بگەیەنێ ‪ ،‬نەک بە پێچەوانەوە بۆ نێردراو ‪،‬‬
‫خوێنەر بێ ‪ ،‬یان بیسەر ‪ ،‬بەرەو ئاقارێکی دیکەی دوور لە مەبەستە بنچینەکەی ببات و سەری لێ تێک‬
‫بدات ‪ ،‬دوای ماندووبوونێکی زۆر ‪ ،‬ئەوجا نەزانێ مەبەستی چییە ‪ ،‬بۆ نموونە‪:‬‬

‫بۆ الی مەدینە هاتن‬

‫هاتن بەاڵم چ هاتن‬

‫ڕۆژ و مانگ بوون هەاڵتن‬

‫عالەمیان هاتە دیاری‪ ...‬عاجز‬

‫لەم چوارینەدا (عاجز) باس لە هاتنی (پێغەمبەر)ی خۆشەویستمان (د‪.‬خ) و (ئەبوبەکری سدیق) (ڕەزای‬
‫خودای لێ بێ) دەکات ‪ ،‬کە پێکەوە لە گەشتی هیجرەتیان لە مەککەوە بۆ مەدینە هاتوون ‪ ،‬وەسفیان وەها‬
‫دەکات ‪ ،‬دەڵێ‪ :‬یەکەمیان (ڕۆژ) و دووەمیان (مانگ) بوو‪ ...‬بۆ خەڵکەکە دەرکەوتن و خەڵک لێیان هاتە‬
‫پێشوازی‪ .‬دیارە ئەم دەربڕینە بە وێنە ‪ ،‬دەربڕینێکی الدراوە ‪ ،‬واتە‪ :‬ئەوەی لە ڕووناکی و گەورەیی و‬
‫دڵگیریدا وەکو ڕۆژە و ئەوەی لە جوانیدا وەکو مانگ بوو ‪ ،‬ئەوان هاتن ‪ ،‬بەاڵم لەم درێژییە الیداوە و‬
‫کورتبڕی کردووە ‪ ،‬ئەو لێکچوواندنەی تێکداوە و بە وێنە مەبەستەکەی دەربڕیوە ‪ ،‬بەمەش واتای مەبەستی‬
‫بە تەواوی گەیاندووە و نەوەک هیچ زیانێکی نەگەیاندووە ‪ ،‬بەڵکو سوودێکی باشیشی گەیاندووە و‬
‫دەربڕینەکانی لە ڕووی هونەرییەوە یەکجار دڵگیر و جوان کردووە‪[ )).‬ئیدریس‪]٤۳-٤٦ :۲۰۱۳ :‬‬

‫‪۱٥‬‬
‫بەشی دووەم‪:‬‬
‫الدانی ڕێزمانی لە شیعرەکانی (عەباس عەبدوڵاڵ یوسف)دا‬

‫‪ .۱‬الدانی ڕستەسازی لە شیعرەکانی عەباس عەبدوڵاڵ یوسفدا‬

‫الدان لە هەموو شتێکدا جێگەی گلەیی و گازاندە و توانجی خەڵکی بێ‪ ،‬بە شێوەیەکی تر بڵێین الدان لە‬
‫هەموو بوارەکانی ژیان نەنگیی و شوورەیی بێ‪ ،‬لە ژانری شیعردا پێچەوانەیە‪ ،‬چونکە شیعر وابەستەی‬
‫الدانە و ئەگەر الدان لەناو شیعردا نەبێ‪ ،‬ئەوە شیعر بە قسەیەکی بازاڕی دادەنرێ‪ ،‬چونکە مەرجی‬
‫شیعرییەت‪ ،‬جیاوازی زمانەکەیەتی لەگەڵ زمانی قسەکردن‪ .‬الدان ڕەوانبێژی و هونەرەکانی ڕەوانبێژی‬
‫دەگرێتەوە‪ ،‬وەکو البردن و کرتاندن و پێشخستن و پاشخستن و کورتبڕی و جێگۆڕکێی وشەکان و‬
‫گرێیەکان و تێکدانی سیستمی ڕێزمانی چونکە هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی الدان دروستدەکەن‪ .‬الدانی‬
‫ڕستەسازی بریتییە لەو جۆرە الدانەی کەوا سی ستەمی ڕێزمان تێکدەشکێنێ و جێگەی کەرەستەکانی ڕستە‬
‫دەگۆرێ‪ ،‬ئەمەش تەنیا لە شیعردا ڕەوایە و جوانکاریش بە دەقی ئەدەبی دەبەخشێت‪ ،‬چونکە شیعر لە‬
‫بنەڕەتەوە دژی ڕێکوپێکیی و ڕێزمان و سیستەمە دیاریکراوەکەیەتی و دژی یاسا و ڕێساکانی ڕێزمان‬
‫دەوەستێتەوە‪ ،‬ئیدی لێرەوە شیعر بنیاتی خۆی دیاری دەکات و جێگەی پێی خۆی لەناو ئەدەبدا قایم دەکات‪،‬‬
‫هەر شاعیرێک بە جۆرێکی تایبەت بەخۆی الدان ئەنجام دەدات و ڕێزمان تێکدەشکێنێ‪ ،‬جا لە ڕێگەی ئەو‬
‫تایبەتمەندییەی خۆیانەوە‪ ،‬هەر کەسە و زمانێکی تایبەت بەخۆی و مۆرکی تایبەت بەخۆی دیاری دەکات و‬
‫لەم ڕێگە یەشەوە واتە لە ڕێگەی زمان و شیعرییەتەوە و لە ڕێگەی الدانەکانەوە زمانی شیعری لە‬
‫شاعیرێکی دیکە جودا دەکرێتەوە‪ .‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە شیعری (تومبێل‪...‬تومبێل)دا دەڵێ‪:‬‬

