راپۆرت

You might also like

Download as docx, pdf, or txt
Download as docx, pdf, or txt
You are on page 1of 1

‫پڕۆژەی باخچەیەک بۆ مندااڵنی ئۆتیزم‬

‫سەنتەری ئۆتیزم لە حاجیاوا پێشتر لە ساڵی ‪ ٢٠١٣‬دەست بە دروست کردنی کرا بۆ مەبەستی دایەنگا بەاڵم بە هۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە تەواو نەکرا‬
‫دواتر ساڵی ‪ ٢٠٢٨‬بە هۆی زۆری مندااڵنی ئۆتیزم لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین بڕیار درا بینای دایەنگاکە تەواو بکرێ وەک سەنتەری ئۆتیزم بەکار‬
‫بهێنرێ لە ئیستادا سەنتەرەکە بە ڕووی مندااڵنی ئۆتیزمدا کراوەتەوە بەاڵم چونکە سەنتەرەکە لە کاتی قەیرانی دارایی کراویەوە نە توانرا سەرجەم‬
‫پێوەیستییەکانی بۆ دابین بکرێ‪ ،‬رووبەری دوو دۆنم بۆ سەوزەیی و باخچە دانراوە بەاڵم هیچ سەوز نەکراوە‪،‬پێشتر لەگەل گروپەکەمان چاالکییەکی ئەنجامدا‬
‫لەسەر ڕووپێو کردنی سەوزەیی لە سنوری شارەوانیەکانی ئیدارەیی ڕاپەڕین بە داخەوە ڕێژەی سەوزەی لە ناحیەی حاجیاوا لە ئاستێکی زۆر نزم بوو کە‬
‫تەنها (‪ ) ٤٪‬ە بۆیە وا پێشنیار کرا رێکخراوەکان لە پڕۆژەکان زیاتر فۆکس بخەینە سەر حاجیاوا بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزەیی بۆیە ئێمەش‬
‫لەم سۆنگەیەوە پێمان وایە بە دروست کردنی باخچەیەک لە ناو سەنتەری ئۆتیزم هەم دەتوانین خزمەتێک بە مندااڵنی ئۆتیزم و سەنتەرەکە بکەین هەمیش بە‬
‫ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەتوانین بەشدار بین لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزەی و لەبەر ئاو حاجیاوا شارێکی پیشەسازییە و چەندین کارگەی تێدایە هەوا‬
‫شارەکە هەڕەشەی پیس بوونی لەسەرە لەبەر ئەوەی سەنتەری ئۆتیزم لە ناوەرەستی شارە سەوز کردنی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر پاک کردنەوەی‬
‫‪ .‬هەوا شار و کەم کردنەوەی کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا‬

‫‪-١‬زیاتر کردنی ڕێژەی سەوزەیی‬

‫‪-٢‬خزمەتکردنی مندااڵنی ئۆتیزم و یارمەتیدانیان لە راخساندنی کەشێکی ئارام بۆیان‬

‫‪- ٣‬دروست کردنی هەستی یارمەتی دان بۆ مندااڵنی ئۆتیزم و خێزانەکانیان کە وا هەست بکەن کە رێکخراوەکان و چاالکوانان هەست بە ئازارکانیان دەکەن‬

‫‪- ٤‬کۆمەکی کردنی سەنتەرەکە کە پڕۆژەکە دەبێتە هۆی ئەوەی بار گرانیەک لەسەر شانی ئیدارەی سەنتەرەکە کەم بێتەوە بیر لە کەم و کۆڕییەکانی تری‬
‫سەنتەرەکە بکەنەوە‬

‫سەرەتا دوای تەواو کردنی ڕیکارەکان و وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لەالیەن بەڕێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی ڕاپەرین (کە‬
‫رەزامەندی سەرەتایمان وەرگرتوە) دەست دەکەیەن بە کار کردن لە پڕۆژەکە‬

‫قۆناغی یەکەم‪ :‬لە ریگای ئامێری شۆفلن ڕێکخسنی بە گلی ناو پڕۆژەکە دەکەین و گلی زیادە فڕی دەدەین‬

‫قۆناغی دووەم‪:‬دەست دەکەین بە دروست کردنی دیواری بلۆک بۆ جیا کردنەوە سنوری باخچەکە و دروست کردنی چەند دیزاینێکی مۆدێرن لە ناو باخچەکە‬
‫بە بەکارهێنانی بیهارتۆنی جۆراو جۆر و ستمپ کۆنکریت (کۆنکریتی ڕەنگاورەنگ)‬

‫قۆناغی سێیەم‪ :‬دانانی سیستەم ئاودان بۆ باخچەکە ( سەنتەرەکە ئاوی رەئیس هەیە واتە کێشەی سەرچاوەی ئاومان نیە )‬

‫قۆناغی چوارەم‪ :‬هێنانی لمی دەریا بۆ پڕکردنەوەی باخچەکە بە لمی گونجاو بە مەبەستی سەوز کردنی باخچەکە ( بۆیە لمی دەریا بەکار دێنین مندااڵنی‬
‫ئۆتیزم ئاسان کۆنترۆل نەکرێن لە کاتی ئاودانی باخچەکە رەنگە بچنە ناو باخچەکە بەاڵم گەر باخچەکە بە لم پڕکرێتەوە مندااڵکان کەمتر پیس دەبن)‬

‫قۆناغی پێنجەم‪:‬بۆیاخ کردن دیوارەکان باخچەکە و رووی ناوەوەی حەوشەی سەنتەرەکە کە دواتر گروپەکەمسن بە هاوکاری خۆبەخشانی ترلەسەر‬
‫دیوارەکان وێنەی جۆراو جۆر دەکێشی‬

‫قۆناغی شەشەم‪:‬چاندنی فریزی باخچەکە‬

‫‪ .‬قۆناغی حەوتەم و کۆتایی‪ :‬بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ناوچەکە و رێکخراوە ژینگەییەکان هەڵمەتی نەمام چاندن لە ناو باخچەکە ئەنجام دەدەین‬

You might also like