تۆرە کۆمەڵایەتییەکان

You might also like

Download as pptx, pdf, or txt
Download as pptx, pdf, or txt
You are on page 1of 9

‫ئالودە بوون بە تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکانەوە‬

‫ئامادە کردنــی ‪ :‬بێخــاڵ عمر صادق‬


‫بەسەرپەرشتی ‪ :‬د کلسوم‬
‫بەکار هێنانی ئینتەرنێت‬
‫تۆڕە کۆمەاڵیەتیەکان دوای دروست بوون و پەیوهست بوونی مرۆڤایەتی پێیانەوه‪ ،‬پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگا‬
‫دروست کردووە‪ .‬بەتیبەتیش تۆڕهكانی فەیس بووك و ئینستاگرام و تویتەر و سناپچات‪ ،‬كە بەرباڵوترین تۆڕی سۆسیال میدیا (میدیای‬
‫كۆمەاڵیەتی)ن‪.‬‬
‫‪،‬بەرباڵو ترینیان لە ئێستەدا کە زۆربەی دەنگۆکانی لەسەرە تۆڕی کۆمەاڵیەتی فیسبووک و ئینستاگرامە ‪.‬‬
‫بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت زیادی کردووە و تەمەنی خۆیان لەبەرامبەر کۆمپیوتەرەکان بەسەر دەبەن و بە جۆرێک کە کۆمپیوتەر و‬
‫ئینتەرنێتیان کردۆتە جێگرەوەی پشوودان و سەردان و سەفەر‪ ،‬بە واتایەکیتر ئالودەی ئینتەرنێت بوون‪.‬‬
‫ئالودەبوون بە ئینتەرنێت بۆ یەکەمجار ساڵی ‪ 1996‬لەالیەن کەسێکەوە بە ناوی (یونگ) بەکارهێنرا و ئەم بابەتە سەرنجی دەرونناس و‬
‫پزیشکەکانی بەالی خۆیدا راکێشا و لەو کاتەوە لێکۆڵینەوەی زۆر لەبارەی ئالودەبوون بە ئینتەرنێت وەک جۆرێک نەخۆشی دەروونی ئەنجام‬
‫دراوە‪.‬‬
‫ساڵی ‪ ٢٠٠٦‬ئالودەبوون بە ئینتەرنێت لەالیەن ئەنجومەنی پزیشکانی ئەمریکاوە وەک نەخۆشی دەروونی ناسێنرا‪.‬‬
‫ئاماری ئالودەبووەکان بە ئینتەرنێت لە جیهاندا‬
‫بە پێی دەرەنجامی نوێترین توێژینەوە ‪ %٦‬بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا ئالودەبوون‪ ،‬رۆژهەاڵتی‬
‫ناوەڕاست بە ‪ %١١‬باکور و رۆژئاوای ئەوروپا ‪ %٢.٤‬بەرزترین و نزمترین ئالودەبووەکان بە ئینتەرنێت‬
‫لە خۆ دەگرن‪.‬‬
‫ئەم توێژینەوەیە لە ‪ ٣١‬واڵت ئەنجام دراوە و ‪ ٨٩‬هەزار بەکارهێنەری ئینتەرنێت وەک سامپڵی توێژینەوەکە‬
‫وەرگیراون‪.‬‬
‫لە ئێساتدا زیاتر لە ‪ ٣‬ملیار کەس لە کۆی نزیکەی ‪ 7‬ملیار دانیشتوی سەرزەوی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن‪.‬‬
‫نیشانەکانی ئالودەبوون بە ئینتەرنێت‬
‫‪-1‬بەکارهێنانی زۆر و زیاد لە پێویستی ئینتەرنێت و کەمکردنەوەی چاالکیە جەستەییەکان‪.‬‬
‫‪-2‬هەستی جۆرێک ناچارکردن بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و دوور کەوتنەوە لە چاالکیە گرنگەکانی ژیان‪.‬‬
‫‪-3‬نەبونی مەیل بۆ ئەنجامدانی کاریتر و دواکەوتن لە کاری رۆژانە‪.‬‬
‫‪-4‬کەمبونەوەی پەیوەندی نێوان تاکەکان و نەبونی مەیل بۆ بەستنی پەیوەندی‪.‬‬
‫‪-5‬دوور کەوتنەوە لە خوێندنەوەی کتێب و کەمبونەوەی خەو‪.‬‬
‫‪-6‬کەمبوونەوەی کاتی پشوو‪ ،‬وەرزش‪ ،‬گەشت و سەیران‪.‬‬
‫‪-7‬تێکچوونی کاتی خەوی شەو و رۆژ‪.‬‬
‫‪-8‬بێئاگایی لە خێزان و هاوڕێ و بەرپرسیار نەبوون بەرامبەر کار و خوێندن‪.‬‬
‫‪-9‬الدانی رەوشتی و کۆمەاڵیەتی‪.‬‬
‫‪ -10‬گۆڕانی رەفتار و هەستەکان‪.‬‬
‫جۆرەکانی ئالودەبوون بە ئینتەرنیت‬

‫‪ -1‬یاریە ئینتەرنێتیەکان‪ :‬بەشیویەکی گشتی ‪ %٧٠‬ئالودەبوون بە ئینتەرنێت لە ڕێگەی یاریە ئۆنالینەکانەوەیە‪.‬‬