‫گزۆزدارە‪ ،‬پیس جغاران دەکێشێت‬

‫بە دوکەڵ درەختانی پەلکن‪ ،‬کەچەڵ دەکات‬

‫یان گاڵتە بە تەبارە دەکات‪ ،‬گولەی تێبەردەدات‬

‫گوترا‪ :‬لە ئاوی حەیات خۆشترە‪.‬‬

‫[یوسف‪]۹۷ :۲۰۱۱ :‬‬

‫‪۱٦‬‬
‫لەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر باسی ئۆتۆمبێل دەکات و وەسفی ئۆتۆمبێل ڕوون دەکاتەوە‪ ،‬وەک لە دەقەکەدا‬
‫دەردەکەوێت سەرەتا ئۆتۆمبێل شتێکی سەیروسەمەرە بوو الی زۆر لە خەڵکی‪ ،‬بەاڵم شاعیر لێرەدا وەسفی‬
‫کا ر و پێداویستییەکانی دەکات‪ ،‬ئێمە گوتمان ئەرکی شاعیر شکاندنی سیستەمی ڕێزمانە‪ ،‬سیستەمی ڕێزمان‬
‫بریتییە لە (بکەر‪+‬بەرکار‪+‬کار) ئەمە زیاتر لە زمانی قسەکردن بەکار دەهێنرێ و بۆ شیعریش‬
‫ناجۆرییەک دروست دەکات‪ ،‬چونکە ئەگەر شیعر لەسەر ئەم سیستەمە بڕوا‪ ،‬ئەوا وەک قسەیەکی ئاسایی‬
‫لێدێ‪ ،‬کەواتە شیعر لە ڕێگەی شکاندنی ئەم سیستەمەوە خۆی دەسەلمێنێ‪ ،‬شاعیر لە دێڕی کۆتاییدا ئەو‬
‫سیستەمەی باسمان کرد دەشکێنێ و سەرپێچی لە یاسای ڕێزمان دەکات‪ ،‬چونکە (کاری ناتەواو)ی هێناوەتە‬
‫سەرەتای ڕستە‪ ،‬ئەمە نەک تەنیا یەک بەڵکو دوو سەرپێچی کردووە‪ ،‬یەکەم شکاندنی ڕێزمان‪ ،‬دووەم‬
‫هێنانی کارێکی ناتەواو بۆ سەرەتای ڕستە‪ .‬ئەمە دوو ڕستەیە‪ ،‬گوترا بەتەنیا ڕستەیەکە و کارێکی‬
‫ناتەواوە‪ ،‬دووەم لە ئاوی حەیات خۆشترە‪ ،‬ئەو کە مەبەستی ئۆتۆمبێلە‪ ،‬نیهادی ڕستەی دووەمە‪.‬‬

‫لە شیعری (مۆمیاتی)دا دەڵێ‪:‬‬

‫هیچ هات‪ ،‬دەیقیژاند‪ ...‬هەڵێ هات‬

‫[یوسف‪]۳٥ :۲۰۱۱ :‬‬

‫دەتوانین بڵێین هەموو جۆرە الدانێک جوانی و داهێنانی لەنێو هەناوی خۆیدا هەڵنەگرتووە و هەموو جۆرە‬
‫الدانێک بە داهێنان و ئافراندنی ئەدەبی داناندرێت‪ ،‬چونکە الدان یاسا و مەرجی تایبەت بەخۆی هەیە‪ ،‬هەر‬
‫دەقێک ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت ئەوا لە زیادەوەیە و دەتوانین دەقێکی دیکە هەڵبژێرین کە لەگەڵ‬
‫بابەتەکەی ئێمەدا بگونجێ‪ ،‬بۆ نموونە لەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر ڕاستە واتایەکی پەنهانی لەنێو دەقەکەدا‬
‫شاردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێمە دەڵێین شاعیر دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە چ پەیامێک بگەیەنێت؟‪ ،‬دەیەوێت لە ڕێگەی‬
‫ئەم الدانە ڕستەسازییەوە چیمان پێشکەش بکات؟ لێرەشدا شاعیر سیستەمی ڕێزمانی‬
‫(بکەر‪+‬بەرکار‪+‬کار)ی تێکشکاندووە‪ ،‬بەاڵم ئەم دەقە ناتوانین وەکو دەقەکانی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا‬

‫بکەین‪ ،‬چونکە دەقێکی ڕووکەشییە و هەرزانە‪.‬‬

‫‪۱۷‬‬
‫لە دەقێکی دیکەدا دەڵێ‪:‬‬

‫کاڵی کە توخوا زێتر بە تیزاب یان تێلی قاپان یان بەردەپێ‬

‫کاڵە کە بەڵکو گەنجینەیێک دەرکەوێ‬

‫[یوسف‪]٥۱ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر الدانی ڕستەسازی ئەنجامداوە‪ ،‬چونکە سەرپێچی لە یاسای سیستەمی ڕێزمان‬
‫کردووە و بەو جۆرە الدان دروست بووە‪ .‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە دەقێکی دیکەی دیوانی (کلکی کتکی‬
‫پرسیارە)دا دەڵێ‪:‬‬

‫دیوار هەیە‬

‫بندیواریش‬
‫[یوسف‪]٦۲ :۲۰۰۷ :‬‬

‫ئەمانە دوو ڕستەی ناتەواون و ئەو ناتەواوییەش ئەگەر وەها بەجێ بهێڵدرێت الدانی ڕستەسازی دروست‬
‫دەکات‪ ،‬چونکە کەرەستەکانی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا وەک خۆیان نەهاتوون و ئەگەر بەکاریش‬
‫هێنرابن شوێنیان گۆڕدڕاوە و ئەرک ێکی دیکەیان پێ دراوە‪ ،‬لەم دەقەدا ئەوەی جێگەی باسە نووسینی دوو‬
‫ڕستەی ناتەواوە بەدوای یەکدا‪ ،‬ئەمەش لە قاڵبی ڕستەسازی زمانی کوردیدا ناگونجێ و ڕێگەشی پێ‬
‫نەدراوە‪ ،‬بۆیە دەتوانین ئەو دەقە وەک الدانی ڕستەسازی وەرگرین‪ .‬سەبارەت بە ناوەڕۆکی دەقەکە‪ ،‬شاعیر‬
‫مەبەستیەتی بە تەنزەوە توانج لەو کەسانە بدا کەوا لە بندیواران خەریکی قسەوقسەڵۆکن‪ ،‬لێرەدا دوو شتی‬
‫جیاواز و ناتەبای لەگەڵ یەکدا کۆکردۆتەوە ئەویش (بە گیان و بێ گیان) دیوار بێ گیانەو بندیواریش کە‬
‫مرۆڤە گیاندارە‪ .‬دەشێ مەبەستیشی لە بندیوار ئەو کەسانەبن کەوا هیچ کارێک ناکەن و مووچەشیان هەیە‪،‬‬
‫چونکە لێرەدا پێیان دەوترێ بندیوار‪.‬‬

‫لە دەقێکی دیکەدا دەڵێ‪:‬‬

‫چ‪+‬ا‪+‬ت= بنهەنگڵ‬

‫[یوسف‪]٦٥ :۲۰۰۷ :‬‬

‫لەم دەقەی سەرەوەشدا شاعیر الدانی ڕستەسازی ئەنجامداوە‪ ،‬چونکە هیچ سیستەمێکی ڕستەسازی لەو‬
‫دەقەدا نابینین و شاعیر سوودی لە یاساکانی بیرکاری دیوە نەک ڕێزمان و یاسای ڕستەسازی‪ ،‬بۆیە‬
‫دەتوانین وەک نموونەیەکی الدان لە ئاستی ڕستەسازی وەریبگرین‪.‬‬

‫‪۱۸‬‬
‫عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە دەقێکی دیکەدا دەڵێ‪:‬‬