‫‪ -2‬ئالودەبوون بە پەیوەندیە ئینتەرنێتیەکان‪ :‬چات و گفتوگۆی ئینتەرنێتی کە دەبنە جێگرەوەی پەیوەندیە خێزانی و هاوڕێیەتیەکان‬
‫لە ژیانی کۆمەاڵیەتیدا‪ .‬یان ئالودەبووەکان لە ئینەرنێتدا بەردەوام بە دوای ناوی خۆیاندا دەگەڕین یان دەیانەوێت بزانن چەند کەس‬
‫سەردانی ئەکاونتە تایبەتیەکەی ئەویان کردووە و بە هۆی کەمبوونەوەی سەردانکەران تووشی جۆرێک دڵەڕاوکێ دەبن‪ .‬هەروەها‬
‫بە رای توێژەرەوان ژمارەیەک لە ئالودەبووەکان نهێنیە تایبەتیەکانیان لە ئینتەرنێتدا باڵو دەکەنەوە‪.‬‬
‫‪ -3‬سەردانی سایتە سێکسیەکان‪ :‬لەم دۆخەدا بەکارهێنەر بەردەوام بە دوای وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی سێکسی دەگەڕێن‪.‬‬
‫‪ -4‬ئالودەبوون بە کۆکردنەوەی زانیاری‪ :‬لەمجۆرەی ئالودەبووندا تاک (بەکارهێنەر) سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریە و زۆر بە‬
‫دوای زانیاریدا دەگەڕێت کە ئەمە خۆی نیشانەی ئالودەبوونەکەیەتی بەمجۆرە ‪.‬‬
‫کاریگەری و دەرەنجامەکانی ئالودەبوون بە ئینتەرنێت‬
‫• کاریگەریەکانی ئالودەبوون بە ئینتەرنێت جەستەیی و دەروونییە و کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەاڵیەتی تاک دەبێت‪ .‬ناتوانرێت هەمو‬
‫رەفتارێکی درێژدادڕی بە ئالودەبوون بە ئینتەرنێت هەژمار بکرێت‪ ،‬بۆ نمونە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بۆ ماوەیەکی زۆر‪ ،‬هەروەها بە‬
‫هەڵە بەکارهێنانی ئینتەرنیت ناکاتە ئەوەی کە ئینتەرنێت خراپە‪ ،‬دەتوانرێت سودی جیا جیا لە ئینتەرنێت وەربگیرێت بۆ نمونە لە بواری‬
‫بازرگانی‪.‬‬

‫کەسی عالودە بوو بە هۆی زۆر دانیشتن ولەبەردەم کۆمپیوتەر و خۆ بزر کردنی لە ئینەرنێتدا دوور دەکەوێتەوە لە چاالکیە‬
‫جەستەییەکان و دانیشتنی زۆریش دەبێتە هۆی ئازاری شان و مل و پشت و قاچەکان‪ ،‬هەروەها زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت خەوی‬
‫شەوانەی بەکارهێنەر تێکدەدات و ژمارەیەک لە تاکەکان خواردنەوە هۆشیارکەرەوەکانی وەک چاو و قاوە بۆ قوتار بوون لە خەو‬
‫بەکاردەهێنن‪.‬‬

‫لە بواری زیانە کۆمەاڵیەتیەکانیشدا بەپێی توێژینەوەکان ‪ %53‬ئالودەبووەکان لە هاوسەرگیری و بەستنی هاوڕێیەتی راستەقینە نەک‬
‫مەجازی و پەیوەندی خێزانیدا گرفتیان هەیە‪ ،‬هەندێکجاریش بە ئەوانەی کە زۆر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن پێیان دەوترێت (بێوەژنی‬
‫مەجازی)‪.‬‬
‫‪:‬ڕێکارەکانی سوودوەرگرتنی راست لە ئینتەرنێت‬
‫• ‪-1‬دانانی بەرنامە بۆ کارەکان و دیاریکردنی کاتی دیاریکراو بۆ هەر کارێک و پابەند بوون بە بەرنامەکەوە‪.‬‬
‫‪-2‬دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت‪.‬‬
‫‪-3‬سود وەرگرتنی ئامانجدار لە ئینتەرنێت‪.‬‬
‫‪-4‬کۆمپیوتەر لە ژووری تایبەتیەوە ببرێتە ژووری دانیشتنی خێزان‪.‬‬
‫‪-5‬دیاریکردنی سزا بۆ سودی هەڵە لە ئینتەرنێت و زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا‪.‬‬
‫‪-6‬گرنگیدان بە بەرنامەکانی کات بەسەربردن و گەشت و سەیران‪.‬‬
‫‪-7‬زیادکردنی پەیوەندیە کۆمەاڵیەتیەکان و بەدەسهێنانی شارەزایی پەیوەندی کۆمەاڵیەتی‪.‬‬
‫‪-8‬دوور کەوتنەوە لە تەنیایی و بێکاری کە دەبنە هاندەری بەکارهێنانی ئینتەرنێت‪.‬‬
‫‪-9‬خوێندنەوەی کتێب‪.‬‬
ANY QUESTION ??

You might also like