‫کرمیش حەز لە سێو دەکا‬

‫لە ڕکی ئەو‪ ،‬من زیاتر‬

‫[یوسف‪]۷٦ :۲۰۰۷ :‬‬

‫شاعیر لەم دەقەدا الدانی ڕستەسازی ئەنجام دەدات‪ ،‬ئەمەیش لەپێناو پاراستن و جیاکردنەوەی زمانی شیعر‬
‫و زمانی قسەکردن‪ ،‬بۆیە لە جیاتی بڵێ‪( :‬کرم حەز لە سێو دەکا‪ ،‬من لە ڕقی ئەو زیاتر حەز لە سێو دەکەم)‬
‫دێ و دەڵێ‪( :‬کرمیش حەز لە سێو دەکا‪ ،‬لە ڕقی ئەو‪ ،‬من زیاتر) لێرەدا شاعیر لە سیستەم و یاسا و‬
‫ڕێساکانی ڕێزمان و ڕستەسازی الیداوە و بەم هۆیەوە الدانی دروستکردووە‪ ،‬چونکە بکەری گواستۆتەوە‬
‫بەشی کۆتایی (من زیاتر)‪ .‬دەربارەی ناوەڕۆکی دەقەکەیش شاعیر مەبەستی ئەو مرۆڤانەیە کەوا لەبەر ڕق‬
‫یەکێکیان خۆش دەوێ و لە ڕقی کەسێکی تر ئەو کارە دەکەن‪ ،‬بۆیە ئەوە نابێتە خۆشەویستی‪ ،‬بەڵکو دەبێتە‬
‫بەربەرەکانێ‪ ،‬بۆیە شاعیر لە ڕێگەی کەرەستەیەکی دیکەوە ئەم گلەیی و ڕەخنەیەمان ئاراستە دەکا‪ ،‬ئەویش‬
‫کەرەستە و زمان و شیعرییەتی دەقە‪ .‬لە شیعرێکی دیکەدا دەڵێ‪:‬‬

‫دەستڕێژێکیان لێ کرد‬

‫دەسبەجێ مرد‬

‫‪ ۳‬کۆتری سەر درەخت‬

‫ئەوانیش کوژران‬

‫سەگێکی بەڕەڵاڵ‪ ،‬ئەویش‪.‬‬

‫[یوسف‪]۸٤ :۲۰۰۷ :‬‬

‫لەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر وێنای کارەساتی دەستڕێژی و هێرشی مرۆڤی بۆ سەر گیاندارەکانی دیکە‬
‫دروستکردووە‪ ،‬بەاڵم لە دێڕی کۆتاییدا الدانی ڕستەسازی ئەنجامداوە‪ ،‬کاتێک باسی کوژرانی سێ کۆتر‬
‫دەکات ‪ ،‬لە دوای ئەوەوە لە دێڕی کۆتاییدا دەڵێ‪( :‬سەگێکی بەڕەڵاڵ‪ ،‬ئەویش) لێرەوە دەوەستێ و کاری‬
‫ڕستەکە نانووسێ‪ ،‬یاسای ڕێزمانی کوردی بەم شێوەیەیە‪( :‬بکەر‪+‬بەرکار‪+‬کار) هەر یەکێک لەمانە تێک‬
‫بچێ و شوێنگۆڕکێی پێ بکرێ‪ ،‬ئەوا دەبێتە الدانی ڕستەسازی‪ ،‬بۆیە زیاتر شاعیر دەستکاری ئەم‬
‫سیستەمەی ڕستە دەکات و دایگۆڕێ‪ ،‬ئەمەش لەپێنەو جوداکردنەوەی شیعر و زمانی بازاڕی و داهێنانی‬
‫ئەدەبی‪.‬‬

‫‪۱۹‬‬
‫‪ .۲‬الدانی وشەسازی لە شیعرەکانی عەباس عەبدوڵاڵ یوسفدا‬

‫عەباس عەبدوڵاڵ یوسف یەکێکە لەو شاعیرانەی زۆربەی دەقەکانی پڕن لە خاسییەت و بنەمای ڕێبازی‬
‫سوریالیزم ی فەڕەنسی‪ ،‬چونکە عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لەژێر کاریگەری شاعیرانی سوریالیزم دەقی‬
‫نووسیوە‪ ،‬بۆ نموونە ڕابەری ڕێباری سوریالیزم( ئەندرێ بێرتۆن) و هەروەها (ڕامبۆ و شارل بۆدلێر و‬
‫لۆتریامۆن‪..‬هتد)‪ .‬بۆیە شیعرەکانی عەباس عەبدوڵاڵ یوسف پڕن لە الدانی واتایی و زمانی و ڕێزمانی‪ ،‬بۆ‬
‫نموونە لێرەدا باسی الدانی ڕێزمانی و بەشی الدانی وشەسازی دەکەین‪ .‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە دیوانی‬
‫(کەری بۆریدان)دا‪ ،‬لە ناونیشانی شیعرێکییەوە هەست بە الدانی وشەسازی دەکەین‪ ،‬ئەویش بریتییە لە‬
‫شیعری‪((:‬سێبەر و مێبەرە‪[ )).‬یوسف‪ ]۷ :۲۰۱۱ :‬ئەگەر سەیری ئەم ناونیشانە بکەین دەبینین شاعیر‬
‫وشەیەکی بازاڕی بەکارهێناوە بۆ دەاللەت و گوزارشتکردن لە هەموو ئەو سێبەرانەی بە درێژایی دەقەکە‬
‫باسیان دەکات‪ ،‬لەم دەقەیدا شاعیر وەک پێناسە سێبەری کەلوپەلی دیاردەکان دەخاتەڕوو‪ ،‬بەاڵم ئەوەی بۆ‬
‫باسەکەی ئێمە گرنگە وشەی (مێبەرە)‪ ،‬شاعیر لە ڕ ێگەی ئەم وشەیەوە الدانی ڕێزمانی دروستکردووە و‬
‫ئەو الدانەش لە ئاستی وشەسازییە‪ ،‬چونکە ئەم وشەیەی تەنیا بۆ ڕەوانبێژی و ڕێککەوتن لەگەڵ وشەی‬
‫سێبەر بەکارهێناوە‪ ،‬یان وەک تەنزێک باسی سێبەر دەکات و وشەی مێبەری لەگەڵدا زیاد دەکات‪ ،‬چۆن‬
‫کاتێک ئێمە بە تەنزەوە دەڵێین( د ار و بار‪ ،‬کەر و مەر‪ ،‬شێت و پێت‪ ،‬دیوار و میوار‪ ،‬شەڕ و مەڕ‪ ،‬بازاڕ‬
‫و مازاڕ) کەواتە عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لەم دەقەدا لە ناونیشانەکەیەوە الدانی لە ئاستی وشەسازی‬
‫ئەنجامداوە‪ .‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە شیعری (لەخۆڕا)دا دەڵێ‪:‬‬

‫ئی تحت الطلبی بەد قەیماغ‪.‬‬

‫[یوسف‪]۱٥ :۲۰۱۱ :‬‬

‫ئ ەگەر بە وردی سەیری ئەم دێڕە بکەین بە ئاشکرا هەست بە الدانی وشەسازی دەکەین‪ ،‬شاعیر بە‬
‫یارمەتی دوو وشەی عەرەبی الدانە وشەسازییەکەی خۆی ئەنجامداوە و دەقەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند‬
‫کردووە‪ ،‬وشەکانی‪( :‬تحت‪ ،‬الطلبی) هەردووکیان وشەی عەرەبین‪ ،‬بە واتای لەسەر داواکاری من‪ ،‬یاخود‬
‫بە داواکاری من‪( ،‬ی) ی کۆتایی لە وشەی (الطلبی) لە زمانی عەرەبیدا جێناوی لکاوە بۆ کەسی یەکەم‬
‫تاک‪ ،‬واتە خودی شاعیر و لەسەر داواکاری خودی شاعیر‪ ،‬کەواتە عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لەم دەقەیدا‬
‫الدانێکی لە ئاستی وشەسازیدا دروستکردووە‪ ،‬هەموو الدانێک سەرەداوێکی دەچێتەوە سەر ڕەوانبێژی و‬
‫پەیوەندییەکی پتەویان بەیەکەوە هەیە‪ ،‬بۆ نموونە لەم دەقەی سەرەوەدا هونەری ڕەوانبێژی بوونی هەیە‪،‬‬
‫ئەو هونەرە ڕەوانبێژییەش لە جۆری (تێهەڵکێش)ە‪ ،‬چونکە شاعیر لێرەدا وشەکانی کوردی و عەرەبی‬
‫لێکداوە بۆ پێکانی ئامانجەکەی و دروستکردنی الدانە وشەسازییەکەی‪.‬‬

‫‪۲۰‬‬
‫لە شوێنێکی دیکەی هەمان دەقدا دەڵێ‪:‬‬

‫فرۆشیاری هەراش گاز دەکات‪:‬‬

‫یەڵاڵ عەولەمە ‪ ...‬یەڵاڵ شەکرلەمە‬

‫[یوسف‪]۱٦ :۲۰۱۱ :‬‬

‫ئەوەی لەم دەقەدا دەیبینین الدانی وشەسازییە‪ ،‬شاعیر لە جیاتی ئەوەی بڵێ‪:‬یەڵاڵ خەڵکینە یان هۆ خەڵکینە‪،‬‬
‫وشەی عەرەبی (عەولەمە)ی بەکارهێناوە‪ ،‬ئەمەش الدانێک دروست دەکات لە ئاستی وشەسازی‪ ،‬بەاڵم ئەم‬
‫کارەی شاعیر لەخۆڕا و بەبێ ئامانج و مەبەست نییە‪ ،‬بەڵکو لەپێناو جوانڕاگرتنی ئیقاع و ڕیتمی‬
‫شیعرەکەیە کە لە دوایەوەدێ‪ ،‬ئەویش (شەکرلەمە)یە‪ ،‬کەواتە عەباس عەبدوڵاڵ یوسف هاتووە وشەیەکی‬
‫عەرەبی و وشە یەکی کوردی لە ڕووی قافیەوە لێک نزیک کردۆتەوە‪ ،‬بۆ پێدانی ئاوازێکی خۆش بۆ وتن‬
‫و خوێندنەوەی شیعرەکە‪ ،‬بێگومان الدانی وشەسازی لەم دەقەدا ڕۆڵێکی گرنگ بۆ داهێنانی شیعری‬
‫دەگێڕێ و ئاوازێکی تایبەتی پێ دەبەخشێ و دیسان هەردوو وشەکان لە ڕووی ڕەوانبێژییەوە لێک نزیک‬
‫دەکا تەوە‪.‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە هەمان دەقدا جارێکی دیکە الدان لە‬

‫ئاستی وشەسازیدا دەکات و دەڵێ‪:‬‬

‫ئیدوارد سەعید ئابڕووپارێزی ڕۆژەاڵت لە ڕەهێڵە و شەوێکی بێ ئوتێلدا‬

‫کەس جلکی وشک نەکردەوە و کەسیش نەیحەواندەوە‬

‫دوا جاریش بە هیرۆیینی هیرۆگلیفیا هێڕیان کرد و هاڕییان‪.‬‬

‫[یوسف‪]۱٦ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لە دێڕی یەکەمی ئەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر لە جیاتی بڵێ‪( :‬ڕۆژهەاڵت) دەڵێ‪( :‬ڕۆژەاڵت) لێرەدا‬
‫هونەری کرتاندن ڕوویداوە ئەویش کرتاندنی پیتی (ە) لە وشەی ڕۆژهەاڵت‪ ،‬بۆیە ئەم گۆڕانکارییەی کەوا‬
‫عەباس عەبدوڵاڵ یوسف ئەنجامی داوە‪ ،‬پێی دەگوترێ الدانی وشەسازی‪ ،‬چونکە شاعیر دەستکاری‬
‫وشەکەی کردووە و لە واتای باوی خۆی دووری خستۆتەوە‪ ،‬هەرچەندە بەکارهێنانی وشە لە ناوچەیەکەوە‬
‫بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێ و گۆڕانکاری بەردەوام لە زماندا ڕوودەدا‪ ،‬چونکە زمان بوونێکی سرک و‬
‫نەگیراوی هەیە و لە هیچ ئاستێکدا دەستەمۆ نا بێ و بەردەوام لە گۆڕان و نوێبوونەوەی بەردەوامدایە‪ ،‬بەاڵم‬
‫زمانی نووسین جیاوازە‪ ،‬بۆیە لە هەر گۆڕانکارییەکی بچووکدا هونەری ڕەوانبێژی دروست دەبێ و الدان‬
‫بە ئەرکی گرنگی خۆی هەڵدەستێ‪.‬‬

‫‪۲۱‬‬
‫لە شیعری (سپێدەی هەموو نیوەشەوێک)دا دەڵێ‪:‬‬

‫لە نیوەشەوڕا‪...‬‬

‫یا نەختێ پاش و پێشی ئەو نیوە‬

‫گەر گەردوون بە پێشکەیەک ساتمە نەکات!!‬

‫ڕێک و دروست‪ ،‬دەس پێ دەکەم‬

‫[یوسف‪]۸۰-۸۱ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لەم دەقەشدا عەباس عەبدوڵاڵ یوسف الدانێکی دروستکردووە بە هۆی سوودبینین لە ڕازاوەی ناوچەکانی‬
‫دیکەی کوردستان‪ ،‬لە جیاتی بڵێ (دەست) وشەی (دەس)ی بەکارهێناوە‪ ،‬ئەمە لە ڕاستیدا الدانە لە‬
‫وشەسازیدا و هیچ گرفت و نەنگیی و کێماسییەک دروست ناکات‪ ،‬چونکە ئەو وشەیەی بەکاریهێناوە لە‬
‫ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردسان بەکاردەهێنرێ و بوونی هەیە‪ .‬لە شیعری (شار لە بازاڕ)دا دەڵێ‪:‬‬

‫پاشملە‪ ،‬پیشخۆشەی شارستانییەکانە‬

‫کااڵیە‪ ،‬بەها بەرزەیە‬

‫بە لێگەڕێ‪ ،‬با هەبێ‪ ،‬دێ و دەچێ‬

‫لە مااڵن‪ ،‬خۆشترین کاتیان‬

‫بە غەیبەت دەبەنەسەر‬

‫سەیرکردنی تەلەڤزیۆنیش‪ ،‬لە بیریان ناباتەوە‬

‫[یوسف‪]۷۱ :۲۰۱۱ :‬‬

‫زۆرن ئەو وشە ئینگلیزییانەی کەوا دێنە نێو زمانی کوردییەوە و لە نووسینیشدا بە کوردی دەنووسرێن‪ ،‬بۆ‬
‫نموونە ئەم وشەیەی عەباس عەبدوڵاڵ یوسف لەم دەقەدا بەکاریهێناوە وشەی ( )‪t.v‬بەاڵم شاعیر لێرەدا‬
‫ناوەکەی بەو زمان و دەربڕینە باوە نووسیوە کە خەڵک بەکاری دەهێنن و لە سەرەتای پەیدابوونی ئەو‬
‫( ‪)t.v‬ییەوە کورد بە چەندین شێوە ناوی دەهێنێ‪ ،‬بۆ نموونە‪ :‬تەلەفزیۆن‪ ،‬تیلیڤزیۆن‪..‬هتد‪ .‬بەاڵم ئەمە بە‬
‫هەر شێوازێک بێ کاتێک دێتە نێو زمان و نووسینی کوردییەوە الدان دروست دەکات‪ ،‬چونکە گۆدانکاری‬
‫بەسەر وشەکەدا دێ و هەمان دەربڕینی جارانی نامێنێ‪.‬‬

‫‪۲۲‬‬
‫لە دیوانی (کلکی کتکی پرسیارە)دا دەڵێ‪:‬‬

‫دیس‪ ...‬هەمدیس‬

‫هەمدیس‪ ...‬دیس‬

‫دووبارە و سێبارە و چەندبارە و تا دواجارە‬

‫ئەو بارە بارەیە بۆ دۆمینە باشە!‬

‫[یوسف‪]٥٥ :۲۰۱۱ :‬‬

‫لەم دەقەی سەرەوەدا شاعیر الدانی وشەسازی کردووە‪ ،‬بەاڵم با بزانین هەموو الدانێک داهێنان و جوانیی‬
‫بە شیعر دەبەخشێ؟! ئایا هەموو الدانێک بەهای دەق بەرز دەکاتەوە و تایبەتمەندیی و ڕوئیای نوێی پێ‬
‫دەبەخشێ؟‪ ،‬بێگومان نەخێر ‪ ،‬چونکە ئێمە لە بەشی یەکەمی ئەم باسەمان بە شێوەی تیۆری باسی‬
‫مەرجەکانی الدانمان کرد‪ ،‬لەبەر ئەوەی الدانیش مەرجی تایبەت بەخۆی هەیە و ناکرێ هەموو شتێک بە‬
‫الدانێکی داهێنەرانە دابنرێت‪ ،‬لەم دەقەی عەباس عەبدوڵاڵ یوسفدا الدان لە وشەی (دیس) هەیە‪.‬‬

‫شاعیر دوو جار ئەو و شەیەی دووبارە کردۆتەوە‪ ،‬بەاڵم هەست دەکەین تەنیا بۆ مۆسیقا و ڕیتمی دەقەکە و‬
‫قافیەی دەقەکە وای نووسیوە‪ ،‬چونکە (دیس و هەمدیس) لە یەکترەوە نزیکن و دەتوانرێت وەکو (دیس ـ‬
‫دیسان) بەکاربهێنرێت‪ ،‬بەاڵم لێرەدا ئەمە هەبێ یان نەبێ هیچ جوانییەکی بە دەقەکە نەبەخشیوە و‬
‫پێ چەوانەی نموونەکانی دیکەیە‪ ،‬چونکە لە نموونەکانی دیکە شاعیر هەموو الدانێکی بۆ داهێنان ئەنجام‬
‫دەدات ‪ ،‬بەاڵم ئەم الدانە هیچ ئەرکێکی بە دەقەکە نەبەخشیوە‪ ،‬بۆیە لە شیعردا دەبێ نەک تەنیا دێڕێک‪،‬‬
‫بەڵکو دەبێت هەموو وشەیەک ئەرکێکی تایبەت بەخۆی هەبێ و ئەگەر لەگەڵ البردنی وشەکە واتای‬
‫دەقەکە هەر وەک خۆی بوو‪ ،‬ئەوا نەنگییەک دروست دەکات‪.‬‬

‫‪۲۳‬‬
‫ع ەباس عەبدوڵاڵ یوسف لە دیوانی (کلکی کتکی پرسیارە)دا دەڵێ‪:‬‬

‫وییق ‪how‬؟‬

‫وییق ‪when‬؟‬

‫وییق ‪where‬؟‬

‫وییق ‪why‬؟‬

‫وییق ‪what‬؟‬

‫[یوسف‪]٥٤ :۲۰۰۷ :‬‬

‫ئەگەر لە تەواوی دێڕەکانی ئەم دەقەی سەرەوە بڕوانین‪ ،‬الدانی ڕستەسازی بە ئاشکرا دەبینین‪ ،‬الدانی‬
‫وشەسازیشی تێدایە‪ ،‬چونکە وشەی ئینگلیزی داناون ‪ ،‬سەرەڕای ئەوە لەم دەقەی سەرەوەدا هیچ‬
‫سیستەمێکی ڕێزمانی نابینین‪.‬‬

‫‪۲٤‬‬
‫ئەنجام‪:‬‬

‫‪.۱‬الدان پەیوەندییەکە لە پەیوەندییەکانی نێو دەق‪.‬‬

‫‪.۲‬لێکۆڵەر یان نووسەر پەنا دەباتە بەر الدان‪ ،‬بەمەبەستی جوانکاری یان داهێنان‪.‬‬

‫‪ .۳‬الدان دەبێتە گۆڕانکارییەک لە ئاستی زمان‪ ،‬الدانیش لە هەموو ئاستەکانی زماندا ڕوو دەدات‪.‬‬

‫‪.٤‬الدان دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی پێکهاتەی وشەکان‪.‬‬

‫‪.٥‬الدان الیەنێکی گرنگی ڕستەسازی کارەکییە‪ ،‬زۆرترین الدانیش لە شیعردا ڕوو دەدات‪.‬‬

‫‪.٦‬زۆربەی هەرە زۆری شیعرەکانی عەباس عەبدوڵاڵ یوسف الدانی تێدایە‪.‬‬

‫‪ .۷‬شاعیر پەنای بردۆتە بەر الدان‪ ،‬بە ئامانجی جوانکاری کردن لە دەقەکاندا‪ ،‬یان بۆ دروستکردنی‬
‫داهێنان‪.‬‬

‫‪۲٥‬‬
‫سەرچاوەکان‬

‫‪.۱‬ناز ئەحمەد سەعید‪ ،‬الدان لە شیعری لەتیف هەڵمەت دا‪ ،‬چاپخانەی بینایی ‪ ،‬سلێمانی ‪. ۲۰۱۳‬‬

‫‪.۲‬ئیدریس عەبدوڵاڵ‪ ،‬شێوازگەری الدان‪ ،‬؟ ‪ ،‬سلێمانی ــ ‪. ۲۰۱۳‬‬

‫‪ .۳‬هەندێ الیەنی زمانی الی سێ شاعیری نوێخوازی کورد‪ ،‬لێکۆڵینەوەیەکی زمانییە‪ ،‬دلێر سادق کانەبی‪،‬‬
‫چاپخانەی بینایی‪ ،‬سلێمانی ‪. ۲۰۰۹‬‬

‫‪ .٤‬الدانی داڕشتن لە دیوانی دیاری (مەال محەمەدی کۆیی)‪ ،‬هیوا محمد عەود‪. ۲۰۱٦ ،‬‬

‫‪ .٥‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف‪ ،‬کلکی کتکی پرسیارە‪ ،‬چاپخانەی ئاراس ــ هەولێر ‪. ۲۰۰۷‬‬

‫‪.٦‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف‪ ،‬کەری بۆریدان‪ ،‬چاپخانەی ئاراس ــ هەولێر ‪. ۲۰۱۱‬‬

‫‪.۷‬ەباس عەبدوڵاڵ یوسف‪ ،‬ئۆدیسیۆس نێرە یان مێیە؟ چاپخانەی ئاراس ــ هەولێر ‪. ۲۰۰۹‬‬

‫‪ .۸‬عەباس عەبدوڵاڵ یوسف‪ ،‬گەشتی پێنج پەنجە‪ ،‬چاپخانەی ئاراس ــ ‪. ۲۰۱۱‬‬

‫‪ .۹‬جەبار ئەحمەد عومەر‪ ،‬ئێستاتیکای دەقی شیعری کوردی‪ ،‬چاپخانەی سەردەم ــ سلێمانی ‪. ۲۰۰۸‬‬

‫‪.۱۰‬فەرهاد پیرباڵ‪ ،‬شیعری نوێی کوردی‪ ،‬چاپ و باڵوکردنەوەی دەزگای کوردستان‪ ،‬هەولێر ــ ‪.۲۰۰٥‬‬
‫‪ .۱۱‬عەبدولسەالم نەجمەدین عەبدوڵاڵ‪ ،‬شیکردنەوەی دەقی شیعریی لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە‪ ،‬چاپخانەی‬
‫حاجی هاشم ‪ ،‬هەولێر ــ ‪. ۲۰۰۸‬‬

‫‪ .۱۲‬د‪ .‬عەبدالقادر حمە امین محەمد‪ ،‬بنیاتی کارنامەیی لە دەقی نوێی کوردیدا‪ ،‬چاپخانەی تیشک‪ ،‬سلێمانی‬
‫‪. ۲۰۰۸‬‬

‫‪۲٦‬‬

You might also like